Draw Media

دادگایەكی كۆریای باشوور بە تاوانی گەندەڵی سزای 24 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر پارك گیۆن های سەرۆكی پێشووی وڵاتدا سەپاند. هەروەها دادگاكەی 17 ملیۆن دۆلار غەرامەشی بەسەر پارك گیون هایدا سەپاند. دادگای كۆریای باشوور 16 تۆمەتی بەسەر سەرۆكی پێشووی كۆریای باشووردا سەپاند كە دیاترینیان وەرگرتنی بەرتیل و خراپ بەكارهێنانەی دەسەڵاتە، دادگا بڕوای وایە كە سەرۆكی پێشووی كۆریای پۆستەكەی بەكارهێناوە بۆئەوەی كۆمپانیاكان ناچاربكات پارە بدەنەوە دامەزراوەكانی یەكێك لە هاوڕێكانی. پارك گیۆن های یەكەمین ژنە لە مێژووی كۆریای باشووردا پۆستی سەرۆكی وڵات بگرێتە دەست و ساڵی رابردوو داوای لەسەركارلابردنی لە پۆستەكەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.    


شەڕ و ململانێی لە سوریا ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە دەستیپێكردووە و رۆژ لەداوی رۆژ دۆخەكە خراپتر دەبێت، شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە بووە ململانێیەكی نێودەوڵەتی لەسەر خاكی سوریا. هۆكارەكانی ئەو جەنگە چین؟ لایەنەكانی ململانێكە كێن؟ پاڵنەرەكانیان چین؟ هۆكاری جەنگەكە لەسەرەتادا بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا هەوڵیدا لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە كە لەلایەن خۆرئاوای بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و بۆردومانكردنی هەڕەمەكی و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی تۆمەتباردەكرێت، هەرچەندە ئەسەد ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوەن ئامانجی ئەسەد لە سەرەتاد نەهێشتنی ئۆپۆزسیۆن بوو كە بە " گروپە تیرۆریستییەكان" وەسفیدەكردن. ئۆپۆزسیۆنی سوریا دوای ئەو سەركوتكردنی ئەو خۆپیشاندانانەی كە بە شێوەیەكە ئاشتیانە لە 2011  بەڕێوەدەچوون دەستیكرد بە شەڕ  و سەرەتا چەندین كەسی سەربازی و مەدەنی پەیوەندییان كرد بە ریزەكانییە و ژمارەیەكی زۆریان لە شەڕەكاندا كوژران و ئێستا ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێكدێت لە چەند گروپێكی چەكداری ئیسلامی توندڕەو، هەروەها كوردەكانیش هەن كە دوای كشانەوەی هێزەكانی حكومەتی سوریا لەسەرەتای شەڕدا ناوچەیەكی بەرفراوانیان كۆنترۆڵكرد و ئەوان وەك خۆیان دەڵێن ئامانجیان لە شەڕ بەدیهێنانی ئۆتۆنۆمی و نەهێشتنی داعشە. لایەنەكانی ململانێی سوریا •    سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد: لە لایەن روسیا و ئێران و چەند هێزێكی سەر بەئێرانەوە لەوانەش حزبولای لوبنانی هاوكاری دەكرێت. •    گروپە ئۆپۆزسیۆنەكان: ئەم گروپانە گورزێكی توندیان بەركەوت، بەڵام هێشتا شەڕ دەكەن و ئەمریكا و توركیا و وڵاتانی كەنداو هاوكاریان پێشكەشی چەند گروپێكی جیاوازی ئۆپۆزسیۆن كرد، گەورەترین گروپی سوپای ئیسلام و گروپی ئەحرار شامە. •    كورد: لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریان و ناوچەیەكی بەرفراوانیان لەژێر دەستدایە و هاوپەیمانی ئەمریكان. •    توركیا: كە دژی هێزەكانی كورد دەجەنگێت. •    ئیسرائیل: كە هێرشی ئاسمانی دەكاتە سەر باشووری سوریا •    رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی " داعش": ئەم رێكخراوە بۆ ماوەیەك رووبەرێكی بەرفراوانی خاكی سوریا و عێراقی كۆنترۆڵكرد و دواتر رووبەڕووی گورزی كوشندە بووە و تواناكانی لاوازبوون. پاڵنەرەكانی ئەم جەنگ و ململانێیە یەكێك لە هۆكارەكانی شەڕ و پشێوی سوریا ئەوەیە كە بووە گۆڕەپانی شەڕی بەوەكالەتی هێزە نێودەوڵەتییەكان، كەوات بۆچی ئەم هێزان دەستیان لەو شەڕ و ململانێیە وەردا؟ روسیا: ئەسەد  نزیكترین هاوپەیمانی مۆسكۆیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەگەر بڕوخێت ئەوا روسیا جێ پێی لە ناوچەكەدا لەدەستدات و هەروەها تەرتوسیش لەدەستدەدات كە تاكە دەروازەیەتی لەسەر دەریای ناوەڕاست. ئێران: ئەسەد هاوپەیمانێكی دێرینی تارانە، هەروەها دەستوەردانی ئێران پەیوەندیشی هەیە بە رووبەڕووبوونەوەی سعودیەی نەیاری، جگە لە هەوڵدان بۆ فراوانتركردنی هەژمونی لە ناوچەكەدا. ئەمریكا: واشنتۆن هاوككاری چەند گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریای كرد، بە تایبەتی هێزەكانی سوریای دیموكرات كە پڕچەكی كردن و مەشق و راهێنانی پێ كردن و پێكهاتەی سەرەكی ئەم هێزەش یەكینەكانی پاراستنی گەلە. توركیا: رۆڵی سەرەكی بریتی بوو لە داڵدەدانی چەندین ملیۆن ئاوارەی شەڕ و ململانێتی سوریا، ئەنكەرە پشتگیری و هاوكاری گروپێكی ئۆپۆزسیۆن دەكات بەناوی " سوپای سوریای ئازاد" توركیا لەوە دەترسێت كە ئۆتۆنۆمیی و خۆبەڕێوەبەری كورد لە باكوری سوریا ببێتە هاندانی زیاتری بیری جواداخوازی كورد لە توركیا، لەبەرئەوە ئەنكەرە شەڕی لە دژی یەكینەكانی پاراستی گەل بەرپاكرد و بەوەش توركیا كە ئەندامی پەیمانی ناتۆیە لە نزیكەوە كار لەگەڵ روسیادا دەكات. ئیسرائیل: ئەوەی كە زۆر ئیسرائیل نیگەران كردووە گەیشتنی چەكی پێشكەوتووە بە حزبوڵای لوبنان، لەبەرئەوە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل جارجارە چەند پێگەیەك لە سوریا بۆردوماندەكان و دەڵێت پێگەی حزبوڵان. وەرگێڕانی : نامیق رەسوڵ سەرچاوە : بی بی سی   


توركیا و ئێران و روسیا چوار ئەم مانگە بەڵێنیاندا هەوڵەكان خێرابكەن بۆ ئەوەی سەقامگیری باڵ بەسەر سوریادا بكێشێت و جەختیانكردەوە لەسەر پابەندبوونە هاوبەشەكانیان بەرامبەر ئەو وڵاتە. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە ئاماژەیدا بۆ هاوكاریكردنی كوردەكانی سوریا لەلایەن ئەمریكاوە رایگەیاند یەكگرتوویی خاكی سوریا پشتدەبەستێت بە دووركەوتنەوە لە هاوكاریكردنی سەرجەم رێكخراوە تیرۆریستییەكان. ئێران و روسیا بە تەواوەتی پشتیوانی لە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا دەكەن، بەڵام ئەنكەرە هاوكاری ئۆپۆزسیۆن دەكات بۆ رووخاندنی ، هێشتا ئەو سێ‌ وڵاتە لەسەر ئەرزی واقیع ناكۆكن سەرەڕای هەماهەنگی و هاوكارییان بە ئامانجی نەهێشتنی توندوتیژی، لەو چوارچێوەیەدا ماڵپەڕی گۆڤاری " دێرشپیگڵ"ی ئەڵەمانی دەربارەی كۆبوونەوەی سێ‌ قۆڵی ئەنكەرە نوسیوێتی:" ئەو گروپە سێ‌ قۆڵییە لە ساڵی هەشتمی جەنگدا گفتوگۆیان كرد كە چۆن دۆخەكە لە سوریا بەردەوام دەبێت، بڕیارەكەشیان جێبەجێكردنی بنەمای " پەرت بكە و زاڵ بە " بوو، هەرسێ‌ وڵاتە لە رێگەی بریكارەكانیانەوە دەیانەوێت لە ناوچە جیاوازەكانی سوریا بمێننەوە و دەشیانقۆزنەوەبۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانیان.. ئێستا روحانی لە ئەنكەرەوە رایدەگەیەنێت كە داهاتووی سوریا پێویستە سورییەكان بڕیاری لێبدەن نەك حكومەتە بیانییەكان، ئەوە بۆ سورییەكان وادەردەكەوێت كە وەك گاڵتەپێكردن و بەكەم زانین بێت". هەرسێ‌ سەرۆكی توركیا و ئێران و روسیا لە بەیاننامە هاوبەشەكەیاندا دووپاتیانكردەوە لەسەر پابەندبوونیان بە هاوكاریكردن لە پێناوی گەیشتن بە ئاگربەستێكی هەمیشەیی لە نێوان لایەنە ناكۆكەكاندا لە سوریا بەوە چارەنوسری سوریا لەدەستی ئەو سێ‌ وڵاتەدا دەبێتم هەروەكا چۆن رۆژنامەی " دی تسایت" لە ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی خۆی ئاماژەی پێداوە و نوسیوێتی:" پرسێك ئەو سێ‌ وڵاتە دەبەستێت بە یەكەوە، ئەوەش هەنگاوەكانی داهاتوو لە سوریا دیاریدەكات، بەهۆی تێبینی ئەوروپا لەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، و بەهۆی ناڕوونی سیاسەتی دەرەوەی  ئەمریكا و دۆناڵ ترەمپی سەرۆكی بۆشاییەكی دیپلۆماتی دەركەوت، رێكخستنەوەی دۆخی سوریا لە داهاتوودا ئێستا لە دەست روسیا و ئێران و توركیادایە ... ئایا ئەو گروپە سێ‌ قۆڵییە دەتوانن بگەنە لێكتێگەیشتن لە نێوان خۆیاندا؟ ئەمە هێشتا روون نییە، بەڵام ئەوەی كە زۆر ئاشكرایە، ئەوەیە كە روسیا و ئێران و توركیا بە بەردەوامی كاریگەرییان دەبێت." هەروەها دەبارەی ئەو كۆبوونەوە سێ‌ قۆڵییە رۆژنامەی " دی تاگستسایتۆنگ" دەڵێت:" پۆتین و رۆحانی ئێستا تاكە كەسن كە بتوانن ئەردۆغان لە هێرشكردنە سەر كوردەكات لە سوریا لابدەن، بەهای ئەوەش ئەوەیە  كە واز لە پارێزگای ئیدلب بهێنن بۆی كە هەموو چەكدارە نەیارەكانی ئەسەدی وەك ناوچەیەكی پارێزراو تێدا كۆبوونەتەوە، لە بەرامبەر ئەوەش ئەردۆغان ئامادەیە  چەند لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ كورددا قبوڵ بكات و  لە كۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەكەی ئەنكەرەدا هیچ وشەیەك دەربارەی داهاتووی دیكتاتۆری سوریا بەشار ئەسەد نەوترا، وادەردەكەوێت كە ئەردۆغان ئامادەیە قایل بێت كە ئەسەد لە دەسەڵاتدا بەردەوام بێت ئەگەر روسیا و ئێران گرەنتی ئەوەی بدەنێ لەبەرامبەردا هێزەكانی ئەسەد واز لە ئیدلب بهێنن و ئەوەش لانیكەم لەوانەیە ئاگربەستێكی كاتیی بهێنێتەدی." رۆژنامەی " بەرلینەر تسایتۆنگ" دەربارەی " هاوپەیمانێتی نوێ‌ بە بێ‌ ئەوروپا" بڕوای وایە كە  كۆبونەوەكەی ئەنكەرە ئاماژەیەكە كە بۆ ئەوروپییەكانی كە كێشەیان لەگەڵ كرملن و ئەنكەرە هەیە بەهۆی هێرشە ژەهراوییەكەی سالزبۆری و هەژموون و ستەمكاری ئەردۆغانەوە". رۆژنامەكە دەشڵێت" ئاماژەكە لەوانەیە بەو واتایە بێت كە دەربارەی بابەتێك لەگەڵماندا مشتومڕ مەكەن چونكە هەتا ئێستا ئەوروپا ناتوانێت دەستبەرداری وزەی روسیا بێت و توركیاش پرسی پەنابەرانی لە بەرژەوەندی ئەوروپا لە ئەستۆ گرتووە و بەرامبەر پارە لە ئەوروپییەكان ئاوارەكانی سوریای داڵدەداوە.


ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف رۆژ لەدوای رۆژ نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە و حكومەتی هەرێمیش ئاستی هەناردەی نەوت بەرزدەكاتەوە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی مانگانە تەنها 375 ملیار دینار دەداتە وەزارەتی دارایی بە وتەی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم، واتا پوختەی داهاتی نەوت مانگانە ( 375 ملیار دینار)ە، بەو پێیەی حكومەتی هەرێم مانگانە :. یەكەم/ مانگانە بڕی 125 ملیۆن دۆلار دەداتەوە بە قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، پارەی پێشەكی لێوەرگرتوون. دووەم/  مانگانە بڕی 35 ملیۆن دۆلار قەرزا دەداتەوە بە حكومەتی توركیا لەبەرامبەر ئەو قەرزەی لێی كردووە، كە دەوترێت 4 ملیار دۆلارەو مانگانە حكومەتی هەرێم دەیداتەوە و  مانگانە سوودی زۆری دەچێتە سەر. سێیەم/ مانگانە بڕی 25 ملیۆن دۆلار خەرجی گواستنەوەی نەوتە . بەڵام سەرەرای ئەو پارەیەی كە حكومەتی هەرێم  وەك خەرجی و قەرز دەیداتەوە، دەبێت داهاتی نەوتی زیاتر بێت لەو بڕەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەیداتە وەزارەتی دارایی كە ( 375 ملیار دینارە) بۆ نمونە:. بەپێی ئامارەكانی سایتی ( تانكەر تراكەرز)  كە تایبەتە (بە بەدواداچونی هەناردە و فرۆشتنی نەوت لە رێگەی كەشتیەوە) بڵاویكردوەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئازاردا ( 1/3/2018 تا 1/4/2018 ) رۆژانە بڕی (324 هەزار 496 ) بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری  جەیهانی توركیاوە هەناردە كردووە، بەو پێیەش كۆی گشتی دەكاتە( 10 ملیۆن و 148 هەزار و 319 )بەرمیل تەنها لە مانگی ئازاردا. ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهاندا ( 69 دۆلار)ە نەوتی هەرێم بە ( 10 دۆلار) كەمتر دەفرۆشرێت، ( هەروەك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی) بەو پێیەش كۆی داهاتی نەوتی  مانگی ئازاری هەرێم كە (10 ملیۆن و 148 هەزار و 319 ) بەرمیل بووە دەكاتە  ( 599 ملیۆن دۆلار ) دۆلار كە دەكاتە ( 718 ملیار دینار )ی عێراقی،خۆ ئەگەر مانگانە ( 125 ملیۆن دۆلار قەرزی كۆمپانیاكان و 35 ملیۆن دۆلار قەرزی توركیاو 25 ملیۆن دۆلار خەرجی گواستنەوە ) كە دەكاتە ( 185 ملیۆن دۆلار) واتا ( 222 ملیار دینار) بەو پێیەیش لەكۆی ( 718 ملیار دینار  - 222 ملیار دینار = 496 ملیار دینار) واتا 496 ملیار دیناری داهاتی نەوت بەسافی بۆ حكومەت دەمێنێتەوە، بەلام ئەوان دەڵێن ( 375 ملیار دینار) واتا لەو نێوەندەدا زیاتر لە 120 ملیار دینار ونە.


محەمەد عوسمان ناسراو بە حەمە سور دووشیوانی، كە سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشمانی كوردستانە لە پارێزگای كەركوك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كشانەوەی خۆی لە سەرۆك لیستی و كاندیدی رایگەیاند. محەمەد عوسمان لە راگەیەنراوێكدا لە ئەكاونتەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک  نوسیەتی : " من (محەمەد عوسمان ) ناسراو بە حەمە سور دووشیوانی ، بەهۆی هەندێك هۆكارەوە بڕیاری كشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم لە سەرۆك لیستی و كاندیدبوون لە لیستی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك ، وە لێرەوە بە پێویستی دەزانم كە سوپاسی سەرجەم هەڤاڵانی یەكێتی بكەم كە ئەو متمانەیەیان بە من بەخشی، دڵنیاش بن زیاتر لە جاران لە هەوڵی خزمەتكردنی یەكێتیەكەی سەرۆك مام جەلال دەبم و كار بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی دەكەم لە كەركوك وە ھەر چۆن لە یەكەم ڕۆژەوە بەجێمان نەھێشتون دڵنیا بن قەت بەجێتان ناھێڵین." بە گوێرەی زانیارییەكان كشانەوەكەی پەیوەندی بە هاوكارینەكردنی ناوبراوەوە هەیە لەلایەن سەركردایەتی یەكێتیەوە، چونكە پێشتر مەرجی هەبووە كە ئەگەر هاوكاری نەكەن و داواكارییەكانی جێبەجێنەكەن لە سەرۆك لیستی دەكشێتەوە، زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەشێكی تری دەستلەكار كێشانەوەی بەرچاو رون نەبووە لە رێكخستنەكانی یەكێتی لەو شارە كە بەسەر كوتلە و باڵەكان دابەش بوون و هاوكات لیستەكەی د. بەرهەم ساڵیحیش لە كەركوك كە لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ پێكەوەن، زیانی بە پێگەی یەكێتی گەیاندووە وئەمانە بەشێك لە هۆكارەكانی كشانەوەی محەمەد عوسمانن لە كاندیدی و سەرۆكی لیستی یەكێتی لە پارێزگای كەركوك .  هەندێك لە زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەكەن كە خودی محەمەد عوسمان لە ماوەی رابردوودا سەردانی زۆری ناوچە و شارۆچكەكانی كەركوكی كردووە و هەستی كردووە بەدەمەوەهاتنی خەڵكی بۆ یەكێتی لە ئاستی پێویستدا نیە و چاوەڕواندەكرێت دەنگی یەكێتی لەو پارێزگایە زۆر كەمبكات، بۆیە محەمەد عوسمان نایەوێت ئەو هەرجۆرە كەمكردنی دەنگ یان شكست بخاتە ئەستۆی خۆی ، بۆیە كشاوەتەوە. بیرهێنانەوە  لە هەڵبژاردنی 30/4/2014 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای كەركوك لە كۆی (570795 ) دەنگدەری ئەو پارێزگایە كە 12 كورسی هەبوو ، یەكێتی ( 209964 ) دەنگی هەبووە 6 كورسی و پارتی ( 63076 ) دەنگی هەبووە 2 كورسی بەدەستهێناوە.


ئامادەكردنی: فازل حەمەرەفعەت هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە 12ی ئایاری داهاتوو بەرێوەبچێت و لە 14ی نیسان لە پارێزگاكانی عێراق و لە 15ی نیسان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەرێوەدەچێت: •    205 حزب بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن. •    7 هەزارو 376 كەس خۆیان كاندید كردووە. •    7 ملیۆن و 200 هەزار كارتی دەنگدان رادەستی دەنگدەران كراوە. •    374 كاندید بەهۆی رێوشوێنەكانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەییەوە دوورخراونەتەوە. •    52%ی دەنگدەران كارتی دەنگدانیان وەرگرتوەتەوە. لە 19 وڵات دەنگدەرانی عێراقی دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنەكە بكەن و کۆمسیۆنی هەلبژاردنەکان لەم وڵاتانە بنکەی دەنگدان دەکاتەوە: 1-    ئوردن 2-    میسر 3-    ئیمارات 4-    لوبنان 5-    ئێران 6-    توركیا 7-    ئوسترالیا 8-    كەنەدا 9-    ئەمریكا 10-    بەریتانیا 11-    هۆڵەندا 12-    ئەڵمانیا 13-    دانیمارك 14-    سوید 15-    فینلەندا 16-    نەرویج 17-    نیوزلەندا 18-    نەمسا 19-    بەلجیكا -    رۆژی 14ی نیسانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات: ئەو لایەنانەی كە بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن پەیماننامەییەكی شەرەفیان ئیمزاكردووە كە لە 24 خاڵ پێكدێت: دیارترین خاڵەكانی پەیماننامەی شەرەف: •    بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی خاوێن •    ئیدانەكردنی گوتاری تایەفی و رەگەزپەرەستی و رەتكردنەوەی توندوتیژی •    بەكارنەهێنانی ئامرازەكانی فشارو هەڕەشە و ناچاركردنی دەنگدەران بۆ دەنگدان •    پابەندبوون بە ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات •    رێزگرتن و پاراستنی مافی دیموكراتییەكانی ركابەرێتیكردنێكی شەریفانە و ئازاد •    رەخساندنی دەرفەتی یەكسان بۆ هەموو كاندیدو ئەندامی حزبە ركابەرەكان •    كاركردن بەشێوەیەكی ئازادانە لە كەشوهەوایەكی نیشتمانی و خۆجێی بەمەبەستی بانگەشەكردن بۆ بەرنامەی هەڵبژاردن و فرەیی حزبی  


نیاز عه‌بدوڵڵا رۆژی 24ی ئازار كۆما جڤاكێن كوردستان" کەجەکە"  رایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی له‌ قه‌زای شه‌نگال ده‌كشێنێته‌وه‌ تا توركیا به‌ بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌. به‌ڵام له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ 10 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌جه‌كه‌، قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان له شه‌نگال به‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند "پارتی کرێکارانی کوردستان وتیان ده‌كشێنه‌وه‌ كه‌چی نه‌كشاونه‌ته‌‌وه و‌ تا ئێستاش نەڕۆیشتوون و ئه‌وه‌ ته‌نها نمایشتێک بوو". پێشتر كه‌جه‌كه‌ وتیان به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كشاونه‌ته‌وه‌ و مه‌رجیشیان بۆ كشانه‌وه‌ "پاراستنی ئێزدییه‌كان و خه‌ڵكی شه‌نگاله‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕێكی تر" و ئه‌م ئه‌ركه‌ش هێزه‌ عێراقییه‌كان بۆ له‌مه‌ودا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.   جه‌میل خدر عه‌بدال به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شه‌نگال له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان-" PKK"  له‌ قه‌زاكه‌یان تایبه‌ت به‌ دره‌و میدیای وت "له‌ دوای بڕیاره‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌ بەكشانه‌وه‌ی هێزەكەیان لە شه‌نگال و هەماهەنگی كردن لەگەڵ عیراق، هیچ هێزێكی په‌كه‌كه‌ لە شه‌نگال نەماون و ئەو هێزەی (ی.پ.ش  و ی.پ.ژ )ه‌ش كه‌ پێشتر سه‌ربه‌وان بوون ئێستا لەناو هێزە عێراقییه‌كان رێكخراون وسەر بەدەزگا سەربازییەكانی عێراقن و پێشتر هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه‌ بۆئه‌مه‌ كراوه‌". وه‌ك جه‌میل عه‌بدال بۆ "دره‌و" خستییه‌ روو، ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ ئیستا له‌ شه‌نگالن بریتیین له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان و به‌م شێوه‌یه‌ن "له‌ بازنه‌ی یه‌كه‌م لەسەر سنووره‌كانی شه‌نگال به‌ رووی سووریا و رۆژئاڤا هێزی سەربازی عێراقی كه‌ پێكهاتوون له‌ هێزه‌كانی پەیادە و تانك و زریپۆش هه‌ن، لەبازنەی دووەم هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بە هێزی ( ی.پ.ش )وە كەهەموویان ئێزدیین و خەڵکی شه‌نگالن و سەر بە عێراقن هه‌ن، كه‌ ته‌واوی ئه‌و هێزانه ‌رۆڵی هێزی به‌رگریكردن ده‌بینن له‌ شه‌نگال".   به‌ پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدیخان كه‌ داوای فشار له‌ ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌كات فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق تا په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال ده‌ربكه‌ن و وه‌ك ده‌ڵێت " له‌دوای داعش مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌ر شه‌نگال په‌كه‌كه‌یه"‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ شه‌نگال ده‌ڵێت "ده‌بێت عێراق رۆڵی به‌رگریكردنی وه‌ك ده‌وڵه‌ت لە شه‌نگال ببێنێت و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شه‌نگالییەكان ئەمن و ئاسایشی ناوخۆ بپارێزن و لەئەستۆی بگرن".


ئامادەكردنی: فازل حەمەرەفعەت دادگای باڵای بەرازیل رایگەیاند، لەو ماوەیەدا كە تانە لەو تۆمەتانە دەدرێت كە ئاڕاستەی كراون، لەناویاندا تۆمەتی گەنددەڵی، لویس ئیناسۆ دا سیلڤا سەرۆكی پێشووی وڵات زیندانی دەكرێت. بڕیاری دادگای باڵا بۆ دەستگیركردنی دا سیلڤا بەكۆی دەنگی ئەنجومەنی دادوەران بوو. لۆلا دا سیلڤا بەتاوانی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل ماوەی 12 ساڵ زیندانی دەكرێت، بەڵام ئەو خوازیارە دادگا رێگەی پێبدات لە دەرەوەی زیندان بمێنێتەوە تا ئەوكاتەی هەموو دەرفەتەكانی تانەدان لە حوكمەكانی دادگا بەكاردەهێنێت. لۆلا دا سیلڤا دەڵێ ئەو بڕیارەی دادگا كە لەدژی دەرچووە، بڕیارێكی سیاسییە نەك یاسایی و ئامانج لێی رێگرتنە لە خۆكاندیددكردنەوەی بۆ ویلایەتی سێیەمی سەرۆكایەتی بەرازیل. بڕیارە 7ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە بەرازیل بەڕێوەبچێت، راپرسییەكان پپێشبینی دەكەن لۆلا دا سیلڤا بە ئاسانی هەڵبژاردنەكە بباتەوە ئەگەر خۆی كاندید بكاتەوە. لە چوارچێوەی دۆسیەیەكی لێكۆڵینەوەدا كە ماوەی دوو ساڵە لە بەرازیل بەردەوامە ژمارەیەكی زۆر سیاسەتمەدار و لێپرسراوانی كۆمپانیای پترۆبراس دەستگیركراون. لۆلا دا سیلڤا لە ساڵی 2003 بۆ 2011 سەرۆكی بەرازیل بوو، دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2018ی بەرازیل جارێكی تر خۆی كاندید بكاتەوە، بەڵام ئەگەر تاوانەكانی لەسەر ساغ ببێتەوە و حوكمی دەستگیركردنەكەی لەسەر جێبەجێ بكرێت ئەو هەڵە بەدەستدەدات.


لەبارەی ئەو تانەیەی كە سەرۆك كۆماری عێراق د. فوئاد مەعسوم لە یاسای بودجەی گشتی عێراق 2018 تۆماركردووەو بەڵام لە هیچ یەك لە تانەكانی پەیوەندی راستەوخۆی بە هەرێمی كوردستان و پشكی كوردەوە نیە لە بەغداد لە وتارێكدا د. لەتیف شێخ مستەفا پسپۆری یاسای دەستوری بەناوی ( سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار لە یاسای بودجە ) چەندی تێبینیەك لەسەر تاكەكەی سەرۆك كۆمار دەخاتەروو تیایدا   دەنوسێت سەرۆك كۆمار تانەی لە بڕگە ئەساسی و گرنگەكە نەداوە كە ئەویش كەمكردنەوەی ڕێژەی لەسەدا ١٧ ەكەیە بۆیە لە ھەموو حاڵەتێكدا ڕێژەكەی ھەرێم واتە لەسەدا دوانزەكە بەرامبەر تەسلیم كردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا لە ھەرێمەوە بۆ بەغدا وەك خۆی دەمێنیتەوە،  سەبارەت بە تانەكانیش دەنوسێت  كە سەرۆك كۆمار تانەی لە بەندی سێیەم/ب مادەی ١١ داوە كە دەسەڵاتی داوە بە وەزیری دارایی فیدراڵ فەرمانبەری زیادە لە وەزارەتە دەمجكراوو ھەڵوەشاوەكان بگوازێتەوە بۆ وەزارەتەكانی ، دەڵێ ئەم بەندە پیچەوانەی مادەی ٨٦ ە لەدەستور ، مافەی ٨٦ ی دەستور دەڵێت وەزارەتەكان و دەسەڵاتەكانیان بە یاسا ڕێك دەخرێن ، بۆیە ئەم تانەیە لە لایەن دادگاوە ڕەت دەكرێتەوە ، چونكە بەندی سێیەم / ب لە مادەی ١١ لە یاسای بودجە ھیچ پێچەوانەی ئەو مادەیەی دەستور نیەو ئەسڵەن شتێكی ترە هاوكات سەرۆك كۆمار تانەی لە برگەی ج لە ھەمان مادەی یاسای بودجە داوە كە پێچەوانەی مادەی ٦١ لەیاسای بودجەیە ئەویش ڕەت دەبێتەوە چونكە ئەوە ئیشی دادگای فیدراڵ نیە ، واتە دژ بەیەك بونی دوو دەقی یاسایەك . هاوكات تانەی لە بڕگەكانی یەكەم و دوەم و سێیەم لە مادەی ١٣ ی یاساكە داوە كە گوایا ئەو بابەتانە ھەمواری یاساكانی وەزیفەی گشتی و خانەنشینی گرتوە نابێ لە یاسای بودجەدا ئەوە بكرێ ، ئەمەش ڕەت دەكرێتەوە چونكە ئیشی دادگای فیدراڵ نیە سەبارەت بەوەی تانەی لە بڕگەی ٤ لە مادەی ١٣ لە یاساكەداوە كەوا مخسەسات و دەرماڵەی بەردەستی سێ سەرۆكایەتی و وەزیرەكان و پارێزگارەكانی وەستاندوە ، ئەمەش ڕەت دەبێتەوە چونكە ئیشی دادگای فیدراڵ نیە    


ئەمریكا ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە سوریا درێژكردەوە، فەرەنسا بڕیاریداوە هێز رەوانەی سوریا بكات، بەریتانیا لە هەوڵدایە بچێتە ناو بارودۆخەكەوە، لەبەرامبەریشدا هەریەك لە روسیا و توركیا و ئێران بارودۆخی سوریا تاوتوێدەكەن، هەرلایەنەو لەهەوڵی پچِرانی پشكی خۆیەتی لە سوریا. ئەوەی زیاتر بوەتە جێگەی گفتوگۆی میدیا و سیاسییەكان بونی هێزەكانی ئەمریكایە لە سوریا، كە زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەمریكا ( 2000 ) سەرباز و 10 بنكەی سەربازی و 2 بنكەی ئاسمانی لە سوریا هەیە بەسەر ناوچەكاندا دابەشبوون بەم شێوەیە:. 1-    بنكەی سەربازی رمێلان كە دەكەوێتە فرۆكەكانی رمێلانی رۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ كە لە مانگی 10ی 2015 وەك یەكەم بنكەی سەربازی ئەمریكا لە سوریا دانرا ، كە تیایدا فڕۆكەخانەی سەربازی و سەربازو شارەزایانی ئەمریكی لێیە. 2-    بنكەی خەراب عیشق كە دەكەوێتە باشوری كۆبانی و رۆژئاوای عەین عیسا كە 300 سەربازو شارەزای سەربازی تێدا جێگیرە . 3-    بنكەی سەربازی عەین عیسا كە بە گەورەترین بنكەی سەربازی ئەمریكی دادەنرێت لەرووی روبەرەوە كە دەكەوێتە باكوری سوریا و كە زیاتر لە 100 سەربازی ئەمریكی لێیە. 4-    بنكەی سەربازی كۆبانی كە زیاتر لە 300 سەربازی ئەمریكی لێیە كە پێكهاتوون لە ژمارەیەك شارەزای سەربازی كە سەرپەرشتی پرۆسەی سەربازی هاوپەیمانان دەكەن دژ بە داعش، كە روبەری بنكەكە 35 هێكتار زەویە. 5-    بنكەی سەربازی بێدەر كە دەكەوێتە 30 كم باكوری رۆژئاوای پارێزگای حەسەكە لە قامیشلۆ لە سنوری توركیا كە سەربازگەیەكە بۆ راهێنانی پۆلیس و بەرگری مەدەنی بۆ هاوكاریكردنی هێزە كوردیەكان لەو ناوچانە. 6-    بنكەی سەربازی گردە سپی لە سنوری توركیایە كە زیاتر لە 200 سەربازی ئەمریكی لێیە كە لەوێ ئاڵای ئەمریكا لەسەر زۆرێك لە بینا حكومیەكانی ئەو ناوچەیە هەڵكراوە.  7-    بنكەی سەربازی تەبقە كە لە فرۆكەخانەی سەربازی تەبقەیە و لە ریفی رۆژئاوای رەقە. 8-    بنكەی سەربازی روباریا كە دەكەوێتە شارۆچكەی مالكیەی باكوری رۆژهەڵاتی حەسەكە لە نزیك سنوری توركیا عێراق، كە فرۆكەخانەیەكی كشتوكاڵیە و ئەمریكیەكان كردویانەتە فرۆكەخانەی سەربازی بۆ چاودێری و سەرپەرشتیكردنی سەربازەكانی و پێشكەشكردنی هاوكاری لۆجستی بە هێزە كوردیەكانی ئەو ناوچەیە  9-    بنكەی سەربازی تەنەف لە سنوری سوریا عێراق كە لەوێ سەربازانی ئەمریكی و بەریتانی و نەرویجی لەوێدا جێگیرن لە چوارچێوەی هێزی هاوپەیمانان. 10-    بنكەی سەربازی خربەت زەقف كە دەكەوێتە سنوری سوریا عێراقەوە و ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی لێیە. ئەمە سەرەرای چەندین بنكە و هێزی سەربازی ئەمریكا لە مەنبج. هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ داعش لە مانگی ئابی 2014 پێكهات كە لە 68 وڵات پێكهاتووە.    سەرچاوە / http://www.aljazeera.net/encyclopedia/military/2018/3/1/%D8%B3%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%A7-%D9%85%D9%83%D8%AA%D8%B8%D8%A9-%D8%A8%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%B9%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%AC%D9%86%D8%A8%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%B9%D8%B1%D9%81-%D8%B9%D9%84%D9%8A%D9%87%D8%A7 https://arabic.sputniknews.com/infographics/201712261028765313-%D8%A7%D9%84%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%B9%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B3%D9%83%D8%B1%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D9%85%D8%B1%D9%8A%D9%83%D9%8A%D8%A9-%D8%B3%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%A7/ http://alaalam.org/ar/politics-ar/item/599-611031117


چاوپێكەوتنی: نیاز عەبدوڵا وێنەی دەموچاوە خوێناویەكەی مامۆستاكەی شیلادزێ لەبەرچاو وننابێت كە چۆن لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە پەلاماردراوە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی درەو میدیا مامۆستا عەبدولستار تەمەر رێكانی رایدەگەیەنێت، بەشداری ئێمە لە خۆپیشاندانەكان بۆ ئەوە بوو دیواری ترس بشكێنین و گەورەترین دەستكەوتی خۆپیشاندانەكانیش شكاندنی بتی ترس بوو لە دەڤەری بادینان. راشی دەگەیەنێت ئەوان بە چوار پێنج كەس  هاتن و هێرشیانكردە سەرمن و لە دوو شوێن سەری منیان شكاند، شان و پەراسوویان شكاندم و بە داریش لە هەردوو دەستیاندام هەتا ئێستاش ئاسەواری برینداری بە جەستەمەوە ماوە، دەشڵێت: ئێمە دەمانەوێت پەیامێك بدەینە دەسەڵات كە ترساندن و چاوسوركردنەوە زیندانیكردن و ئازارپێگەیاندن پاشگەزمان ناكەنەوە و بێ‌ دەنگ نابین لەسەر داواكردنی مافەكانی خۆمان، ئاماژە بەوەش دەكات كە ئێمە لە وڵاتێكداین كە لە تونێلێكی تاریكدایە و ئێمە نازانین ئەودیوی یان كۆتاییەكەی چۆنەو چییە. مامۆستا عەبدولستار تەمەر رێكانی، دانیشتوی شارۆچكەی شیلادزێی سەربە پارێزگای دهۆكەو و ئەندامی یەكێتی مامۆستایانی كۆمەڵی ئیسلامیە لەو پارێزگایەو هاوكات لە هەڵبژاردنی رابردوی ئەنجومەنی پارێزگاكان سەرۆكی لیستی كۆمەڵی ئیسلامی بووە لە پارێزگای دهۆك.  https://youtu.be/15K1CVi-hhw?t=2 درەو: مامۆستا عەبدولستار رێكانی تۆ یەكێك بوویت لەو خۆپیشاندەرانەی كە بەشداری خۆپیشاندانەكانی دهۆكت كرد، بە چ ئامانجێك و بۆچی بەشداریت كرد؟ م. عەبدولستار رێكانی: سەرەتا بەناوی خوای بەخشدەی میهرەبان پێشەكی سوپاستان دەكەم بۆ ئەم چاوپێكەوتنە چەندین ساڵە گرتن و ترساندن و هەڕەشەلێكردن و لەلایەن دەسەڵاتەوە بەتایبەتی لە دەڤەری بادینان هەیە، هەڕەشەكردن و چاوسوركردنەوە لە خەڵك دەكرا، یەكێك لەو ئەگەرانەی كە ئێمە بەشداریمان كرد لە خۆپیشاندانەكاندا بۆ ئەوە بوو كە دیواری ترس بشكێنین و بەرای من گەورەترین دەستكەوتمان كە بە دەستمان هێنا شكاندنی بتی ترس بوو لە دەڤەری بادینان، سوپاس بۆ خوا مل بەمل و شان بەشانی سلێمانی و هەروەها هەولێریش ئێمە توانیمان بتی ترس بشكێنین ئەوە یەكێك بوو لەو ئامانجانەی كە مامۆستایان گردبوونەوە خۆپیشاندانیان كرد لە پێناویدا، ئامانجی دووەمان لە راستیدا خەڵكی ئێمە، یان چینی مامۆستایان و چینی فەرمانبەران بە گشتی لە دەڤەری بادینان زۆر پشتگوێخرابوون و هیچ دەرفەتێكیان نەبوو لە مافەكانی خۆیان بپرسنەوە، بەراستی ئەوە دەرفەتێكی گەورە بوو كە لە گۆڕەپانی كوردستاندا روویدا و ئێمە توانیمان ئەم ئامانجانە بەدیبهێنن، بەڵێ‌ ئەوە بوو دەستكەوت و ئامانجەكانمان. درەو: م. عەبدولستار تەمەر رێكانی ئێوە چۆن توانیتان دوای شكاندنی ئەو ترسە، ئەو هێرشانەی كە كرانە سەرتان، پێچەوانەی بكەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە و بەردەوامی؟ م. عەبدولستار رێكانی: بەڵێ‌ ئەگەر چینی رۆشنبیر و تێگەیشتوو لەناو كۆمەڵگەدا دەستیان بە چالاكیی كرد، ئەوا هەرگیز هیچ رێگرییەك لەبەردەمی خۆیدا نابینێت وەكو ترسن یان هەڕەشە هەتا پرسی زیندانیكردن یان پرسی  كوشتنیش هەموویان وەلانابوو، ئێمە حسابمان بۆ هەموو شتێك كردبوو، لەبەرئەوە ئێمە داواكردنی مافەكانمان لە هەموو شتێك بە گەورەتر دانابوو، لەبەرئەوە كاتێك هایتنە مەیدانی گردبوونەوەكە ترس و هەڕەشەمان هەمووی وەلانابوو، بۆ داواكردنی مافی خۆمان و مافی هەموو فەرمانبەران بەگشتی ئەوەمان ئەنجامدا. درەو: ئەوكاتەی كە هێرشكرایە سەرت دەتوانیت شێوەی هێرشكردنە سەرت بگێڕیتەوە، چەند كەس بوون؟ ئایا دەمامكداربوون یان خەڵكێكی مەدەنی بوون یان سەربازی جلوبەرگ ئاشكرابوون؟ م. عەبدولستار رێكانی: جێی داخە كە لە راستیدا لە دەستپێكی رۆژی یەكەمدا كاتێك ئێمە لە شوێنی گردبوونەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بووین بینیمان هێزێكی زۆر زۆر هێنراوە كە ژمارەیان زۆر زیاتر بوو لە ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەران، تۆ حساب كە ئەوە چ دیكتاتۆریەتێكە چ ترسێكە بەرامبەر خەڵك و میللەتی بەكاردەهێنن. كاتێك ئامادەبووین هەموو هێزەكە دەمامكداربوون و هەوڵیاندا خەڵك بترسێنن بە هەڕەشە و چاوسوركردنەوە لە خەڵك، كاتژمێر یەك هاتنە بەردەم ئەو مامۆستایانەی گردببوونەوە و دەستیانكرد بە سوكایەتیكردن بە و مامۆستایانە و هەوڵیاندا كە بڵاوە بە مامۆستایان بكەن و مامۆستایان لەوێ‌ نەمێنن، بەڵام ئەوە زیاتر مامۆستایان و چینەكانی تری گەرموگوڕتر كرد زیاتر سوری كردن كە بەردەوام بن لە گردبوونەوەكە ئەوەشی مایەی خۆشحاڵییە كە كاتێك هەواڵەكە بڵاوبووەوە گەیشتەوە خەڵكی تر،  ژمارەیەكی زیاتر خەڵك هاتن بۆ گردبوونەوەكە و گردبوونەوەكە زۆر گەورەتربوو. درەو: بەڵام دوای ئەوەی دەستدرێژی كرایە سەر تۆ، بە چەند كەس دەستدرێژیان كردە سەر تۆ؟ م. عەبدولستار رێكانی: لە راستیدا من نەمبینین، ئەوان بە شێوەیەكی دڕندانە هێرشیانكردە سەر من، وەكو ئەوەی دوژمنێكەو هێرشدەكەنە سەر من خۆم نەمبینی بزانم چەند كەس بوون، بەڵام ئەوەندە دەزانم لە یەكێك زیاتر بوون ئنجا سێ‌ بوون چوار بوون پێنج بوون هاتن و هێرشیانكردە سەرمن و لە دوو شوێن سەری منیان شكاند، شان و پەراسوویان شكاندم و بە داریش لە هەردوو دەستیاندام هەتا ئێستاش ئاسەواری برینداری بە جەستەمەوە ماوە، من ئەوەم بینی و مامۆستا و خەڵكی تریش برینداربوون، بەڵام بەو شێوەیەی من نەبوون. درەو: ئەوكاتەی كە هێرشتكرایە سەر تۆ هەستت چی بوو ؟ دوای ئەوەی كە تۆ هەستایتەوە و دەرباز بوویت لێیان هەستت چی بوو جارێكی تر؟ م. عەبدولستار رێكانی: راستیت پێ بڵێم ئەوان دەیانویست ئێمە بترسێنن و ئێمە ببەنە ئەوە بووە هاندەر بۆم بۆئەوەی زیاتر گەرموگوڕبم  لە خۆپیشاندانەكەدا و ئێستا رووداوەكە بە دەنگ و رەنگ دۆكیۆمێنت كراوە و پێش خۆپیشاندانەكە و دوای ئەوەش كە برینداربووم و دەموچاو خوێناوی بوو هوتام كێشا و حەماسەتم زیاتر بەرزبووەو و زیاتر بەشداربووین و زۆتر ماینەوە، ئێمە دەمانەوێت پەیامێك بدەینە دەسەڵات كە ترساندن و چاوسوركردنەوە زیندانیكردن و ئازارپێگەیاندن پاشگەزمان ناكەنەوە و بێ‌ دەنگ نابین لەسەر داواكردنی مافەكانی خۆمان، نەڵێن ئەمە بەس سلێمانییە و تەواو و ئەویش تەواو بوو هەموو دەڤەرەكان هەموو ناوچەكان داوای مافەكانیان دەكەن، ئێمە گەرموگوڕتر دەبین لەسەر مافەكانمان و هەرگیز ساردنابینەوە و باشترین بەڵگەش لەسەر ئەوە گردبوونەوەی رۆژی دواتر بوو چەند قات زیاتر خەڵك تێیدا بەشداربوون، خەڵكی ئێمە و دەڤەری شلادزێ‌ زیاتر خڕبوونەوە زیاتر پاڵپشتی مافە رەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانیان كرد و بە هیچ شێوەیەك پاشگەز نەبوونەوە. درەو: دواین پرسیارم ئەوەیە كە ئێستا هەڕەشەتان لەسەرە؟ ژیانتان پارێزراوە؟ یان چاوەڕوانی ئەوەن هەركات ئەم هێزانە پەلامارتان بدەن و دەستدرێژیتان بكەنەسەر؟ م. عەبدولستار رێكانی: باوەڕ بكە ئێمە لە وڵاتێكداین كە لە تونێلێكی تاریكدایە و ئێمە نازانین ئەودیوی یان كۆتاییەكەی چۆنەو چییە خوای گەورە بەڕێوەمان دەبات، ئێمە لەژێر هەڕەشەو ناخۆشیداین، بەڵام لە كۆتاییدا من دەمەوێت پەیامێك بدەمە ئەمە دەسەڵاتە چۆن دانیناوە بە شكستهێنانی خۆی و مایەپوچبوونی خۆی ، هیوادارم لەم حكومەتە شەرم نەكات و دان بنێن بە شكستهێنانیان لە بواری ئیدارە و سیاسی و دیپلۆماسی لەبەردەم خەڵكدا. لەسەر وێنەی خوێناویەكەی لە ئاكاونتەكەی خۆی مامۆستا عەبدولستار رێكانی ئەم دێڕە شیعرەی نوسیوە  بـلا رویـێ‌ مــن بخــوینـێ‌ سـور بیت نـەكو لهەمبەر زورداریێ‌ شــور بیت خوین و جانێ‌ خو دێ‌ كـەمە خــەلات ژ بـــوی ژیــــان و ئــازادیـــا وەلات


ئامادەكردنی: فازل حەمەرەفعەت ئەمڕۆ رۆژێكی گەرم بوو بۆ كۆبونەوەو بڕیاردان لەسەر بارودۆخی سوریا، بەبێ خودی سوریا، لە واشنتن ترەمپ بڕیاری مانەوەی هێزەكانی لە سوریا درێژكردەوەو لە ئەنقەرەش پۆتن و روحانی و ئەردۆغان بڕیار لەسەر داهاتووی سوریا دەدەن.  بۆ تاووتوێكردنی پرسی سوریا و ناوچەكە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و ڤلادیمیر پۆتن سەرۆكی روسیا و حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران لە ئەنقەرە كۆبونەوە. دوای كۆبونەوەكەش هەرسێ سەرۆك كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازكرد. حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران رایگەیاند" رووداوەكانی عەفرین سودبەخش نابن ئەگەر تێیدا رێز لە سەروەری خاكی سوریا نەگیرێت، دەبێت كۆنترۆڵی ئەو ناوچەیە رادەستی سوپای سوریا بكرێت". بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند" هەتا ئاساییش نەگەڕێنینەوە بۆ هەموو ئەو شوێنانەی كە لەژێر دەستی یەپەگەو پەیەدەدان ناوەستین لەسەرو هەموشیانەوە مەنبج" ئەو سێ سەرۆكەی كە ئەمڕۆ لە ئەنكەرە كۆبونەوە هەرسێكیان رۆڵی سەرەكییان هەیە لە قەیران و شەڕی ناوخۆیی سوریادا، روسیا و ئێران پاڵپشتی لە رژێمەكەی بەشار ئەسەد دەكەن، توركیاش پشتیوانی ژمارەیەك لە گروپە چەكدارە بەناو ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا دەكات، مۆسكۆ و تاران و ئەنكەرە لەماوەی رابردودا پاڵپشتی بەڕێوەچونی دانوستانی نێوان حكومەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان كرد لە ئەستانەی پایتەختی كازاخستان، لەسەر بنەمای ئەو دانوستانانەش بڕیاریاندا لەسەر دروستكردنی چوار ناوچەی "ئارام" لە سوریا، بەڵام هەرسێ وڵات لەبارەی چارەنوسی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریاوە ناكۆكن. لە ساڵی 2011 وە بەهۆی شەڕی ناوخۆییەوە لە سوریا زیاتر لە 350 هەزار كەس كوژراون، بەبۆچونی چاودێران كۆبونەوەی هەرسێ سەرۆك لەم كاتەدا ئامانج لێی دیاریكردنی ناوچەی هەژمونە بەتایبەتی لە باكوری سوریا پاش ئەگەری كشانەوەی سوپای ئەمریكا. چەند خولەكێك دوای تەواوبونی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی ئەردۆغان و پۆتن و رۆحانی، كۆشكی سپی ئەمریكا ناوەڕۆكی بِریارێكی نوێی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكای ئاشكراكرد كە تێیدا ترەمپ فەرمانیداوە بە درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە ئەمریكا، كە پێشتر تەرمپ رایگەیاندبوو هێزەكانیان لە زوترین كاتدا لە سوریا دەكشێننەوە. لە چوارچێوەی شەڕی دژ بە تیرۆردا ئەمریكا نزیكەی (2 هەزار) سەربازی خۆی لە سوریا بڵاوكردەوە، زۆرینەی ئەم سەربازانە بەهەماهەنگی لەگەڵ شەڕڤانانی كورد كاردەكەن.


ئامادەكردنی فازل حەمە رەفعەت   ئێوارەی رۆژی سێ شەممە لە دەروازەی سێمالكای هەرێمی كوردستانەوە، وەفدێكی بەریتانی چونە ناو سنوری رۆژئاوای كوردستان. سەردانی وەفدەكە لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بڕیاریدا هێزە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە رۆژئاوای كوردستان بكشێتەوە، بەوەش هەلێكی زێڕینی تری خستە بەردەم توركیا درێژە بە لەشكركێشییەكانی بدات بۆ داگیركردنی ناوچەیەكی فراوانتری خاكی رۆژئاوای كوردستان. ئەو وەفدە بەریتانییەی كە دوێنێ چوە ناو رۆژئاوای كوردستان پێكهاتبوو لەم كەسایەتیانە:   •    لوید رسل مۆیل – پەرلەمانتار لە پارتی كرێكارانی بەریتانیا •    مۆریس گلاسمان- سیناتۆر لە ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا  •    سیمۆن دبینگ – بەڕێوەبەری نوسینگەی سەندیكا نێودەوڵەتییەكان •    ریان فلیچەر- بەرپرسی سەندیكاكانی بەریتانیا •    ئیبراهیم دۆگۆس- بەڕێوەبەری سەنتەری پێشكەوتنی كورد "ئێمە لێرەین لەپێناو بنیادنانی پەیوەندییەكی درێژمەودا لەگەڵ ئێوەدا، دەكرێت پاڵپشتیتان بكەین لەدژی هەموو ئەوانەی كە دەیانەوێت ئازادیتان وێران بكەن" ئەمە قسەی مۆریس گلاسمان سیناتۆری ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا بوو بۆ بەرپرسانی ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان لەكاتی گەیشتی وەفدەكە بۆ شاری قامیشلۆ.  سەردانی وەفدە بەریتانییەكە بۆ رۆژئاوای كوردستان ئەو پرسیارەی دروستكردووە ئایا لە حاڵی كشانەوەی ئەمریكادا، بەریتانیا دەتوانێت هاوشان لەگەڵ فەرەنسا پشتیوانی لە راوەستانی ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان بكات لەبەرامبەر هەڕەشەكانی توركیا. مانگی رابردوو سوپای توركیا شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانی داگیركرد و هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ناوچەكە كشانەوە. ئەمریكا كە لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعشەوە پشتیوانییەكی بەهێزی لە شەڕڤانانی كورد دەكرد لە رۆژئاوای كوردستان، ئێستا و دوای كۆتاییهاتنی داعش ترەمپ بەبێ گوێدانە هیچ بەرپرسیارێتییەكی ئەخلاقی دوای شەڕ، دەیەوێت هێز و بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە رۆژئاوای كوردستان بكێشێتەوە. ترەمپ وەكو هەمیشە تێڕوانینێكی ئابوری بۆ بارودۆخەكە هەیە و دەڵێ مانەوەی سوپای ئەمریكا لە سوریا خەرجی لەسەر ئیدارەی واشنتۆن زیاد دەكات، ئەوانەی خوازیارن سوپای ئەمریكا لە سوریا بمێنێتەوە دەبێت خەرجییەكەشی بدەن، لەمەشدا بەڕون و راشكاوی مەبەستی سعودیەیە. دەستهەڵگرتنی ئەمریكا لە پاڵپشتیكردنی كورد لە رۆژئاوای كوردستان لە كاتێكدایە لێپرسراوانی رۆژئاوای كوردستان هیچ خواستێكی راگەیاندنی سەربەخۆیی و جیابونەوەیان لە سوریا نیشان نەداوە لەبری ئەوە بەردەوام جەخت لەسەر "خۆبەڕێوەبەرێتی"ی ناوچەكانیان دەكەن لە چوارچێوەی سوریایەكی نامەركەزیدا. عەبدولكەریم عومەر بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كانتۆنی جزیرەی رۆژئاوای كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز لەبارەی سەردانی وەفدە بەریتانییەكەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، ئەوە یەكەمجارە وەفدێكی باڵای بەریتانیا لەو ئاستەدا سەردانی رۆژئاوای كوردستان بكات، پێشتر كۆبونەوە كراوە بەڵام ئاشكرانەكراوە، بەڵام ئەمە یەكەمجارە بەریتانییەكان بەو شێوە فەرمییە سەردانی رۆژئاوای كوردستان بكەن. بەپێی قسەی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كانتۆنی جزیرە، لەسەردانەكەیدا بۆ رۆژئاوای كوردستان وەفدە بەریتانییەكە لەگەڵ لێپرسراوانی كورد لەبارەی بارودۆخی عەفرین و كێشەی دەیان هەزاران ئاوارەی ئەو شارە گفتوگۆ دەكەن. وەفدە بەریتانییەكە تەنیا لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان قسە ناكات، بەڵكو سەردانی یەكینەكانی پاراستنی گەل دەكەن و لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنە مەدەنییەكان كۆدەبێتەوە. بە كشانەوەی روسیا لە عەفرین، توركیا بە ئاسانی لەشكركێشی دەستپێكرد و سەرباری خۆراگری و بەرخودانی شەڕڤانانی كورد شارەكەی داگیركرد، كشانەوەی ئەمریكاش لە مەنبەج، رەنگە هەمان سیناریۆی عەفرین دووبارە بكاتەوە، ئەگەر ئەوروپا بەتایبەتیش بەریتانیا و فەرەنسی رۆڵ نەگیڕن لە پاراستنی ئیدارەی رۆژئاوا و خەڵكەكەی لە رودانی كۆمەڵكوژییەكی نوێ.  


لەسەر یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2018ی عێراقن سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵایەكی لەسەر سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆماركرد. سەرۆكایەتی كۆماری عێراق جەختدەكاتەوە بەهۆی ئەوەی چەندین پێشێلكاری لە یاسای بودجەدا كراوە بۆیەوە ئەو سكاڵایەی لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركردووە.  


وەرگێڕان و ئامادەكردنی: نامیق رەسوڵ ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە هەنگاوێكدا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوانیان، سێی ئازاری 2018 بەردی بناغەی بونیادنانی یەكەمین وێستگەیی ئەتۆمییان لە توركیا دانا، كە گروپی كۆمپانیاكانی "روساتۆم" ی روسیی سەرپەرشتی دەكات و بەهای پرۆژەكە كە ساڵی 2023 دەست بە كاركردن دەكرێت تێیدا، (20 ملیار دۆلار)ە و دەكەوێتە سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری توركیاوە، بەوتەی ئاژانسی ئەنادۆڵی رەسمی توركیا دەیان هەزار كەس كاردەكەن لەو پرۆژەیەدا. جەنگێكی ساردی نوێ‌ هەندێك خەڵك باس لە دەستپێكردنەوەی شەڕێكی ساردی نوێ دەكەن، ئەوەش بەرەو ئەوەمان دەبات كە بەراوردكارییەك بكەین لە نێوان ئەو ململانێ و كێبركێ ئایدیۆلۆژی و سەربازییەی تاڵەی ئێستا روودەدات لەگەڵ ئەوەی لە نێوان یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو و خۆرئاوادا روویدا لە پەنجا هەتا هەشتاكانی سەردەی رابردوو. مایكڵ هۆڤمان توێژەرێكی بەناوبانگی دامەزراوەی CNA و دامەزراوەی كینانی سەر بە ناوەندی ویڵسۆنە، ئەو دەڵێت" جەنگی سارد بریتیی بوو لە كێبڕكێی نێوان دوو جەمسەری سیاسی كە پێشبڕكێیان دەكرد لەسەر دامەزراندنی سیاسەتی نێودەوڵەتی، هەردوو رژێمەكەش چەند سودێكی ئابوری و سەربازییان هەبوو". بەوتەی كۆڤمان" ئایدیۆلۆژیا شمولییەكەیان ئەو كێبركێیەی كردە شتێكی حەتمی و هەر دەبێت دەسەڵات دابەشبكرێت". بەڵام ئێستا كێبركێیكە بەرەنجامی هاوتەریبی هێزەكان یان خودی ئایدیۆلۆژیەتی شمولی نییە، بەڵكو چەند بڕیارێكی بەئاگایانەیە كە سەركردەكان داویانە لەگەڵ ئەو ستراتیژییانەی پەیڕەویانكردووە، لەگەڵ زنجیرەیەك لە ناكۆكی دیاریكراو لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، كە ئەوەش " نە ئاڕاستەكراوە نە حەتمیشە". كوڤمان بڕوای وایە مەترسییەكان بەلای ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە زۆر گەورەن، بەڵام قەبارەی ململانێكە و سروشتیبوونی لە جەنگی سارد ناچن، هەروەك چۆن روسیاش لە توانایدا نییە هاوسەنگی هێزەكان بگۆڕێت یان گۆڕانكارییەك بكات كە تایبەت بێت بە پەیكەری سیستمی نێودەوڵەتی ئێستا، بە كورتی هۆكارەكانی ململانێكە و سروشتەكانی جیاوازن و بەگەڕانەوە بۆ دواوە، دەبینین كە ئەوكات ئاشتییەكی چەكدارانە لە ئەوروپا لەمیانی جەنگی سارد هەبوو، لە كاتێكدا سەرتاسەری جیهانی جەنگی راستەقینەی بەخۆیەوە بینی، دەستپێك لە ئەنگۆلاوە پاشان كوبا و بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیشدا تێپەڕی، بەگشتی هێڵەكانی جەنگەكە ئەمڕۆ زۆر نزیكە لە سنوری روسیا- جۆرجیا و ئۆكرانیا. هەروەها هاوسەنگییەكی جیاوازی هێز هەیە لە نێوان روسیا و خۆرئاوادا " هێزێكی نەرم"ی زۆر دیاریكراوی هەیە و پێویستیشی بە ئایدۆلۆژیەتێكی نێودەوڵەتی سەرنجڕاكێشە كە بشێت بۆئەوەی لە هەموو جیهاندا بانگەشەی بۆ بكرێت و ئەگەر شەڕی سارد لە رابردوودا ململانێیەك بووبێت لە پێناوی هەژمونی جیهانی نێوان دوو ئایدۆلۆژیای جیهانی، سەرمایەداری و شیوعییەتی، ئەوا ئێستا كێبركێكە لەسەر چییە ؟ بەرای هۆڤمان روسیا ئارەزوو دەكات وەك هێزێك لە سیستمی نێودەوڵەتیدا بمێنێتەوە و دەستبگرێت بەسەر پاشماوەكانی ئیمپراتۆریەتی روسیاوە، هەروەها سەركردە روسەكان زۆر كاردەكەن بۆ ئەوەی دووربكەنەوە لە پەراوێزخستنی ئەو هەژموونەی ماویانە لەسەر خاكی روسیا و هیچ رێگەیەكیشیان نییە بۆئەوە جگە لە مانەوە وەك دەوڵەتێكی دابڕاو سەپاندنی ویستی خۆیان بەسەر دراوسێكانیاندا بۆئەوەی سنورەكانیان بپارێزن. بەڵام سەبارەت بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا،  ئەوە " ململانێیەكی سەرسوڕهێنەر" ەو یەكێك لە لایەنەكانی خۆبەگەورەزانین و فراوانكردنی هەژمون، واتە پێشكەشكردنی ئایدۆلۆژیەتی لیبراڵی بۆ بیركردنەوە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا. بەهۆی نەبوونی هێزێكی ركابەرەوە، واشنتۆن زیاتر لە بیست ساڵ سودی بینی لە بەدیهێنانی ئەوەی دەیەوێت، بەڵام خەرجیی فراوانكردنی هەژمون و هێزەكەی زۆر بەرزبوو، واشدەردەكەوێت كە لەمدواییەدا بەرزتربووبێتەوە. پەتای بێبەشبوون لە دوژمن  زۆر روون و ئاشكرایە روسیا و چین، نەچوونە ناو قوڵایی لیبراڵییەتی ئازادیخوازییەوە دوای كۆتاییهاتنی جەنگی سارد، هەروەها رێگەیەكیش نییە كە خۆرائاوا ویست و ئارەزووی خۆی بەسەر ئەم هێزانەدا بسەپێنێت، ئەوەش بەمانای ئەوە دێت كە جەمسەرەكان بەشێوەی پێشووتر یاخود شێوازێكی تر گەڕاونەتەوە. بەڵام  ژمارەیەكی زۆر لە چاودێران دەڵێن خۆرئاواش هەندێك بەرپرسیارێتی دۆخی ئێستای لەئەستۆدایە و یاریكردن لەسەر پەتی جەنگێكی ساردی نوێ، دەكرێت دۆخەكە زیاتر ئاڵۆزبكات. لیل گۆڵدستین مامۆستاتی توێژینەوەكان لە كۆڵیژی جەنگیی دەریایی ئەمریكا دەڵێت" وا دەردەكەوێت لەدوای جەنگی ساردەوە، زۆرێك لە خۆرئاواییەكان خۆیان رادەستی نەخۆشی بێبەشبوون لە دوژمن كردووە، ژمارەیەكی زۆر لە پسپۆرانی ئاسایشی نەتەوەیش حەزیان لە هەڕەشەیەكی زۆر سادەیە". دۆخی جۆرجیا و ئۆكرانیا وەك پێشەكییەك بۆ جەنگێكی ساردی نوێ‌ دەردەكەوێت، سەرەڕای ئەوەش دۆخەكە زۆر ئاڵۆزە و هەركەسێك زانیاری لەسەر دۆخی ئەو ناوچەیە هەبێت، بە تەواوەتی درك بەوە دەكات كە هەردوو حاڵەتەكە  ئەنجامی داڕمانی خێرای یەكێتی سوڤیەت و پرسەكانی تایبەت بە ناسنامە و سنورن. روسیا چ هێزێكی هەیە ئێستا ؟ كۆڤمان روسیا بە " هێزێكی گەورەی لاواز" وەسفدەكات و باسلەوەدەكات، بەردەوام لە بەهای روسیا كەمدەكرێتەوە چونكە لەڕووی مێژووییەوە پەیوەست بە پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیی و سیاسیی و ئابوریی زۆر جیاوازە لە خۆرئاوا، بەڵام مۆسكۆ بەهۆی قورسایی ئابورییەكەوە ئامادەگییەكی بەهێزی لە سیستمی نێودەوڵەتیدا هەیە، روسیا هێزێكی هەرێمی سەركێشی داڕوخاو نییە، بەڵكو بەتەواوەتی پێچەوانەی ئەوەیە. لە وڵاتانی ناتۆ باس لەوە بەرزبوونەوەی خەرجیی بەرگری دەكرێت، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە دژایەتیكردنی نەیاری ركابەر. جۆری ئەو هەڕەشە سەربازییەی كە روسیا بەسەر ناتۆیدا دەسەپێنێت پرۆفیسۆر گۆڵدستین دەڵێت هێزەكانی روسیا لە بنەڕەتدا زۆر لە هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی پەیمانی ناتۆ لاوازترن، لەگەڵ ئەوەشدا  روسیا " بەداناییەوە" لەم 15 ساڵەی دواییدا وەبەرهێنانی كردووە و پارێزگاری لە چەند توانایەتی تایبەتمەند كرد كە چەند سودێكی پێشكەش دەكەن، بۆ نمونە، پەیمانی ناتۆ سیستمی تەكتیكی ئەتۆمی روسیا لەناونابات، كە لەوانەیە كێشە بۆ سەركردەكانی ناتۆ دروستبكات، جگە لەوەی كە روسیا توانای گەورەی هەیە لە بواری تۆپخانە و جەنگی ئەلیكترۆنیدا. جەنگێك روسیا هەڵیدەبژێرێت بەڵام تواناكانی روسیا لە بواری جەنگی ئەلیكترۆنیی و زانیارییدا زۆر ئاشكران و دەزگاكانی راگەیاندن و ناوەندەكانی بواری فیكر پڕن لە گفتوگۆ دەربارەی دیاردەیەكی نوێ‌ كە بە " جەنگی تێكەڵاو" ناوی دەبەن كە تێكەڵەیەكە لە شەڕ و ئاشتی و ئەوەش تەكنیكێكە كە بەرای زۆر كەس روسیا زۆر باش دەیزانێت. كۆڤمان دەڵێت روسیا هێزێكی گەورەی خاوەن هەڕەشەی یەك رەنگ نیە، بەڵكو لە راستیدا هێزێكی سەربازی بەهێزە لە چواردەوری خۆی و توانای ئەوەی هەیە جەنگی سیاسی و ئەلیكترۆنی بەرپابكات و بە ئاسانی لە بواری زانیارییدا ركابەری بكات. گۆڵدستینیش دەڵێت ئارەزووكردن لە جەنگی تێكەڵاو " ئیشكالیەتە" و مەترسی راستەقینە كە دەكرێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕێكی گەرمی كۆنترۆڵنەكراو لە سوریا یان ئۆكراتیا كە زۆر مەترسیدارترە، هیچ نییە جگە لە خراپ مەزندەكردن. فێڵی ناتۆ پرۆفیسۆ گۆڵدستین ئاماژە بەوەدەكات، سەلمێنرا كە شەڕی ئۆكرانیا " جەنگێكی راستەقینە بوو لەگەڵ هێزە نەریتییەكان" و رێگەنەگرتن لە روسیا بۆ ئەوەی نیمچە دوورگەی كریمیا داگیربكات لەلایەن ئەمریكا و ناتۆوە پەیوەندی نییە بە " جەنگی تێكەڵاو"ەوە، بەڵكو پەیوەندی هەبوو بە هەموو ئەوەی پەیوەستە بە هاوسەنگی سەربازی فیعلی، لە راستیشدا نیمچە دوورگەی كریمیا و خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا بەشكێك بوون لە بەرژەوەندییە بنەڕەتییەكانی روسیا / جگە لە چەندین كێشەی تر، هەروەها خۆرئاوا لە هەوڵەكانی بۆ كاریگەری خستە سەر رەفتاری روسیا رێگاچارەی دروست بەكارناهێنێت. كۆڤمانیش دەڵێت: زۆرینەی ئەو ئامرازە بەكارهێنراوانە تائێستا پەیوەستن بە گەرەنتی هاوپەیمانەكان و چارەسەركردنی كێشەكان لە سیاسەتەكانی هاوپەیمانان، بەڵام تیۆرییەكی روون نییە دەربارەی چۆنێتی كاریگەری خستنە سەر رەفتاری روسیا و رێوشوێنە دیپلۆماتییەكان بۆ پاراستی یەكێتی سیاسیی، بەڵام بیروبۆچونەكان لە مۆسكۆ ناگۆڕن. لە لایەكی ترەوە هەوڵدان بۆ قایلكردنی روسیا لە كشانەوە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی یان خۆ رادەستكردن لە ئۆكرانیا بیركردنەوەیەی دروست نییە و ئەنجامێكی نابێت و لە كۆتاییدا پێویستە جارێكی تر بیربكرێتەوە لە سیاسەتی پەیڕەوكراو بەرامبەر بە مۆسكۆ،  لێكەوتەكانی داڕمانی یەكێتی سۆڤیەت بە هەند وەربگیرێت كە ماوەی 30 ساڵە تاوەكو ئێستا بەردەوامە.  



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand