Draw Media

پەرلەمانتارێكی عێراق: هەرێمی كوردستان یەك بەرمیل نەوتی رادەستنەكردووەو ناشیكات

پەرلەمانتارێكی عێراق: هەرێمی كوردستان یەك بەرمیل نەوتی رادەستنەكردووەو ناشیكات

2024-10-29 09:25:40


درەو:
🔹شەداد فارس، پەرلەمانتاری رەوتی حیكمە دەڵێت: حكومەتی هەرێم یەك بەرمیل نەوتی رادەستی بەغداد نەكردووەو ناشیكات، جەختیشدەكات لەوەی، حكومەتی فیدراڵی زۆر جدی بووە لە پرسی پەسەندكردنی یاسای نەوت و غازداو، وەزارەتی نەوت چەندین پێشنیازی پێشكەشكردووە، كە یەكێك لەو پێشنیازانە ئەوە بووە كۆمپانیایەك دروستبكرێت بەناوی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگای بەسرەو پارێزگاكانی تر، هەروەها پێشنیازی ئەوەی بۆكردون كە حكومەتی هەرێم ئەو گرێبەستانەی رادەستبكات كە لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان كردوویەتی، لەپێناو گونجاندنی بەگوێرەی رێوشوێنە یاساییەكان و سیاسەتی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی، بەڵام  هەرێم تائێستا تەنها یەك نمونە لەو گرێبەستانەیان رادەستنەكردووە، وتیشی: یاسای نەوت غاز لە سایەی ئەم حكومەتەی ئێستای هەرێمی كوردستان تێناپەڕێت.
ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (العهد)راشیگەیاند: جۆرێك یاخیبون و دەستگرتنی روون هەیە بە پرۆسەی دەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی بەشێوەیەی قاچاغ، بەوهۆیەوە ئێستا عێراق بووەتە بەشێك لەو وڵاتانەی نەوت بە قاچاغ دەفرۆشن، هۆكارەكەشی حكومەتی هەرێمە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەفغانستان ئەمڕۆ دەستیگرتووە بەسەر (400) تانكەر نەوتی بە قاچاغبراوی هەرێمی كوردستاندا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand