بۆچی یۆرۆ بەهاکەی لەدەستدا، کاریگەریەکەی چیە؟
2022-07-17 08:44:05
وەرگێڕانی: ئەنوەر کەریم
بەهای یۆرۆ لەدابەزیندایە لە چەند مانگی ڕابردوودا وە ئیستا بەهاکەی هاوتا بوە لە گەڵ دۆلاری ئەمریکیدا. شارەزایانی ئابوری دوو هۆکاری سەرەکیان دەستنیشان کردوە بۆ لەدەستدانی بەهای یۆرۆ وە کاریگەری چیە لەسەر یەکێتی ئەوروپا .
هۆکارەکان
1- بەرزی ڕیژەی هەڵئاوسان لە ناوچەی یۆرۆدا . ( سوشانتا مالیک ) پڕۆفیسۆر لە بواری دارایی جیهاندا لە زانکۆی ( کویین ماری ) لە لەندەن ووتی تەنها ( پێنج ) ووڵاتی ناوچەی یۆرۆ لە ژێر هیڵی تێکڕایدان بۆ هەڵئاوسان . ئەم هەلئاوسانەش بە هۆی بەرزبونەوەی نرخی ووزەیە ، بە هۆی کاریگەری شەڕی رووسیاو ئۆکرانیاوە.
بە ڵام ئابوری ئەمریکا کاریگەری ئەو شەڕەی زۆر کەمە لەسەری .بەهۆی بەرزبونەوەی زۆری نرخی ووزە وایکرد کە ئەمریکا دەستببات بۆ یەدەکی نەوتیان . وە سەر چاوەی تری ووزە بەکار بهێنن . هەر لەم ماوەیەدا یۆرۆ زیاتر لە10 % لە بە هاکەی لەدسەتداوە .
2- هۆکاری بەرزبونەوەی دۆلار بەرامبەر بەیۆرۆ ( دۆلار وەک بەهەشتیكی سەلامەتی لێهاتوە بۆ وەبەرهێنەر) بە پێچەوانەی ئەوروپا سودی بانکی لە ئەمریکا بۆ چەند مانگێکە بەرزدەکرێتەوە ئەمەش وادەکات کە دۆلاری ئەمەریکی زیاتر سەرنجی وەبەرهێنەر رابکێشێت ( لوسیۆ سارنۆ ) پڕۆفیسۆر لە دارایی جیهاندا لە (زانکۆی کامبرج ) ووتی زیادکردنی سودی بانکی وادەکات خواست لەسەر دۆلار زیاتربێت وەک رەمزێکی سەلامەتی بۆ کاتی شەڕ . بە کە ناڵی جزیرەی ئینگلیزی ووت . هەر لەسەرەتای مانگی کانونی دووهەمی ئەمساڵەوە بەڕێوبەری بانکی یەدەکی ئەمریکا ئەڵێت ئیمە بەبەردەوامی سودی بانکی بەرزدەکەینەوە ئەم بەرکردنەوەیەش بوە هۆی ئەوەی بەهای دۆلار لە هەڵکشاندا بێت ، بانکی ناوەندی ئەوروپا لەوە ئەچیت ئەم مانگە ڕێژەی سودی بانکی بەرزبکەنەوە تەنها بە ڕێژەی 0.25%. بەڵام بانکی ناوەندی ئەمریکا تەنها لە مانگی حوزایراندا سودی بانکی بەڕیژەی 0.75% بەرزکردۆتەوە ئەمە ش لە 30 ساڵی رابردوودا لە ئەمریکا ئاوا ڕێژەی سوودی بانکی بەرزنەکردۆتەوە . وە ئەمریکا ریژەی سوودی بانکی لە ئیستاو داهاتوودا زۆر زیاتر لە لە یەکیتی ئەوروپا بەرزدەکاتەوە .
یەکێتی ئەوروپا بەبەرزکردنەوەی ڕێژەی سودی بانکی زیاتر وادەکات کە بەهای یۆرۆ بەرەو بەرزبونەوە بڕوات .
دابەزینی بەهای زیاتری یۆرۆ وادەکات ڕیژەی هە لئاوسان لە ئەوروپادا زیاتر بەرزببیتەوە ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نیوەی زیاتری هاوردەی ئەوروپا بەدۆلار ئەکڕێت .
بەکاربەران ئەبێت چاوەڕێی بەرزی نرخی زیاتر ببن بەهۆی زیاتر بەرزبونەوەی نرخی ووزە و کەرەسە سەرەتایەکان هەتا دۆخەکە ئاسایی ئەبێتەوە . . یەکێتی ئەوروپا گەشەکردنی ئابوری پێویستە بۆ ئەوەی کاریگەری تێچووی ژیان کەمبیتەوە وە هێزی کڕیین لاواز نەبێت بۆ تاک و خێزانەکان .
https://www.aljazeera.com/news/2022/7/13/what-prompted-euros-parity-with-us-dollar-and-whats-its-impact