Draw Media

هەڵبژاردنی پێشوەخت لەڕوانگەی (سەدر) و (چواچێوە)وە..

هەڵبژاردنی پێشوەخت لەڕوانگەی (سەدر) و (چواچێوە)وە..

2022-08-14 17:59:53


کاوە محەمەد 
ئێستا پرسیاری گرنگ لەبارەی دۆخی عیراق ئەوەیە کە؛ بۆچی سەدر و رەوتەکەی داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن، چواچێوەی هاوئاهەنگی-ش داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و ئینجا هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن ؟..
چونکە (سەدر) دەیەوێت بە هەمان یاسای ئێستای هەڵبژاردن و هەمان ستافی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و لەسایەی حکومەتەکەی (مستەفا کازمی) هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت، بەڵام (چوارچێوەی هاوئاهەنگی) بە ئاڕاستەیەکی تر کاردەکات و مەنەستیەتی پەرلەمان کارابکرێتەوە تا بە سوودوەرگرتن لەزۆرینە پەرلەمانیەکەی یاسای هەڵبژاردن لەبەرژەوەندیی خۆی هەموار بکاتەوە و ستافی کۆمسیۆن و حکومەتەکەی کازمی-ش بگۆڕێت و لەسایەی حکومەتێکی تر، کە لانیکەم وەک (کازمی) لایەنگیری سەدر نەبێت، هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت. بەڵام سەدر بەهیچ شێوەیەک نایەوێت ئەو دەرفەتە بۆ نەیارەکانی بڕەخسێت، بۆیە پێداگریی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بێ چەندوچوونی پەرلەمان دەکات و دەیەوێت لەرێگەی بەرفراوانکردنی خۆپیشاندانەکان و تۆمارکردنی سکاڵا لەدادگا، بەو ئامانجە بگات و بەڕەکە لەژێر پێی چوارچێوە دەربهێنێت، لەکاتێکدا بەپێی (مادەی ٦٤ی دەستور) هیج لایەن و دەسەڵاتێک، جگە لەپەرلەمان خۆی، ناتوانێت پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە..پێموایە سەرەنجام دەبێت هەردوولا لەسەر میکانیزم و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن رێکبکەون کە هەر دەبێت بە پەرلەمان خۆی دا رەتببێت، ئینجا هەڵبژاردنێکی تری پێشوەختە بکرێتەوە کە رەنگە بکەوێتە پایزی ساڵی داهاتوو.. 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand