فەرحان جەوهەر ئەمە کێشەی تەنها گەلانی عیراق نییە ، بەڵکو ناوچەکەمان بەگشتی نۆستالوجیاومەیلیان بۆ رابردوو گەلێک زۆرە ، هەربەهۆی ئەو مەیل و خۆشەویستییەیان بۆ رابردوو، ناتوانن لە نێوان دوو بژاردەی ئێستا‌و رابردوودا دەربچن ، بەهیچ شێوەیەک رێگای سێیەم و بیرلە بژاردەی نوێ ناکەنەوە ، بۆیە کەوتوونەتە ئەم دۆخە ، ناتوانن بەرەو پێشەوە بچن . لەم چەند رۆژەی رابردوو کەناڵی عەرەبییە بە ئامانجی سیاسی ، زنجیرە چاوپێکەوتنێکی رەغدی کچی دیکتاتۆری لە ناوچوو، سەددام حسێنی بڵاو کردەوە ، ئەم چاوپێکەوتنە بووە هۆی دنەدانی زیاتری ئەو نۆستۆلۆژیایەی عیراقییەکان بۆ رابردوو ، ئارەزوو کردن و خۆزگە هەڵکێشان بۆ سەردەمی حوکمی ئەو دیکتاتۆرەی کە خرابی باروودۆخی سیاسی ئێستای عیراقیش بەشێکی زۆری پەیوەستە بە مانەوەی ئەو میراتە سیاسی و فکرییەی بەعسییەکان ، هەموو ئەو زوڵم و زۆرییەی بەعسییەکان بەهۆی خرابی حوکمڕانییەتی ئێستا لەبیر دەکەن ، مەیل و ئارەزووی حوکمڕانییەتی ئەو دکتاتۆرە دەکەن ، هەرلەسەردەمی ئەو دیکتاتۆرە بوو، عیراقی دووچاری سێ جەنگی وێرانکەرکردووە ، بەبێ ئەوەی یەک دەسکەوتی هەبێت ، جەنگی یەکەمی لە گەڵ کورد هەڵگیرساند ، بۆ لە ناوبردنیان ، ئاو خاکی عیراقی بەخشییە ئێران ، ئەنجام ئاو خاکی دۆڕاند و کوردیش لە ناو نەچوون ، جەنگی دووەمی لە پێناوی گەڕانەوەی ئەو خاک و ئاوە لەگەڵ ئێران هەڵگیرساند ، ماوەی هەشت ساڵ رۆڵەکانی بەکوشتن دان ، جگەلە زیانی ئابوری بەبێ هیچ دەسکەوتێک لەو جەنگەش دەرچوو ، سێیەم جەنگیشی داگیرکردنی کوێت و دوڕاندنی یەکجاری بوو ، ئەمەو سەرباری نەبوونی هیچ ئازادییەک و لەسێدارەدانی هەزاران کەس تەنها لەسەر وشەیەک ، کوشتنی ئەندامانی سەرکردایەتی حزبەکەی بە تاک و کۆ . کەچی دوای ئەو هەموو وێرانییەی بە چاوی خۆیان بینیویانە ، بیری ئەو سەردەمە دەکەن ، ناتوانن لە نێوان ئێستا‌و رابردوودا بیرلە بژاردەیەکی نوێتر‌و باشتر بکەنەوە ، هەمیشە ئێستا لەگەڵ رابردوو بەراورد دەکەن ، ناتوانن لە بازنەی ئەو دوو بژاردەیەدا دەربچن ، راستە عیراقی نوێ دروست نەبووەو نوخبەیەکی فاسید بەڕێوەی دەبەن ، حوکمی میلیشیاکانە و باروودۆخی ئەمنی و ئابووری خرابە . ئەی بۆچی دەگەڕێنەوە بۆ ئەو رابردووە رەشە و قسەکانی ئەو کچە دەیانجولێنێت ؟ ئایا هیچ رێگایەک بژاردەیەکی تر نییە ؟جگەلە ئێستا‌و رابردوونەبێت ؟ بۆچی چاو بۆ دۆخێکی باشتر و نوێ تر ناگێڕن ، هێزێک ئەزموون کرابێ گەڕانەوەی بۆ چییە ؟ ئەمە کێشەی گەلانی رۆژهەڵاتە بەگشتی ناتوانن چاویان لە داهاتوو بێت ، ئەوەندەی بیر و ئارەزوویان لای رابرددوە ، نیو ئەوەندە چاویان لەسەر داهاتوو نییە ، عیراقییەکان ئەگەر بیانەوێت لەم دۆخەی ئێستا دەربچن با چاو بۆ بیری نوێ وسیاسی و هێزی نوێ بگێڕن ، پشت بە جیهانی ئازاد ببەستن ، بەکەمتر لە دیموکراسی و ئازادی رازی نەبن ، خۆیان لە دەمارگیری رزگار بکەن ، ئەمە چارەسەرە ، نەک گەڕانەوە بۆ رابردوویەکی رەشتر لە ئێستا .
رێبوار محەمەد وەزارەتی دارایی لە رێنماییەکی دارایی چوار بڕگەییدا ، زیاتر لە چوار هەڵەی یاسایی بەسەردا تێپەڕییوە ، لەخوارە بە کورتی ئاماژەیان پێدەدەین ، مەبەستمان لە هەڵەی یاسایی ئەوەیە کە رەچاوی بنەمایاساییەکانی دەرچواندو رێکخستنی یاسایی تێدانەکراوە ، روونە لای هەموان کە رێنماییش جۆرێکە لەیاسا و وەزارەت یان حکومەت دەبێت تییادا رەچاوی بنەماکانی یاسا بکات و لە دەربرینەکانی ووردبێتەوە چونکە حوکمی یاسایی لەسەر بنیادئەنرێ. سەرەتا دەبێت بڵێین کە مووچە و شایستەداراییەکانی مووچەخۆران بە یاسا چەسپێنراوە و ئەمەش وادەکات کە حکومەت و وەزارەتی دارایی مافیان نەبێت لە دەستکاری و بڕین و کەم کردنی و نەدانی ئەو مافانە دا. برگەی یەکی رێنماییەکی ناوبراو ئاماژەیەکی ڕوونە بە دانپێدانانی حکومەت لەسەر ئەو تاوانانەی کە حکومەت دەرحەق بە مووچەخۆران ئەنجامی داوە ، وە دەستەواژەی ( مووچەی شایستەی نەدراو ) رواتب مستحقە غیر مدفوعە ) داهێنراوێکی نوێیە لە کارە سەیروسەمەرەکانی حکومەتی هەرێم ، چونکە خۆی ئەلێ مووچەی شایستە ، کەوایە بۆچی نەدراوە ؟ ئەمە پەرلەمانی کوردستان دەخاتە ژێربەرپرسیارێتیەکی یاساییەوە ، لە لێپرسینەوە لەحکومەت و وەزارەتی دارایی ، پاشان چۆنیەتی پێدانەوەی مووچە خوراوەکانی دیاری نەکردووە تەنها دانپێدانانێکی یاساییە بە قەرزاری حکومەت بەرامبەر ئەو مووچە نەدراوەکانی سالانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ . لە بڕگەی دووی رێنماییەکەدا پاساو بۆحکومەت دێنیتەوە لەوەی کە مووچە ٧ مانگی ساڵی ٢٠٢٠ ی نەداوە ، و بە حسابی وەزارەتی دارایی ئەومووچانە قەرزە لەسەر حکومەتی عێراق ، ئەم جۆرە لە دەربرین لە رێکخستنی رێنمایی دا نادروستە و ئاماژەیە بۆ خۆدزینەوەی حکومەت بەرامبەر مووچەی ٧ مانگی مووچەخۆران ئەمە لەلایەک، لەلایەکی ترەوە لەم برگەیە ووشەی ( الدائنون) ی بەکارهێناوە کە جگە لەوەی ئەم ووشەیە لەجێگەی خۆی دا نیە ، لەگەڵ ئەوەش دا پێمان دەڵێ کەحکومەتی هەرێم خاوەن قەرزە بەرامبەر بغداد ، لەراستی ئەمە پێچەوانەی بنەماسەرەتاییەکانی دەرچواندنی رێنماییە وەک جۆرێک لە یاسا ، چونکە پەیوەندی نێوان هەرێم و بغداد وەک دوو کەسی ئیعتباری پەیوەندی بە مووچەخۆرانەوە نیە ، واتە بابەتی رێنماییەکە باس لە رێکخستینی ماف و قەرزی نێوان مووچە خۆران و حکومەتی هەرێمە نەک عێراق، وەهەروەها بڕگەی سێی رێنماییەکە هەمان تێبینیەکانی سەرەوە هەڵدەگرێ ، لە برگەی چواردا دەلێ ( ئەم رێنماییە جێبەجێ دەکرێت لە رۆژنامەی وقائعی کوردستان بلاودەکرێتەوە ) ، ئەم رێکخستن و دەربرینە هەڵەیە و دەبێ بڵێ ( ئەم رێنماییە لە رۆژی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە ) ، ئەم دوو دەستەواژەیە لەرووی یاساییەوە ماناکەیان زۆر جیاوازە دەتوانین بەهەڵەیەکی روونی یاسایی ئەژماری بکەین. ئەم چەن تێبینیە سادەیەی خرانەڕوو ئەو راستیەمان پیشاندەدەن کە لە هەرێمی کوردستان دا شتێک نیە بەناوی دامەزراوەیی بوون و پەیرەوکردنی بنەمایاساییەکان لە پێدان و پاراستنی مافەکان دا ، هەر ئەم راستیەشە وای کردووە خەڵکی کوردستان ئینتمای بۆ خاک و نەتەوە نەمێنێت ولە بری قوربانی دان لەپێناو کوردستان دا داوای گەڕانەوە بکات بۆ سەر حکومەتی بغداد . * مامۆستای زانکۆ
سۆزان سەعید داواکاری گشتی نوێنەری تاك و کۆمەڵگایە لە دادگاکان. رۆڵێکی پراکتیکی و رەمزی هەیە. پێویستە لەکاتی لێکۆڵینەوە بێلایەن و سەربەخۆ بێت. بە مانای (تاوانبارکردن و بێتاوانبارکردن)(الاتهام و البرائة) à charge décharge ، مانای ئەگەر کەسێك کەسێکی تری تاوانبارکرد بە ناڕەوا ئەوسا پێویستە داواکاری گشتی و دادوەری لێکۆڵینەوە لێکۆڵینەوە بکەن بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئایا ئەو کەسە تاوانبارە یان بێ‌تاوان؟ پارێزەرانی و یاساناسان و داوەری گشتی نزیك لە پارتەکانی دەسەڵات سەبارەت بە رای کۆمەڵگا دەڵێن؛ ''کەسانێك کە لە یاساکان بەئاگانین، مافی ئەوەیان نیە دەستێوەردان بکەن و ڕەخنە لە بڕیارەکانی دادگا بگرن.'' وا پێدەچێت کە ئەو بە ناو یاساناسانە هێشتا لە فەرهەنگی بەگرنگ گرتنی کۆمەڵگا و رای خۆسەپاندن بەسەریاندا ڕزگار نەبوبن! ئەگەر بەهۆشیاریەوە بڕوانینە یاسا بنەماییەکان کەمەخابن لە پەرتوکی کۆلێژی یاسایاندا بە بەرچاوییاندا تێپەریووە، نەیانتوانیوە یان نەیانویستووە لەسەر بنەما سەرەکیەکان ڕابوەستن، کە داواکارە بە بێلایەنانە پیشەکەیان ئەنجام بدەن و پرنسیپە مرۆڤایەتی و بەهاکانی کۆمەڵگاکەیان لەبەرچاوبگرن. یان بێ‌ئاگان لە تاقیکردنەوەکانی وڵاتانی تری دونیا لەو بوارانەدا؛ لە وڵاتانی ئەنجلۆ زاکسن و لە زۆربەی وڵاتانی دیموکراسی و شارستانی سیستەمی یاسایی لە کەیسە گەورەکاندا وەک کوشتن و هەوڵی کوشتن لەلایەن ''جوری'' یەوە واتە ئەندامانی سوێندخواردوی کۆمەڵگا بڕیاری سزادان دەدرێت. کە بریتین لە ١٢ کەس، کەسانی ئاسایین و تەنها خاوەندی بیر‌و مێشکی ئاسایین و لە سەرو تەمەنی ١٨ ساڵن. ئایا بۆچی ئەمانە دەهێنرێنە دادگاکان و دەبنە بڕیاردەر لەبری دادوەر؟ وەلامی تەنها و تەنها ئەوەیە کە ئەمانە ڕۆڵی نوێنەرانی کۆمەڵگاکەیان دەبینن. ئەوان وەك نوێنەری خەڵك بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بە کەیسەکە و سەرجەم لایەنەکانی و لێکۆڵینەوەکان و هەلومەرجەکانی روداوەکان بە ئاگا دەکرین و ئەوسا لە داگاکاندا بڕیاردەری سزاکە دەبن. سەرەتا ئەوانن کە بە زۆربەی دەنگ بڕیاردەدەن کە گومان‌لێکراو یان تاوانبارکراو، تاوانبارە یان نا. لە قۆناغی دوهەمدا ئەم بڕیارەی ئەمان سەرنجەکانی دادوەر و داواکاری گشتی دەخرێتە ڕو کە دەبێت چەند و چ سزایەك بدرێن و ئەگەرەکانیان بۆ شیدەکرێتەوە کە لە چوارچێوەی یاساکاندان. دوا قۆناغ ئەندازە و شێوازی سزاکە لەلایەن (جوری) یەوە دیاری دەکرێت. ئەوەش پاش ئەوەی دادوەر بۆیان شی دەکاتەوە کە دەتوانن لەچوارچێوەی یاسادا چەند سزابدەن. لە وڵاتانی دیموکراسی ڕای گشتی گرنگی زۆر و فشارێکی زۆری هەیە بۆ تەواوی کەیسەکان کە کاریگەری ڕای گشتیان لەسەرە. بۆ نمونە، کەیسی گەورە لە دادگای تاوانە قورسەکان، گرنگیەکی گەورە دەدرێت بەوەی کە ئەو تاوانبارەی سزادراوە کەی و لە ژێر چ هەلومەرجێکدا بگەڕێتەوە ناو کۆمەڵگا. یاسا‌و سزادان دەبێت پر بەپێستی هەست و سۆز‌و نەریتی کۆمەڵگاکە بێت، نە کەمو نە زیاد. ئەم بوارە بەجۆرێك جێگای گرنگیپێدانە کە دەزگای داواکاری گشتی لە ولاتانی پێشکەوت و دیموکراسی، بەشی لێکوڵێنەوەی تایبەتیان هەیە سەبارەت بە رای پەیوەست بە کۆمەڵگاوە، کە هەمیشە پشکنینی سەرنج و تێروانینەکانی کۆمەڵگا دەکەن بۆ تاوانە جیاوازەکان و سزا جیاوازەکان. تەواوی ئەم کارانەش بەو مەبەستەیە کە دادگا و بڕیارەکان لە کۆمەڵگادا پەسەندکراو بێت و هاوڵاتیان هەست بە دڵنیایی و ڕەوایی بڕیارەکانی دادگا بکەن و بە تاکەکانی کۆمەڵگا نامۆ نەبن. لە هەمانکاتدا دڵنیابن لە ژیانی ڕۆژانەیان کە دادگاکان پارێزەریانن نەك بەشدار و ئاسانکارن لە پێشێلکردنی مافەکانیان. ئەو دەربڕینانە کە پێشاندەری خۆسەپێنی و پشتیوانی پێشێلکردنی مافەکانە، کە گوایە بۆیان نییە ڕەخنە لە دەزگاکەیان بگرن، ئەمە خۆی لەخۆیدا دوبارە دەبێتەوە جێگای ڕەخنەی توندتر بەرامبەریان. ئەم گوایە یاساناس و دەزگایانە ئاگادار نین لە ڕوانگەی کۆمەڵگا و یاسایی ؛ دادگاکان و کۆمەڵگا گڕێبەستەی هەمیشەییان هەیە، کە بەڵێنی ڕەواییی ئەرکی ئەخلاقی و ناوەرۆکی گڕێبەستەکەیانە. پەیرەوکردنی ئەو گرێبەستە دڵنیایی دەداتە تاکەکانی کۆمەڵگا و بە پیچەوانەشەوە بە پێچەوانەوە دەبێت. لەوڵاتانی دیموکراسی و ماف پەڕوەر هەمیشە خۆپێشاندان و گردبونەوە و ناڕەزایی دەربڕین، لەبەردەم دادگا و زیندانەکان بە شێوازی جیاواز ئەنجام دەدرێت. نوێترین نمونەی زیندو کە تەواوی دونیا و هاوڵاتیانی کوردستان لێی بەئاگابون، کەیسی جۆرج فلۆید بوو. ئێستاش رۆژانە دادگاکان و داوەری گشتی لە تەواوی ماڵپەر و دەزگا میدیاییەکان و خەڵکانی ئاسایی لە میدیا کۆمەڵایەتیەکانا دەکەونە بەر لێشاوی ڕەخنە، سەرباری جیاوازیە گەورەکانی نێوان ئەو دادگایانە و دادگاکانی هەرێمەکەمان. لە ڕۆژئاوا‌و لە ولاتانی دیموکراسی هەمیشە کەس و کاری قوربانیان خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەردەبرن لەبەر ئەوەی دادگاکان هەندێك جار بە نەرمی و مرۆڤدۆستانە تاوانباران سزا دەدەن. بەڵام لە هەرێمەکان بە پێچەوانەوە بێتاوانەکان بە قورسی و نامرۆڤانە تاونبار دەکرێن و سزا دەدرێن. بۆیە کۆمەڵگا ناچارە ڕێگای نارەزایی و ڕەخنە بگرێتەبەر و روی ڕاستی دزێوی دادوەران و داواکارە گشتیەکان بخەنە ڕوو. هەر بەو شێوازەش دەمێنێتەوە تاکو ئەو کاتەی دادگاکان بە پرنسیپ و مرۆڤانە و سەربەخۆ کاردەکەن و پرنسیپەکانی گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمەڵگاکەیان پەیرەو دەکەن.
هیوا سەید سەلیم دوای هەڵبژاردنی جۆ بایدن بە سەرۆکی ئەمەریکا، و دەستبەکاربوونی ئیدارەی تازە لە کۆشکی سپی، و خوولی تازەی حوکمی دیموکراتەکان لەو وڵاتە، پرسی سیاسەتی دەرەوە بەگشتی و لە ناویشیاندا چاودێری کردنی مافی مرۆڤ و ئازادی بیر‌ورا لە جیهان و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتی بابەتی ئازادی بیروڕا و ئازادی کاری راگەیاندن بۆتە رۆژەڤ دیموکراتەکان. لەو بارەیەوە، لە ماوەی تەنیا دوو مانگی دەسەڵاتی دیموکراتەکان، ئەمەریکا زیاترلە پەیامێکیان بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ناردووە، کە ئەوان لە نزیکەوە چاودێری بابەتی ئازادی بیروڕا و رەوشی کاری رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان دەکات. شایانی باسە، پەیامەکانی ئەمەریکا لە رێگەی دیداری ڕاستەوخۆی نێردە دبلۆماسیەکانی ئەو وڵاتە گەیەندراوەتە بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، جارجاریش بە تەلەفۆن و نووسراوە بووە. هەموو ئەو پەیامانەش دوای ئەوهات کە ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووس لە بادیانان دەستگیرکران و تۆمەتی جۆراوجۆریان ئاڕاستەکرا و بەشێکیان حوکمی دادگایان بەسەر سەپێندرا. دوایین پەیامیش کە میدیای نزیک لە حکومەتی هەرێم تەنیا ئەو بەشەی لێ بڵاوکردەوە کە لە بەرژەوەندیەتی، ئەو ڕاگەیەندراوە بوو کە کۆنسڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر رۆژی ٢٤ شوبات دوای دیداری باڵوێزی گشتی ولاتەکەیان (ماسیۆ تۆلەر) بڵاویکردەوە. کە ناوەڕۆکەکەی بریتی بوو لەو تەوەرانەی کە باڵوێز لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ باسی لێوەکردووە. ئەگەر بەوردی لە راگەیەندراوەکەی کونسلخانەی ئەمەریکا لە هەولێر بڕوانین، تێدەگەین کە ئەمەریکا پەیامێکی روونی بۆ بەرپرسانی هەڕێمی کوردستان ناردووە. کە لە پاڵ پشتیوانیان بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، داخوازیان بۆ یەکڕیزی نێوان پارتی و یەکێتی، هەروەها ئەمەریکا جارێکی دیکە جەغت لە لە ئازادی بیروڕا و ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە. ئەم پەیامەی باڵوێزی ئەمەریکا لە کاتێک دایە کە پرسی داگاییکردنی رۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان نەک هەر پێک‌هێنەرە سەرەکیەکانی کابینەی نۆی (پارتی –یەکێتی- گۆڕان) بەسەر دوو بۆچوونی جیاواز دابەشکردووە، بگرە لە نێوان سێ سەرۆکایەتیەکەش (هەرێم، حکومەت، پەرلەمان)، و ناوخۆی پارتی، هەروەها دەسەڵات و شەقامیش خوێندنەوەی جیاجیا بۆ پرۆسەی دەستگیرکردن و ندادگایکردنی ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانە دەکرێت. شایانی باسە پێشتریش نووسینگەی راگەیەندنی بالوێزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، لە راگەیەندراوێکیان باسیان لەوەکردبوو کە (ئەوان لە نزیکەوە چاودێری پرسی دەستگیرکردن، و دواتر دادگایکردنی رۆژنامنەنووس و چالاکوانانیان کردووە و ئەو بابەتەشیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم باس کردووە). ئەگەرچی بابەتی ئازادی بیروڕا و کاری راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان بۆتە جێگای تێبینی، بەتایبەت لە لایەن وڵاتانی پەیوەندار بە پرسی عێراق و کوردستان و ناوچەکە، لەو چەند رۆژەی دوایدا، کۆبونەوەی نێردەی وڵاتانی ئەورپی لەگەڵ دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، تایبەت بەو پرسانە، بەشێکن لەو فشارانە بۆ سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم دەنرێن تا رێز لە ئازادی بیروڕا بگیرێت. هەروەها لە پاڵ هەموو ئەو هەوڵە دەرەکیەکانەدا بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم، پرسی دادگایکردنی رۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادیانان لە ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش زۆرترین رەخنە و ناڕەزایی لێکەوتۆتەوە، ، بەڵام هێشتان بەرپرسان لە هەرێمی کوردستان نەک دان بەو کێماسیانە نانێن، بگرە نکۆڵی لەوە دەکەن کە ئەوانەی دەستگیرکراون لە بادینان رۆژنامەنووس و چالاکوان بن!! دواجار دەڵێین دەبێت بەرپراسانی بڕیار بەدەست لە هەڕێمی کوردستان، تێبینی و پەیامەکانی وڵاتان بە تایبەت پەیامی ئەمەریکا بەهەند وەربگرن، تا لەوە زیاتر ناو و ناوبانگی ئەو هەرێمە نەکەوێتە ژێر پرسیاری ئەو وڵاتانە و رای گشتی، بە تایبەت لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا و ئازادی کاری راگەیاندن.
د. ئەنوەر محەمەد بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو لەگەڵ هەر دیاردەیەکی سەرنج راکێشدا، کۆمەڵگەی ئێمە دابەشبوونێکی توند بەخۆیەوە دەبینێت، تا ئاستی ئاڵۆزی و پێکدادان، ئەم دوو لەتبوونە لەسەر ئاستی سۆشیاڵ میدیا بەرجەستە و بینراوترە، هەرچەندە هەندێکجار دەگاتە ئامرازەکانی میدیای گشتی و دامودەزگا فەرمی و نافەرمییەکانیش. بێگومان کەرەستەی سەرەکی ئەم پێکدادانانە بابەتە کۆمەڵایەتی و ئایینی و سیاسییەکانە، کە جێگەی مشتومڕو راوبۆچوونی جیاوازن. ئەوەی جێی سەرنجە هەندێکجار ئەکتەرەکانی هەردوو بەرەی دژیەک بەپێی بابەتەکە (کۆمەڵایەتی، ئایینی، سیاسی) دەگۆڕێن، بەڵام ئەوەی جێگیرە توندی هەڵوێست و رەدکردنەوەی بەرامبەرە، خاڵی هاوبەشی نێوان هەڵوێستەکان بریتیە لە نەهێشتنەوەی خاڵی هاوبەش بۆ یەکترقبوڵکردن و گفتوگۆ‌و ئاڵوگۆڕی راوبۆچوون. یەکێک لە هۆکارەکانی پشت ئەم دۆخە ئاڵۆزە بریتییە لە قبوڵنەکردنی ئەو گۆڕانەی کە بەسەر کۆمەڵگەی ئێمەدا هاتووەو بەردەوامیش دەبێت، هەروەها تێنەگەیشتن لە سەردەمی نوێ و ئەگەرەکانی گۆڕانکاریی زیاتر، سەردەمێک کە چیتر یەک رەنگ و یەک دەنگ نابێت لە هیچ بابەتێکدا، بە ڕادەیەک تاکە خاڵی جێگیری سەردەمی نوێ بریتییە لە فرەیی لە هەموو بوارەکاندا. لێرەدا ئاماژە بە یەکێک لە بابەتە پڕ کێشە و مشت‌ومڕ ئامێزەکان دەکەم، ئەویش جیاوازی هەڵوێستەکانە لە نێو کایەی ئایینی لەلایەک، هەروەها دوو لەتبوونی توند لە نێوان ئاراستە ئایینییەکان و ئاراستە سێکیولارەکاندا، ئامرازی دەستی هەندێک لە ئاراستە ئایینییەکان بریتییە لە کشاندنەوەی شەرعیەتی ئایینی لە بەرامبەرەکانیان لە رێگەی «تەبدیع» و «تەکفیر»ەوە، لە بەرامبەریشدا ئامرازی دەستی ئاراستە سێکیولارەکانیش بریتییە لە کشاندنەوەی شەرعیەتی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەقڵانیەت و زانستخوازی لە بەرامبەرەکانیان لە رێگەی «تەخوین» و «تەجهیل»ەوە. تاکە چارەسەر بۆ ئەم دۆخە بریتییە لە تێگەیشتن هەردوو ئاراستەکە (ئایینی و سێکیولار) لە کۆمەڵگە وەک ئەوەی کە هەیە و خەریکە بەردەوام بەرجەستە دەبێت، نەک ئەوەی هەر ئاراستەیەک دەیخوازێت یان خۆی وێنای دەکات، پاشان قبوڵکردنی ئەو جیاوازییانە و خۆ راهێنان لەسەر قبوڵکردنی فرەیی فیکری و دابەشبوونی کردەیی بەسەر ئاراستە و گروپی جیاوازدا، چونکە لە کۆتاییدا لە قازانجی هەردوولایە. ئەم تێگەیشتن و قبوڵکردنە پشتدەبەستێت بە سێ بنەمای گرنگ: یەکەم: بنەمای فەلسەفی: هەردوو ئاراستەکە مافێکی بنەڕەتیان هەیە بۆ ئامادەبوون و بەشداریی لە بواری گشتی کۆمەڵگەدا، واتە هەمان ئەو مافەی کە تۆ بە خۆتی دەدەیت بۆ دەربڕینی بیروبۆچوونەکانت، دەبێتە بنەمایەکی بەهێز بۆ شەرعیەتدان بە بیروبۆچوونی بەرامبەر، هەروەها هەر رەدکردنەوەیەکی بەرامبەر لەڕووی فەلسەفییەوە یەکسانە بە رەدکردنەوەی خود. دووەم: بنەمای سۆسیۆلۆژی: هەردوو ئاراستەکە مافێکی کۆمەڵایەتییان هەیە بۆ وەرگرتنی شوناس و خۆ نمایشکردن و پیادەکردنی مافە کەلتوورییەکانیان، هیچ ئاراستەیەک (ئایینی یان سێکیولار) دارای پیرۆزی و هەڵاوێردنێکی تایبەت نییە، واتە شەرعیەتی بوونی هەر شوناسێک لە کۆمەڵگەدا دەگەڕێتەوە بۆ کارلێککردن و ئاڵوگۆڕی پۆزەتیڤ لەگەڵ ئاراستەکانی تردا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تەونی کۆمەڵایەتی ئەو کۆمەڵگەیە. سێیەم: بنەمای چالاکی و خەبات: هەر ئاراستەیەکی فەلسەفی و شوناسێکی گروپی کۆمەڵایەتی لە هەوڵی ئەوەدایە کە لە کایە جیاوازەکانی بواری گشتیدا چالاکی بنوێنێت، فیکری خۆی بڵاوبکاتەوە و کاریگەریی لەسەر ئەوانیتر دروستبکات، لە رێگەی پرۆژەی جیاوازی فەرهەنگی و سیاسی و ئابورییەوە، واتە هەر جوڵە و چالاکییەک لەلایەن هەر ئاراستەیەکەوە واتە مافێکی یەکسان و بەرامبەر بۆ ئاستەیەکی دیکە بۆ خەبات و چالاکی لە بواری گشتیدا، بێگومان لەم کێبڕکێیەدا سەروەری یاسا باڵادەستە و پاراستنی مافە بنەڕەتییەکان مرۆڤ خاڵی جێگیرە. پوختەی مەبەست: هەردوو ئاراستەی (ئایینی و سێکیولار) لە رووی (فەلسەفی و سۆسیۆلۆژی و چالاکی)ەوە دەبێت پابەندی (رێسای زێڕین، Golden Rule) بن، واتە (ئەوەی بۆ خۆت پێتخۆشە و بە ڕەوای دەبینیت، بۆ ئەوانیتریش پێتخۆشبێت و بە ڕەوای ببینە) یان (ئەوەی بۆ خۆت پێتناخۆشە و بە ڕەوای نا‌بینیت، بۆ ئەوانیتریش پێتناخۆشبێت و بە ڕەوای مەبینە).
ئاسۆ حاجی ئەو پرسیارە یەک وەڵامی هەیە کە زیاتر کار ئاسانیە بۆ دانیشتوانی ئەو پارێزگایە و پارێزگاکانی دیکە،بەڵام دوو مەبەستی جیاواز لە پشت ئەو وەڵامە هەیە: مەبەستی یەکەم خۆی لە دەسەڵاتی حیزبی و بنەماڵەیی سیاسی ئەو دەڤەرە دەبینێتەوە کە لە رێگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستیان بەسەر داگرتووە و ئێستا ترسیان لەوە هەیە کە کابینەی نۆیەم و شەخسی سەرۆکی حکومەت چیتر ئەوەی ساڵانی رابردوو بۆیان دەچووە سەر قبوڵی نەکات، ئەوەش لە رێگەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و گەڕانەوەی هەموو داهاتی نەوتی و نا نەوتی بۆ گەنجینەی دەوڵەت بەوەش ئەوان خۆیان بە زەرەرمەند دەبینن و نایانەوێ ئەو پارە مفتەی لە ساڵانی رابردوو لەسەر حیسابی خەڵکی سلێمانی و لە بڕە بەشی شارەکە کە سەتا چل و سێی بودجەی هەرێمی کوردستان بووە و نیوەی بە هەموو خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی بووە و نیوەشی بۆ گیرفانی ماڵباتی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی بووە. بۆیە ئەوان کە باسی لامەرکەزیەت و بە هەرێم کردنی سلێمانی و یان رادەستکردنەوەی بە بەغدا دەکەن مەبەستیان پاراستنی ئەو سەتا پەنجایەیە کە دەچێتە گیرفانیان، نەک لەبەر بەرژەوەندی خەڵک کە قسەیەکی ئەوەندە سواوە خەڵک بێزی لێ دەبێتەوە. مەبەستی دووەم ئەوەیە کە رێگری بکەن لە بەهێزبوونەوەی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان چونکە ئەوەیان بە زیانی بەغدای دادەنێن و ئێران نایەوێ هەولێرێکی بەهێز ببینێتەوە، بەڵکو ئەو پلانی هەیە کە قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان ئەگەر هەڵیشنەوەشێتەوە ئەوە بە رادەیەک لاوازی بکات و بە دەردی حکومەتەکەی کازمی ببات کە نەتوانێ لە تەنازول و داوای لێبوردن لە حەشدی شەعبی شتێکی تر بکات. لێرەشدا سەرانی یەکێتی ئامادەیان هەیە و ئەوان بەشێکن لە داڕشتنی پیلانەکە و جێبەجێکردنی بە هەمان ئامانج و نەفسیەتی شازدەی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 بەو ئامانجەی ئەوان جێگرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن و ئەزموونی سلێمانی بەسەر هەموو هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن کە ئەوان وەک حاکمی عەسکەری مامەڵە بکەن، بۆ ئەوان گرنگ نیە سەر بە حەشد دەبن یان راستەوخۆ سەر بە سوپای پاسداران. گرنگ ئەوەیە پارە موفتەکە بگاتە دەستیان و ئیمپڕاتۆریەتە میدیایەکەیان لە دژی نەتەوە و نیشتمانیان کاربکەن. هەردوو مەبەستەکە یەک ئامانجی هەیە مانەوەی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی سلێمانی بە حوکمێکی عەسکەری و گرەنتی کردنی ئەو سەتان ملیۆن دۆلارەی لە داهتی گشتیەوە بۆ داهاتی کەسی هاوسەرۆکانی یەکێتی و بنەماڵەکانیان دەگوازرێتەوە.
رێبوار كه‌ریم وه‌لی مه‌سه‌له‌كه زۆر ساده‌یه، رێككه‌وتن كاتێك ده‌كرێت كه دوو هێز هاوتای یه‌ك بن، له غه‌یری ئه‌وه یه‌كێك ته‌سلێمی ئه‌وه‌ی دیكه ده‌بێت. كورت و پوخت له باشترین حاڵه‌تدا، ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌توانێ تێكڕای دۆسیه‌ی نه‌وت له‌ژێر چنگی كورد ده‌ربێنێت ئه‌وا تا ماوه‌یه‌ك ره‌نگبێ بڕه پاره‌یه‌ك بنێرێ. * به‌غدا ئیتر ترسی له كورد شكاوه و زۆریش بێمنه‌ته. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه تا پێش ریفراندۆم و شانزده‌ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌كو دیفاكتۆ بۆ كورد چووبووه سه‌ر، به‌غدا له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه ده‌یانخاته‌وه ژێر ركێفی خۆی. چه‌سپاندنی ده‌ستوور سیاده‌یه‌كی ئه‌وتۆ بۆ كوردستان ناهێڵێته‌وه. * قه‌یرانێكی سیاسیی جددی به‌رۆكی كوردستان و ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستای گرتووه؛ هه‌موو حزبه‌كان به پارتیشه‌وه(كه حكومه‌تی لایه) به‌شێكیان لاقێكیان له ناو ده‌سه‌ڵات و لاقێكی دیكه‌یان له‌ناو موعاره‌زه‌یه. ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ بنكۆڵبوونی تێكڕای سیسته‌مه‌كه. * ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا هاتۆته ئاراوه، له كاتێكدایه كه قه‌یران به قه‌یران ده‌ڵێ"نه‌ختێ خۆت لاده" و حكومه‌تیش له زۆربه‌ی كاتدا، كه‌وتۆته حاڵه‌تی ره‌دفعل و به‌رگری له‌خۆكردن. به‌رامبه‌ره‌كانی زیهنییه‌تێكیان له مێشكی خه‌ڵكدا چاندووه كه خه‌ڵك بڕوا به هیچی حكومه‌ت نه‌كات. ئه‌گه‌رچی ئێستا تا رادده‌یه‌ك بوغرایی رۆژانی سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌م به‌دی ناكرێت، به‌ڵام نه‌بوونی متمانه‌ی سیاسی زۆژبه رۆژ زیان به پێگه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ و بۆ گێڕاندنه‌وه یان بنیادنانی ئه‌و متمانه‌یه هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆ به‌دی ناكرێت. * سلێمانی پاژنه‌ی ئاشیلی ئه‌م حوكمڕانییه‌ی ئێستایه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌ت توانای دابینكردنی موچه‌شی هه‌بێت، ده‌ستبه‌رداری لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداری و مالی نابن و له حاڵه‌تی به‌رده‌وامیی ئه‌م ململانێیه‌ی ئێستا، هیچ دوور نییه له ژێر پاساوی دیكه‌دا مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدادا بكه‌ن. ئارگۆمێنتی سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن نامانه‌وێ له سلێمانی باجی بڕیاری یه‌كلایه‌نه‌ی پارتی له هه‌ولێر بده‌ین چونكه له مانگی ئازاردا، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه خۆپێشاندانی به‌رفراوان ده‌ست پێ بكات. * یه‌كێتی زه‌مینه‌سازییه‌كی زۆری له رووی مێدیایی و جه‌ماوه‌رییه‌وه(ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه) بۆ دابڕاندنی سلێمانی(گه‌رمیان، راپه‌ڕین وهه‌ڵه‌بجه) و ده‌رهێنانیان له ژێر ده‌ستی هه‌ولێر ئه‌نجام داوه. ئه‌مه‌ش به‌دڵی به‌غدا و هێزه ئیقلیمییه‌كانه و سه‌ره‌تایه‌كه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم و، به لامه‌ركه‌زییه‌تیش ناوه‌ستێ، ئه‌گه‌ر وه‌زع به‌و ئاقاره‌دا بڕوات. * ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی ده‌ڵێ ئه‌وه دوو ئیداره‌یی نییه، به‌ڵام جارێ زمانێك به‌كاردێنێ كه كارتی گوشاره‌كه‌ی زۆر به جددی وه‌ربگیردرێت و له هه‌مانكاتیشدا پێگه‌ی له حوكمڕانیی هه‌ولێردا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی سه‌مبۆلیكیش بێت بمێنێت. * ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له مێشكیدایه له داهاتوودا بیكات، كرانه‌وه‌ی ده‌رگای جه‌هه‌ننه‌مه بۆ پارتی. وڵاتێك دوای چوارساڵ له حه‌ماسی سه‌ربه‌خۆییه‌وه گه‌ڕابێته‌وه بۆ وابه‌سته‌یی زیاتر و زیاتر بۆ به‌غدا و هه‌رێمه‌كه‌شی بووبێته دووله‌ت و، ئاسه‌واری كوردستانێكی به‌هێز نه‌مابێت، كاره‌ساته!
پێشواز فەیزوڵا وەڵامێک بۆ مەریوان قانع و ئاراس فەتاح ووتارەکەیان بە ئەم رستەیە دەستپێدەکات: "لە کۆمەڵگای ئێمەدا، بەشێوەیەکی گشتی، ژن خاوەنی جەستەی خۆی نییە." لەسەر بنەمای ئەم رستەیە، ئەم ئارگیومێنتە دەخەنەڕوو: ئەگەر ژن خاوەنی جەستەی خۆی نەبێت (مەبەستیان لە کچان و ژنانە کە لە ڤیستیڤاڵی باڵاپۆشییدا بەشداربوون وەک گروپی یەکەم؛ ئەو ژنانەشی کە مۆدێلن و لە ئێستادا بوونەتە جێگەی باس لە کوردستان وەک گروپی دووەم)، کەواتە قسەکردن لەسەر ئازادی هەڵبژاردن لای ئەو ژنانە، بەگوێرەی ووتارەکەیان، "خۆهەڵخەڵەتاندنە". لە دەرئەنجامی ووتارەکەشیاندا باس لەوەدەکەن کە لەدەرەوەی ئەو دوو گروپە لە ژن، گروپی سێیەم هەیە کە ئەو ژنانەن کە خاوەنی جەستەی خۆیانن. هەروەها دەڵێن پێویستە بەرگری لە گروپی سێیەم بکرێت نەوەک لە گروپی یەکەم و دووەم لەبەرئەوەی تەنها گروپی سێیەم خاوەنی تەواوی جەستەی خۆیەتی و هەڵبژاردنەکانی دروستن. ئەو نووسەرانە لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی "ئەوانەی خاوەنی جەستەی خۆیان نین" و "ئەوانەی خاوەنی جەستەی خۆیانن" تێکڕای ئارگیومێنتی ووتارەکەیان داڕشتووە. بەڵام بناغەی ئارگیومێنتەکەیان هەڵەیە. واتە ئەو جیاکردنەوەیە بەو شێوە رەهایە بوونی نیە. لەخوارەوە روونیدەکەمەوە. خاوەندارێتی جەستەی ژن یەکێك لە ئارگیومێنتە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی فێمینیستی لە سەرتاسەری دنیادا بریتییە لە داکۆکیکردن لە مافی ژن لە خاوەنداریکردنی جەستەی خۆیدا (واتە سەربەخۆیی ژن لە کۆنترۆڵکردنی جەستەی خۆیدا). کۆنترۆڵکردنی سێکسکردن و سیستەمی منداڵبوون لەلایەن ژن خۆیەوە گرنگترین و سەرەکیتریین بەشی ئارگیومێنتی فێمەنیستەکانە و بناغەی خودخاوەنداریکردنی جەستەی ژنە. خودخاوەنداریکردنی سیستەمی منداڵبوون واتە تەنها ژن خۆی بڕیاربدات لەسەر رێگەکانی بەرگرتن لە سکپڕبوون، هەروەها لەکاتی روودانی سکپڕبوونی پلانبۆدانەنراودا، ژن مافی بڕیاردانی هەبێت بۆ کۆتاییهێنان بەو سکپڕییە، لانیکەم لە یەکەم سێیەی قۆناغی سکپڕبووندا. ژنان لە چەندین ووڵاتدا ئەم مافەیان هەیە و ئەم مەسەلەیە یەکێکە لە تەوەرە گشتی و سەرەکییەکانی داکۆکیکاریی بزوتنەوەی فێمێنیستی لە دنیادا لەبەرئەوەی مافی کۆنترۆڵکردنی جەستە دەخاتەوە دەستی ژن خۆی و لەژێر کۆنترۆڵی پیاو و دیین و دەوڵەت و هێز و گروپەکانی دیکە دەرهێنراوە. ئەگەر پێوەرێکی گەردوونیی مافی ژن بۆ خاوەنداریکردنی جەستەی خۆی بریتیبێت لە مافی ژن بۆ کۆنترۆڵکردنی سیستەمی منداڵبوون، کەواتە دەتوانیین ئەم پێوەرە بەکاربهێنیین بۆ هەڵسەنگاندنی هەمان پرس لە کوردستان. مەریوان و ئاراس پێماندەڵێن کە گروپی سێیەم لە ژنان لە کوردستان خاوەنی جەستەی خۆیانن. ئەم ڕاگەیاندنە ڕاست نیە. لە عێراق و لە کوردستان لەباربردنی سکپڕیی تاوانە و ژنی ئەنجامدەر سزای یاسایی دەدرێت بەپێی ماددەی ٤١٧ لە یاسای سزادانی عێراق. لە ووڵاتێکدا کە ژن مافی کۆنترۆڵکردنی سیستەمی منداڵبوونی بەدەست خۆی نەبێت، کەواتە ژن خاوەنی تەواوەتی جەستەی خۆی نیە. ئەمەش ڕاستییەکی بابەتییە و لە 'ڕا' بەدەرە. کەواتە ڕستە ڕاستەکە ئەمەیە: ژنان لە کوردستان خاوەنی جەستەی خۆیان نین. کەواتە ژنانی گروپی سێیەمیش کە مەریوان و ئاراس دەستنیشانیانکردوون، خاوەنی تەواوەتی جەستەی خۆیان نین. بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە بۆچی ئەم ناڕاستییەیان کردۆتە بناغەی نووسینەکەیان؟ لەناو مەتنی ووتارەکەی مەریوان و ئاراسدا خستنەڕوویەکی تێروتەسەل هەیە لەبارەی چۆنیەتی کۆنترۆکردنی جەستەی ژن لەلایەن هێزگەلی دەرەوەی ژن و بەو پێیەش پاشکۆکردنی ژن و ئیستیغلالکردنی لەناو کۆمەڵی کوردی‌دا لەلایەن هزری پیاوباڵایی و ئایینی و دەستەڵاتی مەعریفی و کۆمەڵایەتییەوە. لەم ڕووەوە، ئەوەی خستوویانەتەروو هەمووی سەرنج و شیکاریی یەکجار ورد و گرنگ و دروست و بەسودن و لەسەدا سەد لەگەڵیاندام. ئەگەر مەریوان و ئاراس بەتەنها سەرنجەکانیان لەچوارچێوەی ڕەخنەکردنی ئەو دۆخ و ژینگەیەدا بهێشتایەتەوە کە ئەو ژنانەی گروپی یەکەم و دووەمی کردووە بە قوربانی، ئەوا من ئەم نوسینەم نەدەنووسی. بەڵام ئەوان لە ڕەخنەکردنی ژینگە و دۆخەکەوە بازیانداوە بۆ ڕەخنەکردنی ئەو ژنانەی کە حیجابیانکردووە و جوانکاریی دەکەن و بوونەتە مۆدێل. بەڵگەش ئەوەیە کە لە کۆتاییدا گروپی سێیەم دەهێننە ناو بابەتەکە و پێماندەڵێن کە دەبێت تەنها بەرگریی لە گروپی سێیەم بکەین. لەم فەتوایەیانەوە دەردەکەوێت کە مەریوان و ئاراس ژنانی گرووپی یەک و دوو یەکساندەکەن بەو ژینگەیەی کە تیایدا هەڵدەسوڕێن، و کاتێک ئیدانەی ژینگەکە دەکەن (کە کارێکی ڕەوایە) بازدەدەن و ئیدانەی ژنەکانی ئەو ژینگەیەش دەکەن (کە ناڕەوایە). لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی مەریوان و ئاراس لە ڕەخنەکردنی جەلادەوە پەڕیوونەتەوە بۆ ڕەخنەکردنی قوربانی؟ بەگوێرەی خستنەڕووەکانی خۆیان، ژنانی گروپی یەکەم و دووەم قوربانیین و ئەم دوو نووسەرە داکۆکیکارە لە مافی ژن چۆن هێرشدەکەنە سەر قوربانییەکان و تێکەڵیاندەکەن لەگەڵ ئەو دۆخەی کە ئەو ژنانەی کردووە بە قوربانی؟ ئینجا لەسەر بنەمای گریمانەیەکی ناڕاستەوە، دەچنە سەر قسەکردن لەسەر ئازادی و ئازادیی بڕیار و ئازادیی هەڵبژاردن و دواجاریش تەحریمکردنی بەرگریکردن لە هەڵبژاردنەکانی گروپی یەکەم و دووەمی ژنان و ژنەکان خۆشیان، ئەمەش چەند گرفتێک دروستدەکات: یەکەم: لەناو ئەم ووتارە فەتوائاسایەی ئەم دوو نووسەرەدا تەنزێکی شاراوەی ترسناک هەیە کە پێماندەڵێت: لەبەرئەوەی ئەو ژنە جەستە لێزەوتکراوانە ئازاد نین لە خاوەندارێتی جەستەی خۆیان، کەواتە هەڵبژاردنەکانیان ئازادانە نیین، و بەوپێیەش ناکرێت بەرگری لە 'هەڵبژاردنەکان'یان و خودی ئەو ژنانەش بکەین. بێگومان لە نووسینەکەیانەوە ئەو پەیامە شاراوە چەوتەشمان پێدەدەن کە بەرگریکردن یەکسانە بە تەبەنییکردن. واتە ئەگەر کەسێك بەرگری لە ئازادیی هەڵبژاردنی کەسێک یان گروپێکی دیکە کرد، واتە ئەو کەسە ئەو هەڵبژاردنەی پەسەندە. ئارگیومێنتەکەی ئەم دوو نووسەرە (و زۆرێکی هاوشێوەیان) دەیەوێت وەهای پیشانبدات کە ئەگەر یەکێک بەرگری لە مافی حیجابکردن بکات، کەواتە ئەو کەسە خوازیاری کۆیلەکردنی ژنە؛ ئەگەر یەکێك بەرگری لە مافی ژنێك بکات کە جوانکاریی دەکات و لایەنی جنسی خۆی دەردەخات، ئەوا ئەو بەرگریکردنە برەودانە بەو کردارە؛ بۆ نمونە ئەگەر یەکێک بەرگری لە زەردەشتییەکان بکات بۆ مومارەسەکردنی ئازادانەی دینەکەیان، واتە ئەو کەسە برەودەدات بە بڵاوکردنەوەی زەردەشتییەت. (وابزانم بیرۆکەکە روونبووەوە). ئەم تێگەیشتنە تێگەشتنێکی چەوتە و لە دواجاریشدا هەزەلییە و بەرمەبنای تێنەگەیشتنە لە خودی بەرگریکردن لە ئازادیی هەڵبژاردن. لە کوردستان بەردەوام گوێمان لە گوتاری ئەم تێگەیشتنە هەڵەیە دەبێت، و ئێستاش مەریوان و ئاراس هەمان گوتار دووپاتدەکەنەوە. لەوەش مەترسیدارتر، پێشمەرجێکی ترسناک و دژەئازادی دەخرێتەڕوو ئەویش ئەوەیە کە تەنها مرۆڤی ئازاد و خاوەنداری جەستەی خۆی دەتوانێت بڕیاری ئازادانە بدات لەبارەی جەستەی خۆی، و ئەوانەی تر بڕیارەکانیان هەمووی پووچن، و بەرگریلێکردنیان هەڵەیە. ئەگەر گریمانەی ئەم قسەیە ڕاستیش بێت، دەرئەنجامەکەی چەوتە. ئەوان نایانەوێت لەوەتێبگەن کە کاتێک بەرگری لە مافی ژنێک بۆ حیجابکردن دەکەین، لە راستیدا بەرگری لە مافی ژنێکی دیکەش دەکەین بۆ لابردنی حیجاب. لەسەرەتادا روونمکردەوە کە لە کۆمەڵی کوردی‌دا هیچ ژنێك خاوەنی تەواوەتی (رەهای) جەستەی خۆی نیە، کەواتە بەگوێرەی لۆجیکی ئاراس و مەریوان، هیچ هەڵبژاردنێکی ژنانی کورد مایەی بەرگریلێکردن نیە. دووەم: جوداکاریی لەنێوان گروپەکانی ژناندا لەسەر بنەمایەکی ئایدیۆلۆجی کە مەریوان و ئاراس، بەشێوەیەکی هەڵە، دووانیان بێبەشدەکەن لە مافی بەرگریلێکردن و بۆ سێیەمییان ڕەوایدەکەن، کە لە ڕاستیدا گروپی سێیەمیش لەڕووی ئەو پێوەرەی ئەوان دایانناوە بۆ ئەو پێشمەرجە، کە خاوەندارێتی جەستەیە، جیاوازییان لەگەڵ گروپی یەکەم و دووەمدا تەنها لە دەرجە خاوەندارێتییەکەدایە نەوەک لە هەبوونیدا. لەباشترین حاڵەتدا لەوانەیە گروپی سێیەم بە چەند دەرەجەیەك زیاتر لە گروپی یەکەم و دووەم، خاوەنی جەستەی خۆی بێت، بەڵام خاوەنداریی تەواوەتی نیە. بەڵام ئەمە بناغەی ئارگیومێنتەکەی مەریوان و ئاراس نیە. لە ووتارەکەی ئەواندا جیاوازی لەنێوان هەبوون و نەبووندا کراوە، نەوەک پلەکانی هەبوون. سێیەم: بەرگریکردن لە ئازادی مەترسیدارترین تەنزی ووتارەکەی مەریوان و ئاراس بریتییە لە حەرامکردنی بەرگریکردن لەو هەڵبژاردنانەی ژنان کە بەلای ئەم دوو نوسەرەوە بەرمەبنای ئازادی نین و حەڵاڵکردنی بەرگریکردن تەنها لەو گروپەی کە خاوەنی جەستەی خۆیەتی. بەگوێرەی لۆجیکی نوسینەکەیان، مەریوان و ئاراس مەرج دیاریدەکەن بۆ 'ئازادیی هەڵبژاردن' و بەرگریکردنیش لەو ئازادییە سنورداردەکەن بۆ دەستەیەك، نەوەک بۆ گشت. ئارگیومێنتەکەیان لەگەڵ ئەوەدا کە ناڕاستە، مەترسییەكی دیکەشی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە گروپە ئایدیۆلۆجیستە دژە ژنەکانی دیکە دەتوانن بیقۆزنەوە بۆ داکۆکیردن لە سەرکوتکارییەکانیان بەرامبەر بە ژنان. بۆ نمونە هێزە ئیسلامییەکان دەقاودەق هەمان ئەم ئارگیومێنت و میکانیزمەی مەریوان و ئاراس بەکاردەهێنن و دەڵێن ژنی سفور ئازادانە بڕیارینەداوە و ناکرێت بەرگریلێبکرێت و دەبێت تەنها بەرگری لە ژنی حیجابکردوو بکرێت چونکە 'تەنها ژنی حیجابکردوو لە ئازادی ڕاستەقینە تێگەیشتووە'. یاخود دەستەڵاتی سیاسی هەمان ئارگیومێنت بەکاردەهێنێت بۆ قەدەغەکردنی بەرگریکردن لەوانەی دژی دەستەڵاتەکەیین. تێگەیشتن لە ئازادی ئازادی لەلای کورد یەکێکە لەو چەمکانەی زۆرترین هەڵەتێگەیشتن لەبارەیەوە هەیە. بۆ نمونە ئازادیی هەڵبژاردن/بیرکردنەوە/بڕیاردان بریتی نیە لە ڕێبازێک/ڕێگەیەك/بەرنامەیەك بۆ کردنی شتی باش یان باشترین. بەڵکو ئازادی بریتییە لە ژینگەیەك کە تیایدا مرۆڤ بتوانێت هەڵە بکات. ئازادی بوار و کایەیە، نەوەک بەرنامە و پرۆگرام و مەزهەب. کاتێک تاکەکەسەکان ئازادبن لە هەڵبژاردن و کردارکردندا (بەبێ زیانگەیاندنی جەستەیی ئەوانیتر و پێشێلکردنی مافی ئەوانیتر)، ئەوکات کۆمەڵ بەتێکڕا دەتوانێت زامنی ئەوەبکات مافی هیچ کەس پێشێلناکرێت و هیچ کەس سەرکوت و دەمکوتناکرێت. هەر لەناو ئەو ژینگەیەشدا تاکەکەسەکان دەتوانن مومارەسەی ژیانی خۆیان بکەن بەمەرجێک زیانی جەستەیی بە کەسانی دیکە نەگەیەنن و مافیان زەوتنەکەن. بەرگریکردنیش لە ئازادیی کەسەکان لە هەڵبژاردنی ئەو شتانەی بەلای خۆیانەوە باشن، تەنانەت ئەگەر ئەو هەڵبژاردنە لەلای هەندێك باشیش نەبێت، بناغەی سەرەکی فەراهەمبوونی ئەو کایەی ئازادیەیە. بێبەشکردنی گروپێک لە مافی بەرگریلێکردن بەهەرپاساوێک بێت بێجگە لەوەی تێنەگەیشتنە لە خودی ئازادی، دژایەتیکردنی ئازادییە و دەبێتە مایەی بەرتەسککردنەوەی ئازادی و ماف. یەکێکی دیکە لە هەڵەتێگەیشتنەکان بریتییە لە یەکسانکردنی ئازادی هەڵبژاردن لەگەڵ هەڵبژاردنی راستترین بژارە. ئەمەش مەترسیدارە لەبەرئەوەی چەمکی 'ڕاست' یاخود 'بژارەی ڕاست' پاساودەدات بە سەرکوتکردنی کەمینە لەلایەن زۆرینەوە، یاخود سەرکوتکردنی خەڵک لەلایەن دەستەڵاتی ستەمکارەوە. کاتێک زۆرینەی خەڵك، یاخود دەستەڵاتی ستەمکار، پێناسەیەك بۆ چەمکی "ڕاست" بە جۆرێك دەکەن کە خۆیان دەیخوازن و سنورەکانی دیاردەکەن، لە ئەنجامدا هەموو ئەوانەی دەرەوەی پێناسەکەی خۆیان بە 'ناڕاست' دادەنێن و شەرعیەتیش دەدەن بە سەرکوتکردنی هەڵاوێردکراوەکان. ئەو شەرعیەتدانە مەرج نیە ڕاستەوخۆ بانگەشەی سەرکوتکردن بکات، بەڵکو دەشێت هاندەر و ڕێگەخۆشکەری بێت، یاخود بێدەنگبوونبێت لە ئاست پێشێلکارییەکاندا، کە دواجار ستەمکاریی لێدەکەوێتەوە. مەریوان و ئاراس هەمان ئەم کارەیان کردووە لەم ووتارەیاندا. ئەمان وەسفەیەکیان داناوە یاخود پێناسەیەکیان کردووە بۆ ئەوەی کە لای ئەوان 'ڕاستە' و شایەنی بەرگریلێکردنە؛ لەبەرامبەردا ئەوەی دیکەیان بێبەشکردووە لە مافی بەرگریلێکردن لەبەرئەوەی بەڕای ئەوان 'ناڕاستە'. پێدەچێت مەریوان و ئاراس (زۆر کەسانی تریش لە کۆمەڵی کوردی‌دا) ئازادی و ئازادیی هەڵبژاردن وەک ئیمتیاز تەماشابکەن نەک وەک ماف. لە تەحریمکردنی بەرگریکردنەوە بەرەو سەرکوتکردن تەنزێکی مەترسیداری ئەو ووتارەی مەریوان و ئاراس پێماندەڵێت کە بەرگریکردن لە گروپی یەکەم و دووەم ناجائیزە و تەنها بەرگریکردن لە گروپی سێیەم ڕەوایە. پاساوەکەشیان ئەوەیە کە گروپی یەکەم و دووەم هەڵبژاردنەکانیان ئازادانە نەکردووە. پرسیارەکە لێرەدە ئەمەیە: ئەگەر قسەکەی ئەو دوو نووسەرە بە ڕاست وەربگرین، کەواتە بەرگریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەو ژنانە کارێکی خراپە. و لێرەوە ئەمان لە بواری ئازادییەوە دەچنە ناو بواری بەهاوە، واتە باش و خراپ؛ بەواتەیەکی دیکە دەچنە پانتایی الامر بالمعروف و النهی عن المنکر. پرسیاری گرنگ ئەمەیە: لەئەگەری بەڕاستدانانی ئارگیومێنتەکەی مەریوان و ئاراسدا: ئایا زیانی گشتیی بەرگریکردن لە ژنانی گرووپی یەکەم و دووەم بەبەراورد بە زیانی گشتیی سەرکوتکردنی ئەو دوو گروپە لەکاتی بەرگرینەکردن لێیاندا، کامیان زیانی زیاترە؟ لە تێکڕای گشتیدا یاخود لە دەرئەنجامی کۆتاییدا (ئەگەر مەریوان ئاراس سەد لە سەدیش ڕاست بن لەبارەی بەهای کردارەکانەوە) بەرگریکردن لە هەڵبژاردنێکی ئەنجامدراو لەسەر بنەمایەکی چەوت و هەڵە هێشتا مەترسیی و زیانەکانی کەمترن لە بەرگرینەکردن لە هەمان ئەو هەڵبژاردانانە. لەبەرئەوەی لە ئەگەری یەکەمدا (بەگوێرەی ئەوان) هەڵبژاردەی چەوت بڵاودەبێتەوە، بەڵام لە ئەگەری دووەمدا ئازادیی هەڵبژارن و ئازادیی دەربڕیین زەوت دەکرێن. ئەگەر ئەم دۆخە بەراوردبکەین بە جەستەی مرۆڤێك، ئەوا لە ئەگەری یەکەمدا وەک ئەوە وایە ئەو جەستەیە تووشی هەوکردنێك بووبێت کە ئەگەری چارەسەری هەیە و لە ئەگەری دووەمدا ئەو جەستەیە تووشی شێرپەنجەیەکی کوشندە دەبێت. شەڕی من لەسەر فراوانکردنی ئازادییە نەوەک بەرتەسککردنەوەی. دڵنیام مەریوان و ئاراسیش هەمان بانگەشە دەکەن. بەڵام جیاوازیی هەڵوێستی من لەگەڵ ئەوان لە ووشەی "بەڵام"دایە. ووتارەکەی ئەوان دەڵێت لەگەڵ ئازادیداین بەڵام دەبێت بەگوێرەی ئەو مەرجانەبێت کە لە ووتارەکەدا خراونەتەڕوو. منیش دەڵێم دەبێت بواری ئازادیی دەربڕیین و هەڵبژاردن و مومارەسەکردن فەراهەمبێت و خەڵک لەناو ئەو کایەیەدا هەڵبژاردنی ڕاست و هەڵەی خۆیان بکەن و لەهەڵەکانەوە فێرببیین. بیری دەستەگەرایی و ئایدیۆلۆجی پێیوایە هەموو ڕاستی و باشی و چاکەکان بەشێوەیەکی ڕەها لەلای خۆیەتی و پێوەرە ڕەهاکەی خۆی دیاریدەکات کامە باشە و کامە خراپە. ئەم بیرکردنەوەیە هەمان بیرکردنەوەی دیینە. پیاو و گوتاری دیینی پێماندەڵێن: ڕێگە ڕاستەکە ئەمەیە و دەبێت پێڕەوی بکەن چونکە ڕێگەکانی دیکە چەوتن. بەڕای من پێویستە لێگەڕێین بوار هەبێت بۆ هەمووان بۆ ژیانکردن و پێگەوەژیان. ئەم تەحریمکردنی بەرگریکردنە لە حیجاببوون و مۆدێلبوون هیچ جیاوازییەکی نیە لەگەڵ تەحریمکردنی ئازادیی ژن بۆ خوێندن و خۆشەویستی و سێکسکردن و هەڵبژاردن و بڕیاردان و ژیانکردن. ئەمانە دوو دیوی هەمان دراوی دژە ژن و دژە ئازادیین. تێبینی: لەم نوسینەدا 'ژن' وەک زاراوە بەکارهێنراوە بۆ وەسفکردنی نیوەی کۆمەڵ و 'کچ' تەنها بۆ ئەو ژنانەیە کە تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵەوەیە، ئەم بەکارهێنانەی زارەوەی گشتیی 'ژن' بۆ رەتکردنەوەی ئەو جیاکاردنەوە سیکسیستیانەیە کە لەناو زمان و کلتوری کوریدا هەیە و ژن لە کچ جودادەکاتەوە لەسەر بنەمای پێشتر سێکسکردن. بەکارهێنانی یەک زاراوە بۆ لەخۆگرتنی هەموو نیوەی کۆمەڵ گرنگە بۆ پرسی ئازادی ژن و دورکەوتنەوە لە سێکسیزم.
ئازاد جۆڵا سەرەتای هەموو دەسەڵاتەکان بە مەرکەزی دەستی پێ کردووە ، هەر لە سەرەتای دروست بوونی خێزان و دواتر کێخوا و ئینجا دەسەڵاتی ئاغا و دەرەبەگ و بنەماڵەو هۆز و خێڵ و دواتر بەڕێوەبردنە سەرتاکانی حوکمڕانی و دوای ئەوەش قۆناغی دەرەبەگایەتی و نیمچە سەرمایەداری و دواتر لووتکەی سەرمایەداری جیهان ، دوای سەرکەوتنی شۆڕشی 17 ی ئۆکتۆبەر گۆڕانکاری گەورەو بەرچاو لە شێوازی حوکمڕانی و سیستەمی بەڕێوەبردنی گەلان هاتە ئاراوە ، ئەوکات جیهان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوو بوو ، جەمسەری ڕۆژهەڵات بەناو ( سۆسیالیزم ) و جەمسەری ڕۆژئاوا ( سەرمایەداری ) ، ساڵانێکی زۆر ئەم دوو جەمسەرە لە شەڕی ساردی نێوانیان بەردەوام بوون ، بەڵام بەهۆی هەڵەکردن لە پیادەکرنی سیستەمی سۆسیالیزم و پەیڕەوکردنی سیاسەتی مەرکەرزی و دەسەڵاتی شموولی لە بەڕێوەبردنی وڵات‌دا سەرئەنجام بەزیانی بلۆکی بەناو سۆسیالیزم و جەمسەری ڕۆژهەڵات و چینی ناوەڕاست و ڕەنجدەران و بەجێماوی گەلانی ڕۆژهەڵات و جیهانیش کۆتایی هات ، لە بەرامبەردا هێزی بەرەپێش چوون و هەیمەنە و هەژموون و داگیرکاری و شەڕی تایبەت و چەوسانەوەو قازانج خوازی لە لایەن ڕۆژئاو و سستەمی سەرمایەداری جیهان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا گەیشتە لووتکە و پەلی هاوێشت بۆ ووڵاتانی دوورە دەست و بەجۆرێک لە جۆرەکان کۆنتڕۆلی تەواوی ئابووری و سەربازی و تەنکنۆلۆژیای جیهانی کرد و توانی بۆ ماوەیەک یاری بە چارەنووسی تەواوی مرۆڤایەتیەوە بکات ، بەڵام ئەم سەرکەوتنەی سەرمایەداری جیهان چونکە بنچینەیەکی مرۆڤایەتی و مرۆڤ دۆستی نەبوو هەر بۆیە بێ گرفت و بەهەشت ئاسا نەبوو ، بۆیە ئێستا دووبارە شۆڕشی ڕزگاری مرۆڤایەتی لەناو هەناوی سەرمایەداری جیهان وا خەریکە سەری هەڵدایەوەو لە ڕۆژهەڵاتیش سیاسەتی پاوانخوازی و شموولی و مەرکەزیەت ڕەتکرایەوەو هەردوو هەوڵەکە ئێستا بەئاڕاستەی ئازادی و ڕێزگرتن لە مرۆڤ و دابەشکردن و شۆڕکردنەوەی دسەڵات هاتۆتە بوون و کەم نین ئەم گەل و وڵات و ئازیدیخوازانەی لەسەرانسەری جیهانەوە دەنگی ناڕەزایی و خۆڕێکخستنیان بەرزکردۆتەوەو سنوریان بۆ پەلکێشیەکان و چەوسانەوەی زیاتری سەرمایەداری جیهان و سیاسەتی پاوانخوازی و شموولی و ناوەندێتی داناوەو دووبارە کەوتونەتەوە خۆڕێخکستنەوە و بەدەست هێنانەوەی ئازادی مرۆڤ و دادپەروەری و خۆبەڕێوەبەری لە دەسەڵاتدا ، ئێستا گەلانی دونیا چاک لەم ڕاستیە تێگەیشتوون ( سوسیالیزمی ڕاستەقینە ) کۆمەڵگایەکی هەرەوەز کار و بەرهەم هێنی دەوێت ، نەک کۆمەڵگایەکی مشەخۆری بەکاربەر !!!! هەروەها لەم ڕاستیەش گەیشتوون ( سیسەتمی حوکمڕانی وڵات ) خۆبەڕێوەبەریەکی شارستانیانەی دەوێت ، نەک دەسەڵاتێکی سیاسی چەوسێنەر و خۆسەپێن !!!
عەتا قەرەداخی ئایا پەیوەندی نێوان نەتەوەو زمان چییە؟ ئایا زمان وەكو لە كەلتووری كلاسیكی سیاسی‌دا باس دەكرا یەكێكە لە پایەكانی بوونی نەتەوە، یان داخۆ زمان خاسێتی بوونی نەتەوەیە؟ یان داخۆ نەتەوە زمان درووست دەكات هەروەك چۆن كەلتووری هاوچەرخ و مۆدێرنێتە پێداگری ئەوە دەكات دەوڵەت نەتەوە درووست دەكات؟ ، كە ئەمەش دەشێ بەو مانایە بێت دەوڵەت زمان درووست بكات؟ دیارە بۆ ئێمەی كورد ئەم دیدو تێڕوانینە پەیوەست بە درووستبوونی زمانی ستاندار دەشێ جێگای بایەخ و ئاخاوتن بێت؟ دیارە ئێمە لەسەروبەندی رۆژی زمانی دایكداین، بۆیە لێرەدا دەپرسین ئایا زمانی دایك پیرۆزییەكەی لەوەدایە كە وەكو رەگەزێكی جێگیر‌و دەست لێنەدراو بمێنێتەوە یان دەبێ پەرە بە خۆی بدات و سنووری لۆكاڵی بەجێبهێلێت و شووناسی خۆی بەدەست بهێنێت؟ شووناسێك كە نەك تەنیا لەو ئاستەدا بێت كە ئەوانی تر دان بەبوونیدا بنێن، نەخێر بەڵكو شووناسێك كە ئەوانی تر پێویستیان پێی بێت، وەكو چۆن ئێستا هەندێ لە زمانەكانی جیهان شوناسی جیهانیبوونیان هەیە. لە كەلتووری كلاسیك‌دا بۆ بوونی نەتەوە چەند پایەیەك دیاریكراون لە جۆری خاك و مێژووی هاوبەش و كەلتووری هاوبەش و زمان. بەڵام گومانی تێدا نییە كە ئەو رەگەزانە تەنیا خاسێتی سرووشتی بوونیان هەبووە، واتە وەكو خاسێتە سرووشتیەكانی پێكهاتەیەكی ئیتنیكی بوون كە دەشێ ئەو پێكهاتە ئیتنیكییە لە روانگەی كۆمەڵناسی نوێوە وەكو مادەیەكی خاوی نەتەوە سەیر بكرێت چونكە سیما دیارەكانی نەتەوە بەپێی تیۆرەكانی مۆدێرنێتە بە بێ بوونی دەوڵەت ناخەمڵێت. یان بە واتەیەكی تر مادەم دەوڵەت نەتەوە درووست دەكات مانای وایە كە ئەو پایانەی لە رابردوودا بۆ بوونی نەتەوە دەستنیشان كراون كۆمەڵێ رەگەزی جێگیری ئەو پێكهاتەیەن كە دواتر دەوڵەت شووناسی نەتەوەی پێدەبەخشێت. هەر لێرەوە قسەكردن لەسەر زمانی نەتەوە وەكو زمانێكی خاوەن شووناس لە كاتێكدا دەوڵەت بوونی نەبێت، شتێكە لە دەرەوەی پیادەكردنی واقیعانە. ئەگەر لە روانگەی ئەو بوونە سادەیەوە سەیری زمانی كوردی بكەین ئەوە ئاشكرایە كە زمانی كوردی لە رووی ئیتمۆلۆجییەوە مێژوویەكی كۆنی هەیە، ئەو قسەیەش باوە كە زۆرێك لەوانەی بە مێژووی كوردەوە خەریك بوون دەڵێن ئەوەی كوردی لە لەناوچوون پاراستووە زمانەكەیەتی. بەوهەرحاڵ سەرباری ئەوەی كە كورد زمانێكی یەكگرتووی نەبووەو چەندین شێوەزاری هەبووە، بەڵام زمان لەسەر ئاستی ناوچەیی رۆڵی ئامرازی پەیوەندیكردنی بینیووە، بەڵام لەسەر ئەو جوگرفیایەی كە پێی دەگوترێت جوگرافیای كوردستان بە دڵنیاییەوە نە لە رابردوودا‌و نە لە ئێستاشدا زمانی كوردی نەیتوانیووە بە تەواوەتی لە چوارچێوەی ئەو پێناسەدا خۆی بەرجەستە بكات كە دەڵێت: زمان بریتیە لە ئامرازی پەیوەندیكردن. بەهەرحاڵ بۆ هەر زمانێك دوو قۆناغ هەیە قۆناغی زارەكی‌و قۆناغی نووسین. ئێمە دەزانین كە قۆناغی نووسین هەمیشە لە دوای قۆناغی زارەكی دێت. بە گوێرەی زمانی كوردیش قۆناغی نووسین لە مێژوویەكی زۆر درەنگدا دەستی پێكردووە. هەروەك بۆ نووسین ئەوەی پێویستە ئەلفابێتە. ئێستا پرسیار ئەوەیە ئایا نووسینی كوردی بە چ ئەلفابێتێك دەستی پێكردووە؟ بە دەربڕینێكی تر ئایا شتێك هەبووە یان هەیە بە ناوی ئەلفابێتی كوردی؟ یان ئایا دەبێ بوونی ئەلفابێتی تایبەت بە هەر زمانێك مەرج بێت بۆ زیندوویی ئەو زمانە؟ ئەوە ئاشكرایە كە زۆرێك لەسەرچاوە مێژووییەكان باسی ئەوە دەكەن كە یەكەمین ئەلفابێت لەو جوگرافیایەدا دەركەوتبێت كە كوردستانە یان دراوسێی كوردستانە، هەروەك باسی بەكارهێنانی ئەلافبێتی ئارامی دەكرێت بۆ نووسینی كوردی لەرابردووی دووردا. لەلایەكی تریشەوە لەسەر بنەمای گەڕانەوەی كورد بۆ رەگەزی ئاری، بەسی ئەوە دەكرێت كە كوردی بە ئەلفابێتی لاتینی بنووسێت. بەڵام لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا ئەو بۆچوونە هەیە كە ئەو رەگەزانە بوونەتە بەشێك لە كەلتوورو تەنیا دەشێت وەكو بەشێك لە توخمەكانی رێنیسانسی نەتەوەیی سەیر بكرێن. بەڵگەش بۆ ئەوە دەهێنرێـەوە كە زمانێكی زیندووی وەكو زمانی ئینگلیزی نە كۆنترین زمانی جیهانە و نە كۆنترین زمانی ئەوروپاشە بەڵكو مێژووی پەرەسەندنی زمانی ئینگلیزی لە دوای سەدەی چواردەیەمەوە دەست پێدەكات و لەگەڵ رێنیسانس و سەردەمی رۆشنگەری و پێگەیشتنی ناسیونالیزمی ئینگلیزی‌دا بەوشێوەیە پەرەی سەندووەو كاتێكیش كە بووەتە زمانی زانست ئەو بایەخە نێودەوڵەتیەی پەیدا كردووەو لە دوای زمانی دایك لە رووبەرێكی فراوانی جیهاندا وەكو زمانی یەكەم سەیر دەكرێت و لە رووبەرێكی فراوانیشدا بە تایبەتی لە بواری زانست‌دا زمانی یەكەمی جیهانە. ئەوە ئاشكرایە لەبەرئەوەی كورد لە هیچ كام لەو دەروازانەوە نەهاتووەتە ناو مێژوو كە نەتەوە دیارەكانی ئێستای جیهان هاتوونەتە ناو مێژووەو توانیوویانە ببنە خاوەنی شووناسی دانپێدانراوی خۆیان كە بەدەستهێنانی شووناسیش لە ئاستی یەكەمدا لە رێگای گەیشتن بە بەرهەمهێنانی دەوڵ‌تەوە بووە. كە دەشێ ئەو دەوڵەتە خێڵایەتی، فیودیالی، ئایینی و لە قۆناغەكانی دواتریشدا نەتەوەیی بووبێت. بەڵام شووناس لەبارێكی وەهادا بە مانای بوونی راستەقینە دێت كە ئەو بوونەش كۆمەڵێ خاسێت و بنەمای هەیە كە لە كارپێكردن و رۆڵ و هەژموونیاندا دەردەكەون. كورد كە لەهیچ قۆناغێكدا خاوەنی دەوڵەت نەبووە مانای وایە پێداویستیەكانی دەوڵەتداریش نەبووە كە یەكێك لەو پێداویستیانە زمانە. لەم روانگەیەوە كە دەوڵەت لەلایەك زمانی ئیداری پێویستە كە دەبێ زمانێك بێت یاسا‌و رێسا‌و فەرمانەكانی دەوڵەتی پێبنووسرێت و پێ بەڕێوەببرێت، لەلایەكی ترەوە شێوازەكانی كاركردنی دەوڵەت ئەو زمانە بەرەو بەرزترین ئاستی پێگەیشتنی دەبات. بە تایبەتی ئەوەی كە پێی دەگوترێت زمانی ستاندار كە دەشێ بە زارەاوەی كۆن پێی بگوترێت زمانی هاوبەش. كەواتە پەیوەندی دەوڵەت چییە بە درووستبوونی زمانی هاوبەش یان زمانی ستاندارەوە. ئەوە ئاشكرایە كە درووستبوونی دەوڵەتی خاوەن شووناس چ دەوڵەتی خێڵ بێت یان ئایینی، یان فیودیالی یان نەتەوەیی، مانای پێكهاتنی یەك سیستێمی بەڕێوەبردنە كە ئەوەش مانای هەڵوەشاندنەوەی سنوورە لۆكاڵیەكانە لەسەر جوگرافیای ئەو دەوڵەتە. لەسەروەختی دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا كە دەوڵەتێكی ئایینی خێڵایەتی بووە زمانی قورئان بووەتە زمانی دەوڵەتەكەو هەر ئەوەش واتە ئەو سیستێمە سیاسی و ئیدارییە وایكردووە كە زمانی عەرەبی كە مەبەسستمان ئەو زمانە قورئانی پێ هاتووەتە خوارەوە ببێتە زمانێكی فەرمی دەوڵەتەكەو زمانی خوێندن كە بەو هۆیەوە تاكو ئێستا زمانی عەرەبی ستاندار پارێزراوەو لە بەهێزبووندایە. لەلایەكی ترەوە كاتێ دەوڵەت لەسەر ئاستی جوگرافیای نەتەوە پێكدێت، لەگەڵ خۆیدا یان تەنانەت پێش پێكهاتنی دەوڵەتیش سیستێمی ئابووری پێكدێت و لەگەڵیدا بازاڕی هاوبەش پێكدێت، كە یەكێك لە دەرئەنجامەكانی پێكهاتنی بازاڕی هاوبەش زمانی هاوبەشە كە ئەویش سەرئەنجام دەبێتە زمانی سەركی خەڵك و كاروباری دەوڵەتیش بەو زمانە بەڕێوەدەچێت، كە دەشێ بە دەربڕینێكی تر بڵێین زمانی ستاندار بەوجۆرە پێكدێت، نەك بە كۆكردنەوەی میكانیكانەی زاراوە لە شێوەزارە جیاوازەكان. كەواتە ئێستا ئێمە لەبەردەم ئەو پرسیارەداین ئایا زمانی ستانداری كوردی بەبێ درووستبوونی بازاڕی هاوبەشی كوردی ئەگەری درووستبوونی هەیە، كە ئەویش واتە بازاڕی هاوبەش بنەمایە بۆ درووستبوونی چینی ناوەند كە هەر ئەو چینە هەڵگری پرۆژەی دەوڵەتە، واتە دەكرێَ لێرەوە ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە دەشێ درووستبوونی زمانی ستانداری كوردی پەیوەست بێت بە درووستبوونی دەوڵەتی كوردییەوە. بێگومان ئەوەی رۆڵی بزوێنەەری مێژوو دەبینێت لە ئاستی یەكەمدا پاڵنەری ئابوورییە. ئەوەشی زمانی هاوبەش یان ستاندەر درووست دەكات بازاڕی هاوبەشە، درووستكەری بازاڕی هاوبەشیش مۆتیڤی ئابوورییە، كەواتە دیسان ئەوە ئابوورییە كە زمانی هاوبەش یان ستاندەر درووست دەكات. هەر لێرەوە بە ئاشكرا دیارە كە زمانی ستاندەری كوردی پەیوەستە بە درووستبوونی دەوڵەتی یەكگرتووی كوردییەوە، واتە دەوڵەتێك كە لەسەر جوگرافیای كوردستان درووست ببێت یان دەوڵەتێك كە بەرهەمی پێگەیشتنی چینی ناوەندی كوردی بێت، كە ئەویش تەنیا لە دەركەوتن و پێگەیشتنی ناسیونالیزمی كوردیدا دەبێت، واتە گەیشتنی ناسیونالیزمی كوردی بە ئاستی بزووتنەوەیەكی جەماوەریی ئەوتۆ كە هەموو جەستەی نەتەوە بگرێتەوەو هەموو ئاست و بەش و چین و توێژە كۆمەڵایەتییەكانی كورد لە یەكەیەكی یەكگرتوودا رێكبخات و ببێتە بەرنامەو ئایدیۆلۆجیای بزووتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی جەماوەریی كە ئەو بزووتنەوەیەش هەموو سنوورە ناوچەیی و لۆكاڵیەكان لە سنووری خێڵ و عەشیرەت و مەزهەب و ناوچەو شار‌و هەرێم و رێبازی تەسەوف و حیزب و شێوەزارو دەسەڵاتی ناوچەیی و بەرنامەی ناوچەیی و پرۆگرامی خویندنی ناوچەیی هەڵبوەشێنێتەوەو لە شوێنی هەموویاندا یەك بەرنامەی نەتەوەیی لەسەر جوگرافیای نەتەوە بەرهەم بهێنێت كە یەك ئینتیما دەخوڵقینێ ئەویش ئینتیمایە بۆ نەتەو نیشتیمان و یەك دامەزراوە بەرهەم دەهێنێت كە دامەزراوەی دەوڵەتی نەتەوەیە لەسەر جوگرافیای نیشتیمان و زمانی كارپێكردن و بەڕێوەبردنی ئەو دەوڵەتەش زمانی هاوبەش یان ستاندارە كە ئەو بازاڕی هاوبەشە بەرهەمی هێناوە كە چینی ناوەندی بەرهەمهێناوەو ئایدیۆلۆجیاو بەرنامەی ئەو چینەی بەرهەم هێناوە كە لەگەڵیدا زمانی دەوڵەتەكە پێكدێت كە زمانی ئەو بازاڕە هاوبەشەو ئەو چینە نوێیەیەە كە پێی دەگوترێت چینی ناوەند، ئەویش هەڵگری پرۆژەی گشتگرو خاوەن شووناسی ناسیونالیزمی كوردییە. واتە زمانی ستانداری كوردی ناسیونالیزمی خاوەن شوناسی كوردی درووستی دەكات. بە دەربڕینێكی تر زمانی ستانداری كوردی دەوڵەتی سەربەخۆی یەكگرتووی كوردستان درووستی دەكات. كە ئەویش شێوەیەكی میكانیكی نییە لە درووستبوون بەڵكو لەگەڵ بەرهەمهاتنی دەوڵەتەكەدا ئەو زمانەش بە شێوەیەكی سرووشتی بەرهەم دێت.
خه‌ڵات عومه‌ر له‌سه‌رئاستى جیهان به‌هۆى به‌ڵاى كۆرۆناوه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى سیاسى وئابورى به‌رۆكى مرۆڤایه‌تیان گرتووه، ئه‌گه‌ربه مێژووى مرۆڤایه‌تیشدا بچیته‌وه وانه‌یه‌ك به‌ده‌ست دێنیت ده‌ڵێت "له‌دواى هه‌موو نه‌خۆشى وده‌ردوه‌دوه‌كان شه‌ڕروشۆڕو ئاژاوه دروست بووه". واچه‌كه نه‌خوازین به‌دواى ئه‌م به‌ڵاى كۆرۆنایه‌دا ئاژاوه به‌رۆكمان بگرێت، به‌ڵام له‌ڕاستى داجگه له‌وه‌ى كه كۆرۆنا سودى بۆته‌ندروستى ژینگه‌ى گۆى زه‌وى هه‌بووه خێروبیرمان لێ نه‌دیوه. به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌ندروستى ده‌رونى مرۆڤیشى زۆرخراپ كردووه. ساڵى پار ((ئه‌نتۆنیۆگۆتریش)) سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێش گرێدانى خولى حه‌فتاوسێهه مینى كۆمه‌ڵه‌ى ته‌ندروستى جیهانى له ((ژنێَف))، سه‌رنجى هه‌مووكۆمه‌ڵَگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆئه‌وه ڕ‌اكێشا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌رده كۆرۆناوه، پێویسته زۆربه‌ته‌نگ ته‌ندروستى ئه‌قڵى وده‌رونیه‌وه‌بن. له‌م دواییه‌دا گۆڤارى ((فۆرین پۆلیسى)) ڕ‌اپۆرتێكى بڵاوكردۆته‌وه به ناو نیشانى ((چۆن په‌رله‌مانى ئه‌وروپاى ده‌سه‌ڵاتى سته‌مكارانى به‌سه‌ركیشوه‌ره پیره‌كه‌دا زیاترسه‌پاندووه؟)). ڕاپۆرته‌كه ((دالیبۆر ڕۆهاك)) له ((په‌یمانگه‌ى ئه‌مریكان ئنته‌رپرایز)) ه وه‌ئاماده‌ى كردوه وباس له‌وه‌ده‌كات، چۆن پارته ئۆروپایه‌كان ده‌رفه‌تى ده‌رده كۆرۆنایان قۆزتۆته‌وه وكاریان كردوه بۆئه‌وه‌ى له‌جیاتى چه‌سپاندنى به‌هادیموكراسیه‌كان له وڵاتانى خۆیان ووڵاتانى جیهاندا، یاسا بۆباڵاده‌ستى كۆمه‌ڵێك بنه‌ماڵه‌ى سیاسى وده‌وڵه‌مه‌ندى سته‌مكارى ئۆروپایى به‌كاربخه‌ن! به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌م ڕاپۆرته ده‌خوێنیته‌وه پێت وایه كه باس له‌تۆو وڵاته‌كه‌ى تۆده‌كات. ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه یه خه‌مه لۆكاڵیه‌كان خه‌مى جیهانین و،خه‌مى جیهانیش خه‌مى لۆكاڵین. به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ى له‌م هاوكێشه تێده‌گه‌ن كه‌من، منیش هه‌میشه كه بێ په‌روا دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه وبه‌ڵگه‌ى بۆده‌هێنمه‌وه، ده‌مه‌وێت بیسه‌لمێنم مادام سه‌رمایه‌دارى ده‌یه‌وێت بازاڕجیهانگیربكات، پێویسته ئێمه به‌پێچه‌وانه‌وه، هاوخه‌مى وهاوده‌ردى مرۆڤبوونمان جیهانگیربكه‌ین، بۆئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ربه دێوى ((بازاڕ)) سه‌نگه‌رى خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تیمان به‌هێزبكه‌ین وبه‌نینۆك شه‌ڕله‌گه‌ڵ دێوى((به‌بازاڕكردنى جیهان)) و((به‌كاڵاكردنى مرۆڤ)) دا بكه‌ین. سه‌رنج بده‌ن كۆمپانیا وپرۆژه بچوك وجڤاكیه‌كان له‌ده‌رده‌كۆرۆناوكرنتینه‌دا زیانیان به‌ركه‌وتووه، كه‌چى كۆمه‌ڵگاى گه‌وره‌ى سه‌رمایه‌دارى وكۆمپانیاى گه‌وره‌ى بنه‌ماڵه‌كان، زیاتر سه‌رمایه‌یان كه‌ڵه‌كه كردووه. به‌ره ى كۆنتڕۆَلكردنى جیهان به‌هێزتربووه! ئه‌م قسه‌یه‌ى من ڕمڵ لێدان نیه، به‌ئاسانى بۆت كورت ده‌كه‌مه‌وه. منى بێسه‌ر وسه‌ودا ده‌مه‌وێت كاربكه‌م. وابزانه زارزارێن وڕۆڵێته، به‌ختى خۆم خستۆته سه‌ردووژماره، تۆش له‌سه‌ر نه‌وه‌دوو هه‌شت ژماره‌دات ناوه، بێگومان به‌ختى دووژماره‌ى من نایباته‌وه، به‌ڵام له‌نه‌وه‌دوو هه‌شته‌كه‌ى تۆحه‌فتازیاتر ده‌یباته‌وه ! من دۆڕاوى گه‌وره وتۆبراوه‌ى بچوكى، به‌ڵام هه‌رده‌م تۆده یبه‌یته‌وه، چونكه تۆسه‌رمایه‌دارى ! بابێینه‌وه سه‌رئه‌وبابه‌ته‌ى كه‌ئه‌م نووسینه‌م پێ هۆنیه‌وه وسه‌باره‌ت ساغڵه‌مى ئه‌قڵی وده‌رونیه وقسه‌ى سه‌رۆكى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانم، به‌نمونه بۆ هێناوه‌ته‌وه. ده‌رده كۆرۆنا خه‌ڵكى خزاندۆته ماڵه‌كانیانه‌وه، تاك وته‌ریكى خستون ولێكتر دورى خستونه‌ته‌وه. وامه‌زانه هه‌مووشوێنێك ئه‌م وڵاته‌ى ئێمه‌یه وخێروبیرى په‌یوه‌ندى جڤاكى پێكمانه‌وه گرێ ده‌دات وپه‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه. خۆت بخه كه‌وڵى هاووڵاتیه‌كى ئه‌ڵمانى وئینگلیزو فه‌ره‌نسایى داماوه‌وه، له ئاپارتمانێكى بیست قات دایه‌و ڕوبه‌رى ماڵه‌كه‌ى سى چل مه‌ترێكه‌و به‌ته‌نها ده‌ژى ودۆست ویارو هاوڕیه‌كى نیه، ئه‌گه‌رهه‌یبێت سه‌گێكه ونه‌بیت ئه‌ویش نیه، مرۆڤایه‌تیبوون چۆن واده‌گوزه‌رێت؟َ! كه ئه‌م بابه‌ته‌م سه‌باره‌ت ساغڵه‌مى ئه‌قڵى وده‌رونى ده‌نووسى، كۆمه‌ڵێك ئاماروسه‌رژمێرى نێوه‌نده گه‌وره‌كانى وڵاتانى خۆرئاوام خوێنده‌وه كه‌چۆن له‌سایه‌ى ده‌رده‌كۆرۆناو كرنتیه‌نه‌دا، بارى ده‌رونى خه‌ڵك تێكچووه وچۆنیش خه‌ڵكانێكى زۆرتاك وته‌ریك كه‌وتن وله نه‌بوونى په‌یوه‌ندى گه‌رمى خێزانى وكۆمه‌ڵاتى دا، په‌نایان بردۆته به‌ر به‌كارهێنانى كهول وماده‌ى بێهۆشكه‌رو ژماره‌یه‌كى زۆرتریش، ئه‌مانه‌ش دادى نه‌داون وخۆیان كوشتووه، پرسیارم لادروست بوو. تابلۆى جیهانه‌كه‌مان بێنیته به‌رچاوت ئه‌وه‌نده ترسناكه، هیچ نامێنێت جێگاى ئومێدبێت. لێره‌دا ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆجوانترین ڕۆمان كه‌له سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌مداو له‌ساڵى1759به‌ته‌نها له سێ ڕۆژدا ((ڤۆڵتیر)) ى بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى فه‌ره‌نسایى نووسیویه‌تى و به‌ناونیشانى ((كاندید، یان گه‌شبینى))ه وعه‌یامێك پێش ئێستا خوێندمه‌ته‌وه. له‌وماوه‌یه‌دا كه بیركردنه‌وه‌م و ده‌رده كۆرۆنا بردمیه‌وه سه‌رى وجارێكى ترده‌سته‌و دامانى بوومووه وخوێندمه‌وه، زانیم ناوه‌ڕۆكى ڕۆمانه‌كه سه‌باره‌ت درۆى دروستكردنى هیواو ئومێده به‌زانست وخۆشه‌ویستى وپێشكه‌وتنى ته‌كنیكى وئه‌قڵه‌و، دژى نه‌خۆشى دروستكردنى هیوایه ! بته‌وێت له‌م ڕۆمانه گه‌وره فه‌لسه‌فیه بگه‌یت دووچارى پوچگه‌رایى ده‌بیت، كه‌هیوا به‌خشین به ئه‌قڵ وزانست خۆى درۆیه‌كى گه‌وره‌یه وبه‌ته‌نها بۆئه‌ویه‌وه ده‌سه‌ڵات بۆسته‌مكاران ده‌سته به‌ربكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى زمانى حاڵى بڵیت زانست وپێشكه‌وتن وه كو ئێستا ده‌سه‌ڵات به سته‌مكارى بازاڕده‌داته وه، ئه‌مه‌ش حیكمه‌تى گه‌وره‌ى ئه‌ده‌به كه‌پێشبینى دووباره‌بوونه‌وه‌ى بێ دادى ده‌كاته‌وه. ڤۆلتیر ده‌ڵێت "خۆبه‌ستنه‌وه به‌هیواى زانست وئه‌قڵ خۆشه‌ویستی و واتاى گه‌وره‌وه ئه‌وپه‌ڕى پوچگه‌راییه، بۆیه واباشه" مرۆڤ خه‌ریكى باخچه بچوكه‌كه‌ى خۆى بێت وشتێكى تیابچێنێت " هه‌زارن ساڵ پێش ((ڤۆلتێر)) و پێش هه رسێ ئاینیه ئیبراهیمیه گه‌وره‌كه ، ((زه‌رده‌شت)) ى ڕێبه‌رمان وتویه‌تى "هه‌چكه‌س دوانزه دره‌خت بچێنێت له‌نه‌وه‌ى منه" ((ڤۆلتیر)) باسى نائومێدى كردووه و((زه‌رده‌شت)) یش باسى ئومێد، له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ى گرنگه كۆڵنه دان وسه‌رسه‌رختیه، باخچه‌كه‌ى ڤۆلتیر هه‌رئه‌وه‌ى زه‌رده‌شته، گرنگ ئه‌وه‌یه ئومێدى گه‌وره‌مان نه‌بێت، بۆئه‌وه‌ى هه‌ربه‌جارێك نا‌ئومێد نه‌بین. چه‌نددره‌ختیك بچینه‌و ئومێدى گه‌وره‌ت نه‌بێت، دره‌خته‌كان بچێنه‌و نائومێدمه‌به .ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕى كۆڵنه‌دان وسه‌رسه‌ختیه! كارى چاكه‌خوازى ئه‌گه‌ر خۆشت به‌ره‌كه‌ى نه‌چنیته‌وه، خه‌باتێكى گه‌وره‌یه كه دژى خراپه‌كارى پێده‌بیته‌وه، له‌شوێنێك كه ڕه‌نگه تۆ خۆشت له‌وێ نه‌بیت ونه‌زانیت چۆن ئه‌مزۆرانه به‌سه‌ركه‌وتنى جیهان ومیهره‌بانى مرۆڤبوون دا ده‌شكێته‌وه ! خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌هه‌ناوى دا خه‌باتێكى تاكانه‌یشه، ئه‌مه‌ش خه‌باتێكه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى كۆڵنه‌دان وسه‌رسه‌ختیه به‌وه‌ى ئه‌گه‌رێمه هه‌رێكه‌و له‌خۆمانه‌وه له‌ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایتى خۆمان بچینه سه‌ر پێڕه‌وى چاكه‌خوازى به‌شداروكاریگه‌رده‌بین نه‌ك له شۆڕێكى لۆكاڵی وجیهانیدا به ڵكۆله‌گۆڕانكاریه‌كى مه‌زن دا له‌سه‌رئاستى گه‌ردوون! كه‌هیچ ناكه‌ین وپاسڤین و له‌به‌رامبه‌ر وه‌حشیگه‌ریه‌تى خێڵ وبنه‌ماڵه سیاسیه‌كاندا هه‌ر زۆربڵێمان هه‌ڵبژاردووه, هه‌مووشتمان بۆئه‌وان جێهێشتوه، باشتره‌وه‌ازله‌م زۆربڵێى وچه‌نه‌بازیه بهێنین و به‌شێك نه‌بین له‌ناومێكردنى ئه‌وانه‌ش كه‌چاكى كۆڵنه‌داو سه‌رسه‌ختیان به‌لاداكردووه! ئه‌گه‌ربه‌شێك نیت له دروستكردنى چاكه‌خوازى، به‌شێك مه‌به‌له‌دروستكردنى خراپه‌كارى، به‌مه‌ش كارێكت كردووه سه‌روسامانى نیه ! له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌رهیچت پێنه‌كراو ئه‌م كه‌مترینه‌ت كرد، بزانه شتێكى بچوكت نه‌كردووه. ((ماويه تى))
ساڵح ژاژڵەیی چەند مانگێك لەمەوبەر خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لەشارو شاۆچكەكانی دەڤەری سەوز دەستی پێكرد و داوای موچەو ئەنجامدانی خزمەت گوزاری و سزادانی ئەوانەی كە خەرێكی كاری گەندەڵی و دزینی سامانی هاوڵاتیانن . خۆپیشاندەران لە لایەن ئاسایش و پۆلیس و هێزی پێشمەرگەوە پەلاماردران .لە ئەنجامدا 7 هاوڵاتی لە كفری و تەكیەو سەید سادق شەهید كران و لە ژێر هەڕەشەو لێدان و گرتن و سوكایەتی پێكردن ، كۆتاییان بە خۆپیشاندانەكان هێنا . لە سنوری پارتی زۆر بەدەگمەن خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت . لەبەر ئەوە نییە كە خەڵكی ئەوێ ڕازین لە ڕەفتارەكانی پارتی ، بەڵكو لەبەر ئەوەیە بە جۆرێك ترسیان خستۆتە دڵی خەڵكەوەو خەڵكیان تۆقاندوە خەڵك ناتوانێت هیچ جوڵەیك بكات . زیندانەكانی پارتی پڕن لە خەڵك هەر كەسێك كەمترین ناڕەزایی دەربڕیـَت خێرا بە بەهانەی تیرۆر و جاسوسی و پەیوەندی بە پەكەكەوە دەیخەنە ژێر ئەشكەنجەو دەیخەن كونی زیندانەوە . تا ئێستا چەندین كەسیان بە ئاشكرا كوشتوە لە ژێر لێدان و ئەشكەنجەدا . هەر لەو ماوەیەی پێش‌و پێشمەرگەیەكی یەكێتیان شەهید كرد بە بەهانەی ئەوەی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە كردوە . ئەوەتا ئێستا كادیرێكی تری یەكێتیان لە زاخۆ گرتوە بەناوی ئەوەی پەیوەندی بەپەكەكەوە هەیە . لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوشدا لە ئەنجامی ئەوەی لە دهۆك و چەند شوێنێكی تر خۆپیشاندان كرا و داوای موچەو ئازادیان دەكرد ژماریەكی زۆر لە ڕۆژنامەنوس و چالاكاكەوانیان گرت لەوانە شیروان شیروانی و مامۆستا بەدەل بەرواری . لە ئێوارەی ڕۆژی 15/2/ 2021 شاری هەولێر كەوتە بەرهێرشی چەندین موشەكەوەو بەو هۆیەوە ئاسایشی شارەكە شێواو چەندین كەس بریندار بون و كەسێكیش گیانی لە دەستدا و سەربازێكی ئەمەریكیش بریندار بوو . ئەمە ڕوداوێكی زۆر سەرنج ڕاكیش بوو ،بەو هۆیەوە هاوپەیمانانی دژی داعش هاتنە سەرخەت و هاو خەمی و خۆیان بۆ حكومەتی هەرێم دەربڕی و دەست بەجێ داوایان لە حكومەتی عێراقی كرد لیژنەیەك پێك بهێنن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو كارە تیرۆریستییە كە ویستویانە ئاسایشی شاری هەولێرو هەرێمی كوردستان تێك بدەن . دەتوانین بڵێن ئێستا هاوپەیمانان بونە بەرگریكار لە هەرێمی كوردستان . خۆ ئەگەر ئەوە نەیوایە چەند ساروخێكی تر بتەقێنرایە ، ئێستا سەرانی بناماڵەی بارزانی لە تەیارەدا دەبون بۆ لای ئەردۆغان وەكو چۆن لە كاتی هاتنی داعشدا بۆ مەخمور بنەماڵەی بارزانی خۆیان پێچابۆوە بۆ ڕاكردن و دواجار ئیران فلمیشی لەسەر دەركردن . هێزی پارتی ڕێوین بەرامبەر دوژمن و شێرن بۆ شەهید كردنی خەڵكانی وەكو سەردەشت عوسمان . لەم كاتە هەستیارەدا كە ئەو ڕوداوە سەرنجی هەمووخەڵكی كوردستان و ناوچەكەو جیهانیشی بۆلای خۆی ڕاكێشاوە و هەر یەك بە جۆرێك هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت و بە جۆرێك بیری لێ دەكاتەوەو لایەنێك تۆمەتبار دەكات . سەركردایەتی یەكێتی بە پەرۆشەوە سەیری ئەوڕوداوە دەكەن و نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن ، لە بری ئەوەی پارتی لاپەڕەیەكی تازەبكاتەوەو هەوڵی ئاشتەوایی گشتی بدات و حكومەتی هەرێم بە یەكگرتویی نیشان بدەن لەبەردەم دۆست ودوژمن حكومەتەكەی پارتی بڕیاری دادگایی كردنی ئەو گیراوانەی دا كە چەند مانگێك پێش ئێستا لە دەڤەری بادینان خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو بۆ ئەوەی موچە لە كاتی خۆیدا وەرگرن و ئازادیان هەبێت . گیراوەكان تۆمەتی سیخوڕی و ئاژاوەگیڕی و ئامادەكاری بۆ هێرش بردنە سەر قونسلخانەكانیان دراوەتە پاڵ . هەر كاتێك پارتی بیەوێت خەڵك زیندانی بكات یان سزایان بدات ، سیناریۆی ئامادەكراویان هەیە بۆ سزادانەكە. سەرۆكی حكومەت پێش وەخت خۆی بڕیارەكەی دابوو چونكە وتبوی ، ئەوانە رۆِژنامە نوس نین و جاسوس و تێكدەرن بۆ ئەوەی بە یاسای ڕۆژنامەوانی دادگایی نەكرێن . لە ڕاستیدا ئەم لێدوانەی سەرۆكی حكومەت بوو بە بڕیاری دادگا و دادوەرە كۆیلەكانی سەر بە پارتیش بریارەكەی سەرۆكی حكومەتیان خوێندەوەو 5 كەس لە گیراوەكان هەر یەكەیان بە 6 ساڵ زیندانی حوكمدران . سەردەشت عوسمان بە بڕیاری كێ گیراو بە بڕیاری كێ شەهید كرا، ئەمانەش هەر بە بڕیاری ئەوانە حوكم دران بەڵام لە ڕێگای دادگای پارتییەوە . شێوازی دادگایی كردنەكە هیچ عەدالەتێكی تێدا نەبوەو كۆی كێشەكە بە سیاسی كراوە و تەنانەت باسی ئەوە دەكرێت هەڕەشەی تەعدای شەرەف لە كەس و كاری گیراوەكان كرابێت . ئەمەش دوو بارەكردنەوەی ڕەفتارەكانی بەعسە. لە ئەنجامدا ناڕەزایەتییەكی فراوانی لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و ڕێخراوەكانی مافی مرۆڤی جیهانی و نەتەوەیەكگرتوەكان لێكەوتەوە . سەیركەن لەم كاتەدا كە هەرێمی كوردستان لە هەموو لایەكەوە كەوتۆتە بەر مەترسی، لە بری ئەوەی سەرنجی دنیا بەلای هەرێمدا ڕاكێشن ، پارتی خەریكی سزادان و دادگایی هاولاتیانە ئەوەش بۆ ئەوەی هیچ كەس زاتی ئەوە نەكات نەك خۆپیشاندان بكات ، بەڵكو فزەش نەكات . تەنها لەسەر ئەوەی خەڵك داوای موچەو ئازدادی دەكات ، 6 سال َحوكمیان دەدەن ، بەڵام ئەوانەی لە 17ی شوباتی ساڵی 2011 چەندین كەسیان لەبەر دەمی لقی چواری پارتی لە سلێمانی شەهید كرد ، تا ئێستا سزا نەدراون . سەیركەن چۆن دوژمنان لە هەموو لایەكەوە تێڵایان لە هەرێمی كوردستان بڕیوەو دەسەڵاتدارانی كوردیش خەرێكی سزادانی هاولاِتیانی خۆیانن . توركیا نیوەی بادینانی داگیر كردوەو پارتی خۆی پێش سوپای تورك كەوتوە بۆ لێدانی پەكەكە . بەڵام خەڵك دەگرێت بە بیانوی ئەوەی دۆستی پەكەكەن و ئەوە بە خیانەت دەزانێت . شەنگال ڕادەستی بەغدا دەكاتەوە لەسەر داوای توركیا بۆ دەركردنی پەكەكە لە شەنگال. سەیری ڕاپۆرتەكەی ( یەهود ئێعری ) نوسەرو لێكۆڵەرەوەی ئیسڕائیلی بكەن كە نوسیویەتی بارزانی لەسەر داوای توركیا ڕیفراندۆمی كرد بۆ ئەوەی ناوچە دابڕێنراوەكان لە دەست كورد‌و یەكیتیش بچن . سەیر لەوەدایە بۆ كەركوك دەگرین ، بڵام تا ئێستاش ڕازی نەبون پارێزگاری كەركوك بدرێت بە كورد چونكە دەبو لە پشكی یەكێتی بێت . دوو رۆژِ پیش هێرشە موشەكیەكەی سەر هەولێر ڕاكان جبوری بەڕەسمی لە لایەن مستەفا كازمیەوە كرا بە پارێزگاری كەركوك . یەك ڕۆژیش پێش هێرشە موشەكیەكەی هەولێر ، وەزیری ناوخۆی بەغدا هاتە كەركوك و كۆبونەوەی داخراوی بە بەرپرسەكانی كەركوك كرد . ئێستا پارتی زۆر دڵخۆشە كە پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی نەبوو . ئێوە لە پێناوی بەرژەوەندی و ناكۆكیەكانی خۆتان هەرێمی كوردستانتان كردۆتە شوێنی تەراتینی دوژمنان و دەیان بنەكەی جاسوسییان تێدا كردۆتەوەو لە بری دژایەتی ئەوان خەرێكی سزادانی میللەتەكەی خۆتانن . باشە ئەگەر بەیانی لە بەسرەوە فەوجێك حەشدی شەعبی لە ڕێگای ئیرانەوە بهێننە شارباژێر و سلێمانی موشەك باران بكەن ، چیتان یپَدەكرێت ؟. هیچ لایەكتان خەمی موشەك بارانەكەی هەولێرتان نەبێت . ئێستا ئەمەریكا خۆی كردۆتە بەرپرسی ئەودۆسیە، نەك لەبەر خاتری ئێوەو كورد . بەڵكو لەبەر ئەوەی ئەمەریكا خۆی لێرەیە و نایەوێت بارودۆخەكەی لێ تێك بچێت . ئەگەر ئەمەریكا پێویستی بە هێزی ئێوە هەبوو، بە چەند ملیۆنە دۆلارێك هێزەكەتان لێ بەكرێ دەگرێت و بەلاشیەوە گرنگ نییە چەند دەكوژرێن و بریندار دەبن ،گرنگ ئەوەیە خوێن لە جەستەی سەربازێكی خۆی نەیەت . ئەگەر یەكێتی وپارتی خۆیان بە خاوەن و خەمخۆری ئەم هەرێمە بزانن دەبێ ئەوراستیە بزانن كە ئەو دادگاییەی لە هەولێر بەڕیوەچو زۆر مەترسیدارترە بۆ ئایندەی هەرێمی كوردستان وەك لە موشەك باران كردنەكە . ئەو دادگاییی كردنە بەو شێوازە بە مانای ئەوە دێت كە هیچ كەسێك لەم هەرێمە ژیانی پارێزراو نابێت و كەسیش لە خەمی ئەم وڵاتەدا نابێت .ئەگەر یەكێتی ڕاست دەكات و خۆی لە پارتی بە خەمخۆرتر دەزانێت ، ئەگەر پارتی ئەوحوكمەی هەڵاَ نەوەشاندەوە ، با لە حكومەت بكشێتەوە . بەڵام بە تاقیكردنەوە دەركەوت كە نە یەكێتی و نە پارتی لە خەمی میللەتدا نین . ئەم دوو حیزبە لە پێناوی بەرژوەندی خۆیان و بنەماڵەو بەرپرسەكان و خزمەكانی خۆیان كار دەكەن نەك بەرژەوەندی گشتی . كەواتە هەردوك لا ڕوی یەك دراوی قەڵبن و نرخیان لای میللەت نەماوە . كاتیك بەرژەوەندە تایبەتیەكانیان لە گۆڕێدابێت ، ئامادەن چاو لە هەموو كەم و كورتییە كانی یەكتری بپۆشن . یەكێتی دوو ڕۆژ پێش دادگاییی كردنەكە كۆبونەوەی سەركردایەتی خۆی كرد و داوایان كرد ئەو سزادراوانە ئازاد بكرێن چونكە بە نایاسایی گیراون و كێشەكەیان بە سیاسی كراوە . بەڵام پارتی بڕیاری خۆی دا‌و هیچ حسابی بۆ یەكێتی نەكرد . بە حوكمی ئەوەی پارتی و یەكێتی و گۆڕان بەشدارن لە حكومەتدا ، كە واتە یەكێتی و گۆڕانیش ڕازامەندن لە سەر ئەو بڕیاری حوكمە . لە كاتێكدا ئێوە بەشداربن لە حكومەتدا دەركردنی بەیاننامە لەسەر ئەو دادگایی كردنە چ نرخێكی هەیە، خۆ ئێوە ئۆپۆزسیۆن نین بەیاننامای ناڕەزایەتی دەركەن و بەشێكن لە حكومەت و دەبێ خاوەنی بڕیاربن . ئەگەر ئێوە لەناو ئەم حكومەتدا هیچ نین ، بۆچی پیاوانەو بە حەیای خۆتانەوە لەوحكومەتە ناچنە دەرەوەو خۆتان لەو بەرپرسیاریەتە بەدوور بگرن . من سەیرم لە یەكێتی دێت كە خاوەنی سەرەوەری هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ بوە . خاوەنی هێزێكی باش و لەشكرێك شەهید و جەماوەرێكی باشە و بۆچی بەو شێوەیە بۆتە كۆیلەی پارتی و بە هەموو شتێكی ئەوان ڕازییە . سەیری ئەمە بكەن : بەناوپۆستی وەزیری پێشمەرگەیان هەیە . بەڵام پارتی خۆی هێز دەباتە زینوی وەرتی . وەزیری بەگری توركیا دێتە هەرێمی كوردستان ، بەڵام كۆبونەوە لەگەڵا مەسعود بارزانی و نیچیر و مەسرور دەكات و وەزیری پێشمەرگە بەشداری ئەو كۆبونانەوە نابێت . خۆ پێش وەختیش هەمومان دەمانزانی بەرنامەی هێرش كردنە سەر پەكەیان هەیەو ڕوداوەكەی چیای گارە ئەوە پشت ڕاست دەكاتەوە . وەزیری پێشمەرگە یەكیتییە بەڵام مەلامستەفای كوڕی مەسعود بارزانی دەچێت ئاڵ و گۆڕ لە هێزەكانی بارزاندا دەكات . وەكو ئەوەی بارزان وڵاتێكی تربێت و خاوەنی هێزی خۆی بێت . بیر بكەنەوە ئەم یەكێتییە چ دڵێكی بەم بەشداربونە لە حكومەتەكەی پارتیدا خۆشە ، ئەگەر بەرژەوەندی تایبەتی لە پشتەوە نەبێت ؟. ئەگەر وانییە چ كاتێك لە ئێستا گونجاوتر هەیە بۆ ئەوەی بڕیاری كشانەوە لە حكومەت بدەن و خۆیان بكەنە خاوەنی ئەو هەموو خەڵكە ناڕازیەی ئێستا هەیە بە تایبەتی ناوچەی بادینان . ئەگەر یەكێتی وگۆڕان لە حكومەت بكشێنەوە هەموو بەرپرسیاریەتەكە دەچێتە ئەستۆی پارتی بە تەنها . ئەو كات پارتی ڕوبەڕوی ناڕەزایەتییەكانی ناوخۆش و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و نەوە یەكگرتوەكانیش دەبێتەوە و بەتەنها دەمێنێتەوە . هاتنەدەرەوەی یەكێتی لە حكومەت بە مانای كۆتایی هاتنی ژیانی سیاسی نابێت چونكە خاوەنی پێگەو هێزی خۆیەتی وبایەخ و گرنگی خۆی دەمێنێت لای هاوپەیمامانان . من مەبەستیشم ئەوە نییە یەكێتی شەڕ لەگەڵ پارتی بكات بەڵكو هەڵوێستی هەبێت . باشە خۆ دنیا وێران نابێت یەكێتی هەنگاوێكی لەو شێوە بنێت و خۆی تاقی بكاتەوە ؟. دڵنیام قازانج دەكات و جەماوەری زیاتر دەبێت . ئەگەر یەكێتی و گۆڕان ڕاست دەكەن و خەڵك ناخەڵەتێنن بە دەركردنی بەیاننانەو دەربڕێنی هاوخەمی بۆ حوكمدراوەكان ، با لە حكومەت بكشێنەوەو لەگەَڵا لایەنەكانی تر بەرەیەكی نیشتمانی بنكە فراوان پێك بهێنن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتودا . بەدڵنیاییەوە گۆڕانكاری ئەرینی گەورە ڕودەدات و ئەو بارودۆخە سیاسیە چەق بەستوەی ئێستا لەئارادایە ، لەبەر یەك هەڵ دەكێنرێت و بارودۆخێكی نوێ و قۆناغێكی نوێ دێتە كایەوە . ئەگەر یەكێتی و گۆڕان هەر بەردەوام بن لە حكومەتداو پارتی هیچ حسابێكیان بۆ نەكات ، هیچ ڕول َو بایەخ و نرخێكیان لە گۆڕپانی سیاسی و ناو جەماوەردا نامێنێت .ئێوە هەردوك لاتان داوای ئازاد كردنی گیراوەكانتان كرد ، بەڵام پارتی هیچ حسابێكی بۆ نەكردن و حوكمی دان . باشە لە خۆتان ناپرسن : پارتی نەوتی هەرێمی هەڕاج كردوەو ئیفلاسی بە هەرێمی كوردستان كردوە ، لە بری ئەوەی وەزیری سامانە سروشتییەكان بچێتەبەغدا بۆ ڕێكەوتن لەسەر بودجە كە هەموی پەیوەندی بە دۆسیەی نەوتەوە هەیە ، بۆچی قوباد تاڵەبانی و ئاواتی شێخ جەناب دەبنە كەواسووری بەر لەشكر؟. ئەگەر دادگای تەمیز حوكمی گیراوەكان هەڵ نەوەشێنێتەوەو یەكێتی گۆڕانیش لە حكومەت نەكشێنەوە ، بەمانای ئەوە دێت یەكێتی و گۆڕانیش ڕەزامەندن بەو حوكمەو دەركردنی بەیاننامە تەنها دەبێتە سیناریۆی درۆ . بەڵام جەماوەر بێدەنگ نابێت . ساڵح ژاژڵەیی
بەشدار عوسمان هێنان و چاوساغی بۆ تانک و زریپۆش و دەبابەکانی بەعس و تورک و فارس و عەجەم بۆ سەر ماڵی خەڵک پەیوەندی بە ئاسایشی هەرێمەوە نیە ! کردنی کۆڵان و سەربانەکانی شارەکان بە جەبهە و بەکوشتندانی (١١٠٠٠) گەنج و مناڵ و پیر و پەککەوتە لە شەری ناوخۆدا،لەبەر پاراستنی ئاسایشی هەرێم بوو ! دۆخەکە لە مەترسی تێپەڕیوە و پێویستە لێیان بپرسینەوە،کێ مۆڵەتی بە ئێوە داوە چەکتان بەدەست بێت و گوللە بنێن بە دەمو سینگ و سەری مناڵ و کوڕی خەڵک ؟! ئێوە مۆڵەتتان لەکێ وەرگرتووە گەنجێک لەتاو برسیەتی دێتە سەرجادە لولەی تفەنگەکانی تێدەکەن و مێشکی دەپڕژێننە سەر شەقام و خیابانەکان ؟! هەر بەم مناسبەیە حەقە بپرسین،ئەی ئەوانەی تۆماهۆک دەهاوێژنە ئەم دیوە،مۆڵەتیان لەئێوە وەرگرتووە،ئەی بۆ ئاشکرایان ناکەن ؟ ئەی ئەوانەی تۆپبارانیان کردۆتە کاری رۆژانە ئۆپەراسیۆن لەناو قوڵایی خاکی هەرێم ئەنجامدەدەن ئێوەیان ئاگادارکردۆتەوە ؟! ئەی بۆ نوقەتان لێوە نایە ؟ کێ مۆڵەتی بەئێوە داوە سەروەت و سامانی ئەم کۆمەڵگایە بەتاڵان ببەن و دەست بۆ بڕینی شیری مناڵی ساوا ببەن و کرێی رۆژانەی باوکەکەی ببڕن ؟! بەکام داد و دادگا و یاسا و دەستورێک و عورف و عادات و ئەخلاقێک، دەمو سینگی رۆژنامەنووسانتان کردە بێژینگ ! تەنها لەبەر ئەوەی پێشەنگی داواکردنی ماف‌و ئازادییەکان بوون ؟! ئەوە ئێمەین داوای داماڵینی چەکمان کرد،ئەوە ئێمەین داوای پاراستن و ئەمنیەت دەکەین،ئەوە ئێوەن میلیشیا دورستدەکەن تا پارێزگاری لە بۆڕییە نەوتیەکانتان بکات، ئەوە ئێوەن چەک دەبەخشنەوە تا بێدەنگمان بکەن . ئەوانەی خەڵک دەکوژن و ژیان و ئەمنیەتی ئەم کۆمەڵگایەیان خستۆتە مەترسییەوە لای هەموومان ناسراون،لەسەرووی هەموو یاسا و داد و دادگا و لێپرسینەوەیەکن،مۆڵەتی چەک و تەقەکردنیان هەیە و بەڕەسمی پارێزگاری‌یان لێدەکرێت،بۆیە دەست ناپارێزن و ژیان و ئەمنیەت و کەڕامەتی ئەو کۆمەڵگایەیان خستۆتە مەترسیەوە، ئەوانەشی دەیانەوێت شکۆ و شکۆمەندی تاکەکان پارێزراو بێ،لەباشترین حاڵەتدا سزا دەدرێن . ژیان و شەخسیات و کەڕامەتی هەمووان لەژێر مەترسیەکی کوشندە دایە و بۆیەک ساتیش و لەهیچ شوێنیک ئەمنیەت و ئارامی و دڵنیایی هەستی پێناکرێت،ئەوەی دۆخەکەی مەترسیدارتر و قوڵتر کردۆتەوە ئەوەیە دامودەزگایەک،پەناگەیەک شک نابەرێت ماف بۆ مافخوراو بگەڕێندرێتەوە . دوور نەڕۆین چەند مانگێک بەر لە ئێستا لاقەکارانی کچە حەوت ساڵانەکان وەکو پاڵەوان لەدادگا هاتنە دەرەوە.
د. كامه‌ران مه‌نتك ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه به‌ده‌یان موسته‌شارو تاوانبار‌و دزو جه‌رده‌و گه‌نده‌ڵ و وڵات فرۆش و سیخوڕی ولاتان و كۆنه به‌عسی و ئه‌و جه‌للادانه‌ی ئازاری گه‌نجی كوردیان ده‌داو له‌زیندانه‌كاندا سووكایه‌تیان پێده‌كردن، ئه‌و ئه‌فسه‌رو پله‌داره سه‌ربازیانه‌ی پلانیان بۆ وێرانكردن سڕینه‌وه‌ی كوردستان داده‌نا، هه‌موو ئه‌وانه به‌ئاشكرا له‌م هه‌رێمۆكه‌ی ئێمه ته‌راتێن ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی له‌به‌غداو ناوچه‌كانی تری ئێراقیش تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و راده‌كه‌ن په‌نا بۆ هه‌رێمی كوردستان دێنن، لێره داڵده ده‌درێن و زه‌وی و ڤێللاو ئۆتۆمۆبیل و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان بۆ مه‌یسه‌ر ده‌كرێت، كه رۆڵه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه خه‌ونی پێوه ده‌بینێت، كه‌چی خه‌ریكه له‌م وڵاته جگه‌ر سووتاوه‌دا شوێنی هاوڵاتیانی ساده‌ی خۆمان نابێته‌وه!. ئه‌گه‌ر به‌عس جاریك ته‌عریبی كرد، ئه‌و ته‌عریبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی كردی، له‌ماوه‌ی زیاتر له 1400 سالی رابردوو نه‌كراوه، ئه‌و سووكایه‌تیه‌ی ئێستا له‌باشوور به كه‌سایه‌تی كورد ده‌كرێت هیچ دوژمنێكی كورد به‌م شێوه‌یه نه‌یكردووه!. هه‌موو ئه‌مانه له‌به‌ر زه‌قه‌ی چاوان ده‌كرێت، گوایه ئه‌مه سیاسه‌تكردنه‌وه كه‌س نابێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، دواتریش هه‌ر ئه‌و سوودمه‌ندانه، كاتێك ته‌نیا قاچێكیان له هه‌رێم ده‌چێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان دێت دژی ئه‌و میلله‌ته ده‌یكه‌ین، واته له‌گه‌ڵ حزب و سه‌ركرده‌كان دۆست و له‌گه‌ڵ میلله‌تیش دوژمنن!. جێگای سه‌رسامیه داگاكانی به‌غدا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌وڵاتانی تریش وه‌ك تاوانباری جه‌نگ داوای موسته‌شارو كورد كوژو سیخوره‌كانی به‌عس ده‌كه‌ن، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئاماده نیه ته‌سلیمی دادگایان بكات، كه‌چی چه‌ند گه‌نجێكی تووڕه، كه هه‌ندێكیان ته‌نیا داوای مووچه‌ی خۆیان كردووه، له كونجی زیندانه‌كان ده‌ئاخنرێن و ده‌یان تۆمه‌تیان بۆ دروست ده‌كرێت. نازانم له هه‌رێمی كوردستان چی ماوه تا سیخوڕی له‌سه‌ر بكرێت؟! ئه‌وه توركیا نیوه‌ی وڵاتی داگیركردووه‌و له‌په‌نای حكومه‌تی كوردیه‌وه راسته‌وخۆ سیاسه‌ته‌كانی خۆی جێبه‌جێده‌كات، توركیا چ پێویستی به سیخوڕ هه‌یه، له‌كاتێكدا وا زۆربه‌ی لوتكه چیایه‌كانی كوردستان خستۆته بن ده‌ست و به‌رۆژی رووناك كوردستان سووتماك ده‌كات و داروبه‌ر له‌ره‌گه‌وه هه‌ڵده‌ته‌كێنێت، هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه سنووریه‌كان ده‌بینن، كه ترۆمبێڵه بارهه‌ڵگره‌كانی توركیا داربه‌ڕووه‌كانی كوردستان له‌ره‌گه‌وه هه‌لده‌ته‌كێنێت و ده‌یگوازێته‌وه بۆ توركیا، هه‌موو خه‌ڵك ئه‌وه ده‌بینێت، ته‌نیا ده‌سه‌لاتی كوردی نه‌بێت!. باشه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك چاوه‌كانی هێنده لاواز بێت توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت ئه‌و تاوانانه‌ی توركیا به رۆژی رووناك ببینێت، چۆن ده‌توانێت چه‌ند گه‌نجێك ئاشكرا بكات، كه سیخوڕی ده‌كات!؟ بۆ كێی ده‌كات؟ بۆ وڵاتێكی بێگانه. چی ماوه له هه‌رێم تا دوژمنانی كورد پێویستیان به‌سیخوڕ بێت!. ، ئێران نیوه‌ی داگیركردوه، توركیا نیوه‌كه‌ی تر، ئێراقیش وا له‌و دیو سنوری قوشته‌په هه‌ڕه‌شه ده‌كات!؟ چیتان ماوه له‌ده‌ستی بده‌ن!. ئه‌گه‌ر خه‌لك سیخوری و خۆفرۆشیش بكات، ئه‌وه ئیوه‌ن ئه‌و بازاڕه‌تان گه‌رمكردووه، ئێوه‌ن خه‌ڵكتان هاندا، كه ئه‌گه‌ر سیخوڕی بكات و ولات بفرۆشێت و ده‌ستی دوژمن رابكێشێته ناو وڵات، ئه‌وا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ناو حیزبه كوردیه‌كان پۆست و پله وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌لاته‌كه‌ی ئیوه‌دایه خه‌ریكه به‌هاكانی كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بنه‌مای كه‌سایه‌تی گه‌نجه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و وڵات ده‌كرێته تریاك و ماده‌ی سڕكه‌رخانه‌و باوكی شه‌هیدو قاره‌مانه‌كامیش ده‌كرێنه سواڵكه‌ر، ئه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌یه خه‌ڵكی دڵسۆز‌و وڵات په‌روه‌ر لاته‌ریك و په‌ڕاگه‌نده ده‌كرێت و تاوانبار‌و خۆفرۆشیانیش تاجی گه‌وره‌ییان ده‌خرێته سه‌ر، به‌ڕاستی جێگای سه‌رسوڕمانه له هه‌رێمی كوردستان باسی سیخوڕی و وڵات فرۆشی و خیانه‌ت بكرێت، له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری سه‌ركرده‌و هێزه كوردیه‌كان پێشبڕكێیانه له‌سه‌ر خیانه‌ت. به‌راستی ئه‌وه‌ی له كێشه‌ی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی به‌دیاركه‌وت، كاره‌ساتێك و شه‌رمه‌زاریه‌كه له‌مێژووی كوردا وێنه‌ی نیه، له‌وه كاره‌سات گه‌وره‌تر هه‌یه، كه گه‌نجێكی كورد، به ناموس هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دان به شتێك دابنێت، كه‌واته ده‌بێت ره‌حمه‌ت بۆ به‌عسیه‌كان بنێرین، ئه‌وانیش هه‌رهینده‌یان كرد. به‌راستی كاره‌ساتی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌هه‌موو كه‌یسه‌كه سه‌رنجراكێشترو پڕئازارتره. ئێستا خه‌ریكه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌و هه‌موو جه‌للادو تاوانباره‌ی به‌عس بۆچی له‌هیچ شوینیك جێگایان نابیته‌وه له كوردستان نه‌بێت، وا دیاره ئه‌وان بۆیه لێره داڵده دروان بۆئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ناموس له‌زیندانیانی كورد بكه‌ن و خولی فێركردنی ئازادانی گه‌نجان بۆ شۆڕشگێڕه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی كورد بكه‌نه‌وه‌ئه‌و، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه له‌زیندانیه‌كی بن ده‌ست بێئیراده بكات، جیاوازی چیه ئه‌گه‌ر كورد بێت یا عه‌ره‌ب یابه‌عسی یا هه‌ر حزبێكی تر!؟ ئه‌و كاره جێگای شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌یه‌و دڵنیام ئه‌وه خاڵی سه‌ره‌تایی كۆتاییه‌كه‌یه‌و دۆخه‌كه به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ڕوات، كه هیچ كوردێكی وڵات په‌روه‌ر خۆزگه‌ی بۆ نه‌ده‌خواست و خۆزگه‌ی بۆ ناخوازێت. زۆر روونه، كه ئێمه له‌كۆتایی قۆناغێكدا ده‌ژین و هه‌موو نیشانه‌كانی ئه‌و كۆتاییه ده‌ركه‌وتووه‌و ئه‌و جۆره ره‌فتارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش یه‌كێك له‌نیشانه زه‌قه‌كانی ئه‌و كۆتاییه‌یه!.
كامەران وریا قانع كاتێك جۆن بایدن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای برده‌وه، زۆربه‌ی میرنشینه‌كانی كه‌نداو به سعودیه‌شه‌وه ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت، رۆژانه رۆژنامه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو باسی دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌كه‌ن كه له‌سه‌رده‌می ئۆباما روویدا كاتێك بایدن جێگیری بوو. ئه‌م ترسه‌ش ره‌وایه‌تی خۆی هه‌یه ، چونكه به‌شێكی زۆری ستافی بایدن هه‌مان ستافن كه له حكومرانی ئۆباما ده‌ست به‌كار بوون، دیموكراتیه‌كان زۆر ره‌شبینانه بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ڕوانن كه سیخناخه به سیاسی نه‌زان و دیكتاتۆری بچوك، ئۆباما گه‌یشتبوه بڕوایه‌ك لێگه‌رێن میلله‌تانی ناوچه‌كه بریاری خۆیان بده‌ن چ جۆره رژێمێكیان ده‌وێـت، ئه‌مه یه‌كێك بوو له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌هاری عه‌ربی له 2011. به گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ( ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ) سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه ترامپ له ساڵی 2018 كشایه‌وه له‌و ئه‌نجومه‌نه، وزه‌یه‌كی زیاتر ئه‌دات به چالاكی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌و راپۆرته‌كانی كه زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كانی دنیا ده‌خاته ژێر چاودێری كردنی ئازادی راده‌ربڕین، ئازادی رۆژنامه‌نووسی، دۆخی زیندانیان..هتد. بێگومان كوردستان و عێراق یه‌كێك ده‌بێت له‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نی به باشی باسیان ناكات له راپۆرته‌كانی،به تایبه‌تی كه‌یسی رۆژنامه‌نووسانی ده‌ڤه‌ری بادینان و حكومی دادگاكانی هه‌ولێر یه‌كێك ده‌بێت له په‌ڵه‌یه‌كی زۆر ناشرین ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێـته‌وه. سه‌رۆكی حكومه‌ت و موسته‌شاره‌كانی ده‌بێت باش بزانن دیموكراتیه‌كان زۆر توند له‌گه‌ڵ ئازادییه‌كان وه‌كو ترامپی بازرگان نین. ئیداره‌ی بایده‌ن یه‌كێك له‌خێراترین بریاریان ده‌رهێنانی گروپی حوسیه‌كان بوو له یه‌مه‌ن له لیستی تیرۆر ،هه‌رچه‌نده ئه‌م گروپه له‌گه‌ڵ دۆسته هه‌ر نزیكه‌كه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن كه سعودیه‌كانن. سه‌ركردایه‌تی پارتیش نابێت دڵی به‌وه خۆش بێت كه چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له گه‌ڵ بایدن هه‌یه یاخود به هاورێ و دۆستی بزانن . پارتی دیموكرات كه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی له ده‌ست دایه ، ده‌بێت له‌وه تێبگات كورد له ناوچه‌كه زۆر بچوكه ده‌ستبه‌رداری بوونی ئه‌وه‌نده‌ی كێشه‌یه‌كی ئه‌خلاقیه بۆ ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده كێشه‌ی له ده‌ست دانی به‌رژه‌وه‌ندی زل نیه. هه‌موو فشۆڵی دۆخه‌كه‌مان دیوه، له رووی ئابوریه‌وه داڕماوه، له رووی هێزی سه‌ربازیه‌وه نزیكه له سفر، له‌رووی یه‌كگرتووی ناوخۆ له ژێر سفره‌وه‌یه، كه‌واته ئه‌م دۆخه له‌ده‌ست دانی زۆر ئاسانتره له‌وه‌ی به‌رگری لێبكه‌یت. به كه‌له ره‌قی و عه‌قلیه‌تی پۆلیسی دۆخه كه زیاتر پاڵ پێوه‌ده‌نرێت به‌ره‌و رووخان ، دواتر په‌شیمانیه‌كی له‌دوا ده‌بێت،كه به‌هه‌موو كورد فریای چاره‌سه‌ر كردنی ناكه‌ون، دور نه‌رۆین له ڕیفراندۆم ئه‌نجامی كه‌له ره‌قی، له ده‌ست دانی نیوه‌ی خاكی كوردستان و بێهز بوونی رۆڵی كورد بوو له ناوچه‌كه