پەرلەمانتارێك: رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا 19% یە
2018-05-14 14:53:10
( درەو میدیا/ سۆمەریە نیوز)
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی نیشتمانی رایدەگەیەنێت دەستكاری زۆری ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ژمارەكانی هەڵبژاردن كراوە و رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدان لە 19% تێنپەڕیوە و ئەوەش نا شەرعییە و لە رووی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدانانرێت.
عەبدولكەریم عەبتان وتیشی:" ئەوەی لە هەڵبژاردنەكان و دوای ئەوەش روودەدات پیلانگێڕییەكی گەورەیە دژی گەلی عێراق و هەموو پرۆسەی سیاسییە."
عەبتان ئاشكراشیكرد دوێنێ دەنگی چەند كاندیدێك بڵاوكرایەوە و ئەمڕۆ دەنگەكان گۆڕدراون بە ویست و ئارەزووی چەند لایەنێكی تر.
ئەو پەرلەمانتارەی لیستەكەی ئەیاد عەلاوی وتیشی:" ئێمە گومانمان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەیە و گومانمان لە كۆمسیۆن و نەزاهەتی كۆمسیۆن هەیە و هەروەها گونمانیشمان لە كاری ئەو ئامێرانە هەیە كە بۆ جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بەكارهێنران."