Draw Media

شێرپه‌نجه‌یه‌ك له‌ جه‌سته‌ی یه‌كێتیدا 

شێرپه‌نجه‌یه‌ك له‌ جه‌سته‌ی یه‌كێتیدا 

2020-02-14 10:50:50


له‌ تیف فاتیح فه‌ره‌ج 
یه‌كێتی كۆنگره‌ی كرد ، گرتنی كۆنگره‌ ئه‌له‌نگاریه‌كی گه‌وره‌و به‌ گژا چوونه‌وه‌یه‌كی ئازایانه‌ بوو به‌و گره‌وانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر نه‌توانینی گرێدانی كۆنگره‌ ده‌كران ، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان ، هه‌ر كۆنگره‌ به‌س نیه‌ ، كۆنگره‌ به‌ دیوێكدا بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و خۆ گۆڕین و نوێبوونه‌وه‌یه‌ ، به‌ دیوه‌كه‌ی تردا بۆ زه‌قبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان ، به‌ تایبه‌ت له‌ نێو حزبێكدا كه‌ له‌ قه‌ڵاكه‌یدا ئه‌سپی ته‌ڕواده‌ هه‌یه‌ ،ئه‌م حزبه‌ له‌ ته‌واوی ته‌مه‌نیدا به‌ سه‌ختترین رۆژگاردا تێپه‌ڕیوه‌ ، گرتن و له‌ دار دانی بیركه‌ره‌وه‌و هه‌كاری و شه‌ڕی ناوخۆو ئه‌نفال و ده‌یان جیابوونه‌وه‌و هه‌ڵخزان و ترازانی بینیوه‌ ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامی به‌ خۆی داوه‌ ، له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ به‌شێك له‌ كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م حزبه‌ له‌ هێڵی سیاسی لایانداوئاڵانه‌ كاری تره‌وه‌ ، به‌وه‌ش بواری ئه‌وه‌ ره‌خسا كه‌كاریان له‌ سه‌ر بكرێت  له‌لایه‌ك و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌ پێناوی خۆیان و پێگه‌كه‌یان ده‌ستبه‌رن بۆ كاری نه‌كرده‌ .  دوای كۆنگره‌و ئه‌و دۆخه‌ تا زه‌یه‌ی هاته‌ پێشه‌وه‌ دیسان به‌شێك له‌ قه‌یرانه‌كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌كانی یه‌كێتی و پرسی خاوه‌نداری و چی بكرێت و چۆن سه‌ری هه‌ڵدایه‌ ، ئێستا له‌ رووكاردا به‌ ئاشكرا دوو یه‌كێتی له‌ نێو یه‌ك ئۆرگاندا ده‌بینرێت ، یه‌كێتیه‌ك كه‌ ده‌كرێ‌ بڵێین له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێن و هه‌ر كات پێیان بووترێ‌ یاریه‌كه‌ ده‌شێوێنن ، یانی هه‌موو جار ژماره‌كه‌ تا چه‌ند بڕوات سفری ده‌كه‌نه‌وه‌ ، یه‌كێتیه‌كی دیكه‌ كه‌ ئه‌وانیش به‌ كۆمه‌ڵێ‌ بابه‌ت تۆمه‌تبارده‌كرێن ، به‌ڵام ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌ نه‌بوونی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ ، ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره‌ی زۆر باش ده‌یانزانی چۆن یه‌كێتی له‌ سه‌ر پێی خۆی رابگرن ، هه‌ربۆیه‌ سه‌ره‌تای  ده‌ركه‌وتنی  كاریگه‌ریانه‌ی شێرپه‌نجه‌كه‌ له‌ رۆیشتنی نه‌وشیروان مسته‌فاو نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانیه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد ، ئێستا كێ‌ ده‌توانێ‌ به‌ربه‌وه‌ بگرێت ، ئه‌وه‌ جارێ‌ دیار نیه‌ .
یه‌كێتی ئێستا له‌ بری بیركه‌ره‌وه‌  ، له‌ بری ئه‌وانه‌ی نه‌خشه‌ رێ‌ بۆ ئاینده‌ داده‌نه‌ن ، له‌ بری سیاسه‌توانی له‌ سه‌ر پێوه‌ستاو خه‌ڵكانێكی تیایه‌ زۆر ئاسان ده‌توانن نه‌هێڵن بیر  له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ بكرێته‌وه‌ ، یانی بیركه‌ره‌وه‌و خاوه‌ن بیرو باوه‌ڕه‌كان له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كه‌ نین ، له‌ راستیدا له‌ خواره‌وه‌ یه‌كێتی له‌ سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ر كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆی نیه‌ ، ته‌نانه‌ت له‌ ئان و ساتی دروستبوونی گۆڕانیشدا یه‌كێتی به‌و راده‌یه‌ نه‌كه‌وت كه‌ گره‌وی له‌ سه‌ر ده‌كرا ، له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی شكست و گلانا ، یه‌كێتی سه‌ركردایه‌تی ژیر نا كه‌ زۆر ئه‌سته‌م هه‌یبووه‌ ، بگره‌ خواره‌وه‌ بنكردایه‌تی هه‌ڵیانسانوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ له‌ دنیادا به‌ س له‌ یه‌كێتیدا هه‌یه‌ ، یانی حزبێت هه‌موو جار جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی فریاد ره‌سی بێت ، به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌ هه‌ره‌مدا بێت ، هه‌ره‌م بخزێت و خواره‌وه‌ راستی كاته‌وه‌ ، له‌ هه‌ره‌مدا كڕین وفرۆشتن به‌ كه‌سه‌كانه‌وه‌ بكرێت و خواره‌وه‌ به‌ برسێتی و نه‌داری و به‌دبه‌ختی ببێته‌ په‌یژه‌و گۆچان بۆ سه‌ره‌وه‌ ، ئه‌مه‌ له‌ هۆشیاریه‌وه‌یه‌ یان شتی تر ، ئه‌وه‌یان دیرۆك وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و من نامه‌وێ‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ بكه‌م .
به‌ باوه‌ڕی من كێشه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا هێز گه‌لێك هه‌ن ناهێڵن یه‌كێتی به‌ سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وێت ، له‌ ناو یه‌كێتیشدا كه‌س نیه‌ راشكاوانه‌ ئه‌مه‌ بڵێت ، ئه‌وه‌ش گرفتێكی ناكۆتایه‌ ، ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیدا ئه‌م یاریه‌ ده‌كات پێویستی به‌وه‌ نیه‌ له‌ خواره‌وه‌ كار له‌ سه‌ر ئه‌ندام كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌ند بكات ، ئه‌و له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌توانێ‌ سه‌ربازه‌كانی به‌ باشی بجوڵێنێ‌ ، تا راده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ‌ جار له‌ كش مه‌لیك نزیكیان بكاته‌وه‌ .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand