له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج روفاتی 171 ئه‌نفالكراوی كورد " كوردی بێكه‌س " ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له به‌غدایه ، به‌غدای ئێستای پڕ له نادادی و سته‌م و ، رابردوی ئه‌نفال و كیمیاباران ، روفاته‌كان وێڕای خه‌مساردی عێراق به‌رانبه‌ر هێنانه‌وه‌یان كوردیش هه‌ر یه‌ك به ئاوازێك و هه‌ریه‌ك له دۆڵێك له‌باره‌یانه‌وه ده‌دوێن ، له كوردستان ماوه‌یه‌كی زۆره ناوه‌ندی مایكرۆجین بۆ پشكنینی" دی ئێن ئه‌ی" هه‌یه‌و دكتۆرێكی ناسراوی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراو خاوه‌ندارێتی ده‌كات ، دكتۆر فه‌رهاد به‌رزنجی ، كوری شێخ مارف به‌رزنجی ، شاره‌زاو پسپۆڕی ئه‌و بواره له رابردودا سه‌ره‌ڕای دروستكردنی كێشه‌و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاره‌كانی، به‌ڵام چه‌ند ین پشكنینی" دی ئێن ئه‌ی " به سه‌ركه‌وتوی ئه‌نجام داوه‌و روفاتی قوربانیه‌كانی به كه‌س و كار یان گه‌یاندوه‌ته‌وه ، بۆنمونه قوربانیه‌كانی خه‌له‌كان . هه‌ڵبه‌ت پێویست بوو وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی داد‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پرسی پشكنینی" دی ئێن ئه‌ی" ئه‌و 171 روفاته‌و قوربانیانی نێو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی بیابانه‌كانی عێراقیان له گه‌ڵ ئه‌و سه‌نته‌ره به ئامانج بگه‌یه‌ندایه‌وهاوپشكنینی كه‌س و كاری قوربانی و قوربانیه‌كانیان یه‌كلابكردایه‌ته‌وه‌و روفاته‌كانیان به‌رله فه‌وتان و له ناوچوونی یه‌كجاری بگێڕایه‌ته‌وه بۆ كوردستان ، بۆ ئه‌مه كوردستان پێویستی به نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت و كه‌سانی پسپۆڕ هه‌یه كه له‌و بواره‌دا ئیش بكه‌ن و ره‌نگه باشترین شوێنیش بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته چه‌مچه‌ماڵ یان كه‌لار بێت ،هه‌رچه‌ند ئه‌وه زۆر گرنگ نیه كوێبێت ، گرنگ ده‌رهێنان و هێنانه‌وه‌ی روفاته‌كانه و دواتریش پرسی كنه‌و پشكنینی "دی ئێن ئه‌ی " . ناكرێت به هیچ بیانویه‌ك ئێمه لێبگه‌ڕێین ده‌یان ساڵی تر ئێسك و پروسكی قوربانیه‌كانمان له‌و بیابانانه بن و له گه‌ڵ لم و تۆزدا تێكه‌ڵ ببن وله بیر بچنه‌وه ، له هیچ كوێی دونیا به‌و جۆره روفاتی قوربانیه‌كان له بیر نه‌كراوه‌و وازی لێنه‌هێنراوه ، نه رواندیه‌كان ، نه‌ئه‌رمینیاو نه جوله‌كه به‌و جۆره خه‌مساردنه‌بوونه‌به‌رانبه‌ر قوربانیه‌كانیان ، بۆیه پێویسته سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بڕیاری ئاوه‌زیانه‌و بوێرانه بدرێت و چی تر ئه‌و پرسه پشتگوێ نه‌خرێت . پشكنینی "دی ئێن ئه‌ی" كارێكی گرنگ و بایه‌خداره‌و وێڕای دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی قوربانی ده‌كرێت وه‌ك كارتی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه سودی لێوه‌ربگیرێت ، ئێمه ئێستا له كوردستان و به تایبه‌ت له سلێمانی سه‌نته‌رێكی پشكنینی "دی ئێن ئه‌ی" مان هه‌یه ، كه ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم له ده‌ره‌وه‌ش دان به كار‌و پشكنینه ورده‌كانیدا نراوه‌و له رابردودا چه‌ندین كاری ناوازه‌ی كردووه ، گه‌رچی به هۆی تێنه‌گه‌یشتن له‌و پرسه گرنگه‌و به هۆی پشتگیری نه‌كردن له‌و سه‌نته‌ره به هه‌ر هۆیه‌كه زۆر جار كێشه دێته رێی كاره‌كانی ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌و به تایبه‌ت دكتۆر فه‌رهاد دابنیشن و له‌وه بكۆڵنه‌وه داخوا بۆ پرسی روفاته‌كانی ئه‌نفال و پشكنینی" دی ئێن ئه‌ی" ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌توانێت چی بكات ؟. به باوه‌ڕی من پارله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسیاره‌تی گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان و ناكرێت به‌رده‌وام پرسی هێنانه‌وه‌و پشكنینی روفاته‌كان پشتگوێ بخرێت ،پارله‌مان و حكومه‌ت پێویسته له‌و باره‌یه‌وه بێنه سه‌ر هێڵ و قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بێت ، بۆ ئه‌مه وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له هه‌موو لایه‌ك زیاتر ئه‌ركی ده‌كه‌وێته سه‌رو ناكرێت له بڕیاردان له‌و باره‌یه‌وه دوو دڵ و نیگه‌ران بێت، باشتریشه له‌و باره‌یه‌وه پرس و ڕا به ده‌سته‌بژێری كه‌س و كاری ئه‌نفاله‌كانیش بكرێت ، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت ئه‌نفالكراوانی كوردستان موڵكی یه‌ك بنه‌ماڵه‌و یه‌ك شار‌و شارۆكه نین و موڵكی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانن، هه‌ر به‌وه‌ش كۆسته‌كه ده‌كرێته كۆستی گشتی و جینۆ سایدكراوان ده‌بنه هی هه‌موومان ، یه‌كێك له هاوڕێ خه‌مخۆرو نوسه‌ره‌كانی بواری جینۆساید كه له‌و باره‌یه‌وه كه‌می نه‌كردووه ، هه‌موو جار ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سی نزیكی ئه‌نفالنه‌كراوه ، به‌ڵام پرسه‌كه به پرسێكی ویژدانی و ئاكاری ده‌بینێ و خۆی به كه‌سێكی هه‌ره نزیك به‌و بابه‌ته ده‌بینێ و ناتوانێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر نه‌كات ، ئه‌مه پرسێكی ئاكاری گرنگه‌و پێویسته هه‌موومان هه‌مان بیركردنه‌وه‌مان هه‌بێت ، بۆ به گشتی كردن و هه‌میشه به‌رز هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه له یاده‌وه‌ری و دیرۆكماندا. له راستیدا من به مه‌به‌ست و بۆ گفت و گۆیه‌كی لۆژیكی و به‌رهه‌م دار ئه‌م بابه‌ته ده‌خه‌مه به‌ردیده‌ی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندی دار‌و نوسه‌رانی بواری جینۆساید ، بۆ ئه‌وه‌ی له دواجاردا به بڕیارێكی ئاوه‌زیه‌وه ده‌ربچین ، بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانی گفت و گۆو به‌شداری ئێوه‌شم .
د. حیكمەت نامیق فیكری خورافی لەم جۆرە كۆمەڵگایانە باوە كە لەقۆناغێكی سادەی مەعریفی ژیان دەگوزەرێنن ، بەتایبەتی كۆمەڵگا ڕاگوزەریەكان و بەدگۆڕاوەكان و تازە گەشەكردوەكان، لەكۆمەڵگای ئێمەدا بەتایبەتی لەچەند دەیەی ڕابردوودا كۆمەڵێك دیاردە و ڕووداوی سەیرو سەمەرە سەریانهەڵدا كە جێگەی توێژینەوەو هەڵوەستە لەسەركردن بوو بیرم دێت كاتێك خەڵك مقۆمقۆی ئەوەی بوو كچێك پەیدابووە دەفڕێ ئیدی خەڵكە سادەكە سرٍِەی دەگرت بۆ بینینی چەندین ڕیكلام و بانگەوازو نوسینی بۆ ئەنجامدرا بۆ ڕاكێشانی زیاتری سۆز‌و عاتیفەی خەڵكە سادەكە، چەندین نموونەی دیكە ی زیندوو بەردەستە وەك ئەو بەناو مەلایانەی كە خۆیان لێ بووەتە پزیشك بەربوونەتە گیانی ئەو خەڵكانەی كە تووشی نەخۆشی دەروونی و كەم بینایی بوونەتەوە نۆرینگەیان داناوە بۆ چارەسەركردنی نەخۆش هەموو ئەوانە پێماندەڵێن هێشتا بەشێكی زۆری كۆمەڵی كوردی غەرقی ئەفسانەو خورافاتە، هێشتا بەشێكی خەڵك باوەڕی بە نوشتە و جادوە تەنانەت ئەو جۆرە خەڵكانە خاوەن بڕوانامەی بەرزن ، كەچی قەناعەتیان بەو مەعریفە كلاسیكیە نا زانستیە هەیە، كۆمەڵی كوردی قەتیس ماوە لەناو ئەم قۆناغە مەعریفیەی كە دەمێكە بەجێگری ماوەتەوە، بۆیە ڕزگاربوون لەو قۆناغە ڕاگووزەریەی كە بەشێكی زۆری ڕێگریەكانی تێپەڕینی دەگەڕێتەوە بۆ هۆگربوونی خەڵكەكە بۆ ئەو كەسێتیانەی كە مەعریفەیەكی ئێجگار نزمیان هەیە ئێمە لە كۆمەڵناسی ناوی لێدەنێین پێش مۆدێرنە تێیدا پیرۆزیی و ئەفسانەو سیحر‌و دەیان دیاردەو خەسڵەتی دیكەی پەیوەست بە كۆمەڵگای سەرەتایی باوە مرۆڤەكان مومارەسەی دەكەن لەپێناو بەردەوامبوونی ئەو قۆناغەو ئاسودەگی ڕوحی و ترس لە دیاردە میتافیزیكیەكان. یەكێك لە هۆكارە هەرە گرنگ و سەرەكیەكانی تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە زاڵبوونی زانستە بەسەر كۆی كایەو ڕەهەندەكانی كۆمەڵگا لەسەرووی هەموویانەوە قوتابخانەو زانكۆ‌و دەزگاكانی بەكۆمەڵایەتیبوون و پێگەیاندنی تاك و گرووپەكانی نێو كۆمەڵگا، لێرەدا زانست دەبێتە پێوەری هەڵسەنگاندنی دیاردەو پێشبینی و ڕووداوەكانی ناو كۆمەڵگا هەر كاتێك ئەوە ڕووبدات ئەوا ناك پەروەردەیەكی تەندروستی دەبێت بۆ ژیانكردن، بەڵام بۆدروستبوون و بەرهەمهێنانەوەی تاك بەم شێوەیە هاوشانە لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی و ڕفۆرمكردنی دامودەزگاكانی كۆمەڵگا ، چونكە دەسەڵات و كۆمەڵگا دواجار ڕەنگدانەوەی یەكترن، بۆیە پرۆسەكە دەبێتە كارێكی هەماهەنگی و پێكەوەیی بۆتێپەڕینی ئەو قۆناغە، لێرەدا هۆشیاری تاك و ئەپستیمی مرۆڤەكان ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ زاڵبوونی زانست و ڕەتكردنەوەی هەموو ئەو بیرۆكەو ئایدیا دواكەوتووەی كە خەیاڵی مرۆڤەكانی داگیركردووە، هەر زانستیشە دەبێتە هۆی زاڵبوونی ئەقڵ و بیركردنەوەی ئەقلانەی كۆمەڵگا. كێشەی هەرەسەرەكی بەردەم دروستبوونی زانست بریتیە لە دووبارە بنیتنانەوەی هەمان كارەكتەر و بیركردنەوەیە لە كۆمەڵگادا لە سۆسیۆلۆژیادا پێی دەگوترێت دووبارە بەرهەمهێنانەوەی كۆمەڵگا لەنێو سیستمی كۆمەڵایەتیدا، دووبارە بنیاتنانەوەی ئەو جۆرە مەعریفە خورافیە لەغیابی پەروەردەیەكی زانستی قەتیس مانەوەی كۆمەڵگایە بەم شێوەیەی كە بوونی هەیە. لێرەدا كۆمەڵگاو كایەكانی هەمیشە لەناو یەك بازنەی داخراوی بۆشدا دەخولێنەوە نەوەیەكی ماندو و سەرلێشێواو دروستدەكات گیرۆدەی كۆمەڵێك كێشە دەبێت كاریگەری لەسەر كەسایەتی و هزرو بیركردنەوەی جێدێلێیت هەمیشە خۆی بەچەندین جۆری ناسنامەو كەسایەتی دەناسێنێ لەناو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا هەروەها ئەم جۆرە دۆخەی كۆمەڵگا كەڵێنێكی فراوان دروستدەكات لەنێوان نەوەی كۆن و تازەدا، لەنێوان بیرۆكەی تازەو كلاسیكیدا، لەنێوان زانست و ئایندا، لەنێوان فیكری خورافی و فیكری زانست‌دا لەهەمبەر ژیان و كێشە كۆمەڵایەتی و دەرونی و ئابورییەكان و كۆی پێكهاتەو سترەكتوری كۆمەڵگادا. كۆمەڵی كوردی چەندین فۆڕم و خەسڵەتی جیاجیای قۆناغەكانی پەرەسەندنی كۆمەڵایەتی بەشێوەی دوالیزمی و دژبەری تێدایە بۆ دەربازبوون لەهەر فۆڕمێكی كلاسیكی پێویستە زانست بەسەر كۆی فیڵدەكانی كۆمەڵگا زاڵ بێت.
کاوە محەمەد ئێستا پرسیاری گرنگ لەبارەی دۆخی عیراق ئەوەیە کە؛ بۆچی سەدر و رەوتەکەی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن، چواچێوەی هاوئاهەنگی-ش داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و ئینجا هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن ؟.. چونکە (سەدر) دەیەوێت بە هەمان یاسای ئێستای هەڵبژاردن و هەمان ستافی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و لەسایەی حکومەتەکەی (مستەفا کازمی) هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت، بەڵام (چوارچێوەی هاوئاهەنگی) بە ئاڕاستەیەکی تر کاردەکات و مەنەستیەتی پەرلەمان کارابکرێتەوە تا بە سوودوەرگرتن لەزۆرینە پەرلەمانیەکەی یاسای هەڵبژاردن لەبەرژەوەندیی خۆی هەموار بکاتەوە و ستافی کۆمسیۆن و حکومەتەکەی کازمی-ش بگۆڕێت و لەسایەی حکومەتێکی تر، کە لانیکەم وەک (کازمی) لایەنگیری سەدر نەبێت، هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت. بەڵام سەدر بەهیچ شێوەیەک نایەوێت ئەو دەرفەتە بۆ نەیارەکانی بڕەخسێت، بۆیە پێداگریی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بێ چەندوچوونی پەرلەمان دەکات و دەیەوێت لەرێگەی بەرفراوانکردنی خۆپیشاندانەکان و تۆمارکردنی سکاڵا لەدادگا، بەو ئامانجە بگات و بەڕەکە لەژێر پێی چوارچێوە دەربهێنێت، لەکاتێکدا بەپێی (مادەی ٦٤ی دەستور) هیج لایەن و دەسەڵاتێک، جگە لەپەرلەمان خۆی، ناتوانێت پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە..پێموایە سەرەنجام دەبێت هەردوولا لەسەر میکانیزم و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن رێکبکەون کە هەر دەبێت بە پەرلەمان خۆی دا رەتببێت، ئینجا هەڵبژاردنێکی تری پێشوەختە بکرێتەوە کە رەنگە بکەوێتە پایزی ساڵی داهاتوو..
شاسوار هەرشەمیی سەلمان ڕوشدی، تەنیا و تەنیا بە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی (ئایەتە شەیتانییەکان) لە دنیای ئیسلامدا، وەک فیگورێکی دژە ئیسلام ناسێندرا، کە بەهۆکاری نەخوێندنەوە و تێنەگەیشتن، سەدان هەزار نیمچەخوێندەوار و ئەو خوێندەوارانەش کە ناخوێننەوە، هەروا تێگەیشتوون ڕۆمانەکە دژی ئیسلام نوسراوە. چیڕۆکی ئایەتە شەیتانییەکان، زووتر و بۆ پێش ڕۆمانەکە دەگەڕێتەوە. ڕوشدی، یەکەمین جار ڕۆمانی (منداڵەکانی نیوەشەو)ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە شەوی لەدایک بوونی خۆی لە شاری زەبەللاحی (مۆمبای) دەکات، کە هاوکات بووە لەگەڵ شەوی سەربەخۆیی هیندستان. لەو ڕۆمانەدا، ڕوشدی، پەلاماری توند دەباتە سەر (خاتوو ئەندێرا گاندی)، کە لە ساڵانی حەفتا و هەشتای سەدەی ڕابردوو، سەرۆکی حکومەتی هیندستان بوو. ڕۆمانەکە لە هیندستان قەدەغە کرا، بەڵام لە پاکستان و ئێران بازاڕی باشی هەبوو. دوای ئەمە، ڕۆمانی (شەرم)ی بڵاوکردەوە، کە پەلامار دەباتە سەر کۆمەڵگای پاکستان، لە کاتێکدا دایک و باوکی خۆی، تەنیا بەهۆی ئەوەی موسوڵمان بوون، بەناچاریی هیندستانیان بەجێهێشتبوو و ببوونە پاکستانی. ئەو لەو ڕۆمانەدا، زولفەقار عەلی بۆتۆ و کچەکەی کردۆتە پاڵەوانی ڕووداوەکان. تەنانەت بە (بێنەزیر بۆتۆ)ی سەرۆکی ئەو کاتی حکومەتی پاکستان دەڵێت، ژنە دەرپێ ئاسنەکە. ڕۆمانەکە لە پاکستان قەدەغە کرا، بەڵام لە هیندستان و ئێران، بازاڕی باشی هەبوو. تەنانەت دوای ئەمە، سەلمان ڕوشدی، خەڵاتی باشترین کتێبی ساڵی وەرگێڕدراوی لە ئێران پێدرا. ئیدی دوای ئەم دوو ڕۆمانە، ڕۆمانی (ئایەتە شەیتانییەکان)، لە ساڵی ١٩٨٨ بڵاوکرایەوە، باشە دوای هیندستان و پاکستان، نۆرەی کامە دەوڵەت دێت؟ ڕۆمانەکە باسی دوو پاڵەوانی زۆر ناسراوی (بۆلیود) دەکات، کە ڕۆڵی خودا زۆرەکانی هیندییان دەبینی. دوو پاڵەوانەکە لە گەشتێکیان بۆ ئینگلستان، فڕۆکەکەیان لەسەر لەندەن دەکەوێتە خوارەوە، بەڵام ئەوان نامرن. ئیدی دوای ئەوە دەکەونە تەڵەی کێشە نەبڕاوەکانی نوسینگەی کۆچبەران و گشت ڕووداوەکانی دی ناو ڕۆمانەکە لێرەوە دەست پێدەکات. خودی ناوی ڕۆمانەکەش، (ئایەتە شەیتانییەکان)، ئاماژەیە بۆ ڕووداوێکی دیاری ئیسلام بوونی ئیمام عومەر و گلەیی کردنی لە ئایەتێک کە پەسنی بتەکانی کەعبە دەکات. پێغەمبەریش دەڵێت ئەمە شەیتان بووە و لە شێوەی جوبرائیل، ئەم ئایەتەی بۆ هێناوم و لایدەدەم (تلك الغرانيق العلى وشفاعتهن ترتجى). ئەم بابەتە لە کتێبە کۆنەکانی ئیسلامیی هاتووە و هەموو مەلاکانیش دەیزانن. جا خۆشیەکەی ئەوە بوو، کە ڕۆژنامەی (کیهان)ی تارانی، وەرگێڕدراوی فارسیی ئەم ڕۆمانەی بە زنجیرە بڵاودەکردەوە و هیچ سانسۆرێکیشی لەسەر نەبوو، چونکە دەستەڵاتدارانی ئاخوندی ئێران، لە دوو ڕۆمانەکەی دی ڕوشدی زۆر ڕازی بوون. ئەمە هەروا ڕۆیشت تا وەرگێڕانەکە گەیشتە ئەم بەشەی کە ناوی (عائیشە)یە. لێرەدا هەرایەکە دەستی پێ‌کرد. دیارە هەر خودی ناوی عائیشە لە فەرهەنگی شیعەدا، قێزەونە و بە دژە عەلی و سەرکردایەتی کردنی جەنگی (جەمەل) دژی عەلی ناسراوە و سەدان ناو و ناتۆرەیان بۆی دروست کردووە. جا بە ئەنقەست و ڕێک لەژێر ئەم ناوەشدا، ڕوشدی بەبێ ناوهێنان و هەر بە ئیمام ناوبردن، دەکەوێتە گێڕانەوەی هەوڵەکانی ئایەتوللا خومەینی بۆ هاندانی خەڵکی دژی شا، لە نۆڤل لۆ شاتۆی پاریسەوە، تا دەگەڕێتەوە تاران و دەستەڵات دەگرێتە دەست. ڕادیۆی بی بی سی لەندەنی، هەموو ئێواران پەیامەکانی خومەینی، لە پاریسەوە بۆ خەڵکی بڵاو دەکردەوە و ڕوشدی لە ڕۆمانەکە، ناوی لە (بی بی سی) ناوە (بیلالی حەبەشی)، کە پەیامی ئیمامی لە نۆڤل لۆ شاتۆ ڕادەگەیاند. ئیدی دوای ئەوە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە لە ئێران قەدەغە کرا. زۆریشی نەبرد، ئیمام خومەینی فتوا ناسراوەکەی دا، کە سەلمان ڕوشدی سوکایەتی بە ئیسلام کردووە، بۆیە هەر کەسێک بیکوژێت، خەڵاتێکی گەورەی پێدەدرێت و دەچێتە بەهەشتیش. جیهانی ئیسلامی و کاربەدەستان و ڕۆشنبیرانیشی، بێ ئەوەی لە ناوەرۆکی ڕۆمانەکە تێگەیشتبن، لە ترسی کاردانەوەی خەڵک، پاڵپشتیان لەو فتوایە کرد و کتێبەکانیشیان قەدەغە کرد. بێگومان کاتێک کە بە شێنەیی (ئایەتەکانی شەیتانیی) دەخوێنیتەوە، زوو تێدەگەیت کە پتر دژی جمهوری ئیسلامی ئێران و خودی ئیمام خومەینییە نەک ئیسلام. هەر وەک نمونە، پێش ئەم ڕۆمانە و دوای ئەمەش، سەدان کتێب و بابەتی زۆر زەقتر، بە فارسیی، عارەبیی و دەیان زمانی دی، لە دژی ئیسلام نووسراون و لەسەر هیچیشیان فتوا دەرنەکراوە. کەواتە کاردانەوەی کاربەدەستانی ئێران و خودی خومەینیش بە فتواکەی، وەڵامدانەوەیەکی بێ هۆ نەبوو، بەڵام فریوخواردنی ملیۆنان مسوڵمان، بێ هۆ و تەنیا لە تێنەگەیشتن و کاردانەوەی خێراوە سەرچاوەی گرتووە.
ئارام سه‌عید یەکەم: بۆچی نەوەی نوێ داوای مۆڵەتی نەکرد بۆ خۆپیشاندانەکە نە لە وەزارەتی ناوخۆ نە حکومەتە خۆجێیەکان؟ دووەم: بۆچی لیژنەی ئەمنی پێش روداوەکە هیچ بڵاوکراوەو راگەیاندنێکی نەبوو لەسەر ئەو هەموو بانگەشەیەی دەکرا بۆ خۆپیشاندان و رەتی نەکردەوە؟ لەکاتێکدا پێش خۆپیشاندان بە چەند رۆژێک هێزە ئەمنییەکان ئامادەکاری تەواویان کردبوو، ژمارەیەکی زۆر لە بانگەشەکارانی خۆپیشاندان دەستگیرکران یان رفێنران؟ سێهەم: هەمیشە خۆپیشاندان دەستی پێکردووەو کاتی زۆری خایاندووە دواتر توندوتیژی رویداوە، بەس ئەمجارە یەکسەر بە توندوتیژی هیزە ئەمنییەکان دەستیپێکردو خۆپیشاندەران هەرزوو رایانکردو ئەوەی مایەوە دەستگیرکرا! چوارەم: دەرئەنجامی ئەم خۆپیشاندانە چی بوو؟ کێ سودمەند بوو دەسەڵات یان خۆپیشاندەران؟ پێنجەم: ئایا ئەوەی بە رەوتی سەدر دەکرێت نەوەی نوێ دەتوانێت بیکات؟ شەشەم: کۆپیکردنی خۆپیشاندانی بەغدا بۆ کوردستان گونجاوە؟ ئایا دەسه‌ڵااتی بەغدا دیموکراسییە کە خۆپیشاندانی رەوتی سەدر سەرکوت ناکات یان سەدر خاوەنی سەربازو چەکەو نا‌وێرن سەرکوتی بکەن؟ حەوتەم: بۆچی لایەنەکانی تری ئۆپۆزیسیۆن لەهەرێم نەچونە پاڵ بانگەشەی نەوەی نوێ؟ ئایا خۆپیشاندان دەتوانێت چی گۆرانکاریەک بکات لە کوردستان؟ کاتی ئەوە نەهاتووە پێداچونەوەیەک بکرێت بەو میکانیزمەو بیر لە شیوازی تر بکرێتەوە؟ هەشتەم: بۆچی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان لاواز بوون لەبەرامبەر ئەو ژمارە زۆرەی رۆژنامەنوس و چالاکوان کە دەستگیر کران؟ ئایا ئەوان چاوەڕێن کێشەکانی بەغدان چارەسەر بێت و نایانەوێت لە هەرێم کێشە هەبێت؟
فوئاد سدیق توندڕەوی ئایینی مێژوویەكی تازە نییە، بەڵام هەموویاساكانی جیهان نەیانتوانیوە ئەو توندڕەوە ئایینییە بپووكێننەوە، راستە بەرزی و نزمی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هەمیشە وەك پشكۆی ژێر خۆڵەمێش وابووە، لەگەڵ نزمترین شنەبادا پشكۆكان گەشاونەتەوە. ئەمە مەترسییەكەیە. ئەگەر واز لە شەڕەكانی بە ئیسلامكردن بهێنین كە لە شەڕی بەدرەوە دەستپێدەكات، واز لە هەموو فتوحاتەكانیش بهێنین، ئەوا بێ سێ و دوو دەڵێین بە لانی كەم توندڕەوی ئایینی لەگەڵ سەرەتای جیابوونەوەی خەواریجەكان و سەرەتای ململانێی سەختی نێوان عەلی كوڕی ئەبی تالیب و معاویە زۆر بە زەقی دەركەوت. چونكە خەواریجەكان یەكەمین رێكخراوەیی توندڕەوی چەكدار بوون كە خۆی لە خۆیدا كودەتایەك بوو بەسەر رووخانی دەوڵەتی خەلافەتی راشدین. ئەوەندەی من تێگەیشتبم، سەلمان روشدی نە فەیلەسووفێك بووە، نە رۆشنبیرێكی زۆر گەورەش بوو،بەڵام خاوەنی (19) كتێبەو، بە كتێبی پێنجەمیشی (ئایاتی شەیتانی) ناوبانگی زۆری دەركردو كەوتە بەر هەڕەشەی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران و سەرجەم ئیسلامییە توندڕەوەكان، تەنانەت ئێران سێ(3) ملیۆن دۆلاریشی بۆ ئەو كەسە تەرخان كرد كە سەلمان روشدی بكوژێت. دوای ماوەیەك بڕی پارەكەشی زیاتر كرد، بۆئەوەی باشتر هانی تیرۆریستان بدات، خوێنی روشدی حەڵال بكەن. هەموو ئەو هات و هاوارەش لەبەر ئەوە بوو، هەم ناوی كتێبەكە(ئایاتی شەیتانی) بوو، هەم لەناو كتێبەكەشیدا، ئاماژەی بۆ ئەو دوو ئایەتەی ناو سورەتی نەجم كردبوو كە باس لە لات و عوزا دەكات و دەڵێت( أَفَرَأَيْتُمُ اللَّاتَ وَالْعُزَّىٰ وَمَنَاةَ الثَّالِثَةَ الْأُخْرَىٰ 19-20 ) ئینجا گوایا ئەو ئایەتەش هاتۆتە خوارەوە كە دەڵێت( تلك الغرانيق العُلى، وإن شفاعتهن لَتُرتَجَى) بەڵام ئەم ئایەتە لەناو قورئاندا لادراوە. زانایان بۆ ئایەتی (52) ی ناو سورەتی حەج دەیگێڕنەوە كە دەڵێت( وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّى أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ) ئەمەش پاساوو نیشانەیەكی زەقە گوایا پێغەمبەرەكانیش هەندێ وشەی هەڵە بەسەر زمانیاندا هاتووە و ، ئیتر باس لەوە دەكات پێشتریش شەیتان ئەو كەتنەی بە پێغەمبەرەكان كردووە. بەهەر حاڵ من ناچمە ناو وردەكاری ئەو ئایەتانەی سورەتی نەجم و ئایەتی (52) ی سورەتی حەج. با توندڕەوێكی ئیسلامی كە لە قورئانیش تێ نەگەیشتووە، فتوای كوشتنمان بۆ دەرنەكات و ئەو خەڵكە بەدبەختانەمان لێ هان نەدەن كە تەنانەت نازانن قورئانیش بخوێننەوە !!. ئەوەی من مەبەستمە بیڵێم، دەوڵەتێك فتوا بۆ كوشتنی كەسێك دەربكات و پارەیەكی زۆر بۆ بكوژەكە دابین بكات تا خوێنی نووسەرێك حەڵاڵ بكات، پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش و ئەو وڵاتانەی خۆیان بە پارێزەری مافی مرۆڤ دەزانن، بە فەرمی ئەو دەوڵەتە بە تیرۆریست دابنێن و هەموو رێگایەكی مانەوەی لێ بگرن و نەهێڵن بەردەوام بێت. چۆن دەبێت بەهۆی چەند دێڕێك نووسین خوێنت حەڵاڵ بكرێت، لەكاتێكدا سەلمان روشدی داوای لێبووردنیشی لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان كردووە. هەر دەڵێی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی هێشتا لە سەردەمی جاهیلییەتدا دەژی.چۆن دەبێت لەم سەردەمەی ئێستا، بەتایبەتی لە پەیمانگایەكی بەناوبانگ لە نیویۆركدا بدرێیتە بەر چەقۆ، بەم كردەوانە مافی مرۆڤ چ مانایەكی پڕ لە شەرمەزاری دەبەخشێتەوە. بۆچی ئیسلامییەكان لە سەرتاسەری جیهان، هەرچی بكەن و هەر چی بیڵێن كەس پێیان ناڵێ لە پشت چاوت دوو برۆیە، بەڵام نووسەرێكی بە رەچەڵەك خەڵكی لای كشمیرو تەمەن (75) ساڵ ، پەلاماری كوشتنی بدەیت تەنیا لەبەر چەند دێڕێك نووسین. دەیان ساڵیشە خۆی شاردۆتەوەو نەیوێراوە بە ئارەزووی خۆی دەربكەوێت. بەداخەوە ! بۆ ئەو دەوڵەتانەی رۆژئاوا كە بەردەوام باس لە مافی مرۆڤ و ئازادییەكان دەكەن، بەڵام ئەوەتا لە نیویۆرك چ كارەساتێك روویدا. شەرمەزاری گەورە بۆ رۆژئاوایە، كە نەیانتوانی یەك تاقە مرۆڤ بپارێزن كە لەژێر هەڕەشەی كوشتندا بووە. ئەوەتا ئێستا سەلمان روشدی بە لەدەستدانی چاوێك و بە ئامێرێكی دەستكرد و جەستەو رۆحێكی پڕ لە ژان هەناسە دەدات...
سه‌ردار عه‌زیز لە پاش گۆڕینی ڕژێمەوە لە ساڵی ٢٠٠٣، هیچ کەسایەتییەکی تر هێندەی موقتەدا سەدر جێگای ئاڵۆزی و کێشەو نەیارێتی نەبووە. لە سەرەتاوە هەتا ئەمڕۆ ئەمریکاییەکان و نوخبەی شیعەو ئێرانیش بەئاستی جیاواز نەیارێتی دەکەن. بەڵام سەدر ئێستا بەهێزترین کەسایەتی سیاسی وڵاتەو لە ترۆپکی دەسەڵاتیدایە، ئایا لێرەوە بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟ بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بزانین، دەبێت مێژوو و دیدی سەدر بۆ دۆخەکە بە وردی بزانین. سەدر سەر بە خێزانێکی ناسراوە لە عێراقدا، لە مێژوی عێراقدا لەڕووی ئاینی و کۆمەڵایەتی و حکومدارییەوە هەمیشە پێگەیەکی دیاریان هەبووە. بەڵام خەسڵەتێک کە سەدرییەکان لە ئەوانیتر جودا دەکاتەوە، نزیکێتی سەدرە لە چینەکانی خوارەوە. لە چەند مانگی پێشوودا چین- ناسی ناسراو ڤیکتۆر شیه Victor Shih کتێبێکی نوسی دەربارەی مامەڵەی نوخبەی سیاسی چینی لەگەڵ یەکتردا، بە تایبەتی لەلایەن ماوەوە، بە ناونیشانی هاوپەیمانی لاوازەکان. هەردوو ناونیشانی کتێبەکەو بە جۆرێک لە جۆرەکان میتۆدەکە، بەکارمان دێت بۆ تێگەیشتن لەم دۆخە. سەدرییەکان بە پێچەوانەی نوخبە ئەرستۆکراتییەکەی نەجەف، خەڵکی پەراوێزخراوی ناو کۆمەڵگای شیعە لە خۆیان کۆدەکەنەوە، سڵناکەنەوە لە کۆکردنەوە کاوڵی و شروگی و زنجی و ڕەشپێستەکانی بەسرەو هەژاران و مەعدانەکان. ئەمە بەتەواوی پێچەوانەی مامەڵەی نوخبەی تری شیعەیە، کە زیاتر خۆی لە پارەدارەکان نزیک دەکاتەوە بە تایبەتی لەبەر بوونی سیستەمی خومس. کە جۆرێکە لە باج لە ئاینی شیعەداو پێنج یەکی داهات دەچێت بۆ ڕابەری دینی. مناڵی ئەم جۆرە لایەنگرانەبوون کە ڕۆژانی پێشوو لە پەرلەمان بوون و کەسێکی وەک موسەننا ئەمین بە سوک تەماشای دەکردن. سوک تەماشاکردنەکەی موسەننا ڕەنگدانەوە کەلتوری سوننی و نوخبەی شیعە بوو کە لەگەڵیاندا دەژی. یەکێک لەو خۆپێشاندەرانە بەناوی حەیدەرەوە بۆ واشنتۆن پۆست لێدوانی دابوو، خوازیاری ئەوەبوو کە گرتنی پەرلەمان هەتا کۆتایی هاوین بەردەوام بێت، چونکە ئەو لە هەموو ژیانیدا لە جێگای وەها فێنکدا نەخەوتووە. بەهاتنی خەڵکی هەژاری عومارەو ناسریەو قەراخەکانی دیجلە بۆ بەغداو دروستبوونی شاری شۆرش، بەمەبەستی تەعریبی بەغدا، لە سیستەمێکی تایبەتی ئەندازەسازی و کۆمەڵایەتی، کە لەلایەن ئەندازیارێکی یونانییەوە [دۆکسیادێز] نەخشەی بۆ دەکێشرێت، قورسایی سەدرییەکان دەکەوێتە بەغدا. ئەم خەڵکە کە لە گوندەکانەوە دێن دەبنە بەشێک لەو پرۆسەیەی کە پێی دەڵێن بە گوندکردن، لەبری ئەوەی ببن بە شاریی، کەلتوری گوند بە سەر شاردا دەسەپێنن. بەڵام لەڕووی شوناس و باری دەرونی و دۆخی کۆمەڵایەتی پێویستیان بە ڕابەرێکە بۆ ئەوەی کۆیان بکاتەوە، هێزو مانا و نوێنەرایەتیان پێ ببەخشێت. موقتەدا هەموو ئەمەی بە میرات بۆ ماوەتەوە. ئەمەشە بنەمای نزیکبونەوەی موقتەدا لە شیوعییەکان. هەندێک چاو‌دێر ئەم توێژە بە نزیکەی 10%ی خەڵکی عێراق لە قەڵەم دەدەن. خەسڵەتی ئەم توێژە ئەوەیە بە ئاسانی دەستبەرداری سەدر نابێت. سەدر لە لایان تەنها سیاسییەک نیە، بەڵکو ڕابەرو پیرۆز‌و سەرچاوەی هێزو مانایە. گەر لە ڕەفتارەکانی موقتەدا بنواڕیت، بە دانیشتن لە سەر فەرش و لێخوڕینی ئۆتۆمبیلی بچوک و هاتنە ناوەوەی جەماوەر، هەموو نمایشن بۆ ئەوەی پێیان بڵێت ئێوەو شێوە ژیانەکەتانم لە بیر نەکردووە، ئەگینا هەموو دەزانن کە موقتەدا خاوەن داهات و سامانەکی زەبەلاحە. موقتەدا ئێستا لەبەردەم ساتەوەختێکی ئێجگار ئاڵۆزدایە، ئایا چۆن بە سەر عێراقدا زاڵ‌بێت، وەک تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی لەناو نەچێت؟ ئەمە وەرچەرخانە لە دۆخێکەوە کە موقتەدا داوای ئەوەی دەکرد کە هەبێت وەک هێزێک، بەڵام ئێستا دەیەوێت هەبێت وەک خاوەنێک، وەک تەنها ڕێگای مانەوە. لەم پێناوەدا موقتەدا دەبێت سەرباری دەوڵەت دوو لایەنی تر کۆنترۆڵ بکات، ئەوانیش شیعەی عێراق و حەوزەی نەجەفە. گەر تەماشا بکەیت دەبینیت چۆن زمانی سەدر لەماوەی ڕابوردودا گۆڕاوە بۆ زمانێکی تەواو دینی، هەتا ئاستێکی زۆر تایفیی. هەندێک لە لایەنگرانی گۆڕانی بعزم حيدر والنبي مايضل كل ناصبي-یان دەگوتەوە لە پەرلەمان، لای هەندێک ناسبی مەبەست لێی سوننەیە. ناسبی مەبەستی لێی ئەوانەن کە ڕقیان لە ئەهلی بەیتە. هەموو دەزانین کە موقتەدا ناتوانێت ببێت بە ئایەتواللە بەم زوانە. ئەم لایەنە یەکێکە لەو بوارانەی کە ڕەخنەگرانی وەک لایەنی لاوازی مامەڵەی لەگەڵدا بکەن. مارسین ئەلشەمەری یەکێکە لەو دەنگە لاوە دیارانەی کە وەک شارەزای حەوزە قسە دەکات و دەنوسێت، ئێستا سەرقاڵی گۆڕینی نامەی دوکتۆراکەیەتی بۆ کردنی بە کتێبێک کە تایبەتە بە میکانیزمی کارکردنی حەوزە، کاتێک ڕەخنەی لە موقتەدا گرت وەک کەسێکی وێناکرد کە خاوەنی ئەو پێگەو سەرمایەیە نیە کە بتوانێت ببێتە خاوەن دەنگی شیعە یان نوێنەری حسەین یان ڕابەری حەوزە. (جارێک لە گەڵ مارسین لە دیدارێکی دیسکی عێراقی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکیدا بووم، تەنها من و ئەو باسمان لە دەستدرێژی تورکی کرد، ئەو بە مەبەستی داکۆکی لە جەماعەتی چوارچێوە بوو، بەڵام من بۆ مەبەستی داگیرکاری کوردستان). موقتەدا لەم هەوڵەیدا ڕوبەڕوی بنەماڵەی سیستانی دەبێتەوە، کە جۆرێک لە سیستەمیان داڕێژاوە بۆ چۆنێتی بەڕێوەچونی حەوزە بە تایبەتی لەلایەن کوڕەکەی سیستانیەوە، محه‌مه‌دڕەزا. بێدەنگبونی حەوزەو سیستانی لەم دۆخە باشترین بەڵگەیە کە حەوزەی نەجەف دژ بە موقتەدایەو ناوێرێت لە ترسی جەماوەر پشتیوانی چوارچێوە بێت. [دەبێت ئەوەمان لە بیرنەچێت کە سەدرو چوارچێوە پێکەوە تەنها سێ ملیون دەنگیان هەیە لە جەماوەرێکی نزیکە سی ملیونی]. بە دیدی هەندێک چاو‌دێر، لە نێویاندا نیبراس کازمی، ئێران لە ماوەی ڕابوردودا دۆخی عێراقی لەلایەن خۆیەوە هەڵپەساردبوو، بە تایبەتی پاش قەیرانی ناو پاسداران و گۆڕینی سەرۆکی ئەو لایەنە. بەڵام لەماوەی پێشوودا مه‌حمدڕەزا پەیوەندی دەکات بە خامنەئیەوە بۆ هاوکاری لە ترسی سەدر. ئێرانیش ئەمە بە دەرفەت دەزانێت بۆ سود وەرگرتن لە دۆخەکە، چونکە ئێران نە دۆستی سەدرەو نە سیستانی چونکە هیچکامیان سەر بە سیستەمی ولایەتی فەقیه نین. دیارە بێگومان ئێران کۆمەڵێک چەسپیوی هەیە لە عێراقدا، لەوانە حوکمی شیعە، پەراوێزی سوننە، پشتیوانی کورد بۆ حوکمی شیعە، دروستنەبونی ناسیونالیزمی عێراقی و کەسایەتی بەهێز، سەرنەکەوتنی دیموکراسی، رێگریی لە ئەمریکاو ئیسرائیل و کەنداوییەکان. بەڵام وەک محسن میلانی دەڵێت موقتەدا لە سەروی هەموو مەترسییەکانەوەیە. دیارە زۆر کەس موقتەدا وەک دۆستی ئێران لە قەڵەم دەدەن. موقتەدا دژنیە بەڵام ڕەنگە لە دەرەوەی پلانی خۆی جۆرێک لە شوناس دروست بکات کە شیعە پەرت دەکات، شوناسی شیعەی عێراقی تۆکمە دەکات. ئەم خواستەی موقتەدا وەهای کردووە کە ڕکەبەرەکانی وەهای ببینن بە سەرکەوتنی هەوڵی لەناودانی ئەوانیتر دەدات. بۆ ئەمە ئەوەندە بەسە بگەڕێینەوە بۆ کوشتنی عبدالمجید خوئیی، ڕۆمانی فیتنەی کەنعان مەکیە وەک گوناهی سەرەتای عێراقی نوێ مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا دەکات. لای موقتەداش ڕونە، بە تایبەتی پاش ئاماژەدان بە مالیکی و پاشان دانانی سودانی کە مەبەستی ئیتار دانانی کەسێکە کە بیەوێت ڕوبەوڕی سەدر بێتەوە. هەرچەندە محمد شیاع سودانی ئەوەی لێڕانابینرێت کە ڕوبەروی سەدر بێتەوە، بەڵام وەک پیاوی مالیکی و لاوازبوونی، کە ناچاری دەکات بەوەی دەورە بدرێت بە کەسانی تر‌و زوو بکەوێتە ژێر ڕوداوەکانەوە، بەکاربێت بۆ روبەڕوبونەوەی سەدر. لەم ڕوانگەیەوە، ڕوبەڕوبونەوەی سەدر حەتمیە، بەڵام پرسی کات و گونجاوییە. ئایا ئەگەر ڕوبەروبونەوە روبدات چی ڕودەدات؟ ئەگەر سەدر سەرکەوتوبێت ئەوا کۆریایەکی باکوری دینی دروست دەبێت، ئەگەر ئیتار زاڵ‌بن عێراق پەرتەوازەو پاشکۆی ئێران دەبێت. بەڵام روداوی گەورە ئەوە دەبێت ئایا سەدر لە شیعە جودا دەبێتەوەو وەک دروزو عەلەوی و ئیسماعیلی و ئەوانیتر دەبێتە تایفەیەک؟ هەتا ئەو ڕۆژە بە خوای گەورەتان دەسپێرم. لە هەمانکاتدا راڤەیەکی تر هەیە کە پشت بە تۆڕی نزیکی خزمایەتی نوخبەی ئاینی-سیاسی شیعە دەبەستێت، دۆخەکە بە تەواوی بە ئاڕاستەیەکی تردا دەبات. قسەکردن لە سەر ئەو تۆرە ئاڵۆزەو پێویستی بە ماندوبوونی زیاترە. کورد لە هەموو شتێک زیاتر پێویستی بە ناوەندێکی شیعە ناسییە، نەک لە روانگەی سوننییەوە، بەڵکو مێژوگەرایی و تیولۆجی و زانستی.
د.حیكمەت نامیق دیارە یەك پۆشی یان یەك ڕەنگی قوتابیانی زانكۆ لەدنیای ئیستادا لەناو فەزای كۆمەڵایەتی كۆمەڵگای كوردیدا بڕیارێكی زانستیە لەبەر كۆمەڵێك هۆكار، ڕەنگە ئەو جۆرە بڕیارە لەكۆمەڵگایەكی گەشەكردوی ئەقڵانی شوێنی پرسیار ی قووڵ بێت، بەڵام بۆ كۆمەڵگای ئێمە كە ڕۆچوویی كۆمەڵێك كێشەی ئابوری و كولتوری و چەندین بوار‌و ڕەهەندی دیكەیە ئەو پەڕی كردەوەیەكی ئەقڵانیە، چەند ڕەنگی جۆرێك لە نایەكسانی و مانیفێستی چینایەتی نیشاندەدات نەك تەنیا ئەوەش، بەڵكو ئەو فرە ڕەنگیە وای كردوە قوتابی تەنیا بۆ نمایشكردن بێتە زانكۆ هەروەها بۆ بەدەستهێنانی كۆمەڵێك پێگەو حەزی دیكە بێتە زانكۆ كە هیچ پەیوەندی بە ماعریفەو پێگەیاندن و چاندنی كەسێتی ئەكادیمیەوە نیە، ئەگەرچی ئەو بابەتە زۆر هەڵدەگرێ، بەڵام من دەمەوێ قسە لەسەر لێكەوتە پۆزەتیفەكانی ئەو بڕیارە بكەم ئەگەر جێبەجێ بكرێ ، زانكۆ وەك كایەیەكی زانستی شوێنی پەروەردەكردنی كادری ئەكادیمیە برتییە لە دەزگایەیكی ماریفی نەك شوێنی نمایشی جەستەو نمایشی موڵكیەت و نیشاندانی پێگەی ئابوری كەسەكە بێت. كاتێك زانكۆ دەبێتە كافتریایەك بۆ كێبڕكێی لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین چێژ و ئارەزوو ئەو ە قوتابی دەبێتە كەسێكی بەرخۆر و بەكاربەر بروِانامەش دەبێتە شتێكی هەرزان و بێ‌نرخ، ئەگەرچی دینای ئێستا كە بەسەردەمی پۆست مۆدێرنە دەناسرێتەوە تێیدا زانكۆ بووەتە شوێنیكی بازرگانی بەڵام ڕەنگە ئەو دیدە زیاتر جیهانی بێت كەم تا زۆَر پرشكی ئەو ئاراستە ئایدۆلۆژیە بەشێوەیەك لە شێوەكان كوردستانیشی گرتبێتەوە، كاتێك زانكۆ بووە فەزای نمایشی هەژموونی پێگەی ئابوری ئەوا هیچ بەهایەكی زانستی نێدا نامێنێ دادەماڵریێ لەهەموو بەهایەیكی زانستی، ئەگەر زانكۆ دووركەوێتەوە لە و جۆرە فەزایەی كە ئێستا بووەتە ڕێگە خۆشكەر بۆ وەلانانی ئامانجە سەرەكیەكە كە خۆیندن و نوسین و قێربوون و چاندنی كەسێتی ئەكادیمیە ئەوا لەبەرانبەردا یەك پۆشی دەبێتە هۆی هاندان و مۆدتیڤەیشنی قوتابی بۆئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئیشەسەرەكیەكەی كە خۆێندنە نەك سەرقاڵبوونی بە كۆمەڵێك كاری تر كە پەیوەندی بە ئامانجە سەرەكیەكەوە نیە لێرەدا قوتابی دەچێتەوە نێو خۆی بۆ ئەوەی دووبارە خۆی پێبگەیەنێتەوە لەسەر بنەمای ئەو مێتۆدۆلۆژیایەی كە بۆی دەستنیشانكراوە. نایەكسانی لە پۆشینی جلوبەرگ چەندین كێشەی دەرونی و كۆمەڵایەتی دروستدەكات بەشێوەیەك قوتابی هەژار لەدۆخێكی دەرونی و نێگەرانیەكی زۆر دەژیت كاتێك دەبینێ هاوپەلەكانی دیكەی جوانترین ماركەی جیهانی دەپۆشن لەروِویی سۆسیۆلۆژیەوە كەلێنێكی فراوان دروستدەكات لای قوتابی جگە لەوەش قوتابی سەرمایەداریش هاندەدات فۆكس بخاتە سەر خوێندنەكەی دووركەوێتەوە لە خۆنیشاندانی پێگە ئابوریەكەی . ئەگەرچی كایەی زانست و مێتودۆلۆژیاو فەلسەفەی پەروەردە بەگشتی لەژێر پرسیاری قووڵی ئەكادیمی دایە لەبەر كۆمەڵێك هۆكاری سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و هتد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو جۆرە بڕیارە بۆ یەك ڕەنگی و یەك پۆشی قوتابیانی زانكۆ لەسەردەمی ئێستادا كە زانست لە كوردستاندا لەقەیراندایە پێویستە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە یان لایەنی كەم با ئەزموون بكرێت بۆ چەند ساڵێك تاكو دەرەنجامەكەی دەركەوێ. پێم وایە ئەو جۆرە بڕیارە بۆ سنورداركردنی ئازادیەكانی قوتابی و خوێندكار نیە بەئەندازەی ئەوەی بۆ دووبارە بەخۆداچوونەوەو بە بیرۆكراسیكردنی زانكۆ‌و ستۆپ كردنی قوتابیە هەروەها بۆ گەڕانەوەی هەیبەتی كایەی زانستیە كە دەمێكە هەرزان بووە بەدەست كۆمەڵێك هۆكارەوە ئەو بڕیارە بۆ سودی گشتیە وەك كۆمان سێنس وایە بەبەڵگەی ئەوەی یەك پۆشی دەبێتە هۆی ئەوەی قوتابی زیاتر متمانەی بەخۆی بێت ئەو جیاكاریە چینایەتیە و پلەبەندیە ئابوریە كەم كاتەوە كە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین كێشەی دەرونی، بۆیە پێویستە زانكۆ لە فەزایەكی بازرگانی وبەخشینی بڕوانامەوە بگۆرێت بۆ فیڵدێكی زانستی، هەوەها لە فەزایەكی نمایشەوە بگۆڕێت بۆ ئەسڵەكەی خۆی كە پێگەیاندن و بەرهەمهێنانی كادری زانستیە.
عەتا قەرەداخی سه‌ره‌تا: ره‌نگه یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی قسه‌كردن له‌سه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی ئه‌وه بێت كه زۆرێك له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م رێبازه شیعریه به تایبه‌تی له ئاستی زمان‌و هونه‌ره‌كانی شیعردا په‌یوه‌ست بن به هه‌مان سه‌رچاوه‌كانی شیعری دراوسێكانی كورده‌وه به تایبه‌تی شیعری عه‌ره‌بی‌و فارسی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هۆكاری بابه‌تی خۆیی هه‌یه كه له پێش هه‌موویانه‌وه ئه‌وه‌یه كه سه‌رچاوه‌ى رۆشنبیری كوردی له رابردوودا به پله‌ى یه‌كه‌م عه‌ره‌بی‌و فارسی بووه، دیاره رۆشنبیری توركیش له پله‌ى دووه‌مدا دێت ئه‌ویش به كاریگه‌ری ئه‌وه‌ى كه یه‌كه‌م كورد‌و هه‌ریه‌كه له‌م سێ نه‌ته‌وه جیاوازه هاوئایینن. خاڵی دووه‌م كه ئه‌ویش بایه‌خی خۆیی هه‌یه ئه‌وه‌یه كه كورد بۆ ماوه‌ی دوور‌و درێژی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیداری‌و سیاسی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌براوه‌و تا ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه ده‌توانین بڵێین كۆڵۆنی كراوه‌و به‌و پێیه‌ش كه‌لتووره‌كه‌شی له‌لایه‌ن كه‌لتووری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه كه باڵاده‌ستتر بوون له كورد كۆلۆنی كراوه. هه‌روه‌ك تا قۆناغێكی دره‌نگیش نووسین به كوردی ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و، كورد به زمانی عه‌ره‌بی یان فارسی یان توركی نووسیووێتی. ئه‌وه ئاشكرایه كه زمان وه‌كو ئامرازی ده‌ربڕین یه‌كێكه له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی. به گوێره‌ى روانین بۆ شیعری كلاسیك كه وه‌كو ئه‌ده‌بی چینی ئه‌رستۆكرات سه‌یر ده‌كرێت، بێگومان ده‌بێ زمانه‌كه‌یشی له‌و ئاسته‌دا بێت. یه‌كێك له كێشه‌كانی شیعری كلاسیكی په‌یوه‌ندی به زمانی نووسینه‌وه هه‌یه كه زمانێكی تێكه‌ڵاوه له زاراوه‌ى عه‌ره‌بی‌و فارسی توركی. ره‌نگه یه‌كێك له هۆكاره دیاره‌كانی ئه‌و هه‌موو وشه‌و زاراوه عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و توركییه له ده‌قی كلاسیكی كوردیدا سه‌رباری باڵاده‌ستبوونی كه‌لتووری ئه‌و نه‌ته‌وانه به هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانییه‌وه به‌سه‌ر كه‌لتووری كوردیدا، لاوازی چینی ئه‌رستۆكراتی كوردی بوو بێت كه له ئاستێكدا نه‌بووه زمانی تایبه‌ت به خۆیی هه‌بێت‌و به‌و پێیه‌ش ئه‌ده‌بی كلاسیكی كوردی گوزارشتی راسته‌قینه بوو بێت به زمانی ئه‌و چینه. زۆرجار ئه‌وه‌مان به‌ربای گوێ ده‌كه‌وێت كه رۆشنبیره نه‌ریتیه‌كانی ئێمه هه‌موو بایه‌خ‌و گه‌وهه‌ری شیعری كلاسیكی كوردی ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌و زمانه‌ى كه پێی نووسراوه گوایه زمانێكی به‌رزه به‌ڵام له راستیدا وانیه چونكه ئه‌و زمانه پڕه له وشه‌ى بێگانه‌و مه‌رجیش نییه وشه بێگانه‌كان له سیاقه كوردییه‌كه‌دا هه‌مان ئه‌و مانایه ببه‌خشن كه له زمانه ئه‌سڵیه‌كه‌ى خۆیاندا هه‌یانه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه سیاقی رێزمانیش زۆرجار كوردی نییه هه‌رچه‌نده شیعر مه‌رج نییه په‌یڕه‌وى رێزمان بكات. بێگومان ئه‌و ئاڵۆزییه‌ى زمان هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ى كه زۆرینه‌ى خوێنده‌واری كورد نه‌توانێت له شیعری كلاسیكی كوردی تێبگات‌و له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه له نێوه‌ندی رۆشنبیری ئێمه‌دا ئه‌وه وه‌كو خاڵێكی گه‌ش‌و پۆزه‌تیفی شیعری كلاسیكی كوردی سه‌یر بكرێت واته ماده‌م خه‌ڵك ناتوانێت له‌م جۆره شیعره تێبگات، یان ته‌نانه‌ت ناتوانێت به راستی بیخوێنێته‌وه مانای وایه ئه‌وه شیعرێكی به‌رزو نایابه. به‌هه‌رحاڵ ئێمه ده‌زانین سامانی شیعری كلاسیكی كوردی سامانێكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام ئایا سه‌رچاوه‌ى ئه‌سڵی شیعری كلاسیكی كوردی عه‌قڵ‌و خه‌یاڵی كوردییه یان ده‌شێ وای بۆبچین خه‌یاڵ‌و عه‌قڵی كه‌لتووره‌كانی تر له پشتی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره شیعره‌وه‌یه له مێژووی شیعری كوردیدا؟ بێگومان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دوو ئاست سه‌یر بكه‌ین ئه‌وا راسته‌خۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان ده‌ستگیر ده‌بێت. یه‌كه‌م له ئاستی زمانی ده‌قه كلاسیكیه‌كان خۆیاندا كه تێكه‌ڵاوێكن له كوردی‌و وشه‌ى عه‌ره‌بی‌و فارسی. دووه‌م وه‌كو ئاشكرایه كێشه‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی بێجگه له زۆربه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه به زاری گۆرانی نووسراون كه به كێشی په‌نجه‌ن كه ئه‌ویش كێشی فۆلكلۆری كوردییه‌و ئه‌ویش هه‌مان كێشی گاتاكانی ئایینی زه‌رده‌شتیه، ئه‌ویتری به كێشه‌كانی خه‌لیلی كوڕی ئه‌حمه‌دی فه‌راهیدی نووسراوه یان به كێشی مه‌سنه‌وى فارسی نووسراوه كه هیچیان كوردی نیین. دیاره مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه نییه كه بڵێین ماده‌م شیعری كلاسیكی كوردی به‌و زمانه‌و به‌و كێشانه نووسراوه هیچ به‌هایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌ى نییه. نه‌خێر به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه بڵێین داخۆ چه‌ند پڕ بایه‌ختر ده‌بوو ئه‌گه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی به كێشی تایبه‌تی كوردی‌و به زمانی كوردی كه مه‌به‌ستمان زمانی ستانده‌ر یان ئه‌رستۆكراتی كوردییه بنووسرایه، نه‌ك به زمانی تێكه‌ڵاو له عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و توركی‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ش به زاری ناوچه‌یی بۆ نموونه له كاتێكدا كه ئه‌حمه‌دی خانی‌و مه‌لای جزیری به كرمانجی سه‌رو نووسیوویانه، نالی‌و سالم‌و كوردی‌و مه‌حوی.. به زاری كرمانجی خواروو نووسیوویانه‌و بێسارانی‌و مه‌وله‌وی‌و شاعیرانی تری هه‌ورامی به زاری گۆرانی نووسیوویانه كه ئه‌وه‌ش زیاتر خاسێتی ناوچه‌یی بوونی به شیعری كلاسیكی كوردی به‌خشیووه‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه كه شیعری كلاسیكی كوردی وه‌كو ئه‌ده‌بی ناوچه‌یی له مێژووى ئه‌ده‌بی كوردیدا بمێنێته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی جوگرافیای نه‌ته‌وه تا مێژوویه‌كی دره‌نگیش ئه‌و ئاماده‌بوونه‌ى نه‌بێت. ئه‌وه‌ش وایكردووه كه سه‌رچاوه‌كانی شعیری كلاسیكی كوردیش جۆرێك له ناوچه‌گه‌رییان پێوه دیار بێت بۆ نموونه ئه‌وه‌نده‌ى شیعره‌كانی نالی‌و سالم په‌یوه‌ستن به میرنشینی بابان‌و سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌و میرنشینه‌وه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نین به هه‌موو جوگرافیای كورده‌وه، هه‌روه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی مه‌لای جزیری‌و ئه‌حمه‌دی خانی په‌یوه‌ستن به جوگرافیای بادینانه‌وه له‌بری جوگرافیای كوردستان. به هه‌رحاڵ ئه‌مه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسكرا به‌شێكه له‌و كێشانه‌ى كه ده‌بێ كاتێ باسی سه‌رچاوه‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی ده‌كه‌ین یان كاتێ باسی سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیعری هه‌ر شاعیرێك ده‌كه‌ین یان له باره‌ى بنه‌ماكانی گوتاری شیعری هه‌ر شاعیرێكی كلاسیكی كورده‌وه ده‌دوێین ده‌بێ ئاگاداری ئه‌و كۆسپ‌و به‌ربه‌ست‌و كێشانه بین نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی گشتگرو بێ له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان به یه‌ك شێوه‌و به یه‌ك ئاراسته باسی سه‌رچاوه‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی بكه‌ین. ره‌نگه ئه‌گه‌ر بواری توێژینه‌وه‌ى ئه‌ده‌بی به‌راوردكاری له نێوه‌ندی رۆشنبیری كوردیدا بۆ ئه‌مه‌و پێش‌و بواری توێژینه‌وه‌ی بەنێویەکداچوونی دەق ( Intretextuality ) له ئێستادا ده‌وڵه‌مه‌ند بوایه زۆر په‌یوه‌ندی ئاشكرای نێوان شیعری كلاسیكی كوردی‌و فارسی یان كوردی‌و عه‌ره‌بی په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرایه‌و مه‌ودای كاریگه‌ری شیعری كلاسیكی ئه‌وان له‌سه‌ر شیعری كلاسیكی كوردی ده‌ربكه‌وتایه. دیاره ئه‌وه‌ش مایه‌ى پرسیاره كه له نێوه‌ندی رۆشنبیری ئێمه‌دا تاكو ئێستاش زانیاری گشتی سه‌باره‌ت به كلاسیك زانیارییه‌كی سه‌رپێییه. له راستیدا زاراوه‌ى كلاسیك له‌سه‌رده‌می گریكدا مه‌به‌ست له‌و به‌رهه‌مانه بووه كه بۆ چینی سه‌ره‌وه ده‌نووسران. له‌سه‌رده‌می رۆمان‌دا مه‌به‌ست له زاراوه‌ى كلاسیك ئاماژه‌كردن بوو بۆ ئه‌و نووسه‌رو داهێنه‌رانه‌ى كه خاسێت‌و نه‌ریت‌و عه‌قڵی چینی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان هه‌ڵگرتبوو واته چینی ئه‌رستۆكرات. به‌ڵام له سه‌ده‌كانی ناوه‌نددا ئه‌م زاراوه‌یه مانای نووسه‌رێكی له خۆده‌گرت كه له پۆلدا خوێندبێتی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێوه‌ستبوونی چینایه‌تی. له‌سه‌رده‌می رێنیسانسدا ته‌نها ئه‌و به‌رهه‌مه مه‌زنانه به كلاسیك داده‌نران كه له‌سه‌رده‌می گریك‌و رۆمان‌دا به‌رهه‌م هاتبوون كه به‌رهه‌می پڕبایه‌خی چینی یه‌كه‌م بوون. هه‌روه‌ك له روانینی هیومانیستانه‌وه ئه‌و بۆچوونه جێگیر بوو كه نووسه‌ری كلاسیك ئه‌و نووسه‌ره‌یه كه گه‌یشتۆته ئاستی ته‌واو( كه‌ماڵ) له هه‌موو روویه‌كه‌وه. هه‌روه‌ك له‌و سه‌رده‌مه‌دا زاراوه‌ى كلاسیك له سێ روانگه‌وه ده‌بینرێت یان به پێی سێ پێودانگ شوناسی كلاسیكی بوون وه‌رده‌گرێت كه بریتین له:په‌یوه‌ستبوون به چینی یه‌كه‌مه‌وه یان نایاببوون، دێرین ، نموونه‌یی( J.A. Cuddon, a dictionary of literary Terms. P.122) . كه‌واته لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه زاراوه‌ى كلاسیك په‌یوه‌ندی به گریك‌و رۆمان‌و ئه‌و ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه كه له سه‌رده‌می ئه‌و دوو شارستانێتیه‌دا به‌رهه‌م هاتووه‌و ئه‌و ئه‌ده‌به‌ش بۆ چینی باڵای كۆمه‌ڵگه نووسراوه. نكوڵی ئه‌وه‌ش ناكرێت كه دواتر‌و به تایبه‌تی له سه‌رده‌می رێنیسانس به دواوه چه‌مكی كلاسیك له ئه‌ده‌بدا به گشتی‌و له شیعر‌و درامادا به تایبه‌تی ئه‌و خاسێته سه‌ره‌كیانه‌ى له ده‌ست نه‌داوه، هه‌رچه‌نده كاریگه‌ری ده‌ركه‌وتنی بیر‌و ئایدیا‌و فه‌لسه‌فه‌ى سه‌رده‌مه‌كه‌شی پێوه دیار بوو بێت. به‌ڵام به گشتی لای زۆرینه‌ى خوێنه‌رانی دواتر كلاسیك وه‌كو ره‌گه‌زێكی ئاڵۆزى ئه‌ده‌بی سه‌یركراوه‌و ئه‌و خاسێته‌ى كه گوایه ئه‌م ئه‌ده‌به بۆ چینی به‌رز یان ئه‌رستۆكراته‌كان نووسراوه تاكو ئێستاش ئاماده‌بوونی هه‌یه له‌و روانگه‌یه‌وه كه گوایه تێگه‌یشتنی ئه‌م ئه‌ده‌به گرانه‌و ئاڵۆزه‌و خه‌ڵكی ئاسایی ناتوانێت لێی تێبگات. هه‌ر بۆیه ئه‌و بۆچوونه به‌رده‌وام ده‌گوترێته‌وه كه ده‌لێت: كلاسیك ئه‌و كتێبانه‌ن كه هه‌میشه گوێمان لێ ده‌بێت كه خه‌ڵك له باره‌یانه‌وه ده‌ڵێن: جارێكی تر ده‌یخوێنمه‌وه، هه‌رگیز ناڵێن: ده‌یخوێنمه‌وه( (Italo Calvino The Uses of Litrature p.125 . ئه‌مه‌ش جۆرێك له ناراستی تێدایه چونكه ئه‌و بۆچوونه لای خوێنه‌ر جێگیر بووه‌و به‌شه‌رمی ده‌زانێت بڵێت من ئه‌و كتێبه یان ئه‌و به‌رهه‌مه كلاسیكه‌م نه‌خوێندووه‌ته‌وه. له راستیشدا ئه‌مه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه گوایه ئه‌ده‌بی كلاسیك ئه‌ده‌بی چینی باڵایه‌و ئه‌و خوێنه‌ره‌ى نه‌یخوێندبێته‌وه مانای وایه له‌و چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه نییه یان ئاستی رۆشنبیری‌و عه‌قڵی له‌و ئاسته‌دا نییه كه له‌و ئه‌ده‌به تێبگات. به‌هه‌رحاڵ ئه‌و بۆچوونه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی ئاشكرا له ئه‌ده‌بی گه‌لاندا جێگیره كه ئه‌ده‌بی كلاسیك بایه‌خی خۆیی هه‌یه‌و خوێنه‌ری سه‌رده‌م ناتوانێت باش لێی تێبگات، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و بۆچوونه جێگیره‌ى كه پێی وایه ئه‌ده‌بی كلاسیك له ئاستێكی باڵای داهێناندایه‌و ته‌نانه‌ت لوتكه‌ى داهێنانی ئه‌ده‌بی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بریتیه له ئه‌ده‌بی كلاسیكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. ئه‌م بۆچوونه‌ش به ئاسانی ناگۆڕێت به تایبه‌تی له نێوه‌ندی رۆشنبیر كوردیدا هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه به‌راورد به ئه‌ده‌بی كلاسیك قۆناغه‌كانی داوتری ئه‌ده‌ب به تایبه‌تی شیعر به بۆچوونی زۆرێك له خوێنه‌رانی نه‌ریتی لاوازن چ له رووی ئاستی داهێنانه‌وه چ له ئاستی جێهانبینی ئه‌ده‌بی‌و ته‌نانه‌ت له رووى ئاماده‌بوونی كه‌سێت‌و نوخبه‌ى خه‌ریك بوو به ئه‌ده‌بیشه‌وه ئه‌م تێڕوانینه زۆربه‌ى كات پشتگیری لێده‌كرێت یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ره‌ت ناكرێته‌وه. به‌هه‌رحاڵ ئێمه لێره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ باسكردنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه ده‌قی مه‌حوییان به گشتی له‌سه‌ر بنیادنراوه. له سه‌ره‌تاشه‌وه پێمباشه ئه‌و پرسیاره به‌رز بكه‌ینه‌وه: ئایا ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ى كه شیعری مه‌حویان به‌رهه‌م هێناوه تا چ ئاستێك به‌شداری ده‌كه‌ن له به‌رهه‌مهێنانی مانا‌و ده‌لالاتدا؟ ئایا مه‌حوى بۆچی ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ى به‌كارهێناوه؟ ئایا زمان وه‌كو ره‌گه‌زی یه‌كه‌می به‌رهه‌مهێنانی ده‌ق له ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا توانیوێتی ئه‌ركی هه‌ڵگرتنی مانا‌و ده‌لالات ببینێت؟ ئایا ئه‌تمۆسفێری گشتی شیعری مه‌حوی چۆن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زه‌كانی تری بنیادنانی ده‌قدا كارده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی شیعریه‌ت‌و له‌وێشه‌وه بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌ى درووستكردن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ى پرسیار؟ دیاره ئه‌وه ئاشكرایه كه به‌رهه‌می شیعری مه‌حوی وه‌كو سه‌رجه‌می شیعری كلاسیك ره‌گه‌زه‌كانی شیعری كلاسیك‌و ته‌كنیكه‌كانی شیعری كلاسیكی تێدایه. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ى كه شیعر وه‌كو ده‌قی هونه‌ری ده‌بێ هه‌یبێت. ده‌قی شیعری مه‌حوی ده‌قێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به وێنه‌ی شیعری‌و میتافۆرو پارۆدۆكس‌و به‌كارهێنانی هێما ئه‌مه سه‌رباری هونه‌ره‌كانی تری نووسینی شیعر له جۆری كێش‌و سه‌رواو ره‌گه‌زی گێڕانه‌وه‌و دایه‌لۆك‌و مۆنۆلۆگ‌و.... به‌ڵام دیاره ئه‌م ره‌گه‌زانه خاسێتی گشتی ده‌قی شیعرین‌و ناشێت ته‌سه‌وری به‌رهه‌مهێنانی ده‌قێكی زیندووی شیعریی بكه‌ین به‌بێ بوونی زۆرینه‌ى ئه‌م ره‌گه‌زانه. به‌ڵام ئایا ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه جیهانبینی شیعری مه‌حوی پێكده‌هێنن‌و شووناس به ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره ده‌به‌خشن چین؟ یه‌كه‌م: یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی شیعری مه‌حوی ئایه‌ته‌كانی قورئانه یان به شێوه‌یه‌كی تر بڵێین مه‌حوی له زۆرێك له ده‌قه‌كانیدا هه‌وڵیداوه ده‌قی قورئانی یان مانا‌و مه‌به‌ستی ئایه‌تێكی قورئان بكات به بنه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی شیعری خۆیی پێ به‌هێز بكات‌و له هه‌مان كاتیش‌دا ره‌هه‌ندێكی قوڵی فیكری ئایینی به ده‌قه‌كه‌ی ببه‌خشێت‌و له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌وهه‌ری ئه‌و ده‌قه ئایینیه له پێناوى به‌رهه‌مهێنانی جیهانبینی شیعری خۆیدا به‌كار بهێنێت. ره‌نگه ئه‌و پرسیاره‌شمان له لا درووست ببێت ئایا مه‌حوی به درێژایی ئه‌زموونی شیعر نووسینی خۆی بێ جیاوازی واته له‌و كاته‌وه كه ده‌ستی كردووه به شیعر نووسین تا ئه‌و كاته‌ى دوا شیعری نووسیووه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سوود وه‌رگرتن له ئایه‌ته‌كانی قورئان یان له قۆناغێكی دیاری كراوى ژیان‌و ئه‌زموونی شیعری خۆیدا به‌وجۆره كاری كردووه؟ به‌هه‌رحاڵ نه‌بوونی مێژووى نووسینی ده‌قه شیعرییه‌كان لای ئه‌م شاعیره وه‌كو زۆربه‌ى شاعیرانی تری كلاسیكی ئێمه رێگره له دۆزینه‌وه‌ى وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا. مه‌حوی له شیعری ( كه ئه‌مری فه‌رمو ) دا ده‌ڵێت: كه ئه‌مری فه‌رمو ئه‌و شاهه به ( اقرأ )، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی قه‌تڵه كێ ده‌ڵێ نه‌ْْْئ. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئایه‌تی ( اقرا كتابك، كفی بنفسك الیوم علیك حسیبا ). كه وه‌كو له په‌راوێزی دیوانی مه‌حوی مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ڕیس‌و كاكه حه‌مه‌ی كوڕیدا هاتووه مه‌به‌ست له‌م دێڕه‌و ئایه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه خوا له رۆژی دوایدا نامه‌ى كرداری هه‌ر كه‌سه ده‌داته ده‌ستی ئه‌و كه‌سه خۆی‌و فه‌رمانی پێده‌كات كه نامه‌ى كرداره‌كانی خۆی بخوێنێته‌وه تا بزانێت له دنیادا چی كردووه. بێگومان مه‌حویش به‌و مه‌به‌سته ئیحای ئه‌و ئایه‌ته‌ى هێناوه‌ته نێو ئه‌م دێڕه‌ی شیعره‌كه‌یه‌وه كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بڵێت هه‌موو كه‌سێك پاداشت یان سزای ئه‌وه وه‌رده‌گرێت كه له ژیانیدا ده‌یكات، ئه‌و بۆچوونه‌ش به‌رجه‌سته ده‌كات كه هیچ كه‌س ناتوانێت له لێپرسینه‌وه‌ى رۆژی دوایی رزگاری ببێت بۆیه باشتر وایه هه‌مووان به جۆرێك كار‌و ره‌فتار بكه‌ن كه كاتێ خودا نامه‌ی كرداری خۆیانیان ده‌داته ده‌ست تا بیخوێننه‌وه، سه‌ربه‌رزانه له‌به‌رامبه‌ر خودای خۆیاندا رابووه‌ستن‌و بێ ترس له چاره‌نووسیان نامه‌ى كرداری خۆیان بخوێننه‌وه. له پشتی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌شه‌وه ئه‌و بۆچوونه باڵاده‌سته‌ى مه‌حوی راوه‌ستاوه كه پێی وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دنیا كورت ته‌مه‌نه‌و ده‌بڕێته‌وه، مرۆڤی ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م دنیایه ده‌بێت‌و خۆی ته‌رخان ده‌كات له پێناوى ئه‌و دنیادا. هه‌ر له هه‌مان شیعردا مه‌حوی ده‌ڵێت: به یادی قامه‌تی ماوم به پێوه، علی ما مثلها موسی توكأ. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌م ئایاته: و ما بیمینك یا موسی؟ قال هی عصای اتوكوا علیها و اهش بها علی غنمی و لی مارب اخری ). واته خوا له حه‌زره‌تی موسای پرسی ئه‌وه چییه به ده‌ستی راستته‌وه؟ ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی ئه‌وه عه‌ساكه‌مه خۆم ده‌ده‌م به‌سه‌ریداو مه‌ڕه‌كانمی پێ لێده‌خوڕم‌و مه‌به‌ستی تریشم پێی هه‌یه( په‌راوێزى دیوانی مه‌حوی ل.41). له ئاستی بینراوی ئه‌م دێڕه‌دا مه‌حوی باسی ئه‌وه ده‌كات كه بیره‌وه‌ری یادكردنه‌وه‌ى به‌ژن‌و باڵای یار ئه‌وى به پێوه راگرتووه واته ئه‌وه‌ی هێزی به پێوه راوه‌ستانی پێبه‌خشیووه ته‌نیا یاده‌وه‌ری به‌ژن‌و باڵای یاره. به‌ڵام له ئاستی قوڵتردا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئومێد‌و هیوایه‌كی نه‌بێت له ژیاندا ئه‌وه ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی رابووه‌ستێت‌و درێژه به ژیانی بدات. هه‌روه‌ك وه‌رگرتنی مانا‌و ده‌قی ئه‌م ئایاته له قورئان له ئاستی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه حه‌زره‌تی موسی توانیوێتی له‌گه‌ڵ خودا گفتوگۆ بكات‌و له وه‌ڵامه‌كه‌شیدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه عه‌ساكه‌ى ئامرازێكه به ده‌ستیه‌وه بۆ خۆڕاگرتن‌و بۆ جێبه‌جێ كردنی گه‌لێك كاری تریش. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه عه‌ساكه‌ی مو‌سا عه‌سایه‌كی سیحری بووه‌و سه‌رباری پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌شێك له كاریزمای مو‌سا له عه‌ساكه‌یدا بووه كه گوایه عه‌سایه‌كی سیحری بووه‌و هێزی چاودێری كردن یان ریعایه‌تكردنی ره‌عیه‌تی پێبه‌خشیووه. به هه‌مان شێوه به‌ژن‌و باڵای یاریش بۆ مه‌حوی هه‌مان مانا‌و كاریگه‌ری عه‌ساكه‌ی موسای هه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌حوی له‌گه‌ڵ یاردا به‌یه‌ك بگه‌ن. كه‌واته لێره‌وه جۆرێك له ئاوات خواستنی مه‌حوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان ئه‌و پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى موسای هه‌بووایه‌و هه‌رچۆن مو‌سا به عه‌ساكه‌ى زۆر كاری جێبه‌جێ كردووه ئه‌میش هێزێكی له‌وجۆره نهێنی هه‌بووایه بۆ ئه‌وه‌ى خواست‌و ویسته‌كانی خۆیی پێ جێبه‌جێ بكردایه. له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌حوی له ئاستێكی نه‌دركێندراودا خۆی به‌راورد ده‌كات به موسا‌و پێی وایه یاره‌كه‌ى هاوشێوه‌ى عه‌ساكه‌ی موسایه‌و له‌و ئاسته‌دایه كه هه‌موو هێزێك به مه‌حوی بسپێرێت. ئه‌مه‌ش له روویه‌كی تره‌وه به‌هادانی مه‌حوییه به‌و یار هه‌ر لێره‌وه سه‌رباری عیشقی خودایانه‌ى مه‌حوی كه عیشقێكی خاوێنه زیاتر شووناسی جۆرێكی تایبه‌ت له عیشق له لای مه‌حوی ده‌رده‌كه‌وێت كه بینینی هێزوو توانای خودایانه‌یه له بوونی یاردا. مه‌حوی له شعیری ( روونی دی)دا ده‌ڵێت: روونی دی، له‌و رۆژه‌وه، گه‌ر رۆژه سه‌ر گه‌ردانه رۆژ. گه‌ییه ئێواره، وه‌كو من ئیشی قوڕ پێوانه رۆژ. دیاره مه‌حوی لێره‌دا یار ده‌دوێنێ‌و له هه‌مان كاتدا رووخساری جوانی یاریش به رۆژ ده‌شووبهێنێت. باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌و كاته‌وه رۆژ رووی گه‌شی یاری بینیووه سه‌رگه‌ردان بووه‌و دێت‌و ده‌چێت ئه‌ویش یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه رۆژ هه‌ستی كردووه كه روخساری یار له رووی گه‌شی ئه‌و جوانتره یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه رۆژ ئه‌وه‌نده به رووخساری جوانی یار سه‌رسام بووه ئارامی له‌به‌ر بڕاوه. كاتێ رۆژ ده‌گاته ئێواره دیاره ده‌بێ ئاوا بێت ئه‌وه‌ش بۆ رۆژ شتێكی ناخۆشه‌و مایه‌ى بێزاری‌و خه‌م‌و نیگه‌رانییه بۆیه ده‌كه‌وێته قوڕ پێوان. ئه‌م دێڕه ئاماژه‌یه بۆ ئایه‌تی: حتی ادا بلغ مغرب الشمس وجدها تغرب فی عین حمئه ) واته كه ئه‌سكه‌نده‌ری جووت شاخ گه‌یشته شوێنی ئاوابوونی خۆر، بینی خۆر له ناو كانییه‌كی قوڕه ره‌شه‌دا ون ده‌بێ_ په‌راوێز ل.137). پێشتر ئه‌سكه‌نده‌ر كه ده‌یوویست بزانێت خۆر له ئێواراندا چی لێ دێت‌و بۆ كوێ ده‌چێت، به دوای ئه‌و ئاره‌زووه‌ی خۆیدا چوو تا به چاوی خۆی بینی خۆر له نێو كانیه‌كی قوڕه ره‌شه‌دا نقووم ده‌بێت‌و ئیتر تاریكی شه‌و دادێت. به‌ڵام كاتێ خۆر كه به ناچاری‌و بێ ویست‌و ئاره‌زووى خۆی ئاوا ده‌بێت، قوڕ ده‌پێوێت چونكه له بینینی رووخساری جوانی یاره‌كه‌ى ئه‌م بێبه‌ش ده‌بێت، كه ده‌شێ لێره‌دا جۆرێك له جێ گۆڕكێ هه‌بێت‌و مه‌به‌ست له‌و خۆره‌ى كه قوڕ ده‌پێوێت ئه‌می شاعیر خۆی بێت. به‌ڵام كاتێ خۆر ئاوا ده‌بێت به پێی بۆچوونه‌كه‌ى ئه‌سكه‌نده‌ر ده‌كه‌وێته ناو كانییه‌كی قوڕه ره‌شه‌وه، ئه‌مه‌یان ته‌نیا ئه‌و ده‌لاله‌ته به‌رهه‌م دێنێت ماده‌م له دوای رووناكی رۆژ شه‌وی تاریك دێت، مانای وایه سه‌رچاوه‌ى رووناكی نوقمی نێو ره‌شایی ده‌بێت‌و ئه‌و تاریكیه‌ی شه‌ویش ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و كانییه كه بریتییه له قوڕه ره‌شه كه خۆری تێده‌كه‌وێت. بێگومان ئه‌مه نموونه‌یه‌كی كه‌مه له‌و دێڕه شیعرانه‌ى مه‌حوی كه سه‌رچاوه‌كه‌یان ئایاتی قورئانه. دووه‌م: سه‌رچاوه‌یه‌كى تری ده‌قه‌كانی مه‌حوی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره كه ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی جۆراو جۆر‌و له پێناوى به‌رهه‌مهێنانی جیهانبینی شیعریدا به‌كار هێنراون. له شیعری ( ده‌پرسی، لاپه‌ڕه‌ى 55) دا مه‌حوی ده‌ڵێت: دڵه عه‌رشی خودا ( مه‌حوی)، خه‌جاڵه‌ت به له‌به‌ر غه‌فڵه‌ت. كه بۆته بوتكه‌ده‌ى بێ به‌رهه‌مه‌ن یا ده‌یری بێ راهیب. مه‌به‌ست له‌م دێڕه ئه‌وه‌یه كه دڵی مرۆڤی خاوه‌ن ئیمان عه‌رشی خودایه، ئه‌وه مایه‌ى شه‌رمه‌زارییه كه مرۆڤ هێنده بێ‌ئاگا بێت كه دڵی ببێت به بتخانه‌ی به‌ڕه‌همه‌ن، یان كڵێسای بێ راهیب. كه مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه دڵ وه‌كو بتخانه‌و كڵێسای چۆڵی لێ بێت. له پشتی ئه‌م دێڕه‌وه ئه‌و مانایه به‌رهه‌م دێت كه كاتی مرۆڤی خاوه‌ن بڕوا لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌می ده‌گرێت له‌گه‌ڵ رۆیشتنی كاتدا دڵی كه ده‌بێ هه‌میشه جێگای سۆز‌و به‌زه‌یی‌و ئیشراقی خودایی بێت‌و به نوووری خودا رووناك بێته‌وه، وه‌كو بتخانه‌و كڵێسای لێدێت. له راستیشدا ئه‌وه كارێكی نابه‌جێ‌و هه‌ڵوێستێكی نادرووسته بۆ مرۆڤێك كه خۆی به بڕوادار بزانێت كه‌چی دڵی ببێته بتخانه‌و كڵێسا، هه‌رچه‌نده جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان بتخانه‌و كڵێسادا به‌ڵام مه‌حوى له روانگه‌ی په‌یوه‌ستبوونی خۆی به ئیسلام‌و وه‌كو ئیسلامێكی خۆپارێزیش چونكه له نه‌ستدا جگه له ئیسلام هه‌موو ئه‌وانی تر به لاده‌ر ده‌زانێت بۆیه ناتوانێت جیاوازى بكات له نێوان كڵێسا كه شوێنی په‌رستیاری‌و جێگای لێوه رابه‌رایه‌تی كردنی ئایینێكی ئاسمانییه له‌گه‌ڵ بتخانه‌دا كه شوێنی دانانی ئه‌و هاوبه‌ش‌و هاتایانه‌یه كه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه بۆ خودا داده‌نرێن. سه‌رچاوه‌ى ئه‌م دێڕه بریتییه له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر كه ده‌ڵێت: قلب المۆمن عرش الرحمن). واته دڵی بڕوادار عه‌رشی خودایه. بێگومان ئه‌وه جێگای ره‌خنه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه رێگا بدرێت عه‌رشی خودا ببێت به بتخانه یان كڵێسا. دیاره وشه‌ی كڵێسا ئه‌وه‌شمان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه مه‌به‌ست له بڕوادار له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ته‌نیا مسوڵمانه، ئه‌گینا ئه‌هلی كڵێساش بڕوادرو خواپه‌رستن.ىىىىىى له شیعری (ئه‌و عیشوه بازه )دا لاپه‌ڕه‌ى 133، مه‌حوی ده‌ڵێت: بازۆری بێ به كه‌م مه‌گره ئاهی بێ كه‌سان. به‌م سروه بایه عه‌رشی خودا دێته ئیهتیزاز. مانای ئاشكرای ئه‌م دێڕه ئه‌وه‌یه كه نابێت ئاهو هه‌ناسه‌ى سته‌م لێكراوان به كه‌م بزانرێت هه‌رچه‌نده سته‌مكار زۆر به‌هێزیش بێت، چونكه ئه‌و هه‌ناسه‌و ئاهه ده‌شێ عه‌رشی په‌روه‌ردگار بێنێته له‌رزین كه ئه‌میش ده‌شێ له‌به‌ر هێزه‌كه‌ى بێت یان له‌به‌ر ئه‌وناهه‌قی‌و سته‌مه‌ی كه له‌وان ده‌كرێت عه‌رشی خودا بێته له‌رزین. له ئاستی قوڵتردا ئه‌م دێره ئه‌و مانایه به‌رهه‌م دێنێت كه سته‌م له هه‌ر كوێیه‌ك بكرێت كارێكی نادرووست‌و ناڕه‌وایه‌و ده‌شێ ستم لێكراو تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دان به خۆیدا بگرێت‌و سه‌رئه‌نجام هه‌وڵده‌دات ئه‌و سته‌مه له‌سه‌ر خۆی لاببات. هه‌روه‌ك ئه‌وى سته‌م لێكراو به رووی ئه‌وی سته‌مكار یان ده‌سه‌ڵاتدا راده‌په‌ڕێت، كه ده‌شێ له‌و راپه‌ڕینه‌دا عه‌رشی ئه‌وی سته‌مكار بله‌رزێنێت كه لێره‌دا ده‌شێ ئه‌وی سته‌مكار به مانای ده‌سه‌ڵات به‌كار هاتبێت‌و له بارێكی وه‌هاشدا خودا هێمای ده‌سه‌ڵاته‌و ده‌شێ ئه‌و بۆچوونه‌ش له ئاستێكی تردا ئه‌وه‌مان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك هێمای سته‌مكاری‌و سه‌ركوتكردن‌و چه‌وساندنه‌وه‌و ماف خواردنی ئه‌وانی تر بێت‌و له‌بارێكی وه‌هاشدا له‌رزاندنی عه‌رشی خودا له‌رزاندنی سیستێم‌و هه‌ره‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێت كه سته‌م ده‌كات. ئه‌م دێڕه‌ش ئیحای له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێت: عرش الرحمان یهتز لبكائ المڤلومین ) واته عه‌رشی خودا له‌به‌ر گریانی سته‌م لێكراوان دێته له‌رزه. له شیعری ( كه‌لامێكه ) له لاپه‌ڕه‌ی 167دا مه‌حوی ده‌ڵێت: كه‌لامێكه له حیكمه‌ت كه‌یل‌و جامیع. عه‌تاكه‌ر هه‌ر یه‌كه، هه‌ر ئه‌وشه مانیع. مه‌به‌ست له‌م دێڕه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ى توانای به‌خشینی هه‌یه هه‌ر خودایه، هه‌ر خۆیشی ده‌توانێت ئه‌وه‌ى كه به‌خشیوێتی بیبڕێت. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ى كه خودا ده‌یبه‌خشی كه‌س ناتوانێت به‌وجۆره بیبه‌خشێت. ئه‌م دێڕه مه‌به‌ستی نیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خودایه‌و ئه‌وه‌ش به‌رجه‌سته ده‌كات كه جگه له ده‌سه‌ڵاتی خودا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی تر پوچ‌و بێمانایه، هه‌موو به‌خشینێكیش بێجگه له‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌یبه‌خشێت هیچ مانایه‌كی نییه. ئه‌م دێڕه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر كه ده‌ڵێت: لا مانع لما اعتیت، ولا معنی لما منعت ) واته كه‌س ناتوانێت ئه‌وه ببڕێت كه خودا داوییه‌تی‌و كه‌سیش ناتوانێت ئه‌وه بدات كه خودا بڕیوێتی. واته هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌ورو كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاری خودا نه به باش‌و نه به خراپ. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته هه‌ڵده‌گرێت كه مرۆڤ بوویه‌كی قه‌ده‌رییه‌و چی له چاره نووسرابێت ده‌بێت رووبدات. ئه‌مه‌ش له راستیدا گه‌وهه‌ری تێڕوانینی مه‌حوییه بۆ مرۆڤ كه هه‌میشه وه‌كو بوویه‌كی بێ ده‌سه‌ڵات‌و لاواز پێشكه‌شی ده‌كات‌و هه‌موو ئیراده‌یه‌كی لێده‌سه‌نێته‌وه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسیاری ده‌كات له‌و خراپه‌و هه‌ڵانه‌ى كه ده‌یكات، یان له‌و كه‌مته‌رخه‌میانه‌ی له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه ئایینیه‌كانیدا ده‌یكات. كه‌واته لێره‌دا ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه مه‌حوی بۆ به هێزكردنی تێڕوانینی خۆی به‌رامبه‌ر به مرۆڤ‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی له‌م گه‌ردوونه‌دا په‌نا ده‌بات بۆ هێنانه‌وه‌ى فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر تا به پشتی ئه‌و بیسه‌لمێنێت مرۆڤ جگه له بوویه‌كی بێده‌سه‌ڵات هیچی تر نییه له‌م گه‌ردوونه‌دا. مه‌حوی له شیعری (چ خاكێ) لاپه‌ره‌ِى 187ی دیوانه‌كه‌یدا د‌ڵێت: ده‌زانی جیفه‌یه دنیا، ده حه‌یفه، وه‌كو سه‌گ ئه‌م شه‌ڕو شۆڕه له‌سه‌ر لاك. واته ماده‌م ده‌زانن كه دنیا وه‌كو لاكی گیاندارێكی مرداره‌وه بوو وایه، ئێتر بۆچی ده‌بێ وه‌كو سه‌گ له‌سه‌ر ئه‌و لاكه مرداره‌وه بووه شه‌ڕ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتووه كه ده‌ڵێت: الدنیا جیفه و طالبها كلاب)، واته دنیا لاكه تۆپیوه‌و ئه‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێ بكه‌ن له پێناوی ئه‌م دنیایه‌دا وه‌كو سه‌گی سه‌ر لاكه تۆپیون( په‌راوێزى دیوان،ل. 187). بێگومان سه‌رباری ئه‌و مانا ئاشكرایه‌ى كه ئه‌م دێڕه هه‌یه‌تی له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌حوی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دنیایه هیچ بایه‌خ‌و گرنگییه‌كی نییه‌و هه‌ر به ته‌واوه‌تی له لاكی ئاژه‌ڵی مرداره‌وه بوو یان تۆپیو ده‌چێت كه ئاژه‌ڵی مرداره‌وه بوو ده‌شێ بۆگه‌ن بكات، كه‌واته دنیا نه‌ك هه‌ر شتێكی كه‌م به‌هایه به‌ڵكو بۆگه‌نیشی كردووه. مرۆڤیش به گشتی چاویان بڕیووه‌ته ئه‌م دنیا بێبه‌هایه‌و هه‌ریه‌كه له لایه‌كه‌وه په‌لاماری ده‌ده‌ن‌و هه‌رچی شه‌ڕو ئاژاوه‌و ناكۆكیشیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م دنیایه‌یه واته له‌سه‌ر شتێكی بێبه‌ها هه‌رچۆن سه‌گ له‌سه‌ر لاكی ئاژه‌ڵ‌و زینده‌وه‌ری مرداره‌وه بوو به‌شه‌ڕ دێن به‌هه‌رحاڵ ده‌شێ ئاژه‌ڵی تۆپیو یان مرداره‌وه‌بوو بۆ سه‌گ به‌هایه‌كی هه‌بێت ژونكه ده‌یخوات به‌ڵام دنیا ده‌شێ بۆ مرۆڤ ئه‌و به‌هایه‌شی نه‌بێت. ئه‌مه‌ش دیسان به‌رجه‌سته‌ى تێڕوانینی مه‌حوی ده‌كات بۆ مرۆڤ‌و دنیا كه ئه‌وه‌ى له‌م گه‌ردوونه‌دا كه‌م به‌هابێت دنیا‌و ژیانه‌و هیچیان بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان نییه له روانگه‌ى ده‌رخستنی گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی ئه‌و مرۆڤه‌ى كه توانیووێتی له‌سه پێی خۆی رابووه‌ستێت. بێگومان سه‌رچاوه‌كانی تری شیعری مه‌حوی رووداوه مێژووییه‌كان‌و ئه‌فسانه‌و چیرۆك‌و به‌سه‌رهاته‌كانی مێژووى كورد یان مێژووى ئیسلام‌و جیهانین. ره‌نگه پرسیارێكی تریش خۆی بسه‌پێنێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا شیعری مه‌حوی له كوێی ته‌سه‌وفدایه؟ به تایبه‌تی لێره‌و له‌وێش له نێوه‌ندی رۆشنبیری كوردیدا ئه‌وه ده‌بیسترێت كه مه‌حوی وه‌كو شاعیرێكی مته‌سه‌وف ناوده‌برێت. به‌ڵام دیسان جێگای خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره‌ش به‌رزبكه‌ینه‌وه ئایا كامیان باڵاده‌ستترن له شیعری مه‌حویدا دیدو جیهانبینی ته‌سه‌وف یان پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی؟ یه‌كێك له‌و رووداوه مێژووییانه‌ى كه خه‌سڵه‌تی ئه‌فسانه‌شی وه‌رگرتووه له شیعری مه‌حویدا رووداوى بانگه‌شه كردنی ( انا الحق ) ی مه‌نسووری حه‌لاج‌و له ئاكامی ئه‌وه‌شدا له ناوبردنێتی. ئه‌م رووداوه له گه‌لێك شیعری مه‌حویدا بووه‌ته مۆتیڤ‌و سه‌رچاوه‌و به هه‌مان مه‌به‌ست یان به مه‌به‌ستی نزیك له‌یه‌كتر به‌كارهاتووه. له شیعری ( به جێ نایێ.ل.8 ). مه‌حوی ده‌ڵێت: هه‌تا حه‌ق ناصیره، هه‌ر حه‌قمه مه‌نزوور. وه‌كو مه‌نسور ئه‌گه‌ر بمكه‌ن به دارا). له شیعری ( تێگه‌یو، ل.16)دا ده‌ڵێت: با حه‌قیشی بێ، له بۆ مه‌نسور انا الحق حه‌ق نیه. شێتییه مه‌جنون ئه‌گه‌ر بێ نازی له‌یلایی بكا. له شیعری ( بومه خاكی،ل.33)دا ده‌ڵێت: قاتی پیاوه، له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه. ده‌بینی مه‌نسور. به‌سه‌ری داره‌وه. ( دالنون )ه له بن زیندانا. له شیعری ( ده‌پرسی،ل.53)دا ده‌ڵێت: له حه‌ق بێژی بوه به‌حری انا الحق هه‌ر قه‌سیدێكم، له باتیی جائیزه، واجب گه‌ڕا قه‌تڵم بكه‌ن واجیب. له شیعری ( له ئولكه‌ى، ل.119)دا مه‌حوی ده‌ڵێت: خۆشی فه‌رموو چ مه‌جنون‌و چ مه‌نسور، به‌شی عاشق درا هه‌ر به‌ردو هه‌ر دار. له شیعری ( موحه‌ققه‌ق،ل.127) دا ده‌ڵێت: موحه‌ققه‌ق هه‌ر كه‌سێ مه‌سله‌كیه حه‌قق‌و حه‌ققییه مه‌نسور. سولوكی چونه سه‌ر داره، ته‌ریقه‌ى پیریه مه‌نسور. له شیعری ( چیبكه‌م،ل. 147)دا ده‌ڵێت: حه‌ق بێژی یه‌ك گوناهیه مه‌نسور‌و حه‌قمه من، ئه‌م قه‌تعه گه‌ر نیشانی نه‌ده‌م ( مه‌حویا ) به كه‌س. بێجگه له‌م نموونانه چه‌ندین دێڕی تریش له به‌رهه‌مه‌كانی مه‌حویدا هه‌ن كه به ئاشكرا یان له شێوه‌ى ئاماژه‌دا سه‌رچاوه‌كه‌یان رووداوی مێژووى بانگه‌شه‌كردنه‌كه‌ى مه‌نسووری حه‌لاجه بۆ (انا الحق)و له داردانیشی له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌ورازه. ئایا ئه‌وه‌ى مه‌حوی ده‌یه‌وێت له رێگای چه‌ندین جار به‌كارهێنانی رووداوى بانگه‌شه‌كه‌ى مه‌نسووری حه‌لاج‌و له داردانی له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌وازه‌یه بیڵێت چییه؟ له كاتێكدا كه ئه‌و بانگه‌وازه بانگه‌وازى خۆ به حه‌ق زانین بوو، حه‌قیش وه‌ها لێكدراوه‌ته‌وه كه مه‌به‌ست خودایه‌و ئه‌مه‌ش له روانینی نه‌یاره‌كانی مه‌نسووره‌وه ئه‌وه‌ی گه‌یاندووه كه ئه‌و بانگه‌وازى خوایه‌تی كردووه. دیاره هه‌ر به‌وه‌ش تاوانباریان كردوو سه‌رئه‌نجام له ناوبرا. ئایا مه‌حوی له راستیدا لایه‌نگری بانگه‌شه‌و هه‌ڵوێسته‌كه‌ى مه‌نسووره یان دژیه‌تی؟ ئگه‌ر لایه‌نگری ئه‌و هه‌ڵوێسته بێت ئایا ئه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی خۆپارێزانه‌ى ئه‌ودا تا چ ئاستێك ده‌گونجێت؟ كه‌واته بۆچی مه‌حوی به‌و ئه‌ندازه به‌ربڵاوه له ده‌قه‌كانیدا باسی حه‌ق بێژی خۆی ده‌كات‌و له‌و بواره‌شدا خۆی وه‌كو هاوشێوه‌ى مه‌نسوور نیشان ده‌دات؟ له راستیدا نموونه‌ى حه‌لاج نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه له مێژووى ئیسلامدا به گشتی. به گوێره‌ى مه‌حوی یان هه‌ر شاعیرێكی تری بڕواداری وه‌كو مه‌حوی بانگه‌شه كردن بۆ هه‌ڵوێستێكی له‌و جۆره ته‌نیا له سنووری بانگه‌شه‌دا ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌ویش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتی خودا‌و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی ئیسلامی شتێكی تر ببینن. ره‌نگه هۆكاری خۆ هاوشێوه‌كردن به مه‌نسووری حه‌لاج ته‌نیا بۆ راگرتنی باری هاوسه‌نگی سایكۆلۆجی بێت كه نزیكی‌و توانه‌وه‌یان له نێو ئایینی ئیسلام‌و له بڕوابوونی ره‌ها به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌و ته‌نانه‌ت بڕوابوون به‌وه‌ى كه خه‌لافه‌تی ئیسلامی درێژكراوه‌ى ده‌سه‌ڵاتی پێغه‌مبه‌رو په‌یامه‌كه‌یه‌تی به ته‌واوى رێگر بێت له‌وه‌ى كه مه‌حوی یان هه‌ركه‌سێكی تری وه‌كو ئه‌و بوێری ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه هه‌ڵوێستێكی وه‌كو ئه‌وى حه‌لاج وه‌ربگرێت، هه‌ر بۆیه به ئامرازكردنی حه‌لاج لای مه‌حوی جگه له هیواخواستنی مه‌حوى بۆ ئه‌وه‌ى بیتوانیایه وه‌كو حه‌لاج بێت شتێكی زیاتر نییه‌و له راستیشدا مه‌حوی هه‌موو ئه‌وانه‌ى تریش كه به‌و جۆره ده‌ڕوانن تاكه حه‌قێك كه هه‌بێت حه‌قی بوون‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خودایه بۆیه به بۆچوونی من جگه له‌و په‌یامه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی زیاتر شتێكی تر به حه‌ق نازانن‌و هیچ دوو دڵی‌و گومانێكیشیان له ره‌وای‌و عه‌داله‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه‌ش نییه، هه‌ر لێره‌وه‌یه هه‌ڵوێستی زۆرێك له‌و شاعیرنه‌ى كه به شاعیری شیعری ته‌سه‌وف داده‌نرێن ده‌كه‌وێته به‌رده‌م گومانه‌وه چونكه سۆفیزم بریتیه له جۆرێك له ئۆپۆزسیۆن بوون بۆ ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هه‌موو ئۆپۆزسیۆن بوونێكیش له ئاستی قوڵدا جۆرێك له پاڵنه‌ری دوو دڵی‌و گومان به‌رامبه‌ر گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و ره‌فتارو جوڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع ده‌یجوڵێنێت. ده‌شێ مه‌حوی له هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بێزاربوو بێت‌و ئاراسته‌ى بانگه‌شه‌كانی بۆ خۆهاوشێوه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌نسووردا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا بووبێت. هه‌رچۆن بۆچوونی له‌وجۆره‌ش هه‌یه كه بانگه‌شه‌كه‌ى مه‌نسوور به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت بوو بێت نه‌ك به‌رامبه‌ر به ئایینی ئیسلام، واته له‌و روانگه‌یه‌وه حه‌ق به مانای ده‌سه‌ڵات دێت‌و مه‌نسوور له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌لاوه ناعادیل‌و ناجۆر بووه كه‌واته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كه ده‌سه‌لاتی خه‌لافه‌ت بووه ئه‌م به حه‌قی نه‌زانیووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌شێ ئه‌وه وه‌ها لێكبدرێته‌وه كه ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ى مه‌نسوور ره‌تكردنه‌وه‌ی ئیسلام یان خودا نییه به‌ڵكو ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه خۆی به نوێنه‌رو درێژكراوه‌ى ده‌سه‌ڵاتی خودا‌و ئیسلام ده‌زانێت. به‌هه‌مان شێوه ده‌شێ مه‌حویش ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی به ناحه‌ق بزانێت‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا خۆی به به‌رزترین نموونه‌ى حه‌ق بزانێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه بنه‌مای خۆ هاوشێوه‌كردنی مه‌حوی له‌م روانگه‌یه‌وه به مه‌نسوور لاواز ده‌كات ئه‌وه‌یه كه مه‌حوی سه‌رباری ئه‌وه‌ى سه‌ر به رێبازی نه‌قشبه‌ندی بووه به‌ڵام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا خراپ نه‌بووه تا بگاته ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به ناحه‌ق بزانێت‌و لای خۆیه‌وه بانگه‌وازى جۆرێكی تر له حه‌ق بكات. له لایه‌كی تره‌وه مه‌حوی چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی دڵداری وه‌كو له‌یلاو مه‌جنون‌و شیرین‌و فه‌رهادیشی كردووه‌ته سه‌رچاوه‌ی شیعری خۆیی‌و به مه‌به‌ستی راستگۆیی‌و قوربانیدان له عیشقدا به‌كاری هێناون. له‌وه‌شدا مه‌به‌ستی بووه كه ئه‌وه نیشان بدات مرۆڤی راسته‌قینه به بێ عیشق‌و خۆشه‌ویستی ناژی‌و عاشقی راسته‌قینه‌ش ئه‌و كه‌سه‌یه به هه‌موو شتێ ته‌نانه‌ت به ژیانیشی قوربانی ده‌دات له پێناوى خۆشه‌ویستیدا. هه‌روه‌ك مه‌حوی پێی وایه عیشق هۆكارێكه بۆ به‌رده‌وامبوونی مرۆڤ له ژیاندا‌و هۆكارێكیشه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ فێری دانبه‌خۆدا گرتن‌و ئازار‌و زه‌حمه‌ت بكات‌و، عیشق هۆكارێكیشه بۆ پاكژكردنه‌وه‌ى رۆحی مرۆڤ‌و بۆ ئه‌وه‌ى گیانی خۆنه‌ویستی‌و خۆبه‌خت كردن له پێناوى ئه‌وی تردا له بوونی مرۆڤدا په‌ره پێبدات. مه‌حوی له شیعری ( ده‌وری هه‌ر، ل.27)دا ده‌ڵێت: وه‌سیه‌تی مه‌جنونه: هه‌ر كه‌س ده‌ردی دنیا عاره بۆی خۆ بكا وه‌ك من به ده‌ردی عیشقی یارێ موبته‌لا. له شیعری ( پرسرا حاڵم،ل.143)دا ده‌ڵێت: كێ له گوڵزاری نیشاتا گوڵبونی شیرینی ناشت ئه‌و له كۆساری غه‌ما فه‌رهادی كرده لاله‌نێژ. لێره‌دا به ئاشكرا مه‌حوی باسی ئه‌وه ده‌كات شتێك نییه له گه‌ردووندا یه‌ك ئاراسته یان یه‌ك باری هه‌بێت، واته ناشێت ته‌سه‌وری ئه‌وه بكرێت كه عیشق‌و خۆشه‌ویستی سه‌رچاوه‌ى ره‌های ئاسووده‌یی‌و خۆشی بن، نه‌خێر له كاتێكدا روویه‌كی عیشق‌و دڵداری خۆشی‌و ئاسوده‌ییه، له‌به‌رامبه‌ردا به ده‌ستهێنانی ئه‌و خۆشی‌و ئاسوده‌ییه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى خه‌م‌و كێشه‌و ئاسته‌نگ هه‌رچۆن فه‌رهاد له پێناوى گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ى ئه‌و خۆشی‌و ئاسووده‌ییه‌دا كه عیشق‌و خۆشه‌ویستیه گیانی ده‌به‌خشێت كه ده‌شێ خوێنی رژاوی ئه‌و ببێته سه‌رچاوه‌ى شین بوون‌و گه‌شه‌كردنی نوێ. ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌لاله‌ته هه‌ڵده‌گرێت كه هه‌رچۆن عیشق‌و خۆشه‌ویستی قوربانیدانی ده‌وێت به‌هه‌مان شێوه نوێبوونه‌وه‌و شینبوونی نوێ پێویستی به قوربانی دان هه‌یه. عیشقیش له هه‌ردوو باره‌كه‌دا جۆرێكه له قوربانی دان‌و خۆبه‌خت كردن چ عیشقی ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر بێت چ عیشقی سرووشت‌و جوانی‌و ژیان‌و زینده‌گانی بێت. بێ‌گومانی سه‌رباری ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌فسانه‌ى خۆشه‌ویستی وه‌كو مه‌جنون‌و له‌یلاو شیرین‌و فه‌رهاد، مه‌سه‌له‌ى عیشق‌و دڵداری‌و ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر له ژێر ناوى یار یان خۆشه‌ویستدا رووبه‌رێكی هێجگار فراوانی له شیعری مه‌حویدا داگیر كردووه. دیاره عیشقیش له ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا زیاتر عیشقێكی یه‌ك لایه‌نه‌یه‌و ئه‌وی كه ئه‌م ناوی ده‌بات به‌یار له ئه‌می عاشق بێئاگایه، یان ئاوڕ له ئه‌می عاشق ناداته‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه پێناچێت عیشق‌و دڵداری له‌لای شاعیر له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع بوونێكی به‌وجۆره‌ى هه‌بوو بێت كه له ده‌قه‌كانیدا باسی ده‌كات، ئه‌مه‌ش یان ئه‌وه‌یه كه مه‌حوی له خه‌یاڵدا عاشق بووه‌و ئه‌و رووبه‌ره فراوانه‌ى عیشق‌و دڵداری له شیعری ئه‌ودا داگیری كردووه بریتیه له به‌رهه‌می خه‌یاڵ یان ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ى مه‌حوی درووستی كردووه یۆتۆپیای عیشق‌و دڵدارییه یان جۆرێكه له عیشقی خودایی كه ئه‌ویش به بێ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بریتیه له عیشقێكی بێگه‌ردی رۆحی و ته‌نیا له سنووری بێگه‌ردی رۆحدا باسی لێوه‌ده‌كرێت‌و بوونی هه‌یه كه ئه‌ویش عیشقی خوداییه. به ئاشكرا دیاره له‌و مێژووه‌ى كه مه‌حوی تێدا ژیاوه عیشق‌و دڵداری به‌و شێوه‌یه‌ی كه مه‌حوی له ده‌قه‌كانیدا باسی ده‌كات مه‌گه‌ر ته‌نیا له چیرۆكه ئه‌فسانه‌ییه‌كاندا بوونی هه‌بوو بێت ئه‌گینا له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیعی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى مه‌حوی ناشێت ته‌سه‌وری بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وجۆره بێ سنوور‌و به‌هێزو كراوه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى مه‌حویدا بكرێت كه رووبه‌رێكی هێنده فراوانی گرتبێته‌وه ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ش نه‌بێت ئه‌وا به جۆرێك نزیك بێت له‌و رووبه‌ره فراوانه‌ى عیشق‌و دڵداری كه له ده‌قه‌كانی مه‌حویدا ده‌بینرێت. هه‌روه‌ك له‌و بابه‌تانه‌ى كه له‌سه‌ر به‌رهه‌می مه‌حوی نووسراون مه‌حوی وه‌كو شاعیرێكی سۆفی باسكراوه‌و به‌و پێیه‌ش پێداگری ئه‌وه كراوه كه زۆرێك له شیعری مه‌حوی ته‌سه‌وفه. ئه‌وه‌شی كه وایكردووه شیعری مه‌حوی به شیعری سۆفی دابنرێت ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ى بانگه‌شه كردن بۆ وازهێنان له‌م دنیا‌و خۆته‌رخان كردن له پێناوى به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و دنیادا رووبه‌رێكی فراوانی له شیعری مه‌حویدا داگیر كردووه، هه‌روه‌ك هۆیه‌كی تریش بۆ ئه‌وه‌ى كه شیعری مه‌حوی به ته‌سه‌وف دابنرێت ئه‌وه‌یه كه مه‌حوی خۆی سه‌ربه رێبازی نه‌قشبه‌ندی بووه‌و له نێو ده‌قه‌كانیشیدا چه‌ند جارێك ناوى مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی تازه‌كه‌ره‌وه‌ى ئه‌و رێبازه‌و ناوی شاهی نه‌قشبه‌ند هاتووه كه دامه‌زرێنه‌ری رێبازی نه‌قشبه‌ندییه. دیاره نكوڵی ئه‌وه ناكرێت كه به‌شێك له خاسێته‌كانی ته‌سه‌وف له شیعری مه‌حویدا هه‌یه به‌ڵام ره‌نگه هه‌روا ئاسان نه‌بێت كه شیعری ئه‌م شاعیره له پۆلێن كردن‌دا به شیعری ته‌سه‌وف دابنرێت چونكه زۆرێك له‌و خاسێتانه‌ى كه له شیعری مه‌حویدا باڵاده‌سته‌و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به شیعری ته‌سه‌وف ناوببرێت، خاسێته‌كانی پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌ییه كه له ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌دا باڵاده‌سته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه خاسێته‌كانی پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی له ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌ى ئێمه‌دا ته‌نیا له سنووری ده‌ربڕینی ئاسایدا ماونه‌ته‌وه‌و نه‌توانراوه به مانا‌و ده‌لالاتی فه‌لسه‌فى‌و مه‌عریفی ئه‌و ئاراسته فیكرییه بارگاوى بكرێن. به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ خاسێته‌كانی پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی شانبه‌شانی هه‌ندێ ئاماژه‌ى ته‌سه‌وف ده‌ری ده‌خه‌ن كه ئه‌م ئاراسته فیكریانه‌و ئه‌م تێڕوانینانه بۆ ژیان‌و مرۆڤ‌و بوونی مرۆڤ له گه‌ردووندا بوونه‌ته ره‌گه‌زی كاریگه‌ری به‌رهه‌مهێنانی شیعر لای مه‌حوی. مه‌حوی ده‌ڵێت: تا سه‌ر نه‌بۆته گۆ، ده له دنیا ده تۆ شه‌قێ هه‌ر ئه‌م شه‌قه به كاره كه‌وا هه‌ڵدرێ له هیچ لێره‌دا به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه به روانینی مه‌حوی دنیا‌و ژیان هیچ به‌هایه‌كیان نییه‌و مرۆڤ هه‌ڵه ده‌كات كاتێ ئه‌وه‌نده به تووندی باوه‌ش بكات به ژیان‌و به دنیادا، چونكه دره‌نگ یان زوو مرۆڤ ده‌بێته هیچ‌و كه‌له‌سه‌ریشی ده‌بێته تۆپ كه دیاره تۆپیش به شه‌ق لێی هه‌ڵده‌درێت. مه‌حوی داوای ئه‌وه ده‌كات تا مرۆڤ به‌و ئه‌ندازه‌یه بێبه‌ها نه‌بووه كه سه‌ری ببێته تۆپ، باشتر وایه خۆی دنیا‌و ژیان بكات تۆپ‌و به‌ر شه‌قیان بدات. هه‌ر به بۆچوونی ئه‌م ماده‌م دنیا‌و ژیانیش هیچ به‌هایه‌كیان نییه‌و مرۆڤیش هێنده پێیانه‌وه سه‌رقاڵه، تاكه ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك كه له ژیاندا مانایه‌كی هه‌بێت ره‌تكردنه‌وه‌ى دنیا‌و ژیانه. ئه‌مه‌ش له ناوه‌رۆكدا بریتیه له گه‌وهه‌ری ئاراسته‌ى پوچگه‌رایی‌و بێهوده‌یی. به‌ڵام ئایا له راستیدا ئه‌م ئاراسته بیركردنه‌وه‌یه توانیوێتی ببێته جیهانبینی باڵاده‌ست له ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا یان نا؟ بێگومان شیعری مه‌حوی چه‌ندین شێوازى بیركردنه‌وه‌و روانینی جیاواز له خۆیدا كۆده‌كاته‌وه به‌ڵام ناتوانرێت ئه‌وه بسه‌لمێنرێت كه یه‌كێك له‌و بۆچوونانه بووبێته بوونی باڵاده‌ست‌و دیار‌و جیهانبینی شیعری مه‌حوی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باس بكرێت. ره‌نگه هۆی ئه‌م مانه‌وه‌ش له ئاستی ساده یان رووكه‌شی ئاراسته‌ی فیكری‌و فه‌لسه‌فی جۆراوجۆردا بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێستی خۆپارێزانه‌ى مه‌حوی‌و قوڵنه‌بوونه‌وه له هیچ كام له‌و بۆچوون‌و تێڕوانینه جۆراوجۆرانه‌دا. سه‌رباری ئه‌و ره‌گه‌زو بنه‌مایانه‌ى كه له سه‌ره‌وه باسكران كه بوونه‌ته ره‌گه‌زی به‌رهه‌م هێنانی شیعر‌و شیعریه‌ت له ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا، ئافره‌ت‌و سرووشتیش سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دوو ره‌گه‌زه له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی شیعری رۆمانسین به‌ڵام بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى ئاشكرای ده‌قی مه‌حوی‌و ئه‌مانیش رووبه‌رێكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك فراوانیان له ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره‌دا داگیر كردووه، به تایبه‌تی ره‌گه‌زى ئافره‌ت كه ئه‌ویش له لای مه‌حوی جێگه‌و به‌هایه‌كی به‌رزى هه‌یه‌و هه‌میشه‌ش شاعیر به‌و جۆره هه‌ڵوێست ده‌نووێنێت كه ئه‌وی ئافره‌ت به ئاسانی دڵی بۆ ئه‌م ناكاته‌وه‌و ته‌نانه‌ت مه‌یلیشی ناداتێ. ئه‌وه‌ش وایكردووه ئاخاوتنی مه‌حوی له ده‌قه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وى ئافره‌ت ته‌نیا یه‌ك ئاراسته بێت‌و ئه‌وى ئافره‌ت جگه له بوویه‌كی مه‌عنه‌وى یان بووه‌یه‌ك له وه‌همدا هیچی تر نه‌بێت. ئه‌مه‌ش وایكردووه له ده‌قی شیعری مه‌حویدا ئاماده‌بوونی ئافره‌ت یان ره‌گه‌زی مێ ته‌نیا ئاماده‌بوونێكی وه‌سفیه‌و ئه‌و وه‌سفكردنه‌ش ته‌نیا رووكه‌شی ده‌ره‌وه ده‌گرێته‌وه‌و نه‌گه‌یشتۆته ئاستی دواندنی په‌یوه‌ندی قوڵ‌و مه‌ودافراوانی نێوان نێر‌و مێ له رووه مرۆییه مه‌ودا فراوانه‌كه‌یه‌وه كه تیایدا په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگی نێوان دوو ره‌گه‌زی هاوتا‌و هاوشان ئاماده‌بوونیان هه‌بێت.
لەتیف مستەفا سوکایەتیان پێ دەکردو دەیانوت خۆپیشاندان نیە خۆنیشاندانە یان دەیانوت شەکراو خواردنەوەیە و چەندین ناو‌و ناتۆرەی تر، کەچی توشی فۆبیای کردن ، لە سلیمانی جگە لەوەی لە رۆژی پێشترەوە کۆمەلێکی باشی چالاکان و بەرپرسەکانیان دەسگیر کردن لەرۆژی «خۆنیشاندانەکەش» ژمارەی چەکداران لە ناو شار‌و شارۆچکەکان ھێندەی خەلکی بازارەکان بوون ، لەھەولێریش کاردولایەنگری خۆیان ھێنابوو بەئالاو رەسمی سەرکردەکانیانەوە دروشمیان دەوتەوە جگە لەو رەشبگیریە گەورەیەی کە لەھەردوو لاکردویانەو زیندانەکانیان پڕ کردوە لە ئەندام و لایەنگرو خەلکی حیزبێکی مەدەنی مۆلەت پێدراو لە کوردستان و عێراقیش لەسەر خۆپیشاندانێکی مەدەنی دوو سەعاتی . ئەوە سەرەڕای گرتنی رۆژنامەنوس و محامی و خەلکی تریش کە چوبون لە مەچکۆو چاخانەکانی تر چایەک بخۆنەوە لەناویاندا کاندیدی سەرۆک کۆماریشی تێدایە😂 ئەوەی ئەم دوو دەسەلاتە لەم دوو رۆژەدا لەگەل نەوەی نوێ کردویەتی مەگەر ھەر ئەردۆگان لەگەل ھەدەپەکردبێتی نەوەی نوێ نەبووم و نیم و ناشبم ، کورد وتەنی چاویشیان« .....»بەلام بەراستی دەسەلاتیان تۆقاند و ئامانجیشیان تا رادەیەک پێکا ، گرتن و سەرکوت کردنیش سودی نیە و ئاسنی سارد دەکوتن دەتوانین بلێین یەک بە ھیچ بۆ نەوەی نوێ ئازادی بۆ دەسگیرکراوانی بە ناھەق ، ھەقە دادوەرانی بەرێزیش رۆلیان ھەبێ ، ئەگەر بێ فەرمانی ئەوان گیراون قبولی نەکەن و ھەلوێستیان ھەبێ ئەگەر بریاری ئەوانیش وەرگیراوە بەزووترین کات ئازادیان بکەن مانەوەی ئەوانە لە زیندن پەلەیەکی رەشی ترە بە ناوچاوانی ھەرکەسێکەوە کە رۆلی ھەبوبێ لە دەسگیرکردنیان
رێبوار کەریم وەلی دێمۆکراسیی بێ ئۆپۆزیسیۆن و بێ رێزگرتن کە مافی کەمینە مەحاڵە. هەر بەرگێکی لەبەر بکەی هەر رەنگی دیکتاتۆریەتە. * ناسینەوەی سوڵتە ئاسانە، هەر چییەکی لەبەر کردبێ، ئەخیرەن دوای ماوەیەک خەڵک دەتوانێ بە رووتی بیبینێت. ئەدی موعارەزە؟ * موشکیلەی زاتیی کۆمەڵگاکان ئەوەیە کە تاقمێک هەمیشە وا بزانن موعاریز چەپە و لەسەر هەقە. ئەوە گەورەترین کارەساتی مێژووی مرۆڤایەتییە کە هەر جاهیل و نەفامێک کە دژە رەوت بێت بکاتە رەوت و تەقدیسی بکات. * لە کوردستان سوڵتە گەورەترین مەکینە و تاقیگەی بەرهەمهێنانی موعارەزەی ساختەیە، کە ئیش و کاری ئەوەیە ئاو بۆ ئاشی دەستەڵات بگوازێتەوە. لەسەردەمی شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی بۆ نیشاندانی فرەحزبی و مەشروعییەتی خۆیان پەنجا دوکانی سیاسی‌یان کردبۆوە کە مانگانە لە لق و مەڵبەندەکان بودجەیان بۆ سەرف دەکرا. ئێستاش موعارەزە دروست دەکەن! * قەت لە کوردستان شتێک بەناوی موعارەزە وجودی نەبووە و نییە. گۆڕانی رەحمەتی کە گوایە لە ترۆپکی بەگژداچوونەوەی دەستەڵات بوو، باوکی هەژاران بوو، سیستەمی دەگۆڕی و مەحسوبیەتی لەناودەبرد، دەرکەوت پەلەقاژەی ئەوەی بووە لە کێکەکە قاشێکی بدرێتێ. * ئێستا رەوتێکی چەواشەکاری پۆپۆلیست کە گوایە خۆی پێ موعارەزەیە، کەی دەستەڵات پێویستی پێ بێت بۆ بەتاڵکردنەوەی رەق و توڕەیی خەڵک دێتە سەر خەت. * بانگەشەکانی ئەو ئۆپۆزیسیۆنە چینییە بۆ خۆپێشاندان بریتییە لە ئەنجامدانی مانۆڕێکی ئەمنیی دەسەڵات بە کەرستەی راستەقینە، لە هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵکەوە بگرە تا رەشبگیری و هتد. بەوەش دەسەڵات و هێز و جەبەروتی خۆی لەسەر خەڵک و چینە جیاجیاکان تاقی دەکاتەوە و هەندێک لەوانەیش کە گرتنیان لە حاڵەتی ئاسایی‌دا ئاسان نییە لە کونجی زیندان قاییم دەکات. * تا ماوەیەک خەڵک بە شتی لاوەکی خەریک دەکەن و دەسەڵات وا خۆی نیشان دەدات کە ترسی لەوە هەیە کە خەڵکی هەولێر شەربەتی هەنار بخۆنەوە! بەڵام لە راستیدا، دەسەڵات زەڕەییەک حیساب بۆ خەڵک ناکات. * سیاسەتی برسیکردنی خەڵک بە شێوەیەکی سیستەماتیک ئاستی داخوازیی خەڵکی کوردستانی هەم لە بەغدا و هەم لە دەسەڵات هێناوەتە سەر موچەی مانگانە و پێداویستیی سەرەتایی وەکو کارەبا، ئاو و کۆکردنەوەی زبڵ و هتد. * پوختەی کەلام دەستەڵات باوەڕی بە هیچ جۆرە ئازادییەک نییە و هەموو پۆنتانسیەلەکانی کۆمەڵگاش وەکو ئامرازێک بۆ بەرزەفتکردن و لغاوکردنی کۆمەڵگە بەکار دێنێت. هەموو ئەو میکانیزمانەی کە دەتوانن رێگری لە ملهوڕیی دەستەڵات بکەن، وەک مێدیا، کاری سەندیکایی، کاری سیاسی و هتد دانەیەکی و هەندێکجار چەند دانەیەکی کۆپییەکەی لای دەسەڵات هەیە.
مستەفا شێخ محەمەد ئاشکرایە دونیا بەرەو دوو جەمسەری دژبەیەک ئەروات، لەم بارودۆخەدا کە جەمسەرەکان دژی یەک تییژتر ئەبن، لێکەوتەکان لە چەندیین شوێن تێئەپەڕن. عێراق لە دۆخێکی ناهەمواری سیاسیی ئەژیەت، گەڕی سێیەمی ململانێکانی هێزە عێراقییەکان، بە دەستبەسەرداگرتنی پارلمان لە لایەن ئەندامانی( موقتەدا صەدر) دەستی پێ‌کرد، ئەمە بە چەند داواکارییەکی ناڕوون پەیوەستکراوە ! هەفتەی رابردوو، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دانیشتنی پارلمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، موقتەدا صەدر، لە رێگەی ئەندامانی حیزبەکەی، هەڵیان کوتایە سەر پارلمان و ئەوان کە لە هەڵبژاردنی ساڵی رابردوو 73 کورسییان هێنابوو، دواتر دەستیان لە پارمانتاریی کشاندەوە، پرۆسێسی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێیان، لە عێراق پەک خست کە بڕیار بوو هێزە شیعەکانی تر، دروستی بکەن. موقتەدا صەدر، پێش هەڵبژاردنەکانی 10ی تشریینی 2021، واژۆ و بەڵێنی لە گرووپە شیعییەکان وەرگرتووە، هەر کامێکیان براوەبوون، رێگە بدەن حکومەت پێکبهێنێت، سەرەنج راکێشە، کەواتە ئەو پێشتر زانییویەتی کە هەڵبژاردنەکان چ ئەنجامێکی ئەبێت! کێ ئەم یارییەی کردووە؟ بەڵام گرووپە شیعەکان لە چوارچێوەیەک کۆبوونەوە، بەپێی قانونی عێراق، فەشەلیان بە پڕۆژەی موقتەدا هێنا بوو. لەگەڵ ئەوەیشدا، چوارچێوەی هەماهەنگیی کە کێبڕکێکاری موقتەدایە، رەزامەندیی خۆیان، بە دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن و هەندێک لە داواکانی صەدر نیشانداوە، بە شەرت و مەرجی خۆیان، بەڵام گرێکە لێرەوە توند ئەبێتەوە کە شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی، ئەو پرسە بە رێکارە دەستورییەکان ئەبەستنەوە، ئەمەیش مانای ئەوە ئەگەیەنێت کە داواکارییەکانی صەدر رەت بکرێنەوە، بەڵام بە شێوەیەکی نەرم و دبلۆماسییانە، ئەمە ئەهێننە سەر زمان. ئەم هەنگاوەی صەدر، سەرەڕای هەبوونی هۆکاری ناوخۆ، لە وێنەی دژایەتیی لەگەڵ گرووپە شیعەکان، بە ئاشکرا هۆکاری دەرەکیی ناعێراقیی لە پشتییەوە ئەبینرێن، جێگەی پرسیارە، بۆچی لایەنگرانی صەدر، دژی ئێران هوتاف ئەکێشن؟ ئێران و ئەمێریکا، دوو هێزی سەرەکیی کارییگەرن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشبڕکێ لەسەر پاراستن و بەهێزکردنی پێگەیان ئەکەن لە ناوچەکە، خاوەنی پێوەندییەکی ئاڵۆزن، لە هەندێ مەلەف، هاوبۆچوون و ئامانجن، لە هەندێ مەلەفی تریشدا، دژ و دوژمنن، عێراق جێنفوذی هەردووکیانە، هاوکات، هەندێک جار، گرژییەکانیان لەسەر ئاستی گشتیی، لە عێراق دەرئەکەون، هەندێ جاریش هەردووکیان پێکەوە ئەیگوزەرێنن.. ئێران و ئەمێریکا دوای پێنج مانگ لە وەستانی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لە ڤییەنا، پێویستییەکی زۆریان بە دووبارە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ، هەروەها بەدیهێنانی رێکەوتنێکی نوێ لەسەر مەلەفی ئەتۆمیی ئێران هەیە، ئێران لەبەر باری دارایی و پاراستنی پێگەکەی لە ناوچەکە و ئەمێریکایش بۆ رووبەروبوونەوەی چاینە(صین) و روسیا، رێکەوتن لەگەڵ ئێران، وەکو بابەتێکی کارییگەرە، ئەبینێت. عێراق چ پێوەندییەکی بەو پرسە هەیە؟ یەکێک لە گۆرەپانەکانی گوشارکردنی هەردوو دەوڵەتە لەسەر یەکتریی، دەوڵەتی عێراقە، عێراق، یەکێکە لە زەنگیینتریین وڵاتە نەوتییەکانە، بەڵام دەوڵەتێکی لاوازی هەیە، سەرەڕای سامانە زۆرەکەی، هێزەکان لە پاشکۆیەتیی کۆمەڵێک دەوڵەتی دراوسێ و دەوڵەتانی تر درێغییان نەکردووە، ئەمە وڵاتەکەی بە تەواوەتیی لاواز کردووە. هیچ کەسێک ناتوانێت گرژییەکانی دوای هەڵبژاردنی مانگی تشریینی 2021 روویان لە عێراق کردووە، لە پێوەندیی بە خواستە دەرەکییەکان داببڕێت، بە تایبەتیی کە هێزە عێراقییەکان بەسەر ئەجێندا دەرەکییەکاندا دابەش بوونە، نەک ئەجێندا نیشتیمانییەکان. پێئەچێت دوای دوژمنایەتییەکی زۆر، ئەو پیاوەی کە لەناو شیعەی عێراق، خۆی بە جێگرەوە و نەوەی ئیمام حسێن (رەزای خوای لەسەر بێت) دائەنێت، دوای دوژمنایەتییەکی زۆری ئەمێریکاییەکان، ئێستا چانسی خۆی لە دژایەتیی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لەگەڵ ئێران و دۆستایەتیی و هاوپەیمانییەتیی ئەمێریکا ببینێتەوە! ئەو پیاوێکە لەسەر سەروەتی مەعنەویی خێزانەکەی بووتە یەکێک لە کەسە هەرە پۆپۆلارەکانی ناو عێراق، سەرەڕای بەشداریی کردەیی لە حوکمڕانییکردنی عێراق بە درێژایی نزیکەی 20 ساڵ، کەچیی وەکو ریفۆرمخوازێکی هاوشێوەی ئیمامی حسێن، نماییش ئەکات. بۆ ئەمێریکییەکان، گرنگە کەسانی وەکو موقتەدا بکەنە هابەشی سیاسەتەکانیان، چونکە لەم رێگەیەوە ئەتوانن ئاسانتر وێنەی ئێران ناشیریین بکەن، تەنانەت ئەتوانن مەترسیی شەڕێکی ناوخۆییش لە نێوان هێزە شیعییەکان دروست بکەن، هەرچەندە، ئێستا ئێران و ئەمێریکا دژی تێکچوونی دۆخی عێراقن، تا پێیانئەکرێت بە دوای ئامرازی دبلۆماسیی ئەگەرێن. هاوپەیمانەکانی ئەمێریکا و سوننەکانی خەلیج بە تورکیاشەوە، لەم قۆناغەدا توانیان گوشارێکی زیاتر، بخەنە سەر ئەو گرووپانەی لە ئێران نزیکن کە کۆمەڵێک، حیزب و کەسایەتیی نەخوازراون لە شەقامی عێراقیی، ئەمەیش رێگەخۆشکارە بۆ ئاسانکردنی گفتگۆی ئەتۆمیی ئێران و ئەمێریکا کە لە رۆژی 4 ئابی 2022 بۆ جاری پێنجەم دەستی پێکردووتەوە. سەردانی ئەم مانگەی جۆو بایدن، بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، راستەوخۆ گرێدراوی پرسی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەیەتی. لێرەدا ئینسان ئەتوانێ بە ئاسانیی دەرک بەوە بکات، ئەوەی لە بەغدا ئەگوزەرێت، لە ماوەی دە مانگی رابردوو، لێکخشانێکی نەرمی ئێران و ئەمێریکایە، دواجار ئەگەر لە ڤییەنا نزیکبوونەوەکان بێنە ئاراوە، رەنگە دەمارەکانی توڕەیی موقتەدایش نەرم ببنەوە، شانامەکانی ریفۆرمیش ببنەوە بە میاوە میاوی دەوری مەنجەڵی پڕی دەسەڵات. نابێت ئەو ئەگەرە رەچاو نەکرێت کە رەنگە نزیکبوونەوەی ئێران و ئەمێریکا ئەبێتە هۆی دروستبوونی مۆدێلێکی نوێی سیاسیی لە عێراق.
د. شۆخان مەحمود * من چیم دەویست لە نیشتمان جگە لەوەی کە نانێک و کونجێکی دڵنیایی و گیرفانێکی بە حورمەت و مشتێ هەتاوی ئارام و بارانێکی خۆشەویستی و پەنجەرەیەکی کراوەی سەر ئاواز‌و عیشقم باتێ من چیم دەویست لەوە زیاتر کە نەیدامێ بۆیە ئیتر نیوە شەوێ دەروازەیەکییم شکاند‌و بە ئێجگاری چوومە دەرێ مێژووی نوسین و بڵاوكردنەوەی ئەم شاكارە وێژەییە بۆ زیاتر لە دەسال دەگەرێتەوە كە شاعیری گەورەو هەمیشە زیندووی كورد شێركۆ بێكەس نوسیوێتی ، ئەوەی لە و شیعرەدا بەرچاو دەكەوێت بوونی ئەو پەڕی نامۆیی و بێهیوایی تاكی كورددە، كە لە ئەنجامی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و نەبوونی عەدالەتی كۆمەڵایەتییەوە سیمای خەمساردی لە كەسێتی زۆربەی تاكەكانی كۆمەڵگەی كوردیدا درووست بووە، لەو بارەیەوە زانای سۆسیۆلۆجی (س.رایت میلز) پێیوایە كە خەمساردی یەكێكە لە دەركەوتەكانی لاوازی بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتی كە تیایدا تاك لەبەرامبەر جێبەجێكردنی ئەو ئەركانەی لەسەر شانێتی، خۆی بە بەرپرسیار نازانێت و هیچ پێبەستبونێكی بۆ پرسە سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانی و كۆمەڵایەتی و كلتورییەكان نییەو وەك كەسێكی دابڕاو‌و گۆشەگیر بەرامبەر بە روداو و دیاردە جیاوازەكان دەردەكەون . تاكی كورد بووەتە خاوەن ڕەفتاری خەمساردی سیاسی و بەشداری لەژیانی سیاسی وەك(پرۆسەی هەڵبژاردن، چالاكی سیاسی، خۆپیشاندان، لایەنگری و ئەندامێتی لەحزب و رێكخراو، گۆڕانكاری سیاسی، پرسی سیاسی، گروپی فشار) ناكەن، هاوكات بەشێكی زۆری تاکی کورد بە ئاراستەی لاواز بوونی هەست و پێبەستبوون( ئینتمای) نەتەوەیی و نیشتمانی ڕۆیشتوون، تەنانەت گرنگی بە پرس و بۆنە نەتەوەییەكان نادەن و شانازی بە مێژوو وخەباتی نەتەوەیشیانەوە ناكەن، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا حەز بە فیداكاری بۆخاك و نیشتمان ناكەن و لە ساناترین دەرفەتدا بیر لە كۆچ و جێهێشتنی نیشتمان دەكەنەوە، هەروەك لە هۆنراوەكەی شێركۆ بێكەسدا بە ئاشكرا هەستی پێدەكرێت . بەبڕوای ئێمە بوونی ئەم خەمساردییە سیاسیە لای تاكەكانی كۆمەڵگەی كوردی دەگەڕێتەوە بۆ ( نەبوونی یەكسانی و نادادپەروەری كۆمەڵایەتی، قەیرانە جۆربەجۆرەكان، گەندەڵی، چەقبەستوویی سیاسی...هتد .) سەرەڕای ئەوەش ڕەفتاری سیاسی سەركردە و حزبە سیاسیەكان و جێ بەجێنەكردنی ئەو بەڵینانەی لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا بە خەڵكی دەدەن و بەكارهێنانی پۆست و دەسەڵاتەكەیان بۆ بەژەوەندی تایبەت ئەوەندەی تر تاكی کوردیان بێمتمانە وبێئومێد کردووە، بەجۆرێک تاكی كورد گەیشتۆتە بڕوایەك كە بەشداری ئەوان لە پرسە سیاسیەكاندا هیچ كاریگەرییەك دروست ناكات و ناتوانن ببنە هێزێكی كاریگەر بۆ دروستكردنی بڕیار‌و یەكلایی كردنەوەی پرسە سیاسیەكان، چونكە حزبە دەسەڵاتدارەكان سەرەڕای لەدەستدانی پێگەی جەماوەرییان، بەڵام توانیویانە هەژموونی خۆیان بەسەر ژیانی سیاسی‌دا بسەپێنن و رێگری بكەن لە گۆڕینی هاوكێشەی سیاسی‌دا، ئەمەش سەنگ و قورسایی بەشداری تاكی لە پرۆسە سیاسیەكانی دابەزاندووە. لەلایەكی دیكەوە لاوازی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان و هەڵپەكردنیان بۆ بەشداریكردن و مانەوە لە حكومەت و بەدەستهێنانی پۆست و پایەی حكومی، هێندەی دیكە سیمای خەمساردی سیاسیان لەكەسێتی تاكی كورددا چەسپاندووە، چونكە لەكاتێكدا كە زۆرینەی هاوڵاتیان لە دەسەڵات و شێوازی حوكمڕانی و ململانێ بەرژەوەندیخوازییەكانی حزبە دەسەڵاتدارەكان نیگەران و ناڕازی بوون، سەرەرای ئەوەی حزب و رەوتە ئۆپۆزسیۆنەكانیش لەژێر كاریگەری دروشمی چاكسازی‌و گۆڕانكاری و بەدیهێنانی حوكمی رەشید، توانیان زۆرینەی دەنگە ناڕازییەكان لەدەوری خۆیان كۆبكەنەوەو بۆ بەرژەوەندی حزبی و كەسی و گەیشتن بە دەسەڵات بەكاریان بێنن، بەڵام لە ئێستادا و بە بڕوای ئێمە هێندەی تر دەنگە ناڕازییەكان نائومێد‌و دوورەپەرێز بوون و پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستانیان بەئاڕاستەی چەقبەستوویی برد . هەموو ئەمانە هەڕەشەن لەبەردەم پرۆسەی پەروەردەو پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بەجۆرێك لەنێو خێزاندا گرنگی و هاندانی تێدانیە بۆ بەشداری تاك و ئەندامەكان لە پرسە سیاسیەكانداو هەستی نیشتمانپەروەری لە ناخی ئەندامەكاندا ناچێنرێت و تەنانەت زۆربەی جار دایك و باوك دور لە پێوەرە پەروەردەییەكان و بە بەرچاوی منداڵەكانیانەوە داخ و خەمی خۆیان بە حكومەت و حزبە سیاسیەكان دەڕێژن و ئۆباڵی خراپی و قورساییەكانی ژیانیان دەخەنە ئەستۆی ئەوان، هاوكات كەناڵەكانی تری پرۆسەی پێگەیاندنی وەك( قوتابخانە، زانكۆ، مزگەوت، حزب، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ڕاگەیاندن )یش لەو كاریگەرییە نەرێنیە بێبەش نەبوون و نەیانتوانیووە، تاكێكی بەئاگا لە مانا‌و بایەخی بەشداری سیاسی و پەیوەست بە پرسی نیشتمانی پێبگەیەنن، كە بێگومان ئەمەش دەكرێت بە مەترسیەكی گەورە لە سەر ئایندەی كەسێتی كورد هەژمار بكرێت، چونكە لە ڕێگەی پرۆسەی پێگەیاندنەوە نەوە لە دوای نەوە دەگوێزرێتەوە وتاكێكی بێ‌باك و خەمساردو رەشبین بەرهەمدێت . ئەگەرچی شێركۆ بێكەس لە بنەماڵەیەكی نشتمانپەروەر و خەباتكاری هەرێمی كوردستان بووەو خودی خۆشی وەك پێشمەرگەو (وەزیری رۆشنبیری )بەشداری لە پرۆسەی سیاسی باشووری كوردستاندا كردووە، بەڵام هەرگیز لەبەرەی گەل و هەژاران لای نەداوەو لەئاست پرسە نشتمانی نەتەوەییەكاندا هەڵوێستی خۆی خستوەتەڕوو، جگەلەوەش هەوڵیداوە واقعی سیاسی و كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی كوردی بكاتە كەرەستەی شعرەكانی و لەو چوارچێوەیەشدا سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە شاعیر لە شعری(من چیم دەویست لە نیشتمان)دا تەواو بە بێهیوایی و رەشبینی گەیشتووەو پێیوایە كە چارەسەركردنی بارودۆخی هەرێمی كوردستان ئەستەمە كۆچ و هەڵبژاردنی ژیانی تاراوگەو ئاوارەیی تاکە دەروازەی رزگار بوونە. * مامۆستای زانکۆ، پسپۆری کۆمەڵناسی گشتی
د.حیكمەت نامیق ئێمەی كورد لەوەتەی بوونمان هەیە وادەژین ئەوە قسەی مێژوونوسان و كۆمەڵناسان و هەموو ئەوانەیە، كە توێژینەوەیان كردوە لەسەر كۆمەڵی كوردی ئایا كێشەكە خودی كۆمەڵگاو كولتورەكەیەتی، یان دەسەڵات و ئەو هێزانەیە، كە بەدێژایی مێژوو جڵەوی ئەو میللەتەیان گرتۆتە دەست، بەڕای من كێشەی هەرە سەرەكی ئەو میللەتە تەنیا خۆیەتی و بەس، چونكە كاتێك خود گەشەی كردوو دروست بوولەڕووە فیكریەكەی ئەوا لەبەرانبەردا دەسەڵاتیش بە هەمان ڕێڕەوی بیركردنەوەی كۆمەڵگاكەی هەنگاو دەنێ، دەسەڵات بەدەربڕینی من ڕەنگدانەوەیەكی بچوكی كۆمەڵگاكەی خۆیەتی، تا ئەقڵیەتی مرۆڤ نەگۆڕِێت مەحاڵە دەسەڵات بگۆڕێت ئەوە ڕاستیەكی بەرجەستەكراوە هەم لەڕووە زاستیەكەی هەم لەڕووە واقعیەكەی، چونكە بەشێوەیەكی ڕێژەیی زۆر ڕۆژانە ئێمە دوڕوویی و پیسخۆری و گەندەڵی مرۆڤەكان لەسەر هەموو ئاستەكانی ناو كۆمەڵگا دەبینین بە گووتەی (بۆردێو) بەردەوام ئەوجۆرە مرۆڤانە هەمان ستڕاكچەر ی ئەو جۆرە ڕەفتارانە دووبارە بنیات دەنێنەوە، لێرەدا ئەوەی هۆكارە خودی پێكهاتەی كۆمەڵگایە بەمانایەكی دیكە پرسەكە هەموو ئەو ڕێسا‌و هێماو هابیتۆسانەیە كە پێش وەختە مرۆڤ ئاراستە دەكات لەسەر ئەو شێوە كولتورە ڕاهاتوە و دووبارەی دەكاتەوە لەنێو پڕۆسەی بەكۆمەڵایەتیبووندا، لێرەدا گۆڕانكاریكردن كاتێك دەگاتە بنبەست كە تۆ دووبارە هەمان كو‌لتور بنیات بنێیتەوە. تاكەی ئێمە وابژین ئەو پرسیارەیە، كە پێویستە نەوەی كوردی لەسەر كۆی ڕەهەندەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی وسیاسی و ئابوری و سایكۆلۆژیدا لەخۆی بكات.بەشێكی زۆری كۆمەڵگا تا ئێستاشی باوەڕی بە شتی پڕووپوچ و خورافات هەیە لەم بارەیەوە بەناو پیاوانێكی زۆری ئاینی لەسەر پشتی ئەو كۆمەڵگا سادەیە بوونە خاوەن سەرمایەكی زۆری مادی بەهۆی سادەیی بوونی مەعریفی ئەو خەڵكە . پەروەردەو بەكۆمەڵایەتیبوون تابڵێی گرنگە بۆ دروستبوونی خودی كارا هەر ئەویش بەر پرسە لە شكست و سەركەوتنی كەسایەتی ، بەڵام ئەو فەزا كۆمەڵایەتیەی كە لێرە هەیە هەمیشە مرۆڤێكی دەستەمۆو تێكشكاو پەرت و بڵاو بێ ئامانج و پلان پەروەردەدەكات، نەوەی كوردی ئێستا ڕووبەڕووی دنیایەك كێشەی كولتوری و كۆمەڵایەتی بووەتەوە بەهۆی هەموو ئەو گۆڕانكاریە مێژوویی و كۆمەڵایەتیانەی كە لەدنیای دەرەوە ڕوویانداوە.بۆدروستبوونی تاكێكی هۆشیار پێویستە دووبارە بنیاتی كولتوری و كۆمەڵایەتی بخرێتە ژێر پرسیاری قووڵ و جدیەوە پرسیاری ئەوەی بۆچی تاك نەیتوانیوە خۆی بنیات بنێت بە ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ دەروروبەرو كۆمەڵگا بكات. ترادیشنەكان دەگۆڕێن ئەگەر مرۆڤ ئیرادەی گۆڕانكاری ترادیشنەكانی هەبێت ، بەڵام ئەو گۆڕینە دەبێ هاوشان بێت لەگەڵ گۆڕانی فیكری كۆمەڵایەتی، تا هزریی كۆمەڵایەتی نەگۆڕێت قسەكردن لەسەر گۆڕانی كۆمەڵایەتی سوڕانەوەیە لە دەوری بازنەیەكی بۆشدا. دروستبوونی ئەو فەزا فیكریە دەبێت لەنێو خودی كولتورەكە خۆی سەرچاوە بگرێت ، تاكەی ئێمە وا بژین؟ ئەو پرسیارە گشتگیرەیە كە مرۆڤی زیندوو زرنگ هەمیشە لەخۆی دەكات . ئەگەر دەسەڵات بەپێی تیۆری بنیاتیەكان بریتی ببێت لەوەی كە مرۆڤ خۆی دەسەڵاتە ئەوا هەر خۆی دەتوانێ سەروەر بێت و خۆی ڕزگار بكات و خودێكی كۆمەڵایەتی چالاك بنیات بنێت.
هاوڕێ تۆفیق ئێستا نزیکترین سیناریۆ بۆ دەربازبون لە بنبەستی سیاسی لە عێراقدا مەسەلەی دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردنە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنیش دوپاتبکرێتەوە ،پێویستە گرنگترین پێداویستی و گریمانەی سیناریۆی دەستوریی و سیاسی رەچاو بکەین: ١: پەرلەمان پێویستە قانونی هەڵبژاردنی تازە دەربکات ،یان قانونە کۆنەکە هەموار بکات .ئاشکراشە دادگای فیدراڵی کاتی خۆی سکاڵای هادی عامری رەتکردەوە سەبارەت بە ساختەکاری ئەنجامی هەڵبژاردن. بەڵام لەگەڵ قەراری رەتکردنەوەکەیاندا هاوکات داوا دەکەن کە ئەژمارکردن و جیاکردنەوەی ئەلکترۆنی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو رەتبکرێتەوە، دادگای فیدراڵی دەڵێت؛ لە وڵاتە پێشکەوتوەکان ئەوانیش دەستبەرداری ئەژمارکردنی ئەلکترۆنی بوون، بۆیە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران دەستێوەردان بکات و ژماردنی ئەلکترۆنی هەڵبوەشێنێتەوە. ٢: ئاشکرایە گرێکوێرەی قانونی هەڵبژاردن پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگدانە، کە ئایا بەشێوەی ئەلکترۆنی بێت ،یان ژماردنی دەستی؟ گروپی ئیتار بەتەوای دژی سیستەمی ئەلکترۆنین و داوای ژماردنی دەستی دەکەن، سەدرییەکان هێشتا بە ئاشکرا هەڵوێستی خۆیان پیشان نەداوە! لەلایەکی تر کێشەی سیستەمی هەڵبژاردن دووبارە زەق دەبێتەوە ، ئایا لیستی تاکەکەسی پەیرەوبکرێت، یان لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی؟ هەڵبژاردنی پێشوو چونکە لیستی تاکە کەسی بوو، گروپی ئیتار کەوتنە هەڵەی کوشندەوە و بە باشی لە جەوهەری هونەریی قانونەکە تێنەگەیشتن. هەر بۆیە بە ژمارە دەنگیان زۆرە ،بەڵام ژمارەی کورسیان کەمە! خۆ ئەگەر سیستەمی هەڵبژاردن دەستکاری بکەن، ئەوا بەڕەکە لە ژێر پێی سەدر دەردەهێنن! سەدر براوەی دەنگ نیە، بەڵکو براوەی کورسیە، بۆیە گرێکوێرەی قانونی هەڵبژاردن جارێکی تر بنبەستی سیاسی دروست دەکاتەوەو رەنگە سەدر بیەوێ بە فشاری میللی هەرچیەک دڵخوازی قانونی هەڵبژاردن بێت بیەوێ بیکا. ٣: گروپی ئیتار بەتەواوی دژی کۆمیسۆنن و تۆمەتباریان دەکەن بە ساختەکاریی و لایەنگریی، دوو سیناریۆ لەم روەوە هەن: أ: ژمارەیەک دادوەری تر بهێنن و لە شوێنی ئەم دادوەرانەی ئێستای کۆمیسۆن کاربکەن. ب: بەشێوەی سازان و پشکپشکێنە کۆمیسۆن دروستبکەنەوە. ٤: بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێ، پێویستە بەرێگای دەستوریی بیت، ریگای یەکەم، لەسەر پێشنیازی سەرۆک وەزیران دەبێت و سەرۆک کۆمار رەزامەندی دەردەبڕێ. پاشان پەرلەمان بەدەنگدان رەهای سەرجەم ئەندامانی پەسەندی دەکات و پەرلەمان هەڵدەوەشیتەوە. بۆ ئەم رێگایە گروپی ئیتار تانەو رەخنەیان هەیەو دەڵێن ،بە گوێرەی بریاری تەفسیری دادگای فیدراڵی سەرۆک وەزیران کاربەڕێکەرەو مافی دەستوری نیە پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بکات. بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە رێگای دووەم بەردەستە، ئەویش پەرلەمان خۆی بە زۆرینەی رەهای دەنگی سەرجەم ئەندامانی هەڵبوەشێتەوە. ٥: گروپی ئیتار دڵخۆش نین هەڵبژاردن لە ژێر سایەی حکومەتی کازمی بکرێت، بە پێچەوانەوە گروپی سەدری کازمی بە گرەنتی پرۆسەی هەڵبژاردن دەزانن. لەم دوو راییەدا، یان جارێکی تر کازمی بەم ئەرکە رادەسپێرێتەوە، یان حکومەتێکی راگوزەری یەک ساڵە پێک دەهێنرێت، کە ئەرکی سازدانی هەڵبژاردن بێت. ٦: لەرووی هونەیی و لۆجستی و پلانی ئۆپراسیۆن کەمیسۆن بەلانی کەمەوە پێویستی بە ماوەی شەش مانگە هەتاوەکو بتوانێ دەنگدانی تازە ئەنجام بداتەوە.