درەو: ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی رابردوودا زیاتر لە (10) ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، نرخی یەك بەرمیلی بە (79) دۆلار فرۆشتووە، كۆی داهاتەكەی زیاتر لە (821) ملیۆن دینار بەواتای (ترلیۆنێك و 191 ملیار) دینار، لەو رێژەیە (667) ملیاردیناری بۆ خەرجی و (524)ملیار دیناری بۆ خەزێنەی حكومەت بووە. پوختە داهاتی نانەوتی • داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم بۆ مانگی تشرینی دووەم = (287 ملیار) دینارە (بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی هەرێم) • یارمەتی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە = (31 ملیار 500 ملیۆن) دینار • پشکی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (0) دینار داهاتی نەوت (هه‌نارده‌ی ده‌ره‌کی به بۆری) • هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی (2022)دا بڕی (10 ملیۆن و 345 هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە. • تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی تشرینی دووەم (91.42) دۆلارە. • لەبەرئەوەی هەرێم نەوتەکەی بە (12) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (79.42) دۆلار فرۆشتووە. کەواتە: (10 ملیۆن و 345 هەزار) بەرمیل X (79.42) دۆلار = (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 ) دۆلار. واتە بە دینار دەکاتە: (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 ) دۆلار X (1450) دینار = (1 ترلیۆن 191 ملیار و 139 ملیۆن و 855 هەزار) دینار. • بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (56%)ی داهاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (44%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. - کەواتە: (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900 ) دۆلار X (56%) = (460 ملیۆن و 95 هەزارو 944) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت. واتە بەدینار دەکاتە: (460 ملیۆن و 95 هەزارو 944) دۆلار X ((1450 دینار = (667 ملیار و 139 ملیۆن و 118 هەزار و 800) دینار خەرجی نەوتە. - (821 ملیۆن و 599 هەزار و 900) دۆلار X (44%) = (361 ملیۆن و 503 هەزارو 956) دۆلار داهات دەمێنێتەوە. داهاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (361 ملیۆن و 503 هەزارو 956) دۆلار X (1450) دینار= (524 ملیار و 180 ملیۆن و 736 هەزار و 200) دینار. کۆی داهات لە مانگی تشرینی دووەم 2022 (دینار) (524 ملیار و 180 ملیۆن و 736 هەزار و 200) داهاتی نەوت + (287 ملیار) داهاتی ناوخۆ + (31 ملیار 500 میلۆن) هاوپەیمانان = (842 ملیار و 680 ملیۆن و 736 هەزار و 200) دینار ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی هەرێم دەردەخات بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2022
درەو: بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ (IRAQ OIL REPORT) دەڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم پلانی هه‌بوو كه بۆرییه‌كی نوێی غازی سروشتی رابكێشێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی وزه‌ی زیاتر بۆ وێستگه‌كانی وزه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌شكرا ئه‌م بۆرییه له داهاتوودا به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی بۆ وڵاتی توركیا. ئه‌م پرۆژیه ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنی و ته‌نده‌ره‌كه‌ی درا به گروپی كۆمپانیاكانی (كار) كه نزیكه له پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه یه‌كێیتی نیشتمانیی كوردستان رێگربوون له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه و به‌و هۆیه‌وه پرۆژه‌كه بووه هه‌ڵمی سه‌رئاو. بافڵ تاڵه‌بانی، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا دووپاتیده‌كاته‌وه، "ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسی رێگر بووه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژیه، چونكه ئه‌و پێیوایه گرێبه‌سته‌كه پێشكه‌شكراوه به كار گروپ و نه ته‌نده‌رێك له ئارادا بووه نه پرۆسه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و ته‌نده‌ره". دەقی چاوپێكەوتنەكە: بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى باس له تێكچوونى هاوكێشه سیاسییه‌كان له‌ناو كوردستان و كاریگه‌رییه‌كه‌یان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنى كه‌رتى غاز و دانوستانه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر سێكته‌رى نه‌وت. به‌غدا - كه‌من ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هاوشێوه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى گرنگن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى سێكته‌رى غاز، چونكه ئه‌و سه‌رۆكه له پارێزگاى سلێمانى ده‌سه‌ڵاتداره كه زۆرینه‌ى كێڵگه غازییه‌كانى تێدا هه‌ڵكه‌وتوون. هاوكات بافڵ تاڵه‌بانى له ئێستادا چه‌قى ململانێ سیاسییه‌كانى نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه حزبه‌كه‌ى ماوه‌یه‌كى دورودرێژه هاوبه‌شى حكومه‌تى هه‌رێمه. تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیشان له‌كاتێكدایه كه گرژییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مه‌ترسییه‌كى هه‌میشه‌یی دروستكردووه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كۆنترۆڵكردنى كه‌رتى نه‌وت و غازه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه. له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له ماڵى جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆككۆمارى پێشووترى عێراق له به‌غدا ئه‌نجامدراوه بافڵ تاڵه‌بانى كوڕه گه‌وره‌ى ئه‌و سه‌رۆكه و سه‌رۆكى ئێستاى یه‌كێتى ره‌خنه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌گرێت كه به‌شه بودجه‌ى پارێزگاى سلێمانى گلداوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى ناكات، ده‌ڵێت: "حكومه‌تى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان زۆر به سیاسى كراوه" و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "دوو ئیداره‌ییه‌كى زه‌ق هه‌یه، چونكه پێیانوایه ده‌بێت سلێمانى خۆى خۆى به‌ڕێوه‌ببات". له‌درێژه‌ى كاره‌كانیدا حكومه‌تى هه‌رێم پلانى هه‌بوو كه بۆرییه‌كى نوێى غازى سروشتى رابكێشێت به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى وزه‌ى زیاتر بۆ وێستگه‌كانى وزه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى و ئه‌شكرا ئه‌م بۆرییه له داهاتوودا به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى بۆ وڵاتى توركیا. ئه‌م پرۆژیه ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنى و ته‌نده‌ره‌كه‌ى درا به گروپى كۆمپانیاكانى (كار) كه نزیكه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانى سه‌ربه یه‌كێیتى نیشتمانیى كوردستان رێگربوون له جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه و به‌و هۆیه‌وه پرۆژه‌كه بووه هه‌ڵمى سه‌رئاو. بافڵ تاڵه‌بانى، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا دووپاتیده‌كاته‌وه، "ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كى شه‌خسى رێگر بووه له جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژیه، چونكه ئه‌و پێیوایه گرێبه‌سته‌كه پێشكه‌شكراوه به كار گروپ و نه ته‌نده‌رێك له ئارادا بووه نه پرۆسه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنى ئه‌و ته‌نده‌ره". به وته‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، "كار گروپ ئه‌م گرێبه‌سته‌ى نه‌بردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو پێیبه‌خشراوه. ئه‌مه‌ش بێڕێزییه به خه‌ڵكى كوردستان و عێراقیش". سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌باره‌ى كه‌رتى نه‌وت و غازه‌وه ده‌ڵێت: "ویستى ئه‌وه‌ى هه‌یه ببێت به به‌شێك له‌و بڕیاره ستراتیجیانه‌ى كه له‌سه‌ر كه‌رتى وزه ده‌درێن، به‌ڵام پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى كردووه‌ته‌وه پرۆسه‌یه‌كى چه‌قبه‌ستوو. نه‌بوون به هاوبه‌ش له‌م پرۆسه‌یه‌دا وایكردووه كه هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا رۆژبه‌رۆژ سه‌رنجڕاكێشتر بێت". بافڵ تاڵه‌بانى ده‌شڵێت: "من تێناگه‌م نه‌بوونى ویستى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟! ته‌نیا به‌سره هه‌زار جار له هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند تره! ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بێت بۆ لاى من و بڵێت: سڵاو، بافڵ تاڵه‌بانى، ده‌ورییه بچووكه‌كه‌ى خۆت بخه سه‌ر ئه‌م مێزه و ببه به به‌شێك له‌م مێزه گه‌وره‌یه و له‌نێویشیدا پشكت ده‌بێت له به‌سره، وه‌ك هه‌لێكى زێڕین سه‌یرى ده‌كه‌م"! لیزێ پۆرته‌ر: پێش هه‌مووشتێك ئه‌مه‌وێت ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى پرسیارت لێبكه‌م كه به‌م دواییه تۆزێك گرژییان پێوه‌دیاره؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ.... لیزێ پۆرته‌ر: چۆن په‌یوه‌ندییه‌كانتان گه‌یشتنه ئه‌م قۆناغه؟ چۆن گه‌یشتن به‌و شوێنه‌ى كه ئێستا تێیدان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: تۆ ده‌زانیت، ئێمه و پارتى له‌ڕووى مێژووییه‌وه دوو حزبى جیاوازین، كه‌واته دوو ئامانجى جیاوازمان هه‌یه، دیدگامان جیاوازه، ئایدۆلۆژیامان جیاوازه و ته‌نانه‌ت پێكهاته‌ى حزبه‌كانیشمان زۆر لێكچوو نین! ئه‌وه‌شى كه ده‌یبینین ئێستا بریتیه له تێكچونى په‌یوه‌ندییه‌كان و چه‌ند شێوازێكى جیاوازى كاردانه‌وه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت راستگۆشبم له‌گه‌ڵت نازانم سه‌رچاوه ئه‌م جۆره ره‌فتاركردنه چییه؟! به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه، من وابیرده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه لاى خۆمانه‌وه وه‌ك یه‌كێتى هه‌وڵى ته‌واوه‌تیماندا له‌گه‌ڵ پارتى. دواى ئه‌و كێشانه‌ى كه له یه‌كێتى تووشمانبوو، به‌رنامه‌یه‌كى باشمان هه‌بوو بۆ په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان، بۆ نمونه، ته‌نیا ساڵى رابردوو، چه‌ندین جار مه‌كته‌بى سیاسییه‌كه‌مانم ناردووه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سیاسیه‌كه‌یان، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وان ته‌نیا جارێك یان دوو جار مه‌كته‌بى سیاسیه‌كه‌یان ناردووه بۆ سلێمانى. ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندیی به خۆمه‌وه هه‌یه، ته‌نیا ساڵى رابردوو 15 بۆ 16 جار كاك مه‌سعودم بینیوه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك دیاره سه‌ردانكردنه‌وه له كاك مه‌سعود نابینین! چه‌ند جارێك سه‌ردانى كاك نێچیرڤانم كردووه! چه‌ند جارێك سه‌ردانى كاك مه‌سرورم كردووه! به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كى ئه‌وتۆم نه‌بینی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا. من پێموایه كێشه‌كه له گۆڕ‌انى حكومه‌ته‌وه ده‌ستیپێكرد، لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته مه‌سرور.... بافڵ تاڵه‌بانى: حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، نه‌وه‌ك مه‌سرور خۆى. با ئه‌مه روونبكه‌مه‌وه، من به دیاریكراوى مه‌به‌ستم مه‌سرور بارزانى نییه. ئه‌م حكومه‌ته زۆر جیاوازه له‌و حكومه‌تانه‌ى كه پێشتر بینیومانن و هه‌بوون. ئه‌م حكومه‌ته به سیاسى كراوه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كه‌ى باش نییه. دوێنێ به رێكه‌وت چاوم به یه‌كێك له وه‌زیره‌كانم كه‌وت، پێى وتم: "كاتێك كه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بووم زۆر خۆزگه‌ى ئه‌وه‌م ده‌خواست ببمه وه‌زیر. ئێستا له‌م كابینه‌یه‌دا وه‌زیرم، به‌ڵام خۆزگه ئه‌خوازم نه‌بوومایه"! ئه‌مه هه‌مووى به‌هۆى زیاد له‌پێویست به سیاسیكردنى ئه‌م حكومه‌ته و به ناوه‌ندیكردنى هه‌موو شتێكه‌وه‌یه له‌نێو ئه‌م حكومه‌ته‌دا. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ساڵه‌كانى پێشووتر ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تى پێچه‌وانه بوو. سیستمێكى نا ناوه‌ندى هه‌بوو، پارێزگاكان كێبڕكێیان ده‌كرد له جێبه‌جێكردنى پرۆژه و گه‌شه‌سه‌ندندا و چێژیان ده‌بینى له گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى. ئه‌و ساڵانه ساڵى زێڕین بوون. ئێستاش پێچه‌وانه‌كه‌ى رووده‌دات! له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه، حكومه‌ت به سیاسى كراوه. ئێستاش واده‌رده‌كه‌وێت كه كاتى نه‌مابێت بۆ ئه‌نجامدانى هیچ شتێك! به‌ته‌واوه‌تى هیچ شتێك! بۆ ئه‌نجامدانى خزمه‌تگوزارى! بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه چوار ساڵى ته‌مه‌نى خۆى ته‌واو كردووه ئه‌م كابینه‌یه. حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره ئێستا. ئێمه وه‌ك یه‌كێتى ئێستاش پۆستمان هه‌یه كه پڕنه‌كراوه‌ته‌وه! ئه‌م پۆستانه ده‌بوو له سه‌ره‌تاى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه پڕبكرێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه پڕیبكه‌ینه‌وه! هه‌مانشت بۆ گۆڕانیش دروسته، نامه‌وێت له‌برى ئه‌وان قسه بكه‌م، به‌ڵام پێموایه كه دۆخه‌كه بۆ ئه‌وانیش هه‌مانشته. له راستیدا، وه‌ك ئه‌وه وایه دیوارێك له‌نێوان ئێمه و سه‌رۆكوه‌زیراندا هه‌بێت. ده‌مانه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى بگۆڕین ناتوانین! ده‌مانه‌وێت جێگرێكى وه‌زیر بگۆڕێن ناتوانین! وه‌زیرێك ده‌یه‌وێت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه ناتوانێت! ئه‌مه هه‌مووى زۆر زۆر قورسه! جیاوازییه‌كى گه‌وره له‌نێوان ئه‌و دۆخه‌ى له سلێمانى هه‌یه و ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر هه‌یه!چه‌ندان پرۆژه له هه‌ولێر هه‌یه، به‌ڵام سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان له سلێمانى وه‌ستاون! چه‌ندین كۆمپانیا سلێمانیان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام له هه‌ولێر وانییه! جیاوازى گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوو شاره‌دا له دابه‌شكارى بودجه، ناردنى ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، پاره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران، پاره‌ى مووچه‌خۆران، خزمه‌تگوزارى پێشمه‌رگه، نه‌سریه‌ى پێشمه‌رگه و شایسته‌كانى تریش. له‌راستیدا ئه‌مه دوو ئیداره‌ییه‌كى واقیعیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سلێمانى خۆى پاره‌ى خۆى دابینده‌كات و ناوچه‌كانى تریش وادانراوه كه پاره‌ى ناوچه‌كانى تر دابینبكه‌ن. من كه‌سێكى شاره‌زایی دارایی نیم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵام حه‌زم له‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى لۆژیكى بیربكه‌مه‌وه. واچاوه‌ڕوانده‌كرێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نه ركابه‌رى بكه‌ین، به‌ڵام هیچ رێگه‌یه‌ك نییه كه ئێمه بتوانین ئه‌مه بكه‌ین. ئێمه سنوورمان ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه. چه‌ند خاڵێكى سنووریمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌یه، به‌ڵام له كۆتایدا ئه‌مه واتاى ئه‌وه‌یه ئێمه سنوورمان ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك وڵات هه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: په‌روێزخان یان باشماخ؟ بافڵ تاڵه‌بانى: هه‌ردووكیان، به‌ڵام ئه‌مه یه‌ك سنووره. په‌روێزخان و باشماخ زیانى زۆریان لێدراوه، به‌هۆى مه‌رزى مونزیرییه‌وه، چه‌ندین قاچاخى له مونزیرییه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو بازرگانییه‌ى كه لێوه‌ى ده‌كرێت. له‌لایه‌كى تریشه‌وه، حاجى ئۆمه‌ران هه‌یه له سنوورى پارتییه‌وه و رێككه‌وتنێكى نوێشیان هه‌یه بۆ هه‌نارده‌ى كه‌لوپه‌ل (رێككه‌وتنێكى نوێى ترانزێت) له‌و ده‌روازه‌یه‌وه. به‌م هۆیه‌وه، هه‌رچى بازرگانى هه‌یه ده‌ڕوات بۆ ئه‌وێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن له‌نێو حكومه‌ت كه له‌كاتى خۆیدا رێگه‌ناده‌ن كه له سنووره‌كانى ئێمه‌وه بازرگانى بكرێت. له‌ولاشه‌وه هه‌روا له‌خۆوه كه‌سێك هه‌ڵده‌تۆقێت و به‌و كه‌سانه ده‌ڵێت كه له‌كاتى خۆیدا كاریان بۆ نه‌كراوه: "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بازرگانى بكه‌ن ده‌توانن بێن له حاجى ئۆمه‌رانه‌وه بكه‌ن"! له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خاڵه سنوورییانه له ئێستادا زیانى گه‌وره‌یان لێدراوه. با واده‌بنێن كه وانییه، زۆر به‌باشى كاره‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌م سنوورانه و هه‌موو شتێكیش باشه! به‌ڵام هێشتاش ناتوانن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ى سنووریی عێراق ركابه‌رى بكه‌ن كه سنووره له‌گه‌ڵ توركیا كه ته‌نیا خاڵى سنوورى نێوان توركیا و هه‌رێم نییه، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین خاڵى سنووریی نێوان توركیا و عێراقیشه! ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سنووریان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران. با له‌بیریشمان نه‌چێت كه خاڵى سنوورییان هه‌یه كه كه‌س له بوونى ئاگادار نییه! لیزى پۆرته‌ر: سنوورى سووریا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: له سنوورى سووریا كه‌س نازانێت چى هاورده ده‌كرێت و چى هه‌نارده ده‌كرێت. له‌راستیدا، ئێمه ده‌زانین چى له‌وێوه دێته هه‌رێم و چ شتێكیش لێره‌وه ده‌ڕوات به‌ره‌و ئه‌وه‌ێ، به‌ڵام قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له هیچ تۆمارێكى حكومه‌تدا تۆمار ناكرێت كه چى لێره‌وه ده‌ڕوات و چ شتێكیش له‌وێوه دێت. هیچ شتێك له‌م شتانه له‌ژێر چاودێریدا نییه! ئه‌مه هه‌مووى له لایه‌ك له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئێمه، كێڵگه‌ى نه‌وتى خه‌یاڵیمان هه‌یه. لیزى پۆرته‌ر: عه‌ین زاله بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى، عه‌ین زاله. كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتى خه‌یاڵییه، ئامێره‌كانى ناوى به‌خێرایی و له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌ریه‌ك كارده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌وته‌كه‌ى بۆ كوێ ده‌ڕوات؟! لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵى، ئێمه هه‌میشه تێبینى ئه‌وه‌مان كردووه كه لایه‌نێكى تاریك و نادیار هه‌یه له‌ڕووى ئه‌وه‌ى چى له كه‌رتى نه‌وتى ئه‌وێدا ده‌گوزه‌رێت. بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه ده‌زانین كه چى ده‌گوزه‌رێت له‌وێ، به‌ڵام زۆر له‌و خۆگرتر و به‌ڕێزترین له‌وه‌ى كه باسیبكه‌ین چى له‌وێ ده‌گوزه‌رێت. من وایبرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه راستگۆبین له‌گه‌ڵ یه‌كترى، هه‌موومان ده‌زانین كه چى له‌وێ ده‌گوزه‌رێت. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌قڵانى بیر له‌وه بكه‌ره‌وه، ئێمه چۆن ده‌توانین ركابه‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌وه بكه‌ین؟! ئینجا ئه‌وان باسى باج ده‌كه‌ن، وابزانم، 30 بۆ 31 هه‌زار كۆمپانیا هه‌یه كه ده‌بێت باج بده‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زاریان له سلێمانین كه 4 هه‌زاریان له ئێستادا كارناكه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: بۆچى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: چونكه یان پرۆژه‌كانیان وه‌ستاون یانیش وه‌رشكست بوون (ئیفلاسیان كردووه). ئه‌مه‌ش واته، ئێستا ته‌نیا 3 هه‌زار كۆمپانیا له سلێمانى هه‌ن. ژماره‌كان شاراوه نین. له‌راستیدا ئه‌مه كێشه‌كه‌یه، بۆ لێكدانه‌وه‌ى ئه‌م كێشه‌یه پێویستناكات زۆر زیره‌ك بیت، چونكه ئه‌مه لێكدانه‌وه‌یه‌كى بیركارییانه‌ى زۆر ساده‌یه"! لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه، داهاته‌كات به یه‌كسانى هاوبه‌شى پێنه‌كراون له‌گه‌ڵ سلێمانى؟ بۆچى به‌یه‌كسانى دابه‌شنه‌كراون؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكى سه‌یره‌وه! له‌برى ئه‌وه‌ى وه‌ك هه‌موو وڵاتانى دونیا هه‌موو داهاته‌كان له داهاتى سنووره‌كان و باج بچنه ناو یه‌ك سندوقه‌وه و دواتر به یه‌كسانى دابه‌شبكرێنه‌وه داهاته‌كان دابه‌شناكرێنه‌وه! ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه لێره رووده‌دات! له راستیدا، سندووقه‌كه‌ى ئه‌وێ و سندوقه‌كه‌ى ئێره جیاوازن، ته‌نیا سیستمێكى نا لۆجیكییه! شتێكى وا له به‌ریتانیا روونادات! بۆ نمونه بێرمینگهام خۆى پاره‌ى خۆى په‌یداناكات و هه‌موو شاره‌كانى تریش پاره‌كه‌یان كۆبكه‌نه‌وه به‌یه‌كه‌وه و كار بكه‌ن. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات، به‌روونى وه‌ك سزا ده‌رده‌كه‌وێت و ئێمه‌ش وابیرمانده‌كرده‌وه كه ئه‌مه سزادانى دارایی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناكۆكى هه‌بوو له‌نێوان ئێمه‌دا له‌سه‌ر بابه‌تى دانانى سه‌رۆككۆمارى عێراق. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، وا دابنێ پۆستێك هه‌یه و دوو حزبیش كاندیدیان هه‌یه بۆ ئه‌و پۆسته، ئیتر من تێناگه‌م ئه‌مه ئه‌بێت بۆچى ئه‌وه‌نده بكرێته كێشه‌یه‌كى گه‌وره؟! ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئاساییه! ئه‌گه‌ر له به‌ریتانیا گه‌وره بووبیت ئه‌وه شتێكى ئاساییه؟! بۆ نمونه، پارتى پارێزگاران و پارتى كار هه‌یه، له‌ولاشه‌وه پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه كه هه‌ردووكیان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ده‌ده‌ن. به‌ڵام تۆش ده‌زانیت كه پارتى كار ده‌بێت دابنیشێت، چونكه ناتوانن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌وه نا لۆجیكییه. من وابیرمه‌كرده‌وه كه له‌دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار شته‌كان باشتر ده‌بن، به‌ڵام ئێستا وابیرده‌كه‌مه‌وه كه شته‌كه كۆسپى زۆرترى كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م و ته‌نانه‌ت به شتێكى كه‌سى وه‌رگیراوه. من خۆزگه‌م ده‌خواست له‌دواى ئه‌م بابه‌ته شته‌كان ئارام ببنه‌وه، به‌ڵام من ئه‌مه نابینیم ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك! ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا زیاتربوونى به‌ربه‌سته‌كان و خراپبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانه و كارنه‌كردنه به‌یه‌كه‌وه. له‌راستیدا، حكومه‌ته‌كانى پێشتر هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه نه‌بوون. له‌بیرمه قوباد تاڵه‌بانى برام، له‌كاتى شه‌ڕى داعشدا و له لوتكه‌ى قه‌یرانى داراییدا كارى ده‌كرد، هێشتاش هه‌ست و ژینگه‌ى ئیشكردن به‌شێوه‌ى گروپ و هاوبه‌ش هه‌بوو له‌نێو حكومه‌ته‌كه‌یدا. له‌نێو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌دا كه‌س نه‌یده‌زانى كێ گۆڕانه، كێ پارتییه و كێ یه‌كێتییه، ته‌نیا مه‌گه‌ر خودى كه‌سه‌كانت بناسیایه، به‌ڵام ئێستا منداڵێكى ته‌مه‌ن پێنج ساڵان به‌ره نێو كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌توانێت ده‌ستنیشانى بكات كه ئه‌م كه‌سه به‌شێك نییه له‌و لایه‌نه یان ئه‌م لایه‌نه هاوشێوه‌ى ئه‌و لایه‌نه‌ى تر نیه! ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندى به یه‌كێتییه‌وه نییه! ئه‌گه‌ر سه‌یرێكى په‌رله‌مان بكه‌یت بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوودا كه ئه‌م هه‌موو لایه‌نه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن. سه‌یرى ئه‌و هه‌موو په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیه بكه كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن، یان گروپه ئیسلامییه‌كان كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن! ئێمه وه‌ك یه‌كێتى زۆر بێزاربووین له‌مه. ئایا ئه‌مه به‌ڕاستى رێككه‌وته؟ یان شتێك روویداوه؟ ئایا پاڵنه‌رێك له‌پشتى ئه‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه؟ من پێموایه ده‌بێت ئه‌م پرسیارانه له‌خۆمان بكه‌ین. وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر به لۆجیكیانه بیر له‌م بابه‌ته بكه‌ینه‌وه تێده‌گه‌ین، ئه‌م هه‌موو گرژى و نائاسوده‌ییه‌ى كه هه‌یه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه شتێك بوونى هه‌یه و رووده‌دات. خۆ من نیم! لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ده‌توانین بڵێین رێككه‌وتنى ستراتیجى ساڵى 2007 له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كوردستان كۆتایی هاتووه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆتایی هاتووه. لاى پارتى له‌دواى كۆچى دوایی مام جه‌لاله‌وه ئه‌م رێككه‌وتنه كۆتایی هاتووه، كه ئه‌مه‌ش كه‌مێك مایه‌ى سه‌رسامییه! نه‌ئه‌بوو به‌مشێوه‌یه بیڵێم، به‌ڵام ده‌زانیت، ئه‌وه بۆچوونى ئه‌وانه و ئه‌وانیش ئازادن كه بۆچوونى خۆیان هه‌بێت و پێوه‌ى په‌یوه‌ست بن. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ وتت چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسى جیاواز له پارتى هه‌بووه، گه‌یشتن به هیچ لێكتێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌ى ناردنى پاره بۆ سلێمانى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌هیچ شێوه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك. به‌ڵێن له‌دواى به‌ڵێن، به‌ڵێن بۆ پێكهێنانى لیژنه، به‌ڵێن بۆ چاوخشاندنه‌وه به سیستمه‌كه، به‌ڵێن بۆ سه‌یركردنى كێشه‌كان...هتد، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع هیچ شتێك! ئێمه زۆر هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بگونجێنین. بیرمه له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور من و براكه‌م (قوباد تاڵه‌بانى) به‌ڵێنماندا وه‌ك نیازپاكییه‌ك چه‌ند هه‌نگاوێك بچینه پێشه‌وه و كۆمه‌ڵێك شت بكه‌ین. كۆمه‌ڵێك شت هه‌بوون كه پێموایه بۆ كاك مه‌سرور گرنگ بوون و ئێمه پێمان‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى نیازپاكیمان نیشان بده‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌و شتانه چى بوون؟ بافڵ تاڵه‌بانى: یه‌كێك له‌وشتانه ئه‌وبوو كه ئه‌و ده‌یویست گۆڕانكارى له ئه‌نجوومه‌نى نه‌وت و غازدا بكات. ئێمه‌ش به‌ته‌واوه‌تى رازیبووین به‌وه به‌بێ هیچ دانوستانێك. ئه‌مه به‌زانینى ئه‌وه‌ى سێ ساڵ بوو ڤیتۆمان ده‌كرد. به‌ڕاستى پێموابوو كه ئه‌مه واده‌كات ئه‌و هه‌ستبكات كه ئێمه چه‌ند جدین له هاتنه‌پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و یارمه‌تیدانى ئه‌وان. دانه‌یه‌كى تریان بریتی‌بوو له رێككه‌وتنێك بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ى یاساى كانزاكان. له‌به‌ر ئه‌وه با دانبه‌وه‌دا بنێین و به‌ڕێزه‌وه بڵێین، به‌داخه‌وه ئه‌م حكومه‌ته به‌سیاسى كراوه به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى. له‌نێو حكومه‌تێكى هاوبه‌شیدا بۆ من یان بۆ كاك قوباد یان هه‌ر كه‌سێكى تر گۆڕینى به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه بابه‌تێكى گرنگه، بۆچى رێگه‌ى پێ‌نادرێت؟ جێگرى وه‌زیر هه‌یه كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه، بۆچى رێگه نادرێت بگۆڕێت. خۆ من كه‌یسى گه‌نده‌ڵیم له‌دژى ئه‌و نه‌جوڵاندووه، حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى جوڵاندوویه‌تى، ئێستا كه ئێمه ده‌مانه‌وێت بیگۆڕین، بۆچى نایگۆڕن! ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ فشار خستنه‌سه‌ره و ئه‌م جۆره فشارخستنه‌سه‌ره‌ش رێگه‌یه‌كى باش نیه به‌تایبه‌تى كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكى كورد به‌كارى بهێنیت، چونكه وه‌ك چۆن پارتى ناچه‌مێت بۆ فشار یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى تریش ناچه‌من له‌ژێر فشاردا! پێموایه، پێویستناكات هه‌موو شته‌كان به‌مشێوه‌یه خراپ بكه‌ین و بیانگه‌یه‌نینه ئه‌م ئاسته! بابه‌تێكى تر كه به‌ڕاستى منى بێ‌ئومێد كردووه بریتییه له وه‌ستانى هه‌موو شتێك له یه‌ككاتدا! ئه‌مه‌ش ئه‌و شته بوو كه من به‌ڕاستى ویستم له كاك مه‌سعودى تێبگه‌یه‌نم و له‌گه‌ڵى بیبه‌مه پێشه‌وه، وتم: سه‌یركه كاك مه‌سعود، ئێمه ئه‌گه‌ر 20 كێشه‌مان هه‌بێت و له‌و 20ه دوو دانه‌یان چاره‌سه‌رنه‌كراو بن له‌ئێستادا با ده‌ستبه چاره‌سه‌ركردنى 18 كێشه‌كه‌ى تر بكه‌ین، ئه‌وكات ئاسانتر ده‌بێت بۆ كێشه‌كانى تر كه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، به‌ڵام له‌ئێستادا پارتى به‌مشێوه‌یه بیرناكاته‌وه! به‌گوێره‌ى بیركردنه‌وه‌ى ئه‌وان ئه‌گه‌ر شتێك به‌شێوه‌ى خۆى نه‌ڕوات هه‌موو شته‌كانى تریش تێكده‌چن له‌گه‌ڵى، هه‌موو ئامێره‌كه له‌ئیش ده‌كه‌وێت. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ كه‌مێك باسى دوو ئیداره‌یت كرد له رابردوودا بافڵ تاڵه‌بانى: من باسى چاره‌سه‌ری و شێوازێك له ته‌ڵاقدانم كرد. وابیرناكه‌مه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌تكردنى هه‌رێمم كردبێت یان دوو ئیداره‌یى، سیستمه‌كه فیدراڵییه، چه‌ندین سیستمى فیدراڵى هه‌یه ئیمه ده‌توانین چاویان لێبكه‌ین. ئێمه باوه‌ڕمان به یه‌كگرتووى كوردستان هه‌یه، چونكه ئێمه شه‌ڕمان كردووه بۆ یه‌كگرتووى كوردستان و من وابیرده‌كه‌مه‌وه، ئێمه ئه‌ندازیارى یه‌كگرتووى كوردستانین. به‌ڵام كۆتایشدا، ئیشى حكومه‌ت چییه؟ ئامانج له هه‌بوونى حكومه‌ت چییه؟ ئه‌ى نابێت خزمه‌تى خه‌ڵك بكات؟ چاودێرى كۆمه‌ڵگه بكات؟ خزمه‌تى كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن بدات؟ یارمه‌تى خێزانى شه‌هیده‌كانى بدات؟ یارمه‌تى خوێندكاران بدات؟ یارمه‌تى كه‌سان و ره‌مزه ئاینییه‌كان و مزگه‌وته‌كان بدات؟!ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌مانه نه‌كات، ئیتر پێویسته مرۆڤ پرسیارى جددى له‌خۆى بكات، بۆچى حكومه‌ت ئه‌مانه ناكات؟ سوودى ئه‌م جۆره حكومه‌ته چییه؟ لیزێ پۆرته‌ر: ئایا باسى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى جیاوازت كردووه له‌گه‌ڵ به‌غدا؟ چونكه ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه هه‌ندێك كه‌س خوێندنه‌وه‌یان بۆ كردووه له قسه‌كانى كۆتا چاوپێكه‌وتنت له‌گه‌ڵ رووداو، كاتێك كه باسى چه‌ند چاره‌سه‌رییه‌كى جیاوازت كرد. بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه باسى چاره‌سه‌ره‌كانمان كرد بۆ هه‌مووان، پێشموابێت دوو بۆ سێ رێگاى جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌وه. رێگاى كلاسیكى بۆ جیابوونه‌وه‌یه‌كى دۆستانه بریتیه له وتنى ده‌سته‌واژه‌كانى، "ته‌ڵاقم دایت، ته‌ڵاقم دایت، ته‌ڵاقم دایت" سێ جار رووبه‌ڕووى ئاوێنه یان هه‌رشتێكى تر. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ كه‌مێك باسى خوێندكارانت كرد، له ئێستادا خۆپیشاندانى خوێندكاران هه‌یه له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى و ده‌رماڵه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه ئه‌مساڵ. بافڵ تاڵه‌بانى: وه‌ریشیناگرن. لیزێ پۆرته‌ر: بۆچى؟ به‌هۆى تێچووه‌كه‌یه‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وان پاره‌كه ناده‌ن به خوێندكاران ده‌نا ته‌نیا چه‌ند ملیۆنه دۆلارێكه و ئاماده‌نین پێیانبده‌ن، به‌مه‌به‌ست ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكار خۆپیشاندان بكات. خۆشبه‌ختانه ئێمه به‌ته‌واوه‌تى و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ له ماوه‌ى رابردوودا توانیمان له‌و پاره زیاده‌یه‌ى كه له‌به‌رده‌ستماندابوو به‌شه ناوخۆییه‌كانیان و شوێنى وانه خوێندنه‌كه‌یان بۆ نۆژه‌نبكه‌ینه‌وه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ دابینبكه‌ین كه ساڵانێك بوو به‌ته‌واوه‌تى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه فه‌رامۆشكرابوون. له ئێستادا توانیومانه قسه له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كان بكه‌ین و رازیان بكه‌ین كه له شوێنێكى دیاریكراو و له‌كاتێكى دیاریكراودا خۆپیشاندان بكه‌ن، جیاواز له چه‌ند گروپێكى خوێندكار كه زۆر بچووكن و له‌ڕووى سیاسیه‌وه ئاراسته‌كراون. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر پارتى بڵێت: ئه‌وه ئیشى سلێمانییه كه ده‌رماڵه‌كانیان بدات! بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵام من روونمكرده‌وه كه ئه‌وه بۆچى مه‌حاڵه. لیزێ پۆرته‌ر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاره‌تان بۆ ره‌وانه‌ناكرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى به‌وشێوه‌یه. بۆ نمونه، به‌یانیه‌ك هه‌ڵده‌ستیت له‌خه‌و و ده‌بینیت، باشترین، پرۆفێشناڵترین و راهێنراوترین هێزى عێراق كه تا ئێستاش ئۆپراسیۆن دژى داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن بودجه‌كه‌ى بڕدراوه. ئه‌م بابه‌ته‌ش هیچ هۆكارێكى یاسایی نییه. به‌یانیه‌ك كه‌سێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڵێت: "ئۆه، ئه‌زانم چۆ فشار بخه‌مه سه‌ر یه‌كێتى، ئه‌مه ئه‌نجام ده‌ده‌م"! ئه‌مه زۆر ناڕاستگۆیانه‌یه و ئامانجى خۆشى ناپێكێت. من ئه‌گه‌ر بمویستایه له هه‌ولێر له‌ڕووى سیاسییه‌وه به‌هێزتر بم، هه‌ولێرم تووشى برسیه‌تى نه‌ده‌كرد، پێچه‌وانه‌كه‌یم ئه‌نجام ده‌دات. بیرمه رێك له‌م خانووه (ماڵى مام جه‌لال له به‌غدا) له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و كام مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت دانیشتبووم، مام جه‌لال وتى: پێویسته كارێك بكه‌ین كه هه‌ولێریش وه‌ك سلێمانى جوان بێت. به‌ڵام سه‌یركه ئێستا گێچه‌كه له‌كوێدایه. زۆرجار من له‌گه‌ڵ كاك قوباد گاڵته به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ین و من ده‌ڵێم: ئێمه هێشتا چاوه‌ڕێى جاده‌یه‌كین، هه‌ولێریش خه‌ریكه خه‌ڵك ئه‌نێرێت بۆ مه‌ریخ. منیش كه‌یشتوانى ئاسمانى كوردم ده‌وێت! به‌ڵام ئایا ئه‌توانین ئێمه جاده‌یه‌كمان هه‌بێت؟ ئایا خوێندكاره‌كانى من ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت؟ لیزێ پۆرته‌ر: زۆر به‌ڕوونى ئێستا چه‌قبه‌ستوویه‌تییه‌ك هه‌یه له حكومه‌تدا و قوباد تاڵه‌بانى ناڕواته كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر ناڕوات. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ى وه‌زیره‌كانى تر‌ى یه‌كێتى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر. شته‌كه‌ى قوباد دوو قاته، سێ قاته، له‌راستیدا چه‌ند قاته. ئه‌م بابه‌ته پێش هه‌مووشتێك بڕیارى قوباده و منیش به‌ته‌واوه‌تى پشتیوانى ده‌كه‌م. ئێمه خه‌ڵك ده‌نێرینه كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى بكه‌ن و دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ى كه هیچ بڕیارێكى شێتانه نادرێت، لانیكه‌م ده‌توانین زانیاریمان هه‌بێت كه چى ده‌گوزه‌رێت. ئه‌م كه‌سانه هه‌فتانه له‌لایه‌ن كاك قوباده‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵام خۆى ناچێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دادپه‌روه‌رى به‌رقه‌رار ده‌بێت. پاشان بابه‌تێكى تر هه‌یه، یه‌كێتى زۆر بێزاره له‌و دۆخه ئه‌منییه‌ى كه له هه‌ولێر هه‌یه، چونكه ده‌ركراوێك له خاكى یه‌كێتى رێگه‌ى به‌خۆیداوه كه 200 مه‌تر له‌دوورى ماڵى براكه‌م (قوباد تاڵه‌بانییه‌وه) هێز كۆبكاته‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ژى ئه‌مین؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌وه زۆر شتێكى چاوه‌ڕواننه‌كراوه و به‌ته‌واوه‌تیش قبوڵنه‌كراوه. ئه‌مه ئه‌وه نیشانده‌دات كه یه‌كێتى چه‌ند دانبه‌خۆداگره، چه‌ند خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه نه‌كه‌وێته ناو ئه‌م كێشه خراپه‌وه. ئایا ده‌توانین خه‌یاڵى ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌م شته له به‌ریتانیا رووبدات؟! ئێمه حكومه‌تێكى هاوبه‌شمان هه‌یه، له‌م نێوه‌نده‌شدا خزمه‌تكاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران هێز كۆده‌كاته‌وه و ده‌ینێریته سه‌ر ماڵى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌م شته زۆر دووره له هه‌موو ئه‌وه‌ى من ئه‌زموونم كردووه. من هه‌ندێك ئه‌زموونى سه‌یرم كردووه له‌م ماوه‌یه‌دا، كه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ نییه. لیزێ پۆرته‌ر: هه‌ندێك ده‌ڵێن، دواى كوشتنى هاوكار جاف تۆ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یت بردووه بۆ هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه له‌كاتێكدا كه ئه‌و فه‌رمانى گرتنى هه‌یه له هه‌ولێر، ئه‌وه بۆ ئیستفزازكردنه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وه به‌راورد ناكرێت به كۆكردنه‌وه‌ى هێز و هێرشكردنه سه‌ر ماڵى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران. سه‌باره‌ت به كێشه‌كه‌ى هاوكار جافیش، ئێمه نكۆڵیمان لێ‌كرد و داواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شمان كرد و ئێستاش داواى ده‌كه‌ین، به‌ڵام پارتى نایه‌وێت ئه‌و كاره بكات. له‌برى ئه‌وه، خۆیان سه‌رقاڵكردووه به به‌رهه‌مهێنانى فلمى بێماناى بۆڵیوده‌وه كه ئێمه به‌ته‌واوه‌تى به‌هۆى هه‌ڵه‌كانى ناوییه‌وه پێكه‌نین. له‌باره‌ى وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌وه، ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵم هات بۆ هه‌ولێر بۆ سه‌ردانیكردنى خێزانى یه‌كێك له پێشمه‌رگه برینداره‌كانمان كه له هه‌ولێره، ئه‌مه‌ش چه‌ندین جارى تر روویداوه. بابه‌تى فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ش ئێمه هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كى جددى وه‌رمان نه‌گرتووه. وه‌هاب به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌گه‌ڵ من هات بۆ فڕۆكه‌خانه، به‌قاچاخ نه‌مانبرده هه‌ولێر. ئه‌متوانى به یه‌كێك له هێلیكۆپته‌ره‌كانم بیبه‌م له ناوه‌ڕاستى هه‌ولێر دایبنێم و كه‌سیش هه‌ستى پێنه‌كات. ئه‌گه‌ر باس له فه‌رمانى گرتنه‌كه‌ش بكه‌ین، خۆ منیش فه‌رمانى گرتنم هه‌یه، قوبادیش به‌هه‌مانشێوه. كه‌واته، ئایا یاسا هه‌یه؟ یان یاسا نییه؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌یه نه ئه‌بوو منیش بچم بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له هه‌ولێر، نه ئه‌بوو قوبادیش له هه‌ولێر ئیش بكات، ئه‌وكاته وه‌هابیش نه‌ئه‌بوو بچێت بۆ هه‌ولێر. من له‌گه‌ڵ ئه‌و شته سه‌یرانه راهاتووم، من حه‌ز ئه‌كه‌م خه‌ڵك له دادگا دادگایی بكرێت نه‌وه‌ك له ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵام پێموانییه له ئێستادا ئێمه ئه‌و كاره بكه‌ین. ئه‌م بابه‌ته كۆتاییه‌كه‌ى هه‌ڵدێرانه، چونكه وامان لێدێت كه خه‌ڵكى له تیك تۆك دادگایی ده‌كه‌ین. نامه‌وێت بێڕزى بكه‌م به‌رامبه‌ر پارتى، به‌ڵام من حساب بۆ شتى بێ‌مانا ناكه‌م و ئه‌و شته‌ش به بێ‌مانا ده‌بینیم. لیزێ پۆرته‌ر: وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌رپرسى هێزى دژه‌تیرۆره له سلێمانى، پێتوایه ده‌توانیت ئه‌و درزه چاكبكه‌یته‌وه كه له‌نێوانتاندایه له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌و پۆسته گرنگه‌دا بمێنێته‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: هه‌ندێك كه‌س له پارتى ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامى كورت و پوختى من ئه‌وه‌یه، به‌ڵى ده‌توانین. له‌راستیدا ئه‌مه‌ش بێمانایه، چونكه هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه، با لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش بكه‌ین، ته‌نانه‌ت با وڵاتانى بیانیشى تێدابێت، بۆچى شتێكى وا ناكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر زۆر دڵنیان له‌و شتانه‌ى كه ده‌یڵێن بۆچى ئاماده‌نین لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن. من بێوه‌فانیم به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. من هیچ بێوه‌فاییه‌ك نیشان ناده‌م له‌به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانه‌كانى كوردستان وه‌ك وه‌هاب، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌سێك له پارتى به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستاوه و بڕیاریداوه چه‌ند تۆمه‌تێكى سه‌یرى ئاراسته‌بكات كه ئێمه به‌ته‌واوه‌تى نكۆڵیمان لێكردووه. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا تۆ نكۆڵى ده‌كه‌یت له‌وه‌ى كه وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی هاوبه‌شبووبێت له كوشتنى هاوكار جاف؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌دڵنیاییه‌وه. ئه‌زانى چ شتێك دژبه‌یه‌ك و سه‌یره؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردون، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى كه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن نه‌یاتوانیوه هۆكارێكم پێبده‌ن، كه ئێمه بۆچى ئه‌بێت شتێكى وا ئه‌نجام بده‌ین؟ ئه‌نجامدانى شتێكى وا سوودى چییه بۆ ئێمه؟! سودى بۆ پارتى چییه؟ سوودى چییه بۆ دژه تیرۆر یان هه‌ر رێكخراوێكى تر له كوردستان. ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له‌وانه‌ى كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون نه‌یاتوانى هۆكارێكم پێبڵێن! من ساڵێكه رائه‌كه‌م و ئه‌مڕۆ و دێم بۆ لاى كاك مه‌سعود بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانمان چاك بكه‌مه‌وه، كه‌واته سوودى ئه‌نجامدانى ئه‌مه چییه! من چى بكه‌م كه‌سێك به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستاوه و بیرى كردووه‌ته‌وه و وتویه‌تى: ئۆه ئه‌مه ئیشى خۆى ده‌كات! له كۆتا چاوپێكه‌وتنتدا له‌گه‌ڵ رووداو باسى ئه‌وه‌ت كردووه كه هه‌رێمى كوردستان پشت به غازى سلێمانى ئه‌به‌ستێت كه له كۆرمۆره‌وه دێت و سه‌رچاوه‌كانى غاز له سلێمانین كه له‌ژێر كۆنترۆڵه یه‌كێتیدایه؟ له راستیدا له‌ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتیدا نین، به‌ڵكو ده‌كه‌ونه ناوچه‌ى جوگرافیاى ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتى. ده‌نا، یه‌كێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندى به هیچ یه‌ك له گرێبه‌سته‌كانى غازى سروشتییه‌وه نییه. لیزێ پۆرته‌ر: تا چ راده‌یه‌ك كێشه‌كانى تایبه‌ت به وزه هۆكارن له گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: تا ئه‌و راده‌یه‌ش نیه كه تۆ بیرى لێده‌كه‌یته‌وه. من زۆر نائومێدم له سیاسه‌تى نه‌وت و غاز و لام په‌سه‌ند نییه. پێموایه سیاسه‌تێكى كاریگه‌ر نییه تێناگه‌م بۆچى خواستى ئه‌وه نییه كه ئیش له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین. من كه‌سێكم كه شاره‌زایی دارایی نیم، به‌ڵام ده‌زانم كه به‌سره هه‌زار نێده‌ى سلێمانى ده‌وڵه‌مه‌نده، ته‌نیا به‌سره، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران بێت بۆ لاى من و پێم بڵێت: سڵاو، بافڵ تاڵه‌بانى، ده‌ورییه بچووكه‌كه‌ى خۆت بخه سه‌ر مێزه گه‌وره و ئیتر تۆ ده‌بیته به‌شێك له مێزه گه‌وره‌كه كه به‌سره‌شى تێدایه، وه‌ك هه‌لێكى زێڕین سه‌یرى ده‌كه‌م". ئیتر ئه‌مه‌ش واملێده‌كات كه بپرسم، ئه‌گه‌ر ناته‌وێت ئه‌و شته بكه‌یت؟ بۆچى ناته‌وێت ئه‌و شته بكه‌یت؟ ئه‌بێت ده‌ورییه‌كه‌ى خۆت چى لێبێت؟ خواردنه‌كه‌ى سه‌رى بۆ كوێ ده‌ڕوات؟ چونكه له‌ڕووى لۆجیكییه‌وه ناكرێت كه‌سێك هه‌بێت كه نه‌یه‌وێت ئه‌و شته‌بكات. شته‌كه ئه‌وه‌یه بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست بۆ چه‌ند ساڵێك واژووكراون. سه‌رى ئه‌و ژمارانه بكه كه چه‌ن ساڵێك ئاشتى هه‌ورامى به ئێمه‌ى وتن. ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه پێیداین كه كوردستان چى لێدێت، سه‌یرى واقیعه‌كه‌ش بكه كه چۆنه؟! تاكه كێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ غازى سروشتى ئه‌وه‌یه، نامانه‌وێت به‌خراپى به‌ڕێوه‌ببرێت وه‌ك نه‌وت. ئه‌وه تاكه كێشه‌ى ئێمه‌یه، چونكه ئه‌وه تاكه سه‌رچاوه‌یه كه له‌ده‌ستى ئێمه‌دا ماوه، له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كانزایانه‌ى كه هه‌مانن. ئه‌گه‌ر غازیش به‌شێوه‌یه‌كى خراپ به‌ڕێوه‌به‌رین هه‌رێمى كوردستان تووشى كاره‌سات ده‌بێت. ئێستا شتێكت پێده‌ڵێم كه پێشتر به هیچ كه‌سم نه‌وتووه، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر لێدوانێكى تاراده‌یه‌ك تووندمدا، بۆ ئه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌كان بزانم؟ لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵێ بافڵ تاڵه‌بانى: مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ى مندا غاز ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: خه‌ریك بوو پرسیارى ئه‌وه‌ت لێبكه‌م. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وه‌بوو ئه‌و ئه‌نجامه روویدا كه چاوه‌ڕێم ده‌كرد، وه‌فدێكى بچووك له هه‌ولێره‌وه هات. وتیان، با گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر غازى سروشتى. زۆر دڵخۆشبوو. من وابیرم ده‌كرده‌وه ئێستا داده‌نیشین و سه‌یرى دۆخه‌كه ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌قڵانى، چه‌ند غازمان هه‌یه؟ ئه‌مانه‌وێت چه‌ند به‌رهه‌م بهێنین؟ چى لێده‌كه‌ین كه به‌رهه‌ممانهێنا؟ وابیرم ئه‌كرده‌وه كه له‌وانه‌یه یه‌كه‌مجار بازرگانییه بچووكه‌كانى پێ پڕبكه‌ینه‌وه، كاره‌باى 24 كاتژمێرى پێ به‌رهه‌م بهێنینن دواتر هه‌رچه‌ندى مایه‌وه هه‌نارده‌ى بكه‌ین، بۆ نمونه به‌غدا پێویستى به غاز و كاره‌با هه‌یه، ئه‌وروپا پێویستى پێیه‌تى، توركیا پێویستى پێیه‌تى. من ورده‌كارییه‌كى نازانم، به‌ڵام پێویستى به بیركردنه‌وه‌ى ورد نییه كه له هاویندا غاز ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ین كه پێویستیا پێیه‌تى، له زستانیشدا هه‌نارده‌ى ئه‌وروپاى بكه‌ین. ئه‌وه ئه‌و شته‌بوو كه من له مێشكى خۆم دامنابوو و بیرم لێده‌كرده‌وه كه گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین. دواى كه هاتن ئه‌زانى باسى چیمان كرد؟ له‌سه‌دا چه‌ند بۆ یه‌كێتى و له‌سه‌دا چه‌ند بۆ پارتى؟ راستگۆبم، وتم: بچنه‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه من ده‌مه‌وێت گفتوگۆى له‌باره‌وه بكه‌م. هه‌مان ئه‌و شتانه‌ى پێشوو بوو. غاز موڵكى یه‌كێتى نییه، موڵكى پارتى نییه، موڵكى خه‌ڵكى كوردستان و عێراقه. هى من نیه و منیش ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریدا نییه. ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌بێت بگۆڕێت. ناتوانین به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستین و بڵێین: چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى غاز لێره‌یه و چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتیش له‌وێیه، ئۆو ئه‌مه عه‌ین زاله‌یه و من ده‌یبه‌م بۆ خۆم. بۆچى؟ چۆن ده‌وێریت شتێكى له‌و شێوه‌یه بكه‌یت؟ به چ مافێك ئه‌و نه‌وته ده‌به‌یت؟ ئه‌مه نه‌بوونى دامه‌زراوه‌یه كه رێگه‌ده‌درێت شتى له‌م شێوه‌یه رووبدات، نه‌بوونى دامه‌زراوه‌ى راسته‌قینه‌یه. كاتێكیش كه یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت بێگومان دامه‌زراوه‌ى راسته‌قینه‌ش نابن. با چیرۆكێكى ترت بۆ باس بكه‌م كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه دیكیۆمێنت كراوه (به‌ڵگه كراوه) كه ڤیدیۆیه. كه‌سێك هه‌یه ناوى عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌كه له چه‌مچه‌ماڵ. كه‌سێكى نزیكى، نازانم به‌دروستى چیه‌تى، به‌ڵام كه‌سێكى نزیكه لێوه، نامه‌وێت به هه‌ڵه بیڵێم له‌به‌ر هۆكارى یاسایی، به‌لام با بڵێین كه‌سێك كه په‌یوه‌ندى به ئه‌وه‌وه هه‌یه، تێوه‌گلاوه له كوشتنى كارمه‌ندێكى ئاسایش، به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیی هه‌یه و فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنیشى هه‌یه. بیرى لێبكه‌یه‌وه چى له فه‌رماندى ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ى هات؟ بۆچى ده‌ستگیر نه‌كرا؟ من پێتئه‌ڵێم چى روویدا. كه‌یسه‌كه‌ى گوازرایه‌وه بۆ یه‌كێك له دادگاكانى هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌كى سحرى سوڵحى عه‌شایه‌رى بۆ كرا و چاره‌سه‌ر كرا. چیرۆكه‌كه لێره كۆتایی نایه‌ت، به‌یانیه‌ك هه‌ڵده‌ستێته‌وه و بووه به لیوا. له شه‌وروژێكدا له كه‌سێكى هه‌ڵاتووى داواكراوه بوو به فه‌رمانده‌ى هێز و هێزه‌كه‌شى به فه‌رمى بووه به‌شێك له حكومه‌تى هه‌رێم. ئه‌مه شتێكى سه‌یره، هه‌ر زۆر سه‌یره. پێش هه‌موو شتێك ئه‌مه بێڕێزییه به پێكهاته‌ى سه‌ربازى ئێمه. ئه‌وان باسى چاكسازیده‌كه‌ن له هێزى پێشمه‌رگه‌دا ئه‌مه چاكسازییه‌كه‌یه؟ كه‌سێكى راكردووى تۆمه‌تبار بكه‌ن به فه‌رمانده له شه‌ورۆژێكدا. لیزێ پۆرته‌ر: پێتوایه ئه‌مه پارتییه كه ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى هێز دروستبكات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێویستیان به‌وه نیه هێز له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتیدا دروست بكه‌ن، به جددى پێویستیان به‌وه نییه. له خراپترین كاتى په‌یوه‌ندى نێوان من و كاك مه‌سعود كه به ددان و نینۆك شه‌ڕمانده‌كرد له به‌غدا، كێشه‌یه‌كى ئه‌منى له ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر دروستبوو. من ته‌له‌فۆنم بۆ كاك مه‌سعود كرد و پێم وت: ئه‌گه‌ر شتێك روویدا من و هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر دێین و چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نامه‌وێت خه‌ڵك وابیربكه‌نه‌وه كه كورد یه‌كگرتوو نییه. ئه‌مه هه‌مووى هه‌له بۆ خه‌ڵكى خراپ كه شتى خراپ بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه بخه‌یته سه‌ر ئاگر ته‌نیا یه‌ك ته‌قه‌كردن پێویسته، كه‌سێك له‌ولا گولله‌یه‌ك ده‌ته‌قێنێت و كه‌سێكى تریش له‌ملا وه‌ڵامیده‌داته‌وه، شته‌كان هه‌مووى تێده‌چێت به‌سه‌ر یه‌كدا و پێش ئه‌وه‌ى تۆ هه‌ستى پێبكه‌یت هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاگر. له‌به‌ر ئه‌وه من هه‌رگیز تۆڵه‌ى ئه‌م شتانه ناكه‌مه‌وه، ده‌نا زۆر ئاسانه. هۆزه‌كانى لاكه‌ى تر ده‌ستم ماچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێزیان بۆ دروستبكه‌م و ئه‌شتوانم بۆ به كاریگه‌رانه ئه‌و كاره بكه‌م. ته‌نانه‌ت ئێستا ناوى سێ له‌وانه له مێشكمدایه كه ده‌توانم هێزیان بۆ دروست بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: له دهۆك و هه‌ولێر بافڵ تاڵه‌بانى: به دڵنیاییه‌وه، به‌ڵام ناكرێت خراپه به خراپه وه‌ڵام بدرێته‌وه. ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان كه یه‌كێتى ئه‌و یارییه ناكات. من ئاماده نیم ئه‌و یارییه بكه‌م چونكه یارییه‌كى خراپه، باوه‌ڕیشم وایه به‌مزووانه پارتى له‌وه تێده‌گات كه ئه‌و جۆره یارییانه ئه‌نجامیان نابێت. لیزێ پۆرته‌ر: خه‌ڵكى خه‌میانه كه ئایا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانى 1990كان كه یه‌كێتى و پارتى شه‌ڕیان له‌دژى یه‌كترى ده‌كرد. بافڵ تاڵه‌بانى:هه‌رگیز، به‌سه‌ر جه‌سته‌ى مندا. لیزێ پۆرته‌ر: با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تى بۆرى غاز، كار گروپ گرێبه‌ستى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى وه‌رگرت. بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، كار گروپ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو ئه‌و پرۆژه‌یى پێدرا، هیچ پرۆسه‌یه‌كى ته‌نده‌رین نه‌بوو، نه‌شچوو بۆ ئه‌نجوومه‌نى نه‌وت و غاز. هیچ ته‌نده‌رێك له ئارادا نه‌بوو. كه‌سێك به‌یانى له‌خه‌و هه‌ستا و وتى: با ئه‌مه بۆ كار گروپ بێت. كێ خاوه‌نى كار گروپه؟ ئه‌وه گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر روونه چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ن هه‌مووان دانبیشن به‌بێ ده‌نگى و بڵێن، نه‌خێر نه‌خێر، ئاساییه ئه‌و شته له‌پێناو سه‌قامگیرى هه‌رێمه‌كه‌مان، له‌پێناو حكومه‌تى هه‌رێم با هیچ شتێك نه‌ڵێین. ئه‌مه بێڕێزییه به خه‌ڵكى كوردستان كه ئه‌م شتانه رووده‌ده‌ن. گه‌یشتووه‌ته لوتكه، راهاتوون كه ساخته‌كارى ئه‌نجام بده‌ن. جارانسێ بۆ چوار كۆمپانیا ئاماده‌یی خۆیان ده‌رببڕیایه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه وایلێهاتووه، كه گوێ به‌وه‌ش ناده‌ن، كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگاكه و راهاتوون كه پاره بخه‌نه گیرفانیانه‌وه. وایان لێهاتووه به‌یانیه‌ك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن و ده‌ڵێن: ئۆو كارگروپ، ئه‌مه‌ى بۆ ده‌رچوو، ئه‌مه بۆ كار گروپ. لیزێ پۆرته‌ر: كار گروپ گرێبه‌ستى بۆرى پێدراوه، له‌و كاته‌وه چى روویداوه؟ تۆ دژایه‌تى ئه‌و گرێبه‌سته‌ت ده‌كرد. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى من ئه‌و كاره‌م كرد. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ى ئه‌وه ئێستا چى لێدێت؟ چى رووده‌دات. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى هیچ شتێك. من هه‌وڵمدا دانوستانیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام وه‌ك بینیمان دانووستانه‌كه گه‌یشتن به‌ش و به‌ش كارى كه ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجى من نیه. من ده‌مویست گفتوگۆ له‌سه‌ر ستراتج بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆ بیرۆكه‌یه‌كى جیاوازت هه‌یه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه كه‌رتى نه‌وت و غاز چۆن كار ده‌كات و چۆن ده‌بێت كارى تێدا بكرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر تۆ كه‌رتى غازى هه‌رێمى كوردستانت گه‌شه‌پێبدایه كه زۆرینه‌ى له ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستاندایه ئه‌و پرۆسه‌یه چۆن ده‌بوو؟ به چ تیۆرییه‌ك ئه‌وه‌ت ئه‌نجام ده‌دات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نامه‌وێت هه‌رگیز كارێكى وا بكه‌م. ئه‌مه تووشى سه‌رسوڕمانت ده‌كات، به‌ڵام ده‌مه‌وێت حكومه‌ت ئه‌و كاره بكات. به‌ڵام خه‌زیش ده‌كه‌م ئه‌و حكومه‌ته حكومه‌تى منیش بێت. ته‌نیا حكومه‌ت چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت كه به په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمێردرێن. هه‌موو ئه‌وه‌ى كه پێویسته شه‌فافیه‌ت، پلانێكى یاسایی و دادپه‌روه‌رانه‌یه. نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه ئه‌م بابه‌ته زۆر ئاڵۆز بووه به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌ى كه دادگاى فیدراڵى عێراق داویه‌تى. ده‌بێت زۆر وریابین له‌باره‌ى ئه‌م شتانه، چونكه هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته به یاساوه، چونكه ئه‌وه نیشانمان ده‌دات كه ئێمه له‌كوێى هاوكێشه‌كه‌داین، هه‌ركاتێكیش كه ئه‌وه‌مان زانى له‌وانه‌یه بزانین بڕیاره دروسته‌كه بده‌ین. تاكه شت كه من لێى دڵنیام ئه‌وه‌یه، سه‌رى خۆمان بكه‌ین به‌ژێر خۆڵدا و بڵێین: له به‌غدا شتێك رووینه‌داوه و هه‌موو شتێك باشه و با به‌رده‌وام بین هیچ شتێك باشنابێت و چاره‌سه‌رێكى باش نابێت. له‌به‌ر ئه‌وه من هانى ئه‌وه ده‌ده‌م حكومه‌تى هه‌رێم له دۆخه‌كه تێبگات، با سه‌ره‌تا حكومه‌تى هه‌رێم رزگار بكه‌ین. ئه‌م دواییانه من تۆمه‌تبار ده‌كرێم به‌وه‌ى كه ده‌مه‌وێت حكومه‌تى هه‌رێم بڕوخێنم، من ئه‌گه‌ر بنمویستایه له‌ماوه‌ى پێنج خوله‌كدا ئه‌و كاره‌م ده‌كرد ته‌نیا به وتنى ئه‌وه‌ى كه، "با یه‌كێتى بێته‌ده‌ره‌وه له حكومه‌ت"، به‌ڵام ئه‌وه ویستى من نییه. شانازى ده‌كه‌م به‌و هه‌موو دانبه‌خۆداگرتنه‌ى یه‌كێتیش كه له ماوه‌ى رابردوودا نیشانیداوه. له‌نێو حكومه‌تى هه‌رێمیشدا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه زۆر به‌باشى كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه له‌ناوبه‌رن، پێویستیان به هاوكار ئێمه نیه، چونكه به‌بێ ئێمه‌ش خۆیان خه‌ریكه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: هیچ پلانێكت هه‌یه بۆ گه‌شه‌دان بۆ بۆرى غاز له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى له‌م ستاته‌دا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، من هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه ناكه‌م كه ئه‌وانى تر ئه‌نجامیاندا. هه‌رچى بكه‌ین پێویسته یاسایی بێت، شه‌فاف و متمانه پێكراو بێت. ئه‌گه‌ر بمویستایه شتێكى وابكه‌م چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر زۆر به‌ئاسانى ده‌متوانى بیكه‌م، رازیده‌بووم به‌و به‌شى كه بۆم دانراوه و گیرفانى خۆم پڕده‌كرد وه‌ك هه‌موو ئه‌وانى تر، به‌ڵام پێموایه زۆر نابه‌رپرسیارانه‌یه ئێستا ئه‌و كار بكه‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: وابزام دوێنێ فایه‌ق زێدانت بینى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌و هاوڕێیه‌كى ئازیزى منه. لیزێ پۆرته‌ر: باسى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیتان كرد له‌باره‌ى كه‌رتى نه‌وت و غازى هه‌رێم. بافڵ تاڵه‌بانى: راستگۆبم نه‌خێر، لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم پێش پێكهێنانى حكومه‌ت رێككه‌وتنێك كراوه بۆ كه حزبه كوردییه‌كان پشتیوانى پێكهێنانى حكومه‌ت بكه‌ن و له به‌رامبه‌ردا فشاره یاساییه‌كانى سه‌ر كه‌رتى نه‌وت و غازى بوه‌ستێنرێن كه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ى دادگه‌ى فیدراڵى ده‌ستیانپێكردووه، ئایا ئه‌م فشارانه به‌راستى كه‌م بوونه‌ته‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، ئه‌مه بڕیارێكى یاساییه و په‌یوه‌سته به حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم پێیوابێت، ئه‌م بڕیاره نایاساییه و دانى پێدا نه‌نێت ناگه‌ین به هیچ شوێنێك. له راستیدا ئه‌مه یه‌كێكى تره له‌و شتانى ئه‌م حكومه‌ته كه من زۆر بێزار ده‌كات، له بنه‌ماكانى دانووستاندن تێناگه‌ن، وادابنێ ئۆتۆمبێلێمان هه‌یه كه وادانراوه به 10 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت، من ده‌مه‌وێت به 5 هه‌زار دۆلار بیكڕم. نرخى راسته‌قینه‌ى خۆشى 7 هه‌زار دۆلاره، هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌وه ده‌زانێت كه نرخه راسته‌قینه‌كه‌ى 7 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كه‌یت ده‌ڵێت 12 هه‌زار و 500 دۆلار. لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌ویت كه بیركردنه‌وه‌كانت زۆرتر له قازانجى ناوه‌نده له‌باره‌ى نه‌وت و غازه‌وه و ده‌ته‌وێت پردى زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست بكه‌یت. بافڵ تاڵه‌بانى: من شه‌فافیه‌تم ده‌وێت، شه‌فافیه‌ت له‌كوێ بێت منیش به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌ڕۆم. قوباد ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى زۆر باشى هه‌یه و پێموایه ئه‌م مانگه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت دینار به دینارى داهاتى باج و سنووره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئۆنڵاین ببینن ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ند به ئێمه‌وه هه‌یه. بۆچى؟ چونكه ئێمه شه‌فافیه‌تمان ده‌وێت، به‌هیوام كه ئێمه ئه‌مان كرد ئه‌وانیش له لاكه‌ى تره‌وه هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن؟ بۆ عه‌ین زاله‌ش هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن، بۆ سه‌ر سنوورى سووریاش هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن. راستگۆ بم، ئێمه ناوه‌ستین له چاكسازیی. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م هاوینه چه‌ندین هێرشمان بینى كه كرانه سه‌ر كۆرمۆر، بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له‌وێ كارده‌كه‌ن گه‌ره‌نتى ئه‌وه‌یان ده‌ویست كه جارێكى تر ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌مه من تووشى سه‌رسوڕمان ناكات. لیزێ پۆرته‌ر: چ گه‌ره‌نتیه‌ك؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه هیچ كه‌س ناتوانێت هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بدات له‌م كاته‌دا كه ئه‌م هێرشانه دووباره نابنه‌وه. هه‌ركات حكومه‌ت توانى باشتر كاره‌كانى بكات و تێگه‌یشتێكى باشترى هه‌بێت بۆ دۆخه‌كه ئه‌وكات پێوایه ده‌توانین هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و ئه‌وه‌ى كه گه‌ره‌نتى بده‌ین ئه‌م كۆمپانیایانه. به‌ڵام ناتوانین گه‌ره‌نتى بده‌ین هه‌تاوه‌كو زانیارى ته‌واومان نه‌بێت له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان كه ئه‌م شتانه چۆ روویانداوه و بۆچى رووده‌ده‌ن؟ لیزێ پۆرته‌ر: چ شتێك تۆ ئه‌هێنێت بۆ به‌غدا؟ وه‌ك دیاره ئه‌م ماوه‌یه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ت هه‌بووه و شاندى حكومه‌تى هه‌رێمیش لێره‌یه له به‌غدا له‌م ساته‌دا. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌م ئێواره‌یه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵا هه‌یه له به‌غدا كه من نێوه‌ندگیره‌كه‌یم و رێكمخستووه. ئه‌وه هۆكارى سه‌ردانى منه بۆ به‌غدا، كه هه‌موو حزبه به‌شداره‌كانى حكومه‌ت قه‌ناعه‌ت بكه‌ن و ده‌ستبه ئه‌جێنداى ئیشكردن بكه‌ن. ئه‌مڕۆ بابه‌تى گرنگ باس ده‌كه‌ین و پێشموایه ئه‌بێت شتى له‌م شێوه‌یه‌ش له كوردستان بكه‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستت هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ته؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه وایكردووه من لێره بم، ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت لێره له ماڵى مام جه‌لال. من حه‌زم له سه‌ردانیكردنى به‌غدا هه‌یه و هاوڕێكانیشم ده‌بینم، حه‌زم له بینینى فایه‌ق زێدان و هه‌موو هاوڕێكانى ترم هه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا یه‌كێتى هیچ دانووستاندنێكى له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى شیاع سوودانى كردووه به‌جیا له پارتى له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت و غازى هه‌رێم؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌مان به حكومه‌تى عێراقى وتووه كه یه‌كێتى بۆچوونى جیاوازى ده‌رباره‌ى زۆر شت هه‌یه و بۆ ئێمه زۆر گرنگه كه هه‌موومان یه‌كگرتوو بین. دیسانه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێمه‌وه، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێم پێویستبوو ئه‌نجامى بده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم خواستى ئه‌نجامدانى شتێكى له‌م شێوه‌یه‌ى نییه، پێیباشه ئه‌و شتانه بكات كه پێشتر من بۆم باسكردیت. لیزێ پۆرته‌ر: باسى ئه‌وه‌ت كرد كه هاتوویت بۆ ئێره بۆ بینینى هاوڕێكانت، پێموابێت، موسه‌نا سامه‌رایی و قه‌یز خه‌ز عه‌لی-شت بینیووه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ ره‌یان كلدانى (سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى بابلیون)م بینیوه. چه‌ند وه‌زیرێكم بینیون، به‌ڵام هێشتاش پیرۆزبایم له زۆرێكیان نه‌كردووه، ئه‌مه‌وێت هه‌موویان ببینم و پێیان بڵێم: یه‌كێتى ده‌یه‌وێت پشتیوانتان بێت، یه‌كێتى حكومه‌تێكى سه‌ركه‌وتووى ده‌وێت، یه‌كێتى هانتان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئیشى باش بكه‌ن له‌دژى گه‌نده‌ڵى، یه‌كێتى هانتان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریی ئه‌نجام بده‌ن و ناشبێته سه‌رئێشه بۆتان، چونكه خۆى له بنه‌ڕه‌تدا به‌شى پێویست سه‌رئێشه هه‌یه. ده‌مه‌وێت پێیان بڵێم: ئێمه وه‌ك یه‌كێتى چه‌ندین قوربانیمان داوه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م قوربانیدانه. ئه‌مه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگات كه من نامه‌وێت كێشه‌ى زیاتر دروستببێت، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت هۆكار بم بۆ ئه‌وه‌ى شته‌كان ئاسانتر بن. لیزێ پۆرته‌ر: ئێستا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید چۆنه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: زۆر باشه، شه‌وى رابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵى بووم. لیزێ پۆرته‌ر: باسى چیتان كرد؟ بافڵ تاڵه‌بانى: هه‌موو شتێك. لیزێ پۆرته‌ر: له كۆتایدا ئه‌و كاندیدى ئێوه نه‌بوو بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه نابێت مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه زیره‌كه و دوو بیرۆكه‌ى هه‌یه سزا بدرێت، له‌كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ى هه‌موو گره‌وه‌كه‌ى له‌سه‌ر یه‌ك شته. پێموانییه دانانى پلانى زیره‌كانه هه‌رگیز سزاى به‌دواوه‌بێت. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته تۆ ئێستا ئیشى له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌یت و وه‌ك ئه‌وه سه‌یرى ناكه‌یت كه "كاندیدى ئێوه نه‌بووبێت"؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئایا تۆ ده‌زانیت كه من له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه گه‌وره‌بووم؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه من پێموایه سه‌یره كه تۆ كردنى پرسیارێكى له‌م شێوه‌یه به پێویست ده‌زانیت! لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ویش و به‌رهه‌م ساڵحیش له به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ تۆ بوون. بافڵ تاڵه‌بانى: پێم سه‌یره خه‌ڵك پرسیارى له‌م شێوه‌یه ده‌كات! من چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ كاك له‌تیف و ژیاوم و خاتوو شانازى پوورم ئێمه‌ى گه‌وره كردووه. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاندیدى ئێوه نه‌بوو. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌ى كاندیدى كێ بوو؟! لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه راسته ئه‌و یه‌كێتییه، به‌ڵام كاندیدى پارتیش بوو. بافڵ تاڵه‌بانى: ئایا ئه‌و كاندیدى پارتى بوو؟ ئایا كاندیدى پارتى نه‌بوو؟ ئایا هه‌ر به‌راست كاندیدى پارتى بوو؟! لیزێ پۆرته‌ر: واده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له نێوه‌نددا بووبێت. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌جدى؟! پێویسته ئاوا سه‌یرى بكه‌ین؟ یان به‌و شێوه‌یه‌ى كه پارتى هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كى تر‌ى له‌به‌ده‌مدا نه‌مابوو جگه له‌وه‌ى كه پشت به د. له‌تیف ببه‌ستن و له راستیشدا بیرۆكه‌یه‌كى باش بوو كه كارێكى وایان كرد. لیزێ پۆرته‌ر: به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وازیان له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د هێنا له كۆتایدا. بافڵ تاڵه‌بانى: بێگومان وایان كرد. لیزێ پۆرته‌ر: به‌راى تۆ ئه‌كرا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له به‌غدا ئیش بكات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نا پێموانییه و پێموایه كه ئه‌و ته‌نیا مه‌ڕێكى قوربانى بوو كه ناوه‌كه‌شى هێنرایه پێشه‌وه هه‌ر وابیرمه‌كرده‌وه كه ئه‌و مه‌ڕى قوربانیه. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د چیرۆكێكى باشى هه‌یه و كه‌سێكى خاوه‌ن توانایه، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى باش نین له به‌غدا و ئه‌زموونى سیاسه‌تكردنى نییه له به‌غدا، كه هه‌ڵیشبژێردرا من به‌لامه‌وه سه‌یر بوو و یه‌كسه‌ر وتم: ته‌واو، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كى باشه بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ، به‌ڵام به‌داخه‌وه وانه‌بوو و ته‌ینا بڕیارێكى سه‌یر بوو. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه‌وێت ده‌رباره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئێران و توركیا گفتوگۆ بكه‌ین. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ لیزێ پۆرته‌ر: سوپاى پاسدارانى ئێران چه‌ند جارێك هێرشى كرده سه‌ر باره‌گاى حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له سلێمانى و كۆیه. بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه زیاتر له 900 هێرشى فڕۆكه‌كانى توركیامان هه‌بوو هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه‌ى ئێران. ئێمه سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر خاكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌شمانه‌وێت چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام قورسه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزرێته‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: با یه‌كه‌مجار باسى توركیا بكه‌ین، ئێمه ئه‌زانین كه له چه‌ند ساڵى رابردوودا چه‌ندین هێرشى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هه‌بووه له كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ، چیت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه سه‌ركۆنه‌ى سه‌رجه‌م هێرشه‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت كوشتنى هاووڵاتییانى بێ‌تاوان. ئێمه تێده‌گه‌ین كه توركیا كێشه‌ى هه‌یه، به‌ڵام ئێمه هانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ده‌ین به گفتوگۆ، چونكه مرۆڤ نابێت رێگه‌ى ده‌رچوونى خۆى له كێشه خاپوور بكات و دواتر نه‌توانێت لێى بچێته ده‌ره‌وه. پێویسته هه‌مووان له‌سه‌ر رێگاى ده‌رچوونیان له كێشه گفتوگۆ بكه‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه هانى ده‌ده‌ین و لایه‌نگرى ئه‌نجامدانى گفتوگۆ ده‌كه‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: وه‌ك ئه‌وه‌ى له ساڵى 2013 له توركیا هه‌بوو (پرۆسه‌ى ئاشتى)؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ باسى دایه‌لۆگ ده‌كه‌یت، به‌راى تۆ ئه‌م شته چۆن رووده‌دات كه دایه‌لۆگ دروست ببێت، ئایا هاكان فیدان قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردون له‌م باره‌یه‌وه؟ ئایا ئێوه چوون بۆ ئه‌نكه‌ره؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌راستى ناتوانم وه‌ڵامى ئه‌وه بده‌مه‌وه، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندى به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه و ئه‌بێت توركیا قسه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكات. لیزێ پۆرته‌ر: قسه‌كه‌ت دروسته، به‌ڵام ئایا هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه رۆژێك یه‌كێتى ببێته نێوه‌ندگیرى بابه‌تێكى له‌م شێوه‌یه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بتوانین هاوكارى ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه پێمانخۆش نییه هیچ كوردێك یان هیچ كه‌سێك بكوژرێت. به‌راى من كاتێك كه‌سێك بۆ چه‌ندین ساڵ رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌میشه هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى نابێت پێویسته ستراتیژێكى نوێ بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر من بوومایه وامده‌كرد! لیزێ پۆرته‌ر: تا ئێستا توركیا داواى هاوكارى لێكردون له‌كاتى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كانیان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه هه‌رگیز رێگه‌خۆشناكه‌ین یان هاوكارى كه‌س ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته سه‌ر كورد، ئه‌مه‌ش شتێك نییه كه ته‌نیا په‌یوه‌ندى به توركیاوه هه‌بێت و بڵێن: ته‌نیا هاوكارى توركیا ناكه‌ین. ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌س وایه و ئیشى ئێمه نیه یارمه‌تى كه‌س بده‌ین له هێرشكردندا. لیزێ پۆرته‌ر: توركیا له ئێستادا پلانى ئۆپراسیۆنێكى تر هه‌یه له سووریا و ده‌شڵێن: هێرشى زیاتر له سلێمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چاوه‌ڕێى چى ده‌كه‌یت له‌مه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: چاوه‌ڕێى پێكدادان ده‌كه‌م و پێشموایه ئه‌مه باش نییه. لێره له به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم قسه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش زۆر بێزارن له‌م دۆخه و منیش گله‌ییان لێناكه‌م و هه‌ر ئه‌بێت وابن. من پێموایه نابێت ئیتر هێرشى تر ببینین، پێشموایه تاكه رێگه‌ى ده‌ربازبوون له‌مه بریتیه له، گفتوگۆ. ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندى به براكانمه‌وه هه‌یه له سووریا دڵم له‌لایانه، چونكه ئه‌وان پاڵه‌وانى شه‌ڕى داعشن و ئه‌وه‌شى كه له سووریا رووده‌دات پێویست نییه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌رۆدۆغان بوویتانه چیت ئه‌كرد؟ چۆن گفتوگۆت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كرد؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نامه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه. نامه‌وێت ببمه ئه‌ردۆغان، ئه‌مه‌وێت بافڵ بم. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م دواییه چه‌ندین هێرشى مووشه‌كى و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانمان بینى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هه‌فته‌ى پێشووش شیاع سودانى وتى: پاسه‌وانى سنوورى فیدراڵى ده‌نێرنه سه‌ر سنووره‌كانى ئێران - عێراق. بافڵ تاڵه‌بانى: زۆر باشه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه ویستى ئێران بوو و ئه‌وه‌نده‌شى من بزانم له ئێستادا سنووره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پاسه‌وانه كورده فیدراڵییه‌كاندان. بافڵ تاڵه‌بانى: وانیه، كێشه‌ى كه‌مى ستافمان هه‌یه. ئێمه 600 بۆ 700 كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و له به‌رامبه‌ردا ته‌نیا یه‌ك لیوامان هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن لێى. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى ناوخۆ باسمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ستافى زیاترى بۆ دابنێت و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌وانیش به‌ڵێنیانداوه كه وه‌ك هه‌نگاوى سه‌ره‌تا لیوایه‌كى تر‌ى بۆ دروستبكه‌ن و كۆنترۆڵى سنووره‌كان بكه‌ن. پێشموایه كه گرنگه بۆ كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كان شتێكى له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌بێت. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا كورد ده‌بن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌گه‌ر به ئه‌قڵانى بیربكه‌ینه‌وه، به‌ڵێ كورد ده‌بن، خۆ ناچین له به‌سره‌وه خه‌ڵك بهێنین بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌ر سنورى عێراق و ئێران له كوردستان پاسه‌وانیه‌تى بكه‌ن. پێشموایه ئه‌مه شتێكى باشه و یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى بێكارى ده‌دات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى باشه بۆ هه‌رێمى كوردستان. لیزێ پۆرته‌ر: ئێران له‌وانه نییه ئه‌م شته قبوڵ بكات، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هێزى ناوه‌ند كۆنترۆڵى سنووره‌كان بكات. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌ى خۆ ئه‌وانیش پۆلیسى سنوورى فێدراڵین. لیزێ پۆرته‌ر: له‌وانه‌یه كوردبوونى ئه‌م لیوایانه كێشه بێت بافڵ تاڵه‌بانى: نا پێموانییه ره‌چه‌ڵه‌ك و ئاینى ئه‌م كه‌سانه ببێته كێشه. پێموایه، كێشه‌ى ئه‌وان له كه‌مى پاسه‌وانى سنووره. لیزێ پۆرته‌ر: شتێكى تر كه ئێران ده‌یه‌وێت بریتیه له چه‌كداماڵینى گروپه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كان. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌مه پێشتر روویداوه چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كراوه. لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵام ئه‌وان ئێستا چه‌كدارن بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى وایه، ئه‌وان هه‌میشه چه‌كیان هه‌بووه، هه‌موو حزبه‌كانیش چه‌كیان هه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: ئێران ده‌ڵێت: نامانه‌وێت چه‌كداربن، چونكه له سنووره‌كانه‌وه چه‌ك به قاچاخ هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمان. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى ئێران، هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڵێت. لیزێ پۆرته‌ر: هه‌رگیز رازى ئه‌بیت به‌وه‌ى ئه‌و گروپانه‌ى له سلێمانى هه‌ن چه‌كه‌كانیان دابماڵرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وه بڕیارى من نییه، بڕیارى حكومه‌ته. لیزێ پۆرته‌ر: راسته، به‌ڵام واپێده‌چێت له ئێستادا حكومه‌ت پێویستى به ره‌زامه‌ندى ئێوه بێت. بافڵ تاڵه‌بانى: تا ئێستا هیچ شتێك پێویستى به ره‌زامه‌ندى من نه‌بووه، وابزانم باش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر شتێكى وا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده دیسانه‌وه من ئه‌مه دووپاتده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه بڕیارى حكومه‌ته‌وه، پێویستیشه حكومه‌ت بڕیار بدات كه ئایا ده‌یانه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌ن یان نایانه‌وێت. یان حكومه‌تى هه‌رێم یان حكومه‌تى ناوه‌ندیى یه‌كێكیان پێویسته بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدات كه ئایا ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامده‌بێت! ئه‌م هێرشانه زۆر جیاوازن. تۆش ئه‌وه ئه‌زانیت، وانیه؟ ئێرانییه‌كان كاتێك كه هێرش ده‌كه‌ن هۆشدارى ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: سبه‌ى له‌م كاته‌دا هێرش ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت به پارێزگاره‌كانیش ده‌ڵێن. پێموابێت ته‌نانه‌ت به پارێزگاره‌كانیش ده‌ڵێن: كه له‌م سه‌عات و خوله‌كه‌دا هاووڵاتى هاتووچۆ ده‌كات. من ئه‌م بابه‌ته‌م له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان باسكردووه، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و شتانه‌ى كه من دوێنێ له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئێران له عێراق باسم كرد. لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵێ بینیم، كه سه‌ردانت كردبوو. بافڵ تاڵه‌بانى: واده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر جددى بن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م بابه‌ته كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان، كه‌واته ئه‌م كێشه‌یه به كوێده‌گات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وان ئێستا كۆمیته‌یه‌كى ئاسایشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم و ئێستا سه‌رقاڵى پلاندانانن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م بابه‌ته. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا له حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا و تاران پێكهاتووه ئه‌و كۆمیته‌یه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ به‌غدادیشى تێدایه و قسه‌كه‌ت دروسته. لیزێ پۆرته‌ر: پێتوایه ئه‌و كۆمیته‌یه هێرشه‌كان ده‌وه‌ستێنێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه زۆر زووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره، با چاوه‌ڕێكه‌ین و بزانین چى رووده‌دات له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا و پێموایه زۆر شت روونده‌بێته‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه‌وێت باسى به‌سیاسیكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌م، له كۆتا چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كوردسات شێخ جه‌عفه‌ر وتى: یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى 70 و 80 به‌باشى به‌ڕێوه‌ناچێت. بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر به‌باشى به‌ڕێوه‌ناچێت. لیزێ پۆرته‌ر: بۆچى وایه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نازانم بۆچى وایه، ئێمه زۆر كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. پێشتریش ئه‌م بابه‌ته‌م باسكرد، كه پێویسته دامه‌زراوه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین. پێموایه لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ئه‌مه وه‌ك هه‌لێك به‌كاربهێنێت بۆ به‌هێزكردنى سوپاكه‌ى به‌سه‌ر لایه‌نێكى تردا و ئه‌مه‌ش باش نییه. سه‌رچاوه‌ى هه‌موو ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌سیاسیكردنى هه‌موو شتێك. هه‌موو شتێك به سیاسى كراوه. یه‌كخستنى هێزه‌كان ئه‌و شته‌بوو كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مام جه‌لال بیرى لێكردبووه‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: یه‌كخستنى هێزه‌كان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه زۆر سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان و هاوپه‌یمانه‌كانى ترمان به‌ره‌وپێشچوونى باشمان به‌خۆوه بینووه له‌م بابه‌ته‌دا. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته پێویسته چى بكرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: له‌بیرته پێموتى، هه‌موو شتێك به‌یه‌كه‌وه ده‌وه‌ستێت؟ ئه‌مه یه‌كێكه له نمونه‌كانى ئه‌وه كه به‌ربه‌ستى خراوه‌ته‌به‌رده‌م. لیزێ پۆرته‌ر: ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانانیش خه‌ریكه ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت هاوكاریی و پشتیوانییه‌كان به‌رده‌وام بن هێزه‌كانتان یه‌ك بخه‌ن" بافڵ تاڵه‌بانى: پێویستبوو زیاتر پێگه‌ى خۆیان به‌كاربهێنن، ته‌نانه‌ت پێویستبوو نقورچێكمان لێ‌بگرن. لیزێ پۆرته‌ر: بێمتمانه‌یی له‌نێوان یه‌كێتى و پارتیشدا هه‌یه بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وه وێناكردنى دۆخه‌كه‌یه له‌باشترین حاڵه‌تى خۆیدا (تۆ زۆر به‌ڕێزه‌وه وێناى ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌یت)، به‌ڵام ئێمه كوردین و زۆر ئاسانه كه چاكى بكه‌ینه‌وه، ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو.... یه‌ك هه‌نگاو پێویسته. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م دواییانه كه‌یسى كوڕێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵان هه‌بوو به‌ناوى سه‌هه‌ند ئه‌حمه‌د، كه له زیندانى پۆلیسدا كۆچى دوایی كرد. خێزانه‌كه‌ى ده‌ڵێن: لێیدراوه، پۆلیسیش ده‌ڵێت: رایكردووه و كه‌وتووه و مردووه. بافڵ تاڵه‌بانى: من قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناكه‌م تاوه‌كو ئه‌نجامى كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان رانه‌گه‌یه‌نرێت و پێموابێت كارێكى ژیرانه نییه له‌ڕووى یاساییه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: باشه. با باس له بابه‌تێكى جیاواز بكه‌ین، به‌م دواییه ده‌بینین ژماره‌یه‌كى زۆر تۆمه‌تبارى داعش له سلێمانى ده‌ستگیر ده‌كرێن. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌م شته به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت دوێنێ شه‌و یه‌كه‌كانى دژه‌تیرۆر تاوه‌كو دره‌نگانى شه‌و سه‌رقاڵى ئۆپراسیۆن بوون. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌توانیت هه‌ندێك زانیاریم پێبده‌یت كه ئه‌وان چۆن كارده‌كه‌ن؟ ئایا ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى زانیاریتان پێده‌دات؟ ئه‌م بابه‌ته چۆنه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێمباشه نه‌چمه نێو ورده‌كاریی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر له هه‌موو شوێنێك ئۆپراسیۆنى خۆیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان. له هه‌ر شوێنێك هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر یان هاوپه‌یمانه‌كانیان پێیانوابێت ئامانجێك هه‌یه كه مه‌ترسییه خواستى خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن، له رابردووش‌دا وایان كردووه، بۆ نمونه چه‌ندین تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه و ناردوونیانه‌ته‌وه بۆ باشوورى عێراق. كه‌واته، وه‌ڵامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌ڵێیه، له هه‌رشوێنێكه‌وه زانیارى هه‌بێت، ئه‌وان ئیشى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌دژى تێرۆریزم، له هه‌رشوێنێك. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ژماره‌ى ئه‌و كوردانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ڵكشاندایه؟ یان ژماره‌ى ئه‌و داعشانه له هه‌ڵكشاندایه كه ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمى كوردستان خۆیان حه‌شار بده‌ن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموابێت به‌شێكى به‌هۆى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌وه‌یه كه له‌نێوان هێزه‌كانى عێراق و هێزه‌كانى ئێمه‌دا هه‌یه و هه‌ردوولاكه‌ى سنووریش فشه‌ڵن. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریی عێراق باسى بكه‌م، چۆن ده‌توانین پێگه‌ى خۆمان له‌و ناوچانه به‌هێزتر بكه‌ین و پێشموایه نه‌هێشتنى ئه‌و بۆشاییانه هاوكارییه‌كى باش ده‌بێت. پێشموایه نابێت داعش به كه‌م بگرین. نابێت وا بیربكه‌ینه‌وه كه داعش كۆتایی هاتووه و مه‌ترسییه‌كه‌شیان نه‌ماوه، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه وانییه. هیواخوازم له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته نوێیه بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌و مه‌ترسییه كه‌م بكه‌ینه‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: چه‌ندین ساڵه باسى ژوورى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ده‌كرێت له ناوچه جێناكۆكه‌كان. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه زۆر به‌خێرایی به‌ره‌وپێشوچوونى به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئێمه هاوكار و پشتیوانى هه‌موو شتێكین كه ئارامى هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزێت و ببێته هۆكارى خستنه‌سه‌ركارى خه‌ڵكه‌كه‌مان. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا لیوا هاوبه‌شه‌كان به‌یه‌كه‌وه ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێم: له داهاتوودا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڕاى من ئه‌وه خاڵه گرنگه‌كه‌یه، چۆن پاره‌دار ده‌كرێن و كێ پاره‌یان پێده‌دات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته، ناتوانن ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن و كارى هاوبه‌ش بكه‌ن. بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وانه شتگه‌لێكى ئاسانن و به ئاسانى چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا كه بودجه‌ى 2023ى عێراق په‌سه‌ندكرا له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێویسته هیوابخوازم كه وابێت، چونكه پێموانییه حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و كاره بكات. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ ده‌ڵێیت داعش كۆتایی نه‌هاتووه، پێتوایه ئاستى مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێم و عێراق چه‌نده؟ بافڵ تاڵه‌بانى: زۆر مه‌ترسین، چونكه ئه‌وان هه‌موو هه‌لێك و بۆشاییه‌ك ده‌قۆزنه‌وه. كه‌واته ئه‌بێت بۆشاییه‌كان نه‌هێڵین. ئه‌م كێشه‌ى نه‌بوونى متمانه‌یه نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى به‌ڵكو له‌نێوان هێزه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و هێزه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندیش هه‌یه. ئێمه ئێستا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه باشتربێت و ئیشى باشده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. دوێنێ گروپێكى تۆكمه له‌م هێزانه لێره‌بوون، چاویان به هاوبه‌شه‌كانیان كه‌وت و گفتوگۆكانیان زۆر به‌رهه‌مدار بوون. ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌یه كه ئه‌م هێزانه، به‌تایبه‌تى دژه‌تیرۆرى یه‌كێتى و سوات زۆر له‌نزیكه‌وه ئیش له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و تیرۆریستان ده‌كه‌نه ئامانج. ئه‌گه‌ر سه‌یرى ژماره‌ى ئه‌و تۆمه‌تبارانه بكه‌یت كه له ماوه‌ى رابردوودا ده‌ستگیر كراون و راده‌ستى به‌غدا كراونه‌ته‌وه بۆتده‌رده‌ده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ هیچ ناوچه‌یه‌كى تر به‌راورد ناكرێن له كوردستان. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ئه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌وه كه ئامانجه‌كان له ناوچه‌كانى تر كه‌مترن، ژماره‌ى داعشه‌كان كه‌متره؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه ئه‌منییانه به‌باشى ئیشى خۆیانده‌كه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته پێتوایه داعش به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌بێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵێ. ئێمه ئۆپراسیۆنى زۆرمان هه‌یه و من زۆر شانازى ده‌كه‌م به هێزه ئه‌منییه‌كانمانه‌وه، چونكه كه‌سانى ئازا و ژیرن. لیزێ پۆرته‌ر: له ئێستاشدا ئه‌م هێزانه به‌ده‌ست كێشه‌ى داراییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئایا مووچه‌یان پێده‌درێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به دڵنیاییه‌وه وایه، به به‌رده‌وامى بودجه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت، مووچه‌ى ده‌زگاى زانیارى بڕاوه چه‌ندین ساڵه، به‌شێكى زۆرى پاره‌ى دژه‌تیرۆر بڕاوه. با رووداوێكت بۆ بگێڕمه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كم هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌شێكیان، ویستم هه‌ندێك قسه‌یان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ بكه‌م و وره‌یان پێببه‌خشم، ده‌زانى چى روویدا؟! سه‌یرى ناوچاویان كردم و وتیان:، تۆ پێتوایه ئێمه ئه‌م كاره بۆ پاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین؟ لیزێ پۆرته‌ر: راسته، به‌ڵام له كۆتایدا پێویسته پاره به‌رنه‌وه بۆ خێزانه‌كانیان. بافڵ تاڵه‌بانى: پێویسته زیندوو بمێننه‌وه، پێویسته بژێوى خێزانه‌كانیان دابینبكه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ى پێمانبكرێت بۆ هاوكارى كردنیان درێغى ناكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌میشه كردوومانه. ئه‌وان بڕبڕه‌ى پشتى یه‌كێتین. ئه‌مه زۆر خه‌مبارمه‌كات كه ئه‌م خه‌ڵكانه له‌برى ئه‌وه‌ى مه‌دالیایان پێبدرێت و خه‌ڵات بكرێن به‌شێوه‌یه‌كى سیاسى به‌ئامانج ده‌گیرێن. ئه‌گه‌ر له شوێنێكى تر‌ى ئه‌م دونیایه بوایه ئه‌م خه‌ڵكانه وه‌ك پاڵه‌وان سه‌یر ده‌كران كه بێگومان ئێستاش پاڵه‌وانن لاى هه‌مووان ته‌نیا لاى هه‌ندێك كه‌سى پارتى نه‌بێت كه ئه‌م شته پێچه‌وانه‌یه. ئه‌مه‌ش شكستى ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت نه‌وه‌ك هى من. زۆر ئاسانه ئه‌م حكومه‌ته ببێته خاوه‌نى سه‌ركه‌وتنه‌كانیان، ئه‌وان به‌شێكن له حكومه‌ته‌كه كه‌واته ئه‌بێت حكومه‌ت شانازى بكات به‌وه‌ى كه ئه‌وان ئه‌نجامیده‌ده‌ن. وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌دواى گۆڕانكارییه‌كانى نێو یه‌كێتى زۆر به قورسى كارى كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆن و راهێنانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆرى عێراق بكات. جه‌لال شێخ ناجى، سه‌رۆكى ئێستاى ده‌زگاى زانیاریش به‌هه‌مانشێوه زۆر به قورسى كارى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى پاراستن به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن. زۆر نامۆبوو كه ئێمه بینیمان ئه‌توانین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه بیانیه‌كانمان ئیش بكه‌ین، به‌ڵام ناتوانین له‌گه‌ڵ یه‌كترى كاربكه‌ین، ده‌بوو له‌ڕێگه‌ى هاوبه‌شه بیانییه‌كانمانه‌وه زانیارى له‌گه‌ڵ یه‌كترى ئاڵوگۆڕبكه‌ین. بۆ من ئه‌مه جۆرێك بوو له بێڕێزى، زۆر شه‌رمه‌زارییه‌كه ئه‌م شته، به‌ڵام پارتى هیچ خواستێكى نییه كه ئه‌م شته بگۆڕێت و هه‌نگاوبێت به‌ره‌و ئێمه، حه‌زیان له ئه‌نجامدانى كارێكى وا نییه. ئه‌مه‌ش هه‌مووى ده‌بێته بۆشایی و دووژمنه‌كان ده‌توانن وه‌ك هه‌ل بقۆزنه‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه سه‌رنجڕاكێشه، چونكه له رابردوودا پارتى هه‌میشه ده‌یوت، قورسه بتوانرێت له‌گه‌ڵ لاهور ئیش بكرێت. ئێستاش شته‌كان واده‌رده‌كه‌ون كه له ئاستێكى نزمدابن. بافڵ تاڵه‌بانى: ئۆ نا، ئێستا ئه‌و كوڕه چاكه‌كه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: ئێستا ئه‌و كوڕه چاكه‌كه‌یه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ ئێستا ئه‌و هاوڕێیانه و پارتیش ئه‌وى خۆشده‌وێت. زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌یان هه‌یه، پێشموایه بۆ سه‌قامگیریی له دوورمه‌ودادا ئه‌مه باشتره. من خۆم به كوڕ خراپه‌كه نابینم، به‌پێچه‌وانه‌وه پێموایه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ من زۆر ئاسانه، به‌ڵام من به‌رپرسیارییه‌تییه‌كم هه‌یه و به‌رپرسیارییه‌تیه‌كه‌شم بریتیه له‌وه‌ى كه خزمه‌تى خه‌ڵكه‌كه‌م بكه‌م، دڵنیاببمه‌وه كه نانیان هه‌یه بخۆن و جلیان هه‌یه له‌به‌رى بكه‌ن. خۆشتده‌زانیت، ئێستا ساڵانى 1991 و 1992 نییه، خه‌ڵكى به‌وشته رازى نین كه جاران پێڕازیبوون. گه‌نجه‌كانى ئێمه هه‌مان ئه‌و شته‌یان ده‌وێت كه گه‌نجێكى به‌ریتانى ده‌یه‌وێت. ئیشیان ئه‌وێت، ئاسایشیان ئه‌وێت، ئه‌یانه‌وێت گه‌رم و داپۆشراوبن، خزمه‌تگوزاریی و وڵاتێكى پێشكه‌وتوویان ئه‌وێت. منیش هه‌مان ئه‌و شته‌م ده‌وێت بۆ خه‌ڵكه‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ویستنى ئه‌وه واتاى ئه‌وه بێت كه من كه‌سێكى نه‌گونجاوم، ئه‌وه من ده‌ڵێم: من حه‌زناكه‌م نه‌گونجاو بم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستبكات زۆر به‌باشى ئه‌زانم چۆن نه‌گونجاو بم. لیزێ پۆرته‌ر: بیستوومه پارتییه‌كان پێتده‌ڵن تۆ خۆسه‌پێنیت. بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وه هه‌ڵه‌ترین گوزارشته كه له كه‌سایه‌تى من كرابێت و له‌باره‌ى منه‌وه بوترێت، چونكه من حه‌زم له خۆسه‌پێنى نییه، حه‌زم له دیسپلینه و خۆشم زۆر پابه‌ندى دیسپلینم، باوه‌ڕم به پله‌به‌ندى و ئه‌قڵانیبوون هه‌یه، بڕوام به‌و شتانه هه‌یه كه سیتماتیكین و به‌پێى میتۆد ئه‌نجام ده‌درێن. پێموایه ده‌بێت شته‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌نجام بدرێن و له هه‌نگاوى یه‌كه‌وه بۆ دوو و له دووه‌وه بۆ سێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه خۆسه‌پێنییه به‌راى ئه‌وان ئه‌وه هه‌ڵه‌ى من نییه. پێموایه من خۆسه‌پێن نیم و به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر كۆمه‌ڵایه‌تیم، كینه له دڵ نیم، رقم له كه‌س نییه، ئه‌مه‌ش شتێكى بۆ ماوه‌ییه و له باوكمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌سێك ده‌سته‌واژه‌ى: رقم له‌م كه‌سه‌یه به‌كارده‌هێنێت، من هه‌رگیز لێى تێناگه‌م، چونكه یه‌ك كه‌سیش نییه له‌م سه‌رزه‌مینه كه من رقم لێی بێت. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌وه له‌ده‌ستدانى وزه‌یه. بافڵ تاڵه‌بانى: خه‌ڵك هه‌یه كه من لێى نائومێدم، خه‌ڵكیش هه‌یه كه پێموایه: نه‌ئه‌بوو ئه‌و شته‌ى بكردایه كه كردى، یان ئه‌و رێگایه‌ى بگرتایه‌ته‌به‌ر بۆ كردنى ئه‌و شته‌ى كه كردى، به‌ڵام رقلێبوونه‌وه، هه‌رگیز. وابزانم ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه به‌هۆى پێشینه‌سه‌ربازییه‌كه‌مه‌وه‌یه و رووخساریشم وا ده‌رده‌كه‌وێت. خه‌ڵكى سه‌یرى رووخسارم ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: سه‌یركه زۆر توڕه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌وه من زۆرینه‌ى كات قسه‌ى خۆش ده‌كه‌م و پێده‌كه‌نم. ته‌نیا رووخسارم واده‌رده‌كه‌وێت و وابزانم ناتوانم ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: حه‌زده‌كه‌یت بۆ كاتێكى دورودرێژ له كوردستان بمێنێته‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى به‌دڵنیاییه‌وه. ئێستا واملێهاتووه ناتوانم كوردستان به‌جێبهێڵم، كاتێك ئه‌چم بۆ ئه‌وه‌ى پشوویه‌ك وه‌ربگرم دواى دوو بۆ سێ رۆژ راسته‌وخۆ ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه چیتر ناچم بۆ وه‌رگرتنى پشوو. لیزێ پۆرته‌ر: ناچیت بۆ به‌ریتانیا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: دوو ساڵه سه‌ردانى به‌ریتانیام نه‌كردووه، له‌وانه‌یه زیاتریش. لیزێ پۆرته‌ر: له‌به‌ر كۆرۆنا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نا نه‌خێر به‌هۆى كۆرۆناوه نه‌بووه. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌وێش كاره‌سات هه‌یه. بافڵ تاڵه‌بانى: بۆچى؟ لیزێ پۆرته‌ر: ئاگادارى حكومه‌ت هه‌یت، سێ سه‌رۆكوه‌زیران! بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه له‌دۆخێكدا نیم ره‌خنه له حكومه‌تى كه‌س بگرم. وه‌ڵامى من بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه، تۆ حكومه‌ته‌كه‌ى ئێمه‌ت بینیووه؟! به‌ڵام ئه‌وه راسته كه من خۆشه‌ویستییه‌كى تایبه‌تم بۆ بۆ به‌ریتانیا و خاوه‌نشكۆ (پاشاى به‌ریتانیا هه‌یه). . لیزێ پۆرته‌ر: زۆر باشبوو كه وتت خاونشكۆ، چونكه من تا ئێستاش شاژن به‌كارده‌هێنم. بافڵ تاڵه‌بانى: منیش وه‌ك تێبینى ئه‌وه‌م نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ى لێم تێكنه‌چێت، چونكه منیش له‌نێوان شاژن و خاوه‌نشكۆ لێمتێكده‌چێت، به‌ڵام زۆر شانازى ئه‌كه‌م به‌و هه‌موو یارمه‌تییه‌ى ئه‌وان بۆ ئێمه و ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ى كه له‌گه‌ڵیان كردین. ئایا ئه‌زانیت كه به‌ریتانیا چاكه‌ى زۆرى له‌گه‌ڵ كردین. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستت چییه له‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه كرابووینه ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى خۆمان، نه‌مانئه‌توانى به زمانى خۆمان قسه بكه‌ین، قوتابخانه‌كانمان و ماڵه‌كانمان سووتێنرابوون، شاژن ماڵى به ئێمه‌دا، خستینییه قوتابخانه، نانى پێداین، پێموایه مرۆڤ نابێت ئه‌م شتانه له‌بیر بكات، وه‌فا! بۆیه پێموایه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه سوپاسگوزاربین بۆ ئه‌و شته. هیچ كه‌س قه‌رزارى تۆ نییه كه هه‌موو شتێك پێببه‌خشێت. من له عێراق كرامه‌ده‌ره‌وه له چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى دراوسێ خۆم بینییه‌وه، هیچ یه‌ك له وڵاتانه نه‌یانتوانى بمانگرنه‌خۆیان تا له كۆتاییدا له به‌ریتانیا گیرساینه‌وه. پێویستبوو ئێمه خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه رابهێنین و پێشموایه ئه‌و فره كلتورییه‌ى له‌وێ هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه پێویسته، هه‌رچه‌نده هه‌موو وڵاتێك كه‌لتورى خۆى ئه‌بێت هه‌بێت. ئێمه هه‌موومان فێرى ئینگلیزى بووین. ته‌نانه‌ت داپیره‌شم له‌و ته‌مه‌نه‌دا فێرى شۆفێرى بوو و شۆفێرى ده‌كرد بۆ كۆمپانیاى سه‌ینز بۆرى. له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه مرۆڤ پێویسته زۆر سوپاسگوزار بێت، ئێستا هه‌ندێك شتى سه‌یر ئه‌بیستم، به‌ڵام تازه من پیربووم و له‌وانه‌یه بیركردنه‌وه‌م جیاواز بێت. لیزێ پۆرته‌ر: پرسیارێكى تر‌ى جددیم هه‌یه. بافڵ تاڵه‌بانى: ته‌نیا یه‌ك دانه؟ لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵى یه‌ك دانه، له‌وانه‌یه ئه‌مه په‌یوه‌ندى به شاره‌زایی تۆشه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام پێمخۆشه كه بیركردنه‌وه‌ى تۆ له‌باره‌وه بزانم. سكاڵایه‌كى یاسایی هه‌یه له پاریس كه عێراق له‌دژى توركیا جوڵاندوویه‌تى، به‌هۆى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات. پێده‌چێت بڕیاردانیش له‌سه‌رى نزیك بووبێته‌وه، پێتوایه ئه‌م بابه‌ته چۆن كارده‌كاته سه‌ر تواناى هه‌رێمى كوردستان له هه‌نارده‌كردنى نه‌وتدا. بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وه كار له هه‌موو شتێك ده‌كات، قسه‌كه‌ى تۆ دروسته، ئه‌م بابه‌ته شاره‌زایی من نییه، زیاتر په‌یوه‌ندى به قوباده‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ڵێ، پێموایه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌موو شتێك. لیزێ پۆرته‌ر: هیچ لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیاردان له‌سه‌رى دوابخرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: راستگۆبم له‌گه‌ڵت، هیچى ئه‌وتۆم له‌باره‌یه‌وه نه‌بیستووه. لیزێ پۆرته‌ر: كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى دوو لایه‌نه‌یه و بیستوومانه كه به‌غدا بانگه‌شه‌ى ده‌یان ملیار دۆلار ده‌كات له‌باره‌یه‌وه. بافڵ تاڵه‌بانى: پاره‌یه‌كى زۆره. لیزێ پۆرته‌ر: توركیا له ئێستادا ئه‌و بڕپاره‌یه‌ى نییه. بافڵ تاڵه‌بانى: پاره‌یه‌كى زۆره، نه‌مئه‌زانى به‌و رێژه‌یه پاره‌كه زۆره. لیزێ پۆرته‌ر: له چه‌ند كه‌سێكم بیستووه بڕى یاره‌كه له‌نێوان 26 بۆ 30 ملیار دۆلاره، به‌له‌به‌رچاوگرتنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كه. پێتوایه هیچ رێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ى دادگا. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌داخه‌وه‌م، به‌ڵام ئه‌وه شتێك نییه كه من بتوانم وه‌ڵامه‌كه‌ى بده‌مه‌وه، چونكه زانیارى ته‌واوه‌تیم نیه و قوباد ئه‌و كه‌سه كه ده‌بێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌وێت تۆ و یه‌كێتى زۆر نزیكترن له به‌غدا به به‌راورد به پارتى. بۆیه حه‌زئه‌كه‌م بزانم، باسى چاره‌سه‌ر و سیناریۆكانى چاره‌سه‌ركردن ده‌كه‌ن؟ كه چۆن ده‌بن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئێمه له‌به‌ر ئه‌م شته نزیك نین له به‌غداوه، ئێمه له به‌غداوه نزیكین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته نزیك بین له به‌غداوه. چ پێمانخۆش بێت یان نا ئێمه به‌شێكى عێراقین. پێموایه یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانى یه‌كێتى به‌هۆى په‌یوه‌ندییه نێوخۆى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیه‌وه بوو. له‌دواى كۆچى دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، نه‌خۆشكه‌وتنى كاك كۆسره‌ت و دایكم، هه‌موو ئه‌و كێشه بێمانایانه‌ى تر كه روویاندا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه پشتگوێخران. ئێستاش ئێمه توانیومانه شتێك له‌سه‌ر مێزى به‌غدا دابنێینه‌وه و هاوڕێكانیشمان ده‌یانه‌وێت ئێمه زیاتر چالاك بین له به‌غدا، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه یه‌كێتى راسته‌قینه ده‌یكات و من به شتێكى جیاوازى نابینم، چونكه ئه‌مه ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ریشه‌ى خۆى و دووباره بونیادنانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌مووان. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه بڕوامان پێى هه‌یه و من ئه‌نجامى ده‌ده‌م. من كاتێكى زۆر له به‌غدا به‌سه‌رده‌به‌م و له ئێستاشدا سه‌قاڵى بونیادنانى مه‌كته‌بى سیاسین له له‌غدا و دوو هه‌فته جارێك من لێره ده‌بم دوو بۆ سێ رۆژ. دوێنێ به‌ڵێنم به فایه‌ق زێدان و به‌شێكى تر له هاوڕێكانمدا دا كه له به‌غدا چالاكییه‌كانم زیاتر بكه‌م. ئه‌مه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌م. پێموایه له‌وانه‌یه بتوانین له به‌غداده‌وه یارمه‌تى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بده‌ین و یه‌كێتیش زۆر شتى هه‌یه كه بیخاته سه‌ر مێزه‌كه. په‌یوه‌ندیی گه‌لێكى باشمان هه‌یه. یارییه‌كه‌ش لێره له به‌غدا جیاوازه، چونكه بۆردى شه‌تره‌نجه‌كه زۆر گه‌وره‌یه لێره. زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌شه كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كوردستان و هه‌ولێر له به‌غدا بێت. لیزێ پۆرته‌ر: قسه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى سلێمانى وه‌ك ئیداره‌یه‌كى جیاواز ببینن؟ بۆ ئه‌وه‌ى له به‌غداوه پاره‌ى بۆبێت نه‌وه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: مه‌رج نییه، ئێمه سه‌یرى هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان، رێگاچاره‌كان و ته‌نانه‌ت رێگا یاساییه‌كانیش ده‌كه‌ین. ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌شێكى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه و هه‌ندێك كێشه‌ى ئه‌منیش هه‌یه، به‌ڵام چه‌ندین رێگه‌چاره هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه. ئێمه بۆچى به‌یه‌كه‌وه دانیشتووین؟ چونكه تۆ ویستت له‌گه‌ڵ من دابنیشیت و منیش ویستم له‌گه‌ڵ تۆ دابنیشیم. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌تویستایه له‌گه‌ڵ من دابنیشیت، نه‌مانده‌توانى ئه‌و كاره بكه‌ین هه‌رچه‌نده من سووربوومایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵت دابنیشیم! شته‌كه له‌گه‌ڵ پارتى رێك وه‌ك ئه‌وه وایه كه بۆم باسكردیت. ئێمه ئه‌و رۆژه‌ى كه 26 بۆ 27 حزبمان كۆكرده‌وه باسى ئه‌م بابه‌ته‌مان كرد. لیزێ پۆرته‌ر: له دوكان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، پارتى نه‌هات، به‌دڵنیاییشه‌وه نایه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه گفتوگۆى تایبه‌ت به یه‌كگرتووى كورده! ئێستاش تێناگه‌م كه بۆچى نه‌هاتن، هه‌رچه‌نده بانگهێشتیش كرابوون، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه هه‌مووان وا بیریان ده‌كرده‌وه كه بانگهێشت نه‌كرابوون. من خۆم چاودێرى ناردنى بانگهێشتنامه‌م ده‌كرد بۆیان و دڵنیابوومه‌وه له‌وه‌ى كه بانگهێشتكراون. ئه‌م سیاسه‌تى سه‌ركردنه ژێر خۆڵ هیچ شتێك چاره‌سه‌ر ناكات. مامۆستاى بیركارییه‌كه‌م هه‌میشه پێى ده‌وتین، "گوێره‌وییه‌كانتان هه‌ڵبكێشن" به واتاى ئه‌وه‌ى، "گورجوگۆڵبن و باشتربن"، به‌ڵام پێموایه حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به‌وه‌یه. كێشه هه‌روا چاره‌سه‌ر نابێت، به پشتگوێخستنیشیان كێشه‌كان ناڕۆن، به‌ڵكو یه‌كده‌گرن و كاره‌كه قورس ده‌كه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: ده‌رباره‌ى رێگه‌چاره یاساییه‌كان، ئایا هیچ رێگه‌چاره‌سه‌رییه‌ك یان داوایه‌كى یاسایی هه‌یه له‌دژى پاترى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: چه‌ندین رێگه‌چاره هه‌یه. راستگۆبم، نامه‌وێت ئاشكرایان بكه‌من، ده‌ستبردن بۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه چى رووده‌دات. ده‌نگێكى ئه‌رێنى و گه‌شبین ده‌بیستم له پارتییه‌وه، پێشموایه كه پارتى ئێستا هه‌لى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه په‌یوه‌ندى به هه‌موو حزبه‌كانى كوردستانه‌وه بكات. ئه‌وان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌یان هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ئاسان و ئاساییه كه ئه‌جێندایه‌كى جیاوازیشیان هه‌بێت ئێستا، رێگاى جیاواز به‌كاربهێنن بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و خه‌ڵك. ئه‌شمه‌وێت ئه‌وه‌یان به‌بیربهێنمه‌وه، كه ئێمه هه‌میشه ئاماده‌ین و هه‌میشه ئاماده‌بووین، به‌ڵام تۆپه‌كه ئێستا له ساحه‌ى ئه‌واندایه، هه‌موو شتێكمان وت كه پێویستبوو بیڵێین، هه‌موو شتێكمان كرد كه ده‌بوو بیرى لێبكه‌ینه‌وه و ئه‌نجام بده‌ین، وه‌ك چۆن له رابردوودا وامان كردووه. هه‌میشه وازمان له مافى خۆمان هێناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى چاكه‌ى گشتى و ئامانجه گه‌وره‌كان. ئێستاش كه یه‌كێتى زۆر یه‌كگرتووه، پێموایه بۆ پارتى زۆر ئاسانتره كه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه پێویسته خۆیان ئه‌و شته‌یان بوێت. لیزێ پۆرته‌ر: واته تۆ دڵنیانیت كه ئه‌وان ئه‌و شته‌یان بوێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: له‌راستیدا، نه‌خێر.
(درەو): سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەكات پاسپۆرتی دیپلۆماسی لەو كەسانە وەربگرێتەوە كە شایستە نین، پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد جگە لە خۆیان بۆ خێزانەكانیشیان ئەم پاسپۆرتەیان وەرگرتووە. محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوە كرد پێداچوونەوە بە هەموو ئەو كەسانەدا بكات كە هەڵگری پاسپۆرتی دیپلۆماسین، هەر كەسێك شایستە نەبوو لێی وەربگرنەوە. مانگی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، لە ئۆكتۆبەری 2021ەوە بۆ ئۆكتۆبەری ئەمساڵ واتە لەماوەی تەنیا یەك ساڵدا زیاتر لە (4 هەزار) پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە عێراق دەركراوە. هەڵگرانی پاسپۆتی دیپلۆماسی عێراق دەتوانن بەو پاسپۆرتەوە سەردانی 13 دەوڵەت بكەم كە بریتین لە (كوەیت، توركیا، ئێران، سوریا، ئوردن،تونس، كۆلالەمپور، ئازەربایجان، چین، ڤەنزوێلا، سربیا، ڤێتنام). بەگوێرەی یاسا پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەبەخشرێت بەم كەسانە: • سەرۆك كۆمارەكان • سەرۆكەكانی ئەنجومەنی وەزیران • سەرۆكەكانی پەرلەمان • سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی • سەرۆكەكانی هەرێمی كوردستان • سەرۆك حكومەتەكانی هەرێمی كوردستان • ئەندامانی پەرلەمانی فیدراڵ (ئەوانەی ئێستا‌و ئەوانەی پێشوو)، بەپێی زانیارییەكانی (درەو) ئەندامانی كوردی خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق لە هەموو فراكسیۆنە جیاوازەكان پاسپۆرتی دیپلۆماسی‌یان وەرگرتووە، ئەم پاسپۆرتە هاوسەرو منداڵەكانیشیان لێی سودمەند دەبن • پلە تایبەتەكان • وەزیری دەرەوە دەسەڵاتی پێدراوە بۆ هەر كەسێكی بكات بە گونجاوی بزانێت یان لە هەر كەسێكی وەربگرێتەوە كە تۆمەتی لەسەر بێت پاسپۆرتی عێراق لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگێكی خراپی هەیە، بەگوێرەی راپۆرتی یەكەمی ساڵی 2022ی كۆمپانیای راوێژكاری جیهانی بواری هاوڵاتیبوون‌و مانەوە، پاسپۆرتی عێراقی لە ریزبەندی (110)دایە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان.
(درەو): بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (IRAQ OIL REPORT): 🔹 كەسێك هەیە ناوی عەبدوڵای كوێخا موبارەكە خەڵكی چەمچەماڵە، كەسێكی نزیكی ئەم پیاوە تێوەگلاوە لە كوشتنی ئەفسەرێكی ئاسایش، ئەمە بە بەڵگەی ڤیدیۆیی لای ئاسایش هەیە، بەڵام یاداشتی دەستگیكردنی عەبدوڵای كوێخا موبارەك چی بەسەر هات؟ بۆچی دەستگیرنەكرا؟ دۆسیەكە رەوانەی دادگای هەولێر كرا‌و لەوێ بەشێوەی عەشایەری چارەسەر كرا، كارەكە هەر لێرەدا رانەوەستا، لەنێوان شەو و رۆژێكدا ئەم پیاوە رێگرە كرا بە ژەنەراڵ‌و میلیشیاكەشی بوو بەبەشێك لە دامەزراوەی ئەمنیی هەرێمی كوردستان، ئەمە شێتییە. 🔹 ئایا ئەمە چاكسازییە لەناو هێزی پێشمەرگەدا كە لە شەو و رۆژێكدا رێگرێك ببێت بە ژەنەراڵ؟!. 🔹 پارتی پێویستی بەوە نییە لەو ناوچانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی یەكێتیدایە لایەنگریی ئەمنی بۆ خۆی دروستبكات، چونكە لە خراپترین كاتی نێوان من‌و كاك مەسعوددا كە لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار لە بەغداد لە شەڕدا بووین، كێشەیەكی ئەمنیی لەناوچەی ئەواندا هەبوو، پەیوەندیم بە كاك مەسعودەوە كرد‌و پێم وت: دەمەوێت من‌و هێزی دژەتیرۆر بچین بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە، چونكە نامەوێت خەڵك بڵێن كورد یەكگرتوو نین. 🔹 ئێمە ئاسانكاری بۆ هێرشی هیچ كەسێك ناكەین بۆسەر كوردێك، ئەمەش تەنیا لە توركیادا كورت نابێتەوە، بۆ هەر كەسێكی تر لەسەر ئەم زەوییە، ئەمە كاری ئێمە نییە. 🔹 لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی "ئەگەر تۆ ببیت بە ئەردۆغان چی بە پارتی كرێكاران دەڵێی؟"، بافڵ تاڵەبانی وەڵامیداوەتەوە‌و دەڵێ" نامەوێت ببم بە ئەردۆغان، حەز ئەكەم بافڵ بم، بۆیە وەڵامی ئەو پرسیارە نادەمەوە. 🔹 چەككردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران بڕیاری من نییە، ئەوە بڕیارێكی حكومییە. 🔹 ئێرانییەكان كاتێك هێرش ئەنجام دەدەن لەناو خاكی هەرێم پێشوەختە ئاگاداركردنەوە دەدەن‌و دەڵێن سبەینێ لەو كاتەدا، تەنانەت قایمقامە خۆجێییەكانیش ئاگاداردەكەنەوە. 🔹 ئێستا لاهور لای پارتی كوڕی باشە‌و دۆستی ئەوانە‌و خۆشیان ئەوێ، من خۆشحاڵم بەوەی ئەم پەیوەندییە خۆشەویستییەیان دروستكردووە، پێموایە رەنگە ئەمە بۆ سەقامگیری لە دورمەودادا باش بێت. 🔹 حكومەتی ئێستا هەرێمی كوردستان زۆر بە سیاسی كراوە، ئەم حكومەتە بەتەواوی جیاوازە لە حكومەتەكانی تر، ئەمە كاریگەری باشی نابێت. 🔹 دوێنێ بە رێكەوت لەگەڵ یەكێك لە وەزیرەكانم لە هەولێر دانیشتبووم، وتی: (ئەوكاتەی بەڕێوەبەری گشتی بووم چاوم لەوە بوو ببم بە وەزیرە، لەم كابینەیەدا بووم بە وەزیر، بەڵام خۆزگە خۆم توش نەدەكرد)، هەموو ئەمانە بەهۆی بە سیاسیكردنی پرۆسەكەو بە مەركەزیكردنی هەموو شتەكانەوەیە. 🔹 ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ سەردەمی گەشەكردنی كوردستان دەبینێت، رێك بە پێچەوانەوە ئەوكاتە سیستەمی لامەركەزیی هەبووەو هەر پارێزگایەك لە پرۆژەكاندا ركابەرێتی لەگەڵ پارێزگاكەی تردا كردووە. 🔹 پۆستمان لەم كابینەیەدا هەیە هێشتا پڕمان نەكردوەتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە دەبوو لەسەرەتای كابینەكەدا پڕبكرێنەوە، پێموایە ئەمە بۆ بزوتنەوەی گۆڕانیش هەروایە. 🔹 پێدەچێت دیوارێك لەنێوان ئێمەو مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیراندا هەبێت، چونكە كاتێك دەتەوێت بەڕێوەبەرێكی گشتی بگۆڕیت، نا‌توانیت.. دەتەوێت بریكاری وەزیر بگۆڕیت، نا‌توانیت.. وەزیرێك دەیەوێت دەستلەكاربكێشێتەوە، دەڵێن نەخێر. 🔹 جیاوازییەكی گەورە هەیە لەنێوان ئەوەی لە هەولێر روودەدات‌و ئەوەی لە سلێمانی روودەدات، ژمارەی پرۆژەكان لە هەولێرو هەموو ئەو پرۆژانەی كە لە سلێمانی راوەستاون، ئەو بودجەی بۆ ناوچەكە دەنێردرێت، دەرمانی نەخۆشخانەكان، دەرماڵەی خوێندكاران‌و ماف‌و موچەی پێشمەرگە، خزمەتگوزاری. 🔹 بریكاری وەزیر هەیە كە كەیسی گەندەڵی لەسەرە‌و ئەم كەیسەش من نەمجوڵاندووە بەڵكو حكومەتەكەی مەسرور كردویەتی، ئێستا كە دەركەوتووە تاوانبارە، ئێمە دەمانەوێت لایبەرین، بەڵام ئەوان نایگۆڕن، ئەمەش جۆرێكە لە فشار. 🔹 قوباد تاڵەبانی ناچێتەوە بۆ كۆبونەوەكانی حكومەت‌و ئەوە بڕیاری خۆیەتی‌و منیش پشتیوانی لێ دەكەم، بەڵام خەڵكمان ناردوە بۆ ناو كۆبونەوەكانی حكومەت، ئەمە بۆ چاودێریكردن‌و دڵنیابوون لەوەی كە هیچ بڕیارێكی شێتانە دەرناچێت. 🔹 كاك قوباد بڕیار دەدات كێن ئەو كەسانەی كە هەفتانە بەشداری لە كۆبونەوەكانی حكومەت دەكەن (لەناو تیمی یەكێتیدا)، كاك قوباد ناچێتەوە بۆ كۆبونەوەكانی حكومەت تا ئەو كێشانە چارەسەر دەكرێن. 🔹 یەكێتی لە رەوشی ئەمنی هەولێر نیگەرانە، هێز تا نزیكەی 200 مەتر لە ماڵی براكەم (قوباد تاڵەبانی) نزیككراوەتەوە. Q&A_ Bafel Talabani, President of the Patriotic Union of Kurdistan - Iraq Oil Report.pdf
درەو: وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تشرینی دووەمی 2022 راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی تشرین دووەمی رابردوودا گەیشتوەتە (8ملیار‌و 231ملیۆن) دۆلار، واتا ( 11 ترلیۆن و 934 ملیار) دینار • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتوەتە (99ملیۆن‌و 867 ملیۆن و 946 هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 329 هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی تشرینی دووەم گەیشتوەتە (82.4) دۆلار. درەو: وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تشرینی یەكەمی 2022 راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی تشرین یەكەمی رابردوودا گەیشتوەتە (9ملیار‌و 258 ملیۆن) دۆلار، واتا ( 13ترلیۆن و 424ملیار) دینار • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تشرینی یەكەمی گەیشتوەتە (104ملیۆن‌و 831هەزارو 120هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 382هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی تشرینی یەكەمی گەیشتوەتە (88.3) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئەیلولی 2022 راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی ئەیلولی رابردوودا گەیشتوەتە (8 ملیار‌و 773ملیۆن) دۆلار، واتا ( 12ترلیۆن و 720ملیار) دینار • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئەیلولی گەیشتوەتە (98 ملیۆن‌و 765 هەزارو 153 هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 292 هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئەیلولی گەیشتوەتە (88.83) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی ئابی 2022 راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی ئابی رابردوودا گەیشتوەتە (9 ملیار‌و 784ملیۆن) دۆلار، واتا (14ترلیۆن و 620ملیار) دینار • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی ئابی گەیشتوەتە (101ملیۆن‌و 859هەزارو 528هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 286هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی ئابی گەیشتوەتە (96) دۆلار. وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی نەوتی مانگی تەموزی 2022 راگەیاند: • داهاتی نەوت لە مانگی تەمووز رابردوودا گەیشتوەتە (10ملیار‌و 608ملیۆن) دۆلار، واتا (15ترلیۆن و 381ملیار) دینار • تێكڕای بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تەمووز گەیشتوەتە (102ملیۆن‌و 385هەزارو 49هەزار) بەرمیل رۆژانە (3 ملیۆن و 303هەزار ) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. - تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لە مانگی تەمووز گەیشتوەتە (103) دۆلار.
درەو: راپۆرتی: فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ # لەسەر ئاستی عێراق زیاتر (27 ملیۆن) دۆنم زەوی ڕوبەڕووی دیاردەی بە بیابانبوون بوونەتەوە، زیاتر لە (94 ملیۆن) دۆنم زەویش لەبەردەم هەڕەشەی دیاردەکەن. # لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش نزیکەی (442 هەزار) دۆنم زەوی توشی بە بیابانبوون بوونە، زیاتر لە (536 هەزار) دۆنم زەویش لەبەردەم مەترسی بە بیابانبووندان. # لە ماوەی ساڵی (2015 - 2020)، جوتیاران بەهۆی نەبونی ئاوی پێویستەوە، دەستیان لە داچاندنی زیاتر لە (7 ملیۆن) دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەڵگرتووە. ڕوبەری زەوی بە بیابانبوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاڵپشت بە داتاکانی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە ماوەی ساڵانی (2015 - 2020) لەسەر ئاستی عێراق (27 ملیۆن و 220 هەزار و 361) دۆنم زەوی ڕوبەڕووی دیاردەی بە بیابانبوون بوونەتەوە، لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق پارێزگای ئەنبار زۆرترین ڕووبەری ڕوبەڕووی دیاردەکە بووتەوەو (7 ملیۆن و 467 هەزارو 920) دۆنمی بە ڕێژەی (27.44%)ی کۆی گشتی بەبیابانبوون گرتوویەتییەوە. جێگەی ئاماژەیە پارێزگای کەرکوک لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق کەمترین ڕێژەی بە بیابانبوون تێیدا ڕوویداوەو تەنها (11 هەزار و 726) دۆنمی بە رێژەی (0.04%) بەر شەپۆلی بەبیابانبوونەکەی عێراق بووتەوە. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش کە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵبجە) دەگرێتەوە، داتا‌کان پێکەوە هەژمار کراوەو ڕێژەی بە بیابانبوونە تێیاندا (1.62%) بووە بەرامبەر بە (441 هەزار و 798) دۆنم زەوی. تایبەت بە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق (بڕوانە چارتی ژمارە (1) و خشتەی ژمارە (1)) ڕوبەری زەوی لە ژێر هەڕەشەی بە بیابانبوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەو ڕووبەرە لە زەوییەکانی عێراق داوە کە لە ژێر هەڕەشەی بە بیابانبووندان، بەجۆرێک لەسەر ئاستی عێراق (94 ملیۆن و 264 هەزار و 400) دۆنم زەوی لە ژێر مەترسی دیاردەی بە بیابانبووندان. لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق پارێزگای ئەنبار زۆرترین ڕووبەری لە مەترسیدان کە بە (45 ملیۆن و 804 هەزارو 400) دۆنمی بە ڕێژەی (48.59%) دەخەمڵێنرێت، کە مەترسی بەبیابانبووندان. هاوکات پارێزگای بابل لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق کەمترین هەڕەشەی لەسەرە، ئەو زەویانەشی کە لە ژێر کاریگەر هەڕەشەی دیاردەکەن بە (317 هەزار و 202) دۆنم دەخەمڵێنرێت کە بەرامبەرە بە رێژەی (0.34%) لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق. بەڵام لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە، داتا‌کان دڵخۆشکەرن بەرامبەر بە قەبارە گەورانەی لە پارێزگاکانی تری عێراق تۆمار کراون، چونکە تەنها (536 هەزار و 86) دۆنم زەوی لەژێر مەترسی دیاردەکەن و بەراورد بە کۆی گشتی مەترسییەکە لەسەر ئاستی عێراق تەنها بە ڕێژەی (0.57%) دەخەمڵێنرێت. تایبەت بە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان (بڕوانە چارتی ژمارە (2) و خشتەی ژمارە (1)). دەستهەڵگرین لە داچاندنی زەوی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی عێراق (2015 – 2020) جگە لەوەی قەبارەیەکی گەورەی زەوی کشتوکاڵی لە عێراق بە کەڵکی کشتوکاڵ کردن و داچاندن نەماون و ڕوبەڕووی بە بیابانبوون بوونەتەوەو یان لە ژێر کاریگەری دیاردەکەن. هاوکات ڕوبەرێکی بەرفراوانیش لە زەوی کشتووکاڵی لە عێراق بەهۆی نەبوونی ئاوی پێویستەوە داچاندنیان تێدا ناکرێت و بەپێی داتا‌کان، لە ساڵی (2015) ڕوبەری (1 ملیۆن و 631 هەزار و 341) دۆنم، لە ساڵی (2016) ڕوبەری (545 هەزار و 108) دۆنم، لە ساڵی (2017) ڕوبەری (ملیۆنێک) دۆنم، لە ساڵی (2018) ڕوبەری (2 ملیۆن و 272 هەزار و 692) دۆنم، لە ساڵی (2019) ڕوبەری (540 هەزار) دۆنم و لەساڵی (2020) روبەری (ملیۆنێک و 134 هەزار و 378) دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە عێراق لەلایەن جوتیارانەوە نەکێڵراوەو هیچ بەروبوومێک دانەچێنراوە. بەم پێیەش لە ماوەی ساڵی (2015 - 2020)، جوتیاران بەهۆی نەبونی ئاوی پێویستەوە، دەستیان لە داچاندنی زیاتر لە (7 ملیۆن) دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەڵگرتووە. (بڕوانە چارتی ژمارە (3)).
نەوزادی موهەندیس بەشی چوارەم • ئاشكرایە كەرتی وزە كە خۆی دەبینێتەوە لە نەوت و گازی سروشتی‌دا لە عێراق و هەرێمی كوردستان،بۆتە سەرچاوەی یەكەمی داهات بۆ هەردوولا و كەرتەكەش كەرتێكی گەورە و گرنگ و كاریگەر و هەستیاریشە بۆسەر بڕیارە سیاسی و ئابوری و ئەمنی و كۆمەڵایەتیەكان و پێویستە گرنگی زیاتری پێبدرێت لەسەرخان و ژێر خانی ئەو كەرتەدا بۆئەوەی بەبەردەوامی گەشە و پێشكەوتنی زیاتری تیادا ئەنجامبدرێت،بۆئەوەی بتوانێت توانا و وزەی بەرهەمهێنانیان زیاتر بكات،لەبەرئەوەی عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەهەردووكیان بڕی 145 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگیان تیادایە و چوارهەم وڵاتە لە جیهاندا لەدوای هەریەكە لە فەنزەوێلا و سعودیە و ئێرانەوە و گازی سروشتی یەدەگیشی بەبڕی 137تریلیۆن پێ سێجا خەمڵێنراوە كە لە پلەی دەهەمدایە لەسەر ئاستی جیهان. كە ڕەنگە بەشی لانی كەم 50-100ساڵی ئایندەش بكات. • لێرەدا باس لە دینگە و پایە گرنگەكانی ژێر خانی كەرتی وزە دەكەین بەشێوەیەكی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا كە خۆیان دەبیننەوە لە هەریەكە لە: 1. كێڵگەكانی نەوت 2. تۆڕی بۆری نەوت و گاز گواستنەوە 3. كۆگاكانی هەڵگرتن 4. پاڵاوگەكانی نەوت 5. پیشەسازی پتڕۆ كیمیاویات • بەم شێوەیە هەریەكێك لەم كەرت و وێسگانە گرنگی خۆیان هەیە. لەبەشی چوارهەمدا باس لە گرنگی پاڵاوگەكانی نەوت دەكەین.كە بریتین لە دوا وێسگەی ژێر خانی كەرتی وزە و ڕۆڵی گرنگ و گەورەیان هەیە لە گۆڕینی نەوتی خاو بۆ پێكهاتە و بەرهەمەكانی. هەربۆیەچەندە گرنگی بدرێت پاڵاوگە نەوتیەكان لەڕووی گەشەپێدانی و چاكسازی بەردەوام تیایاندا هێندەش بڕو وتوانای بەرهەمهێنانیان زیاد دەكات. 4- پاڵاوگەكان: ئەمەش دوا قۆناغ و وێسگەی پڕۆسەی دەرهێنان و گواستنەوە و هەڵگرتنی نەوتی خاوە و لێرەدا پاڵاوگەكان كۆتا وێسگەن و ڕۆڵی گەورە دەبینن بۆ پاڵاوتنی نەوتی خاو و جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی و توانینی سوودلێوەرگرتنیان.چونكە بەبێ پاڵاوتنی نەوتی خاو ناتوانرێت سوود لە پێكهاتەكانی وەربگیرێت لە گازەكان و بەنزین و سووتەمەنی فڕۆكە و گازۆیل و نەوتی سپی و ڕۆنەكان و قیر و ...هتد. پاڵاوگەكان بریتین لە دامەزراوەی پیشەسازی كە تیایاندا كرداری پاڵاوتنی نەوت ئەنجامدەدرێت بۆ گۆڕینیان لە شێوەی خامەوە بۆ پێكهاتە و بەرهەمە نەوتیە جیاوازەكان.وەكو غازی شلكراوە LPG و سووتەمەنی ئۆتۆمبێل(( بەنزین و گازۆیل)) و دواتر نەوتی سپی و سووتەمەنی فڕۆكە و دواتریش ڕۆنەكان و ...هتد.بەهەمان شێوە بەرهەمی مامناوەندیش دەستدەكەون وەكو ((نەفپا)) كە بریتیە لە كەرەسەی خاو لە پیشەسازی كیمیاویاتدا. پاڵاوگەكان وەكو كۆمەڵگایەكی گەورەی پیشەسازی وان،كە زۆرێك لە یەكەی چارەسەریەكان لەخۆدەگرێت وەكو یەكەكانی خزمەتگوزاری و هەڵگرتن.بۆ هەر پاڵاوگەیەك سیفات و تایبەتمەندی خۆی هەیە كە هەریەكە لە جێگە و بەرهەمە داواكراوەكان و پێودانە ئابوریەكان ڕۆڵیان هەیە. پاڵاوگەكان دادەنرێن بە بەشی سەرەكی لە كۆتایی زنجیرەی بەرهەمهێنان لە پیشەسازی نەوتیدا. پاڵاوگە نەوتیەكان قەوارە و توانای جیاوازیان هەیە لە پاڵاوتنی نەوتی خاو‌دا،بەشێوەیەك هەندێك لە پاڵاوگە نەوتیە نوێكان لەتوانایاندایە كە بڕی 800 بۆ 900 هەزار بەرمیل لەنەوتی خاو ڕۆژانە بپاڵێون. لە جیهاندا نزیكەی 636 پاڵاوگەی نەوت هەن كە لەكاردان كە توانای هەموویان دەگاتە نزیكەی 87,75 ملیۆن بەرمیل. گەورەترین پاڵاوگەش لە جیهاندا لە ساڵی 2008وە بەناوی پاڵاوگەی گامناگارەیە لە هندستان كە توانای پاڵاوتنی 1.24 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێكدا. نرخی قەوارەی بازاڕی پاڵاوتنی نەوت لەساڵی 2017دا گەیشتۆتە زیاتر لە 6 تریلیۆن دۆلاری ئەمریكی.پێشبینیش دەكرێت كە بازاڕی نەوت و بەكارهێنانی بگاتە نزیكەی 100ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا تا ساڵی 2024. هەروەها پێشبینی دەكرێت كە بازاڕی نەوت گەشەی زیاتریش بەخۆوە ببینێت لەم چەند ساڵەی ئایندەدا بەهۆی بازدانی گەورەی پیشەسازی و ئابوری گەورەوە.هەروەها بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و بەرزبونەوەی ئاستی گوزەران لە وڵاتانی گەشەكردوودا بریتین لە هۆكاری كاریگەر لەسەر پڕۆسەی پیشەسازی نەوتیدا. • پاڵاوگەكانی نەوت لە عێراقدا پاڵاوگەكانی نەوتی عێراقی دابەشدەبنە سەر ژمارەیەك پارێزگا،لەنێوانیاندا پارێزگاكانی بەغداد و نەجەف و كەربەلا و كەركوك و هەولێر و سلێمانی و دهۆك،كە ژمارەیان دەگاتە 19 پاڵاوگە كە ژمارەیەك كۆمپانیا سەرپەرشتیان دەكەن.و بڕی بەرهەمی گشتیان دەگاتە 1 ملیۆن 336 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا. • لەنێویاندا كۆمپانیای پاڵاوگەكانی بێجی كە لەساڵی 1980وە دامەزراوە,ئەم كۆمپانیایە 4 پاڵاوگەی گەورەی هەیە كە لەنێوان گەورەترین پاڵاوگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان. كە بریتین لە : پاڵاوگەی صلاح ا‌لدین 1 ،كە توانا بەرهەمی دەگاتە 70 هەزار بەرمیل ڕۆژانە،پاڵاوگەی صلاح ا‌لدین 2، كە هەمان توانای بەرهەمی هەیە. • پاڵاوگەی باكور كە توانای بەرهەمی بریتیە لە 150 هەزار بەرمیل ڕۆژانە، و پاڵاوگەی ڕۆنەكان كە توانای بەرهەمی دەگاتە 250 هەزار بەرمیل ڕۆژانە. كۆمپانیاكە هەمەجۆر بەرهەم بەرهەمدێنێت،وەكو بەنزین كە ڕەصاصی تیادا نیە،وسووتەمەنی فڕۆكە و نەوتی سپی و گازۆیل و نەوتی ڕەش كە ئامادەكراوە بۆ ناردنە دەرەوەی وڵات و جۆرەها ڕۆنیش.سەرپەرشتی ژمارەیەكی تری پاڵاوگەی تریش دەكات.وەك پاڵاوگەی صینیە و پاڵاوگەی حەدیسە و پاڵاوگەی كەركوك و پاڵاوگەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا و پاڵاوگەی كسك و پاڵاوگەی جزیرە. • كۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەڕاستیش سەرپەرشتی ژمارەیەك پاڵاوگە دەكات،لەوانە: پاڵاوگەی دۆرە،كە گەورەترین پاڵاوگەی عێراقە،دادەنرێت بە میحوەری چالاكی كۆمپانیای پاڵاوگەی ناوەڕاست،توانای بەرهەمی دەگاتە 110هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا. هەروەك سەرپەرشتی پاڵاوگەی سەماوەش دەكات،لە پارێزگای دیالەش لەناوەڕاستی عێراق پاڵاوگەی ئەڵوەند هەیە،كە بریتیە لە كۆنترین پاڵاوگەی نەوتی عێراق كە لە ساڵی 1932دا دامەزراوە،و توانای بەرهەمی دەگاتە نزیكەی 12 هەزار بەرمیل/نەوتی ڕۆژانە. • كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باشوریش سەرپەرشتیی ژمارەیەك لە پاڵاوگە دەكات،بەناوبانگترینیان پاڵاوگەی موفتیە و شوعەیبە و پاڵاوگەی زیقاڕ و پاڵاوگەی میسانە. • لەهەرێمی كوردستانیشدا،4 پاڵاوگە ((گەورە و بچووك)) هەن بەقەبارە و توانای جیاوازەوە كە بریتین لە : 1. پاڵاوگەی كار: لە پارێزگای هەولێر (( كەڵەك یان كەورگۆسك))كەلەلایەن كۆمپانیای كارەوە سەرپەرشتی دەكرێت و لە ئێستادا توانای پاڵاوتنی50- 75هەزار بەرمیل نەوتیخاوی ڕۆژانەی هەیە. 2. پاڵاوگەی بازیان : لە پارێزگای سلێمانی و لەناوچەی بازیان و لەلایەن كۆمپانیای ((وزە پیتڕۆلیۆم))ی سەر بە كۆمپانیای قەیوانەوە سەرپەرشتی دەكرێت و لەساڵی 2009دا كەوتە كار‌و توانای پاڵاوتنی 34-40 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە.و دەتوانێت ئەم بەرهەمان بپاڵێوێت: • بڕی 1.5 ملیۆن لیتر بەنزین • بڕی80 تەن گازی LPG • بڕی 2.7ملیۆن لیتر نەوتی ڕەش • بڕی200 هەزار لیتر نەوتی سپی • بڕی 250هەزار لیتر بەنزینی فڕۆكە • بڕی 1.5ملیۆن لیتر گاز 3. پاڵاوگەی لاناز: لە پارێزگای هەولێر ((لەسەر ڕێگای گوێر)) و توانای پاڵاوتنی بڕی 20-30 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەیە و لە ئێستادا ساڵی 2022كەتۆتە كار و دەتوانێت كە بەنزین و ڕۆنەكان بەشێوەی فەل و ئەسفەڵت بەرهەمبهێنێت. 4. پاڵاوگەی تاوگێ: لە پارێزگای دهۆك كەلەلایەن كۆمپانیای DNO نەرویجیەوە دامەزراوە و توانایەكی كەمی پاڵاوتنی هەیە بەبڕی 6هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا. • بەم شێوەیە دەبینین كە پاڵاوگەكانی نەوت چەندە گرنگە بۆ ژێر خانی كەرتی وزە،لەپاڵ بوونی هەر چوار وێسگەكەی تردا.
درەو: بە پێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی توندووتیژی دژی ژنان لەماوەی (4) ساڵی رابردوودا رێژەی كوشتن و خۆسوتاندنی ژنان كەمیانكردووەو خۆكوشتنی ژنان وەك خۆی ماوەتەوە. بە پێی ئامارێك كە پێگەی (نەوژین)ی تایبەت بە پرسی ژنان بڵاویكردووەتەوە و ئاماری (2021،2020،2019، و شەش مانگی 2022)یان بڵاوكردووەتەوە، بەپێی ئامارەكە: 🔹لە 2019: كوشتن (45) حاڵەت، خۆكوشتن (62) حاڵەت و خۆسوتاندنی ژنان (104) حاڵەت بووە. 🔹لە 2020: كوشتن (25) حاڵەت، خۆكوشتن (38) حاڵەت و خۆسوتاندنی ژنان (67) حاڵەت بووە. 🔹لە 2021: كوشتن (25) حاڵەت، خۆكوشتن (62) حاڵەت و خۆسوتاندنی ژنان (78) حاڵەت بووە. 🔹شەش مانگی یەكەمی 2022: كوشتن (22) حاڵەت، خۆكوشتن (31) حاڵەت و خۆسوتاندنی ژنان (29) حاڵەت بووە. بەپێی ئامارەكە لە نێوان (2019 – 2021 ) رێژەی كوشتنی ژنان (51%) كەمی كردووە‌و خۆسوتاندنی ژنانیش (25%) كەمیكردووەو خۆكوشتنی ژنان وەك خۆی ماوەتەوە. بەراوردی نێوان (2021 و شەش مانگی 2022) رێژەكە كەمیكردووە ئەگەر بۆ شەش مانگی دووەمیش هەمان رێژە ئەژمار بكرێت، كوشتن و خۆسوتاندنی ژنان كەمیكردووە. بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان لە ساڵی ٢٠١٠ تاكو ساڵی ٢٠٢٠ (٤٩٠) ژن كوژراون و (٦١٢) ژنیش خۆیان كوشتوە، هەروەك بەردەوام رێژەی توندوتیژی دژی ژنان لە كوردستان لە زیادبوندایە.
راپۆرت: درەو زیاتر لە (5 ملیار) دیناری نەخۆشخانی شێرپەنجە شەش ساڵە كەوتوەتە ناو مامەڵەیەكی پیسی بانكییەوە لە سلێمانی‌و تێكەڵ بە مامەڵەی نایاسایی چەكی بەڵێندەران كراوە، رێكخراوی كوردستان بۆ هاوكاری نەخۆشانی شێرپەنجە لەرێگەی داواكاری گشتیەوە سكاڵای لەسەر (سەعد كۆڵەك) كردووە كە سەرمایەدارێكی ناسراوی سلێمانییە، لەم كەیسەدا ژمێریارێكی سەعد كۆڵەكیش تێوەگلاوە‌و ئێستا هەردووكیان كوردستانیان بەجێهێشتووە، وردەكاری چارەنوسی پارەی كەمپەینی "ژیانەوە" بۆ نەخۆشخانی شێرپەنجە لەم راپۆرتەدا بخوێنەرەوە. سكاڵای یاسایی تۆماركرا بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا رێكخراوی كوردستان بۆ هاوكاری نەخۆشخانی شێرپەنجە لە رێگەی داواكاری گشتیەوە سكاڵای یاسایی لەسەر دوو كەس تۆماركرد كە سەرمایەدارێكە لەگەڵ ژمێریارەكەی. سەرمایەدارەكە (سەعد فایەق كۆڵەك)ە‌و ژمێریارەكەشی پیاوێكە بەناوی (عوسمان عەلی ساڵح)، ئەم دوو كەسە لەسەرەتای هەڵمەتەكانی دەستگیركردنی ئەو كەسانەوە كە لە سلێمانی مامەڵەیان بە چەكی بەڵێندەرانەوە كردووە، كوردستانیان بەجێهێشتووە‌و روویان لە (دوبەی) كردووە. ئەم سەرمایەدارە بڕی زیاتر لە (5 ملیار) دیناری پارەی كەمپەینی پشتیوانی لە نەخۆشخانی شێرپەنجەی لە (نەقد)ەوە كردووە بە (چەكی بەڵێندەران)و ئەمە وایكردووە پارەی كەمپەینەكە بفەوتێت، ئەم كەیسە پەردە لەسەر چۆنیەتی مایەپوچبوونی بانكی (شیمال) لە سلێمانی هەڵدەداتەوە‌و تێوەگلانی ئەو بانكە لە پرۆسەی سپیكردنەوەی پارەدا دەردەخات لەرێگەی خاوەنەكەی‌و یەكێك لە هاوپشكەكانییەوە. كەمپەینی پارەكۆكردنەوە لەسەردەمی قەیراندا ساڵی 2012 پەرلەمانی كوردستان یاسای (سندوقی كۆمەك بۆ توشبوانی شێرپەنجە)ی پەسەندكرد، لەبەر رۆشنایی ئەم یاسایەدا، ساڵی 2014 كاتێك بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕی داعش‌و دابەزینی نرخی نەوتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان روبەڕووی یەكەم شەپۆلی قەیرانی دارایی بووەوە، سندوقی (كۆمەك بۆ توشبوانی شێرپەنجە) كەمپەینێكی ئەنجامدا بەناوی "ژیانەوە"، رێكخراوی (كوردستان بۆ هاوكاری نەخۆشخانی شێرپەنجە) كەمپەینەكەی بەڕێوەدەبرد، خاتوو (د. ئەختەر نەجمەدین) سەرۆكی رێكخراوەكەیە، كە پێشتر‌و لەسەردەمی حكومەتی (عومەر فەتاح)دا لە سلێمانی وەزیری خوێندنی باڵا بووە، خاتونێكی تر بە ناوی (ئەمیرە مەحمود غەفور) ژمێریاری رێكخراوەكەیە. ئەم كەمپەینە بڕی (5 ملیار‌و 282 ملیۆن‌و 782 هەزارو 250) دیناری كۆكردەوە، بەڕێوەبەرانی رێكخراوەكە لە بانكی (شیمال) لە سلێمانی كە بانكێكی ئەهلییە‌و دەكەوێتە بەرامبەر یانەی ئەندازیاران لەسەر شەقامی سالم، حسابێكی بانكییان بە (دینار‌و دۆلار) كردوەتەوە بۆ دانانی ئەو پارەی كە كەمپەینەكە كۆیكردوەتەوە، هەر لەو بانكە حسابی دۆلاریان گۆڕیوەتەوە بۆ دینار‌و خستویانەتە سەر حسابی دینار. پارەی شێرپەنجە لە گەردنی سەعدی كۆڵەكدا ! ساڵی 2016 بانكی (شیمال) مایەپوچ بوو، بەگوێرەی بەدواداچونەكانی (درەو)، بەرلەوەی بەتەواوەتی مایەپوچبوونی ئاشكرا بكرێت، (سەعد فایەق كۆڵەك) كە سەرمایەدارێكی دیاری سلێمانییەو ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانكی (شیمال)ە پەیوەندی بە بەرپرسانی رێكخراوی (كوردستان بۆ هاوكاری نەخۆشخانی شێرپەنجە)وە كردووە‌و بەناوی هاوكاریكردنیانەوە پێشنییازی بۆ كردوون بۆ ئەوەی پارەكانیان لە بانكی شیمال نەفەوتێت، بیگوازنەوە بۆ بانكێكی تر. رێكخراوی كوردستان بۆ هاوكاری نەخۆشخانی شێرپەنجە پارەی كەمپەینەكە كە زیاتر لە (5 ملیار) دینار بووە بە كاش لە بانكی (شیمال) دایناوە، بەڵام سەعد كۆڵەك وتویەتی ئێستا لە بانك پارەی كاشمان نییە‌و كەسێك رادەسپێرم یارمەتیدان بدات‌و پارەكەتان بە (چەك) بۆ بگوازێتەوە بۆ بانكێكی تر، بەڕێوەبەرانی رێكخراوەكە بەهۆی ئەوەی پارەكەیان لە كاری خێرخوازییەوە دەستكەوتووە، پێشبینی ئەوەیان نەكردووە كەس بتوانێت دەست بۆ پارەكە ببات. دوای گفتوگۆ لەگەڵ (سەعد فایەق كۆڵەك)، رێكخراوی كوردستان بۆ هاوكاری نەخۆشخانی شێرپەنجە هەموو پارەی كەمپەینەكەیان كە تا ئەوكاتە بڕی (5 ملیار‌و 249 ملیۆن‌و 750 هەزار) دیناری ماوەتەوە، بەشێوەی نەقدو لەماوەی 2/5/2016 بۆ 26/7/2016 بە چەند جارێك‌و بەبڕی جیاواز خستوەتەسەر حسابی كەسێك لە بانكی شیمال بەناوی (عوسمان عەلی ساڵح)، ئەم پیاوە ناسراوە بە (عوسمان عەلاف) ژمێریاری تایبەتی كۆمپانیاكەی سەعد فایەق كۆڵەك بووە. هەر لە ماوەی 2/5/2016 بۆ 26/7/2016 واتە رێك لەو ماوەیەدا كە رێكخراوەكە بە نەقد پارەی كەمپەینەكەی خستوەتە سەر حسابەكەی لە بانكی شیمال، عوسمان عەلاف پارەكەی بە (چەك) لە بانكی شیمالەوە گواستوەتەوە بۆ بانكی ئاشتیی، ئەم كارەشی بە هاوبەشی كردووە لەگەڵ خاتوو (ئەمیرە) كە ژمێریای رێكخراوی كوردستانە بۆ هەماهەنگی نەخۆشخانی شێرپەنجە. دوای ئەوەی پارەی كەمپینەكە بەشێوەی (چەك) لە بانكی شیمالەوە گواستراوەتەوە بۆ بانكی ئاشتی، بەڕێوەبەرانی رێكخراوەكە بۆیان دەركەوتووە (عوسمان عەلاف) كە ژمێریاری سەعد كۆڵەك بووە، چەكی بەڵێندەرانی بۆ رێكخراوەكە پڕكردوەتەوە، ئەمەش چەكێكی بانكییە كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە توشی كێشە هات‌و حكومەت خەرجی نەدەكردو لە بازاڕدا بەبەهای كەمتر لە بەهای خۆی مامەڵەی پێوەدەكرا، ئەمە ئەو كەیسەیە كە دەوترێت بەرپرسی باڵای كابینەی پێشوو و ئەم كابینەیەش تێیدا تێوەگلاون‌و لەڕێگەی كەسە نزیكەكانیانەوە مامەڵەیان بەم چەكانەوە كردووە، بەمدواییە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چەندین كەسیان لە بازاڕی دۆلارەكە لەسەر ئەم كەیسە دەستگیركراوە، ئەو چەكە بانكییانەی بەڵێندەران كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە حكومەت بۆی خەرج نەكردون خستیانە بازاڕەوە بە نرخی كەمتر بەهاكەی دەگاتە (470 ملیار) دینار. كاتێك پارەی كەمپەینی هاوكاری نەخۆشی شێرپەنجە لە بانكی شیمالەوە بۆ بانكی ئاشتی لە پارەی نەقدەوە بوو بە چەكی بەڵێندەران، ئیتر پارەكە كەوتە ناو گێژاو و لە بانكی ئاشتیشەوە گواسترایەوە بۆ بانكی هەرێم كە لقی بانكی ناوەندی هەرێمە لە سلێمانی و لەوێش بە رێكخراوەكە راگەیەندراوە ئەم چەكانە چەكی بەڵێندەرانەو خەرجناكرێت، بەمدواییە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی لەسەر كەیسی چەكی بەڵێندەران 23 فەرمانبەری بانكی هەرێمی دەستگیركرد. دوای شەش ساڵ لەمایەپوچبوونی ئەو بانكە، دەردەكەوێت بانكی (شمال) لە سلێمانی تێوەگلاوە لە پرۆسەیەكی گەورەی سپیكردنەوەی پارە یان ئەوەی ناوی لێنراوە "مەمەڵەكردن بە چەكی بانكیی بەڵێندەران"ەوە. ئێستا لەسەر ئەم كەیسە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سنوری سلێمانییەوە چەندین كەس دەستگیركراون‌و هەندێكیان لەبەرامبەر رادەستكردنی بڕە پارەیەك ئازادكراون‌و هەندێكی تریان هێشتا لە زینداندا ماون، بەڵام چارەنوسی پارەی كەمپەینی هاوكاری بۆ نەخۆشخانی شێرپەنجە هێشتا بە نادیاری ماوەتەوە. هەر بەتەمای چاوە! كورد وتویەتی" كوێر تا دەمرێت بەتەمای چاوە"، سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك كە تاكە سەنتەری تیشكە لە هەرێمی كوردستان، هەر ئومێدی نەبڕیوە‌و بەتەمای پارەی كەمپەینەكە بووە. ئەم سەنتەرە لە نیسانی 2019دا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی كردووە‌و باسلەوە دەكات، تەنیا دوو ئامێری (لیناك)ی تایبەت بە چارەسەری نەخۆشیی لە سەنتەرەكەدا هەیە‌و بەهۆی زۆریی نەخۆشەوە لۆدیان لەسەر دروستبووە‌و لیستی چاوەڕوانی نەخۆش زیاتر لە (8) مانگی تێپەڕاندووە. ئەم سەنتەرە لە نوسراوەكەدا داوا دەكات پارەی كەمپەینی "ژیانەوە"ی بۆ خەرجبكرێت بۆ ئەوەی بتوانێت سیستمی جیهانی (LC) دابین بكات كە پێویستە بۆ كڕینی ئامێری (لیناك). لە بنەڕەتەوە بڕیار بوو بە پارەی ئەم كەمپەینە بینای نەخۆشخانەیەكی نوێی شێرپەنجە دروستبكرێت‌و ئامێری نوێی (لیناك)ی تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجەی بۆ بكڕدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پارەی كەمپەینەكە كەوتە ناو گێژاوی ساختەكاریی بانكییەوە، ئەم خەونە هەرگیز نەبوو بە واقع. لە تەموزی 2019 پارەكەی كەمپەینەكە خرایەسەر حسابی سندوقی كۆمەكی توشبوانی شێرپەنجە لە بانكی (باخان)، بەڵام ئەمە پارەی كاش نەبوو، تەنیا چەكی بانكی بەڵێندەران بوو كە ئەوكات‌و ئێستاش حكومەت بە نرخی خۆی خەرجیان ناكات. وەصی بەسەر بانكەوە ! خاوەنی راستەقینەی بانكی (شیمال) پیاوێكی دیارە بەناوی (نەوزاد جاف)، بەڵام چەند هاوپشكێكی تری هەیە، بەر لەوەی مایەپوچبوونی رابگەیەندرێت بەپێی بەدواداچونەكانی (درەو) سەرمایەی بانكەكە گەیشتوەتە (300 ملیار) دینار. خاوەنی بانكەكە‌و یەكێك لە هاوپشكەكانی (سەعدی فایەق كۆڵەك) بەرلەوەی مایەپوچبوونی بانكەكەی رابگەیەنن، چەندین ڤێلایان لە دەرەوەی وڵات كڕیوە لەگەڵ كڕینی پشكی هەندێك كۆمپانیا، ئەمە گومانی لای هەندێك لە هاوپشكەكانی تر‌و ئەوانەی پارەیان لە بانكەكە داناوە دروستكردووە، ئەوانەی لە نزیكەوە ئاگاداری كەیسەكەن دەڵێن پارەی كەمپەینی شێرپەنجە لەلایەن ئەو سەرمایەدارانەوە لە كڕینی پشك‌و ڤێلاكاندا خەرجكراوە‌و سپی كراوەتەوە. بانكی (شیمال) لە ساڵی 2016وە توشی مایەپوچبوون بووە، بەڵام هێشتا پەیكەری بانكەكە هەر ماوە، مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ (عەمار حەمەد خەلەف) جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق فەرمانێكی دەركردووە‌و بەگوێرەی یاسای بانكەكان، بانكی (شیمال)ی لە سلێمانی خستوەتە ژێر (الوصایە)ی خۆیەوە‌و (محەمەد عەلی حسێن)ی كردووە بە وەصی بەسەر بانكەكە‌و دەسەڵاتی ئەوەی پێ بەخشیوە رێوشوێنی دژی ئەو كەسانە بگرێتە بەر كە هۆكاربوون لە بەهەدەردانی پارەی بانكەكە‌و خراپ بەكارهێنانی. بانكی شیمال كە خاوەنە راستەقینەكەی (نەوزاد جاف)ە، ئێستا تەنیا پەیكەرەكەی ماوە، كە نەكەس پارەی تێدا دادەنێت‌و نە كەسیش پارەی لێ رادەكێشێت، ئەو پیاوەی كە وەكو وەصی لە بانكی ناوەندییەوە بۆی دانراوە حساباتی ئەوە دەكات بانكەكە چەندی لە قەرزدایە‌و خۆی چەندێك پارەی خەڵك‌و خاوەن پشكەكانی بانكەكە قەرزارە.
درەو: مورتەزا لاخانی كە بە ئەندازیاری فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، تۆمەتبار دەكرێت بەوەی بەنهێنی بازرگانی نەوتی لەگەڵ رووسیا كردووە. رۆژنامەی تایمزی بەریتانی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە (مورتەزا لاخانی) كە بازرگانێكی نەوتی كەنەدی-پاكستانییە، پێش سەركەوتنی بۆریس جۆنسۆن لە هەڵبژاردنەكاندا لە ساڵی 2019، لە ڕێگەی كۆمپانیایەكەوە (500 ) هەزار پاوەندی بە پارتەكەی جۆنسۆن بەخشیوە، ئەو ئێستا پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی روسی (ڕۆسنەفت) دا دروستكردووەو بەردەوام بووە لە بازرگانیكردن بە نەوتی ڕووسیا لە كاتی شەڕی روسیا- ئۆكرانیا. بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەی تایمز كۆمپانیای سێتراكۆر كە كۆمپانیایەكی نەمساییە و زۆرینەی پشكەكانی لەلایەن (مورتەزا لاخانی)یەوە خاوەندارێتی دەكرێت، لە مانگی ئابدا (10) كەشتی پڕ بەرهەمی نەوتی لە كۆمپانیای (ڕۆسنەفت)ی ڕووسی كڕیوە ئەوەش تەنها دوای چەند مانگێك هاتووە لە دەستپێكردنی ململانێكانی پوتین لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا. ( مورتەزا لاخانی murtaza lakhani ) وەكو تارماییەكی پشتی ئاشتی هەورامی و نەوتی هەرێمەوە دەردەكەوت، ماوەی دوو دەیەیە لەبواری نەوتی هەرێمدا كاردەكات، راوێژكار‌و دەڵاڵ و فرۆشیاری نەوتی هەرێمە، بیرۆكەی ئابوری سەربەخۆی خستە بەردەم بەرپرسانی حكومەت، سەرەنجام هەرێمی كوردستان بودجەكەی لەبەغداد بڕدراو كەوتە ژێر باری قەرزێكی گەورەوە، ( مورتەزا لاخانی murtaza lakhani ) ناوێكی دیاری نێو كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان و جیهانە، خاوەن و سەرۆكی كۆمپانیای فرۆشیاری نەوتی هەرێمە بەناوی (IMMS). ساڵی 2020 شەڕی بەیاننامەی دەزگا ئەمنیەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر كەیسێكی ئەمنی بە ئاشكراكردنی كەیسێكی گەندەڵی گەورە كۆتایی هات، دەزگای زانیاری یەكێتی كە سەربە ئەنجومەنی ئاساییشی هەرێمە لە وەڵامی رونكردنەوەیەكی ئاساییشی هەولێردا كەبە رێنماییكارو سەرپەرشتیكاری سیخوری تۆمەتباری كردبوو، بڵاویانكردەوە كە (250 ملیۆن) دۆلار لەلایەن كۆمپانیایەكی وزەی روسیەوە دراوە بە یەكێك لە كوڕەكانی بنەماڵەی سەرۆكی حكومەت. كەیسی (250 ملیۆن) دۆلار لەو كاتەدا چەند وەڵامێكی حكومەت و بەدواداچوونی پەرلەمانتارانی بەدوای خۆیدا هێناو دەنگۆی دیارنەمانی (ملیارێك) دۆلاری داهاتی نەوتی هەرێمی لە یەكێك لە بانكەكانی لوبنانیشی هاتەسەر، ئەو فشارانە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناچاركرد بە لێكۆڵینەوە بۆیە ئەمڕۆ داوای لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان كرد " پێویستە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بكەن و داواش لە هەموو لایەنەكان دەكەین هاوكاریی داواكاریی گشتی بكەن بۆ ئەوەی راستییەكان بۆ خەڵك ئاشكرا بكرێت". سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها ئاماژەی بەكەیسەكە كردوو خۆی لە ناونهێنان پاراست، بەڵام پەرلەمانتاران راستەوخۆ ناوی (مورتەزا لاخانی)یان لەپاڵ ئەو دوو كەیسەی گەندەڵیەدا خستە روو. مورتەزا لاخانی كێیە.؟ مورتەزا لاخانی بە ئەندازیاری فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان ناودەبرێت، ئەو نێوەندگیرە لەنێوان بەرپرسانی هەرێم و ئەو كۆمپانیایانەی كە نەوتی هەرێم دەكڕن. لاخانی تەمەنی نزیكەی (٦۰ ساڵ)ە، لە لەندەن دەژی، بەڵام لە هەولێریش ماڵی هەیە، دەوترێت ئەو كەسەی دەیەوێت پێی بخاتە ناو بازرگانی نەوتەوە لە هەرێم، ئەبێ شەوێك بەشداری ئاهەنگی نۆشینی شامپانیا بكات لە ماڵەكەی لاخانی، خواردنی میوانەكانیش لە دوبەیەوە رەوانەی ماڵەكەی لاخانی دەكرێت لە هەولێر. مورتەزا لاخانی بە رۆژنامەی (فاینەنشاڵ تایمزی)ی بەریتانی راگەیاندووە " لە كەراچی پاكستان لە دایكبووم و لە لەندەن گەورەبووم،." لاخانی پیاوێكە كە بەهێمنی ئەدوێ، پێڵاو بەبێ گۆرەوی لەپێ ئەكات و كراسی دوو رەنگ لەبەرئەكات، لە شاری كاراچی پاكستان لەدایكبووە، بەڵام لە لەندەن گەورەبووە، بەرلەوەی چانس بەرەو شاری ڤانكۆڤەری كەنەدا كێشی بكات. لاخانی لەبارەی چیرۆكی ژیانی خۆیەوە دەڵێ:" توانیم لە هیچەوە شتێك لەخۆمدا دروست بكەم، سەرەتای كاركردنم بە خاوێنكردنەوەی حەوزی كبریت لە كەنەدا دەستیپێكرد. بنەماڵەی لاخانی نزیكن لە هۆزی "بۆتۆ" كە هۆزێكی بەهێزی پاكستانە، هەروەها پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ مارك ریچ گەورە بازرگانی نەوت هەیە كە دامەزرێنەری كۆمپانیای جلینكورە. لاخانی و هەورامی لاخانی سەرەتای ساڵانی ۲۰۰۰ رووی لە بەغداد كردووە بۆ كاركردن لەبواری نەوت بەرامبەر بە خۆراك، ئەو لە دوای ساڵی ۲۰۰۳وە زیاتر بازرگانییەكەی لە عێراق جێگیركردووەو چاوی بڕیوەتە نەوتی هەرێمی كوردستان، ئەگەرچی لەبەغداد تێوەگلاوە لە پلانێكی ئاڵۆزدا بۆ كڕینی نەوتی عێراق و خۆدەربازكردن لەو كۆتوبەندانەی كە ئەوكات بەهۆی سزا ئابورییەكانەوە بەسەر رژێمی سەددامدا سەپێندراوە، لەوانە قەدەغەكردنی فرۆشتنی نەوت،. بەڵام لەوبارەیەوە هیچ تۆمەتێك لەسەر لاخانی و كۆمپانیای گلینگور ساغنەكرایەوە، ئەمە سەردەمەكەی دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی نەوت بەرامبەر بە خۆراك. لە كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 2006دا كاتێك ئاشتی هەورامی پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەكانی وەرگرت، لاخانی كۆمپانیاكەی دەهێنێتە كوردستان و لە پاڵ ئاشتی هەورامیدا كار لە نەوتی هەرێمدا دەكات، كۆمپانیاكەی كەلوپەل و پێداویستی بۆ ئەو كۆمپانیا بیانییانەی بواری نەوت دابین كردووە كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، لاخانی نوێنەرایەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی كردووە لە چەندین پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان، لاخانی وەك گەورە راوێژكاری ئاشتی هەورامی لە پشت تەواوی بیرۆكەكانی ئاشتی هەورامیەوە بووە لە بواری نەوت و غاز. بەپێی قسەی لاخانی كە بۆ ( فاینەنشاڵ تایمز) قسەیكردووە" موچەكەم لەلایەن حكومەتی هەرێم یەك ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێم موچەكەم بۆ ٢٥٠ هەزار دۆلار كەم بۆتەوە" لاخانی لە ساڵی 2014 ەوە گرێبەستێكی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان واژۆكرد بۆ تێپەڕاندنی كارە لۆجیستییەكانی نەوتی هەرێم كە خۆی لە باركردنی نەوتی خاو لە بەندەری جەیهانەوە و چاودێریكردنی عەمبارەكانی نەوت و هەماهەنگی لەگەڵ خاوەن كەشتییەكان و وەزارەتی وزەی توركیا و كۆمپانیاكان. لەو كاتەدا بیرۆكەی ئابوری سەربەخۆ و نەوتی سەربەخۆ دەدەن بە گوێی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا و بەرپرسانی هەرێم رازی دەكەن، هەربۆیە بیرۆكەی فراوانكردنی نەوتی هەرێم بۆ ( ملیۆنێك ) بەرمیل دەدەن بە گوێی هەموو لایەكدا، بۆیە بەرپرسانی هەرێم رازی نابن نەوت رادەستی بەغداد بكەن و لەبەرامبەردا بەغداد بەشە بودجەی هەرێمی بڕی كە مانگانە ( ترلیۆنێك و 200 ملیار) دینار بوو، بڕی (850 ملیار) دینار بۆ موچەو ( 350 ملیار) دیناریش بۆ وەبەرهێنان تەرخان دەكرا، لەدوای ئەو بڕیارە حكومەتی هەرێم روبەرووی قەیرانی گەورەی دارایی بوەوە بەتایبەتیش دوای درووست بونی داعش و دابەزینی نرخی نەوت. ساڵی ۲۰۱٤ هەرێمی كوردستان دەستیكرد بە فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ لەرێگەی بۆری نەوتی توركیاوە، لێرەوە لاخانی بەتەواوەتی جێپێی خۆی لە كەرتی نەوتی هەرێمدا جێگركرد، ئەو لەگەڵ ئاشتی هەورامی سەرەداوی نەوتی هەرێمیان گرتە دەست، لاخانی خشتەی زەمەنی ناردنی نەوتی هەرێمی بۆ بەندەری جەیهانی توركیا ئامادەدەكرد، چاودێری ئەمبارەكانی دەكرد، هەماهەنگی لەگەڵ خاوەن كەشتییەكانی گواستنەوەی نەوت و كۆمپانیا بازرگانییەكانی توركیادا دەكرد كە بۆرییەكانی نەوتیان بەڕێوە دەبرد، تا ئەمڕۆش سەرەداوی نەوتی هەرێم و داهاتەكەی و فرۆشتنی و مامەڵەكردنیان لەگەڵ كۆمپانیاكان لەدەستی خۆیاندایەو بەتەواوی رادەستی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكراوە. راپۆرتی پەیوەندیدار دەڵاڵێك نەوتی هەرێم هەڕاج دەكات
درەو: نوسینی: نەوزادی موهەندیس بەشی سێیەم • ئاشكرایە كەرتی وزە كە خۆی دەبینێتەوە لە نەوت و گازی سروشتی‌دا لە عێراق و هەرێمی كوردستان،بۆتە سەرچاوەی یەكەمی داهات بۆ هەردوولا و كەرتەكەش كەرتێكی گەورە و گرنگ و كاریگەر و هەستیاریشە بۆسەر بڕیارە سیاسی و ئابوری و ئەمنی و كۆمەڵایەتیەكان و پێویستە گرنگی زیاتری پێبدرێت لەسەرخان و ژێر خانی ئەو كەرتەدا بۆئەوەی بەبەردەوامی گەشە و پێشكەوتنی زیاتری تیادا ئەنجامبدرێت،بۆئەوەی بتوانێت توانا و وزەی بەرهەمهێنانیان زیاتر بكات،لەبەرئەوەی عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەهەردووكیان بڕی 145 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگیان تیادایە و چوارهەم وڵاتە لە جیهاندا لەدوای هەریەكە لە فەنزەوێلا و سعودیە و ئێرانەوە و گازی سروشتی یەدەگیشی بەبڕی 137تریلیۆن پێ سێجا خەمڵێنراوە كە لە پلەی دەهەمدایە لەسەر ئاستی جیهان. كە ڕەنگە بەشی لانی كەم 50-100ساڵی ئایندەش بكات. • لێرەدا باس لە دینگە و پایە گرنگەكانی ژێر خانی كەرتی وزە دەكەین بەشێوەیەكی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا كە خۆیان دەبیننەوە لە هەریەكە لە: 1. كێڵگەكانی نەوت 2. تۆڕی بۆری نەوت و گاز گواستنەوە 3. كۆگاكانی هەڵگرتن 4. پاڵاوگەكانی نەوت 5. پیشەسازی پتڕۆ كیمیاویات • بەم شێوەیە هەریەكێك لەم كەرت و وێسگانە گرنگی خۆیان هەیە. لەبەشی سێیەمدا باس لە گرنگی كۆگاكانی هەڵگرتنی نەوت دەكەین.كە بریتین لە وێسگە و پایەی سێهەم لە ژێرخانی كەرتی وزەدا و ڕۆڵێكی گرنگ دەبینن لە هەڵگرتنی نەوتی خاو یان دوای پاڵاوتنیشی و جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی.ئەم كۆگایانە لەكاتی ئاسایی و بەتایبەتیش لەكاتی ڕوودانی كارەسات و ڕوودانی تەقینەوە و كێشە و گرفتە تەكنیكیەكاندا لە كێڵگە نەوتیەكان و بۆریەكانی گواستنەوە و سەكۆكانی باركردن لە بەندەرەكاندا ،ڕۆڵی گەورە دەبینن و وەكو یەدەگێكی مسۆگەر ڕێگەدەگرن لە دروستبون یان درێژەكێشانی قەیرانەكانی سووتەمەنی و نەبوونی داهاتەكان،بۆیە پێویستە حكومەتەكان بەبەردەوامی لەهەوڵ و پلانداناندا بن بۆ دروستكردن و دامەزراندنی كۆگای نوێی هەمەجۆر و بەقەبارەی جیاواز. 3- دامەزراندنی كۆگای گەورەی هەڵگرتن: ئەمەش بەشێكی تری گرنگی ژێرخانی كەرتی وزەیە و بۆ دۆخە نائاسایی وكاتی لێقەومان و قەیران و گەمارۆ دەرەكیەكان و ڕوودانی كێشە و گرفتە تەكنیكی و لەكاركەوتنی پاڵاوگەكان یان تەقینەوەی بۆریەكان و یان گڕگرتنی بیرە نەوتەكان .ئەم كۆگایانە كە بە قەوارە و توانا گەورە هەبن دەبنە هۆكاری دەربازبوون لە قەیران و كێشەكان تا دۆخەكان ئاسایی دەبنەوە .جا كۆگا هەن بۆ هەڵگرتنی نەوتی خاو هەشن بۆ بەرهەمە دەرچووەكان لە پاڵاوگەكان. كۆگای نەوت: بریتیە لە تانكی گەورە،یان بریتیە لە جێگەیەك كە ژمارەیەك تانكی گەورەی تیادایە كە نەوتی تیادا هەڵدەگیرێت.ڕەنگە لەو كۆگایانەشدا كەرەسەی پتڕۆكیمیاتیشی تیادا هەڵبگیرێت لە پاڵ نەوتدا.ئەم كۆگایانە پێش پاڵاوگەكان دادەنرێن و لەدوای پاڵاوگەكانیش هەن بۆ دووبارە دابەشكردنەوەی بەرهەمە نەوتیەكان.كۆگاكان بەشێوەیەكی گشتی دامەزراوەی زۆر ئاڵۆز نین لەبەرئەوەی تەنها بریتین لە تانكی گەورەی هەڵگرتن و ژمارەیەك ماتۆڕ و بۆری گواستنەوە.ئیدی هیچ یەكەیەكی چارەسەركردن و ...هتد. تیادا نیە. جا تانكیەكان لەو كۆگایانەدا دەكرێت لە سەر ڕووی زەوی دابنرێن،بەڵام شارەزایانی بواری نەوت پێیان باشە كە لە ژێر ڕووی زەویدا بن ئەوەش بۆ پاراستنی لە مەترسی گەرمای بەرز یان گڕگرتن. بەشێوەی كرداری ناتوانرێت كە كۆگا نەوتیەكان لە جێگەیەكدا دابمەزرێن گەر نزیك نەبن لە پاڵاوگە نەوتیەكان.ئەوەش لەبەر ئاسان گواستنەوەی نەوتی پاڵاوتە بۆ كۆگاكانی هەڵگرتن. هەندێكجاریش كۆگاكان لەنزیك بەندەرەكاكانی ناو دەریاكان دروستدەكرێن كە جێگەی ڕاوەستان و باركردنی پاپۆڕەكانن كە نەوتی خاو باردەكەن،یان كۆگاكان لەناو پاڵاوگەكاندا دروستدەكرێن و لەڕێگەی بۆریەوە بە پاڵاوگەكانەوە دەبەسرێنەوە ئەوەش بۆ خێرا گواستنەوەی نەوتەكە و كەمكردنەوەی خەرجیەكان. • دوو جۆر لە كۆگای هەڵگرتنی نەوت هەن: 1. كۆگای هەڵگرتنی نەوتی خاو : كە لەناو یان لە نزیك پاڵاوگەی نەوتەوە دەبێت بۆ هەڵگرتنی نەوتی خاو و دواتریش پێدانی بە پاڵاوگەكە بۆ پاڵاوتن و جیاكردنەوەی بەرهەمە نەوتیەكان. 2. كۆگای هەڵگرتنی بەرهەمە نەوتیەكان: كە لە دوای پاڵاوگە نەوتیەكانەوە دەبێت بۆ هەڵگرتن و دواتر دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان كە جیاكراونەتەوە وەكو بەنزین و گازۆیل و نەوتی سپی و....هتد. • سێ جۆر خاوەندارێتی هەیە بۆ كۆگا نەوتیەكان وەك: 1. خاوەندارێتی تاك لایەنە: بۆ كۆمپانیا نەوتیەكان، لێرەدا كۆمپانیا نەوتیەكە خاوەنی كۆگاكان دەبێت و هەرئەویش ئیشی پێدەكات،هەرئەویش سوودمەندی سەرەتا و كۆتا دەبێت. 2. خاوەندارێتی هاوبەش : لەنێوان زیاتر لە كۆمپانیایەكی نەوتی،لێرەدا دوو كۆمپانیا هاوبەشیدەكەن لە كارپێكردنی كۆگاكە و خاوەندارێتی و قازانجیش بۆ هەردووكیانە. 3. خاوەندارێتی تایبەتی كۆگاكان: لەم حاڵەتەدا ڕەنگە كۆمپانیایەكی تایبەت یان كەسێكی دیاریكراو خاوەندارێتی كۆگاكە بكات. مافی كارپێكردن و سوودوەرگرتنیش بدرێتە كۆمپانیایەك كەلەبواری نەوتدا كاربكات،لێرەدا قازانج بۆ هەردوولا دەبێت لە خاوەنەكەی و كۆمپانیا نەوتیەكەش. • كێشە و گرفتەكانی كۆگاكان: كۆگانیش چ ئەوانەی بۆ هەڵگرتنی نەوتی خاو بەكاردێن یان ئەوانەی بۆ هەڵگرتنی بەرهەمە نەوتیەكان بەكاردێن،هەندێك كێشە و گرفت و مەترسییان لەسەرە،لەوانە: 1. لیككردن و لێچوون كە مەترسی گڕگرتن و تەقینەوەیان لێدەكرێت. 2. دروستبوونی هەڵمی پەنگخواردوو لەناو تانكیەكاندا و لەكاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرما و لەژێر فشاردا ڕەنگە كرداری تەقینەوە ڕووبدات. 3. پێویستە بە بەردەوامی كاری ساردكردنەوە و پاراستنی بۆ ئەنجامبدرێت و هۆكاری سەلامەتی بۆ دابینبكرێت،لەبەر پاراستنی گیانی كارمەند و كارپێكەرەكان و تانكیەكان خۆشیان. 4. لەكاتی لێچوونی بەرهەمە نەوتیەكان دەبێتە هۆی پیسبوونی خاك و هەوا و ئاوی ژێر زەوی دەوروبەر و ئەمەش زیاندەگەیەنێت بە ژینگەی ناوچەكە. • توانای عێراق لە هەڵگرتنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتیەكاندا : عێراق وڵاتێكی دێرینی نەوتیە و ژێرخانێكی تاڕادەیەك باشی كەرتی وزەی هەیە،و بەبەردەوامیش هەوڵی پێشخستن و نۆژەنكردنەوە و دامەزراندنی بەش و یەكەی نوێ دەدات لەهەموو بوارەكانی كێڵگە نەوتیەكان و ڕاكێشانی بۆری گواستنەوە و كۆگاكان و پاڵاوگەكانیشدا. هەر بۆ نموونە: لەئێستادا عێراق پڕۆژەیەكی گەورە و ستراتیژی جێبەجێ دەكات لەپارێزگای بەسرە بەناوی پڕۆژەی كۆگای فاوی نەوتی كە 24 تانكی هەڵگرتن لەخۆدەگرێت كە 58هەزار مەتر سێجا نەوت هەڵدەگرێت.ئەم پڕۆژەیە گەر بەتوانای تەواوەتی خۆی كاربكات ئەوا دەتوانێت ڕۆژانە بڕی 8800 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات.و كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر بڕی هەناردەكردنی نەوت. تەنها لە شاری بەسرەدا وەكو شارێكی نەوتی و نزیك لە كەنداوی عەرەبی و بەندەرەكانی بەسرە و عەمیە وفاوەوە 5 كۆگای هەڵگرتنی نەوت هەیە كە توانای هەڵگرتنی 12ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەیە. بەدڵنیایی عێراق توانای هەڵگرتنی گەورەی هەیە بۆ نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتیەكانیش. • توانای هەرێمی كوردستان لە هەڵگرتنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتیەكاندا : بەدڵنیایش هەرێمی كوردستانیش توانای هەڵگرتنی هەم نەوتی خاو و هەمیش بەرهەمە نەوتیەكانی هەیە،چونكە وەك باسمان كرد كەرتی وزە ناكرێت بەبێ بوونی كۆگای گەورە و فراوان كارەكانی بڕواتە ڕێوە. هەربۆیە بۆ نموونە لە پارێزگای سلێمانیدا : كۆگای هەڵگرتنی بەرهەمە نەوتیەكان لە شارۆچكەی عەربەت توانای هەڵگرتنی 40 ملیۆن بەرمیلی هەیە لە بەنزین و گازۆیل و نەوتی سپی. بەهەمان شێوە لەهەر سێ پاڵاوگەكانی خۆرمەڵە و بازیان و لانازیش لانی كەم هەریەكەیان دەبێت توانای هەڵگرتنی 50ملیۆن بەرمیل نەوتی خاویان هەبێت بۆئەوەی پاڵاوگەكان بێ نەوتی خاو نەبن. بۆیە لەگەڵ هەر زیادبونێكی بڕی هەناردەكردندا پێویست دەكات كە توانای هەڵگرتن و كۆگاكانیش زیاد بكەن. • بەم شێوەیە دەبینین كە دروستكردنی كۆگاكانی هەڵگرتنی سووتەمەنی چەندە گرنگن بۆ ژێر خانی كەرتی وزە،لەپاڵ بەشەكانی تری ژێرخانی ئەم كەرتەدا،و بەبێ بوونی ئەم كۆگایانە ئەوا بەشێك یان وێسگەیەكی گرنگی ژێرخانی كەرتی وزە بوونی نابێت و ئەمەش كاریگەری گەورە و خراپی دەبێت بۆ سەر تەواوی پڕۆسەی دەرهێنان و گواستنەوە و پاڵاوتنی نەوت. هەربۆیە گرنگیپێدانیان ئەركێكی هەنووكەیی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانە.
مەریوان وریا قانع ( هەفتانە تایبەت بە درەو دەینوسێت) کوردانی خۆرھەڵات، ئەو بەشەی کۆمەڵگان لە ئێران‌دا کە بەردەوام مافە نەتەوەیی و کولتوریی و ئینسانییەکانیان ژێرپێ نراون و وەک کەمینیەکی ئەتنیی و دینیی ناجۆر و نەخواستراو، مامەڵەکراون. سیاسەتی کەمینەبوون لە ئێران‌دا، وەک لە بەشی زۆری وڵاتە نادیموکرسییەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، سیاسەتێکە تێکەڵ لە ئینکارکردنی بونیان، پەراوێزخستنی ناوچەکانیان، ڕێزنەگرتنی مافەکانیان، مامەڵەنەکردنیان وەک ھاوڵاتییەکی یەکسان، تا ئاستی دانانی فشاردانی بەردەوام لەسەریان و لە کۆتاشدا پەلاماردانیان. لە پشتی ئەم جۆرە سیاسەتەوە سێ ستراتیژیەتی سەرەکیی کاریکردوە و تا ئەم ساتەش کاردەکات. یەکەم، وێناکردنی بوون و ئامادەگی کوردە لە ئێران‌دا وەک کێشەیەکی ئەمنی و وەک ھەڕەشە و مەترسیی لەسەر وڵاتەکە. دووھەم، وەڵامدانەوەی توندوتیژانەی ئەو خواست و مافە ئەتنیی و دینیی و نەتەوەییانەی کورد داوایاندەکات و بەرگریان لێدەکات. سێھەمیان بە سەربازیکردنێکی بەردەوام و بەرفراوانی بەشێکی زۆری ئەو ناوچانەی کورد لەناویاندا دەژیی. لە دوای شۆڕشی ئێرانیشەوە، لە ساڵی ١٩٧٩دا، بەشێکی گرنگیی ناوچە کوردییەکان کراون بە ناوچەی سەربازیی و ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و پاسدار و ھێزی سەربازی تریان تیادا، نیشتەجێکراوە. ئەم دۆخە وایکردوە زۆرجار ناوچە کوردستانییەکان وەک سەربازگەیەکی گەورە دەربکەوێت و ئەوەیشی تیایدا سەروەربێت، دۆخ و یاسا سەربازییەکان بێت. بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ژمارەی ئەو گیراوانەی لە ئێران‌دا دەگیرێن و لە سێدارەدەدرێن بەشی ھەرە زۆریان، کوردن. ئەم پەلامارە تا ئەو شوێنە دەڕوات چالاکەوانانی پەروەدەیی لەسەر وتنەوەی وانە بە زمانی کوردیی بە منداڵان بگیرێن و لە زیندان توندبکرێن. لەبەرامبەر ئەم دۆخە نالەبار و ئەم شێوازە لە مامەڵەکردندا،ا فۆرمی جیاوازیی بەرگریکردن لەو بەشەی کوردستاندا گیراوەتەبەر، لەناویشیاندا خەباتی چەکدار، کە خۆشحاڵانە، شێوازی سەرەکیی و بنەڕەتیی بەرگریکردن نەبووە. لەوانەش بۆ نموونە، خۆپیشاندان، ناڕەزایی دەربڕینی ھێمن، داخستنی دوکان و بازاڕ، ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگاکان، ھتد... لە ئێستاشدا زیاد لە دوو مانگە شەپۆلێکی بەھێز و بەرفراوانی ناڕەزاییدەربڕین لە بەشێکی گەورەی ئێران‌دا لە ئارادایە، ناوچەی جیاواز و گروپە ئەتنییە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بەشدارن لەم ناڕەزایەتیی دەربڕینەدا. بە تایبەتی ئامادەگیی بەرفراوانی ژنان و گەنجان ئاکاری سەرەکیی ئەم شەپۆلە نوێیەیە. لە ناوچە کوردییەکاندا ناڕەزاییدەربڕینەکان زۆر بەخەستیی ئامادەن و ژمارەی قوربانیەکانیش تا دێت ڕوو لەزیادبوونە. ئەگەرچی ناڕەزاییدەربڕینەکان سەرەتا بە کوشتنی خانمێکی کورد لە شاری تاران دەستیپێکرد، بەڵام ئەوەی ئەم شەپۆلە گەورەیەی ناڕەزاییدەربڕین لەوانیتر جیادەکاتەوە، ڕەھەندە جێندەریەکەیەتی کە تیایدا ژنان وەک ژن بەرگریی لە کۆمەڵک مافی سەرەتایی خۆیان دەکەن. بەگژاچوونەوەکە لە یەکەم دەرکەوتنیدا وەک بەگژاچوونەوەی ژنانی ئەو وڵاتە بەگژ ئەو حیجابە ئیسلامییەدا دەرکەوت، کە دەوڵەت و حوکمڕانان بەزۆر کردویانەتە سەر ھەموو ژن و منداڵێکی مێینە لەو وڵاتەدا. بەڵام لە قووڵایدا، بەگژاچوونەوەی ئەم حیجابە زۆرەملێیە، رەمزی بەگژاچوونەوەی کۆی ئەو سیستمە سیاسیی و دینیی و ئەخلاقیی و ڕەمزییەیە کە بەدەوری ئەو حیجابەدا دروستکراوە و دروستبووە. ئەوەی خەڵک لێی ناڕازییە و بەگژیدادەچێتەوە. چۆنیەتی ئامادەگیی دەوڵەت و حوکمڕانانە لەناو ژیانی شەخسیی و ناشەخسیی ئەواندا، ئامادەگییەک سەرەتایترین مافەکانی مرۆڤبوونیان لێ زەوتدەکەن. لە ئێستادا شارە کوردییەکان لە ناوچەیەکی پەراوێزیی ناو دەسەڵاتدارێتیی ئایەتوڵاکانەوە، گۆڕاون بۆ کرۆک و سێنتەری ناڕەزایی دەربڕینەکان و ژمارەیەکی گەورەی خەڵکانی سەر بە چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان، ژنان و پیاوان و گەنجان، دیندار و نادینیی، بەشدارن لەم شەپۆلە تازەیەی ناڕەزایەتیی دەربڕیندا. وەڵامدانەوەی ڕژێم بەم خەڵکە ڕاپەڕیوە، ھێجگار توند و خوێناوییە، توندتر و خوێناویتر بە بەراورد بە ناوچەکانی تری ئەو وڵاتە. خەڵکانێکی زۆر لە کوردستاندا شەھیدکراون و ناوچەکانیان بە تەواوی بەسەربازیکراون. کەلەپوری درێژی چەوساندنەوە و حوکمی سەربازیی لە ناوچە کوردستانییەکاندا، بە تەواوی زیندوکراوەتەوە و کراوە بە ژێرخانی ئەو کاردانەوە توندەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لەم ساتەدا بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان، نیشانیئەدات. ئەو خوێنە زۆرەی مێژوویەکی درێژە لەم ناوچەیەدا ڕژێنراوە، بووە بە ژێرخانی ئەو خوێنڕشتنە زۆرر و گەورەیەی ئەم ساتەی ئێستا. لەمەشدا شوناسی کوردبوون و کۆی ئەو داواکارییانەی بەم شوناسەوە گرێدراون، ڕۆڵی سەرەکیی دەبینن. لەدوای زیاد لە دوو مانگ لە ناڕەزاییدەربڕین و لەدوای ئەو وەڵامدانەوە توند و خوێناویەی ڕژێم، ئێستا ئیتر لە ناوچە کوردستانییەکاندا خواستە سەرەتاییەکانی ناڕەزاییدەربڕینەکە، کە خواستی ئازادی شەخسیی و ڕێزگرتنی مافەکانی تاکەکەسە لەوەدا چ فۆرمێک لە ژیان و چ جۆرێک لە دەرکەوتن لەناو ژیانی گشتیدا ھەڵبژێرن، تێکەڵبووە بە مێژووی ئەو داواکارییە سەرەکییانەی کە بە شوناسی کوردبوون و بە مێژووی چەوساندەوەی ئەم شوناسەوە، گرێدراون. پێموایە لە کاتێکدا کوردستان بووە بە سێنتەر و خاڵی قورسایی ناڕەزاییدەربڕینەکان لە ئێستاداھاوکات گۆڕانێک لە خواستەکاندا دروستبووە. وەک لەسەرەوە باسمکرد چەوساندنەوەی نەتەوەیی و پەراوێزخستنی شوناسی دەستەجەمعی گروپە ئەتنیی و نەتەوەییەکان بەشێکە لە مێژووی دەوڵەت نەتەوەی ئێرانی لە سەدەی بیستەم و لە مێژووی ئەم ساتەی ئەو دەوڵەتە. بۆیە ئەوەی ئێستا خەڵک دەشێت بیریلێبکاتەوە، ستراتیژیەتی دەرچوونە لە دۆخی کەمینەبوون، لە ڕێگای خواستی ھاوڵاتیبوونی یەکسان و خواستی سەلماندنی مافە کولتوریی و زمانەوانەیی و نەتەوەییەکانەوە. گرێدانی ئەمانەش بە خواستی دابەشکردنێکی ھاوسەنگ و دادپەروەرانەی دەسەڵات لەنێوان تاران، وەک پایتەخت، و ناوچە جیاوازەکانی ترم وەک بەشێک لە دەوڵەت لە وڵاتەدا. جۆرێک لە نامەرکەزیەتی سیاسیی دروستبکرێت کە بڕێکی گەورە لە ئازادیی بە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە و دانیشتوانەکانیان، ببەخشێت. ڕەنگە خواستی دروستکردنی دەوڵەتێکی فیدراڵیی لە ئێران‌دا ئەو ئەرکە سیاسییە گرنگە بێت لە ئێستادا بھێنرێتە پێشەوە و وەک دەرچەیەک لەو بەناوەندییکردنە ترسناکەی دەسەڵات لە وڵاتەکەدا بیریلێبکرێتەوە. بە حوکمی ئەوەی کورد بەسیاسیکراوترین کەمینەی ئەتنیی و نەتەوەیی ناو ئێرانە، واتە لە ڕووی سیاسییەوە لە ھەموو گروپە ئەتنییەکانی تری ئەو وڵاتە چالاکتربووە و چالاکترە، بتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکیی لە دەستپێشخەریکردندا بۆ بونیادنانی سیستمێکی دیموکراسی فیدراڵی ببینێت. ئەم دەستپێشخەریەش بکات بە بەشێک لەو زمانە سیاسیەی ئەم شەپۆلە تازەیەی ناڕەزاییدەربڕین لەو وڵاتەدا قسەیپێبکات. بەمەش کۆتایی بە سیاسەتی بەناوەندیکردنێکی قۆرخکەر و تاک لایەنەی ئەو وڵاتە بھێنێت، کە تا ئەم ساتە ئامادەیە و کاردەکات. ئەوەی پێویستە ڕووبدات ئەوەیە کە نابێت گروپێکی حوکمڕان لە شارێکی وەک تاران‌دا، بە دە ملیۆن دانیشتوانەوە، بڕیار بۆ سەرجەمی شار و ناوچەکانی ئێران بدات کە ژمارەی دانیشتونیان زیاد لە دە جار لە دانیشتوانی تاران، گەورەترە. بێگومان گەشەدان بەم زمانە دیموکراسییە و گەشەدان بە بیرکردنەوە لەوەی دەسەڵات لە ئێران‌دا چیتر بەو شێوەیەی ئێستای مەرکەزی نەبێت و دابەشبکرێت بەسەر ناوچە جیاوازییەکاندا، بەر لە ھەمووشتێک، ڕووی بە ڕووی ئەو عەقڵیەت و کەلەپورە مەرکەزیەدا ئەتەقێتەوە کە زیاد لە سەدەیەکە لە ئێران‌دا ئامادەیە و کاردەکات. عەقڵیەت و کەلەپورێک ھەموو خواستێکی سەر لەنوێ دابەشکردنەوەی دەسەڵات لە وڵاتەکەدا وەک پیلان و ھەڕەشە و خینەتکردن نمایشدەکات. لە پێش ھەمووانیشەوە بەر ئەو ناسیۆنالیزمە ئیێرانییە دەکەوێت کە فارسبوون بنەماکەیەتی و بەئەمنیکرنی مەسەلەی کەمینە نەتەوەییەکانی ناو ئێران، ژێرخانە سیاسیی و سایکۆلۆژیی و ئەخلاقییەکەیەکەی دروستدەکات. ئەوەی پێویستە دروستکردنی جۆرێکی نوێ لە ”پەیمانی کۆمەڵایەتیی“ و فۆرمی تازەی ”متمانەی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئەخلاقیی“ ە لەودیوی وێناکردنەکانی ئەو ناسیۆنالیزمە داخراوەوە کە بە ھەردوو قاچییەوە لەناو دیندا وەستاوە. لە دۆخی نەگۆڕان و بەردەوامیداندا بە ھەمان عەقڵیەتی سیاسیی حوکمڕان، ئەوەی دەشێت ڕووبدات لە دوو ئەگەر تێپەڕناکات. یەکەم، ئەگەری سەرنەکەوتن و بەئەنجامنەگەیشتنی ناڕەزایەتییەکان، کە بێگومان ھاوشاندەبێت بە پرۆسەیەکی درێژخایەنی تۆڵەکردنەوەی سیاسیی لە خەڵکە ناڕازیی و یاخییەکەی وڵاتەکە، لە پێش ھەمووانیشەوە خەڵکی کوردستان. دووھەم، لە ئەگەری سەرکەوتندا، بونیادنانەوەی سیستمێکی سیاسیی دەسەڵاتگەر ی نوێ، بەڵام بەبێ عەمامەی دینیی ئایەتوڵاکان. . ھەر دوو ئەگەرەکەش دوو ئەگەری تراژیدین.
شیكاری: درەو # کۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی پێشبینی دەکات بەرهەمی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە چارەکی چوارەمی (2022) بەرزبێتەوە بۆ (42 – 47 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەو لە ساڵی (2023)یش بگاتە (45 50 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. # داهاتی کۆمپانیاکە لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2022 بە ڕێژەی (61%) زیادی کردووە. تەنها لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2022 بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2021 داهاتی بە ڕێژەی (32%) زیادی کردووە. کێڵگەی نەوتی سه‌رسه‌نگ کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دەکەوێتە سنوری (پارێزگای دهۆک)ەوە، ڕوبەری کێڵگەکە (420) کیلۆمەتر دووجایە، دابەشبووە بەسەر دوو ناوچەی نەوتی جیاوازدا کە بریتین لە ناوچەی (سوارە توکەو ڕۆژهەڵاتی سوارە توکە)، هەر یەکێک لەو دوو ناوچەیە سێ کۆگای نەوتی سەربەخۆی تێدایە. لە ئێستادا پشكی (62%)ی کێڵگە نەوتییەکە دراوه‌ته كۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی و پشكی (18%)ی دراوه‌ته لقێکی کۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فەرەنسی و پشكی (20%)ی ماوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم کوردستانە. کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینێرجی لە ساڵی 2007 لەلایەن (ڕۆس پیرۆت جونیۆر) دامەزراوە، کۆمپانیایەکی تایبەتی وزەی سەربەخۆیە و کاری گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە. بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە شاری داڵاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایەو لقی لە هەردوو شاری تەکساس و هەولێر هەیە. بەپێی زانیارییەکانی پێشووتری کۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی توانای هەردوو ناوچەکەی کێڵگەکە بەم جۆرەیە؛ یەکەم؛ سوارە توکە؛ بەشی گرنگ و سەرەکی کێڵگە نەوتییەکەیە شەش بیری نەوتی تێدایەو توانای بەرهەمهێنانی (29 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە بە کولێتیەکی بەرزی (36 – 39 API)، لە ئێستادا بەرهەمەکەی لە ڕێگەی تانکەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ فیشخابوور و پلان وایە داهاتوویەکی نزیکدا لە ڕێگەی بۆرییەوە بەرهەمەکەی بگوازرێتەوە، کە لە ئێستا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لە قۆناغی دروستکردندایە. دووەم؛ رۆژهەڵاتی سوارە توکە؛ ناوچەیەکی دیکەی نەوتییە لە چوارچێوەی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ و یەک بیری نەوتی تێدایەو توانای بەرهەمهێنانی (2 هەزار و 500) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە بە کولێتیەکی بەرزی (36 – 39 API). بەپێی دواین ڕاپۆرتی کۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) بۆ سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ خستوویەتیە ڕوو؛ 1. داهاتی کۆمپانیاکە لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2022 بە ڕێژەی (61%) زیادی کردووە. تەنها لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2022 بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2021 داهاتی بە ڕێژەی (32%) زیادی کردووە. 2. تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگەکە لە نۆ مانگی یەکەمی 2022 هاوتا بووە لەگەڵ سێ چارەکی یەکەمی ساڵی 2021، کە بریتی بووە لە (29.8 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ تێکڕای بەرهەمهێنان (30.1 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بووە. 3. لە هەوڵە نوێیەکانی کۆمپانیاکە لە زۆنی "سوارە توکە" لە ئەیلولی (2022)دا بۆ یەکەم جار توانراوە ئاستی بەرهەمهێنانی بگەیەنرێتە (25 هەزار) بەرمیلی ڕۆژانە، چونکە پێشتر ڕۆژانە (18 هەزار) بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە، چونکە؛ أ. (5) بیری نوێ کە لە ماوەی ساڵانی (2021 و 2022) لێدراو‌ن بەستراوەتەوە بە دامەزراوە نوێیەکەوەو ئێستاش لەهەوڵی بەرهەمهێنانی باشتری ئەو بیرانەن بۆ ئەوەی بگەن بە توانای بەرهەمهێنانی تەواو. ب. کۆپانیاکە لە مانگی ئابدا بیری (ST B8) گەیاندووەتە قۆناغی کۆتایی، کە بەرهەمهێنان زیاد دەکات بۆ دامەزراوە نوێیەکە لە کۆتایی مانگی ئازاری 2023. تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانیش ئاماژەن بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر. ج. کارکردن لەسەر باشترکردنی دامەزراوەکە، لەوانەش پەیڕەوکردنی سیستەمی ئەمین (کە ڕێگە بە "ئێچ کەی ئێن" دەدات گازی سروشتی وەک سووتەمەنی بەکاربهێنێت) و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاوی نێو بیرەکان، تا ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت. 4. کۆمپانیای "ئێچ کەی ئێن" لە ماوەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا (8) جار پارەی فرۆشتنی نەوتیان وەرگرتووە، بە کۆی گشتی داهاتی نەختینەییان بریتی بوو لە (248.5 ملیۆن) دۆلار. 5. کۆمپانیای "ئێچ کەی ئێن" ڕێککەوتنی فرۆشتنی نەوتی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەموارکردەوەتەوە کە لە 1ی ئەیلولی 2022ەوە هەموارەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. أ. لە ڕێکەوتنە هەموارکراوەکەدا نرخی نەوتی خاوی سەرسەنگ بەو نرخە دەخەمڵێنرێت کە حکومەتی هەرێم دەیفرۆشێت، نەک نرخی نەوتی برێنت. ب. بەهای نەوتی خاوی سەرسانگ بەهۆی بەرزبوونەوەی API و کەمبوونەوەی گۆگرد، بەرز دەبێتەوە. ج. هەروەها بەپێی هەموارکردنەکە مەرجەکانی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆرییەوە ڕاستەوخۆ لە سنووری بلۆکی سەرسەنگەوە دەبێت. ئەمەش ڕێگە بە هەناردەکردنی زیاتر لە 90%ی نەوتی خاوی سەرسەنگ دەدات بە تەواوی لە ڕێگەی بۆرییەوە بێت و بەکارهێنانی بارهەڵگرەکان (تانکەر) بۆ گواستنەوەی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە. 6. بەرنامەی بەدەستهێنانی بومەلەرزەزانی سێ ڕەهەندی (3D) کە نیوەی ڕۆژئاوای سوارە توکە دەگرێتەوە لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٢ کۆتایی هاتووەو لە ئێستادا خەریکی پرۆسێسکردن و هەڵسەنگاندنی داتا بەدەست هاتووەکانن. 7. کۆمپانیای "ئێچ کەی ئێن" ڕایگەیاندووە؛ تا مانگی ئابی 2022 (168 ملیۆن) دۆلاری وەک پاداشتی قازنج خەرجکردووە. 8. کۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی پێشبینی دەکات بەرهەمی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە چارەکی چوارەمی (2022) بەرزبێتەوە بۆ (42 – 47 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانەو لە ساڵی (2023)یش بگاتە(45 - 50 هەزار) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. 9. چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمهێنان لە هەردوو دامەزراوەی "سوارە توکە" لە چارەکی دووەمی 2022دا بە بۆرییەوە ببەسترێتەوە. نەخشەی پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ دەرەنجامی کارەکانی کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئێنرجی لە کێڵگەی نەوتی سەرسەنگ سەرچاوە؛ - ڕاپۆرتی کۆمپانیای (ئێچ كه‌ی ئێن ئێنه‌رجی) ئەمریکی، بۆ چارەکی سێیەمی ساڵی 2022.
درەو: راپۆرتی: دەستەی ئاماری هەرێم پاڵپشت بە ڕووپێوییەکانی دەستەی ئاماری هەرێم کە بە هاوکاری ڕێخکراوە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئاستی هەرێم و پارێزگاکان ئەنجامی داوە؛ # لە کۆی (2 هه‌زار 16) دامەزراوه‌ی زۆر بچوک، بچوک و مامناوەند، تەنها (811)یان به ڕێژه‌ی (40.2%) بە فەرمی تۆماركراوون و (هه‌زار و 205) یان به ڕێژه‌ی (59.7%) لە هیچ شوێنێكی فەرمی تۆمار نەكراوون. # (هه‌زار و 985) دامەزراوەیان هەژماری بانکییان نییە به‌ڕێژه‌ی (98.5%) و تەنیا (1.5%)ی دامەزراوەکان هەژماری بانکییان هەیە، كە ژماره‌یان (31) دامەزراوه‌یە. # (3 هه‌زار و 812) كرێكار لە دامەزراوە پیشەسازییەكاندا كار دەكەن، (499) که‌سیان به ڕێژه‌ی (13%) لە ڕەگەزی مێینه‌ن. ژمارەی خاوەنكاری ژن (269) که‌سن به ڕێژه‌ی (13.3%). # بەپێی ئەنجامەكانی بەدەستهاتوو لە ڕووپێوی بارودۆخی كۆمه‌ڵایەتی و تەندروستی ئافرەتان دەركەوتووە كە ژمارەیەكی بەرچاوی كچان پێش تەمەنی (15 و 18) ساڵیدا هاوسەرگیرییان كردوە. لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش پارێزگای سلێمانی بەرزترین ڕێژەی تۆمار كردووە لە ڕووی هاوسەرگیری پێش تەمەنی (15 و 18) ساڵیدا. # لە بواری تەندروستی منداڵبوونیشدا، نەشتەرگەری قیسەری رێژەیەكی بەرزی تۆماركردووە (50.8%) لە ساڵی 2021 بە بەراورد بە ساڵی 2011 (26.4%) بووە، كە ئەمەش كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی ئافرەتان. به‌شی یه‌که‌م؛ ئاماری دامەزراوە پیشەسازییەكان و ئابوورییەكان ئەم ئامارە پشت بە ستراوە بە؛ ڕووپێوی دامەزراوەكانی زۆر بچووك، بچووك و مامناوەند (MSME) لە هەرێمی كوردستانی- عێراق 2022 لە لایەن دەستەی ئاماری هەرێم بەهاوكاری (UNDP) ئەنجامدراوە. هاوکات ڕووپێوی دامەزراوە پیشەسازییەكانی گەورە و ڕووپێوی دامەزراوە پیشەسازییەكانی مامناوەند بۆ ساڵی 2020 لە لایەن دەستەی ئاماری هەرێم جێبەجێكراون. پێویستە ڕوون بكرێتەوە كە ڕووپێوی دامەزراوەكانی زۆر بچووك، بچووك و مامناوەند بە نموونە وەرگیراوەو ڕووپێوەكانی دامەزراوە پیشەسازییەكانی گەورەو مامناوەند ڕووپێوی گشتگیرن. یه‌که‌م؛ ئەنجامەكانی ڕووپێوی دامەزراوەكانی زۆر بچووك، بچووك و مامناوەند (MSME) 1. ژمارەی دامەزراوەكان: بەپێی ئەنجامەكانی ڕووپێوی (MSME) ژمارەی گشت دامەزراوەكان لە نموونەكەدا (2 هه‌زار 16) دامەزراوه‌یە (هه‌زار و 875) زۆر بچووك، (127) بچووك، (14) مامناوەند. له‌کۆی ئه‌و دامه‌زراوانه (811)یان به ڕێژه‌ی (40.2%) دامەزراوە بە فەرمی تۆماركراوون و (هه‌زار و 205) دامەزراوە به ڕێژه‌ی (59.7%) لە هیچ شوێنێكی فەرمی تۆمار نەكراوون، كە زۆربه‌یان دامەزراوە پیشەسازییەكانی زۆر بچووكن هەروەك لە خشتەی خوارەوە پێشاندراوە. (بڕوانه خشته‌ی ژماره (1)). خشته‌ی ژماره (1) 2. ژمارەی كرێكاران (كرێكار و خاوەنكار): بەپێی قەبارەی نموونەكە، (3 هه‌زار و 812) كرێكار لە دامەزراوە پیشەسازییەكاندا كار دەكەن. زۆر بچووك (2 هه‌زار و 976)، بچووك (656) و مامناوەند (14) كرێكار، كە (3 هه‌زار و 313) به ڕێژه‌ی (86.9%) له ڕەگەزی نێرن و (499) که‌سیان به ڕێژه‌ی (13%) لە ڕەگەزی مێینه‌ن. (بڕوانه چارتی ژماره (1)). چارتی ژماره (1) 3. ژمارەی خاوەنكارەكان: ڕووپێوەكەی ئێستای هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 دەریدەخات کە هێشتا ژنان کەمینەن لە خاوەندارێتی دامەزراوەكانی زۆر بچووك و بچووك و مامناوەند. لە كۆی گشتی (2 هه‌زار و 16) خاوەنكار، ژمارەی خاوەنكاری ژن (269) که‌سن به ڕێژه‌ی (13.3%)، بە بەراوورد بە (هه‌زار و 747) خاوەنكاری پیاو به‌ڕێژه‌ی (86.6%). لە كۆی گشتی (269) خاوەنكاری ژن، (262) لە دامەزراوەی زۆر بچووك، (6) كەس لە دامەزراوەی بچووك و (1) كەس و دامەزراوەی مامناوەند خاوەنكارن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كە زۆربەی ئەو دامەزراوانەی كە ژنان خاوەندارن لە هیچ شوێنێكی فەرمی تۆمار نەكراوون. تۆمارکراو (37) بە ڕێژەی (1.8%، تۆمارنەکراو (232) بە ڕێژەی (11.5%))، له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاکان (بڕوانه چارتی ژماره (2)). چارتی ژماره (2) 4. بەكارهێنانی خزمەتگوزاری بانكی: بە پێی ئەنجامەكانی ڕووپێویMSME ، دەرکەوتووە کە زۆرینەی دامەزراوەکان (هه‌زار و 985)یان هەژماری بانکییان نییە به‌ڕێژه‌ی (98.5%) و تەنیا (1.5%)ی دامەزراوەکان هەژماری بانکییان هەیە، كە ژماره‌یان (31) دامەزراوه‌یە. لە ڕووی هەبوونی ژمارەی بانكی، جیاوازییەكی بەرچاو لە نێوان دامەزراوەكانی زۆر بچوك و بچووك و مامناوەند هه‌یە، چونکە ئەم ڕێژەیە لە (1.3%) بۆ دامەزراوەی زۆر بچووك بۆ (3.2%) بۆ دامەزراوەی بچووک و (14.3%) بۆ دامەزراوەی مامناوەند زیاد دەکات. سه‌باره‌ت به هەبوونی هەژماری بانكی بەپێی دامەزراوە لە ڕووپێوی MSME (بڕوانه چارتی ژماره (3)). چارتی ژماره (3) دووه‌م؛ ئەنجامی ڕووپێوی پیشەسازی گەورە: دامەزراوەکانی پیشەسازی گەورە: بریتییە لەو دامەزراوە پیشەسازییانەی کە ژمارەی کرێکارەکانی (30) کرێکار و زیاترە. 1. ژمارەی دامەزراوەكان: بەپێی ئەنجامەکانی ڕووپێوی پیشەسازی دامەزراوەی گەورە دەردەكەوێت كە ژمارەی دامەزراوەکانی پیشەسازی گەورە لە ساڵی 2020 کار دەکەن (128) دامەزراوەن بەبەراورد بە ژمارەی ئەو دامەزراوانەی کە لە ساڵی 2018 کاریان دەکرد کە ژمارەیان (132) دامەزراوە بووە، واتە ژمارەی دامەزراوەی گەورە بەبەراورد بە ساڵی 2018 بە ڕێژەی (3.03%) کەمی کردووە. لە سەر ئاستی پارێزگاکانیش ژمارەی دامەزراوەکان لە پارێزگای هەولێر لە (59) دامەزراوە لە ساڵی 2018 دابەزیوە بۆ (57) دامەزراوە لە ساڵی 2020 کە زۆرترین رێژەی دامەزراوەكانی گەورە بە ڕێژەی (44%)ی لە خۆگرتووە. لە پارێزگای سلێمانی لە (56) دامەزراوە لە ساڵی 2018 دابەزیوە بۆ (52) دامەزراوە لە ساڵی 2020 بە پلەی دووەم دێت بە ڕێژەی (41%). به‌ڵام لە پارێزگای دهۆک لە (17) دامەزراوە لە ساڵی 2018 بەرزبۆتەوە بۆ (19) دامەزراوە لە ساڵی 2020 کە رێژەکەی دەکاتە (15%). تاینبه‌ت به ژمارەی دامەزراوەكانی پیشەسازی گەورە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2018 و 2020 (بڕوانه چارتی ژماره (4)) چارتی ژماره (4) 2. ژمارەی کرێکارەکان: بەپێی ئەنجامەكانی ڕووپێوی پیشەسازی دامەزراوەی گەورە دەركەوتووە کۆی ژمارەی کرێكارانی بەكرێ كە لە چالاکیە پیشەسازیە جۆراوجۆرەکاندا كاردەكەن (12 هه‌زار و 713) كرێكارەو ئەوانەی بێ كرێ كاردەكەن ژماره‌یان (50) كرێكارە، وەک خاوەن كار یان یەكێك لە ئەندامانی خێزان. ژمارەی كرێكارانی بەكرێ لە ساڵی 2020 بە ڕێژەی (0.2%) دابەزیوە بەبەراورد بە ژمارەی كرێكاران لە ساڵی 2018 كە ژمارەیان (12 هه‌زار و 737) كرێكار بوون. لە سەر ئاستی پارێزگاكانیش ژمارەی كرێكارانی بەكرێ لە پارێزگای هەولێر لە (4 هه‌زار و 975) كرێكاره‌وه لە ساڵی 2018 بەرزبۆتەوە بۆ )5 هه‌زار و 284) كرێكار لە ساڵی 2020. لە پارێزگای سلێمانی لە (6 هه‌زار و 832) كرێكاره‌وه لە ساڵی 2018 دابەزیوە بۆ (6هه‌زار و 144) كرێكار لە ساڵی 2020دا. لە پارێزگای دهۆك لە (930) كرێكاره‌وه لە ساڵی 2018 بەرزبۆتەوە بۆ (هه‌زار و 285) كرێكار لە ساڵی 2020. له‌م باره‌یه‌وه (بڕوانه چارتی ژماره (5)). چارتی ژماره (5) سێیه‌م؛ ئەنجامی ڕووپێوی پیشەسازی مامناوەند دامەزراوەکانی پیشەسازی مامناوەند: بریتییە لەو دامەزراوە پیشەسازییانەی کە ژمارەی کرێکارەکانی لەنێوان (10 - 29) کرێکاردایە. 1. ژمارەی دامەزراوەكان: بەپێی ئەنجامەكانی رووپێوی دامەزراوەی پیشەسازی مامناوەند دەركەوتووە كە ژمارەی دامەزراوەكان کە لە ساڵی 2020 کار دەکەن (396) دامەزراوەن بەبەراورد بە ژمارەی ئەو دامەزراوانەی کە لە ساڵی 2018 کاریان دەكرد كە ژماره‌یان (375) دامەزراوە بووە، واتە ژمارەی دامەزراوەی مامناوەند بەرێژەی (5.6%) لە هەرێمی كوردستان زیادیكردووە بەبەراورد بە ساڵی 2018. لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەر چەندە کە پارێزگای سلێمانی لە (217) دامەزراوە لە ساڵی 2018 کەمی کردووە بۆ (214) دامەزراوە لە ساڵی 2020، به‌ڵام زۆرترین رێژەی دامەزراوەی مامناوەند دەكەوێتە ئەم پارێزگایە بەرێژەی (54%) و هەروەها ژمارەی دامەزراوەكان لە پارێزگای هەولێر لە (75) دامەزراوەوه لە ساڵی 2018 بەرزبووتەوە بۆ (97) دامەزراوە لە ساڵی 2020 کە بە پلەی دووەم دێت بە رێژەی (25%) دامەزراوەکان. لە پارێزگای دهۆك لە (83) دامەزراوەوه لە ساڵی 2018 بەرزبووتەوە بۆ (85) دامەزراوە لەساڵی 2020 و رێژەی دامەزراوەکان دەگاتە (21%)ی دامەزراوەکان لە هەرێمدا. له‌م باره‌یه‌وه (بڕوانه چارتی ژماره (6)). چارتی ژماره (6) 2. ژمارەی کرێکارەکان: بەپێی ئەنجامەكانی رووپێوی پیشەسازی دامەزراوەی مامناوەند کۆی ژمارەی کرێكارانی بە كرێ كە لە چالاکیە پیشەسازیە جۆراوجۆرەکاندا كاردەكەن (5 هه‌زار و 441) كرێكاره‌و ئەوانەی بێ كرێ كاردەكەن ژماره‌یان (188) كرێكارە وەک خاوەن كار یان یەكێك لە ئەندامانی خێزان. ژمارەی كرێكارانی بە كرێ لە ساڵی 2020 بە ڕێژەی (0.7%) بەرز بۆتەوە بە بەراورد بە ژمارەی كرێكاران لە ساڵی 2018 كە ژمارەیان(5 هه‌زار و 401) كرێكار بوون. لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش ژمارەی كرێكاران لە پارێزگای هەولێر لە (هه‌زار و 298) كرێكار لە ساڵی 2018 بەرزبۆتەوە بۆ (هه‌زار و 600) كرێكار لە ساڵی 2020. لە پارێزگای سلێمانی لە (2 هه‌زار و 976) كرێكار لە ساڵی 2018 دابەزیوە بۆ (2 هه‌زار و 661) كرێكار لە ساڵی 2020. لە پارێزگای دهۆك لە (هه‌زار و 127) كرێكار لە ساڵی 2018 بەرزبۆتەوە بۆ (هه‌زار و 180) كرێكار لە ساڵی 2020. (بڕوانه چارتی ژماره (7)). چارتی ژماره (7) به‌شی دووه‌م؛ ئاماری پەروەردەو تەندروستی و كۆمەڵایەتی ئەم ئامارانە پشت بەستراوە بە ڕووپێوی بارودۆخی كۆمه‌ڵایەتی و تەندروستی ئافرەتان (IWISH). گەڕی یەكەمی ئەم ڕووپێوە لەساڵی 2011 و گەڕی دووەم لە ساڵی 2021 لە هەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتی ئەنجامدراوه له‌لایەن دەستەی ئاماری هەرێمی كور دستان بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق و به‌هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان (UNFPA). قەبارەی نموونەی هەڵبژێردراو لەم ڕووپێوە لەسەر ئاستی هەرێم لە (هه‌زار و 596) خێزان پێكهاتووه‌و بۆ هەر پارێزگایەك (532) خێزان بووه، لە هەردوو ژینگەی شارنشین و گوندنشین. ژمارەی ئەو خێزانانەی كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ ئەنجامدراوه (هه‌زار و 576) خێزان و ژمارەی ئەو ئافرەتانەی كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كراوه (2 هه‌زار و 162) ئافرەت بووە. یه‌که‌م؛ بەرزترین بڕوانامەی بەدەستهاتوو بۆ ئەندامانی خێزان تایبه‌ت به بەرزترین بڕوانامەی بەدەستهاتوو بۆ ئەندامانی خێزان كه پێشتر په‌یوه‌ندیان كردووه به خوێندن به‌پێی ڕه‌گه‌ز (بڕوانه چارتی ژماره (8)) چارتی ژماره (8) دووه‌م؛ تەمەنی ئافرەت لە یەكەم هاوسەرگیری بەپێی ئەنجامەكانی بەدەستهاتوو لە ڕووپێوی بارودۆخی كۆمه‌ڵایەتی و تەندروستی ئافرەتان (2IWISH - 2021) بە شێوەیەكی گشتی لە هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی پارێزگاكان لە ساڵی 2021 تێكڕای تەمەن لە یەكەم هاوسەرگیری لە هەمان ئاستدان كە لە تەمەنی (21) ساڵیدایەو لە هەمان كاتدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی (2011) دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. لە ساڵی 2011 بە شێوەیەكی گشتی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان جیاوازیەكی ئەوتۆ بەدی ناكرێت، لەم ڕووەوە بەشێوەیەك لەسەر ئاستی هەرێم تێكڕای تەمەن بۆ یەكەم هاوسەرگیری لە تەمەنی (26) ساڵیدایە. دواتر پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر، لە تەمەنی (25) ساڵی و تەمەنی (24) ساڵی یەك لەدوای یەک، وه‌ک له (چارتی ژماره (9)) ئاماژه‌ی پێدراوه. چارتی ژماره (9) سێیه‌م؛ هاوسە رگیری پێش تە مەنی (18 و 15) ساڵی بەپێی ئەنجامەكانی بەدەستهاتوو لە ڕووپێوی بارودۆخی كۆمه‌ڵایەتی و تەندروستی ئافرەتان (2IWISH - 2021) دەركەوتووە كە ژمارەیەكی بەرچاوی كچان پێش تەمەنی (15 و 18) ساڵیدا هاوسەرگیرییان كردوە. لە هەرێمی كوردستان. لە ساڵی 2021 ڕێژەی (23%) ئەو ئافرەتانەی كە لە تەمەنی (15- 49) ساڵیدان پێش تەمەنی (18) ساڵی هاوسەرگیرییان كردووە، هەروەها (10%)ی ئەو ئافرەتانەی لە تەمەنی (15- 49) ساڵیدان پێش تەمەنی (15) ساڵی هاوسەرگیرییان كردووە. لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێم، پارێزگای سلێمانی بەرزترین ڕێژەی تۆمار كردووە لە ڕووی هاوسەرگیری پێش تەمەنی (15 و 18) ساڵیدا كە رێژەكەی (23%) و (10.3%) بۆ پێش تەمەنی (18) و پێش تەمەنی (15) ساڵی یەك لە دوای یەك. له‌م باره‌یه‌وه (بڕوانه چارتی ژماره (10)). چارتی ژماره (10) چواره‌م تەندروستی 1. منداڵبوون بە (سروشتی، قەیسەری( رێژەی ئافرە تان كە بە نە شتەرگەری )قە یسەری) منداڵیان بووە: ئەم نیشاندەرە لە رووی تەندروستییەوە نیشاندەرێكی گرنگە. بەپێی ئەنجامەكانی بەدەستهاتوو لە ڕووپێوی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و تەندروستی ئافرە تان (2IWISH - 2021) لە هەرێمی كوردستان، نەشتەرگەری قیسەری رێژەیەكی بەرزی تۆماركردووە (50.8%) لە ساڵی 2021 بە بەراورد بە ساڵی 2011 (26.4%) كە ئەمەش كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی ئافرەتان. 2. رێژەی ئافرەتان كە بە سروشتی منداڵیان بووە بەپێی ئەنجامەكانی بەدەستهاتوو لە ڕووپێوی بارودۆخی كۆمەڵایەتی و تەندروستی ئافرەتان (2IWISH - 2021)، لە هەرێمی كوردستان، منداڵبونی سروشتی رێژەیەكی نزمی تۆماركردووە (49.2%) بە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2011 (67.6) هەروەك لە چارتی ژمارە (11) پێشاندراوە. چارتی ژمارە (11) ڕۆژى-جيهانى-ئامار2 (1).pdf
درەو: بەهرۆز جەعفەر پوخته‌ى جێبه‌جێكار هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى (2022) ه‌وه، ڕووسیاو ئێران چێژیان له گرانبونى نرخى نه‌وت و گازى سروشتى ئه‌بینى به هۆى بۆن و به‌رامى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى ئۆكرایناوه. مانگێك پێش هه‌ڵگیرسانـى جه‌نگه‌كه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له ڕێگه‌ى كاخه‌زێكى نافه‌رمییه‌وه بۆ به‌شـى په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى وه‌زاره‌تـى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان و ئیسرائیل و قوبرسى ناردووه كه پاڵپشتییه‌كانى بۆ هێڵـى بۆڕیی گازیی ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى (East- Med) ڕائه‌گرێت، ئه‌مه‌ش خه‌ونه‌كه‌ى ئیسرائیل و قوبرس بۆ هه‌نارده‌كردنى گاز له دوورگه‌ى "كریت-Crete" ى یۆنانه‌وه ئه‌كوژێت! ئایا ئه‌م ململانێیانه زیاتر په‌یوه‌ستن به وزه‌وه یان قووڵایی مێژوویی و سیاسی‌یان هه‌یه؟ هێڵه‌كانى بۆڕیی گازى سروشتى (جیۆپۆڵه‌تیكى نوێی وزه) هاریكاریی هه‌رێمایه‌تى به‌دواى خۆیاندا ئه‌هێنن یاخود جه‌نگ و گۆڕ‌انى ناوچه‌یی به‌دوادا دێت؟ یه‌كه‌م: ئاسایشى وزه و ڕاده‌ى پێداویستى جیهان بۆ نه‌وت و گازى سروشتى ئاسایشـى وزه، واتا په‌یوه‌ندى و باڵانس ڕاگرتن له نێوان ئاسایشى نیشتیمانى و به‌رجه‌سته‌كردنى ڕاده‌ى پێویست له سه‌رچاوه‌ى سروشتى هه‌رزان بۆ به‌كاربردن و پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه ناوخۆییه‌كان. به پێى ئیداره‌ى زانیاریی ووزه‌ى ئه‌مریكى (US. Energy Information Administration) له ساڵى (1980) دا جیهان بڕى (53) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى به‌كاربردووه، به‌ڵام له ساڵى (2010) ه‌دا (113) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى له جیهاندا به‌كارهاتوه(1). له ساڵى (2022) دا خواستى جیهان بۆ گازى سروشتى ئه‌گاته (146.482) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى، واته ساڵانه به به‌رده‌وامى (4.6%) پێداویستى جیهان بۆ گازى سروشتى زیاد ئه‌كات(2). نه‌وتیش به هه‌مان شێوه، له ساڵى (2010) ه‌دا جیهان رۆژانه (86.4) ملیۆن به‌رمیلى به‌كاربردووه به‌ڵام له (2020) دا (91) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌كارهێنراوه و له (2022) جیهان پێویستى به (100.80) سه‌ت ملیۆن و هه‌شتا هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا(3). به ئاشكرا دیاره خواست له‌سه‌ر گازى سروشتى و نه‌وت زیادو زیاترى كردووه: ئه‌مه‌ش له ساده‌ترین بینین دا، ماناى وایه هێشتا نه‌وت و گازى سروشتى ڕیزبه‌ندى یه‌كه‌مى كاڵا بازرگانییه‌كانى جیهانن، هێشتا ملیۆنه‌هاو بگره ملیاره‌ها ئۆتۆمبیل و فڕۆكه‌و كه‌شتى و كارگه‌و كارخانه‌و تۆڕه‌كانى كاره‌باو پیشه‌سازییه گه‌وره‌و مامناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان هه‌ر به نه‌وت و گاز كار ئه‌كه‌ن. به بێ گازى سروشتى و نه‌وت تا ڕاده‌یه‌كى زۆر جوڵه ئه‌وه‌ستێت له جیهاندا. هه‌روه‌ها مانایه‌كى تر‌ى ئه‌وه‌یه، كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى گه‌یشتوه به دوایین پله‌ى پێشكه‌وتن و داهێنانى گه‌وره‌و سه‌رسوڕهێنه‌ر له مێژووى خۆیدا، هێشتا به شێوه‌یه‌كى ئه‌وتۆ نه‌توانراوه تا ئه‌م چركه‌یه جێگره‌وه‌ى نه‌وت و گازى سروشتى بێته ئاراوه. هه‌روه‌ك چۆن له سه‌ده‌كانى پێشودا خه‌ڵوزى به‌ردین كاریگه‌ریی گه‌وره‌ى هه‌بو، پاشان ڕۆڵه‌كه بو به ڕۆڵى نه‌وت، ئێستاش گازى سروشتى له كاریگه‌رترین ڕۆژه‌كانى ته‌مه‌نیدایه، هیچ كاتێك هێنده‌ى ساڵى (2022) گازى سروشتى كاریگه‌رى نه‌بوه به سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه: دووه‌م: حه‌وزه‌ى قه‌زوین: ڕێگاى ئاوریشمى نوێ، ململانێیه‌كى نوێ، ته‌واوكارییه‌كى نوێ قه‌زوین، گه‌وره‌ترین ده‌ریاى داخراوه له جیهاندا، هه‌ریه‌كه له ئێران، ڕووسیا، ئازه‌ربایجان، كازاخستان و توركمانستان ئه‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌م حه‌وزه‌یه: هه‌مووشیان به پێى پۆلێن كردن خاوه‌نى یه‌ده‌گى نه‌وت و گازى سروشتیین، له ڕووى جوگرافییه‌وه لینكى نێوان چین و ئه‌وروپان. ئه‌ڕوانن به سه‌ر ده‌ریاى ڕه‌ش و به‌لتیق و شاخه‌كانى قه‌وقاز (ئه‌م ناوچه‌یه له ڕووى جیوپۆڵه‌تیكه‌وه به دڵى جیهان ئه‌ناسێنرێت، هه‌ر لایه‌نێك كۆنترۆڵى بكات ئه‌و لایه‌نه له توانایدایه كۆنترۆڵى جیهان بكات)(4). ئه‌مانه كوتله‌یه‌كى هه‌رێمین ده‌مێكه چاویان له‌وه‌یه ته‌واوكاریی-Integration ێكى وه‌كو ئه‌وه‌ى یه‌كێـى ئه‌وروپا بۆ خۆیان پێكه‌وه بنه‌ن. له دواى گرژییه‌كانى ساڵى (2021) ى نێوان ئه‌رمینیاو ئازه‌ریایجان ده‌ركه‌وت ڕووسیا هه‌ژمون و هاوپه‌یمانى ته‌واوه‌تى له‌م ناوچه‌یه هه‌یه. 2- 1. چیتر ئه‌وروپا به گازى ڕووسیا خۆى گه‌رم ئه‌كاته‌وه؟ سێ یه‌كه‌مه‌كه‌ى یه‌ده‌گى گازى سروشتى له جیهاندا له ئاسیان: ڕووسیا (19.9%) ی گازى سروشتى و ئێران (17.1%)و ئینجا قه‌ته‌ر له كه‌نداوى عه‌ره‌بیدا ئه‌گه‌رچى هاوپه‌یمانێكى ئه‌مریكاو دابینكه‌رى گازى سروشتى ئه‌وروپایه، له‌هه‌مان كاتدا دۆستى تاڵیبان و هاوپه‌یمانى ئێران و تێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ ڕووسیاش هه‌یه خاوه‌نى (13.1%) ى یه‌ده‌گى سروشتییه (واته ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته 50.1%) گازى سروشتى جیهانیانه به‌ده‌سته‌وه‌یه). چواره‌میش ئه‌مریكایه (6.7%) كه بۆ پێویستى ناوخۆیی زیاتر به كارى ئه‌بات (5). له ڕووى به‌كارهێنانه‌وه ئه‌وروپا ساڵانه (540) ملیار مه‌تر سێجا گاز به‌كار ئه‌بات، ڕووسیاش (40%) ى ئه‌و پێداویستییه دابین ئه‌كات، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ى هێڵى بۆڕى نۆرت ستریم 2 (Nord Stream2) ه‌وه گازى سروشتى ڕووسیا به رێگه‌ى ئۆكرایناوه ئه‌گاته ئه‌ڵمانیا. ئۆكراین خۆى قازانجكه‌رێكى باشه له وه‌رگرتنى باجى تێپه‌ڕبونى بۆڕى گاز به ووڵاته‌كه‌دا(6). له 27 ى سێپته‌مبه‌رى 2022) دا ئاشكرا بو كه له (70) مه‌تر ژێر ئاوه‌كه‌دا گازى سروشتى له هێڵى نۆرد-ستریم 2 دزه‌ى كردووه‌ته ناو ئاوه‌كه‌و بۆڕییه‌كه كوون بوه. جۆزیب بۆرێل به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕووداوه‌كه به ئه‌نقه‌ست ناوبرد‌و ئامانجه‌كه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه گازى سروشتى له‌سه‌ر ئه‌وروپا گرانتر بكه‌وێت. 2-2. جه‌نگى ڕووسیاو ئۆكرانیا: دیبلۆماسى نه‌یتوانى به‌ر به سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگ بگرێت ئه‌مه ململانێیه‌ك نییه له نێوان دوو وڵاتى ئاسایی‌دا، وه‌ك بینیمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگه‌كه‌دا له (24ى فێبریوه‌رى 2022) دا تاڕاده‌یه‌كى زۆر ئیتر سنور‌و سه‌روه‌رى ووڵاتان به‌گشتى كاڵبۆیه‌وه، به‌یه‌كدادانى لایه‌نى كه‌مى دوو كیشوه‌رى گه‌وره‌و، دوو شارستانیه‌تى جیاوازه كه هه‌زاران ساڵ ململانێ له نێوانیاندا دێت و ئه‌چێت. هێشتا سه‌ره‌تایه كه هه‌ریه‌كه له ڕووسیاو ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو چین و ئۆكراینا به‌شێكن له جه‌نگه‌كه، پریشكه‌كه‌ى گه‌یشتۆته تایوان و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. ئایا ئه‌م دووكه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ى كه جیهانـى گرتۆته‌وه هه‌ر به ته‌نها بۆڕییه‌كى گاز لێى به‌رپرسیاره یان له ڕاستیدا كێشه‌كه له‌كوێوه دێت؟ ساڵى (1991) میخائیل گۆرباجوف جاڕى كه‌وتنى ئیمپراتۆریه‌تى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى دا: (16) ده‌وڵه‌ت له‌به‌رئه‌نجامى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند. جیهان پێى خسته قۆناخێكى جیاوازه‌وه به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكاو ناتۆ، ڕووسیاش دانـى به‌و سیسته‌مه نوێیه‌دا نا به‌و مه‌رجه‌ى هه‌ژمون و سنورى ئێستاى بپارێزرێت. به‌ڵام له‌دواى ساڵى (1999) ه‌وه بینییان ئه‌مریكاو ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه له پۆڵه‌نداو هه‌نگاریاو چیك بانگهێشت ئه‌كه‌ن بۆ یانه‌ى ئه‌وروپى و ئه‌یانكه‌ن به ئه‌ندامى ناتۆ. ئه‌مریكا دڵنیایی دا كه چه‌كى ئه‌تۆمى له‌و وڵاتانه جێگیر ناكات و ڕووسیاش بێده‌نگــى هه‌ڵبژارد. ئینجا ساڵى (2004) جۆرج ده‌بلیو بوشى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له ووته‌یه‌كیدا ڕاى گه‌یاند"ڕۆمانیاو سلۆڤاكیاو سلۆڤینیا‌و بولگاریاو لیتوانیاو ئیستۆنیا" ئه‌بن به ئه‌ندامى ناتۆ!. هه‌موو ئه‌م وڵاتانه پێشوتر به ده‌ست یه‌كێتى سۆڤیه‌ته‌وه بون. بۆیه كرملین گه‌یشت به‌و باوه‌ڕه‌ى كه هه‌ڕه‌شه‌كه به توندى وه‌ربگرێت. پاشان ساڵى (2008) ئیداره‌ى ئه‌مریكا به سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى باراك ئۆباما‌و ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌كه له: بولگاریاو نه‌مساو توركیا‌و ڕۆمانیا پرۆژه‌ى هێڵى بۆڕى نابۆكۆ-Nabucco Pipeline ئیمزا ئه‌كه‌ن، بۆ گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى له ناوه‌ڕاستى ئاسیا (له قه‌زوینه‌وه) وه بۆ ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا (ئه‌م گازه‌و هێڵه‌كه‌ش به بناگوێى ڕووسیادا ببه‌ن و هیچ ئه‌رزشى بۆ دانه‌نه‌ن). له‌گه‌ڕێكى تردا..به‌هۆى نزیكی زۆری له رووسیاو پۆتینه‌وه، به پاڵپشتى ئه‌مریكاو ئه‌وروپا خه‌ڵكى ناڕازى ئۆكراینا ساڵى (2014) ڤیكتور یانۆكۆفیچ - Viktor Yanukovych ى سه‌رۆكى ئۆكراینایان دووچارى هه‌ڵهاتن كرد بۆ مۆسكۆ و كۆشكه شاهانه‌یه‌كه‌شیان كرد به مۆزه‌خانه. تیمێكى دیكه‌یان هێنایه پێشه‌وه كه نزیكن له خۆرئاواوه‌و، ماوه‌یه‌كى زۆریشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان (بوون) ئۆكراینا بكه‌ن به ئه‌ندامى ناتۆ! ئه‌مجاره‌یان، ڕووسیا بیرى له‌وه كرده‌وه نیمچه دوورگه‌ى قرم (كریمیا) بخاته‌وه ژێر ڕكێفى خۆیه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ساڵى (2014) شه‌ڕى كریمیاى كرد (كریمیا: ئه‌كه‌وێته باكورى ده‌ریاى ڕه‌ش و باشورى ئۆكرایناوه، دوورگه‌كه له ڕووى سه‌ربازیی و ماددییه‌وه پێگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه، به‌تایبه‌ت میناى سیفاستوبول كه زۆربه‌ى هێزه جیهانییه‌كان له‌وێوه به‌ر یه‌ك كه‌وتون). به داگیركردنى كریمیا ئیتر هاوپه‌یمانان ناتوانن هیچ هاریكارییه‌كى سه‌ربازییان له خواره‌وه (له‌ده‌ریاى ڕه‌شه‌وه) پێ بگات. جگه له‌وه‌ى مه‌ترسیی به یه‌كداكێشانى ناتۆ و ڕووسیا له قرم هێڵى بۆڕیی نابۆكۆى په‌كخست. به‌تایبه‌تیش ئه‌وكاته جیهان سه‌رقاڵبو به شه‌ڕى دژه تیرۆر (داعش) ه‌وه. ناوچه‌ى ململانێ و هێڵـى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ بۆ ڕووسیا هه‌ڵگیرسانى قه‌یرانى سوریا له ساڵى (2011) دا، بیانوى دایه ڕووسیا بپه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست و له ده‌ریاى ڕه‌شه‌وه به ئاوه‌كانى مه‌ڕمه‌ڕه‌دا كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانى ڕووسیا گه‌یشتنه میناى ته‌رتوس له سوریا. تا ئێستاكه ڕووسیا لایه‌نێكى گرنگى جه‌نگ و ململانێكانه له سوریا. ئیداره‌ى ئه‌مریكاش په‌لهاویشتنه ئابورییه‌كانى چین و سه‌ربازییه‌كانى ڕووسیایان به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشى نیشتیمانى خۆیان پێناسه‌كردووه. بۆیه له ساڵى (2016) له ڕۆمانیاو له ساڵى (2020) له پۆڵه‌ندا چه‌ك و مووشه‌كى دوورهاوێژیان جێگیركرد. سێهه‌م: چه‌مكسازیی، تیۆرسازیی: تیۆرى به "ئاسایشكردن" Securitization Theory تیۆر له‌ناو بابه‌تى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا یارمه‌تی زیاترمان ئه‌دات بۆ تێگه‌یشتن له دیارده‌كان. تیۆرى به ئه‌منیه‌تكردن "ئاسایشكردن" ساڵى (1983) له میانه‌ى له چاپدانى كتێبه‌كه‌ى "بارى بوزان-Barry Buzan" ه‌وه هات " خه‌ڵك، ده‌وڵه‌ت، ترس: كێشه‌ى ئاسایشى نیشتیمانى له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا" دواتر بوزان و چه‌ند تیۆرسێنێكى تر "قوتابخانه‌ى كۆبنهاگن" یان كرد به به‌شێكى گرنگ له زانستى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. به پێى ئه‌م قوتابخانه‌یه سیاسه‌تى ئاسایشى نیشتیمانى شتێكى سروشتى نییه، به‌ڵكو به ووردى له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و بیریارانه‌وه داڕێژراوه. لێره‌دا به ئه‌منیه‌تكردن ئه‌وه‌یه كاتێك پرسێك به "هه‌ڕه‌شه" و "مه‌ترسى" ناوه‌زند ئه‌كرێت، ئیتر ئه‌بێت ده‌سته‌ڵاتى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى بۆ ئاماده‌بكرێت. به مانایه‌كى تر پرسه ئه‌منییه‌كان هه‌ر له ده‌ره‌وه نایه‌ن، به‌ڵكو ئه‌بێت له‌ناوه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ره ئه‌منییه‌كانه‌وه ناویان لێ بنرێت، بۆ نمونه ناونانى " كۆچبه‌ران " به مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسایشى نیشتیمانى، وا ئه‌كات ئیتر "كۆچبه‌ر" له پرسێكى كه‌متر له پێشینه‌وه بگۆڕێت بۆ بابه‌تێك كه ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووى ببنه‌وه، له هه‌موو ئاسته‌كانى "سنوره‌كان" دا. ئه‌م تیۆره جه‌خت له‌وه ئه‌كاته‌وه كه خۆى له بنه‌ڕه‌تدا پرسه‌كان مه‌ترسیدار نیین، به‌ڵام كه "به ئه‌منى ئه‌كرێن" ئیتر ده‌بنه كێشه‌ى ئاسایش. ئینجا ئه‌م "ئاسایش" ه پێشووتر له‌چوارچێوه‌یه‌كى ته‌سكدا له میانه‌ى جه‌نگى ساردى سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكادا وه‌ك پرسى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى سه‌ربازیی ئه‌بینرا. ئیتر دواتر "ئاسایشى ناوچه‌یی" و "ئاسایشى ووزه" و "ئاسایشى ژینگه" و "ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى" و...تادوایی هاته ناو دونیاى نوێوه. لێره‌وه "پرسه‌كان" یان "دیارده نوێیه‌كان" هه‌موویان به ئه‌منى ئه‌بن و، به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر كه‌لتورو ناسنامه‌و ئاستى ئابوریی و داهات وێنا ئه‌كرێن. كاتێك له‌ساڵى (2021) دا له ناكاو هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ئه‌فگانستان كشانه‌وه، له‌ماوه‌ى كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌واوى ئه‌فگانستان و به به‌هاى (85) ملیار دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیی ئه‌مریكى كه‌وته ده‌ستى بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان. ئه‌مه‌ش پرسیارى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر كه‌سێتى ئه‌مریكا له جیهان دروست كرد، زیاتر له‌وه‌ش بو به هانده‌رێك بۆ پۆتین و گوڕى وه‌رگرت, ئیتر له زستانێكى سارددا هه‌م گه‌مارۆى ووزه بخاته سه‌ر ئه‌وروپا و هه‌م بیرۆكه‌ى داگیركردنى ئۆكرانیا بخاته جێبه‌جێكردنه‌وه(7). ئۆكراینا پێشوتر (200) ساڵ له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ڕووسه‌كاندا بوه، به‌لاى ڕووسه‌كانه‌وه ئۆكراینا به‌شێكى گرنگه له ناسنامه‌و زمان و جوگرافیا‌و ڕه‌سه‌نایه‌تى ڕووس، كه هه‌ر ماوه‌ى جارێك ناتۆ و ئه‌مریكا ده‌ستى تێوه‌رئه‌ده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان. هه‌ر له سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌وه‌و نرخى له (60) دۆلاره‌وه گه‌یشته (94) دۆلار، ۆولأ ستریت جۆرناڵ واى بینى نرخى نه‌وت بگاته ( 100- 120$) دۆلار، دواتر گه‌یشته هه‌مان نرخ و زیاتریش (8). به‌رپابونى قه‌یرانی گه‌وره‌ى گازى سروشتى له ئه‌وروپا و فرۆشتنى گاز‌و ووزه‌و دانه‌وێڵه‌ى ڕووسی به دراوى وڵاته‌كه خۆى "ڕۆبلأ" ماناى وایه ڕووسیا كارى خۆى سه‌ركه‌وتوانه كردوه‌و، ئیداره‌ى ئه‌مریكاش كارته‌كانى لاوازن. ته‌نانه‌ت ئیداره‌ى بایدن داواى كرد كه ئۆپیك ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌رزتر بكاته‌وه، ئۆپیك هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوێیان به داواكه‌ى نه‌داوه. هه‌ریه‌كه له ڕووسیاو چین و ئێران سێ فاكته‌رى گه‌وره‌ن له سه‌ر نرخى وزه له جیهانداو، هاوپه‌یمانى یه‌كترن. له‌لایه‌كى تره‌وه، خاڵێكى دیكه‌ى لاوازى ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه كه سوپایه‌كى یه‌كگرتوویان نییه، هه‌موو بوونى سه‌ربازیی خۆیان به‌ستۆته‌وه به "ناتۆ" وه، ناتۆش له ژێر هه‌ژمونى ئه‌مریكادایه. چواره‌م: هێڵى بۆڕیی گاز له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى زانینى ئه‌وه‌ى جۆر و شێوازى دابه‌شبونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هێز له په‌یوه‌ند به پرسى وزه‌دا چۆنه، به‌ستراوه به ناسینى حه‌وزه‌كانى ستراتیجییه‌كانى وزه و هاوپه‌یمانێتییه‌كان له‌و ناوچانه، ئه‌مه‌یه "جیۆپۆڵه‌تیكى ووزه": ساڵى (2010) هه‌ریه‌كه له قوبرس و ئیسرائیل جاڕى ئه‌وه‌یاندا له سنوره ئاوییه‌كانى خۆیان له ژێر ئاودا گازى سروشتییان دۆزیوه‌ته‌وه. له (ئۆگه‌ستى 2019) هه‌ریه‌كه له قوبرس و ئیسرائیل و یۆنان به پاڵپشتى ویلایه‌یه‌كگرتوه‌كان له ئه‌سینا ڕێككه‌وتنیان بۆ هاوپه‌یمانى گازى سروشتی واژۆكرد. ته‌نانه‌ت فرانك فانون -Frank Fannon یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ئاماده‌ى كۆبونه‌وه‌كه بو. به‌یه‌كیشه‌وه هه‌ریه‌كه له میسر‌و قوبرس و ئیسرائیل و یۆنان لوتكه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستیان بۆ وزه هه‌یه، هه‌ردوو سه‌رۆك و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشوى ئه‌مریكا ترامپ و مایك پۆمبیۆ پاڵپشتى گه‌وره‌یان بۆ پرۆژه‌كه ڕاگه‌یاند. دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م یه‌ده‌گه له كێڵگه‌كانى لێڤاسان-Leviathan ى ئیسرائیل و ئه‌فرۆدیتى-Aphrodite قوبرس له‌لایه‌ك توركیاى نیگه‌ران كرد له باشورى حه‌وزه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست، له‌لایه‌ك وه‌ك خه‌ونێكى ستراتیجى له باشورى ئه‌وروپا هاتۆته دى، كه ئیدى ئه‌وروپا پێویستى به گازى سروشتى ڕووسیا نابێت و، گاز له قوبرس (وه‌ك وڵاتێكى ئه‌وروپى) و ئیسرائیله‌وه هاورده ئه‌كات. له‌سه‌ره‌تاى (2021) دا هێڵى بۆڕى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى-East- Med Pipeline به درێژایی (1900كم) و به بڕى (7) ملیار دۆلار كه‌وته كار بۆ گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى ئیسرائیل و قوبرس له ڕێگه‌ى یۆنانه‌وه بۆ ئیتاڵیا‌و مه‌كه‌دۆنیاو سربیاو...تادوایی(9). ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌راو گۆڵمه‌زى زۆرى پێوه‌یه: - له‌و ناوچه‌یه كێشه‌ى قوبرس به هه‌ڵواسراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، توركیا دان به ده‌وڵه‌تى قوبرسى یۆنانیدا نانێت و قوبرسه توركیه‌كه‌ش به په‌راوێزخراوه‌یی ماوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، گرفتى گازى سروشتى ئه‌مه‌شى قوڵتركردۆته‌وه. هه‌ر سێ ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كه‌ى گازى سروشتى په‌یوه‌ندییه‌كى خراپیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه: قوبرس- یۆنان- ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه توركیا په‌راوێز بخات و گرژیی ناوچه‌یی لێ بكه‌وێته‌وه. - ڕووسیا له سوریا خۆى جێگیركردوه‌و، توركیاش نایه‌وێت ناوچه‌كانى باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا كه یه‌ده‌گى نه‌وت و گازى سروشتیان تێدایه به ده‌ست هێزه كوردییه‌كانه‌وه بن. - ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بۆ خۆى یه‌كتربڕینى نێوان سێ كیشوه‌ره: ئاسیا‌و ئه‌فریكاو ئه‌وروپا (هه‌ریه‌كه له میسر‌و ئیسرائیل و قوبرس و یۆنان و توركیا) سنورى ئاوى هاوبه‌شیان هه‌یه. - گرفتى ژینگه‌و، كۆچبه‌ران و، قاچاخچێتى كردن به مرۆڤ و...تادوایی له‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وامى هه‌یه. - جێگیربونى كه‌شتى سه‌ربازیی ئیتاڵیا‌و فه‌ڕه‌نسا وه‌ك دووڵات كه ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى سپى بۆ دژایه‌تى مانۆڕه‌كانى توركیا. - جێگیربونى كه‌شتى سه‌ربازیی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا له ده‌ریاى سپى - هاندانى ئیسرائیل له ده‌وڵه‌تێكى هاورده‌كارى گازى سروشتییه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رو هه‌نارده‌كار (ئیسرائیل: له نه‌وه‌ته‌كانه‌وه گازى سروشتى له ئازه‌ربایجانه‌وه به خاكى توركیادا هاورده ئه‌كرد، ماوه‌یه‌كیش له 2008 تا 2012 له میسره‌وه گازى هاورده ئه‌كرد). - له مارتى 2021 دا كۆمپانیاى دیلیك دریلینگ-Delek Drilling ى ئیسرائیلى (22%) ى پشكه‌كانى كێڵگه‌ى گازی تامار-Tamar ى به به‌هاى زیاتر له (1) ملیار دۆلار به مه‌باده‌له پیترۆلیۆم-Mubadala Petroleum ى ئیماراتى فرۆشت (10). - حه‌وزه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه-Mediterranean) به سه‌ركردایه‌تى فه‌ڕه‌نسا له ئه‌وروپاو ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین و به‌ریتانیاو ئه‌مریكا چاویان له‌وه‌یه ئه‌و یه‌ده‌گه نه‌وت و گازه‌ى له كه‌ركوك و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه بیكه‌نه به‌شێك له كوتله‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى. بۆیه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خۆرئاوادا، كۆمپانیا ڕووسیه‌كان و توركییه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كانى خزمه‌تگوزاریی نه‌وتدا له گه‌رمیانه‌وه تا زاخۆ به‌شداریی ئه‌كه‌ن. 4- 1. بۆچـى ئیداره‌ى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌یدا له پاڵپشتــى كردنى پرۆژه‌ى هێڵـى بۆڕى ئێست- مێد؟ ڕۆژى (9ى جانیوه‌رى 2022) نامه‌یه‌كى نافه‌رمى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه ئه‌گاته به‌شه‌كانى تایبه‌ت به پرسى ووزه له وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان-قوبرس- ئیسرائیل، له نامه‌كه‌دا هاتوه كه ئیداره‌ى ئه‌مریكا پاڵپشتییه‌كانى بۆ پرۆژه‌ى هێڵى بۆڕییه‌كه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ڕائه‌گرێت، ئه‌م پرۆژه‌یه گرژی هه‌رێمایه‌تى هێناوه‌ته ئاراوه‌و، پێویسته یه‌ده‌گى زیاده‌ى گاز له‌و ناوچه‌یه له ڕێگه‌ى كێبڵى كاره‌باییه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنان و سه‌رپێخستنى پرۆژه‌ى كاره‌باى هه‌رێمایه‌تى هاوبه‌ش به‌كار ببرێت. له زانستى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌مجۆره دۆكیۆمێنتانه كه نافه‌رمیانه ئاڕاسته ئه‌كرێت ئه‌وترێت ( نا كاخه‌ز- Non paper). ئه‌م نامه‌یه، له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكاو ئه‌وروپا بێى بیسمیلایان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كى مه‌ترسیدار كردووه له‌گه‌ڵ ڕووسیا (به دیاریكراوى مانگێك پێش هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى نێوان ڕووسیاو ئۆكرانیا بو). پرۆژه‌ى گازى سروشتى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى بێ ئه‌ندازه گرنگى بۆ ئه‌مریكاو خۆرئاوا به گشتى هه‌یه، بۆیه هیچ بیانویه‌ك ناكاته ئه‌وه‌ى هیچ توێژه‌رێك باوه‌ڕ به‌وه بكات كه پاڵپشتى ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ڕائه‌گیرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه هه‌ن: یه‌كه‌م/ له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، به دۆكیومێنتێكى نا-فه‌رمى كه له به‌شێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه ده‌رچوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیدا یه‌كێتى ئه‌وروپاش داواى ڕاگرتنى پرۆژه‌یه‌ك ئه‌كات كه وه‌ك ئاوى حه‌یات پێویستى ئێستاى ئه‌وروپایه، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به قه‌یرانى ئۆكرانیاوه، موجامه‌له‌یه‌كى ئه‌مریكایه بۆ توركیا بۆ ئه‌وه‌ى له ڕووسیا نزیك نه‌بێته‌وه. چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه ماوه‌ى (10) ساڵه ئازارى دڵ و مێشكى توركیا ئه‌دات. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى ئیداره‌ى ئه‌مریكا بۆ كۆتایی هێنان به پرۆژه‌كه بوایه، له‌ڕێگه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌و سێ وڵاته‌وه له واشنتۆن ئاگادارى ئه‌كردنه‌وه. دووه‌م/ پرۆژه‌كه به‌لاى ئیداره‌ى ئه‌مریكاوه گرژیی و ناكۆكى ناوچه‌یی ئه‌هێنێت نه‌ك ئاشتى و هاریكاریی و بوه‌ته هۆى پشتگوێ خستنى توركیا له ناوچه‌كه‌دا. هه‌ربۆیه توركیا بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكاى وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره بۆ خۆى وێناكرد، پێده‌چێت په‌یامه‌كه‌شیان به خراپ وه‌رگرتبێت، ئه‌یانگوت " ئه‌بێت هه‌موو هێڵێك بۆ ئه‌وروپا ئه‌بێت به توركیادا تێ په‌ڕبێت". به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه هه‌یه كه هه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا‌و ئیسرائیل لاوازه، هه‌م توركیا دان نانێت به ده‌وڵه‌تى قوبرس دا. سێهه‌م/ ئه‌مریكا ئه‌یه‌وێت پرۆژه‌ى گازى سروشتى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى له‌گه‌ڵ پلان و سیاسه‌تى ژینگه‌یی ئه‌وروپا بگونجێت. بۆیه پێشنیارى كردووه بكرێت به تۆڕێكى ئاڵوگۆڕى كاره‌باو كێبڵ له ناوچه‌كه‌دا. یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕیارى داوه به ڕێژه‌ى (25%) تا ساڵى (2030) به كارهێنانى گازى سروشتى كه‌م بكاته‌وه‌و تا (2050) ش به‌ته‌واوى گازى سروشتى به‌كار نه‌هێنێت. چواره‌م/ پرۆژه‌كه تێچوویه‌كى زۆرى هه‌یه‌و وه‌كو پێویستیش ناتوانێت چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ووزه‌ى ئه‌وروپا بكات. به‌گشتى، له كاتى دۆزینه‌وه‌ى گازى سروشتى دا، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى بوارى ووزه له ساڵى (2010) ه‌وه به لێشاو ڕوویان كرده ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست، ماوه‌ى (10) ساڵ هه‌ریه‌كه له Noble Energy و Exxon Mobile ى ئه‌مریكى، بریتش پیترۆلیۆم- BP ى به‌ریتانى، Totalى فه‌ڕه‌نسى، Eniى ئیتاڵى، Delek Drilling ى ئیسرائیلى، DEA ى ئه‌ڵمانى و به‌مدواییه‌ش ئیماراتى عه‌ره‌بى هه‌موو هێزى سیاسی و ئابوریی و دیبلۆماسی خۆى ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌و ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بكشێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانى له ساڵى (2021) دا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و توركیا ئاسایی كرده‌وه‌و، له‌ساڵى (2022) شدا دواى دوانزه ساڵ له شه‌ڕو قه‌یرانى سوریا سه‌رۆكى سوریا "به‌شار ئه‌سه‌د" سه‌ردانى ئیماراتى عه‌ره‌بى كرد.. ئایا ئه‌م هه‌موو كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ى بوارى نه‌وت و گازى سروشتى و ده‌یان كۆمپانیاى دیكه‌ش كه له سنورى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستن، له خۆیانه‌وه هاتوون؟. ئایا بێ ئاگان له‌وه‌ى كه ئه‌وروپا هه‌زاران كیلۆمه‌تر بۆڕى گاز‌و نه‌وتى ڕاكێشاوه له سه‌ده‌ى پێشوتردا، ئایا ئێستا له خوار پێیه‌كانى خۆیانه‌وه گازى سروشتى دۆزراوه‌ته‌وه؟. ڕاكێشانى (1900) كیلۆمه‌تر بۆڕى گازى سروشتى به‌ناوى "پرۆژه‌ى ئێست مێد" و خه‌رجى (7) ملیار دۆلار و ده‌ستپێكردنى گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى قوبرس و ئیسرائیل به‌ره‌و یۆنان و وڵاتانى دیكه له ساڵى (2021) دا به‌ته‌نها بابه‌تێكى ئاساییه‌و پیًشوتر بیرى لێ نه‌كراوه‌ته‌وه؟. پێنجه‌م: خۆرئاوا‌و پرسه ژینگه‌ییه‌كانى تۆڕى وزه‌ى ئه‌وروپى نیشانیداوه، به پێى ئه‌و بۆنده‌ى ئه‌وروپا بۆ ژینگه‌ى پاك "European Green Deal" هه‌یانه ئامانجیانه تا ساڵى (2050) ئه‌وروپا بگه‌یه‌ننه ئاستى بێلایه‌نى له كێشه ژینگه‌ییه‌كان، وه‌ك ئاژانسى وزه‌ى جیهانى به (سفرى ته‌واوه‌تى- Net Zero) ناوى ئه‌بات. به پێى ئه‌م نه‌خشه ڕێگایه ئیتر ئه‌وروپا هیچى تر پشت به نه‌وت و گازى سروشتى نابه‌ستێت (نه ده‌رى ئه‌هێنێت نه هاورده‌ى ئه‌كات). ئه‌وروپاو ووڵاتانى ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست ڕێككه‌وتننامه‌ى جێگیریان له دواى كۆتایی هاتنى جه‌نگى سارده‌وه هه‌یه، وه‌كو ڕێككه‌وتننامه‌ى به‌رشه‌لۆنه- Barcelona Declaration ى ساڵى (1999): چونكه ئه‌م سێ كیشوه‌ره ئه‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك ده‌ریاو ناویان ناوه شه‌راكه‌تى ناوچه‌ى یۆرۆ و ده‌ریاى سپى (Euro- Mediterranean Partnership) دواتر له ساڵى (2008) ئه‌مه ناونرا یه‌كێتى بۆ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (Union for Mediterranean) به پێى ئه‌م ڕێككه‌وتنامانه‌شه كه ئه‌وروپا ده‌ست له هه‌ر وڵاتێك وه‌رئه‌دات به‌ناوى هاوكارییه‌وه له ده‌ریاى سپى وه‌كو: سوریا‌و لوبنان و قوبرس و لیبیا‌و...تادوایی. هه‌ربۆیه، ئیداره‌ى ئه‌مریكاش داواى كردووه به پێى سیاسه‌ته ژینگه‌ییه‌كانى ئه‌وروپا پرۆژه‌ى گازه‌كه‌ى ده‌ریاى سپى به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رخسته‌یه‌كى تر خراوه‌ته سه‌ر مێزه‌كه: دامه‌زراندنـى هێڵێكى هاوبه‌شـى كاره‌بایی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌و به‌كاربردنى ئه‌و گازه زیاده‌یه‌ى كه له كه‌ناراوه‌كانى قوبرس و ئیسرائیل و میسر دا به‌رهه‌م دێت له‌گه‌ڵ یۆنان، به‌مه‌ش سێ ده‌وڵه‌تى دراوسێ له كیشوه‌رى جیاوازه‌وه په‌یڕه‌وى له ژینگه ئه‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، چونكه ڕووبه‌رێكى گه‌وره‌ى تێ ئه‌كه‌وێ كه زیاتره له (1300 میل)، ئینجا دیسان ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ناڕه‌زایه‌تى توركیاى لێ ئه‌كه‌وێته‌وه. له ڕووى یاسایشه‌وه، له‌و ئاوانه‌دا به پێى بڕیارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناوچه‌ى ئابوریی دیاریكراو (EEZ) هه‌یه، كه زیاتر به‌لاى توركیادا تێ ئه‌په‌ڕن. به‌گشتى، پسپۆڕان لایانوایه له دواى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاى (2022) ه‌وه ئیتر ئه‌و گازه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى هه‌یه ته‌نها بۆ ده‌ریاى سپى و ناوچه‌یه‌كى دیاریكراوه، له ڕووى ئابورییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى ئه‌وتۆى به ئه‌وروپاوه نابێت. وه‌به‌رهێنه‌كانیش زیاتر به‌دواى قسه‌و لێدوانه‌كانى وه‌زیرى وزه‌ى ئیسرائیلى كارین حه‌رار-Karin Elharrar كه وتى ساڵى (2022) ئۆفیسه‌كه‌ى زیاتر فۆكه‌س ئه‌خاته سه‌ر ووزه نوێبوه‌وه‌كان-طاقه المتجدده-Renewable Energy بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه به‌تایبه‌تى له ڕێگه‌ى با و خۆره‌وه(12). شه‌شه‌م: هه‌رێمى كوردستان- عێراق: توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كان، پێگه‌ى جوگرافی، بڕیارى سیاسیی ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان (6) ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاندووه، زیاتر له (5) ملیۆنیان له‌شاره‌كاندا ئه‌ژین. (1.4) ملیۆنێك و چوارسه‌ت هه‌زار كه‌س مووچه له حكومه‌ت وه‌رئه‌گرن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مانگانه ێویستیان به (870) ملیار دینارى عێراقیه كه ئه‌كاته نزیكه‌ى (750) ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى. تیایدا هێزه چه‌كداره‌كانى هه‌رێم (270) هه‌زار كه‌سن(13). ئه‌گه‌رچـى وه‌زاره‌تـى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ئه‌كات كه له نێوان (3.7 بۆ 5.3) تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتى و (45 بۆ 60) ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گى هه‌یه. په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى-MIRS لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى بۆ شیكردنه‌وه‌ى داتاكان له سالًى (2020) دا بڵاوكردۆته‌وه به‌ناونیشانى " سه‌ركه‌شیی سه‌رچاوه پیترۆلیه‌كانى كورستان" ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت ئه‌و یه‌ده‌گه ڕاسته‌قینه‌ى كه په‌سه‌ند كراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه له كێلًگه‌كان له‌وه كه‌متره كه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بانگه‌شه‌ى بۆ ئه‌كات. هه‌رچۆنێك بێت هه‌رێمى كوردستان له نێوان پله‌ى حه‌وته‌م بۆ نۆیه‌مین یه‌ده‌گى گازى سروشتى جیهاندایه له نێوان (3 % بۆ 5%) ى یه‌ده‌گى گازى سروشتى جیهانى هه‌یه(14). بونى تواناى هایدرۆكاربۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقدا، ئاڕاسته‌ى بیركردنه‌وه‌ى قووڵی پێویسته له ناو گه‌مه‌و ململانێ هه‌رێمایه‌تیه‌كاندا: بیركردنه‌وه له پێگه‌ى جیۆپۆڵه‌تیكى ووزه‌ى هه‌رێمى كوردستان، واته جوگرافیاى سیاسی و هه‌ڵكه‌وته‌ى هه‌رێمـى كوردستان چه‌ند كاریگه‌ریی ئه‌خاته سه‌ر ئه‌و یه‌ده‌گه سروشتییه‌ى كه هه‌یه‌تى؟ هه‌رێمى كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناوخوانى ئه‌و جه‌نگه‌دایه كه له‌ناوچه‌ى قه‌زوین له نێوان ڕووسیاو ناتۆدا هاتۆته ئاراوه. هه‌روه‌ها زۆر ڕاسته‌وخۆتر سه‌رى له‌ناوخوانى ئه‌و هاوكێشه‌یه‌دایه كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بۆ پرسى وزه‌و ژینگه‌و ململانێ سیاسییه‌كان له ئارادایه. له ئێستادا كۆمپانیا ڕووسیه‌كان له كوردستان كارئه‌كه‌ن، ئێرانیش وه‌ك هاوپه‌یمانێكى ڕووسیا له هه‌موو بوارێكى كاركردنى هه‌رێمى كوردستاندا ئاماده‌یی هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ڵمانه‌كان له (2014) ه‌وه سه‌رقاڵى مه‌شق و ڕاهێنانن به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و فه‌ڕه‌نسیه‌كان كورد به دۆستى خۆیان ئه‌زانن و، ئه‌مریكییه‌كانیش گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازییان له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه. به‌مانایه‌كى تر هه‌رێم و گازه سروشتییه‌كه‌ى كه‌وتۆته نێوان سێ كوتله یان سێ حه‌وزه‌ى جیاوازى وزه: حه‌وزه‌ى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست له باكورى خۆرئاواوه، حه‌وزه‌ى قه‌زوین له ڕۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، حه‌وزه‌ى كه‌نداو (قه‌ته‌ر و ئیمارات و سعودیه) له باشوره‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگى نه‌پارێزێت ئه‌وا هێڵى وزه‌ى كوردستان ناوچه‌كه توشى ئاشوبێكى گه‌وره ئه‌كاته‌وه. به ئاشكرا ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه ئه‌بینین له هه‌رێمى كوردستان، كاتێك ئیمارات له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئاسایی ئه‌كاته‌وه، به‌دوایدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان "مه‌سرور بارزانى" سه‌ردانى ئیمارات و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "نێچیرڤان بارزانى" سه‌ردانى توركیا ئه‌كات. كاتێك قه‌یرانى گازى سروشتى دروست ئه‌بێت له ئۆكراینا و، ئه‌میرى قه‌ته‌ر سه‌ردانى ئه‌مریكا ئه‌كات، به‌دوایدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له (15ى شوباتى 2022) له‌سه‌ر بانگهێشتى میرى قه‌ته‌ر "ته‌میم بن حه‌مه‌د" سه‌ردانى قه‌ته‌ر ئه‌كات. پاشان سه‌رۆكى حكومه‌ت له میانه‌ى به‌شدارى لوتكه‌ى ووزه‌ى ئه‌تله‌نتیك له ئیمارات (ئازارى 2022) گوتى " گازى سروشتى ڕه‌وانه‌ى به‌غداو توركیا‌و ئه‌وروپاش ئه‌كه‌ین". ئینجا له‌میانه‌ى به‌شدارى له لوتكه‌ى ئابوریی دێلفی له ئه‌سینا له نیسانـى 2022 دا جیگرى سه‌رۆكـى حكومه‌تى هه‌رێم "قوباد تاڵه‌بانى" گوتـى " ئامانجـى ئێمه ئه‌وه‌یه گازى كوردستان بگه‌یه‌نینه ئه‌وروپا". ئیتر هه‌ر له‌م سه‌روبه‌ندانه‌دا، كۆمارى ئیسلامى ئێران (به ئاگادارى ڕووسیا) ڕاسته‌وخۆ مووشه‌كبارانى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان و ماڵى به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كارگروپ "شێخ باز به‌رزنجى" كرد. له كاتێكدا (40%) هێڵى بۆڕى نه‌وتى كوردستان و به‌بازاڕكردنى "ڕۆس نه‌فت" لێى به‌رپرسه، هه‌رگیز ڕووسیاو ئێران ڕێگه‌ناده‌ن گازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان نه ببێته جێگره‌وه‌ى گازى ئێرانى بۆ عێراق، نه ببێته جێگره‌وه‌ى گازى ڕووسیا بۆ ئه‌وروپا. ئه‌كرێت هه‌رێمى كوردستان كار له‌سه‌ر پاراستنى باڵانسى هێز بكات و بێلایه‌نى خۆى بپارێزێت (وه‌ك چۆن فینله‌ندا له بن ده‌ستى ڕووسیادا وڵاتێكى ئه‌وروپیه‌و كه‌س ناوى ناهێنێت). به‌ڵام ڕه‌نگه باشترین سیناریۆ ئه‌وه بێت كه هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراقدا به پێى مادده‌كانى (111، 112، 116 و 122) و هه‌روه‌ها به پێى یاساى ژماره (22) ى ساڵى (2005) ى تایبه‌ت به‌یاساى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رچوێندراوه، هه‌رێم مافى به‌كارهێنانى ده‌سته‌ڵاته‌كانى خۆى هه‌یه. له‌به‌رانبه‌ردا عێراق گاز بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له ده‌ره‌وه هاورده ئه‌كات، ئێستا له‌م (2022) ه‌دا عێراق (1.6) یه‌ك ملیار‌و شه‌ش سه‌ت ملیۆن دۆلارى ئێران قه‌رزارى پاره‌ى كاره‌باو گازه، یه‌ك له‌سه‌ر سێى ئه‌و كاره‌بایه‌ى له عێراقدا هه‌یه له ئێرانه‌وه دابین ئه‌كرێت. به‌ڵام له چوارچێوه‌ى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران عێراق ناتوانێت ئه‌و پاره‌یه بدات به ئێران. بۆیه وا باشه هه‌رێم و حكومه‌تى مه‌ركه‌زى بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك، كه گازى هه‌رێمى كوردستان نزیكترین ڕێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌باى عێراقى له‌سه‌ر بینا بكرێت، به‌مه‌ش هه‌م گرفته سیاسیه‌كان و هه‌م پرسه داراییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر ئه‌بن، وه هه‌م ئه‌م ڕه‌شه‌باى جه‌نگه‌ى له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵیكردووه كه‌متر ڕووئه‌كاته عێراق. "له‌هه‌موو شوێنێكدا پرسى نه‌وت و گاز، ته‌نها پرسى نه‌وت و گاز نییه له ڕووى پێكهاته‌ى كیمیاوى و پێداویستى جیۆلۆجییه‌وه، ته‌نها بابه‌تى ئابوریی نییه به‌ڵكو پرسى ژینگه‌و ئاسایش و سیاسه‌ت و جیۆپۆڵه‌تیكیشه. ئه‌توانین بڵێین: پێم بڵێ بۆڕییه‌كه له كوێوه ئه‌ڕوات، پێت ئه‌ڵێم چاره‌نوست به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕوات؟". ئه‌نـــــجام و كۆتایی ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به "ئاسایشى وزه" ه‌وه به گشتى به‌رزى و نزمى نرخى نه‌وت و گازى سروشتى یه. پرۆژه‌ى گازى سروشتى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى به‌رده‌وام ئه‌بێت، بڕیارى پاشه‌كشه‌ى ئیداره‌ى ئه‌مریكا ته‌نها تاكتیكێك بو له ڕێگه‌ى كاخه‌زێكى نافه‌رمییه‌وه. ئه‌وه‌ى ئه‌مه زیاتر پشت ڕاست ئه‌كاته‌وه، ئیمزاكردنى دێڵێكى نوێى ئیسرائیل و میسر‌و یه‌كێتى ئه‌وروپایه له حوزه‌یرانى 2022 دا بۆ هه‌نارده‌كردنى ئه‌و گازه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى هه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا " ئورسولا فونده‌رلاین" له‌هه‌مانكاتدا ڕایگه‌یاند، سوود له گازى سروشتى قوبرس و ئیسرائیل وه‌ك جێگره‌وه‌ى گازى ڕووسیا ئه‌بینن. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، یه‌كێتى ئه‌وروپاو ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌رنامه ژینگه‌ییه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پشت به‌ستن به نه‌وت و گازى سروشتى به‌رده‌وام ئه‌بن. هه‌روه‌هل فشارخستنه سه‌ر ئۆپیك به‌رده‌وام ئه‌بێت بۆ خستنه ڕووى زیاترى بڕى نه‌وت. هه‌موو ئه‌مانه ناكاته ئه‌وه‌ى تا ناوه‌ڕاستى (2023) نرخى نه‌وت له‌خوار (70$) دۆلاره‌وه ببینین. به‌ڵام له (2023) و (2024) دا ڕۆژێك دێت نرخى نه‌وت له خوار (40$) دۆلاره‌وه ئه‌بینین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بۆ چه‌ندین ساڵى داهاتوو گازى سروشتى ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى بازاڕ و ململانێ جیۆپۆڵه‌تیكییه‌كان ئه‌بێت. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به "جیۆپۆڵه‌تیك" ه‌وه، زیاتر ڕووسیاو ڕووسه‌كان بایه‌خى پێ ئه‌ده‌ن، جیۆپۆڵه‌تیك وه‌ك "بازاڕ" نییه ناسنامه‌ى نه‌بێت و نه‌وت بفرۆشیت و دۆلارى خۆت وه‌ربگریت، به‌ڵكو لێره‌دا سنورێك هه‌یه. كونبون (كونكردن) ى به ئه‌نقه‌ستى بۆڕییه‌كه‌ى نۆرد-ستریم 2 له ده‌ریاى به‌لًتیق ڕه‌تكردنه‌وه‌ى بازاڕى ئابوریی سه‌رمایه‌داریی خۆرئاواییه‌و، سزادانى خۆرئاوایه له كۆمه‌ڵێك سنوره‌وه.. وه‌كو دیاریكردنى ده‌سته‌ڵاتى جیۆپۆله‌تیكیی ڕووسیا، سنورى ده‌روونى و ِشڵه‌ژان، سنورى ئابوریی، كاریگه‌ریی خراپ خستنه سه‌ر به‌هاى یۆرۆ. تایبه‌تمه‌ندییه‌كى سه‌ره‌كى كه ئه‌م جه‌نگه‌ى ڕووسیاو ئۆكراینا جیا ئه‌كاته‌وه له جه‌نگه جیهانییه‌كانى دیكه، ئه‌وه‌یه جه‌نگه‌كه له برى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى سه‌ربازیی و ئابوریی و دارایی و سیاسى بخاته سه‌ر دوو وو‌ڵاتى ڕاسته‌وخۆى به‌شدار، قورسایی و كاریگه‌رییه سیاسی و ئابورییه‌كه‌ى خستۆته سه‌ر ته‌واوى جیهان و ئه‌وانه‌ى به نا-ڕاسته‌وخۆ له جه‌نگه‌كه‌دا به‌شدارن. به مانایه‌كى دیكه، بۆ ناوه‌ندێكى وزه‌ى وه‌ك هه‌رێمى كوردستان چه‌نده ده‌رفه‌تێكى گه‌وره‌یه له‌م چه‌ند مانگه‌دا ژێرخانێكى ئابوریی به‌هێز بۆ خۆى دروست بكات به‌هۆى به‌رزى نرخى گاز‌و نه‌وته‌وه، هێنده‌ش پێویسته ژیرانه‌تر مامه‌ڵه به كارتى وزه‌وه بكات له جه‌مسه‌رگیریی نوێى جیهانى و هه‌رێمایه‌تییدا. کلیک لێرە بکە بۆ داونلۆدکردنی ئەم بابەتە بە شێوەی PDFە به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: سه‌رۆكـى په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه‌یه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تی، دكتۆرا له په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان – زانكۆى قوبرصـى نێوده‌وڵه‌تـى. بيبلؤطرافيا 1-US. Energy Information Administration (2012) Global natural gas consumption doubled from 1980 to 2010. For more: https://www.eia.gov/todayinenergy/detail.php?id=5810 2-جزيرة نت (2019) كم نستهلك من النفط؟.. حقائق عن الذهب الأسود بالعالم. للمزيد اضغط هنا https://www.aljazeera.net › 2019 › كم... 3-Statista (2021) Daily global crude oil demand 2006-2026 – Statista 4-Mammadyarov, E (2007) "A new way for the Caspian region: cooperation and integration". Turkish Policy Quarterly (TPQ). P 2-8. 5-Henderson, S (2022) "Reality Check for Israel’s Natural Gas Plans", The Washington Institute for Near East Policy. 6-Reuters (2021) Explainer: Why Russian exports hold sway over European and British gas prices. See here: https://www.reuters.com/business/energy/why-russian-exports-hold-sway-over-european-british-gas-prices-2021-11-03/ 7-The hill (2022) McCaul says US withdrawal from Afghanistan has emboldened Russia on Ukraine 8-WSJ (2022) What’s Behind Wall Street’s $100 Oil Forecast? 9-Barkey, J (2022) US pipeline withdrawal marks new chapter in Eastern Mediterranean. Ekathimerini:https://www.ekathimerini.com/opinion/1176904/us-pipeline-withdrawal-marks-new-chapter-in-eastern-mediterranean/ 10-Bloomberg (2021) UAE-Israel Ties Deepen as Mubadala Buys Gas Stake for $1 Billion . see here: https://www.bloomberg.com/news/articles/2021-09-02/uae-israel-ties-deepen-as-mubadala-buys-gas-stake-for-1-billion 11-Henderson, S (2022). PS. 12-I24 News (2021) Energy Minister: Israel wants to focus on renewable energy: https://www.i24news.tv/en/news/israel/politics/1639586438-energy-minister-israel-wants-to-focus-on-renewable-energy 13-رووداو (٢٠٢١) وزارة التخطيط: عدد سكان إقليم كوردستان 6.17 مليون نسمة https://www.rudaw.net/arabic/kurdistan/180120214 14-Mediterranean Institute for Regional Studies (2020) Stubborn Kurdish Petroleum Resources: Surveying Actual data and investigating the declared Numbers. Research Paper