رێبوار کەریم وەلی (1) سەرباری نامەی توند و تاڕاددەیەكیش هەڕەشەئامێزی كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی بۆ راگرتنی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، ئەنجوومەنەكە دوو جاری دیكەش دانیشت و كاری تێپەڕاندنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی كۆتایی پێهێنا. هەموو ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆ هەمواركرانەوە و هەندێ بڕگەشیان هێشتنەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا، خاڵی كۆتاییان لەسەر دابنێن. هەر لە ئاستانەی تەواوبوونی دانیشتنەكان و تەنانەت هەڵبژاردنی هاوسەرۆكەكان، دوو هاوسەرۆكەكە (لاهوور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی) زۆر زیرەكانە سەردانی كۆسرەت رەسوڵیان كرد بۆ ئەوەی وای پێشانبدەن كە دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپێگرتنیان لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و، داوایان لێكرد رۆژی شەممە سەرۆكایەتی كۆبوونەوە بكات بۆ هەڵپەساردنی دانیشتنەكان تا دەگەنە رێككەوتنێك! كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی كرد و دانیشتنەكان هەڵپەسێردران، بەڵام جەوهەری كێشەكان هەر وەكو خۆیەتی. هەنگاوی دووەمی هاوسەرۆكەكان بریتییە لەوەی هەوڵی پاراستنی ئەو دەسەڵاتانە بدەن كە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاری لێدراوە. رەنگبێ وەكو ئەوەی كە خاوەنی زۆرترین دەنگەكانی كۆنگرە و زۆرترین ئەندامن لە ئەنجوومەنی سەركردایەتیدا، ئامادە نەبن مساوەمە لەسەر زۆر شت بكەن، بەڵام بە شێوەیەكی كاتی و بۆ قۆناغێكی راگوزەر، ئامادەییان تێدا دەبێت، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ هەندێك میكانیزمی دیكەی بڕیار (وەكو مەكتەب سیاسی و دەستەی كارگێڕی) بۆ یەكێتی زیاد بكەن. تەنانەت دەسەڵاتێكی زۆریش بدەن بە ئەنجوومەنی باڵای سیاسی. چونكە پلانەكە وایە كە تەمەنی ئەم ئەنجوومەنە لەگەڵ تەمەنی كۆسرەت رەسوڵدایە و لەڕاستیدا لەویش زیاتر حیساب بۆ هیچ كەسێكی دیكە ناكەن. ئەزموونی سیاسیی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی دەریخستووە كە تەنانەت ئەگەر پارتیش پشتی نەگرێت، سڕینەوەی كۆسرەت رەسوڵ لە هاوكێشە سیاسییەكان و ململانێی هێز لەناوخۆی یەكێتی و كوردستان هێندە كارێكی ئاسان نییە و دوایین بەربەستی بە بنەماڵەییكردنی موتڵەقی یەكێتییە. هەر بۆیەشە رەنگبێ نەسیحەتكاران ئەوەیان بەگوێدا چرپاندبن كە تا ئەو كاتەی بارەكەیان لە پردەكە دەپەڕێننەوە، بە كۆسرەت رەسوڵ بڵێن (مامە)! ناوەندی بڕیار زیندوو دەبێتەوە؟ (2) راستییەكەی ئەنجامی دانوستاندنەكان بگاتە هەر كوێیەك، چ یەكێتی دوو هاوسەرۆكی هەبێ یان زیاتر، یان ئەوەتا دەستەی سەركردایەتی بێت یان ترۆیكا (سێ قۆڵی)، گرنگ ئەوەیە دەسەڵاتی كۆتایی لای بنەماڵەی تاڵەبانییە. لە كۆتایی 2012 كە تاڵەبانی نەخۆشكەوت، ئێرانییەكان پێشنیازی ترۆیكایان بۆ كردن (هێرۆ برایم ئەحمەد، بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسوڵ) بۆ ئیدارەدانی یەكێتی. فەشەلی هێنا چونكە 1ی ئەیلولی 2016 هەردوو جێگرانی سكرتێری گشتی، ناوەندی بڕیاریان لە دژی ماڵباتی تاڵەبانی پێكهێنا. نووسەری بەیاننامەی ناوەندی بڕیار، بێئاگایی زۆرینەی سەركردایەتیی یەكێتی و جێگرانی سكرتێری گشتیی لە سەروەت و سامان و ئیدارەدانی یەكێتی راگەیاند. رەنگبێ دوای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا لە یەكێتی، ئەوە گەورەترین تەحەددای ناڕازییەكان بووبێت كە عەرشی ماڵباتی تاڵەبانیی هەژاند. بۆیە بۆ بەرتەرەفكردنی ئەو هەوڵە، لە نووسەری بەیاننامەكەوە دەستیانپێكرد و رێككەوتنێكیان بۆ لەباربردنی ناوەندی بڕیار لەگەڵدا ئیمزا كرد، هەر بۆیەش قەڵای ناوەندەكە كە ئومێدێكی زۆری لەسەر هەڵچنرابوو، لەناوەوەڕا فەتح كرا. ئەمە كاریگەرترین حەملەی ماڵباتی تاڵەبانی بوو بۆ لاوازكردنی پێگەی كۆسرەت رەسوڵ، هەنگاوەكانی دواتری ناڕازییەكان پتر پەیوەست بوون بە جێبەجێنەكردنی ئەو وەعد و بەڵێنانەی كە لە رێككەوتنە ژێربەژێرەكان دەدران و كاردانەوەی كاتی بوون. پشتیوانیی كۆسرەت رەسوڵ لە ریفراندۆم، درووستكردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و تەنانەت 16ی ئۆكتۆبەریش دەرهاوێشتەی ململانێی ناوخۆی یەكێتی بوون بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی موتڵەقی بنەماڵەی تاڵەبانی لەناو یەكێتیدا. ئێستا كۆنگرە، دواهەمین هەنگاوی بۆ هێنانەدی ئەو خەونە لەسەر سینییەكی زێڕ پێشكەشی بنەماڵەی تاڵەبانی كردووە. ئەو دوو ئامۆزایە دەتوانن لە داهاتوودا پێكەوە هەڵبكەن، یان پێویستیان بە ناوەندی گوشار دەبێ بۆ عەیاردانی یەكتری ئەوە قسەیەك و باسێكی دیكەیە، بەڵام ئەوەی روون و ئاشكرایە، ئەوەیە كە ئیتر ناوەندی بڕیار خودی بنەماڵەی تاڵەبانین. لە جیاتی كارەبا، غاز و نەوت! (3) درووستكردن، وێنەگرتن و بڵاوكردنەوەی هەندێك دیمەن بۆ شكاندنی كەسایەتیی سیاسییەكان هەر تایبەت نییە بە كوردستان، بگرە لە زۆر وڵاتی دنیا، وەكو چەكێكی كاریگەری موخابەراتی بۆ لێدانی نەیارەكان بەكاردێت. ئەو كارانە لە توانای شەخسێك و كەسێك بەدەرە و، بگرە كارێكی پلان بۆ داڕێژراوی موخابەراتییە و ئەو تەكنۆلۆژیایەی ئێستا وایكردووە، بوختانێك یان درووستكردنی ڤیدیۆیەك جا ساختەبێت یان راست، لە چەند سەعاتێكدا، ئەو كەسە لەبەردەم ملیۆنان كەسدا شەرمەزار بكات. ئەوەی جێگای داخە، ئەوەیە كە لە كوردستان ساڵانە ملیۆنان دۆلار لەو سێكتەرەدا خەرج دەكرێت، هەر لەو ئافرەتانەوە بگرە كە بۆ ئەو كارە پارە وەردەگرن، تا ئەو هەموو ستاف و كارمەندەی كە ئەركی وێنەگرتنی عەورەتی سیاسی و بەرپرسەكانیان پێ سپێردراوە. جارێ مەعلوم نییە لە كوردستان دەزگاكانی موخابەرات تا چ ئەندازەیەك چوونەتە ناو ژیانی كەسیی خەڵكەوە و كێ فیلمی لێ گیراوە؟ بەڵام ئەگەر بەشێكی ئەم كارە بریتی بێت لە داوێنپیسیی هەندێك كەس، ئەوا بەشەكەی دیكەی بەرنامەیەكی چڕە بۆ بەبارمتەگرتنی خەڵك و كۆیلەكردنیان، لە رێگەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ئەو گرتانەوە. خەڵكی كوردستان لە كاتێكدا بە تامەزرۆییەوە كرتە لەسەر ئەو لینكانە دەكەن، كە لەو سەرمایەدا، بێ نەوت، كارەبا، ئاو و غاز بە دیار شاشەی كۆمپیوتەرەكانیانەوە دانیشتوون، بەڵام ئەوانە ئەسڵەن موهیم نین، چونكە تا چەند دەقیقەیەكی دیكە بەرپرسەكە بە رووتی دەبینن و هەناویان گەرم دەبێتەوە! rudaw
هیوا سەید سەلیم راسپاردنی موحەمەد توفیق عەلاوی، بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی عەبدولمەهدی بۆ پیکهێنانی کابینەی وەزاری تازە، ئەرکێکی ئاسان نابێت، چونکە لە رابردوودا کەسانی راسپێردراو بەو ئەرکە ئەگەر لەسەریان بوو کوتلە سیاسیەکان و پێکهاتەکانی عیراق رازی بکەن، ئەوا عەلاوی لەسەریەتی کە هاوتەریب لەگەڵ کوتلە سیاسەکان شەقامیش رازی بکات، کە ئەمەشیان ئەرکێکی یەکجار قورس دەبێت بۆی. بە پێی دەستوری عێراقی کەسی راسپێردراو بۆ پێکهینانی کابینەی تازە(٣٠)ی رۆژی دەرفەت پێدەدرێت تا کابینەکەی و بەرنامە وەزاریەکەی پێشکەشی ئەنجومەنی نوینەران بکات، عەلاوی رۆژی یەکی شوبات لەلایەن سەرۆک کۆمار بۆ ئەو ئەرکە راسپێردراوە،بۆ ئەوەی ئەویش بەدەردی ئەوانی دیکە نەچێت، وە کارتی سووری شەقامی بەڕوودا بەرزنەکرێتەوە، عەلاوی یەکەمین پەیامی ئاڕاستەی شەقام کرد، داوای لێکردن لە ناڕەزایەکانیان بەردەوام بن تا داخوازیەکانیان دێتەدی. ئێستا کە موحەمەد عەلاوی خەریکی هەنگاوە کردەیەکانە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی، دیسان بۆ خۆپیشاندەرانی شەقام جەغت لەوە دەکاتەوە کە ( شایەنی ئەو پۆستە نابێت ئەگەر داوای خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکات) جا ئەگەر هەنگاوی یەکەم لە راگرتنی باڵانس لە نێوان کوتلە سیاسیەکان و خواستی شەقام هێندە قوڕس بێت، ئەوا ئەرکە قوڕسەکەی دیکەی عەلاوی لە ئێستاوە دەستپیدەکات، ئەویش رازیکردنی کوتلە سیاسەکان و پێکهاتەکانە کە پڕۆسەی سیاسی عێراق پیکدینن، لە زۆرینەی شیعە و دوای ئەوانیش کورد و سونە و پیکهاتەکانی دیکە، چونکە سەرەنجام بۆ وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان عەلاوی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێویستی بە دەنگ و پشتیوانی ئەوان دەبێت. وەک دەزانرێت قەیرانی سیاسی عیراق پێدەنێتە مانگی چوارەمی، سەرۆک وەزیرانی تازە لەسەریەتی کابینەکەی کار بکات بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەختە بە ئالیەتی کۆمسیۆنی نوێ و یاسای تازەی هەڵبژاردن، بۆیە کوتلە سیاسیەکان تا بۆیان بچێتە سەر فشار دەخەنە سەر عەلاوی تا جێ پێی خۆیان لەو کابینەیەش قایم بکەن، کە ئەمەشیان پێچەوانەی کارنامەی تۆفیق عەلاوی دەبێت، کە خوازیارە کابینەکەی بریتی بێت لە کەسانی سەربەخۆ و پاک و تێوەنەگڵاو لە گەندەڵی. دەوترێت هادی عامڕی سەرۆکی کوتلەی بینا، کە یەکێک لە کوتلە بەهێزەکانی ناو کوتلە شیعەکانە داوای زۆرترین وەزارەت دەکات. بەڵام زانیاریەکان باس لەوە دەکەن تا ئێستا عەلاوی نەچۆتە ژێرباری داخوازیەکانی، چونکە پێی وایە ئەگەر داوکانی عامڕی قەبوول بکات، واتای ئەوە دێت حکومەتەکەی رادەست کردبێت. لە لەلایەکی دیکە موقتەدا سەدر فشار دەخاتە سەر عەلاوی تا کارنامەی حکومەتەکەی لە دیدگای کوتلەی سائیرون نزیک بێت، ئەگەرنا شکست بە هەوڵەکانی بۆ پیکهینانی کابینەکەی دێنێت. کوتلە سونەکان بە هەمان شێوەی شیعەکان بەسەر دوو بەری پشتیوانی و دژایەتی لە عەلاوی دابەش دەبن، ئوسامە نجێفی وەک هادی عامڕی لە دژی موحەمەد الحلبوسی سەرۆکی ئێستای پەرلەمان داوی پۆستی وەزاری لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردرا دەکات. کوریش لە هەریەک لە شیعە و سونە باشتر نیە، بگرە خرابتریشە، بۆیە عەلاوی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دواخست، کە بڕیاربوو هەفتەی رابردوو بێتە هەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەی سەرۆکی هەڕێم هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانیەکان بۆ یەکخستنی هەڵوێستی هەرێم ئەنجامداوە، بەڵام زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە پارتی پێداگیری دەکات لە هێشتنەوەی فواد حوسێن، ئەمەشیانی کردۆتە مەرجی پشتیوانی خۆی لە موحەمەد تۆفیق عەلاوی. مەرجی بارزانی بۆ پشتیوانی لە عەلاوی بۆ دووەمیان قورس دەکەوێتەوە، چونکە ئەو مەبەستیەتی هیچ یەک لە وەزیرە کۆنەکان کاندید نەکاتەوە و داواکاریشە کە هەموو لایەک کەسانی بێلایەن کاندین بکەن، کە پێناچێت پارتی بە کەسی بێلایەن رازی بێت. بۆیە نزیکە کابینەکەی عەلاوی بەم نزیکانە بەبێ کاندیدانی کورد پێشکەشی پەرلەمان بکرێت، وە لە قۆناغی یەکەم پۆستەکانی کورد بە بەتاڵێ بمێنەوە، تا ئەو کاتەی عەلاوی لەگەڵ هەرێم کۆ دەبێتەوە، چونکە بۆ عەلاوی ئاسان نابێت لە ئێستادا ئەو هەمووانە رازی بکات.
له تیف فاتیح فهرهج یهكێتی كۆنگرهی كرد ، گرتنی كۆنگره ئهلهنگاریهكی گهورهو به گژا چوونهوهیهكی ئازایانه بوو بهو گرهوانهی كه له سهر نهتوانینی گرێدانی كۆنگره دهكران ، بهڵام بۆ چارهسهری نهخۆشیهكان ، ههر كۆنگره بهس نیه ، كۆنگره به دیوێكدا بۆ چارهسهری گرفتهكان و خۆ گۆڕین و نوێبوونهوهیه ، به دیوهكهی تردا بۆ زهقبوونهوهی كێشهكان ، به تایبهت له نێو حزبێكدا كه له قهڵاكهیدا ئهسپی تهڕواده ههیه ،ئهم حزبه له تهواوی تهمهنیدا به سهختترین رۆژگاردا تێپهڕیوه ، گرتن و له دار دانی بیركهرهوهو ههكاری و شهڕی ناوخۆو ئهنفال و دهیان جیابوونهوهو ههڵخزان و ترازانی بینیوه ، له گهڵ ئهوهشدا بهردهوامی به خۆی داوه ، له دوای راپهڕینهوه بهشێك له كارهكتهرهكانی ئهم حزبه له هێڵی سیاسی لایانداوئاڵانه كاری ترهوه ، بهوهش بواری ئهوه رهخسا كهكاریان له سهر بكرێت لهلایهك و له لایهكی دیكهشهوه له پێناوی خۆیان و پێگهكهیان دهستبهرن بۆ كاری نهكرده . دوای كۆنگرهو ئهو دۆخه تا زهیهی هاته پێشهوه دیسان بهشێك له قهیرانهكهڵهكه بووهكانی یهكێتی و پرسی خاوهنداری و چی بكرێت و چۆن سهری ههڵدایه ، ئێستا له رووكاردا به ئاشكرا دوو یهكێتی له نێو یهك ئۆرگاندا دهبینرێت ، یهكێتیهك كه دهكرێ بڵێین له لایهكی ترهوه ئاراسته دهكرێن و ههر كات پێیان بووترێ یاریهكه دهشێوێنن ، یانی ههموو جار ژمارهكه تا چهند بڕوات سفری دهكهنهوه ، یهكێتیهكی دیكه كه ئهوانیش به كۆمهڵێ بابهت تۆمهتباردهكرێن ، بهڵام ئهسڵی مهسهلهكه نهبوونی مام جهلال و نهوشیروان مستهفایه ، ئهو دوو كارهكتهرهی زۆر باش دهیانزانی چۆن یهكێتی له سهر پێی خۆی رابگرن ، ههربۆیه سهرهتای دهركهوتنی كاریگهریانهی شێرپهنجهكه له رۆیشتنی نهوشیروان مستهفاو نهخۆشكهوتنی تاڵهبانیهوه دهستی پێكرد ، ئێستا كێ دهتوانێ بهربهوه بگرێت ، ئهوه جارێ دیار نیه . یهكێتی ئێستا له بری بیركهرهوه ، له بری ئهوانهی نهخشه رێ بۆ ئاینده دادهنهن ، له بری سیاسهتوانی له سهر پێوهستاو خهڵكانێكی تیایه زۆر ئاسان دهتوانن نههێڵن بیر له چارهسهری نهخۆشیهكه بكرێتهوه ، یانی بیركهرهوهو خاوهن بیرو باوهڕهكان له ریزی پێشهوهی چارهسهریهكه نین ، له راستیدا له خوارهوه یهكێتی له سهر ئاستی جهماوهر كێشهیهكی ئهو تۆی نیه ، تهنانهت له ئان و ساتی دروستبوونی گۆڕانیشدا یهكێتی بهو رادهیه نهكهوت كه گرهوی له سهر دهكرا ، له ههموو قۆناغهكانی شكست و گلانا ، یهكێتی سهركردایهتی ژیر نا كه زۆر ئهستهم ههیبووه ، بگره خوارهوه بنكردایهتی ههڵیانسانوهتهوه ، ئهمه له دنیادا به س له یهكێتیدا ههیه ، یانی حزبێت ههموو جار جهماوهرهكهی فریاد رهسی بێت ، بهڵام نهخۆشیهكهی له ههرهمدا بێت ، ههرهم بخزێت و خوارهوه راستی كاتهوه ، له ههرهمدا كڕین وفرۆشتن به كهسهكانهوه بكرێت و خوارهوه به برسێتی و نهداری و بهدبهختی ببێته پهیژهو گۆچان بۆ سهرهوه ، ئهمه له هۆشیاریهوهیه یان شتی تر ، ئهوهیان دیرۆك وهڵام دهداتهوهو من نامهوێ لهو بارهیهوه قسه بكهم . به باوهڕی من كێشهی یهكێتی ئهوهیه كه له دهرهوهی خۆیدا هێز گهلێك ههن ناهێڵن یهكێتی به سهر نهخۆشیهكهیدا سهركهوێت ، له ناو یهكێتیشدا كهس نیه راشكاوانه ئهمه بڵێت ، ئهوهش گرفتێكی ناكۆتایه ، ئهوهی له دهرهوهی یهكێتیدا ئهم یاریه دهكات پێویستی بهوه نیه له خوارهوه كار له سهر ئهندام كۆمیتهو مهڵبهند بكات ، ئهو لهسهرهوه دهتوانێ سهربازهكانی به باشی بجوڵێنێ ، تا رادهی ئهوهی ههندێ جار له كش مهلیك نزیكیان بكاتهوه .
درەو: محەمەد عەلاوی كابینەكەی ئامادەكردووە كە لە 22 وەزیر پێكهاتووەو 3 وەزیریان كوردە، چاوەڕەوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو بیخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری. كاوە محەمەد پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان بە (درەو)ی راگەیاند" چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمان بكرێت بۆ دەنگدان لەسەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەولاوی كە لە 22 وەزارەت پێكهاتووەو 3 وەزیریان كوردن و 5 وەزیریان ژنە" كاوە محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەوەیە وەزیرەكانی ئێستای وەك خۆی بمێننەوە لە كابینەكەیدا، یاخود خۆی بە كادری حزبی پڕی بكاتەوە، بەڵام تا ئێستا محەمەد عەلاوی ئەو پێشنیازانەی رەتكردۆتەوەو سورە لەسەر ئەوەی بە كاندیدی سەربەخۆ پڕیان بكاتەوە. سەبارەت بە گروپی (15)ی لایەنە كوردیەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی، كاوە محەمەد دەڵێت" گروپی (15) لەگەڵ پشتیوانی لە كاندیدی سەربەخۆ دەكەن و داوا دەكەن پشكی كورد 4 وەزیر بێت". لایەنە شیعەكانی عێراقیش پشتیوانی لە محەمەد عەلاوی دەكەن كابینەكەی بە كاندیدی سەربەخۆ پڕ بكاتەوە ئەگەر پەیوەست نەبێت بە بەڵێنەكانی بە كاندیدی سەربەخۆ ئەوا ئەوانیش پشتیوانی ناكەن و دەنگ بە كابینەكەی نادەن. ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستە روو كە پێدەچێت عەلاوی دوو وەزارەتیان بە بەتاڵی بهێڵێتەوە یەكیان لە پێكهاتەی شیعەو ئەوەی تریشیان هی كوردە.
پشکۆ ناکام ....... هەڵکەوتنی شارێک لە ڕووی جوگرافی یان مێژوویی و شارستانی و گەشەکردنییەوە زۆر جار ئەبێتە مایەی نەگبەتی بۆی ،چونکە وەک ئەووترێت چاوی پیس و حەسودی بەردەوام لەسەرە و خەڵکی شارەکە هەرچییەک بڵێ و هەرچییەک بکا هەر بە نێگەتیڤ بۆی لێک ئەدرێتەوە و ئەوانەی چاویان بەشارەکە هەڵنایە ئەکەونە هەلەکە سەما.... ماوەیەکە و بۆ جارێکی تر مقۆ مقۆ و وورتە وورت لەسەر سلێمانی دروست بۆتەوە گوایا خەریکە زیاتر لە بەڕەکەی خۆی پێ ڕائەکێشێ ئەمەش بەمەبەست و ئەجیندای پشت کەوالیسەوە هەنگاوی بۆ ئەنرێ ، پێش هەموو شتێ سلێمانی پێویستی بەوە نیە "خێر" بە پایتەختی رۆشنبیری ناو ببرێت " بەش بەحاڵی خۆم گاڵتەم بەو ناو لێنانەیە چونکە رۆشنبیریی پروسەیەکی زهنیە"هزر" نەک ئیمزا و بەریوەبەرایەتیەک" ، ئەم شارە سەد ساڵ زیاترە لە بەڵگە نامەکانی کەسان و مێژوونووسە ئەوروپاییەکان بە شاری ئەدەب و مەعریفە و خوێنەواری باس کراوە و سەبارەت بەو ئاستەبەرزەی لە دونیای رۆشنبیریا هەیبوە پێویست بە ناو هێنان ناکا چونکە بەدەیان کەڵە ئەدیب و شاعیر و شاعیری خەڵکی هۆشمەنمان هەیە و هەبوە کە ناوهێنانیان چەن پەڕەیەکی ئەوێ....بۆیە مەمنون نەبوین بەو خێرە و بەخشینی نازناوە کەلای من یەک فلسی قەڵب ناهێنێ باشترە خاوەنەکانی ئەو بڕیارە شینێک بۆ حاڵی رۆشنبیری خۆیان بکەن ، گەرچی بەداخەوە ماوەیەکە سلێمانی ئەو بۆنەی جارانی لێ نایە و بەچەن هۆکارێکی دروستکراو هەوڵ ئەدرێ ئەو سەرزییەی هەیەتی نزم بکرێ بەڵام مسۆگەر ئەمە کاتییە و هەر ئەگەڕێتەوە سەر ریتم و بۆن و بەرامی جارانی.. تەنانەت" ڕەشەباکە"ش وەک رەمزێکە بۆ یاخی بوون و بەگژاچوونەوە، گەرچی ئەویش کزبوە و وەک جاران کاریگەریی نیە ئەوەش هەر کاتییە و ئەچێتەوە سەر دینەمۆی هێزەکەی جارانی....چەن حکومەت لە عێڕاقا هەبووبێ هەوڵی تۆقانن و دەست بەسەرا گرتنی ئەم شارەی یاوە ، ئەنجامەکەی هەر هەڵوێستی خەڵکی شارەکەی لەبەرامبەر دەسەڵاتدارنا پێ رەق و فراوانتر بوە ، خەڵکی ئەم شارە زۆری پێکراوە و ئەکرێ ، زۆری قبوڵ کردوە ، چاوی زۆر و چەپوکی لەسەرە ، هەرچۆنێک بجوڵێتەوە حسابی تایبەتی بۆ ئەکرێ ، هەموو هەنگاوێکی شارەکە بو چاوی گومانەوە سەیر و ئیجرائاتی لەگەڵ ئەکرێ ، خەڵکی سلێمانی شارەکەی خۆی خۆش بوێ ئەڵێن شارچێتی ئەکا،،باسی غەدر کردن لەشارەکەی بکا ئەڵێن حیزبچێتی ئەکا..گەر باسی مێژووی شارەکەی خۆی بکا ئەڵێن یەکڕیزی کورد تێک ئەیا!! گەر باسی نەهامەتییەکانی شارەکە بکا ئەڵێن: دەستی دەرەکی لە پشتێوەیەتی ، باسی قوربانییەکانی شارەکە بکا ئەڵێن: بای کۆن بەبا ئەکا...!!... شارێکی یەک ملیۆ ن و نیویی بۆی نەبێ لەو بودجە و داهاتە زۆرەی کە موڵکی باوکی هیچ کەس و لایەک نیە جگە لە میللەت ، میللەت و بەس ، داوا بکا بە پێی ئیستحقای خۆی بەشێکی گونجاو و مەنتیقی وەک هەموو شوێنەکانی تری بۆ سەرف بکرێ ئەمە چ تاوانێکە ! چ شارچێتییەکە! چ غەدرێکە لەو دەسەڵاتە مەزڵومە ئەکرێت ! ناوچەی وا هەیە لە هەرێم زۆربەی لادێیە و هەمووی قیرتاوی دوا دەرجەیە و وەرە سەیری تاسەکانی جادە و بانەکانی سلێمانیش بکە! لە هەولێر گەر جادەی دەسایتی و پێنج سەد مەتریش دروست بکرێ و تۆش داوا بکەی جادەیەکی سەد یان سەد و پەنجایی دروست بکرێت ئەمە ئاژاوەیە و بودجە ڕێ نایات و تۆوی شارچێتی زیاتر ئەچێنێ ! ئەم دەسەڵاتە ئەوەنە نەفامە ئەقڵی بەوە ناشکێ کە غەدر کردن و بە جیا مامەڵە کردن لەگەڵ شارێکا ئەبێتە مایەی فراوان بوون و قوڵبوونەوەی شارچێتی چونکە خەڵک هەردەم پاڵپشتی ئەو شارەیە کە غەدری لێ ئەکرێ و بە هەموو شێوازێک بەرگری لێ ئەکا و بەرامبەر ئەو لایەن و دەسەڵاتە ئەوەستێتەوە کە سەرجاوەی ئەو غەدر و نا عەدالەتی و بەیەک چاوسەیرنەکردنی هاووڵاتیانە... ئەوەی زیاتر لە هەموویش جێی داخ و کەسەرە کەلەم وەزعە نالەبارەیا شارەکە خۆیشی لەلایەن خەڵکی دڵسۆز و ئەهلی شارەوە بەریوە نابرێت ، ئەمڕۆ کۆمپانیەکانی سەر بەحیزب قۆرخی پرۆژە و بودجەکانی بۆی دانراوە کردوە کە ئیعتبارات و بەرژەوەندی حیزبی سەروو هەموو شتێکە ، رەنگە هۆی سەرەکیش ئەوەبێ کێ و چی پلە یەکە لەم شارەیا؟! وەڵامەکەشی : حیزب ، حیبزبیش بەشێکە لەو دەسەڵاتە کە ئامادە نیە لەبەر خاتری شارێک دەستبەرداری ئەو هەموو ئیمتیازانە بێتەوە لە دەسەڵات دەستی ئەکەوێ.. چگە لەوەی کاربەدەستەکانی شار لە ئاست دەست تێوەردانی حیزبەوە لە گەورە و بچووکی شارەکە خۆیان کردوە بە کەڕەی شەربەت.... خەڵکی سلێمانی ماوەیەک بەوە هەڵخەڵەتێنرا و دڵی بەوە خۆش بوو کە کەسێک کاروباری شارەکە ئەگرێتە دەست کە ئەو مۆدێلی حوکم کردنەی شار ئەگۆڕێ ئامادەش بوو بۆ هات و چۆ لە سەیارەوە بگۆڕێ بۆ پاسکیل !! بەڵام ئەونەی نەبرد ئەویش کەوتە گۆرانی ووتن بەهەمان ئاواز و تیپی مۆسیقای دەسەڵاتەوە و گۆرانی" سلێمانی لەنازا غەرق بوە" ئەڵێتەوە و پێی وایە هەقە کەمێ لەو نازە بە دیاری بەین بەو ناوچانەی بێ ناز کەوتوون... سلێمانی بە درێژایی مێژوو بێ منەت کردن زۆره بۆ خاک و نیشتمان کردوە و زۆر کەمیش لەبەر جاو گیراوە و پێی زانراوە ، سلێمانی ئەونەی کردوە کە "صدام حسین" ناوی نابوو ( سەری مارەکە) و خەڵکی تریش بە دانیشتوانەکەی ئەووت " سۆڕە " ....!!
ئەبوكاروان لەدونیای حوكمڕانیدا دەسەڵاتەكان جیاوازنو هەریەكێك لەو دەسەڵاتانە (یاسادانان، جێبەجێكردن، دادوەری) ئەركو كاری خۆی هەیە، دەسەڵاتی یاسادانان ئەركی دەرچواندنی یاساو هەمواركردنی یاساكانو چاوێریو جێبەجێكردنی یاساو كارەكانی حكومەتو بڕیاردان لەسەر بودجەی گشتی ساڵانەی وڵات. بۆ ئەو مەبەستانەو رایكردنی كارەكانیان ئەم دامەزراوانە پێویستیان بە راوێژكارو بەڕێوەبەرو فەرمانبەری شارەزاو تایبەتمەندی خۆی هەیە، لەسەر رۆشنایی ئەو بنەمایانە، ئەو فەرمانبەرو كادرانە دادەمەزرێنو كارەكان بەڕێوەدەبن. هەر بەهەمان شێوە دوانەی دەسەڵاتی جێبەجێكردن (حكومەتو سەرۆكایەتی كۆمار)و (دەسەڵاتی دادوەری) پێویستییان بە كەسانی شارەزاو تایبەتمەندی ئەو ئەو بوارانە هەیە لە بەڕێوبردنی كارەكانیانداو ناكرێت كەسانی تر لە دەورییان كۆبكریتەوە، تەنها بەمەبەستی رازیكردنیان بۆ مەبەستی تایبەتو جیاواز. بەڵی، لێرەدا دەمەوێ مەبەستەكەم بەتەواوی ڕوونبكەمەوە، ئەویش ئەوەیە كە لە هەرێمی كوردستاندا كاتێك گۆڕانكاری دەكرێت، هەرچی لە دەوروبەری بەرپرسی پێشووە، دەبێت لە شوێنی كاركردنی نەمێنیو بەرپرسی تازە، خەڵكی متمانەكراوی خۆی دادەمەرزێنێ، بێئەوەی سود لەو كەسانەی بەئەزموونو شارەزابوون كە لەو بوارەدا كاریانكردوە، وەربگیرێت. ئەمە پێشتر لەنێوان دوو حزبی سیاسیدا روویداوەو بەو پێوەرە كاریان كردوە، بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە لەم كابینەی ئێستادا، لەنێو تەنیا حزبێكدا روویدا، كە ئەویش پارتی دیموكراتی كوردستانەو لەوەش زیاتر لەنێو بنەماڵەیەك روویدا كە ئامۆزای یەكترن، كاتێك نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆكی حكومەتەوە بوو بە سەرۆكی هەرێم بەشێكی زۆری دەوروبەری خۆی لە وەزیرو راوێژكارو پاریزگار...هتد. گواستەوە بۆ سەرۆكایەتی هەرێم لەژێر ناوی راویژكارو پۆستی تر. لێرەدا حەق بەخۆم دەدەم ئەو پرسیارە بكەم، ئەرێ نەدەبوو سود لەئەزموونی ئەو كەسانە وەربگیرایەو هاوكاری سەرۆكی كابینەی ئێستا بوونایە (كابینەی ئامۆزا)؟ یان سەرۆكی كابینە ئەوانەی پێ قبوڵ نەبوو، پێیوابووە كەسانی متمانەكراوی خۆی لەو شوێنانە دابنرێ ؟ ئەرێ گواستنەوەی ئەو حەشاماتە بۆ سەرۆكایەتی هەرێمو دامەزراندنی سوپایەكی تر لە ئەنجومەنی وەزیران، چەند كاریگەری نەگەتیڤی دەبێت لەسەر بوجەی گشتی ؟ لەكۆتایدا دەڵێم، حوكمڕانی واناكرێت، بیستو هەشت ساڵە سیاسەتمدارو حزبەكانو نووسەرانو رۆشنبیرانو رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دوونیایەك رەخنەو تێبینیو پێشنیاریان ئاڕاستەی دەسەڵاتداران كرد بێسوود بوو، تائێستا رۆژ لەدوای رۆژ خراپتری دەكەنو بە ئارەزووی كەسەكان كارەكان بەڕێوەدەبەن !
چیا عەباس دۆخی هەرێم تا بێت رو لە گرژی و ئاڵۆزبونی خەستتر دەکات، گروپەکانی مافیا و میلیشیاکانیان هەر وەک سیسیلای باشوری ئیتاڵیا لە شەست و هەفتاکانی سەدەی رابوردو دەستیان بە سەر ناوچەکانی خۆیاندا گرتوە، حاکمی موتڵەقی دەڤەرەکانیانن و بەتەنیشت کۆشکەکانیانەوە بیرە نەوت و گاز و پاڵاوگەیان داگیر کردوە و بە میلیشیاکانیان دەیان پارێزن، کۆنترۆڵی رێگای بەرەو سنورەکان و گواستنەوەیان کردوە، پیاوەکانیشیان لە خاڵە سنوریەکان چاوکراوە و چالاکن. ئەمانە هەڵمەتێکی رێکخراون و نێوانی گروپەکانی نزیک لە یەکتر لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی و دابەشکردنی ناوچەکانیان پێوە دیارە. کەمێکی ماوە شەری نێوان گروپەکانی مافیا لە سەر نەوت و گاز و گومرگ و قاچاخچیەتی کاڵاکان ژیان و حاڵی هاوڵاتیان بە تەواوی هەراسان بکەن. بە بەردەوامبونی ئەم دۆخە ئەو گروپانە دەبنە جێگرەوەی حکومەت و دامودەزگاکان، دەبنە کۆپیەکی مافیاکانی وڵاتی سۆماڵیای ئێستا. بەشێکی سەرانی ئەم گروپانەی مافیا لە دەزگاکانی دەسەڵات و حزبەکانەوە هاتون، تێربون نازانن چونکە لە لایەکەوە لە ناخیاندا چاوچنۆک و برسی و تەماعکار بون و لە لاکەی تریشەوە دەسەڵات نەیتوانیوە سنورێکیان بۆ دابنێت و سزایان بدات، دەسەڵات هۆکارێکی ئەم دۆخەیە و گەر وا بەردەوام بێت ناتوانێت چارەی بکات و بەشێکیش بێت لە چارە. ئەوەی لە دوا مەتافدا دەمێنێتەوە میللەتە کە قسە و کرداری خۆی بکات. میللەت خواستێکی توند و تۆڵی بۆ گۆرانکاری و چاکسازی و چەسپاندنی یاسا هەیە، بەڵام ئەم خواستە رەوایە دوچاری چەند کێشە و لەمپەر بۆتەوە: یەکەم: حزبایەتی - هەرێمێکی بچوکی شەش ملیۆن کەسی چارەکێکی مشەخۆری حزبی بێت، ژیان و گوزەرانی و کاروباری بە ئیرادەی حزبەوە گرێدرابێت، چاوەران ناکەیت هەڵسێتە سەرپێ و بە دەنگێکی دلێرانە نارازی و یاخیبون رابگەیەنێت. زۆربەی حزبەکان لە نێو هەناوی خۆیاندا بەسەر جەمسەر و تەکەتولەکاندا دابەشبون، بەڵام دەکرێت ئەندامە رەسەنەکانی حزب بە خۆیاندا بچنەوە، بەلایەنی کەمەوە بپرسن بۆچی لە سەرەتای خەباتیان بون بە ئەندامی حزب، لە ئێستادا مەترسی لە سەر مەزنترین دەسکەوتی کورد کە حکومەتی هەرێم و فیدرالیزمە دروستبوە، بۆیە ئەرکیانە داوا لە حزب و سەرکردەکانیان بکەن خەونە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان زیندو راگرن و رێگر بن لە هەراجکردنی نیشتمان. - هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش لە لایەن جەمسەر و سەرانی حزبەکانەوە، هەر یەک لە زۆنی خۆی، ئیدارە و ئاراستە دەکرێن و لە پلەی یەکەمدا گوێرایەڵی ئەوانن نەک دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم، خۆشیان بوێت یاخود ترش ناراستەوخۆ و راستەوخۆش بەرپرسیاریەتیان لەو ناهەقیانەی بەرامبەر بە میللەت دەکرێت هەیە. ئەم هێزە سەلماندویەتی بە ئیرادەیەکی یەکگرتو دەتوانێت بەرگری لە نەتەوە و نیشتمان بکات، بەڵام رۆڵی لەم دۆخەی ئێستادا زۆر سنوردارە چونکە کرۆکی سوپایەکی نیشتمانی غائبە و وەلای کەسایەتی و حزبی بە سەر ئیرادەیاندا زاڵە، هاوکاتیش ژیان و گوزەرانیان بە دەست حزبەوەیە. - سیستەمی دادیش کەم یاخود زۆر لە ژێر هەژمونی حزب دەرنەچوە، هەرچەندە دەنگی زوڵال و بوێر تێیاندا دەبیسترێت بەڵام کۆی گشتی سیستەمەکە نەیتوانیوە سەربەخۆیی خۆی بسەلمێنێت، بۆیە سیستەمێکی پاسیڤە و کاریگەری ئەوتۆی نیە. دوەم: ئابوری و گوزەرانی هەرێم چەند سەرچاوەیەکی گرنگی ئابوری هەیە: - نەوت و گاز: ئەم چیرۆکە پێویست بەباسکردن ناکات وەک رۆژی روناک دیارە چۆن زەوتکراوە و کێ لێی بە نارەوا سودمەندە. - پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق: ئەمە یەکێکە لە گرێکوێرەکانی سیاسەت و ئابوری هەرێم. حکومەتی هەرێم بەناوی هاوڵاتیانی هەرێمەوە مامەڵە لە گەڵ ئەم پرسەدا دەکات، بەشێکی ئەم پرۆسەیە بە شەفافی و بۆ بەرژەوەندی گشتی بەرێوە نەچوە. دەسەڵاتدارانی بەغداش لە روانگای مەزهەبی و شۆڤێنزمیەوە دەستەدەستیان بەو پرۆسەیە کردوە و مەبەستی سەرەکیانیش لاوازکردنی پێگەی کوردە. لە گەڵ شکستی سیاسەتی سەربەخۆیی ئابوری لە هەرێم و شکستهێنان بە پرۆسەی ریفراندۆم و کارەساتەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و تێکشکاندنی دەوڵەتەکەی داعش ئیتر زمامی موبادەرە بە رادەیەکی بەرچاو کەوتۆتە دەست بەغدا. لە ئێستاد دۆخی عێراق شلۆق و نادیارە بۆیە لۆژێک نیە چاوەروان بین ئەم پرسە هەستیار و گرنگە بە شاند و کۆبونەوەی حزبی و رێکەوتنە مەتاتیەکان چارەسەر بکرێت. زەرەرمەندی یەکەمیش هاوڵاتیانی هەرێمن و لە ئێستادا شتێکی ئەوتۆیان پێ ناکرێت - داهاتی گومرگەکان: چەند پەرڵەمانتارێکی بەرێزی پەرلەمانی کوردستان ناو بە ناو گەندەڵی و دزیەکانی داهاتی گومرگەکان دەوروژێنن، بێ یەک و دو گروپەکانی مافیا و چەند بەرپرس لە پشت ئەم تاڵانکردن و دزیانەوەن، تا ئەم چرکەیە حکومەتی هەرێم بەجدی کاری لە سەر ئەم دۆسیە هەستیارە نەکردوە، چاوەرانیش ناکرێت جدیەتی لە بنبرکردنی ئەم دیاردەیە بەمزوانە روبدات. - داهەتە لۆکاڵیەکان: داهاتەکانی دام و دەزگاکانی حکومەتە لۆکاڵیەکانیش کەوتونەتە بەر چاوچنۆکی و تەماعی کۆمپانیا و بەرپرسە ئیداری و حزبیەکانەوە، رەنگبێ نمونەی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری لە چەند ساڵی رابوردودا قێزەوەنترین دزی و تاڵانکردن بێت لە قوت و داهاتی هاوڵاتیان. سێیەم: جەمسەرگەری ناوچەکە و زلهێزەکان لە مێژە پارتی و یەکێتی و تەنانەت هێزە ئیسلامیەکانیش بۆ زامنکردنی پێگەیان بونەتە پاشکۆی جەمسەرگەری ناوچەکە، بەتایبەت سەر بە ئێران و تورکیا، لە ئێستادا چەند وڵاتێکی تری ناوچەکەشی هاتونەتە ناو گەمەکەوە، لە لایەکی تریشەوە ئیرادەی زلهێزەکانی دنیا بەسەر هەرێمدا ئەوەندە زاڵە کە وای لێهاتوە دەبێت بە فیکەی ئەوان سەماکانمان بەرپا بکەین. ئەم دۆخە سەروەری هەرێم و سەربەخۆیی بریاری سیاسی خستۆتە ژێر رەحمەتی گەمەکەرە بەهێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکانەوە، هیچ کام لەم هێزانە رۆژێک لە رۆژان خەمخۆری میللەتی کورد و نیشتمانەکەی نەبون، چاوەرانی خێر لێیان وەک راکردن بەدوای سەرابدا وایە. زۆر لۆژیکە زلهێزەکانی ناوچەکە و دنیا کورد بە پەرتەوازەیی و لەتبون و گەندەڵی و .... ببینن و بهێڵنەوە چونکە کوردێکی لاواز بە ئاسانی گوێرایەڵیان دەبێت. چوارەم: بەرەی ئۆپزسیۆن و نارازی و یاخیبوەکان یەكێک لە گرێکوێرە ئاڵۆزەکانی میللەت پەرتەوازەیی و پۆپۆلیزم و غیابی دیدگای هاوبەشی ئۆپزسیۆنی ناو پەرڵەمان و دەرەوەی و گروپە یاخیبو و نارازیەکانە. جاران بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی ئۆپزسیۆن رادعێکی بەهێز بو بۆ سنوردانان بۆ دەسەڵات و گەندەڵچی و ناهەقی، ئێستا ئەم پاشماوە بچوک و بێ ئیرادەی بزوتنەوەی گۆڕان کە ماوەتەوە و بەناویەوە خۆیان بادەدەن لە جارچیەکی لاڵی بەردەم قاپی پاشا زیاتر نیە، هەرچی رۆح و ئیرادەی ئۆزسیۆنبونی جارانی بزوتنەوەکەیە کراونەتە قوربانی چەند پۆستێکی بێ کاریگەر و تورەکەیەکی شری دۆلار. لە ناو هێزە ئیسلامیەکانی ناو پەرلەمان دەنگی نارازی و بوێر دەبیسترێت، بەڵام بێ بەرنامەییان پێوە دیارە و هەوڵەکانیان پەرتەوازە و خۆرسکانەن. لە دەرەوەی پەرڵەمان نارازییەکی بێئەندازە دەکوڵێت، ئەمانیش غیابی دیدگا، غیابی مەرجەعێک، غیابی کارنامەی هاوبەش، غیابی کرداری کاریگەر، غیابی پەیامێکی راستگۆیانە و بەردەوام، غیابی راگەیاندنێکی کاریگەر و غیابی ....تاد، بونەتە هۆکاری گرنگ کە جەماوەر بە چێوەروانیەکی واقیعیانە چاویان لەم دەستە و گروپانە نەبێت، لە ئەزمونەکانی رابوردو فێربون خۆیان و ئایندەیان رادەستی کۆمەڵێک لەم جۆرە ئۆپزسیۆنە تەم و مژاوی و یاخیبوی پەرتەوازە نەکەن. کونجی قەناعەتیان گرتوە و ناهەقیشیان نیە چاوەروانی کۆتایی مانگ بن تا بەو موچەیەی حکومەت بچێک نان بۆ ماڵ و منداڵەکانیان دابین بکەن. چارەی ئەم دۆخە لە پرەنسیپدا کەوتۆتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم، یاسایەکی تۆکمە و گشتگیری چاکسازی لە هەمو بوارەکان و بە کردار هەمو کەسێک بگرێتەوە سەرەتایەکی ئومێدبەخش دەبێت بۆ خەڵک، دابینکردنی سەروەری داد و یاسا، لێپرسینەو و سزادانی توندی گروپەکانی تاڵان و دزین، رێکخستنەوە و کۆنترۆلکردنی تۆکمەی سەرچاوەکانی داهات و شێوەی سەرفکردن، هەنگاوی جدی بۆ دروستکردنی سوپایەکی نیشتمانی و کۆتایی هێنان بە دابەشکردن و پارچەپەرچەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە .... ئەو کردارانەن حوکمرانی خۆمان زۆر بەهێزتر دەکەن و هیوا بە ئایندە دەوروژێتەوە. راستیەکی حاشاهەڵنەگرە دیموکراسیەکەی ئێمە تا ئەم چرکەیەش جەنینێکی هاوردەکراوی ئەو پرۆسە و پرسەیە، ئەوەی هەمانە زۆر کەم بە خسڵەتە جوان و بەها بەرزەکانی کۆمەڵگای کوردەواری و مرۆڤایەتی مۆتۆربەکراوە، نابینین پاش ٢٨ ساڵ بە تەنیشت ژیانی پەرلەمانیەوە ئەو مێژوە چ گەندەڵ و دز و تاڵانکەر و ... تاد دەرکەوتون، ئەوەی مایەی خەم و مەراق و تورەیی رەوای خەڵکە ئەو دیاردانە و تاوانبارەکان بە بەرچاوی فەرمانرەوایی و پەرلەمانەوە بێباکانە پیاسەی خۆیان دەکەن. گەر ئەم دۆخە لە بنەرەتەوە چارە نەکرێت بێگومان میللەت قسە و کرداری خۆی دەبێت. نوسینی: چیا عەباس رۆتەردام: اا مارسی ٢٠٢٠
هیوا عومەر ئێستا لە هەمووكاتێكدا زیاتر ئەوە روون دەبێتەوە هەرێمی كوردستان رووبەرووی قەیرانی (بەرێوەبردن) دەبێتەوە، یا بە قەیرانی بەرێوەبردن گوزەردەكات. قەیرانێك دەمێكە سەری هەڵداوە، ئاماژەكانی ئەم قەیرانە لە ئاستی سیاسی، ئابوری ، كۆمەڵایەتی و كلتوری، بەروونی دەبینرێت. بینین و هەست پێكردنی هەلومەرجی ئەمرۆمان، پێویستی بە دیقەتی زۆر نییە، هەمووكەسێك ئەوە دەبینێت كە چی لەم هەرێمە دەگوزەرێت. ئەوە بە باشی دەبینێت لەهەرێم شتێك نییە بەناوی بوونی راستەقینەی(دەسەڵاتی دامەزراوەیی)ئەوەی هەیە (دەسەڵاتی هێزە). بۆ خستەرووی جیاوازی لە نێوان بەرێوەبردنی دامەزراوەیی و بەرێوەبردن لە رێگای هێزەوە، پێویست بە شەرحی زۆر ناكات . بیركردنەوەو گفتوگۆی زۆرینەی خەڵك لە ئاستی فەزای گشتیدا، لەناو میدیاوە بۆ شوێنەگشتییەكان، بۆ گفتوگۆی خێزان و شوێنی كار و حیكایەتی ناو چین وتوێژە كۆمەڵایەتیەكان، هەریەكە، بەپێی ئاست و تێگەیشتنی خۆی نارازییە و شەرح و گفتوگۆی دیوەكانی ئەم قەیرانە دەكات، لە ئاستی سیاسی ، ئابوری ،كۆمەڵایەتی و كلتوریدا . لێكەوتەكانی قەیرانی بەرێوەبردن زۆرن و رۆژانە بەر هەموومان دەكەوێت. لە ئاستی سیاسیدا، غیابی بەشداری سیاسی و نەبوونی زەمانەتی ئازادی و فرەیی سیاسی و هاوڵاتی كارای كوردستانییە . بەمانایەكی ترخۆی لە ئیحتیكاركردنی دەسەڵات دەبینێتەوە لە لایەن چەند خێزان و كەمینەیەك، دەسەڵات بۆئەو كەمینەیە، وەك غەنیمەت و موڵكی كەسی و خێزانییە، كە دواجار هیچ مانایەك بۆ بەشداری سیاسی و پلۆرالیزمی سیاسی نامێنێتەوە . بەردەوامی قەیرانی ئابوری و دارایی، بەرزبونەوەی رێژەی هەژاری و بێكاری، سەرەنجام هەڵكشانی جیاوازییە چینایەتیەكان و چربوونەوەی، سێكوچكەی ( پارە و سامان و هێز ) لە دەستی كەمینەیەك، دیوێكی تری لێكەوتەی ئەزموونی قەیرانی بەرێوەبردنە لە ئاستی سیاساتی ئابوریدا. هاوكات بونی (ئابورییەكی ریعی، بەرخۆری نەوتی) و زەهنیەتی مامڵە و ئامانجی دەسەڵات، بۆتە سەرچاوەك بۆ ئەوەی نەوت لە نیعمەتەوە ببێت بە نقمەت و بەڵا. لە بڕی بەكارهێنانی ئەو داهاتە لە گشەپێدانی ئابوری و مرۆییەوە، بە پێچەوانەوە لە خزمەتی دروستكردن و قەبەكردنی دەسەڵاتێكی بەهێزی پۆلیسی و ئەمنی دایە. دواین رووداو، ئاشكرابوونی ئیحتیكاركردنی غازبوو لە نێوان چەند كۆمپانیایەكی حزبی، كە دواجار قەیرانی غازی لێكەوتەوە. ئەم رووداوە بەشێكی بچوكە لە چیرۆكێكی گەورەی ئحتیكاركردنی بازارو بازرگانی و ئابوری لە لایەن كۆمپانیاكانی دەسەڵاتەوە. دۆخەكە گەیشتۆتە ئاستێك لە ناكۆكی نێوان هێزە جلەونەكراوەكان، تەنانەت رازی نین بە بە بەشێكی داهات و سامان بەڵكو تەماحێكی گەورەتریان هەیە و هاوڵاتی دەبێت رۆژانە باجی ئەو دەستدرێژیانەیان بدات . لە ئاستی كلتوری و كۆمەڵایەتیشدا، گەرانەوەی زیاتر بۆ كلتوری كۆنەپارێزی و نەبوونی بەرنامەیەكی روون بۆ گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی، ئەنجامی غیابی دونیابینی ئەم جۆرە لە بەرێوەبردنە نیشان دەدات ، كە رۆژانە مافەكانی ژنان و بەهاكانی ئازادی و مەدەنییەتی تیا پێشێل دەكات . پرسیارێك رووبەروومان دەبێتەوە، ئایە ئەم مۆدێلە لە حكومرانی توانای بەردەوامی هەیە؟ ئایە ناسنامەی وردی ئەم دەسەڵاتە چینایەتییە پێویستی بە خوێدنەوەیەكی ورترنییە بۆ حالی بوون لە واقعیەكە ؟ ئایا دەتوانین ئیتلافی حكومران وەك بۆرژوایەكی نیشتمانی ببینین بۆگۆڕانكاری كۆمەڵایەتی و تەواوكردنی قۆناغی رزگاری نیشتمانی؟ یا وەك بۆرژوازییەكی مشەخۆرو ستەمكار تەنها تەماحی كۆنترۆڵ و ئحتیكاری هەمووشتێكی هەیە . ؟
حلمی رهسول رهزا دوای گرێدانی كۆنگرهی چوارهمی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، سهركردایهتیهكی نوێ له نێو ئهو حزبهدا دهست بهكار بوو، دیاره سهركردایهتیهكهی ئێستای یهكێتی بهرپرسیاریهتی تهواوی له ئهستۆدایه؛ بەلەبەرچاوگرتنی دەسەڵات و توانای ئەو ناوەندانەی تری یەکێتی کە هەن، سەرکردایەتی ئەبێت بەرپرسیار بێت چ سهركهوتنهكان و چ شكستەکان. ئهوهی لێرەوە پهیوهندی به دكتۆر بهرههمهوه ههبێت ئەوەیە کە خۆی به روونی رایگهیاندوه بۆ سهركردایهتی كردنی یهكێتی نیشتمانی كوردستان لەم دۆخەدا سیستهمی سكرتێریی یان سهرۆكایهتی بهباشتر دهزانێت، و پێی وایه هاوسهرۆكی نابێته مایهی چارهسهر كردنی كێشهكانی یهكێتی و ناتوانێت ئەو فۆرمە حزبیە بێت بۆ ههڵسانهوهی حزبهكهی، ههروهها بهشداربوون یان نهبوونیشی لهو سیستهمهدا پهیوهسته به قازانجی یهكێتیهوه. سهبارهت بهههندێك بۆچوون؛ كه وای دهبینن بهشداری نهكردنی بهرههم ساڵح دهبێته هۆی پهراوێزخستنی ئهو لهنێو یهكێتدا، ئهمه دوره له راستی، چونكه دۆسته دڵسۆزهكانی یهكێتی له مێژه هۆشداری ئهوهیان داوه یهكێتی به غیابی ئهو كهلێنێكی گهورهی تێدا دروست دهبێت، ههم پێگهكهی ئێستاشی رێگه به پهراوێزخستنی نادات، پێشتریش رێنماییی مام جهلال و دۆستهكانی یهكێتی ئهوهبوو كه پێویسته ناوبراو پێگهی ههستیارو كاریگهری ههبێت لهناو جومگهكانی حكومهت و حزبدا. سهبارهت به پێگهی دكتۆر بهرههم له ئایندهی عێراقدا، رون و ئاشكرایه له ساڵی یهكهمی گرتنه دهستی ئهو پۆستهدا لهسهر ئاستی دهرهوه عێراقی بردهوه نێو گهمه ههرێمایهتی و نێودهوڵهتیهكان و له گێژاوهكانی ناوخۆشدا تهرهفداری بۆ هیچ لایهك نهكردو به مانای وشه سهرۆكایهتی وڵاتی كردوه و وهك پارێزهرێك ئهژماركراوه له پارێزگاری كردن له بهها دیموكراتیهكان، دکتۆر بەرهەم دەوڵەتمەدارێکی شارەزاو دیارە، هەربۆیە لای شەقام و لایەنە کانیش بەگرنگییەوە لەرۆڵی ئەو دەروانن. سەرۆککۆمار له ئێستاشدا كهسایهتیهكی دیارو ژمارهیهكی قورسی نێو هاوكێشه سیاسیهكانه، بەپێچەوانەی ئەوەی پێشبینی دەکرا، ئەو توانیویەتی گرنگی بۆ پۆستەکەش بگێرێتەوە، چونكه به كردهوه سهلماندویهتی كه توانا دیبلۆماسی و دهوڵهتمهداریهكهی له ئاستێكی باڵادایه و باش دەتوانێت هاوکێشەکان بخوێنێتەوەو هاوسەنگی راگرێت. دهمێنێتهوه سهر ئهوهی له ئایندهدا ناوبراو دهتوانێ پارێزگاری له پێگهكهی بهغدای بكات؛ وهك ههندێ له ئێستاوه نوقڵانه بۆ لهدهستدانی دهكهن، ئهمهش رێك بهبێ شرۆڤهكردن پهیوهسته به دۆخ و شێوازی حوكمڕانی ئایندهی عێراق؛ چونكه دۆخی عێراق له پێش خۆپیشاندانهكان و دوای ئهو قۆناغه وهك خۆی نامێنێتهوهو بهلای كامهوه ناگهڕێتهوه بۆ ده ساڵێك لهمهو بهر، و پرسیارهكه ئهوهیه ئایه پۆستهكان وهكو جاران بۆ كوردو سونهو شیعه بهش دهكرێت؛ گریمان وابوو، ئهو كات ئهگهر پشكی پۆستی سهرۆك كۆمار بۆ كوردو یهكێتی بێت، و سهركردایهتی ئهو حزبه نهیانهوێ دكتۆر بهرههم بهربژێر بكرێتهوه، بهبێ گومان ههم حزبهكهیان و ههم كوردیش دەبێت بەدیلێکی باشتر بخەنە روو، دەنا کورد زیانێكی بهرچاوی بهردهكهوێ. بهڵام له حاڵهتێكدا یهكێـتی بهدیلێكی لێوهشاوهو ئیداری و باشتری له بهرههم ساڵح پێ شك هات بۆ ئهو پۆسته؛ بهدلنیایهوه دكتۆر بهرههم خۆشی پشتیوانیهكی گهورهی ئهو كاندیده دهبێت، چونکە ئەوەی دکتۆر بەرهەمی کردە سەرۆککۆمار، راستە کاندیدی یەکێتی بوو لەناو حزبەکەشدا هەندێک لەسەرکردەکانی یەکێتی پشتیان گرت، بەڵام یەکلاکردنەوەی وەرگرتنی پۆستەکەی لەناو پەرلەمان و بەدەنگی پەرلەمانتارەکان بوو، بۆیە گەر ئەو کاندید نەبوایە، ئەگەری زۆر هەبوو پۆستەکە بۆ کەسێکی تربوایە، لەئێستاشدا گەر ئەو میکانیزمە بەردەوام بێت، دکتۆر بەرهەم ئێستای لەجارانی بەهێزتر و جەماوەری ترە، بۆیە هەق نییە کەس خۆی بەوەوە خەریک بکات فاڵی سیاسی بۆ ئایندەی بگرێتەوە.
هونەر تۆفیق لەناو زماندا (سەر) باڵاترین پلەی دەستەڵاتە بۆیە پێشگری سەر بۆ پلەکانی دەستەڵاتداری بەکارهاتووە : سەر-ۆک ، سەر-کردە ، سەر-دار ، سەر-هەنگ .. هتد . کەسی سەرۆک ، ڕابەری سیاسی و ئیداری و بریاردانە لە کۆمەڵگە و سیستەمدا . بەپێ ی گۆڕانکاریەکان لە شێوازی ژیان و بەڕێوەبردندا ، گۆڕانکاری بەسەر تیئۆری سەرۆکبوون و دەستەڵاکانیشدا هاتووە . دروستبوونی یەکێتی ئەوروپا و فدراسیۆنی وڵاتەکانی ئەو یەکێتی یە ، تیئۆری هاوسەرۆکی بۆ بەڕێوەبردن زیاتر هێنایە پێشەوە . لەناوەندە فیکری - سیاسیەکانەدا مۆدێلی بەرێوەبردنی هاوبەشیان بە یەکێک لەچارەسەریە ئیداری و سیاسیەکان پێشنیارکردووە . سەرکردەکانی پەکەکە ، ئەو مۆدێلەیان دەمێکە پراکتیزە کردووە ، بە شێوازی سەرکردایەتی هاوبەش کەجەکە بەڕێوەدەبەن . ئەزموونی سەرۆکایەتی هاوبەش لەگەڵ ئەوەدا کەتازەیە ، پرۆسەیەکی مەرجدارە لە پراکتیداکردندا . یەکێک لەخاڵە سەرەکیەکانی مەرجەکانی بوونی هەمئاهەنگی و یەک ئامانجی هاوبەش لە جێبەجێکردن و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکاندا . واتە هاوسەرۆکی لەپێناو چارەسەری ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی پلە و پۆستەکاندا نیە ، تا دەستەڵاتی سەرۆکی تیادا دابەشبکرێت بەسەر چەند کەسێکدا ، بەڵکە تیئۆری هاوسەرۆکی لەپێناو گەشتنە بە ئامانجی هاوبەش لەڕێگەی تیمی بەریوەبردنی هاوبەشەوە . هاوسەرۆکەکانی کەجەکە جەمیل بایک ، قەرەیلان ، قەرەسوو ،کاڵکان ،بەسێ هۆزات ، پێکهاتەی سەرکردەی چەند موئەسە و ئۆرگانێکی سیاسی جیاوازن بەهاوبەشی سەرۆکایەتی گەورەتر لەپارتێکی سیاسی لە هەرچوارپارچەی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکەن . هەریەکێکیان بەجیا دەتوانن ئیدارەی ناکۆکیە سیاسیەکانی ناوچەکە بکەن ، بەڵام پێکەوە بەهاوبەشی لەپێناو وەرگرتنی بریارێکی سیاسی بەهێز کۆنسەکەیان پێکهێناوە ، بەجیاوازی ئەرک و ئیشکردن ، هاوشێوەی سەرۆکایەتی فدراسیۆنی ئەوروپا ، پێکەوە یەک یەکێتی و بەجیاش هەریەکەیان وڵاتێک لەو یەکێتی یە بەرێوەدەبەن لەچوارچێوەی سیاسەت و ئامانجی هاوبەشدا . یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش دەیەوێت لەپێناو چارەسەری کێشەکانی سەرۆکی حیزبەکەدا ئەزموونی هاوسەرۆکی بکات . ئەگەر سەرکردەکانی ئەو هاوسەرۆکیە لەستراتیژ و توانای سیاسیدا هەریەکێکیان قەرەیلان و بایک و کالکانێک نەبێت ، ئەزموونەکەیان خراپتر لەشکست ، حیزبەکەش دووچاری هەڵوەشاندنەوە دەکات .
رێبوار کەریم وەلی (1) پەسەندكردنی سیستەمی هاوسەرۆكی لەناو یەكێتیدا كە بە دڵنیاییەوە بۆ دوو ئامۆزای بنەماڵەی تاڵەبانی دەبێت، دۆخی ناوخۆی یەكێتی و كوردستان دەخاتە قۆناغێكی نوێوە. ئەگەرچی لە رابردووشدا، ئامۆزاكان وەك دۆخی ناو پارتی، خاوەنی بڕیاری یەكلاكەرەوە بوونە، بەڵام ئەمجارە شەرعییەتی كۆنگرە و كۆدەنگییەكیان لەگەڵدایە كە بایكۆت و بەشدارینەكردنی باڵەكانی دیكەیان لە كۆبوونەوەكانی سەركردایەتیی نوێدا، بەلاوە گرنگ نییە. چونكە ئەوان ژیرانە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای یەكێتی (دیارە دە ئەندامەكەشیان بە تەنسیب دانا) و بەرهەم ساڵحیان لە دەنگدانێكی نمایشی (دەستبەرزكردنەوە)دا هەڵبژارد، پەیڕەوی ناوخۆ و وردەكارییەكانیان نەخستە ژێر نەشتەر و خۆشیان چوونە پای سندووق. بە زۆرترین دەنگ لە سندووق هاتنە دەرەوە و مەشرووعییەتێكی موتڵەقیان دەستەبەر كرد. ئەگەرچی پارتی لە ئەنجامی كۆنگرەی یەكێتی خۆشنوود نییە، بەڵام ئامرازەكانی گوشاری ئامۆزاكان وەك مۆتەكەی حكومەتەكەی پارتی لێ هاتووە و، ئامۆزاكان پەیامیان بۆ پارتی ئەوەیە كە ئەگەر ئەو واقیعە قەبووڵ نەكەی، ئێمەش تێكیدەدەین! قووڵایی دەسەڵات و هەژموونی ئامۆزاكان لە زۆنی سەوز و پەیوەندییەكانیان بایی ئەوەندە هەیە كە هەركاتێك بیانەوێ قەیران بۆ حوكمڕانی درووست بكەن و دوو ئیدارەیی بەرپا بكەنەوە. هەڵبەتە حزووری ئامۆزا قوباد وەك نوێنەری هەمیشەیی بنەماڵە (كە لەسەر فیترەتی مام جەلالە و دوور نییە ئەویش هاوسەرۆكێكی دیكە بێت) لەناو حكومەت و لای پارتی، رێگرە لەوەی كە قەیرانەكان (تەنانەت 16ی ئۆكتۆبەریش) تەشەنە بكەن و، هەر بۆیەشە باڵە ناڕازییەكانی ناو یەكێتی تا راددەیەكی زۆر بێهیوا بوونە. چونكە ئیتر پارتی بەدوای ئەڵتەرناتیڤیدا ناگەڕێ و، رەنگبێ ئیدی قەناعەتی هاتبێ كە وەك چۆن لەسەردەمی دانوستاندنەكانی كابینەی نۆدا، ناچار بوون لەگەڵیان دانیشن، ئاوهاش دەبێ لەمەودوا 16ی ئۆكتۆبەر لەبیر خۆیان بەرنەوە. سیستەمی هاوسەرۆكی هەر چۆنێك بێت و چەند كەس بێت گرنگ نییە، تەنانەت دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی باڵاش (كە هەموو هەوڵێك بۆ ئەوەیە تەشریفاتی بن) ناتوانن رێگر بن لەوەی كە ئیتر یەكێتی موڵكی بنەماڵەی تاڵەبانییە. زیادكردنی جێگرێك یان كەسێكی دیكە بۆ بازنەی حوكمی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی رەنگبێ چارەسەرێكی كاتی بێت و لە پێناو كاتكوشتندا بێت، بەڵام پرسیاری هەرەجەوهەری دەبێ بۆ پارتی ئەوە بێت كە ئایا سەرباری ئەوەی حوكمڕانی بێ یەكێتی مەیسەر نابێ، یەكێتی خۆی حوكمی خۆی پێ دەكرێت؟ كێ بەرهەم ساڵحی ئاوت كرد؟ (2) لە كاتێكدا كە هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون سیستەمی دڵخوازی ئیدارەدانی یەكێتی لە دوای كۆنگرەی چوارەوە، بریتی بێت لە سەرۆكێك بۆ ئەنجوومەن بە رەهایی و، موناقەشەكان لەسەر دوو جێگر یان چەند جێگرێك بێت، پەسەندكردنی سیستەمی هاوسەرۆكی شۆكێكی گەورەی چاوەڕواننەكراو بوو بۆ بەرهەم ساڵح، باڵی كۆسرەت رەسوڵ و كەركووكییەكان. هەر دوابەدوای ئەوە میدیاكانی نزیك لە بەرهەم ساڵح كەوتنە تەرویجی ئەوەی كە بەرهەم ساڵح باجی هەڵوێستە سیاسییەكانی خۆی لە هەمبەر دۆخی عێراق دەداتەوە. راستییەكەی ئەوە ئەسڵ و ئەساسی نییە. گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بەبێ حیزب لە ئەیلوولی 2018 بۆ ناو یەكێتی، هەڵەیەكی ستراتیژی بوو؛ كۆتاییەكەی دیار بوو. هەموو بەڵێنەكانی ماڵباتی تاڵەبانی، جگە لەوەی كە دەیكەن بە سەرۆككۆمار (كە لە دوا ساتەكاندا ئامادەبوون بیفرۆشن و كۆسرەت رەسوڵ رێگەی نەدا) بریتی بوو لە تۆڵەیەكی مێژوویی لەو پیاوە و تەنانەت بەكارهێنانیشی لە داهاتووی سیاسی عێراقدا بە ئاراستەی چەسپاندنی هەژموونی زیاتری ئێران. كە ئەوە چووە سەر، بەرهەم ساڵح لە دۆستی هەرە نزیكی بارزانییەوە بوو بە كەسێكی نەخوازراو. ئەوەش ئەو ئامانجەی پێكا كە بەرهەم ساڵح نەتوانێ لە داهاتوودا بە پشتیوانیی پارتی لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵدا، هیچ هەقێكیان بەسەر بەڕێوەبردنی یەكێتییەوە هەبێ. دیاریكردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی لەلایەن سەرۆككۆمارەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، لە مەتبەخی ئێران كوڵاوە و لەم بارودۆخەدا بۆ ئێران ئەزعەفولئیمانە! ئەگەرنا هادی عامریش لەسەر ئیدانەكردنی مووشەكبارانكردنی نزیك سەفارەتی ئەمریكا لە بەغدا، دەبووایە بكەوێتە لیستی رەشی ئێرانەوە! دیاریكردنی عەللاوی سیناریۆیەك بوو بۆ فێڵكردن لە خۆپێشاندەران، ئەگەرنا پێشتریش ناوی هەبوو، بەڵام رەتكرابووەوە. راستییەكەی ئەوەیە كە دوای بوونی بەرهەم ساڵح بە سەرۆكی عێراق، لای ئەو هاوكێشەكان گۆڕا. خیلافاتی ناو باڵەكانی یەكێتی وایكرد كە ئەو خۆی وەكو فریادڕەس ببینێ، بەڵام ماڵباتی تاڵەبانی تا ئەو شوێنەی پێویستیان پێبوو بەكاریانهێنا. ئەوان وا رێككەوتبوون كە بەرهەم ساڵح لە داهاتووی یەكێتیدا رۆڵێكی تەشریفاتیی هەبێ، بەڵام چۆن دەبوو سەرۆكی عێراق بچێتە لای سەرۆكی كوردستان، بچێتە لای وڵاتانی ناوچەكە و بچێتە لای زلهێزەكان، بەڵام ئەخیرەن پرس بە دوو ئامۆزاكە بكات یان ناچار بێت یەكێكیان لەگەڵ خۆیدا ببات! بارزانی نوقتەكەی دانا (3) سەردانی كتوپڕی سەرۆك بەرهەم ساڵح بۆ لای كاربەدەستانی كوردستان و لەسەرووی هەمووشیانەوە سەرۆك بارزانی، چەندی پەیوەست بێت بە دۆخی ناوخۆی عێراق و حكومەتی داهاتووەوە، هێندەش پەیوەست بوو بە دۆخی ناوخۆی یەكێتی. بەرهەم ساڵح لەو دیدارەدا ئومێدەوار بوو بارزانی پشتیوانیی لێ بكات كە ببێتە كەسی یەكەمی یەكێتی. پێناچێ ئەوەی ئەو دەیویست هاتبێتەدی. بە تایبەتیش دوای ئەو قەیرانانەی كە لەم ماوەیەی رابردوو روویانداوە، مەیلی پارتی بە ئاراستەی خۆبەدوورگرتنە لە رێڕەوی رووداوەكانی ناو یەكێتی بە ئاراستەی نەگەتیڤ و مامەڵەكردنە لەگەڵ ئەمری واقیع. پارتی لە رابردووشدا مامەڵەی لەگەڵ ناوەندی بڕیاری یەكێتیدا نەكرد، بڕیارێكی درووست بوو یان هەڵە؟ خۆیان بەرهەمەكەیان چنییەوە. ئێستا وەختیەتی كە ناوەندی بڕیاری جاران، ئەگەر شتێكی مابێ بیسەلمێنێ، بیخاتەڕوو! RUDAW
د. نیاز نەجمەدین دوێنی شەو شتێكی كورتم دەربارەی خوێندنی باڵا نوسی. دوای هەندێك فیدباك، بە پێویستی دەزانم بۆچونەكە رونتر بكەمەوە. هیچ دوو دڵیی ناوێت سیستم منداڵ بە لاڕێدا دەبات. منداڵ سیستمی دانەڕشتووە. گەورەبوون و كەوتونەتە ناو سیستمێكەوە كە جیاكاریی بەرهەمدەهێنێت، فەزڵی ئەمدەدات بەسەر ئەودا لەسەر بنەمای نازانستیی و نائینسانیی. ئەوان بە تەنیا چی بكەن؟ زۆرجار چاریان نییە جگە لەوەی خۆیان بپارێزن. هەندێكیان تەنها دەیانەوێت غەدریان لێ نەكرێت. لەناو سیستمدا، هەندێكجار مامۆستا دەبێت بە كابوس بۆ خوێندكارەكەی. ئەو دەرفەتەی ناوی خوێندنە بە دەست مامۆستایە. لەم وڵاتانەدا، دەرفەتی خوێندن كەمە، بەتایبەت خوێندنی كوالتی بە نرخی گونجاو هەر زۆر كەمە. مامۆستا روبەرێكی فراوانی دەكەوێتەدەست یاریی بە چارەنوسی خوێندكارەكانی بكات. بەڵام ئایا ئەمە مانای ئەوەیە لەبەرئەوەی سیستم خراپە ئێمە چۆكی لەبەردەمدا دابدەین؟ نەخێر. بە پێچەوانەوە، تەسلیمنەبون و مقاوەمەت سیستم ناچار دەكات زیاتر لەبەردەم بەرژەوەندیی خوێندكاراندا بكرێتەوە و رێگای هێنانەدی خەونەكەیان ئاسان بكات. بەڵام بەودیودا ئایا مامۆستا دەبێت ببێت بە كابوس و لە تاقیكردنەوەدا خوێندكاران وەڕس و بێزاربكات؟ نەخێر. لێرەدا پێویستمان بەوە هەیە لە خەمی خوێندكاران تێبگەین. هەرچی هەڵئەسێ و ئەبێ به كابوس بۆ خوێندكاری ئێمە (لە خێزاندا، لە كۆڵاندا، لە حزبدا، هتد)، ئینجا لە دنیایەك شت بێبەشە. بێماناشە خوێندكار یەك جار بەختی هەبێت، ئەگەر لە تاقیكردنەوەكەدا دەرنەچوو ئیتر دەرفەتەكەی لە كیس بچێت. تۆش ئەیخەیتە ژێر باری دنیایەك مەنهەجی بێكەڵك و رەق و وشكەوە و ئەشتەوێ باری دەرونیی سەقامگییربێت؟ شتی وانابێت. لەم دۆخەدا، مامۆستا پێویستە هەم لە خەمی خوێندكاران تێبگات، هەم هاوكاریان بێت سەربكەون. بەڵام ئەم هاوكارییە بە یەكسانیی بێت، نەك جیاكاریی بكات. كارئاسانیی بۆ خوێندكار بكە لە مەنهەج و لە شێوازی پرسیار و لە نمرەدانان و لە بەخشینی دەرفەتی دەرچون تا ناچار نەبن واستە بكەن. بەڵێ ئەبێت پشتیوانی خوێندكاران بین خەونەكانیان بهێننەدی. دڵیان بە خوێندن خۆشە و مافی خۆیانە و پێویستە مامۆستا نەبێت بە كابوس بۆیان. بەڵام تا ئەتوانین ئەبێت ئەم هاوكارییە بۆ هەمووان بێت. بەهیوای سەركەوتنی خوێندكاران. ئەگەر نەشبوو، ئێوە ئیشێكی باشتان كرد كە هەوڵتانداوە. ئاسودەیی شتێكە مەرج نییە بە بەدەستهێنانی بڕوانامەیەك بیدۆزیتەوە. ئاسودەییتان مەبەستنەوە بە بڕوانامەوە.
هونهر حاجی جاسم له چوارسهد سالی ڕابردوو، چهندین ڤایرۆسی له شێوهی Coronavirus ڤایرۆسی کڕۆنا بلاو بوینهوه له ئاستی جیهاندا. یهکهمین ڤایرۆسیش سالی 1720 له ولاتی فهڕهنسا، ڤایرۆسی سالی 1820 باشوری ڕۆژههلاتی ئاسیا، تاعونی سالی 1920 ولاتی ئیسپانیا و دواههمینیشیان ڤایرۆسی کڕۆنای ولاتی چینه که لهسهرهتای سالی 2020 له شاری ئوهانی چین بلاویهوه که تاکو ئێستاش کۆنتڕۆل نهکراوه. ڤایرۆسی ئهمجاره جیاواز به ڤایرۆسهکانی سهردهم و بارودۆخی جیهانی جیاوازه، چونکه مهترسی ئهوهی لێ دهکرێت به ئاسانتر له کاتهکانی ڕابردوو بلاو ببێتهوه، چونکه ئامرازهکانی گواستنهوه و جیهانگیری جیاوازه!. به خوێندنهوهی ههرسێ قۆناغی ڕابردووی بلاوبونهوهی نهخۆشی لهم شێوه ڕهوتی گهشهی مرۆیی و گهشهی ئابووری Economic Growth وهستاندوه، چونکه قوربانی ئهم ڤایرۆسانه له جهنگی جیهانی زۆرتره. ههر به نمونه تاعونی سالی 1920 ئیسپانیا زیاد له 100 ملیۆن کهسی کوشت، ئهمهش له قوربانیهکانی ههردووك جهنگی جیهانی یهکهم و دووهم زۆرتر بوو. لێکهوتهکانی دوای ڤایرۆسهکه کاریگهری ڕاستهوخۆ لهسهر ئهم شوێنه دهردهکهون که ئهم ڤایرۆسهی لێ بلاو دهبێتهوه به تایبهتی بهسهر سهرچاوهی مرۆیهکهی. بۆیه لهگهل بلاوبونهوهی ئهم ڤایرۆسه فۆکهسی سهرهکی تهنیا لهسهر رێژهی توشبوان و رێژهی مردنی خهلکی ئهم ولاته نیه، بهلکو فۆکهس لهسهر وهستاندن و ئالنگاریهکانی بهردهم جیۆئابووری چینه له ئاستی بازرگانی نێودهولهتی و ئابووری نێودهلهتی و خاوهبونهوهی پڕۆژهی ئاوڕیشمی geo-economics China جیۆئابووری چینی بۆ جیهان. کاتێكیش باسی زیانهکانی ولاتێکی وهکو چین دهکهین، ڕاستهوخۆ تهرکیزمان دهچێته سهر زیانه ئابووری و داراییهکانی ئهم ولاته. چونکه چین China به دوهمین ئابووری دونیا دهژمێدرێت دوای ئهمریکا. لهگهل بلاوبونهوهی ئهم ڤایرۆسهش چهندین ناوهندی میدیای و توێژینهوه و دهزگای ئهندروستی جیهانی باس له زیانهکانی ئهم ڤایرۆسه دهکرێت به ڕهقمی جیاواز جیاواز . بهلام زۆرترین زیانهکانی ئهم ڤایرۆسه بۆ چین بریتین له زیانهکانی ئابووری و دارایی، چونکه له دوای بلاوبونهوه ئهم ڤایرۆسه گهشهی ئابووری چین بهرهو داشکاندن بردوه ، وه جگه لهوهی تێچوی ئهم ڤایرۆسه ههتاکو ئێستا 62 ملیار دۆلاری بۆ تهرخان کراوه، هاوکاتیش سهدان گهشتی ئاسمانی بۆ ئهم ولاته بۆ کاتێکی نادیار ههلوشانهوه، وه چهندین بۆنهی وهرزشی و گروپی گهشتیاریش ههلوهشاینهوه. له لایێکی تریشهوه زۆرێک له ولاتانی هاوسنوری چین سنورهکانیان بهرهوی خهلکی ئهم ولاته داخستوه، ئهمهش به زیانێکی گهورهی دارایی و ئابووری بۆ چین ههژمار دهکرێت. ههروهها ههزاران تهن خۆراکی چینی ههنارده له بهندهرهکانی باشوری ئهم ولاته ڕاگیراوه ئهمش زیانهکانی به دهیان ملیۆن دۆلار ههژمار دهکرێت. ئهم وهستانه له بازرگانی نێودهولهتی و وهستانی کهرتی گواستنهوه گهیاندنی لهناوهخۆ و دهروهی چین به زیانێکی گهورهی نهخشهی جیۆئابووری چین ههژمار دهکرێت. ههروهها نهخشهی ئابووری چین له ئاستی ناوهخۆی و دهروهی ئهم ولاته توشی داشکاندێکی گهوهی ئابووری بووه، به تایبهتیش کهلوپهلی خواردهمهنیهکانی. لێکهوتهکانی ئهم ڤایرۆسه بۆسهر چین به زیانێکی گهورهی نهخشهی جیۆئابووری چین دادهنرێت له باشووری رۆژهههلات و باشوری ئاسیا و تهواوی جیهان. وه جگه له لێکهوته دارایی و ئابووریهکان لێکهوتهی گهشهی مرۆیی و کهرتهکانی خزمهتگوزاریشی گرتۆتهوه. ههروهها لێکهوتهی جیۆسیاسییشی بۆسهر ئهم ولاته دروست کردوه. له ئهنجامدا ئهم ڤایرۆسه کاریگهری ڕاستهوخۆ دهکاته سهر نهخشهی ئابووری و جیۆئابووری چین له ئاستی ناوهخۆ و دهروه، وه ههروهها وهبهرهێنان له ههموو ئاستهکان کهمی کردوه، ئهمهش به زیانیێکی گهوره بۆ چین دهژمێردرێت، وه بلاوبونهوهی ئهم ڤایرۆسه دهبێته فاکتهرێکی دیار له پێداچونهوه به سیاسهتی ئابووری چین له چهند ئاستێکهوه. به تایبهتیش له بهرێوهبردنی کارهساتی مرۆیی و سروشتی. ههروهها مهزهنده دهکرێت چین نزیکهی 200 ملیار دۆلار زیانی ئابووری بکات به هۆکاری ئهم ڤایرۆسه، جگه له سهرچاوه مرۆیهکهی
سالار مەحمود لە روانگەی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بەگۆڕە بەکۆمەڵەکان لە سۆنگەی بابەتی پێگەی مرۆڤ لە دوای لە دونیا دەرچوون و فەوتانیەوە یا لە تێڕوانینی گشتیەوە بۆ قوربانی بە گرنگی دەزانم بەدوای وڵامی پرسیارێکدا بگەڕێم کە دەیان لقی هەیە و پەیوەستە بەبەهای مرۆڤ لەکۆمەڵگادا بە خودی خۆی و حکومەت و یاساو رێساکانەوە. لەناو کۆمەڵگاکاندا نەریتی جیاجیا هەن بۆ مردوو، لاشەی مرۆڤ وەک رێزگرتنی جیاجیا هەن. رێورەسمی جۆراوجۆری بەخاکسپاردنی شایستە هەن. تەنانەت بۆ ئارامگا و دوا مەنزڵیش. لە عیراقدا بەپێی یاسا دیاری کراوە چۆن مامەڵە لەگەڵ مردوو لەگەڵ تەرم و قەبر بکرێت. بەداخەوە وەک چۆن لە کۆمەڵگا دواکەوتوەکاندا پێشێلی مافەکانی مرۆڤ بەبەردەوامی هێڵی سور تێدەپەڕێنێ، وەک چۆن زیندوەکان لەسەر ئاستی گشتی ماف و ژیانیان وەک پێویست لەبەرچاو ناگیرێت. پێدەچێ قەدەری ژیان وای کردبێ لەم وڵاتە لە دوای مردنیش تەرم و روفاتی مرۆڤ تاوانی گەورەی دەرهەق ئەنجام بدرێ کە دەدرێت. لەم روانگەیەوە سەبارەت بە سزای شێواندنی تەرمی مرۆڤ و سوکایەتی کردن بە پیرۆزیەکانی مرۆڤ لە مردنیشیدا رێکار دیاری کراوە. یاسای سزادانی عیراقی ژمارە (۱۱۱)ی ساڵی ۱۹٦۹ هەروەها یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عیراق ژمارە(٥)ی ساڵی ۲٠٠٦ و یاسای ژمارە (۱٥) ساڵی ۲٠۱۳ی هەموارکراو بەچەند مادەیەکی یاسایی سزای دیاری کردوە. بۆ نمونە لە مادە ۳۷٤ی یاسای سزادانی عیراقیدا هاتوە( بۆ ماوەیەک کەلە دوو ساڵ زیاتر نەبێ سزای زیندانی و غەرامە دەکرێت یا یەکێ لەو سزایانە هەر کەسێک بەئەنقەست دەستدرێژی کردە سەر حەرەمی لاشەیەک یان بەشێک لەجەستەی یا روفاتێک یا کفنی لێکردەوە یا کردەوەکە بۆ تۆڵە سەندنەوە بێ لە مردوەکە یا تەشهیری پێ بکات سزای زیندانی دەدرێت کە زیاتر نەبێ لە سێ ساڵ). مادەی ۳۷۳ی هەمان یاسا ئاماژەی کردوە کە سزای زیندانی کەلەدوو ساڵ زیاتر نەبێ و بەغەرامەیەک کەلەدووسەد هەزار دینار زیاتر نەبێ یان یەکێک لەو سزایانەی هەر کەسێک دەدرێت دەستدرێژی کردە سەر حەرەمی قەبرێک یا گۆڕستانێک یان بەمەبەست بیشێوێنێ. مرۆڤ کە مرد ئەبێتە جەستەیەکی بێ رۆح، توانای هیچ داکۆکی و خۆپارێزیەکی نیە. لەبەر ئەوە هەر تاوان و پێشێلکردنێکی حورمەتی مردوو جۆرە تاوانێکی قورسن و پێچەوانەی بنەماکانی شەرع و یاسان. رێسا ئاسمانیەکانیش جەختیان کردۆتەوە لەسەر زەرورەتی پاراستنی مردوو لەهەر دەستدرێژیەک. پێویستە شوێنی شایستە بۆ مردوو هەبێ بۆ ئەوەی بە ئارامی بەخاک بسپێردرێ. یاسای سزادانی عیراقی بەگشتی و هەردوو مادەی (۳۷۳و ۳۷٤) ناتوانن ببنە رەدع بۆ جۆری ئەو تاوانانەی دەرهەق بەمرۆڤ لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان کراون. پێناسەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان وەک لە یاسای گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا ژمارە(٥) ی ساڵی ۲٠٠٦ هەروەها یاسای مارە(۱۳)ی ساڵی ۲٠۱٥ هەموارکراودا هاتوە، کە ئاماژە دەکات بەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ ئەو شوێنە یا زەویەیە کە لە روفاتێک زیاتری تێدا شاردراوەتەوە، بەبێ رەچاو کردنی حوکمەکانی شەرع و بەهاکانی مرۆڤایەتی. کە ئەرکە لە کاتی بەخاکسپاردندا رەچاو بکرێت. دیارە مەبەست لێی شاردنەوەی ئاسەوارەکانی تاوانی کۆمەڵکوژیە. لێرەدا بە ئاوڕدانەوە بۆ یاساکانی عیراقی ئەو سزایانەی دیاری کراون سزای سوکن. بەو سزایانەش کە لە یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا هاتوە بۆ دەستکاریکردن و شێواندنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان. لەم روەوە گرنگە یاسا دانەرانی عیراق و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوردی دیراسەیەکی جۆری ئەو سزایانە بەبەراورد بەمەترسیە گەورەکانی ئەو تاوانانە بکات. وەک بەشێک لە پرۆسەی بەبەهای زیاترەوە روانین لەرۆڤ لەدوای بەجێ هێشتنی ژیان. لە عیراقدا نزیکەی سێسەد گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوەو دەستنیشان کراون لەلایەن تیمی شارەزاو تایبەتمەندەوەو شوێنەکانیان دیاری کراون. بەپێی یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عیراق دەبێت لە رۆژی دۆزینەوەی گۆڕەکانەوە، پاسەوانی بکرێن بۆ ون نەبوون و پارێزگاریکردنیان لە شێواندن، تاوەکو بە رێوشوێنی زانستی هەڵدەدرێنەوە. بەداخەوە ئەم کارەش نەکراوە لەبەر ئەوەی ئەرکی جێبەجێکرنی حوکمەکانی یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکان سپێردراوە بە (دامەزراوەی شەهیدانی عیراق). لەگەڵ چەندین داەزراوەی پەیوەندیداری ترو بەرپرسیارێتیەکە دەکەوێتە ئەستۆی ئەوان. کەمتەرخەمی لە راپەڕاندنی ئەرکە یاساییەکان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بەڕای من دەچێتە خانەی بەکەم تەماشاکردنی پیرۆزی مرۆڤ و رێز نەگرتن لە روفاتی قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان چونکە هەمووان دەزانن تاوانەکان بە چ چەشنێکی دژ بە مرۆڤانەو دژ بەهەموو بەهایەکی ئاسمانی و زەمینی ئەنجام دراون بەرامبەر بەخەڵکی سڤیل و ژن و مناڵ و پیرو گەنج. وەک لەمادە (٥) ی یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا هاتوە دوای دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ پێویستە حکومەت دەست بکات بە راپەڕاندنی ئەرکە یاساییەکان لەماوەی یەک ساڵداو کارەلانی تەواو بکات. بە خوێندنەوەیەکی خێرای یاساکە بۆمان دەردەکەوێ بەهای گەورە نەدراوە بە گۆڕە بەکۆمەڵەکان بە چڕ کردنەوەی ئەرکەکانی سەر حکومەت لە راپەڕاندنی بەرپرسیارێتی هەمە لایەنە بەرامبەر بۆ گۆڕو رەفاتەکان. هەرچەندە بەبەراورد بە یاسای یەکەم و هەموارکراوەکە، ئەوەی دوەمیان چەند لایەنێکی تری ئەرکەکانی پڕ کردۆتەوە، بەڵام هێشتا تێرو تەسەل نیە. لەمەدا دەگەینە ئەو راستیەی بەهای مرۆڤ وەک چۆن لە زیندوێتیدا لەم وڵاتە پێدەچێ لەئاستی پێویستدا نەبێ، ئاوەهاو زیاتریش بۆ مردوان یا ئەو قوربامیانەی بونە هەوێنی راماڵینی دیکتاتۆریەتی بەعس لە عیراقدا نەبێت. بۆ بیر هێنانەوە سەبارەت بە گۆڕە بەکۆمەڵەکان تا ئێستا سێ کۆنگرەی بەناو نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە هەریەکە لەو کۆنگرانە چەندین لێکۆڵینەوەو پێشنیارو بیرۆکەی کار خراونەتە روو بەڵام ئایا کار بەو راسپاردەو دەرخستانە کراوە بێگومان بەداخەوە نەخێر. کۆنگرەکان یەکەم: لە ۲٠٠٦/۹/۱٦ لە شاری لەندەنی بەریتانیا بەسترا. دووەم: لە ۲٠٠۸/۱٠/۸ لەشاری نەجەف لە عیراق بەسترا. سێیەم: لە۲٠۱۱/٤/۱۷ لەشاری هەولێر پایتەختی کوردستان بەسترا. هەرچەندە سانا نیە گەیشتن بە وڵامی ئەو پرسیارەی کە ئەم باسەی پێ داڕێژرا، بەڵام بەکورتی و کرمانجی راپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتی بەرامبەر مرۆڤە بەکۆمەڵ لەگۆڕنراوەکان، بەشێکی گرنگە بۆ زیندو راگرتنی بەهای مرۆڤ.
ئارام سەعید ئەو سیاسیە دەسەلاتدارانەی داوای چاکسازی دەکەن و ئیستاش بەشدارن لە بەریوەبردن و حوکمڕانیدا راستیەکەی دەیانەوێت چاکسازی لەباربەرن،چونکە چاکسازی لەدەسەلات و توانای خۆیان کەمدەکاتەوە بۆیە نایکەن. ئەمەی ئیستا بانگەشەی بۆ دەکەن لەباشترین حالەتدا چەند هەنگاوێکی شەرمنانەیە کە ئەویش لەڕێگەی چەند رێوشوینێکی ترەوە و بە یاسای تر یان رێنمایی جیاواز ئەو چاکسازیەش لەبار دەبەن،بۆیە دەکریت ناوبنریت تەڵەکەبازی. سامۆئیل هانتگتۆن دەربارەی چاکسازی لەوجۆرە کە بە -گێژاوی پادشا- ناوی دەبات دەڵیت: "زۆرجار چەند چاکسازیەکی دیاریکراو لەسەرەوەی هەرەمەکە دەکرێت لەجیاتی ئەوەی داواکاری خەلک کەم بکات زیادی دەکات و داواکاری خوارەوەی هەرەمەکە دەروات بۆ چاکسازی بنەرەتی" رەنگە ئەنجامەکەی بگاتە ئەوەی کە دەسەلات خۆی پێشبینی نەکردوە، "وەک ئەوەی لە شای ئێران رویدا کە داوای شۆرشیکی سپی کرد بۆ بەمۆدیرنکردنی وڵات و کار گەیشتە روخانی خۆی لەسەر دەستی چەند هێزیکی تردا کە گەشەیان کرد، یان ئەوەی لە بیرۆسترۆیکای یەکێتی سۆڤیەت رویدا کە چەند هەنگاوێکی چاکسازی بوو، کار گەیشتە لابردنی گۆرباچۆڤی داهێنەری بیرۆسترۆیکا و تەنانەت دواتر هەلوەشاندنەوەی یەکیتی سۆڤیەت". بەگشتی داواکردنی چاکسازی سیاسی لەسەرەوەی هەرەم ئەنجامەکەی دیار نیە و رەنگە بگاتە ئاکامێک کە لە کۆنترۆلی دەسەلاتداران خۆیان دەربچیت و سەری سیاسی سەرەوە بخوات. هەربۆیە دەسەلاتی سیاسیی تاکرەو زۆر لە چاکسازی لەهەرەمی دەسەڵاتی خۆی دەترسێت و تا بتوانیت لەبەشی خوارەوەی هەرەمەکە خەریک دەبێت. نوخبەی سیاسی حوکمڕان بەشیوەیەک لە کۆمەلگا دورکەوتونەتەوە کە هاولاتی تەنها وەک ئامراز و سوتەمەنی دەبینن بۆ دەنگدان و دوای هەلبژاردن بەلینەکانی خۆیان جیبەجی ناکەن وەک مێگەلێک سەیری کۆمەلگە دەکەن. هەربۆیە ریژەی بەشداری هاوڵاتیان لەهەلبژاردندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوەو خەڵک بروا ومتمانەیان بە سیاسیەکان نیە کە بتوانن کۆرانگاری و چاکسازی بکەن و لەئەنجامدا بەشداری دەنگدان ناکەن. چاکسازی پێویستی بە دامەزراوەی بەهێز و بریاردەر هەیە کە لەسەر بنەمای لیهاتویی و کارامەیی کاربکات وبتوانیت بەرنامەی چاکسازی جێبەجێ بکات نەک کەسێک یان سیاسیەک بێت و بڵیت من چاکسازی دەکەم دەبێت ئەو دامەزراوانە نوخبەیەک بیبەن بەرێوە کە ئیرادەی چاکسازیان هەبێت نەک پاراستنی بەرژەوەندی حزب. چاکسازی پێویستی بەکەسانێک هەیە کە ئیرادەی چاکسازیان هەبێت، راستگۆیی، لیبوردویی، رێزگرتن لە مافی مرۆڤ، دادپەروەری، شافافیەت، رەتکردنەوەی گەندەڵی وستەمکاری. یەکێکی تر لە ئەولەویەتە گرنگەکانی چاکسازی ئەوەیە کە ئۆپۆزیسیۆن خۆی چاک بکات، چالاک بێت، پشتگیری یەکتر بکەن و هاوپەیمانی لەنیوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆندا هەبێت نەک وەک ئەوەی کوردستان هەریەکەی لە ئاوازیک دەخوێنیت. نەبونی ئەو هاوپەیمانیە و تیروانینێکی ستراتیژی ئۆپۆزیسیۆن بۆ چاکسازی هۆکاریکی تری شکستی گۆڕانکاریی بنەرەتیە. حزبە دەسەڵاتدارەکان هەمیشە بۆ هاوپەیمان دەگەڕێن کە لەگەلیان بگونجیت بۆ داواکاری چاکسازی، بە دوای رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی یان حزبی سیاسی تردا دەگەڕێن کە کۆک بیت لەگەلیان لەو چاکسازیەی ئەوان دەیانەویت، تەنانەت هەندێ جار سازش دەکەن لەپێناو پەیداکردنی ئەو هاوپەیمانەدا وەک ئێستا کە پارتی لەگەل حزبی تردا هاوپەیمانی دەکات بۆ بەرگری لە سیناریۆی چاکسازی تا بە تەنیا نەبێت لە بانگەشەکەیدا. لە کۆتاییدا چاکسازی زۆر دواکەوت، هەموو دواکەوتنێکیشی ستەم زیاد دەکات، بارودۆخی هاوڵاتیان تا دیت بەرەو خراپی دەروات.