Draw Media

(درەو میدیا) ناوی كاندیدە دەرچوەكانی یەكێتی لە سلێمانی بڵاودەكاتەوە

(درەو میدیا) ناوی كاندیدە دەرچوەكانی یەكێتی لە سلێمانی بڵاودەكاتەوە

2018-05-14 16:46:33


(درەو میدیا): 
سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە بە (درەو میدیا)ی راگەیاند، لە پارێزگای سلێمانی  لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (6) كاندیدی دەرچووەو هێشتا كورسی حەوتەم یەكلا نەبۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا) لە لیستی یەكێتی، ( د. میران محەمەد پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە )، بەپێی ئەم زنجیرەیەی خوارەوە ، لە لیستی یەكێتیدا (3) ژن دەرچوون، ئەوانیش (د. جوان احسان، بڵێسە جەبار  فەرمان، ئارەزو مەحمود)ن،  بەوەش كۆتای ژنی بۆ لیستەكانی دیكە كەمكردەوە و بەپێی دەنگەكان نزیكەی (7) كورسی بەدەستهێناوە.

یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا ( 219010 ) دەنگی بەدەستهێناوە ، لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنی رابردوو لە پارێزگای سلێمانی ( 294265) دەنگی بەدەستهێنابوو. 
1-    د. میران محەمەد  46317 دەنگ
2-    د. جوان احسان  22554 دەنگ 
3-    بڵێسە جەبار فەرمان  21592 دەنگ 
4-    بەختیار جەبار عەلی  17055 دەنگ 
5-    ئارەزو مەحمود  15000 دەنگ 
6-    حەسەن ئالی احمد ئالی 14983 دەنگ 
7-    تەها حمدامین  13346 دەنگ 
شیروان میرزا بە ( 5138 ) دەنگ لە پلەی هەشتەم و رێزان دلێر  بە ( 4258 ) دەنگ لە پلەی نۆیەم و ئاراس فەریق  بە ( 3848 )دەنگ لە پلەی دەیەمدایە 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand