Draw Media

هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024

هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024

2024-10-27 09:21:37



 
راپۆرتی: درەو
🔻 پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە سێ چارەکی یەکەمی 2024؛
🔹 هەناردەی نەوتی بەسرە گەیشتووە بە سەرو (922 ملیۆن و 641 هەزار) بەرمیل نەوت و زیاتر لە (73 ملیار و 42 ملیۆن) دۆلار داهاتەکەی بووە.
🔹 لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک نزیکەی (6 ملیۆن) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی نەوتی گەیارەو نزیکەی (2 ملیۆن و 706 هەزار) بەرمیل هەناردەی ئوردن کراوە، داهاتەکەشیان نزیک لە (610 ملیۆن و 860 هەزار) دۆلار بووە.
🔹 بەگشتی لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ عێراق، نزیک لە (931 ملیۆن و 255 هەزار) بەرمیل نەوتی بە بەهای پتر لە (73 ملیار و 653 ملیۆن) دۆلار و بە تێکرای ڕۆژانە (3 ملیۆن و 398 هەزار و 770) بەرمیل نەوت هەناردە کردووە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتی بە (79) دۆلار فرۆشتووە.

هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی 2024
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و بەڵگەنامەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە سێ چارەکی یەکەمی 2024؛
هەناردەی نەوتی بەسرە (922 ملیۆن و 641 هەزار و 162) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (73 ملیار و 42 ملیۆن و 371 هەزار و 137) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (5 ملیۆن و 907 هەزار و 373) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (2 ملیۆن و 705 هەزار و 972) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (610 ملیۆن و 859 هەزار و 970) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی (931 ملیۆن و 254 هەزار و 507) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 398 هەزار و 770) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (79 دۆلار و 4 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (73 ملیار و 653 ملیۆن و 231 هەزار و 108) دۆلار.
ئەگەر داتاکان وردتر بکەینەوە بە پێی هەر مانگێک لە سێ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، ئەوا؛
1.    مانگی کانونی دووەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 25 هەزار) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 939 ملیۆن و 748 هەزار و 209) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (ملیۆنێک و 19 هەزار و 132) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (464 هەزار و 306) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (95 ملیۆن و 660 هەزار و 433) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا بڕی (103 ملیۆن و 508 هەزار و 438) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 338 هەزار و 982) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 63 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 35 ملیۆن و 408 هەزار و 642) دۆلار.

2.    مانگی شوباتی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (98 ملیۆن و 183 هەزار و 554) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 658 ملیۆن و 921 هەزار و 35) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە، بەڵام (975 هەزار و 631) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (433 هەزار و 126) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (91 ملیۆن و 363 هەزار و 742) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی شوباتی (2024)دا بڕی (99 ملیۆن و 592 هەزار و 311) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 434 هەزار و 218) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 82 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 750 ملیۆن و 284 هەزار و 797) دۆلار.

3.    مانگی ئازاری 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (104 ملیۆن و 680 هەزار و 93) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 510 ملیۆن و 793 هەزار و 517) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (967 هەزار و 492) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (464 هەزار و 453) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (95 ملیۆن و 328 هەزار و 808) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بڕی (106 ملیۆن و 112 هەزار و 38) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 422 هەزار و 969) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 10 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 606 ملیۆن و 122 هەزار و 325) دۆلار.

4.    مانگی نیسانی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (100 ملیۆن و 921 هەزار و 250) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 561 ملیۆن و 304 هەزار و 594) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (ملیۆنێک و 16 هەزار و 962) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (448 هەزار و 606) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (107 ملیۆن و 179 هەزار و 984) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بڕی (102 ملیۆن و 386 هەزار و 818) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 412 هەزار و 894) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (84 دۆلار و 66 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 668 ملیۆن و 484 هەزار و 578) دۆلار.

5.    مانگی ئایاری 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (104 ملیۆن و 130 هەزار و 292) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 290 ملیۆن و 69 هەزار و 458) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردە نەکراوە، بۆیە هیچ داهاتێکیشی نەبووە.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئایاری (2024)دا بڕی (104 ملیۆن و 130 هەزار و 292) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 359 هەزار و 42) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (79 دۆلار و 61 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 290 ملیۆن و 69 هەزار و 458) دۆلار.

6.    مانگی حوزەیرانی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 11 هەزار و 928) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 307 ملیۆن و 289 هەزار و 218) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و  کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (302 هەزار و 620) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (20 ملیۆن و 156 هەزار و 913) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڕی (102 ملیۆن و 314 هەزار و 548) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 410 هەزار و 485) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 39 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 327 ملیۆن و 446 هەزار و 131) دۆلار.
7.    مانگی تەموزی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (106 ملیۆن و 125 هەزار و 200) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 669 ملیۆن و 915 هەزار و 902) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و وڵاتی ئوردن و نەکراوە، بەڵام (ملیۆنێک و 928 هەزار و 156) بەرمیل هەناردەی کێڵگەی گەیارە کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (157 ملیۆن و 521 هەزار و 26) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا بڕی (108 ملیۆن و 53 هەزار و 356) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 485 هەزار و 592) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 70 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 827 ملیۆن و 436 هەزار و 927) دۆلار.
8.    مانگی ئابی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (105 ملیۆن و 559 هەزار و 525) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 118 ملیۆن و 72 هەزار و 863) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و  کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (286 هەزار و 74) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (22 ملیۆن و 569 913) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئابی ئەمساڵدا بڕی (105 ملیۆن و 845 هەزار و 599) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 414 هەزار و 374) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76 دۆلار و 90 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 140 ملیۆن و 73 هەزار و 432) دۆلار.
9.    مانگی ئەیلولی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (99 ملیۆن و 4 هەزار و 320) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (6 ملیار و 986 ملیۆن و 256 هەزار و 342) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و  کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (306 هەزار و 787) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (21 ملیۆن و 648 هەزار و 476) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بڕی (99 ملیۆن و 311 هەزار و 107) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 310 هەزار و 370) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (79 دۆلار و 4 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 7 ملیۆن و 904 هەزار و 817) دۆلار.


تێبینی؛ لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ (تەموز، ئاب و ئەیلول)، تەنها زانیاری لەبارەی بڕو قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق بەردەستە، بۆیە تایبەت بە نرخی نەوتی فرۆشراوی عێراق و کۆی داهات پشت بە (تێکڕای نرخی نەوتی برێنت) بەستراوە، بەجۆرێک لە شەش مانگی یەکەمی ساڵەکەدا عێراق هەر بەرمیلێک نەوتی بە (3 دۆلار و 45 سەنت) هەرزانتر لە نەوتی برێنت فرۆشتووە، بۆیە  لەو سێ مانگەدا نرخی نەوت و کۆی داهاتی عێراق لەسەر بنەمای ئەو پێوەرە وەرگیراوە.

بۆ بەرچاو ڕونی بڕوانە خشتە و چارەتەکانی هاوپێچی ئەم ڕاپۆرتە؛

خشتە

چارتەکان


بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand