هێمن محه‌مه‌د عه‌بدوڵا هێزی نه‌رم بریتییه له توانایی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به شێوازی نه‌رم و نیان و ئاشتییانه‌ی دوور له توندوتیژی و سوپا، هه‌روه‌ها دوور له گوشاری ئابووری و پێدانی پاداشتی دارایی (به‌رتیل)، سه‌ركه‌وتنی هێزی نه‌رم په‌یوه‌سته به ڕاده‌ی پێشكه‌وتوویی و ده‌وڵه‌مه‌ندی كلتوری وڵاته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا زیره‌كیی و لێوه‌شاوه‌یی نێردراوه سیاسییه‌كانه‌وه، ئه‌م هێزه زیاتر له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا به‌كارده‌هێنرێت و سه‌رچاوه‌كانی جێبه‌جێكردنیشی جۆراوجۆرن، میدیا یه‌كێكه له ئامرازه گرنگه‌كان كه له جێبه‌جێكردنی ئه‌م هێزه‌دا به‌كارده‌هێنرێت، چه‌مكی هێزی نه‌رمیش بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ڕوخانی یه‌كێتی سۆڤێته‌وه به‌كارهێنرا. ئێمه تا ڕاده‌یه‌ك ئاشناین به ئه‌وه‌ی هێزی نه‌رم كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و یه‌كه دهوڵهتییهكانهوه به‌كارده‌هێنرێت به‌تایبه‌تیش له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری جیهانیی به لای وڵاته‌كانیاندا ڕابكێشن و ڕووه جوانه‌كه‌ی خۆیان نیشانی جیهانی ده‌ره‌وه بده‌ن، هه‌روه‌ها بتوانن به شێوه‌یه‌كی نه‌رم و نیان و ئاشتییانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی حكومه‌ته‌كانی تر دروستبكه‌ن، ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه كه ڕێكخراوه توندڕۆكان په‌نا ببه‌نه به‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره هێزه، چونكه هه‌میشه ئه‌وه‌مان بینیوه كه ئه‌م جۆره ڕێكخراوانه به زه‌بری هێز و ئه‌نجامدانی توندوتیژیی ویستوویانه خۆیان بسه‌پێنن، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره‌ی بۆ تاڵیبان و گرووپ و بزووتنه‌وه‌كانی هاوشێوه‌ی ئاسان كردووه تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانه, ئه‌م تۆڕانه مه‌رجی سه‌پێنراوی وه‌كو پێویستیی هه‌بوونی كیانی فه‌رمی دانپێدانراو یان ده‌وڵه‌تیی نیه هه‌تا له هێزی نه‌رمدا بهكارببرێت، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ڕێگه‌ی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوه هێزی نه‌رمی تاقیكردووه‌ته‌وه و ته‌نها له ئه‌مریكا 250 هاووڵاتی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه و قایلی كردوون بڕۆنه سوریا، هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌سی تر كه هه‌ڵگری پاسپۆرتی ئهوروپیین په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانیش سوودی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رگرتووه و ده‌یان هه‌زار هه‌ژماری فه‌رمی و نافه‌رمی دامه‌زراندووه تا به‌هۆیانه‌وه هێزی نه‌رمی خۆی به‌گه‌ڕبخات بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری ئه‌فغانییه‌وه قه‌بوڵ بكرێن و له لایه‌كی تریشه‌وه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا جێپێی خۆیان بكه‌نه‌وه، له‌م باسه‌دا ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه چۆن تاڵیبان توانیویه‌تی به‌هۆی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوه هێزی نه‌رم تاقی بكاته‌وه و لێره‌شه‌وه سەرقاڵی گۆڕینی خۆیەتی لە بزووتنەوەیەکی چەکدارەوە بۆ حکومەتێکی شارستانی. تاڵیبان كاتێك له ئه‌یلولی ساڵی 1996 له ئه‌فغانستاندا ده‌سه‌ڵاتیان په‌یدا كرد، ئینته‌رنێتیان قه‌ده‌غه كرد و له هه‌ر ماڵ و شوێنێكدا ته‌له‌ڤزیۆن و كامێرا و كاسێتی ڤیدیۆییشیان به‌دی بكردایه دهیانشكاند و له‌ناویان ده‌بردن، به‌ڵام ورده ورده له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا ڕۆیشتن، وتیان دوژمنه‌كانمان كه‌ناڵی میدیاییان هه‌یه و ئێمه‌ش پێویسته هه‌مانبێت، له ساڵی 2005 دا ماڵپه‌ری فه‌رمییان به ناوی (ئهلئهماره) دامه‌زراند و هه‌تاوه‌كو ئێستا به‌م ناوه‌وه له تویته‌ر و تۆڕه‌كانی تریش نووسین و ڤیدیۆ و په‌یامه‌كان به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و سێ دیالێكتی ئه‌فغانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانیشیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی فه‌رهه‌نگی بزووتنهوهكهوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت, ئێستا هه‌زاران هه‌ژماریان له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا هه‌یه كه هه‌ندێكیان فه‌رمی و هه‌ندێكیشیان نافه‌رمین و له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه هاوسۆزییان بۆ بزووتنه‌وه‌كه هه‌یه، له‌م دواییانه‌دا كه ئه‌مریكا وڵاته‌كه‌ی چۆڵكرد ئه‌وه بوو میدیاكانی جیهان هه‌ڵهاتنی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانیان بڵاوده‌كرده‌وه له كاتێكدا كه چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه ته‌قه‌یان لێ ده‌كردن و ترسیان بڵاوده‌كرده‌وه، به‌ڵام تاڵیبان له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوه وێنه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌ی بڵاوده‌كرده‌وه و ترس و تۆقاندنهكانی به درۆ ده‌خستنه‌وه، تۆماس جۆنسۆن مامۆستا له كۆلێجی توێژینه‌وه‌ی باڵای ده‌ریایی (سه‌ربازیی) له كالیفۆرنیا ده‌ڵێت " تاڵیبان تێگه‌یشت كه بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگ پێویستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆك هه‌یه چونكه هه‌موو هاوڵاتییه‌كی ئه‌فغانیی مۆبایلی زیره‌كی پێیه، بۆیه دركیان به‌وه كرد كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانن به جه‌ماوه‌ر بڵێن كه پێویسته چ شتێك بكه‌ن"، تاڵیبان ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی له فه‌یسبووك، یوتیوب و تویته‌ره‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كاتێكیش كه تۆڕه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و سێ سه‌كۆیه داده‌خران له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه ئه‌وا ده‌یان هه‌ژماری تریان داده‌مه‌زراند به‌تایبه‌تیش له‌ڕێگه‌ی تویته‌ره‌وه كه‌متر به‌ربه‌ستیان بۆ درووستكراوه، به‌وپێیه‌ی ئه‌فغانستانی ئه‌مڕۆ زۆر جیاوازه له‌و ئهفغانستانهی كه تاوه‌كو 2001 یش هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردنی ئینته‌رنێتی تێدا ده‌درا له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، ئێستا بزووتنه‌وه‌كه مۆبایلی زیره‌كیان خۆشه‌وێت و هه‌زاران هه‌ژماریان له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی فه‌یسبووك، تویته‌ر و یوتیوب هه‌یه، به‌پێی ئامارێكی ساڵی 2020 یش نزیكه‌ی 23 ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته‌دا مۆبایلی زیره‌كیان پێیه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی زیاتر 70% ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته. له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا تاڵیبان هه‌وڵی داوه له چه‌ند ئاستێكدا كار به هێزی نه‌رم بكات، له نێوان ساڵانی 2002 هه‌تا 2009 به‌شێوه‌یه‌كی چڕ كاری له‌سه‌ر ناوبانگی خۆی ده‌كرد له ناوخۆی ئه‌فغانستاندا و ده‌ستیكرد به به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كۆمۆنیكه‌یشن و بهكاریدههێنان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی، له لایه‌كی تریشه‌وه وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌یان ئاراسته كرد بۆ پهیوهندییگرتن له‌گه‌ڵ ئامرازه‌كانی میدیا و په‌خشكردنی هه‌ڵوێسته‌كانی بزووتنه‌وه‌كه له ڕێگه‌یانه‌وه، به‌مجۆره‌ش توانی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان زیندووبوونی خۆی بسه‌لمێنێت و بڵێت كه ئێمه له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئهفغانستانداین، له‌نێوان ساڵانی 2009-2017 شدا تهماحهكانی گه‌وره‌تر بوون و پێیان خسته ئاستی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، چیتر له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌فغانستاندا له‌گه‌ڵ میدیاكانی جیهانیشدا ئاشنایه‌تی و په‌یوه‌ندی درووستكرد، به جۆرێك كه میدیاكانی جیهانی كرد به سه‌كۆیه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌یام و نیازه‌كانی، بێجگه له‌وه‌ی كه له ڕێگه‌ی چه‌ند ئێستگهیهكی ڕادیۆییه‌وه پلانی چالاكییه‌كانیان بڵاوده‌كرده‌وه، په‌یام و بڵاوكراوه‌كانی تاڵیبان ته‌نها له چوارچێوه‌ی سیاسی و سه‌ربازییدا قه‌تیس نه‌بوون به‌ڵكو به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌بوو به شیعر و ئه‌ده‌ب و ته‌نانه‌ت مۆسیقا و چیرۆكی دڵخوازی خۆیان له ڕێگه‌ی ئێستگهكانهوه بڵاوده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌ش وای كرد كه سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه تاڕاده‌یه‌ك بگۆڕێن، تاڵیبانێك كه هه‌میشه په‌نای بردبووه به‌ر چه‌ك ئێستا دێت چیرۆك و هونه‌ری تر به گوێی گوێگرانییدا ده‌دات، هاوكات ده‌رفه‌تیان بۆ په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی جیهان ڕه‌خساند تاوه‌كو بڕۆنه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبانه‌وه و وێنه بگرن و چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وه‌ش به ڕای سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوه‌كه له‌پێناو ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی حكوومه‌ته‌كانی خۆرئاوایه، له‌نێوان ساڵانی 2017 هه‌تا 2021 یشدا تاڵیبان زیاتر دركی به‌وه كرد كه پێویستیی به به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌وایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا هه‌یه، بۆیه گرنگییدانهكانی چڕكرده‌وه له‌سه‌ر ڕای گشتی جیهانیی به به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئامرازه‌كانی تری میدیا، هه‌وڵیاندا له‌م ڕێگایه‌وه خۆیان بگۆڕن بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی، له‌م ساڵانه‌دا بزووتنه‌وه‌كه توانی چه‌ندین پێگه له‌سه‌ر فه‌یسبووك و تویته‌ر و یوتیوب دابمه‌زرێنێت و هه‌تاوه‌كو ئێستاش كاریان له‌سه‌ر بكات. تاڵیبان له سێ ئاستدا تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانی ئاراسته كردووه تاڵیبان له چه‌ند ئاستێكی جیاوازدا تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی بهكارهیناوه بۆ به‌هێزكردنی هێزی نه‌رمی خۆی، له‌لایه‌ك ڕوبه‌ڕووی جه‌ماوه‌ری ئه‌فغانی و له لایه‌ك به‌ره‌و ڕووی سوپای ئه‌فغانی و له لایه‌كی تریشه‌وه ڕوبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و جه‌ماوه‌ری جیهانیی بووه‌ته‌وه. له سه‌ره‌تاكانی مانگی ئایاری 2021 دا كاتێك ئه‌مریكییه‌كان و هێزه‌كانی ناتۆ ده‌ستیانكرد به جێهێشتنی ئه‌فغانستان، تاڵیبان له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاری سه‌ربازییه‌كاندا هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی له تۆرهكۆمهڵایهتییهكانهوه ده‌ستپێكرد، سات به ساتی جموجۆڵ و گۆڕانكارییه‌كانی له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌دا به چاو و گوێی جه‌ماوه‌ری ئهفغانییدا، هه‌ڵمه‌ته‌كان به جۆرێك كاریگه‌ر بوون كه ئه‌مروڵڵا ساڵحی جێگری سه‌رۆكی ئه‌فغانستان له په‌یامێكدا داوایكرد هیزه‌كانی سوپا و جه‌ماوه‌ری ئه‌فغانی به پڕۆپاگه‌نده و بڵاوكراوه ناڕاسته‌كانی تاڵیبان نهخهڵهتین كه له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆیان و هه‌ڵهاتنی سوپاوه بڵاویاندهكهنهوه، له ئاستی ڕوبهڕووهستانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییشدا، سوهه‌یل شاهین نێردراوی تاڵیبان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له تویتێكدا كه له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بڵاویكرده‌وه ڕایگه‌یاند: تاڵیبان ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییدا بكرێته‌وه و خوازیاره گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ بكات و به‌ركه‌وتنێكی ئه‌رێنیانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت، خودی شاهین له سه‌كۆی تویته‌ر زیاتر له 530 هه‌زار فۆڵۆوه‌رسی هه‌یه. تاڵیبان زانیویه‌تی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر له وڵاته‌كه‌یدا زۆره، بۆیه زیاتر سه‌رنجی له‌سه‌ر تویته‌ر بووه، له تویته‌ردا چه‌ند ته‌كنیكێكیان به‌كارهێناوه له ئاراسته‌كردنی هێزی نه‌رمدا، بۆیه به‌رده‌وام جریوهكانیان به عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا ته‌كنیكی چه‌ندباره بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته گرنگه‌كانیان به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها جریوهكان به ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆیی (خه‌ڵكی ئه‌فغانیی) له‌لایه‌ن زه‌بیحوڵڵا موجاهیده‌وه كراون و ئه‌م هه‌وڵیداوه ئاسایش و ئارامی ناوخۆی وڵات له‌سه‌رده‌می تاڵیبان به هه‌ردوو شێوه‌زاری پشتۆی و دری بڵاوبكاته‌وه ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌فغانیی هه‌ڵنه‌یه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه وێنه‌یه‌كی ترسناك بۆ بزووتنه‌وه‌كه دروست نه‌كه‌ن, هاوكات به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی هاشتاگ له بڵاوكردنه‌وه‌ی درووشمهكاندا بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر بڵاوببنه‌وه و زووتر بدۆزرێنه‌وه یان ببینرین یه‌كێكی تر بووه له شێوازه‌كانیان له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا, ته‌كنیكێكی تریان به‌كارهێنانی كه‌ناڵی جێگیره‌وه بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام په‌یامی خۆیان به گوێی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان و جیهاندا بده‌ن و لێیان دانه‌بڕێن, هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن یوتیوبه‌وه سانسۆریان خرابێته سه‌ر ئه‌وا له تۆڕی ستریم یارد سه‌ریان ده‌رهێناوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر تویته‌ر مه‌ودای فراوان نه‌بووه بۆ ناوه‌ڕۆكه دورودرێژهكانیان ئه‌وا له تیلیگرامه‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند تۆڕێكی تری جێگیرهوهدا. به‌ده‌ر له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ته‌كنیكی تری هێزی نه‌رم له نامیلكه‌یه‌ك به ناوی (چۆن تاڵیبان له گونددا سه‌ركه‌وت) نووسه‌ری ئه‌مریكی مارك سكستون ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه چۆن ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌كه پێش ئه‌وه‌ی گوندێك كۆنترۆڵ بكه‌ن هه‌ڵمه‌تی هاوشێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانیان ڕێكده‌خست، ڕوبه‌ڕوو گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك خێڵ و پیاوانی ئایینی دا له گونده‌كاندا درووست ده‌كرد، له‌وێشه‌وه كارلێكیان له‌گه‌ڵ گوندنشیناندا ده‌كرد و هه‌وڵی قایلكردنیان ده‌دا، دواتریش له‌وانه‌وه زانیاری‌یان ده‌ستده‌كه‌وت، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك باردا به‌شێك له گوندنشینه‌كان شانبه‌شانی چه‌كدارانی تاڵیبان شه‌ڕیان ده‌كرد، ئه‌ندامه چالاكه‌كانی تاڵیبان له پێش گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیش چاویان كه‌وتووه به پیاوانی ئایینی، سه‌رۆك هۆزه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌شی كه پێچه‌وانه و دژی بهرنامهیانن تاوه‌كو بتوانن له‌گه‌ڵیاندا كۆڕاییهك درووستبكه‌ن به ئاراسته‌ی چونهپاڵ ڕهئییهكانی ئه‌وان و قایل كردنیان. كه‌ناڵی جه‌زیره یه‌كێك له گرنگترین سه‌كۆكانی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بووه له‌باره‌ی تاڵیبانه‌وه، له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی تاڵیبان له كابولی پایته‌خت تاوه‌كو ئێستا ئه‌م كه‌ناڵه له ڕێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن، ماڵپه‌ر، فه‌یسبووك، ئینستاگرام و یوتیوبه‌وه سه‌دان هه‌واڵ و ڕاپۆرتی له‌باره‌یانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌شێكی زۆریان له سوودی ئه‌و گرووپه‌دا بوون، به‌شێك له‌وانه بانگه‌شه‌ن بۆ تاڵیبان و تواناكانی به‌ڕێوه‌بردنی و به‌شێكی تریشیان گواستنه‌وه‌ی لێدوانی به‌رپرسان و گۆشه‌نیگای بزووتنهوهكهیه. له نوێترینیاندا، چاوپێكه‌وتنێكی عه‌بدولقه‌هار به‌لخی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستانه له‌گه‌ڵ جه‌زیره‌دا كه له ڕۆژی (9ی تشرینی یه‌كه‌می 2021) بڵاوبووه‌ته‌وه، وته‌بێژه‌كه چه‌ند لایه‌نێكی گرنگ له‌باره‌ی سیاسه‌ت و گۆشه‌نیگای گرووپه‌كه له دنیای ئه‌مڕۆدا ده‌خاته‌ڕوو، له پرسی گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كو داعش و قاعیده‌دا وته‌بێژ وه‌ڵامێك ده‌داته‌وه كه به جیهان ده‌ڵێت ئێمه وه‌كو ئه‌وان نین به‌ڵكو ئه‌وان توندڕه‌ون و خه‌ڵك ئه‌وانی ناوێت، به جیهانی ئیسلامی‌یش ده‌ڵێت ئێمه سازش له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئایینه‌كه ناكه‌ین و ڕێگه ناده‌ین سنووره‌كانی ئیسلام ببه‌زێنرێت، وته‌بێژ چه‌ند ته‌وه‌رێكی تریش باس ده‌كات، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و دراوسێكاندا، خواستی خۆیان نیشانده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ و به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا و چین و ڕووسیا، باس كردن له مافی مرۆڤ و مافی ئافره‌تان، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی ڕۆژنامه‌وانیی، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی سه‌رۆكی تاجیكستان، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ (ئێران، تاجیكستان، ئۆزبه‌كستان، پاكستان) به‌شی تری گفتوگۆكهن كه له گرنگترین ئه‌و باس و خواسانهن كه تاڵیبان پێویستییه‌تی جیهان گوێی لێ بێت و له ده‌می خۆیانه‌وه بیبیستن. میدیا، ده‌كه‌وێته ناو قوتابخانه‌ی دیپلۆماسییه‌تی گشتی خۆسه‌پێنه‌وه، ئه‌م قوتابخانه‌یه پێی وایه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی خێرا (ته‌له‌ڤزیۆن، ڕادیۆ، گۆڤار، تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) كه‌ناڵی خێرا و خۆسه‌پێنن و ده‌توانن له ڕێگایانه‌وه كار له‌سه‌ر گۆڕینی ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بكرێت, ده‌توانین بڵێین هێزی نه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان زیاتر له چوارچێوه‌ی میدیا و تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندایه و نه‌یتوانیوه له پراكتیكدا جێپێی خۆی دیاری بكات. دوای واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان ئەمریكا و بزوتنەوەی تاڵیبان لە ده‌وحه، وتەبێژی بزوتنەوەكە ڕایگەیاند " تەواوی هێرشە چەكدارییەكانمان لە ئەفغانستاندا ڕاگرتووە, چاوەڕوانین ئەمریكا بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات و ئەفغانستان جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە بۆ ژێر پەیڕەوكردنی سیستمی ئیسلامی"، ڕێككەوتنه‌كه دەنگدانەوەی زۆری لە ناوەندە سیاسی و میدیاییه‌كاندا هه‌بو, گرنگترین خاڵه‌كانی بریتی بوون له كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و ڕێگەنەدانی تاڵیبان بە گەڕانەوەی ڕێكخراوی قاعیدە بۆ ئەفغانستان, ڕێككەوتنەكە لەسەر ئاستی جیهان بەشداری تێدا كرا و زیاتر لە 20 وڵاتی ناوچەكە نوێنەریان لە مهراسیمهكهیدا هەبوو.
ئەنوەر كەریم بەرپرسیاری یەکەم لە دابەزینی بەهای لیرەی تورکی ( رەجەب ئەردۆگان) سەرۆکی تورکیایە بە هۆی دەست تێوەردانە بەردەوامەکانی لە کارەکانی بانکی ناوەندی کە پێویستە دەزگایەکی سەربەخۆ بێت دوور بێت لە دەستی سیاسیەکانەوە ، بەڵام بیرکردنەوەی ئەردۆگان پێدەوترێت( view Unorthodox ) پێچەوانەی یاساکانی ئابوریە. بانکی ناوەندی لە 4 مانگی رابردوودا( 500) basic point دابەزاندوە لە ئێستادا ڕێژەی سوودی بانکی 14% یە، کێشەکە ئەوەیە لە بەر ئەوەی هەڵئاوسان لە تورکیادا لە 21%. بانکی ناوەندی دەبوو رێژەی سوودی بانکی دانەبەزاندایە . چونکە بەیاسا ی ئابوری کاتیک هەلئاوسان بەرزە ئەبێت ڕیژەی سوودی بانکی بەرزبکەیتەوە تاکو بازاڕ خاوبێتەوە ، لە ئیستادا لەسەرتاسەری جیهاندا بانکەکان خەریکی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکین . بۆ نموونە (پوتین) سەرۆکی ڕووسیا سوپاسی بانکی ناوەندی ووڵاتەکەی کرد کە ڕیژەی سوودی بانکی بەرزکردۆتەوە بۆ کۆنتڕۆڵی هەلئاوسان . وە گاڵتەی بەسیاسەتی بانکی ناوەندی تورکیا کرد لە ڕۆژی (22-12) ، وە ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئەمریکادا گەیشتۆتە6.2 % بانکی ناوەندی ئەمریکی بڕیاری داوە 3 جار ڕیژەیی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە بۆ ساڵی داهاتوو. ئەردۆگان پێچەوانەی ئەم یاسایە کاردەکات بۆ یە بازاڕیش لیرەی تورکی دەفرۆشێت ئەبیتە هۆی دابەزینی ، کەبەهای 1 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 18.4 لیرە ،واتە بەڕێژەی 60% دابەزی بۆ ساڵی 2021 ئەم دابەزینە کاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە 1- توانای هێزی کڕین کەمدەکاتەوە . 2- دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی هەڵئاوسان . 3- خەڵک زیاتر هەژارتر دەبێت 4- دەبیتە هۆی بیزنسەکان زیاتر سەرمایەکانیان ببنە دەرەوە. 5- سەرمایەی بیانی نەیەتە ناو ووڵاتەکەوە لە بەر ئەوەی بانکی ناوەندی سەربەخۆ نیە. 6- قەرزە دەرەکیەکانی سەر تورکیا زۆر قورس دەبیت بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە . چۆن بە های لیرەی بەرزبوەوە. دوای ئەوەی کە بەهای لیرە بەتەواوی دابەزی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ، حکومەت هات پلانی دانا، بۆ ئەوەی خەڵکی تورکیا واز لە دۆلار بهێنن، پارەکانیان بە لیرە دابنێن لە بانکەکاندا ، هەرچەندە بەپێێ راپۆرتەکان نیوەی خەڵکی تورکیا پارە پاشەکەوتکراوەکانیان یان ( ئالتون یان دۆلار ) . ئەمەش پلانەکە یە . 1- خەڵكی تورکیا پارەکانیان لە بانکدا دابنێن بە لیرەی تورکی ئەگەر بێت‌و بەهای لیرەی تورکی زیاتر لە سوودی بانکی دابەزێت ئەوا وەزارەتی خەزینەی تورکیا ئەو جیاوازیەی دەبژێرێت بۆ پاشەکەوتکەرەکە بۆ ساڵەکە ، ئەمەش دیسانەوە ئەبێت باجدەری تورکی بیدەن . بۆ نمونە ئەگەر پاشەکەوتکەرێک بە رێژەی سوودی بانکی 15% پارەکە پاشەکەوتبکات . ئەگەر بەهای لیرەی تورکی بە ڕێژەی 20% دابەزی لە ماوەی ئەو ساڵەدا ئەوا وەزارەتی خەزینەی تورکی رێژەی 5% بۆ دەبژێڕیت 2- حکومەت هات لە ڕیگای 3 بانکی تورکیەوە دەستیان کرد بە دۆلار فرۆشتن لە ناو بازاڕدا کە لە ڕۆژی 2 شەممەو 3 شەمەدا 6 ملیار دۆلار فرۆشراوە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای لیرە . ئەمەش زیان بەیەدەکی بانکی تورکی ئەگەیەنێت کە بەرەو کەمبونەوە دەبات. کە داتاکانی بانکی ناوەندی تورکیا پیشانی داوە یەدەک دابەزیوە بۆ 12 ملیار دۆلار کە هەفتەی پێشووتر 21 ملیار دۆلار بوە . وە خستنە ناوەوەی ئەو پارەیە دەبێتە هۆی زیادکردنی هەڵئاوسان . 3- ئەم دابەزینەی بەهای لیرە نرخی ( Insuring against a sovereign default) واتە بۆ دڵنییای دانەوەی قەرزاکان کە دوانەکەویت لە کاتی دیاریکراودا زۆر بەرزبۆتەوە، هوندێ ڕاپۆرت ئاماژە بەوەدەکەن کەوەک عێراق وایە. چارەسەر . حکومەتی تورکیا ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە سەر یاسا کلاسیکیەکەی ئابوری ڕێژەی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی هەڵاوسان کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەهای لیرەش بەرزئەبێتەوە ، ئەگەر ئەمە نەکات زیاتر بەهای لیرە دادەبەزێت، ئامادەکردنی ؛ ئەنوەر کەریم https://www.newsbreak.com/news/2468758967370/turkey-s-state-banks-boosted-lira-rally-after-erdogan-rescue-plan-four-sources
(درەو): رۆژی هەینی ئەم هەفتەیە لەسەر سنوری روسیا‌و ئۆكرانیا رۆژێكی ئارام نەبوو، بەپێی قسەی بەرپرسانی ئۆكرانیا" هێزە داگیركەرەكانی روسیا" رێككەوتنی ئاگربەستیان لەو رۆژەدا (6 جار) شكاندووە. ئەم بەریەككەوتنو پێشێلكارییان نوێ نین، ماوە لەدوای ماوە روودەدات، بەڵام شتە مەترسیدارەكە كە هەموان هۆشداری لەبارەوە دەدەن ئەوەیە، جەنگێكی گشتگیر لەنێوان روسیا‌و ئۆكرانیا رووبدات، بەتایبەتیش كە چەند ساڵێكە ناكۆكییەكی توند لەنێوان هەردوو وڵات‌دا هەیە. ئێستا وڵاتانی خۆرئاوا‌و ئۆكرانیا دەڵێن، روسیا هێزی سەربازی گەورەی لەسەر سنور كۆكردوەتەوەو ئامادەكاری بۆ جەنگ دەكات، بەڵام روسیا ئەم قسەوباسانە رەتدەكاتەوە. رۆژی هەینی ئۆلێكسی ریزنیكۆڤ وەزیری بەرگری ئۆكرانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەیدا رایگەیاند، روسیا زیاتر لە (94 هەزار) سەربازی لە سنوری ئۆكرانیا كۆكردوەتەوە.. هەواڵگری ئێمە شیكاری بۆ هەموو سیناریۆكان، لەنێویشیاندا خراپترین سیناریۆ دەكات، رەنگە لە كۆتایی مانگی داهاتوودا روسیا هێرش بكات". رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریكی لەزاری دەزگای هەواڵگری ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، كرملن ئامادەكاریی بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو لەچەند بەرەیەكەوە هێرش بكات. بەپێچەوانەی خەمڵاندنی ئۆكرانیا، هەواڵگریی ئەمریكا پێیوایە روسیا تەنیا نزیكەی (70 هەزار) سەربازی لەسەر سنور كۆكردوەتەوە، بەڵام پێشبینی ئەوە دەكات ئەم ژمارەیە بۆ (175 هەزار) سەرباز زیاد بكات. لەبەرامبەردا روسیاش دەڵێ ئۆكرانیا هێزێكی سەربازی زۆری لەناوچەی (دونباس) لەسەر سنور كۆكردوەتەوە. چاودێران بۆچونی جیاوازیان هەیە لەبارەی نیازی راستەقینەی روسیا لەم جموجوڵە سەربازییانە، هەندێك دەڵێن سەرۆك ڤلادیمیر پۆتن بڕیاری خۆی لەبارەی شەڕەوە یەكلاكردوەتەوە، هەندێكی تر پێیانوایە بابەتەكە پەیوەندی بە هەندێك هۆكاری ناوخۆی روسیاوە هەیە لەوانە پەردەپۆشكردنی دۆسییەی ئەلێكسی ناڤالنی رێبەری ئۆپۆزسیۆن، لەسەر ئاستی دەرەوەش روسیا دەیەوێت بڕیاری ڤلادیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا‌و وڵاتانی خۆرئاوا تاقی بكاتەوە. هەندێكی تر پێیان وایە روسیا تەنیا ئۆپراسیۆنێكی سەربازی سنوردار لەناوچەی (دونباس) ئەنجام دەدات، بەوپێیەی روسیا پێیوایە ئۆكرانیا لەم ناوچەیە پرۆسەی پاكتاوی رەگەزیی ئەنجام دەدات. تۆڕی (سی ئێن ئێن) دەڵێ، ئەمریكاو پەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) پێیانوایە جێگیربوونی هێزەكانی روسیا لەسەر سنوری ئۆكرانیا، لەم چەند هەفتەی دوایدا "ناسروشتییە". مانگی (نۆڤێمبەر)ی رابردوو، مانگە دەستكردەكان جموجوڵی ئامێری سەربازی گەوریان لە بنكەیەكی راهێنان بەدی كردووە، كە نزیكەی (300 كیلۆمەتر) لە سنوری ئۆكرانیاوە دورە، ئەو كەلوپەلانەی كە روسیا رەوانەی سنوری كردوون بریتی بوون لە زرێپۆش‌و تۆپهاوێژو تانكی جەنگی. سەرباری ئەم قسەوباسانە، هێشتا زانیاری پێویست لەبەردەستدا نییە كە بانگەشەی وڵاتانی خۆرئاوا لەبارەی ئەگەری هێرشی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا بسەلمێنێت. زۆرینەی بنكە سەربازییەكانی روسیا دەكەونە خۆرئاوای وڵاتەوە، ناوچەیەك كە روسەكان لەڕووی مێژووییەوە پێیانوایە مەترسی بۆسەر وڵاتەكەیان لەم ناوچەیەوە دێت. رۆژی 1ی ئەم مانگە، روسیا مانۆڕێكی سەربازی زستانەی لە نزیك سنوری ئۆكرانیا راگەیاند، نزیكەی (10 هەزار) سەرباز بەشدارییان تێدا كرد، ناوەڕاستی مانگی مارسی رابردووش روسیا سێ مانۆڕی سەربازی گەورەی لەسەر سنوری ئۆكرانیا ئەنجامدا. لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەناوچەی (دونباس) شەڕ لەنێوان ئەو هێزە ئۆكرانیانەی كە روسیا پاڵپشتییان دەكات لەگەڵ هێزەكانی سوپای ئۆكرانیا بەردەوامەو تادێت توندتر دەبێتەوە. ئاژانسی فەرمی هەواڵەكانی ئۆكرانیا باسی لەوەكرد، روسیا رۆژی هەینی چەكی پێشكەوتووی بەكارهێناوە، جۆرە چەكێك كە بەكارهێنانی لەناوچەی (دونباس)ی خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا بەگوێرەی رێككەوتنی ئاگربەست كە شەش ساڵ لەمەوبەر لە مینسك ئیمزاكراوە، قەدەغە كراوە. ئەم قسانە لەكاتێكدا دەكرێن كە رێككەوتنی ئاگربەست لەناوچەكە چەندینجار لەلایەن هەردوولاوە پێشێلكراوە. لەسەرەتای ئەمساڵەوە، ئاستی پێكدادانی نێوان جوداخوازەكان كە روسیا پشتیوانیان دەكات لەگەڵ هێزەكانی ئۆكرانیا لەناوچەی (دونباس) زیادی كردووە، بەجۆرێك هەندێكجار بەهۆی تەقەی هێزەكانی روسیاوە سەربازانی ئۆكرانیا كوژراون. شەڕی نێوان روسیا‌و ئۆكرانیا لە ساڵی 2014وە دەستی پێكردووە، ئەم شەڕە بوو بەهۆی كوژرانی زیاتر لە (13 هەزار) كەس، ئەمەش دوای راپەڕینێكی جەماوەریی كە لە كیێڤ رویدا‌و بوو بەهۆی لادانی سەرۆكی وڵات، بەدوای ئەمەشدا روسیا نیمەدورگەی (كریمیا)ی خستە سەر خاكی وڵاتەكەی كە بەشێك بوو لە خاكی ئۆكرانیا. لە ئەگەری روودانی شەڕو هێرش بۆ سەر ئۆكرانیا، ئەمریكا هەڕەشەی زیادكردنی سزائابورییەكانی دەكات لەسەر روسیا.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر به پێی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، کە له میانەی كۆنفڕانسی (COP26) ی نۆڤه‌مبه‌ری (2021) ەوە ئاماژەیان پێکردوە، زیاتر له (800) ملیۆن كه‌س به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه له جیهاندا تووشی برسێتی بون، هه‌روه‌ها به پێی پرۆگرامی ژینگه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان عێراق له ڕیزی (5) مین ئه‌و ووڵاته هه‌ستیارانه‌دایه كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاری تێ ئه‌كات. به پێی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، چاوەڕوان ئەکرێت تاوه‌كو ساڵی (2035) به‌بڕی (10) دە ملیار و هەشت سەت ملیۆن م3 عێراق تووشی كه‌مئاویی بیێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق ئێستا (40) ملیۆن كه‌سه به‌ڵام له‌ساڵی (2050) رێژه‌ی دانیشتوان بگاته دوو هێنده زیاد بكات و ببێته (80) ملیۆن كه‌س. ئالۆک شارما، سەرۆکی لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا، لە پێش چاوی نوێنەرانی زیاتر لە (190) وڵاتی جیهان لە گڵاسگۆی سکۆتلەندا لە لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گۆڕانی کوشوهەوا کۆبوونەتەوە، ئەڵێت "هەرەشەیەکی ڕێستەقینە لەسەر هەسارەکەمان دروستبووە، ڕێژەی گازەکانی دوانۆکسیدی کاربۆن، میسان و نایترۆجین هێندە زیادیان کردووە، کە 800 هەزار ساڵە شتی وا رووینەداوە. له ساڵی (1992) ه‌وه ئه‌وه (29) ساڵه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كۆئهبێـتهوه، چاره‌سه‌رێكیان بۆ ئه‌م گرفته پێ نییه!. ساڵانه نزیكه‌ی (196) ده‌وڵه‌ت واژۆی ئه‌كه‌ن كه ڕێگه له به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ووشكه ساڵی و به بیابانبون و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو بگرن، كه ئه‌مانه هه‌موو یه‌ك گرفتن و به‌هۆی یه‌كه‌وه‌و به‌دوای یه‌كدا دروست ئه‌بن، كه‌چی وه‌كو بوریس جونسون له میانه‌ی كۆنفرانسی (COP26) له (2ی نۆڤه‌مبه‌ری 2021) وتی " ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره فریا نه‌كه‌وین، زەوی بەکەڵک نایات و جرج و مشك ئه‌مانخوات". كوردیش، به‌شێكه له‌م گۆی زه‌وییه، له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ش به‌شێكه له ناوچه‌یه‌كی ترسناكی سیاسیی و جیۆپۆڵه‌تیكی سه‌خت، كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقه، بۆخۆی به سروشت ناوچه‌یه‌كی كه‌م باران و گه‌رمه‌و به هه‌ڵمبونی زۆرتره. ئەم ڕەوشە نالەبارەی پیسبون و گەرما بەڕێژەی (93%) کاری لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراق کردوە. هەرچۆنێک بێت ئەم پرسە ئێستا بۆتە تۆپیکی نەمبەر وەن لە ناو بابەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. بۆیه گرنگه هەرێمی کوردستانیش کە خاوەنی یەدەگی سروشتی و سەرچاوەکانی ئاوە ئه‌رك و ئامانجی گه‌ردونی خۆی دیاری بكات، سه‌لماندنی زانستی و گه‌ردوونی –Universal بۆ نمونه: له‌بواری پرسه‌كانی گۆڕانی كهشو هه‌وا-Climate Change و گه‌رمبونی گۆی زه‌وی –Global warming و پیسبون-Pollution و هه‌نگاوه‌كانی ڕێگریكردن له گه‌وره‌تربونی گرفته‌كه. كه له به‌رئه‌نجامی كاركردنی نا-ستاندارانه‌ی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گاز یان كارگه‌كاندا، یاخود ڕه‌چاونه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروستانه‌و ژینگه‌ییانه له‌گه‌ڵ ڕووبار‌و ده‌ریاچه‌و به‌نداوه‌كاندا ئه‌م گرفتانه دروست ئه‌بن. لێره‌دا، ئێمه له‌مه‌ولا ئه‌پرسین: كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و كارخانه‌كان چه‌ندیان بۆ خۆیان ده‌ست كه‌وتوه، چه‌ند پێویسته وه‌ك به‌رنامه‌ی هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی (Corporate Social Responsibility) به پێی گرێبه‌سته‌كان بده‌ن به پاك ڕاگرتنی ژینگه‌و بیناكردنی ڕێگه‌وبانه‌كان و هاریكارییه‌كانی تر!. تا چه‌ند به ئه‌ركه ژینگه‌ییه‌كان هه‌ستاون؟. ئه‌م هۆشیارییه چۆن شۆڕ بكه‌ینه‌وه بۆ خواره‌وه‌و هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه؟. یه‌كێك له هه‌ره گرفته داخهێنهرهكانی كه‌رتی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان كه له دوای ساڵی (2006) كرا، دروست نه كردنی كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی- خۆماڵی – نیشتیمانی- كوردیی بو. ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین به‌شێك له‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ی كه كاركردنیان له كێڵگه‌كانی هه‌رێم دا كه‌وته ئه‌ستۆ ئه‌زمونێكی ئه‌وتۆیان نه‌بو، ته‌نانه‌ت چه‌ندین كۆمپانیای (بیانی) له‌وانه ته‌مه‌نی دامه‌زراندنیان هه‌مان ته‌مه‌نی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه!. ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌مان بكه‌وێته به‌رمه‌ترسیی ئابوریی (چونكه ئاستی خه‌رجی ئه‌و جۆره كۆمپانیایانه زۆر زۆره) هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ژینگه تێك بچێت و پاشانیش سروشتی كێڵگه‌كان و توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كان تێك و پێك بشكێنن، كه به ملیۆنه‌ها ساڵ له ته‌مه‌نی زینده‌وه‌رو مادده ئۆرگانییه‌كان بونه‌ته هۆی دروستبونی ئه‌و نه‌وت و گازه له ژێر زه‌ویدا. من، ئه‌گه‌رچی به‌ڵێنم داب‌و، له‌خزمه‌ت ئه‌م پرسه‌دا به پهپهرێكی ئه‌كادیمی ته‌واو به‌شداربم و، له په‌یمانگه‌ی مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی بڵاوبێته‌وه. به‌ڵام هه‌ستمان به‌دواچون و ته‌ماشاكردنی داتا مه‌ترسیداره‌كان، بڕیارماندا له‌بری هه‌موو حیزب و میدیا‌و داموده‌ستگه فه‌رمییه‌كان (كه بایه‌خێكیان بۆ ئه‌م بابه‌ته نییه) له سیاساتی گشتییان دا، كۆنفڕانسێكی جیهانی له هه‌رێمی كوردستان له مانگه‌كانی داهاتودا ببه‌ستین.
راپۆرتی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست كۆڵن پاوڵ ده‌یزانی كه بۆ هه‌میشه ناوی ئه‌و ده‌به‌سرێته‌وه به داگیركارییه شومه‌كه‌ی 2003ی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ده‌بێت پێگه‌و ناوبانگه‌كه‌ی باجی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییه ناراستانه بدات كه وه‌ك پاساوێك به‌كارهێنران بۆ روودانی جه‌نگ. "من درۆم نه‌كرد، نه‌مده‌زانی كه راست نییه. من وه‌زیری ده‌ره‌وه بووم، نه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری،" ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكیدا وای وت، ته‌نها چه‌ند مانگێك پاش ئه‌وه‌ی داوای لێكرا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش بكات له ئیداره‌كه‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش. به‌ڵام "من كاتێكی زۆر به‌فیرۆ ناده‌م له‌وه‌ی سه‌یری ئاوێنه‌ی روداوه‌كانی رابردوو بكه‌م، چونكه تازه تۆ ناتوانی هیچ شتێك بگۆریت،" هه‌روه‌ها وتی: "من خه‌ڵكم دیوه ناخی خۆیان خواردووه به زیندوویی، ئه‌ویش به بیركرنه‌وه له‌وه‌ی ده‌یانتوانی چی شتێك بگۆرن." راستی كرد پاول، ئه‌و كه رۆژی 2 شه‌ممه‌ی رابردوو له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد ئه‌ویش پاش وه‌رگرتنی چاسه‌ری شێرپه‌نجه، نه‌ك به‌هۆی بیركردنه‌وه له عێراق. ئه‌و زۆرینه‌ی پاشماوه‌ی ژیانی له قسه‌كردن بۆ خه‌ڵك به‌سه‌ر برد سه‌باره‌ت به سه‌ركردایه‌تی كردن و به‌هاكانی ئه‌مریكا. ئه‌و به وریاییهوهو زۆر سه‌ركه‌وتوانه توانی ناوبانگی خۆی جارێكی دیكه دروست بكاته‌وه وه‌ك یه‌كێك له متمانه پێكراوترین كه‌سایه‌تییه‌كان له ئه‌مریكادا. به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ههوڵو خۆ ته‌رخان كردنه‌كانی بۆ له‌بیركردنی رۆڵی ئه‌و له دروستكردنی جه‌نگێكی پر مه‌سره‌ف و تێوه‌گلانی ئه‌مریكا له عێراق كه ئێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌و په‌ڵه‌یه به رابردووی ئه‌وه‌وه هه‌رگیز ناسرێته‌وه. هه‌ركات پرسیاری لێبكرایه له‌وباره‌یه‌وه، هه‌میشه به ئهسهفێكهوه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌و ده‌یوت. "زۆر به ئازاربوو". هه‌ندێك كاتیش ده‌یوت "ئێستاش ئازارم ده‌دات". زیاتر له 4 هه‌زار ئه‌مریكی و سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی عێراقی مردن بەهۆی ململانێی یاخی بوەکانەوە کە داگیرکردنی عێراق رێگەخۆشکەر بوو بۆ کردنەوەی ئەو دەرگایە. هه‌رچه‌نده عێراق ماوه‌یه‌كی زۆربوو وه‌ك مه‌نجه‌ڵی بوخار له ناوه‌وه ده‌كوڵا، به‌ڵام ئه‌وه چونه ژوره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌ره‌نجامی ره‌فتاره‌كانی جه‌نگ بوو كه سه‌ری مهنجهڵهكهی ته‌قانده‌وه‌و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له ناو توندوتیژی و قه‌یرانی ئابوری‌دا نوقم كرد. ئه‌وه جه‌نگێكی پێشتری ئه‌مریكابوو دژی عێراق كه خۆشه‌ویستی و ناوبانگێكی گه‌وره‌ی پێ به‌خشی، وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش – گه‌نج ترین و یه‌كه‌مین ره‌شپێست كه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتبێت له مێژوودا – ئه‌وه كۆڵن پاوڵ بووك پێشنیاری بۆ جۆرج ده‌بلیو بوش كرد كه كۆتایی ساڵی 1990 كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و كاریگه‌ر سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان به‌كاربهێنێت بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی داگیركارییه‌كه‌ی عێراق بۆ كوه‌یت. نزیكه‌ی 12 ساڵ له دوای ئه‌و روداوه كاتێك كابینه‌ی نوێی ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، كه بریار بوو سه‌دام حوسه‌ین دور بخه‌نه‌وه، كۆڵن پاوڵ ئه‌وكاته له پۆستێكی جیاوازدا بوو. چه‌ند مانگێك پاش سوربونی ئیدارەی ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە سەدام حوسەین چەکی ئەتۆمی دروستکروە، کۆشکی سپی داوای لە پاول کرد کە ئامادەکاری بۆ داگیرکاری بکات. لە مانگی شوباتی 2003، لە کاتێکدا هێشتا ترسی ئەگەری دوبارەبونەوەی کردەوەی تیرۆرستی تەواوی ئەمریکای تەنی بوو، وەک سەرکردەیەکی سەربازی و ستراتیجی ئەمنی وتارێکی لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی پێشکەش کرد‌و ئەوەش هێزو متمانەی ئەوی زیاتر کرد. "هەر شتێک من ئەمرۆ دەیلێم پاڵپشتە بە چەندین سەرچاوەی بەهێز،" پاوڵ وتاره‌كه‌یدا وای وت كه ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ده‌ستپێكردنی داگیركارییه‌كه پێشكه‌شی كرد. "ئه‌مانه گریمانه نین، ئه‌وه‌ی ئێمه پێتان ده‌ده‌ین راستی و دهرهنجامهكانن له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری تۆكمه." وتاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، گومان و دودڵی خه‌ڵكی نه‌هێشت سه‌باره‌ت به داگیركارییه‌كه له‌ماوه‌ی شه‌وێكدا. رۆژنامه‌نوسه‌كان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر پاوڵ وا بڵێت كه‌واته راسته. دواتر‌و پاش ئه‌وه‌ی پشكنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان چونه عێراقه‌وه‌و داگیریان كرد، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی چه‌كی ئه‌تۆمی و بایهلۆجییان نه‌دۆزییه‌وه. پاوڵ لۆمه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری كرد كه زانیارییه‌كانیان هه‌ڵه‌بوون، له جیاتی لۆمه‌ی ههڵخهڵهتێنهرهكان و ئه‌وانه‌ی كه حه‌زی داگیركارییان هه‌بوو. "ئه‌مه نه‌نگی و عهیبهیهكه له مێژووی مندا،" كۆڵن پاوڵ له چاوپێكه‌وتنێكدا له ساڵی 2005 وای وت.
درەو: ئەلكسەندەر نازارۆڤ - RT رەجب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی سیاسەتێکی جیاواز لە پەیوەندییەکانی دەرەوی وڵاتەکەیدا پەیڕەو بکات، بەنیازە لەو سۆنگەیەوە تەحەدای کۆمەڵێک وڵات بکات کە بەراورد بە وڵاتەکەی خۆی زۆربەهێزترن. ئەو شێوازەی کە ئەردۆغان، ئێستا پەیڕەوی دەکات تاڕادەیەکی زۆرهاوشێوەی ئەو سیاسەتەیە کە پێشتر(ئەدۆڵف هیتلەر) کە لە دەمی جەنگی جیهانی دووەمەدا پەیڕەوی کردبوو، کە بریتی بوو لە قۆستنەوەی خاڵە دژ بەیەکەکانی نەیارەکانیی ودواتر بەکارهێنانی بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی، بەجۆرێک بتوانێت دواتر دژ بەلایەنی سێهەمیش بەکاریان بهێنێت. ئەم جۆرە پلان وگەمانە پێدەچێت دواتر بگۆڕدرێت بۆ بابەتێکی ئەرێنی، کێشەکانی ئەنکەرە و واشنتن، ئێستا زۆر دڵخۆشکەرن بۆ روسیا، هاوکات کێشیەکانی نێوان تورکیا و ڕوسیاش بەتایبەتی لە ناوچەکانی "قەرەباغ وئوکراینا" دڵخۆشکەرن وسودی بەرچاویان هەیە بۆ واشنتن. ئەو گەمانەی کە لەم جۆرەن، یاریزان تێیدا ناچاردەبێت لەیەک کاتدا پارێزگاری لە هەماهەنگیی وململانێیەکانی بکات بەهەمان ئاراستەو و لەگەڵ هەموو کارکتەرەکانی نێو ئەو گەمەیە، هاتنەناوەوەی یاریزانی نوێیش بۆ ناو گۆڕەپانەکە، وادەکات ئەو لایەنه وبەرێژەیەکی باش بتوانێت پارێزگاریی لە هاوسەنگی ومانۆڕی خۆی بکات، بۆیە نامۆ نییە خەڵکانێکی زۆر ڕقیان لە ئەردۆغان بێت، بەڵام لە هەمانکاتیشدا هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی کە پێویستیانیش پێی هەیە. کەمی سامانە سروشتییەکانی تورکیا، پاڵنەڕێکی سەرەکی بووە بۆئەوەی ئەردۆغان ئەو جۆرە سیاستە بگرێتەبەر، لەسەرووی هەموویانەوە سەرچاوەکانی وزە، تورکیا بەراورد بە بەشێک لە دراوسێیەکانی نە نەوتی هەیە نە گازی سروشتی، لە هەمانکاتیشدا کەلێنێکی گەورە و بەرچاو بەدی دەکرێت لە داهاتەکانیدا، بۆیە ئەو خاڵە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەتێکدانی و شڵەژانی سەقامگیری وڵاتەکەی. ئەنجامی کۆتایی ئەم جۆرە گەمانە "گێژاوە"، گەمە ئابورییە بچووکەکەی تورکیا ئێستا بێت یان دواتر هەر بە شکست کۆتایی دێیت. سەرباری ئەوەی کە دۆخی ئابوریی تورکیا ناهەموارە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت تا ئەم ئان وساتە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە. رێژەی کورتهێنان لە بودجەی گشتی تورکیا لەنێوان مانگەکانی کانونی یەکەم وتەموزی ئەمساڵدا 9)ملیار( دۆلاری تێپەڕاندووە، بەڵام سەرباری ئەوەش دۆخی ئابوریی ئەو وڵاتە زۆرباشتربووە لەو دۆخەی کە تورکیا پێیدا گوزەریکرد لەسەروبەندی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، ئەو بەراوردە وەک ئەوە وایە کە هەموو کەس دەزانێت مردن یەکە ( ڕێژەی نەگۆڕە)، بەڵام هۆکارەکانی جیاوازن بۆ نمونە شێوازی مردنەکە بە "گولـلـه" بێت یان بە تەقینەوەی "بۆمبی ئەتۆمی"، بۆیە ئەنجامی ئەو گەمەیە بۆتورکیا هەرمایە پووچبوونە لە کۆتاییدا. ئەردۆغان پارەدارکردنی سەرکێشییەکانی دەرەوەی بووەتە "مۆتەکە" بۆی، کورتهێنانی بودجەش زیاتر دۆخەکەی ئاڵۆزترکردووە، سەرەڕای ئەوەش کێشەکانی لەگەڵ ئەمەریکا دۆخەکەی زیاترنەرێنی ترکردووە. هەوڵە بەردەوامەکانی ئەردۆگان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی تەمویل، وایکردووە سیستمی دارایی تورکیا دوچاری هەرەس و ڕۆچوون بکاتەوە، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە ناچاربکات دراوی بێ پشتیوان (بێ کەڤەر) چاب بکات ورێژەی سوود بۆ ئاستێکی کەمتردیاری دەست نیشان بکات. خستنەڕووی نەختینەی (M1) بەرێژەی 18% زیادی کردووە لەنێوان مانگی تشرینی یەکەمی 2020 و تاوەکو مانگی ئەیلولی 2021. پێش هەفتەیەک لەمەوبەر، ئەردۆگان سێ ئەندامی لیژنەی سیاسەتی نەختینەیی لە بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی لەکارەکانیان دوورخستەوە کەدژایەتی رێکارەکانی کەمکردنەوەی زیاتری نرخی سودیان کردبوو، پێشترئەردۆگان سێ جار سەرۆکی بانکی ناوەندی وڵاتەکەی گۆڕیوە بە بیانووی جیاجیا. ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو بانکی ناوەندیی تورکیا نرخی سودی بۆ جارێکی دیکە کەمکردەوە بۆ 16%، کە ئەوەش وایکرد بەهای لیرەی تورکیا زیاتر پاشەکشەی بکات بەڕێژەی 2.7% کە ئەوەش بەراورد بەساڵی رابردوو لیرە بەرێژەی 27% بەهاکەی لە دەستداوە. بانکی ناوەندی لەهەوڵی ئەوەدایە هاڕەکردنی دراوی نیشتیمانی وڵاتەکەی لە ئاستێکدایە رابگرێت، ئەوەش لەرێگەی زیادکردنی رێژەی خەرجکردن لەیەدەکی وڵات. لە نیسانی ئەمساڵدا، ئەردۆغان ڕایگەیاند، بەمەبەستی فەراهەمکردنی سەقامگیری ئابوری لە وڵاتەکەیدا، نزیکەی( 165 ملیار) دۆلاریان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا خەرجکردووە، کە ئەوەش وایکردووە یەدەگی نەختینەیی بیانی لە بانکی ناوەندی تورکیا لە کۆتایی 2019 بەرێژەیەکی مەترسیدار وبێ پێشینە لە (41 ملیار) دۆلارەوە کەم بکات تەنها بۆ( 8 ملیار دولار)، بەڵام جارێکی تر ئاستی یەدەکی بانکی ناوەندی تورکیا لەمانگی ئەیلولی رابردوو بەرزبوویەوە بۆ زیاتر لە( 27 ملیار ) دۆلار. هاوکات تورکیا بەبەهای زیاترلە(40 ملیار دۆلار) خاوەنی زیری عەمبارکراوە، وبە بەهای( 65 ملیاردۆلار) یەدەکی پارێزراوی هەیە کە تایبەتە بە بە بانکە بازرگانییەکان. سەرچاوەی سەرەکی بەدەستهێنانی دراوی بیانی( نەختینەی سەخت) بۆبانکی ناوەندیی تورکیا، ئەو رێککەوتنانەیە کە پێیان دەگوترێت ( ڕێکەوتنی ئاڵۆگۆڕی دراوەکان). لەمانکی حوزەیرانی ئەم ساڵدا بانکی ناوەندیی تورکیا بڵاویکردەوە، لەگەڵ چوار وڵات گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن. هەرلە مانگی حوزەیراندا ئەردۆگان ڕایگەیاند، وڵاتی چین ڕەزامەندی داوە لەسەر پلانی زیادکردنی ئاڵۆگۆڕ لە نێوان هەردوو وڵات بە بەهای (6 ملیار دۆلار)، ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر وڵاتی قەتەر بڕی( 15 ملیار دۆلار)ی بەخشی بوو بە تورکیا.ئەوەی جی سەرنجە هەر لەمانگی حوزیراندا، بانکی ناوەندیی تورکیا بڕیاریدا مامەڵەکانی بە دراوی " یوان" چینی ئەنجامبدات وەک بەشێک لەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ ئەو وڵاتەدا واژووی کردووە. داڕمانی بەهای " لیرە"ی تورکیا ئازاربەخش و کەمەرشکینە بۆ تورکیا، جگەلەوەش کایەی بازرگانیی دەرەوەی ئەو وڵاتە بەدەست کورتهێنانێکی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت کە بەهاکەی لەمانگی ئابی 2021 گەیشتە( 4.26 ) ملیار دۆلار، هاوکات (ئەژمێری ئێستا)" ی ئەو وڵاتەش دوچاری کورتهێنان بووەتەوە. بۆیە شتێکی سەیرو نامۆنییە ئەگەر رێژەی هەڵاوسان لەماوەی ساڵێکدا لە 11% هەڵکشێت بۆ زیاتر19%. ئەو جۆرە گرفتە ئابوریانەی کەڕووبەڕووی وڵاتان دەبێتەوە، هەندێک جار وادەکات هەڵاوسان ڕادەبەدربێت وتێکرای دیاریکراوی خۆی تێپەڕبکات، لەدۆخێکی لەو شێوەیەدا ئەستەمە هیچ سیستمێکی دارایی بتوانێت بەربەرکانی بکات و بەزیندوویی بمێنێتەوە. کە ئەوەش دواتر بەدڵنیاییەوە لێکەوتەی کۆمەڵایەتی و ئابوریی سەختی لێدەکەوێتەوە. سەرۆککۆماری تورکیا لەهەوڵی بێ وچاندایە بۆ ئەوەی رێژەی هەڵاوسان نزیک بکاتەوە لەتێکرا ئاساییەکان، بەڵام ئەو هەوڵانە بەئاسانی ناتوانن ئامانجەکانی خۆیان بپێکن، ئەو شڵژانە نوێیانەی کە دووچاری بازار بوونەتەوە پێدەچێت ڕەوتی ئەو بابەتە خێراتر بکات وتورکیا بە هەمان رێچکەی فینزویلا پیادە بکات. پێیم وایە ئەم دۆخە، ئەردۆگان ناچار دەکات دەستبەرداری چالاکییەکانی تورکیا بێت لە سیاسەتی دەرەوە، بێ گومانیش دەتوانێت کۆنتڕۆڵی دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکەی بکات، بەڵام دەبێت دەستوبرد بکات وخۆی یەکلایی بکاتەوە لە بەردەوامبوون لەسەر ڕەوتی سیاسەتی دەرەوەی، یان تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ناوخۆیی وڵاتەکەی، ئەوکات دەبێت بزانین کە ئەمەریکا وچین دوو کڕیاری سەرەکی دەبن، بەڵام من پێیم وایە چین چانسی زیاتری هەیە بۆ ئەوەی تورکیا بکڕێت.
