ئێستا ئەمریکا گازی سروشتی زیاتر لە ڕوسیا بۆ ئەوروپا دەنێرێت
2022-07-05 09:27:11
ئامادەكردنی: ئەنوەر کەریم
سایتی بلومبێڕگ
ئەمریکا گازی سروشتی هەناردە ئەکات بۆ یەکێتی ئەوروپا زیاتر لەوەی کە ڕوسیا لە مانگی حوزایراندا هەناردەی کردوە بە هۆی شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیاوە .
ژمارەکان لە ئا ژانسی وزەی جیهانی( IEA ) پیشانی ئەدەن کە ئەوروپیەکان گازی سروشتی (LNG) یان هاوردە کردوە لە ئەمریکا، وەک لەوەی کە بە بۆریەوە هەناردە دەکرێت بۆ یەکێتی ئەوروپا. ئەمەش بە هۆی سزاکانی ئەمریکاو ئەوروپاوە بۆ سەر ڕووسیا .
ئەورپیەکان چەندین ساڵ پشتیان بە گازی ڕووسی بەستوە بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان و وە بۆ پەیداکردنی وزەی کارەبا و چەندین جۆری تری بەکارهێنان ، وە ترسێک هەیە لای ئەوروپیەکان کە ڕووسیا بەتەواوی هەناردەی گاز بوەستێنیت ،تاوەک و پێگەی سیاسی خۆی بە هیزتر بکات بەرامبەر ئەوروپیەکان
FATIH BIROL بەڕێوبەری جیبەجێکاری ( IEA) لە تویتێکدا ڕۆژی 5 شەممەی رابردوو لە گرافیکێدا ڕایگەیاند کە هەناردەی گاز بۆ یەکێتی ئەوروپا لە ڕوسیاوە لە پاشەکشەدایە . ئەم کەمکردنەوەی خێرایەی یەکێتی ئەوروپا بۆ گازی هاوردەی ڕووسی یەکەم مانگە لە مێژوودا کە لە بۆریەوە کەمتر بێت ،
Fatih Birol پێشتر ئاگاداری یەکێتی ئەوروپای کردۆتەوە کە گازی ئەمریکا بەشی ئەوە ناکات کە بتوانێت کێشەی یەکێتی ئەوروپا چارەسەر بکات بەتایبەتی کە بەرەو زستان ئەڕوات ،
ڕووسیا ئەمساڵ بە ڕیژەیەکی زۆر گازی کەمکردۆتەوە بۆ یەکێتی ئەورپا کە نزیکەی 35 ملیار مەتر سێجایە. ئەمەش کێشە دروست ئەکات بۆ پڕکردنەوەی خەزانەکانی یەدەکی گاز لە یەکێتی ئەوروپادا . ئەمەش کارتی سوورە بۆ زستانی داهاتوو .
ئەم کەمبوونەوەیە وا ڕێکخراوە کە ساڵانە بۆ ئیدامەدانی بۆریەکانی( نۆرد ستریم ) ئەکرێت لە مانگی تەموزدا بۆ دوو هەفتە ، کە ئەبیتە هۆی کەمبونەوەی تەزویدی گاز لە ڕوسیاوە بۆ یەکیتی ئەوروپا، حکومەتی ئەڵمانیا کارەکانی ( نۆرد ستریمی 2 ) کە مشتومڕێکی زۆری لەسەر بوو ڕاوەستاندوە ، بەهۆی داگیرکردنی ئۆکرانیاوە لە لایەن ڕوسیاوە.
بە پێی ڕاپۆرتی بەشی ووزەی ئەمریکا . ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سروشتیە بەڵام لە یەدەکدا گەورەترنیە. گازی سروشتی ئەمریکا تەزویدی سێ یەکی گەرمکردنەوەی ئەمریکاو پەیداکردنی وزەی کارەبای ئەمریکا ئەکات . لە کاتێکدا کە گازی سروشتی لە ڕێگای بۆریەوە ئەگوێزرێتەوە لە ناوخۆدا بەڵام بەهۆی ئەوەی کە بازاڕی گازی سروشتی گەرمە لە جیهاندا وایکردوە کە کە گازی سروشتی بەشیوەی ( لیکیوفاید ) بکرێت سایتی فەرمی ( IEA).