Draw Media

عێراق له‌به‌رده‌م داهاتویه‌كی ترسناكدا

عێراق له‌به‌رده‌م داهاتویه‌كی ترسناكدا

2021-02-28 18:23:52


عادل باخه‌وان
ئه‌و هۆكارانه‌ی واده‌كه‌ن كه‌ ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كانی  سیستمی ئه‌نته‌رناسیۆنال خۆیان بۆ داهاتویه‌كی ترسناك له‌ عێراقدا ئاماده‌بكه‌ن، به‌ كورتی ئه‌مانه‌ی خواره‌ون :
١. جه‌نگی براكوژی نێوان شیعه‌كان 
٢. به‌ بارمته‌گرتنی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن هێزه‌ میلیشیاییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
٣. ئیفلاسی ژێرخانی ئابوری عێراق له‌ نزیكه‌ مه‌و‌دادا
٤. به‌سیستمه‌بوونی گه‌نده‌ڵی، واته‌ گه‌نده‌ڵی به‌رهه‌می تاكێك یان گروپێك نیه‌، به‌ڵكو ته‌واوی سیستمی پاش سه‌دام له‌ سه‌ر پرانسیپی گه‌نده‌ڵی بیناكراوه‌
٥. گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و ئاماده‌یی به‌هێزی تیرۆریزم وه‌ك گوزارشت له‌ ئیراده‌ی چه‌ندی چینی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌راوێزخراو
٦. به‌كارهێنانی عێراق له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ وه‌ك كارتێكی فشار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكادا
٧. كشانی سه‌ربازیانه‌ی توركیا به‌نێو خاكی عێراقدا و دروستكردنی زیاتر له‌ سی و دوو سه‌ربازگه‌ی هه‌میشه‌یی و هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ په‌لاماردانی شه‌نگال و موسڵ
٨. گرێبه‌ستی نوێی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی خاكی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه‌
٩. مه‌ترسی ڕه‌دكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر و گلان به‌ره‌و جه‌نگی ناوخۆ وه‌ك سودان و كۆنگۆ و ساحیلی عاج و ...
١٠. خۆڕادیكاڵیزه‌كردنی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و په‌رینه‌وه‌ بۆ لۆژیكی شۆڕش
١١. به‌هێزبوونی خواستی سه‌ربه‌خۆییگه‌رایی لای پارێزگا نه‌وتیه‌كانی باشور و چه‌ند گروپێكی به‌هێزی سوننه‌ی ناڕازیی له‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌غداد
١٢. نه‌بوونی پرۆژه‌یه‌كی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ دریژخایه‌نه‌كانی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر
كۆی ئه‌م هۆكارانه‌ واده‌كه‌ن كه‌ پایته‌خته‌ گه‌وره‌كانی جیهان، چه‌ندین بازنه‌ی ئیداره‌كردنی قه‌یران بۆ عێراق دروستبكه‌ن و خۆیان بۆ خراپترین سیناریۆ ئاماده‌بكه‌ن. ئه‌م پایته‌ختانه‌ له‌وه‌ ده‌ترسن كه‌ له‌ نزیكه‌ مه‌ودادا عێراق  :
-ببێت به‌ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆریزمێك كه‌ ببێت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ به‌سه‌ر جیهانه‌وه‌
-ببێت به‌ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تاوانكاریی سنوربڕه‌وه‌
-ببێت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ به‌سه‌ر سیستمی ئابوریی جیهانه‌وه‌
-ببێت به‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕێشه‌ بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵاتانی دراوسێوه‌
-ببێت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ئێن جی ئۆ و ڕۆژنامه‌نوسان و مافی مرۆڤه‌وه‌
كۆی ئه‌م مه‌ترسیانه‌ واده‌كه‌ن كه‌ عێراق به‌ته‌نها گرفتی عێراقیه‌كان نه‌بێت، به‌ڵكو گرفتی هه‌موو جیهان بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand