له په‌نای شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه چی ده‌گوزه‌رێت
2021-01-28 19:26:35
د. كامه‌ران مه‌نتك
هه‌ركاتێك وه‌زیرێكی توركیا سه‌ردانی به‌غداو هه‌ولێر بكات، پیلانێك له ئارادایه، بۆیه ئه‌و سه‌ردانه كت و پڕه‌ی ( خلوسی ئاكادار) زه‌نگی مه‌ترسی جه‌وله‌یه‌كی تری شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه لێده‌دات، به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌ردانه له‌كاتێكدایه، كه‌به‌ره‌و به‌هارده‌چین و زۆربه‌ی شه‌ڕه گه‌وره‌كانی كوردیش له‌و وه‌رزه‌دا بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌ر سه‌ختی چیاكان په‌لاماری كوردستان دان له زستان كارێكی سه‌خته‌و به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش زستان ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ خۆئاماده‌كردنی ته‌واو بۆ شه‌ڕ. هاوكات ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئاكار له‌كاتێكدایه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وامن له‌گفتوگۆ، به‌ڵام له‌دۆخێكی سه‌ختدایه‌و گرژیه‌كان له‌نێوان ئه‌و دوولایه‌نه تادێت قووڵتر ده‌بیته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای داخه به‌غدا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهیناوه‌و توانیویه‌تی ناومالی كورد له‌ره‌گه‌وه دابه‌ش بكات و كۆمه‌ڵگای كوردی له‌ناخه‌وه بنكۆڵ بكات، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كوردی له په‌رته‌وازه‌ییه‌كی گه‌وره‌دایه. جێگای داخه په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ریم له‌گه‌ڵ رۆژئاوا‌و ئه‌مریكاش دوای ریفراندۆم ساردی تیكه‌وتووه‌و ئه‌گه‌ر به‌رووكه‌ش گرژیش نه‌بێت، ئه‌و گۆڕانانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هاوسه‌نگی هێز له‌ناوچه‌كه روویداوه، كارتی كوردی تا راده‌یه‌كی زۆر بێهیز كردووه. بۆیه توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه وه‌ك ساڵانی پێشتر(2017-2018-2019) ده‌ستی زیاتر له مه‌سه‌له‌ی كورد بوه‌شێنێت، له‌باشووره‌وه به‌ناوی لێدانی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه ده‌یه‌وێت كورد بخاته‌وه نێو شه‌ڕێكی ناوخۆیی مه‌ترسیدار، له رۆژئاوای كوردستانیش پێده‌چێت هه‌مدیس گڵۆپی سه‌وزی له‌لایه‌ن روسیا‌و ئه‌مریكاو ناتۆوه بۆ هه‌ڵكرابێت بۆئه‌وه‌ی په‌لاماری (عه‌ین عیسا) بدات. ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، ئه‌وه‌یه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشوه‌چوونانه، پیلانێكی هه‌رێمی ترسناك له پشته په‌رده به‌دیده‌كرێت و یه‌كێك له سیناریۆ ترسناكه‌كانی ئه‌و پیلانه‌ش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپای ئێراقه، بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌په‌نای شه‌ڕی په‌كه‌كه‌وه، یاخود له‌په‌نای سه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه به‌سه‌ر بۆڕیه نه‌وته‌كان، پێده‌چیت جۆره رێككه‌وتنێكی هه‌رێمی له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌نجام درابێت و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاش به‌شێك بێت له سیناریۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپای ئێراق بۆ سه‌ر سنووره‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخی باشووری كوردستان، بۆ قۆناغی به‌ر له راپه‌ڕین. ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه دیاره به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت، ره‌نگ بێت زۆرینه‌ی خه‌لك پێشوازی له سوپای ئیراق بكات، به‌بێئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سوپایه تێبگه‌ن، هاوكات واپێده‌چیت به‌شێكی هێزی كوردی، كه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌شێك له‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌نوێنن، بیانه‌وێت به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ربێنن و ژێر به‌ژێر له‌گه‌ل به‌غدا رێككه‌وتوون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌كاته‌وه، كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دوچاری چ سه‌رگه‌ردانیه‌ك كراوه!. له هه‌موو حاله‌ته‌كاندا پێده‌چێت ئه‌و به‌هاره‌ش، ئه‌گه‌ر زووتریش نه‌بێت، شه‌ڕو ماڵوێرانی روو له‌كوردستان بكاته‌وه، كه جێگای داخه زه‌ره‌رمه‌ه‌ندی یه‌كه‌م له هه‌ر شه‌ڕێك و پێشوه‌چوونێكی له‌م شێوه‌یه‌دا خه‌ڵكی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌بێت.