بلۆمبێرگ: ئابوریە نەخۆشەکەی، ئێران ناچاری دەكات بۆ گفتوگۆ

Draw Media

2022-08-30 09:58:24



وەرگێرانی؛ ئەنوەر کەریم 
هەڵئاوسان لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا گەیشتە (52.5%) بەراورد بەساڵی ڕابردوو بە پێی داتا فەرمییەکانی ئێران تەنها لە مانگی ئایارەوە بۆ مانگی حوزەیران نرخەکان بەڕێژەی (13.2%) بەرزبۆتەوە. 
 ئەو دیپلۆماتکارە ئەوروپیانەی کە هەوڵدەدەن جارێکیتر رێککەوتنە ئەتۆمیەکە زیندوو بکەنەوە، لاوازی ئابوری ئێران و فشارە توندەکانی سەر بەرپرسانی وڵاتەکە یارمەتیەکی باش دەبێت بۆیان کە سود لەو دۆخە وەربگرن. کە ئاستی بژێوی ئێرانییەکان لە نۆ مانگی ڕابردوودا بەتەواوی خراپبووە. 
سەرۆکی ئێران (ئیبراهیم رەئیسی) دەستیکردوە بە ووتوێژ بۆ لابردنی سزاکان و وەستانی پیتاندنی یۆرانێوم بە هۆی ناڕەزایی خەڵکی ئێرانەوە. هاوکات توندڕەوە محافیزکارەکان سازشیان لەو خاڵە گرنگەش کرد کە ئەمریکا سەرکردەکانی سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆرێستیەکان دەربهینێت. هەرچەندە لە ئێستادا بەربەستی سەرەکی هەیە لەبەردەم رێککەوتنەکەدا، بەڵام ئەمریکیەکان و ئەوروپیەکان زیاتر گەشبینن بەوەی کە بگەنە رێککەوتن. 
 ئەوەی کە گومانی تیانیە ئێرانیەکان زۆر ماندوون بەدەست بەرزبونەوەی نرخی کاڵاکان کە بەشێکی لە ئەنجامی سزاکان و بەشەکەی تری لە ئەنجامی خراپ بەڕیوەبردنی ئابوریەوەیە، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێدا دەڵێت "ئێرانییەکان پێمان دەڵێن گفتوگۆو دانوستانەکان زۆر درێژەیان کێشاوە". 
ئێران کە خاوەنی دووەم گەورەترین یەدەکی غازی سروشتی و چوارەم یەدەکی نەوتی خاوە لە جیهاندا. کەچی دەسکەوتی نەبوو لە بەرزبونەوەی نرخی ووزە کە بەهۆی داگیرکاری ڕووسیا بۆ سەر یۆکرانیا ڕویداوە. بەڵام نرخی خواردنە سەرەکیەکان کە ئێران هاوەردەی ئەکات زۆر بەرزبۆتەوە بەهۆی ئەو شەڕەوە، لە مانگی ئایارەوە نرخەکان بەرزبونەوەی زیاتریان بەخۆوە دیوە، لەبەرئەوەی حکومەتی ئێران پاڵپشتی بۆ دراوە بیانیەکان وەستاندوە. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم پاڵپشتییە لە پێناو سەقامگیرکردنی دراوی ئێرانی لە ساڵی 2018ەوە دەستیپێکردبوو، کاتێک سەرۆکی پێشووی ئەمریکا "ترامپ" لە رێککەوتنە ئەتۆمیەکە هاتبووە دەرەوە. بەڵام ئەو بازرگانانەی پەیوەندی باشیان لەگەڵ حکومەت هەیە دۆلاریان بەهەرزان وەرگرتوە و دواتر قازانجێکی زۆریانکردوە لەو بازاڕە ناڕێکخراوەی ئێراندا. 
 لە تاران گوشتی سوور بە رێژەی (90%) بەرزبۆتەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردووە، برنجی بەسمەتی بە ڕیژەی (200%) بەرزبۆتەوە بە پێی داتاکانی بلومبێرگ. رێژەی هەڵئاوسانەکەش ئاسێکی بەرزتری تۆمارکردووە بە هۆی دابەزینی بەهای ڕیاڵی ئێرانیەوە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوە لە بازاڕی ناڕێكخراودا کە (25%)ی بەهای خۆی لەدەسەتداوە ئەمەش نزمترین نرخی دراوەکەیە. بەڵام کاتێک کە دیپلۆماتکارە ئەوروپیەکان ئەوەیان ڕاگەیاند وەڵامەکەی ئێران بۆ ڕیکەوتنەکە بودنیادنەوە، نرخی ڕیاڵی ئێرانی کەمێک بەرزبوونەوەی بەخوە بینی.
 مامۆستا و خانەنشیننان و کرێکارانی پاڵاوگەکانی نەوت و ئەندازیاران و جوتیاران و شۆفێری پاسەکان ناڕازاییان دەربڕیوە بەرامبەر بەزبونەوەی نرخ و بەرزنەکردنەوەی کرێ و موچەوە ئەو گەندەڵیە درێژخایەنەی کە لە ئێراندا هەیە. 
 ئاژانسی هەواڵی ‌قوتابیانی ئێران ڕایگەیاند؛"بەپێی راپۆرتەکانی دەزگای پۆلیس و دادگا ژمارەی دزی و تاوان بەرزبۆتەوە، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی خواردنە سەرەکیەکان بە گشتی"، ئەم دۆخە خراپەی ئابوری ئێران نەک تەنها هەڵئاوسان پاڵنەردەبێت بۆ ئێرانیەکان کە بگەنە رێککەوتنێک.
ئەمانە لە کاتێکدایە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گەشەی ئابوری ئێرانی بە (3%) دەستنیشان کردووە بۆ ئەمساڵ لە کاتێکدا بەرامبەر ووڵاتانی تری نەوت فرۆش ئەو ڕێژەیە زۆر کەمترە. 
 ئابوری ناس و ڕاوێژکارێکی پێشووی (محمد خاتەمی- سەرۆکی پێشووتری ئێران)، (سەعید لەیلاس) ووتی؛ "لە ئێراندا پێنج ملیۆن کارمەندمان هەیە، کە ئێمە وەک چینی ناوەڕاست ئەمانبژاردن، بەڵام ئەمانە لە ئێستادا لە هێڵی هەژاریدا ئەژین". 
ئەو سزایانەی کە لەلایەن سەرۆک ترامپەوە سەپێنرا بەسەر ئێراندا، دەماری ئابوری نەوتی پساند و بووە هۆی وەستانی وەبەرهێنانی بیانی. ئێران وەڵامی سزاکانی بە خێراکردنی پڕۆگرامە ئەتۆمیەکەی دایەوە لە مانگی ئابی ساڵی 2020، هەناردەی نەوت و کۆندێسەتی ئێرانی لە (2.5 ملیۆن) بەرمیلەوە دابەزی بۆ (133 هەزار) بەرمیل ڕۆژانە بەپێێ داتاکانی بلومبێرگ کە لەلایەن چینەوە کڕاوە.
رەئیسی سەرۆکی ئێران وەڵامەکەی ئەوە بووە کە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕووسیاو چین دا بەهێزبکات و ئێرانیەکان وا دەربخەن کە خۆیان زیاتر پشت بەخۆیان دەستن و خۆ بژێوی بکەن، هەروەها باجی لەسەر بازرگانان زیادکرد، ئەمەش بوە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایی لە بازاڕە گەورەکەی تاران. ڕاگرێکی کۆلیج کە ڕاهێنان بە دەرونناسەکان ئەکات و خۆی بە "بەرهەم" ناساندووە کە بۆ میدیای بیانی قسەی کردوە وتویەتی "لەدوای ئیشەکەی خۆمەوە دوو کاری تر ئەکەم کە پەیوەندی بەبوارەکەی خۆمەوە نیە، واش ناتوانیت بژیت، ووتوشیەتی هەمووی پەیوەندی بەسزاکانەوە هەیە بە هەر رێگایەک بێت". 

-    سایتی بلومبێرگ
https://www.bloomberg.com/news/articles/2022-08-25/a-sick-economy-is-forcing-tehran-s-hand-in-nuclear-deal-talks#xj4y7vzkg

 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand