عەلی ئۆرەماری پشتی زێدەتر ژ دو هەیڤان ل دوماهیێ پەیڕەوێ نافخۆیێ ئێکەتیێ ژلایێ ئەنجۆمەنێ سەرکردایەتیێ ڤە هاتە پەسند کرن و دپێنگاڤەکا چاڤەرێکری دا ژی هەم سیستەمێ هەڤسەروکایەتیێ هاتە پەچڕاندن و هەم دوو پسمام ژدەرڤەی هەڤسەنگیەکا جێندەری وەک هەڤسەروکێن ئێکەتیێ هاتنە دەست نیشانکرن، وێرایی پیروزباهیێن مەل هەردوو هەڤسەروکێن گەنجێن ئێکەتیێ و ل وێ هیڤیێ نە قۆناغەکا رووگەش بۆ ئێکەتیێ دەست پێ بکەت و ل ئاستێ وێ سۆزێ بن یا هەدووکان تەکەسی لسەر کری کۆ ئاسایکرن وئاشتکرنەکا نافخۆیی بینە رۆژەڤێ و ئەو دوو سەربازێن وێنێن چێکرنا ئێکەتیێ بن و قۆناغەکا نۆی بیت بۆ ژیانا سیاسی ورێکخراوەیی. لێ هند راستی ژی هەنە گرنگە بێنە گۆتن و بسانەهی بسەر هەڤال و دووستێن ئێکەتیێ دەرباز نەبن. ئێک : هەڤسەروکایەتی ل هەرێما کوردستانێ کۆپیکرنا وی سیستەمی یە کۆ بۆجارا ئێکێ لسەر دەستێ رێبەرێ پەکەکێ ع ئۆجەلانڤە هاتیە دانان، کەنەتنێ دناڤا پارتیەکا کوردیدا بەلکی مرۆڤ دشێت بێژیت ل رۆژهەلاتا ناڤین وتا ڕادەیەکا مەزن ژی ل تمامیا جیهانێ پڕاکترین پارتی بوویە کۆ هەم بەشداری پێکرنا کارا یاژنان د هەمی ئاستێن بریاردانێ دا و نەهێلانا جۆداهی یا جیندەری یه ژی دناڤبەرا رەکەزێ نێر ومێ و بکریار جێ بەجێکری. پەکەکێ بڕەنگەکی ئەڤ سیستەمە پەچڕاند کۆ ب کریار ۸۰٪ هەمی ئۆرگانێن وێ یێن رێکخراوەیی وسەربازی ب دانانا ژنەکێ ل کێلەکا زەلامەکی وەک پڕاکتیزەکرنا هەڤسەروکایەتیێ جێ بەجێکر و وەک سیستەمەکێ تازە درێڤەبرنا وەلاتی دا ژی ب پڕاکتیک ل ڕۆژئاڤا یێ کوردستانێ سیستەمێ ب رێڤەبرنا رۆژئاڤا وەک ستاتۆیەکا سیاسی مرۆڤ دکاریت بێژیت ۱۰۰٪جێ بەجێکریە و تا ڕادەیەکێ ژی دهەمی وان سەرکەفتنێن هەدەپێ ژی بدەست ئێخستین ل باکورێ کوردستانێ ژی دیسان بزاڤێ دکەت وەک بەشداریەکا کارایا ژنێ ئۆرگان و شارەداریێن خۆ بسیستەمێ هەفسەروکاتی برێڤەببەت ، لێ ئەوا ئێکەتیێ دوهی پەسند کری ئەو هەست بۆمرووڤی دروست نابن کۆ بژارەکرنا هەڤسەروکایەتیێ ڤەرێژا پێشینەیەکا هزری و تەندروست ژبو هەبیت و دەرهاڤێژێ گەلەک دان وستاندنان بیت وبەرهەمێ چالاکیێن ژنان بیت دناڤ ئێکەتیێ دا کۆ ب فشارێن واناو ژبۆ بەشداری پێکرنا ژنێ د هەمی ناڤەند و کۆپیتکێن ئۆرگانێن ئێکەتیێ خۆ ببینیت و دبریاردانێن گرنگدا بەشدار ببیت و ئەو هەست دروست نابیت کۆ ئێکەتیێ دڤێت هەمان هەڤسەروکایەتیێ هەم بکەتە نەریت هەمی ئۆرگانێن خۆ لسەر ئاڤابکەت وهەم ژی ل گۆڕەی دەستهەلاتێن خۆ بڤێت هەڤسەروکایەتیێ بکەتە پڕۆژە یاسایەک بۆ پەرلەمانێ کوردستانێ و دپاشەرۆژێ دا سیستەمێ هەرێما کوردستانێ لسەر هەڤسەروکایەتیێ ئاڤابکەت و جۆدا ژ تێگەهێ هەڤسەروکایەتیێ ونەهێلانا جۆداهیێن جیندەری و دکارەکێ ناموو ودەکمەندا دوو زەلام بۆ هەڤسەروکایەتیێ هاتنە پەجراندن. دوو؛ ئەو هیڤیێن ژ کۆنگڕەیێ چارێ تاتنە چاڤەرێکرن ئینانا پێشا خۆینەکا نۆی وگەنج بۆ سەرکردایەتیێ و وەک خاندنەکا فیزیکی مرۆڤ وێ هەستێ دکەت ژمارەیەکا دیارا سەرۆچاڤێن نوی و هێزەکا گەنج هاتینەپێش و دهەمان دەمدا ب کریار ژمارەیەکا دیارا خۆدان سەربوور و کەڤنارێن ئێکەتیێ د ئۆرگانەکێ تەشریفاتیی دا بناڤێ ئەنجۆمەنێ بالایێ یێ بەرژەوەندیێن ئێکەتیێ جۆداکرینە و ئەڤێن هەنێ بەشداریێ دچڤینێن ئەنجۆمەنێ سەرکردایەتیێ دا نابن، تا ڤێرە پلان بجۆانی دەرباز بوویە،لێ ئەوا مرۆڤی هندەکێ شاش و بێهیڤی دکەت، وەسا تاتەچاڤەرێکرن ئەو خۆینا گەرم وگەنج گەلەک گفتۆگوویان بکەت و زوی ب زوی نەکەڤیتە ژێر بارێ پاراستنا بەرژەوەندیان و نەکەڤیتەژێر بارێ تەبەعیەتێ و خۆ ژ ئیرادێ ڤالابکەت و ل دویف حەزێن کەسێن دیار بیربکەت و بیرکرنێن وانا ب پەچرینیت، لێ جۆدا ژوان پێشبینی یا مخابن بابەتێ هەڤسەروکایەتیێ لسەر هەمیان هاتە سەپاندن و دەربازکرن و چ کەس نەبوون دوان چڤیناندا جۆدا ژ سەلیقا حەزێن دڤێن ببن سەروک دەنگێ خۆبڵند بکەن و هەڤسەروکایەتیێ وەک خاندنا وێ یا دروست و تەندروست ب ئازرینیت ،هەم هەڤسەروکایەتیێ قەدیس نەکەن تنێ دسەروکایەتیا پارتیێ دا ،بەلکۆ هەر چ ئۆرگانێ هەبیت دەبیت ب ڕەنگێ هەڤسەروکاتیێ بێتە برێڤەبرن(مەکتەب،مەڵبەند،کۆمیتە،و......هتد) و مەرجێ تمامکەر دەبت ئێک ژ هەڤسەروکا ژن بیت و پەیرەوێ نافخۆ لسەر ڤی بنیاتی دابرێژیت ،مخابن ئەف ئێکە نەهاتە دیتن وبوویەژی هەڤسەروکایەتیا ئەنجۆمەنێ سەرکردایەتیا ئێکەتیێ هند ئاریانێن دەروونی بۆ هەڤالێن ئێکەتیێ درووست دکەت کۆ پێنگاڤەک نۆرمال و سروشتی نەبوویە و تێپەربوونەکا بێ دان وستاندن لاوازیا تیمێ گەنجێ سەرکردایەتیێ خۆیا دکەت و ئەڤەبخۆژی ڕەشبینیەکا بۆ قۆناغا پشتی کۆنکرەی. سێ؛ هیڤیێن هەمی هەڤالێن ئێکەتیێ ژ کۆنگرەیێ چارێ ئەو بوویە دووماهیکێ ب قۆناغا بێ پلانیێ وگرفتێن رێڤەبرنێ بینیت و فرە لێدوانی وفرە بریارێ بدووماهیک بینیت و پێگەهێ ئێکەتیێ ڤەبگەرینیت بۆ سەردەمێ زێرینێ ڕۆژانێن ڕەوەنشاد سەروک مام جەلال وێڤەتر ئێکەتی ب ئێک دەست و ب ئێک بریار برێڤەبچیت و پێگەهێ وێ یێ جاران د بریارێن سیاسی دا بێتە دیتن، لێ هەلبژاردنا بخافلەتیا سیستەمێ هەڤسەروکایەتیێ دەرئەنجامێ فرە حەزکرنێ بوویە دوەرگرتنا پۆستێ ئێکێ یێ رێڤەبرنێ دا (سکرتێر،سەروک) و نەبوونا گیانێ ئێک دوو قەبیلکرنێ و تەنازولکرنێ بۆ ئێک ودوو یان هەر ئێکی بخۆ ڤیایە و ئامادەنەبوویە وی جهی بۆ هەڤالێ خۆ چۆل بکەت ، دەرئەنجام و ژبۆ رازیکرنا وان کەسێن ڤیاین خۆ د لوتکەیا سەروکاتی یا ئێکەتیێ دا ببینن هەڤسەروکایەتی هاتە زالکرن و دوویر ژ پەشداریکرنا ژنێ هەڤسەروکایەتی هاتە پەچراندن ، و هیڤیدارین ئەم دشاش بین لێ پەچڕاندنا هەڤسەروکایەتیا بێی پێشینەیەکا هزری و جۆدا ژ تێگەهێ هەڤسەنگیا جێندەری هەبوونا ناکۆکیانە و غاردانەکا بێ سەلیقەیە بۆ وەرگرتنا کلیلێن سەروکاتیێ و بڤی ڕەنگی هەڤرکی وێ پتر تووند ببیت و دهەبوونا ڤێ جۆرێ هەڤرکیێ دا دیسان هەم پەیرەو وێ توز بسەربکەڤیت ودیسان دێ زیان ب پێگەهێ ئێکەتیێ و شاندنا شیانێن ئۆرگانێن رێکخستنێ کەڤیتن.
پەیكار عوسمان - ئیسلامی نوێژی سیاسی ئەکردو خەوی بە خیلافەت و مەیدانی تەحریری میسرەوە ئەبینی.کۆمۆنیست بە خەیاڵی ئەنجومەی شوراکانەوە نەفەسی لە جگەرەکەی ئەدا. موعارەزەی پۆپۆلست کەڵکەڵەی ڕاماڵین و چنینەوەی غەنیمەی سیاسی لە کەلەدا بوو. ئاپۆچی داڵغەی کانتۆنی لێئەداو ڕۆشنبیریش ئەیویست، لە دوو سەد مەتری سەرادا، دەوڵەتە شاری یۆنانی دامەزرێنێ. هاوڵاتییە پارتی و یەکێتییەکانیش بەشدارییان نەئەکرد، وەکئەوەی خەمەگشتییەکانی ئەم وڵاتە، خەمی ئەوانیش نەبێت! - خەڵکە ڕاپەڕیوەکە، بەهۆکاری گەندەڵی و لەژێر کاریگەری بەهاری عەرەبی و کەوتنی ئاسانی دیکتاتۆرەکانی تونس و میسردا، لەو وەهمەدابوون کە پارتی و یەکێتیش بە فیکەو هووها بڕوخێن. دەسەڵاتی مافیایی پارتی و یەکێتیش، "کە خۆیان لە ئەساسەوە ئەهلی کەڵبەو نینۆکن"، لەژێر کاریگەریی ئەو دۆخەدا، زۆر خێراو خراپ، چوونەوە سەر پلێت. - ئەمە هەمووی لەکاتێکا، کە خەمە ڕاستەقینەکەی ئەوساو ئێستاش، هەر تۆزێ عەدالەت و ژیانێکی باشترەو هیچی تر. پرسیارەکە ئەوەیە، ئەگەر ئەو هەموو وەهمە زیادەیەو ئەو هەموو خەیاڵە پووچە، لە خۆپیشاندانەکان بارنەکرایە، ١٧ی شوبات و لێکەوتەکانیشی، جوانترو باشتر نەئەبوون؟ - لەڕاستیدا ١٧ی شوبات، بە هەموو جوانییەکانییەوە، تەجروبەیەکە، بەس بۆ دووبارە نەکردنەوە باشە! چونکە لەلایەك خەڵك هێشتا نەگەیشتونەتە ئەو ئاستەی هۆشیاریی، کە بارنەکرێن. بۆ هەرشتێکی ڕەوا بێنە سەرجادە دنیایەك شتی تری پوچ و ناڕەوایان لێ بارئەکرێ. دۆخی میلیشیایی حیزبەکان و چەکداریی کۆمەڵگاو هاوکێشە ئیقلیمییەکەش لەولاوە بوەستێ.. - ئاخر لەناوخۆدا، ئەوساو ئێستاش، پارتی و یەکێتی بەرامبەر هەر کەسێکی ناڕازیی، دەیان شەقوەشێنیان هەیەو بەرامبەر هەر بەردێکی ناڕازیی، هەزاران فیشەکیان هەیە. یەعنی لەڕاستیدا ئەگەر ڕاماڵینێك ڕووبدا، بەعەکسەوە ڕووئەداو ئەوان ئێمە ڕائەماڵن. بەم شێوەیە ڕاپەڕێن و ڕاماڵینیش، یان سەرکوتئەکرێ، یان لە باشترین حاڵیدا حەربی ئەهلی لێئەکەوێتەوە، کە ئەوە خراپترین حاڵە. - ئەمەوێ بڵێم، کێشی حەڤدەی شوبات، خەیاڵی ڕاماڵینەکەی بوو، کە خەیاڵێکی تا خواحەزکا پووچبوو. لەبەر ئەوەنا کە پارتی و یەکێتی و دەسەڵاتە گەندەڵەکەیان، شایەنی ڕاماڵین و زبڵدانی مێژوو نەبن! لەبەرئەوەش نا کە بەدیلەکان و خودی کۆمەڵگاش هەر زبڵێکی ترن! بەڵکو لەبەرئەوەی خودی فکرەی ڕاماڵین زبڵەو شتێکی حەماسیی دوورە عەقڵەو هەمیشە بە کەڵکی خراپترکردنی دنیا یەت، بەڵام هەرگیز بەکەڵکی باشترکردنی دنیا نایەت. - ئەی چیبکەین تەسلیمبین؟ بێگومان نەخێر. بەڵام تێگەیشتنێکی تر لە بەرگری، چارەسەرەکەیەو بەرگرییەکەیە. چونکە ئەم فۆڕمە باوەی بەرگری پۆپۆلیستانەو ئایدۆلۆژیانە، خودی تەسلیمبوونەو کڵاوەو نابێ بیەڵین جارێکی تر بکرێتەوە سەرمان. "ئێمە وەکو تاك" ئەگەر سەری خۆمان نەخەینە ئیش، بەشی سەرمان هەر کڵاوی ئەوانیترە. - ئێمە ئەبێ چیتر نەیەڵین، بە هیچ فوویەکی دەرەوەی خۆمان پەمپ بدرێین، هەرشتێكی دەرەوە پڕت بکات، تۆ دیلیت و بەتاڵیت لە خۆت. ئیتر شتەکە فووی پارتی بێت یان دژەپارتی، هی ئیسلامی بێت یان ئیلحاد، هی کوردایەتی بێت یان دژەکوردایەتی، هی موعارەزەبێت یان دەسەڵات.. لەوەدا فەرقی نیە کە تۆ دیلی شتێكیت و ئەو شتە ئەتهێنێ و ئەتباو هەڵتئەسوڕێنێ. - تۆ تا ئازادنەبیت ناتوانی بەرگری بکەیت، تەنیا لەناو خۆشتا ئەتوانی ئازادبیت. شتەکانی دەرەوە ئەگەرچی ناویشیان ئازادی و بەرگری و تەسلیمنەبوون بێت، بەڵام بۆ تۆ هەر نائازادی و تەسلیمبوونن مادام دەرەکیین. تۆ تەنیا بە بیرکردنەوەو خۆ پاککردنەوە لە دەرەکییەكان ئازادئەبیت، نەك بە شەڕکردن لەگەڵ ئەم دەرەکیی لەبەرژەوەندی ئەو دەرەکیی، کە هەردوکیان بۆ تۆ هەر دەرەکیی و کۆت و نائازادیین! - سەیرکە، هەیە خۆی کۆیلەی حیزبە، کەچی ئەیەوێ شکۆی نەتەوەمان بۆ دروست بکات! هەیە لە ڕێگەی شەڕکردن لەگەڵ ئەم فکرەوە ئەیەوێ ئازادمان بکات، لەکاتێکا خۆی دیلی ئەو فکرە! هەیە خۆی کۆیلەی بنەماڵەی سینە، کەچی شەڕکردن لەگەڵ بنەماڵەی صادمان، بە ئازادیخوازیی پێئەفرۆشێتەوە! کۆمەڵگای ئێمە پڕە لەم نمونانەی وەهمی ئازادی، کە لەناوەڕۆکدا دیلی و نائازادی عەیارە بیستوچوارن. - تۆ کاتێ گیرۆدەی ئەمجۆرە لە وەهمی ئازادی و بەرگری ئەبیت، ئیتر نازانیت کە خۆت دیلیت و نائازادیت. چونکە ئەو شتەی کە دیلی کردویت، شەیتانێکت بۆ دروستئەکاو بە شەڕی ئەو شەیتانەوە مەشغوڵتئەکا! ئیتر تۆ وائەزانیت ئەمە بەرگرییەو واشئەزانیت خۆت پاڵەوانی ئازادیت. لەکاتێکا ئەوە شەڕە نەك بەرگریی! لەکاتێکا خۆت دیلێکیت و بەکەڵکی خۆشت نەهاتووی، چجای بەفریای ئەوانیتر! - مەسەلەن "کوردایەتی" لە دنیایەك شەڕو شەیتانی وەهمییەوە ئەتگلێنێ و تۆ ئەمەت لێئەبێ بە شەڕی ئازادی و خۆیشت لێئەبێ بە پاڵەوانی ئازادی، لەکاتێکا لەپشتی ئەو شەڕانەوە، تۆ خۆت دیلی کوردایەتیەکەیت. لەولاشەوە "دژەکوردایەتی" مەشغوڵت ئەکات بە شەیتانی کوردایەتی و شەڕی ئەم شەیتانەوەو وائەزانیت خەریکی بەرگری و شەڕی ئازادیت و نازانیت کە خۆت دیلی شتێکیت، ناوی دژەکوردایەتییە! ئەم یارییە بۆ هەموو جووتدژە تەقلیدییەکانی وەکو دین و دژەدین و پارتی و دژەپارتی و دەسەڵات و موعارەزە.. هەر هەمان شتە. - جا لە یادی حەڤدەی شوباتداو لە هەموو کات و یادێکا، کاری ئێمە هەر بیرکردنەوەیە. لەکویا لەناوەکییەکەی خۆت و لە عەقڵی خۆت غافڵبویت، لەویا لایەك لێتەئەخوڕێ و بەلای خۆیدا دیلت ئەکا. بەڵام پێناسەیەکی ئازادیشت بۆئەکات، ئیتر تۆ لەوپێناسەیەوە وائەزانیت ئازادیت! - لە یادی حەڤدەی شوبات و لە هەموو کات و شوێنێکا، کاری ئێمە هەر وەستانەوەیە بەرامبەر ستەم و فەساد. بەڵام ئەم کارە بە ئازادیی ئەکرێ و ئێمەش تەنیا لەناو عەقڵی خۆماندا ئەتوانین ئازادبین. ئەگەر عەقڵی خۆت ئامادەنەبێت، ئیتر وەهمی لایەك ئەتباو ئەو لایە وێنەیەکی ستەم و فەسادت ئەداتێ و ئیتر تۆ لەگەڵ ئەم وێنەیە شەڕئەکەیت، نەك لەگەڵ ستەم و فەساد خۆی! - لە یادی حەڤدەی شوبات و لە هەموو کاتێکدا، کاری ئێمە ئازادکردنی ئازادییە، لە قۆرخکاریی ئازادیخوازەکان و ئازادکردنی بەرگرییە، لە هاشوهوشی پاڵەوانە پۆپۆلستەکان و ئازادکردنی عەقڵە لە وەهمی ئایدۆلۆژستەکان.. تا ئەمانە نەکەین ئازاد نابین و تا ئازادیش نەبین، موویەك لە ستەمی سەوزو زەرد کەم ناکەینەوە، بەڵکو مووی ڕەنگەکانی تریشی بۆ ئیزافەئەکەین. - ئێمە تا لە تاجری شتەکان و نوسخە تیجارییەکەی شتەکان نەجاتمان نەبێ، ناگەین بە ڕاستەقینەی شتەکان. تا لە تاجری دین ڕزگارت نەبێ ناگەیت بە خودی دین. تا لە داوی مشەخورەکانی سەر ئازادییش نەجاتت نەبێ، ناگەیت بە ئازادی خۆی. تا لە نانخۆرە پۆپۆلستەکانی بەرگری و تا لە وەهمسازە ئایدۆلۆژستەکانی بەرگری ڕزگارمان نەبێ، ناگەین بە خودی مانای بەرگری. ئەم ڕزگاربوونانەش، پرۆسەیەکی ناوەکییەو لەناو خۆتداو لە بیرکردنەوەو عەقڵی خۆتدا ڕووئەدەن. ئەوەش ڕووداوە گەورەکەیەو جگە لەمە، تەواوی ڕووداوەکانی تری ژیان، بچوكن و تۆش بچوك ئەکەنەوە.
کەمال رەئوف لە دنیادا زۆر تێزی فکری و تێروانینی فەلەسەفی هەبووە، کەتەنها هەر لەسەر کاغەز ماونەتەوەو لەئەسەر ئەرزی واقیع هچیان لێ شین نەبووە و بۆ ژیان تاقی نەکراونەتەوە، یان بەدەردی ئەوە نەهاتون، لەواقیعی ژیاندا کاریان پێبکرێت. لەئەنجامی گفتوگۆکانی ئۆجەلان و بیرمەندی ئەمریکی ماری بوچین، ئەوە تێزە بۆ ئیدارەو بەرێوە بردن هاتە ئاراوە کە بە سیستەمی هاوسەرۆکی دەناسرێتەوە. زۆرکەس لایان وایە کە ئەسڵی تێزەکە داهێنانێکی ئیکۆلۆجی ماری بوکچین بووەو ئۆجەلان گەشەی پێداوەو لەسەر ئەرزی واقیعیش تاقی کردۆتەوە، دیارە بیرکردنەوە و تێزەکەی ماری بوکچین هەرچۆن بووبێت، ئەوەی کە زیاتر ئەم تێزەی بەجیهان ناساند ئەو هەنگاوە عەمەلیانەی پەکەکە بوو کە لەبواری جێبەجێکردنی جڤاتی و حزبیدا، کاری پێکرد. ئامانج لەمەش هاوسەنگی جێندەری و بەشداریپێکردنی ژنان بوو، لەهەموو بوارەکانی ژیاندا، بەتایبەتی بواری ئیدارەو حوکمرانی. بەڵام بەحوکمی ئەوەی پەکەکە ناوچە نفوزی لەباکور نەکەوتە بن دەست هاوسەرۆکی لە بواری حوکمرانی لەرۆژئاوا پیادەکرد، بەڵام لەناو حزبدا ماوەیەکی زۆر بوو وەک سیستەکمێکی نوێ، تارادەیەکی زۆر کاری پێکرا بوو. ئێستا دەبیستین یەکێتیش سیستەمی هاوسەرۆکی بۆ ئیدارەدانی حزبەکەی خستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەوەی ئەم هاوسەرۆکییە جیا ئەکاتەوە لەو هاوسەرۆکییەی رۆژئاواو پەکەکە، ئەوەیە، لەناو پەکەکە هاوسەرۆکی بەمانای بوونی بەشداریپێکردنی ژن و پیاو، واتە یەک ژن و یەک پیاو بۆ پۆستێکی دیاریکراو، ئەمەش نەک هەر لە دەستەی سەرۆکایەتی بەڵکۆ بۆ هەموو پنتەکانی کاری رێکخستن و ئیدارەش شۆر دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی یەکێتی نەک هەر خۆی لە بەشداریکردنی ژن نەداوە، تەنانەت لە ریزی دووەمی ئەم ئیدارەو سەرۆکایەتیە، کە ناوی جێگرو کارگێری بۆدیارکراوە، ناوی تاکە ژنێکیش نابیسترێت، ئەوە جگە لە ئۆرگانەکانی تری حزب و ئیدارەو حوکمرانی کە یەکێتی هاوبەشی حکومەتی هەرێمەو ناوچە نفوزی خۆی هەیە، ئەم هاوسەرۆکییە هەر باس ناکرێت، وەک ئەوەی حزبێک سەرکایەتیەکەی بەهاوسەرۆکایەتی بێت و باقی ئۆرگانەکانی تری بەشێوە کلاسیکییەکە بمێنێتەوە. لەناو پەکەکە تەنها شوێنێک کە ئەم هاوسەرۆکییە نایگرێتەوە و وەک پێویست جێبەجێنەکراوە ناو ریزەکانی هێزی گەریلایە، بەڵام بۆ ئەوەش رێژەی کۆتا بەئاستێکی بەرز دیاریکراوە، بەڵام لەرۆژئاوا تارادەیەکی زۆر لە هەموو بوارەکان جێبەجێ کراوەو تارادەیەکی زۆریش بوتە جێگەی سەرنجی هەموو ناوەندەکانی جیهان. بەڵام لەناو یەکێتی ئەم هاوسەرۆکییە تەنها شمولی دوو سەرکردەی پیاو ئەکات وەک عەسای سیحری بۆ چارەسەری ناکۆکی پیاو پیاو بەکار هاتوە نەک کێشەی جێندەری و بەشداریپێکردنی ژنان.
ئاسۆ حاجی بزاڤەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق تەنھا یەک ناونیشانی ھەیە ئەویش"زیاتر چەسپاندنی حکومی زۆرینەی شیعە و بەھێزتربوونی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی" ئەو ئامانجە زادەی چەند مانگێک نیە یان وەک پەرچە کردارێک بێت لە بەرامبەر کوشتنی جەنەرال قاسم سولەیمانی، بەڵکو دەرئەنجامی پلان و کارکردنێکی درێژخایەنە کە سەرەتای ئادگارەکانی لە ساڵی ٢٠١٢دا لە سەردەمی نوری مالیکی بە تەواوەتی وەدیارکەوتن، ئەوەش بۆ پشتڕاستکردنەوەی بۆچوونێکمان دەگەڕێنێتەوە کە ھەر کەسێک و بە ھەر ناو و پاشناوێک لە سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق دابندرێت بۆ ئێران جیاوازی نیە، چونکە کەسیان ناتوانن لە بازنەی بەرژەوەندیەکانی ئێران(شیعە)بچنەدەرەوە. ئێران لە پێکھێنانی ئەو کابینەیە دەیەوێت دەرسێکی نوێ بە کورد و سوننە بدا، تۆڵەی بێ ھەلوێستیان لە بەرامبەر کوشتنی قاسم سولەیمانی لێبکاتەوە کە لە یەکریزی نیشتیمانی دەرچوون لەو رۆژەی لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ بڕیاردان لەسەر دەرکردنی ھێزەکانی ئەمەریکا ئامادەنەبوون، ئەو دەرسە ئەوەیە کە لەمەودوا ھەڵوێستی شیعە درێژکراوەی ھەڵوێستی ئەو رۆژە دەبێت کە بۆ ھەر کار و بڕیارێک پێویست بکات ئەوە شیعە دەتوانێت بە زۆرینە یاسا و بڕیارەکان تێبپەڕێنێت و بۆ متمانەدانیش بە کابینەی عەلاوی ئەوە ئەگەرێکی کراوەیە. تۆڵەکردنەوە لە سوننە و کورد بەشێکە لە کارنامەی ئێران لە رێگای حکومەتەکەی عەلاوی کە لە شاری قومی ئێرانی و بە رێکەوتنی سەدر و عامری و مالیکی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حەشدی شەعبی و حیزبوللای لوبنانی بڕیاری لەسەردراوە، تۆڵەکردنەوە لە کورد ئادگار (ملامح)ەکانی وەدیار کەوتوون و یەکەمین قوربانی بەرھەم ساڵحی سەرۆک کۆماری عێراقە کە دوای ھەڵوێست وەرگرتن بە رانەسپاردنی کەسێکی بژاری حەشدی شەعبی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئەوە ئێران بە ناردنی شاندێک بۆ سلێمانی لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک یان سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بێبەش کرد کە دەتوانین بڵێین بۆ ئەو یەکلایی ببووەوە، ئەگەرێکی بەھێزیش ھەیە کە لە سەرۆکایەتیی کۆماریش لا بدرێت و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئێران لەلایەن سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بۆ ئەو شوێنە دیاری بکرێت کە چانسی ئاراس شێخ جەنگی و ئاڵا تالەبانی زۆرە، ھەروەھا ئێران ھەوڵدەدات تۆڵە لە تێکڕای گەلی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە: - بە سەرلەنوێ ھەوڵدان بۆ لێکترازاندنی ناوماڵی کوردستانی و گرفت دروستکردن لە نێوان ھەولێر و سلێمانی. -بەشداری کورد لە کابینەی نوێ لە رێگای ھێزە سیاسیە کاریگەرەکان نەبێت، بەڵکو کەسانێکی نزیک لە خۆیان لە بەشە پۆستی کورد دابندرێن، سەرەتاش بەوە دەستپێدەکەن کە یەکێتی و رەنگە گۆڕانیش رایبگەیەنن کە ئەوان لە بەشی خۆیان(وەک حیزب)خۆشدەبن و رێگا بۆ کەسانی سەربەخۆ و تەکنۆکرات خۆش دەکەن تا بەشداری حکومەت بکەن، بەو ھەڵوێستەیان دەیانەوێت دەستی پارتی ببەستن تا دەستی بە بەرکەوتە شایستەکانی خۆی نەگات، کە ئێران ئامانجیەتی پارتی لاواز بکات. - ئەگەر بڕینی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران زۆر بەھێزە و دوور نیە مەگەر ھەڕەشەی ئەمریکا بە سەپاندنی ئابلوقەی دارایی و سزادانی حکومەتی عێڕاق بە لێدان لە توانا ئابووری و سەربازییەکەی ئێران وا لێبکات کە دەست بۆ ئەو کارتە نەبات، بە تایبەتیش کە ئێران بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە عێراق دەبەستێت بۆ دەسکەوتنی (دراوی قوڕس) لە دۆلار و یۆرۆ ھەروەھا عێراق گەورەترین بازاڕی ساغکردنەوەی کالای ئێرانییە و بەشێکیش لە نەوتەکەی ھەر لە رێگای عێراقەوە دەفرۆشێت. لە بەرامبەر سوننە زیاتر سیاسەتی زەوی سوتاو و زیاتر لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ھێزە سیاسییەکانیان بەشێک دەبێت لە کارنامەی شیعە بە تایبەتیش کە لە رابردوو ئەو سیاسەتەیان بەرھەمدار بووە و ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی و ھێزی سیاسی سوننەیان لە بەرژەوەندی ئێران یەکلایی کردووەتەوە. ئەوەی لە بەرامبەر ئەو بزاڤانە چاوەڕواندەکرێت سیاسەتی ئەمریکایە کە بە چ شێوە و شێوازێک بزاڤ دەکات بۆ رێگریکردن لە زیاتر بەھێزبوونی ئێران و لاوازبوونی ئەمەریکا لە بەرامبەریدا. دوای سەرھەلدانی خۆنیشاندانەکانی بەغدا و شارە شیعەنشینەکان بەشێک لە چاودێران و تەنانەت سەرکردە سیاسیەکانیش وای بۆ دەچوون کە رۆژی ئێران لە عێراق لە ئاوابوونە، بە کوشتنی قاسم سولەیمانی ھێندەی دیکە ئەو بۆچوونەیان تەئکید دەکردەوە، بەڵام لە ھەڵگەڕانەوەی سەدر لە خۆپیشاندەران و بزاڤەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێ ئەوە دەسەلمێنن کە ئێران لە جاران بەھێزتر ئامادەیی ھەیە، بزاڤەکانی ئەمریکاش ئەوەمان پێدەڵێن کە ئیدارەی تڕەمپ لە کوشتنی سولەیمانی و زیاتر توندکردنی گوشاری ئابوری لە سەر ئێران ئامانج مانەوەی تڕەمپە لە پۆستی سەرۆکایەتیی نەک گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران، ئەو لێکدانەوەیەش ھاندەرێکی دیکە دەبێت بۆ ئێران کە مکوڕتر و توندتر کار لەسەر پاوانکردنی عێراق بکات، بە تایبەتیش کە دەبینێت لە سوریا ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لە پاشەکشێدان و روسیا و رژێمی سوریا لە پێشڤەچووندان. ھەرێمی کوردستان کە دیسان بووەتەوە جێی سەرنج و بایەخی دونیا بە تایبەتی وڵاتانی زلھێز و کاریگەر تاکە چانس و کارتی بەھێزی یەک ھەڵوێستی و یەک گوتارییە لە بەغدا کە ئەگەری دروستبوونی لاوازە و زیاتر ھێزە کوردستانیەکان لە بەغدا خەریکە دەگەڕێنەوە دۆخی سەردەمی مالیکی و عەبادی کە بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردستان ببنە کەرستەی جێبەجێکردنی کارنامەی شیعە و زیاتر بەھێزبوونیان لە سەرحیسابی زیاتر بێھێزبوونی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان.
كەمال چۆمانی تێڕوانینی خەڵک بۆ گۆڕانکاریی، یان خەونی خەڵک بۆ گۆڕانکاریی نەگۆڕاوە، ئەوەی گۆڕاوە تێڕوانینی خەڵکە بۆ کردار بۆ گۆڕانکاریی و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونانە. دوای ١٧ی شوباتی ٢٠١١، دەتوانین بڵێین زۆربەی هێز و گروپ و ئەکتەرەکان بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی لە هەرێمی کوردستان، یان تەسلیمی ئیرادەی دو هێزی دڵڕەقی گەندەڵ بون و بونە بەشێک لە سیستەمی چەتەگەرایی نەوت و حوکمڕانیی گەندەڵ، یان نەیانتوانی جۆری ناڕەزایەتیی و خەباتی مەدەنیی بگوازنەوە قۆناغێکی تر. ئەمە خەڵکی بێهیوا کرد نەک دڵڕەقیی دەستەڵاتدارێتیی دو حیزب کە لەڕێی میلیشیا حیزبییەکانیانەوە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانیان کرد. خەڵک دەیزانی و دەشزانێت دەستەڵاتی میلیشیایی واز لە دەستەڵات ناهێنێت چونکە بێ دەستەڵات، کە زامنی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی داهاتە لە هەرێمی کوردستان، نە یەکێتیی و نە پارتیی ناتوانن هیچ کاتێک ببنە جێی متمانەی خەڵک. بۆ ئەوەش دەیانزانی و ئێستاش دەزانن ئەو دو هێزە چی دڵڕەقیی و توندوتیژیی هەیە بەکاریدێنن بۆ مانەوە، چونکە ئەوەی ئەوان دەهێڵێتەوە نە حوکمڕانییەکەیانە، نە ئایدیۆلۆژیاکەیان، نە مێژو و نە جەماوەرەکەیان. مانەوەی ئەوان پەیوەستە بەو سیستەمە چەتەگەرایییە دارایییە و میلیشیایییە حیزبیی و بنەماڵەیییە. بۆیە، نە ناڕەزایەتییەکان کۆتایییان هاتوە، و نە کۆتاییشیان دێت. ئەوەی کۆتایی هاتوە، تەنها تێڕوانینی خەڵکە بۆ متمانەوە بەخشین بەو ئەکتەر و هێز و گروپانەی کە بڕیار بو نەبنە بەشێک لە سیستەمی حوکمڕانیی یەکێتیی و پارتیی و بڕیار بو لە بەرەی خەڵک بمێننەوە. بۆ بێدەنگیی خەڵک زۆر هۆکاری ناوخۆیی، عێڕاقیی، هەرێمیی و ناودەوڵەتییش هەن، بەڵام هیچیان -لای کەم بۆ من- هێندەی بێهیوابونی خەڵک لەوانەی کە بڕیار بو لەگەڵ خەڵک بن کاریگەر نەبوە. بۆ جاری داهاتو کە خەڵک دەڕژێتە سەر شەقامەکان و بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی گەشەدەکاتەوە، پێویستە لە خۆپیشاندەرانی عێڕاق فێرببین کە تەنانەت موقتەدا سەدڕیش نەیتوانی کۆنترۆڵیان بکات. ئەگەر بەربەستی بەردەمی ئێستای دروستبونەوەی ناڕەزایەتییەکان نەبونی سەرکردایەتیی بێت، ئەوا لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١ و تا ٢٠١٨ش هەبونی سەرکردایەتییەکی بێشومار و فرە-بەرژەوەندیی جیاواز بو. دەستەڵاتدارێتیی یەکێتیی و پارتیی و بەشدارپێکراوەکان ناتوانێت چاکسازیی بکات، بۆیە؛ ناڕەزایەتییەکان دروستدەبنەوە، بەڵام ئەمجارە کە دروستببنەوە چارەنوسساز دەبن. ناڕەزایەتیی ئەمجارەی خەڵکی کوردستان کەمتر رێ بەوانە دەدات کە بەرژەوەندییەکانی خەڵک بکاتە پلیکانەیەک بۆ بەدەستهێنانی پارچەیەک لە کێکەکە. زۆر هەڵەن ئەوانەی پێیان وایە دەتوانن حوکمڕانیی سێ دەیە لە گەندەڵیی و خراپبەکارهێنانی دەستەڵات بۆ ئەبەد لەڕێی بێدەنگکردن لەڕێی توندوتیژیی و کڕینەوە بەردەوامیی پێبدەن.
نەبەز جەلال بە بێدەنگی نانی بەیانیم خواردو بە خاوە خاوییەک خۆمگۆڕی و بە ھێواشی بەقەراغی شۆستەکەدا چوومە سەر شەقامە سەرەکییەکی بەردەم ماڵمان، دەستم لە تەکسییەک ڕاگرت و رۆژباشم لە شۆفێرەکەی کرد، ووتم ئەرک نابێ تا سەھۆڵەکە « شەقامی سالم »م بەری، ووتی : فەرموو. ڕادیۆکەی بەکزی لەسەر بەرنامەیەکی دینی ئیشیدەکرد، بە کپییەکی سەیرەوە شۆفێری دەکردو سەری بەسەر سوکانەکەوە متکردبوو.! تا گەیشتمە جێ ھیچی نەوت ئەوە یەکەم جاربوو شۆفێرێکی ئەوھا بێدەنگ ببینم ھەر گوێی لەسەر بڵندگۆی ڕادیۆکە بوو وا ھەستم دەکرد کە تەنھابێ.! دابەزیم و لەبەری شەقامەکەوە پەڕیمەوە ئەوبەر دوکانەکان، مێز و عەرەبانەکان خەریکی خواردن ئامادەکردن بوون ھەمویان سەریان شۆڕکردبۆوەو شتیان ئامادەدەکرد ئاگایان لە ھیچ نەبوو ھەریکەو بەشتێکەوە سەرقاڵبوو ھیچیان نەدەبیست.! چاوم دەگێڕا بۆ ھاوڕێیەکم تاک و کۆ بە پیاسە خەڵک بە سەرکزی و مات و کپی ھەنگاوی بێ ئومێدیان دەنا.! چایخانەو قاوەخانەکان پڕبوون لە گەنج سەریان نەویکردبوو چا و قاوەیان بە جگەرە و نێرگەلەو گوڵەبەڕۆژە دەخواردەوە.! سەیرە کەس سەر ھەڵنابڕێ سڵاوێکی لێبکەی؛بێ پارەیی قورتمی گرتوون.. کافتریاکان پڕن لەوانەی سەریان خستۆتە ناودەستیانەوە بە مۆبایل و ئایپادەوە سەرقاڵی دوا ھەواڵی ڕزگاربوون و شەڕی پۆپجین سەریش ھەڵنابڕن.! ئەم سەر ھەڵنەبڕین و نەبینییە بێ ئاگاییەکی تەواوی دروستکردووە، بۆتە مۆتەکە سەرشان و ھەموانی خستۆتە دۆخی نامۆبونێکی سەیرەوە ئەمەش گشت شوێنە گشتی و ماڵەکانیشی گرتۆتەوەو خێزانیش بەرەو لێکترازان و دابڕاندەبا.. ئەمە بەرنامەیەکی ترسناکە بۆ کۆمەڵگا و پرۆژەیەکی یەکانگیرە لە ھەنگاوی خۆ ژیرکردنەوە دەگوازرێتەوە بۆ خۆ گیرکردن و بە دەستەمۆکردنی کۆتایی خەڵک کۆتایی پێدێت و ھەموو میللەتیش بە پرۆسەی سەر شۆڕکردن و خۆ بەدەستەوەداندا دەبەنە بەر رۆح کێشان و جەستەی شەکەتی داگیردەکەن، دەسپێکی سڕینەوەی خۆیی بوونی ئێمەش دەستپێدەکا و ناشبینەوە بە خۆمان.!..
هادی حەمە رەشید سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوو یەكێك لە بەرپرسی پارتە کوردییەکان پێشنیارێکی کردبوو، دەوروبەرەکەی وتبوویان: قوربان ئەی چی بە جەماوەر بڵێین؟ وتبووی: جەماوەر چییە؟! جەماوەر و سەماوەر! جا ئەو بەرپرسە بە سروشتی خۆی کەیفی بە بەکارهێنانی «سەجع» دێت لە لێدوان و وتارەکانیدا، سەردەمانێك وامئەزانی هەر بۆ سەجع و وەزن و قافیەی شیعریی و ئیقاعی مۆسیقیی ئەو دوو وشەیەی داوەتە پاڵ یەکتر، دواتر هێواش هێواش تێگەیشتم «جەماوەر و سەماوەر» خزمایەتییەکی زۆر نزیکیان پێکەوە هەیە(لایەنی کەم لێرە لە کوردستان جمك و دووانەی هاوشێوەن!) دووانەن چونکە «سەماوەر» ئاوێکی زۆری تێدایە لە ڕێگای پڵیتە و ئاگرێکی کزەوە بە ئەسپایی کەی بتەوێت ئەیهێنیتە جۆش و چەپۆکان، کەی بتەوێت بە خامۆشکردنی ئاگرەکەی گەرمیی لە ئاوەکەیدا ناهێڵیت و سارد و ئارام! لە بەرامبەردا «جەماوەر» عەینی تاس و عەینی حەمام، ئەگەر بیانەوێت بە کۆمەڵێك وردە بۆڵەبۆڵ دێتە کوڵ و هەیەجان، هەندێ جاریش سەبری ئەیوبی هەیە و دنیا لە نادادیدا نقوم ببێت ئەو مێشێك میوانی نیە! وا دیارە ئەمجارە مەشخەڵ لە دەستی شاسواردایە و نیەتی لێهێناوە، (هەرچەندە لە ڕووی بونیادییەوە قسەی زۆرم لەسەر ئەو ئۆپشنە هەیە و لەسەر ئاستی جیهان خۆپیشاندان هەڵگری کۆمەڵێك ئیشکالیی قوڵە) بەڵام وەك پێشمەرجێکی گریمانەکراو ئەگەر شاسوار توانی ئەم هەنگاوانە هەڵگرێت، ئەوا لایەنی کەم بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە ئەرخەیان ئەبن کە هیچ نەبێت ئەوەی خۆی ناوناوە ئۆپۆزسیۆن لەگەڵیاندا هەنگاو بە هەنگاو لە تەنیشتیانەوەیە. یەکەم: بەشێوەی مەیدانیی لەگەڵ خەڵکییدابێت و شان بداتە بەر هەموو دەرئەنجامێك، لە میسر بەم دواییانە کە مەیدانی«ڕابیعەی عەدەویی» جمەی ئەهات لە خەڵکیی، پاڵنەری سەرەکیی ئەوە بوو کە زیندانەکان پڕ بوون لە سەرکردەکانی ئەو حیزبەی کە داوای خۆپیشاندانیان ئەکرد. دووەم: واز لە خۆ نواندن بهێنێت، بە پۆشاك و ئۆتۆمبێلی گرانبەها و لە کۆشك و تەلاری شاهانەوە شۆڕش(بە هەموو ڕەنگەکانیەوە، ڕەش و سپی و پرتەقاڵیی و ئەرخەوانی) ئاراستە ناکرێت، هیچ نەبێت با هێندەی د.فاروق ڕەفیق بە قژی ئاڵۆسکاو و پۆشاکی شێواوەوە بیبینین! سێیەم: لە هەولێرەوە دەست پێبکات، تکایە دووبارەکردنەوەی ئەزموونی ٩ساڵ لەمەوبەر لەم زۆنەدا تاوانێکی گەورەیە نەك تەنیا هەڵەیەکی سیاسیی، دەرئەنجامەکەشی وەك مانگی چواردەشەو ڕوونە! چوارەم: بەڕێزیان لە «هانداننامە»کەیاندا بە جوانیی بەراوردی 17ی شوباتی 2011ی لەگەڵ ئێستادا کردووە، فیعلەن نکولی نەکراوە کە دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتیی لە ئێستا لەبارتر بوو، کەچی هێشتا خەڵك هاتنە سەر شەقامەکان. بەڵام بیری چووە پێمان بڵێت کە دۆخی ڕێکخستنی بەرەی ناڕازایی هەزاران جار لەئێستا لەبارتر و متمانەی خەڵك بە ئۆپۆزسیۆن لە پلەیەکی زۆر باڵادا بوو، بەهاری عەرەبیی فیعلەن هێشتا بەهار بوو نەبووبوو بە پایز، تەنیا سەیرێکی خۆی بکات و بیرێکیش لە سەرکردە و کاریزمایی خەڵکیتر بکاتەوە، بەجدیی ئەم داروپەردووە بەرگەی چی ئەگرێت کە قەڵای پتەو و لەشکان نەهاتووی کەسانیتر بەرگەی نالەباریی دۆخەکەی نەگرت؟! ... شتی تریش!!
رێبوار کەریم وەلی (1) سەرباری نامەی توند و تاڕاددەیەكیش هەڕەشەئامێزی كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی بۆ راگرتنی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، ئەنجوومەنەكە دوو جاری دیكەش دانیشت و كاری تێپەڕاندنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی كۆتایی پێهێنا. هەموو ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆ هەمواركرانەوە و هەندێ بڕگەشیان هێشتنەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا، خاڵی كۆتاییان لەسەر دابنێن. هەر لە ئاستانەی تەواوبوونی دانیشتنەكان و تەنانەت هەڵبژاردنی هاوسەرۆكەكان، دوو هاوسەرۆكەكە (لاهوور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی) زۆر زیرەكانە سەردانی كۆسرەت رەسوڵیان كرد بۆ ئەوەی وای پێشانبدەن كە دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپێگرتنیان لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و، داوایان لێكرد رۆژی شەممە سەرۆكایەتی كۆبوونەوە بكات بۆ هەڵپەساردنی دانیشتنەكان تا دەگەنە رێككەوتنێك! كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی كرد و دانیشتنەكان هەڵپەسێردران، بەڵام جەوهەری كێشەكان هەر وەكو خۆیەتی. هەنگاوی دووەمی هاوسەرۆكەكان بریتییە لەوەی هەوڵی پاراستنی ئەو دەسەڵاتانە بدەن كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاری لێدراوە. رەنگبێ وەكو ئەوەی كە خاوەنی زۆرترین دەنگەكانی كۆنگرە و زۆرترین ئەندامن لە ئەنجوومەنی سەركردایەتیدا، ئامادە نەبن مساوەمە لەسەر زۆر شت بكەن، بەڵام بە شێوەیەكی كاتی و بۆ قۆناغێكی راگوزەر، ئامادەییان تێدا دەبێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ هەندێك میكانیزمی دیكەی بڕیار (وەكو مەكتەب سیاسی و دەستەی كارگێڕی) بۆ یەكێتی زیاد بكەن. تەنانەت دەسەڵاتێكی زۆریش بدەن بە ئەنجوومەنی باڵای سیاسی. چونكە پلانەكە وایە كە تەمەنی ئەم ئەنجوومەنە لەگەڵ تەمەنی كۆسرەت رەسوڵدایە و لەڕاستیدا لەویش زیاتر حیساب بۆ هیچ كەسێكی دیكە ناكەن. ئەزموونی سیاسیی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی دەریخستووە كە تەنانەت ئەگەر پارتیش پشتی نەگرێت، سڕینەوەی كۆسرەت رەسوڵ لە هاوكێشە سیاسییەكان و ململانێی هێز لەناوخۆی یەكێتی و كوردستان هێندە كارێكی ئاسان نییە و دوایین بەربەستی بە بنەماڵەییكردنی موتڵەقی یەكێتییە. هەر بۆیەشە رەنگبێ نەسیحەتكاران ئەوەیان بەگوێدا چرپاندبن كە تا ئەو كاتەی بارەكەیان لە پردەكە دەپەڕێننەوە، بە كۆسرەت رەسوڵ بڵێن (مامە)! ناوەندی بڕیار زیندوو دەبێتەوە؟ (2) راستییەكەی ئەنجامی دانوستاندنەكان بگاتە هەر كوێیەك، چ یەكێتی دوو هاوسەرۆكی هەبێ یان زیاتر، یان ئەوەتا دەستەی سەركردایەتی بێت یان ترۆیكا (سێ قۆڵی)، گرنگ ئەوەیە دەسەڵاتی كۆتایی لای بنەماڵەی تاڵەبانییە. لە كۆتایی 2012 كە تاڵەبانی نەخۆشكەوت، ئێرانییەكان پێشنیازی ترۆیكایان بۆ كردن (هێرۆ برایم ئەحمەد، بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسوڵ) بۆ ئیدارەدانی یەكێتی. فەشەلی هێنا چونكە 1ی ئەیلولی 2016 هەردوو جێگرانی سكرتێری گشتی، ناوەندی بڕیاریان لە دژی ماڵباتی تاڵەبانی پێكهێنا. نووسەری بەیاننامەی ناوەندی بڕیار، بێئاگایی زۆرینەی سەركردایەتیی یەكێتی و جێگرانی سكرتێری گشتیی لە سەروەت و سامان و ئیدارەدانی یەكێتی راگەیاند. رەنگبێ دوای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا لە یەكێتی، ئەوە گەورەترین تەحەددای ناڕازییەكان بووبێت كە عەرشی ماڵباتی تاڵەبانیی هەژاند. بۆیە بۆ بەرتەرەفكردنی ئەو هەوڵە، لە نووسەری بەیاننامەكەوە دەستیانپێكرد و رێككەوتنێكیان بۆ لەباربردنی ناوەندی بڕیار لەگەڵدا ئیمزا كرد، هەر بۆیەش قەڵای ناوەندەكە كە ئومێدێكی زۆری لەسەر هەڵچنرابوو، لەناوەوەڕا فەتح كرا. ئەمە كاریگەرترین حەملەی ماڵباتی تاڵەبانی بوو بۆ لاوازكردنی پێگەی كۆسرەت رەسوڵ، هەنگاوەكانی دواتری ناڕازییەكان پتر پەیوەست بوون بە جێبەجێنەكردنی ئەو وەعد و بەڵێنانەی كە لە رێككەوتنە ژێربەژێرەكان دەدران و كاردانەوەی كاتی بوون. پشتیوانیی كۆسرەت رەسوڵ لە ریفراندۆم، درووستكردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و تەنانەت 16ی ئۆكتۆبەریش دەرهاوێشتەی ململانێی ناوخۆی یەكێتی بوون بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی موتڵەقی بنەماڵەی تاڵەبانی لەناو یەكێتیدا. ئێستا كۆنگرە، دواهەمین هەنگاوی بۆ هێنانەدی ئەو خەونە لەسەر سینییەكی زێڕ پێشكەشی بنەماڵەی تاڵەبانی كردووە. ئەو دوو ئامۆزایە دەتوانن لە داهاتوودا پێكەوە هەڵبكەن، یان پێویستیان بە ناوەندی گوشار دەبێ بۆ عەیاردانی یەكتری ئەوە قسەیەك و باسێكی دیكەیە، بەڵام ئەوەی روون و ئاشكرایە، ئەوەیە كە ئیتر ناوەندی بڕیار خودی بنەماڵەی تاڵەبانین. لە جیاتی كارەبا، غاز و نەوت! (3) درووستكردن، وێنەگرتن و بڵاوكردنەوەی هەندێك دیمەن بۆ شكاندنی كەسایەتیی سیاسییەكان هەر تایبەت نییە بە كوردستان، بگرە لە زۆر وڵاتی دنیا، وەكو چەكێكی كاریگەری موخابەراتی بۆ لێدانی نەیارەكان بەكاردێت. ئەو كارانە لە توانای شەخسێك و كەسێك بەدەرە و، بگرە كارێكی پلان بۆ داڕێژراوی موخابەراتییە و ئەو تەكنۆلۆژیایەی ئێستا وایكردووە، بوختانێك یان درووستكردنی ڤیدیۆیەك جا ساختەبێت یان راست، لە چەند سەعاتێكدا، ئەو كەسە لەبەردەم ملیۆنان كەسدا شەرمەزار بكات. ئەوەی جێگای داخە، ئەوەیە كە لە كوردستان ساڵانە ملیۆنان دۆلار لەو سێكتەرەدا خەرج دەكرێت، هەر لەو ئافرەتانەوە بگرە كە بۆ ئەو كارە پارە وەردەگرن، تا ئەو هەموو ستاف و كارمەندەی كە ئەركی وێنەگرتنی عەورەتی سیاسی و بەرپرسەكانیان پێ سپێردراوە. جارێ مەعلوم نییە لە كوردستان دەزگاكانی موخابەرات تا چ ئەندازەیەك چوونەتە ناو ژیانی كەسیی خەڵكەوە و كێ فیلمی لێ گیراوە؟ بەڵام ئەگەر بەشێكی ئەم كارە بریتی بێت لە داوێنپیسیی هەندێك كەس، ئەوا بەشەكەی دیكەی بەرنامەیەكی چڕە بۆ بەبارمتەگرتنی خەڵك و كۆیلەكردنیان، لە رێگەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ئەو گرتانەوە. خەڵكی كوردستان لە كاتێكدا بە تامەزرۆییەوە كرتە لەسەر ئەو لینكانە دەكەن، كە لەو سەرمایەدا، بێ نەوت، كارەبا، ئاو و غاز بە دیار شاشەی كۆمپیوتەرەكانیانەوە دانیشتوون، بەڵام ئەوانە ئەسڵەن موهیم نین، چونكە تا چەند دەقیقەیەكی دیكە بەرپرسەكە بە رووتی دەبینن و هەناویان گەرم دەبێتەوە! rudaw
هیوا سەید سەلیم راسپاردنی موحەمەد توفیق عەلاوی، بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی عەبدولمەهدی بۆ پیکهێنانی کابینەی وەزاری تازە، ئەرکێکی ئاسان نابێت، چونکە لە رابردوودا کەسانی راسپێردراو بەو ئەرکە ئەگەر لەسەریان بوو کوتلە سیاسیەکان و پێکهاتەکانی عیراق رازی بکەن، ئەوا عەلاوی لەسەریەتی کە هاوتەریب لەگەڵ کوتلە سیاسەکان شەقامیش رازی بکات، کە ئەمەشیان ئەرکێکی یەکجار قورس دەبێت بۆی. بە پێی دەستوری عێراقی کەسی راسپێردراو بۆ پێکهینانی کابینەی تازە(٣٠)ی رۆژی دەرفەت پێدەدرێت تا کابینەکەی و بەرنامە وەزاریەکەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوینەران بکات، عەلاوی رۆژی یەکی شوبات لەلایەن سەرۆک کۆمار بۆ ئەو ئەرکە راسپێردراوە،بۆ ئەوەی ئەویش بەدەردی ئەوانی دیکە نەچێت، وە کارتی سووری شەقامی بەڕوودا بەرزنەکرێتەوە، عەلاوی یەکەمین پەیامی ئاڕاستەی شەقام کرد، داوای لێکردن لە ناڕەزایەکانیان بەردەوام بن تا داخوازیەکانیان دێتەدی. ئێستا کە موحەمەد عەلاوی خەریکی هەنگاوە کردەیەکانە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی، دیسان بۆ خۆپیشاندەرانی شەقام جەغت لەوە دەکاتەوە کە ( شایەنی ئەو پۆستە نابێت ئەگەر داوای خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکات) جا ئەگەر هەنگاوی یەکەم لە راگرتنی باڵانس لە نێوان کوتلە سیاسیەکان و خواستی شەقام هێندە قوڕس بێت، ئەوا ئەرکە قوڕسەکەی دیکەی عەلاوی لە ئێستاوە دەستپیدەکات، ئەویش رازیکردنی کوتلە سیاسەکان و پێکهاتەکانە کە پڕۆسەی سیاسی عێراق پیکدینن، لە زۆرینەی شیعە و دوای ئەوانیش کورد و سونە و پیکهاتەکانی دیکە، چونکە سەرەنجام بۆ وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان عەلاوی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێویستی بە دەنگ و پشتیوانی ئەوان دەبێت. وەک دەزانرێت قەیرانی سیاسی عیراق پێدەنێتە مانگی چوارەمی، سەرۆک وەزیرانی تازە لەسەریەتی کابینەکەی کار بکات بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەختە بە ئالیەتی کۆمسیۆنی نوێ و یاسای تازەی هەڵبژاردن، بۆیە کوتلە سیاسیەکان تا بۆیان بچێتە سەر فشار دەخەنە سەر عەلاوی تا جێ پێی خۆیان لەو کابینەیەش قایم بکەن، کە ئەمەشیان پێچەوانەی کارنامەی تۆفیق عەلاوی دەبێت، کە خوازیارە کابینەکەی بریتی بێت لە کەسانی سەربەخۆ و پاک و تێوەنەگڵاو لە گەندەڵی. دەوترێت هادی عامڕی سەرۆکی کوتلەی بینا، کە یەکێک لە کوتلە بەهێزەکانی ناو کوتلە شیعەکانە داوای زۆرترین وەزارەت دەکات. بەڵام زانیاریەکان باس لەوە دەکەن تا ئێستا عەلاوی نەچۆتە ژێرباری داخوازیەکانی، چونکە پێی وایە ئەگەر داوکانی عامڕی قەبوول بکات، واتای ئەوە دێت حکومەتەکەی رادەست کردبێت. لە لەلایەکی دیکە موقتەدا سەدر فشار دەخاتە سەر عەلاوی تا کارنامەی حکومەتەکەی لە دیدگای کوتلەی سائیرون نزیک بێت، ئەگەرنا شکست بە هەوڵەکانی بۆ پیکهینانی کابینەکەی دێنێت. کوتلە سونەکان بە هەمان شێوەی شیعەکان بەسەر دوو بەری پشتیوانی و دژایەتی لە عەلاوی دابەش دەبن، ئوسامە نجێفی وەک هادی عامڕی لە دژی موحەمەد الحلبوسی سەرۆکی ئێستای پەرلەمان داوی پۆستی وەزاری لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردرا دەکات. کوریش لە هەریەک لە شیعە و سونە باشتر نیە، بگرە خرابتریشە، بۆیە عەلاوی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دواخست، کە بڕیاربوو هەفتەی رابردوو بێتە هەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەی سەرۆکی هەڕێم هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانیەکان بۆ یەکخستنی هەڵوێستی هەرێم ئەنجامداوە، بەڵام زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە پارتی پێداگیری دەکات لە هێشتنەوەی فواد حوسێن، ئەمەشیانی کردۆتە مەرجی پشتیوانی خۆی لە موحەمەد تۆفیق عەلاوی. مەرجی بارزانی بۆ پشتیوانی لە عەلاوی بۆ دووەمیان قورس دەکەوێتەوە، چونکە ئەو مەبەستیەتی هیچ یەک لە وەزیرە کۆنەکان کاندید نەکاتەوە و داواکاریشە کە هەموو لایەک کەسانی بێلایەن کاندین بکەن، کە پێناچێت پارتی بە کەسی بێلایەن رازی بێت. بۆیە نزیکە کابینەکەی عەلاوی بەم نزیکانە بەبێ کاندیدانی کورد پێشکەشی پەرلەمان بکرێت، وە لە قۆناغی یەکەم پۆستەکانی کورد بە بەتاڵێ بمێنەوە، تا ئەو کاتەی عەلاوی لەگەڵ هەرێم کۆ دەبێتەوە، چونکە بۆ عەلاوی ئاسان نابێت لە ئێستادا ئەو هەمووانە رازی بکات.
له تیف فاتیح فهرهج یهكێتی كۆنگرهی كرد ، گرتنی كۆنگره ئهلهنگاریهكی گهورهو به گژا چوونهوهیهكی ئازایانه بوو بهو گرهوانهی كه له سهر نهتوانینی گرێدانی كۆنگره دهكران ، بهڵام بۆ چارهسهری نهخۆشیهكان ، ههر كۆنگره بهس نیه ، كۆنگره به دیوێكدا بۆ چارهسهری گرفتهكان و خۆ گۆڕین و نوێبوونهوهیه ، به دیوهكهی تردا بۆ زهقبوونهوهی كێشهكان ، به تایبهت له نێو حزبێكدا كه له قهڵاكهیدا ئهسپی تهڕواده ههیه ،ئهم حزبه له تهواوی تهمهنیدا به سهختترین رۆژگاردا تێپهڕیوه ، گرتن و له دار دانی بیركهرهوهو ههكاری و شهڕی ناوخۆو ئهنفال و دهیان جیابوونهوهو ههڵخزان و ترازانی بینیوه ، له گهڵ ئهوهشدا بهردهوامی به خۆی داوه ، له دوای راپهڕینهوه بهشێك له كارهكتهرهكانی ئهم حزبه له هێڵی سیاسی لایانداوئاڵانه كاری ترهوه ، بهوهش بواری ئهوه رهخسا كهكاریان له سهر بكرێت لهلایهك و له لایهكی دیكهشهوه له پێناوی خۆیان و پێگهكهیان دهستبهرن بۆ كاری نهكرده . دوای كۆنگرهو ئهو دۆخه تا زهیهی هاته پێشهوه دیسان بهشێك له قهیرانهكهڵهكه بووهكانی یهكێتی و پرسی خاوهنداری و چی بكرێت و چۆن سهری ههڵدایه ، ئێستا له رووكاردا به ئاشكرا دوو یهكێتی له نێو یهك ئۆرگاندا دهبینرێت ، یهكێتیهك كه دهكرێ بڵێین له لایهكی ترهوه ئاراسته دهكرێن و ههر كات پێیان بووترێ یاریهكه دهشێوێنن ، یانی ههموو جار ژمارهكه تا چهند بڕوات سفری دهكهنهوه ، یهكێتیهكی دیكه كه ئهوانیش به كۆمهڵێ بابهت تۆمهتباردهكرێن ، بهڵام ئهسڵی مهسهلهكه نهبوونی مام جهلال و نهوشیروان مستهفایه ، ئهو دوو كارهكتهرهی زۆر باش دهیانزانی چۆن یهكێتی له سهر پێی خۆی رابگرن ، ههربۆیه سهرهتای دهركهوتنی كاریگهریانهی شێرپهنجهكه له رۆیشتنی نهوشیروان مستهفاو نهخۆشكهوتنی تاڵهبانیهوه دهستی پێكرد ، ئێستا كێ دهتوانێ بهربهوه بگرێت ، ئهوه جارێ دیار نیه . یهكێتی ئێستا له بری بیركهرهوه ، له بری ئهوانهی نهخشه رێ بۆ ئاینده دادهنهن ، له بری سیاسهتوانی له سهر پێوهستاو خهڵكانێكی تیایه زۆر ئاسان دهتوانن نههێڵن بیر له چارهسهری نهخۆشیهكه بكرێتهوه ، یانی بیركهرهوهو خاوهن بیرو باوهڕهكان له ریزی پێشهوهی چارهسهریهكه نین ، له راستیدا له خوارهوه یهكێتی له سهر ئاستی جهماوهر كێشهیهكی ئهو تۆی نیه ، تهنانهت له ئان و ساتی دروستبوونی گۆڕانیشدا یهكێتی بهو رادهیه نهكهوت كه گرهوی له سهر دهكرا ، له ههموو قۆناغهكانی شكست و گلانا ، یهكێتی سهركردایهتی ژیر نا كه زۆر ئهستهم ههیبووه ، بگره خوارهوه بنكردایهتی ههڵیانسانوهتهوه ، ئهمه له دنیادا به س له یهكێتیدا ههیه ، یانی حزبێت ههموو جار جهماوهرهكهی فریاد رهسی بێت ، بهڵام نهخۆشیهكهی له ههرهمدا بێت ، ههرهم بخزێت و خوارهوه راستی كاتهوه ، له ههرهمدا كڕین وفرۆشتن به كهسهكانهوه بكرێت و خوارهوه به برسێتی و نهداری و بهدبهختی ببێته پهیژهو گۆچان بۆ سهرهوه ، ئهمه له هۆشیاریهوهیه یان شتی تر ، ئهوهیان دیرۆك وهڵام دهداتهوهو من نامهوێ لهو بارهیهوه قسه بكهم . به باوهڕی من كێشهی یهكێتی ئهوهیه كه له دهرهوهی خۆیدا هێز گهلێك ههن ناهێڵن یهكێتی به سهر نهخۆشیهكهیدا سهركهوێت ، له ناو یهكێتیشدا كهس نیه راشكاوانه ئهمه بڵێت ، ئهوهش گرفتێكی ناكۆتایه ، ئهوهی له دهرهوهی یهكێتیدا ئهم یاریه دهكات پێویستی بهوه نیه له خوارهوه كار له سهر ئهندام كۆمیتهو مهڵبهند بكات ، ئهو لهسهرهوه دهتوانێ سهربازهكانی به باشی بجوڵێنێ ، تا رادهی ئهوهی ههندێ جار له كش مهلیك نزیكیان بكاتهوه .
درەو: محەمەد عەلاوی كابینەكەی ئامادەكردووە كە لە 22 وەزیر پێكهاتووەو 3 وەزیریان كوردە، چاوەڕەوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو بیخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری. كاوە محەمەد پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان بە (درەو)ی راگەیاند" چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمان بكرێت بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەولاوی كە لە 22 وەزارەت پێكهاتووەو 3 وەزیریان كوردن و 5 وەزیریان ژنە" كاوە محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوەیە وەزیرەكانی ئێستای وەك خۆی بمێننەوە لە كابینەكەیدا، یاخود خۆی بە كادری حزبی پڕی بكاتەوە، بەڵام تا ئێستا محەمەد عەلاوی ئەو پێشنیازانەی رەتكردۆتەوەو سورە لەسەر ئەوەی بە كاندیدی سەربەخۆ پڕیان بكاتەوە. سەبارەت بە گروپی (15)ی لایەنە كوردیەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی، كاوە محەمەد دەڵێت" گروپی (15) لەگەڵ پشتیوانی لە كاندیدی سەربەخۆ دەكەن و داوا دەكەن پشكی كورد 4 وەزیر بێت". لایەنە شیعەكانی عێراقیش پشتیوانی لە محەمەد عەلاوی دەكەن كابینەكەی بە كاندیدی سەربەخۆ پڕ بكاتەوە ئەگەر پەیوەست نەبێت بە بەڵێنەكانی بە كاندیدی سەربەخۆ ئەوا ئەوانیش پشتیوانی ناكەن و دەنگ بە كابینەكەی نادەن. ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستە روو كە پێدەچێت عەلاوی دوو وەزارەتیان بە بەتاڵی بهێڵێتەوە یەكیان لە پێكهاتەی شیعەو ئەوەی تریشیان هی كوردە.
پشکۆ ناکام ....... هەڵکەوتنی شارێک لە ڕووی جوگرافی یان مێژوویی و شارستانی و گەشەکردنییەوە زۆر جار ئەبێتە مایەی نەگبەتی بۆی ،چونکە وەک ئەووترێت چاوی پیس و حەسودی بەردەوام لەسەرە و خەڵکی شارەکە هەرچییەک بڵێ و هەرچییەک بکا هەر بە نێگەتیڤ بۆی لێک ئەدرێتەوە و ئەوانەی چاویان بەشارەکە هەڵنایە ئەکەونە هەلەکە سەما.... ماوەیەکە و بۆ جارێکی تر مقۆ مقۆ و وورتە وورت لەسەر سلێمانی دروست بۆتەوە گوایا خەریکە زیاتر لە بەڕەکەی خۆی پێ ڕائەکێشێ ئەمەش بەمەبەست و ئەجیندای پشت کەوالیسەوە هەنگاوی بۆ ئەنرێ ، پێش هەموو شتێ سلێمانی پێویستی بەوە نیە "خێر" بە پایتەختی رۆشنبیری ناو ببرێت " بەش بەحاڵی خۆم گاڵتەم بەو ناو لێنانەیە چونکە رۆشنبیریی پروسەیەکی زهنیە"هزر" نەک ئیمزا و بەریوەبەرایەتیەک" ، ئەم شارە سەد ساڵ زیاترە لە بەڵگە نامەکانی کەسان و مێژوونووسە ئەوروپاییەکان بە شاری ئەدەب و مەعریفە و خوێنەواری باس کراوە و سەبارەت بەو ئاستەبەرزەی لە دونیای رۆشنبیریا هەیبوە پێویست بە ناو هێنان ناکا چونکە بەدەیان کەڵە ئەدیب و شاعیر و شاعیری خەڵکی هۆشمەنمان هەیە و هەبوە کە ناوهێنانیان چەن پەڕەیەکی ئەوێ....بۆیە مەمنون نەبوین بەو خێرە و بەخشینی نازناوە کەلای من یەک فلسی قەڵب ناهێنێ باشترە خاوەنەکانی ئەو بڕیارە شینێک بۆ حاڵی رۆشنبیری خۆیان بکەن ، گەرچی بەداخەوە ماوەیەکە سلێمانی ئەو بۆنەی جارانی لێ نایە و بەچەن هۆکارێکی دروستکراو هەوڵ ئەدرێ ئەو سەرزییەی هەیەتی نزم بکرێ بەڵام مسۆگەر ئەمە کاتییە و هەر ئەگەڕێتەوە سەر ریتم و بۆن و بەرامی جارانی.. تەنانەت" ڕەشەباکە"ش وەک رەمزێکە بۆ یاخی بوون و بەگژاچوونەوە، گەرچی ئەویش کزبوە و وەک جاران کاریگەریی نیە ئەوەش هەر کاتییە و ئەچێتەوە سەر دینەمۆی هێزەکەی جارانی....چەن حکومەت لە عێڕاقا هەبووبێ هەوڵی تۆقانن و دەست بەسەرا گرتنی ئەم شارەی یاوە ، ئەنجامەکەی هەر هەڵوێستی خەڵکی شارەکەی لەبەرامبەر دەسەڵاتدارنا پێ رەق و فراوانتر بوە ، خەڵکی ئەم شارە زۆری پێکراوە و ئەکرێ ، زۆری قبوڵ کردوە ، چاوی زۆر و چەپوکی لەسەرە ، هەرچۆنێک بجوڵێتەوە حسابی تایبەتی بۆ ئەکرێ ، هەموو هەنگاوێکی شارەکە بو چاوی گومانەوە سەیر و ئیجرائاتی لەگەڵ ئەکرێ ، خەڵکی سلێمانی شارەکەی خۆی خۆش بوێ ئەڵێن شارچێتی ئەکا،،باسی غەدر کردن لەشارەکەی بکا ئەڵێن حیزبچێتی ئەکا..گەر باسی مێژووی شارەکەی خۆی بکا ئەڵێن یەکڕیزی کورد تێک ئەیا!! گەر باسی نەهامەتییەکانی شارەکە بکا ئەڵێن: دەستی دەرەکی لە پشتێوەیەتی ، باسی قوربانییەکانی شارەکە بکا ئەڵێن: بای کۆن بەبا ئەکا...!!... شارێکی یەک ملیۆ ن و نیویی بۆی نەبێ لەو بودجە و داهاتە زۆرەی کە موڵکی باوکی هیچ کەس و لایەک نیە جگە لە میللەت ، میللەت و بەس ، داوا بکا بە پێی ئیستحقای خۆی بەشێکی گونجاو و مەنتیقی وەک هەموو شوێنەکانی تری بۆ سەرف بکرێ ئەمە چ تاوانێکە ! چ شارچێتییەکە! چ غەدرێکە لەو دەسەڵاتە مەزڵومە ئەکرێت ! ناوچەی وا هەیە لە هەرێم زۆربەی لادێیە و هەمووی قیرتاوی دوا دەرجەیە و وەرە سەیری تاسەکانی جادە و بانەکانی سلێمانیش بکە! لە هەولێر گەر جادەی دەسایتی و پێنج سەد مەتریش دروست بکرێ و تۆش داوا بکەی جادەیەکی سەد یان سەد و پەنجایی دروست بکرێت ئەمە ئاژاوەیە و بودجە ڕێ نایات و تۆوی شارچێتی زیاتر ئەچێنێ ! ئەم دەسەڵاتە ئەوەنە نەفامە ئەقڵی بەوە ناشکێ کە غەدر کردن و بە جیا مامەڵە کردن لەگەڵ شارێکا ئەبێتە مایەی فراوان بوون و قوڵبوونەوەی شارچێتی چونکە خەڵک هەردەم پاڵپشتی ئەو شارەیە کە غەدری لێ ئەکرێ و بە هەموو شێوازێک بەرگری لێ ئەکا و بەرامبەر ئەو لایەن و دەسەڵاتە ئەوەستێتەوە کە سەرجاوەی ئەو غەدر و نا عەدالەتی و بەیەک چاوسەیرنەکردنی هاووڵاتیانە... ئەوەی زیاتر لە هەموویش جێی داخ و کەسەرە کەلەم وەزعە نالەبارەیا شارەکە خۆیشی لەلایەن خەڵکی دڵسۆز و ئەهلی شارەوە بەریوە نابرێت ، ئەمڕۆ کۆمپانیەکانی سەر بەحیزب قۆرخی پرۆژە و بودجەکانی بۆی دانراوە کردوە کە ئیعتبارات و بەرژەوەندی حیزبی سەروو هەموو شتێکە ، رەنگە هۆی سەرەکیش ئەوەبێ کێ و چی پلە یەکە لەم شارەیا؟! وەڵامەکەشی : حیزب ، حیبزبیش بەشێکە لەو دەسەڵاتە کە ئامادە نیە لەبەر خاتری شارێک دەستبەرداری ئەو هەموو ئیمتیازانە بێتەوە لە دەسەڵات دەستی ئەکەوێ.. چگە لەوەی کاربەدەستەکانی شار لە ئاست دەست تێوەردانی حیزبەوە لە گەورە و بچووکی شارەکە خۆیان کردوە بە کەڕەی شەربەت.... خەڵکی سلێمانی ماوەیەک بەوە هەڵخەڵەتێنرا و دڵی بەوە خۆش بوو کە کەسێک کاروباری شارەکە ئەگرێتە دەست کە ئەو مۆدێلی حوکم کردنەی شار ئەگۆڕێ ئامادەش بوو بۆ هات و چۆ لە سەیارەوە بگۆڕێ بۆ پاسکیل !! بەڵام ئەونەی نەبرد ئەویش کەوتە گۆرانی ووتن بەهەمان ئاواز و تیپی مۆسیقای دەسەڵاتەوە و گۆرانی" سلێمانی لەنازا غەرق بوە" ئەڵێتەوە و پێی وایە هەقە کەمێ لەو نازە بە دیاری بەین بەو ناوچانەی بێ ناز کەوتوون... سلێمانی بە درێژایی مێژوو بێ منەت کردن زۆره بۆ خاک و نیشتمان کردوە و زۆر کەمیش لەبەر جاو گیراوە و پێی زانراوە ، سلێمانی ئەونەی کردوە کە "صدام حسین" ناوی نابوو ( سەری مارەکە) و خەڵکی تریش بە دانیشتوانەکەی ئەووت " سۆڕە " ....!!
ئەبوكاروان لەدونیای حوكمڕانیدا دەسەڵاتەكان جیاوازنو هەریەكێك لەو دەسەڵاتانە (یاسادانان، جێبەجێكردن، دادوەری) ئەركو كاری خۆی هەیە، دەسەڵاتی یاسادانان ئەركی دەرچواندنی یاساو هەمواركردنی یاساكانو چاوێریو جێبەجێكردنی یاساو كارەكانی حكومەتو بڕیاردان لەسەر بودجەی گشتی ساڵانەی وڵات. بۆ ئەو مەبەستانەو رایكردنی كارەكانیان ئەم دامەزراوانە پێویستیان بە راوێژكارو بەڕێوەبەرو فەرمانبەری شارەزاو تایبەتمەندی خۆی هەیە، لەسەر رۆشنایی ئەو بنەمایانە، ئەو فەرمانبەرو كادرانە دادەمەزرێنو كارەكان بەڕێوەدەبن. هەر بەهەمان شێوە دوانەی دەسەڵاتی جێبەجێكردن (حكومەتو سەرۆكایەتی كۆمار)و (دەسەڵاتی دادوەری) پێویستییان بە كەسانی شارەزاو تایبەتمەندی ئەو ئەو بوارانە هەیە لە بەڕێوبردنی كارەكانیانداو ناكرێت كەسانی تر لە دەورییان كۆبكریتەوە، تەنها بەمەبەستی رازیكردنیان بۆ مەبەستی تایبەتو جیاواز. بەڵی، لێرەدا دەمەوێ مەبەستەكەم بەتەواوی ڕوونبكەمەوە، ئەویش ئەوەیە كە لە هەرێمی كوردستاندا كاتێك گۆڕانكاری دەكرێت، هەرچی لە دەوروبەری بەرپرسی پێشووە، دەبێت لە شوێنی كاركردنی نەمێنیو بەرپرسی تازە، خەڵكی متمانەكراوی خۆی دادەمەرزێنێ، بێئەوەی سود لەو كەسانەی بەئەزموونو شارەزابوون كە لەو بوارەدا كاریانكردوە، وەربگیرێت. ئەمە پێشتر لەنێوان دوو حزبی سیاسیدا روویداوەو بەو پێوەرە كاریان كردوە، بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە لەم كابینەی ئێستادا، لەنێو تەنیا حزبێكدا روویدا، كە ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانەو لەوەش زیاتر لەنێو بنەماڵەیەك روویدا كە ئامۆزای یەكترن، كاتێك نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆكی حكومەتەوە بوو بە سەرۆكی هەرێم بەشێكی زۆری دەوروبەری خۆی لە وەزیرو راوێژكارو پاریزگار...هتد. گواستەوە بۆ سەرۆكایەتی هەرێم لەژێر ناوی راویژكارو پۆستی تر. لێرەدا حەق بەخۆم دەدەم ئەو پرسیارە بكەم، ئەرێ نەدەبوو سود لەئەزموونی ئەو كەسانە وەربگیرایەو هاوكاری سەرۆكی كابینەی ئێستا بوونایە (كابینەی ئامۆزا)؟ یان سەرۆكی كابینە ئەوانەی پێ قبوڵ نەبوو، پێیوابووە كەسانی متمانەكراوی خۆی لەو شوێنانە دابنرێ ؟ ئەرێ گواستنەوەی ئەو حەشاماتە بۆ سەرۆكایەتی هەرێمو دامەزراندنی سوپایەكی تر لە ئەنجومەنی وەزیران، چەند كاریگەری نەگەتیڤی دەبێت لەسەر بوجەی گشتی ؟ لەكۆتایدا دەڵێم، حوكمڕانی واناكرێت، بیستو هەشت ساڵە سیاسەتمدارو حزبەكانو نووسەرانو رۆشنبیرانو رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دوونیایەك رەخنەو تێبینیو پێشنیاریان ئاڕاستەی دەسەڵاتداران كرد بێسوود بوو، تائێستا رۆژ لەدوای رۆژ خراپتری دەكەنو بە ئارەزووی كەسەكان كارەكان بەڕێوەدەبەن !
چیا عەباس دۆخی هەرێم تا بێت رو لە گرژی و ئاڵۆزبونی خەستتر دەکات، گروپەکانی مافیا و میلیشیاکانیان هەر وەک سیسیلای باشوری ئیتاڵیا لە شەست و هەفتاکانی سەدەی رابوردو دەستیان بە سەر ناوچەکانی خۆیاندا گرتوە، حاکمی موتڵەقی دەڤەرەکانیانن و بەتەنیشت کۆشکەکانیانەوە بیرە نەوت و گاز و پاڵاوگەیان داگیر کردوە و بە میلیشیاکانیان دەیان پارێزن، کۆنترۆڵی رێگای بەرەو سنورەکان و گواستنەوەیان کردوە، پیاوەکانیشیان لە خاڵە سنوریەکان چاوکراوە و چالاکن. ئەمانە هەڵمەتێکی رێکخراون و نێوانی گروپەکانی نزیک لە یەکتر لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی و دابەشکردنی ناوچەکانیان پێوە دیارە. کەمێکی ماوە شەری نێوان گروپەکانی مافیا لە سەر نەوت و گاز و گومرگ و قاچاخچیەتی کاڵاکان ژیان و حاڵی هاوڵاتیان بە تەواوی هەراسان بکەن. بە بەردەوامبونی ئەم دۆخە ئەو گروپانە دەبنە جێگرەوەی حکومەت و دامودەزگاکان، دەبنە کۆپیەکی مافیاکانی وڵاتی سۆماڵیای ئێستا. بەشێکی سەرانی ئەم گروپانەی مافیا لە دەزگاکانی دەسەڵات و حزبەکانەوە هاتون، تێربون نازانن چونکە لە لایەکەوە لە ناخیاندا چاوچنۆک و برسی و تەماعکار بون و لە لاکەی تریشەوە دەسەڵات نەیتوانیوە سنورێکیان بۆ دابنێت و سزایان بدات، دەسەڵات هۆکارێکی ئەم دۆخەیە و گەر وا بەردەوام بێت ناتوانێت چارەی بکات و بەشێکیش بێت لە چارە. ئەوەی لە دوا مەتافدا دەمێنێتەوە میللەتە کە قسە و کرداری خۆی بکات. میللەت خواستێکی توند و تۆڵی بۆ گۆرانکاری و چاکسازی و چەسپاندنی یاسا هەیە، بەڵام ئەم خواستە رەوایە دوچاری چەند کێشە و لەمپەر بۆتەوە: یەکەم: حزبایەتی - هەرێمێکی بچوکی شەش ملیۆن کەسی چارەکێکی مشەخۆری حزبی بێت، ژیان و گوزەرانی و کاروباری بە ئیرادەی حزبەوە گرێدرابێت، چاوەران ناکەیت هەڵسێتە سەرپێ و بە دەنگێکی دلێرانە نارازی و یاخیبون رابگەیەنێت. زۆربەی حزبەکان لە نێو هەناوی خۆیاندا بەسەر جەمسەر و تەکەتولەکاندا دابەشبون، بەڵام دەکرێت ئەندامە رەسەنەکانی حزب بە خۆیاندا بچنەوە، بەلایەنی کەمەوە بپرسن بۆچی لە سەرەتای خەباتیان بون بە ئەندامی حزب، لە ئێستادا مەترسی لە سەر مەزنترین دەسکەوتی کورد کە حکومەتی هەرێم و فیدرالیزمە دروستبوە، بۆیە ئەرکیانە داوا لە حزب و سەرکردەکانیان بکەن خەونە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان زیندو راگرن و رێگر بن لە هەراجکردنی نیشتمان. - هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش لە لایەن جەمسەر و سەرانی حزبەکانەوە، هەر یەک لە زۆنی خۆی، ئیدارە و ئاراستە دەکرێن و لە پلەی یەکەمدا گوێرایەڵی ئەوانن نەک دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم، خۆشیان بوێت یاخود ترش ناراستەوخۆ و راستەوخۆش بەرپرسیاریەتیان لەو ناهەقیانەی بەرامبەر بە میللەت دەکرێت هەیە. ئەم هێزە سەلماندویەتی بە ئیرادەیەکی یەکگرتو دەتوانێت بەرگری لە نەتەوە و نیشتمان بکات، بەڵام رۆڵی لەم دۆخەی ئێستادا زۆر سنوردارە چونکە کرۆکی سوپایەکی نیشتمانی غائبە و وەلای کەسایەتی و حزبی بە سەر ئیرادەیاندا زاڵە، هاوکاتیش ژیان و گوزەرانیان بە دەست حزبەوەیە. - سیستەمی دادیش کەم یاخود زۆر لە ژێر هەژمونی حزب دەرنەچوە، هەرچەندە دەنگی زوڵال و بوێر تێیاندا دەبیسترێت بەڵام کۆی گشتی سیستەمەکە نەیتوانیوە سەربەخۆیی خۆی بسەلمێنێت، بۆیە سیستەمێکی پاسیڤە و کاریگەری ئەوتۆی نیە. دوەم: ئابوری و گوزەرانی هەرێم چەند سەرچاوەیەکی گرنگی ئابوری هەیە: - نەوت و گاز: ئەم چیرۆکە پێویست بەباسکردن ناکات وەک رۆژی روناک دیارە چۆن زەوتکراوە و کێ لێی بە نارەوا سودمەندە. - پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق: ئەمە یەکێکە لە گرێکوێرەکانی سیاسەت و ئابوری هەرێم. حکومەتی هەرێم بەناوی هاوڵاتیانی هەرێمەوە مامەڵە لە گەڵ ئەم پرسەدا دەکات، بەشێکی ئەم پرۆسەیە بە شەفافی و بۆ بەرژەوەندی گشتی بەرێوە نەچوە. دەسەڵاتدارانی بەغداش لە روانگای مەزهەبی و شۆڤێنزمیەوە دەستەدەستیان بەو پرۆسەیە کردوە و مەبەستی سەرەکیانیش لاوازکردنی پێگەی کوردە. لە گەڵ شکستی سیاسەتی سەربەخۆیی ئابوری لە هەرێم و شکستهێنان بە پرۆسەی ریفراندۆم و کارەساتەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و تێکشکاندنی دەوڵەتەکەی داعش ئیتر زمامی موبادەرە بە رادەیەکی بەرچاو کەوتۆتە دەست بەغدا. لە ئێستاد دۆخی عێراق شلۆق و نادیارە بۆیە لۆژێک نیە چاوەروان بین ئەم پرسە هەستیار و گرنگە بە شاند و کۆبونەوەی حزبی و رێکەوتنە مەتاتیەکان چارەسەر بکرێت. زەرەرمەندی یەکەمیش هاوڵاتیانی هەرێمن و لە ئێستادا شتێکی ئەوتۆیان پێ ناکرێت - داهاتی گومرگەکان: چەند پەرڵەمانتارێکی بەرێزی پەرلەمانی کوردستان ناو بە ناو گەندەڵی و دزیەکانی داهاتی گومرگەکان دەوروژێنن، بێ یەک و دو گروپەکانی مافیا و چەند بەرپرس لە پشت ئەم تاڵانکردن و دزیانەوەن، تا ئەم چرکەیە حکومەتی هەرێم بەجدی کاری لە سەر ئەم دۆسیە هەستیارە نەکردوە، چاوەرانیش ناکرێت جدیەتی لە بنبرکردنی ئەم دیاردەیە بەمزوانە روبدات. - داهەتە لۆکاڵیەکان: داهاتەکانی دام و دەزگاکانی حکومەتە لۆکاڵیەکانیش کەوتونەتە بەر چاوچنۆکی و تەماعی کۆمپانیا و بەرپرسە ئیداری و حزبیەکانەوە، رەنگبێ نمونەی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری لە چەند ساڵی رابوردودا قێزەوەنترین دزی و تاڵانکردن بێت لە قوت و داهاتی هاوڵاتیان. سێیەم: جەمسەرگەری ناوچەکە و زلهێزەکان لە مێژە پارتی و یەکێتی و تەنانەت هێزە ئیسلامیەکانیش بۆ زامنکردنی پێگەیان بونەتە پاشکۆی جەمسەرگەری ناوچەکە، بەتایبەت سەر بە ئێران و تورکیا، لە ئێستادا چەند وڵاتێکی تری ناوچەکەشی هاتونەتە ناو گەمەکەوە، لە لایەکی تریشەوە ئیرادەی زلهێزەکانی دنیا بەسەر هەرێمدا ئەوەندە زاڵە کە وای لێهاتوە دەبێت بە فیکەی ئەوان سەماکانمان بەرپا بکەین. ئەم دۆخە سەروەری هەرێم و سەربەخۆیی بریاری سیاسی خستۆتە ژێر رەحمەتی گەمەکەرە بەهێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکانەوە، هیچ کام لەم هێزانە رۆژێک لە رۆژان خەمخۆری میللەتی کورد و نیشتمانەکەی نەبون، چاوەرانی خێر لێیان وەک راکردن بەدوای سەرابدا وایە. زۆر لۆژیکە زلهێزەکانی ناوچەکە و دنیا کورد بە پەرتەوازەیی و لەتبون و گەندەڵی و .... ببینن و بهێڵنەوە چونکە کوردێکی لاواز بە ئاسانی گوێرایەڵیان دەبێت. چوارەم: بەرەی ئۆپزسیۆن و نارازی و یاخیبوەکان یەكێک لە گرێکوێرە ئاڵۆزەکانی میللەت پەرتەوازەیی و پۆپۆلیزم و غیابی دیدگای هاوبەشی ئۆپزسیۆنی ناو پەرڵەمان و دەرەوەی و گروپە یاخیبو و نارازیەکانە. جاران بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی ئۆپزسیۆن رادعێکی بەهێز بو بۆ سنوردانان بۆ دەسەڵات و گەندەڵچی و ناهەقی، ئێستا ئەم پاشماوە بچوک و بێ ئیرادەی بزوتنەوەی گۆڕان کە ماوەتەوە و بەناویەوە خۆیان بادەدەن لە جارچیەکی لاڵی بەردەم قاپی پاشا زیاتر نیە، هەرچی رۆح و ئیرادەی ئۆزسیۆنبونی جارانی بزوتنەوەکەیە کراونەتە قوربانی چەند پۆستێکی بێ کاریگەر و تورەکەیەکی شری دۆلار. لە ناو هێزە ئیسلامیەکانی ناو پەرلەمان دەنگی نارازی و بوێر دەبیسترێت، بەڵام بێ بەرنامەییان پێوە دیارە و هەوڵەکانیان پەرتەوازە و خۆرسکانەن. لە دەرەوەی پەرڵەمان نارازییەکی بێئەندازە دەکوڵێت، ئەمانیش غیابی دیدگا، غیابی مەرجەعێک، غیابی کارنامەی هاوبەش، غیابی کرداری کاریگەر، غیابی پەیامێکی راستگۆیانە و بەردەوام، غیابی راگەیاندنێکی کاریگەر و غیابی ....تاد، بونەتە هۆکاری گرنگ کە جەماوەر بە چێوەروانیەکی واقیعیانە چاویان لەم دەستە و گروپانە نەبێت، لە ئەزمونەکانی رابوردو فێربون خۆیان و ئایندەیان رادەستی کۆمەڵێک لەم جۆرە ئۆپزسیۆنە تەم و مژاوی و یاخیبوی پەرتەوازە نەکەن. کونجی قەناعەتیان گرتوە و ناهەقیشیان نیە چاوەروانی کۆتایی مانگ بن تا بەو موچەیەی حکومەت بچێک نان بۆ ماڵ و منداڵەکانیان دابین بکەن. چارەی ئەم دۆخە لە پرەنسیپدا کەوتۆتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم، یاسایەکی تۆکمە و گشتگیری چاکسازی لە هەمو بوارەکان و بە کردار هەمو کەسێک بگرێتەوە سەرەتایەکی ئومێدبەخش دەبێت بۆ خەڵک، دابینکردنی سەروەری داد و یاسا، لێپرسینەو و سزادانی توندی گروپەکانی تاڵان و دزین، رێکخستنەوە و کۆنترۆلکردنی تۆکمەی سەرچاوەکانی داهات و شێوەی سەرفکردن، هەنگاوی جدی بۆ دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانی و کۆتایی هێنان بە دابەشکردن و پارچەپەرچەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە .... ئەو کردارانەن حوکمرانی خۆمان زۆر بەهێزتر دەکەن و هیوا بە ئایندە دەوروژێتەوە. راستیەکی حاشاهەڵنەگرە دیموکراسیەکەی ئێمە تا ئەم چرکەیەش جەنینێکی هاوردەکراوی ئەو پرۆسە و پرسەیە، ئەوەی هەمانە زۆر کەم بە خسڵەتە جوان و بەها بەرزەکانی کۆمەڵگای کوردەواری و مرۆڤایەتی مۆتۆربەکراوە، نابینین پاش ٢٨ ساڵ بە تەنیشت ژیانی پەرلەمانیەوە ئەو مێژوە چ گەندەڵ و دز و تاڵانکەر و ... تاد دەرکەوتون، ئەوەی مایەی خەم و مەراق و تورەیی رەوای خەڵکە ئەو دیاردانە و تاوانبارەکان بە بەرچاوی فەرمانرەوایی و پەرلەمانەوە بێباکانە پیاسەی خۆیان دەکەن. گەر ئەم دۆخە لە بنەرەتەوە چارە نەکرێت بێگومان میللەت قسە و کرداری خۆی دەبێت. نوسینی: چیا عەباس رۆتەردام: اا مارسی ٢٠٢٠
هیوا عومەر ئێستا لە هەمووكاتێكدا زیاتر ئەوە روون دەبێتەوە هەرێمی كوردستان رووبەرووی قەیرانی (بەرێوەبردن) دەبێتەوە، یا بە قەیرانی بەرێوەبردن گوزەردەكات. قەیرانێك دەمێكە سەری هەڵداوە، ئاماژەكانی ئەم قەیرانە لە ئاستی سیاسی، ئابوری ، كۆمەڵایەتی و كلتوری، بەروونی دەبینرێت. بینین و هەست پێكردنی هەلومەرجی ئەمرۆمان، پێویستی بە دیقەتی زۆر نییە، هەمووكەسێك ئەوە دەبینێت كە چی لەم هەرێمە دەگوزەرێت. ئەوە بە باشی دەبینێت لەهەرێم شتێك نییە بەناوی بوونی راستەقینەی(دەسەڵاتی دامەزراوەیی)ئەوەی هەیە (دەسەڵاتی هێزە). بۆ خستەرووی جیاوازی لە نێوان بەرێوەبردنی دامەزراوەیی و بەرێوەبردن لە رێگای هێزەوە، پێویست بە شەرحی زۆر ناكات . بیركردنەوەو گفتوگۆی زۆرینەی خەڵك لە ئاستی فەزای گشتیدا، لەناو میدیاوە بۆ شوێنەگشتییەكان، بۆ گفتوگۆی خێزان و شوێنی كار و حیكایەتی ناو چین وتوێژە كۆمەڵایەتیەكان، هەریەكە، بەپێی ئاست و تێگەیشتنی خۆی نارازییە و شەرح و گفتوگۆی دیوەكانی ئەم قەیرانە دەكات، لە ئاستی سیاسی ، ئابوری ،كۆمەڵایەتی و كلتوریدا . لێكەوتەكانی قەیرانی بەرێوەبردن زۆرن و رۆژانە بەر هەموومان دەكەوێت. لە ئاستی سیاسیدا، غیابی بەشداری سیاسی و نەبوونی زەمانەتی ئازادی و فرەیی سیاسی و هاوڵاتی كارای كوردستانییە . بەمانایەكی ترخۆی لە ئیحتیكاركردنی دەسەڵات دەبینێتەوە لە لایەن چەند خێزان و كەمینەیەك، دەسەڵات بۆئەو كەمینەیە، وەك غەنیمەت و موڵكی كەسی و خێزانییە، كە دواجار هیچ مانایەك بۆ بەشداری سیاسی و پلۆرالیزمی سیاسی نامێنێتەوە . بەردەوامی قەیرانی ئابوری و دارایی، بەرزبونەوەی رێژەی هەژاری و بێكاری، سەرەنجام هەڵكشانی جیاوازییە چینایەتیەكان و چربوونەوەی، سێكوچكەی ( پارە و سامان و هێز ) لە دەستی كەمینەیەك، دیوێكی تری لێكەوتەی ئەزموونی قەیرانی بەرێوەبردنە لە ئاستی سیاساتی ئابوریدا. هاوكات بونی (ئابورییەكی ریعی، بەرخۆری نەوتی) و زەهنیەتی مامڵە و ئامانجی دەسەڵات، بۆتە سەرچاوەك بۆ ئەوەی نەوت لە نیعمەتەوە ببێت بە نقمەت و بەڵا. لە بڕی بەكارهێنانی ئەو داهاتە لە گشەپێدانی ئابوری و مرۆییەوە، بە پێچەوانەوە لە خزمەتی دروستكردن و قەبەكردنی دەسەڵاتێكی بەهێزی پۆلیسی و ئەمنی دایە. دواین رووداو، ئاشكرابوونی ئیحتیكاركردنی غازبوو لە نێوان چەند كۆمپانیایەكی حزبی، كە دواجار قەیرانی غازی لێكەوتەوە. ئەم رووداوە بەشێكی بچوكە لە چیرۆكێكی گەورەی ئحتیكاركردنی بازارو بازرگانی و ئابوری لە لایەن كۆمپانیاكانی دەسەڵاتەوە. دۆخەكە گەیشتۆتە ئاستێك لە ناكۆكی نێوان هێزە جلەونەكراوەكان، تەنانەت رازی نین بە بە بەشێكی داهات و سامان بەڵكو تەماحێكی گەورەتریان هەیە و هاوڵاتی دەبێت رۆژانە باجی ئەو دەستدرێژیانەیان بدات . لە ئاستی كلتوری و كۆمەڵایەتیشدا، گەرانەوەی زیاتر بۆ كلتوری كۆنەپارێزی و نەبوونی بەرنامەیەكی روون بۆ گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی، ئەنجامی غیابی دونیابینی ئەم جۆرە لە بەرێوەبردنە نیشان دەدات ، كە رۆژانە مافەكانی ژنان و بەهاكانی ئازادی و مەدەنییەتی تیا پێشێل دەكات . پرسیارێك رووبەروومان دەبێتەوە، ئایە ئەم مۆدێلە لە حكومرانی توانای بەردەوامی هەیە؟ ئایە ناسنامەی وردی ئەم دەسەڵاتە چینایەتییە پێویستی بە خوێدنەوەیەكی ورترنییە بۆ حالی بوون لە واقعیەكە ؟ ئایا دەتوانین ئیتلافی حكومران وەك بۆرژوایەكی نیشتمانی ببینین بۆگۆڕانكاری كۆمەڵایەتی و تەواوكردنی قۆناغی رزگاری نیشتمانی؟ یا وەك بۆرژوازییەكی مشەخۆرو ستەمكار تەنها تەماحی كۆنترۆڵ و ئحتیكاری هەمووشتێكی هەیە . ؟
