بێستون حەمەساڵح بسمارك دهڵێت( سیاسهت برێتیه له هونهری خۆگونجاندن لهتهك واقیعی بهرجهستهكراو)!... دوێنێ دهوڵهتی ئیسرائیل ههڵبژاردنی گشتی بۆ پێكهێنانی كنێست و حوكمهتی وڵاتهكهیان كهمتر له (24) كاژێر دهرئهنجامی سهرهتا و كۆتا ڕوو لهتهواوبونه. ههفتهی داهاتو سهرۆكی دهوڵهتی ئیسرائیل(رئوفین ریفلین)كۆبونهوه لهتهك سهرۆكی حزبهكانی ڕێژهیی پێویستی كورسی (كنێست ) پهرلهمانیان مسۆگهركردووه لهمیدیاكانهوه بهشێوهیهكی ڕاستهوخۆ گفتوگۆ بهشێوهیهكی شهفاف قسه بۆ هاوڵاتیان دهكهن و یهكێك له براوهكان بۆ پێكهێنانی حوكمهتی نوێ تهشخیس دهكات. بههیوای ئهوهی بگهنه مهبهست و حكومهتی ڕاگواستن له ئیسرائیل تهشكیل نهبێت گهر ناتانیاهۆ نهیتوانی لهماوهی (28) ڕۆژ تهشكیلی حوكمهتهكه بكات ئهوا سهرۆك حكومهتی نیشتمانی جاڕدهدات. ههردوو حزبی لیكود و كحول لافان یهكسان بون له چنینهوهی دهنگ و بهرهی ڕاستڕهوهكان سهركهوتنیان بهسهر بهرهی چهپ- ناوهند مسۆگهر كردووه. ماوهی (48) كاژێره بهوردی لهتهك ههڵبژاردنهكانی ئیسرائیل تهواوی دیداری وتهبێژی حزبهكان (براوهو دۆڕاو) و كهسایهتی سیاسی ئیسرائیلی و شیكهرهوهی سیاسی و سهربازیهكان له ڕێگهی كهناڵی (ئای 24)ئیسرائیلهوه گوێبیست بوم له ڕهخنهی توند و لهسهركۆنهكردن و لهوتهی ئیجابی و سهلبی بۆ ڕهوتی ههڵبژاردنهكه نهمبینی بێ ڕێزیهك بهرامبهر بهیهكتر سوكایهتی و غرور و گوێ بیست نهبون بۆ یهكترم بهرچاو نهكهوت. بۆ؟!... لهوێ دهوڵهت ههیه...دهوڵهتی ئهحزابی خاوهن بهرنامه و ستراتیژ... گۆترهكاری نیه لهسیاسهتدا، هۆشیاری هاوڵاتی و چین و توێژهكان سیاسهتی وڵاتهكهیان یهكلا دهكهنهوه. سهرباری ئهوهش تهواوی حزبهكان له هێڵه گشتی و سورو موحهرهمهكانی تایبهت به بهرژهوهندی باڵای ئیسرائیل كۆك و دهست و پهنجهی هونهری سیاسیان بهپێی واقیع و جێكهوتی جوگرافی وڵاتهكهیان نهرم و بهرجهسته كردووه. حزبی (عمل) گهورهترین حزب و یهكێك لهدامهزرێنهرانی دهولهتی ئیسرائیله گهورهترین شكستی هێناوه ، سهرۆكی حزبی عمل (ئافی غبای)یهكهم كهس بهگیانی لێبوردهیی و جهخت كردنهوه لهبونی ههڵه و بههێزی ڕكابهرهكانیان هۆكاری سهرهكین كه نهیانتوانیوه دهنگی زۆرینهی هاوڵاتیان مسۆگهر بكهن. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه حزبهكان كێبڕكێ لهسهر (120) كورسی پهرلهمان(كنێست) دهكهن تا به ئێستا نزیكهی (97%) دهنگهكان جیاكراوهتهوه و دهرئهنجامی كورسیهكان بهم جۆرهیه: (لیكۆد37)،(هاوپهیمانی شین و سپی 36)،(حزب عمل 6)،(یهكێتی حزبه ڕاستڕهوهكان 5)،(یهدوت هتورات 8)،(شاس 😎.(میرتس 4)،(بهرهی عهرهبی و گۆڕان 6)،(كۆمهڵه و لیستی عهرهبی یهكگرتو 4)،(كولانو 4). جا ئهوه باسێكی دوور و درێژ دهرههق ئهندامانی كنێست و حوكمهت لێرهدا جگهی نابێتهوه چۆن چۆن ئهو كهسانه دیاری دهكرێن؟!... دهسهڵاتی پهرلهمان و لیژنهكان چیه و چۆنه؟!... سهروهزیران دهسهڵاتی چیه؟!... وهزیرهكان چۆن قهراری وزاری و جێگر دهست نیشان دهكهن؟!... قهرار و سهنتهری قهرار چۆنه؟!... دهسهڵاتی قهزاوهت چۆنه؟!... ههرێمی كوردستان له دهوڵهت بچوكتره و له ههرێم گهورهتره نزیكهی (7 مانگه) هاوڵاتی گیری خواردووه به دهست ئهم حزبانهی باشورهوه (نهسیاسهت پێ دهزانن، نه شیكهرهوهی هونهرهكهین، نه دهگونجێن پێكهوه ، نهدهست و پهنجه لهتهك یهكتر نهرم دهكهن، نهخوێندنهوهیان بۆ واقیعی كۆمهڵگهی كوردی ههیه، نه مولامهسهی بارودۆخهكه پێكهوه ئهكهن)!... له كوردستان هێڵی سور حزبه ، خێزانه ، بنهماڵهیه، ورتكه بنهماڵهیه نهك بهرژهوهندی باڵاو گشتی!... له كوردستان پۆست ههیه ، دۆڕاندن نیه، قبوڵ كردن نیه، لێبوردهیی نیه!... له كوردستان سیاسی جاهیله، هونهری شرۆڤهكردنیان له خوار كهمهر و له نێوان قوله پێو ئهژنۆدا چهق بهستوی عهقڵ بون!... له كوردستان شهڕی خێزان و بنهماڵهكانه زامنكردنی دهسهڵاته بۆ نهوهی نهوهكانیان!... جا بڕوانن له عهقڵی ئیسرائیلی ئهوان پێش دهوڵهت دهستوریان داڕشت ، دواتر دهوڵهتیان دامهزراند.... لای ئێمه نهدهوڵهتین نهقهوارهیهكی جێگیر دهسهڵات حزبیه و دهستور به قهدهر تهسلیم كراوه!... جا وهره چاوهڕێی ئهم حزبانه بن تهرویج بۆ دهوڵهتی كوردی بكهن؟!...
دانا مەنمی پەرلەمانتارانی ههموو دونیا لەسەر بەرژەوەندی خەڵك، موناقهشهیهكی جدی دهكهن ئهگهر پێویست بكات داوای دهست لهكاركێشانهوهی وهزیرو سهرۆكوهزیران ههتا سهرۆكی وڵاتهكهش دهكهن، وهلێ له كوردستان لەسەر بهرژهوهندی حیزب و بنهماڵهو خێڵ و ئیمتیازاتی شهخسی شینی حهسهن و حوسێن دهكهن! پهرلهمانتار ئهركێكی ئهخڵاقی و میژووییه ،خهڵك چاوهڕێییه ئهزمونێكی باشی حوكمڕانی و بهشكۆوه دیمهنهكانی پهرلهمان ببینێت،لانیكهم بڕیارهكانی ڕێزلێگیراو بن نهك كۆمیدیاو گاڵتهپێكراو ! وهك ئاشكرایه پارتی به بڕیارێكی نا دیموكراسی له دوای ڕووداوهكانی ۱۲ـی ئۆكتۆبهری ۲۰۱۵ دهرگای پهرلهمانی كوردستان بۆماوهی ۲ساڵ دادهخات ،دوای ۲ ساڵ لهداخستنی دهرگای پهرلهمان لهگهڵ یهكێتی پێكهوه ئهم پهرلهمانه كارتۆنییه بۆ شهرعییهت دان به بریاری ناشهرعی كارادهكهنهوه ، ئهمه لهكاتێكدایه لهم پهرلهمانه كارتۆنیهدا بڕیاری چارهكه مووچه ، زیاد كردنی باج ، زیادكرنی سزای هاتوچۆ ، بریاری پێنهدانی نهوتی سپی ، ناشهفافی له داهاتی نهوتدا دهیان بریاری تری كه به ناشرعی دهرچووه له لایهن ئهم پهرلهمانهوه ،به ئێستاشهوه لهم پهرلهمانهدا ههرچی یاسا و ڕێسایه مهرهكهبی سهركاغهزن و له ژێر پێی بهرپرسهكاندایه . پارتی ههرجارهو كراسێكی جیاواز دهپۆشێ ، جارێك به كهڵهگایی پهرلهمان دادهخات و جارێكیش بهیاسایی قهرهقوش ڕیفراندۆم ئهنجام ئهدات ، جارێك شینی عومهر دهكات و جارێكیش شینی عهلی ، جارێك لهبهرهی شیعهیه و جارێكیش لهبهرهی سووننه ، جارێك ههواداری ئیمام حوسێنه و جارێكیش ههواداری عومهرو عوسمان ،جارێك مالیكی یه و جارێكیش سهدری ، جارێك عهبادییهو جارێكیش حهكیمی ، جارێك عامری یهو جارێكیش قاسمی جارێك دیموكراتخوازه به ناوی زۆرینهوه جارێكیش كهمینهیهكی دهرهبهگه ،جارێك بزوتنهوهی گۆرانی پێ قبوڵهو رێكهوتن ئهنجام ئهدات دژ به یهكێتی ، جارێكیش یهكێتی یهو شهریكایهتی شاخ و شار دژ به گۆران زیندوو دهكاتهوه ،پارتی بهم گهمانه یاری به مهشاعیرو چارهنووسی لایهنهكان و خهلكی كوردستان دهكات ، له كوێدا پێویست بێت خۆی بگۆڕێت دهگۆڕێت و غار دهدات ! دواجار پارتی دژی ڕێكهوتنهكهی گۆران له سهرۆكایهتی ههرێم پۆستێك به ناوی یاریدهدهری سهرۆكی ههرێم دهدرێته یهكێتی ، پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان هۆشداری دابوو به پارتی لە زیادكردنی ههر پۆستێك به ناوی ( جێگریان یاریدهدهربۆ كاروباری سهربازی) ،پارتی بۆ دڵدانهوهی گۆران دهڵێت : ئەو پۆستەی لەسەرۆكایەتی هەرێم دەدرێتە یەكێتی لەخوار سەرۆكی هەرێم و جێگرەكەی دەبێت و دەسەڵاتیشی تەنها بۆ رێكخستنی پەیوەندی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی حەفتا و هەشتایه . بزوتنهوهی گۆرانیش بۆ داپۆشینی بهڵێنهكانی پارتی دهڵێت : یاریدەدەری سەرۆكی هەرێم تەنها پەیوەندیە سەربازیەكان بۆ سەرۆكی هەرێم رێكدەخات و داواكاریەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی ۷۰ و ۸۰ ش بۆ سەرۆكی هەرێم و جێگرەكەی بەرزدەكاتەوە ".ههرچی یهكێتی یه لەراگەیاندنەكانەوە بانگەشەی ئەوە دەكات كە جێگری سەرۆكی هەرێمی بۆ كاروباری سەربازی وەرگرتووە وسبەینێش لەپەرلەمانی كوردستان دەنگ لەسەر هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەدرێت ". هاوكات وتهكانی چهند ڕۆژی ڕابردووی شێخ جەعفەرئهندامی مهكتهبی سیاسی و بەرپرسی هێزەکانی یهكهی حەفتای یهكێتی لهبارهی پۆستی جێگری سهرۆكی ههرێم بۆ بزوتنهوهی گۆران گوتبووی " ئەگەر جێگری سەرۆکی هەرێم لە پشکی گۆڕان، ببێتە بەرپرسیاری هێزە چەکدارەکان، بەهیچ جۆرێ وەک هێزی حەفتا، گوێی لێناگرم". وتهكانی بهرپرسی یهكهی حهفتای یهكێتی نیشانهیهكی ڕوونه كه كه دوو زۆن ههیه و پارتی و یهكێتی خاوهنداریهتی دهكهن و باوهڕیان به تهداولی سوڵته نییهو نایانهوێت یاسا سهروهر بێت و یهكهی حهفتاو ههشتای یهكێتی و پارتی یهكبخرێتهوهو دامهزراوهكان به دامهزراوهی بكرێن. پارتی لهپاڵ خهونی كاراكردنهوهی سهرۆكایهتی ههرێم و پێكهێنانی حكومهتی نوێ ، خهونی زیندوو كردنهوهی جهنگێكی میدیایشی ههیه له نێوان یهكێتی و گۆران ، چونكه پارتی بهبێ ناكۆكی لایهنهكان ناتونێت ههناسه بدات ، ناكۆكییهكانی گۆران و یهكێتی خزمهتێكی باشی به پرۆژهكهی پارتی كردووه و پارتیش ئاگرخۆشكهری ئهو ناكۆكییانه بووه و جارێك ختوكهی یهكێتی داوه دژ به گۆران و جارێكیش ختوكهی گۆرانی داوه دژ به یهكێتی ،پارتی خاوهنداریهتی میدیایهكی تهخوین و زهبهلاح دهكات ههروهك چۆن له ڕوداوهكانی ۱٦ـی ئۆكتۆبهر پهلاماری یهكێتی داو كراسێكی خیانهتی به باڵای یهكیتی دوری و بهزۆر كردییه هێزێكی ناپاك و جاش ، یانیش چهند ساڵێك لهمهوبهر بهر له وهفاتی ڕهوانشاد ( نهوشیروان مستهفا ) گردهكهیان كرده تیرۆریست و تۆمهتباریان كردن به تهقاندنهوهی باڵویزخانهی وڵاتان ، پارتی میحوهری سهرهكییه و بهردهوام لایهنێكهو لایهنهكانی تر تهخوین دهكات .
ئاراس وەلی گۆڕانکارییەکانی دەوروبەرمان هەم ئاڵۆزو هەم خێران، هەردوکیان ناچارمان دەکەن لەگەڵ حیزب و رێکخراوی تردا جۆرێک لە سازان و رێککەوتننامەی سیاسی ئەنجام بدەین. بەخۆمان و ئەوان و واقیعەکەشدا بچینەوە. نەخشەی نوێ دابڕێژین بۆ ئامانجە نوێکان. گۆڕانکاری دەوروبەرمان بەو خێراییە داوای جۆرێک لە فلێکسبلیتی (Flexibility) نەرمەکارمان لێدەکات. بۆ ئەوەی لەئاستی جێبەجێکردنی ئەو داوایانەدا بین دەبێ بگونجێین، واقیعیبین، پەیام و بەرنامەو کارنامەمان بەجۆرێک فۆرمولە بکەین کە زۆربەی زۆری خەڵک بەرژەوەندی خۆی تێدا ببینێتەوە، بەوەش متمانەی زۆرتری خەڵک مسۆگەر دەکەین. ئەگەر حکومەت بریتی بێت لە دامەزراوەیەکی دیاریکراو، کە باڵاترین دەسەڵات دەگرێتە دەست بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایەکی تایبەت لە نیشتیمانێکی دیاریکراودا. ئەوا دەسەڵاتی پەرلەمان و دادوەری هەم سنوری هەریەکەیان دیاریکراوەو، هەم هاوسەنگیان لەگەڵ یەکتردا و لەگەڵ حکومەت و هاوڵاتیاندا دەستوربەند کراوە. کەواتە بەشداریکردن لە حکومەتدا بەشێوەیەک لە شێوەکان جێبەجێکردنی بەرنامەو دیدگای سیاسیانەی هەر رێکخراوێکی سیاسییە بۆ حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی هەر کۆمەڵگایەک. لەم روانگەیەوە بەرپرسیارێتی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری و شەراکەت لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا بریتییە لە کۆمەڵێ سەوابتی بنەڕەتی. ئەوانیش بریتین لە سەوابیتەکانی نیشتیمانی و نەتەوەیی و دینی و ئینسانی. یەکەم: لە روانگەی سەوابتی نیشتیمانیەوە گرنگە کابینەی نۆهەم، ببێتە حکومەتی هاوڵاتیان و، چەمکی هاوڵاتیبون بکرێتە پێوەر بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، دور لە ئینتیمای حیزبی و خێڵەکی و دینیو رەگەزی. دوەم: جیۆپۆلەتیکی هەرێمی کوردستان واقیعیەتێکی هەیە کە پێویست دەکات، حکومەت بەرپرسیارێتی سەوابیتە نەتەوەییەکان بکاتە نەخشەڕێگای خۆی، بەمانایەکی تر، لەسەر حیسابی کوردانی پارچەکانی تر هیچ جۆرە مامەڵەو ڕێککەوتنێکی سیاسی و بازرگانی دژ بە بەرژەوەندیەکانی نەتەوەیی لەو بەشانەی کوردستاندا نەکات. سێیەم: لە روانگەی سەوابتی دینییەوە، پەرلەمانی کوردستان نابێت هیچ یاسایەک دەربکات کە ببێتە هۆکاری تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دینی لەنێوان ئاینزاکانی هەرێمی کوردستاندا. چوارەم: لەڕوانگەی سەوابیتی ئینسانییەوە، گرنگە کارنامەی حکومەت دژ بە سەوابیتە ئینسانی و پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان نەبێت. ئازادی تاک، ئازادی رۆژنامەگەری، ئازادی ئاین و یەکسانی نێوان ژن و پیاو، مافە بنەڕەتیەکانی مناڵ، خوێندن و ... هتد، فەراهەم بکرێ. لەم سۆنگەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان شەراکەت و بەشداری راستەقینەی حکومەت دەکات لەگەڵ هەمو هێزە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستاندا. لەسەر مەسەلەی دەستوری هەرێمیش لەگەڵ هەمو هێزە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی NGO و دیالۆگی جددی دەکات بەمەبەستی دروستکردنی سیستمێکی حوکمڕانی دیموکراتی پەرلەمانی. بەشداریکردن لە حکومەتدا هەلومەرجی تایبەتی خۆی هەیە، گرنگی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتدا ئەوەیە، کە بەرنامە سیاسییەکەی خۆی لەگەڵ سەوابتە مەبدەئیەکانی و پاشان پاکێجەکانی چاکسازی بکاتە بناغە و نەخشەڕێگای شەراکەت لە حکومەتدا. تایبەت بە پۆستە سیاسییەکان و وەزارەتەکان، بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بناغەی سیستمی خاڵ ئەو پۆستانەی وەرگرتوە. واتا ئێمە بەپێی ئیستیحقاقاتی ئینتیخابی لە (12٪)ی خۆمان پشکمان وەرگرتوە. هەمو ئەو دەنگۆو هێرشە میدیاییانەی دەوترێت: "گوایە گۆڕان دو هێندەی ئیستیحقاقی ئینتیخابی خۆی پۆستی وەرگرتوە..!" دورن لەڕاستییەوە. راستیەکە ئەوەیە: نە بزوتنەوەی گۆڕان رێژەی لە (12٪)ی بەرکەوتەی خۆی وەرگرتوەو، نە پارتی رێژەی لە (45٪)ی پۆستەکانی لایەو نە یەکیەتی لە (21٪)ی پۆستەکانی لایە. پارتی و یەکیەتی (66) کورسی پەرلەمانیان هەیە، بەڵام لە ئەرزی واقیعدا لە (75٪) زیاتر لەهەمو جومگەکانی دەسەڵاتداری و پۆستەکانی ئەم هەرێمەیان بەدەستەوەیە. گرنگ ئەوەیە کابینەی نوێ، بتوانێ کارنامەکەی جێبەجێ بکات، خەڵک سودمەندی سەرەکی بێت لە جێبەجێکردنی کارنامەکەدا لەهەمو ئاستێکدا. هەرێم بکەوێتە قۆناغێکی ترەوە کە دەسەڵاتەکانی حکومەت و پەرلەمان و دادوەری دوربن لە کاریگەری و هەژمونی حیزب. خاڵێکی گرنگ لە رێکەوتنی گۆڕان و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆهەم بریتیە لە ئیجبارکردنی لایەنە سیاسییەکان کە دژی دو ئیدارەیی بوەستنەوەو "حکومەت و هەمو لایەنە سیاسییەکان پابەندبن بە یەکپارچەیی و یەکگرتویی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و کاربکەن بۆ رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان".
دوێنێ و ئەمڕۆ: دژیەکیی هەڵوێستی حیزبەکان لە پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم كەمال چۆمانی - کە سەرۆکایەتیی هەرێم دامەزرا و مەسعود بارزانی بو بە سەرۆکی هەرێم، یەکێک لە کێشەکانی پارتیی و یەکێتیی ئەوە بو پارتیی داوایدەکرد نابێت سەرۆک هیچ جێگرێکی هەبێت. وابزانم بەرپرسێکی حیزبی شیوعیی بو گوتبوی: "بیستومە تەنها خوا جێگری نییە." - ئێستا پارتیی و یەکێتیی پێکەوە داوادەکەن سەرۆک نەک هەر جێگرێکی هەبێت، بەڵکو دو جێگری هەبن. ئەمە لە کاتێکدا دەرکەوت نەبونی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم هیچ كێشەیەک دروستناکات لە هەرێمی کوردستاندا، چ پێویست دەکات جێگرێکی دیکەی بۆ زیاد بکرێت. - گۆڕان دەیگوت هەموارکردنەوەی قانونی سەرۆکایەتیی هەرێم و سنوردارکردنی دەستەڵاتەکانی سەرۆک، کەچی ئێستا دەیانەوێت سەرۆکی هەرێم و جێگرەکەی دەستەڵاتەکانیان سنوردار نەبن چونکە خۆیان جێگرێکی سەرۆکی هەرێمیان هەیە. - ئەندام پارلەمانێکی یەکگرتو داوادەکات دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم هەر نەمێنێت، کەچی یەکگرتوی بادینان ئەو حیزبە بو قبوڵی نەبو قانونی سەرۆکایەتیی هەرێم هەمواربکرێتەوە. - سەرۆکایەتیی هەرێم لە دامەزراندنیەوە دامەزراوەیەک بوە بۆ رازییکردن و مامەڵەکردنی سیاسیی و پۆست. جەلال تاڵەبانی پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرت، دەبوایە لە بەرانبەردا پۆستێکیش هەبوایە بۆ مەسعود بارزانیی. ئەو میراتی دابەشکاریی و مامەڵەکارییە بەو دامەزراوەیەوە هەر ماوە و هەریش دەمێنێت، هەرگیزیش نابێتە دامەزراوەیەکی نیشتیمانیی چونکە ئامانج لێی پێشخستنی حوکمڕانیی و حوکمی قانون و پێشخستنی دیموکراسیی نییە، بەڵکو ئامانج لەو دامەزراوەیە ئەو مامەڵەکارییەیە کە باسمکرد. ئەگەر ململانێی نێچیرڤان بارزانیی و مەسڕوڕ بارزانیی نەبوایە، پارتیی زۆر لای ئاسایی بو ئەو دامەزراوەیە هەر نەمێنێت دوای مەسعود بارزانیی، بەڵام دەبوایە پۆستێک هەبێت بۆ نێچیرڤان بارزانیی. - سەرۆکی ئەمریکا یەک جێگری هەیە، تێناگەم سەرۆکی هەرێم بۆ دو جێگری هەبن؟ - گۆڕان و یەکێتیی پێیان وایە ئەگەر جێگری سەرۆکی هەرێم ببن دەستەڵاتیان دەبێت، ئەوانە خەون دەبینن، سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانییە. لە سەروی سەرۆکی هەرێمیش پارتی دامەزراوەی "بارەگای بارزانیی" قیت کردۆتەوە و دەیانەوێت نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان و تەنانەت پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بکەن، کەچی گۆڕان و یەکێتیی شەڕیانە لەسەر پۆستێک کە وەرگرتن و وەرنەگرتنی شتێکی ئەوتۆ ناگۆڕیت. - لە ماوەی داهاتو، لای کەم من وای دەبینم، پارتیی چۆن داوای کۆمیتەیەکی سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەکات و مەسعود بارزانیی دەبێتە سەرۆکی ئەو کۆمیتەیە. نێچیرڤان بارزانییش ناتوانێت ئەو کۆمیتەیە سنوردار بکات. ئەوە هەنگاوی یەکەمی مەسڕوڕ بارزانییش دەبێت بۆ ئەوەی دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم کەمبکاتەوە و پەراوێزی بخات چونکە مەسڕوڕ بارزانیی لە پەیوەندییە فراوانەکانی نێچیرڤان بارزانیی دەترسێت.
چیا عەباس ئارام ئەحمەد لە ناوەختدا و دوای دو ساڵ گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە و بە وتەی خۆی نمای کوری کاک نەوشیروان بۆی ناردوە، بە لێکدانەوەی ئارام ئەحمەد مەبەستی قسەکانی کاک نەوشیروان لە ڤیدیۆکەدا هاورێکانیەتی لە گۆڕان، بۆ ئەو مەبەستە رونکردنەوەیەکی دەرباری ڤیدیۆکە بڵاوکردۆتەوە تا قەناعەت بە خەڵک بهێنێت کە کاک نەوشیروان لە هاورێکانی گۆڕانی زۆر دڵگرانە. لێرەدا ئەو مافە بە خۆم نادەم بە مزاج لێکدانەوە بۆ قسەکانی کاک نەوشیروان بکەم و بۆ مەرامی تایبەت بەکاریان بهێنم، نما هەڵەیەکی گەورەی کردوە کاتێک قسە و باس و لێدوانە تایبەتەکانی باوکی بە ڤیدیۆ بەملاو و ئەولادا بڵاودەکاتەوە و وەک دانەوێڵە بۆ دۆست و نەیار رۆیان دەکات. بێگومان تۆمارکردنی ئەو روداوە بە ڤیدیۆ بەبێ رەزامەندی کاک نەوشیروان نەبوە، نازانم شتی لێ دەرهێنراوە یاخود نا، بەڵام بێگومان مەبەست لێی پەیامێکە کە بۆ دەرەوەی گۆڕان بو، پرسیارێکی بەجێ ئەوەیە بۆ کاتی خۆی بڵاونەکراوەتەوە و نزیکەی دو ساڵ دوای مردنی کرا؟ بۆ خۆم بۆ ماوەی مانگێک تا کۆتایی مانگی ٢٠١٦ لای کاک نەوشیروان بوم لە ماڵەکەی لە لەندەن، لەو ماوەیەدا چەندین روداوی گرنگی وهەستیار لە کوردستان رویاندا، هاوکاتیش پەیتا پەیتا لە بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی و سەنتەری بریار سەردانیان دەکرد. بەوردی خواستەکانی میوانەکان و خۆی بۆ بەندە و چەندین هەڵسوراوی گۆڕان کە سەردانیان دەکر دەگێرایەوە. من ناڵێم کاک نەوشیروان گلەیی و رەخنەی لە بەشێک لە هاورێکانی لە گۆڕان نەبوە، بەڵام لە سەر هەق بوە و هەڵسەنگاندنەکانی خۆشی بەوپەری رێزەوە بۆ هاورێکانی دەربریوە، لە خەسڵەت و هیمای ئەودا نەبو رێگا بە هیچ کەسێک بدات ڤیدیۆی بگرێت و تۆماری باسکردنی نەک تەنها هاورێکانی بەڵکو نەیار و رکابەرەکانیشی بکات. شەوێک یەکێک لە ژمارە گەورەکانی پشت نەوەی نوێ لە کوردستانەوە هاتبو و سەردانی کرد، پاش زیاتر لە سەعاتێک دانیشتنی دو قۆڵی میوانەکە رۆیشت، لێم پرسی ئەوە کێ بو، گوتی ئەمە فڵانی کوری فڵانە و ئەمە وایە وایە، لە فزوڵیەتی خۆمەوە لێم پرسی چی لە جانابتان دەوێت، گوتی: لە بیرتە چەند رۆژێک لە مەوبەر ( پێویست بە ناوهێنان ناکات و کەسەکە لە ژیاندایە) کەسێکی زۆر نزیک لە سەنتەری بریار هات بۆ ئێرە و خۆشت دانیشتبوی، داوای لێکردم دوا هەوڵ بدەم باڵە ناکۆکەکانی ناو یەكیتی رێکبخەم و ئەوانیش رازین من براگەوەرەیان بم، هەر چۆن پێش ئەویش پەرلەمانتەرەکەی یەکێتیش کە هات بۆ ئێرە و نزیک لە لوتکەی سەنتەری بریار هەمان داوای لێکردم. لەدرێژەی باسکردنەکەدا گوتی: ئەوانە مەبەستیانە من بەکار بهێنن، ئەوان هەمو شتێکیان تێکداوە و هاوسەنگی هێزیان زۆر لاسەنگ کردوە و لاوازیشیان کردوین، پێشم وتون نە دەبمە برا گەورەی کەس و نە برا گەورەیی کەسیش قبوڵ دەکەم، خۆتان هۆکاری ئەو دۆخەن، هەر هەنگاوێک بنێن بۆ چاککردنی رەوشی خۆتان من پشتگیری دەکەم. دەرباری هاورێکانی لە گۆڕانیش چەند جارێک راستەوخۆ بە تەلەفۆن قسەی لە گەڵیان دەکرد، هەرچی لە ناخ و دڵیدا هەبو بە رێزەوە پێی دەگوتن. جارێک بەرپرسێکی باڵای گۆڕان لە کوردستانەوە بۆ پرسێکی تایبەت تەلەفۆنی بۆ کرد، لە کۆتایی قسەکردنەکەدا بە هاورێکەی گوت: ئێوە خۆتان چ بریارێک دەدەن من لە گەڵتانم. دو هەڵسواری گۆڕان لە دانیشتنەکە ئامادە بون، ئێستا لە مەکۆی سەرەکی کاردەکەن، شایەتن کە بە کاک نەوشیروانم گوت: پێم باشە بۆچونی خۆت لە سەر پرسەکان پێشوەخت بە هاورێکانت بڵێی تا بەرچاویان رون بێت چیت دەوێت، چونکە دوا بریار لای خۆتە. لە وەڵامدا گوتی پێم باشە هاورێکانم ئەوپەری سەرپشک بکەم لە بریاردان، من دورم لێیان زۆر شت هەیە ئەوان لە من باشتر لێیان بە ئاگان، بۆیە ئەوان چۆنیان بە باش زانی منیش هاورایان دەبم. کاک نەوشیروان بەو شێوازە مامەڵەی لە گەڵ هاورێ و دۆست و نەیار و رکابەرەکان کردوە، راشکاوانە و راستگۆیانە، نەک بە لەغز و وەک حەزورە، تا ئەم ئەو نان و پیازی پێوە بخۆن. چیا عەباس رۆتەردام: ١٠ی ئەپریڵی ٢٠١٩
ئارام سەعید لەڕوی ئەخلاقیەوە، پێویست ناکات گفتوگۆ بکەین لەسەر ئەوەی درۆ لە سیاسەتدا هەڵەیە یان نا، چونکە گفتوگۆی ناوێت، بەڵگە نەویستە.مێژووی سیاسەتکردن پڕە لە درۆی سیاسی، پێویستمان بەوەیە بەرگری لە دەستپاکی و راستگۆیی بکەین.بەلام ئایا سزا هەیە لەسەر درۆی سیاسیەکان؟ هەندێک دەڵێن لەسەر سندوقەکانی دەنگدان سزا دەدرێن، ئەمەش ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت، بۆ سەردەمی ئێستا و لە سایەی سۆشیال میدیا و ئەو هەموو درۆیەی گشتاندنی بۆ دەکرێت تا فریای راستکردنەوەی دەکەویت درۆکە چۆتە ناوخەڵکە و ژمارەیەکی زۆر بڕوای پێکردوە، چونکە زۆر بەخێراتر لە راستی بڵاو دەبێتەوەو خەلک بروای پێدەکات. لە ئەنجامی ئەو هەموو درۆیە ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران بڕوایان بە پرۆسەی سیاسی و بەشداریکردن نامێنێت. کە متمانەش نەما دیموکراسی دەخاتە بەردەم مەترسیەکی گەورە و لاوازی دەکات. رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی دەڵێت" هاوڵاتیان کەسیان لە نزیکەوە سەرۆک نابینن، تەنها لە ڕێگەی راگەیاندنەوە نەبێت، بۆیە ئەرکی راگەیاندنی ئازادە درۆکانیان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات و دوای چیرۆکەکانیان بکەوێت" بەڵام ئەوکاتەی رۆژنامەگەری ئازاد نامێنێت ئەو دەسەلاتەی دیکتاتۆر زیاد دەکات و بە ئارەزوی خۆی نەیارانی دەستگیردەکات و ئازاریان دەدات.بۆیە پاراستنی دیموکراسی بێ بونیی رۆژنامەگەری ئازاد کارێکی ئەستەمە، ئەوکات وەک محەمەد مورد ئیلدان دەڵی" سیاسیەکان بە دیواری بەرزی درۆ چواردەورت دەگرن، ئەبێت بزانیت راستیەکان لەودیو دیوارەکانەوەن و بەبی بونیی راستیەکانیش ئازاد بوون کارێکی ئەستەمە" دەنگدەران، هاوڵاتیان ئەگەر دڵنیا بن لەوەی سیاسیەک درۆ ئەکات دەنگی پێنادەن، بەڵام کەی ئەو درۆیە ئاشکرا دەبێت؟ ئەوکاتەی رۆژنامەنوسی ئازاد و کۆمەڵی مەدەنی و نوخبەی روناکبیر خەڵک ئاگادار دەکەنەوەو گرنگە ئەو هاوسەنگیە هەبێت کە هەم ئازادی رۆژنامەگەری هەبێت، هەم گوێیان لێ بگیرێت.
سەردار عەزیز بیر و کردەی ئۆپۆزسیون بوون لە دونیادا نوێیە و لە کوردستاندا هەر زۆر نوێیە. لەم نوسینەدا دەمەوێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە، ئایا ئۆپۆزسیون پاش دەیەیەک لە تەمەنی لە کوردستان بەرەو کوێ دەڕوات؟ بەڵام پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە بە پێویستی دەزانم پرسی ئۆپۆزسیون بوون لە ئاستی فیکری و سیاسیدا بوروژێنم. سەرەتا دەپرسین، بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیون هەبێت؛ دەبێت چی هەبێت، ئەو بنەمایانە چین کە ئۆپۆزسیون بوون پێویستیەتی بۆ ئەوەی فەراهەم بێت، بتوانێت بە ئەرکی ئۆپۆزسیون بوونی هەستێت؟ ئێمە کاتێک دەڵێین ئۆپۆزسیون، چی دەڵێین؟ ئۆپۆزسیون بە کورتی یانی بوونی جیاوازێکی دانپیانراو. بەم پێیە لە هەناو کایەی سیاسیدا خەڵکانێکی تر هەن، بە دەر لە پارتی یان پارتەکانی دەسەڵات، خۆیان ڕێکدەخەن، لە هەناو کایەی سیاسیدا، بۆ ئەوەی وەک، رکەبەرێک، نەیارێک، جیاوازێک، موخالیفێک، بە کارەکانیان هەستن. بۆ ئەوەی باشتر لە ئەم دۆخە تێبگەین، دەبێت بپرسین بۆچی جیاواز بوونی هەیە؟ لێرەدا دەبێت قسە لە سەر کۆمەڵگا بکەین. کەواتە بوونی کۆمەڵگایەک، پێویستە بۆ هەبوونی کایەی سیاسی و پارتی سیاسی جیاواز. لەم ڕوانگەیەوە، کۆمەڵگا ئەو یەکەیەیە کە کۆمەڵێک جیاواز، لە سەر بنەمای هاوبەشیەکانیان لە گەڵ پێدانی بوار بە پراکتیزەکردنی جیاوازیەکانیان بەرجەستە دەبێت. ئەم بنەمایە لە کوردستاندا بە باشی بوونی نیە. ئایا کۆمەڵگای کوردی هاوبەش و جیاوازەکانی دیاریکردوە هەتا بە سیاسیان بکات. نەخێر. مەترسی ئەم پۆلێنەکردنە ئەوەیە کە سنور نامێنێت لە نێوان هاوبەش و جیاوازدا. ئەم دۆخە ئۆپۆزسیون لە رکەبەر و جیاوازەوە دەگۆرێت بۆ دوژمن. رەنگە ئەگەر لە ڕوانگەی مێژوییەوە لیی بنواڕین، دەتوانین بڵێین کۆمەڵگاکانی تریش بەم قۆناغەدا ڕۆشتوون. لە ساڵی ١٧٣٣ بۆ ماوەی ساڵێک بیرمەندی فەرەنسی ڤۆلتێر لە بەریتانیا دەبێت، کە دەتوانین بە لانکەی بیری هاتنە ئارای ئۆپۆزسیون بوون بیبینین. ڤۆلتێر دەڵێت، حیزب کۆمەڵگای کردوە بە دوو بەرەی دژ بەیەک. دیارە ئەمە دەتوانرێت بە شێوازی جیاواز لێی تێبگەین، یەکەم، ڤۆلتێری فەرەنسی ئاشنا نەبوو بە بیری لیبرالیزم، دووەم، وەها بیبینین کە رکەبەری وەک دوژمنایەتی دەرکەوتوە لە سەرەتادا، سێیەم، وەک فەرەنسیەک بە توانجەوە لە ئینگلیز دواوە. بەڵام هەرچۆنێک بێت، ئەم دیدی دوژمنایەتیە تەنها تایبەت نیە بە ڤۆلتێر، بەڵکو ئەوانی تریش جەختی لە سەر دەکەنەوە، نەک تەنها لە بەریتانیا، بەڵکو لە ئەمریکاش. ئەگەر دانپیانان بە جیاواز پێویست بێت بۆ بونی ئۆپۆزسیون، ئەوا دوو پرسی گرنگ دێتە ئاراوە: یەکەم، ئایا بۆچی جیاوازی هەیە و پێویستی بە دانپیانانە، دووەم، ئەو سیستەمە چیە کە دان بە جیاوازیدا دەنێت؟ کۆمەڵگا بۆئەوەی بتوانین پێی بڵێین کۆمەڵگا ئەوا دەبێت دان بەوەدا بنێین کە هەرگیز ناتوانرێت بە یەک جۆر و یەک شێواز و یەک مۆدێل رێکبخرێت. خەڵک نیشتەجێی شوێنی جیاوازن، تەمەنی جیاوازیان هەیە، جێندەریان جیاوازە، جۆری کار و پێداویستیان جیاوازە، هەروەها لە ڕووی خواست و ئارەوزوو و داهاتەوە جیاوازن. ئەمە ئەگەر جیاوازییە باوەڕی و بەهایی و ئەخلاقیەکان باس نەکەین. بەڵام تەنها لە بەر بوونی جیاواز لە کۆمەڵگادا ئۆپۆزسیون بوونی نیە. بەڵکو بۆ ئەوەی کاری حوکمداری بەباشی بەڕێوە بچێت، دەبێت حوکمدار چاودێرێکی هەبێت، هەتا حوکمدار بیری نەچێت کە ئەو لە بڕی خەڵكێک حوکم دەکات کە مەرج نیە هەمویان ئەویان قبوڵ بێت. ئەمە بەزیندو راگرتنی سروشتی کۆمەڵگایە لە میانەی حوکمڕانیدا. بۆیە دەبێت حیزبی سیاسی هەمیشە وەها لە شوناسی خۆی بنواڕێت کە حیزبی بەشێک لە کۆمەڵگایە. ئەم جۆرە ڕوانینە هاوکارە بۆئەوەی دیدی خاوەندارێتی و گشتگیری باڵادەست نەبێت. بەم پێیە ئۆپۆزسیون، ئۆپۆزسیون بوونە بۆ چۆنێتی حوکمداری، لە هەناو کایەی سیستەمی سیاسیدا. ئەم تێگەیشتنە بەباشی نەڕسکاوە لە کوردستان. ئەو سیستەمەی کە دەتوانێت ئەمە فەراهەم بکات لیبرالیزمە. هەموو سیستەمەکانی تر رێگرن لە بوونی ئۆپۆزسیون، تەنانەت ئۆپۆزسیون بە دوژمن و مەترسی و کافر لە قەڵەم ئەدەن. ئەمە وەها دەکات کە بنەمای ئۆپۆزسیون بوون بریتی بێت لە رێژەیی و سنگفراوانی و خۆ بە خاوەن نەبینینی سیستەم. بەم پێیە بوونی ئۆپۆزسیون تەنها بریتی نیە لە بوونی هێزێکی جیاواز یان چەند هێزێکی جیاواز بەڵکو بریتیە لە جۆرێکی تایبەت لە سیستەمی سیاسی کە بوار بە ئۆپۆزسیون بوون دەدات. بەڵام لە کوردستان وناوچەکەدا کۆمەڵگا بە مانا مۆدرێنەکەی بوونی نیە، لیبرالیزم بوونی نیە، ئایدیالۆجیە زاڵەکان بریتین لە ئایدەلۆجیای گشتگیری تۆتالیتاری، سیستەمی حوکمرانی وەها دوراوە کە تەنها بە بەری چەند کەسێک دەکات. ئەمە هەموی بەلایەک و قەیرانی ئەکتەری ئۆپۆزسیون بوون یان ئەکتەری حوکمکەر کە حیزبە بە لایەکی تر. حیزب لە دونیادا لە قەیراندایە. لە هەشتاکانەوە حیزبی سیاسی لە خەڵک دوور دەکەوێتەوە، هەموو حیزبەکان بە هۆکاری تاکبوون و جیهانگیری وەک یەکیان لێدێت. بەڵام لە وەڵامی ئەمەدا خەڵک سەرهەڵئەدات وەک هێزێکی دژ، کە لە مۆدێلی توندڕەوی و فاشیزمدا دەردەکەوێت. لە کوردستان حیزبی سیاسی ئەکتەرێکی تەواو جیاوازە و مێژووی تایبەتی هەیە. ئەگەر پارتی ئۆپۆزسیون لە شەستەکانی سەدەی رابوردوەوە دەبیتە دیاردەیەکی جیهانی ئەوا تەمەنی ئۆپۆزسیون بوون لە کوردستان بە فیعلی تەنها یەک دەیەیە. بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیون هەبێت دەبێت حیزب بونێکی جیاوازی هەبێت، پەیوەندی لە گەڵ چەک و خەڵک و ساماندا جودابێت. بەڵام ئەگەر سود لە ئەدەبیاتی سیاسی یان زانستی سیاسی کە بۆخۆی ئەدەبیاتێکی ئەمریکیە، وەربگرین ئەوا حیزبی کوردی دەتوانین بیکەین بە دوو جۆرەوە، حیزبی شەڕ، ئەو پارتە سیاسیانەی کە توانای سودبینینیان هەیە لە شەڕ وەک دیاردەیەکی فرە ئاستی ئاڵۆز، لە گەڵ پارتی سیاسی شار، یان جەماوەری. ئەم دوو مۆدێلە پێویستی بە کاری فیکری زیاترە. بەڵام هەردوو لە جۆرێک لە پەیوەندیدان، کە لە ئەنجامدا ئێمە بە جۆرێک لە جۆرەکان بەرەو مۆدێلی پارتی سیاسی کاچ-ئۆڵ catch all دەڕۆن ئەو چەمکەی کە بیرمەندی ئەڵمانی ئەمریکی ئۆتۆ کریشهایمەر دایتاشی. ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکیشت، پرۆژەی شەش مانگی داهاتووم تیوریزەکردنی ئۆپۆزسیونە لە کوردستان لە توێی کتێبێکدا، بۆیە دێمەوە سەر ئەم پرسە.
عەدنان زێباری ئەگەر ئەم چەند لاپەرەک مێژوا حکومەتا بەعس هەڵبدەین دێ بینی زوور لاپەرێن رەش هاتینە تومارکرن دژی گەل و ئولێن جودا ، ڤی رژێمێ رێک نەددا ژ بلی حزبا بەعس کەسێ دی هەبیت ، کەسەک دیڤچویێن رێباز و پروگرامێ بەعس نەبا توندی دژی وان کەسا دراوستیا ، رەخنە رژێما بەعس نەدهات قەبیل کرن ، ئانکو دشێین بێژین سیاسەتا بەعس ئەو بی هەر کەس دگەل وان دوستە یێ دگەل وان نە دوژمنە پرسیار ئەوە بو ئەمریکا و هەڤپەیمانێن وێ پشتی ڤان هەمی تاوانێن رژێما بەعس دکری دژی گەلێ عێراق تایبەت کوردا سنورەک بو نەدانا ، دەمێ ئەنفالێن دژی کوردا و کیمیابارانکرنا هەلەبچە جیهان بێ دەنگی نیشان دا ، سەروکێ ئەمریکا جورج بوشی باب گوت کێشەکا نافخویە! ، شەرێ سەدامی دگەل ئێران و دیڤ دا دگەل کوێت هەمان دەم دا سەرهەڵدانێن خوارێیا عێراق و گەلێ کورد دژی سەدام ساڵا1991 رژێما بەعس هەر ما و نەهات ناڤبرن . پرسیار ئەوە بۆ بریار هات دان ساڵا2003 رژێما بەعس ب شەر ناڤببەن ، وی دەمی ئەڤ رژێمە حەتا ئاستەکێ نەرمتر بوو بەرێ و چ تاوانێن مەزن نەهاتبوون ئەنجام دان ، ب هەر حال زووربەیا عێراقیا ب گشتی و وەڵاتێن دەوروبەر ڤێ بریارێ پێ خوش بوو چونکی تاوانێن رابردوو دلێ خەلکی رەش کر بوو ، خەلکێ عێراقێ هیڤی بوون کە پشتی روخاندنا رژێما بەعس ئێدی دێ کەڤن ناڤا نازو نیعمەتان دا ، هەر تشت دێ باشتر بیت ، تشتەک نامینت ناڤێ دیکتاتوریەت و نەدادپەروەریێ ، ئازادی رادەربرین دێ گەهیت لوتکێ ، رەوشا ئیمناهیێ دێ باشتر بیت ، بەلێ پشتی روخاندنا رژێما بەعس ئەڤ هزرە هەمی بینە خەون ، سەدان هزار کەسان ئەڤ خەونە دگەل خو برنە ناڤا گوری دا ، پشتی ساڵا 2003 روژەکا رەش سەر عێراقێ هات خارێ تایبەت بوو سنان ، هەر روژ جەرگێ مالباتەکێ دسوت ، هەر کولانەکی تازیەک هەبوو ، روندکێن خەلکی وەکی کانی هشک نەبوون ، چاروکێن رەش پر ببون ناڤا سیکێ ، هەر روژ خەلک سەر جادەیان ب دراندانە دهاتن کوشتن ، ب جورەکێ مروڤ چ بهایەک نەما ، مەسەلا ئاڤەدانی و خزمەتگوزاری سەرەرای بودجەکی مەزن بەلێ هەمی دچیت خزمەتا کەسانەکێ دا ، عێراق دنالیت پێشکەشکرنا خزمەتگوزاریێن دەست پێکی ، عێراق ئێکە ژ دەه وەڵاتێن پاشکەفتی و زوورترین هەژار و بێ کار تێدا هەنە ، ئەڤە هەر هەمی ئەنجامێ ڤی شەری بوون ، هەڤپەیمانا نەشیا رەوشا خەلکی باش بکەن و بەلکی خرابتر بەرێ ، هەر دیسان نەشیا حکومرانێن باش دانێت بەلکی ب تنێ گوهرینا سەروچاڤێن دیکتاتورەکێ بوو ، پشتی ڤێ بیە لافاوا دیکتاتورا . هەر ئەنجامێن ڤێ رەوشا عێراق بیە ئەگەر رێکخراوا داعش ب ساناهی ڤان دەڤەرێن عێراق کونترول بکەت ، ئێک ژ وان ئەگەرا خەلکەک پەیوەندی دگەل ڤێ رێکخراوا تیروری بکەت ژ بەر ڤان نەهامەتیا بی کە تیشی خەلک ببوو چونکی خەلک گەهشت بیە لوتکا بێزاریێ وێ رەوشا عێراقێ . هەر چەند ئەم دشێین بێژین بو کوردان پشی شەرێ ئەمریکا و عێراق تا ئاستەکێ زوور باش بوو چونکی کورد خودان پێگەهەکێ هێز دەرکەفتن عێراقێ ، دەڤەرێن کوردا تا ئاستەکێ باش بەرەڤ پێشچون خو دیت ، هەرێما کوردستان مەترسیا درندەکێ خلاس بوو ، لێ ناهێت ڤەشارتن وەکی پێتڤی نیە بەلێ دشێین بێژین عێراقێ باشترین . ئەگەر 9 نیسان رزگارکرنا عێراقێ بیت ، خەلک نەفرەتا ڤان جورە رزگارکرنا دکەن چونکی تەمو و مژەکێ سەر عیراقێ دا گرتیە ، روژ ب روژ عێراق بەرەڤ پاشڤە دچیت ، عێراق بەرەڤ خرابونە نە ئاڤابوون ، عێراقێ چ سیادە و سەنگ نەمایە دەڤەرێ هەر دەما وەڵاتەکێ بڤێت دێ هێت ناڤا خاکا عێراقێ ، جورەکێ نوکە عێراق کریە گورەپانەک بو بەرژوەندیێن خو ، دشێین بێژین عێراق هاتیە داگیرکرن ، لایەکێ دی هێزێن سیاسیێن عێراقێ فەرمان ئاغایێن خوە وەردگرن خودان بریار نینە.
د.کامەران مەنتک رۆژئاوای ئاسیاو به تایبهتیش رۆژههڵاتی ناوهڕاست لهگۆڕانكاریهكی زۆر خێراو مهترسیداردایه، ئهوهی چاودێری رووداوهكان بكات به ئاسانی ههست به بهرزبوونهوهی ئاستی گرژییهكان دهكات، دوای نهمانی ، یاخود لاوازكردنی داعش، ناوچهكه بهرهو تهقینهوهیهكی تر دهچێت، هێزی ههموو لایهنه جیهانییهكان لهم ناوچهیه وا كۆدهكرێتهوه. ههڕهشهكانی ئهمریكا ترسنۆكی ئهو وڵاته له جێبهجێكردنی ستراتیژییهته جیهانیهكهی، دهرفهتێكی گهورهی به هاوپهیمانیهتی سێلایهنه(روسیا و توركیاو ئێران) داوه بۆ ئهوهی زیاتر لهیهكتر نزیك ببنهوه. له كۆتایی (2018) توركیا نهخشه رێگای منبجی لهگهڵ ئهمریكیهكان مۆركرد، كه دهبوایه كورد، راستتر هیزهكانی پهیهده لهو منبج و دواتریش رۆژههڵاتی فورات)، واته رۆژئاوای كوردستان بكرێته دهرهوه، بهڵام تا ئێستا سهرباری بهڵێنهكان ئهمریكا ئهو نهخشهیه رێگایهی بهدڵی توركیا جێبهجێ نهكردووه! بۆیه توركیا پهنای بۆ روسیا بردووه بۆ جێبهجێكردنی ئهو نهخشه ریگایهو لێدانی ئهزموونی رۆژئاوای كوردستان. كه ئهردۆگان دهیههویت بیكاته ئامڕازێك بۆ ئهوهی كێشهكانی ناوخۆی توركیای پێ بهرێته دهرهوه!. كهواته توركیا بهدهست قهیرانی ناوهخۆی گهورهو قهیرانی دهرهوه دهناڵێنێت، هیچ بهدهست ئهمریكاو رۆژئاوا نهماوه جگه لهگهڕاندنهوهی هیزه ئهنتی ئیسلامییهكان، واته ئهو هیزانهی له رۆژئاواوه نزیكن، بۆ نمونه وهك (جهههبه)، كه لهدوای جهنگی دووهمهوه هاوپهیمانی سهرهكی ئهمریكا بووه، ئهمهش ئهگهری نزیك بونهوهی كودهتایهكی تر له توركیا زیاتر دهكات!. بۆخۆدوورخستنهوه لهمه، توركیا دهشێت سهرۆرۆییهك ئهنجامبداو به پشت بهستن به روسیا(ئهدلب بهرامبهر منبج و رۆژئاوای فورات) واته رۆژئاوای كوردستان ئالوگۆڕی پێبكرێت! ئهمهش واتای جهنگێكی تر لهناوچهكه، كه ئهگهر دهستپێێكی دیاربێت ئهوا كۆتاییهكهی دیارنییه! تهنانهت زۆر ئاڵۆزو مهترسیداره! ئهوهی دۆخهكه ئاڵۆزتر دهكات، روسیا پاڵپشتی ئێرانیش دهكات، یاخود ئێران بهكاردههێنێت بۆ فراوانكردنی بهرهی شهری دژ به ئهمریكا لهعێراق!، ئهمهش بێگومان سهرباری شهڕه ههرێمیهكه، دهبێته هۆی شهڕو بهیهكدادانی ناوهخۆش لهعێراق، هیزه شیعییهكان پاڵپشتی ئێران دهكهن و بهشێك لهكوردو سوننهش پاڵپشتی توركیا دهكهن، بهمهش بهرهیهكی تر دژ به رۆژئاوای كوردستان له زۆنی زهردو ناوچه سوننهكانی عێراق دهكرێتهوه. به لایهنی كهم ئهگهری ئهوه دهكرێت توركیا بۆ ئابڵووقهدان و لێدانی رۆژئاوا، ئهو بهرهیهش بهكاربێنیت، ههرچۆنێك بێت وهك ئاماژهم پێكرد، گۆڕانكارییهكان خیراتربووینهوه ئاڕاستهیهكی مهترسیداری تریان گرتۆته بهر، ئهوهی جێگای داخه له باشوری كوردستان لهو قۆناغه ههستیارهدا، بنهماله سیاسیهكانی كوردستان گفتوگۆ لهسهر ئهوه دهكهن هێلكه له جوجهڵهیه یاخود جووجهڵه له هێڵكهیه!!!
محەمەد گردش لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا ، ئەم شتەی ناوی لەخۆی ناوە حکومەتی هەرێم ( بەگشتی ) موچەخۆرانی فەرمانگەکانی هەرێمی خستبووە نێوان بەرداشی قانون و ئەخلاق و پاشەکەوتەوە . بەوپێیەی لەڕووی یاساییەوە ئەگەر فەرمانبەر پابەند نەبێ بە دەوام کردنەوە ( هەروەک وتەبێژی حکومەت دەیوت ) بە مەفصول حیسابە و لەو موچەیەش بێبەریی دەکرا ، وە کە موچەشیان پێ ئەدا ، بە چل یان پەنجا ڕۆژ جارێک چــارەکە موچەیەکیان ئەدا ، لەم کاتەشدا ئەگەر فەرمانبەر لەبەر کەم دەرامەتی دەوامی نەکردایە ئەوا بەرپرسیارێتی ئەخلاقیان دەخستە سەرشان ، گوایە حکومەت لەژێر باری قەرز و کەمیی داهات و شەڕی داعشدایەو ، فەرمانبەرەکانی پشتیوانی نین . هەرچەندە ( هەندێک ) لە پاڕلەمانتارە بەویژدانەکان هاواریان دەکرد کە ئەمە سیستەمی ستەمە نەک پاشەکەوت ، چونکە داهات بەشی موچەی تەواو هەیە ، نەک هەرئەوە بەڵکو بەهۆی شەڕی داعشەوە داهاتی حکومەت زیادی کردووە ، لەبەرئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە توانیویانە بە خوێنی خۆیان زۆر لەو خاکە کوردستانیانەی ژێردەسی داعش ڕزگار بکەن کە کێڵگەی نەوتین و بەوهۆیەشەوە نەوتێکی زۆرتر لەوەی هەرێم کەوتۆتە بەردەسی حکومەتی هەرێم . لەگەڵ ئەوەشدا مانگ لەدوای مانگ چارەکە موچەکەش دوائەکەوت و فەرمانبەری گیرخواردووش لەلایەک ئیشی دووەمی لەدەست داوە بەهۆی کەم بوونەوەی پارەوەو ، لەلایەکیش قەرزو قۆڵەو کرێ و قیست تەنگی پێ هەڵچنیوە . بەڵام هێشتا فەرمانگەکانی حکومەت کاریان تێدا دەکراو ، فەرمانبەران نەیانهێشتبوو کاری هاوڵاتیان و حکومەت پەکی بکەوێت . واتا مێـژوو دوبارە بووەوە ، هەمان ئەو موچەخۆرانەی کاتی خۆی حکومەتی بەعس نانبڕاوی کردن بەڵام بەدەنگێکی دلێر ئەیانووت : سەری بەرز بۆ موچە نەوی ناکەین ، هەرئەوان و نەوەکانیان ئەمجارەش پێیان لەجەرگی خۆیان نابوو ، قەرزیان دەکرد تا کرێی هاتۆچۆی ڕێگەی فەرمانگەکانیان دابین بکەن و بێنە سەرکارەکانیان ، ئەرکی قانونی و ئەخلاقی خۆیان بەجێ بهێنن . هەرچەندە فەرمانبەران بوونە هەڵگریی بارگەی خەمی میللەت و کۆڵەکەی ڕاگرتنی حکومەت ، بەڵام وادیارە ئەم ڕەنجەی خەڵکیش بە با چوو ، هەروەک چۆن خوێنی هەزاران پێشمەرگەو ، نیوەی خاکی کوردستان لەدەسچوو . بەڵام بۆ دەبێ تەنیا هاوڵاتی ئەرکی ئەخلاقیی بەجێ بهێنێ ، ئەی حکومەتی هەرێم هێج جۆرە ئەرکێکی ئەخلاقیی ناکەوێتە سەرشان ؟! یان ئەم حکومەتە هەمان هەربێنەکەی جارانە !!؟ ئێستاش دوای ئەوەی( بەهەرجۆرێک بێت ) موچە خەریکە ئاسایی ئەبێتەوە ، کەچی فەرمانبەران بێجگە لەو سێ بەرداشە کەوتوونەتە بەر هەڕشە و هەروەها add و remove یشەوە . داوای دەوامی ئاسایی و یاسایی دەکرێ ، بەڵام ئەمانە بەکام پێوەر ؟! بۆ ئەم چەن ساڵەی کە گوزەشت ، ئاسایی بوون و یاسایی بوونی پێوە دیاربوو بۆ موچەخۆران ؟! ئەوەتا ( بۆ نمونە) وەزیری تەندروستی بە بڕیاری ژمارە (٣٥٤٩ ) ی بەرواری ( ١٩ــ٣ــ٢٠١٩) داوایەکی وا دەگشتێنێ کە دەوام ئاسایی بکرێتەوە و سەعاتەکانی دەوام زیاد بکرێت ، کە ئەم جۆرە بڕیارانەش سەرئێشەو ئیحراجیەکی زۆری بۆ بەڕێوەبەرەکان دروسکردووە . وەک ئەوەی ( بۆ نمونە) بەڕێوەبەرێکی یەکێک لە نەخۆشخانە گەورەکانی سلێمانی کە تازە دەس بەکاربووە ، هەڵدسێ بە دانانی گروپێکی ڤایبەر بۆ نەخۆشخانەکە و کارمەندەکان دەبنە ئەندامی گروپەکە ، بەڵام سەیر لەوەدایە بەزمانێکی هەڕەش ئامێز لە مێسجێکدا ئەڵێ : یەک کەس لێرە موناقەشە نەکا ! لێرە ، مەبەستی گەوپەکەیە ، ئەو کارمەندانەش کە قسە و بۆچونەکانی بەدڵی خۆی نەبێ خێرا remove ئەکرێن لەگروپ ، ئاخر جەنابی بەڕێوەبەر ، خۆت ئەزانی شەبەکەی تەواصولی ئیجتیماعی بووەتە سەرئێشە بۆ زۆرێک لە پۆستدارەکان ، کە بەڕێزت تەحەمولی موناقەشەی ( لابدّ مِنهُ ) ناکەیت و ناتەوێ گوێ لەو کارمەندانەت بگری کە ساڵانێکە بە سکی خاڵیی و گیرفانی بەتاڵ دەوام ئەکەن ئیتر بۆ دەرگای فەزای ئازاد بەڕویاندا ئەکەیتەوە ؟! لەبەرئەوە ، ئەم حکومەتەی کە خودی خۆی نائاساییەوە لەدنیادا نمونەی نیە ، چۆن داوای شتی ئاسایی و یاسایی دەکات ، یان چۆن لەڕووی هەڵدێ بەرپرسیارێتی ئەخلاقی بخاتە سەرشانی موچەخۆرانی ؟! لەولاشەوە بەڕێوەبەرەکانی سەرپشک بکا بە هەڕەشەو گوڕەشە . موچە ئاسایی بکەنەوە با خەڵک ڕێی هات و نەهاتی ئیجە بگرێتەوە بەر ، چونکە هەر هیچ نەبێ لەوێ چارەنوس مەعلومە ، یان خنکان یان پەڕینەوە . بەڵام لەم ئەرزی خوایەی پێی دەوترێ هەرێم ، هیچ شتێ مەعلوم نیە نە قانون نە ئەخلاق نە پاشەکەوت نە بەرداشەکانی تر .
جوتیار عەبدولعەزیز ل دەستپێکێ دڤێت بزانین ئایە ل وەلاتێن پێشکەفتی د بوارێ ئابوریێ دا داهات و سامانێ وان چ ژ سەکتەر دهێت ؟ یا رون و ئاشکرایە کو ل وەلاتێن پێشکەفتی زوربەیا داهاتا وێ ژ بەرهەمێ نافخوو و هناردەکرنا بەرهەمی و پیشەسازی و گەشتوگوزار و باج ...هتد بیت رێژەکا کێما داهاتی ژ پەترولێ بێت بڤی شێوەی ئەو بخو چێکەرێن بەرهەمێ خونە و گرنگیا وان لسەر بەرهەمێن دەرڤە زورا کێمە و بڤی شێوەی کێم جارا دێ توشی گرانبونا بازاری و هەلاوسانێ بن و ئاسایشا خوراکی دێ یا بەقرار بیت. لەوما ئەگەر ئەم ئێکسەر گرێدەین ب عێراق و کوردستانێ ڤە دێ بینین جوداهیەکا مەزن هەیە و زێدەتر 90 ژ سەدێ داهات و سامانێ وەلاتی ژ پەترولێ دهێت و یا مەترسیدار ژی ئەوە ئەڤ وەلاتە خودانێن بەرهەمێن کێمن د بورێ کشتوکال و پیشەسازی دا و گرنگیا وان لسەر بەرهەمێن دەولەتێن دێ نە لەوما مەترسیەکا زور ڤان وەلاتان هەیە ژبەرکو هەر گورانکاریەکا ل وان وەلاتا چێدبیت ئەڤێن ئەم بەرهەمان ژێ دئینین دێ بیتە ئەگەر د ناڤخویا مەدا بهایێ کەل و پەلان گران بن . هەروەک ئەگەر تایبەت بکەین ب کوردستانێ ڤە دێ بینین زوربەیا پێتڤیێن مە ل وەلاتێن جیرانن ئەوژی تورکیا و ئیرانن ژبەرهندێ هەر لڤینەکا ل بازارێن تورکیا و ئیرانێ چێبیت ئێکسەر رەنگڤەدانا وێ لسەر مە هەیە و هەر ئاریشەکا ئابوری ژی ل ڤان دوو وەلاتا چێبیت ئەم ژی دبینە زەرەرمەندێن ڤێ ئاریشێ . گەلەک نموونە هەنە لێ ئەم گەلەک دیر ناچین ئەڤ گرانبونا بهایان لسەر چەند کەل و پەلەکێن خارنێ مینا(پیفاز ، پتات باجان) کو زێدەتر ئەم ژ ئیرانێ هاوردە دکەین لەوما ژبەر ئەو هەلاوسانا ل ئیرانێ چێبوی و گرانبونا بهایانە دبیتە رەنگڤەدانەکا نەرێنی لسەر کورستانێ کو دێ ئێکسەر بهایێن ڤان کەل و پەلێن دیارکری گران بیت ژبەر هەلاوسانا هاوردە ژ ئیرانێ (التچحم المستوردە) ئەڤەژی ژبەر نە پلانیا مەیە د بوارێ کشتوکالێ دا و پیتە نەدانا حکومەتێ یە بڤی کەرتی. مە باش زانی بوچ بهایێن کەل و پەلان گران بو لێ دڤێت بزانین ژی دێ چەوا ئەرزان بن ؟ ئێکەم پێنگاڤا حکومەتێ دڤێت راببیت ب پێشڤەبرنا کەرتێ کشتوکالێ ب رێکا هاریکرنا جوتیاری و دانا پارچە زەڤیان ژبو زێدەکرنا بەرهەمێ نافخوو و دانا وان ئامیرێن پێشکەفتی ئەڤێن بکارتینن بڤی بواری دا ژلایێ حکومەتێ ڤە و دانا قەرزا ب جوتیار داکو بشێن ب وی قەرزی روبەرەکێ زێدەتر ژ بەرهەمی تەرخان کەت بو کشتوکالێ دگەل چەندین رێکێن دی . پێتڤیە سەر حکومەتێ ڤێ بکەت چونکە یا گرێدایی ئاسایشا خوراکی یە تا ڤی کەرتی پێشنەئێخیت دێ هەمی دەما ئاسایشا خوراکی ل کوردستانێ د مەترسیێ دا بیت تا رادەکی ئەگەر ڤان دوو وەلاتێن مە بەحسکری دەرگەهـ لسەر مە گرتن یان هنارتنا چەند جورەکێن بەرهەمی قەدەغە کر ژبەر ئابورێ خو لڤێرێ یا زەرەرمەند بتنێ کوردستانە . لەوما دڤێت ب زیترین دەم حکومەت پێنگاڤا ئێکێ پاڤێژیت و و پاشی دەمێ حکومەتێ کەرتێ کشتوکالی پێشخست دڤێت کەرتێن دی ژی پێشبێخیت ژبو هندێ چ جارا ئابورێ مە لژێر کارتێکرن و فشارا چ وەلاتا نەبیت و ئێدی ئەم خودانێن ئابورێ خو بین . هەروەسا لدیڤ ڤێ قوناغە چارەسەریا مە بەحسکری پێتڤیە حکومەت تایبەت د کەرتێ کشتوکالێ دا دەمێ بەرهەمێ مەیێ کشتوکالێ زێدەبوو و پێتڤیێن مە پرکرن لڤێرێ پێتڤیە حکومەت نەهێلیت ئەڤ بەرهەمێ دکەت ژدەرڤەی وەلاتی بێتە ناڤ مەدا تا دەمێ وی بەرهەمی بمینیت قەدەغە بکەن داکو جوتیارێ مە زەرەرمەند نەبین و هەروەسا ژلایەکێ دیڤە دڤێت حکومەت چاڤدێریا بهایێن بەرهەمێ نافخوو بکەت داکو بهایێ وان گران نەبیت و هەردەم پشتەڤانێ ماددی و مەعنەویێ جوتیاری و خودان بەرهەمی بیت و ئاسانکاریان بو بکەت ..
هیوا سەید سەلیم چوار ساڵی ئارام درووشمی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بۆ دوایین هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان،ئاشكرایە كە هەر هێزێكی سیاسی ئازادە لە كاتی بانگەشەی هەلبژاردن چ درووشمێك بەرزدەكاتەوە، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە كە متمانەی خەڵكی بەدەست هێنا چەند كار بۆ پڕاكتیزەكردنی ئەو درووشمانەی دەكات و بەڵێنەكانی دەكات بە كردار. لە ئێستادا كە شەش مانگ بەسەر هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێدەپەڕێت، نەك هێشتا سەرو سۆراغی چوار ساڵە ئارامەكەمان نەبینیوە، بگرە هێشتان كابینەكەش دانەمەزراوە، لەگەڵ ئەوەشی كە خەلكی هەرێمی كوردستان تێكڕا لەگەل بەدیهێنانی ئەو درووشمەیە، ئەویش بۆ ئەوەی كە لەو ئارامیەدا كە ئیدیعای بۆ دەكرێت، تۆزێك ماندووبوونی نائارامی ساڵانی ڕابردووی بڕەوێتەوە. بەڵام تا كابینەی حكومەتی تازە ڕانەگەیەندرێت، هێشتا زوو دەبێت حوكم لەسەر ئەوە بدرێت كە ئایا چوار ساڵە ئارامەكە دەبینین یان هەمان ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو چەند بارە دەكەینەوە؟ خەڵك هێشتا بۆ ئەو پرسە بە گومانە، گومانەكانیش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە لە ڕابردوو بەلێنی بێ كرداری زۆر بینیوە. ئاشكرایە كە كابینەی تازە میراتگری قەیرانەكانی كابینەكانی پێش خۆیەتی، لە قەیرانی سیاسیەوە بگرە، كە خۆی لە لەدەستدانی متمانەی خەڵك بە پرۆسەی سیاسی، كێشەی نێوان لایەنە سیاسیەكان، ئاسەوارە خرابەكانی دوو ئیدارەی و قەیرانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەبینێتەوە. هەروەها كێشەی ئابووری و عەقلیەتی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان، دیوێكی تری قەیرانەكانی سیستەمی حوكمڕانی بووە لە چەند ساڵی ڕابردوو، كە پەتا هەرە زەقەكەی بریتی بووە لە نەبوونی دامەزراوەی لە حوكمڕانی و دەسەڵاتی حزبی و نەبوونی شەفافیەت لە داهات و سەرفیات و لەپاڵ ئەمانەشدا بەڕبڵاوی دیاردەی گەندەڵی لەسەرجەم جومگەكانی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان. ئەمانە بەشێكن لە گرفتەكانی بەردەم چوار ساڵی ئارام، ئەوانەی كە دەیانەوێت هەرێم بە چوار ساڵی ئارام گوزەر بكات دەبێت لە دەستپێكی هەر هەنگاوێكیاندا دان بنێن بەو قەیرانانە، پاشان كاری جدی بكەن بۆ نەهێشتنیان و دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی ئەم قەیرانانە. لەگەڵ ئەوەی كە درووشمی چوار ساڵی ئارام درووشمی پارتی دیموكراتی كوردستانە كە لە ئێستادا لە گفتوگۆیە لەگەڵ لایەنەكانی تر بۆ پێكهێنانی كابینەی تازە، بەڵام گەیشتن بەو خەونە تەنیا بە پارتی ناكرێت، بەڵگەش ئەو شەش مانگەیە كە بەسەر هەڵبژاردن تێپەڕیوە، بۆیە دەبێت لایەنەكانی بەشدار لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم باش شان بدەنە بەر ئەو بەرپرسیاریەتە و بەڵێنەكانیان بۆ خەڵكی بكەن بە كردار. بۆ ئەمەشیان پێویست دەكات لایەنەكانی بەشدار لە كابینەی تازە جەغت لە نووسینەوەی كارنامەیەكی ڕوون و ئاشكرا بكەنەوە كە هەموو ئەو خاڵانەی تێدابێت كە زامنی چوار ساڵی ئارام دەكەن، لە كارنامەكەدا میكانیزمی گونجاو بۆ پابەندبوون بەو كارنامەیە دابندرێت و لایەنەكانی تری دەرەوەی دەسەلاتیش كار بكەن بۆ چاودێری كردنی ئەو كارنامەیە وەك هێزی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان.
سەرتیپ جەوهەر جارێكی دیكە حكومەتێكی بنكەفراوان دروستدەكرێت. ژمارەیەك لایەن هەریەكە هەگبەیەكی پڕ ئەجێندای خۆیەوە دێتە پەرلەمان و حكومەت، هەیانە زنجیریەك مەرجی پێشوەختەی خستۆتە رێككەوتنی دوقۆڵی، هەیشیانە بەدوای هاوسەنگكردنەوەی دۆخی حوكمڕانیدا دەگەڕێت، هەیشە دەیەوێت لایەنەكان بەكاربێنێت بۆ بەردەوامیدان بەو بارە لاسەنگەی حوكمڕانی كوردستان. حكومەتی بنكە فراوان هەمیشە حكومەتی لەرزۆك بووە، كورد وتەنی شیوی زۆر كابان یان سوێرە یان كەم خوێیە، ئیدی هەریەكە دەیەوێت دەنگ و ئاوازی ئەو بەرزبێت. سەرەنجام ئەو بنكە فراوانییە لەبری قایمكردنی بناغەی حكومەت، گرفت دروستدەكات. بەدڵنیاییەوە پارتی پلانی هەیە بەمشێوەیەی ئێستای كە هەژمونی گەورەی بەسەر حوكمڕانیدا هەیە بەردەوام بێت و (میركوڕ) خۆیان بن، ئەوان خاوەنی بڕیاربن و هەر خۆیان پێشوازی لە وەفدان بكەن و هەر خۆیشیان رووی (واجیهەی) حكومەت بن، بۆیە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ناوخۆو پەیوەندییەكانیان نەدایە هیچ لایەنێك! كورد وتەنی هەروەكو پێشو لێ بخوڕن. یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەیەوێت ئەو دۆخە لاسەنگەی كەلەحوكمڕانیدا دروست بووە بەهۆی هەڵەو چاوپۆشین و دۆخی خراپی ناوخۆی حزب و سلێمانی، راستی بكاتەوەو وەك شەریكی حوكمڕانی دوبارە بگەڕێتەوە گۆڕەپان، بۆیە لەگفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتدا هەوڵیدا لەهەموو جومگەكان بونی هەبێت و داوای شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتیشی كرد بۆ سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان. بزوتنەوەی گۆڕانیش هیچ هێزو تونای لەبەرنەماوە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو زۆر ماندوو دەبێت. دەیەوێت وەك ساڵان بەپرۆژەی بەناو چاكسازییەوە بێتە حكومەت و دواتر بیكاتە دەستكەوت و لەپاشەڕۆژ بیفرۆشێتەوە، لەپەنای داواكردنی پۆست و ئیمتیاز لەكابینەی نوێ، بەدروشمی قەبەو دروشمی باشتركردنی حوكمڕانی چاوبەستمان بكات. بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كارێكی زۆرباش دەكات هەوڵدات ئەم لاسەنگییە راست بكاتەوە كە بەهۆی هەژمونی پارتی بەسەر حوكمڕانییەوە دروستبوە، بەڵام راستكردنەوەی لاسەنگی بەتەنها وەرگرتنی پۆست و بەشداریكردن لەجومگەكانی حوكمڕانیدا نابێت، بەڵكو بەبونی پلان و دانانی كەسانی شیاو و دڕ بۆ ئەو شوێنانە بەشێكی دەگەڕێتەوە. پێشتر یەكێتی لەزۆربەی جومگەكاندا بەشێوەیەك لەشێوەكان بەشداری هەبووە، بەڵام لاوازی كەسەكان یەكێك بووە لەهۆكارە هەرە سەرەكییەكانی دروستبونی هەژمونی لایەنی بەرامبەر. بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمجارەیان وەك ئەمساڵ سەرباری بارانی زۆر، بەڵام لەوەناچێت بەرهەمیان گەلەك بێت! ئەوان بەناوی بونی پلانی چاكسازیی و مەرجی پێشوەختەوە بانگەشە دەكەن، كەچی پلانەكانیان لەئێستاوە بەشێكی پوچەڵكراوەتەوە! ئەوان وتیان بەمەرجی چاككردنی موچەی خەڵك دێینە حكومەت، كەچی هێشتا حكومەتی نوێ ناوی لێنەهێنراوە موچەی تەواو گەڕایەوە بۆ فەرمانبەران! ئەمجارە وتیان پرۆژەی چاكسازیی موچەی خەڵكمان كردۆتە مەرجی بەشداریكردن، كەچی نازانن ئەو مەرجەی ئەوان لەبنەڕەتدا پوچەڵە، چونكە پرۆژەی چاككردنی موچەی فەرمانبەرو خانەنشینان لەخولی پێشوی پەرلەمان لەلایەن پارتی و یەكێتیەوە پێشكەشی پەرلەمانكراوەو ئەم خولە بەرلە گۆڕان دەیخەنەوە بەرنامەی كار، كەوایە گۆڕان شتێكی بۆ نامێنێتەوە! مەگەر شتێكی نوێ بخەنە روو.
لەتیف فاتیح فەرەج لە دنیادا مەڕجەع نیە بەو جۆرەی لێرە قسەو باس لە سەر مەڕجەع دەكرێت شتی وانیە ، نەتەوەكان و گەلەكان و وڵاتان سومبلیان هەیە ، سومبلی سیاسی لێ شتێكیان نیە ناوی مەڕجەع بێت ، بۆ ئەمەریكای لاتین چێ گیڤارا، بۆ باشوری ئەفریقیا نیڵسۆن ماندێللا، بۆ توركی توركیا كەمال ئەتاتورك ، بۆ میسر جەمال عەبدولناسر ،بۆ بەریتانیا چەرچڵ و بۆ فەڕەنسا دیگۆڵ و بەو جۆرە زۆربەی وڵاتان سومبلی خۆیان هەیە ، لێ ئەو سومبلەش لەلایەن هەموو گەلەوە ویستراو نیەو لای هەندێك بێزراوە ، ئەسڵەن مەڕجەع بۆ سیاسەت هەرنیەو قسەیەكی بێمانایە ، دەكرێت لە بواری ئاینیدا لەو بارەیەوە شتێ بگوترێت ، زیاتر بۆ بواری ئانینیش گونجاوە تا بواری سیاسی ، بۆ نمونە عەلی سیستانی ، كە ئێستا بەشێك لە شیعەكان و سیاسیەكانی شیعە وەك مەڕجەع سەیری دەكەن ، زیاتر پێگە ئاینیەكەیان لە بەر چاوە تا پێگەی سیاسی ، چونكە سیستانی لە سیاسەتا هیچ رۆڵێكی نیە ، هەڵبەت سیستانیش لای هەموو شیعەكان ویستراو نیە ، تەنانەت بەشێكی زۆرلە نەوەی نوێی شیعەكانی عیراق هەرنایانەوێت ، مەبەستم شیعە گەنجەكانە كە خەون و خولیای تریان هەیە لە بواری سیاسەت و داهاتوی سیاسی خۆیاندا . لە ئێرانیش خومەینی نەبووە مەڕجەعی هەموو ئێرانیەكان گەرچی خومەینی بەیەكەوە لە بواری ئاین و سیاسەتا هەنگاوی ناو وتارە ئاینیەكانی لە قوم بەر لەوەی دەربكرێت بۆ عیراق و دواتر فەڕەنسا گەواهی ئەو تێكەڵكردنەی دین و سیاسەت ئەدەن ، هەڵبەت ئەویش هەرگیز مەڕجەعی هەموو شیعەی ئێران ، یان هەموو ئێرانیان نەبوو ، ئەگەر لێكدانەوەیەك هەبێت بەوەی مەلا مستەفای بارزانی كاتی خۆی مەڕجەعی كورد بووە لە بواری سیاسیدا ئەوەش دیارە هەڵەو كێماسی خۆی هەیە ، بارزانی لە باشوری كوردستانیش نەبووە مەڕجەعی هەموو كورد ، گەرچی سۆرانیەكان و كەسایەتیە دیارەكانی سۆران هەموو پشتگیریەكی ئەویان كرد ، كە باس لە سۆرانی و كەسایەتی دیاری سۆرانی دەكرێت لە پێشی هەموویانەوە ناوی برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی دێت ،گەرچی هەرگیز بارزانی متمانەی پێنەكردن ،یان لانی كەم لەبەر كوڕەكانی خۆی هەمیشە ئەوان و هەموو سۆرانیەكانیشی دەبوغزاند ،لە گەڵ ئەوەشدا مەلا مستەفاو رۆژگاری مەلا مستەفاو پێگەی مەلا مستەفا جیاواز تر بوو لە ئێستا . ئەوانەی قسە لە بە مەڕجەع بوونی مەسعود بارزانی دەكەن خۆیان لە بارو دۆخی كوردەكانی باكورو رۆژهەڵات و رۆژئاوا نەبان دەكەن ، هەروەك چۆن خۆیان لەوەش دەبوێرن كە بارزانی بە هەموو تەقەلای یەكێتی و خودی مام جەلالیش ئەو دەم توانیتی لەرێژەی دەنگدەران نزیكەی 69%ی دەنگە كان بێنێت ، هەر وەها بارزانی تا ئێستا لە بەرانبەر ئەو كێماسیانەی لە ساڵی 1991ەوە ڕوودەدەن لانی كەم نەیتوانیوە لاپەڕەیەكی نوێ لە تەك ئەوانی تردا هەڵبداتەوە ،لە گەڵ پەكەكەو پەیەدەو كوردانی رۆژئاواو باكور، تەنانەت لە گەڵ خەڵكی سلێمانی و گەرمیان و كەركوك لە باشوری كوردستان نەیتوانیوە زەمینەی لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە بڕەخسێنێت ، من پێشتریش دەیان جار نووسیومە بارزانی لە ماوەی 13ساڵ سەرۆكایەتی هەرێمدا نەیتوانی كۆكەرەوەو چەتری هەموو خەڵكی باشوری كوردستان بێت ، ئێستا ئەوانەی كە باسی مەڕجەعبوونی دەكەن چاویان لە هەموو ئەو ڕاستیانە دەنوقێنن و لاسای حوشتر ملدەكەنە وە . بارزانی لە بارو دۆخێكی وەك بارو دۆخی ئێستادا ناتوانێت ببێتە مەڕجەعی سیاسی خەڵكی كوردستان ، با لە ناو حزبەكانی دیكەشدا كە سانی بە هێزو خاوەن بڕیارو كارەكتەری نێودەوڵەتی ناسراو لە ئێستادا بوونیان نەبێت ، ناتوانێ لە بەر ئەوەی كۆمەڵی كوردەواری لە باشوری جگە لەوەی جیاوازیەكان و نادادیەكان دەبینن ، ئەوەش دەزانن كە بارزانی بەردەوام زەمینەی ئەوە خۆش دەكات كە كوڕو نەوەكانی خۆی لە لوتكەدا بن نەك كەسی تر ، ئەوەش پێچەوانەی دیموكراتیەت و دەستو دەستكردنی دەسەڵاتە . بۆیە زۆر ئەستەمە بارزانی ببێتە مەڕجەعی سیاسی هەمووخەڵكی كوردستانی باشور .
رێبوار کەریم وەلی (1) ئەگەرچی لە دوایین ساڵەكانی تەمەنی سیاسیی تاڵەبانی (پێش نەخۆشكەوتنەكەی) كێشە و ئاستەنگەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بە تەلەفۆنێكی نێوان بارزانی و تاڵەبانی چارەسەر نەدەبوو، بەڵام لانیكەم دوا بڕیار هەر لای خۆیان بوو. لە شەش مانگی رابردوودا، یەكێتی و پارتی پتر لەوەی شەڕی ئیرادەی یەكتری بكەن، شەڕی سەرخستنی ئیرادەی ناوخۆیی خۆشیان كردووە و هەر گەڕێكی دانوستاندن بە تیمێكی جیاواز رووبەڕووی یەكتری بوونەتەوە. هەر بۆیەشە بەشی زۆری كۆبوونەوەكان بێ ئەنجام بوون. سەرباری ئەوەی كە هەردوولا پێداگر بوون لەسەر ئەوەی بەبێ یەكتری حكومەتێكی سەرتاسەری دروست ناكرێت، بەڵام دیسانیش (بە تایبەتیش لەناو یەكێتی) داواكاریی جیاجیای باڵەكان بە پڕۆسەكەوە رەنگی دایەوە كە هەندێكیان لە توانای پارتیدا نەبوون، بەتایبەتیش دانانی پارێزگارێكی ئۆكتۆبەرچی بۆ كەركووك كە مەبەستیان سپیكردنەوەی رابردووی خۆیان بوو تا دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركووك. ئەو داواكارییانەی كە یەكێتی لە پەڕاوێزی مەسەلەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەتدا لە پارتیی هەبوو، بەشێكیان لە دەرەوەی یەكێتییەوە هاوردە كرابوون و بەشێكیشیان خواستی سەركردایەتیی خۆگیڤكەرەوە بوون كە وایاندەزانی یان چۆك بە پارتی دادەدەن و یانیش پڕۆسەكە پەكدەخەن! هەر لە رۆژی یەكەمەوە كۆسرەت رەسوڵ پێیوابوو كە داواكارییەكانی یەكێتی هەندێكیان پێویستیان بە كاتی زیاتر و زیاتر لە لایەنێكە، بە تایبەتیش لە مەسەلەی كەركووكدا. بەڵام نە سازشی لە داواكارییەكانی یەكێتی كرد و نە لەگەڵ پارتیشدا دەرگاكانی داخست. پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی نێوان بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ دوای چاوەڕوانیی بە بنبەست گەیشتنی دانوستاندنەكان، دەرگایەكی نوێی دەكردەوە و رێگر بوو لەوەی هەرزە سیاسییەكانی ناو یەكێتی پڕۆسەكە بە ئاقارێكی دیكەی وەك دووئیدارەیی و تەنانەت ئاژاوەدا ببەن. ئەمڕۆ كۆسرەت رەسوڵ سەرباری باری نالەباری تەندروستیشی، بە هەق تەجاوزی سەردەمی تاڵەبانیشی كردووە، لەناوخۆی حزبەكەیدا لە سەردەمی ئەودا جیابوونەوە درووست بوو، بەڵام بەری پێگرت و سەرۆكی حزبەكەی هێنایەوە ناو یەكێتی، ململانێی پارتیی كرد و كردی بە سەرۆك كۆمار، دەستكەوتەكانی یەكێتی بەبێ هیچ رێككەوتنێكی نووسراوی وەك رێككەوتننامەی ستراتیژی لە جاران و تەنانەت لە حەجمی ئێستای یەكێتی لە رووی كورسییەوە زیاترە، بەرژەوەندیی هەموو باڵەكانی ناو یەكێتی دابین كردووە و رێككەوتننامەی سیاسیشی لەگەڵ پارتیدا ئیمزا كردووە. هەم پارتی و هەم یەكێتی دەبێ ئەوە ببینن. نیو جێگر (2) زۆربەی كات، بە تایبەتیش كە باسی كۆسرەت رەسوڵ دەكرێت، هەندێك كەس خێرا دەڵێن بۆ كوڕەكانی خۆی هەوڵ دەدات! وەك ئەوەی سەركردەكانی دیكەی كوردستان بۆ كوڕی خەڵك هەوڵ بدەن و پێگەیان قایم بكەن! كام سەركردە هەیە لە كوردستان بۆ كوڕ، نەوە، برازا و ئامۆزای خۆی هەوڵی نەدابێت؟ بۆ ئەوە وەكو كەمایەسییەك تەنها رووبەڕووی كۆسرەت رەسوڵ بكرێتەوە، لە كاتێكدا تاكە داواكاریی تاڵەبانی لە بارزانی، پێش ئەوەی بمرێت، پاراستنی پێگەی دوو كوڕەكەی بووە؟ فازڵ میرانی ئەوە دووەمجارە لەو سۆنگەیەوە كە كوڕەكانی تاڵەبانی ئەمانەتی ماڵی بارزانین، ئەوە دووپات دەكاتەوە كە كوڕە بچووكی تاڵەبانی (قوباد تاڵەبانی) نیوەی هی پارتییە. میرانی دەزانێ ئەو قسەیە لە كوێوە دەكات، بەڵام جاری یەكەم قوباد تاڵەبانی دیار بوو ئاگای لە مەسەلەكە نەبوو، بۆیە كاردانەوەی نیشان دا. پێدەچێ ئەمجارە پێویستی بەو نیوە پارتییە و مسۆگەركردنی نیوەی جێگری سەرۆكی حكومەتی داهاتوو هەبووبێت، بۆیە دەنگی نەكرد. ئەوەی لەو پڕۆسەیەدا جێگەی سەرنجە، ئەوەیە كە قوباد تاڵەبانی لە ماوەی رابردوودا واجیهەی یەكێتی بووە لە حوكمڕانیدا و تەنانەت لەڕووی نێودەوڵەتیشەوە پشتیوانیی لێكراوە، بەڵام وەك چۆن لە 16ی ئۆكتۆبەردا بێدەنگیی هەڵبژارد، ئەمجارەش لەكاتێكدا هەموو شەڕی یەكێتی بۆ ئەوە بوو ئەو وەكو تاكە جێگری سەرۆكی حكومەت و وەك خاوەنی زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەكان نوێنەرایەتیی یەكێتی بكات لە حوكمڕانیدا، دیسان بێدەنگیی هەڵبژارد. دوو قسەی خێری بۆ حكومەتێك نەكرد كە یەكلابووەتەوە جەنابیان دەبێتەوە جێگری سەرۆكی حكومەت! ئەردۆغان نەیدۆڕاندووە (3) جارێ دیار نییە ئاخۆ ئەردۆغان وا بە ئاسانی ئەنجامی دۆڕاندنی گەورە شارەوانییەكانی ئیستانبوڵ و ئانكارا بە ئۆپۆزیسیۆن قەبوڵ دەكات یان نا؟ بەڵام ئەگەر بەسەرێكدا ئەو ئەنجامانە قەبوڵیش بكات، وەك خۆی لە شەوی هەڵبژاردندا گوتی، هێشتا براوەیە. رادەستكردنی ئەو دوو شارەوانییەی توركیا بە ئۆپۆزیسیۆن، راستە لەڕووی دەروونییەوە بە شكستێكی گەورە هەژمار دەكرێت، بەڵام ئەو مەسەلەیە دیوێكی دیكەشی هەیە كە جارێ تا چوار ساڵ و نیوی دیكە هیچ هەڵبژاردن و ریفراندۆمێك لە توركیا لەئارادا نییە و ئەو سەركەوتنەی ئۆپۆزیسیۆن تا راددەیەك دەبێتە هۆی ئەوەی كە گوشارە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لەسەر پڕۆسەی حوكمڕانی لە توركیا كەم ببنەوە. بە شێوەیەك كە ئەوە پێشانی دنیا بدرێت ئەردۆغان پیاوێكە باوەڕی بە دیموكراسی و ئەنجامی هەڵبژاردن هەیە ئەگەر لە قازانجی خۆیشی نەبێت. ئینجا بە دەردی فارس دەڵێن، ئەردۆغان ئاردەكەی بێژاوە و هێڵگەكەشی هەڵواسیوە؛ گۆڕانكارییەكان لە دەستووری توركیادا، ئەو دەسەڵاتە دەداتە سەرۆك كۆمار كە هەر كاتێك بە پێویستی بزانێت، سەرۆك شارەوانییەكان لەسەر كار لابدات و لە جێگەی ئەوان قەیوم دابنێت وەكو لە رابردوودا دەرهەق بە 97 سەرۆك شارەوانی كردی. هاوكات لەگەڵ ئەوەدا، لە ئانكارا و ئیستانبوڵ تەنانەت ئەگەر سەرۆك شارەوانییەكان لەسەر كاریش لانەدرێن، دیسان وەك قازی شەل رێ دەكەن، چونكە زۆرینەی ئەنجومەنی شارەوانییەكان هەر لەدەست ئاكەپەدا دەبێ.