درەو: راپۆرتی یەكەی چاودێری حكومەتی خۆچێی گەرمیان بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان جەخت دەكەنەوە كە لە سنورەكەیان زیادەرۆیی بەوشێوەیە نیە، بەڵام به وته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له ته‌واوی گه‌رمیان %90ی ئه‌و باخ و ڤێلانه‌ی كه دروست كراون به زیاده‌ڕه‌وی كراوه، بە پێی ئامارەكان (33) بناغەی خانووی زیادەڕۆیی لە گەرمیان روخێنراوەن 9 ئامێری بیر هەڵكەندن دەستگیركراوە 23 خانوو روخێندراوە. یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، نۆزدەھەمین راپۆرتى مانگانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به: "زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانى گه‌رمیان". راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، به وردیی باسى له‌و زیاده‌ڕوه‌ییانه كردوه ده‌كرێته سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له سنورى گه‌رمیان، هه‌روه‌ك باس له‌و رێكارانه‌ش كراوه كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گرتویانه‌ته‌به‌ر بۆ رێگرى له زیادبونى قه‌باره‌ى زیاده‌ڕه‌وییه‌كان. له كۆتاییشدا وه‌ك سه‌رجه‌م راپۆرته‌كانى دیكه، ژماره‌یه‌ك ده‌ره‌نجام و راسپارده خراونه‌ته‌ڕو به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكورتیه‌كان. یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنه‌سه‌ر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی. به‌شى یه‌كه‌م: راپۆرت یه‌كه‌م: جۆری زیاده‌ڕه‌ویه‌كان به پشت به‌ستن به قسه‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رانى كشتوكاڵی كه‌لار و كفری و قایمقامی قه‌زاى كه‌لار و دو نوێنه‌رى هه‌ڵبژێردرا، دیارترین حاڵه‌ته‌كانى زیاده‌ڕۆیی له زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان له‌گه‌رمیان بریتین له‌مانه: 1. دروستكردنى باخى كشتوكاڵی به بێ مۆڵه‌ت و به نایاسایی. 2. دروستكردنى بینا «خان‌و، یاریگا، مه‌له‌وانگه و ..هتد» به بێ مۆڵه‌ت و به نایاسایی له‌ناو زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان. 3. به‌كارهێنانى زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان بۆ كارى نا كشتوكاڵی «بۆنمونه بۆ پرۆژه‌ى بازرگانی». 4. لێدانى بیر به بێ مۆڵه‌ت و نایاسایی. 5. كڕین و فرۆشتن به زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان به نایاسایی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه موڵكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵن و به گرێبه‌ست دراون به جوتیاران. 6. په‌رژینكردنى «سیاجكردن» زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و به‌ش به‌شكردنى پارچه زه‌ویه‌كان. 7. زیاده‌ڕۆیی به‌ناوى كارى كشتوكاڵی بۆسه‌ر محه‌ره‌ماتى ده‌وڵه‌ت «بۆنمونه بۆسه‌ر پاوانه‌كان». دوه‌م: قه‌باره‌ى زیاده‌ڕه‌وی 1. زیاده‌ڕەوى له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى له قه‌زاكان «زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له قه‌زاى كه‌لار به‌و راده‌یه نیه كه باسى لێوه ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌یه، به‌رده‌وام راپۆرتى خۆمان له‌و باره‌یه ئاماده كردوه». سامان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى كه‌لار واده‌ڵێت. وتیشى: یاساى ژماره 3ى ساڵى 2018 كه تایبه‌ته به پرسى زیاده‌ڕه‌وى هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و گرفته، هاوكات به‌شێكى زۆرى ئه‌و باخ و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ى كه كراوه له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى كۆنن و نوێ نیه. به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان وایده‌بینێت گه‌وره‌ترین كێشه‌كانى زیاده‌ڕه‌وی له كه‌لارن. شادیه حسێن، باسى له‌وه‌كرد: «ئه‌و جیگانه‌ى كه زیاده‌ڕه‌وى ده‌كرێته سه‌رى دوره ده‌ست نین، به‌ڵكو له شوێنى نزیكن به‌تایبه‌ت قه‌زاى كه‌لار گه‌وره‌ترین گرفتمان هه‌یه و بوه به دیارده، ئه‌و فشاره زۆره‌ى كه له‌سه‌رمانه بۆ بابه‌تى گه‌شتیارییه». سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى به‌دواداچونیان له بونى هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى كه‌لار هێماى بۆ ئه‌وه كرد: هه‌ر زیاده‌ڕه‌ویه‌ك كرا له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌ردان ده‌كرێت، به نوسراو ئاراسته‌ى یه‌كه‌ى ئیدارى ده‌كه‌ین ئه‌وان لێپێچینه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌یسمان هه‌یه له دادگایه و یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه. عه‌لى عه‌باس، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى كفرى ده‌ڵێت: پرسى زیاده‌ڕه‌وى له قه‌زاى كفرى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان كه‌مه و لیژنه‌ى كشتوكاڵ و شاره‌وانیه‌كان هه‌یه كه تایبه‌ته به پرسى زیاده‌ڕه‌وى به‌پێى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2018. وتیشى: زۆرجار ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ى كه ده‌كرێت له كۆتاى هه‌فته‌دایه، هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك هه‌بوبێت به‌دوایدا رۆشتوین. هێماى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: پار ساڵ 30 كه‌یسمان هه‌بوه زیاده‌ڕوى كه تۆمار كراوه، بۆ 3 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش 15 كه‌یسمان هه‌بوه. دو جۆر زه‌وى كشتو‌كاڵى بونى هه‌یه: ده‌یم و به‌راو، له نا‌و ئه‌و زه‌وییانه‌دا زه‌وى تاپۆ و گرێبه‌ستى كشتو‌كاڵى هه‌یه، هاوكات به‌شێوه‌یه‌كى گشتى زه‌وییه‌كان به‌رده‌ڵان و له‌وه‌ڕگا و كشتوكاڵین. رزگار محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: له گه‌رمیان و به تایبه‌ت قه‌زاى كه‌لار پرسى زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى زۆر به‌ربڵاوه و ئه‌و رێگرییه‌ش كه لێره هه‌یه له هیچ ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى كوردستان نیه. وتیشى: تاوه‌كو ساڵى 2016 و 2017 دروست كردنى باخ و هه‌ڵكه‌ندنى بیر رێگه پێدراو بو كه له 20 دۆنم كه‌متر بێت، به‌ڵام دوابه‌دواى ئه‌وه و به‌پێى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2018 قه‌ده‌غه كرا، ئێستاش كه حاڵه‌ته‌كه زیادیكردوه چه‌ندین جار داوامان كردوه چ له رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه بێت چ له ڕێگه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه رێگه چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌مه بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه. 2. زیاده‌ڕەوى له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى له ناحیه‌كان له نێو ناحیه‌كانى سنورى گه‌رمیان ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا یه‌كێكه له‌و ناحیه‌یانه‌ى كه سه‌رپێچى زۆرى تێدا تۆماركراوه، كه به‌وته‌ى به‌رێوبه‌رى ناحیه‌كه له‌مساڵدا 28 كه‌یسیان هه‌بوه. رامیار عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا باس له‌وه‌ده‌كات، ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا گرفتى زیاده‌رۆیی تێدایه و زه‌وییه‌كى زۆرى كشتو‌كاڵى هه‌یه، جگه له نه‌وت و زۆرینه‌ى گونده‌كانیش له‌سه‌ر رێگان و زه‌وییه‌كانیشیان نرخیان به‌رزه، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان. وتیشى: له ماوه‌ى سێ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا له نێو ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا 28 كه‌یسمان هه‌بوه دراوه‌ته داواكارى گشتى كه زیاده‌ڕه‌وى بوه له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى. پرسى زیاده‌ڕه‌وى له نێو ناحیه‌كان جیاوازى هه‌یه له چاو ناحیه‌یه‌كى دیكه‌دا، به وته‌ى به‌ڕێوبه‌رانى هه‌ندێك له ناحیه‌كان زیاده‌ڕه‌وى به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م بونى هه‌یه. سروه محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى رزگارى ده‌ڵێت: «پرسى زیاده‌ڕه‌وى له ناحیه‌ى رزگارى له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى كه‌مه، چونكه ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌رى ناحیه‌ى رزگاى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار و ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵایه، ئه‌وه‌ى هه‌یه لادێ دوره ده‌سته‌كانن». وتیشى: كه‌یسى زیاده‌رۆییمان هه‌بوه له لادێكان بوه روخاندومانه و لامان بردوه. به‌هه‌مان شێوه، عەزیز محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی باوەنور دەڵێت: «پرسی زیادەڕەوی لە سنوری زەوییە کشتوكاڵیەکان لە ناحیەی باوەنور دەگمەنە بەتایبەت بۆ ئەمساڵ هیچ کەیسیکمان نەبوە لەسەر ئەو پرسە». ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: پار ساڵ دو کەیسمان هەبوە لە نێو لادێکانی دەوروبەری باوەنور ئەویش لە دادگایە و تاوەکو ئێستا یەکلا نەبوەتەوە، ئەگەرچی بە بڕیارێکی وەزارەتی کشتوکاڵ هەمو ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە سنوری ئەو وەزارەت بێت دەچێتەوە لای خۆیان ئەوەی لای ئێمەیە تەنها داواکارییەکان ئاراستەی ئەو بەڕێوبەرایەتیە دەکەین و خۆیان کاری لەسەر دەکەن. هاوكات سەروەت محەمەد ئه‌مین، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو دەڵێت: «پرسی زیادەڕەوی لەسەر زەوییە کشتوکاڵیەکان بەوشێوەیە نیە کە باسی لێوەدەکەن، ئیمە کەیسمان نیە، بەپێی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٨ هەمو دەسەڵاتێک دراوەتە یەکە ئیدارییەکان کە لێپێچینه‌وه بکەن و ئێمە کردومانە». 3. به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان: زیاده‌ڕه‌وییه‌كان زۆرن پرسى زیاده‌ڕۆى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان سه‌ربارى یاساى تایبه‌ت به‌و پرسه روى له زیاد بون كردوه و به‌پێى ئاماره‌كانى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان رێژه‌كه زۆره. ئاكۆ عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان ده‌ڵێت: «حاڵه‌تى زیاده‌ڕه‌وییه‌كان جۆرا و جۆرن له باخ و سیاج و خان و دانانى كابینه، بیر و چه‌ند حاڵه‌تێكى دیكه پێكدێت». به‌پێى ئامارێكى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانییه‌كان پرسى زیاده‌ڕه‌وى بۆ سێ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له گه‌رمیان به‌مشێوه‌یه: 4. «زۆربه‌ى زیاده‌ڕه‌ویه‌كان له ده‌وروبه‌رى قه‌زاكانن» ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ى كه ده‌كرێته سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى زیاتر له ده‌وروبه‌رى قه‌زاكانى گه‌رمیانن، چونكه له روى مادییه‌وه نرخێكى زۆرتر ده‌كات وه‌ك له ناحیه‌كان. سامان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى كه‌لار ده‌ڵێت: «له قه‌زاى كه‌لار روبه‌رێكى دیاریكراومان نیه وه‌ك ئامار رون بێت كه چه‌ند زیاده‌ڕه‌وى كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه زیاتر كه‌وتوه‌ته ئه‌م شوێنانه: (سه‌ر رێگه‌ى به‌رلوت، سه‌ر رێگه‌ى سه‌ید خه‌لیل، زه‌وى به‌گزاده‌كان له سه‌ر رێگه‌ى كه‌لار-رزگارى و سه‌ر رێگه‌ى پشتێنەیی سێ به ئاراسته‌ى گرده‌گۆزینه). له‌باره‌ى قه‌باره‌ى زیاده‌ڕه‌وییه‌وه، عه‌لى عه‌باس، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى كفرى باس له‌وه ده‌كات: روبه‌رێكى كه‌ممان هه‌یه زیاده‌ڕه‌وى كراوه‌ته‌سه‌رى و ئێمه وه‌ك كفرى سێ جێگه‌مان هه‌یه: (ناوه‌ندى شارى كفرى، دێى ئیمام محه‌مه‌د و كه‌رتى 15ى شار). وتیشی: به تایبه‌ت كه‌رتى 16ى شار سه‌ر به ناحیه‌ى جه‌باره‌یه و زه‌وییه‌كى به‌رفراوانه دێت تاوه‌كو نزیكى قه‌زاى كفرى و هه‌موشى كشتوكاڵیه، كاتى خۆى ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ره‌وه نه‌بو كۆنوسمان كرد تاوه‌كو بازگه‌ى كفرى كه هێزى ئاسایشى تێدایه و له‌وه به‌دوا ناتوانین هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین. 5. زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان ته‌نها دروستكردنی باخ نیه ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى باس له‌وه ده‌كات ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ى كه له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى هه‌ن له باخ و ڤێلادا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو سه‌رى كێشاوه بۆ دانانى به‌نزینخانه و پرۆژه‌ى بازرگانى، یه‌كه ئیدارییه‌كانیش ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: «پرسى زیاده‌ڕه‌وى ته‌نها له باخ و سیاجكردن و لێدانى بیر نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى به‌نزینخانه و شوێنى بازرگان‌یش دروست كراوه، له دژى دروستكردنى شوێنى بازرگانى سكاڵامان كردوه و به‌دواداچونمان هه‌بوه». ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت حزبه‌كانیش زیاده‌ره‌وییان كردوه و مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى و لقى گه‌رمیانى پارتى له‌سه‌ر زه‌وى كشتو‌كاڵى زیاده‌ره‌وییان كردوه، ئه‌مه‌ش لاوازى یه‌كه ئیدارییه‌كانه كه چاوپۆشى له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م بون. له هه‌مان كاتدا، شه‌ماڵ ره‌ئوف، چالاكوان له گه‌رمیان، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه: كاره‌كان له دروستكردنى باخ و ڤێلا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو سه‌رى كێشاوه بۆ پرۆژه‌ى بچوك بچوكى بازرگانی. «پرسى زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر زه‌وییه‌ك كشتوكاڵیه‌كان كه باسى لێوه ئه‌كرێت وه‌ك مۆڵه‌تدان به به‌نزینخانه‌كان بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه راگیراوه، ئێمه زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانیشمان دو جۆرن گرێبه‌ست و تاپۆ، ئه‌وه رونه بۆ تاپۆكان چى ده‌كرێت له‌سه‌رى، بۆ گرێبه‌سته‌كانیش هه‌رچى كرابێت به‌ناوى ئه‌و كه‌سه‌وه كراوه كه گرێبه‌سته‌كه‌ى هه‌یه». شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامى قه‌زاى كه‌لار واى وت. 6. قه‌باره‌ى كڕین و فرۆشتن به زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه به‌پێى یاسا كڕین و فرۆشتن كردن به زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه رێگه‌پێدراو نیه به‌تایبه‌ت ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه گرێبه‌ستى كشتوكاڵیان هه‌یه، كه‌چى تاوه‌كو ئێستا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و به ئاشكرا نوسینگه تایبه‌ت و له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. شه‌ماڵ ره‌ئوف، چالاكوان له گه‌رمیان، باس له‌وه ده‌كات: «كڕین و فرۆشتن به زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه یه‌كێكى تر له‌و گرفته‌ى كه هه‌یه له ئێستادا، به دۆنم لێى ئه‌فرۆشرێت كه خانوشى تیایه، زه‌ویمان هه‌یه كشتوكاڵیه و گرێبه‌ستى هه‌یه له‌نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتى و كڕین و فرۆشتنى پێوه كراوه، له كاتێكدا ده‌بێت ئه‌مه پێشگیرى لێبكرێت و لێپیچینه‌وه بكرێت». ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان گرانى نرخى زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان به هۆكار ده‌زانێت بۆ زیادبونى زیاده‌ڕۆى له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه. عوسمان کەریم، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: «بەهۆی بەرزی نرخی زەوییە کشتوکاڵیەکان نەک لە گەرمیان بەڵکو لە هەرێمی کوردستان کراون بە ئامانج، و زیادەڕەوی لەسەر ئەو زەوییانە بەردەوامی هەیە، لە کاتێکدا بە پێی یاسا نابێت بە هیچ شێوەیەک لەسەر زەوی کشتوکاڵی هیچ شتێک دروست بکرێت». وتیشی: یەکێک لەهۆکارەکان دابەشنەکردنی زەوییە بەسەر هاوڵاتیان کە وایکردوە ئەم حاڵەتە پەرە بسێنێت، وەک پەرلەمان زۆر جەختمان لەوە کردوەتەوە کە زەوی دابەش بکرێت، چونکە ئەم زیادەڕەوییان زیانێکی زۆری بە زەوی کشتوکاڵی گەیاندوە. له به‌رامبه‌ردا، شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامى قه‌زاى كه‌لار رایگه‌یاند: «به‌پێى یاسا كڕین و فرۆشتن رێگه پێدراو نیه بۆ ئه‌و زه‌وییانه‌ى كه گرێبه‌ستى كشتوكاڵییان هه‌یه، چه‌ندینجار به‌رێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردوه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئه‌و زه‌وییانه‌ى كه تاپۆن رونه چۆن مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت». ئەگەر چی كڕین و فرۆشتن كردن به زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانه‌وه به پێى یاسا رێگه‌پێدراو نیه، له هه‌مان كاتدا ئه‌و كاره به‌رده‌وامى هه‌یه. شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان هێما بۆ ئه‌وه كرد: «كڕین و فرۆشتن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێدراو نیه به‌پێ یاسا به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه گرێبه‌ستیان هه‌یه، ئه‌وه‌ى ده‌كرێت ژێربه‌ژێره، وه‌ك به‌ڵگه هیچت ده‌ست ناكه‌وێ، چونكه هیچت پێ ناڵێت جوتیاره‌كه و ئه‌وه‌شى كه ئه‌یكڕێت». سه‌باره‌ت به سزاكانى ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه وتیشى: لێپێچینه‌وه به به‌ڵگه ئه‌كرێت چه‌ندین شوێن و نوسینگه‌مان داخستوه له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌ت، ئاگاداریش كراونه‌ته‌وه و بانگه‌واز نه‌كه‌ن بۆ كڕین و فرۆشتن به‌و زه‌وییانه‌وه. 7. زیاده‌ڕەوى كردنه سه‌ر له‌وه‌ڕگا به‌شێك له‌و زه‌ویانه‌ى كه زیاده‌ڕۆى كراوه‌ته سه‌ر زه‌وى له‌وه‌ڕگایه، به‌ڕێوبه‌رى دارستان و پاوانى گه‌رمیانیش باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ندین كه‌یسیان هه‌یه له دادگایه. ره‌شید به‌كر، وتی: «ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ى كه هه‌ن له‌سه زه‌وى له‌وه‌ڕگا زیاتر له لادێكانن و بۆ ئه‌مساڵ كه‌یسێكمان هه‌بوه، له ساڵانى رابردوش چه‌ندین كه‌یسمان هه‌بوه دراوه‌ته دادگا». باسى له‌وه‌شكرد: ئێمه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گوند و هاوڵاتیانه‌وه ئاگادار ده‌كرێینه‌وه بۆ حاڵه‌تێكى له‌و شێوه‌یه. 8. نه‌بونى تاپۆ به وته‌ى ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له ته‌واوى گه‌رمیان %90ى ئه‌و باخ و ڤێلانه‌ى كه دروست كراون به زیاده‌ڕه‌وى كراوه. كه‌ریم عه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: سیاجكردن رێنماى خۆى هه‌یه و لێدانى بیریش به‌هه‌مان شێوه، كه‌چى له ساڵى 2018ـه‌وه هیچ مۆڵه‌تێك بۆ بیر نه‌دراوه، ئه‌و هه‌مو بیره‌ى كه دروست كراوه هه‌موى به نایاسایی كراوه كه ژماره‌یان له هه‌زار تێپه‌ڕى كردوه. ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، ده‌شڵێت: %90ى ئه‌و باخ و ڤێلانه‌ى كه دروست كراون نایاسایین. سێیه‌م: كێشه یاساییه‌كان 1. یاساى زیاده‌ڕه‌وى و گرفته‌كانى به‌پێى (قرار مجلس قیاده ثوره)، كه له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس ده‌ركراوه له بڕیاری ژماره‌ى 53ى ساڵى 1984 رێگه‌ى به جوتیار داوه ئه‌وه‌ى كه گرێبه‌ستى هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان باخ و به‌روبومى كشتو‌كاڵى ئه‌كات، ده‌توانێت خان‌و دروست بكات به مه‌رجێك له 300 مه‌تر زیاتر نه‌بێت و روبه‌رى زه‌ویه‌كه‌شى له 15 دۆنم كه‌متر بێت. له بریارى ژماره 1488ى ساڵى 1985 هه‌ستان به دیاریكردنى روبه‌رى ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه هه‌ن چۆن خانوى له‌سه‌ر دروست بكرێت، به جۆرێك خشته‌یه‌كى دیاریكراوى بۆ دانرا كه : له 4 بۆ 5 دۆنم زه‌وى ده‌توانرێت خانویه‌كى 240 مه‌ترى له‌سه‌ر دروست بكرێت و له 3 دۆنم بۆ كه‌متر له 4 دۆنم ده‌توانرێت خانویه‌كى 180 مه‌ترى دروست بكرێت، له 2 دۆنم بۆ كه‌متر له 3 دۆنم ده‌توانرێت خانویه‌كى 120 مه‌ترى دروست بكرێت و كه‌متر له 2 دۆنم ده‌توانرێت خانویه‌كى 100 مه‌ترى دروست بكرێت. به بڕیارى ژماره 297ى ساڵى 1987 كه تایبه‌ته به زه‌وییه تاپۆكانى كشتو‌كاڵى كه ده‌توانێت خان‌و بۆ خۆى و مناڵى دروست بكات به بێ گوێدانه بڕیارى ژماره 1488ى ساڵى 1985. ئه‌م بڕیارانه تاوه‌كو ساڵى 2017 له هه‌رێمى كوردستان كارى پێكراوه، له عێراق ئه‌م بڕیارانه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كراوه. به‌ڵام دوابه‌دواى ده‌رچواندنى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2018 ته‌واوى ئه‌و بڕیارانه‌ى حكومه‌تى عێراقى راگیرا، به‌پێى وته‌ى یاساناسان ئه‌م یاسایه دروستكردنى باخ و ڤێلاى له‌گه‌ڵ جوتیارێك كه خه‌ریكى كار و به‌روبومى كشتوكاڵیه به‌یه‌ك چاو سه‌یركردوه و هیچ رێگه‌یه‌كى بۆ جوتیار نه‌هێشتوه‌ته‌وه. 2. «یاسایى زیاده‌ڕه‌وى ده‌رگاكانى به‌ڕوى جوتیاراندا داخستوه» به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا باس له‌وه‌ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یاسایى ژماره 3ى ساڵى 2018 كه تایبه‌ته به پرسى زیاده‌ره‌وى، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى پێشنیارى كردوه و كراوه به یاسا رۆڵى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ تێیدا ونه و ره‌چاوى زه‌وى كشتوكاڵیه‌كانیان نه‌كراوه. رامیار عه‌بدولره‌حمان، ده‌شڵێت: هه‌مو ده‌رگاكان به‌روى جوتیاراندا داخراوه و به‌ناچارى په‌نایان بردوه‌ته به‌ر زیاده‌ڕۆى، ته‌نانه‌ت هیچ رۆڵێكیان بۆ به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵ و به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌كان نه‌هێشتوه‌ته‌وه. به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا، وتیشى: له یاساكه‌دا هیچ مه‌رجێك بۆ جوتیار دانه‌نراوه كه بڵێت به‌م مه‌رجانه ده‌توانێت خانویه‌ك دروست بكات، ته‌نها باسى گرتن و روخان و ناردنى بۆ دادگا ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدا له سه‌رده‌مى به‌عس و پێش ئه‌م یاسایه كۆمه‌ڵێك رێنماى هه‌بو ئه‌گه‌ر كه‌سێك 2 دۆنم زه‌وى هه‌بێت رێگه‌ى ئه‌درا خان‌و دروست بكات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك جوتیار بێت، كه‌چى ئێستا بۆ سیاج ده‌بێت 5 دۆنم بێت بۆ لێدانى بیریش 20 دۆنم بێت. 3. بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسى رێكخستنه‌وه‌ى زیاده‌ڕه‌وییه‌كانى زه‌وى كشتو‌كاڵى راده‌گرێت پرسى رێكخستنه‌وه‌ى زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان له ماوه‌كانى رابردو هه‌نگاوى بۆ نراوه و بڕیارى تایبه‌تیشى له‌و باره‌وه بۆ ده‌رچێنراوه، به‌ڵام به بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و رێكخستنه‌وه‌یه راگیراوه. شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان باسى له‌وه‌كرد: «وه‌ك خۆمان ئه‌م گرفته‌مان گه‌یاندوه به وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ داواش كرا كۆبونه‌وه‌یه‌كى گشتگیر بكرێت بۆ رێكخستنه‌وه و چاره‌سه‌ركردن و زانینی ئه‌وه‌ى ئه‌و رێكارانه چین، پێشتر به رێنماییه‌ك ئه‌وه‌مان رێكخسته‌وه كه ساڵى 2017 ده‌رمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى جوتیار كه بیه‌وێت زه‌وییه‌كى كشتو‌كاڵى هه‌بێت رێگه بدرێت خانویه‌كى نۆرماڵ دروست بكات». وتیشى: به‌ڵام دوابه‌دواى ئه‌وه نوسراوێكمان بۆ هات له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه كه كار به‌و رێنماییه نه‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش بۆ خۆى گرفتى بۆ دروست كردین و پێش ده‌رچونى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2018 بو. 4. «پێویسته یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه» بۆ روبەڕوبەنەوەی پرسی زیادەڕەوی لە سنوری زەوییە کشتوکاڵیەکان لە گەرمیان چالاکوانان و ئەندامانی ئەنجومەن و پەرلەمانتاران باس لەوە دەکەن ئەو یاسایەی کە تایبەتە بە پرسی زیادەڕەوی لەسەر زەوی و زار و موڵکی گشتی پێویستە هەموار بکرێتەوە. یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٨ کە تایبەتە بە پرسی زیادەڕەوی لە سنوری زەویزار و زەوییە کشتوکاڵیەکانیش، باس لەوە دەکرێت ئەم یاساییە هۆکارێکە بۆ زیادبونی زیادەڕەوی لە سنوری زەوییە کشتوکاڵیەکان، چونکە وەک باس دەکرێت یاسایەکی توندە و پێویستە هەموار بکرێتەوە. کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەلێت: «یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٨ کە تایبەتە بە پرسی زیادەڕەوی یاسایەکی توندە بە تایبەت بۆ جوتیار کە پێویستە هەموار بکرێتەوە و لە پەرلەمانەوە کاری لەسەر بکرێت، چونکە هیچ رێگەیەکی نەهێشتوەتەوە بۆ جوتیار ئەمەش وایکردوە پەنا ببرێتە بەر زیادەڕەوی». رامیار عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا، وتى: «چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ناسه‌یه‌ك بدات به جوتیار، چونكه جوتیارى وامان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتوكاڵ خه‌ڵاتى نمونه‌ى جوتیارى پێدراوه كه‌چى 20 كرێكار ئیشى بۆ كردوه كه باران باریوه نه‌یزانیوه چیبكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌بتوانیوه خانویه‌ك دروست بكات، به‌جۆرێك ئێستا واى لێهاتوه هه‌ر كه‌سێك یاسا جێبه‌جێ بكات رێگه‌ى نادرێت. چواره‌م: رێكاره‌كان و لێپێچینه‌وه 1. به‌دواداچونه‌كانی یه‌كه ئیدراییه‌كان له پرسى زیاده‌ڕه‌وى شه‌ماڵ ره‌ئوف، چالاكوان له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: «له گه‌رمیان به گشتى پرسى زیاده‌ڕوى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان بونى هه‌یه، به‌تایبه‌ت قه‌زاى كه‌لار رێژه‌كى زۆزه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ كفرى كه‌مه چونكه ناوچه‌یه‌كى پیشه سازى نیه، وه هۆكارى ئه‌مه‌ش كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌ته له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ى كه هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر یاسا جێبه‌جێبكات له بونى ئه‌م دیارده‌یه ئێستا به‌و شێوه‌یه نه‌ئه‌بو، وه به‌دواداچونیان نیه، له كاتێكدا ده‌بێت ساڵانه داتاى لابێت تا بزانن چه‌ند زه‌وى كشتو‌كاڵى بۆ مه‌به‌ستى كشتو‌كاڵى به‌كارئه‌هێنرێت». له به‌رامبه‌ردا، شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامى قه‌زاى كه‌لار رونیكرده‌وه: «له پرسى زیاده‌ڕوه‌ى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان كه‌مته‌رخه‌مى نیه به ته‌حه‌داوه، نوسراوێكى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نیه هاتبێته لامان و كارمان له‌سه‌ر نه‌كردبێت، به‌ڵام ئێمه گرفتى كه‌مى كارمه‌ندى پۆلیسمان هه‌یه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانیان». وتیشى: پێشتر نوسراومان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كردوه كه كارمه‌ند و پێداویستى و بودجه‌ى پێویست ته‌رخان بكات بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت كۆنترۆڵى ئه‌و بابه‌ته بكه‌ى پێویستت به چوار بنكه ئه‌بێت به‌س له سنورى قه‌زاى كه‌لار و لانیكه‌م پێویستت به 70 پۆلیس ئه‌بێت، بۆیه به‌م ئیمكانیه‌ته‌ى كه ئێستا هه‌یه پێموانیه كۆنترۆڵ بكرێت. هاوكات سیروان شوکر، قایمقامی قەزای کفری وتی: «ئێمە بەردەوام بەدواداچونمان هەبوە بۆ پرسی زیادەڕەوی لە سنوره‌كه، لێپێچینه‌وه‌مان کردوە لەسەر ئەم پرسە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر ٨ فەرمانم دەرکردوە تایبەت بە زیادەڕەوی کە هەبوە لە سنورەکە». «پرسى زیاده‌ڕه‌وى زیادى كردوه بوه به دیارده و كۆنترۆڵكردنیشى ئاسان نیه، چونكه كارمه‌ندمان كه‌مه و یه‌كێكه له گرفته‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌نده‌ى هاوڵاتیان بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌ت و گه‌شتیارى باخ دروست ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده بۆ كارى جوتیارى نیه». شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان وا ده‌ڵێت. 2. زیاده‌ڕەوى له‌به‌رامبه‌ر پێدانى به‌رتیل ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه به به‌رده‌وامى لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان باس له رێگرى له دروستكردنى باخ ده‌ده‌ن، به‌ڵام دروستكردنى باخیش به‌رده‌وامه و رۆژانه باخى نوێ و له نێو باخه‌كانیشدا بیناى نوێ دروست ده‌كرێن. به پێى ئه‌و به‌دواداچونانه‌ى یه‌كه‌ى چاودێرى ئه‌نجامى داوه له‌باره‌ى شێوازه‌كانى دروستكردنى باخ و ئه‌و زیاده‌ڕۆیانه‌ى ده‌كرێنه سه‌ر زه‌ویه‌ى كشتوكاڵیه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیدار و چاودێره‌كان یاخود به پێدانى به‌رتیل ئه‌و كارانه ده‌كرێن. هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شده‌كرێت: لە نێو هێزە ئەمنیەکان هه‌بوه نزیکه‌ى 10 هه‌زار دۆلاری وەرگرتوە، هاوكات باس له وه‌رگرتنى زه‌وى ده‌كرێت بۆ سیاجكردنى باخ. یه‌كێكى دیكه له‌و كه‌سانه‌ى خاوەن باخن و نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە و ناوی پارێزراوە لەلای یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان هێمای بۆ ئەوە کرد: «دروستکردنی سیاج و بیر بە یاسای رێگە نادەن زۆر هەوڵمان لەگەڵ دا، بە جۆرێک بیرەکەمان بە نایاسایی کرد کە ٥٠ مەترە بۆ هەر مەترێک ١٠٠ دۆلارمان دا واتا کۆی گشتی ٥٠ وەرەقە بو، ئەمە بە تەنسیق کردمان و لیژنەکە نەهات بۆ سەیری، ئەمە لە کاتێکدا بۆ هەر مەترێکی بیرێکی یاسای ١٣ دۆلارە». وتیشی: بۆ سیاجی باخەکەمان و دانانی کابینەکەش بە واستە کردمان و وەرەقەمان هێنا لە لیژنەی شارەوانیەوە بۆ دانانی کابینەکە لیژنەکە خۆی هاتە سەری و شوێنمان دیاری کرد. له به‌رامبه‌ردا، ئاكۆ عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان ده‌ڵێت: «ئه‌وه‌ى ده‌وترێت له‌سه‌ر لیژنه‌ى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان هه‌موى تۆمه‌ته كه باس له‌وه ده‌كرێت به‌رتیلیان وه‌رگرتبێت، چونكه ئه‌گه‌ر وایه ده‌توانن بێن و سكاڵا بكه‌ن». باسى له‌وه‌شكرد: له ماوه‌ى 3 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا كه ده‌ست به‌كاربوم ده‌ستمان گرتوه به‌سه‌ر 9 ئامێرى هه‌ڵكه‌ندنى بیردا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسى زیاده‌ڕه‌وى هه‌یه به‌تایبه‌ت له بیره‌كاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامێرى بێده‌نگ هه‌یه و ئه‌چینه سه‌ر شوێنه‌كه نازانیت كه له كاردایه و له نێو ژورێك دایان ناوه، هه‌ر بۆیه مه‌گه‌ر كه‌سێك زانیاریمان پێبدات ئه‌و كات بزانین. جه‌ختى له‌وه كرده‌وه: «ته‌حه‌دا ئه‌كه‌م» له‌وه‌ته‌ى ده‌ست به‌كاربوم كه‌سێك مه‌ترێك بیرى كه‌ندبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زوزو لیژنه‌كان ئه‌گۆڕم له ماوه‌ى ئه‌م سێ مانگه 3 جار گۆڕانكاریم تێیاندا كردوه. هاوكات، شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامى قه‌زاى كه‌لار وتى: «له پرسى به‌رتیل وه‌رگرتن ئاگادار نیم، هه‌ر زانیارییه‌ك هه‌یه و هاوڵاتى هه‌یبێت ده‌توانن بێن و پێمان بڵێن». سه‌باره‌ت به پرسى به‌رتیل وه‌رگرتن به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش هه‌مان بۆچونى هه‌یه و ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا ساخ نه‌بوه‌ته‌وه و ته‌نها ده‌نگۆیه. به‌هه‌مان شێوه قائیمقامى كفرى، سەبارەت بە پرسی بەرتیل وەرگرتن هێمای بۆ ئەوەکرد: لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ بەڕێوبەری لیژنە ئەمنیەکە بەدواداچونمان کردوە بەو شێوەیە نیە کە باسی لێوەدەکرێت، رەنگە کەمتەرخەمی کرابێت، بەڵام بەو رادەیەش نیە. سه‌روه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى قۆره‌تو سەبارەت بە پرسی بەرتیل وەرگرتن بۆ دروست کردنی سیاج یاخود لێدانی بیری ئیرتیوازی باسی لەوەکرد: هەر هاولاتیەک بەڵگەیەکی لایە بابیهێنێت، ئەگەر لەو کاتەدا لێپێچینه‌وه‌مان نەکرد ئەوە ئەگەیەنێت کە ئیمەش هاوبەشبین، بەڵام شتی وا نیە بە بەردەوامی لیژنەی پۆلیسی شارەوانیەکان لە کاردان بۆ ئەو بابەتە. 3. جیاوازی دەکرێت لە نێوان هاوڵاتیان بۆ زیادەڕەوی لە زەوییە کشتوکاڵیەکان هاوڵاتیان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له پرسى زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان جیاوازى ده‌كرێت له نێوانى كه‌سانى ده‌سه‌ڵاتدار و كه‌سانى بێده‌سه‌ڵات، بۆیه په‌نا ده‌برێته به‌ر رێكارى نایاسایى. به‌پێى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2018 كه تایبه‌ته به پرسى زیاده‌ڕه‌وه‌ى له بونى هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك كه‌سى به‌رامبه‌ر ئاگادار ده‌كرێته‌وه كه زیاده‌ڕه‌وییه‌كه‌ى لابدات، ئه‌گه‌ر نا به نوسراو ئاراسته‌ى یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌كرێت كه له ماوه‌ى 48 كاتژمێردا ده‌بێت بروخێندرێت، ئه‌گه‌ریش رێگرى كرد ئه‌وه ده‌درێت به دادگا. له به‌رامبه‌ردا، ئاكۆ عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان ده‌ڵێت: «شتێك نیه به‌ناوى جیاوازیى كردن له لاى ئێمه، چونكه به‌پێى یاسا و رێنماى كارده‌كه‌ین، دواتر به نوسراو لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه له هه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌ك كه لێپێچینه‌وه نه‌كه‌ن وه‌ك پێویست ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه، كه‌یسیشمان هه‌یه دراوه‌ته داواكارى گشتى». جیاوازى كردن له نێوان هاوڵاتیان له پرسى زیاده‌ڕه‌وى قسه‌ى زۆرى له‌سه‌ره به جۆرێك به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌یه‌ك ده‌ڵێت جیاوازى هه‌یه له نێوان هاوڵاتیان. رامیار عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا وتى: «به‌ڵێ جیاوازى هه‌یه له نێوان دروستكردنى باخ و زیاده‌ڕه‌وى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان به‌جۆرێك ته‌داخولات هه‌یه و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بوه، له ئێستادا بوه به گه‌وره‌ترین كێشه بۆ یه‌كه كارگێڕییه‌كان، به‌م بارودۆخه و به‌م یاسایه‌ى كه هه‌یه ناتوانرێت كۆنترۆڵى ته‌جاوزات بكرێت. هاوكات، كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: «پرسى جیاوازى كردن له زیاده‌ڕوى به‌ڵێ هه‌یه، به جۆرێك به‌رپرسى وا هه‌یه لیژنه ئه‌منیه‌كه هه‌ر ناتوانێت سه‌یرى سیاجى باخه‌كه‌ى بكات، خه‌ڵكى وا هه‌یه سیاجى كردوه و خانوى كردوه و بیرى كردوه و ته‌نانه‌ت لیژنه ئه‌منیه‌كه هه‌ر ناتوانێت برۆن سه‌ردانیشى بكه‌ن، كه‌چى فه‌قیرێكیش كه ده‌سه‌ڵاتى نیه خانویه‌ك بكات شه‌ش جار بۆى ئه‌ڕوخێنن». شه‌ماڵ ره‌ئوف، چالاكوان له گه‌رمیان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: «به‌ڵێ جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه له نێو چینه‌كان به‌جۆرێكه هاوڵاتى هه‌یه ده‌سه‌ڵاتى نیه و بلۆكێكى داناوه دونیایان به‌سه‌ردا هێناوه، هه‌شه باخ و ڤێلاشى دروست كردوه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خۆى چاوپۆشى لێنه‌كات چۆن ئه‌توانێت ئه‌وه بكات». له به‌رامبه‌ردا، شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامى قه‌زاى كه‌لار رایگه‌یاند: «شتێك نیه به ناوى جیاوازى كردن له نێوان هاوڵاتیان له پرسى زیاده‌ڕه‌وى و گوێمان به‌وه نه‌داوه كه كێیه و كێ نیه، ئه‌وه‌ى هاتبێته لامان دراوه‌ته داواكارى گشتى و ئیجرائاتى یاسایش كراوه ئاماره‌كان ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن». هاوكات، عه‌لى عه‌باس، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى كفرى ده‌ڵێت: شتێك نیه به ناوى جیاوازى كردن له نێوان هاوڵاتیان، به‌ڵكو به پێى یاسا لێپێچینه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و لێپێچینه‌وه‌یه لاى ئێمه نیه. سیروان شوکر، قائیمقامى كفرى جەختی لەوەکردەوە: بەپێی یاسای زیادەڕەوی کاریان کردوە و شتێک نیە بە ناوی جیاوازی کردن هەر کەیسێک هاتبێتە بەردەستمان دراوەتە دادگا. 4. كێ به‌رپرسه له ئه‌نجامنه‌دانى لێپێچینه‌وه‌كان؟ به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: یه‌كه ئیدارییه‌كان به‌رپرسن له‌ئه‌نجامدانى لێپێچینه‌وه ئه‌وه‌ش به پێی یاسایى ژماره 3ى ساڵى 2018. شادیه حسێن، باس له‌وه‌ده‌كات: «نوێنه‌رى لایه‌نه‌كانى تر كه په‌یوه‌ندیدارن و ئه‌ندامن له‌و لیژنه‌یه‌ى كه هه‌یه ئه‌ركیان ئاگاداركردنه‌وه‌یه، ئه‌م یاسایه‌ى كه هه‌یه یاسایه‌كى تونده، چونكه كه‌سى زیاده‌ڕۆیكار زیندانى ده‌یگرێته‌وه كه له 3 مانگ كه‌متر نیه هاوكات سزاى مادیشى له‌گه‌ڵه، كه‌یسیشمان هه‌یه لێپێچینه‌وه كراوه و دراوه‌ته دادگاش». وتیشى: به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ى كه هه‌یه ده‌بێت داگایه‌كى تایبه‌ت به زیاده‌ڕه‌وییه‌كان له نێو دادگاكانى هه‌رێم دابنرایه، به‌ڵام ئه‌و دادگایه به رونى له‌گه‌ڵمان نیه، دادگایه‌كى راسته‌وخۆ و خێرامان نیه كه شته‌كان یه‌كلابكاته‌وه، هه‌ر بۆیه لێره‌دا بڕگه‌ى دادگاكه لاوازه زیاده‌ڕۆیش له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان زیادى كردوه ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان. 5. ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتوكاڵ ده‌سه‌ڵاتى لاوازه باس له‌وه ده‌كرێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانى پرسى زیاده‌ڕه‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان هۆكاره‌كه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتوكاڵه، چونكه ده‌سه‌ڵاتى لاوازه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌تى كه هه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت: وه‌كو ئێمه گرفتێك نیه به‌ڵكو یاساى زیاده‌ڕه‌وییه كه كاتى خۆى به‌بێ رۆڵى ئێمه په‌سه‌ند كراوه. كه‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: «لاوازى ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان یه‌كێكه له خاڵه دیاره‌كان، چونكه هێزى له‌به‌رده‌ست نیه و ناتوانێت هیچ بكات ئه‌وه‌ى ده‌یكات نوسراوێكه و ئاراسته‌ى یه‌كه ئیدارییه‌كان و داواكارى گشتى ده‌كات، به‌ڵام نه‌جوڵێنراوه و نوسراوم لایه وه‌ك پێویست به‌ده‌م سكاڵاكانى كشتوكاڵه‌وه نه‌رۆشتون». به‌هه‌مانشێوه، شه‌ماڵ ره‌ئوف، چالاكوان له گه‌رمیان باسى له‌وه‌كرد: «كشتو‌كاڵى گه‌رمیان و قه‌زاكانیش به پلەی یەک به‌رپرسن له‌مه، کە دەبێت به‌رده‌وام به‌دواداچونیان هه‌بێت، و ئیجرائات بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى كه ده‌كرێته سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان، به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان رێگه خۆشكه‌رى ئه‌مه‌ن كه روده‌دات، چونكه یاسا جێبه‌جێ ناكه‌ن و سزاى ئه‌و كه‌سانه نه‌دراوه كه ئه‌و كاره‌یان كردوه». له به‌رامبه‌ردا، شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان باسى له‌وه‌كرد: «ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ تێبینیمان له‌سه‌ر یاساكه هه‌یه، چونكه رۆڵى وه‌زاره‌تمان تێیدا ونه، ئه‌م یاسایه وه‌زاره‌تى شاره‌وانیه‌كان پێشنیارى كردوه و ده‌ركراوه، ئێستادا ئه‌م یاسایه جگه له خه‌مه‌كه‌ى هیچى بۆ ئێمه نیه، له دواى ده‌ركردنى ئه‌م یاساشه‌وه زیاده‌ڕه‌وییه‌كان زیادى كردوه، ئه‌گه‌رنا ده‌سه‌ڵاتى ئێمه لاواز نیه». 6. سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان: هه‌ر یه‌كه‌یه‌كى ئیدارى چاوپۆشى بكات لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كۆى به‌رپرسانى گه‌رمیان جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه رێگه نه‌دراوه به زیاده‌ڕۆى له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان، به‌ڵام زیاده‌ڕۆییه‌كانیش به‌رده‌وامن، هاوشێوه‌ى به‌رپرسانى دیكه‌ش سه‌په‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان جه‌ختله‌وه ده‌كاته‌وه یەکە ئیدارییەکان بەردەوامن لە لێپێچینه‌وه‌کردن بە پێی یاسا. جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ده‌ڵێت: «سەبارەت بە پرسی زیادەڕەوی لە سنوری زەوییە کشتوکاڵیەکان بەو شێوەیە نیە کە باسی لێوە دەکرێت و لەگەڵ لایەنە ئیدارییەکان چەندین جار کۆبونەوەمان کردوە و جەختمان لە رێکخستنەوە و رێگەگرتن کردوە لەو بابەتە، یەکە ئیدارییەکان بەردەوامن لە لێپێچینه‌وه‌کردنی خۆیان بە پێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018». وتیشی: شتێک نیە بە ناوی چاوپۆشی کردن و کەمتەرخەمی کردن لە یاسادا، هەر یەکەیەکی ئیداری چاوپۆشی لە بونی زیادەڕەوی لە سنوری زەوییە کشتوکاڵیەکان بکات ئەوە بەرپرسیار دەبێت لەو بابەتە، پۆسته‌كه‌ى خۆی خراپ بەکارهێناوە و لێپێچینه‌وه‌ى بەرامبەر ده‌كرێت له رێگى لیژنەی تایبەته‌وه. باسی لەوەشکرد: ئەم یاسایەی زیادەڕەوی کە هەیە پێویستە هەموار بکرێتەوە و یاسایەکی تایبەت بە زەوییە کشتوکالیەکان دەربکرێت بۆ ئەوەی جوتیارێک کە خەریکی بەروبومی کشتوکاڵیە بتوانرێت خانویەک یان تەلبەنێک دروست بکات، بۆیە یاساکە توندە. سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هێمای بۆ ئەوەشکرد: «پرسی بەرتیل وەرگرتن لەبەرامبەر لێدانی بیر یاخود زیادەڕەوی کە ئەکرێتە سەر زەوییە کشتوکاڵیەکان، هەر هاوڵاتیەک بابەتێکی لەو شێوەیە دەزانێت و بەڵگەی لایە دەتوانێت بۆمان بێنێت تا لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ین». پێنجه‌م: مامه‌ڵه‌ى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ بیری نایاسایی له زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان 1. حكومه‌ت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بیره نایاساییه‌كان ده‌كات؟ به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ژێر زه‌وى گه‌رمیان ده‌ڵێت: له دواى ساڵى 2012 هه‌ر بیرێك به نایاسایى دروست كراوه ناتوانرێت لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت. حامد جومعه، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى گه‌رمیان ده‌ڵێت: «یه‌كێك له‌و كێشانه‌ى كه ڕوبه‌رومان بوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه رێنماییه‌كمان نیه له ئێستادا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بیره نایاساییانه بكه‌ین كه هه‌یه». هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌مه له كاتێكدا تا ساڵى 2012 هه‌ر بیرێك به نایاسایى دروست بكرایه ئه‌وه بڕى 750 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرا و دواتر مامه‌ڵه‌یان پێده‌كرا و ده‌كرایه یاسایی، له دواى ئه‌و ساڵه‌وه چیتر كارى پێنه‌كرا، دواتر رێنماییه‌كان نوێ كرانه‌وه له ساڵى 2015 كه گۆڕدرا ئه‌و بڕگه‌ى تێدا نه‌بو، هه‌ر بۆیه تاوه‌كو ئێستا رێگه چاره‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌و كێشه‌یه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له گه‌رمیان چ ئالیه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه بزانرێت چه‌ن بیر له سنورى گه‌رمیان هه‌ن و دروست كراون، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ژێر زه‌وى گه‌رمیان وتیشى: هیچ ئامێرێکمان نیە بۆ پشکنین کە چەن بیرهەیە له سنوره‌كه، به‌ڵكو ئەوەی هەیە لە هاوڵاتیان زانیاری وەرئەگرین، بۆ نمونە گوندى وەلی هەیه‌ر١٥٠ ماڵی تێدایە بەپێی وتەی هاوڵاتیانی گوندەکە ١٤٠ بیر هەیە، بۆیه به‌و شێوه‌یه مه‌زه‌نده‌مان بۆ كردوه. 2. ژماره‌ى بیره نایاسیه‌كان له گه‌رمیان لە ساڵی (٢٠١٨)ەوە تاوەکو ئێستا هیچ مامەڵەیەکی مۆڵەتدان بە بیری ئیرتیوازی لە گەرمیان نەدراوە، لە دوای ئەو ماوەیە تاوەکو ئێستا چەند بیر هەڵکەندرابێت بەبێ مۆڵەت کراوە، جگە لە دو بیر کە ئەوانیش لە گەڕەکێکی ناحیەی رزگاری و گەڕەکێکی قەزای کەلارە. حامد جومعە، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی گەرمیان وتی: «لە گەرمیان بیری مۆڵەتدار کە هەن تا ئێستا ١٧٣٧ بیرە، بە جۆرێک ١٠٥٨ بیریان هی کشتوکاڵیە». بە وتەی بەڕێوبەری ئاوى ژێر زەوی گەرمیان هیچ ئامارێکی دیاری کراو نیە لە سنورەکە چەند بیری بێ مۆڵەت هەیە، بەڵام مه‌زه‌نده ده‌كرێت به هه‌زار بیرى بێ مۆڵه‌ت. 3. «بیری ئیرتیوازی به پاره دروست ده‌كرێت» ئه‌گه‌رچی حكومه‌ت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه دروستكردنى بیر راگیراوه و قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت لێدانى بیر به‌رده‌وامه و ئه‌م كاره‌ش به پاره ده‌كرێت. کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: «لە نێو زەوی کشتوکاڵی بیری ئیرتیوازی لێدراوە بە نایاسایی لە بەرامبەر پارەیەکی زۆر بە جۆرێک لە ٨ ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات تاوەکو دەفتەریک (10 هه‌زار) دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر لیژنە ئەمنیەکە بیەوێت دەتوانێت لە یەک کاتدا دەست بگرێت بەسەر چەندین ئامێری هەڵکەندنی بیردا، بەڵام نایکەن». وتیشی: بۆ هەر بیرێک مەترێکی بە ١٠ بۆ ١٥ دۆلارە، بەڵام کە نایاساییە بۆ مەترێک ٨٠ دۆلار وەردەگیرێت، هەر بۆیە ئەو زیادەیەی کە وەرئەگیریت بۆ گیرفانی ئەو کەسانەیە کە چاوپۆشی لەو کارە دەکەن و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەخاتە ژێرپرسیارە و خۆیان بون بە بەشێک لە پرۆسەکە. پرسی زیادەڕەوی لەسەر زەوییە کشتوکاڵیەکان ده‌وترێت لە هەڵکەندنی بیردا نەماوەتەوە کە بە بڕێک پارەی زۆر ئەو کارە ئەنجام دەدرێت، بەڵکو لە دروستکردنی خان‌و و ڤێلاش خۆی دەبینێتەوە، بە جۆرێکە باس لە بونى تیم دەکرێت لە گەرمیان. ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: «کارکردن لە زەوییە کشتوکاڵیەکان تەنها لە لێدانی بیردا نەماوەتەوە کە بە نایاسایی دەکرێت، بەڵکو کار گەشتوەته ئه‌وه‌ى کە خانوش دروست ئەکرێت بە جۆرێک بۆ خانویەک بڕی سێ دەفتەر دۆلاری تێ بچێت ئەوە ئێستا بە تیم ئەیکەن، پێنج دەفتەر (50 هه‌زار) دۆلار وەرئەگیرێت، بۆ ئەم کارەش بەرپرسان و یەکە ئیدارییەکان ئەمە دەزانن و شتێک نیە شاراوە بێت. 4. «بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هۆكارى هه‌ڵكه‌ندنى بیرى نایاساییه» هۆکاری دەست بردن بۆ بیری نایاسایی بۆ بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە بە ژمارە (٧٥/٥٧) كه هه‌ڵكه‌ندنى بیر راگیراوە، ئەگەر نا بە یاسا ئەمە قەدەغە نەکراوە. بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی، حامد جومعە، دەڵێت: «تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی رون نیە بۆچی مۆڵەتدان بە بیر راگیراوە». دەشڵێت: بۆ هەر مۆڵەتی بیرێک حکومەت بە کەشفه‌كه‌یەوە بڕی ١١٥ هەزار دینار وەردەگرێت، ئەمەش بە وەسڵێک راستەوخۆ دەچێتە گەنجینە. به هه‌مان شێوه، شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان باسى له‌وه‌كرد: «بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه به بڕیاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران مۆڵه‌ت پێدانى بیر له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ وه‌رگیراوه‌ته‌وه و براوه‌ته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بۆ ماوه‌ى ساڵێكه نوسراومان ناردوه بۆ مۆڵه‌تى بیر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆچى ئه‌مه كراوه رون نیه، له كاتێكدا جوتیار پێویستى به بیره». 5. حكومه‌ت چی كردوه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئامێره‌كانی بیرهه‌ڵكه‌ندن؟ بەڕێوبەری ئاوى ژێرزەوی گەرمیان باسی لەوه‌ده‌كات: لە ماوەی ساڵی رابردودا دەست گیراوە بە سەر ١٨ ئامێری هەڵکەندنی بیردا، لە ئەمساڵیشدا ٤ ئامێری دیکە لەگەڵ دو دانەی تر کە بە رەسمی نەهاتوەتەوە لای ئێمە، هەمو ئامێرەکان کە ژمارەیان ٢٤ دانەیە لە گەراجی شارەوانی دانراون، کە لەلایەن لیژنەی ئەمنی شارەوانیەکانەوە دەستی بەسەرا گیراوە. ئه‌مه له كاتێكدایه به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان باس له‌وه ده‌كات كه پار ساڵ ته‌نها (7) ئامێرى هه‌ڵكه‌ندنى بیر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه. ئاكۆ عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان وتى: «له ماوه‌ى پار ساڵدا له گه‌رمیان ته‌نها 7 ئامێرى هه‌ڵكه‌ندنى بیر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، بۆ سێ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش 9 ئامێر بوه». 6. چاره‌نوسی ئامێره ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان ئه‌و ئامێرانه‌ى كه ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت كه به نایاسایی بیرى ئیرتوازى پێهه‌ڵده‌كه‌ندرێت رون نیه چى لێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن یه‌كه ئیدارییه‌كانه‌وه. ئاكۆ عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌و ئامێرانه‌ى هه‌ڵكه‌ندنى بیر كه ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت نازانم چى لێده‌كرێت، چونكه له‌لای یه‌كه ئیدارییه‌كان و دادگایه كه یه‌كلاى ئه‌كاته‌وه نازانم موزایده ئه‌كرێت یان ئه‌برێته سلێمانى یان ده‌بڕدرێته‌وه و به‌نرخى ئاسن ده‌فرۆشرێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئامێره‌كانیان ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت ده‌ناسرێنه‌وه یاخود نا، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن زۆرن و ناسراونه‌ته‌وه و دراونه‌ته دادگا، هێشتا كه‌یسه‌كان یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه. به‌رێوبه‌رى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان ره‌تى كردوه باس له‌وه بكات كه ئه‌و ئامێرانه هى كێن. وتیشى: به نوسراو ئاراسته‌ى یه‌كه ئیدارییه‌كانى ده‌كه‌ین و كارى لاى ئێمه نامێنێت. شه‌هاب ئه‌حمه‌د، قایمقامى قه‌زاى كه‌لار ده‌ڵێت: «ئه‌و ئامێرانه‌ى كه ده‌ستى به‌سه‌را گیراوه هى هه‌ڵكه‌ندنى بیر پێشتر ئه‌رۆشته سلێمانى، به‌ڵام ئێستا لێره ئه‌مێنێته‌وه له گه‌راجى شاره‌وانیه، به‌شێكیان كێشه‌ى یاساییان هه‌یه، به نوسراوێك هاوپێچ له‌گه‌ڵ نوسراوى پۆلیسى شاره‌وانیه‌كان ئاراسته‌ى داواكارى گشتى ده‌كرێت و رێكارى یاسایی بۆ ده‌گیرێته به‌ر». به‌شى دوه‌م: دەرئەنجام و راسپاردەکان یه‌كه‌م: دەرئەنجامەکان 1.زیاده‌ڕه‌ویی له زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان له سنورى گه‌رمیان له ئاستێكى زۆر به‌رزدایه، به‌راده‌یه‌ك خودی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش قه‌باره‌كه‌ى به ته‌واوى نازانن چه‌نده. ئه‌م گه‌وره‌بون و به‌رفراوان بونه وایكردوه كه حكومه‌ت بگاته ئاستى ده‌سته‌پاچه‌بون له مامه‌ڵه‌كردن و لێپێچینه‌وه و چاره‌سه‌ركردن دا. 2. زیاده‌ڕۆییه‌كان جۆراوجۆرن، به‌ڵام به پله‌ى یه‌كه‌م له یه‌ك جۆری بنه‌ڕه‌تیه‌وه په‌رت ئه‌بن، ئه‌ویش دروستكردنى بینایه له زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان، كه دواتر سه‌رده‌كێشێت بۆ لێدانى بیری نایاسایی و هه‌روه‌ها دروستكردنى سیاج و پاشان بونیادنانى بینای دیكه‌ى نا كشتوكاڵی وه‌كو مه‌له‌وانگه و یاریگا. له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى ئه‌و زه‌ویانه هه‌ندێكجار بۆ پرۆژه‌ى بازرگانى و پیشه‌سازیی، ئه‌مه سه‌رباری كڕین و فرۆشتن كردن به زه‌ویه‌كانه‌وه كه به‌شى زۆریان زه‌وی گرێبه‌ستى كشتوكاڵین و خاوه‌نه‌كانى تاپۆیان نییه. 3. حكومه‌ت ئیجارائات و لێپێچینه‌وه‌ى له‌باره‌ى پرسی زیاده‌ڕه‌وییه‌وه كردوه و ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م لێپێچینه‌وه‌یه زیاد له خه‌وش و كه‌موكورتی و پرسیارێكى له‌سه‌ره، به تایبه‌تى كه زۆر به‌رفراوان نیه و نه‌بوه‌ته هۆی رێگری ته‌واو له دیارده‌كه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك بۆ كه‌مته‌رخه‌میی ئه‌و ده‌زگایانه‌ى ده‌گێڕنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ت بۆ سنورداریی توانا و كادیر و پاڵپشتیی ده‌یگێڕێته‌وه. 4. ئه‌و یاسا و رێنماییه به‌ركارانه‌ی كه هه‌ن، ناواقیعی و پڕكێشه‌ن، چونكه له بری ئه‌وه‌ى ببنه مایه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به پله‌ى یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یاساكان زۆر گشتین و رۆڵی ده‌زگاكانى به وردی دیاریی نه‌كردوه و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیی ناوچه‌كانى ره‌چاو نه‌كردوه. 5. حاڵه‌ته‌كانى واسته و چاوپۆشی و مه‌حسوبیه‌ت و ته‌نانه‌ت وه‌رگرتنى به‌رتیل له زیاده‌ڕه‌ویی بۆ سه‌ر زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و ئاسانكاریی له دروستكردنى باخ و ورده‌كارییه‌كانى بونى هه‌یه، ئه‌گه‌رچی حكومه‌ت به ته‌واوى ئه‌مه ره‌د ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وامبونى زیاده‌ڕه‌ویه‌كان ئه‌م ئه‌گه‌رانه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه. 6. پرۆسه‌ى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى زیاده‌ڕۆیی له‌نێوان چه‌ند ده‌زگایه‌كى حكومی دا دابه‌ش بوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه هه‌ندێكجار ده‌زگاكان به ته‌واوى نه‌چنه ژێر به‌رپرسیارێتى ئه‌ركه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه بۆ خودی ده‌زگاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌لایه‌كى تریشه‌وه بۆ یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان. 7. تێبینی زۆر هه‌یه له مامه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی له كه‌یسه‌كانى زیاده‌ڕۆیی، به‌تایبه‌تی له خاوه‌خاویی و دره‌نگ بڕیاردان له كه‌یسه‌كان له دادگاكان. 8. لێدانى بیری نایاسایی یه‌كێكه له كێشه و هه‌روه‌ها مه‌ترسیه‌كانیش كه زۆر به زه‌قی بونى هه‌یه، چونكه كار ده‌كاته سه‌ر یه‌ده‌گی ئاوی ژێر زه‌وی ناوچه‌كه كه ناوچه‌كه خۆی ساڵانه روبه‌ڕوى كێشه‌ى كه‌مئاویی ده‌بێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌وڵه‌كان بۆ رێگری له‌مه زۆر سنوردار و ناكاران، چونكه ئه‌گه‌ر رێگریه‌كان به قورسیی هه‌بوایه‌ن ئه‌وا سه‌روى هه‌زار بیری نایاسایی له سنوره‌كه‌دا نه‌ده‌بو. دوەم: راسپارده‌كان 1. پێویسته یاسای ژماره 3ى ساڵی 2018ى تایبه‌ت به زیاده‌ڕه‌ویی هه‌موار بكرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه یاساكه به كرداریی ببێته هۆی كۆتاییهێنان به دیارده‌ى زیاده‌ڕۆیی و هه‌روه‌ها دانانى چوارچێوه‌یه‌كى تر بۆ بابه‌ته‌كه. له هه‌مواركردنیشی دا پێویسته ره‌چاوى دۆخ و تایبه‌تمه‌ندى ناوچه‌كان بكرێت، واباشه ده‌سه‌ڵات به ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بدات كه بڕیاری تایبه‌ت به پارێزگا و ئیداره و ته‌نانه‌ت قه‌زاكانیش به‌جیا ده‌ربكات كه بگونجێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و ناوچانه. 2. ده‌بێت حكومه‌ت پێش هه‌مواركردنى یاسای تایبه‌تمه‌ند كه پێده‌چێت كاتى بوێت، بۆ به‌رگرتن به‌م دیاره‌ده‌یه به‌شێوه‌یه‌كى كارا بێته كایه‌وه و هه‌نگاوی خێرا و ئازایانه بنات، بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیاز بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه كۆنفرانسێك گرێبدات به به‌شداری شاره‌زایان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى، بۆ دۆزینه‌وه‌ى سیغه‌یه‌كى گونجاو له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیارده‌كه. یاخود به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵا به به‌شداریی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ رێگرییكردن له زیاده‌ڕه‌وییه‌كان. 3. پێویسته لیژنه ئه‌منییه‌كان و چاودێرییه‌كان كارا بكرێن، ئه‌ویش به زیادكردنى ئه‌ندامه‌كانیان، هه‌روه‌ها به دابینكردنى كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆیان. 4. به وردیی و جدیی كار بكرێت له‌سه‌ر پرسی وه‌رگرتنى به‌رتیل و كۆتاییهێنان به دیارده‌ى مه‌حسوبیه‌ت و واسته‌كاری، به‌هاوكاری داواكارى گشتى و دادگاكان. 5. هانى داواكاری گشتى ده‌ده‌ین كه جیدییتر له‌م پرسه بێته پێشه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌سیقی پێویست له‌گه‌ڵ دادگاكان بكرێت بۆ زو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كان و هه‌روه‌ها پێكهێنانى دادگاى تایبه‌تمه‌ند به زیاده‌ڕه‌ویی. 6. په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌زگاكان به‌تایبه‌ت له ورده‌كاریی دا زۆر باش نیه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین كه پێداچونه‌وه به‌م په‌یوه‌ندیه‌دا بكرێت و سنوره‌كانى ده‌سه‌ڵات و كاره‌كان به ته‌واویی دیاریی بكرێن بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنى به‌دحاڵیی بون، هه‌روه‌ك دروستكردنى لیژنه‌ى ته‌نیسقی له‌نێوان ده‌زگاكان یاخود ئه‌و لیژنه باڵایه‌ى كه‌له خاڵی دوه‌مدا هێمامان بۆ كردوه، تاڕاده‌یه‌كى باش چاره‌سه‌رى ئه‌مه ده‌كات. 7. پرسی ئاوى ژێر زه‌وی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، چونكه ئه‌وه سامانێكى نیشتمانییه و ده‌بێت به باشی پارێزگاریی لێبكرێت، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به لێدانى بیر چڕتر بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شبێت پلان هه‌بێت كه ئه‌و بیره نایاساییانه‌ى كه هه‌ن ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، هه‌روه‌ك بیره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پێوه‌ریان بۆ دابنرێت و سنورێك بۆ به‌كارهێنانیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاو به‌فیڕۆدان كه‌مبكرێته‌وه. 8. به‌شێكى زۆری ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ى كه ده‌كرێن بۆ سودی مادییه، چونكه زه‌ویه‌كان نزیكن له نا‌و شاره‌كانه‌وه و پاره‌ى زۆر ده‌كه‌ن، بۆیه حكومه‌ت ده‌بێت له‌مڕوه‌وه پلانی هه‌بێت به گرتنبه‌ره‌ى رێكارى وه‌كو دروستكردنى پرۆژه‌ى گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه یاخود ئیفرازكردنیان. 9. حكومه‌ت ته‌نسیق و هاوكاریی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كان دا، چ له به‌دواداچونى سه‌رپێچی و زیاده‌ڕۆییه‌كان، چ له دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى نوێ و گونجاو. هه‌روه‌ك به‌دواداچونه‌كانى میدیاش له‌م روه‌وه ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و كاریان له‌سه‌ر بكرێت. فایلی پیدی ئێف
راپۆرتی: درەو هەوڵێک هەیە لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە یاسایی بکرێت، بۆ ئەوەی ئەو دەرگایەش دابخەن کە بوترێت لێبڕین و پاشەکەوتی موچە بڕیاری نایاسایین. بە درێژایی دوو کابینەی حکومەت و لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە هەرێمی کوردستان شتێک نییە بە ناوی یاسای بودجەوە، لە هەشت ساڵدا بە دوو خولی پەرلەمانیش نەیانتوانیوە حکومەت ناچار بکەن بە ڕەوانەکردنی یاساکە، بەمەش داهات و خەرجی لەو ماوە درێژەدا دەکەوێتە ژێر پرسیار‌و دەرەوەی چاودێری پەرلەمانەوە، پرسیارەکە ئەوەیە؛ ئایا بەڕاستی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ڕێگربووە لە وەها هەنگاوێک؟ یان حکومەتی هەرێم خۆی لە چاودێری و بەرپرسیارێتی دزیوەتەوە؟ دەستپێک مەبەست لە بودجەی گشتی خشتەیەکی خەمڵێندراوی گشتگیرە، هەموو ئەو داهاتانە لە خۆدەگرێت، چاوەڕوان دەکرێت حکومەت پەیدای دەکات لە سەرچاوە جیاوازەکانی ناوخۆ و دەرەوە، لەگەڵ سەرجەم ئەو خەرجییە گشتییانەی پلان بۆ خەرجکردنی دانراوە لەماوەی ساڵی داهاتوودا. بەشێوەیەکی گشتیش بودجەی گشتی بابەتێکی بونیادی و گرنگە لە هەر وڵاتێک‌دا، چونکە ڕاستەوخۆ بەستراوە بە ئاستی گوزەرانی هاوڵاتیان لە چوارچێوەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و پاڵپشتی ئابوری و دارایی و خزمەتگوزاری دانیشتوانی هەر ناوچەو وڵاتێک، جگە لەوەی بەستراوە بە پرسی وەبەرهێنانی گشتی و ژێرخانی ئابوری و پرۆژەکانی وەبەرهێنانی تایبەتی، هاوکات بودجەی گشتی ڕۆڵی هەیە لە گەشەسەندنی ئابوری و دید و روئیای ئابوری دەوڵەت بۆ داهاتوو و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ئابورییەکان. ئەمەش ئەو ڕاستییە دەردەخات کە بودجەی گشتی ئەگەر چی بۆخۆی ئامرازێکی ئابورییە، بەڵام بەکارهێنانی کاریگەیری لەسەر کۆی گشتی کەرتی ئابوری جێدەهێڵێت، لە ڕێگەی سوڕی نەختەینە (پارە) و چالاکی و جموجۆلی بازرگانی، ئەو کاتانەش زیاتر ڕۆڵی بەدیار دەکەوێت کە کێرفی ئابوری وڵات ڕوو لە دابەزین دەکات. لەگەڵ ئەوانەشدا پرسی بودجە پەیوەندیدارە بە بەشێکی گەورەی ڕادەی شەفافییەت و گەندەڵی، یان دادپەروەری و نادادی حکومەت و حکومڕانی لە وڵات‌دا، کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا چاوێکی زۆری ناوخۆی و دەرەکی لەسەرە، سەرباری ئەوەی بەستراوە بە مەسەلەی سەرکەوتن یان سەرنەکەوتنی پرسی ئابوری هەر دەوڵەت و ناوچەیەک لە ڕوی ئابورییەوە، کە ئایا توانیویەتی ئامانجە ئابورییەکانی بپێکێت یان بە پێچەوانەوە نەیتوانییەوە ئیدارەی توانا ئابورییەکانی خۆی بدات، بەراورد بە پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ساڵێکی، کە پێویستە لە یاسای بودجە ئاماژەی پێ کرابێت. هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدراڵی لە عێراق خاوەن دامەزراوەو دەسەڵاتەکانی(یاسادان، جێبەجێکردن، دادوەری) لە ماوەی (٣٠) ساڵی تەمەنیدا کەمتر لە نیوەی تەمەنی خۆی توانیویەتی خاوەنی یاسای بودجە بێت. بەپێی ڕاپۆرتێکی سەرکۆئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و درووستبوونی حكومەتی هەرێمەوە لە ساڵی ١٩٩٢ تا ئێستا حكومەتی هەرێمی کوردستان (١٨) ساڵ یاسای بودجەی نەبووە كە پێك دێیت لە ساڵانەکانی (١٩٩٢، ١٩٩٤، ١٩٩٥، ١٩٩٩، ٢٠٠٠، ٢٠٠٢، ٢٠٠٣، ٢٠٠٤، ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٠، ٢٠٢١). بە دریژایی ئەو (٣٠) ساڵە تەنها (١٢)ساڵ یاسای بودجەی هەبووە كە پێك دێت لە ساڵانەکانی ( ١٩٩٣، سێ مانگی ساڵی ١٩٩٦ ، ١٩٩٧، ١٩٩٨، ٢٠٠١، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣). بڕی بودجەی خەمڵێندراو بە داهات و خەرجییەوە بەم شێوەیە بوونە بڕوانە چارتی ژمارە (1) و (2) چارتی ژمارە (1) چارتی ژمارە (2) ئەوەی لە نێوان ساڵانی (2007-2013) بودجەی هەرێمی کوردستان بە یاسا ڕێکخراوە، پەیوەندیداەو بەو هاتنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە، بەپێی سەرچاوەکان ئەو پارانەی دەست حکومەتی هەرێم کەوتووە لە ڕێگەی بەشە بودجەی هەرێم لە حکومەتی فیدراڵ، کە لە ساڵی 2004ەوە تا ساڵی 2014 بەردەوام بوو نزیکەی (75) ملیار دۆلار بووە، بەڵام لەدوای ساڵی 2014ەوە حکومەتی هەرێم سەربەخۆیی ئابوری ڕاگەیاند، حکومەتی عێراقیش بەشە بودجەی هەرێمی ڕاگرت، ئەویش بەو جۆرە بووە؛ (بڕوانە چارتی ژمارە (3)) چارتی ژمارە (3) بەپێی توێژینەوەیەکی (فەرمانگەی توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) (ابتسام عبد اللگیف محمد) ئامادەی کردووە لە ژێر ناونیشانی (مستحقات اقلیم كوردستان وكمیات ومبالغ تصدیر النفگ خارج اگار شركە (سومو) ومدی تاپیرها علی الموازنە الاتحادیە للمدە (2005-2019) لە تشرینی یەکەمی 2020 بڵاوکراوەتەوە، هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2005-2019 (96.196.503.000) نەودو شەش ترلیۆن و سەدو نەوەد و شەش ملیار و پێنج سەدو سێ ملیۆن دیناری لە بەغدا وەرگرتووە، لە بەرامبەردا تەنها (2.273.430.000) دوو ترلیۆن و دوسەدو حەفتاو سێ ملیار و چوارسەدو سی ملیۆن داهاتی گەڕاندووەتەوە بۆ ناوەند. ئەگەر بەراوردێکی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوەند بکەین لە سەردەمی عێراقی نوێداو لە دوای ڕژێمی سەدام و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تەنها لە ساڵی ٢٠١٤دا یاسای بودجەی نەبووەو ئەویش پەیوەندی بە سەرهەڵدانی شەڕی داعشەوە هەبووە، لە ساڵی (٢٠٢٠) یش بە یاساکانی؛ - یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠-هەمواری یەکەمی یاسای ئیدارەدانی دارایی فیدراڵی ژمارە (٦) ساڵی ٢٠١٩ - یاسای ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٠- یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی ساڵی ٢٠٢٠ ئەو بۆشاییەی پڕکردووەتەوە. "ئەگەر سەرنج بدەین تەنانەت قەرزیش لە عێراقدا بەیاسا ڕێکخراوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام قەرزەکانی کەڵەکە دەبن و تەنانەت سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی قەرزەکانی سەر حکومەتی ئاشکرا کرد کە بە زیاتر لە ٢٨ میلیار دۆلار ناوی برد" بەڵام پەرلەمانی کوردستان نەیتونیەوە هەڵوێستێکی جددی هەبێت. سەرجەم یاساکانی بودجەی عێراقیش بریتین لە؛ یاسای ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٠٦)، یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی (٢٠٠٧)، یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی (٢٠٠٨)، یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی (٢٠٠٩)، یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠١٠)، یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١١)، یاسای ژمارە (٢٢)ی ساڵی (٢٠١٣)، یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٥)، یاسای ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٦)، یاسای ژمارە (٤٤)ی ساڵی (٢٠١٧)، یاسای ژمارە (٩)ی ساڵی (٢٠١٨)، یاسای ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٩)، یاسای ژمارە (٢٣)ی ساڵی (٢٠٢١))ی یاسای بودجەی کۆماری عێراقی فیدراڵ. بایەخی "بودجە گشتی" بودجەی گشتی بایەخێکی گرنگی هەیە و ڕەنگدانەوەی گەورە بە جێدەهێڵێت لەسەرسەرجەم سێکتەر و دامەزراوە گشتی و تایبەتییەکانی وڵات، دەکرێت بە کورتی لە بایەخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری کورتیان بکەینەوە؛ یەکەم: بایەخی سیاسی؛ بونی یاسای بودجە تەنها بەڵگەنامەیەکی حیسابی نیە لە داهات و خەرجی وڵات لە چوارچێوەیەکی یاساییدا، بەڵکو مەغزاو بایەخێکی سیاسی گرنگیشی هەیە، بەتایبەت لەو وڵاتانەی تەبەنی سیستمی پەرلەمانیان کردووە. چونکە بودجەی گشتی وڵات پێویستی بە پەرلەمان هەیە کە بە شێوەی نا ڕاستەوخۆ نوێنەرایەتی میللەت دەکەن و ڕەزامەندی لە پلان و کاری دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەدەن، چونکە پرسەکە خۆی مامەڵە کردن و ڕێکخستن و بەکارهێنانی سامانی گشتییە زیاتر لەوەی مامەڵەکردن بێت بە موڵکی تایبەتەوە، ئەم ڕێوشوێنەی نێوان حکومەت و پەرلەمان بەشێکی گرنگە لە پاراستنی سیستمی سیاسی وڵات کە لە زانستی سیاسی‌دا بە پاراستنی هاوسەنگی و چاودێری دەسەڵاتەکان (یاسادانان و جێبەجێکردن) ناوبراوە. لێرەوە بەشێکی ئەو ڕاستییە ڕوون دەبێتەوە کە چۆن سیستمی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لاسەنگ بووە بە قازانجی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، پەرلەمانی کوردستان سەرەڕای ئەوەی نوێنەرایەتی میللەت دەکات بەڵام نەیتوانیوە لە (٨) ساڵی ڕابردوودا بودجەی گشتی هەرێمی کوردستان بهێنێتە پەرلەمان و(داهات و خەرجی) گشتیش بە ناڕونی بمێنێتەوە، کە ئەمەش لە پاڵ کۆمەڵێک هۆکاری دیکە حکومەتی هەرێمی بەهێز کردووە لەسەر حیسابی پەرلەمان، سەرەنجام سیستمی پەرلەمانیشی لە هەرێمی کوردستان خستووەتە ژێر پرسیارەوە. دووەم: بایەخی ئابوری؛ یاسای بودجە گرنگترین بەڵگەنامەی داراییە کە زانیاری دەربارەی شێوازی دابەشکردن و توانای ئابوری وڵات دەردەخات، بەرچاوڕونی دەدات لە داڕشتنی پلان و سیاساتی گشتی دەوڵەت لە گەشەپێدان و ئاراستەکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، سەرباری ئەوەی بەڵگەنامەیەکی گرنگە بۆ ئیدارەدان و سەقامگیری ئابوری و گەیشتن بە ئامانجە ئابورییەکان و ئیدارەدانی قەیرانە ئابوری و داراییەکان. دەبێت ئەو ڕاستییەش ڕوون بێت کە قەبارەی توانا ئابورییەکانی دەوڵەت ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لەسەر پلان و بەرنامەو ئامانج و شێوازی دابەشکردنی توانا ئابورییەکان بەسەر کات و شوێندا. دیارە نەبوونی یاسای بودجە کاریگەری سلبی و پێچەوانەی هەیە لەسەر شێواز‌و دابەشکردنی داهاتی گشتی بەسەر کات و شوێندا، لێرەدا ئەو ڕاستییە بەڕونی لە هەرێمی کوردستاندا بەدیدەکرێت، کە چۆن ڕەنگی داوەتەوە کاتێک تەماشای شارە وپارێزگاکانی هەرێم دەکەیت هەست بە نادادپەروەری لە پرۆژە گشتی و خزمەتگوزارییەکان بەدیدەکرێت، لێرەدا بابەتەکە لەسەر ئەوە نییە کە کێ و کام لایەن کەمتەرخەمن لەسەر بەخشینەوەی ئەو نادادییە، بەڵام دەرەنجامەکەی ئەوەیە کە بە ئاسانی هەستی پێدەکرێت. سێیەم: بایەخی کۆمەڵایەتی؛ بودجەی گشتی بۆخۆی ئامرازێکە بۆ مەبەستێکی کۆمەڵایەتی، کە تێیدا هەوڵی بەدیهێنانی هاوسەنگی کۆمەڵاتی و یاسایی نێوان تاکەکان بەرجەستە دەکات، سەرباری دەستەبەری گەیشتنی هەموان دەکات بۆ سودبینین کە خزمەتگوزارییە گشتییەکان، سەرەڕای دروستکردنی هاوسەنگی نێوان هاوڵاتیان لە کۆکردنەوەی باجدا، لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی و توانای ئابوری چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا، بەجۆرێک ئەوانەی توانای ئابوری و گوزەرانیان باشترە بڕو ڕێژەی باج لەسەریان زۆرترە، بە پێچەوانی ئەوانەی توانایان مام ناوەند یاخود خراپە. لەگەڵ ئەوەشدا دادپەروەری کۆمەڵایەتی تەنها لە پرسی ڕێکخستنەوەی باجدا کورت نابێتەوە، بەڵکو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەک تەندروستی و پەروەردەو دامەزراوە خزمەتگوزارییە گشتییەکان کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان بەسەر هاوڵاتیانەوە دەردەکەوێت، بەڵام گرنگیدان بەکەرتێکی دیکەی وەک بەرگری و ئاسایش بۆ نمونە لەسەر حسابی کەرتە پەیوەندیدارەکان بە خزمەتگوزاری هاوڵاتیانەوە و پشتگوێخستنیان کاریگەری گەورە بەجێدەهێڵێت. کاتێک لە هەرێمی کوردستان ورد دەبیبەوە، جگە لەوەی سیستمی باج وەک پێویست ڕێکنەخراوە، خۆدزینەوەو هەڵهاتن و فێڵکردن لە باج دیاردەیەکی ڕون و ئاشکرایە، بەتایبەت لای سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیاکان، کە بەشێکی ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت حیزبە سیاسییەکان خۆیان لەپشت پرۆژە و کۆمپانیا بازرگانییەکانەوەن. هەربۆیە هێواش هێواش هەست بە دروستبوونی جیاوازی چینایەتی و تەنکبوونەوەی چینی ناوەند دەکەین، وەک دەوترێت دەوڵەمەنەکان دەوڵەمەندتر و چینە ناوەندییەکان بەرەو هەژاری و هەژارەکانیش هەژارتر دەبن. کە دەکرێت بڵێین بەشێکی گەورەی ئەو نادادییە ڕەنگدانەوەی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاساییە بۆ ڕێکخستنی باج و بودجە لە هەرێمی کوردستان. بودجە لە هەرێمی کوردستان لەسەرەتادا ئاماژەمان بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە نیوەی تەمەنی خۆی بەبێ یاسای بودجە بەڕێکردووە، لە ڕابردوودا داهات و دۆخی ئابوری هەرێمیش زۆرترین قسەو باسی لەسەربووە، ئەگەرچی لە پێش پرۆسەی ئازادی عێراق، دەکرێت مەهانەیەک بەدەست حکومڕانانی هەرێمی کوردستانەوە هەبێت لەوەی هەرێمی کوردستان خاوەن داهاتێکی ئابوری پێویست و جێگر نەبووەو دۆخی سیاسیشی وەکو پێویست نەبووە، بەڵام لە دوای ساڵی (٢٠١٣) ئەگەر چی قەیرانی دارایی و ئابوری و سەربازی و سیاسی سەریان هەڵداوە، ئەگەر چێ داهاتەکان لە هەندێک قۆناغدا کەمبوونەتەوە بەڵام مانای ئەوە نییە داهاتەکان سفر بوونەتەوە. بە درێژایی دوو کابینەی حکومەت و لە کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کە لە ١٨ی٦ی٢٠١٤ و کابینەی نوێیەم لە ١٠ی٧ی٢٠١٩ متمانەیان لە پەرلەمان وەرگرتووە شتێک نەبووە بە ناوی یاسای بودجەوە، لەم هەشت ساڵەدا بە دوو خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمان نەیانتوانیوە حکومەت ناچار بکەن بە ڕەوانەکردنی یاساکە، بەمەش داهات و خەرجی لەو ماوە درێژەدا دەکەوێتە ژێر پرسیار‌و دەرەوەی چاودێری پەرلەمانەوە. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی دزیوەتەوە لە ناردنی یاساکە بۆ پەرلەمان، یاخود هەر بەڕاستی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ئەوەی خواستووە کە بەبێ یاسای بودجە، لەدەرەوەی پەرلەمان و چاودێری داهاتی حکومەت کۆبکرێتەوەو خەرجبکرێت؟ لە کاتێکدا سەرچاوەکانی داهات کە بریتین لە • داهاتی ناوخۆ - باج و خاڵە گومرگییەکان - فرۆشی نەوت و غازی هەرێم - قەرزی ناوخۆ • داهاتی دەرەکی - بەشە بودجەی عێراق - هاریکاری دەرەکی و هاوپەیمانان - قەرزی دەرەکی ئەگەر چی بەشێکی ئەو داهاتانە توشی وەستان و هەڵبەز و دابەزبوونە، بەڵام هەرگیز حکومەتی هەرێم بێ داهات نەبووە، بەڵکو ئەرقام و ژمارەی زۆر لە بەردەستن لەو بارەیەوە،ئەمەش ئەوە دەردەخات خۆی دزیوەتەوە لە بەیاسایی کردن و بردنی بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان. لە ئێستادا و دوای حەوت ساڵ و ڕۆشتنی نیوەی ساڵی هەشتەم حکومەت باس لەوە دەکات پرۆژە یاسای بودجە ئامادە دەکات و ڕەوانەی پەرلەمانی دەکات، لەم بارەوە ڕۆژنامەنوس (شوان بەرزنجی) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کومەڵایەتی فەیس بووک لە ژێر ناونیشانی "زانیاری لەبارەی بودجە و ڕێژەی لێبڕینی مووچە" لە بەشێکیدا نوسیویەتی "لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە وەزیری دارایی داواکراوە چارەسەری کورتهێنانی بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان بکات و بە دابەزاندنی ڕەقەمەکان کورتهێنان کەمبکاتەوە.... دووهەفتەیە ڕەشنووسەکه دراوەتە وەزارەتی دارایی بەڵام نەتواندراوە بەتەواوی ئامادە بکرێ و ژمارەکان جێگیر بکرێن...لە بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت و خەرجی نەوت و کڕینی کارەبا و قەرزەکان بڕی داهاتی ناوخۆ و خەرجییەکانی تر دیاریکراون.... هەروەها ئەوەشی نوسیوە... تاوەکوو ئێستا ڕێژەی لێبڕینی مووچە لە نێو پڕۆژەی بودجه یەکلایی نەبۆتەوە، چەند پێشنیازیک هەیە، بەڵام پێناچێ لێبڕین هەڵبگیرێت، بەڵکوو کەمدەکرێتەوە بۆ خوار 21%". ئەم زانیارییە ئەو ڕوون دەکاتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق لە بارەی بەشە بودجەی هەرێمەوەو جێگیربوونی ڕادەیەکی باشی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بەڵام هێشتا ئامادە نییە بچێتە ژێرباری هەڵگرتنی لێبڕین و پاشەکەوت کردنی موچەی موچەخوران، بەڵکو بەپێچەوانەوە لە هەوڵی بەیاساییکردنیدایە. لەپاڵ ئەوەشدا سەرەڕای ئەوەی پەرلەمان هەڵبژێردراوی خەڵکی کوردستانەو پێویست بوو لەسەر پرسی بودجە لە هەرێمی کوردستان بهاتبایەتە سەر خەت، بەڵام کلتوری باڵادەستی دامەزراوەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەسەر دەسەڵاتی یاسادانان، وایکردووە پەرلەمان بە کارتۆنی بکرێت و یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی لەدوای یاسادانانەوە لێپرسینەوەیە لە حکومەت، بەڵام نەک هەر نیتوانییەوە لێپرسینەوەی لێ بکات بەڵکو نەیتوانیەوە بیخاتە ژێر چاودێرییەوە کە یەکێکی ترە لە ئەرکەکانی پەرلەمان بەسەر حکومەتەوە. بەپێچەوانەوە پەرلەمان لەو ماوەیەدا توشی سزاش بووە‌و داخراوە لەلایەن حکومەتەوە.
راپۆرتی: درەو گۆڕان دوو رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ یەكێتی هەیە كە یەكێكیان بە مردوویی لەدایكبوو، ئەوی تر بە نیوەناچڵی جێبەجێكرا، ئێستا رێككەوتنی سێیەمی ئیمزاكردووە كە دروستكردنی هاوپەیمانێتییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، یەكێتی‌و گۆڕان چ سودێك لە یەكتر دەبینن ؟ هاوپەیمانی یەكێتی‌و گۆڕان دەتوانێت ببێت بە بەدیلی پارتی لە پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا ؟ یەكێتی‌و گۆڕان.. رێككەوتنێكی نوێ یەكێتی نیشتمانی‌و بزوتنەوەی گۆڕان رێككەوتنێكی نوێیان كرد‌و بڕیاریاندا هەردووكیان پێكەوە لەژێر ناوی "هاوپەیمانی كوردستان" بچنە نا‌و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، ئەم هاوپەیمانێتییە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی سەرۆكایەتی دەكات. لەدوای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لە ساڵی 2009، ئەمە سێیەمین رێككەوتنی سیاسییە كە لەگەڵ یەكێتی ئیمزای دەكات. دوای چەند هەفتەیەك لە گفتۆگو دور لە چاوی كامێرا‌كان، یەكێتی و گۆڕان تەنیا ئەوەیان بۆ رایگشتی دركاندووە كە هاوپەیمانێتییان بۆ هەڵبژاردن كردووە، ئەمەش لە كاتێكی درەنگ وەختدا، تا ئەو ڕادەی میدیای هەردوو حزب تەنانەت ناوی هاوپەیمانێتییەكەشیان بڵاونەكردەوە تا ئەوكاتەی لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تۆماركرا. تائێستا وردەكاری رێككەتنەكە نازانرێت، ئایا ئەمە رێككەوتنە تەنیا بۆ هەڵبژاردن و دابەشكردنی كورسییەكانە لەسەر ئاستی بازنەكانی هەڵبژاردن؟ یاخود رێككەوتنێكی سیاسییەو بۆ دوای هەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت و هەردوولا لەسەر ئاستی عێراق بەتەواوەتی روانگەی خۆیان یەكخستووە ؟ لەناو یەكێتی ناڕەزایەتی لەبارەی رێككەوتنەكە هەیە، ماڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی دەڵێن ئاگاداری رێككەوتنەكە نین و لە دانانی كاندیدەكاندا هەولێر لەبەرچاو نەگیراوە، مەلا بەختیار رێككەوتنەكە بە رێككەوتنێكی "ناچاریی" ناودەبات كە هەردوولا بەهۆی لاوازبوونی پێگەی جەماوەرییانەوە پەنایان بۆ بردووە، بە كورتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی ئەندازیاری رێككەوتنەكەن كە هەردووكیان لەدوای كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە چاویان لە گەڕاندنەوەی گۆڕانە بۆ نا‌و یەكێتی. لەبارەی رێككەوتنەكەوە لەسەرەتای بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، سەركردەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بیرۆكەی دروستكردنی هاوپەیمانێتی سێقۆڵی (پارتی+ یەكێتی+ گۆڕان)یان لاپەسەند بوو، هەندێك كاریشیان كرد بۆ دروستبوونی ئەم هاوپەیمانێتییە، بەڵام یەكێتی‌و پارتی نەگەیشتنە رێككەوتن. كاتێك یەكێتی‌و پارتی بڕیاریاندا بە جیا بچنە نا‌و هەڵبژاردنەوە، بزوتنەوەی گۆڕان كەوتە بەردەم چوار سیناریۆ: • بەشێوەیەكی سەربەخۆ بچێتە نا‌و هەڵبژاردنەوە • لەگەڵ پارتی بچێتە نا‌و هەڵبژاردنەوە • لەگەڵ یەكێتی بچێتە نا‌و هەڵبژاردنەوە • لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بچێتە نا‌و هەڵبژاردنەوە لەناو ئەم چوار سیناریۆیەدا، بزوتنەوەی گۆڕان كلیكی لەسەر هاوپەیمانێتیكردن لەگەڵ یەكێتی كرد، چونكە هیچ یەكێك لە بژاردەكانی تر گرەنتی ئەو ژمارە كورسییەیان بۆ نەدەكرد كە گۆڕان داوای دەكرد. هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ هاوپەیمانێتی رەنگە بژاردەیەكی ناچاریی بوبێت بۆ گۆڕان، بەتایبەتیش لەكاتێكدا كە لە هەرێمی كوردستان رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی هەیە‌و رەنگە ئەم نزیكبونەوەیە لە یەكێتی دواجار زیان بە رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی بگەیەنێت، بەڵام دەكرێت بەلایەكی تردا رێككەوتنەكە بزوتنەوەی گۆڕان لە هێزێكەوە كە جارێك پارتی دژی یەكێتی‌و جارێكی تر یەكێتی دژی پارتی بەكاری بهێنێت، بكات بە هێزێك كە ئەو، پارتی‌و یەكێتی دژی یەكتر بەكاربهێنێت. لەبەرامبەردا هاوپەیمانێتییەكە بۆ یەكێتی ئەو سودەی دەبێت كە بتوانێت جارێكی تر كورسییەكانی زۆنەكەی خۆی لە یەك سەبەتەدا كۆبكاتەوە‌و بخاتە نا‌و ململانێی سیاسی دوای هەڵبژاردن‌و دابەشكردنی كێكی دەسەڵات لە بەغداد. ساڵی 2018 كاتێك حكومەتی نوێ لە عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی پێكهات، بزوتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی كوردستان رێككەوتنی لەگەڵ پارتیدا هەبوو، بەڵام پارتی هیچ پۆستێكی وزاری لە عێراق بە بزوتنەوەی گۆڕان نەدا، ئەمە گۆڕانی نیگەران كرد، هاوپەیمانێتی گۆڕان لەگەڵ یەكێتی رەنگە لە حكومەتی داهاتووی عێراق هەندێك پۆست لە بەغداد بۆ گۆڕان زامن بكات. سەرباری ئەمانە، بەگشتی هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، چانسی مانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەناو هاوكێشەی عێراقدا زامن دەكاتەوە، ئەم رێككەوتنە گۆڕانی بردە نا‌و بەرەیەكی نوێ لە عێراق كە دەوترێت ئێرانییەكان كار بۆ زیندوكردنەوەی دەكەن لەناو گەمەی سیاسی دوای هەڵبژاردندا. هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەرەنجامی هەڵبژاردنی "شۆڕشی ئۆكتۆبەر"ی 2019ی عێراق بوو، كە خۆپیشاندانەكان عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانیان ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرد، ئەمریكا پاڵپشتی ئەم خۆپیشاندانانەی كرد بەو ئومێدەی كۆتایی بە حوكمی هێزە نەریتییەكانی نزیك لە ئێران بهێنێت، ئێرانییەكانیش دژی وەستانەوە، هەڵبژاردنی پێشوەختەی كە رۆژی 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، گەڕی كۆتایی ئەم ناكۆكیەیە لەنێوان ئێران‌و ئەمریكا سەبارەت بە چارەنوسی عێراق. ئەمریكییەكان چاویان لەوەیە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان لە عێراق دەرفەت بۆ هاتنە پێشەوەی كەسانی سیاسی نوێ خۆش بكات، كەسانێك كە بتوانرێت لە داهاتوودا جڵەوی عێراقیان بدرێتە دەست، ئێرانییەكانیش دەیانەوێت ئەو پەیامە بە واشنتۆن بدەن كە سەرباری دروستبوونی ناڕەزایەتی شەقام لەدژیان، هێشتا لایەنە سیاسییە نەریتییەكان پێگەیان لەعێراقدا هەیە، ئەو لایەنانەی كە لەسەردەمی خەبات دژی سەددانەوە دۆستایەتی بەهێزیان لەگەڵ ئێران هەیە. پارتی گرەو لەسەر سەركەوتنی سەدرییەكان دەكات، یەكێتیش چاوی لە عەممار حەكیم‌و حەیدەر عەبادی‌و لایەنە شیعەكانی ترە‌و لەناو سوننەكانیش چاوەڕێی سەركەوتنی حەلبوسی دەكات لەبەرامبەر رەوتەكەی ئوسامە نوجێفی‌و هاوپەیمانەكانی. دوای هەڵبژاردن‌و لەكاتی دروستكردنی كوتلەی گەورە بۆ پێكهێنانی حكومەت، رەنگە هاوپەیمانێتی یەكێتی‌و گۆڕان بكەوێتە بەرامبەر پارتی‌و ئەمەش لێكەوت لەسەر پێگەی گۆڕان لەناو حكومەتی هەرێم بەجێبهێڵێت. مێژووی رێككەوتنەكانی یەكێتی‌و گۆڕان ساڵی 2009 نەوشیروان مستەفا بەتەواوەتی لە یەكێتی جیابووەوە‌و لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی یەكێتی بزوتنەوەیەكی نوێی بەناوی "بزوتنەوەی گۆڕان" راگەیاند، ئەو سەردەمە نەوشیروان مستەفا لە وەڵامی ئەوانەدا كە دەیانوت گۆڕان لە یەكێتی ئینشیقاقی كردووە دەیوت:" گۆڕان هێزێكی نوێیە‌و مونشەقی هیچ حزبێكی تر نییە، ئەوان یەكێتییان بۆ خاوەنەكانی بەجێهێشتووە"، بەڵام ئەمە ئەو وێنایەی كاڵنەكردەوە كە تائێستاش زۆرینەی یەكێتییەكان بزوتنەوەی گۆڕان بە پارچەیەكی جیاكراوە لە یەكێتی تەماشا دەكەن نەك پارتێكی سیاسی سەربەخۆ، یەكێتییەكان بێ گوێدانە گرژی پەیوەندییەكان لەگەڵ گۆڕان ساڵانە لەیادی كۆچی دوای نەوشیروان مستەفادا سەردانی گۆڕەكەی دەكەن. لەدوای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان بەچەندین قۆناغی هەڵبەرزو دابەرزدا گوزەری كردووە، لەسەرەتادا گۆڕان ئاڕاستەی ململانێ سیاسییەكانی بەپلەی یەكەم لەگەڵ یەكێتیدا بوو، لە قۆناغێكی تردا ئاڕاستەكەی گۆڕی بۆ پارتی‌و هەندێكجاریش لە یەككاتدا ركابەرێتی هەردووكیانی دەكرد، بەڵام ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە‌و گۆڕان لەبری نەیارێتی دەیەوێت دۆستایەتی‌و رێككەوتنی لەگەڵ پارتی‌و یەكێتیشدا هەبێت. سەرباری ناكۆكییەكان، بزوتنەوەی گۆڕان رۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 2014 یەكەمین رێككەوتنی فەرمی لەگەڵ یەكێتی ئیمزاكرد، ئەمە رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی بوو، كە هەردوولا ناكۆك بوون لەسەری‌و هیچیان سازشیان بۆ ئەوی تر نەدەكرد، بەپێی ئەم رێككەوتنە پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجەیان لەنێوان خۆیان دابەشكرد. دوای نزیكەی حەوت ساڵ لە ئیمزاكردنی، هێشتا رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لە سلێمانی لەنێوان یەكێتی‌و گۆڕاندا بەنیوەناچڵی ماوەتەوە‌و لە هەر گفتوگۆیەكدا لەگەڵ یەكێتی، بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان باسی جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنە دەكەن. دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ئیمزاكردنی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لەگەڵ یەكێتی، رۆژی 17ی ئایاری 2016 گۆڕان رێككەوتنێكی نوێی لەگەڵ یەكێتی ئیمزاكرد، ئەمە رێككەوتنێكی فراوانتر بوو، ناوی لێنرابوو "رێككەوتنی سیاسی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان" هەندێكجاریش بە رێككەوتنی "دەباشان" ناودەبرێت، رێككەوتنەكە لەنێوان هەردوو كۆچكردوو جەلال تاڵەبانی‌و نەوشیروان مستەفا ئیمزا كرا، بەڵام ئەم رێككەوتنەش پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حزبەكەی ئاسایی نەكردەوە، چونكە رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكرا، رۆژی 20ی كانونی یەكەمی 2017 بزوتنەوەی گۆڕان لایخۆیەوە رێككەوتنەكەی هەڵپەسارد، بزوتنەوەی گۆڕان لەمەشدا یەكێتی تۆمەتبار دەكات بەوەی پابەندی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە نەبووە. ئێستا وەكو دوو هێزی سیاسی كە زیاتر گۆڕەپانی كاركردنی سیاسی‌یان لە پارێزگای سلێمانیدا چڕبووەتەوە، لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتیدا دوو رێككەوتنی فەرمی هەیە، رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی كە وادەی فەرمییەكەی كۆتایی هاتووە‌و پێویستی بە نوێكردنەوە هەیە، لەگەڵ رێككەوتنی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە یەك هاوپەیمانێتی. مانگەكانی كۆتایی ساڵی 2018 یەكێتی هەندێك هەوڵیدا بۆ رێكخستنی كۆبونەوە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان‌و تێهەڵچوونەوە بە پەیوەندییەكانی نێوانیان، بەڵام ئەوكات گۆڕان سازدانی هەرجۆرە كۆبونەوەیەكی رەتدەكردەوە، میدیای فەرمی گۆڕان رۆژی 29ی كانونی دووەمی 2019 هۆكاری رەتكردنەوەی كۆبونەوەی لەگەڵ یەكێتی لە شەش خاڵدا راگەیاند كە ئەمانە بوون: • نیگەرانی لە جێبەجێنەكردنی بەشێكی گرنگی رێككەوتنی حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی. • بەردەوامی سزادانی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان‌و هەڵسوراوانی لە لایەن یەكێتیەوە. • نیگەرانی لە جێبەجێنەكردنی رێككەوتنی نێوان هەردوولا. • نەبردنە سەری بەڵێنی رازیبونی یەكێتی بە دواخستنی هەڵبژاردنەكانی 30 ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان. • هەوڵدانی یەكێتی بۆ پشتگوێخستنی گۆڕان لە كابینەی نوێَی حكومەتدا. • یەكێتی دەیەوێت گۆڕان وەك كارتێك دژی پارتی بەكار بهێنێت.
شیكاری: درەو هاووڵاتیانی عێراق متمانەیان بە دام و دەزگاکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری نییە، لەم ڕووەوە عێراق لە ریزبەندی هەرە دواوەی وڵاتانی عەرەبییە، بەشی زۆری ئەو بێ متمانەییە کاریگەری دوو سەرەی هەیە لە سەر هەڵبژاردنەکان و جارێک لە مومارەسەی دامەزراوە هەڵبژێردراوەکانەوە سەرچاوەی گرتووە کە بووە بە هۆی نائومێدی، جارێکیش ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر بەشداری سیاسی و هەڵبژاردن، کە بەشی زۆری لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە هەڵبژاردن لە ژینگەیەکی ئارام و سەقامگیر و ئامندا بەڕێوەناچیت. لەم ڕاپۆرتەی (درەو)دا ئەو ڕاستییە بە ئامار‌و داتا دەسەلمێنین. ڕێ و شوێنە تەکنیکییەکانی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی گشتی هەڵبژاردن کۆمەڵێک بنەماو شێوازی خۆی هەیە، لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێک و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە و لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر و بەپێی یاساکانی هەڵبژادن گۆڕانکاری دروست دەبێت. بەڵام کۆمەڵێک ڕێوشوێنی پێوست هەیە، تا ڕادەیەکی زۆر هاوبەشەو دەکەونە چوارچێوەی هەنگاوو ڕێوشێنە تەکنیکییەکانەوە، بەڵام کاریگەری تەواویان بەسەر ئەنجامی هەرڵبژاردنەکانەوە دەبێت. ڕێوشێنە تەکنیکییەکانی هەڵبژاردن، هەموو ئەو هەوڵ کار‌و بڕیار‌و یاسا و کارە ئیدارییانە دەگرێتەوە کە دەبێتە هۆی کارئاسانی بۆ کاندیدان و دەنگدەران و پرۆسەی هەڵبژاردن بە گشتی، گرنگترین ئەو ڕێوشێنانەش؛ یەکەم: دیاریکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن؛ بریتییە لە دابەشکردنی جوگرافیای دەوڵەت بۆ چەند بازنەیەک کە تێیدا پاڵێوراوێک یان چەند پاڵێوراوێک تێیدا سەردەکەون، لە چەند وڵاتێکی کەمیشدا دەوڵەت تەنها لە یەک بازنەی هەڵبژاردن پێکدێت پاڵێورایش دەتوانێت لەسەر ئاستی دەوڵەت دەنگ کۆبکاتەوە، بەڵام ئەم جۆرە لە پەیڕەوکردنی یەک بازنەیی لە پاشەکشەدایەو کەمتر دیموکراتی ترە‌و زیاتر بۆ دەوڵەتە بچوکەکان گونجاوە، لە مێژوودا زۆرێک لە وڵاتانی دنیا پێشتر پەیڕەوییان لە یەک بازنەیی کردووە. ئەوانەشی کار بە فرە بازنەیی دەکەن دوو پێوەریان کردووە بە بنەما کە بە پێی دەستور یان یاسای هەڵبژاردن دیاری دەکەن، ئەوانیش؛ 1. لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوون. 2. لەسەر بنەمای سنوری جوگرافی. سەبارەت بە عێراقی نوێ (دوای ٢٠٠٣) پەیڕەوی لە هەردوو دابەشکارییەکە کردووە، واتە یەک بازنەیی و فرە بازنەیش کاری پێ کراوە، پشت بەست بە دەستور و یاسای هەڵبژاردن هەردوو بنەمای ژمارەی دانیشوان و دابەشکاری جوگرافی بازنەکانی هەڵبژاردنی دابەشکردووە (بڕوانە خشەی ١) دووەم: ئامادەکردنی تۆماری دەنگدەران؛ کاتێک باس لە هەڵبژاردنی گشتی دەکەین بەو مانایە نییە سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگا بەشداری لە پرۆسەکەدا دەکەن، بەڵکو ئەو کەسانە بەشداری دەکەن کە بەپێی یاسای ئەو مافە بەدەست دەهێنن، لەسەر ئاستی جیهانیش کۆمەڵێک پێوەر دانراوە، وڵاتان بەپێی یاسای تایبەت خۆیانی لەگەڵ دەگونجێنن، کە پێوەرو مەرجەکانیش بریتین لە؛ 1. مەرجی ڕەگەزنامە؛ یەکێک لە مەرجەکانی بەدەستهێنانی مافی دەنگدان، پێویستە دەنگدەر هەڵگری رەگەزنامەی ئەو وڵاتەبێت کە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت. 2. مەرجی ڕەگەز؛ ئەگەر چی لە ئێستادا کەمتر پەیڕەوی لەم مەرجە دەکرێت بەڵام تا ئەم دواییانەش لە هەندێک وڵات‌دا مافی بەشداری لە دەنگدان تەنها بۆ ڕەگەزی نێر بوو. 3. مەرجی تەمەن؛ گەیشتن بە ئاستێکی دیاریکراوی تەمەن مەرجە بۆ ئەوانەی مافی بەشداریان هەیە لە دەنگداندا و زۆربەی وڵاتان تەمەنی نێوان (١٨) بۆ (٢٥)یان ساڵ دەستنیشان کردووە. 4. مەرجی شیاوی عەقڵی؛ عاقڵی بەو مانایە دێت کە دەنگدەر کەم ئەندامی عەقڵی نەبێت و توانای لێکجیاکردنەوەی شتەکانی هەبێت، خاوەن وشیاری بێت. 5. مەرجی شیاوی ئەدەبی؛ یەکێکی دیکەیە لەو مەرجانەی کە پێویستە لە دەنگدەردا هەبێت لە ڕووی یاساییەوە دادگا ئەو مافەی لێ وەرنەگرتبێتەوە کە زۆرجار لە کەیسەکانی (سزادراوان و مەحکوم بەتاوان، دەستپاکی، مەرجی شیاوی سیاسی) دادگاکان ئەو مافە لە هاووڵاتی وەردەگرنەوە. سەرباری ئەو مەرجە گشتییانە، دەبینین لە عێراقدا بەشێکی زۆری هاوڵاتی عێراقی لە ژمارەیان بە زیاتر لە (٥) ملیۆن کەسە و سەرجەم مەرجە گشتییەکانیان تێدایە، بەڵام کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕۆژی ٢٢ی ٣ی ٢٠٢١ بڕیاری بێبەش کردن، لە مافی دەنگدانی هاوڵاتیانی عێراق لە دەرەوەی وڵاتی دەرکرد، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە وا بڕیارە لە ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت. بۆیە لەسەر لایەنی پەیوەندیدار (لە عێراقدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنە)، پێویستە ڕۆژی پێش دەستپێکردنی دەنگدان تۆمارێکی ورد‌و ئاشکرا و ڕوون ئامادە بکەن، دوربێت لە (ناوی دووەبار، مردوو، هەڵە، ئەوانەی مافی بەشدارییان نیە) و تۆمارکردنی ناوی سەرجەم ئەوانەی ئەو مافەیان هەیە یان بەدەستیانهێناوە بەپێی دەستور و یاسا‌و ڕێنماییەکانی تایبەت بە بەشداری لە هەڵبژاردن. سێیەم: گرنتی ئاسایش و سەلامەتی هەڵبژاردن؛ یەکێک لە گرنگترین پڕ بایەخترین ڕێ‌و شوێنە تەکنیکییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی پرۆسەی هەڵبژاردنە لە دەستپێکردنی پرۆسەکەوە دەستپێدەکات کە بە قۆناغەکانی (تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران، پاڵێوراوان، بانگەشەی هەڵبژاردن، ڕۆژی دەنگدان، جیاکردنەوەی دەنگەکان، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، تانەو سکاڵاکان، ئەنجامی کۆتایی) دەڕوات، چونکە پاراستنی ئەو ڕێوشوێنانە مەرجە بۆ ڕادەی سەرکەوتن یان سەرنەکەوتنی پرۆسەکە بەشێوەیەکی تەندروست و ڕاستەقینە، بەشێکی گەورەی پرۆسەکەش لە ڕووی پاراستنەوە لەم مەرجانەی خوارەوە بەرجەستە دەبن؛ 1. نهێنی دەنگدان؛ نهێنی بوون یەکێکە لە گرنتییە گەورەکانی پاراستنی ئازادی دەنگدەر لە هەڵبژاردنی پاڵیورادا، نابێت لە ژێر هیچ فشارێکدا دەنگدەر دەنگەکەی پێ ئاشکرا بکرێت، یان ناچاربکرێت لە دەرەوەی خواستی خۆی دەنگ بە پاڵێوراو یان لایەنێکی سیاسی بدات، چونکە دەنگدانی ئاشکرا کاریگەری لەسەر گۆڕینی ئاراستەی دەنگدەر دروست دەکات جا بە هەر بیانویەک بێت، ئەمە ڕێگەپێدراو نیە، چونکە کاریگەری لەسەر کۆی پرۆسەکە دەبێت و لە چواچێوەی دیموکراتی و ئازدی مافە بنەڕەتییەکان دەچێتە دەرەوە. 2. یەکسانی نێوان دەنگدەران و پاڵێوراوان؛ هەڵبژاردن لەخۆیدا ئامرازێکە بۆ ململانێی شەریفانە و ڕەوایە بۆ هەڵبژاردنی باشترین کەسانێک کە نوێنەرایەتی گەل بکات، بۆیە مەرجە یەکسانی لەنێوان دەنگدەران بکرێت و بەپێی یاسا‌و ڕێسا هەل و دەرفەتی یەکسانیان بۆ بڕەخسێنرێت لە بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا. هەمان شت بۆ پاڵێوراوانیش ڕاستە، پاراستنی یەکسانی نێوان پاڵێوراوانیش ڕەخساندنی دەرکەوتنی گونجاو لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و بانگەشەی هەڵبژاردن بە هەمان قەبارە گرنگە، پێویستە بەهیچ شێوەیەک جیاکاری نەکرێت بە بیانوی سیاسی یان پێگەی ئابوری و کۆمەڵایەتی و جیاکاری ڕەگەزی و نەتەوەیی یان هەر هۆکارێکی دیکە کە ببێتە هۆی جیاوازیکردن لە نێوان پاڵێوراواندا. پاراستنی یەکسانی و دادپەروەری لە دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنیش یەکێکە دیکەیە لەو ڕێوشێنە پڕبایەخانەی پێویستە ڕەچاو بکرێت، جا سنوری جوگرافی بێت یان ژمارەی دانیشتوان. ئەمە جگە لەوەی پێویستە ڕێگری بکرێت لەوەی کە هێزێکی سیاسی یان لایەنێک یان کەسێک بە قازانجی خۆی هێڵەکانی جیاکردنەوەی بازنەکان بکێشت و ڕێگری لە پەرتبوونی دەنگەکانی خۆی بکات. ئەمەی دواییان لە عێراقدا قسەی لەسەرەو هەندێک لە چاودێران پێیان وایە چەند حیزبێکی سیاسی بە قازانجی خۆیان کاریگەرییان لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی بازنەکان داناوە. 3. ڕێگری‌کردن لە فشارهێنان بۆ سەر دەنگدەر و پاڵێوراو؛ بەشێک لە هێزە سیاسییەکان هەندێ ڕێوشوێنی نایاسایی و دوور لە ئادابی گشتی، جا بەشێوەی فشاربێت یان ترساندن و خەڵتاندن و زۆرلێکردن وا لە دەنگدەران دەکەن ئاراستەی هەڵوێستیان بگۆڕن بە قازانجی خۆیان یان پاڵێوراوێکیان، ئەم هەوڵانە لە دەرەوەی چوارچێوەوەی دیموکراتی و بنەما گشتییەکانی هەڵبژاردنن و بە شێوەیەکی گشتی ئەمن و سەلامەتی هەڵبژاردن دەخەنە ژێر پرسیارەو کاریگەری گەورەی نەرێنی بە جێ دەهێڵن لە سەر پاکێتی و نەزاهەتی کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە. 4. دورخستنەوەی سوپا لە دەستێوەردان؛ جگە لەوەی لە پێویستە سوپا دەستوەرنەداتە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە و ئەرکی پارێزگاری کردن بێت لە پاراستن و سەلامەتی گشتی، هەندێ وڵات لە سەردەمانێکدا زیاتر لەوە ڕۆشتوون و هێزە چەکدارەکان و سوپایان بێ بەش کردووە لە بەشداری سیاسی و پرۆسەی دەنگدان، لەسەر ئەو بنەمایەی سوپا ئەرکی پاراستنی گشتی و دەرەکییەو پێویستە بێ لایەن بێت لە پرۆسەی هەڵبژاردنیدا. بەڵام لە عێراقدا میلیشیاو هێزە چەکدارەکان ڕۆڵی گەورە دەگێڕن لە بەلاداخستنی بەشێکی پرۆسەی دەنگدان و پاڵپشتی کردنی هێز و حیزب و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان. 5. ڕێگری لە تەزویر و ساختەکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان؛ پرسی ساختەکاری لە هەڵبژاردندا دیاردەیەکی بەربڵاوەوە، بە دەیان شێوە و ئامرازی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت، وەکو، دەنگدانی زیاتر لە جارێک و یاخود دەنگدان لە بری کەسانی دیکەو بەکارهێنانی ناوی وەهمی و دەستکاری سندوق و کەل و پەلەکانی هەڵبژاردن و بەکارهێنانی کارت و ناسنامەی ساختەو یاریکردن بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ... چەندین کاری دیکەی ناڕەوا کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر ئاسایش و ڕادەی شەفافییەتی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان، دواجاریش ڕوخاندنی پردی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و دامەزراوە گشتی و هەڵبژێردراوەکان و دامودەزگا فەرمییەکان و لاوازبوون و لەدەستدانی متمانە بە هەڵبژاردن و بەشداری سیاسی. ئەم دیاردەیەش لە عێراقدا، هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن ڕوی لە هەڵکشانە، متمانەی هاوڵاتیانیش ڕووی لە لێژبوونەوە کردووە. ئامار‌و ڕاپرسییەکان وەک بڕیارە ڕۆژی 10ی10ی2021 هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام مەرجەکانی ئاسایش و سەلامەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە عێراقدا لە بەرژەوەندی پرۆسەی دیموکراسی ڕاستەقینە نییە‌و هاووڵاتیانی عێراقی تادێت متمانەیان لاواز دەبێت بە دام و دەزگاکانی دەوڵەت، بەپێی ڕاپۆرتێکی سایتی بارۆمەتری عەرەبی (البارومیتر العربی) عێراق لە هەرە دواوەی وڵاتە عەرەبییەکانە، لە ڕووی متمانەی هاوڵاتییان بە دامەزراوەو دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری (بڕوانە چارتی 1-2-3) چارتی ژمارە (1) چارتی ژمارە (2) چارتی ژمارە (3) سەرەڕای ئەوەی بەردەوام بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان لە عێراقدا ڕووی لە پاشەکشەیە، جگە لەوەی بەشێک لە هاوڵاتیانی عێراقی پێیان وایە هەڵبژاردن لە کەشێکی سەلامەت و سەقامگیردا بەڕێوە ناچێت، بەشێکیشیان گەیشتوون بەو بڕوایەی سەرەڕای ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەشێک لە دەموچاوەکان بەردەوام دووبارە دەبنەوە (بڕوانە چارتی ژمارە (٤))، ئەمەش وایکردووە پێیان وابێت، پێشوەخت ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی هێزە سیاسییە گەورەکان یەکلا دەکرێتەوەو بەشداری کردن لە هەڵبژاردن شتێکی ئەوتۆ ناگۆڕێت. چارتی ژمارە (4) بەپێی ڕاپرسییەکی ناوەندی بەیان بۆ لێکۆڵینەوەو پلاندانان، کە لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و بەشداری (١٧٧٠) کەس لە سەرجەم چین و توێژ و ئاستە جیاوازەکانی تەمەن و ڕەگەز و نەتەوەو شێوازی گوزەران و پلەی خوێندەواری ئەنجامی داوە، دەیان پرسیاری جۆراو جۆریان لە بارەی هەڵبژاردنەوە ئارستە کراوە، گرنگترینی ئەوانە؛ 1. ئایا باوەڕت وایە هەڵبژاردنی داهاتوو گرنگە بۆ باشتر بوون و گەشەسەندنی وڵات؛ (بڕوانە چارتی ژمارە (٥)) چارتی ژمارە (٥) 2. ئایا بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەکەیت؟(بڕوانە چارتی ژمارە (٦)) چارتی ژمارە (٦) 3. لە پرسیاری ئەوەی؛ بۆچی بەشداری هەڵبژاردن ناکەیت؟ (٦٨٥) کەس وەڵامی جیاوازیان هەیە (بڕوانە چارتی ژمارە (٧)) چارتی ژمارە (٧) سەرچاوەکان د. نعمان احمد الخطیب، الوجیز في النظم السیاسیة، دار الثقافة للنشر والتوزیع، الطبعة الثاني، ٢٠١١. د. عبد الوهاب الكيالي، الثقة في الحكومات في العالم العربي ومخاطر التعميم، البارومیتر العربي، علی الموقع؛ https://www.arabbarometer.org/ar/2020/06/%d8%a7%d9%84%d8%ab%d9%82%d8%a9-%d9%81%d9%8a-%d8%a7%d9%84%d8%ad%d9%83%d9%88%d9%85%d8%a7%d8%aa-%d9%81%d9%8a-%d8%a7%d9%84%d8%b9%d8%a7%d9%84%d9%85-%d8%a7%d9%84%d8%b9%d8%b1%d8%a8%d9%8a-%d9%88%d9%85%d8%ae/ تطلعات الناخبين العراقيين في الانتخابات النيابية 2021)استطلاع رأي(، مركز البيان للدراسات والتخطيط، علی الموقع؛ https://www.bayancenter.org/2021/04/6757/ زهراء كاظم الصدر، الأمن الانتخابي، مركز البيان للدراسات والتخطيط، علی الموقع؛ https://www.bayancenter.org/2021/04/6901/ علي عدنان، هل تنجح الانتخابات العراقية المقبلة في ترميم ثقة المواطن بالنظام السياسي؟ علی الموقع؛ https://www.bayancenter.org/wp-content/uploads/2021/04/048uyg42.pdf شيماء الكيالي، معالجة العزوف عن المشاركة في الانتخابات العراقية، مركز البيان للدراسات والتخطيط، علی الموقع؛ https://www.bayancenter.org/2021/04/6912/
درەو: بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە پارێزگای كەركوك توركمان بەیەك هاوپەیمانێتی‌و عەرەبەكان بەدوو هاوپەیمانێتی بەشداری دەكەن‌و محەمەد حەلبوسی و راكان جبوری سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتیەكان دەكەن، كوردیش بە پەرتەوازەیی و لیستی جیا بەشداری دەكات. پارێزگای كەركوك لە پەرلەمانی عێراق (12 )كورسی هەیە‌و بۆ ئەم هەڵبژاردنە كورسیەكانی بەسەر (3) بازنەدا دابەشكراون، كورد تەركیزی تەواوەتی لەسەر بازنەی (1) كە (5) كورسی هەیە‌و بازنەی (2) كە ( 4) كورسی هەیە توركمان چاوی لەسەریەتی و عەرەبیش چاوی لەسەر باونەی (3) یە كە (3) كورسی هەیە پێكهاتەی عەرەب عەرەبە سوننەكان لە كەركوك لە خولەكانی رابردوودا (2) كورسیی پەرلەمانی عێراقیان لە كەركوك بەدەستهێنا‌وە بۆ ئەمجارە زۆرینەن هاوپەیمانێتییەكان بۆ پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی راكان جبوری پارێزگاری ئێستای كەركوك بە وەكالەت پێكهێناوە بە ناوی "هاوپەیمانێتی عەرەبی لە كەركوك" و پێكدێت لەم لایەنانە: * پرۆژەی عەرەبی لە كەركوك: بەسەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر * حزبی حەل: بەسەرۆكایەتی جەمال كەربولی *بەرەی عێراقی بۆ دیالۆگی نیشتمانی: بەسەرۆكایەتی ساڵح موتڵەگ * للعراق متحدون: بەسەرۆكایەتی ئوسامە نوجەیفی * حزبی حەقی نیشتمانی: بەسەرۆكایەتی ئەحمەد عەبد حەمادی * گردبوونەوەی كۆماری عێراقی: بەسەرۆكایەتی محەمەد هادی عەبدولڕەحیم * گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاكسازی: بەسەرۆكایەتی سەلیم جبوری * حزبی حیوار‌و تەغیر: بەسەرۆكایەتی حامد موتڵەگ كەركوك‌و پێكهاتەی توركمان لە خولی ئێستای پەرلەمانی عێراقدا توركمانەكانی كەركوك دوو كورسییان لە پەرلەمانی عێراق هەیە كە سەربە بەرەی توركمانین, بۆ هەڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبەر بەرەی توركمانی چوەتە نا‌و هاوپەیمانێتییەكی عەرەبە سوننەكانەوە كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی عێراق سەرۆكایەتی دەكات بەناوی " هاوپەیمانێتی پێشكەوتنی نیشتمانی"و لەم لایانانەی خوارەوە پێكدێن: * حزبی پێشكەوتن: بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی * تجمع التعاون : بەسەرۆكایەتی عەلی فەرحان حەمید * الخیار العربی: بەسەرۆكایەتی عەبدولكەریم عەلی عەبتان جبوری * حزبی حەقی نیشتمانی: بەسەرۆكایەتی ئەحمەد مەساری * بەرەی توركمانی: بەسەرۆكایەتی حەسەن تۆران * گردبونەوەی " نهچە جبل" بەسەرۆكایەتی ئەكرەم عەساف پێكهاتەی كورد لایەنە كوردیەكان لە پارێزگای كەركوك بەجیا دەچنە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوەو لەسەر هاوپەیمانێتی رێكنەكەوتن. یەكێتی نیشتمانی كوردستان: لە هەڵبژاردنی رابردودا (6) كورسی لە پارێزگای كەركوك هەبوو بۆ هەڵبژاردنی داهانوو چەند كاندیدێكی بە ناڕەسمی دیاری كردووە لەوانە : ئاڵا تاڵەبانی، د. شیلان، د. بورهان پارتی دیموكرانی كوردستان: لە هەڵبژاردنی رابردوو بەشداری نەكرد بۆ هەڵبژاردنی رابردوو ناوی كاندیدەكانی بەرەسمی راگەیاندووە لە بازنەی (1) شاخەوان عەبدوڵا لە بازنەی (2) نەجوا كاكەیی. نەوەی نوێ: مەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی رابردوو لە كەركوك (13 هەزارو 665) دەنگی بەدەستهێنا‌وە، تا ئێستا بەرەسمی ناوی هیچ كاندیدێكی رانەگەیاندووە، بەڵام لەناو جولانەوەی نەوەی نوێوە ناوی ( ئومێد محەمەد) دێت وەك كاندیدی نەوەی نوێ بزوتنەوەی گۆڕان: بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای كەركوك یەك كاندیدی دەبێت هێشتا بەرەسمی ناوی ئەو كاندیدەی رانەگەیاندووە بەڵام سەرچاوەیەك لەناو بزوتنەوەی گۆڕانەوە بە (درەو)ی راگەیاند تا ئێستا دوو كەس ناویان هاتووە ( وریا ناوێك + د. محەمەد شوانی) هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كاندیدیان لە پارێزگای كەركوك نابێت. بزوتنەوەی ئیسلامی لە بازنەی دوو ( حسێن شێخانی) كاندید كردووە حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان: ( رێباز محەمەد) بۆ بازنەی (1) هەژار كاكەیی بۆ بازنەی (2) كاندید كردووە، لە هەڵبژاردنی رابردودا حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان: (7 هەزارو 509) دەنگی بەدەستهێنا‌وە حزبی زەحمەتكێشان لە پارێزگای كەركوك ( شوان محەمەد ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هاوپەیمانی نیشتمانی: مامۆستا سەلامی كاندید كردووە.
(درەو): كۆمەڵی دادگەریی و یەكگرتووی ئیسلامی بە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی دەچنە هەڵبژاردنەوە. کرۆکی رێککەوتنەکەی کۆمەڵ و یەکگرتوو لەگەڵ یەکێتی هەماهەنگیکردنە لەسەر ئاستی بازنەکانی هەڵبژاردن و بەمشێوەیە: 🔹(2) كورسی بۆ كۆمەڵ لە سلێمانی 🔹(2) كورسی بۆ یەكگرتوو لە سلێمانی و دهۆك. لە چەند رۆژی رابردوودا یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق چوونە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی. رێککەوتنی کۆمەڵ و یەکێتی بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە کراوەو کرۆکەکەی دەست (درەو) کەوتووە، کۆمەڵ و یەکێتی بەمشێوەیە لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن رێککەوتوون: پارێزگای سلێمانی پارێزگای سلێمانی (18) كورسی بۆ دیاریكراوە كە بەسەر (5) بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بووە. • كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2018ی عێراقدا لە پارێزگای سلێمانی (51 هەزارو 563) دەنگی بەدەستهێنا‌وە. • كۆمەڵ دوو كاندیدی لە دوو بازنەی پارێزگای سلێمانی دەبێت و بازنەكانی تر جێ دەهێڵێت بۆ یەكێتی. • لە بازنەی هەڵەبجە: (ئەحمەد حاجی رەشید) كاندیدی کۆمەڵە، لەم بازنەیەدا كۆمەڵ لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا (15 هەزارو 946) دەنگی هەبووە. • لە بازنەی راپەڕین: (سۆران عومەر) كاندیدی کۆمەڵە، لەم بازنەیە لە هەڵبپاردن رابردوودا كۆمەڵ (20 هەزارو 893) دەنگی هەبووە. پارێزگای هەولێر: لە هەولێر (عەبدولستار مەجید) كاندیدی کۆمەڵە، لە هەڵبژاردنی رابردوودا كۆمەڵ لەم پاێزگایەدا (36 هەزارو 784) دەنگی بەدەستهێنا‌وە. رێککەوتنی یەکگرتوو لەگەڵ یەکێتی بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەسەر ئاستی بازنەکان لەنێوان یەکگرتوو و یەکێتیدا کراوە: • یەكگرتوو لە پارێزگای سلێمانی (30 هەزارو 19) دەنگی هەیە. • یەكگرتوو لە بازنەی هەڵەبجە: (موسەننا ئەمین)ی كاندید كردووە، لەم بازنەیە یەكگرتوو ( 14 هەزارو 541) دەنگی بەدەستهێنا‌وە. • یەكگرتوو تەواوی بازنەكانی تر بە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی، بۆ یەکێتی بجێدەهێڵیت. • لە پارێزگای دهۆك یەكگرتوو: (جەمال كۆچەر) كاندید دەكات. • لە پارێزگای دهۆك لە هەڵبژاردنی رابردوودا یەكگرتوو (43 هەزارو 525) دەنگی هەبووە. • یەكگرتوو كۆمەڵ لە پارێزگای كەركوك كاندیدیان نابێت و لەچوار چێوەی ئەو رێككەوتنە بازنەی دەنگدانیان بۆ یەكێتی جێدەهێڵن. • لە پارێزگای هەولێریش یەكگرتوو كاندیدی نابێت و كۆمەڵیش تەنیا لە یەك بازنە كاندیدی دەبێـت.
(درەو): بزوتنەوەی گۆڕان لە سێ پارێزگاكەی هەرێم‌و كەركوك، شەش كاندیدی دەبێت، ئەمە لە چوارچێوەی رێككەوتنێكدایە كە لەگەڵ یەكێتی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كردویەتی‌و ئێستا رێككەوتنەكە چاوەڕێی ئیمزاكردنە. چاوەڕوانی ئیمزاكردنە رۆژی 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەدەچێت، دوای چەند مانگێك گفتوگۆ دور لە چاوی میدیاكان، دواجار بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتمانی گەیشتنە رێككەوتن لەسەرئەوەی پێكەوە بچنە نا‌و هەڵبژاردنەكەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان كۆتایی هاتووە‌و ئێستا تەنیا ئیمزاكردنی ماوە. (درەو) زانیویەتی، تەنیا دوێنێ، چەند جارێك بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكانی یەكێتی چوونەتە گردی زەرگەتە، مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی‌و لەگەڵ رێكخەری گشتی‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان كۆبونەتەوە. ئەمە دواین گەڕی كۆبونەوەكانی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان بوو، چونكە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو دواین وادەیە بۆ رادەستكردنی ناوی كاندید‌و هاوپەیمانێتییە سیاسییەكان بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق. كاندیدەكانی گۆڕان بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان سەرقاڵی ئامادەكردنی ناوی كاندیدەكانیەتی‌و لیستی كۆتایی تائێستا پەسەند نەكراوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ یەكێتیدا كردویەتی، گۆڕان (6) كاندیدی دەبێت، تا ساتی نوسینی ئەم هەواڵە، كاندیدەكانی گۆڕان بۆ بازنەكانی هەڵبژاردن ئەمانەن: * لە بازنەكانی نا‌و شاری سلێمانی گۆڕان ئەمانەی كاندیدكردووە: - شوناس شێركۆ جدی - د. رێزان ئەحمەد هەردی - بەرزان شێخ محەمەد * لە بازنەی ناوچەی گەرمیان، گۆڕان (هۆشیار عومەر عەلی) كاندیدكردووە، لە بازنەی گەرمیان غالب محەمەد بە سەربەخۆ كاندیدە. * لە بازنەی دەڤەری راپەڕین، چەند كەسێك لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان خۆیان كاندیدكردووە، كە ئەمانەن: - عەلی قادر - رەسوڵ بچكۆل - هێرش عەبدلڕەحمان (لە ئەمریكا نیشتەجێیە) - بەكر بایز لەم بازنەیە، (بەكر بایز) چانسی ئەوەی هەیە ببێت بەكاندیدی بزوتنەوەكەی. لە هەولێر ( برزۆ مەجید ) ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان كاندیدە • بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی پارێزگای هەڵەبجە هیچ كاندیدێكی نابێت، چونكە یەكێتی‌و كۆمەڵ‌و یەكگرتوو لەسەر كورسییەكانی ئەو ناوچەیە رێككەوتنیان كردووە. • بۆ پارێزگای كەركوك بزوتنەوەی گۆڕان تەنها بە یەك كاندید بەشداری دەكات كە ئەویش (وریا )ناوێكە. هەڵوێستی پارتی ! پارتی دیموكراتی كوردستان لە هاوپەیمانێتیكردنی یەكێتی‌و گۆڕان توڕە‌و نیگەرانە، هەڕەشەی كۆتاییهێنانی بە پەیوەندییەكانی كردووە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا. بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی گۆڕان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی كردووە‌و لە ناوەڕۆكی رێككەوتنەكەی گۆڕان‌و یەكێتی ئاگاداریكردوەتەوەو رایگەیاندووە:" رێككەوتنەكەیان بۆ دژایەتیكردنی پارتی نیە". پاش ماوەیەك فازل میرانی وەڵام‌و هەڵوێستی پارتی بە رێكخەری گشتی گۆڕان راگەیاندووەو جەختیكردوەتەوە:" پارتی توڕە‌و نیگەرانە لەو رێككەوتنە"و هەڕەشەی ئەوەشی كردووە، پارتی كۆتایی بە هەموو پەیوەندییەكانی دەهێنێت لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا. پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتنێكی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم‌و دەیەوێت ئەم رێككەوتنەی لەگەڵ گۆڕاندا گشتگیر بكات، بەڵام گۆڕان جەختدەكاتەوە كە ئەو رێككەوتنە تەنها تایبەت بە پێكهێنانی حكومەت‌و پەیوەندی نیە بە پرسی هەڵبژاردنەكانەوە.
درەو: كورد بەجیا دەچێتە پرۆسەی هەڵبژاردنی كەركوكەوە، یەكێتی و پارتی و نەوەی نوێ و سۆسیالیست و بزوتنەوەی ئیسلامی و زەحمەتكێشان بە جیا كاندیدی خۆیان یەكلاكردووەتەوەو یەكگرتوو و كۆمەڵ، لە گەڵ یەكێتی رێككەوتوون و كاندیدیان لە كەركوك نابێت، بەشێك لە كاندیدی حزبەكان یەكلاكراونەتەوەو پێش وادەی كۆتایی نا‌و تۆماركردن كاندیدەكانیان پێشكەش دەكەن كۆبونەوەی رێكنەكەوتن ئەمڕۆ نوێنەری لایەنە كوردیەكان لە مەڵبەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك كۆبونەوە، پرسی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق گفتوگۆی لەسەر كراوە، بە پێی زانیارییەكانی (درەو) لە كۆبونەوەكەدا هەریەك لە ( یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگەری) رایانگەیاندووە كە ئەوان كاندیدیان نابێت لە كەركوك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، كۆمەڵ و یەكگرتوو جۆرێك لە تەنسیق و رێككەوتنیان لەگەڵ یەكێتی هەیە لە پارێزگاكانی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو. بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارێزگای كەركوك كە خاوەنی (12) كورسی پەرلەمانە، دابەشكراوە بەسەر (3) بازنەی هەڵبژاردندا، بازنەكانی هەڵبژاردن دوو جۆر ململانێی دروستكردووە، ململانێیەك لەنێوان پێكهاتەكان‌و ململانێیەك لەناو هەر پێكهاتەیەكدا، لایەنە كوردیەكان چاویان لە كۆی كورسیەكانی بازنەی (1)ی كەركوك كە (5) كورسی لەو بازنەیەدا هەیە‌و بازنەی (2) كە چوار كورسی هەیە، كورد چاوی لە (2) كورسی ئەو بازنەیەشە، بەڵام كورد بە كاندید و لیستی جیا بەشداری دەكات لەو بازنانەدا. كاندیدەكانی یەكێتی لە كەركوك یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی پێشوو لە پارێزگای كەركوك (6) كورسی بەدەستهێنا‌و (177 هەزارو 920) دەنگی هەبوو لە ئێستاداد ەیەوێت پارێزگاری لە دەنگو كورسیەكانی بكات زۆرترین تەركیزی لەسەر دوو بازنەیە بازنەی (1 ) كە (5) كورسیەو بازنەی (2) كە (4) كورسیە. بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) یەكێتی لە پارێزگای كەركوك بە ڵێنیداوە پەرلەمانتارانی كاندید نەكاتەوە جگە لە ئاڵا تاڵەبانی. تا ئێستا ناوی بە شێك لە كاندیدەكانی یەكێتی لە كەركوك: لە بازنەی (1) • ئاڵا تاڵەبانی • د. شیلان هاوسەری ستران عەبدوڵا • شێخ حەسیب • د. بورهان • هۆشمەند لە بازنەی (2) یەكێتی پشتیوانی لە بەشێك لە كاندیدە سەربەخۆكان و كاندی كاكەییەكان دەكات. پارتی لە كەركوك لە هەڵبژاردنی پێشوودا پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری نەكردوو بڕیاریداوە بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بكات. لە بازنەی (1) • شاخەوان عەبدوڵا ( بەڵام بەهۆی ئەوەی چاوی لەوەیە بكرێتە جێگری وەزیری ناوخۆی عێراق بۆیە پێدەچێت بكشێتەوە) • شێرزاد رەشید بەرێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك • لیوا ئەحمەد سابیر لیوای خانەنشین • د. درەخشان نەوەی نوێ: لە پارێزگای كەركوك جولانەوەی نەوەی نوێ بە لیستی جیا بەشداری دەكات و لە بازنەی (1) كاندیدی هەیە. لە هەڵبژاردنی رابردوودا جوڵانەوەی نەوەی نوێ: (13 هەزارو 665) دەنگی بەدەستهێنا‌وە كاكەییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كاكەییەكان شەش كاندیدیان هەیە بە تایبەت بۆ بازنەی (2) كە قەزای داقوق و ناوچەكانی دەورەبەرێتی و زۆرترین ژمانرەی دانیشتوانی كاكەیی تێدا نیشتەجێیە. لە بزوتنەوەی گۆڕانیش ناوی دوو كەسێك دەهێنرێت ( وریا ناوێك + د. محەمەد ) كو لە كەركوك گۆڕأن یەك كاندیدی دەبێت بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە شاری كەركوك بە كاندیدی سەربەخۆ بەشداری دەكات : - لە بازنەی دوو ( حسێن شێخانی) كاندیدی بزوتنەوەی ئیسلامیە حزبی سۆسیالیست: حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان بە لیستی جیا لە كەركوك بەشداری دەكات بۆ هەر دوو بارزنەی ( 1 + 2) دوو كاندیدی هەیە. لە هەڵبژاردنی رابردودا حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان: (7 هەزارو 509) دەنگی بەدەستهێنا‌وە هاوپەیمانی نیشتمانی لە شاری كەركوك كاندیدێكی بەناوی مامۆستا سەلام هەیە. كەركوك لەدواین هەڵبژاردندا لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا كە 12ی ئایاری 2018 بەڕێوەچوو، لە پارێزگای كەركوك پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری هەڵبژاردنی نەكرد، بەبێ پارتی ئەنجامی هەڵبژاردن بەمشێوەیە بوو: لە كۆی (12) كورسی‌و ( 487 هەزارو 142 ) دەنگدەر: * یەكێتی نیشتیمانی: (6) كورسی‌و ( 177 هەزارو 920) دەنگی بەدەستهێنا * هاوپەیمانی عەرەبی: (3) كورسی‌و (86 هەزارو 452) دەنگی بەدەستهێنا * بەرەی توركمانی: (3) كورسی‌و (82 هەزارو 33) دەنگی بەدەستهێنا * لیستی نیشتیمانی كە پێكهاتبوو لە (بزوتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەریی، كۆمەڵی ئیسلامی): (14 هەزارو 914) دەنگی بەدەستهێنا‌و هیچ كورسییەكی نەبردەوە * جوڵانەوەی نەوەی نوێ: (13 هەزارو 665) دەنگی بەدەستهێنا‌و هیچ كورسییەكی نەبردەوە * حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان: (7 هەزارو 509) دەنگی بەدەستهێنا‌و هیچ كورسییەكی نەبردەوە * یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: (4 هەزارو 784) دەنگی بەدەستهێنا‌و هیچ كورسییەكی نەبردەوە بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بەگوێرەی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان، كەركوك دابەشكراوە بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردندا بەمشێوەیە: بازنەی یەكەم: رۆژهەڵاتی قەزای ناوەندی كەركوك ئەمە گەورەترین بازنەی هەڵبژاردنە لە پارێزگای كەركوك، لەكۆی (12) كورسی پارێزگاكە، (5) كورسی پەرلەمانی داهاتووی عێراق لەم بازنەیەدا یەكلادەبێتەوە، (4) كورسییان بۆ پیاو و كورسییەكیش بە كۆتا ژن دەیبات. ئەم بازنەیە، دەنگدەرانی خۆرهەڵاتی شاری كەركوك دەگرێتەوە، كە زۆرینەیان كوردن‌و بریتییە لە ناوچەكانی (رەحیماوە، عەرەفە، شۆریجە، موسەڵا، ئیسكان، بەشێكی قۆرییە، قادسیەی یەك، حورییە، پردێ، دوبز، لەیلان). كورد چاوی لەوەیە هەر پێنج كورسیەكەی ئەم بازنەیە بباتەوە، چونكەی زۆرینەی دەنگدەرانی ئەم بازنەیە ناوچەیە كوردن، بۆ زانینی ئاستی پێگەی جەماوەریی لایەنە كوردییەكان لەم بازنەیەدا، پەنا بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2014دا دەبەین‌و ئەنجامی دواین هەڵبژاردن وەرناگرین كە ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، بەوپێیەی ئەو هەڵبژاردنە بەتێكڕا لەسەر ئاستی عێراق گومانی ساختەكاری گەورەی لەسەر دانرا. بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ساڵی 2014، لەم بازنەیەدا دەنگی پێكهاتەكانی كەركوك بەمشێوەیە بووە: • كورد: 215 هەزار دەنگ • عەرەب: 16 هەزار دەنگ • توركمان: 10 هەزار دەنگ بازنەی دووەم: قەزای ناوەند/ ناوەڕاستی شاری كەركوك ئەم بازنەیە بە دووەم گەورە بازنەی هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك دادەنرێت، (4) كورسی پەرلەمانی عێراق لەم بازنەیەدا یەكلادەبێتەوە، (3) كورسی پیاو دەیبات‌و كورسییەكەی تریش بەشێوەی "كۆتا" بۆ ژنێك دەبێت. ئەم بازنەیە ناوچەكانی (تسعین یەك‌و دوو، داقوق، قۆریە - ئەڵماس، رێگای بەغدا، واستی، قادسیەی 2، تازە- رشاد 1، چەند ناوەندێكی موسەڵا، حەی عەسكەری، خاسە، سەورە، ریاز 3و یایچی) دەگرێتەوە، زۆربەی ململانێیەكانی لیستەكان لەسەر ئەم بازنەیەیە، بەوپێیەی توركمان ئەم بازنەیە بە پێگەی بەهێزی خۆی دەزانێت‌و چاوی لەوەیە زۆرینەی كورسییەكانی بازنەكە ببات، ئەمە لەكاتێكدایە پێكهاتەی عەرەب چاوی لە كورسییەكی ئەم بازنەیەیەو كوردیش دەیەوێت كورسییەك بۆ دوو كورسی بازنەكە ببات. لە هەڵبژاردنی 2014دا، دەنگی پێكهاتەكان لەم بازنە پڕكێشمەكێشە بەمشێوەیە بووە: دەنگی كورد: 71 هەزار دەنگ • عەرەب: 47 هەزار دەنگ • توركمان: 79 هەزار دەنگ بازنەی سێیەم: حەویجەو ریاز ئەم بازنەیە بچوكترین بازنەی هەڵبژاردنە لە پارێزگای كەركوك‌و (3) كورسی بەردەكەوێت‌و یەكێكیان بۆ "كۆتا"ی ژنانە. ئەم بازنەیە زیاتر باشور‌و باشوری خۆرئاوای پارێزگای كەركوك دەگرێتەوەو پێكهاتووە لە (ناوەندی حەویجە، تەواوی هەردوو ناحیەی عەباسی‌و زاب، لەگەڵ زۆرینەی ناحیەی رەشادو تازە). ئەم بازنەیە زۆرینەی دانیشتوانەكەی لە پێكهاتەی عەرەبەو لایەنە عەرەبییەكان دەیانەوێت هەر سێ كورسییەكەی بازنەكە ببەن. بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی 2014، دەنگی پێكهاتەكان لەم بازنەیەدا بەمشێوەیە بووە: • كورد: 40 هەزار دەنگ • عەرەب: 90 هەزار دەنگ • توركمان: 3 هەزار دەنگ
راپۆرت: درەو زیاتر لە سێ ساڵە سایلۆی سلێمانی روخێندراوە، بەڵام كۆمپانیای (هیوا رەئوف) بەبیانوی ئاشێكەوە لەناو زەوی سایلۆكەدا، پرۆژەی "داونتاون" جێبەجێ ناكات، وەبەرهێنانی سلێمانی دەڵێ كێشەی ئاشەكە چارەسەركراوە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ پرۆژەكە دەكات، پێشنیازێك هەیە ئەگەر كۆمپانیای (هیوا رەئوف) پرۆژەكە جێبەجێ نەكات، زەوی سایلۆكەی لێوەردەگیرێتەوە، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. لەبارەی گرێبەستی سایلۆكەوە زیاتر لە سێ ساڵە سایلۆی سلێمانی روخێندراوە، بەڵام شوێنەكەی بە بەتاڵی ماوەتەوە‌و هیچ پرۆژەیەكی لەسەر جێبەجێ نەكراوە. روبەری ئەم زەوییە (67 هەزارز 500) مەترە، واتە نزیكەی 27 دۆنمە، حكومەت ئەم زەوییەی خستە كێبركێوە لەنێوان (14) كۆمپانیای وەبەرهێناندا، لەكۆتایدا زەوییەكە بۆ كۆمپانیای (هیوا رەئوف) دەرچوو. زەویی سایلۆی سلێمانی كە دەكەوێتە ناوچەیەكی ستراتیژیی‌و گرنگەوە لەڕووی ئابورییەوە، بە سێ مەرج درا بە كۆمپانیای (هیوا رەئوف): مەرجی یەكەم: كۆمپانیای هیوا رەئوف سایلۆیەكی (40 هەزار) تەنیی گەنم، لە قەزای (سەیدسادق- شانەدەری) دروست بكات، كۆمپانیاكە ئەم مەرجەی جێبەجێ كرد‌و لە ماوەی كەمتر لە ساڵێك‌و بەدیاریكراوی لە رۆژی 28ی ئایاری 2015دا سایلۆكەی تەواو كرد‌و رادەستی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كرد، تێچووی ئەم سایلۆیە بە بڕی (15 ملیار‌و 600 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا، روبەری ئەم سایلۆیە (40) دۆنم زەوییە، بەڵام سایلۆكە چەندین كەموكورتی تێدایە، رەمەزان نامیق كەریم سەرۆكی لیژنەی پلان‌و پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە خۆی خەڵكی سەیدسادقە‌و لە نزیكەوە ئاگاداری پرۆژەكەیە، بەچەندین خاڵ كەموكورتییەكانی ئەم سایلۆیەی خستوەتەڕوو، كە ئەمانەن: • سایلۆكە سیاجێكی تەنكی هەیە‌و رۆژانە ئاژەڵ‌و پەلەوەرو مەڕوماڵاتی دانیشتوانی ناوچەكە دەچنە نا‌و سایلۆكەوە. • نەبوونی پاسەوانی تایبەت بە سایلۆكە. • كەمی فەرمانبەر بەتایبەتی لە وەرزی وەرگرتنی گەنمدا. • نەبوونی كارەبای نیشتمانی بەردەوام. • نەبوونی ئامێری ساردكەرەوەی پێویست لە سایلۆكەدا بەتایبەت لە وەرزی هاویندا. • نەبوونی ئامێری یەدەگ لەبەشی تاقیگەو بەشە گرنگەكانی تری سایلۆكە. مەرجی دووەم: مەرجی دووەم بۆ پێدانی زەوی سایلۆی سلێمانی بە كۆمپانیای (هیوا رەئوف) ئەوەبوو، ئەم كۆمپانیایە بینای كۆمەڵگەی فەرمانگەكانی بازرگانی‌و پیشەسازی لەناو شاری سلێمانی بە تێچوی (3 ملیار) دینار دروست بكات، كۆمپانیاكە ئەم مەرجەشی جێبەجێ كرد‌و بیناكەی لە رۆژی 11ی ئابی 2014دا رادەستی حكومەت كرد. كۆمپانیای (هیوا رەئوف) تێكڕای تێچووی جێبەجێكردنی پرۆژەی سایلۆكەی سەیدساق‌و بینای فەرمانگە بازرگانییەكان لە سلێمانی بە بڕی (18 ملیار و 600 ملیۆن) دینار دەخەمڵێنێت. مەرجی سێیەم: دوای جێبەجێكردنی مەرجی یەكەم‌و دووەم، زەوی سایلۆی سلێمانی دەدرێت بە كۆمپانیای (هیوا رەئوف) بەو مەرجەی لەسەر ئەم زەوییە كۆمەڵگەیەكی گەورەی (گەشتیاری، بازرگانی، نیشتەجێبوون) دروست بكات بەناو پرۆژەی "داونتاون". بەپێی ئەو پرۆپۆزەڵەی كە پەسەندكراوە، پرۆژەی "داونتاون" ئەمانە لەخۆدەگرێت: • (8) تاوەری نیشتەجێبوون • مۆڵێك • دوو هۆتێل • دوو باخچەی سەوزایی تێچووی جێبەجێكردنی ئەم پرۆژانە لەسەر زەوی سایلۆی كۆنی سلێمانی بە بڕی (250 ملیۆن) دۆلار خەمڵێندراوە. تەقاندنەوەی سایلۆ كۆنەكە كۆمپانیای (هیوا رەئوف) لەچوارچێوەی ئەم گرێبەستەدا، 2ی شوباتی 2018 بینای سایلۆی كۆنی سلێمانی تەقاندەوە، ئەمە لەكاتی خۆیدا جۆرێك لە ناڕەزایەتی دروست كرد، هەندێك كەس رەخنەیان هەبوو، بینای سایلۆیان بە یەكێك لە معالیمەكانی شار ناودەبرد، دژی تەقاندنەوەی بوون، دیمەنی روخاندنی سایلۆكە سەرەنجڕاكێش بوو، خەڵك بۆ وێنەگرتن لە نزیك سایلۆكە كۆبونەوە، تەلەفزیۆنی "نەشناڵ جیۆگرافیك" دیكۆمێنتارییەكی لەسەر پرۆسەی تەقاندنەوەكە تۆماركرد. هەردوو كۆمپانیای (ASI)ی ئەمریكی‌و (EGE NITRO)ی توركی سەرپەرەشتی پرۆسەی تەقاندنەوەی سایلۆكەیان كرد. سایلۆی كۆنی سلێمانی لە ساڵی 1978 لەلایەن بەڵێندەرانی روسییەوە دروستكرا بوو، بەڵام بەهۆی جەنگە یەك لەدوای یەكەكانی ناوچەكەوە، پرۆژەكە بەتەواونەكراوی مایەوە. سایلۆی كۆنی سلێمانی لە سێ بەشی سەرەكی پێكهاتبوو، دوو گەنجینە بە بەرزی 40 مەترو تاوەرێك بە بەرزی 60 مەتر. ئاشێك دەبێتە بەهانە ! دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە تەقاندنەوەی بینای سایلۆی كۆنی سلێمانی، هێشتا زەوییەكەی بەبەتاڵی ماوەتەوە‌و هیچ پرۆژەیەكی لەسەر جێبەجێ نەكراوە. كۆمپانیای (هیوا رەئوف) بوونی ئاشتێكی لەناو زەوی سایلۆی كۆن كردووە بەبەهانە بۆ جێبەجێ نەكردنی پرۆژەی "داونتاون"، ئەم ئاشە خاوەندارێتییەكەی بۆ ماڵی (سەعد كۆڵەك) دەگەڕێتەوە‌و ناوی كۆمپانیای ئاردی (سەفین)ە‌و كۆمپانیای مستەفا خاوەندارێتی دەكات. هەندێك لەوانەی ئاگاداری كێشەی ئەم پرۆژەیەن‌و (درەو) قسەی لەگەڵ كردوون، دەڵێن، كۆمپانیای هیوا رەئوف ئاشەكەی كردووە بەبەهانەی بۆ ئەوەی پرۆژەكە جێبەجێ نەكات، چونكە ئاشەكە دەكەوێتە شوێنێكی دوری نا‌و زەوییەكە‌و كۆمپانیاكەی دەیتوانی دەست بەكاركردن بكات تا ئەوكاتەی كێشەی ئاشەكە چارەسەر دەكرێت. شارەوانی سلێمانی پارچە زەوییەكی لەڕێگەی سلێمانی- تاسلوجە بۆ كۆمپانیای مستەفا تەرخانكردووە، بۆئەوەی ئاشەكەی لەناو زەوی سایلۆی كۆنی سلێمانی بگوازێتەوە، سەرەتا ئەم كۆمپانیایە پارچە زەوییەكەی تاسلوجەی بەدڵ نەبوو، داوای دەكرد بۆی بگوڕنەوە بە پارچە زەوییەكی تر، بەڵام بەپێی قسەی بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، ئێستا كۆمپانیای مستەفا قایل بووە بە پارچە زەوییەكەی تاسلوجە. عەزیز سەعید بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بە (درەو)ی راگەیاند، ئێستا لقێكی كۆمپانیای ئاردی سەفینمان لەناو زەوی سایلۆی سلێمانی گواستوەتەوە‌و لقێكی تر ماوە‌و بەمزوانە ئەمەش لادەبرێت‌و هیچ كێشەیەك لەبەردەم جێبەجێكردنی پرۆژەی "داونتاون"دا نامێنێت. بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، كۆمپانیای ئاردی سەفین بەڵێنیداوە لەسەر ئەم ئەو زەوییەی لەرێگەی سلێمانی- تاسلوجە پێی دراوە، دوو براندی ئەڵمانی پێشكەش بكات، بەڵام بەهۆی شەڕی "داعش"ەوە ئەو براندانەی كە ناوی هێناون پاشگەزبونەتەوە‌و كۆمپانیای ئاردەكە دوای كردووە رەزامەندی پێبدرێت لەسەر هێنانی دوو براندی تر، بەڵام شارەوانی ئەمەی رەتكردوەتەوە. چارەنوسی داونتاونەكەی سلێمانی بەهۆی قەیرانی داراییەوە، كۆمپانیای هیوا رەئوف بەجۆرێك پاشەكشەی لە جێبەجێكردنی پرۆژەی "داونتاون"ی سلێمانی كرد، رەمەزان نامیق سەرۆكی لیژنەی پلان‌و پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (درەو)ی راگەیاند، بەهانەكانی كۆمپانیای (هیوا رەئوف) بۆ جێبەجێنەكردنی پرۆژەكە لەسەر زەوی سایلۆی سلێمانی، بەلای پارێزگار‌و وەبەرهێنان‌و شارەوانی سلێمانییەوە لە جێگای خۆیدا نەبووە. "ئێستا كۆمپانیای هیوا رەئوف كێشەكە دەخاتە ئەستۆی ئاشەكەی كۆمپانیای سەفین، كۆمپانیای سەفین دەخاتە ئەستۆی شارەوانی، شارەوانی دەیخاتە ئەستۆی ئەو دوو براندە". رەمەزان نامیق وتی:" لەچەند هەفتەی رابردوودا سەردانی پارێزگارمان كردووە، پرۆژەیەكمان خستە بەردەستی زەویەكی تر بدرێتە ئەو ئاشە، ئەگەر هیچ لایەنێكیان پابەند نەبوون، ئەوا حساباتێك لەگەڵ كۆمپانیای هیوا رەئوف بكەن‌و پرۆژەكەی لێوەربگیرێتەوەو بدرێت بە كۆمپانیایەكی تر".
درەو: - سەرجەمی قەرزی حكومەت لای بازرگانان سەمایەداران ( 902 ملیار) دینارەو تەنیا ( 2 ملیار) دیناری گەراوەتەوە - ( 2 هەزارو 438 ) شەهیدی سەنگەر ووردبینی بۆكراوە ( 805) كەس تێبینیان لەسەرەو ( 110) كەس نایان گرێتەوە. - لە ووردبینی موچەی خانەنشینی ( 109) بەرێوەبەری گشتی (77 ملیۆن و 120 هەزار دینار) گەڕاوەتەوە. - لە كۆی (361) دۆسیەی تاقانەكانی جینۆساید(3) تاقانەیان تێبینیان لەسەرەو (133) كەسیان نایانگرێتەوە. حكومەتی هەرێمی كوردستان راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە موچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان ژمارە (2)ی ساڵی 2020 ی ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كردوە. پوختەكەی: ئەم رێنماییانە پێویستە دەربچن. هەڵوەشانەوەی مینحەی ( 13 هەزارو 282) بەخێوكەر بە فەرمانی ژمارە (48) لە 24/2/2020 كە مانگانە ( 996 ملیۆن و 150 هەزار) دینار دەكات پێداچونەوە بە دۆسیەی شەهیدان و ئەنفالكراوان. شەهیدی سەنگەر: لە (37 هەزارو 575) كەس ( 2 هەزارو 438 ) كەس وردبینیان بۆ كراوە، ( هەزارو 523 ) كەس پەسەند كراون و ( 805) كەس تێبینیان لەسەرەو ( 110) كەس نایان گرێتەوە. لە كۆی گشتی ( شەهیدانی سەنگەر، شەهیدی هاوڵاتی، شەهیدی جینۆساید) كە وربینیان بۆ كراوە لە ( 70 هەزارو 331) دۆسیە، ( 7 هەزارو 278) كەس وردبینی كراوە ( 4 هەزارو 299) كەسیان پەسەنكراون، ( هەزارو 776) كەسیان تێبینی لەسەرە، ( 411) كەسیان نایانگرێتەوە. وردبینی كردن لە تاقانەكانی جینۆسایدا لە ( 361) دۆسیە، (361) كەسیان ووردبینیان بۆ كراوە، ( 225) تاقانەیان پەسەندكراون، (3) یان تێبینیان لەسەرە، (133) كەسیان نایانگرێتەوە. ( 9 هەزار و 202) دۆسیەی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی ووردبینیان بۆ كراوە. زیندانیانی سیاسی: لە (23 هەزارو 769) دۆسیەی زیندانیانی سیاسی، ( 984) كەسیان وردبینیان بۆ كراوە ( 611) دۆسیەیان پەسەندكراوەو، ( 373) كەسیان تێبینیان لەسەرە. وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی. دووبارە بوونەوە ژمارەی كەمئەندامانی فەرمانبەر : ( 13 هەزارو 249) كەمئەندام. ژمارەی كۆدی بایۆمەتری دووجار دوبارە: ( 648) كەمئەندام ژمارەی كۆدی بایۆمەتری سێ‌جار دوبارە: ( 17) كەمئەندام ژمارەی كۆدی بایۆمەتری چوارجار دوبارە: ( 1) كەمئەندام پێكهێنانی لیژنە لاوەكیەكان بۆ ووردبینی و پێداچوونەوە بە كەم و كوڕی لیستەكانی كەمئەندامان كە كۆی گشتیان ( 88 هەزارو 867) كەمئەندامە. لەكۆی (5 هەزارو 663) ناوی دووبارە (75%)ی ناوەكان دووبارە نین، بەڵكو ناوی سەرپەرشتیان زیاتر لە دەرماڵەیەكی هەیە. لە كۆی ( 5 هەزارو 663) ناوی دووبارە رێژەی (25%)ی ناوەكان دووبارەن. لە ئیدارەی گەرمیان لەكۆی ( 181) ناوی دووبارە تەنیا ( 74) نا‌و شایستەی بڕینەو (64) نا‌و بڕاوە. لە ئیدارەی راپەڕین لەكۆی ( 210) نا‌و تەنیا ( 35) نا‌و دووبارەن. وەزارەتی دارایی: ئەم هەنگاوانە گیراوەتە بەر سەبارەت بە وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانیەكان. كۆی گشتی قەرزەكان ( 511 ملیار‌و 413 ملیۆن و 706 هەزار) دینار سەرجەمی گشتی سود: ( 394 ملیار‌و 159 ملیۆن و 980 هەزار) دینار سەرجەمی قەرزی گەڕاوە: ( 2 ملیار‌و 911 ملیۆن و 705 هەزار) دینار. سەرجەمی قەرزی ماوە ( 902 ملیار‌و 661 ملیۆن و 980 هەزار) دینار هەمواری موچەی خانەنشینی بەناونیشانی شارەزا كە ژمارەیان ( 494 ) خانەنشینە برێ ( 410 ملیۆن و 367 هەزار) دینار گەراوەتەوە لە دۆسیەی خانەنشینی دادوەرەكاندا بڕی ( 87 ملیۆن و 483 هەزار) دینار گەراوەتەوە لە موچەی خانەنشینی ( 109) بەرێوەبەری گشتی ( 77 ملیۆن و 120 هەزار دینار) گەراوەتەوە. خانەنشینی وەزیر و بریكاری وەزیر و راوێژكار‌و بەریوەبەری گشتی، لیستێك كە پێكهاتووە لە ( 1 هەزارو 169) كەس رەوانەی لیژنەی باڵای چاكسازی كراوە دەستنیشانكردنی لیستی ناوی دوو موچەیی: وەرگرتنی دوو موچەیی ( فەرمانبەر و فەرمانبەر ) كۆی ( هەزارو 639) كەس وەرگرتنی دوو موچەیی ( فەرملنبەر و خانەنشین) كۆی ( 8 هەزارو 147) كەس. وەرگرتنی دوو موچەیی ( خانەنشین و خانەنشین) كۆی ( 11 هەزارو 802 )كەس.
راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت كۆنگرەی 14ی پارتی و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، نێچیرڤان بارزانیان خستووەتە بەردەم دوو بژاردە، مانەوە لە هەولێر یاخود رۆیشتن بۆ كۆشكی سەلام لە بەغداد، ئەگەر نێچیرڤان پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەربگرێت، چی روو دەدات؟ یەكێتی و پارتی پۆستەكانی هەرێم و بەغداد چۆن دابەش دەكەنەوە؟ لە هەولێرەوە بۆ بەغداد ماوەیەكە سەرقاڵی ئەوەیە خۆی فێری زمانی عەرەبی بكات، زوو زوو دەچێتە بەغداد، كار گەیشتە ئەوەی چەند رۆژی رابردوو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "شەرقییە"، رەحمەتی بۆ رۆحی سەددام حسێن نارد، ئەمە دۆخی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە بەر لە بەڕێوەچوونی كۆنگرەی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق. سەرۆك ئەم رۆژانە نەك تەنیا لەڕووی سیاسییەوە، تەنانەت لە روخساریشدا جێگیر‌و سەقامگیر دەرناكەوێت، رۆژێك بە ریش‌و رۆژی دواتر بێ ریش دەردەكەوێت. 10ی تەموزی 2019، لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی ناوخۆیی بنەماڵەی بارزانیدا، كۆتایی بە ماوەی 17 ساڵ حوكمڕانی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتی حكومەت هێنرا، سەردەمێك كە دۆستەكانی نێچیرڤان بارزانی ناویان لێنابوو سەردەمی "دەوڵەتمەدار"، ئیتر لەوكاتەوە سەردەمی مەسرور بارزانی دەستیپێكردووە كە دۆستەكانی ناویان لێناوە "براگەورە". ئەمە ئاڵوگۆڕێكی ناوخۆیی بنەماڵە بوو، كە تێیدا مەسعود بارزانی دەستی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم هەڵگرت بۆ نێچیرڤان بارزانی برازای‌و نێچیرڤان بارزانیش دەستی لە پۆستی سەرۆكی حكومەت بۆ مەسرور بارزانی ئامۆزای هەڵگرت. نزیكەی دوو ساڵە نێچیرڤان بارزانی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بەدەستەوەیە، بەڵام هێشتا بە هەستیارییەوە مامەڵە دەكات‌و نایەوێت مەسعود بارزانی مامی زویر بكات، بەتایبەتیش لەكاتێكدا ئێستا پارتییەكان هێندەی دەستەواژەی "سەرۆك" بۆ مەسعود بارزانی بەكاردەهێنن، هێندە نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆك ناناسێنن. پۆستی سەرۆك لەسەردەمی نێچیرڤان بارزانیدا بەپێچەوانەی مەسعود بارزانی مامییەوە، بەتەواوەتی بووە بە پۆستێكی تەشریفاتی، ئەمە لەكاتێكدا بەپێی یاسا سەرۆك دەسەڵاتی باڵای جێبەجێكردن و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە‌و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان سەربە سەرۆكایەتی هەرێمە، پەیوەندییەكانی دەرەوەش هەر لای سەرۆكایەتییە. بەم دۆخەوە، ماوەیەكە كەسە نزیكەكانی قسەوباس لەبارەی ئەوە دەكەن، نێچیرڤان بارزانی دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی هەرێم ببێت‌و لەبری ئەوە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەربگرێت، ئەگەر پۆستەكان هەر تەشریفاتی بن، رەنگە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق باشتر بێت لە پۆستی سەرۆكی هەرێم. نێچیرڤان دەچێتە بەغدا ؟ رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەدەچێت، سەدرییەكان چاویان لەوەیە ئەمجارە پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرن، پارتیش دەیەوێت پۆستی سەرۆك كۆمار لە یەكێتی وەرگرێتەوە‌و گۆڕانكاری لە هاوكێشەی دابەشكردنی پۆستەكانی عێراقدا بكات لەگەڵ یەكێتی. دانانی بەرهەم ساڵح لە دەرەوەی رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی لە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، سەرچاوەی سەرەكی نیگەرانییەكانی پارتییە، بەرهەم ساڵح چاوی لەوەیە بۆ خولی دووەمیش پۆستەكە وەربگرێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، بەمدواییە لە كۆبونەوەیەكدا لە "مێرگەپان" هاوسەرۆكەكانی یەكێتی پێیانوتووە "بەدیلی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، هەر بەرهەم ساڵح خۆیەتی"، بەڵام لەڕاستیدا ئەوەی هەیە لەناو یەكێتییە كۆن‌و نوێیەكاندا تەنیا لاهور شێخ جەنگی پاڵپشتی مانەوەی بەرهەم ساڵح دەكات، لەم كێشمەكێشەدا بەرهەم ساڵح هێندەی چاوی لە پاڵپشتی ئەمریكییەكان‌و رەزامەندی ئێرانە، هێندە چاوی لە گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوخۆی هەرێم نییە. پارتی لەگەڵ رەوتی سەدردا چووەتە نا‌و هەندێك دانوستانەوە بۆ ئەوەی دوای هەڵبژاردن هاوپەیمانێتی پێكبهێنن، ئامانجی سەرەكی ئەم هاوپەیمانێتییە، یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراقە. لەم كاتەدایە كە لەناو پارتییەوە قسەوباس دروستبووە سەبارەت بەوەی نێچیرڤان بارزانی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەربگرێت، نێچیرڤان بەفەرمی رەتیدەكاتەوە ئێستا بیری لەوەرگرتنی ئەو پۆستە كردبێتەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو) دەیەوێت ئەم بابەتە بكەوێتە بەر دیدی رایگشتی‌و كاردانەوەكان ببینێت. چەند رۆژی رابردوو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "شەرقیە"، نێچیرڤان بارزانی لە بارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە وتی:" سەرۆك كۆماری عێراق شتێكی كەم نییە، شەرەفێكی گەورەیە، لە هەر پێگەیەك بتوانم خزمەتێك بۆ هەموو ئەم وڵاتە بكەم، ئامادەم". دۆستەكانی دەڵێن ئەمە یەكەمجار نییە كە ناوی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەهێنرێت، ساڵی 2018 كاتێك كە ململانێی لەنێوان فوئاد حسێن‌و بەرهەم ساڵح هەبووە، ئەمریكییەكان پێشنیازیان كردووە لەنێوان هەردووكیاندا، نێچیرڤان پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق وەربگرێت. رۆشتن بۆ بەغداد، ئەو سودەی دەبێت كە نێچیرڤان بارزانی زیاتر بە دنیای دەرەوە بناسێنێت، نێچیرڤان بارزانی خۆشی حەزی لەم جۆرە پرۆتۆكۆڵانەیە، بەڵام دوركەوتنەوەی لە هەولێر، پێگەی لەناو پارتیدا بەتەواوەتی لاواز دەكات، بەغداد تەنانەت جەلال تاڵەبانیشی لەناو حزبەكەیدا لاواز كرد، ئەمە هۆكارەكەیە كە هەندێك لە پارتییەكان ناردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداد، وەكو بەشێك لە ستراتیژیەكی كۆنگرەی چواردە بۆ لاوازكردنی پێگەی نێچیرڤان لەناو حزب لێكدەدەنەوە. لەدوای روخانی رژێمی بەعسەوە لە 2003، هیچ یەكێك لە نەوەكانی مستەفا بارزانی پۆستی حكومییان لە بەغداد وەرنەگرتووە، باسلەوە دەكرێت، جارێك مەسعود بارزانی وتیویەتی:" ئەندامانی بنەماڵە نابێت هیچ كەسێكیان پۆست لە بەغداد وەربگرن، چونكە مستەفا بازرانی باوكم ئەم داوایەی لە نەوەكانی كردووە"، بەم دۆخەوە ئایا نێچیرڤان بارزانی دەچێت بۆ بەغداد ؟ هەرچەندە ئەمە سونەتێكی چەسپاو نییە‌و لە شەست‌و حەفتاكانی سەدەی رابردوودا كە مستەفا بارزانی خۆی لە ژیاندا بووە، هەریەكە لە (عوبەیدوڵڵا، لوقمان، سابیر) كوڕانی مستەفا بارزانی پۆستی وزاری‌و پەرلەمانیان لە بەغداد وەرگرتووە (دەوترێت مستەفا بارزانی حاشای لەم كوڕانەی كردووە). ئەگەر نێچیرڤان بارزانی بڕیاری خۆی لەنێوان هەولێرو بەغداد بەئاڕاستەی بەغداد یەكلابكاتەوە، پاڵپشتی ئێران‌و ئەمریكاش بۆ وەرگرتنی پۆستەكە مسۆگەر دەكات، لەناو لایەنە عێراقییەكانیش مەقبوڵە، چونكە ئەو نەخراوەتە خانەی ریفراندۆمچییەكانەوە، ئەو رۆژەی خەڵك دەنگی بۆ سەربەخۆیدا، نێچیرڤان بارزانی وتی:" ریفراندۆم بەواتای جیابونەوە لە عێراق نایەت". لەدوای دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی بەتەواوەتی ستافی 17 ساڵەی نێچیرڤان بارزانی لە حكومەت ریشەكێش كرد، ئەمانە ئێستا بەشێكیان لە سەرۆكایەتی هەرێم دەوام دەكەن، دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم بووە بە شوێنی دۆستە ناڕازییەكانی نێچیرڤان بارزانی، لەحاڵی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماردا، دەبێت نێچیرڤان بارزانی ئەم لەشكرە لەگەڵ خۆیدا بگوازێتەوە بۆ كۆشكی سەلام‌و كاریان بۆ بدۆزێتەوە. بە رۆشتنی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداد، رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی لەبارەی چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستەكان جارێكی تر گۆڕانكاری بەسەردادێت، لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ پارتی، دەبێت پۆستی سەرۆكی هەرێم‌و پۆستێكی باڵای وزاری لە عێراق (وەزارەتی دەرەوە)و پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بدرێت بە یەكێتی. نێچیرڤان بارزانی لە كۆنگرەی چوارەدا ؟ رۆژی 26ی ئایاری ئەمساڵ پارتی كۆنگرەی چواردەیەمی خۆی لە دهۆك گرێدەدات، ئەگەر بەبەهانەی كۆرۆناوە ئەمجارەش كۆنگرەكە دوانەخرێت، دەبێت دوای 30 رۆژی تر پارتی بچێتە نا‌و كۆنگرەوە، كۆنگرەیەك كە چاوەڕوان دەكرێت گۆڕانكاری گەورە لە پەیكەری دەسەڵاتی پارتیدا دروست بكات. مەسعود بارزانی تەمەنی گەیشتوەتە 75 ساڵ، دەیەوێت بەر لە دوركەوتنەوەی لە شانۆی سیاسی بە هەر هۆكارێك، شێوازی دابەشبوونی دەسەڵات لەناو بنەماڵەكەیدا بۆ دوای خۆی رێكبخاتەوە، رێكخستنەكەش بەپلەی یەكەم لەنێوان نێچیرڤان بارزانی برازای‌و مەسرور بارزانی كوڕیدا دەبێت. مەسعود بارزانی بە مانەوەی لە پۆستی سەرۆكی پارتی یاخود وازهێنانی، دەبێت پێگەی كوڕ‌و برازاكەی لەناو حزب یەكلابكاتەوە، ئەمە بابەتێكی هەستیارە لەناو هەموو بنەماڵەیەكی فەرمانڕەوادا، سیناریۆی بەهێز ئەوەیە بارزانی لەم كۆنگرەیەشدا لە پۆستی سەرۆكایەتی پارتی دەمێنێتەوە، بەڵام دوو جێگری بۆ پۆستی سەرۆك زیاد دەكات‌و هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی‌و مەسرور بارزانی دەبن، بەجێگیركردنی ئەم سیناریۆیە، لەحاڵەتی دوركەوتنەوەی مەسعود بارزانیدا، پارتی لەلایەن دوو جێگرەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ئەمە جۆرێكە لە كۆپیكردنەوەی شێوازی هاوسەرۆكایەتییەكەی یەكێتی، بەڵام بە هەندێك دەستكارییەوە. نێچیرڤان لە كوێوە بۆ كوێ ؟ نێچیرڤان بارزانی كوڕی ئیدریس بارزانی كوڕی مستەفا بارزانییە، ئەو بەهۆی ناكۆكی بنەماڵەییەوە چەندینجار لە مەسعود بارزانی مامی زویر بووە‌و چوەتە دەرەوەی وڵات. بەپێی بەدواداچونەكانی (درەو)، جەلال تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی ئەندازیاری گەڕاندنەوەی نێچیرڤان بارزانی بووە بۆ نا‌و یەكەی حوكمڕانی بنەماڵەی بارزانی. چەند كەسێك لە نزیكەكانی تاڵەبانی كە (درەو) قسەی لەگەڵ كردوون، لەبارەی دۆستایەتی تاڵەبانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی باسلەوە دەكەن، ئەوكات تاڵەبانی باوەڕی وابووە نێچیرڤان بارزانی تاكە كەسە لەناو بنەماڵەی بارزانیدا كە جیاواز بیردەكاتەوە‌و ئەوان (یەكێتی) دەتوانن سودی لێ ببینن بۆ لێدان لە دەسەڵاتی مەسعود بارزانی‌و هێنانەدی هەندێك كرانەوەی سیاسی لەناو بنەماڵەی بارزانیدا. نێچیرڤان بارزانی لە چەندین دیداری رۆژنامەوانیدا باسی لە رۆڵی "مام جەلال" كردووە لەسەر گەشەی كەسایەتی ئەو، رەنگە ئەمە هۆكارەكە بێت كە ئێستا پەیوەندی توندوتۆڵی لەگەڵ كوڕانی تاڵەبانیدا هەیە، ئەم دۆستایەتییە دەكرێت لەكاتی رۆشتنی نێچیرڤان بارزانیدا بۆ بەغداد، كاری خۆی لە دژی بەرهەم ساڵح بكات. ساڵی 1996 بۆ یەكەمینجار نێچیرڤان بارزانی كرا بە جێگری سەرۆكی حكومەت، ئەوە حكومەتی پارتی بوو لەدوای رووداوەكانی (31)ی ئاب، رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكایەتی حكومەتەكەی دەكرد، واتە نێچیرڤان بارزانی سەرەتای كاركردنی لەناو حكومەت بە سێ ساڵ كاركردن لە پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت دەستپێكرد. ساڵی 1999 پارتی جارێكی تر حكومەتی لە زۆنی خۆی دروستكردەوە، ئەمجارە نێچیرڤان بارزانی كرا بە سەرۆكی حكومەتەكە، ساڵی 2005 یەكێتی‌و پارتی رێككەوتن لەسەر كۆتایهێنان بە دوو ئیدارەیی‌و بڕیاریاندا حكومەتەكانیان یەكبخەن، لێرەوە نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆكی حكومەتی پارتییەوە بوو بە سەرۆكی حكومەتی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان‌و حوكمدارێتییەكەی بەردەوام بوو تاوەكو مانگی تەموزی 2019، واتە بەشێوەیەكی گشتی لە ساڵی 1999 وە بۆ 2019 سەرۆكی حكومەت بووە، جگە لە دوو ساڵ كە بەرهەم ساڵح سەرۆكایەتی حكومەتی كردووە لەنێوان (2010 بۆ 2012). لەماوەی 17 ساڵی سەرۆكایەتیكردنی حكومەتدا، نێچیرڤان بارزانی دەسەڵاتی گەورەی ئابوری بەدەستەوە بووە، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە كارەكتەری ژمارە (یەك)ی هەرێمی كوردستان نەبووە، هەمیشە سێبەری مەسعود بارزانی مامی وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستانی باڵی بەسەردا كێشاوە، ئەمە جگە لە دامەزراوەی پەرلەمان كە لە ساڵی 2009و دوای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان وەكو ئۆپۆزسیۆنێكی بەهێز، كاریگەری لەسەر پێگەی نێچیرڤان بارزانی جێهێشت. ئەوەی لەماوەی دورودرێژەی سەرۆكایەتی حكومەتدا پێی نەگەیشت، لە كۆتایی دەسەڵاتەكەی لە پۆستی سەرۆكی حكومەت پێی گەیشت، نێچیرڤان بارزانی لەدوای ریفراندۆم‌و روداوەكانی (16)ی ئۆكتۆبەر، بوو بە كارەكتەری ژمارە (یەك) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، بەهۆی ریفراندۆمەوە، لە رۆژی (16)ی ئۆكتۆبەری 2017 كورد لە عێراق رێژەی 51%ی خاكەكەی لەدەستدا، ئەمە‌و فشارە هەرێمی‌و نێودەوڵەتییەكان مەسعود بارزانیان ناچاركرد دەست لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم بكێشێتەوە، بارزانی لە 29ی ئۆكتۆبەری 2017 دەستی لەكاركێشایەوە‌و دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بەپێی یاسایەك لەنێوان سەرۆكایەتی حكومەت‌و سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و دەسەڵاتی دادوەریدا دابەشكرا (زۆرینەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم درا بە سەرۆكی حكومەت واتە نێچیرڤان بارزانی). لێرە بەدواوە نێچیرڤان بارزانی سەرباری ئەوەی بەپێی یاسا بووە بە خاوەنی زۆرترین دەسەڵات، لەڕووی سیاسیشەوە پێگەی بەهێز تر بوو، دیپلۆماتكاران كە بەهۆی ریفراندۆمەوە لە مەسعود بارزانی نیگەران بوون، پەیتا پەیتا سەردانی‌و دیداریان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەكرد، تا ئەو رادەیەی نێچیرڤان بارزانی خۆشی هەستی بەمەترسی توڕەبوونی مەسعود بارزانی مامی دەكرد‌و هەواڵی ئەو دیدارە سیاسییانەی ئەوكاتەی لە كەناڵەكەیەوە (رووداو) بڵاونەدەكردەوە. لەو ساڵەدا نێچیرڤان بارزانی گەیشتە لوتكە، تەنانەت بەرپرسانی مەكتەبی سیاسی پارتیش وەكو "ئەندازیاری هەستانەوەی هەرێم لەدوای ریفراندۆم" وەسفیان دەكرد‌و وەكو "دیپلۆماتكارێكی گەورە" ناویان دەبرد. بەڵام ئەم سەركەوتنە زۆری نەخایاند، مەسعود بارزانی جارێكی تر گەڕایەوە بۆ نا‌و گۆڕەپانەكە، ئەمجارە لەگەڵ خۆیدا مەسرور بارزانی كوڕی هێنایە نا‌و كایەی سیاسی‌و لە پۆستی سەرۆكی حكومەتدا داینا.
راپۆرت: فازل حەمەڕەفعەت جووتسایدی كەلار- سلێمانی.. پرۆژەیەك كە لەسەردەمی قەیرانی دارایدا لەدایكبووە‌و بەناو قەیرانی دوو كابینەی حكومەتدا گوزەری كردووە، دوای چوار ساڵ لە دەستپێكردنی، ئەم شەقامە هێشتا نەگەیشتوەتە دەربەندیخان، كۆمپانیای جێبەجێكار ئێستا رێژەی 80%ی كارەكانی راگرتووە‌و هەڕەشەی ئەوە دەكات لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە بەتەواوەتی كارەكانی رابگرێت، بەڵام وەزیری ئاوەدانكردنەوە رەتیدەكاتەوە كاركردن راگیرابێت‌و دەڵێ" لەئایندەیەكی نزیكدا پارە بۆ پرۆژەكە تەرخان دەكرێت"، ئەمە پرۆژەیەكی تەواونەكراوی كابینەی حەوتەمەو ئێستا دانا عەبدولكەریم لە كابینەی نۆیەمدا دەیەوێت تەواوی بكات، وردەكاری زیاتر لەم راپۆرتەدا. لەبارەی پرۆژەكەوە رێگای جووتسایدی كەلار- سلێمانی یەكێك لەو پرۆژانەی كابینەی حەوتەمەو لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راوەستا‌و رادەستی كابینەی نۆیەم كرا. ئەم پرۆژەیە لە 2013/5/27 لە كابینەی حەوتەم و لەلایەن كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوەی ئەوكاتەوە بەردی بناغەكەی دانرا. 19ی كانونی یەكەمی 2017 دووبارە دەست بەكاركردن كرایەوە تیایدا، ماوەی نزیكەی چوار ساڵە بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت، ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، رەنگە جێبەجێكردنی تەواوەتی بكەوێتە كابینەی داهاتووی حكومەتەوە. لە كابینەی هەشتەم كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی دەكرد، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوە‌و نیشتەجێكردن بوو، ئەو لە مانگی نیسانی 2019 لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا، كۆتایهاتنی قەیرانی دارایی‌و دەستپێكردنەوەی پرۆژە راوەستاوەكانی راگەیاند. ئەوكات دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وتی:" رێگای كەلار- سلێمانی قۆناغی یەكەم‌و دووەمی تەواو بووە، بەڵام بەهۆی چەند گرفتێكی كارگێڕییەوە كاركردن لە قۆناغەكانی تری پرۆژەكەدا راوەستاوە‌و هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكە دەدەن". مانگێك دواتر‌و بەدیاریكراوی لە رۆژی 29ی ئایار 2019دا، كۆچكردوو (سەلاح كوێخا) سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری وەفدێكی حكومی سەردانی پردی (دەرەدوێن)ی كرد‌و دەستپێكردنەوەی كارەكانی پرۆژەی جووسایدی كەلار- سلێمانی راگەیاند. ئەم پرۆژەیە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕی (137 ملیار‌و 262 ملیۆن) دیناری لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ تەرخانكراوەو ئەم پارەیە بەشێوەی سولفە دەدرێت بە كۆمپانیای جێبەجێكارو نیوەی پارەی پرۆژەكە بەشێوەی سولفە لە حكومەت وەرگیراوە، بەگشتی پرۆژەكە دابەش دەبێت بەسەر سێ بەشدا: • بەشی یەكەم: رێگەی جوتسایدی كەلار- باوەنور، ئەم بەشەی پرۆژەكە ماوەی سێ ساڵە تەواو بووە‌و كۆمپانیای جێبەجێكار رادەستی حكومەتی كردوەتەوە، بەڵام وەكو خۆیان دەڵێن تائێستا حكومەت سولفەی كۆتایی ئەم بەشەی پرۆژەكەی نەداوە. • بەشی دووەم: دروستكردنی جووتسایدی باوەنور- دەربەندیخان، درێژی ئەم بەشەی پرۆژەكە 42 كیلۆمەترە، ئەمە ئەو بەشەی پرۆژەكەیە كە ئێستا كێشەی تێدایە، كۆمپانیای (بێشكان) ئەم بەشە جێبەجێ دەكات‌و ئێستا رێژەی 53%ی تەواو بووە. • بەشی سێیەم: دروستكردنی جووتسایدی دەربەندیخان- سلێمانی، ئەم بەشەی پرۆژەی جووتسایدی كەلار- سلێمانی رەنگە لەم كابینەیەدا نەتوانرێت جێبەجێ بكرێت، چونكە پرۆژەكە پێویستی بە دروستكردنی دوو تونێلی نوێ هەیە لە دەربەندیخان، بەوپێیەی ئەو تونێلەی ئێستا هەیە، لاواز بووە‌و لەحاڵەتی دروستكردنی جووتسایددا، دەبێت دوو تونێلی نوێ لێبدرێت، ئەم بەشەی پرۆژەكە بەپێی زانیارییەكانی (درەو) لەكابینەی پێشوودا دراوە بە كۆمپانیایەكی ئێرانی، كۆمپانیاكە كشاوەتەوە، دەنگۆ هەیە بڕێكی زۆری پارەی تەرخانكراویی ئەم بەشەی پرۆژەكە دیارنەمابێت، بەڵام تائێستا (درەو) سەرەداوەكانی دەستنەكەوتووە، بەشی سێیەمی پرۆژەكە لە دەربەندیخان تاوەكو ناحیەی وارماوا (زەڕایەن) جووتساید نەكراوە، بەڵام لە وارماواوە بۆ سلێمانی جووتسایدە. بەگشتی پانی هەر شەقامێكی پرۆژەی جووتسایدی كەلار- دەربەندیخان (8 مەترو نیو)ە، پرۆژەكە زیاتر لە (33) پردی جۆراوجۆر‌و (5) ئەندەرپاس‌و ئۆڤەرپاس لەخۆدەگرێت. كاركردن لە پرۆژەكە رادەگیرێت ؟ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات، رۆژی 7ی تەموزی 2019 دەستبەكاربوو، لەم كابینەیەدا دانا عەبدولكەریم لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی وەرگرت، یەكێك لە بەڵێنەكانی ئەم وەزیرە جگە لە جێبەجێكردنی هێڵی شەمەندەفەر، تەواوكردنی پرۆژەی رێگای دووسایدی نێوان شارەكان بوو، ئەمە هەمان بەڵێن‌و قسەكانی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بوو لە كابینەی هەشتەمدا، بەڵام دوای چوار ساڵ هێشتا رێگای كەلار- سلێمانی تەواونەبووە. ئەندازیار كەمال محەمەد ئەندازیاری پرۆ ژەی جووتسایدی كەلار- سلێمانی بە (درەو)ی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی حكومەت سولفەی كاركردنمان بۆ خەرج ناكات، ئێستا رێژەی 80%ی كاركرندمان لە پرۆژەكە راگرتووە‌و ئەگەر تاكۆتایی ئەم مانگە پارەكەمان بۆ خەرج نەكرێت، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەتەواوەتی كاركردن رادەگرین. ئەندازیاری پرۆژەكە دەڵێ:" ساڵی رابردوو حكومەت لە مانگی 11دا پارەی بۆ خەرجكردوین، كە وەرزی زستان‌و بارانبارین بووە‌و وەرزی كاركردن نەماوە، ئەمساڵیش لەمانگی یەكەوە شایستە بووین بۆ ئەوەی سولفەی كاركردنیان پێبدرێت‌و پێنج نوسراومان كردووە، بەڵام حكومەت تائێستا پارەی بۆ خەرج نەكردووین". ئێستا ئیتر وەرزی كاركردنە‌و كەشوهەوا لەبارە، بڕی ئەو پارەیەی كە كۆمپانیای (بێشكان) داوای دەكات بۆ دەستپێكردنەوەی كار لە پرۆژەكەدا (15 ملیار) دینارە، دەیەوێت بەم بڕە پارەیە رێژەی تەواوبوونی پرۆژەی جوتسایدی كەلار- سلێمانی بگەیەنێتە 55%، بەڵام بەگشتی بۆ هەموو ساڵەكە، كۆمپانیای جێبەجێكار داوای بڕی (70 ملیار) دینار لە حكومەت دەكات. ئەندازیاری پرۆژەكە ئاماژە بەوەدەكات:" ئەگەر حكومەت پارەیان بۆ خەرج بكات، دەتوانن لەماوەی ساڵێك بۆ ساڵ‌و نیوێكی داهاتوودا پرۆژەكە بەتەواوەتی جێبەجێ بكەن". پەرلەمان كوردستان ئاگاداری كێشەی ئەم بەشەی پرۆژەی جووتسایدی كەلار- دەربەندیخانە، لیژنەیەكی بۆ چاودێركردنی پرۆژەكە دورستكردووە، بڕیارە بەمزوانە لیژنەكە سەردانی شوێنی پرۆژەكە بكات بەمەبەستی ئاگاداربوون لە هۆكاری راگرتنی كاركردن. ساڵی رابردوو، دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان رەزامەندی خەرجكردنی (20 ملیار) دیناری بۆ كۆمپانیای (بێشكان) وەرگرت، ئەمە ئەو بڕە پارەیەیە كە كۆمپانیاكە دەڵێ لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو وەریگرتووە. وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە شانازی بە بەگەڕخستنەوەی پرۆژەی جوتسایدی كەلار- سلێمانییەوە دەكات‌و بەردەوام لەراگەیەندراوەكانیدا وەكو پرۆژەیەكی ستراتیژی ئەم كابینەیە ناوی دەبات، بەڵام كێشەكە ئەوەیە، بەهۆی ناجێگیری دۆخی دارایی‌و نەبوونی یاسای بودجەوە، ناتوانێت پارەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە تەرخان بكات. كۆمپانیای جێبەجێكار دەڵێ:" ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەبواری جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا نییە، تاكە كێشەمان نەبوونی پارەیە، چونكە ئەگەر مانگانە بەبێ راوەستان كاربكەین، پێویستمان بە 7 بۆ 8 ملیار دینار هەیە". وەزیری ئاوەدانكردنەوە چی دەڵێ ؟ دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە‌و نیشتەجێكردن لە لێدوانێكدا بۆ (درەو)، رەتیكردەوە كاركردن لە پرۆژەی جووتسایدی كەلار- دەربەندیخان راوەستابێت، وەزیر وتی:" كۆمپانیاكە گرێبەستی لەگەڵ ئێمەدا هەیە، لای ئێمە نەیوتووە كاركردن رادەگرم، داوای سولفەیان كردووە، نوسراومان كردووە‌و ئیشاڵڵا ناهێڵێن پرۆژەكە رابوەستێت‌و لە ئایندەیەكی نزیكدا پارەی بۆ تەرخان دەكرێت". فەرمانگەی رێگەوبانی گەرمیان سەرپەرەشتی پرۆژەكە دەكات، عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری ئەم فەرمانگەیە لە لێدوانێكدا بۆ (درەو) رایگەیاند، كۆمپانیای جێبەجێكار لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە تاوەكو ئێستا كاردەكات، بۆ ئەمساڵ حكومەت تائێستا بڕیاری لەسەر كردنەوەی تەمویلی پرۆژەكان نەداوەو ئەوان هیچ رێنماییەك لەلایەن حكومەتەوە پێنەگەیشتووە. بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان دەڵێ پرۆژەی جووتسایدی كەلار- سلێمانی هەر لەسەرەتاوەی كە بڕیاری لێدرا لە ساڵی 2017دا، بۆ ماوەی نزیكەی دوو ساڵ هیچ بڕە پارەیەكی بۆ تەرخان نەكرا، ساڵی رابردووش كە بڕیاردراوە دەست بە پرۆژەكە بكرێتەوە، ماوەی نزیكەی هەشت مانگ حكومەت هیچ سولفەیەكی بۆ پرۆژەكە دابین نەكردووە، بۆیە تاكە كێشەی پرۆژەكە ئەوەیە پارەی وەكو پێویست بۆ خەرج ناكرێت. رووداوەكانی هاتوچۆ بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ساڵی رابردوو كە كۆرۆنا بڵاوبوتەوە‌و ماوەیەك كەرەنتینە‌و قەدەغەی هاتوچۆ هەبووە، (324) رووداوی هاتوچۆ لە سنوری گەرمیان رویداوە، لەم روداوانەدا (36) كەس گیانیان لەدەستداوە‌و (400) كەسی تر برینداربوون. خراپی رێگاوبانەكانی سنوری گەرمیان یەكێكن لە هۆكارەكانی لە پشت روداوەكانی هاتوچۆوە، پرۆژەی جووتسایدكردنی كەلار- كفری تەواو بووە، بەڵام جووتسایدی كەلار- دەربەندیخان دوای چوار ساڵ لە دەستپێكردنی، هێشتا بەدەست گرفتی بێ پارەییەوە دەناڵێنێت. لەبارەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كە جێبەجێكردنی پرۆژەی جوتسایدی كەلار- سلێمانی كەوتوەتە سەرشان، وەزارەتێكە كە لە یەكگرتنی هەردوو وەزارەتی (ئاوەدانكردنەوە‌و گەشەپێدان)و وەزارەتی (ئەشغال‌و نیشتەجێكردن) پێكهاتووە، ئەم دوو وەزارەتە لە یەكەم كابینەی حكومەتی هەرێمدا هەبوون. لەدوای كشانەوەی رژێمی بەعس لە كوردستان، ئەم وەزارەتانە كەوتن بەسەر ژمارەیەكی زۆر گوندی وێران‌و شاری بێ خزمەتدا، كە بەهۆی پرۆسە سەربازییەكانی بەعسەوە وێران بووبوون، دواتر‌و لە سەرەتای قۆناغەكەدا شەڕی ناوخۆیی لەنێوان پارتی‌و یەكێتی هەڵگیرسا، قەبارەی زیانەكان گەورەتر بوون. وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە لە ساڵانی 1992 بۆ 1998 نەیتوانی پرۆژەكانی جێبەجێ بكات، تاكە كارێك كە لەم قۆناغەدا كردویەتی ئەوە بووە رێكخراوە بیانییەكان هانداوە بۆ ئەوەی بێنە كوردستان‌و لە گوند‌و شارەكان پرۆژەكان ئەنجام بدەن. لە سالانی 1998 واتە كۆتایهاتنی شەڕی ناوخۆ بۆ 2003 واتە روخانی بەعس، ئەم وەزارەتە بەسودوەرگرتن لە بڕیاری (986)ی نەتەوە یەكگرتووەكان واتە بڕیاری "نەوت بەرامبەر بەخۆراك" هەندێك پرۆژەی جێبەجێ كردووە. ساڵی 2005 بۆ 2013 واتە قۆناغی دوای روخانی رژێمی بەعس، بڕێكی زۆری پارە رژایە كوردستان، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی ژمارەی پرۆژەكانی زیادكرد، بەڵام ناشەفافیەت‌و بەهەدەردان باڵی بەسەر ئەو پرۆژانەدا كێشاوە كە لەم ماوەیەدا جێبەجێ كراون. ساڵی 2014 بۆ 2018 حكومەتی هەرێمی كوردستان روبەرووی قەیرانێكی دارایی سەخت بووەوە، پرۆژەكان راوەستان. 2019 بۆ ئێستا كە كابینەی نۆیەم دەستبەكاربووە، حكومەت جارێكی تر روبەڕووی قەیرانی دارایی بووە‌و ئێستا پرۆژەكان وەكو پێویست پارەیان بۆ تەرخان ناكرێت.
درەو: BBC لە گۆڕانكارییەكی نوێ‌دا سەبارەت بە دۆسیەی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان پێشبینیدەكرێت جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بە رەسمی دان بە جینۆسایدی ئەرمەنەكاندا بنێت. سەرەڕای ئەوەی توركیا بەردەوام رەتیدەكاتەوە كە كوشتنی بە كۆمەڵی ئەرمەنەكان لە ساڵەكانی كۆتایی تەمەنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی‌دا لەكاتی جەنگی یەكەمی جیهانیدا جینۆساید بێت, بەڵام چەندین وڵاتی جیهان بە رەسمی ئەو كۆمەڵكوژییەیان بە جینۆساید ناساندوە. چاوەڕوان دەكرێت ئەم هەنگاوەی سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن‌و ئەنكەرە ئاڵۆزتر بكات. سێ سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاند كە پێشبینی دەكرێت بایدن دەستەواژەی " جینۆساید " كۆمەڵكوژی بەكاربهێنێت لەو بەیاننامەیەی كە ئەمڕۆ 24 نیسان بڵاویدەكاتەوە, كاتێك چەندین مەراسیم بۆ یادكردنەوەی قوربانییەكان لە چەندین شوێنی جیهاندا بەڕێوەدەچێت. بەڵام هەندێك سەرچاوە ئاماژە بەوەدەدەن كە بایدن رەنگە لە ساتەكانی دواییدا لە بەكارهێنانی چەمكی جینۆساید پاشگەز ببێتەوە لەبەر رۆشنایی گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی‌و توركیا. بایدن ساڵێك لەمەوبەر‌و كاتێك كاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بوو بەشداریكرد لە ساڵیادی كوشتنی یەك ملیۆن‌و 500 هەزار پیاو‌و ژن‌و منداڵی ئەرمەنی لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە‌و رایگەیاند پشتگیری لەو هەوڵانە دەكات كە دەدرێن بۆئەوەی ئەو كۆمەڵكوژییە بە جینۆساید بناسرێت. ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاش لە ساڵی 2019 لە هەنگاوێكی مێژوویدا بڕیارێكی نامولزەمی پەسەندكرد‌و كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكانی وەك جینۆساید ناساند ئەوەش توڕەیی توركیای لێكەوتەوە. بەمدواییەش كۆنگرێسمانی دیموكراتەكان ئادەم شیف‌و گروپەكەی كە پێكدێن لە 100 كۆنگرێسمانی هەردوو پارتەكە وتارێكی ئاراستەی بایدن كرد‌و داوایان لێ‌كرد بەوەفا بێت‌و بەڵێنەكەی سەبارەت بە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان جێبەجێ بكات. توركیا دەڵێت ژمارەیەكی زۆر لە ئەرمەن كە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی‌دا ژیاون لە شەڕیاندا لەگەڵ هێزەكانی عوسمانییەكاندا لە كاتی جەنگی یەكەمی جیهانیدا كوژراون‌و گومانیشی هەیە لە ژمارەی كوژراوەكان‌و رەتیدەكاتەوە ئەو كوشتارە بەرنامە بۆدارێژراو بێت‌و بگاتە ئاستی جینۆساید. مەولود چاوەشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند هەر جوڵەیەكی بایدن بۆ ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان بە جینۆساید زیانێكی زۆر بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت كە هەر لە بنەڕەتەوە ئاڵۆز بووە. بە درێژایی چەندان ساڵ لەناو كۆنگرێسی ئەمریكاوە هەوڵدراوە كە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان بە جینۆساید بناسرێت بەڵام شكستیان پێهێنراوە‌و سەرۆكەكانی ئەمریكا لە ترسی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا‌و بەهۆی ئەو لۆبییە گەورەیەی توركیا لەناو ئەمریكادا خستویەتییە گەڕ نەیانتوانیوە بە رەسمی دان بە جینۆسایدی ئەرمەنەكاندا بنێن. چیرۆكی كۆمەڵكوژییەكە دائیرەی مەعاریفی بەریتانی دەڵێت ئەو " كوشتارەی" كە ئەرمەنەكان رووبەڕووی بونەتەوە لە رێگەی كۆچپێكردنی بە زۆر‌و كوشتنی بە كۆمەڵەوە كراوە كە "حزبی توركیای فەتات" ئەنجامیداوە كە فەرمانڕەوا ی ئەوكاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەكان بوو لەمیانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا لە ( 1914-1918 ). ئەرمەنەكان دەڵێن ئەو هەڵمەتەی عوسمانییەكان هەوڵێك بووە بۆ لەناوبردنیان‌وئەوەش كردەوەیەكە لە كردەوەكانی جینۆساید‌و بەردەوامیش حكومەتە یەكلەدوای یەكەكانی توركیا ئەوەیان رەتكردوەتەوەو هەرچەندە نكوڵێ لەو تاوانانە ناكەن كە ئەنجامدراوە, بەڵام جەختدەكەنەوە كە سیاسەتێكی رەسمی نەبووە بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی دژی گەلی ئەرمەن. ئەرمەن لە خۆرهەڵاتی ئەنادۆڵ لە رابردوودا ئەو بانە شاخاوییەی گەورەیەی كە دەكەوێتە خۆرهەڵاتی ئەنادۆڵ‌و ئێستا خۆرهەڵاتی توركیایە بۆ چەندین سەدە لە نێوان ئەرمەنە مەسیحییەكان‌و كوردە موسوڵمانەكاندا ئاوەدانكراوەتەوە‌و نیشتەجێی بوون ئەوەش بە گوێرەی دائیرەی مەعاریفی بەریتانیی. ناوچەككەش لە چاخە كۆنەكان‌و ناوەڕاستدا لەلایەن زنجیرەیەك خێزانی ئەرمەنەوە حكومكراوە، هەرچەندە زۆرجار رووبەڕووی هێرشی هێزی دەرەكی بونەتەوە‌و لە ئەنجامی زنجیرەیەك لە هێرش‌و پەلاماردان‌و كۆچپێكردن لەلایەن توركەكانەوە لە سەرەتای كۆتایی سەدەی یانزدەدا سەربەخۆیی سیاسی ئەرمەنەكان كۆتایی هات‌و لە هەردوو سەدەی پانزەیەم‌و شانزیەمیشدا توركەكان بە تەواوەتی ناوچەكەیان كۆنترۆڵ كرد‌و كردیانە بەشێك لە ئیمپراتۆریەتی بەرفراوانی عوسمانییەكان. ئەرمەنەكان توانیان بە هەستێكی بەهێزەوە پارێزگاری لە ناسنامەی نەتەوەییان بكەن كە لە زمانی ئەرمەنی‌و كڵێسای ئەرمەنیدا بەرجەستە دەبێت‌و ئەو هەستەشیان بەهۆی سیستمی مەزهەبی عوسمانییەكانەوە بەبەهێزی مایەوە كە مافی سەربەخۆیی ئیداریی‌و كۆمەڵایەتیان بە كەمایەتییە ناموسوڵمانەكان بەخشیبوو. لەسەرتای سەدەی بیستەمدا نزیكەی 2.5 ملیۆن ئەرمەنی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی‌دا دەژیان‌و زۆرینەیان لە خۆرهەڵاتی ئەنادۆڵ نیشتەجێ بوون, هەروەها ژمارەیەكی زۆریشیان لە دەرەوەی سنوری خۆرهەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دەژیان لەو ناوچانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی روسیادا بوون. زۆربەی ئەرمەنەكان لەو كاتەدا جوتیاری هەژار بوون, بەڵام هەندێكی كەمیان توانیان وەك بازرگان‌و پیشگەر سەركەوتوو بن‌و بەشداری ئەرمەنەكان لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا لە هەردوو سەدەی حەڤدەیەم و هەژدەیەم بووە هۆی دامەزراندنی چەندین رێكخراو‌و كۆمەڵەی گرنگی ئەرمەنی لە ئیستانبوڵ‌و شارەكانی تری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی‌و چەند ناوچەیەكی دووری وەك هیندستان‌و ئەوروپا. سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی كۆمەڵەی عوسمانیی موسوڵمان بوون, بەڵام ژمارەیەكی كەمی خێزانە ئەرمەنەكان توانیان بگەنە پێگە‌و پۆستی دیار لە بانكەكان‌و بواری بازرگانی‌و حكومییدا, بۆ نمونە گەورەترین ئەندازیارەكانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بۆ چەندین نەوە لە هەردوو سەدەی هەژدەیەم‌و نۆزدەیەمدا لە خێزانی بلیانی ئەرمەنی بوون. هاوكات گەورەبووون‌و دەركەوتنی هەژمونی دەستەبژێری ئەرمنی خوێندەوار‌و جیهانیی بووە مایەی وروژاندنی رق‌و گومانی موسوڵمانەكان لە سەدەی نۆزدەیەمدا‌و ئەرمەنەكان تێكۆشان لەدژی بیرۆكەی ئەوەی كە ئەوان پێكهاتەیەكی بیانیی نێو ئیمپراتۆریەتی عوسمانین‌و لە كۆتاییدا خیانەی لێدەكەن‌و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان دادەمەزرێنن. ژمارەیەكی زۆر لە گەنجانی ئەرمەن كە زۆربەیان لە قۆقازی روسیا بوون هەوڵیاندا پارێزگاری لە رۆڵەكانی نەتەوەكەیان بكەن لەرێگەی دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆوە‌و بۆئەوەش دوو حزبی شۆڕشگێڕییان بەناوی ( هینشاك‌و داشناكتسۆتیۆن) دامەزراند لە ساڵەكانی 1887و 1890دا. بەڵام هیچكام لەو دوو حزبە پشتگیرییەكی بەرفراوانی ئەرمەنەكانیان لە خۆرهەڵاتی ئەنادۆڵ بەدەست نەهێنا‌و تاڕادەیەكی زۆر وەك گوێڕایەڵی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی مانەوە‌و بەو ئومێدەی كە ئەوانەی هاوسۆزن لەگەڵیاندا لە ئەوروپا گوشار لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بكەن بۆئەوەی چاكسازی بكات‌و گەرەنتی پاراستنی ئەرمەنەكان بكات, بەڵام چالاكی شۆڕشگێڕانی ئەرمەن ترس‌و دوودڵی موسوڵمانەكانی زیاتر كرد. هەستی دژایەتیكردنی ئەرمەن دائیرەی مەعاریفی بەریتایی دەڵێت هەستی دژایەتیكردنی ئەرمەنەكان لە كۆتاییەكانی سەدەی نۆزدەیەم‌و سەرەتای سەدەی بیستەمدا گۆڕا بۆ كردنەوەی توندوتیژی بە كۆمەڵ, كاتێك ئەرمەنەكان لە ساڵی 1894 لە ناوچەی ساسۆن رەتیانكردەوە باجێكی ناڕەوا بدەن, عوسمانییەكان هەزارانیان لە ناوچەكەدا لێ كوشتن‌و پاشان زنجیرەیەك لە كردەوەی كوشتنی بە كۆمەڵ دەستیپێكرد لە پایزی ساڵی 1895 كاتێك عوسمانییەكان لە ئیستانبوڵ بۆ سەركەوتكردنی ئەرمەنەكان كوشتاریان دەستپێكرد‌و لەكۆی ئەو رووداوانە لە نێوان ساڵی 1894 و 1896 هەزاران ئەرمەن كوژران لەو هەڵمەتەی كە دواتر بە سەربڕینخاانەی حەمیدیە ناسرا‌و نزیكەی 20 هەزار ئەرمنی تریش ساڵی 1909 لە ئەدەنە كوژران. توركیای فەتات‌و جەنگی جیهانی یەكەمی جیهانیی ساڵی 1908 گروپێك لە شۆڕشگێڕانی عوسمانییەكان لە كۆمەڵەی ئیتیحاد‌و تەرەپی كە گروپێكی نا‌و حزبی توركیای فەتات بوون دەسەڵاتیان گرتە دەست, ئەرمەنەكان پێشوازیان كرد لە دووبارە كاركردنەوە بە دەستوری عوسمانی, بەڵێندان بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی تایبەت بە ئەرمەنەكان‌و نەتەوەكانی تر لەناو ئیمپراتۆریەتدا هانی ئەرمەنەكانیدا هاوكاری سیستمی سیاسی نوێ بكەن, بەڵام دواتر و بە تێپەڕینی كات خواستەكانی توركیای فەتات بەرەو توندڕەوی زیاتر‌و لێبوردەیی كەمتر هەنگاوی نا‌و گومانیان زیاتر بوو بەرامبەر ئەرمەنەكان‌و وەك هاوكاری هێزە بیانییەكان لێیان دەڕوانین. توركیای فەتات بەرەو تاكڕەویی‌و سەركوتكردنی زیاتر‌و پەراوێزخستنی ركابەرە لیبراڵەكانی هەنگاوینا‌و لە كانونی دووەمی ساڵی 1913 ئەندامە زۆر توندڕەوەكانی حزبەكە كە بریتی بوون لە ئەنوەر پاشا‌و تەڵعەت پاشا لە رێگەی كودەتاوە دەسەڵاتیان گرتەدەست. رق‌و بێزاری بەرامبەر بە مەسیحییەكان زیاتر بوو كاتێك ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە جەنگی باڵكانی یەكەم( 1912- 1913) دووچارەی شكستێكی گەورە بوو هەموو زەوییەكانی كە لە ئەوروپا بەدەستیاوە مابوو لەدەستدا‌و سەركردەكانی توركیای فەتات شكستەكەیانخستە ئەستۆی خیانەتی مەسیحییەكان لە باڵكان, جگە لەوەش جەنگ‌و ململانێكە بووە هۆی هاتنی سەدان هەزار ئاوارەی موسڵمان بۆ خۆرهەڵاتی ئەنادۆڵ‌و ئەوەش بووە هۆی زیاتر بوونی ململانێنی نێوان موسڵمان‌و مەسیحییەكان لەسەر زەویی. ئەرمەنەكان بە شكستی عوسمانییەكان ترسان لەوەی گوشار بكەن بۆ ئەنجامدانی چاكسازی زیاتر‌و داوایان لە هێزە ئەوروپییەكان كرد توركیای فەتات ناچار بكات مافی ئۆتۆنۆمیی بداتە ئەو ناوچانەی زۆرینەی دانیشتوانەكەی ئەرمەنن. هێزە ئەوروپییەكان ساڵی 1914 چاكسازی گەورەیان بەسەر عوسمانییەكاندا سەپاند كە دانانی چاودێری لە ناوچەكانی خۆرهەڵات لەخۆگرتبوو, توركیا فەتات ئەمەی بە بەڵگەیەكی تر دانا بۆ تێوەگلانی ئەرمەن لەگەڵ ئەوروپا لەپێناوی نەهێشتنی سەروەریی ئیپمراتۆریەتی عوسمانی‌دا. كاتێك لە هاوینی 194 جەنگی یەكەمی جیهانی دەستیپێكرد. حكومەتەكەی توركیای فەتات چووە پاڵ ئەڵمانیا‌و نەمسا‌و مەجەر دژی هاوپەیمانی سێ قۆڵی بەریتانیا‌و فەرەنسا‌و روسیا، لەبەرئەوەی ئەرمەن‌و ئاشورییەكان بە درێژایی بەرەی روسی- عوسمانیی دەژیان, هەریەك لە روسەكان‌و عوسمانییەكان هەوڵیان دەدا مەسحیییەكان وەك سەرباز لە هەڵمەتەكانیان بۆسەر دوژمنەكانیان بەكاربهێنن. توركیای فەتات پێشنیازیكرد بۆ حزبی داشناكتسۆتیۆن كە ئەو كاتە حزبی پێشڕەوی ئەرمەنەكان , ئەرمەنەكانی نا‌و روسیا‌و ئەرمەنەكانی نا‌و خاكی دەوڵەتی عوسمانی قایل بكەن لە شەڕدا هاوكاری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بكەن, بەڵام حزبەكە رایگەیاند كە ئەرمەنەكان گوێڕایەڵی ئەو ئیمپراتۆریەتە دەبن كە لەناویدا دەژین‌و حكومەتی توركیای فەتاتیش ئەو وەڵامەی وەك خیانەت لێكدایەوە‌و ئەرمەنەكانی نێو دەوڵەتی عوسمانی لە پاڵ عوسمانییەكاندا دەجەنگین‌و ئەوانەشی لەناو روسیادا بوون لەگەڵ سوپای روسیادا بوون. " كوشتارگەی ئەرمەنەكان" ئەنوەر پاشا كانونی دووەمی 1915 هەوڵیدا لە شەڕی ساری قامیش بەرپەرچی روسەكان بداتەوە, بەڵام عوسمانییەكان دووچاری شكستێكی خراپ بوون لەو شەڕەدا, هەرچەندە خراپ بەڕێوەبردن‌و دۆخی كەشوهەوای سەختی ناوچەكە هۆكاری سەرەكی شكستەكە بوون, بەڵام توركیای فەتات هەوڵیدا خیانەتی ئەرمەنەكان بكاتە پاساو بۆی‌و سەربازانی ئەرمەن‌و ناموسوڵمانەكان لە سوپای دوورخرانەوە‌و كردیانن بە كرێكار‌و پاشان سەربازانی ئەرمەنی كە لە چەك داماڵرابوون بەشێوەیەكی بەرنامەبۆداڕێژراو لەلایەن هێزی عوسمانییەكانەوە كوژران‌و ئەمانە بوونە یەكەمین قوربانیی ئەوەی دواتر لە كوشتاری ئەرمەنەكان ناسرا, ئەوەش بە گوێرەی دائیرەی مەعاریفی بەریتانیی. لە هەمان كاتیش‌دا هێزە نانیزامییەكان دەستیانكرد بە هەڵمەتی كوشتنی بە كۆمەڵی ئەرمەنەكان لە گوندەكانی نزیكی سەر سنوری روسیا. گروپەكانی بەرگری ئەرمەنیش بەهانەی زیاتریان دایە هێزەكانی عوسمانییەكان بۆئەوەی توندتر بن‌و لە نیسانی 1915 ئەرمەنەكان لە شاری وان لە گەڕەكی ئەرمەنی لە شارەكە خۆیان قایم كردبوو دژی عوسمانییەكان دەجەنگین‌و لە 24ی نیساندا تەڵعەت پاشا فەرمانیدا بە دەستگیركردنی نزیكەی 250 بیرمەند‌و رۆشنبیر‌و سیاسی ئەرمەن لە ئیستانبوڵ كە ژمارەیەكیان ئەندامی پەرلەمان بوون لە پەرلەمانی عوسمانییەكان. چەند مانگێك دواتر زۆرینەیان كوژران. ماوەیەكی كەم پاش شكستی ساری قامیش حكومەتی عوسمانیی دەستیكرد بە كۆچپێكردنی ئەرمەنەكان لە خۆرهەڵاتی ئەنادۆڵ بە پاساوی ئەوەی بوونیان لە نزیك هێڵەكانی پێشەوە هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی. لە ئایاری هەمان ساڵ پەرلەمانی عوسمانیی یاساییەكی پەسەندكرد كە رێگە دەدات بە رەسمی كۆچكردنی زۆرملێ ئەنجام بدرێت‌و بەدرێژایی هاوین‌و پایزی 1915 هاوڵاتیانی مەدەنی ئەرمەن لە ماڵەكانیانەوە بە نێو شاخ‌و دۆڵەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا گواسترانەوە بۆ كەمپی دەستگیركردن لە بیابانەكان. هاوكات لەگەڵ كۆچە زۆرەملێیەكەدا كە بەرپرسانی سەربازیو مەدەنی سەرپەرشتیان دەكرد هەڵمەتێكی كوشتنی بەكۆمەڵی پلان بۆ داڕێژراویش بەڕێوەچوو كە هێزە نانیزامییەكان جێبەجێان كرد‌و ئەوانەشی لەو هەڵمەتە رزگاریان بوو گەیشتنە بیابانی سوریا‌و بەشێكی زۆریان لەناو كەمپەكاندا لە برسا مردن‌و بە گوێرەی خەمڵاندنەكان 600 هەزار بۆ یەك ملیۆن ئەرمەنی لە كاتی راگواستنیان كوژراون یان مردون‌و چەندین رۆژنامەنوس‌و دیپلۆماتكار‌و ئەفسەری سوپای بیانی‌و بانگخوازی ئاینی رووداوەكانی 1915-1916 یان بینیوە‌و راپۆرتی خۆیان دەربارەی كۆچی بەرەو مەرگ‌و كێڵگەكانی كوشتن ئامادەكردووە. سەرچاوە: BBC
راپۆرتی: درەو نادادپەروەری لە مووچەی خانەنشینی بەردەوامەو جێبەجێکردنی ئەحکامەکانی یاسای چاکسازیش لەوپەڕی سستیدایە، ئەگەر چی بڕیار بوو بەپێی یاساکە ئەو داهاتەی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت ئەولەویەت بۆ چاککردنی مووچە نزمەکان بێت، وا دەرنەچوو. لەگەڵ ئەوەشدا بڕە پارەی ڕاگیراوەكانی خانەنشینی كە دەبڕدرێت لە موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، لەگەڵ تەمەنی حکومڕانی حکومەتی هەرێمدایە، بەڵام سندوقی خانەنشینی هەر دروست نەبوو، لە کاتێکدا لە عێراق لەسەر حسابی سندوقەکە وەبەرهێنان دەکرێت و حکومەت لە قەیران ڕزگار دەکات. وێنە گشتییەکە ئەگەر چی لە وڵاتانی دنیادا گەیشتن بە قۆناغی خانەنشینی گەیشتنە بە خۆشگوزەرانی و تاڕادەیەك ئارامی و سەقامگیری دارایی ئەو كەسانەی خزمەتی گشتیان كردووە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان پێچەوانەكەی ڕاستەو چینی خانەنشین لە هەرێمی كوردستان بەشی زۆریان لەگەڵ گەیشتن بەم قۆناغە توشی ئەوپەڕی نائومێدی دەبن. لەم ساتەوەختەدا خانەنشینانی هەرێمی كوردستان موچەی نزیک لە دوو ساڵیان لای حكومەتی هەرێمە، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك بە نایاسایی و كۆمەڵێكی دیكە بە نادادپەروەرانە هاوشان بە خانەنشینانی هەرێم بەناوی جیاجیاوە موچە وەردەگرن، ئەوە سەرەڕای جیاوازی گەورەی موچەكانیان كە لە 200 هەزارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار. بەشێكی زۆری ئەو جیاكاری و نادادیانەی لەنێوان خانەنشیناندا دروستبووە پێشتر بەم یاسایانەی لای خوارەوە كراون دەیان یاسای جیاواز لە هەرێمی كوردستاندا كاری پێكراوە و بەپێی یاسای چاكسازی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 تایبەت بە (یاسای چاكسازی لە مووچەو دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان - عێراق) بەشێكیان هەڵدەوەشێنەوە ئەو یاساینەش بریتین لە: • یاسای خزمەتی شارستانی (ژمارە 24 ساڵی 1960)ی هەمواركراو. • یاسای خانەنشینی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان (ژمارە 12 ساڵی 1999). • یاسای خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان (ژمارە 13 ساڵی 1999). • یاسای خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (36 ساڵی 2004). • یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ( ژمارە 27 ساڵی 2006 ) عێراقی فیدراڵ هەمواركراو. • یاسای ڕێزلێنانی پێشمەرگە ( ژمارەی 33 ساڵی 2007). • یاسای كەم ئەندامانی پێشمەرگەی سەنگەر ( ژمارە 34 ساڵی 2007). • یاسای ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە ( ژمارە 38 ساڵی 2007 ). • یاسای ڕاژەی زانكۆیی ( ژمارە 23 ساڵی 2008 )ی فیدراڵ. • یاسای مووچەی دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی ( ژمارە 27 ساڵی 2008) فیدراڵ. • خانەنشینی پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە بەپێی یاسای پارێزگاكان (ژمارە 3 ساڵی 2009). • یاسای مووچە و دەرماڵەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی (ژمارە 13 ساڵی ٢٠١٠). • یاسای ڕاژە و خانەنشینی كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ( ژمارە 18 ساڵی 2011) بەپێی ئامارەكان و سیستەمی بایۆمەتری جگە لە هێزەكانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و سودمەندانی دەرماڵەی زانكۆ و پەیمانگاكان(لە ئێستادا ڕاگیراوە) كە بایۆمەتریان بۆ نەكراوە (1) ملیۆن و (219) هەزار و (922) كەس لە سیستمەكەدا تۆمار كراون، بڕوانە چارتی ژمارە (1). لەو ژمارەیە (251 هەزارو 575) كەس بە ڕێژەی (22.4%) بەناوی خانەنشینی مووچە وەردەگرن كە پێكهاتوون لە خانەنشینانی (فەرمانبەرانی شارستانی، پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ، كارمەندانی دەزگای گشتی ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش، خانەنشیانی پێشمەرگە، كەم ئەندامی سەنگەر، پلە باڵاكان) بڕی مووچەی یەك مانگیان زیاتر لە( ١٠٠ ملیار) دینارەو گومان لە دوو لەسەر سێی ژمارەی خانەنشینان دەكرێت. پسپۆڕانی ئابووری كوردستان ڕای دەگەیەنن، لیستی خانەنشینی لە كوردستان یەكێكە لەو فایلانەی گەندەڵی كە ناڕوونی زۆری تێدایە. خەڵكانێكی زۆر هەن كە بە پلەی وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین كراون، بەڵام تەنیا ڕۆژێكیش نە وەزیر بوون نە بەڕێوەبەری گشتی نە ڕاوێژكار. هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسانەی لە كوردستان بە پلەی وەزیر و بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و پەرلەمانتار و ڕاوێژكار خانەنشین كراون، دەگەنە پێنج هەزار كەس. چارتی ژمارە (1) سندوقی خانەنشینی بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ( ژمارە 27 ساڵی 2006 )ی هەمواركراو تێێدا هاتووە: بەشی شەشەم تایبەت بە سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت ماددەی 18 بڕگەی دووەم "سندوقێك دادەمەزرێت بەناوی (سندوقی خانەنشینی فەرمانبەری دەوڵەت)" و لە بڕگەی سێیەمیشدا هاتووە "ئەم سندوقە بەڕێوەدەبرێت لەلایەن ئەنجومەنێكی كارگێڕی كە ئەندامان و پێكهاتەكان و كارەكانی و بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی و بوارەكانی وەبەهێنانی پارەو پوڵی، دیاری دەكرێت...." لە بڕگەی چوارەمدا هاتووە كە داهاتەكانی ئەم سندوقە پێكدێت لە: أ. بڕە پارەی ڕاگیراوەكانی خانەنشینی كە دەبڕدرێت لە موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت. ب. بەشداریكردنی دەوڵەت بە ڕێژەیەك یەكسان بێت بە 12%ی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت. ج. بڕە پارەكانی ڕاگیراوەكانی خانەنشینی كە فەرمانبەر دەیدات بەرامبەر بە ئەژماركردنی خزمەتە زیادەكانی بە مەبەستی خانەنشینی. د. بڕە پارەكانی هاتوو لە وەبەرهێنانی پارەو پوڵی سندوقەكە. ه. بڕە پارەكانی موچەكانی خانەنشینی خەرجكراو بەدەر لە حكومەكانی ئەم یاسایە، بۆ ئەوانەی ئیحالەی خانەنشینی كراوەو پاش 17/1/2006 و وەزارەتی دارایی هەڵدەستێت بە گێڕانەوەی بڕە پارەكان بۆ سندوقەكە ساڵانە. و. بەخشینەكان و هاوكارییەكان كە وەزارەتی دارایی پێشكەشی سندوقەكە دەكات. ز. بەخشینەكان و دیارییەكان لە ناوەوەی عێراق و ئەگەر لەدەرەوەی عێراق بێت، پێویستە ڕەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار وەربگیرێت. پێنجەم: دانانی گشت لێبڕینەكانی خانەنشینی لە فەرمانبەران دەبڕدرێت، دەخرێتە نا‌و سندوقەكەوە... شەشەم: بەخشینێكی ساڵانە كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە خەرج دەكرێت بەناوی (بەخشینی هاوكاریكردنی سندوق).... حەوتەم: لەم سندوقە گشت موچەكانی خانەنشینی و پاداشتەكانی كە شایستەدار دەبن پاش ڕێكەوتن و جێبەجێكردنی ئەم یاسایە، دەدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی كە حوكمەكانی ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە. ئەوەی لێرەدا جێگەی ئاماژە پێکردنە، حکومەتی عێراق خاوەنی ئەوە سندوقەیەو لە ئێستادا جگە لەوەی مافە داراییەکانی خانەنشینانی تێدا پارێزراوە، خاوەن سەرمایەیەکی گەورەیەو وەبەرهێنان بە داهاتیەکانیشییەوە دەکات، هاوکات پاڵپشتێکی گەورەی حکومەتی عێراقی کردووە لە قەیرانی داراییداو قەرزی بەخشیوە بە حکومەتی عێراق تا لە قەرزی دەرەکی بیپارێزێت. بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە بۆ خانەنشیانان و موچەخۆران، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 15 ساڵ بەسەر ئەم یاسایەدا سندوقی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان دروست نەكراوەو یەك دیناریشی كۆنەكراوەتەوە ئەمە سەرەڕای ئەو لێبڕینانەی حكومەت بەناوی لێبڕینی خانەنشینییەوە 7% لە موچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت، كاتێكیش حكومەت دەكەوێتە قەیرانی داراییەوە لەبەر ئەوەی هیچ داهاتێك لەو سندوقەدا كۆنەكرابوویەوە تەنها خانەنشینان خۆیان باجی قورسی ئەو دۆخەیان داوە. لە ئێستاشدا بەپێی یاسای چاکسازی ژمارەی (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠، ماددەی (١) بڕگەی (سێیەم) هاتووە "کاراکردن و پشتیوانی کردنی دارایی سندوقی خانەنشینی، و ڕێگرتن لە هەر خەرجییەک لەسەر سندوقەکە جگە لەوە مەبەستانەی یاسای خانەنشینی کارپێکراو ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ لە هەرێمدا، ئاماژەیان پێکراوە. هاوکات وەزارەتی دارایی ڕێنمایی ژمارە (٢٤)ی تایبەت بە سندوقی خانەنشینی دەرکرد، بەڵام دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر پەسەندکردنی یاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان، هیچ جدییەتێک نابینرێت لەم بوارەدا کارەکان تا ئێستا مەرەکەبی سەر کاغەزن. یاسای چاكسازی خانەنشینان بەردەوامی نادادپەروەری لە موچەدا لە3ی كانوونی دووەمی ساڵی 2017 ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای چاكسازی لەخانەنشینی‌و مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكان لە هەرێمی كوردستان گەیاندە پەرلەمانی كوردستان، پرۆژەیەكە لە 20 ماددە پێكهاتبوو بەسەر چەند سێكتەرێكدا دابەشبووبوو بەشی سەرەكی تایبەت بوو بەخانەنشینی گرنگترین و پڕ كێشەترین بڕگەش بریتی بوو لە ماددەی (3)ی یاسای چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی ژمارە 4 ساڵی 2018 تایبەت بە مووچەی خانەنشینی خاوەن پلە باڵاكان كە ناڕەزایی بەرفراوانی خەڵكی لێكەوتەوەو بەو هۆیەشەوە پرۆژە یاساكە ڕاگیرا. لەسەردەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و ئەم خوولەی ئێستای پەرلەمان جارێکی دیکە یاسای چاکسازی هێنرایەوە نێو پەرلەمان لە رۆژی ١٦ی ١ی ٢٠٢٠ پرۆژە یاساکەی پەسەندکرد بە ناوی یاسای ژمارەی (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ (یاسای چاکسازی لە موچەو دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان) بەپێی بڕگەو مادەكانی یاسای چاكسازی دوای (90) رۆژ لە دەرچواندنی پەیڕەو، كە دەیکردە (1ی7ی ٢٠٢٠) یاساكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێی یاسای چاكسازی، هەموو ئەو بوارانەی یاساكە دەستنیشانی كردووە، لە ١ی ٧ ەوە كاری لەسەر دەكرێت. بەڵام لە گەڵ ئەوەی پرۆسەکە زۆر بەخاوی دەڕوات و جێبەجێکردنی بەشێک لە ماددەکانی خاڵی سفردایە، ئەوەی ئێمە مەبەستمانە لێرەدا تیشکی بخەنەسەر ئەو هەڵایەبوو کە لەسەدەمی تێپەڕاندنی یاساکە بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکان بانگەشەیان بۆ دەکرد، دروستکردنی دادپەروەری بوو لە نێوان مووچە کەمەکان و مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان. لە بەشی هەشتەم (حوکمە گشتییەکان)ی یاساکە ماددەی (١٣ دووەم) هاتووە: "لەبەر ڕۆشنایی ئەو بڕە پارەیەی کە بە فیعلی لە خەرجییەکان دەگەڕێتەوە لە دەرەنجامی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، دەبێت ئەنجومەنی وەزیران ئەولەوییەت بدات بە پێداچوونەوە بە کەمترین مووچەی خانەنشینی لە هەرێم بە ئاراستەی زیادکردن و ڕەچاوکردنی بژێوی و گوزەرانی ئەو کەسانەی کە کەمترین مووچەی خانەنشینی وەردەگرن". چاودێران پێیان وایە ئەگەر یاساکە جێبەجێ بکرێت زیاتر کە ٦٠ ملیار دینار مانگانە دەگەڕێتەوە بۆ سەر خەزێنەی گشتی، ئەگەر چی بەشێکی یاساکە جێبەجێکراوە، بەتایبەت کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان، بەوتەی خۆی مووچەی بەشێک لە خەڵکانی ناشایستەیان ڕاگرتووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک مووچە نزمەکانی خانەنشینان وەک خۆی ماوەتەوە‌و بەشێکیان موچەکانیان لە خوار ٢٥٠ هەزار دینارەوەیە.
درەو: رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی جیهانی (هیومان رایتس وۆچ)، راپۆرتێكی نوێ لەبارەی پرۆسەی دادگاییكردنی سزادراوانی بادینان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: دەبێت دادگای پێداچوونەوەی هەرێم ڕەچاوی ئەو هەموو ناڕێكیە بكات كە لە پرۆسەكەدا هەبووەو سەپاندنی ئەم سزایانە تەنها ناوبانگی خراپی هەرێمی كوردستان خراپتر دەكات". راپۆرتەكە ئاماژەی بە خراپی پرۆسەی دادگاییەكە كردووە، كە پرەنسیپەكانی دادگاییكردنێكی دادگەرانەی پشتگوێخستووە بەتایبەت كە گوایە پلانیان بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان داڕشتووە ئەمە نزمترین ئاستی دادگاییكردن دەردەخات. دەقی راپۆرتەكە هەرێمی كوردستانی عێراق: دادگاییەكی پڕلە كەموكورتی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانان دەبێت دادگای پێداچوونەوە ڕەچاوی ئەو هەموو ناڕێكیە لە پرۆسەكەدا بكات (بەیروت)— هیومان ڕایتس ۆوچ لە ڕاپۆرتەكەی ئەمڕۆیدا ڕایگەیاند، لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١، دادگایەكی هەرێمی كوردستانی عێراق لە پرۆسەیەكی پڕ لە كەموكورتیدا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر سێ ڕۆژنامەوان و دوو چالاكواندا سەپاند. بەرپرسان هێشتا دوو كەسی تریان لە زیندان ئازاد نەكردووە سەرەڕای بڕیاری دادگا لە نەبوونی بەڵگەی تەواو بۆ دادگایكردنیان. هیومان ڕایتس ۆوچ لەم كاتەدا تۆێژینەوەكەی لەسەر دادگایكردنەكان بڵاودەكاتەوە لەبەرئەوەی ئەگەری زۆر هەیە لە دەركردنی بڕیاری پێداچوونەوەی كەیسەكان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە. پرۆسەی دادگایكردنی ئەم كەسانە لە دادگای تاوانەكانی هەولێر پێشێلكاری یاسایی و دەستتێوەردانی سیاسی زۆری تێدا بوو. دەبێت ئەو بەرپرسانەی لە بڕیاری پێداچوونەوەی كەیسەكان بڕیاریان هەیە ئەم پێشێلكارییانە ڕەچاو بكەن لە كاتی بڕیاردان لە پێداچوونەوەی كەیسەكان. بەرپرسانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك لە هەرێمی كوردستان هەستان بە دەستگیركردنی دوو پیاو لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ لەگەڵ دەستگیركردنی پێنچ كەسی تر لە مانگی تشرینی یەكەم بە بیانووی پلاندانان بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت. لە مانگی مایس تاوەكو تشرینی یەكەم، چالاكوانان و مامۆستایان لە ناوچەی دهۆك هەستان بە ئەنجامدانی چەند خۆپیشاندانێك بۆ داواكردنی موچەكانیان؛ كە لەلایەن بەرپرسانەوە دواخرابوو. بەڵقیس وویڵی، توێژەری باڵای جەنگ و قەیران لە هیومان ڕایتس ۆوچ، ووتی، "پرۆسەی دادگایكردنی پركەموكورتی لە هەرێمی كوردستانی عێراق شتێكی نوێ نیە. بەڵام، پشتگوێخستنی سەرەتایترین پرنسیپەكانی دادگایكردنێكی دادگەرانە بۆ سزادانی خەڵك بەهۆی ئەوەی گوایە پلانیان داڕشتووە بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندان ئاست نزمییەكی نوێ و لەڕادەبەدەر دەردەخات." پارێزەرێك كە ناسیاوی یەكێك لە دەستگیركراوەكانە لەگەڵ سەرچاوەیەكی تری سەربەخۆ كە لە پرۆسەی دادگایكردنەكاندا ئامادەبوون چەند زانیاریەكیان لەسەر پرۆسەكە باسكرد كە جێگەی نیگەرانی بوو. ئەو ڕۆژنامەنوسانەی سزادران پێكهاتبوون لە ئەیاز كەرەم بروشكی، گۆهدار محەمەد زێباری، لەگەڵ شیروان ئەمین شیروانی. دووانەكەی تر، شڤان سەعید عومەر بروشكی و هەرویان عیسا ئەحمەد كە دوو چالاكوانن بەردەوام ڕەخنە لە كارەكانی حكومەت دەگرن و داوای چاكسازی دەكەن. هەر پێنچ كەسەكە لە دادگایكردنێكی هاوبەشدا سزای زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنرا بەپێی ماددەكانی ٤٧ و ٤٨ و ٤٩ ی یاسای سزادانی عێراقی و ماددەی ١ی یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ و ماددەی ١٥٦ی هەمواركراوی یاسای سزادانی عێراقی ؛ كە كاری بەئەنقەست بۆ دروستكردنی مەترسی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری دامەزراوەكانی حكومەت بە تاوان دەكات. دەستگیركراوەكان داوایان بۆ پێداچوونەوەی بڕیارەكەی دادگای تاوانەكان پێشكەشكردووە. هەروەها سێ سەرچاوەكە ووتیان كە حكومەت بەڵگەی پێویستی لە دژی دوو كەسی تر بەناوەكانی بەدەل بەرواری چالاكوان و ئومێد حاجی ڕۆژنامەنووس نەخستۆتەڕوو بۆ سزادانیان و كەیسەكانیانی گەڕاندۆتەوە بۆ دادگای لێكۆڵینەوە. بەڵام، بەرپرسان هێشتا ئازادیان نەكردوون لەكاتێكدا لە چاوەڕوانی داواكارانن بۆ پێشكەشكردنی بەڵگە لەدژیان. سەرچاوەكان ووتیان شیروانی كە لە ٧ی تشرینی یەكەم دەستگیركرا بۆماوەی یەك هەفتە ڕێگەی هیچ جۆرە پەیوەندییەكی بە جیهانی دەرەوە پێنەدراوە لە زینداندا. ناسیاوێكی شڤان بروشكی ووتی لە پاش ئەوەی هێزە ئەمنیەكان دەستگیریان كردووە لە ماڵەكەیدا لە ٢٣ ی تشرینی یەكەم، خێزانەكەی بۆ ماوەی دوو مانگ هەوڵیان داوە سۆراخ و شوێنی دەستگیركردنی بزانن. لە كۆتایدا، ڕیگەی پێدراوە تەلەفۆن بۆ هاوسەرەكەی بكات و پێی بڵێ كە لەلایەن ئاسایشی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە هەولێر دەستبەسەرە. سێ سەرچاوەكە ووتیان كە هەر حەوت كەسەكە بۆماوەی چەندین مانگ لەكاتی زیندانیدا پارێزەریان نەبووە، بەوكاتانەشەوە كە لێكۆڵینەوەیان لەلایەن ئاسایشەوە لەگەڵ كراوە و لەبەردەم دادوەری لێكۆڵەر كەیسەكانیان بیستراوە. لە مانگی مارس، لە پاش ئەوەی ڕێكخراوی كۆمیتەی پارێزگاریكردن لە ڕۆژنامەنوسان ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە و تێیدا نیگەرانی لەبەرامبەر كەیسی دادگایكردنی دوو لە پیاوەكان دەربڕی، دیندار زێباری ڕێكخەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ داكۆكیكردنی نێودەوڵەتی لە ئیمەیڵێكدا لە ١٤ی مارس وەڵامی ڕاپۆرتەكەی دایەوە و وەڵامەكەی بۆ هیومان ڕایتس ۆوچیش نارد كە تێیدا گووتی، " ئەوان [شیروانی و زێباری] پارێزەریان هەبووە لەكاتی چاوەڕوانی دادگایكردندا." بەڵام، سێ سەرچاوەكە ئەم بانگەشەیەی زێباریان ڕەتكردەوە و ووتیان كە بەرپرسان بۆ یەكەم جار‌و تەنها بۆماوەی چەند خولەكێك ڕیگەیان بە پاریزەرەكان داوە قسەیان لەگەڵ بكەن بەر لە دەستپێكردنی دانیشتنەكانی دادگا لە بەرواری ١٥ و ١٦ شوبات. هەروەها ووتیشیان كە دەستگیركراوان زۆر بەكەمی ڕێگەیان پێدراوە خێزان و كەس و كاریان ببینن و تەنها یەك جار ڕێگەیان پێدراوە كە كەس وكاریان ببینن بۆ ماوەی چەند خولەكێك لە سەرەتای دەستگیركردنیانەوە. ناسیاوێكی شڤان بروشكی ووتی كە باوكی ڕیگەی پێدراوە یەك جار بۆماوەی پێنج خولەك سەردانی بكات لە كانوونی دووەم بەڵام ئەفسەرانی ئاسایش لەناو ژوورەكەدا بوون لەكاتی سەردانەكەدا. پارێزەرەكە ووتی خۆیی و چەند پارێزەرێكی تر كە بەرگریان لە كەیسی پیاوەكان كردووە هەوڵی وەرگرتنی فایلەكانیان داوە بەرلە دەستپێكردنی دادگایكردنەكان، بەڵام ئاسایش ڕەتی كردۆتەوە كە فایلەكانیان ڕادەستی پاریزەرەكان بكات سەرەڕایی نامەی دادگا لە پێدانی مۆڵەت بۆ وەرگرتنی فایلەكان لە ئاسایش. ئەو ووتی، تەنها حەوت ڕۆژ بەر لە دەستپێكردنی پرۆسەی دادگایكردنەكە، پارێزەرەكان ڕۆژی دەستپێكردنی دادگایكردنەكەیان پێگوترا. پارێزەرەكە ووتی، "پێمان گوترا كە دادوەر نەخۆشەو دەبێت چاوەڕوانی دواخستنی دادگایكردنەكە بكەین، بەڵام لە ناكاو ڕۆژی دادگایكردنەكە ڕاگەیەنراو هیچ كەسمان خۆمان ئامادە نەكردبوو." ناسیاوەكەی بروشكی ووتیشی،كە خێزانەكەی بروشكی نەیانتوانی ئامادەی دادگایكردنەكە بن لەبەرنەبوونی كاتی پێویست. هەروەها ناسیاوەكەی بروشكی ووتی كاتێك ئەندامانی هێزەكانی ئاسایش بروشكییان دەستگیركرد، بەبەرچاوی خێزانەكەیی و منداڵەكانیەوە لێیاندا. پارێزەرەكە ووتی، لەكاتی دادگایكردنەكەدا، شێروانی نەیدەتوانی بەپێوە بووەستێ، دەردەكەوت بەهۆی برینداری جەستەییەوەیە. ئەو بە دادوەری ووت كە هێزەكانی ئاسایش هەڕەشەیان لێكردووە، هەروەها هەڕەشەی دەستدرێژی سێكسیان بۆسەرهاوسەرەكەی و دایكی كردووە ئەگەر نوسراوی دانپێدانانەكە واژوو نەكات. ئەو ووتی، "دادوەر هیچ وەڵامێكی نەدایەوە تەنانەت كاتێك دەیبینی كە ناتوانێت بەپێوە بووەستێت." پارێزەرەكە و سەرچاوە بێلایەنەكە ووتیان دادوەر و داواكاران بەردەوام و دووبارە باسی زانیاری‌یان "لە سەرچاوەی نهێنیەوە" دەكرد كە گوایە دەستگیركراوان سیخوڕن، بەڵام هیچ لەم سەرچاوانە لە دادگادا ئامادەنەبوون. لەبەرئەوەی ئەم سەرچاوانە لەبەردەم دادگا ئامادەنەبوون، پارێزەرانی بەرگریكار چانسی ئەوەیان نەبوو كە پرسیاریان لێبكەن لێكۆڵینەوە لە ڕاستی ووتەكانیان بكەن. هەردوو سەرچاوەكە كە لە دادگایكردنەكەدا ئامادەبوون ووتیان كە ئەفسەرێكی ئاسایش كە بەشێك نەبوو لە تیمی داواكاران ناوە ناوە هەڵدەستاو دەستی بەرزدەكردەوە؛ پاشان دادوەر ڕێگەی پێدەدا كە بەڵگەی نوێ بخاتە ڕوو كە پارێزەرانی بەرگریكار پێشتر‌و بەهیچ شیوەیەك ئەو بەڵگانەیان نەبینی بوو. دادوەر ڕێگەی بە پارێزەرانی بەرگریكار نەدەدا پرسیاری لێبكەن و لێكۆڵینەوە لە ڕاستی ووتەو بەڵگەكانی بكەن. هەرسێ سەرچاوەكە نیگەرانیان دەربارەی پاشكۆیی تۆمەتەكان لەدژی بەرگریكاران دەربڕی. بۆ نموونە، ئەو دوو سەرچاوەیەی ئامادەی دادگایكردنەكە بوون ووتیان كە ئەندامەكەی ئاسایش ئاماژەی بە وێنەیەك دەكرد كە شێروانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پۆستی كردبوو لەگەڵ ژێرنووسێك كە دەڵێت گەشتی ئاسمانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان كە بۆماوەیەك هەڵپەسێردرابوو دەستی پێكردۆتەوە و ئەندامەكەی ئاسایش جەختی دەكردەوە كە ئەمە بەڵگەیە بۆئەوەی كە شێروانی سیخوڕ بووە. هەرسێ سەرچاوەكە ووتیان كە زۆرینەی ئەو بەڵگانەی لەلایەن داواكاران و نوێنەرێكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان خرانەڕوو لەكاتی دادگایكردنەكەدا گریمانەبوون و لەسەربنەمای بەڵگەی ڕاستەقینە نەبوون و پارێزەرانی بەرگریكار ڕێگەیان پێنەدرا پێداچوونەوەیان بۆ بكەن. لە ١٦ی نیسان، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان نیگەرانی لەبارەی دادگایكردنەكانەوە دەربڕی. ئاسۆس هەردی كە ڕۆژنامەنوسێكی ناودار و چالاكوانێكی مافەكانی میدیاكارانە ووتی كە ئەو لەو باوەڕەدایە هەر حەوت كەسەكە دەستگیركراوون و دادگایكراون و بەندكراون تەنها لەبەرئەوەی هەوڵی خۆپیشاندانیان لەدژی حكومەتی هەرێم داوە: "یاسایەك هەیە كە گرەنتی مافی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەدات، ئەگەر ئەو یاسایەیان پێشێلكردووە، دەبێت بەپێی ئەو یاسایە دادگایی بكرێن،" ئەو ووتی. "یان ئەگەر پێشێلی یاسای ڕۆژنامەوانیان كردووە وەك ڕۆژنامەنووس، دەبێت بەپێی ئەو یاسایە دادگایبكرێن. هیچ هۆكارێك نیە لەپشت ئەوەی كە ئەم كەسانە تاوانبار بكرێن بە هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێمەكە بەهاوكاری لایەنی دەرەوە. داواكاران هیچ بەڵگەیەكی ڕاستەقینەیان بۆ ئەو تۆمەتە نەخستۆتەڕوو. لە كۆتایدا، ئەم دادگایكردنە ئەوە دەسەلمێنێ كە پارێزگاریكردن لە ئازادی ڕادەربڕین چەندە كەمبۆتەوەو هاتۆتە خوارەوە لە هەرێمی كوردستان." هەروەها هەرسێ سەرچاوەكە نیگەرانیان لەسەر دەستتێوەردانی سیاسی خستەڕوو. زێباری لە ئیمەیڵەكەی مانگی مارسیدا ووتی كە دادگا سەربەخۆیە لە حكومەت و سیاسی نیە و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك دەستتێوەردانی لە پرۆسەكەدا نەكردووە. بەڵام، هەفتەیەك بەرلە دادگایكردنەكە، سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی كە دەستگیركراوان "نە چالاكوانن و نە ڕۆژنامەنووسن." هەندێكیان سیخوڕ بوون و سیخوڕییان بۆ ووڵاتانی تر كردووە....هەندێكی تریان ئاژاوەگێڕبوون." هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، ئەم ووتەیە بە ماوەیەكی كەم بەرلەدەستپێكردنی دادگایكردنەكان دەستتێوەردانێكی سیاسی نەشیاوە لە ئاستێكی باڵا لە كەیسەكان و پێشیلكارییە لە ئەگەری بێتاوانی بەرگریكاران. پارێزەرەكە ووتی كە تیمەكەی چاوەڕوانی وەڵامی دادگای پێداچوونەوەن بۆ داواكەیان لە پێداچوونەوەی كەیسەكان. ئەو بەرپرسانەی حكومەت كە بڕیاریان هەیە لە داوای پێداچوونەوەی كەیسەكان دەبێت ڕەچاوی هەموو ئەو پێشیلكاریانە بكەن كە لە پرۆسەی دادگایكردنەكاندا كراوە لەكاتی بڕیاردان لەوەی كە داوای پێداچوونەوەكە پەسەند بكەن یان پشتگیری بڕیارەكەی دادگای تاوانەكان بكەن. وویڵی ووتی، "سەپاندنی ئەم سزایانە تەنها ناوبانگی خراپی هەرێمی كوردستان خراپتر دەكات وەك ناوچەیەك كە تێیدا خەڵك ڕووبەڕووی دادگایكردنی نادادپەروەرانە دەبنەوە بەهۆی ڕەخنەگرتنیان لە سیاسەتەكانی حكومەت و دەربڕینی نیگەرانیەكانیان دەربارەی نوخبە سیاسیەكان."