Draw Media

پەیمانگایەكی ئەمریكی: ناكۆكیەكانی پارتی یەكێتی كوردی ملكەچی بەغداد كرد

پەیمانگایەكی ئەمریكی: ناكۆكیەكانی پارتی یەكێتی كوردی ملكەچی بەغداد كرد

2023-06-19 08:41:30


پەیمانگایەكی ئەمریكی:
"ناكۆكیەكانی پارتی یەكێتی كوردی ملكەچی بەغداد كرد"
🔻هەرێمی كوردستان لە لاوازترین دۆخیدایەو ئایندەی نادیارە
🔻ملكەچكردنی دەسەڵاتی كوردی تەنها بە لەدەستدانی كەرتی نەوتەوە ناوەستێت
🔻دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان نەك تەنها لەچاوی خەڵكدا بەڵكو لەرووی یاسایشەوە شەرعەتیان لەدەستداوە
🔻پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی ناوخۆو ئیقلیمی و نێودەوڵەتی متمانەو پێگەیان لەدەستداوە
🔻ئاشتی ناوخۆی كوردستان بەندە بەسەرزەنشتی بەردەوامیی پارتی و یەكێتی لەلایەن خۆرئاواوە
🔻كوردەكان لەكۆكردنەوەی هێزە بیانیە دژەكاندا لێهاتون, بەڵام بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خۆیان شكستخواردون
درەو:
پەیمانگای واشنتۆن:
🔹ناكۆكیەكانی ناوخۆی كوردستان, رێگەی بۆ گروپە شیعی و سونیەكان خۆشكرد سەربەخۆیی دارایی هەرێمی كوردستان لاواز بكەن, ئەوەش وایكرد هەرێم ملكەچی بەغدادبێت و قۆناغێكی نوێی پەیوەندی لەنێوان هەولێرو بەغداد بێتە ئاراوە.
🔹لەم ساڵانەی دوایدا, ململانێی مێژوویی لەسەر دەسەڵات, لەنێوان هەردوو پارتی دەسەڵاتدارەكەی كوردستان قوڵتربوەوە, هەوڵە دیپلۆماسیەكانی خۆرئاواش ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبوو.
🔹هەركات خۆرئاوا بوەستێت لە ئاڕاستەكردنی یەكێتی و پارتی, ناكۆكیەكانی نێوانیان توندتر دەبێتەوە دوای هەموو رێككەوتنێك, ئەوەش راستیەكی بەئازار دەسەلمێنێت, كە ئاشتی لەناوخۆی كوردستان بەندە بەسەرزەنشتی بەردەوامیی خۆرئاوا, لەسەر پارتی و یەكێتی.
🔹سەیرەكە لەوەدایە, كوردەكان لێهاتوون لە كۆكردنەوەی هێزە بیانیە نەیارەكانی یەكتر, بەڵام لەمامەڵەكردن لەگەڵ ناكۆكی خۆیان, شكستخواردوون.
🔹ناكۆكیە ناوخۆیەكان ئەتۆنۆمی(قەوارەی) كوردستانی لەبەریەك هەڵوەشاند, ئەو ململانێیانە یەكڕیزی و پێشكەشەكردنی دیدێكی هاوبەشی كوردی لەدانوستان كردن لەگەڵ بەغداد لەباربرد.
🔹چوارچێوەی هەماهەنگی, ئەو دابەشبونەی بەكارهێنا بۆ كۆنتڕۆڵكردن و هەژموونی زیاتری بەسەر داهاتە ناوخۆیەكانی هەرێمی كوردستان, بەتایبەت لەیاسای بودجە عێراق, كە بەم دواییە پەسەندكرا.
🔹ملكەچكردنی دەسەڵاتی كوردی تەنها بە لەدەستدانی تەواوی كەرتی نەوتی كوردستانەوە ناوەستێت, بگرە هەر دۆلارێك كە هەولێر بەدەستیدەهێنێت لەبەغدادوە, لەژێر چاودێریەكی وردی حكومەتی عێراقدا دەبێت.  
🔹ئەو دەسەڵاتەی ئێستا سەرۆكی حكومەت لەبارەی چۆنیەتی خەرجكردنی پارە هەیەتی, ملكەچی حكومەتی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیە.
🔹لەوەڵامی پەراوێزخستنی دارایی لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە, یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبەغداد كاری كرد بۆ ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستوەردان بكات, لەكاتی سەرهەڵدانی هەر ناكۆكیەكی ناوخۆیی لەبارەی داهات.
🔹شكستی پارتی و یەكێتی, بووە هۆی لەباربردنی متمانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێگەی لەسەر ئاستی نیشتمانی و هەرێمی و نێودەوڵەتی, پارتە كوردیەكان شكستیان هێناوە لەپیادەكردنی سیاسەتێكی هاوسەنگ.
🔹دیارترین ستراتیجیەت كە پیادەیان كردووە, خۆی لە كاردانەوەی زیاد لەپێویستدا بینیوەتەوە, كە بووەتە هۆی وێرانكردنی خۆیان, لەئاكامی ئەوەش هەرێمی كوردستان لەهەموو كاتێك لاوازترەو ئایندەی بە نادیاری ماوەتەوە.
🔹دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان شەرعیەتیان لەدەستداوە نەك تەنها لەچاوی خەڵكدا, بەڵكو لەرووی یاسایشەوە, بەتایبەت دوای ئەوەی دادگای باڵای عێراق بڕیاریدا كە درێژكردنەوەی ویلایەتی پەرلەمانی لەهەرێمی كوردستان نادەستوریە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand