گرنگی قودس لەلای شوینكەوتەكانی سێ ئاینەكە چییە؟
2018-05-17 14:27:26
نووسینی: ئەریكا شیرنوفسكی
قودس لە دڵی مەسیحییەكان و موسڵمانەكان و جولەكەكاندا شوێنێكی تایبەتی هەیە، بەجۆرێك مێژوویەكی دوور و درێژ لە ململانێ و بەیەكەوە ژیان لەو شارەدا هەیە.
شارەكە بە زمانی عیبری بە "یوروشالیم" و بەزمانی عەرەبی بە "قودس" ناسراوە، یەكێكە لە دێرینترین شارەكانی جیهان، چەند جارێك رووبەڕووی داگیركاریی و وێرانكردن بووە و بونیادنراوەتەوە، هەر چینێك لە زەوییەكەی بەشێك لەو مێژووە ئاشكرا دەكات.
زۆرینەی چیرۆكەكانی شارەكە ململانێی نێوان ئاینە جیاوازەكان باس دەكەن، كە سەرجەمیان كۆكن لەسەر بە پیرۆز تەماشاكردنی ئەم خاكە.
ئەلمەسجد (المسجد )
گەڕەكی موسڵمانەكان گەورەترینی چوار گەڕەكەكەیە، گومەزێكی بەردین و مزگەوتی ئەقسا (المسجد الاقصی) لە ناوچەیەك كە موسڵمانان بەناوی حەرەمی قودسی شەریف دەیناسێنن لە خۆ دەگرێت.
مزگەوتی ئەقسا سێیەم بەناوبانگترین شوێنی پیرۆزە لە ئیسلامدا و وەقفی ئیسلامی بەڕێوەی دەبات. بەپێی مێژووی ئاینی ئیسلامیش، خودا فەرمانی بە پێغەمبەری موسڵمانان كردووە لە مەككەوە لە مەسجد ئەلحەرام و تا مەسجدولئەقسا لە قودس لەوێشەوە بە شوێنی گومەزە بەردینەكە بۆ ئاسمان بەرزبووەتەوە.
بۆیە موسڵمانان بە درێژایی ساڵ سەردانی ئەو شوێنە دەكەن و لە مانگی رەمەزاندا سەدان هەزار موسڵمان نوێژی لێ دەكەن.
كڵێسا
لەناو گەڕەكی مەسیحییەكاندا كڵێسای قیامە (كنیسە القیامە)ی تێدایە كە گرنگییەكی تایبەتی لە لای مەسیحییەكانی جیهان هەیە، دەكەوێتە ئەو شوێنەی كە مەرگی عیسای لێبیندراوە و لە خاچ دراوە.
بەپێی نەریتی مەسیحییەكان مەسیح خاچەكەی لە غولغوسایە و كۆچی دواییەكەی لە هەمان كڵێسا بووە.
ئەم كڵێسایە لەلایەن نوێنەرایەتی كڵێسا جیاوازەكانەوە بەڕێوەدەبرێت، وەك پاتریاركی ئەرسۆدۆكسی یۆنان و فرانسیسكان لە كڵێسای كاسۆلیكی رۆما وپاتریاركی ئەرمەنی، سەرەڕای ئەقباتەكان و ئەسوبییەكان و كەنیسەی ئەرسۆدۆكسی سریانییەكان.
دیواری گریان
لە گەڕەكی جولەكەكان دیواری رۆژئاوا یان دیواری گریان هەیە، جولەكەكان پێیان وایە ئەو بەشەیە لە پەیكەری پێغەمبەر پاشا سلێمان ماوەتەوە.
جولەكەكان پێیان وایە لەناو پەیكەری سلێمان پیرۆزی پیرۆزییەكان هەیە، ئەوەش پیرۆزترین شوێنەكانە لەلای جولەكەكان و پێیان وایە لە پیرۆزی پیرۆزییەكان بەردی هەست هەیە كە جیهانی لێوە دروست بووە، سەرەڕای ئەوەی ئەو شوێنەیە كە پێغەمبەر ئیبراهیم دەیویست قوربانی بە ئیسحاقی كوڕی بدات لەوێ، زۆرێك لە جولەكەكان پێیان وایە گومەزی بەردەكە (قبە الصخرە) پیرۆزی پیرۆزییەكانە.
ئەمڕۆ دیواری گریان نزیكترین ئەو شوێنانەیە كە جولەكەكان نوێژی لێ دەكەن. حاخام دیواری رۆژئاوا یان دیواری گریان بەڕێوە دەبات كە ساڵانە چەندین ملیۆن كەس لە جیهانەوە بۆ نوێژكردن رووی تێدەكەن.
سەرچاوە: بی بی سی