خه باتى كۆمه‌ڵایه‌تى .
2021-01-29 20:56:16
خه‌ڵات عومه‌ر
خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تى چیه ؟!
جیاوازى له‌گه‌ل خه‌باتى سیاسى دا چیه ؟!
خه‌ڵكانێكى زۆر ئێستا له‌وانه‌ى چه‌پ بوون ،ده‌ستبه‌ردارى خه‌باتى سیاسى بوون وهاتوونه‌ته سهرڕێچكهو ڕێبازى خه باتى كۆمه‌ڵایه‌تى .
من له بانگێشتكارانى خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تیم ،چونكه ده‌زانم له‌سه‌رئاستى جیهان وله ئاستى كۆمه‌ڵگاى لۆكاڵى ونیشتمانه بچكۆلهكانماندا ،خه باتى سیاسى هه‌م ته‌فره‌ى داوین و،هه‌م شكستیشى هێناوه .
ئه‌وه‌ى ئێستا ڕوده‌دات ودهیبینین وخۆشمان تێیدا كارهكتهرین ،شانۆییه‌كى جیهانى وبگره گهردونیشه ،كه‌له‌وه‌و به‌ر تانوپۆى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ونه‌خۆشى كه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه چنراوه .
بۆچونه‌كانى ((كارڵ ماركس)) سه‌باره‌ت به كه‌ڵه‌كه كردنى وه‌حشیگه‌رانه‌ى سه‌رمایه ته‌واو دروستن ،به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه‌ى سه‌باره‌ت به ((دیكتاتۆریه‌تى پرۆلیتاریا)) هه‌و نیه !
ئیمهنابیت هه‌موو شتێك له‌هه‌مووكه‌س داوابكه‌ین . هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى مرۆڤایه‌تى ئه‌مه‌یه .
هه‌ریه‌كه‌مان به‌هه‌موو چه‌وت وچهوێَڵى خۆمانه‌وه ده‌مانه‌وێت كه‌سێك ،سه‌ده‌یه‌ك یان دووان وسیان وده‌و زیاتریش، پێش خۆمان ژیاون ،وه‌ڵامیان بۆچارهسه رى ئه‌و كێشانه پێبێت كه ئێستا ئێمه خۆمان، له‌م ((ئێستا‌و ئێره))یه دا ،بۆژیانى خۆمان وه‌ڵاممان پێ نیه و، پێوه‌ى گیرۆده‌ین !
((كارڵ ماركس )) زیندوو بكه‌یته‌وه نازانێت (( ته‌له‌فۆنێكى زیره‌ك )) به‌كاربهێنێت ،به‌ڵام مرۆڤێكى زیره‌كى سه‌رده‌مى ((كارڵ ماركس)) زیندوو بكه‌یته‌وه ،وه‌ڵامى بۆگێلیهتى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى مرۆڤێك پێیه كه ته‌له فۆنهكهى زیره‌كه‌و ،خۆى گه‌وج وگێله !
بمه‌وێت سه‌باره‌ت ئه‌مه‌ش سه‌رنجێك تۆماربكه‌م ده‌نووسم ؛
ئه‌مه وه‌به‌رهێنانێكى زیره‌كانه‌یه له گێلكردنى زۆرینه‌دا !
لیبرالیزمى سه‌رمایه‌دار پێت ده‌ڵێت مرۆڤایه‌تى به‌هه‌زران ساڵ ته‌مه‌نه‌وه هیچ وه‌ڵامى پێ نیه ،به‌ڵام من به دوو سهدساڵێكهوه ،وه‌ڵامى هه‌زاران ساڵ ته‌مه‌ن و ئه‌زموون ده ده‌مه‌وه ، دیكتاتۆریه‌ت وفاشیهتى جیهانگیر ئائهمهنه بێت ،چیه؟!!!
بڕاوانه ئه‌م وه‌ڵامه گیل وگهوجیانهیه چۆن خزێنراوه‌ته ناو كۆنه‌ستى هه‌موو ورده‌كارى ژیانمانه‌وه ونه‌ك جیهانگیر كراوه ، به‌ڵكو بیركردنه‌وه ى مرۆڤبوونى كۆنترۆڵ كردوه .به‌شێوازێكیش كه پێچه‌وانه‌كه ى بوونى نه‌بێت !
بڕوانه چۆن سه‌دان هه‌زارساڵ ئه‌زموونى ژیانبوون بێ بایه‌خ ده‌كرێت و ،ئه‌زموونى دووسهدساڵى پیرۆزدهكرێت ؟!
ده‌كرێت به ڕێسا‌و یاسا‌و په‌خش ده‌كرێت و ،لهڕێَگاى سیسمى ده‌سته مۆكراوهوه ده‌سه‌پێندرێت .
من ههرگیزماركسى نه‌بووم ،به‌ڵام لایه‌نگرى ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ى ماركسم كهسهبارهت به كه‌ڵه‌كه‌كردنى وه حشیگهرانهى سه‌رمایه یه .
وادێته پێش چاو كه‌تۆ له ههرسهرمایهدارێك بپرسیت ، یان له هه‌ر ملیۆنێَرێك بپرسیت، یه‌كه‌م ملیۆنت چۆن په‌یداكرد ،درۆیه‌كى پێَیه ، به‌ڵام بۆملیۆنى دووه‌م وتاگهیشتن به ده‌یان وسه‌دان ملیۆن وملیار، پێویستى بهدرۆنیه و سه‌رمایه‌دارى خۆ ى به ڵگهى ساخته‌ى دزى وڕوتانهوه وه‌حشیگه‌رى كه‌ڵه‌كه كردنى سه‌رمایه‌ت بۆده هۆنێته‌وه !
ئه‌م درۆیه ،ئه‌م وهحشیگهریهتیه. چۆن له سه رزام وئازارى تۆومن و ئه‌وو، ئه‌وى تر،وه‌ك مشه‌خۆر نشونمادهكات . چۆن په‌ره‌به سیستمى گه‌شه‌كردنى خۆى ده‌دات، به‌هه‌مان شێوه له سه‌رئاستى زانستى كارده‌كات .
تاریكترین تاریكى لیبرالیزمى سه‌رمایه‌دا ركهئێستا به‌هه‌موو نموونهكانیهوه ،كه ((دێوى چینى)) یش ههرزادهى ئه‌وه ،نائومێدى ده‌به‌خشێته‌وه ئه‌وه‌یه ،كه ((بهبازاڕكردن)) ى جیهان و ((به كاڵاكردن)) ى مرۆڤ ده‌گه‌نه ئاستێك ، زانست هه‌تك ده‌كه‌ن .
زانست خۆى ده‌خه‌نه پێناوێكهوه كه دژى خۆیه‌تى . ئه‌و كه‌دژى تاریكیهو ڕۆشنایى دێنێت، ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى تاریكى ، ڕۆشنایى له‌گه‌ردون بسێنێته‌وه !
پێش ئه‌وه‌ى سێ ئاینه ئیبراهیمیهكه بێنه كایه ، ئاینى تر هه‌بوون ، ئاوانه جۆرێك هارمۆنیهتیان له‌گه‌ڵ سروشتى گه‌ردوون دا دروست كردبوو كه پێویستى به‌م هه‌موو ڕۆتینه بیۆكراسیه سیاسیى ئابوریهنهبوو، بۆئه‌وه‌ى مرۆ ڤ له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى ژیانكردنى خۆیدا ئه‌م هه‌موو ئازاره بچێژێت .
له‌ڕاستیدا ئه‌وانه شێوازوڕیساى ژیانكردن بوون نه ك ئاین . ئێمه‌ش پێویستمان به شێوازى ژیانه ولێمان دزراوه‌و سیستمى بازاڕ،ئاینى وه‌حشیگه‌رانه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پاندوین !
پێش ئه‌و هه‌موو سیاسه‌ت وئهوههموو ئابووریه كه له ئێستادا گه‌یشتۆته ترۆپك و،وه‌ك تهونێكى جاڵجاڵۆكه‌یى ژیانبوونى كردۆته دۆزه‌خ ومرۆڤى تاك وتهارو بێكه‌س كردوه ، پێكه‌وه بوونێكى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بوو .به‌ته‌نگه‌وه چوون و ، یه‌كتر خوێندنه‌وه‌و دڵنه‌وایى بوون هه‌بوو .
جاران ئاینه‌كان چاكه خوازانه بوون ، ڕه‌گوڕیشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌بوو.
ئێستا تابه‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چین ئاینه‌كان خراپه‌كارن . تاكامان ده‌خه‌ن و لێكترى دورمان ده‌خه‌نه‌وه . جاخراپهكارى له‌مه زیاترچیه؟
ڕێگاى خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تى زۆرى له پێشه بۆئه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى بزانێت كه خه‌باتى سیاسى زۆرتهفرهى داوه .بۆئه‌وه‌ى ئه‌م زانسته بازاڕیه بهچۆكدابێت ، زۆرمان له پێشه بۆئه‌وه‌ى بزانین كه پێویستمان به حیكه‌مه‌تى سه‌دان ههزارساڵهى مرۆڤایه‌تیه .
پێویستمان بهكهڵهكهكردنى سه‌رمایه‌ى حیكهمهته ،نه‌ك كه‌ڵه‌كه‌كردنى سه‌رمایه یه، كه به‌رى دهختهكهى به‌ته‌نها ده‌ردو دوو نه‌خۆشیه .
خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تى و خۆرێكخستن له یه‌كێتى و كۆمكارى دا ،بۆئامانجى چاكهخوازى. بۆڕوبهڕبهڕوبوونهوهى خراپه‌كارى له ههرشێوازو فۆرمێكدابێت ،سه‌ره‌تایه‌كه كه ده‌توانێت ئومێد دروست بكات.
له‌سه‌رده‌مى نائومێدی گه‌وره‌شدا ،هه‌رشتێك بتوانێت باسى خه‌یاڵى ئومێد دروستكردن بكات ، له شۆڕش كه‌مترنیه .