Draw Media

"رێككەوتن نەكراوەو بەرەوپێشوونی جدی لەكۆبوونەوەكەدا نەبووە"

"رێككەوتن نەكراوەو بەرەوپێشوونی جدی لەكۆبوونەوەكەدا نەبووە"

2026-01-08 12:12:55



درەو:
جارێكی تر وەفدی دانوستانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كە قسەی لەگەڵ كەسانی ئاگاداركردووە، كۆبوونەوەكە هیچ رێككەوتن، نزیكبوونەوە لە رێككەوتن و بەرەوپێشچوونی جەوهەری لە گفتوگۆكان بەدی نەكراوەو تەنیا گفتوگۆی بابەتەكانی پێشوو بووە.
ئەو سەرچاوانەی (درەو)ی قسەی لەگەڵ كردوون ئاماژەیان بەوەكردووە كە ئەم كۆبوونەوەیە لەكۆبوونەوەكەی پێشتر باشتر بوو، لەرووی لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ لەسەر بابەتەكان، چونكە كۆبوونەوەی پێشوو بە بنبەست گەیشت كاتێك وەفدی پارتی بە وەفدی یەكێتیان وت، پێش هەڵبژاردن شتێكەو دوای هەڵبژاردن شتێكی ترە، بۆیە وەفدی یەكێتی كۆتاییان بە گفتوگۆهێنا، ئێستا لەم كۆبوونەوەیەدا پرسی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆككۆماریش هاتە پێشەوە و هەردوو پرسەكە (سەرۆككۆمار و پێكهێنانی كابینەی نوێی هەرێم) پێگەوە گتوگۆی لەسەر دەكرێت، چونكە هەردووكیان لەیەك كات و ساتدایەو هەردوولا لەم كۆبوونەوەیە پێشنیازو دیدی خۆیان لەسەر هەردوو پرسی كابینەی نوێ و سەرۆككۆمار.  

وەفدەكەی پارتی
-    هۆشیار زێباری
-    پشتیوان سادق
-    ئومێد سەباح 
-    دڵشاد شەهاب
وەفدی یەكێتی
-    قوباد تاڵەبانی
-    دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
-    رێواز فایەق
-    ئامانج رەحیم 
-    شاڵاو شێخ سەڵاح

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand