پەیوەندی توركیا‌و هەرێمی كوردستان لەسەردەمی مەسرور بارزانیدا
2023-06-20 12:55:17
(دره‌و):
گواستنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە سنورەكانەوە بۆ ناو قوڵایی هەرێمی كوردستان، شەڕی درۆن، راگرتنی هەناردەی نەوت‌و گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانی، ئەمانە ئەو پەرەسەندنانە لەسەردەمی مەسرور بارزانیدا لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و توركیادا هاتونەتە پێشەوە.
نه‌وت و كه‌یسی ئه‌منیی
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەنكەرە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا كۆبووەوە. دوای كۆبونەوەكە لە تویتێكدا مەسرور بارزانی رایگەیاند" پیرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوەم وەكو سەرۆك لە ئەردۆغان كرد"، له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئه‌مه جاری سێیه‌مه مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
سەردانی مەسرور بارزانی بۆ توركیا، هاوكاتە لەگەڵ گفتوگۆی وەفدی توركیا‌و عێراق لەبارەی چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا كە لە بەرەبەیانی رۆژی 25ی ئازارەوە لەلایەن توركیاوە راگیراوە.
هەناردەی نەوت رێژەی 77%ی داهاتی حكومەتی هەرێمی پێكدەهێنا، ئەم داهاتە ئێستا ئیتر لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتی فیدراڵی عێراقدا دەبێت (ئەمە بەگوێرەی یاسای بودجەی 2023). حكومەتی عێراق لەچوارچێوەی رێككەوتنێكدا لەگەڵ حكومەتی هەرێم، بە فەرمی داوای لە توركیا كردووەی هەناردەی نەوتی كوردستان دەستپێبكاتەوە كە رۆژانە (400 هەزار) بەرمیل دەبێت، ئه‌مه له‌پاڵ بڕی (90 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك كه له‌رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كرێت.
لەسەرەتاوە به‌رپرسانی توركیا رایانگەیاند، دەیانه‌وێت پشكنین بۆ بۆرییەكانی نەوت بكه‌ن، بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەمساڵەوە زیانیان بەرنەكەوتووە، بەڵام بەهانەی سەرەكی توركیا لە راگرتنی نەوتی هەرێم پەیوەندی بە بڕی (ملیارێك‌و 500 ملیۆن) دۆلارەوە هەیە، كە دادگای ناوبژیوانی پاریس وەكو قەرەبووی عێراق بەسەر توركیادا سەپاندویەتی.
لایەنی توركیا دەیەوێت بەر لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، چارەنوسی پارەی قەرەبووەكە لەگەڵ عێراق‌و هەرێمی كوردستان یەكلابكاتەوە، پێشتر توركیا كاتێك بڕیاریداوە لەسەر ئەوەی نەوتی هەرێم بەبێ رەزامەندی حكومەتی بەغداد هەناردە بكات، لەگەڵ هەرێم بەوجۆرە رێككەوتنی كردووە هەر زیانێك لەم پرۆسەیە كەوتەوە، حكومەتی هەرێم قەرەبووەكەی بدات.
پێشبینی دەكرێت پرسی هەناردەی نەوت تەوەری سەرەكی سەردانی مەسرور بارزانی بێت بۆ توركیا، لەدوای نەوتیش پرسی ئەمنیی، بەدیاریكراویش كەیسی پارتی كرێكاران.
له نێچیرڤان بارزانییه‌وه بۆ مه‌سرور بارزانی
ئه‌ندازیاری په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل توركیا له بواری وزدا نێچیرڤان بارزانی بوو، كه ماوه‌ی (17) ساڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كردووه‌و ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمه، نێچیرڤان بوو كه رێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ی بواری وزه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزا كرد، رێككه‌وتنێك كه تائێستا ورده‌كارییه‌كه‌ی نازانرێت.
سه‌ره‌تای 2022 نێچیرڤان بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ‌و له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌ردۆغان گه‌یشته ئه‌نكه‌ره، له‌م سه‌ردانه‌دا ئه‌ردۆغان داوای له سه‌رۆكی هه‌رێم كرد، هاوشێوه‌ی نه‌وته‌كه، غازی سروشتی هه‌رێم ره‌وانه‌ی توركیا بكات، نێچیرڤان به‌ڵێنی پێدا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقیدا بكات، دوای ئه‌م سه‌ردانه، له ناوه‌ڕاستی شوباتی 2022دا دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوای (10 ساڵ) چاوه‌ڕوانیی، بڕیاری كۆتایی خۆی له‌باره‌ی سكاڵایه‌كه‌وه ده‌ركرد كه دژ به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵ تۆماركرابوو. دادگا بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم و پابه‌ندكردنی هه‌رێم به راده‌ستكردنی نه‌وت و غازه‌كه‌ی به حكومه‌تی فیدراڵ.
ئێستا كه مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات، چیتر كوردستان ئه‌و پێگه به‌هێزه‌ی له‌ڕووی وزه‌وه به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه‌و جڵه‌وی كه‌رته‌كه كه‌وتوه‌ته ده‌ست حكومه‌تی فیدراڵ، ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌ته‌واوه‌تی له یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراقدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك به‌پێی ئه‌و یاسایه ئیتر كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وتی هه‌رێم ده‌فرۆشێت و پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ش ده‌چێته ژماره حسابی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه، سه‌رباری ئه‌مه‌ش له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری دادگای پاریس‌دا، چیتر توركیا به‌بێ ره‌مه‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ناتوانێت بۆرییه‌كانی عێراق بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌كاربهێنێت.
دواین سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ توركیا لە رۆژی 15ی نیسانی 2022دا بوو، پاش ئەم سەردانە توركیا هەڵمەتێكی سەربازی نوێی لە هەرێمی كوردستان دژ بە پارتی كرێكاران دەستپێكرد. یەكەم سەردانیشی بۆ توركیا دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لە رۆژی 28ی تشرینی دووەمی 2019دا بوو.
په‌یوه‌ندی هه‌رێم و توركیا له‌سه‌رده‌می مه‌سرور بارزانیدا
لەسەردەمی كابینەی نۆیەمدا كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، توركیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی دژی پارتی كرێكاران، لە سورەكانەوە هێنایە ناو قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان، لەمەشدا جگە لە ئۆپراسیۆنی سەربازی زەمینی، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی "درۆن"ی توركیا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە.
ئەمڕۆ كە مەسرور بارزانی دەچێتە توركیا، لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە توركیا وەكو پابەندبوون بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێمی راگرتووە.
سەرباری ئەمە توركیا لە سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، توركیا ئاسمانی خۆی بەڕووی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانیدا داخستووە‌و هەر لەو مانگەدا بە درۆن هێرشێكی لەنزیك فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەنجامداوە، هەموو ئەمانەش بەبەهانەی جموجوڵی پارتی كرێكاران لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ تیمی یه‌كێتیی له‌ناو حكومه‌ت كردووه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه قوباد تاڵه‌بانی و تیمی یه‌كێتیی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڵام له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ توركیا، مه‌سرور بارزانی هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌بردووه.