Draw Media

30 ساڵ دیموکراسی یان دیکتاتۆریی، لە کوردستان !؟

30 ساڵ دیموکراسی یان دیکتاتۆریی، لە کوردستان !؟

2021-03-01 15:45:03



رێبوار عەلی 

بۆ وەڵام ئەم پرسە گرنگە،شیکاریی زۆری دەوێت! بەڵام کەسێک لە دوای ساڵی ١٩٩١ وە لە کوردستاندا ژیابێت و لێی دوور نەکەوتبێتەوەو دەستوپەنجەی لەتەک یەکێتی و پارتی نەرمکردبێت،بە ئاسانی وەڵامی دەست دەکەوێت،کەدەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان ھەرچییەک بووبێت،دیموکراسی نەبووە،چونکە یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی دیموکراسی  دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵاتە،کە ئەوانە نەیان کردووە.
ئەم کارەشیان لە رێگەی سێ پیلانی وردومەحکەمەوە ێەنجامداوە:-
١- فرتوفێڵ و تەزویر لە ھەڵبژاردنەکان.
٢-یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسیەکان،بەھێزی چەکداریی.
٣-گەندەڵی و فەساد،لە بەڕێوەبردنی ھەرێمەکەدا.
پارێزگاریان لە دەسەڵات و مانەوەی خۆیان کردووە.کەواتە بە دڵنییاییەوە،دیموکراس و لیبڕاڵ نەبوون.

دەسەڵاتێک بەتامی دیکتاتۆریی:
دیکتاتۆریی سیستمی فەرمانڕەوای پۆلیسیی و مانەوەیە لە دەسەڵاتدا تائاستی بۆگەنکردن و گەندەڵبوونی رەھا.
باری دیکتاتۆریی، نواندنی جۆراوجۆری ھەیە ،ئەوەی کوردستان  لە مۆدیلی فەرمانڕەوابنەماڵەییەکانی نیودورگەی عەرەبییە،بە دیوەخراپەکەیدا...
٣٠ ساڵ شەڕی ناوخۆو گەندەڵیی.
٣٠ ساڵ دەتاودەستنەکردنی دەسەڵات.
٣٠ساڵ فرتوفێڵ لە ھەڵبژاردن.
٣٠ ساڵ شکڵی بوونی دامدەزگای دیموکراسی.
٣٠ ساڵ بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان،کە بەخوێنی سەد ساڵ قوربانی دانی گەلێکی چەوساوە بەدی ھاتبوو.
٣٠ ساڵ رەفتارو کردار و کلتوریی نامرۆڤانە.
ئەمە پوختەی ٣٠ ساڵ دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیە!
لەناوچەکەدا واباوبووە،ھەر ٣٠ساڵێک جارێک گۆڕینی نەخشەی سیاسی بووە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ھێزە نێودەوڵەتی و ھەرێمیەکان  بەوردی لە ناوچەکەدا پەیڕەویانکردووە،بەتایبەت لە ھەرێمێکی مۆلەقدا ئەم ئاڵوگۆڕکێیە ئاسانترە.
بادەسەڵاتدارانی ھەرێم چەندساڵێکی تریش بەرگەبگرن،بەڵام ناڕەزایی میللەت لەلایەک و لەلایەکی ترەوە لە گەڵ یەکەم  جوڵانی دامەکەدا دەکەون !
بەڵام پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە کێن ئەو ھێزانەی جێگەیان دەگرنەوە؟
ھەرێمی کوردستان لە ناو نەخشەی سیاسی ھەریەک ئەمریکا و ئێران و تورکیادایە،ئەوان ھەتاکو ئەم ساتەش بڕیارە چارەنوسسازەکانی عێراق و کوردستان یەکلادەکەنەوە،دوابڕیاری سیاسی لەم ھەرێمەی ئێمەدا لەدەستی ئەواندایە و وەک کارتی فشار لە ناو سێگۆشەی
 (ئەمریکا-ئێران-تورکیا)دا بەکار دەھێنرێت.
لەناو ھەرێمی کوردستان و تەنانەت لە ئاستی عێراقیشدا،ھێزێکی گەورەی نیشتمانی نیە ،لەدوای گۆڕانکاریەکان دەستبگرێت بەسەر بارودۆخەکەدا و ھاوڵاتیانی وڵاتەکە متمانەی پێبکەن،چونکە ئۆپۆزسیۆنەکەی لاواز و پەرتەوازەیە.
ناچار ھێزە نێودەوڵتی و ھەرێمایەتیەکان لەسەر لایەن و کەسانێک مامەڵەدەکەن  کە بەرژەورندی ھاوسەنگی ئەوان بپارێزێت،دورنیە ئەوانیش ھێزێک ھەڵبژێرن بتوانێت لە رووی سەربازی و ئابوریەوە جێگەی یەکێتی و پارتی بگرێتەوە!
کەواتە قۆناغە نوێیەکە بۆ داھاتوو،ھەم ھێزی ئامادەکراوو ھەم ھێزی خاوەن پێگەی جەماوەری و ئایندەسازی دەوێت ،کە نیشتمان بەرەو لەنگەری ئارامی ببات و شوێنەواری ٣٠ساڵ دیکتاتۆری  دەسەڵاتی دوو بنەماڵەی یەکێتی و پارتی بسڕێتەوە.
یەکەم دەرکەوتنی ئەو ھێزەش ،لایەنی کەمی دەبێت جیاوازبێت لە یەکێتی و پارتی و ھەرگیز نمونەی ئەوان دووبارەنەکاتەوە.
-لە سیستمی حیزبایەتی.
-لە شێوازی فەرمانڕەوایی.
-لە ئاکارورەفتاری کوردایەتی.
-لە ئەقڵی بنەماڵەیی و میراتگری سیاسی.
رێبوار  عەلی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand