"رای عەرەبی عێراقی سەبارەت بە هەرێم"
2023-09-10 17:36:48
راپرسی درەو
راپرسیەكی دامەزراوەی میدیایی درەو سەبارەت بە (رای هاوڵاتیانی عەرەبی عێراقی سەبارەت بە هەرێمی كوردستان)
پێشەكی:
پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی بودجەو موچەو نەوت و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولادا بەردەوام و هەورازو نشێوی بەخۆوە بینیوەو لە گفتوگۆو دانوستاندا بوون، ئەم ناكۆكی و كێشە سیاسیانە چی كاریگەرییەكی لەسەر هاولاتیانی نێوان هەردولا هەبووە؟.
بۆ وەرگرتنی راو بۆچونی هاوڵاتیانی عەرەبی عێراقی لەسەر پرسی نەوت و گەندەڵی و سەربەخۆیی و پەیوەندیی هاوڵاتیانی نێوان هەردوولا بەشی راپرسی لە دامەزراوەی میدیایی درەو، راپرسیەكی ئەنجامدا، كە تیایدا (910 ) هاوڵاتی عەرەب لە (15) پارێزگای عێراقەوە بەشداریان تێداكرد.
ئەم راپرسیە بەسەرپەرشتی (پ.ی.د. نیاز نەجمەدین) مامۆستای زانكۆی سلێمانی ئەنجامدراوە.
راپرسیەكە لەرێگەی فۆرمی تایبەت و بەشێوازی پلاتفۆرمی ئەلكترۆنییەوە گەیشتووەتە بەردەستی بەشداربووان و لە ماوەی (24/8 - 4/9/2023 )ئەنجامدراوە.
دەرئەنجام:
• (46%)ی بەشداربووان پێیان وایە ئەركی حكومەتی عێراقە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابین بكات
• (81%)ی بەشداربووان پێیان وایە هەرێمی كوردستان مافی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی نیە.
• (56%)ی بەشداربووان پێیان وایە رێژەی گەندەڵی لە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقدا هەیە
• (61%) پێوان وایە حكومەتی هەرێم سەركەوتووبووە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان وەك لە حكومەتی عێراق
• (19%) پێیان وایە ئاساییە هەرێمی كوردستان جیاببێتەوە
• (38%)ی بەشداربوان لەگەڵ ئەوەن هەرێمی كوردستان هەڵوەشێتەوە
• (45%) لەگەڵ ئەوەن ئەزمونی هەرێم بگوازرێتەوە بۆ عێراق و (55%) رەتی دەكەنەوە
• (47%)ی بەشداربووان ئارەزوو دەكەن سەردانی سلێمانی بكەن و (33%) پارێزگای هەولێر.
• (44%) ئارەزوو دەكەن لە هەرێمی كوردستان بژین
• (57%) ئەوانەی سەردانی هەرێم دەكەن ناڕازین لە بازگەو پشكنینە ئەمنییەكان
دەقی راپرسیەكەی (درەو)