درەو: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد باڵیۆزی ئەمریکا و فەرەنسا و ئەڵمانیاو حەوت وڵاتی تر لە ئەنکەرە دەربکات. ئەمەش دوای ئەوەی ئەو وڵاتانە لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە تورکیا کرد عوسمان کاڤالای بزنسمان ئازاد بکات کە لە ساڵی 2017ەوە لە زینداندایەو تۆمەتی هەوڵدان بۆ کودەتای ئاراستەکراوە. ئەردۆغان داوای لە وەزارەتی دەرەوە کرد کە باڵیۆزەکانی ئەو دە وڵاتە لە ئەنکەرە وەک کەسانی ناپەسەند بناسێنێت و ئەوەش دەبێتە هۆی دەرکردنی ئەو باڵیۆزانە لە تورکیا. ئەو وڵاتانەی کە داوای ئازادکردنی عوسمان کاڤالایان کردووە بریتین لە ئەمریکا، کەنەدا، هۆڵەندا، نیوزلەندا، دانمارک، فینلەندا، ئەڵمانیا، نەرویج و سوید. کاڤالا بزنسمان، یان نەیاری ئەردۆغانە؟ عوسمان کاڤالا کۆتاییەکانی ساڵی 2017 دەستگیرکرا، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2013 گەزی پارکی گۆڕەپانی تەقسیم لە ئیستانبوڵ. کاڤالا لە تۆمەتەکەی گەزی پارک بێ تاوان دەرجوو، بەڵام لە شوباتی 2020 دادگایەکی تورکیا تۆمەتباریکرد بە هاوکاری پلانێک بۆ هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی2016. لە دۆسیەی دوومدا کاڤالا تۆمەتبارکراوا بە ئەنجامدانی چالاکی سیخوڕی و سیاسی و سەربازی و پێشێلکردنی دەستور بە هاوکاری توێژەر هێنری پارک بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕێگەی بەدەستهێنانی زانیاری نهێنی پەیوەست بە بەرژەوەندییە ئەمنیی و سیاسییەکانی تورکیا. لە پەڕاوی تۆمەتبارکردنەکەدا هاتووە:" بە ڕێکەوت نەبوە کە سەردانی هێنری پارکی بۆ تورکیا هاوکات بووە لەگەڵ ڕودانیدۆخێکی دژوار لە وڵات‌دا و لێدوانەکانی گومانلێکراویش جەخت لەوە دەکەنەوە"، واتە لەکاتی هەوڵی کودەتاکەدا هێنری پارکی لە تورکیا بووە. هەتا ئێستا کەڤالا لەلایەن دادگاوە لەسەر تۆمەتی هەوڵدان بۆ کودەتا شکستخواردووەکە لەلایەن تاوانبار نەکراوە. کاڤالا خۆی وا دەناسێنێت کە خەبات دەکات لە پێناوی دیموکراسیەت و ئازادی ڕادەربڕین و ڕەتیشیدەکاتەو هیچ سەرپێچییەکی کردبێت و لە چەند لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: باوەڕم وایه کە هۆکاری ڕاستەقینەی دەستگیرکردنی بەردەوامم ئەوەیە کە حکومەت پێویستی بەوە هەیە کە گێڕانەوەی بوونی پەیوەندی لە نێوان خۆپیشاندانەکانی گەزی پارک و پیلانێکی بیانی بە زیندویی بهێڵێتەوە". بەڕای مافناسان خۆپیشاندانەکانی گەزی پارک خۆڕسکانە دەستیان پێکردووە لەدژی پلانێک بۆ لابردنی پارکێکی گشتی نزیک مەیدانی تقسیم لە ئیستانبوڵ، بەڵام دواتر فراوان بوون و بون بە خۆپیشاندان لە دژی حکومداریی ئەردۆغان و داواکاری ڕوخاندنی حکومەت. ئەگەر کاڤڵلا تۆمەتەکانی پەیوەست بە هەوڵی کودەتای بەسەردا ساغببێتەوە، ئەوا ڕوبەڕوی سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێندرێت و ئەگەری ئەوەشی نابێت بە مەرج ئازاد بکرێت و بڕیاریشە 26 نۆڤەمبەری داهاتوو دانیشتنی دادگایی‌کردنی بەڕێوەبچێت. بنەچەی كاڤالا عوسمان کاڤالا ساڵی 1957 لە پاریس لەدایکبووەو بنەماڵەکەی خەڵکی شاری کاڤالای یۆنانن، کە بۆ چەندین سەدە ئەو شارە لەژێر حوکمڕانی عوسمانییەکاندا بووە. خێزانەکەی کاڤالا کە لە بواری بازرگانی توتندا کاریان کردووە بیستەکانی سەدەی کۆچیان کردووە بۆ تورکیا لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی هاوڵاتیانی یۆنانی نیشتەجێی خۆرئاوای تورکیا لەگەڵ ئەو موسوڵمانانەی لە یۆنان ژیاون لە کۆتاییەکانی داڕمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی‌دا. کەڤالا لە زانکۆی تەکنیکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنکەرەی پایتەخت ڕشتەی کارگێڕی خوێندووەو پاشان ڕشتەی ئابوری لە زانکۆی مانچستەری بەریتانی تەواوکردوە. ساڵی 1982 لەکاتی سەرقاڵی خوێندنی دکتۆرا لە ئەمریکا باوکی کۆچی دوایی دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ ئیستانبوڵ بۆ سەرپەرشتیکردنی خانەوادەکەی و کۆمپانیاکانی باوکی و لەو کاتەشەوە چەندان خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی کردووەتەوە.
راپۆرت: BBC وەرگێڕانی: فازل حەمەڕەفعەت بەڵگەنامەكانی باندۆرا گوزارشتە لە دزەپێكردنی نزیكەی (12 ملیۆن) بەڵگە كە سەروەتو سامانی نهێنی، خۆدزینەوە لە باج، لە هەندێك حاڵەتیشدا شتنەوەی پارە لەلایەن هەندێك لە رێبەرانی جیهانو دەوڵەمەندەكانەوە، ئاشكرا دەكات. زیاتر لە (600) رۆژنامەنوس لە (117) وڵاتەوە لێكۆڵینەوەیان لە دۆسیەكانی (14) سەرچاوەی بەناوبانگ كردووەو گەیشتونەتە هەندێك چیرۆك كە لەم هەفتەیەوە بە زنجیرە بڵاوی دەكەنەوە. ئەم تۆمارانە دەست یەكێتی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكار (ICIJ) لە واشنتۆنی پایتەخت كەوتووە، كە لەگەڵ زیاتر لە (140) دامەزراوەی میدیایدا كاردەكات‌و ئەمە گەورەترین لێكۆڵینەوەی جیهانی لەو شێوەیەیە كە دەكرێت. بی بی سی پانۆراماو رۆژنامەی گاردیان سەرۆكایەتی لێكۆڵینەوەكەیان كردووە لە بەریتانیا. بەڵگەنامەكان چی‌یان ئاشكرا كردووە؟ بەڵگەنامەكانی باندۆرا دزەكردنی (6 ملیۆن‌و 400 هەزار) دیكۆمێنت‌و نزیكەی (3 ملیۆن) وێنەو زیاتر لە (ملیۆنێك) ئیمێڵو نزیكەی (نیو ملیۆن) خشتەی تۆمار لەخۆدەگرێت. ئەو چیرۆكانەی تائێستا ئاشكراكراون ئەمانەن: • تێوەگلانی یەكێك لە دیاردترین كۆمەكبەخشەكان بە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە یەكێك لە گەورەترین ئابڕوچوونەكانی گەندەڵیدا لە ئەوروپا. • پادشای ئوردن لەرێگەی چەند كۆمپانیایەكی نهێنی خۆیەوە بڕی (70 ملیۆن) جونەیهی ئەستەرلینی لە كڕینی خان‌و لە بەریتانیاو ئەمریكا خەرجكردووە. • خێزانی دەسەڵاتداری ئازەربایجان بەنهێنی تێوەگلاون لە گرێبەستی خانوبەرە لە بەریتانیا كە بەهاكەی دەگاتە زیاتر لە (400 ملیۆن) جونەیهی ئەستەرلینی. • سەرۆك وەزیرانی چیك بابەتی بەكارهێنانی كۆمپانیایەكی وەبەرهێنانی دەرەكی بۆ كڕینی دوو ڤێلا لە فەڕەنسا بە (12 ملیۆن) جونەیهی ئەستەرلینی، شاردوەتەوە. • ماوەی چەندین دەیەیە، خانەوادەی ئۆهورۆ كینیاتا-ی سەرۆكی كینیا بەنهێنی خاوەنی تۆڕێك كۆمپانیای دەرەكین. • دۆسیەكان نیشانی دەدەن چۆن هەندێك لە بەهەژمونترین كەسایەتییەكانی جیهان لەناویاندا زیاتر لە (330) كەسایەتی سیاسی لە (90) دەوڵەت، كۆمپانیا بیانییەكان بەشێوەی نهێنی بەكاردەهێنن بۆ شاردنەوەی سەروەتو سامانەكانیان. • لاكشمی كومار لە دامەزراوەی (Global Financial Integrity)ی ئەمریكی كە دامەزراوەیەكی بواری توێژینەوەیە دەڵێ" ئەو كەسانە دەتوانن پارە حەواڵە بكەن‌و بیكێشنەوەو بیشارنەوە"، ئەمەش زۆرجار لەرێگەی بەكارهێنانی كۆمپانیای نادیارەوە دەكرێت. مەبەستمان چییە لە كۆمپانیاكانی دەرەوە "ئوفشور"؟ بەڵگەنامەكانی باندۆرا تۆڕی ئاڵۆزی ئەو كۆمپانیایانە ئاشكرا دەكەن كە لەناو سنوردا دروستكراون‌و زۆرجار دەبن بە خاوەندارێتییەكی شاراوە بۆ سەروەتو سامان. بۆ نمونە، رەنگە كەسێك موڵكێكی لە بەریتانیا هەبێت، بەڵام لەرێگەی زنجیرەیەك كۆمپانیاوە لە وڵاتانی تر "لە دەرەوە" خاوەندارێتی ئەم موڵكە بكات. ئەو وڵات‌و هەرێمە دەرەكییانە ئەم تایبەتمەندیانەیان هەیە: • دروستكردنی كۆمپانیا تێیاندا ئاسانە • یاساكانیان وا دەكات قورس بێت ناسنامەی خاوەن كۆمپانیاكان بزانرێت • باجی كۆمپانیاكان كەم یاخود هەر نییە زۆرجار ئەم شوێنانە بە بەهەشتی باج‌و دۆسیە یاساییەكان ناودەبرێت، لیستی دیاریكراوی باجیان نییە، بەڵام ناوچەی زۆر بەناوبانگنو هەرێمەكانی پشتی دەریاكانی بەریتانیا دەگرێتەوە لەوانە دورگەكانی كەیمانو ئیسلەندی بەریتانیا لەگەڵ وڵاتانی وەكو سویسرا‌و سەنگاپورە. ئایا بەكارهێنانی بەهەشتی باج كارێكی یاساییە ؟ بوونی كەلێن لە یاسادا یارمەتی كەسەكان دەدات خۆیان لەپێدانی هەندێك باج بەشێوەی یاسایی بدزنەوە، ئەمەش لەرێگەی گواستنەوەی پارەكانیان یان دروستكردنی كۆمپانیا لە بەهەشتەكانی باجدا، بەڵام ئەمە زۆرجار وەكو كارێكی نائەخلاقی تەماشا دەكرێت. حكومەتی بەریتانیا دەڵێ خۆدزینەوە لەباج پێویستی بەكاركردنە بە "دەقی یاساكان، نەك رۆحی یاساكان". هەروەك هەندێك هۆكاری گونجاویش هەن كە وا لە كەسەكان دەكەن ئارەزووی ئەوە بكەن پارەو موڵك‌و ماڵیان لە وڵاتانی جیاوازدا هەبێت، لەوانە پاراستنی لە گروپە تاوانكارەكان یان حكومەتە ناسەقامگیرەكان. سەرباری ئەوەی بوونی سامان لە دەرەوە بەشێوەی نهێنی یاسایی نییە، بەكارهێنانی تۆڕێكی ئاڵۆزی كۆمپانیای نهێنی بۆ گواستنەوەی ئەو سەروەتو سامانانە، باشترین رێگەیە بۆ شاردنەوەی داهاتی كارە تاوانكارییەكان. سیاسەتمەداران خوازیاری ئەوەن خۆدزینەوە لە باج‌و شاردنەوەی سەروەتو سامان بكەن بە كارێكی زۆر ئەستەم، بەتایبەتیش دوای ئەو بەڵگەنامانەی پێشتر لەمبارەیەوە دزەیان كرد، لەوانە بەڵگەنامەكانی پەنەما. ئایا شاردنەوەی پارە لە بەهەشتەكانی باجدا ئاسانە ؟ هەموو ئەوەی پێویستیەتی، دروستكردنی كۆمپانیایەكی وەهمییە لە یەكێك لە وڵاتانەی كە پلەیەكی بەرزی نهێنیبوون دەبەخشن. ئەم كۆمپانیایانە تەنیا بەناو بونیان هەیەو ئۆفێسو كارمەندیان نییە، بەڵام ئەمە هەندێك پارەی تێدەچێت، ئەگەر ئەەم پارەیە بدرێت بەو كۆمپانیایانەی كە تایبەتمەندن لە بواری بەڕێوەبردنی كۆمپانیا وەهمییەكان، ئەمان ناو و ناونیشان بۆ بەڕێوەبەرانی كۆمپانیا وەهمییەكان دروست دەكەن كە موچە وەردەگرن، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت كە شوێنەواری ئەو كەسە دەشارنەوە كە بەڕاستی لە پشت كۆمپانیا وەهمییەكەوە راوەستاوە. قەبارەی ئەو پارانە چەندن كە لە بەهەشتی باجدا شاردراونەتەوە ؟ زانینی ئەمە سەختە، بەڵام خەمڵاندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بڕەكەی لەنێوان (5.6 ترلیۆن بۆ 32 ترلیۆن) دۆلاردایە، ئەمە بەپێی قسەی یەكێتی نێودەوڵەتی رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكار. سندوقی دراوی نێودەڵەتی پێشتر وتی، حكومەتەكان لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی بەكارهێنانی بەهەشتەكانی باجەوە، نزیكەی (600 ملیار) دۆلار زیان دەكەن. خاتوو كومار دەڵێ" ئەم بابەتە كاریگەری لەسەر تەواوی كۆمەڵگە دەبێت‌و توانای شاردنەوەی پارە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیانت دەبێت، ئەمە كاریگەری لەسەر دەرفەتی منداڵەكەت بۆ گەیشتن بە خزمەتگوزاری خوێندن‌و تەندروستی‌و ژیان لە ماڵێكی باش‌دا دەبێت". ئەو رێوشوێنانە چین كە بەریتانیا دەیگرێتەبەر بۆ روبەڕووبونەوەی ئەم بابەتە؟ بەریتانیا روبەڕووی رەخنە بوەتەوە بەهۆی ئەوەی رێگەیداوە كۆمپانیا نادیارەكانی دەرەوە ببن بە خاوەنی موڵك. حكومەت ساڵی 2018 پرۆژەیاسایەكی بڵاوكردەوە، كە داوای ئاشكرایكردنی خاوەنی راستەقینەی موڵك‌و ماڵەكان دەكات لە بەریتانیا، بەڵام هێشتا ئەم پرۆژە یاسایە چاوەڕوانە بخرێتە بەردەم پەرلەمانەوە. راپۆرتێكی پەرلەمانی كە ساڵی 2019 دەرچووە ئاماژە بەوە دەكات، سیستمی بەریتانیا كەسانێك رادەكێشێت كە "پارە سپی دەكەنەوە، پشت بە كڕینی موڵك دەبەستن بۆ شاردنەوەی ئەو پارانەی كە بەشێوەی نایاسایی دەستیان كەوتووە". راپۆرتەكە دەڵێ، لێكۆڵینەوەی زۆر دوچاری "بەربەست" بوون بەهۆی ئەوەی پۆلیس ناتوانێت خاوەنی راستەقینەی ئەو موڵكانە دیاری بكات. بەمدواییە حكومەت ئاستی مەترسی تایبەت بە شتنەوەی پارەی لەرێگەی كڕینی موڵكەوە، لە پلەی "مامناوەند"ەوە بۆ "باڵا" بەرزكردەوە، حكومەت دەڵێ رێوشوێنی توند دەگرێتەبەر دژی شتنەوەی پارە، ئەمەش لەڕێگەی یاسای زۆر توندترەوە، ئەگەر پەرلەمان رێگە بدات، تۆماری ئەو كۆمپانیایانەی كە موڵكیان لە بەریتانیا هەیە، دەخاتەڕوو.
درەو: لە گەورەترین لێكۆڵینەوەی رۆژنامەوانی بنكۆڵكاریدا یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكار، پەردە لەسەر چەندین نهێنی دارایی و سەروەت و سامانی سیاسی و ملیاردێرو كەسە دیارەكان لەسەر ئاستی جیهان ئاشكرا دەكات. لێكۆلینەوەكە چەندین مامەڵەی نهێنی و موڵك و ماڵی شاراوەی (٣٣٠ ) كەسایەتی دیاری سیاسی لە (٩٠ )وڵاتی جیهاندا ئاشكرا دەكات. بنكۆڵكارییە كە چەند مانگێكە (٦٠٠ ) رۆژنامەنوس توانیویانە ( 11 ملیۆن و 903) فایلی نهێنی پڕ لە زانیاری بە قەبارەی (2.9) تێراباییت ،( ملیۆنێك و 205) ئیمەیڵ (2 ملیۆن و 937) وێنە ( 6 ملیۆن و 406) بەڵگەنامە دەست بخەن كەتایبەتە بەو داتا و دۆكیومێنت و ئیمەیڵانەی دەوڵەمەند، سیاسەتمەدار و سەركردەكانی دونیا كە لەژێرەوە خەریكی دزی و چەتەگەرایین. هێدی هێدی راپۆرتەكان بڵاودەكرێنەوە و گەندەڵییە ملیار دۆلارییەكان دەبینین. ٣٥ سەركردەی جیهانی و باڵوێزو وەزیرو سەرۆك شارەوانی و راوێژكاری سەرۆك و بەرێوەبەری بانكی ناوەندی لە نێو دۆكیومێنتەكاندا بونیان هەیە. بە پێی دۆكیومێنتەكان ١٠٠ كەس لە ملیاردێرەكان توانیویانە بە رێگەی نا شەرعی زیاتر لە ٦٠٠ ملیار دۆلار كۆ بكەنەوە. چیرۆكەكانی سندوقی پاندۆرا كە تا ئێستا ئاشكرا كراون • پادشای ئوردن خەرج كردنی (٧٠ ملیۆن) یۆرۆ بۆ كرینی موڵك و ماڵ لە بەریتانیاو ئەمریكا لە رێكەی كۆمپانیای نەناسراوەوە. تێوەگلانیان لە مامەڵەی نهینی بۆ كرینی مولك لە بەریتانیا بە بری زیاتر لە (٤٠٠ ملیۆن) یۆرۆ شاردنەوەی خاوەندارێتی كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان لە دەرەوەی ولات كە بەكاری هێناوە بۆ كرینی دوو ڤێللای فەرەنسی بە بری (٢ ملیۆن) یۆرۆ • خێزانی سەركردەكانی ئازەربایجان ، سەرۆكی ئازەربایجان شوقەیەك بە بری (٣٣ ملیۆن) یۆرۆ لە ناوەندی لەندەن بۆ كورە (١١ )سالەكەی. • سەرۆك كۆماری چیك، شاردنەوەی خاوەندارێتی كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان لە دەرەوەی وڵات كە بەكاری هێناوە بۆ كڕینی دوو ڤێلای فەرەنسی بە بری (12ملیۆن) یۆرۆ یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكار، ناوەندیكی هەواڵی و تۆرێكی رۆژنامەنوسانی سەربەخۆیە كە بارەگای سەرەكی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكایە
(درەو): میشاڵ عەون سەرۆكی لوبنان‌و نەجیب میقاتی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ئیمزایان لەسەر مەرسومی پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەت لە لوبنان كرد، نەبیە بڕی سەرۆكی پەرلەمانیش ئامادە بوو لەم مەراسیمەدا. لەماوەی یەكساڵی رابردوودا، ناكۆكی سیاسی لەبارەی پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەتەوە، بووە هۆی تەقینەوەی گەورەترین قەیرانی ئابوری لەمێژووی لوبناندا. پێشبینی دەكرێت پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رێگا لەبەردەم دانوستانی لوبنان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بكاتەوە لەبارەی بڕیاردان لەسەر چەند رێوشوێنێك بۆ رزگاركردنی ئابوری وڵات لەو قەیرانەی تێیكەوتووە. لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، دراوی لوبنانی رێژەی 90%ی بەهای خۆی لەدەستداوە، بەپێی ئامارە فەرمییەكانیش ئێستا سێ لەسەر چواری خەڵكی لوبنان گەیشتونەتە ئاستی هێڵی هەژاریی. پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان بەمشێوەیە: • محەمەد نەجیب میقاتی- سەرۆك وەزیران • سەعادە شامی- جێگری سەرۆك وەزیران • بەسام مەولەوی- وەزیری ناوخۆ‌و شارەوانییەكان • یوسف خەلیل- وەزیری دارایی • عەبدوڵا ئەبوحەبیب- وەزیری دەرەوەو رەوەندی دەرەوە • وەلید فەیاز- وەزیری وزەو ئاو • جۆنی قرم- وەزیری پەیوەندییەكان • عەباس حەلەبی- وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵا • هێنری خوری- وەزیری داد • موریس سەلیم- وەزیری بەرگری نیشتمانی • عەلی حمیە- وەزیری ئەشغالو گواستنەوە • فراس ئەبیەز- وەزیری تەندروستی گشتی • هیكتۆر حەجار- وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی • ناسر یاسین- وەزیری ژینگە • مستەفا بیرم- وەزیری كار • ئەمین سەلام- وەزیری ئابوری‌و بازرگانی • وەلید نەسار- وەزیری گەشتوگوزار • عەباس حاجی حەسەن- وەزیری كشتوكاڵ • محەمەد مورتەزا- وەزیری رۆشنبیری • جۆرج دباكیان- وەزیری پیشەسازی • جەجلا ریاشی- وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری گەشەپێدانی كارگێڕیی • جۆرج قەرداحی- وەزیری راگەیاندن • عسام شەرەفەدین- وەزیری كۆچبەران • جۆرج كلاس- وەزیری وەرزش و لاوان
راپۆرت: ئیدریس ئەلبای- بی بی سی وەرگێڕانی: فازل حەمەڕەفعەت پرسیاری سەرەكی كە ئێستا‌و پاش گەڕانەوەی بزوتنەوەی تالیبان بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان خۆی نمایش دەكات، پەیوەندی تالیبانە لەگەڵ هاوپەیمانە دورمەوداكەیدا "قاعیدە". قاعیدە پابەندە بە لایەنداریی خۆی بۆ تالیبان، ئەمەش دوای ئەوەدێت بەیعەتی پێدا، بەیعەتێك كە ئوسامە بنلادن رێبەری كۆچكردنی قاعیدە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا بە مەلا عومەری رێبەری تالیبانی دا. سەرباری ئەوەی لەلایەن تالیبانەوە بەشێوەیەكی ئاشكرا دانی پێدا نەنراوە، بەڵام لەوكاتەوە ئەم بەیعەتە چەندجارێك نوێكراوەتەوە. بەپێی رێككەوتنی ئاشتی ساڵی 2020 لەگەڵ ئەمریكا، تالیبان رەزامەندی نیشاندا لەسەر ئەوەی رێگە بە قاعیدە یاخود هەر گروپێكی توندڕەوی تر نەدات لەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیدا كاربكات، دوای دەستگرتن بەسەر كابولدا لە 15ی ئابی رابردوو، تالیبان جارێكی تر جەختی لەسەر ئەم بابەتە كردەوە. بەڵام بزوتنەوەكە بەشێوەیەكی ئاشكرا خۆی لە قاعیدە بێبەری نەكردووەو قاعیدەش ئاستی دژایەتی خۆی بۆ ئەمریكا نەرم نەكردوەتەوە. بایەخی بەیعەت بەیعەت پابەندییەكی دووسەرەیە لەنێوان ئەو كەسەی بەیعەت دەدات لەگەڵ ئەو كەسەی بەیعەتەكەی پێدراوە، ئەمەش ملكەچبونی كەسێك بۆ سەركردە یاخود رێبەرێك دەخوازێت كە بەیعەتی پێدراوە. لە ئیسلامدا شكاندنی بەیعەت تاوانێكی گەورەیە. قاعیدە، بەیعەت دەیسبەستێتەوە بە تالیبانەوە، ئەمەش لەژێر نازناوی " أمیر المۆمنین" كە بە رێبەری تالیبان‌و جێنشینەكانی دراوە. رەنگە ئەمە یەكێك لە هۆكارەكان بێت كە لەدوای هێرشەكانی 11ی سێپتێمبەری 2001ەوە مەلا عومەر رەتیكردەوە بنلادن رادەستی ئەمریكییەكان بكات‌و بەوهۆیەوە ئەمریكا سەركرایەتی شەڕی دژی ئەفغانستان كرد. یەكێك لە نمونە دیارەكان بۆ شكاندنی بەیعەت، رەتكردنەوەی پابەندبوون بوو بە سەركردایەتی ناوەندیی لەلایەن لقی قاعیدەی عێراقەوە، كە بووە هۆی جیابونەوەی ئەم لقەو دواتر رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" لێ دروست بوو. ململانێیەكی قورس لەنێوان قاعیدەو رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی‌دا هەیە كە خۆی لە "ویلایەتی خۆراسان"ی سەربە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان‌و پاكستان‌و وڵاتانی دراوسێدا دەبینێتەوە. قاعیدە تاكە گروپی جیهادی نییە كە بەیعەتی بە تالیبانی ئەفغانستان بەخشیوە. بزوتنەوەی تالیبانی پاكستانیش پێشتر بەیعەتی بە تالیبانی ئەفغانستان بەخشیو ئەمدواییەش دوای كۆنترۆڵكردنەوەی ئەفغانستان لەلایەن تالیبانەوە، جارێكی تر بەیعەتەكەی نوێكردەوە. بەیعەتی پیاوی مردوو دوای مردنی بنلادن لە ساڵی 2011دا، ئەیمەن زەواهیری جێگری بەنوێنەرایەتی رێكخراوی قاعیدەو هەمو لقە هەرێمایەتییەكانی، بەیعەتی بە مەلا عومەر بەخشی. بەیعەتەكە لە ساڵی 2014دا دوای راگەیاندنی "خەلافەت" لە عێراق‌و سوریا، نوێكرایەوە. لە تەموزی 2015دا بزوتنەوەی تالیبان رایگەیاند مەلا عومەر بەر لە دوو ساڵ كۆچی دوایی كردووە، بەیعەتی زەواهیری بۆ مەلا عومەر لەدوای مردنی، بووە هۆی شەرمەزاركردنی قاعیدە. زەواهیری لە 13ی ئابی 2015دا جارێكی تر بەیعەتەكەی بۆ مەلا (ئەختەر محەمەد مەنسور) رێبەری نوێی تالیبان نوێكردەوە، بەڵێنی "جیهاد بۆ ئازادكردنی بست بە بستی خاكی داگیركراوی ئیسلام"ی پێدا. مەنسور بەشێوەیەكی خێرا دانی بەوەدا نا لەلایەن "رێبەری رێكخراوێكی نێودەوڵەتی جیهادی"یەوە بەیعەتی پێدراوە، ئەمەش وەكو دانپێدانانێكی روون بوو بە ئامانجی كاری "جیهادی نێودەوڵەتی" لەلایەن رێكخراوی قاعیدەوە. ئەم هەڵوێستەش بەتەواوەتی دژی ئەو پەیامەیە كە تالیبان دەیەوێت بە جیهانی دەرەوەی بگەیەنێت كە پەیامەكەش ئەوەیە تالیبان تەنیا دەیەوێت ئیسلام لە ئەفغانستان جێبەجێ بكرێت‌و دەخوازێت پەیوەندی ئاسایی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبێت. كاتێك دوای مردنی مەنسور لە هێرشێكی ئاسمانی ئەمریكادا لە ئایاری 2016، هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە رێبەرایەتی تالیبانی گرتەدەست، تالیبان بە ئاشكرا دانی بەوەدا نەنا زەواهیری بەیعەتی پێداوە، هەروەك رەتیشی نەكردەوە. ئەم ناڕوونییە كە بەدەوری دۆخی ئێستای بەیعەتەكەدا هەیە، بوەتە هۆی مشتومڕو نادڵنیایی بەردەوام لەبارەی پەیوەندی نێوان ئەم دوو گروپەوە. دواتر چی ؟ لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستان لەلایەن تالیبانەوە، دوو رەوت هەن كە لەململانێدان لەبارەی ئاڕاستەی بزوتنەوەكەوە. سەرەتا ئەو پەیوەندییەی كە تالیبان بە قاعیدەوە دەبەستێتەوە، مسداقیەتو پێگە بە تالیبان دەبەخشێت لەناو بازنە جیهادییەكەدا، هەروەك پابەندبوونی مێژوویی بزوتنەوەكەش بە رێكخراوی قاعیدەوە وای لێدەكات سور نەبێت لەسەر دەستبەرداربوون لە هاوپەیمانەكەی دوای ئەوەی گەیشتوەتە دەسەڵات. بەڵام بزوتنەوەكە پابەندە بەو بەڵێنانەی بەگوێرەی رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمریكا داویەتی لەگەڵ ئەو رێبازە پراگماتییەی كە تالیبان بۆ حوكمڕانی ئەفغانستان بەكاریدەهێنێت. بزوتنەوەی تالیبان بەبۆنەی ئەو "سەركەوتن"ەی بەدەستیهێنا، لەلایەن رێكخراوی قاعیدەو ئەو گروپانەی لەناو فەلەكی قاعیدەدا دەسوڕێنەوە نامەباران كرا‌و جەخت لەسەر پێگەی "هیبەتوڵلا ئاخوندزادە"ی رێبەری تالیبان كرایەوە وەكو " أمیر المۆمنین". تالیبان بە ئاشكرا باسی لەم نامەی پیرۆزباییانە نەكرد، ئەمە لەكاتێكدا بوو ئاماژەی بەو نامانە كرد كە لەلایەن گروپە ئیسلامییەكانی تر لە نمونەی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینییەوە، بۆی نێردرابوو. بەڵام هەواڵی گەیشتنی (ئەمین حەق) كەسایەتی نزیك لە بنلادن بۆ ئەفغانستان، ئەوەی نیشاندا بزوتنەوەكە نایەوێت نكولی لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ قاعیدە بكات‌و خۆی لێ بێبەری بكات. دەوترێت قاعیدە پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ تۆڕی "حەقانی"دا هەیە، كە یەكێك لەو گروپانەیە كە لەژێر ئاڵای تالیباندایە. ئەم مەسەلەیە تەنگژەیەك نیشان دەدات كە ئێستا روبەڕووی بزوتنەوەكە دەبێتەوە، لەلایەك ئەوەی لەتوانایدایە دەیكات بۆ ئەوەی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە حوكمی خۆی لە ئەفغانستان‌و دەستكەوتەكانی دواتری بەدەستبهێنێت، كە ئەمە تاڕادەیەكی زۆر لەسەر ریشەكێشكردنی توندڕەوی راوەستاوە، لەلایەكی ترەوە، ناتوانێت بە ئاسانی خۆی بێبەری بكات لەو هاوپەیمانێتییەی كە بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لەگەڵ قاعیدە هەیەتی. هەڵگرتنی هەنگاوی لەمجۆرە، رەنگە ببێتە هۆی دوركەوتنەوەی توندڕەوەكان لەریزی بزوتنەوەكەو گروپە توندڕەوەكانی تر كە بەبۆنەی كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستان لەلایەن تالیبانەوە، خۆشی زۆریان دەربڕی.
درەو: مانگی رابردوو تالیبان هێرشیكردە سەر كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و لەماوەیەكی كورتداو بەبێ شەڕ كۆنترۆڵی كرد,هەرەسهێنانی خێرای سوپای ئەفغانستان جیهانی توشی شۆك و سەرسوڕمان كرد كە چۆن سوپایەكی مەشقپێكراوو هاوكاریكراو لەلایەن خۆرئاواوە بەو ماوە كەمە هەرەسی هێناو داڕما. چەند بەرپرسێكی دیاری حكومەتی پێشووی ئەفغانستان لە لێدوانیاندا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێن سەركەوتنی بروسكە ئاسای تالیبان بە تەواوەتی پێشبینی نەكراو نەبوو ئەوە دەرەنجامی شكستی سەركردایەتی‌و گەندەڵی بەرفراوان‌و پروپاگەندەی تالیبان بوو لەگەڵ " خیانەتی" ئەو هێزانەی كە ئەمریكا فەرماندەیی دەكردن بە خێرا كشانەوەیان. بەرپرسێكی گەورەی نزیك لە ناوەندی دەسەڵات دەڵێت كە دوو رۆژ پێش ئەوەی چەكدارەكانی تالیبان بگەنە كابوڵ ئامادەی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بووە كە ئەشرەف غەنی سەرۆكی پێشوو لەگەڵ وەزیرەكانو فەرماندەكانی سوپا‌و دەزگاكانی هەواڵگری ئەنجامیداوە. بەرپرسەكە دەڵێت:" پێیان وتین كە چەكو تەقەمەنی‌و پارەی ئەوتۆ لەبەردەستدایە كە بتوانن بۆ ماوەی 2 ساڵ بەرگری پێ لە كابوڵ بكەن". ئاماژە بەوەشدەدات كە 100 ملیۆن دۆلار پارەی نەقد لە بەردەستدا بووە بۆ گەرەنتیكردنی پاراستنی كابوڵ بەڵام نەتوانرا شارەكە بۆ دوو رۆژ بپارێزرێت. " درۆ" ئەو بەرپرسە ئەفغانیە كە لە ترسی تۆڵەكردنەوە نەیویستووە ناسنامەی خۆی ئاشكرا بككات دەڵێت بە رادەستكردنی كابوڵ شۆك نەبووە و دەڵێت" وەزیرەكان درۆیان بۆ ئەشرەف غەنی دەكردو دەیانوت هەموو شتێك باشە بۆئەوەی بتوانن پارێزگاری لە پۆست‌و ئیمتیازەكانیان بكەن, لە كاتێكدا بزوتنەوەی تاڵیبان لە سەرتاسەری وڵات‌دا هێرشی دەكرد بازنەی ناوخۆ گفتوگۆیان لەسەر چاكسازیی سیاسی دەكرد." دەشڵێت: " بە شێوەیەكی دروست كارە لە پێشینەكانمان دیاری نەكردبوو, لەگەڵ كەوتنی یەك لەدوای یەكی شارەكانی ئەفغانستان, ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی كۆبوەوە بۆ تاوتوێَكردنی سەربازیی زۆرەملێ‌و چاكسازی دامەزراوەیی". هێزەكانی تالیبان تەنها لە ماوەی دوو هەفتەدا هەموو ئەفغانستانیان كۆنترۆڵ كرد لە زۆربەی جارەكاندا بەبێ تەقاندنی یەك فیشەك پایتەختی ویلایەتەكانیان دەگرت, بەرپرسێكی تری حكومەتی پێشووی ئەفغانستان دەڵێت: هیچ كام لەوانەی لە لوتكەی هەرەمی دەسەڵاتدا بوون رۆڵی سەركردایەتیكردنیان نەگێڕا, هیچیان قسەیان بۆ میدیاكان نەكرد بۆئەوەی دڵنیایی بدەین بە سەربازەكانمان, هیچیان نەچوونە مەیدان". ئەم راوێژكارە نزیكەی سەرۆكی پێشوو ئاماژە بەوەشدەدات كە ئەشرەف غەنی سەرۆكیش هەڵەی ستراتیژی بنەڕەتی كردووەو دەڵێت:" پێشنیازم كرد باشوور بەجێبهێڵین چونكە هێزی مرۆیی تەواوەتیمان نییە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ بەرگری بكەین. بەڵام سەرۆك رەتیكردەوەو وتی ئەفغانستان هەمووی سەر بە حكومەتە". " گەندەڵی" بەلای سوپای ئەفغانستانەوە وەستانەوەو خۆراگرتن بەرامبەر بە تالیبان لە هەموو ناوچەیەك ئەركێكی ئەستەم بوو, سەرەڕای چەندان ملیار دۆلار لە هاوكاری سەربازیی‌و پێشكەشكردنی كەرەستەی سەربازیی‌و مەشقو راهێنان لەلایەن ئەمریكاوە تواناكانی سوپا بەهۆی گەندەڵییەوە زۆر كەمبوەتەوە. ئەفسەرە باڵاكانی سوپا دەستیان بۆ دزینی موچەی سەربازەكان بردووەو سوتەمەنی‌و تەقەمەنیان دەدزی و كاتێكیش شوباتی 2020 ویلایەت یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێككەوتنەی لەگەڵ تالیبان ئیمزاكرد بۆ كشانەوەی هێزەكانی دۆخەكە ئاڵۆزتربوو. ژەنەراڵ سامی سادات كە یەكێكە لەو فەرماندانەی سوپای ئەفغانستان كە بە ئازایەتی لە شەڕی دژ بە تالبیان بەناوبانگەو چەند رۆژێك پێش كەوتنی كرا بە فەرماندەی هێزە تایبەتەكان لە كابوڵ دەڵێت:" خیانەتمان لێكرا", نەمانی هاوكاریی ئاسمانی ئەمریكی‌و وەستانی فڕۆكەوانی سەربازی ئەفغانی دوای ئەوەی واشنتۆن كارمەندە گرێبەستەكانی بواری سیانەی فڕۆكەكانی كشانەوە, سوپای ئەفغانستان تایبەتمەندییە ستراتیژییەكەی لەدەستدا. " سریالی" سادات لە لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامەی نیویۆرك تایمز دەڵێت: رێككەوتنەكەی ئەمریكا تالیبانی هاندا, چەكدارەكانی هەستی سەركەوتنیان لا دروست بوو, پێش ئەو رێككەوتنە تالیبان لە هیچ شەڕێكی گرنگدا دژی سوپای ئەفغانستان سەركەوتنی بەدەستنەهێناوە, بەڵام دوای رێككەوتنەكە رۆژانە دەیان سەربازمان لەدەست دەدا. سادان ئاماژە بۆ رۆژەكانی دوایی شەڕ دەكات‌و دەڵێت " سریالی" بوو, ئێمە لەسەر زەوی بە سەختی شەڕمان لەدژی تالیبان دەكرد, فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بەسەرسەرمانەوە وەك تەماشەكەر دەهاتن‌و دەچون". سادات پاساوەكانی جۆ بادینی سەرۆكی ئەمریكای رەتدەكاتەوە كە وتبووی سوپای ئەفغانستان بەبێ شەڕ هەرەسی هێناوەو دەڵێت: زۆر ئازایانە هەتا كۆتایی شەڕمان كرد. لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا 66 هەزار سەربازمان لەدەستدا كە دەكاتە یەك لەسەر پێنجی هێزی شەڕكەرمان". دەربارەی سەربازانی هێڵی پێشەوەی شەڕیش هیچ هۆكارو پاڵنەرێك نەبوو رووبەڕووی مەرگ ببنەوە كاتێك دەبین فەرماندە باڵاكانیان رادەكەنو ئەفسەرێكی سوپا دەڵێت:" كاتێك تالیبان گەیشتە دەروازەكانی كابوڵ سەربازەكان زانیان كە سەرۆك وڵات بەجێدەهێڵێت لەبەرئەوە شەڕیان نەكرد". بزوتنەوەی تالیبان لە جەنگەكەدا زۆر بەباشی دەزگاكانی راگەیاندنی بەكارهێنا بۆئەوەی سەربازانی سوپای ئەفغانستان خۆیان رادەستبكەنو ئەوەش ورەی سوپای زۆر دابەزاند, ئەو ئەفسەرە دەڵێت: ئێمە بە تەواوەتی جەنگی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانمان لەدەستدا, تالیبان بە سەربازەكانی دەوت كە بەبێ هودە دەجەنگن چونكە لەسەر ئاستی باڵا رێككەوتن ئیمزاكراوە".
وەرگێڕانی . ئەنوەر کەریم سەرچاوەکانی ژیاندن لە ئابوری‌دا کەم و بچووکبۆتەوە کە نیاز وابوو تەنها کاتی بێت بە هۆی کۆڕۆناوە ساڵی داهاتوو . ئێستا وا دەردەکەوێت بەردەوامبێت بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی دەلتای گٶڕاوەوە. بەرهەمی ئاسیای هەڵگێڕاوەتەوە بۆ کەمبونەوە لە جیاتی بەرزبونەوە هەروەها کێشەی پاپۆرەکانیش بۆتە شۆک بۆ ئابوری جیهان چاوچنۆکی کارگەکان و کەمی سەرچاوە پێکهێنەرەکان و وە بەرزی نرخی سووتەمەنی ئەمەوایکردوە شەڕ لەسەر جێگەی بارەکان دروستبێت لە ناو پاپۆرەکاندا . ئەمەش بۆتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی گواستنەوەی بۆ ڕێژەیەکی زۆر بەرز یان جاری واهەیە هەرگەشتی پاپۆرەکان کانسڵ دەکرێنەوە بەهۆی بەرزی نرخەوە. یەکێک لە بەڕێوبەرە جێیەجێکارەکان لە کۆمپانیایەکی میوزیکی ئەلکترۆنی لە هۆنگ کۆنگ ووتی کەرەسە سەرەتایەکانمان دەستناکەوێت وە کۆنتەینەرمان دەستناکەوێت وە نرخەکان ئەوەندەبە رزبونەتەوە فڕیون ، ووتی موگانتیس کە لەیاری منداڵاندا بەکاردەهێنین بەڕێژەی 50%بەرزبۆتەوە . ( لەمانگی ئازارەوە) ئەمەش وایکردوە ڕێژەی بەرهەمهینان بەڕێژەی 7% زیادیکردوە ، ووتی نازانم دەتوانین پارە پەیدابکەین بەهۆی ئەوەی کەنرخەکان بەردەوام لەگۆڕاندایە . سووربوونی حكومەتی چین بۆ لە ناوبردنی كۆڤید تەنانەت بۆ ژما رەیەکی کەمی تووشبووان وایکردوە کە ببێتە هۆی پەکخستنی بازرگانی . هەر ئەم مانگە حكوومەتی چین گەورەتین بەندەری بارکردنی شتومەک کە سێهەمە لەسەر ئاستی جیهان، بەناوی (نینگبۆ) بۆ ماوەی دوو هەفتە داخست دوای ئەوەی کەزانیان یەک کەس تووشی دەلتا بووە هەر سەرەتایی ئەمساڵ ڕێڕەوێکی تری پاپۆڕیان داخست دوای ئەوەی زانیان کە ژمارەیەک کرێکار تووشی کۆڕۆنا بووە لە ناوچەی ( شینزان). جەنجاڵی بەندەرەکان و کەمی ژ مارەی کۆنتەینەرەکان بەردەوامدەبێت تا کۆتای ئەمساڵ وە لەوانەیە بگاتە نیوەی ساڵی 2022. سەرۆكی کۆمپانیای(ئێڤەر گرین )کە حەوتەمین پاپۆڕی گەورەی جیهانە لە ڕۆژی 20-8-2021بە ڕۆژنامەنووسەکانی ووت ئەگەر ئەم پەتا گشتگیرە کۆنتڕۆل نەکرێت بە کاریگەری تەواوەوە ئەم قەرەباڵخیەی بەندەرەکان بەردەوام دەبێت. تێچووی گواستنەوەی کۆنتەینەرێک لە ئاسیاوە بۆ ئەوروپا بەراورد بە مانگی مایسی ساڵی 2020 نزیکەی 10 جار بەرزبۆتەوە ، لە کاتێکدا تێچووی گواستنەوەی کۆنتەینەرێک لە شەنگەهای چینەوە بۆ لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا 4 جار بەرزبۆتەوە . . سەرچاوەی تەزویدی شتومەک گواستنەوە زۆر ناسکە بە بچوکترین ڕووداو ئەتوانێت ئەنجام و کاریگەری قورس دروستبکات لەسەر گواستنەوە . بانکی (HSBC)تێبینی داوە. بەرزی نرخی گواستنەوە و هەروەها بەرزی نرخی ( سیمی کۆنداکتەر) کە لە لە هەموو ئالاتێکی کارەبای و وە زۆرترین ژمارە لە ئۆتۆمبێلدا بەکارئەهێنرێت و بەتایبەتی ئۆۆتۆمبێلی کارەبایی ئەمە بۆتە هۆی دروستبوونی هەڵئاوسان بەگشتی یە كێک لە ئابوریناسانی لە (Maybank kim) لە سنگاپورە ووتی . لە ئیستادا ئابوریناسانی ئەمریکا پێشبینیەکانیان بۆ گەشەی ئابوری کەمکردۆتەوە ڕێژەی پێشبینی هەڵئاوسانیان بەرزکردۆتەوە بۆ ساڵی 2022 بە پێێی ڕاپۆرتەکانی بلومبێڕگ رێژەی هەڵئاوسان بۆ کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 4.1% کە دوو ئەوەندەی رێژەی سەرۆکی بانکی ناوەندیە کە 2% بەڕێوبەرێکی تری جێبەجێکار لە هۆنگ کۆنگ ووتی ئێمە زەخیرەمان خستوە لە هەندێ پارچەی گرنگدا بۆ ئەوەی بتوانین ئامێرەکانمان دروستبکەین چونکە ئەگەر پارچەیەکمان دەستنەکەوێت ناتوانین بەرهەمبهێنین کە بەڕێوبەری کۆمپانیای Town Ray Holding Ltd کە لە 90% فرۆشیاری پێویستیەکانی لە ناو ماڵاکانی ئەوروپادایە. بڵاوبونەوەی ( ڤایرۆسی دێلتا) بەتایبەتی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا قورسی کردوە کە کارگەکان بتوانن بکرێنەوە . لە ڤێتنام کە دووهەم گەورەترین بەرهەمهینەری ( پێڵاو وجلوبەرگ) حکومەت بڕیاری دەرکردوە بۆ کرێکارەکان کە لە کارگەکاندا بخەون بۆ ئەوەی بتوانن هەناردە بەردەوامبیت . کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئەڵیت ئێمە کاریگەریمان لەسەرە. کۆمپانیاکە ئاگاداری دەرکردوە لەم مانگەدا 14 پلانتی بەرهەمهینانی ئۆتۆمبێل لە یابان کاری تێدانکرێت وە بەرهەممان بەڕێژەی 40% کەمدەکات بەهۆی نەبوونی ( CHIP) وە. وە هەروەها لە بەریتانیا کۆمپانیاکان تووشی زەحمەتی زۆربوون بەهۆی ئەوەی کە مەخزەنەکانیان کەمترین کەرەسەی تیاماوە وەنرخەکان لەبەرزبوونەوەدان بەهەنگاوی گەورە لە مانگی نۆڤمبەری ساڵی 2017وە. وە هەروەها ئەو گەڕانەوەیە بۆ گەشە ی ئابوری ئەڵمانیادا لە ژێر هەڕەشەدایە کە گەورەترین ئابوری ئەوروپایە بەشیکی بەهۆی کەمی ( ئاسن و پلاستیک و سیمی کۆنداکتەر) وەیە. ئابوریناسانی بلومبێرگ چی ئەڵێن ؛ قورسە ئەم کێشانەی تەزویدی ژیانەوەی ئابوری وا بەئاسانی چارەسەربکرێت. کە هەندێ لەدەوڵەتە هەناردەکەرەکانی وەک ئەندەنوسیاو ڤێتنام ، تائێستاش ناتوانن کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی پەتای دێلتا بکەن . ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گەشەکردنی بەرهەمهێنان هێواشبکاتەوە ئابوری هێواشبکاتەوە وە نرخی تێچوەکان بەرزبکاتەوە. ( چانگ شوو) بەرپرسی ئابوری ئاسیا توخمی سەرەکی گرانبوونی شتومەکەکان دەگەڕیتەوە بۆ تێچووی گواستنەوەی شتومەکەکان . سوپەرمارکێتە گەورەکان کۆنتراکتی دوورودرێژیان هەیە لەگەڵ ئەو کۆمپانیای کۆنتێنەرەکان . بەلام بەرهەمهینەرەئاسیایەکان پشتدەبەستن بە نیتۆرکی کارکرددن کە دەیان هەزار کارگەی بچوک و مامنەوەندی وە ئەم بەرهەمهینارەناش کارەکانیان ڕێکدەصەن لە گەڵ کۆمپانیای لۆجستی بۆ گواستنەوەیان بەڵام ئەمانەش تووشی زەحمەتی زۆردەبن بۆ ئەوەی جتیگایان بۆ بگیرێت لە بەرئەوەی خاوەنی پاپۆڕەکان جێگای کۆنتێنەرەکان دەفرۆشن بە بەرزترین نرخ ، بەپێی قسەکانی مایکڵ وانگ کەسەرۆکی کۆمپانیای Capital Management ئەڵێت لە 60%-70 % معامەلەی پاپۆرەکان لە نێوان ئاسیا‌و ئەمریکادا بە ڕێکەوتنی SPOT ئەوکات و شوێنە یان ڕێکەوتنی کورت مەودا. هەتا مانگی شوباتی ساڵی 2022 . لە ڕوپێوێکی ژوری پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانیادا کەلە نێوان 3000 کۆمپانیادا کراوە پێشبینی ئەوەدەکەن سەرچاوەکانی تەزوید ی ئابوری کێشەکانیان بەردەوامدەبن ساڵێ داهاتوو. بژاردە نیە پاپۆڕەکانی گواستنەوەی شتومەک لەئێستادا کۆنتراکتی درێژخایەن ناکەن ، یەکێکە لە بەڕیوبەرکانی دروستکردنی ئامێرەکانی وەرزشی لە تایوان ئەڵێن زۆر زەحمەتە بتوانرێت پلانی دارایی دابنرێت و نرخی تێچونی گواستنەوە پێشبینی بکرێت. زۆربەی کۆمپانیا چینیەکان لە ئیستادا ئەو نرخەی کە ئەیدەن بەگواستنەوە زیاترە لە نرخی بازاڕ تەنها بۆ ئەوەی بتوانن هەناردەی شتومەک بکەن ، قسەکەری گەورەترین کۆمپانیای گواستنەوە کۆریایی باشور ووتی کاتێک کەبانگیان کردین بۆ بەندەری چین بەنزیکەی پاپۆڕەکە پڕبوو . ئیمە باسی پارەیەکی گەورەدەکەین بۆ گواستنەوەی شتومەک لە ناوجیهاندا ( سونای تان ) کە جێگری بەڕیوبەری کۆمپانیایەکی تایلاندیە بۆ دروستکردنی جل و بەرگ و جانتای دەستی بۆ مارکە گەورەکان . لە کاتیكدا (تان ڤان لیون) کە جیگری بەڕیوبەری ( فیدراسیۆنی پیشەسازی هۆنگ کۆنک) بیر لەوە دەکاتەوە کە جٶن بتوانێت بازاڕەکان پڕبکات بۆ بۆ ( چەژنی کریسمس ) وە هەروەها ووتی هیوادارام کڕیارەکان کە شتومەکاکان لە ناو ڕە فەی دوکانەکاندا ئەبینن ماچی بکەن تابزانن ئەو شتومەکانە چەند بەزەحمەت گەیشتونەتە ئەوێ . سەرچاوە: https://www.bloomberg.com/news/articles/2021-08-25/the-world-economy-s-supply-chain-problem-keeps-getting-worse
درەو: عومەر بن لادن كوڕی چوارەمی ئوسامە بن لادن سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە كە لەلایەن ئەمریكاوە كوژرا لە شارۆچكەیەكی ناوچەی نۆرماندی لە فەرەنسا دەژی‌و سەرقاڵی هونەری شێوەكارییە. عومەری تەمەن چل ساڵ لە ماوەی رابردوودا لە كۆگایەكی فرۆشتنی كەلوپەلی بەكارهێنراودا دوووەمین پێشانگای بۆ تابلۆكانی كردەوە. عومەر وەك كەسێكی ئاسایی دەردەكەوێت بەڵام ناوەكەی بووە بە یەكێك لە ناوە بەناوبانگەكانی سەر زەوی تابلۆكانی هەمووی ئیمزاكراون بە هەرسێ پیتی كەOBL كە ئاماژەن بۆ ناوی خۆیی‌و ئوسامە بن لادنی باوكی. عومەر بن لادن لە بارەی هونەرو ناوبانگەكەیەوە دەڵێت:" باوەڕم وایە كە دەبمە شێوەكارێكی بەناوبانگ, رەەنگە لە ڤان كوخ زیاتر ناوبانگ پەیدا بكەم". عومەر دووەمین پێشانگای خۆی لە كۆگایەكی هاوڕێیەكیدا كردەوە, لە پێشانگای یەكەمیدا لەماوەی یەك هەفتەدا 17 تابلۆی فرۆشتوە بە 700 بۆ 1000 یۆرۆ‌و پێدەچێت ئەمجارە تابلۆكانی پارەی زیاتر بكەن‌و بگاتە 1450 یۆرۆ. باسكاڵ مارتن خاوەنی ئەو كۆگایەی عومەر بن لادن پێشانگاكانی تێدا دەكاتەوە دەڵێت دوای كڕینی تابلۆكانی عومەر لە پێشانگاكانی پاریس‌دا بە نرخێكی بەرزتر دەفرۆشرێنەوە, ئیمزاكەی عومەر بەتەنها بەسە بۆئەوەی كارە هونەرییەكانی بەرزبكاتەوە". عومەر بن لادن لەگەڵ زینەی هاوسەری لە شارۆچكەی " Domfront – en- Poiraie" فەرەنسا دەژی, زینە بەرتیانییەو تەمەنی 65 ساڵەو ساڵی 2007 لە قاهیرە هاوسەرگیری لەگەڵ عومەردا كردووە. پێكەنین قەدەغەیە عومەر بن لادن لە چاوپێكەوتنێكی دورودرێژدا كە ساڵی 2010 لەگەڵ گۆڤاری رۆلینگ ستۆن ئەنجامیداوە باس لەوردەكارییەكانی ژیانی دەكات لە ئەفغانستان‌و دەڵێت لە ماڵەكەیاندا میوزیك‌و سینەماو خواردنەوە گازییەكانو تەنانەت پێكەنینیش قەدەغە بووە. هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە لەمنداڵیدا دووچاری نەخۆشی رەبۆ بووەو ئوسامە بن لادنی باوكی رێگەی پێنەداوە ئامێری هەناسەدان بەكاربهێنێت, بەڵكو ئامۆژگاری كردووە حەبی هەنگوین بەكاربهێنێت‌و هەتا سەگەكانیشی كوشتووە لە تاقیكردنەوەی كارایی چەكی كیمیایدا. لە تەمەنی 15 ساڵیدا عومەر پەیوەندی كردووە بە بنكەی مەشقو راهێنانی هێزەكانی قاعیدەو فێری بەكارهێنانی چەكی كڵاشینكۆف‌و تانكی سۆڤیەتی بووەو باوكی هانیداوە بچێتە ریزی ئەو كەسانەی خۆیان دەتەقێننەوە. لەكۆی 11 كوڕی ئوسامە بن لادن تەنها عومەر هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری ئەمریكای ئیدانە كردووە كە باوكی پلانداڕێژەری سەرەكی بوو, عومەر دەڵێت باوكی ڕێگایەكی جیاوازی گرتوەتەبەرو ئەمیش بووە بە قوربانیی ئەوەو توشی سەرسوڕمان بووە كە بەردەوام لە وڵاتە عەرەبییەكاندا بەهۆی ناوەكەیەوە بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ ناكەن.
درەو: سەید سادات وەزیری پێشووی پەیوەندییەكان لە ئەفغانستان لە ئەڵمانیا كاری گەیاندنی خواردن دەكات. سادات دەڵێت: دەمتوانی گەندەڵ بم‌و چەندان ملیۆن دۆلار بەدەستبێنم. لە رابردوودا وەزیر بوم و خزمەتی خەڵكە دەكرد ئێستاش كاری گەیاندن دەكەم لە كۆمپانیای لیفراندۆ و خزمەتی خەڵك دەكەم. سەید سادات دوو ساڵ وەزیری پەیوەندییەكان بووە لە حكومەتی ئەفغانستان‌و سێپتەمبەری 2020 لە پێناوی بەدەستهێنانی داهاتوییەكی باشتر كۆچی كردووە بۆ ئەڵمانیا. سادات دەڵێت: من شانازی بە كارەكەمەوە دەكەم دەمتوانی و دەشكرا ببم بە یەكێك لە وەزیرە گەندەڵەكانو چەندان ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنم, دەمتوانی چەندان باڵاخانە یان هۆتیل لێرە یان لە دوبەی بكڕم و پێویستم بە كاركردن نەبێت, بەڵام خۆشحاڵم بە كارەكەمو دەرونم ئاسودەیەو هەشت بە هیچ پەشیمانییەك ناكەم. سادات بەهۆی كارەكەی ئێستایەوە رەخنەی زۆری ئاراستە دەكرێت بەڵام ئەو دەڵێت: دەبێت هەموو كەس كاربكات, تۆ خەرجی زۆرت لەسەر شانەو پێویستە كرێی خانوو بدەیت, پێویستە پارە پەیدا بكەیت بۆ ژیان لەبەرئەوە پێویستە كاربكەیت. دەشڵێت: ئەگەر لە رابردوودا وەزیر بووم مانای ئەوە نیە بێ كاربمو هیچ نەكەم, من هەموو سیاسییەكان هاندەدەم هەمان هەنگاوی من بنێن‌و دوای خانەنشین بونیان كاربكەن و پێویستە لەسەریان وەك هەموو خەڵك كاربكەن.