درەو: ئەگەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكرێت سەبارەت بە نوێنەرایەتییەكانی (نوسینگەی) حكومەتی هەرێم، ئەوا ژمارەی نوێنەرایەتیەكانی هەرێم لە (14) نوێنەرایەتیەوە دەبێتە (88) نوێنەرایەتی لەناو باڵێۆزخانەكانی عێراقداو نوێنەرایەتییەكانی هەرێم كە بەناوی كۆمپانیاوە كاردەكەن، سیفەتی دیپلۆماسی وەردەگرن. رۆژی 21ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی عێراق نوێنەرایەتییەكانی هەرێمی هەڵوەشاندنەوە، لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا دەڵێ: نابێت دەسەڵاتی هەرێمەكان لە ئاستی دەسەڵاتە فیدراڵییەكاندا بن لەڕووی پێكهاتەو پسپۆڕییەوە، لەسەر ئەم بنەمایە دەستور واجبی كردووە كە (دیاریكردنی سیاسەتی دەرەوە و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی و دانوستان لەبارەی پەیماننامەو ریككەوتنە نێودەوڵەتییەكان و سیاسەتی قەرزكردن و ئیمزاكردنی و سیاسەتی ئابوری و بازرگانی و دەرەكی) لە تایبەتمەندی تاقانەی دەسەڵاتە فیدراڵییەكانن، بەمە دادگای فیدراڵی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ هەموو نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم لە وڵاتان بە نادەستوری ناودەبات. بە پێی بڕگەی چوارەم لە مادەی 121ی دەستوری عێراق: هەرێم و پارێزگاكان دەتوانن نوسینگەیان هەبێت لەناو باڵیۆزخانەو نێردە دیپلۆماسیەكان بۆ چاودێری كاروباری (رۆشنبیری و كلتوری و گەشەپێدان) (درەو) قسەی لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی عێراق كرد ئەوان رایان گەیاند ئەگەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم جێبەجێبكرێت، ئەوكات حكومەتی هەرێمی كوردستان لەناو باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكانی عێراقدا نوێنەرایەتی دەبێت كە لە ئێستادا عێراق (88) باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەو نوێنەرایەتی لە وڵاتانی جیهاندا هەیە، واتا هەرێمی كوردستان لە بری ئەوەی لە ئێستادا كە (14) نوێنەرایەتیان هەیە ئەوكات (88) نوێنەرایەتی دەبێت لەناو باڵیۆزخانەكانی عێراقدا و دەچێتە ناو چوارچێوەیەكی دیپلۆماسیەوە. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەناوی كۆمپانیا و رێكخراوەوە نوێنەرایەتییەكانی لە وڵاتان تۆماركردووەو ساڵانە باج دەدات و هیچ سیفەتێكی دیپلۆماسی و مەرجە دیپلۆماسیەكانی تێدا نیە. بەپێی دەستوری عێراق سیاسەتی دەرەوە لەدەستی حكومەتی فیدراڵدایەو هەرێم دەتوانێتلەناو باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكاندا (نوسینگەی) هەبێت و بەشی (كلتوری و ئابوری‌و گەشەپێدان) بێت. • نوێنەرایەتییەكانی هەرێمی كوردستان لەدەرەوە هیچ سیفەتێكی دیبلۆماسیان نیەو لە چوارچێوەی كۆمپانیا و رێكخراودا كاردەكەن • حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پارەیەكی زۆر خەرج دەكات لە باجی نوێنەرایەتییەكان و باجی تەئمین سەحی و كارمەندەكانیدا لەبەر ئەوەی بەناوی كۆمپانیاوە تۆماركراون. • لە بۆنەو مەراسیمە دیپلۆماسیەكاندا وەك دیپلۆمات بانگهێشتناكرێن. • ئەگەر بچێتە ناو باڵیۆزخانەكانی عێراقەوە ئەوكات وەك دیپلۆمات مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و خەرجییان سیادی دەبێت لە عێراقەوە. • هەر گۆشەیەك یان نوێنەرایەتیەك لەناو باڵیۆزخانەكاندا دەتوانن (5) كارمەند دابمەزرێنن و بودجەو خەرجییان لەسەر عێراق دەبێت. • ئێستا نوێنەرایەتییەكانی هەرێم كە (14) نوێنەرایەتیە، ئەوكات دەتوانن لە هەر (88) باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكانی عێراق نوێنەرایەتیان هەبێت. فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كە وەكو وەزارەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستانە، ئەم فەرمانگەیە تائێستا یاسای كاركردنی نییەو ئەیلولی 2006 بە فەرمانی ژمارە (143)ی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دروستكراوە. لە ئابی 2021دا سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەكە رایگەیاند" سیاسەتی دەرەوە لە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی عێراقدایە، بۆیە دەبێت كەمێك هەستیارانە رەفتار بكەین، بەڵام دەمانەوێت لە داهاتوودا پرۆژە یاسایەك پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان بكەین بۆ ئەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بكرێت بە وەزارەت". ئەم فەرمانگەیە پێكهاتووە لە (14) نوێنەرایەتی دەرەوەو (8) بەڕێوەبەرایەتی نوێنەرایەتییەكانی هەرێم لە دەرەوە دەكەونە ئەم وڵاتانەوە (ئەمریكا- بەریتانیا- ئەڵمانیا- فەڕەنسا- روسیا- سویسرا- ئیسپانیا- ئیتالیا- نەمسا- پۆڵەندا- یەكێتی ئەوروپا- ئوسترالیا- ئێران- بەغداد). پۆستەكانی دەرەوە • نوێنەری هەرێم لە ئەمریكا: تریفە عەزیز- پارتی • نوێنەری هەرێم لە ئەڵمانیا: دڵشاد بارزانی- پارتی • نوێنەری هەرێم لە ئوسترالیا: هەڤاڵ دەسكۆ سیان- پارتی • نوێنەری هەرێم لە ئیتالیا: رێزان حەمەساڵح ئاغا- پارتی • نوێنەری هەرێم لە ئیسپانیا: دارەوان حاجی حەمید- یەكێتی • نوێنەری هەرێم لە ئێران: نازم عومەر دەباغ- یەكێتی • نوێنەری هەرێم لە بەریتانیا: كاروان جەمال تاهیر- یەكێتی • نوێنەری هەرێم لە فەڕەنسا: عەلی دۆلەمەڕی- پارتی • نوێنەری هەرێم لە سویسرا: فەوزی قەدوور- پارتی • نوێنەری هەرێم لە روسیا: دانەر ئەبوبەكر مستەفا لە پارتی بەشێوەی كاربەڕێكەر لە شوێنی ئاسۆ شێخ جەنگیی لە یەكێتی دانراوە • نوێنەری هەرێم لە نەمسا: مستەفا ئیسماعیل رەمەزان- پارتی • نوێنەری هەرێم لە پۆڵەندا: زیاد رەئوف- پارتی • نوێنەری هەرێم لە یەكێتی ئەوروپا: دلاوەر ئاژگەیی-پارتی زۆرینەی نوێنەرەكانی هەرێم لە دەرەوە ماوەی (12) ساڵە هیچ گۆڕانكارییەكیان تێدا نەكراوەو وەكو خۆیان ماونەتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە دەبێت (5) ساڵ جارێك گۆڕانكارییان تێدا بكرێت. نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر ئەو (14) نوێنەرایەتییەی كە هەرێمی كوردستان لە دەرەوە كردویەتییەوە، (30) وڵات كوسنوڵگەرییو نوێنەرایەتیو ئاژانسی هاریكاریی خۆیان لە هەرێمی كوردستان كردوەتەوە كە ئەمانەن: (میسر- سودان- ئەمریكا- كەنەدا- توركیا- كۆریا- هیندستان- ژاپۆن- چین- سریلانكا- قوبرس- روسیا- ئەڵمانیا- فەڕەنسا- بەریتانیا- چیك- هەنگاریا- هۆڵەندا- ئیتالیا- ئەرمینیا- یۆنان- سوید- رۆمانیا- پۆڵەندا- نەمسا- بولگاریا- یەكێتی ئەوروپا- ئیسپانیا- دانیمارك- بیلاروسیا- یۆنامی- سلۆڤاكیا). ئەركو ئامانجی فەرمانگە بەپێی ئەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە خۆی باسی دەكات، ئەركی فەرمانگەكە ئەمانەن: • پتەوكردنی پەیوەندیی دوو لایەنە لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. • پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی، وەبەرهێنان، گەشتیاریو دامەزراوەیی لەگەڵ دونیای دەرەوە. • چاودێریكردنی نوسینگەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە. • هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەكانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان. • ڕێكخستنی سەردانی فەرمی شاندە بارزگانی‌و سیاسییەكانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان. • رێكخستن‌و پشتگیریكردنی ئەو چالاكییانەی دەبنە هۆی بەرەوپێشبردنی پێگەی هەرێم لە دەرەوە. • هەماهەنگی‌و ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق‌و باڵێوزخانەكانی ئەم وڵاتە لە دەرەوە. • هەماهەنگی‌و پشتگیریكردنی ئەو چالاكییانەی كە یارمەتیدەرن بۆ بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان لە دەرەوە. • هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و كومەڵگەی نێودەوڵەتی. • پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری یاسایی‌و راستكردنەوەی بەڵگەنامەكان بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە دەرەوە. فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامانجەكانی خۆی لەم خاڵانەدا دیاریكردووە: • پاراستن‌و پێشخستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان‌و هاوڵاتیانی لە دەرەوە. • هاندان‌و بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییە سیاسی‌و ئابورییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ڕوانگەی پێشخستنی ئاشتی، سەقامگیریی سیاسی، پەرەپێدانی بازرگانی‌و بەرژوەندی هاوبەش. • پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كونسوڵگەریو راوێژی یاسایی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان. • ئاسانكاری بۆ وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم‌و فەرمانبەرانی بۆ بەشداریكردنیان لە كار‌و چالاكییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەك كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان‌و كۆبونەوەو چالاكی ئاژانسەكانی یۆ ئێن‌و... هتد. • كار دەكات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنیو دامەزراوە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان لە دەرەوەو ناوەوە.
راپۆرت: دره‌و له‌پاڵ بڕیاره‌كه‌یدا بۆ گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆسه‌ر بانكه فیدراڵییه‌كان، دادگای فیدراڵی عێراق نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ناده‌ستوری ناوده‌بات و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له به‌غداد كه له‌م كابینه‌یه‌دا دروستكراوه، بێ رۆڵ ده‌كات، پشتبه‌ست به نوسراوی وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاشكرایده‌كات هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ده‌رچوونی یاسای بودجه‌وه بڕی (7 ملیۆن و 920 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كردووه، ورده‌كاری بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌م راپۆرته‌دا. سكاڵاكاره‌كان كێن و داوای چیان كرد ؟ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رۆژی 21ی ئه‌م مانگه بڕیاری خۆی له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایانه راگه‌یاند، كه سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابوون. سكاڵاكاره‌كان له‌م دۆسیه‌یه‌دا (دوای یه‌كخستنی هه‌ردوو سكاڵاكه) بریتی بوون له هه‌ریه‌كه له (عه‌داله‌ت ره‌حیم محه‌مه‌د- بوخاری جه‌میل عه‌لی- حه‌یده‌ر محه‌مه‌د عوسمان) پارێزه‌ری ئه‌م سكاڵاكارانه پارێزه‌ر (به‌كر حه‌مه‌سدیق) بوو، سكاڵاكاره‌كانی تریش بریتی بوون له (ره‌عد ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د- ئاكۆ محه‌مه‌د مه‌حمود- به‌ده‌ل عه‌بدولباقی- عه‌لی ئه‌حمه‌د بابان). ئه‌م دوو گروپه سكاڵاكاره، سكاڵاكانیان له‌دژی هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تۆماركردبوو. سكاڵاكاره‌كان له سكاڵاكه‌یاندا باسیان له‌وه‌كردبوو، ده‌رچوونی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عێراق (2023-2024-2025) كه رۆژی 26ی حوزه‌یرانی 2023 له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق بڵاوكرایه‌وه (واتا چووه بواری جێبه‌جێكردن)، ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه‌و، ئه‌وان وه‌كو سكاڵاكار به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ زه‌ره‌رمه‌ند بوون و بێبه‌شكراون له موچه‌ی مانگه‌كانی (ته‌موزو ئابی) ساڵی 2023و، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له جێبه‌جێكردنی یاساكه، ئه‌و زهرهرهیان به‌ركه‌وتووه. سكاڵاكاره‌كان له سكاڵاكه‌یاندا په‌نایان بردووه بۆ هه‌ردوو یاسای (خزمه‌تی شارستانی ژماره 24ی ساڵی 1960ی هه‌مواركراو)و یاسای (موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتیی ژماره 22ی ساڵی 2008)، ده‌ڵێن ئه‌م یاسایانه رێگه به جیاكاری ناده‌ن له‌نێوان فه‌رمانبه‌رانی عێراق و ناكرێت قوتی هاوڵاتی ببێت به قوربانی ململانێی سیاسی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ئه‌م ململانێیانه ده‌ده‌ن و بێبه‌شده‌كرێن له وه‌رگرتنی موچه‌كانیان كه تاكه سه‌رچاوه‌ی بژێوییانهو خێزانه‌كانیان به‌ده‌ست ئه‌م بێبهشكردنهوه ده‌ناڵێنن و له وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نددا بوون به قوربانییه‌كی راسته‌قینه. سكاڵاكاره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتیی بێبه‌شكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌و مافانه ده‌گرنه ئه‌ستۆ كه یاسا ده‌یانپارێزێت، بۆیه داوا له دادگای باڵای فیدراڵی ده‌كه‌ن بڕیارێكی سالاریی (ولائی) ده‌ربكات بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگه‌كانی (ته‌موزو ئاب)ی ساڵی 2023، سه‌رباری ئه‌مه ناكۆكی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلابكاته‌وه، كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی ژماره (13)ی ساڵی 2023 جێبه‌جێ نه‌كرێت، هه‌روه‌ها داوایانكردووه دادگا هه‌ردوو سه‌رۆك وهزیرانهكه پابه‌ند بكات به‌وه‌ی له داهاتوودا هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تری عێراق، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوربخه‌نه‌وه له هه‌ر ناكۆكییه‌كی سیاسی كه له داهاتوودا رووبدات. بۆچونی حكومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی سكاڵاكه له‌م سكاڵایه‌دا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێگه‌ی دوو راوێژكاری یاساییه‌وه به‌ناوه‌كانی (قاسم سحێب شكور)و (حه‌یده‌ر عه‌لی جابر) چووه ناو دانیشتنه‌كانی دادبینی. رۆژی 11ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 بریكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی خۆی له‌باره‌ی سكاڵاكه پیشكه‌شكردووه، تییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، داواكاری سكاڵاكاره‌كان به‌گوێره‌ی مادده‌ی (93)ی ده‌ستوری عێراق، له تایبه‌تمه‌ندی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌رده‌چێت، چونكه ئه‌م دادگایه كاری چاودێریكردنی ته‌نیا له بابه‌تی ده‌ستوریبوونی یاساكاندا كورتدهبێتهوهو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن پابه‌ندبكات به ئه‌نجامدانی كارێكی دیاریكراو، له‌لایه‌كی تره‌وه پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا نییه‌و به‌گوێره‌ی یاسای بودجه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه. بریكاره‌كه‌ی سودانی له گهڵاڵهنامهكهیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له مادده‌ی (12/ دووه‌م/ه)ی یاسای بودجه‌دا هاتووه (وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ پابه‌نده به پێدانی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی مانگانه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم بڕگه‌كانی (ا-ب-ج-د)ی ئه‌م مادده‌ی جێبه‌جێكرد، كه ئه‌وه‌ش ناردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی كێڵگه‌كانی هه‌رێمه بۆ ئه‌مباره‌كانی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا به‌بڕێك كه كه‌متر نه‌بێت له (400 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه، هه‌روه‌ها راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان به خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌گوێره‌ی (یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵ). پارێزه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێ" حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا پابه‌ند نه‌بووه به راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كانه‌وه"، بۆیه داوای له دادگا كردووه سكاڵاكه ره‌تبكاته‌وه. لایه‌نی سێیه‌م! دادگای باڵای فیدراڵی داواكارییه‌كانی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵای موچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌تكردوه‌ته‌وه، بۆ وه‌رگرتنی رونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه، لایه‌نی سێیه‌می بۆ پرۆسه‌ی دادبینی زیادكردووه، لایه‌نی سێیه‌م بریتی بووه له هه‌ریه‌كه له (وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ+ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان+ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم). بریكاری وه‌زیری دارایی فیدراڵ سێ گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی له‌باره‌ی پرسیاره‌كانی دادگا سه‌باره‌ت به موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم پێشكه‌شكردووه، گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی یه‌كه‌م له رۆژی 28ی تشرینی دووه‌می 2023دا بووه، گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی دووه‌م له رۆژی 16ی كانونی دووه‌می 2024و گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی سێیه‌میش له رۆژی 18ی شوباتی 2024دا بووه. له گهڵاڵهنامهكانیدا، بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كه ناوی (عامر عه‌باس قادر)ه، باسی له‌وه‌كردووه، پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی كار‌و به‌رپرسیارێتی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدایه‌و په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵه‌وه نییه، سه‌رباری ئه‌مه وتویه‌تی: پێنه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم یان هه‌ر لایه‌نێكی تر له هه‌ریم له‌چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دادگای فیدراڵیدا نییه. سه‌باره‌ت به پرسیاری دادگا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 پاره‌ی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ئه‌و كه‌سانه ناردووه كه چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌یانگرێته‌وه ؟ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وتویه‌تی: ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا دیاریكراوه، ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه. دادگا له‌باره‌ی پێدانی قه‌رز به حكومه‌تی هه‌رێم له‌ناویاندا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پرسیاری كردووه، بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری پێشتر وتویه‌تی: به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ بووه. دادگای له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ژماره حسابی له وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ دانانی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێیدا پرسیاری كردووه، بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی به‌ڵێ دوو حساب به دۆلار‌و دینار له بانكی فیدراڵی كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ جۆره داهاتێكی هه‌رێمیان تێدا دانه‌نراوه. له‌باره‌ی پرسیاری دادگا سه‌باره‌ت به تۆماری داهاته نه‌وتیی و نانه‌وتییه‌كان كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه راده‌ستی خه‌زێنه‌ی گشتیی عێراق نه‌كراوه به‌پێی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه له‌لایه‌ن بانكه حكومییه‌كانی عێراقه‌وه (بانكی رافیده‌ین- بانكی ره‌شید- بانكی بازرگانی عێراق) دراوه به هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م قه‌رزانه یاسایی بوون یاخود نا، بڕیاری دادگای فیدراڵی ئاماژه به‌وه ده‌كات یاسای بودجه‌ی گشتیی ژماره 13ی ساڵی 2023 له 26ی حوزه‌یرانی 2023دا كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه، مادده‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان بهركارنهبوون تا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بێت پێیانه‌وه، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم خه‌رجبكرێت، به‌ڵام له‌دوای 26ی حوزه‌یرانه‌وه كه یاسای بودجه كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی بووه، نه‌یتوانیوه هه‌موو ده‌قه‌كانی یاسای بودجه جێبه‌جێ بكات، له‌وانه به‌هۆی ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه نه‌یتوانیوه نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا بكات. سه‌باره‌ت به ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی ساڵی دارایی 2023 بۆ ماوه‌ی (1/1/2023) تا (30/12/2023) داهاتی نه‌وتی هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته (2 ترلیۆن و 936 ملیار) دینار، داهاتی نانه‌وتیش بریتی بووه له زیاتر له (3 ترلیۆن و 171 ملیار‌و 206 ملیۆن) دینار. بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سێ نوسراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه نوسراوی یه‌كه‌میان مێژووه‌كه‌ی بۆ (15ی ئابی 2023) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و دووه‌میان مێژووه‌كه‌ی بۆ (25ی تشرینی یه‌كه‌می 2023)و سێیه‌میان له (28ی كانونی یه‌كه‌می 2023)دا ده‌رچووه، باسله‌وه ده‌كات له‌و ماوانه‌دا كه له نوسراوه‌كاندا هاتوون، حكومه‌تی هه‌رێم بڕی (7 ملیۆن و 920 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كردووه. له‌باره‌ی ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ له (22ی حوزه‌یرانی 2023)و (2ی ئابی 2023)، حكومه‌تی فیدراڵ به هه‌رێمی كوردستان داوه، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وتویه‌تی بڕه پاره‌كه بریتی بووه له (598 ملیار) دینار‌و (400 ملیار) دینار‌و وه‌زاره‌تی دارایی له ساڵی 2023دا بڕه پاره‌ی تری به هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه. هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای پرسیاری دادگای فیدراڵی، بریكاری دیوانی چاودێری دارایی عێراق دوو گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی رونكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شی دادگا كردووه، یه‌كه‌میان له 21ی كانونی دووه‌م و ئه‌وی تر له 18ی شوباتی ئه‌مساڵدا، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: • دیوانی چاودێری فیدراڵ له 16ی ئابی 2023دا ئه‌نجامی كاری چاودێریی و وردبینی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ماوه‌ی (1/1/2023) تا (30/6/2023) ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه، هه‌روه‌ها له 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2023دا ئه‌نجامی كاری چاودێریی و وردبینی بۆ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی حوزه‌یرانی 2023 ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه، تا ئه‌وكاته هیچ وه‌ڵامێكی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به تێبینییه‌كان له‌باره‌ی وردبینییهكانهوه پێنه‌گه‌یشتووه. • دیوانی چاودێری دارایی به‌پێی ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌دا هاتووه (مادده‌ی 12/ یه‌كه‌م)، له رۆژه‌كانی 23ی ئاب، 7ی تشرینی دووه‌م، 28ی تشرینی دووه‌می 2023 داوای له نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (مه‌به‌ستی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له به‌غداد كه فارس عیسا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات) كردووه به‌ڵگه‌نامه‌كان و تۆمار‌و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی پێبدات، به‌ڵام تا ئه‌وكاته وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆیه دیوانی چاودێری نه‌یتوانیوه كاره‌كانی خۆی بكات. • به‌گوێره‌ی مادده‌ی (12/دووه‌م/ا)ی یاسای بودجه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم داتاكانی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی له كێڵگه‌كانی هه‌رێم و ئه‌و نه‌وته‌ی باركراوه بۆ ئه‌مباره‌كانی كۆمپانیای "سۆمۆ" له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، نه‌داوه به دیوانی چاودێری دارایی بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكات. • سه‌باره‌ت به مادده‌ی (12/دووه‌م/ د)ی یاسای بودجه، هه‌رێمی كوردستان داهاتی نانه‌وتیی راده‌ستی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی وردبینی تێدا بكات. • سه‌باره‌ت به مادده‌ی (12/ دووه‌م/هـ)ی یاسای بودجه، تیمێك پێكهێنرا بۆ وردبینی له ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌و خه‌رجی و داهاته نه‌وتیی و نانه‌وتییه‌كان له‌ماوه‌ی 1/1 بۆ 30/6ی 2023، راپۆرتی هاوبه‌ش ده‌رچوو، ره‌وانه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كرا، بۆ وردبینیكردنیش له ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی (7/1 تا 31/12/2023) دوای ئه‌وه ده‌كرا كه ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ره‌وانه‌ی دیوانی چاودێری دارایی بكرێت، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ داوای له نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم كرد ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگه‌كانی (10 و 11و 12ی 2023)ی بۆبنێریت هاوپێچ له‌گه‌ڵ خشته‌و شیكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و داهاته‌كانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه ده‌ست به پرۆسه‌ی وردبینی بكرێت، به‌ڵام تا ئه‌وكاته وه‌ڵام نه‌درایه‌وه. پارێزه‌ره‌كه‌ی هه‌رێم داوای مۆڵه‌ت ده‌كات ! دادگای فیدراڵی له بڕیاره‌كه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی بریكاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ كردووه، كه رۆژی 11ی ئه‌م مانگه پێشكه‌شیان كردووه، بریكاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له گهڵاڵهنامهكهیاندا ده‌ڵێن: • حكومه‌تی فیدراڵ تایبه‌تمه‌ند نییه به پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی سهربهخۆو دوور له پشكی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی مادده‌ی (121/ سێیه‌م)ی ده‌ستور.. بۆیه پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه پێویستی ده‌ستوه‌ردانی یاسایی هه‌یه. • یاسای بودجه‌ی 2023 پرۆسه‌ی پێدانی ته‌رخانكراوه داراییه‌كانی به‌مشێوه‌یه رێكخستووه: - پاكتاوی شایسته داراییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ساڵانی 2004 تا 2022 دوای وردبینی له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم. - حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی فیدراڵ پابه‌نده به‌ناردنی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی گێڵگه‌كانی هه‌رێم بۆ كۆمپانیای "سۆمۆ" له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، به‌بڕێك كه له (400 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه كه‌متر نه‌بێت. - ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه نه‌وت هه‌نارده بكرێت، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به راده‌ستكردنی نه‌وته‌كه به وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ. - وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بڕه نه‌وته ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ كه حكومه‌تی هه‌رێم راده‌ستی ده‌كات. - حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان به خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌گوێره‌ی مادده‌ی (22/ب)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵ، به‌و مه‌رجه‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ به هه‌ماهه‌نگیی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم وردبینی له داتاكانی ئه‌و داهاتانه‌دا بكات. - وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ پابه‌نده به‌وه‌ی مانگانه شایسته‌كانی هه‌رێم بدات، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم بڕگه‌كانی (ا،ب،ج،د)ی مادده‌ی (12/دووه‌م)ی یاسای بودجه جێبه‌جێ ده‌كات.... - پاكتاوی پاره‌كانی بانكی بازرگانی عێراق له‌لای حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه له پشكی هه‌رێم ده‌بڕدرێت... - داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو و فرۆشراوی ناوخۆی هه‌رێم له ژماره حسابییهكدا داده‌نرێت كه وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له بانكی ناوه‌ندیی ده‌یكاته‌وه، هه‌موو حساب بانكییه‌كانی تر داده‌خرێن و ئه‌و پارانه‌ی كه ده‌چێته ناو ئه‌م حسابه‌وه بۆ هیچ مه‌به‌ستێك لێبڕینی لێ ناكرێت. - دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی جێبه‌جێ كرد كه له‌سه‌ره‌وه هاتوون، ئه‌وكاته وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌دات.. دوای ئه‌وه‌ی بریكاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌م گهڵاڵهنامهیان پێشهشكردووه، بریكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌بوو گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام داوای له دادگا كردووه مۆڵه‌تی پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی خۆی پێشكه‌ش بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی تر مۆڵه‌تی پێداوه، بۆیه دادگای فیدراڵی داواكاری پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و دواتریش بڕیاریداوه كه‌سانی سێیه‌م له دۆسیه‌كه بكاته ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رونكردنهوهكانیان كۆتایی هاتووه. به‌مشێوه‌یه دادگاكه ده‌رگای دادبینی داخستووه‌و بڕیاری خۆی له‌سه‌ر سكاڵاكه ده‌ركردووه. بڕیاری دادگا چی ده‌ڵێ؟ دادگای فیدراڵی له بڕیاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به سكاڵای موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌ر له‌وه‌ی كورته‌ی بڕیاری خۆی رابگه‌یه‌نێت، پشتبه‌ست به مادده‌كانی ده‌ستور لێكدانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (117)ی ده‌ستور، هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌كو هه‌رێمێكی فیدراڵی ناساندووه، كه ده‌بێت پشكێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی له داهاته فیدراڵییه‌كان بۆ ته‌رخان بكرێت، كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی دانیشتوان، به‌شی ئه‌وه بكات هه‌رێم به به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی هه‌ڵسێت. هاوكات دادگای فیدراڵی پشتبه‌ست به ده‌ستور، واجبی كردووه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان پارێزگاری له یه‌كێتیی و سه‌لامه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی عێراق و سیستمه دیموكراتییه فیدراڵییه‌كه‌ی بكات. دادگا له بڕیاره‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات، ده‌ستور مافی ئه‌وه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتر داوه هه‌رێم دروست بكات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای داواكاری یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت هه‌رێم دروستبكه‌ن یاخود له‌سه‌ر داوای 10%ی ده‌نگده‌ران له هه‌ر پارێزگایه‌ك، به‌ڵام هاوكات ده‌ستور تایبه‌تمه‌ندییه تاقانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی (مادده‌ی 110)و تایبه‌تمه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كاندا (مادده‌ی 114) دیاریكردووه، هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگا نارێكخراوهكانیشی له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا دیاریكردووه (مادده‌ی 115). دادگا ده‌ڵێ (دیاریكردنی سیاسه‌تی دارایی و گومرگی، ده‌ركردنی دراو، رێكخستنی سیاسه‌تی بازرگانی له سنوری هه‌رێم و پارێزگاكان، دانانی بودجه، سیاسه‌تی نه‌ختینه، دروستكردنی بانكی ناوه‌ندیی و به‌ڕێوه‌بردنی) ده‌سه‌ڵاتی تاقانه‌ی حكومه‌تی فیدراڵه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستور هه‌موو مافێكی به حكومه‌تی هه‌رێم داوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆی، به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته تاقانه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا دژ نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی هیچ یه‌كێكیان سنوری تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی نه‌به‌زێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌كه‌وینه به‌رده‌م پێشێلكردنی ده‌ستورییه‌وه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌رێم دادگای فیدراڵی ده‌ڵێ: نابێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان له ئاستی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كاندا بن له‌ڕووی پێكهاته‌و پسپۆڕییه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌ستور واجبی كردووه كه (دیاریكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی و دانوستان له‌باره‌ی په‌یماننامه‌و ریككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی قه‌رزكردن و ئیمزاكردنی و سیاسه‌تی ئابوری و بازرگانی و ده‌ره‌كی) له تایبه‌تمه‌ندی تاقانه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییهكانن، به‌مه دادگای فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له وڵاتان به ناده‌ستوری ناوده‌بات. موچه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له به‌غداد دادگای فیدراڵی له بڕیاره‌كه‌یدا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كات به كردنه‌وه‌ی حساب بانكی بۆ موچه‌ی (فه‌رمانبه‌ری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان و لایه‌نه نه‌به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ری لایه‌نه حكومییه‌كانی تر‌و خانه‌نشینان و سودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیی) له‌و بانكه حكومییه فیدراڵییانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن. به‌پێی بڕیاره‌كه، پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له پشكی هه‌رێمی كوردستان ببڕدرێت كه له یاسای بودجه‌دا هاتووه. له‌پاڵ ئه‌مه‌دا، دادگای فیدراڵی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ناویان هێنراوه هه‌روه‌ها فه‌رمانگه لاوه‌كییه‌كانی تری هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی راسته‌وخۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ جێبه‌جێكردنی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆسه‌ر بانكه فیدراڵییه‌كان، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، مه‌به‌ست له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غداد كه (فارس عیسا) له پشكی پارتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه دروستكراوه، پێشتر‌و به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی، هه‌موو نوسراوێك كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاڕاسته‌ی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان ده‌كرا، ده‌بوو بچێته نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ی فارس عیساوه، ئه‌مه هه‌ندێك سه‌رئێشه‌ی بۆ خه‌ڵك و داموده‌زگاكانی هه‌رێم دروستكردبوو، لهریگهیهوه حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی كۆنترۆڵی هه‌رجۆره په‌یوه‌ندییه‌كی له كوردستانه‌وه به به‌غداد كردبوو، به‌ڵام بڕیاری دادگای فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌و سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانی له وڵاتان راگه‌یاند. له‌لایه‌كی تره‌وه، دادگای فیدراڵی له بڕیاره‌كه‌یدا، سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی فیدراڵی عێراق پابه‌ندكردووه به‌وه‌ی ئاسانكاری بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی حساب بانكی بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م رێگا پێویسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان سودمه‌ند ببن له موچه‌كانیان، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ئه‌و په‌نجه‌ره بانكییانه‌ی كه له هه‌رێم هه‌ن یان ئه‌و بانكانه‌ی كه له هه‌رێم كراونه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه مۆڵه‌تیان پێدراوه. له‌به‌رامبه‌ردا، دادگا به‌رپرسی باڵای ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ناویان هێنراوه له وه‌زاره‌ت و لایه‌نه نه‌به‌ستراوه‌كان به وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م پێكهاته حكومییه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیی دروستیی ئه‌و داتایانه‌ی كه ره‌وانه ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ژماره‌و پله‌و بڕی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی حساب بانكی بۆیان له بانكه فیدراڵییه‌كان. دوای كردنه‌وه‌ی حساب بانكیی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، دادگای فیدراڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پاره‌دار بكات و ئاگاداری ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی چیتر نابێت به قه‌رز پاره بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت. سه‌رباری ئه‌مانه، بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی ژماره حسابی بانكه فیدراڵییه‌كانه‌وه، به‌پێی بڕیاری دادگا: • حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندكراوه به پێشكه‌شكردنی تهرازوهی پێداچوونه‌وه‌ی (میزان مراجعه)ی مانگانه له‌و واده‌ی كه فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری له وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له مانگی دواتردا دیاری ده‌كات له‌كاتی داواكردنی پاره هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی فیدراڵییه‌كان. • پابه‌ندكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داهاته نه‌وتیی و نانه‌وتییه‌كانی به حكومه‌تی فیدراڵ (خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت)، به‌گوێره‌ی یاسای ئیداره‌ی دارایی فیدراڵ، به‌و مه‌رجه‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم وردبینی له‌و داتایانه بكات كه تایبه‌تن به‌و داهاتانهوه، ئه‌مه پشتبه‌ست به حوكمه‌كانی مادده‌ی (12)ی یاسای ژماره (13)ی ساڵی 2023ی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق بۆ ساڵه‌كانی (2023-2024-2025). • پابه‌ندكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم وردبینی بكه‌ن له‌و حساب بانكییانه‌ی كه بۆ هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه له بانكی ناوه‌ندیی هه‌روه‌ها وردبینی بكرێت بۆ لیستی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سوندمهندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان. دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی
راپۆرتی: درەو 🔻 سامانی ئاژەڵ و پێداویستی تاک و نرخ و پرۆژەکانی گۆشتی سور لە هەرێمی کوردستان؛ 🔹 گرانبوونی نرخی کیلۆ گرامێک گۆشتی سور بۆ نزیک (15) دۆلار، هەرێمی پێش هەریەک لە وڵاتانی (جەزائیر، فەلەستین، تورکیا، سعودییە، مسر، ئوردن، تونس، قەتەر، ئیمارات، کوەیت، ئێران، مەغریب، عومان و لیبیا) خستووە. 🔹 هەرێمی کوردستان (19%)ی ئاژەڵانی عێراقی هەیەو خاوەنی زیاتر لە (4 ملیۆن و 705 هەزار) سەر ئاژەڵە و بە ڕێژەی (68%) مەڕ و (26%) بزن و (6%)ی مانگا پێکهێناوە. 🔹 لە پارێزگانی هەرێمی کوردستان (263) پرۆژەی (بەخێوکردنی مەڕو بزن و مانگای شیر، قەڵەوکردنی گۆلک و بەرخ) هەیەو پێکەوە توانای لەخۆگرتنی سەرو (110 هەزار) سەر ئاژەڵیان هەیە. 🔹 بەرهەمی خۆماڵی گۆشتی سور ساڵانە سەر و (75 هەزار) تەنە و (55%)ی بەکاربردنی دانیشتوان پڕ دەکاتەوەو هەر تاکێک ساڵانە پێویستی (14.4) کیلۆگرام گۆشتی سورە. 🔹 لە ساڵی (2022)دا لە سەر ئاستی (31) کوشتارگەکەی هەرێمی کوردستان، (ملیۆنێک و 34 هەزار و 358) سەر ئاژەڵ سەربڕاوە. 🔹 لە هەرێم (41) پرۆژەو کارگەی ئالیک و هەیە و توانای بەرهەمهێنانیان (887) تەن ئالیکە لە کاتژمێرێکدا. یەکەم؛ نرخی گۆشتی سور لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە، بەراورد بە هەرێمی کوردستان تادێت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی گۆشتی سور روو لە بەرزبوونەوە دەکات، لە ئێستادا نرخی یەک کیلۆگرام گۆشتی سور (22 – 23 هەزار) دیناری تێپەڕاندووە. کاتێک نرخی گۆشتی سور لە هەرێمی کوردستان بەراورد دەکەین، بە (15) وڵاتی دراوسێ و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە، بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی (NUMBEO) دەبینین لەرووی بەرزی نرخی گۆشتەوە لە سەروو هەموویانەوەیەو پێش هەریەک لە (جەزائیر، فەلەستین، تورکیا، سعودییە، مسر، ئوردن، تونس، قەتەر، ئیمارات، کوەیت، ئێران، مەغریب، عومان و لیبیا) کەوتوو. لە بارەی نرخی گۆشتەوە بڕوانە ئەم چارتەی خوارەوە. چارت بەشی زۆری هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکانی و هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ؛ 1. قۆرخکاری و کۆنترۆڵ نەکردنی بازاڕ و ڕێکنەخستنی پێویست بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ. 2. نزیکبوونەوەی بەهار و مانگی ڕەمەزان، کە ساڵانە لەو کاتانەدا گۆشتی سور بەهۆی زیادبوونی خواستەوە نرخەکەی بەرزدەبێتەوە و هەندێ جاریش لە لایەن بازرگانانەوە بەرزدەکرێتەوە. 3. کەمبوونەوەی ئاژەڵی خۆماڵی و زیادبوونی دیاردەی کۆچی لادێ نشینەکان بۆ ناو شارەکان. 4. بەرزبونەوەی نرخی ئالیك و پێداویستییە تەندروستییەکانی ئاژەڵان. 5. بەرزبوونەوەی نرخی ئاژەڵ و گۆشتی هاوردەکراو، بەهۆی ئاڵۆزیی و ناجێگیری بارودۆخی سیاسی و ناسەقامگیری جیهانییەوە. دووەم؛ ژمارەی ئاژەڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 پاڵپشت بە داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان/ بەشی ئامارەکانی کشتوکاڵ و ژینگەی هەرێم لەلایەک و داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە بۆ فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نێردراوە لە لایەکی دیکەوە. لەسەر ئاستی گشتی عێراق، وڵات خاوەنی (25 ملیۆن و 128 هەزار و 655) سەر ئاژەڵە کە (4 ملیۆن و 705 هەزار و 621) سەریان بە رێژەی (19%) کەوتووەتە هەرێمی کوردستانەوە، بەجۆرێک؛ - (19 ملیۆن و 716 هەزار و 354) سەر مەڕن بە ڕێژەی (78%). - (2 ملیۆن و 599 هەزار و 945) سەر بزن بە رێژەی (10%). - (2 ملیۆن و 148 هەزار و 271) سەر مانگا بە رێژەی (9%). - (461 هەزار و 991) سەر گامیش بەرێژەی (2%). - (202 هەزار و 94) سەر حوشتر بە رێژەی (1%). تەنها لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) خاوەنی (4 ملیۆن و 705 هەزار و 621) سەر ئاژەڵن، بەجۆرێک؛ - (3 ملیۆن و 195 هەزار و 627) سەر مەڕن بە ڕێژەی (68%). - (ملیۆنێک و 239 هەزار و 203 سەر بزن بە رێژەی (26%). - (270 هەزار و 791) سەر مانگا بە رێژەی (6%). لەبارەی سامانی ئاژەڵەوە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)) سێیەم؛ پرۆژەکانی ئاژەڵداری لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 پشت بەست بە داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان/ بەشی ئامارەکانی کشتوکاڵ و ژینگەی هەرێم، لە هەرێمی کوردستان چوار جۆر پرۆژەی ئاژەڵداری بوونی هەیە، کە بریتین لە پرۆژەی (بەخێوکردنی مەڕو بزن، بەخێوکردنی مانگای شیر، قەڵەوکردنی گۆلک و بەرخ) دابەشبوونە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک؛ 1. پرۆژەکانی بەخێوکردنی مەڕو بزن، کە (75) پرۆژەن و توانای بەخێوکردنی (23 هەزار و 80) سەر ئاژەڵیان هەیە. 2. پرۆژەکانی مانگای شیر، کە (84) پرۆژەن و توانای بەڕێوەبردنی (12 هەزار و 455) سەر مانگایان هەیە. 3. پرۆژەکانی قەڵەوکردنی گۆلک، کە (98) پرۆژەن و توانای بەڕێوەبردنی (72 هەزار و 804) سەر گۆلکیان هەیە. 4. پرۆژەکانی قەڵەوکردنی بەرخ، کە (6) پرۆژەن و توانای بەڕێوەبردنی (2 هەزار و 66) سەر بەرخیان هەیە. تایبەت بە شێوازی دابەشبوونی پرۆژەکان، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بڕوانە چوارەم؛ ژمارەی کوشتارگەو بەرهەمی گۆشتی سور و پێداویستی تاک لە هەرێمی کوردستان بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان/ بەشی ئامارەکانی کشتوکاڵ و ژینگەی هەرێم، بەرهەمی خۆماڵی گۆشتی سور ساڵانە سەر و (75 هەزار) تەنە و (55%)ی بەکاربردنی دانیشتوان پڕ دەکاتەوەو هەر تاکێک ساڵانە پێویستی بە (14.4) کیلۆگرام گۆشتی سورە. لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)). هاوکات لە ساڵی (2022)دا لە سەر ئاستی (31) کوشتارگەکەی هەرێمی کوردستان، (ملیۆنێک و 34 هەزار و 358) سەر ئاژەڵیان سەربڕیوە، بە جۆرێک؛ (774 هەزار و531) مەڕ و (114 هەزار و 696) بزن و (145 هەزار و 131) رەشەوڵات سەربڕاون. لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)). پێنجەم؛ ژمارەی کارگەکانی ئالیک و توانای بەرهەمیان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 هەر بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان/ بەشی ئامارەکانی کشتوکاڵ و ژینگەی هەرێم، (41) پرۆژەو کارگەی ئالیک و هەیە و توانای بەرهەمهێنانیان (887) تەن ئالیکە لە کاتژمێرێکدا. بەجۆرێک؛ 1. لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر (23) پرۆژەو کارگە هەیە بە توانای بەرهەمهێنانی (602) تەن ئالیک لە کاتژمێرێکدا. 2. لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی (8) پرۆژەو کارگە هەیە بە توانای بەرهەمهێنانی (135) تەن ئالیک لە کاتژمێرێکدا. 3. لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک (6) پرۆژەو کارگە هەیە بە توانای بەرهەمهێنانی (77) تەن ئالیک لە کاتژمێرێکدا. 4. لەسەر ئاستی ئیدارەی گەرمیان (4) پرۆژەو کارگە هەیە بە توانای بەرهەمهێنانی (73) تەن ئالیک لە کاتژمێرێکدا. لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)). سەرچاوەکان - دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، پوختەی ئاماری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان (2014 - 2022)، بەشی ئامارەکانی کشتوکاڵ و ژینگە، ئەیلولی 2022. - کەرکوک ناو، نرخی كیلۆیەك گەیشتە 23 هەزار دینار)كەركوك ناو) هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی گۆشتی سور بڵاودەكاتەوە؛ https://bitly.ws/3egJm - محمد الباقر نصیف، المواشي في محافظات العراق للأعوام (2020 – 2021 - 2022)، مجلس النواب؛ دائرة البحوث والدراسات النیابیة، قسم البحوث، (تموز (2023). - NUMBEO, Price Rankings by Country of Beef Round (1kg) (or Equivalent Back Leg Red Meat) (Markets), at; https://bitly.ws/3egJf
درەو: 🔹لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی عێراق, ئاشكرایدەكات, ئەو گرێبەستانەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكان واژووی كردون, یەكێكە لە دیارترین بەربەستەكانی لە بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم. 🔹عەدنان جابری, ئەندامی لیژنەكە رایگەیاندووە: هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان, بۆ كێشە هونەرییەكان دەگەڕێتەوە نەك كێشەی سیاسی. 🔹توركیا رەتیكردووەتەوە نەوتی هەرێم بەبێ رەزامەندی بەغداد هاناردەبكرێت. 🔹ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكدا بە پێگەی"مەعلومە"ی راگەیاندووە: لایەنی توركی بۆریەكانی هەناردەكردنی نەوتی داخستووە بۆ خۆبەدورگرتن لە سزا نێودەوڵەتیەكان, لەوانە بڕیاری دادگای پاریسی نێودەوڵەتی. 🔹حكومەتی فیدراڵ نەگەیشتووەتە دەقێكی دیاریكراو لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان, لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت. 🔹یەكێك لە بەربەستەكانی تر, ئەو ستایلە ئابورییە, كە حكومەتی هەرێم پیادەی كردووە لە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت و جیاوازی لەگەڵ سیستمی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نیشتمانی "سۆمۆ". 🔹ئەو گرێبەستانەی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیە بیانیەكان ئەنجامیداوە, یەكێكە لە دیارترین بەربەستەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركی.
(دره‌و): جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه به چوار نوسراو چوار به‌رپرسی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی دیاریكردووه. ئه‌وانه‌ی دانراون، ئه‌م كه‌سانه‌ن: • ئاوات مسته‌فا حه‌مه‌ڕه‌ش وه‌كو لێپرسراوی نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا)و هاوكات وه‌كو لێپرسراوی كارگێڕی و دارایی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی. • مو‌سا ره‌ئوف كاكه حه‌مه وه‌كو راوێژكاری لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له نوسینگه‌ی (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا). • سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م وه‌كو به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی. • سوبحی محه‌مه‌د ره‌شید "حاكم سوبحی" وه‌كو به‌رپرسی به‌شی یاسا له ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان. به‌مدواییه بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە سلێمانی بە رەسمی كرا به بارەگای ئەنجومەنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی. بڕیاره به‌مزوانه بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئەندامەكانی ئەنجومەنەكە دیاری بكات، ئه‌وانه‌ی ناویان بۆ ئه‌ندامی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌هێنرێت بریتین له هه‌ریه‌كه له (دلێر سەید مەجید، رزگار عەلی، جوتیار نوری، مستەفا چاوڕەش، روناك شێخ جەناب، نەرمین عوسمان، رابەر سەید برایم، سامان گەرمیانی ...). بەپێی مادەی (54)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی، ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی لەلایەن سەرۆكی یەكێتیەوە دیاری دەكرێن. كۆتاییەكانی ئەیلولی 2023، یەكێتیی كۆنگرەی پێنجەمی خۆی بەست، لەم كۆنگرەیەدا بافڵ تاڵەبانی بە فەرمی وەكو سەرۆكی یەكێتیی هەڵبژێردرا، بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی كۆنی یەكێتیی بەشداری كۆنگرەكەیان نەكرد. كۆنگرەی پێنجەم ناوی (ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی) گۆڕی بۆ (ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی)، كۆسرەت رەسوڵ كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكەی دەكرد، لە كۆنگرەی پێنجەمدا وەكو "سیمبولی یەكێتیی" ناوزەندكراو مەلا بەختیاریش دوای گفتوگۆیەك لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی نەگەیشتە رێككەوتن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنەكە، بەم جۆرە پۆستەكە بۆ جەعفەر شێخ مستەفا مایەوە. بەڵام دوای پینج مانگ له كۆنگره، هێشتا ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی تەنیا سەرۆكی هەیە كە جەعفەر شێخ مستەفاو ئەندامەكانی دانەنراون و ئەنجومەنەكە ئەكتیڤ نەكراوە. بەپێی مادەی (54)ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی، ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی ئۆرگانێكی باڵای یەكێتییەو ئەركی رێنماییكردنی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئۆرگانەكانی تری یەكێتییە بۆ پرسە سیاسی و ستراتیژییەكان. ژمارەی ئەندامەكانی لە (9 - 15) كەس پێكدێت و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی پاش كۆنگرە ئەندامانی ئەنجومەنەكە دیاری دەكات. رۆژی 20ی ئه‌م مانگه جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌كو سه‌رۆی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی یه‌كه‌م راگه‌یه‌ندراوی خۆی ده‌ركرد، تێیدا ره‌خنه‌ی له قسه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق گرت سه‌باره‌ت به فیدراڵیه‌ت، میدیای فه‌رمی یه‌كێتیی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ راگه‌یه‌ندراوه‌كه سڕدرایه‌وه، رۆژێك دواتر‌و له 21ی ئه‌م مانگه‌دا دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایه یه‌كلاكرده‌وه كه یه‌كێتیی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماریكردبوو، بڕیاری دادگاكه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی بوو.
راپۆرتی: درەو 🔻 وەزارەتی دارایی عێراق لە (24ی شوباتی 2024) دواین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی داهات و خەرجییەوە بۆ ساڵی (2023) بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ 🔹 تا کۆتایی ساڵی (2023)، کۆی پوختەی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) زیاتر لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار) دینار بووە. زۆرتر لە (125 ترلیۆن و 882 ملیار) دیناری بە رێژەی (93%) داهاتی نەوت و نزیکەی (9 ترلیۆن و 800 ملیار) دیناری بە رێژەی (7%) داهاتی نانەوتی بووە. 🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار و 636 ملیۆن) دینار بووە، کە (86.5%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (13.5%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە. 🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (2.5%) داهات لە خەرجی کەمتر بووە و زۆرتر لە (6 ترلیۆن 754 ملیار) دینار و کورتهێنان رویداوە. 🔹 زیاتر لە (23 ترلیۆن و 17 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (890 ملیار و 111 ملیۆن) دینار‌و سەرۆکایەتی کۆمار زۆرتر لە (107 ملیار و 426 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران پتر لە (22 ترلیۆن و 19 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە. یەکەم؛ داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی (2023) رۆژی (24ی شوباتی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی ساڵی (2023) بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ 1. داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی (2023)دا پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ کانونی یەکەمی ساڵی (2023) لە (24ی شوباتی 2024) بڵاو کردەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار و 266 ملیۆن و 197 هەزار و 996) دینار، بەجۆرێک بڕی (125 ترلیۆن و 882 ملیار و 218 ملیۆن و 233 هەزار و 323) دیناری بەڕێژەی (93%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە. بڕی (9 ترلیۆن و 799 ملیار و 47 ملیۆن و 964 هەزار و 673) دیناری بەڕێژەی (7%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بەم پێیەش و بە تێکڕا داهاتی مانگانە زیاتر لە (11 ترلیۆن و 306 ملیار و 772 ملیۆن) دینار و رۆژانە پتر لە (376 ملیار و 892 ملیۆن) دینار بووە. بڕوانە (خشتەی ژمارە (1)). خشتەی ژمارە (1) 2. خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە (2023)دا هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ساڵی (2023)دا، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار و 636 ملیۆن و 297 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (118 ترلیۆن و 242 ملیار و 777 ملیۆن و 445 هەزار) دیناری بەڕێژەی (86.5%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (24 ترلیۆن و 192 ملیار و 858 ملیۆن و 852 هەزار) دیناری بەڕێژەی (13.5%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (2)). خشتەی ژمارە (2) دووەم؛ بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنانی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی (2023)دا خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان تا کۆتایی ساڵی (2023)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و ڕێگاوبان و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (24 ترلیۆن و 192 ملیار و 858 ملیۆن و 852 هەزار) دیناری بەڕێژەی (13.5%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛ 1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (488 ملیار و 53 ملیۆن و 577 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (2%)ی بۆ خەرج کراوە. 2. کەرتی پیشەسازی بڕی (11 ترلیۆن و 778 ملیار و 816 ملیۆن و 95 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (48.7%)ی بۆ خەرج کراوە. 3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (3 ترلیۆن و 126 ملیار و 285 ملیۆن و 294 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (12.9%)ی بۆ خەرج کراوە. 4. کەرتی بیناسازی و ڕێگاوبان بڕی (7 ترلیۆن و 379 ملیار و 74 ملیۆن و 602 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (30.5%)ی بۆ خەرج کراوە. 5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (ترلیۆنێک و 410 ملیار و 629 ملیۆن و 281 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (5.8%) بۆ خەرج کراوە. بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە ماوەی ساڵی (2023)دا بڕوانە (خشتەی ژمارە (3)). خشتەی ژمارە (3) سێیەم؛ بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە (2023)دا لە ساڵی (2023)دا، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار و 636 ملیۆن و 297 هەزار) دینار. لە کاتێکدا کۆی پوختەی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار و 266 ملیۆن و 198 هەزار) دینار. واتە بڕی (6 ترلیۆن و 754 ملیار و 370 ملیۆن و 99 هەزار) دیناری بەڕێژەی (2.5%) خەرجی لە داهات زیاتر بووەو کورتهێنان ڕویداوە، سەبارەت بە وردەکاری تەواوی ساڵی (2023) بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)). خشتەی ژمارە (4) چوارەم؛ خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە (2023) لە ساڵی (2023)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (23 ترلیۆن و 17 ملیار و 173 ملیۆن و 971 هەزار) دینار. بە جۆرێک؛ 1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (890 ملیار و 111 ملیۆن و 774 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (741 ملیۆن و 950 هەزار) دیناری بە کەمتر لە (0.1%) خەرجییەکانی لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (107 ملیار و 426 ملیۆن و 685 هەزار) دیناری خەرجکردووە، (100%)ی خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە. 3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (22 ترلیۆن و 19 ملیار و 635 ملیۆن و 512 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (12 ترلیۆن و 341 ملیار و 85 ملیۆن و 145 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (56%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (9 ترلیۆن و 678 ملیار و 550 ملیۆن و 366 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (44%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە ساڵی (2023)دا بڕوانە (خشتەی ژمارە (5)). خشتەی ژمارە (5) سەرچاوەکان؛ ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق؛ - حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة اب لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة ایلول لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة تشرین الاول لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة تشرین الثاني لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة - حساب الدولة لغایة کانون الاول لسنة 2023 للموازنە الاتحادیة سەرجەم ڕاپۆرتەکان لەم لینکەی خوارەوە بەردەستن؛ https://bitly.ws/YMZ3
(دره‌و): مه‌سرور بارزانی گه‌یشته واشنتۆن، له‌دوو ساڵی رابردوودا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دووجار نامه‌ی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیوه، له یه‌كێك له نامه‌كاندا بۆی نوسیوه" لەڕووی ئابوری و سیاسییەوە خوێنمان لێ دەتكێ"، پارتی كه جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه، نیگه‌رانه له ئه‌مریكا، راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی ته‌موزی رابردووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی به‌ڕوونی راگه‌یاند. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتێكی فه‌رمی، گه‌یشته واشنتۆنی پایته‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. سه‌ردانه‌كه له‌كاتێكدایه، له ساڵی 2022ه‌وه حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌رێگه‌ی دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه فشاره‌كانی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم توندكردوه‌ته‌وه‌و، له 15ی شوباتی 2022دا دادگاكه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و دواتریش به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه له 25ی ئازاری 2023وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم راوه‌ستاوه، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی رێژه‌ی نزیكه‌ی 80%ی داهاتی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چاوی له‌وه‌یه به‌غداد به‌شه بودجه‌ی بۆ بنێرێت. 3ی ئەیلولی 2023 مه‌سرور بارزانی نامەیەكی بۆ جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا نوسی، لە نامەكەیدا نوسیبووی" ئێستا ئەم نامەیەت بۆ دەنوسم لە ساتەوەختێكی چارەنوسسازی مێژوویداین، دۆخێك كە زەحمەتە بەسەریدا زاڵ بین... ئێمە لەرووی ئابوری و سیاسییەوە خوێنمان لێ دەتكێ، بۆ یەكەمجار لەوەتەی من سەرۆك وەزیرانم، نیگەرانیەكی قوڵ دایگرتووم كە هەڵمەتێكی ناشەرەفمەندانە لە دژمان بەڕێوەدەچێت لەوانەیە ببێتە هۆی رووخانی ئەو مۆدێلە فیدراڵییەی كە ئەمریكا لە 2003 پشتیوانی كردووە لە عێراق و لەوكاتەوە لە پشتی وەستاوە"، لە نامەكەیدا مەسرور بارزانی داوای لە سەرۆكی ئەمریكا كردبوو بە زووترین كات دەستوەردان لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بكات چارەسەر بكات. ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نه‌بوو كه مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداده‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بكات. ته‌موزی 2022دا كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق فشاره‌كانی له‌سه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم توندكردبووهوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی نامه‌یه‌كی بۆ جۆ بایدن نوسی، له‌وكاته‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا به گه‌شتێك له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، نامه‌كه مه‌سرور بارزانی كاریگه‌ریی به‌جێهێشت، لەسەر داوای ئەمریكییەكان، حكومەتی ئه‌وكاتی مستەفا كازمی رێوشوێنەكانی دژی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان راگرت، تا ئەوكاتەی هەولێرو بەغداد لە پرۆژەیاسای بودجەی 2023دا چارەسەر بۆ بڕیارەكەی شوباتی دادگای فیدراڵی دەدۆزنەوە. تشرینی یەكەمی 2022 كابینەیەكی نوێی حكومەت لە عێراق دەستبەكاربوو، كابینەكە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی دەكات، سودانی بەڵێنی دا بە كورد، لەماوەی شەش مانگ دوای دەستبەكاربوونی كابینەكەی، یاسای نەوت‌و غازی فیدراڵ دەربكات‌و لەم یاسایەدا چارەسەری ریشەیی بۆ ناكۆكی نێوان هەولێرو بەغداد سەبارەت بە نەوت‌و بودجه بدۆزێتەوە، به‌ڵام دوای 15 مانگ له ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی سودانی هێشتا له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداد رێككه‌وتن له‌سه‌ر ره‌شنوسی یاسای نه‌وت و غاز نه‌كراوه. پارتی كه جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌ده‌سته‌وه‌یه، نیگه‌رانه له بێده‌نگی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه‌ی له‌لایه‌ن تارانه‌وه دهخرینهسهر هه‌ولێر، سه‌رباری هێرشه موشه‌كییه‌كانی ئێران، پێیوایه به‌شێك له فشاره‌كانی به‌غدادیش هه‌ر له‌سه‌ر داوا‌و رێنمایی تارانه، ئه‌م نیگه‌رانییه به‌ڕوونی له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی له رۆژی 12ی ته‌موزی 2023 كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد، ده‌ركه‌وت، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێ"سیاسەت و بەرنامەكانی ئەمریكا لە خورهەڵاتی ناوەراست بە شێوەیەكی گشتی بوەتە مایەی نیگەرانی هاوپەیمانەكان. بەشێك لەم لێكەوتانە راستەوخۆ هەندێكیش ناراستەوخۆ كاریگەریان لە سەر هەرێمی كوردستان هەیە"، ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه بۆ ئاژانسێكی هه‌واڵی وه‌كو (سپۆتنیك)ی روسی جێگای سه‌ره‌نج بوو، وا لێكدرایه‌وه ئه‌مریكا له ناوچه‌كه هاوپه‌یمانێكی (پارتی) له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدابوو له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه، پارتییه‌كان دڵخۆش بوون به‌وه‌ی جۆ بایدن هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای بردوه‌ته‌وه، باسیان له‌وه ده‌كرد، بایدن یه‌كێك له دۆسته نزیكه‌كانی بارزانییه‌و له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا هه‌رێمی كورستان پاڵپشتی به‌هێزی ئه‌مریكای ده‌بێت. به‌ر له سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتۆن، به‌دیاریكراوی له كۆتایی مانگی رابردوودا، گروپی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان "ئه‌پیكور" كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات، نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی كۆنگرێستی ئه‌مریكا كرد‌و داوای لێ‌كرد فشار بخاته‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، كۆمپانیا بیانییه‌كانی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم له‌م نامه‌یه‌دا قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی خۆیان له نه‌وتی هه‌رێم به (10 ملیار) دۆلار دیاریكرد، بۆیه پێشبینی كراوه یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریكا پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بێت. له‌دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس و راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه، حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی زیاتر سه‌رقاڵی به‌ده‌ستهێنانی كات بووه بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی دۆخێكی نوێ له عێراق، دۆخێك كه تێیدا بتوانێت نه‌وت به‌شێوه‌ی جاران هه‌نارده بكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش چاوی له بڕیاری كتوپڕی واشنتۆن بووه له‌سه‌ر عێراق. له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتۆن له‌كاتێكدا به‌پێی هه‌واڵی (ده‌نگی ئه‌مریكا)، ماوەی كەمتر لە دوو هەفتە ماوە لە بەردەم حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی وەڵامی هەبێت بۆ ئەو سكاڵایانەی لە دادگای فیدراڵی ئەمەریكا لە دژی سەرۆكی حكومەتی هەرێم تۆماركراون.
درەو: دامەزراوەیەكی ئەمریكی (100) كەسایەتی داهێنەر و تازەگەری دەستنیشانكرد، یەكێكیان د. ئارام گەڵاڵی پزیشكێكی كوردەو خەڵكی شاری سلێمانیە، لە بواری شێرپەنجەو جیناتدا وەكو داهێنەر لە ئەمریكا دەستنیشانكراوە. دامەزراوەی ( Marquis Who's Who)ی ئەمریكی لە ساڵی 1899 ەوە دامەزراوەو ساڵانە رێزلێنان و خەڵات بەو كارەكتەرە دیارانە دەدات كە داهێنەرن لە بواری خۆیاندا، بۆ ئەمساڵ پزیشك و مامۆستایەكی كوردی زانكۆی هارڤاردی خەڵات كردووەو دەستنیشانی كردووە وەك (100) كەسایەتی ئەمریكی كە ئەویش (د. ئارام گەلاِڵی)یە. پ. ی. د. ئارام گڵاڵی لە زانكۆی هارڤاردی ئەمریكا بە (درەو)ی راگەیاند: ئەم دامەزراوەیە ساڵانە كەسانی بەهرەمەند و داهێنەر و تازەگەر لە بواری خۆیان هەڵدەبژێرن، كە لە كۆمەڵگەی ئەمریكیدا دیارن و داهێنەرن، رێزلێنانێكە بۆ ئەوكەسانەی دەركەوتوون خەڵاتەكەی من لە بواری شێرپەنجە و بایۆتەكنەلۆژیا. من لە ئێستادا لە زانكۆی هارڤارد پرۆفیسۆری یاریدەدەرم، لە پەیمانگای كارۆلینیسكا توێژەرو پرۆفیسۆری یاریدەدەرم و لە نەخۆشخانەی بۆستنی منداڵان راوێژكاری پزیشكەكانم. خەڵاتەكەی د. ئارام گەڵاڵی لە دوو بواردایە: • بواری یەكەم (Oncology) ئۆنكۆلۆژی پسپۆڕییەكی پزیشكییە كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە و دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی ئەو كەسانەی كە تووشی شێرپەنجە بوون یان گومانی توشبونیان لێدەكرێت. • بواری دووەم (Biotechnology) بایۆتەكنەلۆژیا بریتییە لە بەكارهێنانی بایۆلۆجی بۆ پەرەپێدانی بەرهەم و شێواز و زیندەوەری نوێ كە مەبەست لێی باشتركردنی تەندروستی مرۆڤ و كۆمەڵگایە. دامەزروەكەی ئەمریكا لە سایتی خۆی بەم شێوەیە باسی (د. ئارام گەڵاڵی) كردووە: دكتۆر ئارام گەڵاڵی ڕاهێنەرەو ئەندامی فاكەڵتییە لە كۆلێژی پزیشكی هارڤارد، كە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە زانیاری دەبەخشێت و بەشداری لە بواری ئۆنكۆلۆژیدا كردووە. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە وەك توێژەری پۆست دكتۆرا لە كۆلێژی پزیشكی هارڤارد كاری كردووە تا ساڵی ٢٠٢١، كە گرنگی بە توێژینەوە پێشكەوتووەكان دەدات. لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ لە پەیمانگای كارۆلینسكا لە سوید وەك توێژەری پۆست دكتۆرا كاری كردووە. گەشتە ئەكادیمییەكەی دكتۆر گەڵاڵی هەم سەرنجڕاكێشە و هەم بناغەیە بۆ دەستكەوتە پیشەییەكانی. لە ساڵی ٢٠١٩دا زەمالەی پۆست دكتۆرای لە ئۆنكۆلۆژی و دیزاینی دەرمان لە كۆلێژی پزیشكی هارڤارد تەواو كردووە، بەهۆی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و خواستی جێبەجێكردنی بیرۆكەی داهێنەرانە، پلانی هەیە بەردەوام بێت لە هەنگاوە بەرچاوەكان لەڕێگەی دامەزراندنی تاقیگەی تایبەتی خۆی بۆ توێژینەوەی سەربەخۆ. وەك ڕێزلێنانێك بۆ بەشدارییە ناوازەكانی لە بواری ئۆنكۆلۆژی و بایۆتەكنەلۆژیا، گەڵاڵی بە درێژایی ژیانی پیشەیی بە پێنج خەڵاتی بەناوبانگ ڕێزی لێگیراوە.
(دره‌و): هه‌فته‌ی داهاتوو دانوستان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات، به‌ره‌ی توركمانی ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ رێككه‌وتنێكی به‌رایی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان كرابێت و ده‌ڵێ:" سورین له‌سه‌ره پێشنیازه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار به نۆره بێت". له لێدوانێكدا بۆ (دره‌و)، قه‌حتان وه‌نداوی به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق ره‌تیكرده‌وه هیچ رێككه‌وتنێكی به‌رایی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك له‌نێوان پێكهاته‌كاندا كرابێت. قه‌حتان وتی: دانوستان به‌رده‌وامه‌و تائێستا هیچ رێككه‌وتنێك نییه، كۆبونه‌وه‌كه‌ی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بوو بۆ دروستكردنی ده‌سته‌یه‌ك بۆ گفتوگۆی نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌كانی كه‌ركوك. "تائێستا هیچ كارنامه‌یه‌ك نییه كه لێكتێگه‌یشتنی له‌باره‌وه بكرێت سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركوك، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به كۆبونه‌وه ده‌كرێت بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و كارنامه‌یه" به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی به‌ره‌ی توركمانی وا ده‌ڵێ. ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له كوتله سیاسییه‌كان كردووه له‌ماوه‌ی (7) رۆژدا پێشنیازی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی له كه‌ركوك. به‌ره‌ی توركمان بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار به نۆره بێت له‌نێوان پێكهاته‌كاندا، به‌جۆرێك بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی ته‌مه‌نی پۆسته‌كه، هه‌ر 16 مانگ جارێك پۆسته‌كه له‌لای یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی (كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان)، قه‌حتان لاوه‌ندی به (دره‌و)ی راگه‌یاند" وه‌كو توركمان هێشتا سورین له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌ی خۆمان و ئه‌مه تاكه پێشنیازی ئێمه‌یه". ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە 16 كورسی پێكدێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌مشێوه‌یه كورسییه‌كانی كه‌ركوكی دابه‌شكرد: • كورد (یەكێتی و پارتی): 7 كورسی • لایەنە عەرەبییەكان: 6 كورسی • توركمانەكان: 2 كورسی • كۆتای مەسیحی: 1 كورسی ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی (كوردسات)ی سه‌ربه یه‌كێتیی نیشتمانی رایگه‌یاند، لایەنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رێككەوتوون لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان بەجۆرێك: • پارێزگار بۆ یەكێتیی • سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ لایەنە عەرەبییەكان • قایمقامی ناوەند بۆ توركمان • جێگرانی پارێزگار بۆ پارتی و لایەنە عەرەبییەكان • بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگا بۆ توركمان
درەو: 🔹لیژنەی نەوت و غاز‌و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی عێراق, ئاشكرایدەكات, هەرێم و ناوەند لە (7) خاڵی رەشنوسی یاسای نەوت و غازدا ناكۆكیان هەیە. 🔹عەلی مەشكور, ئەندامی لیژنەكە, لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا, رایگەیاند: بەغداد خواستێكی راستەقینەی هەیە بۆ سفركردنەوەی ناكۆكییەكان لەنێوان هەرێم و ناوەند, سەبارەت بە خاڵە ناكۆكەكانی یاسای نەوت غاز. 🔹وتیشی: یاسای نەوت و غاز روبەڕوی (7) خاڵی ناكۆك بووەتەوە, كە دیارترینیان, داواكاری هەرێمە بەوەی مافی ڤیتۆی هەبێت لەبارەی دەكردنی بڕیاڕەكان لە ئەنجومەنی یاسای نەوت, ئەوەش پرسێكە قبوڵناكرێت. 🔹بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە, خالێكی تری ناكۆكییەكان, میكانیزمی بە بازاڕكردنە, كە لەڕێی سۆموە بفرۆشرێت یان لەڕێی هەرێمی كوردستان, وێڕای داهاتە دراییەكانی. (درەو) دەقی پرۆژە یاسای نەوت غاز بڵاو دەكاتەوە
هاوڕێ تۆفیق پاش خوێندنەوەی بریارەکانی دادگای فیدراڵی ،بێنەو بەرەو هەڵایەکی گەورە دروستبون ، هەر کەس و لایەنێک بەگوێرەی ئاوازی خۆی، لێکدانەوەی بۆ بڕیارەکانی دادگا کرد، خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی کە راستی و دروستی بریارەکان وەکو خۆی بەو شێوەیەی کە دەرچون بۆی بگوازرێتەوە. هەوڵئەدەین بریارەکان دیاری بکەین و شیتەڵێکی روون و ئاشکرا بە زمانێکی سادەو شیرینی کوردی بۆ بکەین . دۆسیەی موچە: - [ ] ئەم داوایە لەلایەن سێ هاوڵاتی کوردستانەوە لە دادگا تۆمارکراوە ،کەهیچ پێگەیەکی حزبی و حکومیی فەرمییان نەبوو. پاش چەندین دانیشتنی دادبینی دادگا ، پارێزەری ئەو سێ هاوڵاتیە یاداشتی بەرگری خۆی پێشکەشکردو لە هەموو دانیشتنەکان بەرگری کرد، بەهەمان شێوە نوێنەری یاسایی سەرۆکی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ،داوالێکراو بوون و دادگا وەکو لایەنی( خسومە) لەناو پرۆسەی دادبینیەکەدا داوای کردبوون . ئەم هاوڵاتیانە داوایان دەکرد ،کە دادگا بریاری فەرمانی وەلائی بۆ خەرجکردنی موچەی مانگەکانی( ئاب و تەموزی ٢٠٢٣ ) دەربکات و لە هەمانکاتدا داوایان دەرکرد، کە داوای نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم یەکلایی بکرێتەو بەکەبەهۆیانەوە نەتوانراوە یاسای بودجە وەکو خۆی جێبەجێبکرێ .بۆ تێگەیشتنی گشتی پێویستە بپرسین، ئەمری وەلائی چیە؟ دەستەواژەی ئەمری وەلائی ،ڕێوشوێنێکی دادوەری گورجوگۆڵە، داوەر وەکو فەرمانێک دەریدەکات ، کاتێک کە دوو لایەن لە کێشەیەکدا ئەبن ، سروشتی کێشەکەو ناکۆکیەکانیان رەهەندی بەپەلەی هەیە، ناکرێ چاوەروان بن هەتاوەکو دەرکردنی بڕیاری کۆتایی کە پێویستی بە کاتی زۆر هەیەو بەو هۆیەوە زیان بە مافیان دەگات، ئەم فەرمانە راگرتنی کاتیە بۆ کارکردن بە مادەی قانونێک ، ئەمەش هەتاوەکو ئەو کاتەی کە دادگا بڕیاری خۆی لەسەر بابەتەکە دەردەکات، لەڕاستیدا لەرووی زمانەواییەوە ، ئەو زاراوەیە لە زمانی عەرەبیدا کۆنەو بە گوێرەی فەرهەنگی عەرەبی لە (وەلی، یان والیەوە) هاتوە. بەو مانایەی فەرمانی کاربەدەستە ، فەرمانی دەسەڵاتدارە ،ئەگەر بمانەوێت بە زمانی کوردی وەرگێڕانی بۆ بکەین، ئەوا نزیکە لە دەستەواژەی (فەرمانشکۆی دادوەر) کە باوەڕم وایە پڕاوپڕی دەستەواژەکەیە ،بە تایبەتی کە لە زمانی ئینگلیزی دەستەواژەی. ( State Order, Judical Order) ی بۆ بەکاردێت. لەسەر ئەم داوایە دادگا بڕیاری کۆتایی و بنەبڕی خۆی دەرکرد ،کە شایەنی پیاچونەوەو رەخنەلێگرتن و تانەلێدان نیە. بەرلەوەی باسی ناوەرۆکی بڕیارەکانی دادگا بکەین، پێویستە لەسەر بابەتێکی گرنگ قسە بکەین، ئەویش دادگا کاتێک بریارەکانی بەشێوەی نوسراو دەردەکات، کاغەزی بریارەکە دوور درێژەو لەدوو برگە پێکهاتوە، ئەوانیش؛ - [ ] یەکەم: وردەکاری بریار، کە بە زمانی عەرەبی، پێی دەڵێن( حيثيات القرار) بە زمانی شیرینی کوردی باوەڕمان وایە دەستەواژەی( تانوپۆی بڕیار) پڕاو پڕە بۆی. ئەم بەشەی کاغەزی بڕیاری دادگا، وردەکاری داوای داواکاری تیادا خراوەتە روو، پوختەی وتەکانیان و داواکانیان نوسراوە ،بەهەمان شێوە پوختەی وتەکانی لایەنی داوالێکراوی تیا نوسراوە ، جەوهەری بەرگرینامەی داواکاری تیانوسراوە ، پاشان دادگا روانینی خۆی بۆ بابەتەکان خستۆتە روو ، شیتەڵی بابەت و تەوەرەکانی بەپشتبەستن بەدەستورو یاسا کارپێکراوەکان کردوە ،ئەمەش وەکو کەرەسەیەک بۆ تێگەیشتن و هەڵهێنجانی بریار.ئەتوانین بڵێین تانوپۆی بڕیار،دەسپێکە بۆ گەڵاکردنی دەرچواندنی بریار ، - [ ] بڕیاری دادگا: کە بە زمانی عەرەبی، پێی دەڵێن ( قرار الحكم) بەشە گرنگ و چارەنوس سازەکەیە، کە رەهەندی جێبەجێکاری بۆ هەموو لایەنەکان و دەسەڵاتەکانی دەوڵەت هەیە و پێویستە لەسەر هەموو لایەک کە پێوەی پابەند بن و وەکو خۆی جێبەجێی بکەن. ئەو دوو خاڵەی سەرەوە، بۆ ئەوەبوو هەتاوەکو بە شێوەیەکی باش لە مەسەلەکە تێبگەین ، خۆی لە راستیدا ،ئەو دوو خاڵە ڕێبەری رووناکردنەوەن بۆ تێگەیشتن لە بڕیارەکانی دادگا. چونکە لە عێراق دوو بۆچونی جیاواز لەسەر ئەم بابەتە هەیە ، بۆچوونی یەکەم: تەنها کار بە ئەو بەشەی بریاری دادگا دەکرێ ،کە پێی دەڵێن؛ بریاری داگا( قرار الحكم) و بەشی یەکەم کە تانوپۆی بریارە( حيثيات القرار) ئەوا تەنها بۆ بەرچاو روونیە و نرخی قانونی نیە و کاری پێ ناکرێ. بۆچوونی دووەم: بریاری دادگا، بەش بەش ناکرێت و تانوپۆی بریار ( حيثيات القرار) هاوشێوەی بەشی بریاری دادگا (قرار الحكم) هێزی قانونی هەیە و لە یەکتری جیاناکرێتەوە. ئەمە بابەتەمان بۆیە باسکرد و خۆمان کرد بە جادەیەکی لاوەکیدا و لە جادە سەرەکیەکەی باسەکەمان لاماندا. چونکە ئەم مەسەلەیە زۆر گرنگ‌و چارەنوسسازە! بۆ نمونە ئەگەر تەنها بەشی دووەم لە بریاری دادگا( قرار الحكم ) کاری پیبکرێ ، ئەوا دەقی بریاری موچە ناکۆکە لەگەڵ رووحی دەستور و یەکناگرێتەوە لەگەڵ سیستەمی فیدراڵی و رەچاوی پێگەی قەوارەی هەرێمی کوردستانی نەکردوەو بگرە کۆڵەیەکی سەرەکی مافی دەستوریی هەرێمەکان کە (مافی پیادەکردنی سیاسەتی دارایی وکارگێرییە ) شکاندوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر کار بە بۆچونی دووەم بکرێ و بریارەکە هەردوو بەشەکە بگرێتەوە، ئەوا لە تانوپۆی بڕیار( حیثيات القرار) لەم بەشەدا ، زۆر بە روونیی و ئاشکرایی پێگەی دەستوریی هەرێم پارێزراوە ،گەلی کوردستان لەروانگەی دەستورییەوە رێزلێگیراوە. رای دادگای فیدراڵی؛ دادگا دەڵێن؛ کار بەهەردوو بەشە دەکرێت و بەهیچ شێوەیەک لە یەکتری جیاناکرێنەوە، بەڵام ئەم رایە پێویستی بە بریارێکی شیکردنەوە هەیە( قرار التفسيري) کە دادگاکە دەبێت دەریبکات ،ئەویش لەسەر داوای بەڕێز سەرۆک کۆمار ، یان سەرۆک وەزیران ، یان سەرۆک پەرلەمان دەبێت ،هەتاوەکو کۆتایی بەم ڕاو و لێکدانەوە جیاوازانە بهێنرێت. چونکە هەتاوەکو ئێستا وەزارەتەکان و حکومەتی فیدراڵ تەنها کار بەشی بریاری دادگا(قرار الحكم) دەکەن و بەشی یەکەمی بریارەکە فەرامۆش دەکەن. دەگەڕێینەوە سەر خاڵەکانی بڕیاری دادگا لەسەر موچە، دادگا بریارەکانی بە چوار برگە دەرکرد کە ئەمانەن: ١: پابەندکردنی هەردوو سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم بە تەوتینکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم لە( سەرجەم وەزارەتەکان و دەستەکان و پارێزگاکان و سودمەندانی هاوکاری تۆڕی کۆمەڵایەتی و خانەنشینان و سەرجەم موچەخۆرانی حکومی) لە یەکێک لە بانکە حکومیەکانی فیدراڵ لەدەرەوەی هەرێم پرۆسەی تەوتین جێبەجێ بکەن، ئەو برە پارەیەش لە پشکی هەرێم کە لە قانونی بودجەدا بۆی دیاریکراوە دابشکێنرێت ، ئەم رێوشوێنەش بەبێ گەڕانەوە بۆ نوێنەرایەتی هەرێم و راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ رێکارەکان جێبەجێ بکەن ، پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەموو کارئاسانیەک بکات بۆ خەرجکردنی موچەو گەیاندنی بە فەرمانبەران و دەتوانن لە رێگای یەکێک لە بانکە دانپیانراوەکانی بانکی مەرکەزی کە لە هەرێمدا مۆڵەتدارن، موچەی فەرمانبەران خەرج بکەن. دەبێت لیستی موچە لەلایەن هەریەکە لە (بەرێوەبەری فەرمانگە و بەڕێوەبەری وردبینی و بەڕێوەبەری خۆیەتی) واژوو بکرێت و بەرپرسیارێتی راست و دروستی و بری موچەو لیستەکەی بگرنە ئەستۆ . ئەم بریارە گرنگەی سەرەوە چەند خاڵێکی گرنگی تیادایە ، سەرەتا پێویستە بپرسین (تەوتینی راتب ) چیە ، لە عێراق هەموو وەزارەت و دەستەکان لەگەڵ بانکە حکومیی و ئەهلییەکان بە ویستی خۆیان ،لەگەڵ یەکێک لەبانکەکان رێکەوتنیان کردوە کە موچە بەشێوەی ئەلکترۆنی بخەنە سەر فیزاکارت و ئیتر وەزارەتەکان ناچن بۆ خەزێنە بە تورەکە پارە بهێن و فەرمانبەرانیش لەبەردەم لیژنەی دابەشکردنی موچەدا بەشێوەی کاش موچەکانیان وەربگرن ، بەڵکو لەرێگای فیزاکارتەوە موچەکانیام بۆ دادەبەزێت، ئەمەش پرۆسەیەکی پێشکەوتوو و خێرا‌و شارستانیە و بە کلیکێک موچەکانیان لەسەر فیزاکارتەکانیان دادەبەزێت. پابەند کردنی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بە خەرجکردنی بوجەی فەرمانبەران پاش تەوتینی بودجە و کۆتایهێنان بە ناردنی پارەی قەرز بۆ هەرێم. ئەوەی پەیوندی بە تەوتینی موچەوە هەیە لە عێراقدا ئەم پرۆسەیە دەیان ساڵە دەستیپێکردوە، لە ئێستادا مەحاڵە بە چەند مانگێک ملیۆنێک موچە خۆری هەرێم ،فیزاکارتی بۆ دەربکەن ، ئەی کەواتە چۆن موچە دەدرێت؟ لەدەقی بریارەکادا لەبەشی دووەمدا باسی لە لقی بانکە فیدراڵیە حکومیەکان کردوە کە لەهەرێم لقیان هەیە ،کە ئەوانیش (رافیدەین و رەشید و بانکی بازرگانی عێراقیە) . لە ئێستادا تەنها بانکی بازرگانی(TBI) لقیان لە شارەکانی هەرێمدا هەیە ، هەرچەندە ئەوانیش لە ئێستادا توانستی مرۆیی و ژێرخانیان سنوردارە، بەڵام بەپێی نەخشەرێگای دادگای فیدراڵی بێت ،ئیتر هەموو فەرمانگەیەک لیستی موچەی دەبات بۆ ئەو لقەی بانکە فیدراڵیەکە و لە قۆناغی یەکەم بەشێوەی کاش وەری دەگرێت و لەدرێژخایەندا دەبێت بە فیزاکارت و هاوشێوەی دەرەوەی هەرێمی لێ دێت. ٢: پێویستە سەرجەم داودەزگاکانی هەرێم کە لەبرگەی یەکەمدا باسکراون لە کۆتایی هەموو مانگێکدا میزانیەی موراجەعە پێشکەشی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارتی دارایی فیدراڵ بکەن.لە کاتێکدا داوای پارەدارکردنی تر دەکەن بۆ موچەی مانگی داهاتویان ،ئەمەش هاوشێوەی وەزارەتەکانی تری فیدراڵ دەبێت . ئەم برگەیان رێککارێکی هونەریی وردبینی دارایی رۆتینی ئاساییەو پەیرەوکراوە. ٣:پێویستە سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرجەم داهاتی نەوتی و نا نەوتی تەسلیمی خەزێنەی حکومەتی فیدراڵ بکات.بە گوێرەی قانونی ئیدارەی دارایی دەوڵەت پێویستە هەردوو دەزگای چاودێریی دارایی (فیدراڵ و هەرێم )، وردبینی بڕگەکانی داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی و نانەوتی بکەن. ٤: پابەندکردنی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ، کە رێگەبدات دەزگای چاودێری دارایی فیدراڵ لەگەڵ چاودێری هەرێم پێکەوە بتوانن وردبینی بکەن بۆ ژمێرەی خەرجیەکان و لیستی موچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و سودمەندانی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی. ئەم بڕگەیەی کۆتایی هیچ کێشەیەکی نیەو رێکارێکی تری وردبینی و دارایی رۆتینی ئاساییە و شایەنی سەرنجدان نیە. بریارەکە لە دژی هەرێمی کوردستانە، یان لەبەرژەوەندی هەرێمە؟ لەم باسەدا بە باشی باسی بریاری دادگامانکرد کە لەدوو بەش پێکهاتوە ئەوانیش تانوپۆی بڕیار(حيثيات القرار) و بەشی بریاری دادگا(قرار الحكم). ئەو چوار بڕگەیەی سەرەوە تەنها بەشی بریاری دادگا(قرار الحكم)و لە راستیدا رەچاوی سەروەری دارایی حکومەتی هەرێمی نەکردوە، بگرە رۆڵی وەزارەتی دارایی هەرێمی فەرامۆشکردوە .لە راستیدا ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ دەستور کە سیستەمی فیدراڵی دەوڵەتی چەسپاندوە، گەڕانەوەیە بۆ سیستەمی ناوەندچێتی دەوڵەت . بەڵام ئەگەر بەوردی لەبەشی یەکەمی بریارەکە وردبینەوە ، کەپێی دەڵێن تانوپۆی بریار(حيثيات القرار) بە پێچەوانەوە زۆر بە باشی رۆڵ و پێگەی دەستوریی هەرێم پارێزراوە و بە دەستەواژەی ئاشکراو بێ تەم ومژ باسی سەروەری هەرێم و گەلی کوردستان کراوەو تیایدا حکومەتی فیدراڵ پابەندکراوە، کە بوجە بۆ هەرێم دابین بکات بۆ ئەوەی بتوانێ ئەرکەکانی جێبەجێ بکات و داوا دەکات جگە لە موچە ،دەبێت بودجەی وەبەرهێنانیش بۆ هەرێم دابینبکرێت ، ئەمەش پارێزبەندیەکی دەستوریی باشە بۆ شکۆمەندیی و پێگەی هەرێم ، بە کورتی گرنگترین ئەو خاڵانە کە لە تانوپۆی بریار(حيثيات القرار) دەخەینەروو، چونکە رای گشتی و چاودێرەکان تەنها چاویان لەسەر برگەی بریاری دادگابوو، کە چوار برگە بوو، بەشی یەکەمی تانوپۆی بریار(حیثيات القرار)یان فەرامۆشکردوە، لە خوارەوە گرنگترین برگەکانی دیاری دەکەین: ١: لە ناوەڕۆکی دەقی دارشتنی بریارەکەدا باسی سیستەمی فیدراڵی کراوەو ئاماژە بە قەوارەی هەرێمی کوردستان وەکو هەرێمێک لە چوارچێوەی سیستەمی فیدراڵیدا هاتوە، شکۆی دەستوریی هەرێم رێزلێگیراوە ، بەشێوەیەکی بەرز باسی شان و شەکەتی گەلی کوردستان کراوەو بە باڵای گەلی کوردا هەڵدراوە، هەروەها روونکراوەتەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ پارێزگاکان و هەرێمەکان پارەدار بکات و بودجە بۆ هەرێم دابین بکات. بەو شێوەی کە بتوانرێ هەرێم پێداویستیەکانی سەرشانی خۆی هەڵبسوڕێنێت ، لەهەمان کات رەچاوی بنەمای ژمارەی دانیشتوان بکرێت. ٢: نابێت بەهۆی کێشەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم، فەرمانبەرانی هەرێم لە مافی موچە بێ بەش بکرێن .دادگا دەستەواژەی نابێ (مەحروم بکرێن )ی بەکارهێناوە، زیاتر لەوەش دەڵێ؛ ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەندیی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی فیدراڵ جێبەجێ نەکرد ،نابێت ئەمە بکرێتە هۆیەک بۆ بێ بەشکردنی موچەخۆران لە موچەکانیان. ٣: دادگا پشتی بە شیتەڵی ئاینی بەستوە و ئاماژەی بە چەندین دەقی قورئانی پیرۆز کردوە، کە پەیوەستن بە مافی بونیادەم و شکۆی مرۆڤ. ئەم شیکردنەوەیە لەقازانجی دەرچونی بریارەکە نوسراوە، بۆ ئەوەی پشتیوانییەکی ئاینیی بە بریارەکاوە بلکێنرێت. ٤: دادگا حکومەتی فیدراڵی پەیوەستکرد بە خەرجکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، هاوتای عێراق (اسوة بأقرانهم) واتە کوتومت وەکو باقی فەرمانبەرانی تری عێراق ، لە چوارچێوەی جێگیرکردنی موچە، کە بەعەرەبی پێی دەڵێن تەوتینی راتب . ئەمەش مانای خەرجکردنی کۆی موچەیە بەبێ لێبرین کە پێی دەڵێن پاشەکەوتکردن ، دەبێت موچە مانگانە بدرێت و لەهەمان کات موچەش زیاد دەکرێت هاوتای موچەی حکومەتی فیدراڵیی دەبێت . سەرنجی کۆتایی: دەقی نوسراوی بریاری دادگا لەم رۆژانەدا بە واژووی سەرجەم دادوەرانەوە دەردەچێت ، نیەتی دادگا چارەسەرکردنی کێشەی موچەخۆرانی هەرێمەو چاوەروان دەکرێ ، پێگەی دەستوریی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم پارێزراو بێت . لە کۆتایدا بە هیوام خەیاڵ پڵاو نەبم و چاوەروانیەکەم بێتە دی..
(دره‌و): دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارچه دزراوه‌كانی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌مڕۆ پاڵاوگه‌ی (بێجی) ده‌ستی به‌كاركرده‌وه، رۆژانه زیاتر له 150 به‌رمیل ده‌پاڵێوێت و (4 ملیۆن) لیتر به‌نزین به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ئه‌م پاڵاوگه‌یه عێراق پێداویستییه‌كانی خۆی بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان پڕده‌كاته‌وه‌و پێویستی به‌وه نابێت له ده‌ره‌وه هاورده‌یان بكات. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاڵاوگه‌ی (شیمال)ی له بێجی كرده‌وه، ئه‌م پاڵاوگه‌یه دوای 10 ساڵ له‌كاركه‌وتنی، نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه. سودانی له وتارێكدا به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كه رایگه‌یاند، زۆرێك له هاوڵاتیانی عێراقی چاوه‌ڕوانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته گرنگه بوون، دوای وێرانكردنی پاڵاوگه‌كه، ئاماژه‌ی به‌و كه‌سانه كرد كه له شه‌ڕی به‌رگیركردن له پاڵاوگه‌كه شه‌هیدو برینداربوون و پاڵاوگه‌ی بێجییان له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاركردووه. ئه‌ندازیاران و كرێكارانی كۆمپانیای پاڵاوگه‌كانی باكور پاڵاوگه‌ی بێجییان نۆژه‌نكردوه‌ته‌وه. "زۆر كه‌س گومانیان هه‌بوو له‌وه‌ی پارچه‌كانی ئه‌م پاڵاوگه‌یه بگه‌ڕێندرێنه‌وه، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕێندرانه‌وه" سودانی وای وت، ئه‌مه وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ دزینی پاڵاوگه‌كه، كه‌یسێك كه رایگشتی عێراق و ته‌نانه‌ت میدیا جیهانییه‌كانیش باسیان لێوهكردو حكومه‌تی سودانیش تائێستا ناوی ئه‌وانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه كه له پشت دزینی پاڵاوگهكهوه بوون، ته‌نیا ناوی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی هێنا (باران ئه‌حمه‌د یونس) كه به‌هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارچه‌كانی پاڵاوگه‌كه. به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی وا ده‌كات تا ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو، عێراق له دابینكردنی ته‌واوه‌تی پێداویستی خۆی بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان نزیك ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی راگرتنی هاورده‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ده‌ره‌وه‌و ملیاران دۆلار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. سودانی وتی: حكومه‌ت له‌ماوه‌ی 15 مانگی ته‌مه‌نی خۆیدا، كه‌رتی نه‌وت و غازی خستوه‌ته سه‌رووی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنانی ئه‌م سامانه، به‌جۆرێك باشترین داهات به‌دی بهێنێت. "سه‌رباری ئه‌وه‌ی عێراق رۆژانه زیاتر له 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌ڵام هێشتا به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان هاورده ده‌كات، ئه‌مه سیاسه‌تێكه كه ده‌یان ساڵه به‌رده‌وامه". پاڵاوگه‌ی بێجی گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی پاڵاوتن و پیشه‌سازی نه‌وته له عێراق، له ته‌موزی 1978دا دروستكراوه، پاڵاوگه‌كه ده‌كه‌وێته پارێزگای سه‌لاحه‌دین. ئێستا‌و دوای ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی، ئه‌م پاڵاوگه‌یه رۆژانه زیاتر له 150 هه‌زار به‌رمیل ده‌پاڵێوێت. رێكخراوی داعش ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كه‌دا گرت، دواتر هێزه عێراقییه‌كان ئۆپۆراسیۆنێكیان ئه‌نجامدا بۆ رزگاركردنی پاڵاوگهكهو، دوای وه‌رگرتنه‌وه، پاڵاوگه‌كه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌و فرۆشرا به وه‌به‌رهێنێك له هه‌رێمی كوردستان، وه‌به‌رهێنه‌كه به‌ر له مردنی به چه‌ند رۆژێك وه‌سێتنامه‌یه‌كی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی نوسی بوو، داوایكردبوو پارچه‌كانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه بگه‌ڕێننه‌وه، له ئابی 2023دا كه‌سوكاره‌كه‌ی پارچه‌كانی پاڵاوگه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه. تا ساڵی 2022 توانای پاڵاوتنی پاڵاوگه‌كانی عێراق له رۆژێكدا زیاتر له 700 هه‌زار به‌رمیل بوو، دوای كردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی كه‌ربه‌لا به‌توانای 140 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له ساڵی رابردوودا، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی له ئه‌مڕۆدا كه تواناكه‌ی 150 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای پاڵاوتنی هه‌ندێك له پاڵاوگه‌كانی باشور، هه‌موو ئه‌مانه وایانكرد له‌ماوه‌ی ساڵێكدا توانای پاڵاوتن زیاتر له 300 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه زیاد بكات. ئه‌مه واده‌كات توانای پاڵاوتن له عێراق بۆ زیاتر له (یه‌ك ملیۆن) به‌رمیلی رۆژانه زیاد بكات، واتا توانای پاڵاوتنی پاڵاوگه‌كانی عێراق به‌رێژه‌ی نزیكه‌ی 40% به‌رزبووه‌ته‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی توانای پاڵاوتنی پاڵاوگه‌ی بێجی هاوتای توانای پاڵاوتنه له پاڵاوگه‌ی كه‌ربه‌لا، به‌ڵام ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیای كه له پاڵاوگه‌ی كه‌ربه‌لا به‌كارهێنراوه گه‌وره‌ترو نوێتره له‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی كه كه‌لوپه‌له‌كانی كۆنن، ئه‌مه واده‌كات پاڵاوگه‌كانی تری عێراق له‌دوای پاڵاوگه‌ی كه‌ربه‌لاوه بن، له‌كاتێكدا پاڵاوگه‌ی كه‌ربه‌لا رۆۆژانه (8 ملیۆن) لیتر به‌نزین به‌رهه‌مده‌هێنێت به پاڵاوتنی 140 هه‌زار به‌رمیل، پاڵاوگه‌ی بێجی ناتوانێت زیاتر له (4 ملیۆن) لیتری رۆژانه به‌رهه‌مبهێنێت به پاڵاوتنی 150 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ كۆنی و بێتوانایی كه‌لوپه‌له‌كانی بێجی ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌رله‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی كه‌ربه‌لا بڕی (8 ملیۆن) لیتر به‌نزینی رۆژانه زیاد بكات، عێراق رۆژانه (15 ملیۆن) لیتر به‌نزینی به‌رهه‌م ده‌هێنا، بۆیه كه‌ربه‌لا بڕی به‌نزینی به‌رهه‌مهێنراوی عێراقی بۆ (23 ملیۆن) لیتر به‌رزكرده‌وه، به (4 ملیۆن) لیتر به‌نزینی پاڵاوگه‌ی بێجی كه ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كاربوو، تێكڕای به‌نزینی به‌رهه‌مهێنراوی عێراق له رۆژێكدا بۆ (27 ملیۆن) لیتر به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و بڕه‌یه كه رۆژانه عێراق پێویستی پێیه‌تی، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ندێجار به‌تایبه‌تیش له وه‌رزی هاویندا كه به‌كارهێنانی به‌نزین زیاد ده‌كات یان به‌قاچاخبردنی به‌نزین رووده‌دات، پێداویستی رۆژانه‌ی عێراق بۆ به‌نزین ده‌گاته (30 ملیۆن) به‌رمیل.
درەو: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت: دۆسیەی نەوت شەفاف بووەو داهاتەكەی نەچووەتە گیرفانی تایبەتەوە، ئەوكات لە 2014 لەگەڵ عێراق ریككەوتین ئەگەر ئەوان موچە نەدەن ئێمە نەوت بفرۆشین. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكی كەناڵی (الحدث) سەبارەت بە پرسیارێكی تایبەت بە نەوت دەڵێت: پرسیار: نەوتی پێشوو كە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە هەناردە دەكرا، ئەو پارەیەی دەگەڕایەوە نەدەچووە خەزێنەی حكوومەتەوە، بەڵكوو دەچووە گیرفانی تایبەت! عێراق بەم شێوەیە هەرێمی كوردستانی تۆمەتبار دەكرد، ئێوە چۆن وەڵامی ئەم تۆمەتە دەدەنەوە؟ وەڵام: ئەوكات سەرۆك وەزیران بووم، نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دەچووە بەندەری جەیهان. لە بەندەری جەیهانی توركیا كۆمپانیای سۆمۆ هەیە كە هەموو كاری هەناردەكردنی نەوت و پرسی نەوتی عێراق دەكات. لەوێ چاودێریی هەموو بەرمیلێكی دەكرد. ئێمە داوامان كرد كە دەبێ سۆمۆ لەوێ بێت. سۆمۆ هەموو ژمارەكانی تۆمار دەكرد، دوای ئەوە نەوت بە كڕیارەكانی نەوت دەفرۆشرا. ئەو پارەیەی دەهاتەوە، بە ڕێگەپێدانی بانكی ناوەندیی عێراق، دەهاتەوە هەرێمی كوردستان. ئەو كاتە كە ئێمە بودجەمان لە بەغدا نەبوو، ئەو پارەیە بۆ مووچە خەرج دەكرا. ئەم پرۆسەیە هەمووی لەلایەن كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانەوە وردبینی بۆ دەكرا. كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان سەیری هەموو ئەو ژمارانەی دەكرد، ئێستاش ئەو ژمارانە هەموویان هەن. ئەمانەمان هەمووی بە وردی داوەتە بەغدا و داومانەتە پەرلەمانی كوردستان. هەر كەسێك بیەوێ زانیاری لەسەر ئەو دۆسیەیە هەبێت، بەوپەڕی شەفافییەتەوە هەموو شتەكان هەن. ئەم تۆمەتانە بێ بەڵگەن و ڕاست نین. فرۆشتنی نەوت شتێك نییە بتوانی بیفرۆشی و بیخەیتە گیرفانی خۆتەوە. شتی وا مومكین نییە! زۆر جار باس لەوە دەكرێت كە هەرێمی كوردستان یەكلایەنە نەوتی فرۆشتووە. ئێمە یەكلایەنە نەوتمان نەفرۆشت، عێراق شوباتی ساڵی 2014 بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی، ئێمە مانگی ئایاری هەمان ساڵ دەستمان بە هەناردەكردنی نەوت كرد. پێشتر لەگەڵ عێراق ڕێككەوتنمان هەبوو، ئەگەر ئەوان بودجەمان نەدەنێ كە ئەوكاتە مالكی سەرۆك وەزیران بوو، مافی خۆمانە نەوت هەناردە بكەین.
درەو: 🔹 زیاتر لە (11) ساڵە دەرگای دامەزراندن لە کەرتی گشتیدا، بەڕووی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان داخراوە. 🔹 سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی (2023) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی لەعێراق زیاتر لە (810 هەزار) پلەی وەزیفی جێگەی کراوەتەوەو بە رێژەی (25%) زیادی کردووە، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان (658 هەزار و 189) پلەی وەزیفی جێگیر کراوە، بەراورد بە ساڵی (2021) (23 هەزار و 832) پلەی وەزیفی کەمکراوەتەوە بە رێژەی (3.5%). 🔹 لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2006) ژمارەی هێزی کاری حکومی تەنها (ملیۆنێک و 912 هەزار و 605) موچەخۆر بوو، بەڵام لە ساڵی (2023) گەیشتووە بە (4 ملیۆن و 74 هەزار و 697) موچەخۆر، واتا دەستی کار بە رێژەی (113%) زیادی کردووە. 🔹 بەڵام هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاساکانی بودجەدا لە ساڵی (2006) تەنها (557 هەزار و 32) دەستی کاری حکومی بووە، دوای تێپەڕبوونی (17) ساڵ بەسەر ئەو ماوەیەدا، لە یاسای بودجەی ساڵی (2023) بە (658 هەزار و 189) دەستی کاری حکومی هەژمارکراوە، بە رێژەی (18%) زیادی کردووە و دانیپێدنراوە، بەڵام ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم زیاتر لە (ملیۆنێک و 255 هەزار) موچەخۆرە كە زیاتر لە (110%) زیادیكردووە، بەڵام نە عێراق دانیپێدا دەنێت، نە هەرێمیش توانیویەتی بەغدا بەو ژمارەیە قایل بکات. 🔹 لە یاسای بودجەی ساڵی (2021)دا، وەزارەتی پەروەردە (154 هەزار و 106) پلەی وەزیفی لە خۆگرتووە بەڵام لە ساڵی (2023) دەستی کار لە وەزارەتەکەدا گەیشتووە بە (963 هەزار و 949) موچەخۆر بە ڕێژەی (525%) زیادی کردووە. سەرەتا زیاتر لە (11) ساڵە دەرگای دامەزراندن لە کەرتی گشتیدا، بەڕووی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان داخراوە، لە دوای ساڵی (2013)ەوە لە هیچ پرۆسەیەکی گشتگر و فەرمی فراواندا، رێگە خۆشنەکراوە بۆ جێکردنەوەی لانی کەمی خاوەن بروانامەکان کە بتوانن لە کەرتی گشتیدا خزمەت بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە پرۆسەی دامەزراندن لە چوارچێوەی کەرتی گشتیدا لە حکومەتی عێراق ڕانەگیراوە، ساڵانە بە ئاستێکی بەرزو تا ڕادەیەک گونجاو، دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێندرێن، نە حکومەتی هەرێم و نە نوێنەرانی کورد لە بەغدا، نەیانتوانیەوە هاوشێوەی ساڵانی پێش (2013) پشکی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەو بەشەی دامەزراندن بۆ دەرچوانی زانکۆ پەیمانگاکان دەستەبەر بکەن. هەر وەک چۆن نەیانتوانییوە حکومەتی عێراق قایل بکەن بەو ژمارەو رێژە موچەخۆرەی لە دەرەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق حکومەتی هەرێم دایمەزراندون. چونکە واقعی هەرێمی کوردستان لە رووی ژمارەی هێزی کاری حکومی و موچەخۆرانەوە تەواو جیاوازە لەو داتایانەی لە نێو یاساکانی بودجەی گشتی عێراق جێگەیان کراوەتەوە. ئەوەی لە عێراقدا دانی پێدادەنرێت نزیەکەی نیوەی ئەو هێزی کار‌و موچەخۆرەیە کە حکومەتی هەرێم هەیەتی و حکومەتی عێراق دانیپێدانانێت. ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم زیاتر لە (ملیۆنێک و 250 هەزار) موچەخۆرەو بەپێی بەڵگەنامەکانیش لە حکومەتی عێراق لە (660 هەزار) موچەخۆر تێناپەڕێت. بۆیە لێرەدا تەنها تیشک دەخەینە سەر ئەو داتا‌و ژمارانەی کە لە یاساکانی بودجەی گشتی عێراقدا تایبەت بە موچە خۆرانی هەرێم جێگەی کراوەتەوە، نەک ئەو واقعەی لەبارە ژمارەی موچەخۆرانەوە هەیە کە (ملیۆنێک و 200 هەزار) موچەخۆری تێپەڕاندووە لەم بەدواداچونەدا بە گەڕانەوە بۆ ئەو ساڵانەی کە حکومەتی عێراق یاسای بودجەی هەبووە، لە نێوان (2006 بۆ 2023). تیشک دەخەینە سەر ژمارەی هێزی کار (موچەخۆران)ی کەرتی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوکات بڕو ڕادەو ڕێژەی گەشەی ژمارەی موچەخۆران لە عێراق و هەرێم، وەک ئەوەی لە یاساکانی بودجەدا ئاماژەی پێدراوە. یەکەم؛ ژمارەی هێزی کار (موچەخۆران)ی کەرتی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی پلە وەزیفییەکانیان پاڵپشت بە یاساکانی بودجەی گشتی عێراق لە ساڵانی 2006 - 2023 حکومەتی عێراق لە ماوەی ساڵانی (2006 - 2023) پانزە ساڵ یاسای بودجەی هەبووە، جگە لە ساڵەکانی (2014، 2020 و 2022). وەک ئەوەی لەسەرجەم یاسا دەرکراوەکاندا هاتووە، سەرباری بەردوامی پرۆسەی بە خانەنشین کردنی موچەخۆرانی کەرتی گشتی، بەڵام جگە لە ساڵانی (2016، 2017 و 2018) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی دابەزیوە، بەڵام لە سەرجەم ساڵەکانی دیکەدا، ژمارەی پلە وەزیفییە جیاوازەکانی کەرتی گشتی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، کە ئاماژەن بۆ بەردەوامی پرۆسەی دامەزراندن، بەجۆرێک؛ - لە ساڵی (2006) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (ملیۆنێک و 912 هەزار و 605) موچەخۆر بووە. - لە ساڵی (2007) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (2 ملیۆن و 60 هەزار و 260) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (147 هەزار و 655) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (7.7%). - لە ساڵی (2008) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (2 ملیۆن و 263 هەزار و 123) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (202 هەزار و 863) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (9.8%). - لە ساڵی (2009) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (2 ملیۆن و 320 هەزار و 247) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (57 هەزار و 124) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (2.5%). - لە ساڵی (2010) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (2 ملیۆن و 468 هەزار و 422) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵی (2009) (148 هەزار و 175) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (6.4%). - لە ساڵی (2011) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (2 ملیۆن و 662 هەزار و 608) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (194 هەزار و 186) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (7.9%). - لە ساڵی (2012) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (2 ملیۆن و 750 هەزار و 322) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (87 هەزار و 714) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (3.3%). - لە ساڵی (2013) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (2 ملیۆن و 907 هەزار و 776) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (157 هەزار و 454) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (5.7%). - لە ساڵی (2015) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (3 ملیۆن و 27 هەزار و 69) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵی (2013) وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە (119 هەزار و 293) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (4.1%). - لە ساڵی (2016) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (2 ملیۆن و 905 هەزار و 226) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (121 هەزار و 843) پلەی وەزیفی کەمی کردووە بە رێژەی (4%). - لە ساڵی (2017) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (2 ملیۆن و 885 هەزار و 834) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (19 هەزار و 392) پلەی وەزیفی کەمی کردووە بە رێژەی (0.7%). - لە ساڵی (2018) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (2 ملیۆن و 885 هەزار و 716) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر تەنها (118) پلەی وەزیفی کەمی کردووە. - لە ساڵی (2019) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە (2 ملیۆن و 941 هەزار و 890) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (56 هەزار و 174) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (1.9%). - لە ساڵی (2021) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە گەیشتووە بە (3 ملیۆن و 263 هەزار و 834) موچەخۆر، بەراورد بە ساڵی (2019) (321 هەزار و 944) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (10.9%). - لە ساڵی (2023) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە گەیشتووە بە ئاستێکی پێوانەیی و (4 ملیۆن و 74 هەزار و 697) موچەخۆر بووە، بەراورد بە بودجەی ساڵی (2021)، (810 هەزار و 863) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (24.8%). بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)) دووەم؛ ژمارەی هێزی کار (موچەخۆران)ی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەپێی یاساکانی بودجەی گشتی عێراق لە ساڵانی 2006 - 2023 پاڵپشت بە داتا‌و ئامارانەی دەربارەی هێزی کاری موچەخۆرانی هەرێم، لە یاساکانی بودجەی گشتی عێراق لە ماوەی ساڵانی (2006 - 2023) هاتووە؛ - لە ساڵی (2006) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان (557 هەزار و 32) موچەخۆر بووە. - لە ساڵی (2007) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان (586 هەزار و 502) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (29 هەزار و 470) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (5.9%). - لە ساڵی (2008) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان (616 هەزار و 304) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (29 هەزار و 802) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (5%). - لە ساڵی (2009) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان (616 هەزار و 302) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (2) پلەی وەزیفی کەمی کردووە. - لە ساڵی (2010) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان (625 هەزار و 849) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵی (2009) (9 هەزار و 547) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (1.5%). - لە ساڵی (2011) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان (650 هەزار و 849) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (25 هەزار) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (4%). - لە ساڵی (2012) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان (662 هەزار و 444) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (11 هەزار و 595) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (1.8%). - لە ساڵی (2013) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان (667 هەزار و 528) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (15 هەزار و 84) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (2.3%). - لە ساڵی (2015) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان (679 هەزار و 939) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵی (2013) وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە (2 هەزار و 411) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (0.4%). - لە ساڵی (2016) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان (682 هەزار و 21) موچەخۆر بووە، بەراورد بە ساڵێک پێشتر (2 هەزار و 82) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (0.3%). ئەو ژمارەیەی موچەخۆرانی هەرێم لە یاساکانی بودجەی ساڵانی (2017، 2018، 2019 و 2021) بە جێگیری ماوەتەوە. - سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی (2023) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی لەعێراق زیاتر لە (810 هەزار) پلەی وەزیفی جێگەی کراوەتەوە، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان (658 هەزار و 189) پلەی وەزیفی جێگیر کراوە، بەراورد بە ساڵی (2021) (23 هەزار و 832) پلەی وەزیفی کەمکراوەتەوە بە رێژەی (3.5%). بۆ بەرچاوڕونی بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)) سێیەم؛ بەراوردکردنی بڕو رێژەی گەشەکردنی ژمارەی هێزی کار (موچەخۆران)ی کەرتی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی یاساکانی بودجەی گشتی عێراق لە ساڵانی 2006 - 2023 وەک لە خشتەی ژمارە (3) دا رونکراوەتەوە، کاتێک ژمارەو ڕێژەی گەشەکردنی دەستی کاری حکومی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاساکانی بودجەی گشتی عێرا ڕادەمێنیت، بۆی دەردەکەوێت؛ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2006) ژمارەی هێزی کاری حکومی تەنها (ملیۆنێک و 912 هەزار و 605) موچەخۆر بوو، بەڵام لە ساڵی (2023) گەیشتووە بە (4 ملیۆن و 74 هەزار و 697) موچەخۆر، بەو مانایەی (2 ملیۆن و 162 هەزار و 92) دەستی کار بە رێژەی (113%) زیادی کردووە. بەڵام کاتێک بەتەنها هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاساکانی بودجەی گشتی عێراق وەردەگرین، ئەوا؛ لە ساڵی (2006) تەنها (557 هەزار و 32) دەستی کاری حکومی بووە، دوای تێپەڕبوونی (17) ساڵ بەسەر ئەو ماوەیەدا، لە یاسای بودجەی ساڵی (2023) بە (658 هەزار و 189) دەستی کاری حکومی هەژمارکراوە، واتە (101 هەزار و 157) موچەخۆر بە رێژەی (18%) زیادی کردووە و دانیپێدنراوە. کاتێکش بەراوردی یاسای بودجی ساڵی (2023) دەکەین بە ساڵی (2013) و تەنانەت ساڵی (2021)یش، ئەوا بەڕوونی دەبینرێت، دەستی کاری گشتی لە حکومەتی عێراق بەڕادایەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەپێچەوانەی دەستی کاری حکومییەوە لە هەرێمی کوردستان پاشەکشەی کردووە. (خشتەی ژمارە (3)) ئەو ڕاستییە ڕوونتر دەکاتەوە. چوارەم؛ بەراوردکردنی بڕو رێژەی گەشەکردنی ژمارەی هێزی کاری گشتی لە وەزارەتەکانی (پەروەردەو تەندروستی) عێراق بەپێی یاساکانی بودجەی گشتی عێراق لە ساڵانی 2021 و 2023 وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا لە ساڵی (2023) ژمارەی هێزی کاری کەرتی گشتی بە گەیشتووە بە ئاستێکی پێوانەیی و (4 ملیۆن و 74 هەزار و 697) موچەخۆر بووە، بەراورد بە یاسای بودجەی ساڵی (2021)، (810 هەزار و 863) پلەی وەزیفی زیادی کردووە بە رێژەی (24.8%). لە چوارچێوەی ئەو زیادبووکردنەی دەستی کاری حکومی هەردوو وەزارەتەکانی (پەروەردەو تەندروستی) عێراق پشکی شێریان بەرکەوتووە، بەجۆرێک؛ وەک لە یاسای بودجەی ساڵی (2021)دا هاتووە، وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی ناوبراودا (154 هەزار و 106) پلەی وەزیفی لە خۆگرتووە بەڵام لە یاسای بودجەی ساڵی (2023) دەستی کار لە وەزارەتەکەدا گەیشتووە بە (963 هەزار و 949) دەستی کار و (809 هەزار و 843) موچەخۆر بە ڕێژەی (525%) زیادی کردووە. هاوکات لە یاسای بودجەی ساڵی (2021)دا هاتووە، وەزارەتی تەندروستی (116 هەزار و 451) پلەی وەزیفی لە خۆگرتووە بەڵام لە یاسای بودجەی ساڵی (2023) دەستی کار لە وەزارەتەکەدا گەیشتووە بە (488 هەزار و 550) دەستی کار و (372 هەزار و 99) موچەخۆر بە ڕێژەی (319%) زیادی کردووە. لەم بارەیەوە بڕوانە (خشتەی ژمارە (4)). سەرچاوەکان یاساکانی بودجەی گشتی عێراق لە ساڵانی (2006، 2007، 2008، 2009، 2010، 2011، 2012، 2013، 2015، 2016، 2017، 2018، 2019، 2021 و 2023). https://www.mof.gov.iq/pages/ar/FederalBudgetLaw.aspx
(دره‌و): دادگای باڵای فیدراڵی عێراق هەڵبژاردنەكانی هەرێمی سپارد بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌مه‌ودوا هه‌موو هاوڵاتییه‌ك بۆی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی حزبه سیاسییه‌كان به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی خۆی كاندید بكات، ئه‌مه له‌پاڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاته‌كان و گۆڕینی شێوازی هه‌ڵبژاردن بۆ فره بازنه‌یی. هه‌شت مانگ له چاوه‌ڕوانی بڕیاردا! دواجارو دوای زیاتر له (8) مانگ تاوتوێكردن، دادگای فیدراڵ عێراق بڕیاری خۆی له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایه ده‌ركرد كه یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماریكردبوو. لەم سكاڵایەدا، سكاڵاكارەكان دوو كەس بوون، یەكێكیان (زیاد جەبار) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بوو لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان (ئێستا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتییە)، ئەوی تریان (ئامانج نەجیب شەمعون) سەرۆكی فراكسیۆنی (رافیدەین)ه لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. دادگای فیدراڵی هەردوو سكاڵاكەی یەكخست، سكاڵاكان لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی هەرێم‌و سەرۆك وەزیرانی هەرێم تۆماركرابوون. زیاد جەبارو ئامانج نەجیب شەمعون لە سكاڵاكەیاندا داوا لە دادگای فیدراڵی كردبوو حوكم بدات بەوەی ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، نادەستورییە. ئه‌و ماددانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركرا كرۆكی ئەو ماددانەی یاسای هەڵبژاردن كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە ئەمانەن: ماددەی یەكەم: پەرلەمانی كوردستان- عێراق لە 111 ئەندام پێكدێت. ماددەی نۆیەم: هەرێمی كوردستان- عێراق بەیەك ناوچەی دەنگدان دادەنرێت‌و، دابەشدەكرێت بەسەر چەندە مەركەزێكی دەنگداندا. ماددەی پازدە: بۆ هەرێمی كوردستان، تۆماری دەنگدەران بۆ دەنگدان، بەپێی مەركەزەكانی هەڵبژاردن ئامادە دەكرێن‌و بە ریزبەندی پیتە ئەبجەدییەكان رێكدەخرێن كە پیشەو ناونیشان‌و بەروارو جێگەی لەدایكبوونیان تێدا تۆماركراوە. ئەگەر لەتوانادا نەبوو ئەوە بكرێ، ئەوكاتە دەستەی باڵا بۆی هەیە رێگەیەكی تری لەبارتر بۆ وەدیهێنانی مەبەستی پێویست دیاری بكات. ماددەی بیست‌و دوو: 1- هەر كیانێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان- عێراقدا بۆی هەیە لیستێكی تایبەت بەناوی پاڵیوراوەكانی خۆی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان- عێراق بكات كە رێژەیەك ئافرەتی تێدا بێت كە لە (30%) كەمتر نەبێت‌و، ناوی پاڵێوراوەكانیش بەشێوەیەك ریزبەندكرابن كە نواندی رێژەی ناوبراوی ئافرەتان لە پەرلەمان زامن بكات، بەمەرجێ ژمارەی باڵێوراوەكان لە هەر لیستێكی هەڵبژاردندا لە (3) پاڵێوراو كەمتر نەبن. 2- لیستی پاڵێوراوەكان لەماوەی (15) رۆژ لە بەرواری راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردن پێشكەش بە سەرۆكی دەستەی باڵا دەكرێت‌و هەموو بەڵگەنامەیەكی پێوە دەلكێنرێ كە لە ماددەی 21دا داواكراون. ماددەی سی‌و شەش: 1- پێنج كورسی بۆ كلدان و سریان‌و ئاشوری تەرخان دەكرێ پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن. 2- پێنج كورسی بۆ توركمان تەرخان دەكرێت، پاڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن. 3- یەك كورسی بۆ ئەرمەن تەرخان دەكرێت، باڵێوراوانی ئەو پێكهاتەیە كێبركێی لەسەر دەكەن. دادگای چۆن بڕیاریدا ؟ دادگای فیدراڵی عێراق ئه‌مڕۆ بڕیاری خۆی له‌سه‌ر مادده سكاڵا لهسهركراوهكانی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌ركرد، له بڕیاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ: • ده‌سته‌واژه‌ی 11 كه له مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵبژاردنی كوردستاندا ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراودا هاتووه ناده‌ستورییه‌و ده‌قه‌كه به‌مشێوه‌ی لێ دێت:"په‌رله‌مانی كوردستان له 100 ئه‌ندام پێكدیت". به‌مشێوه‌یه دادگای فیدراڵی (11) كورسی "كۆتا"ی پیكهاته‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. • ده‌سته‌واژه‌ی "به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی بڕگه‌ی 4 له مادده‌ی 2ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره 11ی ساڵی 2007 تا كاتی پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستانی عێراق" كه له مادده‌ی شه‌شه‌می دووبارهكراوهی یه‌كه‌م له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌موار كراودا هاتووه، ناده‌ستورییه‌و ده‌قه‌كه به‌مشێوه‌ی لێ دێت" له‌م یاسایه‌دا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان شوێنی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ده‌گرێته‌وه بۆ سه‌رپه‌ره‌شتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی. بڕگه‌ی چواره‌م له مادده‌ی شه‌شه‌می یاساكه ناده‌ستورییه". به‌پێی ئه‌م بڕیاره دادگای فیدراڵی عێراق كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانی به‌یه‌كجاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كۆمسیۆنێك كه ساڵی 2014 په‌رله‌مانی كوردستان دروستیكردو له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ته‌مه‌نی خۆیدا ته‌نیا سەرپەرشتی ڕاسییەکی گشتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە 25ی ئه‌یلولی 2017و یەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی له 30ی ئه‌یلولی 2018دا كردووه. • مادده‌ی 9ی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناده‌ستورییه هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ده‌قی پێشوو كه به‌گوێره‌ی مادده‌ی چواره‌می هه‌مواری سێیه‌می ساڵی 2004 هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، به‌جۆرێك ده‌قی جێبه‌جێكراو به‌مشێوه‌یه بێت" هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه له چوار ناوچه كه‌متر نه‌بێت". • مادده‌ی سێیه‌م له یاسای ژماره 15ی ساڵی 2013ی یاسای هه‌مواری حه‌وته‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناده‌ستورییه، كه به‌پێی ئه‌م مادده‌یه مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می یاسای ناوبراو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ده‌بێت كار به مادده‌ی ناوبراو بكرێته‌وه كه ده‌ڵێ: هه‌موو هاوڵاتییه‌ك كه ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو كردبێت فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی كارتی ده‌نگدانی پێده‌دات به‌پێی چوارچێوه‌یه‌ك كه دیاریده‌كرێت، به‌مه‌رجێك ده‌نگده‌ر له‌كاتی ده‌نگداندا ناسنامه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت". • هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی " له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی عێراق" هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌ی "به‌مه‌رجێك ژماره‌ی كاندیدی هه‌ر لیستێكی هه‌ڵبژاردن له سێ كاندید كه‌متر نه‌بێت" كه له مادده‌ی بیست و دووی له یاسای هه‌ڵبژاردندا هاتووه ناده‌ستورییه‌و ده‌قه‌كه به‌مشێوه‌ی لێدێت" هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له كوردستانی عێراق بۆی هه‌یه لیستی تایبه‌ت پێشكه‌ش بكات كه ناوی كاندیده‌كانی له‌خۆبگرێت و رێژه‌ی ژنان له‌ناو لیسته‌كه‌دا له 30% كه‌متر نه‌بێت، ریزبه‌ندی ناوی كاندیده‌كان به‌وشێوه‌یه ده‌بێت كه گره‌نتی رێژه‌ی ناوبراوی ژنان بكات له په‌رله‌ماندا". به‌گوێره‌ی ئه‌م ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئیتر هه‌موو هاوڵاتییه‌ك ده‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی لیستی حزبه‌كان، وه‌كو كاندیدی تاكه‌كه‌سیی "فردی" خۆی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كاندید بكات.