پەیكار عوسمان (لا یکلف اللە نفسا الا وسعها) یەعنی هەر ئەونە ئەتوانین هەڵگرین کە لەتوانادایە. کەچی ئەو خەڵکە، گاڵتە بە پەشیمانبوونەوەی کابرای بەرماڵ ئەکەن، لەکاتێکا تۆ نازانیت چی لە تاقەت و توانای جەستەیی و مەعنەویی ئەو فەقیرە بارکراوە! (فمن شا‌و فلیکفر، لا اکراە فی ا‌لدین، لقد کرمنا بنی ا‌دم) یەعنی ئازادی لەوەی کە بە خوا کافربیت، کەچی بە سەرۆك نا. یەعنی زۆرکردن لە دینی خوایا نیە، کەچی لە دینی حیزبا هەیە. یەعنی ئینسان کەرامەتمەندە، کەچی کەرامەتشاکاندن بۆتە چەکی سیاسی و بەرامبەر یەکتر دایمە حازرو لەسەرپێیە! جا قوڕ بەسەر ئەوەی کە ئەکەوێتەوە نێوان دەسەڵاتێکی خوانەناس و خەڵکێکی خوانەناسەوە. لێرەدا "خوانەناس" بە مانا دینییەکەی نا. بەمانای بێ ئینسافی و نائینسانی و بێویژدانی. بەمانای ئەوەی کە لە هەردو سەرەوە، لە توانای خۆت زیاترت لێبارئەکرێ و ئەبێ هەڵیشیگریت. هیچ لایەکیان وەکو ئینسانێك تۆ نابینێ. وەکو بارگیرێك ئەتبینێ بۆ هەگرتنی بارەکەی خۆی. لەکاتێکا تۆ پێشئەوەی ڕازی بیت یان ناڕازی، مرۆڤیت نەك بارگیری هەڵگرتنی بارە سیاسییەکان! مرۆڤ کەرامەتمەندو ڕێزلێگیراوە بە "ئازادی". ناچارکردنیش یەعنی کەرامەتشکاندن و بێ ڕێزییکردن بە ئینسان. ئەوەش جگە لەوەی کە خراپترین جۆری نائەخلاقییەتە، درۆشە. درۆیەك کە هەموو دنیا بڕوای پێبکەن، هیشتا تۆی ناچارکەر، خۆت ئەزانی کە شتەکە درۆیە. جا چی لەوە نزمترە کە تۆ خۆت شایەتی درۆی خۆت بیت؟ چی لەوە لەرزۆكترە، کە لەسەر ئەم درۆیە هەڵیچنیت؟ چیش لە تۆ هیچترە، کە ناوەوەی خۆت پڕئەکەیت لەم درۆیەو دەرەوەی خۆت پڕئەکەیت لە ستەم؟ چ ئەوەی ئیمڕۆ فووت تێکەن و چ ئەوەی سبەینێ فشتکەنەوە، تۆ غەدرت لێئەکرێ، چونکە هیچیان تۆ نیت. زیاتر لە خۆت و کەمتر لەخۆت، هەردوکی پێشێلی تۆیە. تۆ خۆتی بەقەت مرۆڤێك، نەك گرندایزەرەکەی ئەمڕۆو زبڵەکەی سبەینێ. ئەوەی کە وەکو گرندایزەر بتکەن بەگژ وەحشەکانداو ئەوەش کە وەکو زبڵ فڕێت بدەن، هەردوکی پێشێلی تۆیە وەکو ئینسان و سەیرکردنتە وەکو ئالەتێك. ئیمڕۆ ئالەتێکی باشیت و با هەبیت، بەیانی ئالەتێکی خراپیت و فڕێ ئەدرێ ی. لەکاتێکا ئینسان ئامانجەو کەرامەتی ئینسانیش لە ئامانجێتی ئینساندایەو مرۆڤ نابێ بکرێ بە وەسیلەو ئالەت. (دەسەڵاتی ستەمکارو نارەزایی فووتێکەر) هەردوکیان کار لەسەر کەرامەتی تۆ ئەکەن و لەکوێدا بیانەوێ و ئیشیان پێ ی نەمێنێ، ئەیشکێنن. جا لەپێناو کەرامەتی ئینسانیی خۆمان، نابێ خۆمان بخەینە ناو ئەو بەرداشەوە. بەڵکو ڕەتکردنەوەی هەردوکیان و پاراستنی کەرامەتی مرۆییمان، باشترین خەبات و بەرگرییە. چونکە تاکە شەڕی ڕاستەقینەی مرۆڤ، بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێزانەیە کە مەترسیین بۆ سەر کەرامەت. وەلێ سەرەتا، ئەبێ خۆمان وەکو "مرۆڤ" بناسین و کەرامەتیش وەکو چەقی ئەو مرۆڤە بناسین، ئینجا ئەتوانین ئەو خەباتە بەرزە بکەین. خەباتێكی هۆشیارانە کە (ستەم و ستەمی پێچەوانە) هەردوکیان دەرك ئەکاو هەردوکیشیان ڕەتئەکاتەوە. نەك کەرامەتی هاوڵاتییەکی بەهەڵوێستی شەریف، تەنانەت کەرامەتی دزو گەندەڵەکانیش شایەنی شکاندن نیەو ئەسڵەن ئەوان بۆیە دزو گەندەڵن، چونکە لە کەرامەتی مرۆیی بێخەبەرن. خۆ ئەگەر خۆیان وەکو مرۆڤێکی ڕێزلێگیراوی خاوەن کەرامەت بناسیایە، نەیانئەتوانی دزو ستەمکاربن. یەعنی ئەوان پێش کەرامەتی ئێمە، کەرامەتی خۆیان پێشێلکردوە کە ستەمکارن. تۆش کە گەندەڵەییەکەی ئەو و کەرامەتی ئەو لەیەك جیانەکەیتەوەو بیشکێنیت، یەعنی هەمان ستەمی ئەوت کردوەو کەرامەتی خۆتت پێشێلکردوە. چونکە کەرامەتی مرۆیی لەتۆداو لەودا یەکەو ئەو دزیشبێ هەر تۆیەو هەر مرۆڤە. ئێمە لە کەرامەتدا یەکین و هەموو هەر مرۆڤین. لەوێوە جیائەبینەوەو هەنێکمان ئەبینە وەحش، کە لە کەرامەت بێئاگائەبین و فەرامۆشی ئەکەین. دواجار ئەمەوێ بڵێم، گیراوانی ئەولا، بۆیە هێشتا لەژوورەوەن، چونکە لەژێر فشاریشدا، هێشتا ئامادەنین ڤیدیۆی پاکانە تۆماربکەن. خۆ ئەگەر بیانکردیایە، ڕەنگە هەر بەوە کێشەکەیان حەلببوایەو ئێستا لەماڵەوەبوونایە. یەعنی ئەگەرچی ڤیدیۆی کابرای بەرماڵ، شایەنی شکاندن نیەو لە هەموو حاڵێکدا ئەو هەڵوێست و پەیامی خۆی گەیاند. بەڵام ئەوانیتر تەنانەت ئەوەش ناکەن، ئەگەرچی بشیکەن ناحەقیان نیەو من‌و تۆ لە ژوورێکی گەرمەوە بۆمان نیە لۆمەیان بکەین! جا ئەمەی منیش نەبێتەوە بە مەسەلەی فووتێکردن، لەڕاستیدا ئیرادەی ئینسان، دەریایەکی بێ بنەو ئەوەی کە لای من نەکردەیە، ڕەنگە مەحاڵ نەبێ و تۆ بتوانیت بیکەیت. وەکچۆن لە زیندانی بەعس و تورکیا‌و ئێران‌دا، هەنێ لە ئازادیخوازان بەرگە ئەگرن و هەنێك بەرگە ناگرن، لەزیندانی ئەمانەی خۆشمان‌دا، بەرگەنەگرتنیش هەیەو بەرگەگرتنیش هەیە. هەردوکیشی بەمدیوا نیشانەی زیندوێتییەو یەعنی بەرگرییەك هەیە. هەردوکیشی بەودیوا نیشانەی ستەمکارییەو یەعنی ستەمکارییەك هەیە. ئێمە پێشئەوەی جیاوازی سیاسیی و فکریی بین، لێکچووی کەرامەتی مرۆیین. بۆیە ناکرێ کە کەسێك لەگەڵمان نەهاتەوە، ئیتر بیکەین بە تەپاڵە. ئینسان ئەگەر خۆشی خۆی سوكبکاو دەستی بچێتە کەرامەتی خۆی، تۆ نابێ دەستت بچێتە کەرامەتی ئەو، چونکە ئەو شوێنە هی دەستلێدان نیە. کابرا لە ڕۆژێکا سێ حیزب بکاو چوار جار خۆ بفرۆشێت، هێشتا کەرامەتی ئەو هی شکاندن نیە ئەگەرچی خۆی بۆی گرنگ نیە. ئەگەر ئەویش هی تۆ بشکێنێت، تۆ هی ئەو مەشکێنە، چونکە لەو کاتەدا هەردوکتان یەك شت ئەشکێنن، هەر ئەوەی کە نابێ بشکێت!
ئاسۆ حاجی لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول ئیدریس بارزانی بە قبوڵکردنی واقعی نوێی سیاسی لە کوردستان هەوڵیدا هەموو ئەو گروپ و حیزب و لایەنە فکریانەی لە گۆڕەپانی خەباتی کوردستان دروست ببوون لە ژێر چەتری یەک گوتاری و یەک هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی کۆبکاتەوە. لەو هەوڵانەی رووبەڕووی ئالنگاری گەورە بۆوە، کۆنەڵێک حیزب دروست ببوون کە ئامانجی لە پێشیەنەیان لەناوبردنی حیزب و بنەماڵەکەی ئیدریس بارزانی بوون، حیزبی دیکەش هەبوون ئامادەنەبوون دەست بخنە ناو دەستی پارتی چونکە بە دیتنی ئەوان'پاشڤەڕ و خێلەکی و نۆکەری ئیمپریالی بوو' بەڵام ئیدریس بارزانی کۆڵی نەدا و شانی بە شانی برایەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی دا و پێکەوە شانیان دایە بەر ئەو ئەرکەی قۆناغی دوای نسکۆ و کۆچی دوایی مستەفا بارزانی خۆی سەپاند بوو. ئیدریس بارزانی لە سەر ئاستی ناوخۆیی باشوری کوردستان و لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە هەوڵەکانی چڕ کردەوە و لە کۆتاییدا لەگەڵ مام جەلال توانیان رێککەوتنی ئاشبوونەوەی گشتی ئیمزا بکەن، ئەو ئیمزایەی بووە هەوێنی دامەزراندنی بەرەی کوردستانی کە رابەرایەتی راپەڕینی بەهاری سالی ١٩٩١ کرد و دامەزراندنی پەڕلەمان و حکومەتی لێکەوتەوە. لەو چەند ساڵە دەرفەتی دیداری بەڕێزان فازل میرانی و فەریدون عەبدولقادرم هەبووە، ئەو دوو بەڕێزە هەردووکیان لە گفتوگۆی نێوان رەوانشادان مام جەلال و کاک ئیدریس ئامادە بوونە و راگەیەندراوی رێکەوتنی ئاشبوونەوەی گشتی ئەوان نووسیویانە، هەردووکیان لە قسەکانیان دەربارەی ئەو دیدارە و رێکەوتنە باسیان لە دوو خاڵ کردووە، یەکەمیان کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا کاک ئیدریس و مام جەلال کەمتر لە سعاتێکی خایاندووە بۆ گەیشتن بە رێکەوتن،دووەمیان کەسیان راگەیەندراوەکەی نەخوێندۆتەوە و تا ئیمزای نەکردووە. کاتێک مام جەلال و کاک ئیدریس یەکتر دەبینن مام جەلال پرسیارێک لە کاک ئیدریس دەکا، پێی دەڵێ:' ئەوەی روویدا خەتای کامەمان بوو؟' پاشان چاوەڕوان ناکات تا کاک ئیدریس وەڵامی دەداتەوە،هەر خۆی وەڵام دەداتەوە و دەڵێ:' جا کامەمان مانای چیە، زۆ هەردووکمان یەکین'٠
گەرمیان گڕاوی کاتی ڕودانی هەر کارێک، یاخود تاوانێک، کەپێویستی بە رێوشوێنی یاسایی بێت، پێویست بە کردنەوەی دۆسیە بکات، ئەو دۆسیەیە بەپێی یاسا و ڕێ‌و شوێنە یاساییەکان کار لەسەر ئەو ڕووداوانە دەکات کەپیوەستن بەدۆسیەکە و لە ھەمان کات ڕووداوەکان تێیدا تۆمار دەکرێن، بە واتایەکی دیکە، تۆمەتبار کە دەبێتە باس و خاوەن دۆسیە ڕێڕەوی دادگاییەکەو ئامادەکارییەکان بۆ دادگایی کردنی لەسەر ئەو کارەی کە ئەنجامیداوە و دۆسییەی لەسەر کراوەتەوە، نەک ئەوی پاش رووداو دۆسییە کردنەوەکە ئەنجامی دەدا. کابرای بەڕماڵەکە بۆ ئەوقسانەی کردوویەتی چاوەڕوان کراوە و زۆریش لەجێ بووە چاوەڕوانیەکە، ڕەنگە بلێێن چۆن؟ کە ڕووداوێک ڕوودەدا کردار و گوفتاری یەکەم خۆت لێی بەرپرسی واتا خۆتی ئەنجامی دەدەی، بەڵام کە کات دێتە سەر ڕووداوەکە دەکەوێتە نێوان ڕووداو کاردانەوەکان دەسپێکی ھاندان و پەیوەندی دروست دەبێت ئەمەش لایەنی سلبی و ئیجابی لێوە بەرجەستەدەبێ. بەشێک لەوانەی دەترسن یان دەیانەوێ توشی کێشەت نەکەن ھانتدەدەن بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کارەکەی ئەنجامت داوە دوورە لە ڕاستی نیەتت و دڵت ئەوەنەبووە بە ھەڵە خوێندنەوە و لێکدانەوەی بۆ کراوە. دەکرێ بە جۆری ھەڕەشەش بێ واتا لەلایەنێک کە خراپ بەسەری دادەشکێتەوە، ناچار بکرێت بە گۆڕینی تەواوی خوێندنەوەو ڕووداوەکان وە ڕونیشە لە کۆمەڵگەی کوردی ھاوشێوەی ئەم ڕووداوانە زۆر بینراوەو دەکرێ بڵێین بۆتە دیاردە، نموونەی بەرچاو باڵامان ھەیە، لەناویدا "وامزانی ڕادیۆیە" یەکێکە لە دیارەکان. بەشێکیش لەوانەی بەلایەنی ئیجابی دەیبینن ھانت دەدەن بۆ بەردەوامبوون سوور بوون ، بەڵام خاوەن ئەو بۆچونانە کەمترن، لەبەر ئەوەی لای ئێمە عەقلی باو، هەرەشە و ترس و تۆقاندنە. خەڵکیش دەڵێن؛ ئێمە ھەڵوێست و کرداری ناو مزگەووتمان وەرگرتووە نەک لێدوانەکانی دووایی. *مافپەروەر
د. چیا عەباس لە سەرەتاوە بزوتنەوەی گۆڕان پرۆسەیەکی سیاسی و گۆرانکاری بو لە تەوژم و هەڵچونێکی جەماوەری بێ وێنەدا دروستبو، لە یەکەم هەنگاوی سیاسیش‌دا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا. دەنگدەر تیرە تیژ و خێرا و جەزرەبە وەشێنەکەی کەوانەی گۆڕان بو، بۆیە بزوتنەوەکە لەو قۆناغەدا وەک حزبی دەنگدەر پێناسە دەکرا. .کاک نەوشیروان راشکاوانە دەیگوت: گۆڕان دەریایەکە ئاوی پاک و پیسی تێدەرژێت و لێشی دەروات. لە نێو شەپۆلی پاڵپشتی بەهێزی هاوڵاتیان و سەرکەوتن و کاریزمای کاک نەوشیروان گۆرەپانی گۆڕان گەرم بو و جمەدی دەهات و هاوڵاتیان بونە پشت و پەنای بزوتنەوەکە. گروپێکی سنوردار لە سەرکردە و کادرەکانی یەکێتی لە گەڵ یەکەم چرکەکانی گەڵاڵەبونی قەناعەت بە دروستبونی گۆڕان جدی و دڵسۆزانە هاورێ و هاوکاری کاک نەوشیروان بون، بەشێکی بەرچاوی سەرکردە و فەرماندە و کادرەکانی یەکێتی کە لە هەنگاوەکانی کاک نەوشیروان دودڵ بون لە کەش و هەوای سەرکەوتندا دۆخەکەیان بە هەڵێکی گونجاو بینی بۆ شکاندنی تینویەتی هزرە کلاسیکیەکانی ریفۆرمخوازیان، هاوکاتیش بەشێک لێیان کە لە ناو یەکێتیدا پێگەیان شڵۆق بوبو گۆڕان یان بە دەرفەتێکی زێرین بینی بۆ مانەوەیان لەسەر شانۆی سیاسی و سپیکردنەوەی روخساری تەماویان، لە سایەی دروشمی ریفۆرمێکی کرچ و کاڵ‌دا تورەکەی خواست و نوشتەکانیان بە گۆڕانەوە لکاند. ئەم تاقمە، وێرای خەبات و قوربانیەکانیان لە رابوردودا، بەڵام فریان بەسەر هزری مۆدێرنی چاکسازیەوە نەبو، گۆران یان وەک حوجرەیەک دەبینی سەڵەوات و زکری جارانیان تێیدا بچرنەوە. نوسینی ئەم پێشەکیەم بە پێویست زانی بۆ هەڵسەنگاندنێکی واقیعی بۆ دۆخی دارماوی ئێستای گۆڕان. دوای وەفاتی کاک نەوشیروان هەندێک لەم تاقمە دەستیان بەسەر موقەدەراتی گۆڕاندا گرت، هەر زۆر زو چەند هاورێیەکی سەنگەر و کارکردنی دوای راپەرین خۆیان لەو گۆڕانە دور خستەوە، هەڵوێستە واقیعیەکانی خوالێخۆشبو کاک قادر حاجی عەلی و کاک عوسمان حاجی محمود و چەند هەڵسوراوێکی دیاری تری گۆڕان جارێکی تر زەنگی بیستراو بون دەرباری دۆخی ناوخۆی گۆڕان. گۆرەپانە رەسەنەکە تا دەهات چۆڵتر دەبو، کاک نەوشیروان گوتەنی ئاوی پاک لێی دەردەچو و جۆرەها ئاوی تر تێی دەرژا. با بزانین چەند بەرپرس و هەڵسوار و ئەندامانی رێكخستن لەو تاقمەی دەسەڵاتی گۆڕان دورکەوتونەتەوە: خانەی راپەراندن: وەجبەی یەکەم لە خانەی راپەراندن لە کۆی حەوت پێنج ئەندام ( عوسمان حاجی محمود، شۆرش حاجی، محمد تۆفیق رەحیم، جلال جەوهەر و دکتۆر رەوف) ، وەجبەی دوەم، ( عدنان عوسمان، شەماڵ عبدالوفا) لە ماوەی دو ساڵ و نیو جڤاتی نیشتمانی: زیاتر لە نیوەی ئەندامە هەڵبژێردراوەکان دەرکراون، دورخراونەتەوە یاخود دورکەوتونەتەوە، شوێنەکانیان هەرەمەکی و لەسەر بنەمای تەکەتول و وەلاکردن پرکراونەتەوە. جڤاتی گشتی: چەندین ئەندامی دڵسۆز و کارا دەرچون یاخود خۆیان سر کردوە، بە سەرۆکی و جێگرەکەی جڤاتی گشتیەوە. مەکۆکانی گۆڕان: هیچ مەکۆیەک نیە نەتەنرا بێت بە نارازی و یاخیبون و کێشە و وازلێهێنانی بە کۆمەڵ، رەنگبێ نمونەی ئێستای مەکۆی هەولێر خەستترینیان بێت. چەندین کەسایەتی دیاری گۆڕان و دۆست خۆیان زۆر دورە پەرێز لەم تاقمە خۆسەپێنەرەی گۆڕان دور راگرتوە. رێكخستنەکانی گۆڕان لە دەرەوەی وڵات تەنها ناوێکی زل و ماڵێکی وێرانە. فراکسیۆنەکانی گۆڕان: ئەم تەوەرە پێویستی بە بایەخ و شێکردنەوەی ورد هەیە. لە یەکەم بەشداری گۆڕان لە سایەی ئەم تاقمە دەسەڵاتدارەدا لە هەڵبژاردنەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەی کورسیەکانی گۆڕان لە کۆی گشتی ٣٣ کورسی دابەزیوە بۆ ١٧، نزیکەی لەدەستدانی نیوەی کورسیەکان. چیرۆکەکە لێرەدا کۆتایی نەهاتوە، سەرجەم پێنج ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا لە دەسەڵاتی گۆڕان یاخیبون و هیچ گوێیان لێ ناگرن، لە ١٢ ەکەی هەولێر لایەنی کەم چوار ئەندام زۆر راشکاوانە هەڵوێستی زۆر ناکۆکیان بە رێنمایی و سیاسەتی تاقمەکەی گردەکە هەبوە و هەیە، بە واتایەکی تر زیاتر لە نیوەی ئەندامانی فراکسیۆنەکانی گۆڕان لە دەسەڵاتی خۆسەپێنەری گردەکە یاخیبون. بەتەنیشت ئەم روداوانەوە تاقانە وەزیرەکەی گۆڕان لە بەغدا مەلەفێکی قورسی گەندەڵی لە دەستەی دەستپاکی عێراق هەڵگیراوە، ئەو گەندەڵیەش بەئاگاداری و دەستخۆشی تاقمەکەی گردەکە کراوە. ئەوەی مایەی باسکردنیشە ئەو دەسەڵاتە تاکرەوە تا ئەم چرکەیەش یەک رونکردنەوەیان دەرباری هۆکارەکانی ئەو یاخیبونە بەرفراوانەی ناو گۆڕان نەداوە، بە لێدوان و قسەکردنی پوچەڵ و هۆنراوە دەیانەوێت خۆڵی مردو بەسەر ئەو پرسە هەستیار و گرنگانەدا بکەن، خۆشبەختانە بەشی زۆری هاوڵاتیان و جەماوەری گۆرانخواز و چاکسازی لەم واقیعە تێگەیشتون. ناشێت ئاماژە بە چەند عەراب و تەتەرێکی دەسەڵاتیش نەدەین کە بەناوی گۆڕانی گردەکە پێگە و مەقامی شکلیان لێرە و لەوێی ناو دەسەڵات پێدراوە. وێرای ئەو واقیع و روداوانە دەسەڵاتی لە خۆبایی بو و تاکرەوی گۆڕان سەرجەم ئەو هەوڵ و تەقەڵڵا و پرۆژە و پێشنیازانەی هەڵسوراوە نارازییەکان و دۆستانی گۆڕان لە چاوترکاندنێکدا دراندوە و فرێیان داونەتە ناو سەتڵی خاشاک و پیسیەوە، چەندین نمونە لە بەردەستدان، وەک پرۆژەی هەستانەوەی گۆڕان، پرۆژەی پرۆگۆڕان، پرۆژەی چەتری کاک نەوشیروان، پێشنیاز و پرۆژەکانی چەندین ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و گشتی و دۆستەکانی جارانی گۆڕان. دەرباری رۆڵی کورەکانی کاک نەوشیروان لەو ساڵانەی رابوردو ئێستا تەنها یەک رستەم هەیە بۆیان: دەتان توانی رێگربن لەو کلۆربونەی گۆڕان ، مەخابن نەتانکرد. دەسەڵاتێک ئەمانە ئاکامی کارەکانیان بێت و بە سەد گوریس و بزماری عەیارە بەرز خۆیان بە کورسی دەسەڵاتوە چەقاندبێت دەبێت چ نازناوێک شایستەیان بێت. ئێستا گۆڕانی ئێستا مرۆڤە نەخۆشەکەی نەخشەی سیاسی باشوری کوردستانە، زۆر نزیکبۆتەوە لە لێواری دارمانی کەمەرشکێنەر، ئەوەی برێک رایگرتوە ئەو برە بەخشیشەیە کە لە دەسەڵاتی هەرێم وەری دەگرێت و ئەو جورعە یارمەتیانەیە کە کورەکانی کاک نەوشیروان ناو بە ناو پێیان دەبەخشن. هۆڵەندیەکان پەندێکییان هەیە دەڵێت: ئەوەی پارە دەدات ئەویش بریار دەدات. ئەم پەندە پر بەپێستی تاقمەکەی ئێستای گۆڕانە، پارتی داوای لێدەکات دەمکوتی فراکسیۆنە نارازیەکانی بکات، ئەمەیان پێ ناکرێت ستالین و تاکرەو ئاسا هەرەشەی دەرکردنیان لە گۆڕان دەکەن، ئەوان نازانن ئەو نوزەیەی لە گۆڕاندا ماوە بەهۆی بوێری و هەڵوێستی دروستی ئەو ئەندامە یاخیبوانەوەیە. گۆڕانی گردەکە سەری لێشێواوە و نازانێت بۆ هەڵبژاردنەکانی ئایندە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چی بکات، دەستی دوعای بەرزکردۆتەوە و چاوێکی کردوە بەسەد چاو بەڵکو هاوپەیمانیەکی سێ قۆڵی لە گەڵ پارتی و یەکێتی پێک بهێنن و لەو رێگەیەوە چەند کورسیەکی وەک شاباش بەرکەوێت، ئەگەریش هەیە کە کەسانی کاسەلێس و بەرژەوەندخواز و پاشکۆ زیاتر لە دەوری خۆیان گرت بکەنەوە و یەک دوانیان لە هەڵبژرادنەکان دەربچێنن. بیرۆکەیەک لێرە و لەوێ باس دەکرێت، ئەویش پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەوڵ بدرێت زۆربەی هەڵسوارە یاخیبو و نارازیەکانی کۆمەڵگای کوردەواری کۆبکرێنەوە بۆ سازدانی کۆنفرانسێکی گشتی بۆ دارشتنەوەی هزرەکانی گۆرانکاری و چاکسازی لە رەوتێکی جەماوەری نوێ‌دا، کاتێک ئەمە ببێتە ئەمرێکی واقع ئەوا بێگومان تاقمەکەی گردەکە هەرچی شەرعیەتی فکری و مەعنەوی و سیاسی و جەماوەریان هەیە وەک خانویەکی کارتۆن دادەرمێت. با چاوەروان بین
عومەر عەلی فه‌یله‌سوفی كه‌نه‌دی ئالان دۆنۆ كه كتێبی la mediocratie ( سیستمی گاڵته جاڕی) بڵاو كرده‌وه ، ئه‌م كتێبه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه وره ی به خۆه‌بینی، ئه ویش به هۆی ئه و پێشنیار‌و ره‌خنانه‌وه بوو كه له كتێبهكهداخرابوه ڕوو ،ته وه‌ری سه‌ره‌كی كتیبه‌كه بریتیه‌له‌وه‌ی ئیمه ئێستا له‌ئاستێكی جیهانیدا كه یشتوینهته قۆناغیك كهپێیشتر نمونه‌ی نه‌بوه،ئه‌ویش ئه وه یه كه كه سانی گه‌مژه و گاڵته‌جاڕ ده ستدهگرن به سه‌رهه‌موو جومگهههستیارو گرنكهكا نی دەسەڵاتداو له‌وێدا بۆ به‌رژوه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری دەهێنن ،نوسهرلهم كتێبه‌دا باس له وڵاتیكی وه‌كو كوردستان و عیراق ناكات ،به‌ڵكو باس له ولًاتیكی پیشكه‌وتوو ی وەک کەنەداو ئەمریکاو ئەوروپا دەکات . به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌رله روانگه‌ی ئه‌وەوە ئەمە بەسەر سیستمێکی سیاسی وەک عێراق و کوردوستاندا بچەسپێنین و خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی بۆ بکرێت .دەبێت چ بەرئەنجامێکی مەترسیدار بدات بە دەستەوە ؟؟؟. چونكه ئه‌وه ی ئێمه لێره‌دا ده یبینین یه‌كێتی و پارتی كه نزیكه‌ی 30 ساڵه ده ستیان گرتوه بهسهرهه مووجومگه هه‌ستیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌ریم و دامه‌زراوه كانی وەک په‌ڕله‌مان و دامه‌زراوه‌ی میدیایدا ،ده بینین وینهیهكیان پێداوه كه‌له‌گه‌ڵ ویست‌و خواسته‌كانی خۆیاندا بگونجێ . ئه‌مانه راسته بە پشتیوانی خەڵک به‌عسیان ده ركردوكۆتاییان به ده وڵهتی به‌عس هێنا ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌جێگه ی‌دا ِبنیاتیاننا ،سیستمێكی دیموكراسی چاك نه بوو ،به‌ڵكو له‌جێگه‌یدا ،سیستمێكیان بینیاتنا بێ پلانی ستراتیجی سیاسی سه‌ركه‌وتوو گه‌شه پێدانی هه موولایهنهبوو .دواجاریش چوە لوتکەی گەندەڵی. ئه وان له‌جیاتی سه‌ركرده‌كانی به‌عس كۆمه ڵێك سه‌ركرده‌ی ئاست نزم و گاڵته‌جاڕو نه‌شاره‌زای بێ ئه زمونیان هێنا،هیج سیمایهیهكی پیاوی ده‌وڵه‌تیان پێوه دیار نه‌بوو ،بۆئه‌م مه‌به ستهش هه‌موو دامه‌زراوه‌كانیان بە كه‌سانی نه شارهزاوئاست نزم له روی تیگهشتنو لیهاتوییەوە پڕ کردەوە ، به‌م هۆیه‌وه ئاستی هه موو شته‌كانیان له بواری سیاسیوئابوریو كۆمه‌ڵایه‌تی هینایهخواره ،هه‌موو دامه زراوه كانیان خاڵی كرده‌وه له‌به‌ها به‌رزه‌كان ومرۆفَه دلسۆزه كان‌و كه‌سه لێهاتوه كان. ئه‌مه‌له‌كاتێكدا ههرئهمانه به‌ناوی دیموكراسی و هه‌لبژاردن و چەمکە دیموكراسیه‌كان ئەم گەمەیە ده‌كه‌ن ،وه‌ك ئالان دۆنۆ ده‌ڵێت سیسته‌می گاڵته‌جاڕیان به‌رهه‌م هێنا .له‌م سیستمه‌دا به‌رپرس و ده ساڵاتدارهكان ،كه سانی ئاست نزم‌و گاڵتە جاڕن. خاوەنی هیج به‌هایه‌كی ڕه‌وشتی نین ،ده‌ستده‌گرن بهسهرجومگهكانی حكومڕانی. خۆیان لە بەرامبەر هاوڵاتیان و نیشتماندا بە بەرپرسیار نازانن.هەمو ئەوەی کە دەیکەن بەلایانەوە ڕاستە .قبوڵی هیچ ڕەخنەیەک ناکەن .هەرکەس دژایەتیتان بکات تیرۆر دەکرێت یان جێگەی زیندانە . له‌به‌رامبه‌ریشدا دژًایەتی هه موكهسێكی چاك ودلسۆزو لێهاتو ده‌كه ن، ئەگەر ئەو کەسە لەناو پارتەکانی خۆشیاندا بێت. ده یانهوێت بیخه‌نه ده ره‌وه‌ی یاریه‌كه. ئه‌وه‌ی ئیستا له هه رێمی كوردستاندا ده بینرێت گروپَیكن، ئه‌م گروپه ده ستیان گرتوه به‌سه‌ر ،زۆرینه‌ی بڕیاروكاروباری سیاسی دامه زراوهكان وكۆمپانیاكان ،ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه مەدەنیەکانیش. ئه‌م گروپه له ده‌سه‌لاتداران ،هه‌رێمی كوردستانیان خاڵی كردۆته‌وه له هه‌ر پلانێکی ئابوری بۆ گه‌شه‌پێدانی كه رته جیاوازه‌كان، به ڵكوتهنیا ئامانجی ئه‌مانه درێژه پێدانه بهحكومڕانیهكهیان و کڵەکەکردنی سەرمای کانیان لە بانگەکانی دەرەوە ، ئه‌ویش له‌پێناو قازانج و به‌رزژه‌وه‌ندی خۆیاندا .ئه‌مانه هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گه وره سه‌یرده كه‌ن ،له نیوان خۆیاندا به شیانكردوه. هه‌ركاتیك كێشه‌یان له‌سه رپشكهكان بۆ دروست ده بێت ،به‌ململانێی سیاسی ده‌ریده بڕن، به‌هه‌مو ئالیه‌ت وكهرهستهیهك كه له‌به‌رده ستیانه له میدیا‌و سۆشیال میدیا، ده‌كه‌ونه جنیودان به‌یه‌كتر، هه‌تا ئه وكاته‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ریك ده‌خه‌ن و رێك ده كه‌ونه‌وه. لهروانكهی ئه‌م كروپه حكوم ڕانه‌وه هالاتیانو هاونیشتمانیان ته‌نیا ژمارەیەکن بۆپه‌یداكردنی بازاڕ، نه‌ك هه‌وڵدان بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه كانیانو بیركردنه‌وه له‌خۆش گوزه‌رانیان ،به‌ڵكو زۆرجاربیرده كه‌نه‌وه كه‌چ جۆره كێشه‌یه‌كیان بۆدروستبكهن، بۆئه‌وه‌ی بازاڕی زۆرتر بۆكۆمپانیاكانیان دابین بكه‌ن ،ئه‌مه‌ش زۆربه‌ڕوونی له‌كه‌رته‌كانی كاره‌باو ئاو و ته‌ندروستی و په‌روه ردهدا ده‌بینرێت ،چونكهبهئاشكراده بینرێت كه‌چۆن ئه‌م كهرتانهیان به‌بازاڕی كردوه ولە ئیستادا کراونە سه‌رچاوه یه‌كی داهاتی گهورهیهبۆخۆیان و كۆمپانیاكانیان ، ئه م سه ركرده ئاست نزم‌و گاڵته‌جاڕیه، به ته‌واوی هاوڵاتیانیان هیلاك كردوه. هاوڵاتی و فه رمانبه‌ر وای لێهاتوه فه‌زای گشتی هه‌رچی لێ دێت به‌لایه‌وه گرنك نیه ،زۆرینه‌یان له‌خه‌می بچوك و تایبه تی و بهرژهوه ندیهكانیاندان و زۆرجار لە چوارچێوەی موچە دەرناچێت. به‌مه‌ش گۆڕەپانەکە بۆئه‌م گروپهچۆل بوه ،رۆژ به رۆژ فشاری زیاترله سه رخهڵك دروست ده‌كه ن، زیاتر توشی نه‌هامه‌تی ده كه‌ن، كه‌رامه‌تی دەشکێنن. له‌به‌رامبه ریشدا خۆیان‌و بنهمالڵەكانیان و كه‌سوكارو دۆستهنزیكهكانیان ده‌وه ڵهمهندترو له ژیانیكی خۆشتردهژین. ئه‌مانه ئه وسه‌رمایه‌ی كۆیده‌كه‌نه‌وه راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه یده كه‌ن. چونكه‌له ریگه‌ی گومانویهوه كۆیان كردۆته‌وه. كور‌و كچه‌كانیان زۆربه یان له ده رهوه له پیشكهوتوترین زانكۆكان ده‌خوێنن، زۆر به په‌له ئاماده‌یان دهكهنو بە پەلە ده‌یان گه‌ڕێننه‌وه بۆ کوردوستان، بۆئه‌وه‌ی وەک کەسایهتیەكی سیاسی‌و زانستی لیهاتوده ربكهون و كاروباره‌كانی حكومهتو حیزب و كۆمپانیاكان بگرنهده ست .ئهمانهلەڕوی فیكری و ئه‌خلاقی و هۆشیاریه‌وه زۆردواكهوتون ،توانای دیبه‌یتێكی سیاسی وئابوری و زانستیان نیه. ئه‌مانه فه‌زای گشتیی و بهرژه وهندی هاولاتیانو نیشتیمان شتیك نیه بە لایانەوە ،بازرگانی به‌مادده هۆ شبهرهكانەوە ده كه‌ن ،بە هۆی ئەو سامانی دزراوو تاڵانجێتیەی كۆیان كردۆته‌وه هه ژمونی خۆیان به سه‌ر هه مووچین و تویژهكاندا فه‌رزده‌كه‌ن، به رپرسێكی بێ توانا‌و نه‌خوینده‌وار دێت و پرۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی ده كاته‌وه ،ده یان دكتۆری شاره‌زای بواری بزیشكی ده‌خاته ژیرده ستی. بازرگانێكی سیاسی گاڵته‌جاڕ ده‌بینی زانكۆیه‌كی ئه‌هلی یان قوتابخانەیه‌ك ده‌كاته‌وه. ده‌یان دكتۆر‌و پرۆفیسۆر ده‌خاته ژیرده ستی. یان كۆمپانیایه‌كی ئاوه دان كردنه دروست ده كه ن ده یان ئه ندازیاری شاره‌زا له ژێرده ستیدا كارده‌كه‌ن،.. بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی جوان بۆ خۆیان‌و حكومڕانیه‌كه‌یان دروست بكه‌ن ،هه‌مووجۆره میكانیزمیك به‌كار دێنن، ده یان گروپ له میدیا‌و سۆشیال میدیا ته نانه ت رۆشنبیرومامۆستای زانكۆ و ئه‌كادیمی به كاردێنن ،كه‌هه‌موو ئه‌مانه پشیله‌یان بۆ ده كهنه شێر یان مریشكیان بۆده كهنه نه‌عامه، به‌م هۆیه‌شەوە ،ئیستا ده بینین هه رێمی كوردستان وەک هۆ ڵَێكی گه وره یەو فەزا سیاسیهکەی له م هۆڵه دا نمایش ده كرێت ،هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی وه ك حكومه ت و پهڕلهمانو دادگاكانیش ،بۆته به‌شێك له‌و نمایشه گاڵته‌جاڕیه‌ی كه ڕۆژانه هه‌مومان به چاوی خۆمان ده یبینین.
سەرتیپ جەوهەر بڕیارە سبەی دوبارە وەفدی هەرێمی كوردستان بچێتەوە بەغدا، دوو رۆژی داهاتوو یەكلاكەرەوەیە. بەپێی زانیاریی نوێ، بەغدا گۆڕاوەو نەرمتر بووە. ئێستا قسە لەسەر رێككەتنێكی واقعی دەكرێت بتوانرێت جێبەجێبكرێت. لە دوایین دانوستانی نێوانیاندا هەرێم هیچ رێگرییەكی نەبووە سەبارەت بەرادەستكردنی نەوت یان بەهای نەوت، بەڵام ئاستەنگەكان پەیوەندی بەچۆنیەتی رادەستكردن و خەرجیی دەرهێنان و ناردنی نەوت و وردەكارییەكانی دیكەیە. پێشنیارێك هەیە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت یان بەهای ئەو بڕە نەوتە (بەنرخی سۆمۆ) بداتە بەغدا، هەرێم بۆخۆی خەرجی دەرهێنان و تێچووی فرۆشتن و پارەی كۆمپانیاكان لەو 180 هەزار بەرمیل نەوتە دابین بكات كە دەمێنێتەوە، بەوپێیەی هەرێم توانای دەرهێنانی 430 هەزار بەرمیلی هەیە. بەغداش بەركەوتەی هەرێم بدات دوای لێدەركردنی بەهای ئەو 250 هەزار بەرمیل نەوتە. پێشنیارێكی دیكە هەیە كە هەرێم تەواوی نەوت رادەست بكات، واتە رۆژانە هەر 430 هەزار بەرمیل (نەوت یان بەهای نەوت) رادەستبكات و بەغدا تەواوی بەركەوتەی هەرێم لەبودجەی گشتیی دابینبكات، بەڵام ئەو پێشنیارەش وردەكاریی تێدایەو هێشتا یەكلایی نەكراوەتەوە. گوایە هەرێم بەو پێشنیارە رازی بووە بەمەرجێك خەرجییەكانی دەرهێنان و رەوانەكردن و فرۆشتن و بەركەوتەی كۆمپانیاكان لەلایەن عیراقەوە دابینبكرێت، بەوپێیەی بەغدا بۆ ساڵی 2021 نزیكەی 9 ملیار دۆلاری بۆ خەرجی دەرهێنانی نەوت دابینكردووە، ئەوەی هەرێمیشی بخاتەسەر. بەدڵنیاییەوە پێشنیاری دیكەش هەیەو باسكراوە، ئەمەی سەرەوە گرنگترین پێشنیارەكانە، ئەوەی گرنگە هەریەكێك لەو پێشنیارانە سەربگرێت بەغدا بڕێك پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، بەڵام رەنگە تێرایی پێویستییەكانی هەرێم بۆ دابینكردنی موچەو پێویستی هەرێم نەكات، چونكە نەوتی هەرێم بەجۆرێك ئاڵۆزكراوە مومكین نییە بەغدا بێتە ژێر باری دابینكردنی تەواوی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بۆیە لەباشترین حالەتدا ئەگەر رێككەوتنیش بكرێت ئەوا مانگانە موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەنێوان لە 15% بۆ زیاتر 20% لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەبڕێت. تا دوای رێككەوتنەكە ئەو رێژەی ئەو لێبڕینە بەتەواوی دەرناكەوێت. خۆ ئەگەر رێككەوتن نەكرێت، لێبڕینەكە زۆر زیاتر دەبێت. ئەگەر هەرێم لەگەڵ بەغدا رێككەوێت، لەوانەیە بەغدا ئامادەبێت 900 بۆ 950 ملیار دینار مانگانە بداتە هەرێم، بەڵام گرفتی گەورە بەركەوتە (مستحقات)ی كۆمپانیاكانی نەوتە كە (جەماعەت گرێبەستیان لەگەڵ كردوون) و لەسەر حیسابی موچەخۆرانی هەرێم پارە دەكێشنەدەرەوەی هەرێم و لەبەرامبەردا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبڕدرێت. رێككەوتن لەگەڵ بەغدا جگە لەدەستكەوتنی داهاتی زیاتر، هاوكات بەشێك لەداهات دیار دەبێت، چونكە ئێستا ئەو نەوتەی كوردستان دەفرۆشرێت نازانرێت چۆن دەفرۆشرێت و پارەكەی چەندە! ئەگەر رێككەوتنەكە بكرێت بەشێك لەداهاتی كوردستان دیاردەبێت. ئەوەی زانراوە، وەفدی هەرێمی كوردستان لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ حكومەتی بەغدا زیاترە، ماوەتەوە لەگەڵ گروپ و لایەنە شیعەكان رێككەون، هاوكات پێویست دەكات لەگەڵ فراكسیۆن و لایەنە كوردستانییەكانیش لێكتێگەیشتنێكیان هەبێت، چونكە رێككەوتنێك موچە بڕینی بەدواوە بێت، ئاسان نییە پشتیوانی كردنی! نەخاسمە هەڵبژاردن لەپێشەو ململانێ و موزایەدەی سیاسی لەچەند مانگی داهاتوودا توندتر دەبێت.
عەتا قەرەداخی مێژووی دامەزراندنی حیزب لە كۆمەڵگای كوردیدا خەریكە دەبێتە سەدەیەك. ئاشكرایە حیزب دامەزراوەی كۆمەڵگەی مەدەنی یان كۆمەڵگەی شارە. بەڵام ئایا لەو سەدەیەی رابردوودا كۆمەڵگای كوردی بووەتە كۆمەڵگای شار یان كۆمەڵگای مەدەنی، هەتا لەسەر ئەو بنەمایەش حیزبی كوردی لەگەڵ دامەزراوەكانی تری كۆمەڵگادا بەسروشتی دروستببوونایە؟ ئاشكرایە كە كۆمەڵگای كوردی كۆمەڵگایەكی خێڵایەتی دواكەوتووی داخراوەو لە كۆمەڵگای لەم جۆرەشدا دامەزراوەكانی كۆمەڵگای شار یان كۆمەڵگای مەدەنی دروست نابن، ئەگەر بەشێوەیەكی میكانیكانەش دروستكران ئەوا خاسێتەكانی كۆمەڵگای شار یان خاسێتەكانی كۆمەڵگای مەدەنیان نابێت و وەكو شوێنگرەوەی دامەزراوەكانی كۆمەڵگای خێڵایەتی دەردەچن. حیزبی كوردی دیارترینی ئەو دامەزراوانەیە لە كۆمەڵگای كوردیدا كە شوێنگرەوەی دامەزراوەی خێڵە. هەروەك حیزب لە رووی راستیەوەو وەكو دامەزراوەی كۆمەڵگای شار، ئامرازە بۆ گەیاندنی كۆمەڵگە بە ئامانجەكانی لە ماف، ئازادی كە ئەوەش لە سایەی دیموكراتیدا دەبێت. بەو پێیە هەر حیزبێك بەرنامەی دیموكراسی و ئازادی نەبێت ناتوانێت لە خزمەتی كۆمەڵگەدا بێت. حیزبی كوردی كە لە بنەڕەتدا جێگرەوەی دامەزراوەی خێڵەو سەرباری ئەوەی بەكاریگەری دەرەوەی واقیعی كۆمەڵگای كوردی دروستكراوە، ئەركی ئەوەشی خراوەتە ئەستۆ كە هەڵگری پرۆژەی نەتەوەیی و بەوپێیەش هەڵگری گوتاری نەتەوەییە. كەواتە دەبێ حیزبی كوردی بۆ رابەرایەتی بزووتنەوەی نەتەوایەتی كوردی پێكهاتبێت و هەڵگری گوتاری ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان بێت، بەڵام لە رووی راستیەوە وانەبووەو تاوەكو ئێستاشی لەگەڵدا بێـت هیچ حیزبێكی كوردی هەڵگری گوتاری نەتەوەیی نیە، چونكە گوتاری نەتەوەیی كاتێك بوونی دەبێـت كە یەكێتی نەتەوەیی پێكبێت. ئەگەر حیزب لە كوردستان هەڵگری گوتاری نەتەوەیی بوایە، ئەوا پرۆژەی یەكێتی و یەكبوونی نەتەوەیی بوونی دەبوو. هیچ حیزبێك نیە لە كوردستاندا بە راستی پرۆژەی یەكێتی نەتەوەیی هەبێت، واتە هەموو ئەوەی حیزبەكانی كوردستان لەبارەی یەكبوون و یەكگرتن و پێكەوە كاركردندا دەیڵێن، بێجگە لە قسەو دروشمی بێ ناوەرۆك و فریودانی خەڵك هیچی تر نیە. بەڵكو حیزبی كوردی لە رووی واقیعیەوە بەرنامەی دابەشكردن و پەرتكردنی زیاتری ریزەكانی نەتەوەیان هەیە هۆكارەكەشی ئەوەیە كە هەر حیزبەو لەژێر كاریگەری لایەك یان ئایدیۆلۆجیایەكی نامۆ بە واقیعی كوردستان دروستبووەو لەژێر كاریگەری و فەرمانی داگیركەرانی كوردستاندا دەجوڵێن و هەرگیز ئەگەری ئەوەش لە ئارادا نیە كە هیچ داگیركەرێكی كوردستان لەگەڵ سادەترین مافی نەتەوەیی كورددا بێت. واتە راستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ حیزبەكانی كوردستان لەدەرەوەی بڕیاری كوردی و خواست و ویستی خەڵكی كوردستان ئاراستە دەكرێن و تەنانەت بەدژی یەكترو بۆ بەرژەوەندی داگیركەران بەكاردەهێنرێنز بێگومان هەر هەنگاوێك لەگەڵ خواست و ویستی داگیركەرانی كوردستاندا كۆك و گونجاو بێت، ئەوا دژی بەرنامەو پرۆژەی نەتەوایەتی كوردیە و لە رووی راستیەوە یارمەتیدەرو هاوكاری پرۆژەی دابەشكردنی زیاتر‌و مانەوەی كوردە بە پارچەپارچەیی و بە دابەشكراوی. حیزبی كوردی لە ماوەی حەفتا ساڵی رابردوودا چی دەستكەوتێكی بۆ نەتەوە هەبووە؟ ئێمە دەزانین كورد كێشەیەكی هەیە ئەویش كێشەی نەتەوایەتیە، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیەش پێویستی بە بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی یەكگرتوو هەیە تا بیگەیەنێت بە مافەكانی خۆی. بزووتنەوەیەكی لەو جۆرەش دەبێ هەموو نەتەوە بێ جیاوازی بەشداری تێدا بكات. با گریمانەی ئەوە دابنێین كە هیچ حیزبێك لە كوردستاندا درووست نەبوایە، ئایا بزووتنەوەی نەتەوایەتی درووست نەدەبوو؟ ئاشكرایە بزووتنەوەی نەتەوایەتی بەرهەمی سەرهەڵدانی هەست و هوشیاری نەتەوەییە لای هەر نەتەوەیەك. بزووتنەوەی نەتەوەیی بزووتنەوەیەكی جەماوەرییەو لە گەوهەردا هەڵگری پرۆژەی نەتەوەیە كە بە گوێرەی كورد بریتەیە لە رزگاریی نیشتیمانی و پێكهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی. ئەگەر بزووتنەوەیەكی نەتەوەیی وەها بە بێ حیزب درووست بوو، ئەوا بێگومان ئەو بزووتنەوەیە لە ناوخۆیدا سەركردایەتی بۆ خۆی پێكدەهێنێتز بەڵام دیارە دروستبوونی بزووتنەوەیەكی لەم جۆرەش پەیوەندی بە دەركەوتن و گەشەكردنی ناسیونالیزمەوە هەیە. دەركەوتنی ناسیونالیزمیش پەیوەندی بە پەرەسەندنی كۆمەڵایەتی خودی كۆمەڵگاوە هەیە. بەڵام ئەی حیزب چی كردووە لە یەكێتی نەتەوەیی كورد؟ بێگومان حیزب كوردی پارچە پارچە كردووە. یەكێتی نەتەوەیی تێكداوە. جەماوەری پەرت و بڵاوكردووەتەوە. شەڕی ناوخۆی دوور‌و درێژ‌و خوێناوی هەڵگیرساندووەو دوژمنایەتی لە نێو ریزەكانی كۆمەڵگەدا درووست كردووە. متمانەی جەماوەری بەیەكتر دۆڕأندووە. لەسەرووی هەموو ئەمانەشەوە ئاشی راگەیاندن و پڕوپاگەندەو درۆ‌و دەلەسەی حیزبی كوردیی بەردەوامە لە فریودانی جەماوەرو گەوجاندنیان. بەجۆرێك هێزی گەوجاندن و بەلاڕێدابردنی جەماوەر لە رووبەرێكی فراواندا بەسەر ئاستی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی كوردیدا باڵادەستبووە كە هۆكاری سەرەكی ئەوەش حیزب و نوخبەی سەرەوەی حیزبەكانن. حیزبی كوردی ئەو دروشمەی ئیمپریالیزم بەرامبەر بە جەماوەری كورد پیادە دەكات، كە دەڵیت" پەرتكەو زاڵبە" ئەمەش روانێنیكی نەیارانە لە پشتیەوەیەتی و ئەوە دەگەیەنێت كە حیزبی كوردی لە ئاگاییەوە بێت یان لە بێ ئاگاییەوە بەم شێوە سیاسەتكردەنەیان خزمەتی بەرژەوەندییەكانی داگیركەران دەكەن چونكە ئەوەی سوود لە دابەشبوون و لێكترازانی زیاتری كورد دەبینێت تەنیا داگیركەرانی عەرەب و تورك و فارسن. كەواتە بە سادەیی دەتوانین لە رووی ماناوە بڵێین حیزبی كوردی لە رووی دابەشكردن و زیاتر لێك پەرتكردنی كۆمەڵگەوە رۆڵی ئەوانی نەیارانی كورد دەبینێت. ئەگەر وانیە ئەی خێرە ئەم نوخبە سیاسیە حیزبیەی كوردستان ناتوانن لەسەر بچووكترین شت رێكبكەون؟ ناتوانن هیچ رێكەوتن و سەوداگەرییەك لەگەڵ یەكتر بكەن؟ ناتوانن هیچ لەیەكتر قبوڵ بكەن؟ بەردەوام خەریكی چەلەحانێ و یەكتر تەخوین كردنن. بەردەوام درۆ لەگەڵ یەكتر دەكەن و سەری زمان و بنی زمانیان خەڵك و نەتەوەیە. ئەگەر خەڵك و نەتەوەیان لە بیربوایە پێكەوە دەگونجان. بەردەوام دەبینرێن لە بەردەمی یەكتردا عەنیدو ملهوڕو پاڵەوانن. لەبەردەم ئەوانی بێگانەشدا وێنەكە روون و ئاشكرایەو بینیوومان چەند بچووك و بستەباڵان. ئایا ئەم حیزبانەی كوردستان حیزبن لە پێناوی بەرژەوەندییەكانی نەتەوەو نیشتیمان‌دا یان حیزبن لە پێناوی كوشتنی هەموو بەهاكانی نەتەوەو رووخاندنی نیشتیمان‌دا؟ بەڵێ حیزبی كوردی لە ئێستادا حیزبی تاڵانكەری سامانی نەتەوەیی و روخێنەری بەها ئەخلاقیەكانن و بەفیڕۆدەری خەبات و ماندوبوونی میللەتن، حیزبی تێكدەری یەكێتی نەتەوەیی و نیشتیمانین، حیزبی بكوژی راستگۆیی و هەموو بەهایەكی جوانین، حیزبی درۆ‌و فریودانن، حیزبی بكوژی ئایندەی نەتەوەو نیشتیمانن، چونكە دژی یەكێتی نەتەوەو خوازیاری زیاتر دابەشكردنی نیشتیمانن. بۆیە ئاشكرایە تا ئەم جۆرە حیزبەو تا ئەم نوخبە سیاسیە لە كوردستاندا بمێنێت، گەیشتن بە ئایندەی گەش بۆ كورد جێگای گومانە. بێگومان كاتێ باسی حیزبی كوردی دەكەین هەموو بەرپرسیارێتیەك دەكەوێتە ئەستۆی نوخبەی سیاسی و بەرپرس و ئەو بازنە داخراوانەی كە سەركردایەتی حیزبەكان پێكدەهێنن. هەرەمی حیزب كە بریتیە لە ئەندامانی حیزب و جەماوەری حیزب، ئەوانیش هەمان شێوەی بەشەكانی تری كۆمەڵگە قوربانی دەستی سیاسەتی نانەتەوەیی و نانیشتیمانی و دیدی حیزبیی ئەو نوخبە سیاسیەن كە بڕیاری حیزبی كوردی‌یان لە دەستدایە. بە مانایەكی تر جەستەی حیزب و جەماوەری حیزبیش هەر بریتین لە كۆی خەڵكی كوردستان كە ئەوانیش هەندێجار خراپتر لە جەماوەری دەرەوەی حیزب زەرەرمەندی دەستی سیاسەتی خراپی سەركردایەتی حیزبەكانیانن. ئێستا ئاشكرایە حیزبی كوردی نەك هۆكاری یەكێتی و یەكبوونی نەتەوەیی نیە بەڵكو هۆكاری پشێوی و نائارامی و ناسەقامگیریە لە كۆمەڵگەی كوردیدا‌و تەنانەت ناكۆكیە حیزبیەكان شۆڕبوونەتەوە بۆ ناو پێكهاتەی خێزان و بۆ ئەوە دەچن ئەو یەكە بنەڕەتیە كۆمەڵایەتیەش هەڵبووەشێننەوە. كەواتە حیزبی كوردی ئاراستەجوڵە لە كۆمەڵگەی كوردیدا پێچەوانە دەكاتەوە. ئاراستەی پەرەسەندنی كۆمەڵایەتی لە خێزانەوە بۆ كۆمەڵگەی مەدەنی و لەوێشەوە بۆ دەوڵەتە. بەڵام حیزبی كوردی لە ستراتیژی خۆیدا نەك بەرەو كۆمەڵگەی مەدەنی و درووستكردنی دەوڵەت هەنگاو نانێت بەڵكو دەگەڕێتـەوە بۆ دواوە تا یەكەی خێزانیش هەڵبوەشێنێتەوە. لێرەوە دەردەكەوێت كە هەرچۆن كۆمەڵگەی كوردی لە رووی پەرەسەندنەوە جیاوازە لە كۆمەڵگە ئاساییەكان، حیزبی كوردیش لەبری بوون بە ئامراز لە پێناوی ئامانجی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا خۆی ئامانجەو هەموو ئەوانی تر دەكوژێت و دەڕوخێنێت بۆ ئەوەی خۆی بژی. بەڵام بێگومان میژوو رەوتی سروشتی و ئاسایی خۆی دەكات و مادەم لەبنەڕەتدا حیزب ئامرازەو نەتەوەو بەرژەوەندییەكانی و داهاتووی نەتەوە ئامانجن، كۆمەڵگا لەو پەرەسەندنەدا دەكەوێتەوە سەر رێگای پەرەسەندنی سروشتی و ئاسایی خۆی و ئەم جۆرە حیزبانەو ئەو نوخبە سیاسی و حیزبیە بە پەراوێزە تاریكەكانی مێژوو دەسپێرێت.
زكری مو‌سا نووسینێكی كوردێكی ڕۆژهەڵاتیم خوێندەوە، تێیدا گلەیی لە نوخبەی رۆشنبیری و فكریی كۆمەڵگەی هەرێمی كوردستان كردبوو كە بۆچی لە ئاست ئەو بێڕێزییەی لە فیلمە ئێرانییەكەدا بەرانبەر میللـەتی كورد هاتووە بێدەنگ و بێهەڵوێست بوونە. فیلمەكە تەواو دیارە كە لە لایەن كەسانی دەستڕۆییشتووی ئێرانەوە كاری بۆ كراوە و سیناریۆی بۆ داڕێژڕاوە. دیدی ئەمنی و فاشیستی و چەواشە تەواو بە فیلمەكەوە دیارە. سەرتاپای فیلمەكە تەحقیری كورد و خۆبەزلزانین و خورافەگەرایی و گاڵتەپێكردن و درۆ و تاییفییەتە. ئەویش لە لایەن رژێمێك كە كارنامەیەكی زۆر خەراپی لە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆزی كورد و مافەكانی مرۆڤ و مافی نەتەوە و ئایینەكان و گەندەڵی و دیكتاتۆرییەتی دینی هەیە. بەڵام با بێینەوە سەر پرسیاری ئەو نووسەرە كوردەی ڕۆژهەڵات كە بۆچی نوخبەی فكریی هەرێم لە ئاستیدا بێدەنگ بوون و بگرە بەشێكی مەكینەی میدیایی هەرێمیش كەوتنە خزمەتكردنی ئەو فیلمە و پێداهەڵگوتنی. ڕەنگە وەڵامی خێرا ئەوە بێت كە لە رقی پارتی و بارزانی ئەم رەفتارەیان نواندووە. ئەو وەڵامە كافی نییە و دەبێ بە دوای هۆكاری بنەڕەتیتری فكری و كۆمەڵناسی و سایكۆلۆژیدا بگەڕێین. لەگەڵ ئەو جۆرە بێهەڵوێستییە سابیقەی تریشمان هەیە. ئێمە هەموومان دەزانین كە لە ریفراندۆمی گەلی كوردستاندا كە زۆرینەی ڕەهای خەڵك لەگەڵیدا بوون، تەنیا ژمارەیەكی كەمی ئەو نوخبەیە لە ڕیزی گەل وەستان و پشتی ئەو مافە رەهایەی میللەتەكەیان گرت. لەمە كارەساتبارتر شەڕی داعش بوو. ئایا ئێوە دەزانن كە لە شەڕی داعشیشدا جگە لە ژمارەیەكی كەمی نوخبەی فكری، بەشی زۆریان، گەلی كوردستان و پێشمەرگەیان لەم شەڕەدا بە تەنیا جێهێشت. داعش دوژمنی مرۆڤایەتی بوو و بەربووە گیانی میللەتێكی تەنیا و مەزڵووم. ئەی بۆچی ئەمانە لەگەڵ پێشمەرگەدا نەبوون؟ كوان ئەو بەرهەمە فكری و هونەرییەی كە دەبوایە قارەمانێتیی پێشمەرگەیان بە نەمری هێشتبایەوە و ببێتە پشتوانەی فكری و تیۆری بۆ رۆحی جەنگاوەری و بەرگرییكاریی گەلی كوردستان؟ ئێرانییەكان خۆشیان دەزانن فیلمێكی كرچوكاڵ و ئاستنزمیان بەرهەمهێناوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا باش ئاشنای باری فكری و رووناكبیریی هەرێمی كوردستانن. دەزانن ئیرهابی فكری و ئەو شەپۆڵە میدیاییەی بە بەرنامە ماوەی بیست ساڵە بە هاوكاریی ئەوان چۆنچۆنی مەسخبوونی نوخبەی رووناكبیریی كوردی لێكەوتووەتەوە. راستیتان بوێت ئێرانییەكان ئەو فیلمەیان بۆ گوێگر و بینەری هەرێم بەرهەمهێناوە و دەرخواردیان دەدات، چونكە وای بۆ دەچن لەوێ درۆكان پتر باوەڕ دەكرێن نەك ڕاستییەكان. ئێرانییەكان ئەو فیلمەیان بۆ پاڵپشتیكردنی هاوپەیمانەكانیان لەناو هەرێم بەرهەمهێناوە و ئامانجێكی سەرەكیشیان لێی قووڵتركردنی ناكۆكی و پەرتەوازەیی ناو كورد بووە. هەر لە یەكەم چركەساتەكانی بڵاوبوونەوەی فیلمەكە، بەشێكی زۆری ئەو میدیا كوردییانەی هەرێم كە ئێران بە میحوەری مقاوەمەیان دەزانێ كاریان بۆ ئەوە كرد كە ئەو درۆ دە دەقەییە بە باشترین شێوە لە زەینی گوێگرانی هەرێمدا جێی خۆی بكاتەوە. لێرەدا پرسیاری سەرەكی ئەوەیە بۆچی دەبێ ئیرهابی فكری و شەپۆڵی میدیایی و گۆبڵزیزمی ئێرانی بتوانێ دەست بەسەر بیر و هۆشی بەشێك لە كۆمەڵگەی هەرێمدا بگرێت؟ هەروەك پێشتریش باس كرا رق لە پارتی وەڵامە دروستەكە نییە. ئێرانییەكان وەڵامەكە دەزانن. دەمێنێتەوە ئێمەی كورد بتوانین وەڵامەكە بدۆزینەوە و كار بۆ چارەسەركردنی ئەو ئاشووبە فكری و سایكۆلۆژییە بكەین كە تەنانەت لە بەرانبەر ئەهریمەنێكی وەك داعش‌یش توانای هەڵوێستوەرگرتن و ڕووبەڕووبوونەوەی نەبووە.
خه‌ڵات عومه‌ر خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تى چیه ؟! جیاوازى له‌گه‌ل خه‌باتى سیاسى دا چیه ؟! خه‌ڵكانێكى زۆر ئێستا له‌وانه‌ى چه‌پ بوون ،ده‌ستبه‌ردارى خه‌باتى سیاسى بوون وهاتوونه‌ته سهرڕێچكهو ڕێبازى خه باتى كۆمه‌ڵایه‌تى . من له بانگێشتكارانى خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تیم ،چونكه ده‌زانم له‌سه‌رئاستى جیهان وله ئاستى كۆمه‌ڵگاى لۆكاڵى ونیشتمانه بچكۆلهكانماندا ،خه باتى سیاسى هه‌م ته‌فره‌ى داوین و،هه‌م شكستیشى هێناوه . ئه‌وه‌ى ئێستا ڕوده‌دات ودهیبینین وخۆشمان تێیدا كارهكتهرین ،شانۆییه‌كى جیهانى وبگره گهردونیشه ،كه‌له‌وه‌و به‌ر تانوپۆى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ونه‌خۆشى كه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه چنراوه . بۆچونه‌كانى ((كارڵ ماركس)) سه‌باره‌ت به كه‌ڵه‌كه كردنى وه‌حشیگه‌رانه‌ى سه‌رمایه ته‌واو دروستن ،به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه‌ى سه‌باره‌ت به ((دیكتاتۆریه‌تى پرۆلیتاریا)) هه‌و نیه ! ئیمهنابیت هه‌موو شتێك له‌هه‌مووكه‌س داوابكه‌ین . هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى مرۆڤایه‌تى ئه‌مه‌یه . هه‌ریه‌كه‌مان به‌هه‌موو چه‌وت وچهوێَڵى خۆمانه‌وه ده‌مانه‌وێت كه‌سێك ،سه‌ده‌یه‌ك یان دووان وسیان وده‌و زیاتریش، پێش خۆمان ژیاون ،وه‌ڵامیان بۆچارهسه رى ئه‌و كێشانه پێبێت كه ئێستا ئێمه خۆمان، له‌م ((ئێستا‌و ئێره))یه دا ،بۆژیانى خۆمان وه‌ڵاممان پێ نیه و، پێوه‌ى گیرۆده‌ین ! ((كارڵ ماركس )) زیندوو بكه‌یته‌وه نازانێت (( ته‌له‌فۆنێكى زیره‌ك )) به‌كاربهێنێت ،به‌ڵام مرۆڤێكى زیره‌كى سه‌رده‌مى ((كارڵ ماركس)) زیندوو بكه‌یته‌وه ،وه‌ڵامى بۆگێلیهتى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى مرۆڤێك پێیه كه ته‌له فۆنهكهى زیره‌كه‌و ،خۆى گه‌وج وگێله ! بمه‌وێت سه‌باره‌ت ئه‌مه‌ش سه‌رنجێك تۆماربكه‌م ده‌نووسم ؛ ئه‌مه وه‌به‌رهێنانێكى زیره‌كانه‌یه له گێلكردنى زۆرینه‌دا ! لیبرالیزمى سه‌رمایه‌دار پێت ده‌ڵێت مرۆڤایه‌تى به‌هه‌زران ساڵ ته‌مه‌نه‌وه هیچ وه‌ڵامى پێ نیه ،به‌ڵام من به دوو سهدساڵێكهوه ،وه‌ڵامى هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌ن و ئه‌زموون ده ده‌مه‌وه ، دیكتاتۆریه‌ت وفاشیهتى جیهانگیر ئائهمهنه بێت ،چیه؟!!! بڕاوانه ئه‌م وه‌ڵامه گیل وگهوجیانهیه چۆن خزێنراوه‌ته ناو كۆنه‌ستى هه‌موو ورده‌كارى ژیانمانه‌وه ونه‌ك جیهانگیر كراوه ، به‌ڵكو بیركردنه‌وه ى مرۆڤبوونى كۆنترۆڵ كردوه .به‌شێوازێكیش كه پێچه‌وانه‌كه ى بوونى نه‌بێت ! بڕوانه چۆن سه‌دان هه‌زارساڵ ئه‌زموونى ژیانبوون بێ بایه‌خ ده‌كرێت و ،ئه‌زموونى دووسهدساڵى پیرۆزدهكرێت ؟! ده‌كرێت به ڕێسا‌و یاسا‌و په‌خش ده‌كرێت و ،لهڕێَگاى سیسمى ده‌سته مۆكراوهوه ده‌سه‌پێندرێت . من ههرگیزماركسى نه‌بووم ،به‌ڵام لایه‌نگرى ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ى ماركسم كهسهبارهت به كه‌ڵه‌كه‌كردنى وه حشیگهرانهى سه‌رمایه یه . وادێته پێش چاو كه‌تۆ له ههرسهرمایهدارێك بپرسیت ، یان له هه‌ر ملیۆنێَرێك بپرسیت، یه‌كه‌م ملیۆنت چۆن په‌یداكرد ،درۆیه‌كى پێَیه ، به‌ڵام بۆملیۆنى دووه‌م وتاگهیشتن به ده‌یان وسه‌دان ملیۆن وملیار، پێویستى بهدرۆنیه و سه‌رمایه‌دارى خۆ ى به ڵگهى ساخته‌ى دزى وڕوتانهوه وه‌حشیگه‌رى كه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه‌ت بۆده هۆنێته‌وه ! ئه‌م درۆیه ،ئه‌م وهحشیگهریهتیه. چۆن له سه رزام وئازارى تۆومن و ئه‌وو، ئه‌وى تر،وه‌ك مشه‌خۆر نشونمادهكات . چۆن په‌ره‌به سیستمى گه‌شه‌كردنى خۆى ده‌دات، به‌هه‌مان شێوه له سه‌رئاستى زانستى كارده‌كات . تاریكترین تاریكى لیبرالیزمى سه‌رمایه‌دا ركهئێستا به‌هه‌موو نموونهكانیهوه ،كه ((دێوى چینى)) یش ههرزادهى ئه‌وه ،نائومێدى ده‌به‌خشێته‌وه ئه‌وه‌یه ،كه ((بهبازاڕكردن)) ى جیهان و ((به كاڵاكردن)) ى مرۆڤ ده‌گه‌نه ئاستێك ، زانست هه‌تك ده‌كه‌ن . زانست خۆى ده‌خه‌نه پێناوێكهوه كه دژى خۆیه‌تى . ئه‌و كه‌دژى تاریكیهو ڕۆشنایى دێنێت، ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى تاریكى ، ڕۆشنایى له‌گه‌ردون بسێنێته‌وه ! پێش ئه‌وه‌ى سێ ئاینه ئیبراهیمیهكه بێنه كایه ، ئاینى تر هه‌بوون ، ئاوانه جۆرێك هارمۆنیهتیان له‌گه‌ڵ سروشتى گه‌ردوون دا دروست كردبوو كه پێویستى به‌م هه‌موو ڕۆتینه بیۆكراسیه سیاسیى ئابوریهنهبوو، بۆئه‌وه‌ى مرۆ ڤ له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى ژیانكردنى خۆیدا ئه‌م هه‌موو ئازاره بچێژێت . له‌ڕاستیدا ئه‌وانه شێوازوڕیساى ژیانكردن بوون نه ك ئاین . ئێمه‌ش پێویستمان به شێوازى ژیانه ولێمان دزراوه‌و سیستمى بازاڕ،ئاینى وه‌حشیگه‌رانه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پاندوین ! پێش ئه‌و هه‌موو سیاسه‌ت وئهوههموو ئابووریه كه له ئێستادا گه‌یشتۆته ترۆپك و،وه‌ك تهونێكى جاڵجاڵۆكه‌یى ژیانبوونى كردۆته دۆزه‌خ ومرۆڤى تاك وتهارو بێكه‌س كردوه ، پێكه‌وه بوونێكى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بوو .به‌ته‌نگه‌وه چوون و ، یه‌كتر خوێندنه‌وه‌و دڵنه‌وایى بوون هه‌بوو . جاران ئاینه‌كان چاكه خوازانه بوون ، ڕه‌گوڕیشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌بوو. ئێستا تابه‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چین ئاینه‌كان خراپه‌كارن . تاكامان ده‌خه‌ن و لێكترى دورمان ده‌خه‌نه‌وه . جاخراپهكارى له‌مه زیاترچیه؟ ڕێگاى خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تى زۆرى له پێشه بۆئه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى بزانێت كه خه‌باتى سیاسى زۆرتهفرهى داوه .بۆئه‌وه‌ى ئه‌م زانسته بازاڕیه بهچۆكدابێت ، زۆرمان له پێشه بۆئه‌وه‌ى بزانین كه پێویستمان به حیكه‌مه‌تى سه‌دان ههزارساڵهى مرۆڤایه‌تیه . پێویستمان بهكهڵهكهكردنى سه‌رمایه‌ى حیكهمهته ،نه‌ك كه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه یه، كه به‌رى دهختهكهى به‌ته‌نها ده‌ردو دوو نه‌خۆشیه . خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تى و خۆرێكخستن له یه‌كێتى و كۆمكارى دا ،بۆئامانجى چاكهخوازى. بۆڕوبهڕبهڕوبوونهوهى خراپه‌كارى له ههرشێوازو فۆرمێكدابێت ،سه‌ره‌تایه‌كه كه ده‌توانێت ئومێد دروست بكات. له‌سه‌رده‌مى نائومێدی گه‌وره‌شدا ،هه‌رشتێك بتوانێت باسى خه‌یاڵى ئومێد دروستكردن بكات ، له شۆڕش كه‌مترنیه .
سەهین موفتی لەدواهەمین هەوڵی لێکترازان، پەرتەوازەیی، دووبەرەکی، نانەوەی ئاژاوە، نیو سەرۆکێکی یەکێتی بەنیازە غازی سرووشتی دەڤەری سەوز بە داهاتیشەوە را دەستی حکومەتی بەغداد بکات، بە بیانووی مسۆگەرکردنی مووچەو شایستە داراییەکانی ئەو دەڤەرە راستەوخۆ لە لایەن عێڕاقەوە..! لەکاتێکدا، لەماوەی چەند مانگی رابردوو حکومەتی کوردستان لە هەوڵی دابینکردنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانییەتی لەسەر داهاتی ناوەخۆو گەرەگیێتی ئەم سەر ئێشەیەی بەردەوام لەگەڵ حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عێڕاق لەسەر بودجەو شایستە داراییەکان هەیەتی، کۆتایی پێ بهێنێت و بەتەواوەتی پشت بەداهاتی خۆماڵی ببەستێت. ئەم هەوڵەی حکومەتی کوردستان، ئۆتۆماتیکی پەیامێکی سیاسی روونە بە وڵاتان کە هەم هەوڵ دەدات خۆی، خۆی بەڕێوە ببات، دیوێکی دیکەیشی، بەهەموان دەبێژێت" عێڕاق نایەوێت پرس و کێشەی کورد، چارەسەر بکات" . دەنا، بە درێژایی کابینەی نۆیەم، حکومەتی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکی نیشاندا کە بەپێی دەستوور پابەندی هەر جۆر رێککەوتنێک دەبێت، بە رادەستکردنی تەواوی داهاتەکانیشییەوە، کەچی بەغداد هەر گووتی نا.... چوونکێ، بەغداد بەتەواوەتی خوازیاری بچووکردنەوەو نەهێشتنی دەستەڵاتی سیاسی و ئیداری کوردستان لە هەگبەیدا هەیە. پرسی دواهەمین کارتی یەکێتی، کە دەیهەوێت وەک فشار بەرامبەر حکومەتی کوردستان بەکاری بێنێت، بۆ دابینکردنی مووچە نییە، لەبۆ خۆشگوزەرانی دەڤەرەکەیش نییە، هەمدیس بۆ بوژانەوەو کەشێکی ئارامی ناوچەکە نییەو بۆ لامەرکەزییەکەش نییە، تەنێ لەبۆ نانەوەی ئەم دۆخە چەقبەستووەو لێکدوورخستنەوەیەیە، کە نیو سەرۆکەکەی یەکێتی ئامانجێتی. هەرکاتێک، سەرکردایەتی و دڵسۆزانی نێو یەکێتی هەوڵی لێکنزیکبوونەوەو یەک گووتاری دەدەن، خێرا نیو سەرۆکەکەیان، یا لێدوان، یا هەوڵێکی دووبەرەکی لەنێو مێدیادا دەخاتە گۆڕەپانەکەو ریسەکە دەکاتەوە خوری. هەرچەند ئەم کارتەی نیو،سەرۆکەکە کە وا بڕیارە غازی سرووشتییەکەیش تەسلیم کات، هێندەی تۆزی ژێر تاکە پێڵاوێک لەهیچ پەرێزێکدا هەڵناستێنیتەوە، چوونکێ هەرچی هەوڵێکی دوژمنانەو جاشێتی و خۆفرۆشی هەیە، هێندەی فرۆشتنی کەرکوک و دوز نییەو نابێت، کوردیش هەر بەپێوە مایەوە، دەنا ئەگەر نیو سەرۆکەکەی یەکێتی راست دەکات و خەمی خەڵکیەتی با ئەو داھاتەی ئامادەیە لەبری رادەستکرنی بە بەغداد، رادەستی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بکات، ئەودەم دەبینین چۆن مانگانە مووچە لە کاتی خۆی دابەش دەکرێت . چونکە لە کۆی داھاتی بەردەستی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان تەنیا 30% لە سلێمانیەوە دێت و 70% داھاتی ھەرێمیش، ھی ھەولێر و دھۆکە . قاچاخچیەتی و سەرانەسەندنیش لە دەروازە سنوورییەکانی زۆنی سەوز ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە.!
د. كامه‌ران مه‌نتك هه‌ركاتێك وه‌زیرێكی توركیا سه‌ردانی به‌غداو هه‌ولێر بكات، پیلانێك له ئارادایه، بۆیه ئه‌و سه‌ردانه كت و پڕه‌ی ( خلوسی ئاكادار) زه‌نگی مه‌ترسی جه‌وله‌یه‌كی تری شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه لێده‌دات، به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌ردانه له‌كاتێكدایه، كه‌به‌ره‌و بههاردهچین و زۆربه‌ی شه‌ڕه گه‌وره‌كانی كوردیش له‌و وه‌رزه‌دا بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌ر سه‌ختی چیاكان په‌لاماری كوردستان دان له زستان كارێكی سه‌خته‌و به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش زستان ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ خۆئاماده‌كردنی ته‌واو بۆ شه‌ڕ. هاوكات ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئاكار له‌كاتێكدایه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وامن له‌گفتوگۆ، به‌ڵام له‌دۆخێكی سه‌ختدایه‌و گرژیه‌كان له‌نێوان ئه‌و دوولایه‌نه تادێت قووڵتر ده‌بیته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای داخه به‌غدا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهیناوه‌و توانیویه‌تی ناومالی كورد له‌ره‌گه‌وه دابه‌ش بكات و كۆمه‌ڵگای كوردی له‌ناخه‌وه بنكۆڵ بكات، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوردی له په‌رته‌وازه‌ییه‌كی گه‌وره‌دایه. جێگای داخه په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ریم له‌گه‌ڵ رۆژئاوا‌و ئه‌مریكاش دوای ریفراندۆم ساردی تیكهوتووهو ئه‌گه‌ر به‌رووكه‌ش گرژیش نه‌بێت، ئه‌و گۆڕانانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هاوسه‌نگی هێز له‌ناوچه‌كه روویداوه، كارتی كوردی تا راده‌یه‌كی زۆر بێهیز كردووه. بۆیه توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه وه‌ك ساڵانی پێشتر(2017-2018-2019) ده‌ستی زیاتر له مه‌سه‌له‌ی كورد بوه‌شێنێت، له‌باشووره‌وه به‌ناوی لێدانی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه ده‌یه‌وێت كورد بخاته‌وه نێو شه‌ڕێكی ناوخۆیی مه‌ترسیدار، له رۆژئاوای كوردستانیش پێده‌چێت هه‌مدیس گڵۆپی سه‌وزی له‌لایه‌ن روسیا‌و ئهمریكاو ناتۆوه بۆ هه‌ڵكرابێت بۆئه‌وه‌ی په‌لاماری (عه‌ین عیسا) بدات. ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، ئه‌وه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشوه‌چوونانه، پیلانێكی هه‌رێمی ترسناك له پشته په‌رده به‌دیده‌كرێت و یه‌كێك له سیناریۆ ترسناكه‌كانی ئه‌و پیلانه‌ش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپای ئێراقه، بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌په‌نای شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه، یاخود له‌په‌نای سه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه به‌سه‌ر بۆڕیه نه‌وته‌كان، پێده‌چیت جۆره رێككه‌وتنێكی هه‌رێمی له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌نجام درابێت و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاش به‌شێك بێت له سیناریۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپای ئێراق بۆ سه‌ر سنووره‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخی باشووری كوردستان، بۆ قۆناغی به‌ر له راپه‌ڕین. ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه دیاره به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت، ره‌نگ بێت زۆرینه‌ی خه‌لك پێشوازی له سوپای ئیراق بكات، به‌بێئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سوپایه تێبگه‌ن، هاوكات واپێده‌چیت به‌شێكی هێزی كوردی، كه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌شێك له‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌نوێنن، بیانه‌وێت به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ربێنن و ژێر به‌ژێر له‌گه‌ل به‌غدا رێككه‌وتوون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌كاته‌وه، كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دوچاری چ سه‌رگه‌ردانیه‌ك كراوه!. له هه‌موو حالهتهكاندا پێده‌چێت ئه‌و به‌هاره‌ش، ئه‌گه‌ر زووتریش نه‌بێت، شه‌ڕو ماڵوێرانی روو له‌كوردستان بكاته‌وه، كه جێگای داخه زهرهرمههندی یه‌كه‌م له هه‌ر شه‌ڕێك و پێشوهچوونێكی له‌م شێوه‌یه‌دا خه‌ڵكی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌بێت.
عەلی کەریمی لە کەسمان شاراوە نییە ئەمڕۆ کوردستان لە باشور، بە ناو کۆمەڵێک قەیراندا دەڕوات و دەتوانم بڵێم لە وتاری مزگەوتەکان تا دەگاتە ڕێنماییەکانی رێگە و بان و خوێندن و پەروەردی مناڵان و هەموو کەلێن و کونەبەرەکانی کۆمەڵگا جیاوازی و لێک‌دابڕان و قەڵشتی گەورە بەدی دەکرێت. جێی نکولی نییە ئەم جیاوازی و یەکڕیزنەبوونی توێژ و چینەکانی کۆمەڵگا لە زۆربەی بوارەکانی ژیانی کوردەواریماندا ڕەنگی داوەتەوە و خەریکە ئەم قەڵشتانە دەبنە دۆڵ و هۆی هەرچی لێک دوورکەوتنەوەی تاکەکان و سەرکردەکانی ناو کۆمەڵ لە یەکتر و تەنانەت بێگانەبوونی هەموو نوخبە و ڕۆشنبیر و دابەش بوونیان بەسەر گوتار و هێژمۆنی چەند حیزبێک کە خۆیان بە خاوەنی سەدان و هەزاران شەهید دەزانن و وەک ساحێب موڵکی هەموو کوردستان و تاکەکانیش وێنای خۆیان دەکەن. لەناو سەدان و بگرە زیاتر، وتار و کۆمێنتی ڕۆژانەی خەڵکی "ڕۆشنبیر" و ئاکادێمی، نوخبە و سیاسی و هەموو خویندەواران بە ڕوونی و ئاشکرا دەبینین و دەخوێنینەوە ڕیزەکانی گەلی کورد، لە یەکتر زۆر لێک جیاواز و پەڕش و بڵاون، لەسەر هیچتێک یەکدەنگی نییە و تەنانەت لەمەڕ فاکتە حاشا نەکراوەکان و دەڕبڕینەکانی خۆشمان لە ماوەیەکی کورتی ڕابردوو! وەزیر و پەرلمانتار و نوخبەی حیزبی ڕۆژانە لەسەر شاشە و ناو مۆبایلەکانمان دەبینین بەو پەڕی سوکی و بێشەرمی هەردەمەی لە سازێک دەدا و بەهەوایەک سەما دەکات و هیچ بەلایەوە عەیب نییە و تەنانەت نێوچاوان و برۆکانیشی تێکنانێت کە ماوەیەک پێش دژی ئەم قسانەی خۆی بوو و ڕوانگەی شتێکی تر بوو، تەواو پێچەوانەی ئەمەی ئەمڕۆ کە دەیڵێت و بانگەشەی بۆ دەکات. ڕوژانە لەبەر ڕۆشنایی و زاڵ بوونی بیری پۆپۆلیستی بە چەپ و ڕاستدا هیچ فەرقی پێناکەن و خەریکی گەوجاندنی میللەت یان باشتر بڵێم خەریکی پەیدا کردنی موشتەری و ئێعتبارێکی درۆینە (کاژب) بۆ خۆیانن. تاکی کورد لە ژێر سێبەری حیزبە کلاسیک و تازەنەکراوەکان خەریکی داوەشان و تێکچوونی باری دەروونی و کەسایەتی خۆیەتی و تووشی داڕمان و سەرلێشێواوییەکی تەواو و مەترسیدار بووەتەوە. دڵنیا نەبوون لە دواڕۆژ و دڵەڕاوكێ (سترێس) بۆ ئینسانەکان نەخۆشێک و بەڵایەکی کوشندەیە و ئەمە ئەم ڕاستییەیە کە عیلم سەلماندویەتی و دوکتورەکان دەفەرموون دەبێتە هۆی کەم ژیان و پەیدا بوونی نەخۆشییە پیسەکانی وەک زەخت و شەکرە و جەڵتە. بە تێڕادیوی دەتوانم بڵێم کەمتر تاکێکی کورد لە باشور دەبینم لە فەقیر و دەوڵەمەند و سادە و بەرپرس دڵنیا بێ لە دواڕۆژێکی ئاسودەیی خۆی و ماڵ و منداڵی، کەمتر دایک و بابێک شک دەبم کە پڕ بە سییەکانی هەوا هەڵمژێت و دڵنیا بێت لە بەخێوکردن و پەروەردەی دروست و تێر و تەسەلی منداڵەکانی و بە دڵەڕاوکێ شەوان سەر نەنێتە سەر سەرین. سیستمی وڵات بەڕێوەبردن لە وڵاتان لەسەرتاسەری جیهان هۆکارە بۆ ئاسودەیی، ئاشتی، شەڕانگێزی، پەروەردە، فەقیری و دەوڵەمەندی، عەدالەت و زۆربەی وردەکارییەکانی ژیانی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا. سیستم لەناو کۆمەڵگا دەبێتە زامنی زانین و ئاگاداربوونەوە لە دواڕۆژ و لەسەردەمی قەیران و شەڕ و ئاشتی. بۆ نموونە لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا و بریتانیا لاوەکان و خەڵک دەزانن گەر شەڕیش سەرهەڵدا ئەوە ئەوان ناچن بۆ سەربازی و دەوڵەت خۆی ئەڕتەشی پرۆفیشۆناڵ و دائیمی هەیە، یان ئەگەر پارەت لە بانکدا هەبێ و ئەو بانکە تووشی ئیفلاس بێ ئەوە بیمە کراوە و زۆرجاران حکومەت خۆی لە ئاستی هاووڵاتیان بە بەرپرس دەزانێت و قەرەبوویان بۆ دەکاتەوە. بەعەکسەوە لە زۆر وڵاتانیش هەتاکوو یەک یان دوو ساڵ سەربازی بۆ حکومەت نەکەی تەنانەت ئیجازەی سەفەریشت پێ نادەن و نە حکومەتیش زامنی پارەی تۆیە. مەبەستمە بڵێم باشوری کوردستان چیتر بەم چەشنە ئیدارە ناکرێت و لە ناکاو هەربینا دیمان هەڵەنگوێت و وردوخاش ببێت. ئەوەی کە تاکی کورد تا ئێستاش نازانێ حدوود و ماف و ئەرکەکانی بەرامبەر وڵات و حکومەت چییە بەلای منەوە زۆر سروشتی و دەبێ وا بێت. بۆ نموونە من دڵگرانم لەو هەموو کۆشک و ڤێلا و سەیارەی گرانی سەرکردەکان، جیاوازی لە نیوان فەقیر و دەوڵەمەند زۆر بە زەق و ناعەدالەتی دەزانم، خوێندن و پەروەردەی منداڵە سەرۆک و ئەوانی دیکەم پێ هەزم ناکرێت و دەیان شتی لەم بابەتە. چونکی من وا ڕاهاتم کە تا سی ساڵ پێش هەموو شۆڕشگێر و پێشمەرگە و لە شاخ بووین، بە بێ هیچ بریار و گوڕینی سیستم چۆن دەکرێ ڕازی بم بەم هەموو جیاوازیی و سەرەڕۆییە. لەئاخر ڕۆژەکانی تەمەنی شا ڕۆژنامەنووسی بی بی سی لەتاران لێی پرسی بۆچی کوشک و قەڵای تۆ ئاوا فاخرە و ئی سەرۆک وەزیرانی وڵاتێکی وەک بریتانیای عوزما زۆر سادەیە!؟ گووتی نا تۆ هەڵەی من پادشام و ٢٥٠٠ ساڵ پادشاهی لەم وڵاتەدا هەیە، تۆ بێخود من لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی خۆتان بەراورد دەکەی کە خودا دەزانێ دەورەی داهاتوو چۆن وەلا دەندرێت، دەبێ من لەگەڵ مەلەکەی بریتانیا بقرساوێنی، ئەوکات دەزانی کە کۆشک و تەلارەکانی من لەگەڵ مەلەکەی ئێوە هەر لە قەبڵانیش نایەت، رۆژنامەنووسەکە بە تەواوی بێدەنگ بوو، بە لایانەوە زۆر ئاسایی بوو شای وڵات ئاوا بژی! هەروەتر لەسەردەمی شا و سەدام کەم کەس بەگلەیی و نارازی بوون لە ئاست ژیانی ئەوانە، هەموو کەس وا ڕاهاتبوو کە شا وسەرۆک کۆمار سێبەری خوان لەسەر عەرز و تاڕادەیەکی زۆریش قبوول کرابوو، دەستور و سیستمی ولات وابوو! لەبەر ئەوەی هیچ سیستم و دەستورێک لە باشور باسی سەرکردە و خودانی نەکردووە ئاساییە کە تاکەکان بە زەقی ببینن ئەوان چۆن دەژین و ڕادەبوێرن و کوڕە هەژار لە ئاوارەیی و دەریاکان چیان بەسەر دێت. کۆمەڵگای کوردی لە ئەمڕۆدا تەواو دابەش بووە و ڕۆژانە سەدان وتار و "ڕۆشنییر"مان گوێ لێ دەبێ بە گورانی و هەڵپەڕکێ مەدح و ستایشی سەرۆکیان دەکەن و وا وێنا دەکرێت کە ئەوان زۆر بەوە شادمان و ڕازین کە وەک خودان سەیریان بکەن و ئەمە لایان زۆر سرووشتییە، سەرۆک دەبێ وا بێت و ئەو سێبەری خوایە لەسەر عەرز! ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە ڕێفراندۆمێکە بۆ دانانی سیستمی بەڕێوەبەری وڵات و زۆر لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی واجبتر و لە پێشترە، هەموو دەزانین و دەمانزانی هەموو کورد بە دە پەنجە مۆڕ دەکات بۆ سەربەخۆیی و لە ژێرباڵی بەغدادا نەمان. "ڕۆشنبیر"، خوێندەوار و سیاسی ئەوبەر لە مێژە دەڵێن ئێمە بە کوڕ و کوڕەزا و و سەت پشتی سەرۆک ڕازین خودانمان بن. نە پێی قەڵس دەبن و نە لایان غەریبە سەرۆک و منداڵیان وەک فێرعۆن و ئەمیرزادەکان و پادشاکان بژین و تەنانەت پێیان وایە ئەمە زۆریش سروشتییە و حەقی خۆیانە و تەنانەت کۆمەڵێک پیاوی ئایینی و مەلا بەیعەتیان پێدەکەن و فتوا دەردەکەن ئەوەی قسەیان پێ بڵێت و بە سوکی باسیان بکات خوا غەزەبیان لێدەگرێت و بە کورتی زۆر کەڕەتان گوێمان لێبووە کە دەڵێن وڵات پادشای دەوێت! خۆ ئەم قسەیە نە عەیبە و نە ئیراد، دەکرێ بێتە باس و پێشنیارێک بێ بۆ سیستمی دەستور و وڵات بەڕێوەبردن. بۆیە دەڵیم لە ئەمڕۆدا بۆ نەمانی گرژی و کێشەی زیاتری ناو کۆمەڵگا هەرچی زووە بچین بۆ رێفراندۆمێک لەمەڕ ئەم پرسە، منی سیکۆلار و دژە پادشا، هەموو لایەک دڵنیا دەکەم گەر لە رێفراندۆمێکدا بە دەنگی زۆرینە گوتیان وڵات دەبێتە پادشاهی وە یان بە بنچینەی ئاینی ئیسلام شەرع دەکرێت و حاکم و دادگا دادەندرێت، ئیتر دوو ڕێم زیاتر نابێ یان ئەوەتا قبووڵی دەکەم و یانیش وای دادەنێم ئیتر وڵات دیکتاتۆری و مەزهەبییە و دەبێ جێی بێڵم! ڕێفراندوم بە زۆرینە بۆ دانانی سیستم لە وڵات و دەستور ئەرکێکی هەنوکەییە بۆ ئاسودەیی و تەنانەت نەمانی قین و توڕەیی وقەڵەشتی زیاتر لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵگادا، ئەمڕۆ ستایش و مەدحی سەرۆک بیزارکەر و توڕەمان دەکات بەڵام سبەی کە بوو بە پادشا وەک ئەرک حیسابی بۆ دەکرێ و دەبێ هاوڵاتی بە دەستور شاهنشای خۆی نەک تەنیا خۆش بوێت بەڵکو بیشی پەرەستێت و جاری واشە وەک مەلەکە و پادشاکانی سەدەکانی ناوەڕاست پاشەڕۆکەکانیشان بە متفەڕک و موبارەک بە دەست کۆ کاتەوە و بە لایەوە ئاسایی بێت!
ئامانج مەلا عەلى کاک عەلی بچکۆل کە ناوی ئەسڵی خۆی عومەر محەمەد قادرە لە بیرەوەرییەکانی دا لە کتێبی (سەختە ڕێ) دا نوسیویەتیەوە، باسی ئەشکەنجەدانی عومەری سەید عەلی دەکات لە زیندانەکانی بەعس دا. ئەو باسی ئەوە دەکات کە شەوێکیان پۆلیسی سجنەکە دێ و بۆ ئەوەی ئیعترافی پێ بکەن دەیانەوێت بیبەن بۆ ئەشکنجە دان. پێشتر عەلی بچکۆل بۆ کاک عومەر و هاورێکانی باس کردوە کە ئەو پێی خۆشترە هەر لە سجندا بمێنێتەوە نەک ئەشکەنجەی بدەن. شەوێک پۆلیسێکی سجن دێ و هاوار هاوار بانگی عومەر محەمەد قادر دەکات (واتە عەلی بچکۆل) و کاک عومەری سەید عەلی کە دەشزانێت بۆ ئەشکەنجەدانە کەچی خۆی دەکات بە عەلی بچکۆل و لەگەڵ پۆلیسەکەدا دەچێت بۆ ژوری ئەشکەنجەدان. رۆژی دواتر بە برینداری و سەرتاپای خوێن و بە شەکەتی دەیهێننەوە. دوای ئەوەی هەناسەیەک ئەدات بە عەلی بچکۆل دەڵێت: (برا گیان ئەم شەو تا بەیانی لە جیاتی تۆ لێیان داوم و ئەشکەنجەیان داوم). پێش ئازادبونیشیان نوێنەرێکی کۆشکی کۆماری دەچێت بۆ لایان بۆ زیندان و داوایان لێ دەکات کە دەبێت ئەوان دوای ئازاد بونیان پاکانە بکەن زانیاری و هەواڵ لەسەر هاوڕێ و ناوچەکانی خۆیان کۆ بکەنەوە و بینێرن بۆ حکومەت. کاک عومەر بە توندی وەڵامی نوێنەرەکە دەداتەوە و دەڵێ ئەوە قبوڵ ناکەین و ئازادبونی وا پڕ سەرشۆڕیمان ناوێت. دواتر هاورێکانیشی بەهەمان شێوە مەرج و داواکارییەکانی نوێنەرەکەی کۆشکی کۆماری رەت دەکەنەوە، بەڵام دواتر سەربەرزانە هەر ئازاد دەکرێن. هەڵبەتە عومەری سەید عەلی و ئاوات عەبدولغەفور و عەلی بچکۆل و فەرەیدون عەبدولقادر و ئەرسەلان بایز لەگەڵ شێخ شیهاب و ئەنوەر زۆراب و جەعفەر عەبدولواحید دا لە لایەن رژێمی شاهنشاهی ئێرانەوە دوای نسکۆکی شۆڕش لە (١٩٧٥)دا تەسیلم بەعێراق کرانەوە. رژێمی عێراقیش بە تۆمەتی ئەندام بون و سەرکردایەتیکردنی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان، شیهاب و ئەنوەر زۆرابی لە سێدارەدا و عومەری سەید عەلی و ئاوات عەبدولغەفور و عەلی بچکۆل و فەرەیدون عەبدولقادر و ئەرسەلان بایزیش حوکمی زیندانی کردنیان لە نێوان (15بۆ 20) ساڵ بۆ دەرچو. ئەوان دواتر و لە ساڵی (1979) دا بەر لێبوردنی گشتی کەوتن و هەر لە داوی ئازادبونیان پەیوەندیان بە هێزی پێشمەرگەوە کرد.
ئەبوبەكر عەلی لە سەر کەلی ساڵیادی ڕگارکردنی ستالینگرادی کورد، (کۆبانێ)وە، دەڕوانینە دۆخی کوردان لە نێوان ئەویکاتێ و ئێستاداو زۆر بەکورتی دەڵێین: ئەوی کاتێ: ١- کورد لەساتەوەختێکی مێژوویدا وەك نەتەوەیەکی خاوەن ئیرادە خۆی بۆ جیھان نمایش دەکردو سەرقاڵی دڕاندنی وێنە مێژووییە نەمەتی و چەقبەستووەکانی خۆی بوو. ٢- خوێنی ڕۆڵەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە کوچەو کۆڵانەکانی کۆبانێ‌دا تێکەڵبەیەك دەبوو. وێنای نەتەوەیەکی خاوەن ناسنامەی ھاوبەش و دابەشکراوو نەمردووی بۆ ناوەو دەرەوە دەنارد. ٣- ھەست بە سەربەرزی و شانازی نەتەوەیی و ھاوچارەنوسیی، لە دڵ و دەرونەکاندا شەپۆلی دەدا. ٤- پەرلەمانی کوردستان وێنای دەزگایەکی نەتەوەیی لە خۆی نیشاندەداو بڕیاری ناردنی ھێزی پێشمەرگەی بۆ پشتیوانی پارچەیەکی تری کوردستانی دەدا. بەوەش کوردانی ھەموو دنیا دەبوون بە دەنگدەری روحی و سەرچاوەیەکی تری ڕەوایەتی مەعنەوی ئەم دەزگایە. ٥- تورکیا مامەڵەی نیمچە دەوڵەتی لەگەڵ ھەرێمدا دەکرد. لە ساتەوەختێکی مێژوویی خەون ئامێزدا، تێپەڕین ی پێشمەرگە بە ئاڵای کوردستانەوە بەناو خاکەکەیدا، خەونی مرۆڤی کوردی ھێند گەورە دەکرد، لەخەیاڵیدا، بە پاساپۆرتی کوردستانی گەورەوە گەشتێکی خێرای مەعنەویی جیھاندا بکات. ٦- ھەرێمی کوردستان چاوی بڕیبووە بەرز کردنەوەی داخوازییەکانی و خۆی بۆ ریفراندۆم ئامادە دەکرد. ڕۆژئاواش پانتایی چاوەروانیەکانی بۆ پاداشتدانەوەی جەنگ دژ بە تیرۆر گەورە دەکردو پارچەی چوارەمیشی بۆ کوردستان دەکرد بە واقیع و سەرگەرمی نیشتیمانسازی بوو. ٧- بەھۆی جەنگی دژ بە داعش و ڕۆڵی گەورەی کورد تیایدا، کورد وەك کاراکتەرێکی نادەوڵەتی و ھێزێکی بەرچاوی خۆرھەڵات دەردەکەوت و ھەولێر بوبووە سەنتەرێکی دیبلۆماسی گرنگ و دەنگ و باسی ڕۆژئاواش ڕۆژەڤی زۆر ناوەندو دام و دەزگای ڕاگەیاندنی جیھانی. کەچی ئێستا: ١- ئەوەی بەخوێن لە جەنگی دژ بە تیرۆردا دەستمان کەوت، بەھۆی خراپ ئیدارەدانی سیاسی و ناکۆکی نێو خۆییەوە، لە دەست درا!!. ٢- کەوتنی داعش بوو بەھۆی کەوتنی عەفرین و کەرکوك و زۆر شوێنی تر، وێناشمان لەبەرچاوی ھەندێ لەوانەی تا دوێنێ بە پاڵەوان وەسفیان دەکردین، لەسەربازی کرێگرتە نزیکبۆوە؟! ٣- لەجیاتی چاوبڕینە گەورەترکردنی دەستکەوتەکان، ھەناسە بڕکێمانه بۆ لەدەست نەچوونی ئەوانەی ماون! ٤- لە جیاتی ھاوسۆزی نەتەوەیی و پشتی یەکگرتن، ھێزەکان بەرامبەر یەکتر وەستاون، لە بری یەکتر تەواو کردنی نەتەوەیی، یەکتر بڕینی نانەتەوەیی فۆرمی باڵادەست ی پەیوەندی نێوان ھێزە کاریگەرەکانە؟! ٥- ھەست بەشانازی نەتەوەیی لەناو کوردستانیانێکی بەرچاودا، جێگەی خۆی بۆ نائومێدی وخۆبە نەفرەت کردن چۆڵ کردووە.. ٦- کورد لەسەر ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست و دنیادا، ئەو سەنگ و قورساییەی جارانی لەدەست داوەو زیاد لە جارێكی خستمانەروو نەتەوە نین؟! ٧- پەڕلەمان دوای ئەوە، بوویەوە مەیدانی فرکان فڕکانی سیاسی عەبەسیانەو دەرگاکەی بۆ ماوەیەکی زۆر قوفڵی لێ دراو ئیرادەی ھاوڵاتیانی تێدا زیندانی کراو لە ئێستاشدا ڕۆژ بە ڕۆژ وێنای زیاتر دەشێوێنرێ و لە رەمزبوونی زۆرت خاڵی دەبێتەوە.!! دەزانن بۆ؟ چونکە: بێ ھەست و ناسنامەو ئامانجی ھاوبەشین. پێش ئەوەی دوژمن بێت سەرمان و ماڵمان بڕوخێنێ، خۆمان ماڵی خۆمان دەروخێنین! هاووێنەی ئەوانەی قورئان دەربارەیان دەفەرموێت: ( یخربون بیوتهم بایدیهم) بەدەستی خۆیان ماڵی خۆیان خاپورووێران دەکەن؟! لەبەر ئەوەی ھوشیاریەکی مێژوویی ئاسۆییمان ھەیەو ئەزمونەکانمان کەڵەکە نابن و یەکتری تەواوناکەن و پچڕ پچرن! لەبەر ئەوەی نوخبەی سیاسی و حیزبیمان بە گشتی خەیاڵی سنوردارەو بەکردەوە خەمی گەورەی نیە، ھەر ئەوەش وای کردووە، نەتوانێ لە دەست گرێ دەرونیە مێژووییەکانی ڕزگاری ببێت، لەبەردەم دەسەڵات و پارەو جنس دا، چۆك دانەداو پاکێتی و ئامانج بەرزی و شەرەفی نیشتمانی لەدەست نەدا. لە کۆتایدا لەبەر ئەوەی تاکو ئێستا کۆبانێ و کەرکوکی دواکەوتوویی کەسێتیمان لە بیرکردنەوەو ناخماندا، ئازاد نەکردووە. ئەوەی لە ناخیشیدا ئازاد نەبێت، ئاسان نیە تاسەر جەنگاوەری ڕاستەقینەی ئازادی بێت.
كارۆخ خۆشناو ئەگەر بەخێرایی چاوێک بخشێنینەوە بە مێژووی وڵاتانی جیهان بەگشتی و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە زۆربەی کات (مەنتقی هێز) زاڵ بووە بەسەر (هێزی مەنتق)دا. قەدەری میللەتی کوردیش لەڕووی جیوپۆڵۆتیکەوه کەوتۆەتە نێو جەرگەی کۆمەڵێک وڵاتی فاشیست و ڕەگەزپەرست و دواکەوتوو، کە هەمیشە بە (مەنتقی هێز) مامەڵەیان لەگەڵ کورد کردووە، بەمەبەستی چەوساندنەوە و لەناوبردن و سڕینەوەی کەلتور و زمان و شکاندنی کەسایەتی کورد و لەباربردنی خەونی سەربەخۆیی، بەڵام خۆشبەختانە بەشێکی زۆری ئەم هەوڵانە بێ‌سود بوون بەهۆی خۆڕاگری گەلی کوردستان، بەڵام لێرەدا پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە کە بۆچی کورد وێڕای ئەو هەموو شۆڕش و قوربانیدانە، وەکو گەلانی تری ناوچەکە نەبۆتە خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟ ئەو پرسیارە وەڵامی زۆر هەڵدەگرێت، لەوانە (کورت) بینی (کورد) لە ڕابردوودا و هەڵەکردنیان بۆ خوێندنەوەی پارسەنگی هێز لە ناوچەکەدا، هۆکارێکی سەرەکی شکستهێنان بووە، کە لە ئەنجامدا دەربەدەری و ماڵوێرانی خەڵکی کوردستانی لێکەوتووەتەوە، بەڵام پێموایە نەهاتنەدی ئەم خەونە لە ڕابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی: 1- هۆکاری دەرەکی یان پیلانی داگیرکەران: پلانی وڵاتانی زلهێزی جیهان لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی داگیرکەر بۆ لە باربردنی هەموو هەوڵێکی سەربەخۆیی و چاوتێبڕینیان لە سەروەت و سامانی کوردستان وای لێکردوون کە خاک و خەڵکی کوردستان وەکو نێچیرێکی چەور ڕاو بکەن و لە سەر سفرەی ژەمەکانیان لە نێوان خۆیاندا "وەحش ئاسا" بە دڕندەترین شێواز و بە ددانە ژەهراویەکانیان قەپ لە جەستەی کوردستان بگرن. 2- هۆکاری ناوەکی یان پەرتەوازەیی کورد: بەداخەوە کورد لەڕابردوو و لە ئێستاشدا پەرتەوازەیە و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست نییە، بەمانایەکی تر سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بەجۆرێک پەرتەوازەیە کە پێبزانن یان نەزانن، دوژمنانی کوردیان دڵخۆش کردووە، بە جۆرێک کە بەردەوامبوون بەم حاڵەی ئێستا زۆربەی لایەنە سیاسیەکان دەخاتە بازنەی خزمەتکردن بە دوژمنانی کورد. بۆیە تاکە ڕێگا لەبەردەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دایەلۆگ و یەکتر قبوڵکردن و دانیشتنە لەپێناو چاککردنی باری ئابووری خەڵک و نوسینەوەی یەک پڕۆژەی نیشتیمانی و نەتەوەیی بۆ چەژنی نەورۆز و دیاریکردنی تایم تەیبڵێک بۆ جێبەجێرکردنی ئەم پڕۆژەیە، ئەگەر لایەنە سیاسیەکان ئەم تاکە ڕێگایە بگرنەبەر و ئەجێندایەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆ کوردستان بنوسنەوە، ئەوا کوردستان لەم چەق بەستوییە ڕزگاری دەبێت و دەبینە خاوەنی دووانەی (مەنتقی هێز و هێزی مەنتق) بەم هەنگاوەشیان "کاوە ئاسا" ڕازاوەترین جەژنی نەورۆز بۆ خەڵکی کوردستان دەخولقێنن.
