ڕوانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئیدارەدانی مەلەفی نەوت
2022-06-22 11:03:55
درەو:
پێشەکی:
ڕوانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئیدارەدانی مەلەفی نەوت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو كۆمپانیای گشتی داده‌مه‌زرێنێت ئه‌وانیش كۆمپانیای هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌وت و غاز (KROC) كه تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت له بواری دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز، هه‌روه‌ها كۆمپانیای كوردستان بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت (KOMO) كه تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت به بازاڕكردنی نه‌وت.
ده‌كرێ له لایه‌ك هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ر دوو كۆمپانیاكه هه‌بێت، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی و كۆمپانیای سۆمۆ له بواره‌كانی هه‌مان په‌یوه‌ندی هه‌بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی هه‌مان په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌موو ئه‌مانه و ته‌واوكردنی ستراكچه‌ری كۆمپانیای سۆمۆ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی و كردنی به دامه‌زراوه‌یه‌كی فیدڕاڵی پێویست به بڕیاری هاوبه‌ش ده‌كات، كه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییه‌كی ڕاسته‌قینه له‌و كۆمپانیایه بكات و پۆستی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه بۆ ئه‌و بێ، هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی دوو نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له به‌ڕێوه‌بردن و جومگه‌كانی كۆمپانیاكه، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان مافی ڕه‌تكردنه‌وه (ڤیتۆ)ـی هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
١. سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی پابه‌ندییه داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌رئه‌نجامی دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز، بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دا كورت ده‌بێته‌وه كه به‌رده‌وام بێت له فرۆشتنی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێم له ڕێگه‌ی هه‌مان كۆمپانیاكان، هاوكات له‌گه‌ڵ پێویستی دووباره چاو خشاندنه‌وه به گرێبه‌سته‌كان له ڕووی نرخ و لابردنی هه‌موو كۆت و ئاسته‌نگه‌كان كه كۆمپانیای سۆ به‌رانبه‌ر به پرۆسه‌كانی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دایناوه.
٢. له باره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له لایه‌ن هه‌ریمه‌وه، پێویسته ئه‌م داهاتانه بۆ هه‌ژمارێكی بانكی بگوازرێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خۆی هه‌ڵیبژێرێ و سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی بكات، هاوكات له میانه‌یه‌وه گواستنه‌وه‌ی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه بدات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بگوازرێته‌وه وه‌ك به‌شێك له پشكی بودجه‌ی فیدڕاڵی، تا ئه‌و كاته‌ی كه به‌شه‌كانی تری له پشكی بودجه‌ی فیدڕاڵی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه به ده‌ست ده‌گات.
بەشی یەکەم:
ساڵ: ٢٠١٩
چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا
١. پێکهێنانی لێژنەی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان:
دوای متمانەدان بە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ی تەمموزی ٢٠١٩ زایینی، شاندێک بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ سەردانی بەغدای کرد، ئەنجامی ئەم سەردانەش پێکهێنانی لێژنەیەکی باڵا بوو لە نێوان هەردوولا.
٢. لە ڕێکەوتی ٢٥/٧/٢٠١٩ی زایینی، حکومەتی هەرێمی کوردستان کارنامەیەکی پێشکەش کرد بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو گرفتانەی بە هەڵواسراوی لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ ماونەتەوە، گرفتەکانیش بریتین لە:
ـ پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان
ـ پرسی نەوت و غاز
ـ پرسە داراییەکان
ـ پرسی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی فیدراڵی.
ئەم کارنامەیەش لە یەکەمین کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هاوبەش لە ڕێکەوتی ٢٥/٧/٢٠١٩ی زایینی، گفتۆگۆی لەسەر کرا و حکومەتی هەرێم جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی لە بواری نەوت و دارایی کردووە بەرامبەر پێدانی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.
ساڵ: ٢٠٢٠
ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عادل عەبدولمەهدی
لە حکومەتەکەی د.عادل عەبدولمەهدی، لەسەر یەکەمین پڕۆژەی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ڕێککەوتن کرا.
لەمبارەیەوە شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی و ئابووری، چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی فیدراڵ ئەنجام دا لەم کۆبوونەوەیەش ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان هەردوولای لێکەوتەوە، لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٠، لەم پڕۆژە یاسایەدا جە‌خت لەسەر پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە بەتایبەت نەوت و دارایی، کارنامەی بنەما سەرەتاییەکانیش بەم شێوەیەیە:
١. حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە پێدانی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو بە کۆمپانیای (سۆمۆ) داهاتەکانیش لە ئەژماری حکومەتی فیدراڵ دادەنێت، لەگەڵ ئاگادارکردنەوی (سۆمۆ) دەربارەی هەموو گرێبەستەکانی رابردووی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، هەروەها نرخ و بەهای گواستنەوەی نەوتە خاوەکە، ڕێککەوتنی فرۆشتنی نەوت بۆ ئەو کۆمپانیایانە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەو کۆمپانیایانە دەکرێت.
٢. ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کرا توانای بەرهەمهێنانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بڕی ٤٥٠ هەزار بەرمیل بێت لە ڕۆژێکدا، هەروەها حکومەتی هەرێم هەموو زانیاری و داتای تایبەت لەو بڕەی دەمینێت لە بەرهەمی گشتی هەرێم بە تێچووی پێشبینیکراو پێشکەش بکات بە بڕی ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەم بارەوەش چەندین ڕاپۆرت بە وردەکاریی لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم و هەناردەکردن و فرۆشتن و بەکارهێنان و سەرمایەگوزاریی و وردەکاریی خەرجی تایبەت بە پڕۆسە و کاروباری تایبەت بە نەوت پێشکەشی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ کران.
٣. گواستنەوەی داهاتە نەوتییەکان لەسەر ئاستی عێراقی فیدراڵ بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بەپێی حوکمی یاسایی کارگێری دارایی فیدراڵ ژمارە (٦) بۆ ساڵی ٢٠١٩ی زایینی.
لە بەرامبەر ئەم خاڵەدا، پشکی هەرێمی کوردستان بە بڕی ١٢ تریلیۆن و ٥٧٧ ملیار‌و ٨٧ ملیۆن و ٢٢ هەزار دینار دەستنیشان کرا، کە دەکاتە (٨٥٧ ملیۆن دۆلار بۆ هەر مانگێک)، ئەمە جگە لە گوژمەی گواستنەوەی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێم بەبڕی ٢٩ ملیۆن دۆلار بۆ هەر مانگێک و لەسەر بنەمای کۆی گشتی خەرجی فیعلی (خەرجی ڕەوەن) و(النفقات الجاریە و خەرجی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان)، بەڵام بارودۆخی سیاسی ئەوکات و دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی د.عادل عەبدولمەهدی ڕێگر بوون لەوەی ئەم پڕۆژەیە پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.
ساڵ: ٢٠٢٠
ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتەکەی مستەفا کازمی
١. حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی خۆی لەسەر نامەی وەزیری دارایی فیدراڵ د.عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی (ژمارە ٨٠٢) لە ١٩/٥/٢٠٢٠ی زایینی، لەسەر ئەم بنەمایە چەندین کۆبوونەوە لەنێوان نوێنەرانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، لە ئەنجامدا ڕێککەوتن لەبارەی چەندین بەندی تایبەتییەوە کرا بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسە داراییە هەڵواسراوەکان، ئەم خاڵەش ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بە نووسراوی ژمارە (١٣٢٢٩) لە ڕێککەوتی ١٥/٨/٢٠٢٠ی زایینی جەختی لەسەر دەکاتەوە.
ئەم ڕێککەوتنە ئاماژە بەوە دەکات:
ـ پێوسیتە وەزارەتی دارایی فیدراڵ مانگانە بڕی ٣٢٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت وەک بەشێک لە خەرجییەکانی هەرێم.
ـ ئەم بڕە پارەیەش لەسەر بنەمای هاوکێشەیەکی ژمێریاری دەستنیشان کراوە.
ـ ئەو بنەما هاوکێشییە ژمێریارییەش بریتییە لە خەمڵاندنی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەو داهاتە نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێن و داهاتەکانی دیکەی هەرێم.
ـ ئەمەش دەیسەلمێنێت کە حکومەتی فیدراڵ بڕی هەموو داهاتەکانی خەرێمی کوردستانی بە داهاتی نەوتی و داهاتەکانی دیکەی لە شایستە فیعلییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵ بڕیوە.
٢. بە پێی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ، پشکی هەرێمی کوردستان ١٢,١٦% بوو، بەڵام هەرێمی کوردستان بڕی تەنیا ٣٢٠ ملیار دیناری لە حکومەتی فیدراڵەوە پێ دەگەیشت، سەرەڕای ئەم ڕێککەوتنەش هەرێمی کوردستان هیچ بڕە پارەیەکی لە بری مانگەکانی (ئایار، حوزەیران، تەمموز و تشرینی یەکەم)ـی ٢٠٢٠ وەرنەگرتووە و هیچ پاساوێکیش بۆ ئەم نەناردنە نەبوو، جگە لەوەش هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی پێشمەرگە خەرج نەکراوە، سەرەڕای دانانی خەرجی پێشمەرگە وەک بەشێک لە دەرماڵەکانی وەزارەتی بەرگری، بۆ زانیاریش ڕێککەوتن کراوە لەسەر پڕۆژەی دووەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ و ناردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
تێپەڕاندنی یاسا بە پێچەوانەی بنەماکانی دەستوور
تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بە پێچەوانەی بنەماکانی دەستوور:
جگە لە ناڕەزایی هەرێم لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ بەشداری نوینەرانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، دەقی ماددەی (٧)ی ئەم یاسایە دەڵێت: پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی گشتی خەرجی فیعلی (خەرجی ڕەوەن – جاری و پڕۆژەی وەبەرهینان) ئەژمار دەکرێت هەروەها مەرجی بۆ ئەم خەرجیانە داناوە بۆ هەرێم بریتییە لە ڕادەستکردنەوەی نەوتی هەرێم جگە لە داهاتی دیکەی نەوتی.
هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان جە‌خت لەسەر هەڵوێستی خۆی کردووەتەوە. هەڵوێستی خۆی بە پێی هەردوو نووسراوی ژمارە (١٨٣٩) ڕێکەوتی ٥/١٠/٢٠٢٠ و ژمارە (٣٧٩) لە ڕێکەوتی ١٨/١٠/٢٠٢٠ دووپات کردەوە، جە‌خت لەسەر ئەم خاڵانە دەکاتەوە:
١. ڕادەستکردنی ئەو داهاتەی لە ئەنجامی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان هاتووە، هەروەها پشتبەستن بە حوکمی یاسای کارگێریی دارایی فیدراڵی ژمارە (٦) بۆ ساڵی ٢٠١٩.
٢. دەرچوواندنی یاساکانی (نەوت و غازی فیدراڵ، دابەشکردنی داهاتی فیدراڵ، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی، کۆمپانیای فرۆشتنی نەوت).
٣. ڕادەستکردنی داهاتی دەروازە سنوورییەکان بەو ڕێژەیەی لە یاساکەدا بڕیاری لەسەر دراوە.
٤. بە دووپاتکردنەوەی پڕەنسیپی شەفافیەت پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی/دووەم، بەندی /ب لە ماددەی (٣٤)ـی یاسای کارگێریی دارایی فیدراڵ ژمارە (٦) بۆساڵی ٢٠١٩.
٥. حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ لارییەکی نییە لەبارەی به‌ڕێوەبردنی گومرگەکان بە پێی حوکمی بڕگەی/ یەکەم لە ماددەی (١١٤)ـی دەستووری عیراقی فیدراڵ.
٦. حکومەتی هەرێمی کوردستان وای دەبینێت ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی فیدراڵ بە قەرز وەریدەگرێت پێویستە ڕێژەیەکی دادپەروەرانەی لێ دیاری بکرێت بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم پرسەش بە ڕوونی لە ماددەی (١٠٦) ی دەستووری عێراق جەختی لەسەر کراوەتەوە.
٧. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە بواری وزەدا، بە هەر دوو دۆسیەی کارەبا و غازیشەوە، بە پێی ئەو ڕێکارە یاساییانەی هە ردوو لا لەسەری ڕێک کەوتوون.
٨. نووسراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ نووسینگەی سەرۆک وەزیران ژمارە (٥٠٠) لە ٢٦/١١/٢٠٢٠:
لە کۆبوونەوەی ژمارە (٤٥) له ڕێکەوتی ٢٥/١١/٢٠٢٠ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ سەرۆکی حکومەتی فیدراڵ نارد، تیایدا جە‌خت لەسەر هەڵویستی نەگۆڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە لەگەڵ دیدی حکومەت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەبارەی پڕۆژ یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٠.
بەشی دووەم
دیــوانی ئەنجوومــەنی وەزیــرانی حکومــەتی هەرێمــی کوردســتان نــووسراوی بــۆ ئەمیندارییه گشــتیی ئەنجومەنــی وەزیرانی عێراقــی فیــدراڵ کــردووە کــە خــۆی وەڵامــی "نــوورساوی ژمــاره ٢/٥/٨٨٥٧ لــه ڕێکــەوتی ١/٤/٢٠٢٠"ـــه کــە ئاراسـتەی وەزارەتـی دارایـی حکومـەتی هەرێـم كرابـوو بـۆ ڕاگرتنـی خەرجكردنـی مووچــەی فەرمانبەرانــی هەرێمــی كوردســتان و لــە وەڵامیــدا هاتــووە:
یه‌كه‌م: سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتریش و تا ئێستاش ئامانجی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ به پێی ده‌ستوور و پشت به‌ستن به مادده‌كانی به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ.
دووه‌م: دەستوور مافی بەشداریکردنی وەک بنەمایەکی دامەزرێنەری سیستەمی فیدراڵی بۆ ئەو هەرێم و پارێزگایانە مسۆگەر کردووە کە لە دەسەڵاتی فیدراڵیدا بە پێی بنەماکانی یەکسانی و دەرفەتی یەکسان و دادپەروەری ڕێک نەخراون بۆ هەرێمێک، كه ناكرێت دروست ببێت به‌بێ بوونی بنه‌مای یه‌كسانی له نێوان هاووڵاتیانی هه‌رێمه‌كان و پاڕێزگاكانی تری عێراق له ڕووی سوود وه‌رگرتن و پیاده‌كردنی مافه‌كانیان، له ناویشیاندا مووچه و شایسته داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران، له ڕاستیدا فه‌رمان كردن به ڕاگرتنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێشێلكارییه، به تایبه‌تی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی حكومه‌تی فیدڕاڵ له پازده پارێزگا عێراقییه‌كه‌ی تر به ئاسانی ده‌ڕوات به‌بێ بوونی هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر مه‌رجه‌كان، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی ته‌واوی به‌شه‌كانی تری عێراق نییه و له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا خزمه‌تی گشتی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: له مادده‌ی (56)ـی یاسای كارگێڕی دارایی فیدڕاڵی ژماره (٦)ـی ساڵی ٢٠١٩ دا هاتووه كه له واده‌ی ده‌رچوونییه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به ساڵی دارایی داهاتوو، هه‌روه‌ها مادده‌ی یه‌كه‌م/ بڕگه‌ی (نۆیه‌م) له ساڵی دارایی وا پێناسه‌ی كردووه كه بریتییه له‌و ماوه‌یه‌ی كه كه تێیدا یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تا ئێستا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه، بۆیه ساڵی دارایی تا ئێستا ده‌ستی پێ نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش واتای وایه كه ئه‌م یاسایه نه‌چووه‌ته واری جێبه‌جێكردن، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌رنه‌كردنی ڕێنماییه‌كان كه كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌كات له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به گوێره‌ی مادده‌ی ٥٤ی یاساكه، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی ده‌ركردنی ئه‌و ڕێنماییانه كرده‌وه له میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ له به‌غدا.
چواره‌م: بۆ سه‌پاندنی ڕاستی جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده (13)ـی یاساكه، وه‌زیری دارایی پابه‌ند كردووه به ده‌ركردنی گشتاندن بۆ خه‌رجكردن به ڕێژە‌ی ١/١٢ له كۆی گشتی خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كانی تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كانی ساڵی دارایی ڕابردوو واته ساڵی (٢٠١٩) و له‌سه‌ر بنه‌مای مانگانه تاكو په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠٢٠، هه‌روه‌ها بڕگه‌ی سێیه‌می هه‌مان مادده زانیارییه كۆتاییه‌كانی دارایی ساڵی ڕابردوو (٢٠١٩)ـی له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه داراییه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ دیاری هه‌ژمار كردووه.
پێنجه‌م: هه‌رێم مانگانه مافی خۆیه‌تی ١/١٢ـی خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كانی خه‌رجییه داراییه‌كانی ساڵی دارایی ٢٠١٩ وه‌ربگرێت وه‌ك ته‌واوی پارێزگاكانی تری عێراق و به پێی خشته‌ی ژماره (١)ـی هاوپێچكراو، له‌و كاته‌ی هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی یاسای كارگێڕی دارایی ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٠ هیچ خه‌رجییه‌ك له شایسته داراییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج نه‌كراوه، جگه له خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كانی تایبه‌ت به دابینكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌گاته 452 ملیار دینار، كه ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داوای ڕاگرتنی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش پێشلكاری ئه‌و یاسایه كه پشتی پێ ده‌به‌سترێت.
شه‌شه‌م: مادده‌ی (١٠/ دووه‌م-ج) له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٩ حكومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌ند ده‌كات به دانی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ناویشیاندا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بڕینی بڕی زیانه‌كان له پشكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌گه‌ری ڕاده‌ستنه‌كردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بڕی ٤٥٢ ملیار دیناری مانگانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین كرد وه‌ك خه‌رجییه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه كۆی گشتی ساڵانه ده‌گاته پێنج تریلیۆن و ٢٢٨ ملیار دینار له كۆی گشتی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی خه‌رجی جاری و خه‌رجی وه‌به‌رهێنان له ساڵی ٢٠١٩ كه ده‌كاته بڕی ١٠,٥٩٩,٠٢٥,٨١١ دینار له ناویشیاندا دابینكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه كه ده‌كاته بڕی ٨١٦ ملیار دینار له چوارچێوه‌ی خشته‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كان، به‌ڵام هیچ بڕە شایسته‌ییه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان له ناویشیاندا مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌رج نه‌كراوه وه‌ك جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١٠/ دووه‌م-ج) له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٩. كۆی گشتی ئه‌و بڕه‌ی كه ده‌بوو به هه‌رێمی كوردستان بدرێت، به‌ڵام كه نه‌دراوه وه‌ك له خشته‌ی ژماره (٢)ـی هاوپێچكراو ده‌رده‌كه‌وێت، زیاتره له به‌های ئه‌و زیانه‌ی كه به‌ر داهاتی گه‌نجینه‌ی گشتی فیدڕاڵی كه‌وتووه له ئه‌نجامی ڕاده‌ستنه‌كردنی بڕی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به كۆمپانیای سۆمۆ له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
حه‌وته‌م: پشت به‌ستن به بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی (٢٧)ـی یاسای كارگێڕی دارایی بۆ ڕاگرتنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌وانه:
١. مادده‌ی (٢٧) له یاساكه، وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپاردووه به دابه‌زاندنی (مبالغ المترتبە) له‌سه‌ر حه‌واڵه‌نه‌كردنی داهاتی نه‌وت و غاز و هه‌ر بابه‌تێكی تر له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌وانه‌ش (ته‌مویلكردنی ساڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستان) نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای مانگانه، جێبه‌جێكردنی ئه‌مه پێویست به دیاریكردنی پاره‌داركردنی ساڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به پێی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٠ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به دابه‌زاندنی داهاته‌كان بكات.
٢. خه‌رجكردنی ڕێژە‌ی ١/١٢ له كۆی گشتی خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كان بۆ خه‌رجییه جارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی ساڵی ڕابردوو واته (٢٠١٩) له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای مانگا تا ئه‌و كاته‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ په‌سند ده‌كرێت، ڕێكارێكی یاساییه و پشت به‌ستووه به حوكمه‌كانی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی ١٣ـی یاسای كارگێڕی دارایی كه به شێواز (صیغە)ـیه‌كی ڕه‌ها هاتووه بێ بوونی هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی ٢٧ی یاساكه، هه‌روه‌ها هیچ بۆچوون و ئیجتیهادێك له ناوه‌ڕۆكی ده‌قه‌كه بوونی نییه، بۆیه هه‌ڵپه‌ساردنی خه‌رجكردنی ڕێژە‌ی ١/١٢ بۆ هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی نییه، چونكه له یاساكه‌دا هیچ ده‌قێك نییه بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی خه‌رجكردنی ئه‌م ڕێژه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌زاندنی (مبالغ المترتبە) به‌هۆی حه‌واڵه‌نه‌كردنی داهاته‌كان له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
٣. بڕی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر گه‌نجینه‌ی گشتی كه‌وتووه به‌هۆی ڕاده‌ستنه‌كردنی ئه‌و بڕە نه‌وته‌ی كه ده‌بوو هه‌رێمی كوردستان بیدات له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠١٩ دابه‌زێندراوه، به‌ڵام ئه‌م پرسه بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٠ پێویستی به ده‌ركردنی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ هه‌یه كه پڕۆژە‌یاساكه‌ی به ڕێككه‌وتن له لایه‌ن هه‌ر دوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ ئاماده كراوه، كه تێیدا پابه‌ندییه دارایی و نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دیاریكراوه به‌رامبه‌ر به خه‌رجكردنی شایسته داراییه جێگیركراوه‌كان له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٠، به‌م شێوه‌یه له ئێستادا میكانیزمێكی ڕوون بۆ دیاریكردنی چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی داهاته‌كان له پاره‌داركردن و خه‌رجی ساڵانه‌ی هه‌رێم بوونی نییه، كه ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویستی به ده‌قێك هه‌یه له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٠ یانیش له میانی لیژنه‌یه‌ك كه له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به به‌شداری به‌ڕێزتان و به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی فیدڕاڵ و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٠ به ڕێوه چوو، پێشنیاز كرا.
٤. جە‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه له‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ دروست بووه له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٠، هیوادارین كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت له ئه‌گه‌ری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، كه بارودۆخی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق حكومه‌تیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كابینه‌ی ئێستای حكومه‌ت ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و ئێستا بووه‌ته حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر، كه به‌هۆیه‌وه ئه‌م حكومه‌ته ناتوانێت پڕۆژه‌یاسای پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
هه‌شته‌م: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به پێی ده‌ستوور به‌شێكه له سیستمی به‌رگری عێراق و چه‌ندین قوربانی داوه به تایبه‌ت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆر، به‌ڵام تا ئێستا شایسته‌كانی پێشمه‌رگه له مووچه و خه‌رجییه‌كانی پڕچه‌ككردن و ئاماده‌كردن و مه‌شقپێدانه‌وه‌ی خه‌رج نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌یه‌ك ده‌ق له ناو یاساكانی بودجه‌ی فیدڕاڵی له‌وه‌ته‌ی ساڵی ٢٠٠٥ـوه، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ته‌ی ساڵی ٢٠٠٥ـوه مووچه‌ی پێشمه‌رگه بخاته ئه‌ستۆی خۆی، هه‌روه‌ها له‌وه‌ته‌ی ساڵی ٢٠١٤ـوە به هه‌مان شێوه تێچووی جه‌نگی دژ به داعشی له ئه‌ستۆ گرتووه سه‌ره‌ڕای بوونی ته‌نگژە‌ی دارایی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شوباتی ٢٠١٤ـەوە پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ بڕاوه، هه‌روه‌ها مووچه‌ی پێشمه‌رگه له ساڵی دارایی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ خه‌رج نه‌كراوه كه ده‌گاته بڕی ٦٨ ملیار دیناری مانگانه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له خشته‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كان بۆ ساڵی ٢٠١٩ جێگیر كراوه.
نۆیه‌م: هه‌رێم پێشتر و ئێستاش زیاتر له ملیۆنێك ئاواره و په‌ناهه‌نده‌ی له خۆ گرتووه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێچووی خه‌رجی ئه‌و ئاواره و په‌ناهه‌ندانه‌ی له هاووڵاتیانمان له پارێزگاكانی تر له ئه‌ستۆ گرتووه به تایبه‌ت له ڕووی چاودێری ئاسایش و ته‌ندروستی و فێركردن و دابینكردنی پێداویستی و پێویستییه‌كانی بژێویان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014، ته‌واوی ئه‌وانه‌ش له ڕاپۆرتی هاوپێچكراو خراونه‌ته ڕوو، كه هاوكات ڕوون كراوه‌ته‌وه حكومه‌تی فیدڕاڵ هیچ به‌شدارییه‌كی نه‌كردووه.
ده‌یه‌م: حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌وه‌ته‌ی شوباتی ٢٠١٤ـەوە تا ساڵی ٢٠١٩ شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌وانه نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌رێم په‌نا بباته به‌ر دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه بۆ پاره‌داركردن و خه‌رجی و پێداویستییه‌كانی له میانی قه‌زر كردن و گرتنبه‌ری ته‌قه‌شوف و ڕێكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه گشتییه‌كان و پاشه‌كه‌وتی ناچاری به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، هاوكات له‌گه‌ڵ دابینكردنی خه‌رجی بۆ ژماره‌یه‌كی گه‌وره له په‌ناهه‌نده و ئاواره‌كان و تێچووی جه‌نگی دژ به تیرۆر، كه هه‌موو ئه‌مانه وایانكردووه هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ی دارایی ببێته‌وه، هاوكات هه‌رێم پشتوانی له ساغكردنه‌وه‌ی شایسته‌كان ده‌كاته‌وه له نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی ڕابردوو، ئه‌مه‌ش له میانی میكانیزمگه‌لێك كه له یاساكانی بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ بۆ دیاریكردنی ماف و ئه‌ركه‌كانی هه‌ر دوو لا ئاماژە‌ی بۆ كراوه.
له كۆتاییدا بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان نه‌گۆڕە و سیاسه‌ته‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆسیه‌یه به پێی ده‌ستوور و یاسا و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی ده‌بێت، داوا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاسپارده‌ی هاوبه‌ش كه هه‌ر دوو لا له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی به‌غدا له ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٠ له نێوان نوێنه‌رانی (ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ و شاندی هه‌رێمی كوردستان) پێی گه‌یشتووین، چاو به‌و ڕێكاره بخشێننه‌وه كه له نووسراوی سه‌ره‌وه‌تان ئاماژه‌ی بۆ كراوه، كه دیاره ناوه‌ڕۆكی ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه هاوبه‌شه ڕاسپارده‌ی ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی نووسراوه‌كه‌تان ده‌كات و داوای به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات وه‌ك سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی تری حكومه‌تی فیدڕاڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر دوو لا به به‌شداری دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵ و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی هه‌رێمدایه له پابه‌ندبوونه‌كان و مافه‌كانی له ژێر ڕۆشنایی ده‌ستوور و یاساكانی بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵه‌كانی 2014 تاكو 2019 به مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌یان. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزینه‌وه بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان به پابه‌ندبوون به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش كه له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژیاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ بۆ ساڵی دارایی 2020 له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین و تێیدا چاره‌سه‌ری پابه‌ندییه دارایی و نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ردوولامان كرد به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات، بۆیه ئومێده‌وارین بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی بۆ ئه‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه له میانی گه‌یشتن به ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای فیدڕاڵی هاوبه‌ش بۆ نه‌وت و غاز و دابه‌شكردنی داهاته‌كان.
هاوپێچه‌كان:
1- خشته‌ی ژماره (1) خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كان و خه‌رجییه جارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2019.
2- خشته‌ی ژماره (2) خه‌رجییه ڕاسته‌قینه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز بۆ ساڵی دارایی 2019.
3- خشته‌ی ژماره (3) شایسته‌كانی هه‌ریمی كوردستان به گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2019.
4- خشته‌ی ژماره (4) تایبه‌ت به بڕی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشوو له ساڵی 1963 تاكو ساڵی 2003.
5- ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به زانیارییه تایبه‌ته‌كان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تێچووه‌كانیان.
6- خشته‌ی ژماره (5) پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ و بڕی ناردراو له ساڵی 2014 تاكو 2019.
7- خشته‌ی ژماره (6) خه‌رجییه‌كانی تایبه‌ت به به‌های كڕینی كاره‌با له هه‌رێم به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی (كار، قه‌یوان، فۆكس ئینه‌رجی، به‌ختیار گرووپ، ماس) كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خه‌رجییانه‌ی به دۆلار به وه‌به‌رهێنه‌ران داوه له ساڵی 2019.
8- خشته‌ی ژماره (7) تایبه‌ته به دیاریكردنی بڕی وزه‌ی كاره‌بای ئاماده‌كراو بۆ پارێزگای كه‌ركووك كه له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه سووته‌مه‌نی پێویستی بۆ دابین كراوه.