حزبی كوردی و حزبی ئیسرائیلی...!
2019-04-10 19:40:53
بێستون حەمەساڵح
بسمارك ده‌ڵێت( سیاسه‌ت برێتیه له هونه‌ری خۆگونجاندن له‌ته‌ك واقیعی به‌رجه‌سته‌كراو)!...
دوێنێ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ پێكهێنانی كنێست و حوكمه‌تی وڵاته‌كه‌یان كه‌متر له (24) كاژێر ده‌رئه‌نجامی سه‌ره‌تا و كۆتا ڕوو لهتهواوبونه.
هه‌فته‌ی داهاتو سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل(رئوفین ریفلین)كۆبونه‌وه له‌ته‌ك سه‌رۆكی حزبه‌كانی ڕێژه‌یی پێویستی كورسی (كنێست ) په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ركردووه له‌میدیاكانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆ به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف قسه بۆ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و یه‌كێك له براوه‌كان بۆ پێكهێنانی حوكمه‌تی نوێ ته‌شخیس ده‌كات.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌نه مه‌به‌ست و حكومه‌تی ڕاگواستن له ئیسرائیل ته‌شكیل نه‌بێت گه‌ر ناتانیاهۆ نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی (28) ڕۆژ ته‌شكیلی حوكمهتهكه بكات ئه‌وا سه‌رۆك حكومه‌تی نیشتمانی جاڕده‌دات.
هه‌ردوو حزبی لیكود و كحول لافان یه‌كسان بون له چنینه‌وه‌ی ده‌نگ و به‌ره‌ی ڕاستڕه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر به‌ره‌ی چه‌پ- ناوه‌ند مسۆگه‌ر كردووه.
ماوه‌ی (48) كاژێره به‌وردی له‌ته‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل ته‌واوی دیداری وته‌بێژی حزبه‌كان (براوه‌و دۆڕاو) و كه‌سایه‌تی سیاسی ئیسرائیلی و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازیه‌كان له ڕێگه‌ی كه‌ناڵی (ئای 24)ئیسرائیله‌وه گوێبیست بوم له ڕه‌خنه‌ی توند و لهسهركۆنهكردن و له‌وته‌ی ئیجابی و سه‌لبی بۆ ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كه نه‌مبینی بێ ڕێزیهك به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر سوكایه‌تی و غرور و گوێ بیست نه‌بون بۆ یهكترم به‌رچاو نه‌كه‌وت. بۆ؟!...
له‌وێ ده‌وڵه‌ت هه‌یه...ده‌وڵه‌تی ئه‌حزابی خاوه‌ن به‌رنامه و ستراتیژ... گۆتره‌كاری نیه له‌سیاسه‌تدا، هۆشیاری هاوڵاتی و چین و توێژه‌كان سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش ته‌واوی حزبه‌كان له هێڵه گشتی و سورو موحهرهمهكانی تایبه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ئیسرائیل كۆك و ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌ری سیاسیان به‌پێی واقیع و جێكه‌وتی جوگرافی وڵاته‌كه‌یان نه‌رم و به‌رجه‌سته كردووه.
حزبی (عمل) گه‌وره‌ترین حزب و یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی ده‌وله‌تی ئیسرائیله گه‌وره‌ترین شكستی هێناوه ، سه‌رۆكی حزبی عمل (ئافی غبای)یه‌كه‌م كه‌س به‌گیانی لێبورده‌یی و جه‌خت كردنه‌وه له‌بونی هه‌ڵه و به‌هێزی ڕكابه‌ره‌كانیان هۆكاری سه‌ره‌كین كه نه‌یانتوانیوه ده‌نگی زۆرینه‌ی هاوڵاتیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه حزبه‌كان كێبڕكێ له‌سه‌ر (120) كورسی په‌رله‌مان(كنێست) ده‌كه‌ن تا به ئێستا نزیكه‌ی (97%) ده‌نگه‌كان جیاكراوه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجامی كورسیه‌كان به‌م جۆره‌یه:
(لیكۆد37)،(هاوپه‌یمانی شین و سپی 36)،(حزب عمل 6)،(یه‌كێتی حزبه ڕاستڕه‌وه‌كان 5)،(یهدوت هتورات 8)،(شاس 😎.(میرتس 4)،(به‌ره‌ی عه‌ره‌بی و گۆڕان 6)،(كۆمه‌ڵه و لیستی عه‌ره‌بی یه‌كگرتو 4)،(كولانو 4).
جا ئه‌وه باسێكی دوور و درێژ ده‌رهه‌ق ئه‌ندامانی كنێست و حوكمه‌ت لێره‌دا جگه‌ی نابێته‌وه چۆن چۆن ئه‌و كه‌سانه دیاری ده‌كرێن؟!... ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان چیه و چۆنه؟!... سه‌روه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی چیه؟!... وه‌زیره‌كان چۆن قه‌راری وزاری و جێگر ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن؟!... قه‌رار و سه‌نته‌ری قه‌رار چۆنه؟!... ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاوه‌ت چۆنه؟!...
هه‌رێمی كوردستان له ده‌وڵه‌ت بچوكتره و له هه‌رێم گه‌وره‌تره نزیكه‌ی (7 مانگه) هاوڵاتی گیری خواردووه به ده‌ست ئه‌م حزبانه‌ی باشوره‌وه (نهسیاسهت پێ ده‌زانن، نه شیكه‌ره‌وه‌ی هونهرهكهین، نه ده‌گونجێن پێكه‌وه ، نه‌ده‌ست و په‌نجه له‌ته‌ك یه‌كتر نه‌رم ده‌كه‌ن، نه‌خوێندنه‌وه‌یان بۆ واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌یه، نه مولامهسهی بارودۆخه‌كه پێكه‌وه ئه‌كه‌ن)!...
له كوردستان هێڵی سور حزبه ، خێزانه ، بنه‌ماڵه‌یه، ورتكه بنه‌ماڵه‌یه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی باڵا‌و گشتی!...
له كوردستان پۆست هه‌یه ، دۆڕاندن نیه، قبوڵ كردن نیه، لێبورده‌یی نیه!...
له كوردستان سیاسی جاهیله، هونه‌ری شرۆڤه‌كردنیان له خوار كه‌مه‌ر و له نێوان قوله پێ‌و ئه‌ژنۆدا چه‌ق به‌ستوی عه‌قڵ بون!...
له كوردستان شه‌ڕی خێزان و بنهماڵهكانه زامنكردنی ده‌سه‌ڵاته بۆ نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیان!...
جا بڕوانن له عه‌قڵی ئیسرائیلی ئه‌وان پێش ده‌وڵه‌ت ده‌ستوریان داڕشت ، دواتر ده‌وڵه‌تیان دامه‌زراند.... لای ئێمه نهدهوڵهتین نهقهوارهیهكی جێگیر ده‌سه‌ڵات حزبیه و ده‌ستور به قه‌ده‌ر ته‌سلیم كراوه!...
جا وه‌ره چاوه‌ڕێی ئه‌م حزبانه بن ته‌رویج بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ن؟!...