Draw Media
هه‌واڵ / جیهان

كۆچبەرێكی نایاسایی خەڵكی مالی لە فەرەنسا رۆژی شەممە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا منداڵێكی لە كەوتنەخوارەوە لە نهۆمی چوارەكی باڵاخانەیەك رزگاكرد و بەوەش بووە پاڵەوانێكی میللی لە فەرەنسا و لایەن ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی ئەو وڵاتەوە رەگەزنامەی فەرەنسی پێبەخشرا. مامادۆ گاساما، گەنجێكی تەمەن ( 22 ساڵ)ی خەڵكی وڵاتی مالییە لە كیشوەری ئەفریقا و بە نایاسایی كۆچی كردوووە بۆ فەرەنسا، رۆژی شەممە لە باڵاخانەیەكی بازنەی 18ی پاریسی پایتەختی فەرەنسا منداڵێكی لە كەوتنەخوارەوە رزگاركرد.. دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە كۆشكی ئیلیزێ‌ پێشوازی لە مامادۆ كرد و  بڕیاریدا دۆسیەكەی چارەسەربكات و بەڵێنیشی پێدا رەگەزنامەی فەرەنسی پێببەخشێت. سەرۆكی فەرەنسا بە مامادۆی وت:" هەموو مامەڵە و بەڵگەنامەكانت دەبن بە یاسایی، لەبەرئەوەی ئەو هەڵوێستەت، هەڵوێستێكی ناوازەیە، دەستدەكەین بە رێوشوێنی چاككردنی مامەڵەكەت ئەگەر بتەوێت، و دەستدەكەین بە رێوشوێنەكانی بەخشینی رەگەزنامەی فەرەنسی پێت، بۆئەوەی بتوانیت ببیت بە هاوڵاتییەكی فەرەنسا، ئەگەر هەوڵ بۆ ئەوە دەدەیت." بڕیاریشە مامادۆ دوای وەرگرتنی رەگەزنامەی فەرەنسی پەیوەندی بكات بە تیمە فریاگوزارییەكانی فەرەنساوە. سەرۆكی فەرەنسا لە دیدارەكەیدا لە گەڵ مامادۆی كۆچبەری نایاسایی وتیشی:" ئێستا بوویتە نمونە بۆ چەندین ملیۆن كەس كە بینویانی، بەوەش ئاساییە كە نیشتمان بەوەفا بێت بەرامبەرت. رزگاركردنی ئەو منداڵە لەلایەن مامادۆوە دەنگدانەیەوەكی گەورەی لە ناوخۆی فەرەنسا لێكەوتەوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ئەو هەڵوێستەی بەرزنرخێنرا لەلایەن هاوڵاتیانی فەرەنسا و بەرپرسانەوە. وتەبێژی كۆماری فەرەنسا بنجامین گریفر لە تویتێكیددا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوێتی :" مامادۆ گاساما بە شێوازێكی پاڵەوانانە رەفتاری كرد بۆ رزگاركردنی منداڵێك لە پاریس بەبێ‌ ئەوەی بیر لە ژیانی خۆی بكاتەوە، ئەمە ئازایەتییەكی گەوەرە و وەفایەكە بۆ بەهای پاڵپشتی لە كۆمارەكەماندا و پێویستە هەموو دەرگایەكی كۆمەڵگەكەمان بە روویدا بكرێتەوە." یەك ملیۆن كەس بینەری ڤیدیۆكە بوون ڤیدیۆی رزگاركردنی منداڵەكەی پاریس لەلایەن مامادۆوە بە زوویی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەوە و بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵەكانی فەرەنسا تا ئێوارەی شەممە زیاتر لە چوار ملیۆن كەس ڤیدیۆكەیان بینیوە. لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە مامادۆ لە ماوەی تەنها 30 چركەدا هەڵدەگەڕێت بە باڵاخانەكەدا بۆ رزگاركردنی ئەو منداڵەی كە خەریكە لە نهۆمی چوارەمەوە بكەوێتەوە خوارەوەو مامادۆ رزگاریدەكات. لە گێڕانەوەی روودوەکەدا مامادۆ وتی:" ژمارەیەك لە خەڵكم بینی هاواریان دەكرد و ئۆتۆمبیلەكانیش هۆڕنیان لێدەدا، كاتێك سەیرم كرد یەكسەر بە باڵاخانەكەدا هەڵگەڕام و سوپاس بۆ خودا توانیم رزگاری بكەم، هەستم بە ترسێكی زۆر كرد و منداڵەكەم گواستنەوە بۆ ژوورەوە و هەموو گیانم دەلەرزی، نەمدەتوانی لەسەر قاچەكانم بوەستم، و ناچار دانیشتم." بە گوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، باوك و دایكی منداڵەكە لە ماڵەوە نەبوون و باوكی منداڵەكە ( 37 ساڵ)  كە هیچ پێشینییەكی تاوانكاری نییە، ئێستا بۆ لێكۆڵینەوە دەستگیركراوە كە چۆن منداڵێك بێ‌ چاودێری بەجێدەهێڵێت. دوای رووداوەكە منداڵەكە بۆ نەخۆشخانەی " رۆبەرت دۆبریە" گواسترایەوە و دواتر برایە ناوەندی چاودێری " ئیلیناور رۆزڤێڵت" بۆ چاودێری منداڵان لە پاریس، ئەمەش بەوتەی كەناڵی " بی ئێم ئێم"ی فەرەنسی. سەرچاوە: فرانس 24


راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت رۆژی هەینی ریفراندۆمێكی مێژوویی لە ئایرلەندا بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی ریفراندۆمەكە راگەیەندرا و لایەنگرانی لەباربردنی كۆرپەلە سەركەوتن. لەبەر رۆشنایی ئەنجامی ریفراندۆمەكەدا، ماددەی هەشتی دەستوری ئایرلەندا هەموار دەكرێتەوە كە لە ساڵی 1983وە بەركارە. ئەو پرسیارەی كە هاوڵاتیانی ئایرلەندا رۆژی هەینی لە ریفراندۆمدا وەڵامیاندایەوە دەڵێ" ئایا دەتەوێت ماددەی هەشتی دەستور هەڵبوەشێتەوە یاخود وەكو خۆی بمێنێتەوە ؟". لە ماددەی هەشتی دەستوری ئایرلەندا نوسراوە" كۆرپەلە لە سكی دایكیدا مافی ژیانی هەیە هاوشێوەی دایكی سكپڕ". نزیكەی (3 ملیۆن و 500 هەزار) كەس مافی دەنگدانیان هەبوو لە ریفراندۆمەكەدا، لەكاتژمێری حەوتی بەیانی ئەمڕۆوە پرۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان دەستیپێكرد. بەپێی راپرسییەك كە رۆژنامەی (ئایریش تایمز) و كەناڵی (RTA) بڵاویانكردەوە، رێژەی 69%ی بەشداربوانی ریفراندۆمەكە دەنگیانداوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ماددە دەستورییەكە و لەبەرامبەردا رێژەی 32%ی دەنگیانداوە بۆ هێشتنەوەی ماددەكە وەكو خۆی. لەبەر بنەمای ئەم راپرسییە، ماددەی هەشتی دەستور هەمواردەكرێت و چیتر هیچ بەربەستێكی یاسایی لەبەردەم لەباربردنی كۆرپەلە لە ئایرلەندا نامێنێت كە وڵاتێكە دابونەریتی مەسیحییە كاسۆلیكییەكان ریشەیەكی مێژوویی هەیە تێیدا. تاوەكو ساڵی 2003 لە ئایرلەندا بەهۆی ماددەی هەشتی دەستورەوە هەموو جۆرە حاڵەتێكی لەباربردنی كۆرپەلە یاساغ بوو، بەڵام لەو ساڵەدا لە چەند حاڵەتێكدا رێگەدرا بە لەباربردنی كۆرپەلە، بەتایبەتی لە حاڵەتێكدا كە ژیانی دایكی سكپڕ لە مەترسیدا بێت، مەترسی وەكو ئەگەری خۆكوشتنی دایك. بەپێی یاسا لە ئایرلەندا لەباربردنی كۆرپەلە بەشێوەی نایاسایی سزاكەی (14) ساڵ زیندانی بوو. ئەگەر لایەنگرانی هەڵوەشاندنەوەی ماددەی هەشت سەركەون وەكو ئەوەی ئەنجامی راپرسییەكان ئاماژە بە سەركەوتنیان دەكەن، حكومەتی ئایرلەندا پێشنیاز دەكات رێگە بە ژنان بدرێت لەماوەی 12 هەفتەی یەكەمی سكپڕیدا كۆرپەلەكەیان لەبارببەن ئەگەر بیانەوێت. بەڵام دوای 12 هەفتەی یەكەمی سكپڕیدا رێگە بە لەباربردنی كۆرپەلە نادرێت مەگەر ژیانی دایكە سكپڕەكە لەبەردەم هەڕەشەدا بێت یاخود ئەگەری ئەوە هەبێت زیانی جەستەیی یاخود دەروونی بەربكەوێت، ئەمەش تاوەكو 24 هەفتەی ژیانی سكپڕی دەبێت. پرسی لەباربردنی كۆرپەلە بۆ زۆرێك لە ئایرلەندییەكان پرسێكی مایەی مشتومڕ بوو، سەركەوتنی ئەو بەرەیەی كە پشتیوانی لەباربردنی كۆرپەلە دەكەن لە ریفراندۆمەكەدا بۆ چاودێران پێشبینی نەكراو بوو، بەتایبەت لەكاتێكدا زۆرێك لە خەڵكی ئەو وڵاتە بەر لە پرۆسەی ریفراندۆم بڕیاری خۆیان یەكلانەكردبوەوە. بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، زۆرینەی ئەوانەی كە لە ریفراندۆمەكەدا دەنگیان لەدژی لەباربردنی كۆرپەلەداوە خەڵكانی بەتەمەن و ئەو كەسانە بوون كە لە تەمەنیان لەسەرو 65 ساڵییەوەیە، لەبەرامبەردا رێژەی 84%ی كوڕ و كچانی گەنج كە تەمەنیان لەنێوان (18 بۆ 24) ساڵیدایە دەنگیان بە بەڵێ داوە بۆ لەباربردنی كۆرپەلە. ئایرلەندا بە یەكێك لە وڵاتە ئاینییەكانی ئەوروپا ئەژماردەكرێت، بەڵام هەژموونی كڵێسای كاسۆلیكی لەمساڵانەی دوایدا پاشەكشێی كرد بەتایبەتی زنجیرەیەك ئابڕوچونی دەستدرێژەی سێكسی بۆسەر منداڵان لەو كڵێسایانەدا. ریفراندۆمەكەی رۆژی هەینی بەر لە سێ مانگ دێت لەسەردانێكی چاوەڕوانكراوی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بۆ ئایرلەندا بەبۆنەی دیداری ساڵانەی لەگەڵ خێزانەكان، هەروەها ریفراندۆمەكە دوای سێ ساڵ دێت دەنگدانی ئایرلەندا لەسەر یاسایەك بۆ رێگەدان بە هاوسەرگیری نێوان هاوڕەگەزەكان سەرباری نەیاربوونی كڵێسا. كاردانەوەكان سایمون هاریس وەزیری تەندروستی ئایرلەندا لە یەكەم كاردانەوەدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسی:" ئەمشەو بەو ئومێدەوە دەخەوم سبەینێ لە وڵاتێكدا خەبەرم ببێتەوە كە زۆر بەسۆزتر و بە رێزتر بێت". كورا شیرلوك كە چالاكێكی بواری هەڵمەتی "بەرگری لە ژیانە" بێئومێدی خۆی دەربڕی لە ئەنجامەكانی ریفراندۆمەكە، بەڵام وتی" هەڵمەتەكەمان لەبەرامبەر هەموو ئاڵنگارییەكان رادەوەستێت". بینی موردونت وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ژنان و یەكسانی رایگەیاند" ئەوە رۆژێكی مێژوییە بۆ ئایرلەندا و ئومێدێكیشە بۆ ئایرلەندای باكور". ریفراندۆمەكەی رۆژی هەینی ئایرلەندا بەرەنجامی چەندین دەیە لە مشتومڕ بوو لەبارەی پرسی لەباربردنی كۆرپەلە، ئەمە شەشەمین جار بوو دەنگدان لەسەر ئەو پرسە بكرێت.  


(درەو میدیا): دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبونەوە چاوەڕوانكراوەكەی لەگەڵ كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكور هەڵوەشاندەوە كە بڕیاربوو رۆژی 12ی مانگی داهاتوو لە سەنگاپورە بەڕێوەبچێت. لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی كۆشكی سپی كردووە، ترەمپ بە سەرۆكی كۆریای باكور دەڵێت" دەمویست لەوێ بتبینم، بەڵام بەداخەوە بە رەچاوكردنی ئەو توڕەیی و دوژمنكارییە زۆرانەی كە لە دواین بەیاننامەتاندا دەركەوت، هەستم دەكەم لەم كاتەدا گونجاو نییە هیچ دیدارێك ئەنجام بدەین". سەرەتای تێكچونەوەی پەیوەندییەكانی كۆریای باكور لەگەڵ ئەمریكا بۆ لێدوانێكی مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەگەڕێتەوە كە رۆژی دوو شەممە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (فۆكس) هۆشداری بە كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكوردا لە هەر جۆرە یاریكردنێك لەگەڵ واشنتۆن بەر لە بەڕێوەچونی كۆبونەوەی لوتكەی نێوان ترەمپ و كیم جۆن ئون. لە یەكەم كاردانەوەی ئەو لێدوانەدا، خانم چوی سون هوی جێگری وەزیری كاروباری دەرەوەی كۆریای باكور لەبەیاننامەیەكدا لێدوانەكەی مایك پێنسی بە لێدوانێكی "نەزانانە و گەمژانە: ناوبرد و وتی: پیۆنگ یانگ ئامادە نییە لەڕێگەی هەڕەشەی سەركردەكانی واشنتۆنەوە لەسەر مێزی دانوستان دابنیشێت. لەنوێترین كاردانەوەشدا لەبەرامبەر ئەو پەرەسەندنە نوێیەی كە لە پەیوەندییەكانی نێوان پیۆنگ یانگ و واشنتۆن رویدا، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، داوایان لە كۆریای باكور كردووە تیمی ئامادەكاریی بۆ كۆبونەوەی لوتكە دابنێت، بەڵام كۆریای باكور هیچ هەنگاوێكی نەناوە لەوبارەیەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد، بەردەوام دەبن لەسەر فشارەكانیان بۆسەر كۆریای باكور.  


ئامادەکردنی: نامیق رەسوڵ بردنەوەی جامی جیهانی تۆپی پێ بێ‌ گومان هیوا و ئومێد و ویستی هەموو یاریزانێكی تۆپی پێیە لەسەرتاسەری جیهاندا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەر یاریزانێك ئەو جامە گرانبەها و بەناوبانگە بەرزبكاتەوە، دەبێتە خاوەنی پێگەیەك لە هەموو ژیانیدا. یاریەكانی جامی جیهانی تۆپی پێی " مۆندیال" هەر چوار ساڵێك بەڕێوەدەچێت و عاشقانی ئەو یاریە چاوەڕوانن كێ‌ ئەو نازناوە بەدەستدەهێنێت، كە 32 باشترین هەڵبژاردەی جیهان كێبركێی بەدەستهێنانی دەكەن. لە رابردوودا یاریزانانی تۆپی پێ هەموو هەوڵێكیان دەخستەگەڕ بۆ ئەوەی بگەنە یارییەكانی كۆتایی مۆندیال لە پێناوی بەرزكردنەوەی ناوی خۆیان وڵاتەكەیان، بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی یارییەكە و تێكەڵاوبووونی لەگەڵ جیهانی دارایی و بزنسدا ئامانجەكانی تیپەكان زیاتربوون، وبە تەنها دەركەوتن و بەشداریكردن لە پاڵەوانێتییەكەدا بە واتای دەستكەوتنی دەستكەوتێكی مادی زۆر دێت. 21 ەمین پاڵەوانێتی جامی جیهانی بە چاودێری یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ " فیفا" رۆژی 14ی حوزەیرانی داهاتوو لە روسیا دەستپێدەكات و تا 15ی تەموز بەردەوام دەبێت. لەم راپۆرتەدا ئەو خەڵاتە داراییانە دەخەینەڕوو كە فیفا بۆ ئەو 32 هەڵبژاردەیەكی دیاریكردووە كە بەشداری مۆندیالی روسیا دەكەن، كە بەراورد بە مۆندیالی 2014 بڕی خەڵاتەكان زیاتر كراون. خەڵاتە داراییەكانی جامی جیهانی 2018 و چۆنێتی دابەشكردنی تشرینی یەكەمی رابردوو یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی " فیفا" رایگەیاند بڕی 400 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی تەرخانكردووە بۆ خەڵاتە داراییەكانی ئەو 32 هەڵبژاردەیەكی بەشداری مۆندیالی روسیا دەكەن و بەمشێوەیە دابەشدەكرێت: •    هەر هەڵبژاردەیەكی تۆپی پێ كە بەشداری خولی كۆمەڵەكانی پاڵەوانێتییەكە دەكات بڕی 9.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی وەردەگرێت، 1.5 ملیۆن دۆلار تێچووی خۆئامادەكردنە بۆ پاڵەوانێتییەكە و 8 ملیۆن دۆلاریش بۆ بەشداریكردنیەتی لە گەڕی یەكەمی پاڵەوانێتییەكە، ئەم بڕە پارەیەش بە سەركەوتن بۆ خولەكانی داهاتوو زیادەكات. •    هەر هەڵبژاردەیەك بگاتە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەكە 12 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی وەردەگرێت. •    هەر هەڵبژاردەیەك گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی 16 ملیۆن دۆلاری تر وەردەگرێت. •    ئەو دوو هەڵبژاردەیەكی لە چوار گۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەكە دەكرێنە دەرەوە، یاری پلەی سێیەم و چوارەم دەكەن و ئەو هەڵبژاردەیەی پلەی سێیەم بەدەستدەهێنێت 24 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و هەڵبژاردەی پلە چواریش 22 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت. •    ئەو دوو هەڵبژاردەیەی دەگەنە یاری كۆتایی بڕی 66 ملیۆن دۆلاریان بۆ تەرخانكراوە، ئەو هەڵبژاردەی جامەكە دەباتەوە 38 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و هەڵبژاردەی دووەمیش 28 ملیۆن دۆلاری پێ دەدرێت.      


( درەو میدیا) : پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوای ی توركیا " ئاكەپە" كاندیدكردنی ئیبراهیم تاتڵیساسی گۆرانیبێژی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە شاری ئیزمیر رەتكردەوە. ئاكەپە ئێوارەی دووشەممە لیستی ناوی سەرجەم كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی 24ی حوەزیرانی داهاتوو بڵاوكردەوە، بەڵام ناوی تاتڵیساسی تێدا نەبوو. تاتڵیساسی بە رەگەز كورد پێشووتر سێجار لە شاری ئورفای باكوری كوردستان خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان كاندیدكردوە و ئەمجارەش داواكاری پێشكەشی ئاكەپە كرد بۆئەوەی لە شاری ئیزمیر خۆی كاندید بكات، بەڵام داواكارییەكەی پەسەندنەكرا. رەتكردنەوەی كاندیدكردنی تاتڵیساس لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا گۆرانییەكی لەسەر ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ  داگیركردنی كانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان پێشكەشی رەجەب تەیب ئەردۆغان كرد و راشیگەیاند ئامادەیە بە گیانی خۆی قوربانی بدات لە پێناوی ئەردۆغاندا.  


ئامادەكردنی : نامیق رەسوڵ 24ی حوەزیرانی داهاتوو، هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان و سەرۆكایەتی لە توركیا بەڕێوەدەچێت و ئێوارەی ئەمڕۆش وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان كۆتایی هات و پارتەكانی توركیا لیستی ناوی كاندیدەكانیان پێشكەشی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان كرد. پارتی داد و گەشەپێدان " ئاكەپە" ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی توركیا لەم خولەوە دەبێتە 600 كورسی، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار " ئاكەپە " كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات و لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا " مەهەپە" هاوپەیمانێتییان پێكهێناوە، 126 ژن و 474 پیاوی كاندیدكردووە. ئاكاپەبۆ هەڵبژاردنی 24ی حوەزیران 176 پەرلەمنتاری ئێستای كاندیدكردوەتەوە لە نێو كاندیدەكانی ئانیشدا 57 كاندیدیان تەمەنیان لە خوار 25 ساڵانەوەیە، و هەشت كاندیدیشی خاوەن پێداویستی تایبەتن. ئاكەپە ئەلیف نور بەیرامی كردووەتە سەرۆكی لیستەكەی لە ناوچەی كۆجایلی کە تەمەنی ١٨ ساڵە و خوێندکاەی ئامادەییە و هاوكات ژمارەیەك لە وەرزشكاریشی كاندیدكردووە لەوانەش پاسكیلسوار كەنعان سۆڤۆ ئۆغڵۆ و زۆرانباز سەلجوق چەلەبی. بن عەلی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی ئێستای توركیا سەرۆكایەتی لیستی ئاكەپە دەكات لە ناوچەی یەكی ئیزمیر، رەجەب ئاكداغی جێگریش سەرۆكایەتی لیسی ئاكەپە دەكات لە ویلایەتی ئەرزڕۆم، هاوكان چاوەشئۆغڵۆی جێگری دووەمی سەرۆك وەزیرانیش سەرۆكی لیستە لە ولایەتی بۆرسە و فیكری ئیشك سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی كۆجالی و بەكر بۆزداغیش لە ویلایەتی یۆزگات سەرۆكایەتی لیستی ئاكەپە دەكات و وەزیرەكانیش بەمشێوەیە كردوەتە سەرۆكی لیست: -    بەرات ئەلبەیراق: وەزیری وزە و زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغان  لە بازنەی ناوچەی یەكی ئیستانبوڵ كاندیدكراوە. -    نورەدەین جانیكلی : وەزیری بەرگری سەرۆكی لیستە لە بازنەی ناوچەی یەكگی ئیستانبوڵ. -    سولەیمان سۆیلۆ: وەزیری بەرگری لە بازنەی ناوچەی سێی ئیستانبوڵ. -    فاتیمە بەتول كایا" وەزیری خێزان و بیمەی كۆمەڵایەتی لە بازنەی ناوچەی سێی ئیستانبوڵ. -    نوعمان كورتوڵموش: وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار لە بازنەی ناوچەی سێی ئیستانبوڵ. -    گوڵسیدا ساری ئۆغڵۆ: وەزیری كار سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی ئەدەنە. -    مەلود چاوەش ئۆغڵۆ : وەزیری دەرەوە سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی ئەنتالیا. -    فەیسەڵ ئەرۆغڵۆ : وەزیری ئاو و دارستانەكان سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی ئەڤیۆن كراهیسار. -    وەزیری داد سەرۆكی لیستە لە ولایەتی غازی عەنتاب. -    ئەحمەد ئەرسەلان: وەزیری گواستنەوەی و گەیاندن سەرۆكی لیستە لە ولایەتی قارس. -    محەمەد ئۆز هاساكی: وەزیری ژینگە و پلاندان سەرۆكی لیستە لە ولایەتی قەیسەری. -    بولانت توفەنكچی : وەزیری بازرگانی و گومرك سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی مەلاتیا. -    ئەحمەد دەمیرجان: وەزیری تەندروستی سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی سامسۆن. -    عیسمەت یەڵماز: وەزیری پەروەردە سەرۆكی لیستە لە ویلایەتی سێواس. هەروەها محەمەد شیمشەك جێگری سەرۆك وەزیران و عومەر چەلیك وەزیری كاروباری یەكێتی ئەوروپا و نیها زیبەكچی وەزیری ئابوری و فاروق ئۆزلو وەزیری زانست و پیشەسازی و ناجی ئەغبال وەزیری دارایی لە لایەن ئاكەپە كاندیدكراون. پارتی گەلی كۆماری " جەهەپە" پارتی گەلی كۆماری " جەهەپە"ش ئەمڕۆ لیستی ناوی كاندیدەكانی پێشكەشی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن كرد، كەمال كلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆكی جەهەپە سەرۆكایەتی لیستی پارتەكە دەكات لە بازنەی دووی ویلایەتی ئیزمیر. هەروەها جەهەپە سەرجەم ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی بۆ هەڵبژاردنی 24ی حوەزیران كاندیدكردووە و دەنیز بایكاڵ سەرۆكی پێشووی پارتەكەشی كاندید كردووە. پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" پارتی دیموكراتی گەلانیش " هەدەپە" كە ئەمجارەش وەك پارتێكی سیاسیی و بە لیستی خۆی بەشداری دەكات لیستێكی دوورودرێژی كاندیدی پێشكەشی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان كردووە و لە زۆرینەی بازنەكانی هەڵبژاردندا لیست و كاندیدی هەیە و پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی پارتەكە سەرۆكی لیستە لە بازنەیەكی ئیستانبوڵ و هاوكات لە روحاش عومەر ئۆجەلان برازای عەبدولا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانی كاندید كردووە. لیستی كاندیدەكانی هەدەپە: Adana        Tulay Hatımoğulları Kemal Peköz Sever Uzun Barış Karabıyık Songül Aydın Zeynel Kete Beritan Önen Ahmet Kılıç Rozerin Tosun İbrahim Yakut Türkan Bakır Cemil Özen Zozan Efetürk Ömer Uluçay Deniz Varol Adıyaman Hasan Basri Yorulmaz Hayriye Korkmaz Mahmut Özdemir Birsen Tunç Mehmet Selim Özbek Afyonkarahisar Nevin Aytekin Memet Şerif Çelik Belma Koray Mehmet Emin Gerz Gülseren Karataş İsmail Yılmaz Ağrı Berdan Öztürk Dirayet Dilan Taşdemir Dalha Kaya Keziban Dumlu Amasya Hamza Yılmaz Mithat Çelik Cemal Kirli Ankara-1 Filiz Kerestecioğlu Demir Eşref Kiraz Emine Kaya İshak Kocabıyık Döndü Ceren Şimşek Gazi Oti Cennet Avcı Ceyhun Akın Dilek Ertürk Erdem Ört Ebru Demir Remziye Güçlü Erdal Ataş Ankara-2 Nuray Türkmen Canlı İstek Usalp Vahide İlgün Haydar Arslan İpek Gür Nurhayat Emire Mustafa Demir Nilgün Yılmaz Rojan Mamo Bahyettin Batur Ömer Çelik Ankara-3 Veli Saçılık Nazım Karakurt Şehriban Leyla Çetinbaş Haydar Üstündağ Hülya Fırat Mehmet Zarif Kesiciler Fatma Koçyiğit Öner İsmet Yalçınkaya Tülya Sönmez Aytekin Fatma Kızılöz İlyas Kurt Yiğit Öztürk Antalya Kemal Bülbül Deniz Yıldırım Erdal Gilgil Hadi Cin Nigar Duru İhsan Nergiz Filiz Aslan Veysel Akboğa Meral Geylani Hakkı Bulut Hülya Hasbay Orhan Gümüş Hülya Bayar Salih Varol Gülsüm Güzel Berivan Temel Artvin Recep Demirci Emin Ekinci Aydın Ferhat Tunç Ayfer Demirel Doğan Açığ Özlem Tunç Mehmet Celal Gümüş Semra Başaran Şahin Koç Bahaeddin Yağarcık Balıkesir Nesibe Yöyler Şahin Çoban Yurdanur Güven Hüseyin Gevher Fadime Kam Temel Halil Ersan Bekçi Zehra Baba Yahya Anık Kenan Yağız Bilecik Fehmi Korkmaz Muazzez Parıltı Bingöl Erdal Aydemir Nihat Aksoy Gülistan Azak Bitlis Mahmut Celadet Gaydalı Zahit Mutlu Sevda Tabak Yamaç Bolu Kenan Balta Gönül Gölbaş Sevdinoğlu Rumet Serhat Burdur Bekir Çiçek Taner Taş İsmail Gelturan Bursa-1 Yüksel Akgün Aygül Saklı Mustafa Yağcı Aynur Yılmaz Saffet Pehlivan Raife Güven Ahmet Okumuş Mehmet Sait Yüksel Cemal Hazar Zeki Soyuşen Bursa-2   Mehmet Emin Adıyaman Metin Kılıç Elif Çubukçugil Cahit Kırkazak İpek Akman Nüfer Ocaklı Cemile Ösün Mehmet Nedim Korkmaz Kemal Doğan Samet Kargalı Çanakkale Bülent Köreği Adile Yalçın Mustafa Bilgiç Zübeyir Özkaya Çankırı Nazlı Çoban Hüseyin Yekta Erpolat Çorum Bektaş İlhan Eke Hasan Satılmış Hasan Çelik Erdoğan Serin Denizli Şerife Yıldırım Nebi Ebci Ayşe Levzan Süzük Cevat Barin Ayşe Özay Musa Aydın Perihan Üge Birhat Demir Diyarbakır   Adnan Selçuk Mızraklı Salihe Aydeniz İmam Taşçıer Remziye Tosun Hişyar Özsoy Semra Güzel Garo Paylan Dersim Dağ Musa Farisoğulları Abdurrahim Durmuş Mehmet Temizyüz Ferda Fahrioğlu Akın Edirne Murat Amil Hanım Güzel Serdal Zımba Hasan Atik Elazığ Cevdet Konak Selma Metin Nevzat Beritanlı Yaprak Filiz Kutbettin Akan Erzincan Pınar Aytekin Özgüç İbrahim Bozkurt Erzurum Mehmet Kasım Fırat Zeliha Dündar Faruk Çinar Safet Polat Cüneyt Laloğlu Barış Kemaloğlu Eskişehir Hüseyin Demir Nurten Özer Uluçelebi Kerem Keskin İlkay Abay Hüseyin Özerdoğan Günay Uyar Vedat Aslan Gaziantep Mahmut Toğrul Bedriye Yorgun Mehmet Karayılan Atiye Okay Osman Demirci Güler Erat Kemal Akbulut Umut Baran Musa Aydın Fatma Lebe Selman Tutumlu Birgül Yıldırım Agit Erkan Şahap Yıldırım Giresun Halil Karavelioğlu Alican Çakır Nuriye Pervin Başer Şenel Öztürk Gümüşhane Seyit Kartal Yılmaz Taş Hakkari Leyla Güven Sait Dede Özgür Zeydanoğlu Hatay Barış Atay Mengüllüoğlu Hülya Kavuk Kerem Nalbant Fatma Özdemir Servet Kavukoğlu Kadriye Turhan Yılmaz Bayram Gülüzar Işık Çay Mithat Mirioğlu Naim Özbek Paraşin Gümüş Isparta Mevlüt Sabuncu Celal Çiçek Ayşegül Korkutan Ebubekir Gönan Mersin Fatma Kurtulan Rıdvan Turan Atilla Güney Fatmagül Demirtağ Mehmet Şirin Kaya Eylem Gençer Mehmet Alış Elif Aslan Hüseyin Gür Şerif Durmaz Filiz Yılmaz İbrahim Uzen Reşat Aşan İstanbul-1 Pervin Buldan Musa Piroğlu Erkan Baş Erol Katırcıoğlu Sema Uçar Atila Özdoğan Sultan Karasu Tuncay Gökçe Aylin Hacaloğlu Emre Sarıgül Ertan Hamitoğlu Şehriban Alkış İshak Karakaş Yaşar Meral Çakıcı Recep Yılmaz Nurullah İşlek Cansu İrem Kalender Kuvvet İhsan Lordoğlu Engin Aras Mihriban Deniz Nar Servet Güngördü Irmak Dumlupınar Eylem Saruca Murat Gülener Tülay Aydın Veysi Yaklav Günay Karaoğlan Alya Akkuş İlhan Çelik Melekfer Borak Turgut Mehmet Karaslan Kemal İşler Dürdane Bulgan Emine Karaaslan Ateş Sabri Ahı İstanbul-2 Ahmet Şık Oya Ersoy Hüda Kaya Mustafa Avci Tülay Korkutan Alirıza Bilgili Ayşe Berktay Gülsüm Ağaoğlu Gürşenay Dalveren Hasan Özgüneş Mehmet Güler Ludmilla Büyüm Hacer Elçin Fener Günana Celal Alphan Musa Kılıç Şadi Özdemir Türkan Bingöl Servet Güzel Işıl Hacıarifkaptanoğlu Karababa Mehmet Tayyip Arslan Ozan Özgenler Dilber Aslan Musa Değirmenci Dürdane Nilsu Yürür Adnan Bulut Maşallah Köysü Rohani Çiçeklidal İstanbul-3 Turgut Öker Dilşat Canbaz Kaya Hakkı Saruhan Oluç Ali Kenanoğlu Züleyha Gülüm Abdulhakim Daş Elif Bulut Celalettin Can Canşah Çelik Fevzi Gerçek Gülseren Kaya Ekrem Baran Ayşe Karadağ Mehmet Dalkıran Muazzez Töre Aytekin Akdemir Pınar Gezik Kazım Şaroğlu Belçim Oktan Hüsnü Taş Songül Büyükpınar Süleyman Özkan Gülfiraz Sağlık Mehmet Peker Dilek Ulaş Enver Dursun Aslı Yağcı Rıdvan Öztürk Laika Taka Mesut Aldagül Rojda Taşdemir Serkan Yılmaz Büsra Berna Toprak Yusuf Yalvaç Zerrin Oğlağu İzmir-1 Serpil Kemalbay Pekgözegü Nurettin Turğay Yalçın Yanık Rahime Turan Hüseyin Çağlar Mervan Sıncar Ceyhan Akay Halime Akdağ Ferzende Deniz Elfesye Nas Tamer Aydın Selman Yıldırım Kamuran Akkuş Hayri Etyemez İzmir-2   Murat Çepni İdil Uğurlu Ayşe Yılmaz Mehmet Aker Cemile Aydın Süleyman Gündüz Gönül Aygün Orhan Ayhan Derkay Tan Mahsun Korkmaz Behiye Ertaş Ekrem Can Alaygut Abdullah Akdeniz Edip Kaya Kars Ayhan Bilgen Arzu Moco Bişar Alinak Kastamonu Hüseyin Gökoğlu İsmail Çavğa Azat Avcı Kayseri Kadri Erener Eylem Cengiz Kenan Maraşlı Mustafa Öçal Niyazi Yalçınkaya Nuran Ergen Kılıç Zenun Orta Zilan Yılmaz Suat Demir Fevzi Polat Kırklareli Faruk Özdel Diren Cevahir Şen Yakup Aslan Kırşehir Gökhan Akın Heliz Abı Kocaeli Ömer Faruk Gergerlioğlu Fatma Yıldırım Kureyş Bilgiç Yasemin Üçer Ali Dursun Buğdacı Meryem Demir Alaattin Enül Ferhat Demirelli Murat Ozan Damla Bağci Necati Altıntoprak Sevican Yaşar Kadir Yıldırımer Konya Bülent Kılıç Berna Çelik Eylül Yaylacı Gıyasettin Almaz Jiyan Huri Yalçın Ramazan Ot Bahar Ekinci Orhan Karaca Osman Karaman Hanifi Karaca Abdurrahman Arslan Mehmet Yönet Hasan Gebeşoğlu Mehmet Sait Koyuncu Cahit Babahan Kütahya Abdurahman Adıyaman Harun Gündüz Savaş Babur Gökhan Alkan Şehmus Çelik Malatya Mehmet Tuncel Jiyan Taş Kemal Gedik Fatma Alataş Hüseyin Kılınç Sinan Öztürk Manisa Lezgin Botan Birgül Sağsöz Adnan Mankan Hasret Aslan Cevdet Yıldız Bayram Sönmez Abiddin Padak Nihat Yıldırım İhsan Çaça Veysi Durgut Maraş Hüseyin Bakır Meryem Yıldız Rauf Tepe Sevgi Borak Şahin Şanci Tülay Kılınç Deniz İnanç Yıldız Recep Kaya Mardin Mithat Sancar Pero Dundar Tuma Çelik Ebrü Günay Gülbin Şahin Dağhan Dilaver İnal Muğla Sultan Özcan Hüsran Belgin Koç Yılmaz Yüksel Ebru Demir Kemal Koç Sebahat Fırat Abdullah İpekli Muş Gülüstan Kılıç Koçyiğit Mensur Işık Şevin Coşkun Adnan Topçu Nevşehir İrfan Turan Bedrettin Eser Kevser Yalçın Niğde Mehmet Salih İtah İbrahim Avşar Ümran Baturay Ordu Mesut Bilgi Bayram Kuşman Ruken Kayaalp Şevder Yandı Çetin Kaplan Tahsin Timur Rize Necmettin Durmuş Köna Hazar Özsoy Sevgi Evren Köroğlu Sakarya Çiçek Arıç Hividar Tangüner Hüseyin Kaya Gaye Çalışkan Kemal Aktaş Derya Bingöl Haydar Erol Samsun Mediha Oya Yağcı Celal Kocabıyık Efraim Vayiç Ali Dursun Kurt Fikri Yolaydın Kubilay Öztürk Cemil Aksu Sevda Özbek Yakut Yusuf Kır Siirt Meral Danış Beştaş Sıdık Taş Hayrettin Şen Sinop Ayşe Gül Kafkas Sefa Öztürk Sivas Rıza Karaman Hüseyin Özcan Şener Ünat Hakkı Azarak Ruken Koyun Tekirdağ Salim Kaplan Feray Mertoğlu Hüseyin Eriş Gurbet Demirhan Erhan Gövercin Halime Tunç Tekin Çatalkaya Tokat Erdal Bektaş Rana Rende Namet Ertoğan Muhammet Veysel Yıldız Servet Yüksel Trabzon Hüseyin Taka Ahmet Hazar Dilaver Kader Uzun Madenkuyu Nurettin Karadeniz Güven Atabay Dursun Ali Kurt Tunceli Alican Önlü Meral Hanbayat Yeşil Urfa Nimetullah Erdoğmuş Ayşe Sürücü Nusrettin Maçin Ömer Öcalan Aliye Kızıldamar İsmail Kaplan Roza Yazmacı Yusuf Yetim Songül Arpa Orhan Özkan Elif Rojda Talar Celaledin Erkmen Meral Balter Bişar Tüysüz Uşak Süleyman Sözkesen Şükran Sarı Memet Latif Yıldırım Van Sezai Temelli Bedia Özgökçe Ertan Murat Sarısaç Muazzez Orhan Tayip Temel Cengiz Çiçek Mukaddes Karakoç Asuman Yelmazer Yozgat Yusuf Aran Mehmet Şirin Erez Deniz Öztürk Cem Eren Aslan Zonguldak Mehmet Zeki Salmanoğlu Bedirhan Güneş Evliya Güdan Asya Gezer Fevzi Kaya Aksaray Seyit Mehmet Keskin Cihan Yılmaz Şükran Acar Ahmet Demir Bayburt Şemsettin Takva Karaman Cemil Yalçın Ayşe Durunesil Remzi Gökdağ Kırıkkale Doğan Anğay Rıfat Roni Tekyeddin Aktaş Batman İdris Baluken Feleknas Uca Necdet İpekyüz Ayşe Acar Başaran Şükrü Baytar Şırnak Abdullah Güngen Leyla Birlik Hüseyin Kaçmaz Nuran İmir Bartın Yılmaz Topaloğlu Şayeste Salmanoğlu Ardahan Taşkın Aktaş Yaşar Kaya Iğdır Habip Eksik Kıznaz Türkeli Yalova Ali Fuat Hatip Hediye Polat Abdurrazak Ekinci Karabük Ensar Topal Mustafa Özsoy Derya Göçtürk Kilis Kasım Kısa Ezel Aydın Osmaniye Ahmet Eken Müslüm Çağan Derya Turhan Celal Eker Düzce Yahya Macit Sema Güneş Mehmet Şerif Orgun  


ئامادەكردنی: نامیق رەسوڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا زنجیرەیەك مەرج و داواكاری خستەبەردەم ئێران بۆئەوەی جێبەجێیان بكات و وتی لەمەولا چیتر دەستی ئێران بۆ هەژموون خستنە سەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كراوەنابێت. پۆمپیۆ لە وتارێیكدا كە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە واشنتۆنی پایتەخت پێشكەشیكرد رونیكردەوە كە ئێران رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015ی قۆستوەتەوە بۆئەوەی ناوچەمكە بكات گۆڕەپانی شەڕ و ململانێ و ئەو پارانەی كە بەهۆی رێككەوتنەكەوە دەستیكەوتوون بەكاریهێناوە بۆ فراوانتركردنی هەژمونی خۆی و چالاكییە تیرۆریستییەكان و پێشكەشكردنی هاوكاری بە حزبوڵای لوبنان و حوسییەكان و میلیشیاكانی تر لە عێراق. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییەی كە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ كشانەوەی ئەمریكای لێ راگەیاند سنورێكی بۆ هەوڵ و خواستە ئەتۆمییەكانی ئێران دانەنا و چالاكییەكانی لە ناوچەكەدا رانەگرت، جەختیشیكردەوە كە ئیدارەی ئەمریكا رێگەنادات ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و بەرپەرچی ئەو چالاكیانەشی دەداتەوە كە بۆ تێكدانی سەقامیگری ناوچەكە ئەنجامیاندەدات. پۆمپیپۆ وتی:" ئێران چەندین ساڵ دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی درۆیكرد و بە نیازێكی خراپەوە هاتەناو رێككەوتنەكەوە." پۆمپیۆ روویكردە رژێمی ئێران و وتی :" بەسە ، بەسە، كەوتنەخوارەوەی موشەك لە ریاز، لە بەرزاییەكانی جۆلان." وەزیری دەرەوەی ئەمریكا 12 مەرجی خستەڕوو وتی پێویستە ئێران بۆ خۆبەدوورگرتن لە سەپاندنی " قورسترین سزا لە مێژوودا" جێبەجێیان بكات: 1-    ئاشكراكردنی تەواوەتی رەهەندە سەربازییەكانی سیستمە ئەتۆمییەكەی و رێگەدان بە ئاژانسی جیهانی ئەتۆمی بە پشكنینی هەمیشەیی. 2-    راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و هەوڵنەدان بۆ چارەسەركردنی پلۆتۆنیۆم و داخستنی ئەو وێستگانەی بە ئاوی قورس كاردەكەن. 3-   دەبێت ئێران رێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدات سەردانی تەواوی بنکەکانی لە سەرانسەری وڵاتدا بکەن.  4-    سنورێك بۆ بڵاوبوونەوەی مووشەكی بالیستی و تەقاندنی ئەو موشەكانە دانبێت ، كە دەتوانرێت كڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرێت. 5-    ئازادكردنی هەموو هاوڵاتیە ئەمریكییەكان و هاوڵاتیانی سەر بە وڵاتانی هاوپەیمان. 6-    سنورێك بۆ هاوكاری و پاڵپشتی گروپە تیرۆریستییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەك حزبوڵا و بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی دانبێت. 7-    رێز لە حكومەتی عێراق بگرێت و رێگە بە داماڵینی چەكی میلیشیا شیعەكان بدات. 8-    سنورێك بۆ هاوكاریكردنی میلیشیا حوسییەكان دابنێت و كاربكات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی بۆ یەمەن. 9-    لە سوریا پاشەكشێ بكات و هەموو ئەو هێزانەی بكشێنێتەوە كە لە سوریا سەرپەرشتیان دەكات. 10-   سنورێك دابنێت بۆ پشتیوانیكردنی لە بزوتنەوەی تاڵیبان و رێكخراوە تیرۆریستییەكانی تری ئەفغانستان و پاڵپشتی قاعیدە. 11-  سنورێك بۆ هاوكاریكردنی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دانبێت كە لە جیهاندا پشتگیری و هاوكاری تیرۆر دەكات. 12-  سنورێك دابنێت بۆ رەفتارەكانی كە مایەی هەڕەشەن بۆ دراوسێكانی كە زۆربەیان هاوپەیمانی ئەمریكان، ئەوەش هەڕەشەكردن لە خاپوركردنی ئیسرائیل و مووشەكبارانكردنی سعودیە و ئیمارات و هەڕەشەكردن لە دەریاوانی و هێرشە ئەلیكترۆنییەكان دەگرێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی واشنتۆن ئامادەیە چەندین هەنگاو بنێت كە گەلی ئێرانی سودی لێ ببیننن لە حاڵەتێكدا ئەگەر ئێران پابەندی ئەو مەرجانە بوو، شێوازی كاركردن خۆی لە ناوچەكەدا گۆڕی و راشیگەیاند پابەندبوونی ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان هەموو سزاكان رابگرێت و پەیوەندییە دیپلۆماتییە و ئابورییەكانی لەگەڵ تاران دەستپێیكاتەوە و مۆڵەتێكی پێشكەوتووشی بۆ تەكنۆلۆژیا پێبدات.  


( درەو میدیا) : پارتی ئیسلامی كوردستان لە باكوری كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی 24ی حوەزیراندا پشتگیری لە پارتی دیموكراتی گەلان" هەدەپە" دەكات و داوا لە لایەنگرانی دەكات دەنگ بە كاندیدەكانی هەدەپە بدەن. حیكمەت سەربڵند سەرۆكی گشتی پارتی ئیسلامی كوردستان،  لە بەیاننامەیەكدا پشتگیری پارتەكەی بۆ پرۆژەی هەدەپە راگەیاند و وتی ئەو پرۆژە تاكە ئەڵتەرناتیڤی دیكاتۆریەتی ئێستای توركیایە. سەربڵند وتیشی :" لە پێناوی كۆتاییهێنان بە رژێمی دیكتاتۆریی پشتیوانی خۆمان بە رێككەوتنی كوردی رادەگەیەنینكە تاكە جێگرەوەی ئەم رژێمەی ئێستایە." ئاماژەیبەوەشدا كە " پێكهێنانی رێككەوتن كوردی لە چوارچێوەی پارتی دیموكراتی گەلاندا هەنگاوێكی ئەرێنییەوە و بۆ گەلەكەمان هیوایەكە دژ بە دیكتاتۆریەت و تاكڕەویی و فاشییەت." لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا حزبی ئیسلامیی كوردستان دەڵێت:" داوا لە هەموو ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حزب و هەموو كەسێك دەكەین بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بەشداری بكەن و دەنگ بدەن بە رێككەوتنی كوردی كە خۆی لە پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" دا دەبینێتەوە. 24ی حوەزیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی پێشوەخت لە توركیا بەڕێوەدەچێت، پارتی دیموكراتی گەلان " هەدەپە" سەلاحەدین دەمیرتاش" هاوسەرۆكی پێشووی پارتەكەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كاندیدكردووە.  


وەرگێڕانی : نامیق رەسوڵ پیاوێكی ئوسترالی تەمەن 81 ساڵ لە رێگەی خوێنبەخشینی هەفتانەوە زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار منداڵی لە مردن رزگاركردووە. ئەم پیاوە كە نازناوەی پیاوی " خاوەن باڵە ئاڵتونییەكەی " لێنراوە خوێنەكەی چەند تایبەتمەندییەكی ناوازە و دەگمەنی تێدایە و بەباشی زانیوە كە بڕێكی زۆری لێبەبەخشێت و بە تەنها بۆ خۆی نەبێت. ئەو خوێنەی كە لە دەمارەكانی جیمس هاریسۆنەوە دێتەدەرەوە بە " نائاسایی" وەسفدەكرێت لەبەرئەوەی بە شێوەیەكی سروشتی چەندین پێكهاتەی  دژە تەنی  دەگمەنی تێدایە و لە ژیانیدا بە شێوەی بەردەوام بەخشیوێتی و ژیانی نزیكەی 2 ملیۆن و 400 هەزار منداڵی شیرەخۆرەی لە مردن رزگاركردووە، بەڵام رۆژی هەینی 11ی ئایاری 2018 كۆتایی بەو پرۆسەیە هێنا. بۆئەوەی لە چیرۆكی ئەم پیاوە باشتر تێبگەین پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ساڵی 1951 ، كاتێك هاریسۆن ئەو كاتە لە تەمەنی 14 ساڵیدا نەشتەرگەرییەكی وردی سییەكانی بۆدەكرێت. هاریسۆن دەڵێت:" دوای چەند رۆژێك باوكم بۆی باسكردم كە 13 لیتر خوێنم وەرگرتووە و چەندین خەڵك كە نایاناسم ژیانیان رزگاركردووم، باوكیشم خۆی خوێنی دەبەخشی، منیش بڕیارمدا كە گەورە بووم خوێنم ببەخشم." كاتێك هاریسۆن تەمەنی گەیشتە 18 ساڵ دەستیكرد بە خوێن بەخشین، پزیشكەكان بەخێرایی بانگهێشتیانكرد، دوای ئەوەی ئاشكرایانكرد كە لە خوێنەكەیدا دژە تەنێكی دەگمەن هەیە و دەبێتەهۆی ئەوەی كە دەرمان و چارەسەرەكان پێشكەوتنی بەرچاو بەدیبهێنن و ژیانی چەندین ملیۆن كەس رزگاربكەن. ئوسترالیا تا ساڵی 1967 هەموو ساڵێك بەدەست مردنی هەزاران منداڵەوە دەیناڵاند و بەهۆی زۆری حاڵەتەكانی لەبارچوونی منداڵان و بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو لەدایكبوانەی كە بەهۆی نەگونجانی جینی نێوان دایك و منداڵەكەوە بەدەست كێشەوە لە مێشكیاندا دەیان ناڵاند، بە گوێرەی رێكخراوی خاچی سوور ئەم حاڵەتانە كاتێك روودەدەن كە گروپی خوێنی دایك ناقس بێت و خوێنی كۆرپەكەش لە گروپی زائید بێت، لە حاڵەتە زۆر مەترسیدارەكانیشدا ئەوە دەبێتە هۆی مردنی منداڵەكە یان توشبوون بە نەخۆشی پوكانەوەی مێشك. بەڵام بەهۆی بوونی ئەو دژە تەنەی لە خوێنی جەیمس هاریسۆندا بوو، پزیشكەكان توانیان دەرزیەكە بەناوی " ئەنتی – دی " پەرەپێبدەن كە یارمەتیدەر دەبێت لەوەستاندنی نەگونجانی خوێنی دایكەكە و خوێنی هاریسۆن ئەمڕۆ لە پیشەسازی دەرمانی تایبەت بەو ژنە سكپڕانە بەكاردەهێنێت كە خوێنەكانیان كاریگەریان بۆسەر كۆرپەلە دەبێت. سەرچاوە: مۆنتی كارلۆ  


نووسینی: ئەریكا شیرنوفسكی قودس لە دڵی مەسیحییەكان و موسڵمانەكان و جولەكەكاندا شوێنێكی تایبەتی هەیە، بەجۆرێك مێژوویەكی دوور و درێژ لە ململانێ و بەیەكەوە ژیان لەو شارەدا هەیە. شارەكە بە زمانی عیبری بە "یوروشالیم" و بەزمانی عەرەبی بە "قودس" ناسراوە، یەكێكە لە دێرینترین شارەكانی جیهان، چەند جارێك رووبەڕووی داگیركاریی و وێرانكردن بووە و بونیادنراوەتەوە‌، هەر چینێك لە زەوییەكەی بەشێك لەو مێژووە ئاشكرا دەكات.  زۆرینەی چیرۆكەكانی شارەكە ململانێی نێوان ئاینە ‌جیاوازەكان باس دەكەن، كە سەرجەمیان كۆكن لەسەر بە پیرۆز تەماشاكردنی ئەم خاكە. ئەلمەسجد (المسجد ) گەڕەكی موسڵمانەكان گەورەترینی چوار گەڕەكەكەیە، گومەزێكی بەردین و مزگەوتی ئەقسا (المسجد الاقصی) لە ناوچەیەك كە موسڵمانان بەناوی حەرەمی قودسی شەریف دەیناسێنن لە خۆ دەگرێت. مزگەوتی ئەقسا سێیەم بەناوبانگترین شوێنی پیرۆزە لە ئیسلامدا و وەقفی ئیسلامی بەڕێوەی دەبات. بەپێی مێژووی ئاینی ئیسلامیش، خودا فەرمانی بە‌ پێغەمبەری موسڵمانان كردووە‌ لە مەككەوە لە مەسجد ئەلحەرام و تا مەسجدولئەقسا لە قودس لەوێشەوە بە شوێنی گومەزە بەردینەكە بۆ ئاسمان بەرزبووەتەوە. بۆیە موسڵمانان بە درێژایی ساڵ سەردانی ئەو شوێنە دەكەن و لە مانگی رەمەزاندا سەدان هەزار موسڵمان نوێژی لێ دەكەن. كڵێسا لەناو گەڕەكی مەسیحییەكاندا كڵێسای قیامە (كنیسە القیامە)ی تێدایە كە گرنگییەكی تایبەتی لە ‌لای مەسیحییەكانی جیهان هەیە، دەكەوێتە ئەو شوێنەی كە مەرگی عیسای لێبیندراوە و لە خاچ دراوە. بەپێی نەریتی مەسیحییەكان مەسیح خاچەكەی لە غولغوسایە و كۆچی دواییەكەی لە هەمان كڵێسا بووە. ئەم كڵێسایە لەلایەن نوێنەرایەتی كڵێسا جیاوازەكانەوە بەڕێوەدەبرێت، وەك پا‌تریاركی ئەرسۆدۆكسی یۆنان و فرانسیسكان لە كڵێسای كاسۆلیكی رۆما وپا‌تریاركی ئەرمەنی، سەرەڕای ئەقباتەكان و ئەسوبییەكان و كەنیسەی ئەرسۆدۆكسی سریانییەكان. دیواری گریان لە گەڕەكی جولەكەكان دیواری رۆژئاوا یان دیواری گریان هەیە، جولەكەكان پێیان وایە ئەو بەشەیە لە پەیكەری پێغەمبەر پاشا سلێمان ماوەتەوە. جولەكەكان پێیان وایە لەناو پەیكەری سلێمان پیرۆزی پیرۆزییەكان هەیە، ئەوەش پیرۆزترین شوێنەكانە لەلای جولەكەكان و  پێیان وایە لە پیرۆزی پیرۆزییەكان بەردی هەست هەیە كە جیهانی لێوە دروست بووە، سەرەڕای ئەوەی ئەو شوێنەیە كە پێغەمبەر ئیبراهیم دەیویست قوربانی بە ئیسحاقی كوڕی بدات لەوێ، ‌زۆرێك لە جولەكەكان پێیان وایە  گومەزی بەردەكە (قبە الصخرە) پیرۆزی پیرۆزییەكانە. ئەمڕۆ دیواری گریان نزیكترین ئەو شوێنانەیە كە جولەكەكان نوێژی لێ دەكەن. حاخام دیواری رۆژئاوا یان دیواری گریان‌ بەڕێوە دەبات كە ساڵانە چەندین ملیۆن كەس لە جیهانەوە  بۆ نوێژكردن رووی تێدەكەن. سەرچاوە:‌ بی بی سی


نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە ئەمڕۆی نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 79 دۆلار و 47 سەنتە،  هاوكات، ئێستا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 71 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە پێشتر نرخی بەرمیلێك نەوت لە 2016 گەیشتبووە نزیكەی 27 دۆلار.     


( درەو میدیا) دادگایەكی ئەمریكا بەتۆمەتی بەشداریكردن لە هاوكاریكردنی ئێران بۆ شكاندنی سزا ئابورییەكانی سەری سزای 32 مانگ زیندانیكردنی بەسەر محەمەد هاكات ئاتێلا جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێكاری " هاڵك بانك"ی توركیادا سەپاند. وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە كاردانەوەیدا لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی ئەو بڕیاری دادگاكەی ئەمریكای كرد و دادگاكەی تۆمەتباركرد بە دەركردنی بڕیار بە پشت بەستن بە بەڵگەی ساختی و دروستكراو لەلایەن لایەنگرانی فەتحوڵا گولەنەوە كە لە ئەمریكا دەژی و توركیا بە پلانداڕێژەری كودەتا شكستخواردووەمەی تەمموزی رابردووی دادەنێت. هاڵك بانك بانكێكی حكومیی توركیا و پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمیش لەو بانكە دادەنرێت و دواتر حەواڵەی هەرێم دەكرێت.    


وەرگێڕانی: فازل حەمەرەفعەت & نامیق رەسوڵ مەسعود ئۆزێل و ئیلكای گۆندۆگان هەردوو یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای دیدارێكیان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا لە لەندەن. مشتومڕێكی توندیان لە ئەڵمانیا دروستكردووە، ئەو خەڵاتانەی كە ئەو دوو یاریزانە بەخشییانە ئەردۆغان، جارێكی تر پرسی كێشەی ئینتیمایان لە ئەڵمانیا هێنایەوە بەر باس و خواس. چەند رۆژێكی كەم بەر لەوەی ئەوەی یواخیم لۆف راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێكهاتەی بەرایی مانشافت بۆ بەشداریكردن لە یاریییەكانی كۆتایی جامی جیهانی لە روسیا ئاشكرابكات ، دوو یاریزانی نێودەوڵەتی بەڕەگەز تورك، مەسعود ئۆزێل و ئیلكای گۆندۆگان روبەڕووی شەپۆلێك توندی توڕەیی رایگشتی ئەڵمانیا دەبنەوە كە گەیشتوەتە ئاستی داواكردن لە لۆف بۆ ئەوەی ناویان لە لیستی مۆندیالدا بسڕێتەوە، ئەمەش ئەو شتە بوو كە لۆف بەتەواوەتی پشتگوێی خست كاتێك نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە لیستەكەی ئاشكراكرد. چیرۆكەكە رۆژی یەكشەممە (13 ئایاری 2018) دەستیپێكرد، كاتێك یاریزانی ئەرسیناڵ ئۆزێل و یاریزانی مانشستەر سیتی گۆندۆگان لە لەندەنی پایتەخی بەریتانیا چاویان بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا كەوت و هەردووكیان لەبەردەم كامێرای وێنەگراندا درێسی یانەكانیان پێبەخشی، لەسەر درێسە ژمارە هەشتەكەی گۆندۆگان نوسرابوو " لەگەڵ رێزم بۆ سەرۆكی پیرۆز".  پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا یەكەم لایەن بوو كە ئەو وێنەیەی لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوكردەوە، ئەمە بەر لەوەی ئۆزێل لەسەر هەمان پێگە وێنەی خۆی لەگەڵ گۆندۆگان و جینك توسن هێرشبەری ئیڤرتۆن بڵاوبكاتەوە كە ئەویش لە دیدارەكەدا ئامادەبوو، ئۆزێل لە تویتەكەیدا نوسی "دیدارێكی باش ئەم ئێوارەیە..". لەوكاتەوە رێژنەی ئەو رەخنانە رانەوەستاوە كە ئاڕاستەی ئەو دوو یاریزانە دەكرێن، ئەمە چ لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیاوە كە لە یەكەمین ئیدانەكەرەكان بوو، هەروەك راوێژكاری ئەڵمانیاش هاتەسەر خەت و وتی ئەوەی ئەو دوانە كردویانە" پرسیاری دروستكردووە و بوەتەهۆی هەڵەتێگەیشتن". ئەو پرسیارانە رۆژنامە ناوخۆییەكان ماوەی دوو رۆژە بە دوورودرێژی گفتوگۆیان لەسەر دەكەن، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش لای خۆیانەوە پڕبوون لە كۆمێنتی توڕە كە بەشێكی زۆری ئەو كۆمێنتانە لەلایەن رەوەندی توركیاوە لەناو ئەڵمانیا دەرچوون. ئەو رەخنانە لە دوو خولگەی سەرەكییەوە بوون، یەكەم لە دەوری كەسێتی ئەردۆغان دەسوڕێتەوە لەگەڵ ئەو توڕەییەی كە گوزارشت لە "بانگەشە" بۆ ئەو دەكەن بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كە بڕیارە حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت. بەڵام بەشی دووەم كە بایەخەكەی كەمتر نییە و سروشتێكی سیاسی-كۆمەڵایەتی هەیە، لە دەوری گرفتی ئاوێتەبوون دەسوڕێتەوە، بەوپێیەی ئەو دوو یاریزانە كە لەدایكبوی شاری گلسینكیرشن-ن (خۆرئاوای ئەڵمانیا)، سیمبوڵی ئاوێتەبوونێكی سەركەوتوو بوون و دوو روخساری ئەوانە بوون كە ناویان لێنراوە " ئەڵمانییە نوێیەكان". بەڵام ئەو دوانە لەم دیدارەدا گوزارشتیان لەوەكرد كە ئەردۆغان سەرۆكی "راستەقینە"یانە، وەكو ئەوەی رەخنەگران دەڵێن. بانگەشەكردن بۆ دیكتاتۆر لەوانەیە ئەو تویتەی كە پارتی " مەسیحی كۆمەڵایەتی باڤاریا" دەستەخوشكی پارتەكەی مێركڵ دەریبڕی ئێستا ناخی زۆرێك لە ئەڵمانییەكان بێت كە دەڵێت:" ئەو كەسەی درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەپۆشێت پێویستە لەسەری ملكەچی بەهاكانی وڵاتەكەمان بێت و هەڵمەتی بانگەشە بۆ دیكاتۆرەكان نەكات كە هەوڵ بۆ سەركوتكردنی ئازادی رادەبڕین و ئازادییە گشتییەكان دەدەن". ئەم دیدارە بەلای ناوخۆی  ئەڵمانیاشەوە لە چەند لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وەك دیدارێكی رەمزی وەسفكرا، لیندا توتبێرگ وتەبێژی كاروباری كۆچ لە پارتی لیبراڵی ئازاد كۆبونەوەكەی ئەردۆغان و ئەو یاریزانانەی بە" گەمەیەكی هەڵە و گۆڵێكی پێچەوانە وەسفكرد بەلای ئەو كەسانەی بانگەشەی یاری زۆر خاوێن و دیموكراتی تر لە توركیا دەكەن". ئەم هەڵوێستە لە بنەڕەتدا كە زیاتر جەخت لە كەسایەتی ئەردۆغان وەكو پرۆژەیەكی " دیكتاتۆری " دەكاتەوە، بەر دیواری دیموكراتیەتی تازە پێگەیشتووی توركیا دەكەوێت، بەوەش پێویست ناكات دوو یاریزان كە نوێنەرایەتی ئەڵمانیا دەكەن بەشداربن لە " گەمە" یەكی سیاسیدا و بە تایبەتی هەردوو یاریزانەكە هێز و پێشەنگن بۆ لاوانی توركیا لەناو توركیا و ئەڵمانیا، یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیاش كە چەند ساڵێكە دروشمی " فرەیی" بەرزكردوەتەوە توڕەیی خۆی لە لۆمەكردنی راستەوخۆی یاریزانەكان دەربڕی و بە بۆچونی راینهاڵد گریندڵ سەرۆكی یەكێتییەكە دەڵێت ئەو دوو یاریزانە لەلایەن هەڵمەتی بانگەشەی ئەردۆغانەوە قۆستراونەتەوە، لە كاتێكدا كە " تۆپی پێ و یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا پابەندی چەند بەهایەكن كە لەلایەن بەڕێز ئەردۆغانەوە رێزی تەواوەتییان لێ ناگیرێت". خودی گریندڵیش یەكێك بوو لەوانەی لە ڤیتۆی رۆژنامەكان رزگاری نەبوو، رۆژنامەی " ڤیستدۆیچە تسایۆنگ" پرسیاری دەربارەی مانای ئەو بەهایانە كرد كە گریندڵ باسیان دەكات و دەڵێت یەكێتی تۆپی پێ گرەو لەسەر " دانوستان دەكات نەك لێكدابڕان"، پاشان رۆژنامەكە وایدەبینێت پێویست ناكات خۆت بە پەرستگاری ئەخلاقدا هەڵبواسیت، كە یەكێتی تۆپی پیێ‌ هیچ گرفتێك لە چوون بۆ ماڵی سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتندا نابینێت. لەم مشتومڕەدا گۆندۆگان هەوڵیدا بەرگری لە هەڵوێستەكەی بكات لەسەر ئەوەی كە لەسەر درێسەكەی نوسیوێتی، دەڵێت " ئەوە وتاری سیاسیی نییە"، بەڵام بەلای زۆرێكەوە باوەڕكردن بەوە قورسە بە تایبەتی گۆڕانكارییەكانی كە پەیوەندییەكانی توركیا و ئەڵمانیا بەخۆیەوە بینی ئەم دیدارە دەخاتە چوارچێوەیەیەكی سیاسیی رووتەوە. كێشەی ناسنامە كۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان جارێكی تر  كێشەی ئاوێتەبوون و گونجانی هێنایەكایەوە، ئۆزێل كە براوی خەڵاتی ئاوێتەبوونی (بامبی) ساڵی 2010 یە، ئەمڕۆ جەختدەكاتەوە كە سەرۆكەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغانە، رۆژنامەی " ڤیستدویچە تسایۆنگ" لە كۆمێنتەكەیدا دەربارەی ئەوە نوسویەتی دەڵێ:" كارەكە سادەیە بەڕێز گۆندۆگان، سەرۆكەكەت شتانمایەرە، و راوێژكاریش ئەنگێلا مێركڵە و دەستوریش یاسای بنەڕەتییە، با بەدواداچوون بكەین، ئەگەر ئەمەت بەدڵ نەبوون درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دابكەنە". مەسعود ئۆزێل ساڵی 1988 لە ئەڵمانیا لە دایكبووە، تەنها رەگەزنامەی توركیای هەبوو، چونكە ئەو كاتە رێگە بە بوونی دوو رەگەزنامە نەدەدرا و ساڵی 2007 دەستبەرداری رەگەزنامەی توركیا بوو و رەگەزنامەی ئەڵمانیی وەرگرت و بەوەش بڕیاریدا یاری بۆ هەڵبژاردەی مانشافت بكات، دوای راوێژكردن بە دایك و باوك و ئەندامانی خێزانەكەی، هەروەك خۆی لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی پێشووتردا روونیكردووەتەوە. بەڵام گۆندۆگان ساڵی 1990 لە ئەڵمانیا لە دایكبووە و ساڵی 2011 بۆ یەكەمجار یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كردووە، ئەو بەردەوام هەردوو رەگەزنامەی توركی و ئەڵمانیی هەبووە، واتە سەرۆكی فیعلی ئەو ئەردۆغان و شتنمایەرە. بە بۆچوونی ژمارەیەكی زۆر لە چاودێران ئەم دوو یاریزانە بەشێوەیەگی گەورە زیانیان بە پرۆسەی ئاوێتەبوونی كۆچبەران لەناو ئەڵمانیادا گەیاندووە، بەرای جیم ئۆزدەمیر سەرۆكی پێشووی پارتی سەوز، بەو دیدارە خزمەتێكی زۆریان پێشكەشی دەنگە پۆپۆلیستەكان كردووە كە هەتا ئەم ساتە رەتیدەكەنەوە دان بنێن بەو دینامیكییەی كە كۆمەڵگەكەی ئەڵمانیی لەم چەند ساڵەی دواییدا بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەتی نەوەی دووەم و سێیەمی كۆچبەران، عەرەب بن یان تورك جەخت لەسەر ئەڵمانیی بوونیان دەكەنەوە و خۆیان بە ئەڵمانیی نوێ‌ دەناسێنن، ئەوانەشن كە سەر بە نەوەی گۆندۆگان و ئۆزێلن. سەرچاوە: DW


ئامادەكردنی: فازل حەمەڕەفعەت چەند رۆژێكە ململانێی ناوچەیی نێوان ئێران و ئیسرائیل گەیشتوەتە لوتكە، گۆڕەپانی شەڕەكە ئەمجارەیان لەسەر خاكی سوریایە، توندبونەوەی دۆخەكە دوای چەند كاتژمیێرێك هات لە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كشانەوە لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە لەگەڵ ئێران. لەژێر پەردەی ئەو گوتارە توندەی كە ئێران و ئیسرائیل لەدژی یەكتر دەیكەن، مێژوویەك لە ناكۆكی و هاوكات بەرژەوەندیش لەنێوان هەردولادا هەیە، ئێران یەكێكە لە یەكەمین ئەو دەوڵەتانەی كە دوای دانی بە دامەزراندنی ئیسرائیلدا ناوە. چیرۆكی پەیوەندی ئێران و ئیسرائیل 1984 ساڵی نسكۆ بوو بۆ فەلەستینییەكان، لەو ساڵەدا دەوڵەتی ئیسرائیل دامەزرا، دوای دوو ساڵ حكومەتەكەی محەمەد موسەدەق لە ئێران دانی نا بە دەوڵەتی عیبریدا. بەڵام بەشیوەیەكی خێرا ئاڵۆزی كەوتە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، محەمەد موسەدەق سەرۆك وەزیرانی ئێران، ئیسرائیلی تۆمەتباركرد بەوەی لایەنگری ئەمریكاو بەریتانیای كردووە كە رێگەیانداوە بە كودەتاكردن بەسەر حكومەتەكەیدا لە ساڵی 1953. لەو ساڵانەدا دەسەڵاتی محەمەد رەزا شا بەهێز بوو، محەمەد رەزا پەلهەوی بەردەوامیدا بە پەیوەندی بەهێزی نێوان ئێران و ئیسرائیل و گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان تاران و تەلئەبیب. بەڵام لە ساڵی 1979، شۆڕشی ئێران هەموو شتێكی گۆڕی، دوای چەندین ساڵ مانەوەی لە تاراوگە، ئایەتوڵا خومەینی گەڕایەوە بۆ ئێران و دەسەڵاتی گرتەدەست، خومەینی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند. ساڵی 1980 جەنگ لە نێوان ئێران و عێراق هەڵگیرسا، دەوترێت لە ساڵانی جەنگدا ئێران بە بەهای (500 ملیۆن) دۆلار چەكی لە ئیسرائیل كڕیوە، لەبەرمبەر هەناردەكردنی نەوت بۆ ئیسرائیل. بەڵام جارێكی تر ئاڵۆزی گەڕایەوە بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، هەریەكە لە ئیسحاق رابین سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و شیمۆن پێرێز دەستیان كرد بە قسەكردن لەبارەی ئەگەری هەڕەشەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، هەڕەشەیەك كە ئیسرائیلییەكان دەڵێن خۆی لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و پشتیوانی تاران لە گروپە تیرۆرستییە بیانییەكاندا، دەبینێتەوە. سەرچاوە: فرانس 24  


كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكور 12ی حوەزیرانی داهاتوو لە سەنگاپوورە ئەنجامدەدرێت، ئەمەش بە گوێرەی وتەی ترەمپ. ترەمپ لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وتی:" هەر یەكێكمان هەوڵدەدەین لە پێناوی ئاشتی جیهاندا بیكەینە ساتێكی مێژویی". ئەمڕۆ پێنج شەممەش مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وەك ئامادەكارییەك بۆ كۆبوونەوەكە بە سەردانێك گەیشتە پیۆنگ یانگی پایتەختی كۆریای باكور، چەند ساتێكیش دوای ئاشكراكردنی كات و شوێنی كۆبوونەوەكەی ترەمپ و ئون، كۆریای باكور سێ‌ زیندانی ئەمریكی ئازادكرد و گەیشتنەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا. دۆناڵد ترەمپ نیسانی رابردوو جیهانی تووشی شۆك كرد، كاتێك لە هەنگاوێكی بێ‌ وێنەدا داوایەكی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ كیم جۆن ئون پەسەندكرد. سەنگاپوورە تائێستا چەندین بۆنە و كۆبوونەوەی دیپلۆماتیی باڵای بەخۆیەوە بینەوە و ساڵی 2015 سەركردەی چین و تایوان لەو وڵاتە بچوكەی باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا كۆبوونەوەو ئەوەش دوای 60 ساڵ یەكەم كۆبوونەوەی سەركردەی ئەو دوو وڵاتە بوو. سەنگاپوورە و ئەمریكا پەیوەندی پتەویان هەیە، هەروەها سەنگاپورە لەگەڵ كۆریای باكوردا پەیوەندی دیپلۆماتی هەیە، بەڵام تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو هاوكات لەگەڵ توندتركردنی سزا نێودەوڵەتییەكانی سەر پیۆنگ یانگ پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ كۆریای باكور هەڵپەسارد.  



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand