مووچە بە داهاتی ناوخۆ
2021-03-02 21:04:44
سەهین موفتی
یەکێک لە هەوڵەکانی کابینەکەی مەسروڕ بارزانی، لە دەستپێکدا ئەوەبوو کە پاشەکەوتی مووچە نەهێڵێت، هەوڵبدات بوژانەوەیەکی خێرای ئابوری لە کوردستاندا بەجوڵە بخات، وەک دەرچەیێک بۆ دامرکاندنەوە، یان چارەسەری ئەو دۆخە نەخوازراوەی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، لەم سەروبەندەدا، پەتای کۆڕۆناو دابەزینی نرخی نەوت، ئاسان نەبوون بۆ هەنگاوەکانی بارزانی، لەنێوانی دابینکردنی مووچەی تەواوو کۆنتڕۆڵکردنی بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەناچاری دووهەمییانی هەڵبژاردو دەستەوەستانیش نەبوو لەبۆ خاڵی یەکەم( دابینکردنی مووچە)، چوونکێ بەردەوام لەبیری ئەوەدابوو بتوانێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەسەر داهاتی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان بەبێ پشت بەستن بە بەغداد، یان لە چاوەڕوانی ناردن و نەناردن و ماتەڵ کردنی حکومەتی ئێراقی بێت.
سەرەنجام، ئەم مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاش ئەم هەموو قەیرانە دارایی وسیاسی و تەنانەت قاچاخچێتی هەندێک بەرپرسان و نەگەڕاندنەوەی داهاتی قاچاخچێتی بۆ خەزێنەی گشتی، درووستکردنی ئەم هەموو بەربەستە سیاسییەی بەردەمی حکومەت....! بە ئەنقەست، بە تایبەتی لە زۆنی سەوز...! توانی مووچەی مووچە خۆران لەسەر داهاتی ناوەخۆ دابین بکات، کە ئەمەیش بوو بەهۆی پێشوازی لێکردنی کارمەندانی میری، بەتایبەتی ئەوانەی لە جەوهەری سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبەری حاڵین.
هەرچەندە لێبڕین هەر بەردەوام بوو، لێ بە دڵنیاییەوە بارزانی لەکاتی خۆیدا ئەم لێبڕینەش بە کۆتا دێنێت.