نه‌بیل مه‌رسومی- شاره‌زای ئابوری سه‌رباری ئه‌و ئاماژه ئه‌رێنییانه‌ی له راپۆرتی پسپۆرانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه دوای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ عێراق له 19ی دێسه‌مبه‌ری 2023دا، كه باس له بوژانه‌وه‌ی چالاكی ئابوری له عێراق و پاشه‌كشه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌كات، به‌ڵام راپۆرته‌كه ئاماژه به هه‌ندێك مه‌ترسی ده‌كات له‌به‌رده‌م ئابوری عێراقدا، له گرنگترینیان: یه‌كه‌م: فراوانبوونی گه‌وره‌ی دارایی گشتیی له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌دا، له‌ماوه‌یه‌كی مامناوه‌نددا، مه‌ترسی گه‌وره‌و گرنگ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دۆخی دارایی گشتیی و كه‌رتی ده‌ره‌كیی داده‌نێت. دووه‌م: دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌دوای داخستنی هێڵی نه‌وتی نێوان عێراق و توركیا‌و، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر بنه‌مای داوای گروپی ئۆپیك+، پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی گشتیی به‌رهه‌می ناوخۆ له ساڵانی 2023و 2024دا. سێیه‌م: پێشبینی ده‌كرێت هاوسه‌نگی دارایی گشتیی له زیاده‌یه‌كی زۆره‌وه كه له ساڵی 2022دا به‌ده‌ستهاتووه بگۆڕێت بۆ كوردتهێنانی بودجه له‌ساڵی 2023دا. هه‌روه‌ها پسپۆران پێشبینی ده‌كه‌ن قه‌باره‌ی كورتهێنانی دارایی حكومه‌ت له ساڵی 2024دا به‌پله‌یه‌كی گه‌وره‌تر فراوان ببێت، به‌جۆرێك كاریگه‌ریی ته‌واوه‌تیی ساڵانه له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی بودجه به‌جێده‌هێڵێت. چواره‌م: فراوانبوونی به‌رچاوی دارایی گشتیی، له‌وانه‌ش زیادبوونی گه‌وهه‌ریی له ژماره‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتیی و خانه‌نشینیی، خواستی به‌رده‌وام بۆ خه‌رجی گشتیی دروستده‌كات، كه ئه‌مه‌ش گوشار له‌سه‌ر دارایی گشتیی له‌ماوه‌ی مامناوه‌نددا، دروستده‌كات. پێنجه‌م: پێویستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی زیاتری نانه‌وتیی و، كۆنترۆڵكردنی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت و، چاكسازیكردن له سیسته‌می خانه‌نشینیی حكومی، ئه‌م رێوشوێنانه ده‌بێت پشتگیری بكرێن به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر دروستكردنی تۆڕێكی سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر ئامانجدارو كاربكات بۆ فه‌راهه‌مكردنی پاراستنی باشتری چینه لاوازه‌كان. شه‌شه‌م: پێویستیی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی چاكسازی له كاری بانكیی و كاره‌باو كه‌مكردنه‌وه‌ی شێواندنی بازاڕی كار‌و به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزكردنی حكومه‌ت و دانانی سنور بۆ گه‌نده‌ڵیی.
(دره‌و): تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تا ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٤ درێژکردەوە، رۆژی 3ی نیسانی ئەمساڵ، توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرت، بڕیاربوو ئەم راگرتنە تاوەكو مانگی تەموزی ئه‌مساڵ بەردەوام بێت، بەڵام رۆژی 3ی ته‌موز دەسەڵاتدارانی توركیا راگرتنی گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی تاوەكو 3ی كانونی دووەمی 2024 واتا بۆ ماوەی (6) مانگی تر، درێژكردەوە. دەسەڵاتدارانی توركیا دەڵێن راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ دەربڕینی نیگەرانییە دژی زیادبوونی جموجوڵی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی. رۆژی 7ی نیسانی رابردوو، دوای سێ رۆژ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانی، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا لەكاتی گەڕانەوەی مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، موشەكێكی ئاڕاستەی ناوچەیەكی نزیك لە كارگۆی فڕۆكەخانەی سلێمانی كرد، هێرشەكە هیچ زیانێكی بەدواوە نەبوو، تەنیا بۆ گەیاندنی پەیامێك بوو لەبارەی ئەوەی توركیا ئاگاداری سەردانەكەی مەزڵوم كۆبانێیە بۆ سلێمانی. فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا، ناو بەناو لە سنوری پارێزگای سلێمانی هێرش ئەنجام دەدەن‌و بەرپرسانی پارتی كرێكاران دەكەنە ئامانج. لەدوای راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیای كرد‌و بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بینی، بەڵام ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی توركیا نه‌بوو.
درەو: ئەوەی تا ئێستا بە نافەرمی راگەیەندراوە، لە پارێزگای كەركوك دەنگی پارتی (5%) زیادی كردووە بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو، كورسیەكانیشی وەك خۆیەتی، دەنگی یەكێتی (88%) زیادی كردووە، (2) كورسی زیاتری بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنی پێشوو، نەوەی نوێ بە نزیكەی هەمان دەنگی پێشووی هێناتەوە، بەڵام هیچ كورسیەكی بەدەست نەهێناوە. بە پێی دوایین ئاماری نافەرمی دەنگدانی گشتی و تایبەت، دەنگی یەكێتی و پارتی و نەوەی نوێ لە پارێزگای كەركوك بەم شێوەیە بووە: یەكێتی: ئەنجامی دەنگ و كورسی یەكێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لە 18/12/2023 بەڕێوە چوو : یەكێتی لە 2023: ژمارەی دەنگ: (155,048) دەنگ ژمارەی كورسی: 5 كورسی یەكێتی لە 2021: ژمارەی دەنگ: (82,286) دەنگ ژمارەی كورسی: 3 كورسی جیاوازی دەنگ: 72,762 دەنگ بەرێژەی 88% زیادی كردووە جیاوازی كورسی: 2 كورسی بەرێژەی 40% زیادیكردووە پارتی: ئەنجامی دەنگ و كورسی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 - 2023: پارتی لە 2023: ژمارەی دەنگ: (52,065) دەنگ ژمارەی كورسی: 2 كورسی پارتی لە 2021: ژمارەی دەنگ: (49,538) دەنگ ژمارەی كورسی: 2 كورسی جیاوازی دەنگ: 2,527 دەنگ بەرێژەی 5% زیادی كردووە جیاوازی كورسی: وەك خۆی نەوەی نوێ: ئەنجامی دەنگ و كورسی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2021 - 2023: نەوەی نوێ لە 2023: ژمارەی دەنگ: (25,556) دەنگ ژمارەی كورسی: 0 كورسی نەوەی نوێ لە 2021: ژمارەی دەنگ: (25,391) دەنگ ژمارەی كورسی: 1 كورسی جیاوازی دەنگ: 165 دەنگ بەرێژەی 0.6% زیادی كردووە جیاوازی كورسی: 1 كورسی كەمیكردووە ئەنجام: یەكێتی ژمارەی دەنگ و كورسیەكانی زیادیكردووە پارتی ژمارەی دەنگەكانی زیادی كردووەو كورسیەكانی وەك خۆیەتی نەوەی نوێ ژمارەی دەنگەكانی زیادیكردووە كورسی نەهێناوە.
راپۆرت: دره‌و هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی براوه‌ی یه‌كه‌م و نوری مالیكی براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقن، به‌ڵام له به‌غدادی پایته‌خت حه‌لبوسی له هه‌موو لایه‌نه شیعه‌كانی بردوه‌ته‌وه، له به‌سره‌ش (ئه‌سعه‌د عیدانی) به‌ته‌نیا له هه‌موو لایه‌نه شیعه‌كانی زیاتری هێناوه‌و یه‌كه‌م ده‌نگه له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێرانی به‌سه‌ر ئیداره‌ی پارێزگاكاندا به‌هێزتر كرد. ورده‌كاریی له‌م راپۆرته‌دا. هه‌ڵبژاردن و رێژه‌ی به‌شداریی دوای 10 ساڵ راوه‌ستان، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له عێراق به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداری ده‌نگده‌ران له پرۆسه‌كه‌دا ئاستێكی نزمی نوێی تۆمار كرد، حزبه نه‌ریتییه‌كان جارێكی تر كورسی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانیان كۆنترۆڵكرده‌وه. كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 41%ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ناویان تۆماركراوه، به‌شدارییان له ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌تیدا كردووه. به‌گشتی 23 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌ڵام له‌م ژماره‌یه ته‌نیا 16 ملیۆن كه‌س تۆماری ده‌نگدانی خۆیان نوێكرده‌وه‌و مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، له‌مه‌ش ته‌نیا (6 ملیۆن و 599 هه‌زار) كه‌س به‌شداری ده‌نگدانیان كرد. رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كان عێراق هه‌مان رێژه‌ی به‌شداریكردنی له دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی تۆماركرد كه 41% بوو. هۆكاری كه‌مبوونی ئاستی به‌شداریی له‌پاڵ ئه‌و (7) ملیۆن كه‌سه‌ی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، به‌ڵام تۆماری ده‌نگدانیان نوێ نه‌كرده‌وه‌و به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان نه‌كرد، دوو توێژ له عێراق به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیان نه‌كرد، ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌می رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدان دروستكرد. توێژی یه‌كه‌م سه‌درییه‌كان بوون كه نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی گه‌وره‌ی شه‌قامی شیعه‌كان ده‌كه‌ن و موقته‌دا سه‌در رێبه‌رایه‌تییان ده‌كات، سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق بوو له ئۆكتۆبه‌ری 2021دا، لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران رێگرییان لێ‌كرد حكومه‌ت پێكبهێنێت، له 2022دا سه‌در نوێنه‌ره‌كانی خۆی له په‌رله‌مان كشانده‌وه‌و خۆشی له پرۆسه‌ی سیاسی كشایه‌وه، سه‌در ئێستا پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به گه‌نده‌ڵ ناوده‌بات، بۆیه داوای له‌لایه‌نگرانی كرد به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كاندا نه‌كه‌ن. توێژی دووه‌م كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی خۆجێییه‌كانی نه‌كرد، لاوانی تشرین بوون، ئه‌مانه ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه ساڵی 2019 خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌و بێ پێشینه‌یان له مێژووی عێراقی دوای سه‌ددامدا كرد‌و بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆك وه‌زیرانیكیان (عادل عه‌بدولمه‌هدی) ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرد، هه‌ر ئه‌م گه‌نجانه بوون كه په‌رله‌مانیان ناچاركرد ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكاته‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی حزبه ته‌قلیدییه‌كان خه‌ڵكانی سه‌ربه‌خۆ بتوانن خۆیان بۆ په‌رله‌مان كاندید بكه‌ن، له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا له سایه‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌وه گه‌نجانی تشرین له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانێتیی (ئیمتیداد)ه‌وه چونه ناو هه‌ڵبژاردن و (9) كورسی په‌رله‌مانیان برده‌وه، (عه‌لا ركابی) سه‌رۆكایه‌تی كوتله په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام زوو توشی ناكۆكی ناوخۆیی بوون و كوتله‌كه‌یان لاواز بوو، ئه‌مه تشرینییه‌كانی توشی بێئومێدیی كرد. له‌ناو ئه‌م بایكۆته زۆره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، پارێزگای كه‌ركوك به‌رزترین رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدان تۆماركرد كه گه‌یشته 66%، له كه‌ركوك یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو. براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كێن ؟ ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی عێراق نیشانی ده‌ده‌ن براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه كۆكاڵییه‌كان ئیئتیلافی شیعه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره، كه پێكه‌وه زۆرترین ده‌نگیان له به‌غدادی پایته‌خت و پارێزگاكانی باشور به‌ده‌ستهێناوه. رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگدان و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ئیئتیلافی شیعه‌ی نزیك له ئێران پێوه‌ره بۆ ئاستی جه‌ماوه‌رییان به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی، كه بڕیاره 2025 به‌ڕێوه‌بچێت. براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌سه‌ر ئاستی عێراق سێ لیسته كه هه‌ر سێكیان له‌ناو "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه"دان و نزیك له ئێران، براوه‌ی یه‌كه‌م رێكخراوی به‌در سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و سه‌ربه (هادی عامری)یه‌و ژماره‌یه‌ك له گروپه شیعه‌كانی نزیك له ئێران له‌خۆده‌گرێت، براوه‌ی دووه‌میش (نوری مالیكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراقه، براوه‌ی سێیه‌میش لیسته هاوبه‌شه‌كه‌ی (عه‌ممار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادی)یه. به‌ڵام له به‌غدادی پایته‌خت ئه‌و ئیئتیلافه‌ی كه (محه‌مه‌د حه‌لبوسی) سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات كه كاره‌كته‌رێكی سوننه‌یه‌و به‌مدواییه له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان لادرا، زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و پیش لایه‌نه شیعه‌كان كه‌وتووه. له پارێزگای به‌سره‌ش له باشوری وڵات، كه ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، لیسته‌كه‌ی (ئه‌سعه‌د عیدانی) پارێزگاری شاره‌كه هه‌ڵبژاردنی برده‌وه‌و زیاتر له (250 هه‌زار) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و خۆی به ته‌نیا له لایه‌نه شیعه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بردوه‌ته‌وه. به‌گشتیی لایه‌نه‌كانی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی) له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا جارێكی تر جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستی خۆیاندا توندتر كرده‌وه‌و توانییان له‌دوای حكومه‌ت، حوكمی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانیش كۆنترۆڵ بكه‌ن. له پارێزگای موسڵ له باكوری وڵات، لیستێكی عه‌ره‌بی سوننه كه (نه‌جیم جبوری) پارێزگاری پێشوو سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، له‌دوای ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستان دێت. براوه به‌پێی كورسی براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌پێی كورسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان (هه‌ڵبژاردنه‌كه پارێزگاكانی هه‌رێمی نه‌گرته‌وه)، به‌مشێوه‌یه: • هاوپه‌یمانی (نبنی) كه له هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی و حه‌نان فه‌تلاوی و چه‌ند گروپێكی تری شیعه پێكهاتووه، براوه‌ی یه‌كه‌مه‌و به تێكڕا (43) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (ده‌وڵه‌تی یاسا) كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات براوه‌ی دووه‌مه‌و به‌تێكڕا (35) كورسی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (قوی الدولە الوطنیە) كه شه‌راكه‌تی سیاسی نێوان عه‌ممار حه‌كیم+ حه‌یده‌ر عه‌بادییه، براوه‌ی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به تێكڕا (23) كورسی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (ته‌قه‌دوم) كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی سوننه ده‌كات، براوه‌ی چواره‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به‌تێكڕا (22) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه‌و به‌دیاریكراوی له به‌غدادی پایته‌ختی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بووه. • هاوپه‌یمانی (سیاده) كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی سوننه ده‌كات براوه‌ی پینجه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به تێكڕا (14) كورسی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (تصمیم) كه ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات براوه‌ی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به تێكڕا (12) كورسی بردوه‌ته‌وه، عیدانی كه یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی كۆنگره‌ی نیشتمانی كۆچكردوو ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی بووه، خۆی به ته‌نیا له به‌سره له هه‌موو هێزه شیعه‌كانی بردوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش وه‌كو كاندید زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه كه زیاتر له (156 هه‌زار) ده‌نگه. • هاوپه‌یمانی (عه‌زم) كه نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی سوننه ده‌كات و (موسه‌ننا سامه‌ڕائی) سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، براوه‌ی حه‌وته‌می هه‌ڵبژاردن بووه‌و به تێكڕا (10) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه، سامه‌ڕایی له نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی حه‌لبوسی-یه‌و نزیكه له لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌و له پارێزگای كه‌ركوك له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی (عروبه) به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كردووه. • یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان براوه‌ی هه‌شته‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به تێكڕا (9) كورسی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (حه‌سم) كه سابت عه‌باسی وه‌زیری به‌رگریی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی سوننه ده‌كات براوه‌ی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و به تێكڕا (8) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • هاوپه‌یمانی (ابشر یا عراق) كه هومام حه‌مودی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌هه‌مان شێوه‌ی براوه‌ی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌ویش (8) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بردوه‌ته‌وه. • لیستی (ابداع كربلا‌ء) كه (نسه‌یف خه‌تابی) پارێزگاری كه‌ربه‌لا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، براوه‌ی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و (7) كورسی بردوه‌ته‌وه، ئه‌م لیسته شیعه‌یه یه‌كه‌مجاره به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات. • لیستی (واسط أجمل) كه (محه‌مه‌د جه‌میل میاحی) پاریزگاری واست سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به‌هه‌مان شێوه‌ی براوه‌ی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌و (7) كورسی بردوه‌ته‌وه. • سێ لایه‌نی تر له پله‌ی یانزه‌یه‌می براوه‌كاندا دێن كه هه‌ریه‌كه‌یان (6) كورسی پارێزگاكانیان بردوه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له (پارتی دیموكراتی كوردستان- تحالف القیم المدنی- اشراقه كانون)ن.
درەو: زیاتر لە (17) هەزار دەنگدەری لیستە كوردییەكان تەنیا دەنگیان بە لیستەكان داوەو دەنگیان بە كاندیدەكان نەداوە، لیستی یەكێتی (5%) و پارتی (8%) و نەوەی نوێ (20%) و یەكگرتوو و كۆمەڵ (19%) و سۆسیالیست (40%) دەنگیان بە كانیدید نەداوەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكە داوە. بە پێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق: لیستی یەكێتی (هاوپەیمانی هێزو ئیرادەمانە): • لیستی یەكێتی (139,373) دەنگی بەدەستهێناوە • كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 133,126 دەنگ • دەنگی نەدراو بە كاندید: 6,247 دەنگ واتا (5%) دەنگدەرانی یەكێتی كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكەیان داوە. لیستی پارتی: • لیستی پارتی: (46,749) دەنگی بەدەستهێناوە • كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 42,199 دەنگ • دەنگی نەدراو بە كاندید: 4,550 دەنگ واتا (8%) دەنگدەرانی پارتی كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیست داوە. نەوەی نوێ: • لیستی نەوەی نوێ (24,620) دەنگی بەدەستهێناوە • كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 19,762 دەنگ • دەنگی نەدراو بە كاندید: 4,858 دەنگ واتا (20%) دەنگدەرانی نەوەی نوێ كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكەیان داوە. یەكگرتوو كۆمەڵ: • هاوپەیمان مەشخەڵی كەركوك (یەكگرتوو+ كۆمەڵ), (6655) دەنگی بەدەستهێناوە • كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 5,392دەنگ • دەنگی نەدراو بە كاندید: 1,263 دەنگ واتا (19%) دەنگدەرانی یەكگرتوو و كۆمەڵ كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیست داوە. لیستی سۆسیالیست: • لیستی سۆسیالیست (377) دەنگی بەدەستهێناوە • كۆی دەنگی كاندیدەكانیان: 2,55 دەنگ • دەنگی نەدراو بە كاندید: 152 دەنگ واتا (40%) دەنگدەرانی سۆسیالیست كاندیدەكانیان بە دڵ نەبووەو تەنیا دەنگیان بە لیستەكیان داوە.
درەو: لە پارێزگاكانی (كەركوك, نەینەوا, سەڵاحەدین, دیالە) پارتی و یەكێتی (400) هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە، یەكێتی (217) هەزار دەنگ و پارتی (182) هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، لەو ناوچانە یەكێتی و پارتی (15) كورسیان بەدەستهێناوە، یەكێتی (9) كورسی و پارتی (6) كورسی بەدەستهێناوە. 🔹 یەكێتی: لە (كەركوك, نەینەوا, سەڵاحەدین, دیالە) یەكێتی (217,475 ) دەنگی بەدەستهێناوە بە جۆرێك • كەركوك: 139373 دەنگ و (5) كورسی • نەینەوا: 45939 دەنگ و (2) كورسی • دیالە: 23715 دەنگ و (1) كورسی • سەڵاحەدین: 8448 دەنگ و (1) كورسی كۆی گشتی لە (كەركوك, نەینەوا, سەڵاحەدین, دیالە) یەكێتی (217,475 ) دەنگ و (9) كورسی بەدەستهێناوە. 🔹پارتی: لە (كەركوك, نەینەوا, سەڵاحەدین, دیالە) پارتی (182,662) دەنگی بەدەستهێناوە بە جۆرێك • كەركوك: 46749 دەنگ و (2) كورسی • نەینەوا: 127938 دەنگ و (4) كورسی • دیالە: 6804 دەنگ و (0) كورسی • سەڵاحەدین: 1171 دەنگ و (0) كورسی كۆی گشتی لە (كەركوك, نەینەوا, سەڵاحەدین, دیالە) پارتی (182,662) دەنگ و (6) كورسی بەدەستهێناوە.
درەو: راپۆرتی (پاول ئیدۆن) بە ناونیشانی " لە كۆتایدا رەنگە كوردستانی عێراق بەرگری ئاسمانی بەدەستبهێنێت دوای ساڵانێك لە هێرشی بێ پاساو بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان" كە لە گۆڤاری (فۆربس)ی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە. 🔹یاسای رێگەپێدانی بەرگری نیشتمانی گشتی بۆ ساڵی (2024) كە كۆنگرێس بڕیاری لێداوە, بڕگەیەكی تایبەت لە خۆ دەگرێت پەیوەستە بە چەكداركردنی هێزی پێشمەرگە لە كوردستانی عێراق بە سیستمی بەرگری ئاسمانی. 🔹هەنگاوێكی لەوشێوەیە جێگەی پێشوازی دەبێت لەوناوچە ئۆتۆنۆمیە, بەهۆی ئەوەی روبەڕوی هێرشی چەندبارە بووەتەوە بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان, لەلایەن ئێرانی دراوسێی و میلیشیاكانی هاوپەیمانیەوە. 🔹ئەو بڕگەیەیەی لە پرۆژە یاساكەدا هاتووە, لەدەقەكەیدا دەڵێت" پلانی كار دابنرێت بۆ پێدان و راهێنان كردن بە هێزە ئەمنیە عێراقیەكان و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان, بۆ بەرگریكردن دژی هەر هێرشێك بە موشەك و چەكی تر, ئەوەش لە یەكی شوباتی (2024)دا‌و, جێبەجێكردن و ئامادەكردنی لەماوەی (90) رۆژدا. 🔹لەساتی هەڵگیرساندنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە غەزە, هێزەكانی ئەمریكا روبەڕووی چەندین هێرش بوونەتەوە بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان لە عێراق و سوریا, كە بنكەی هێزەكانی ئەمریكای لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كردووەتە ئامانج. 🔹زۆرێك لەم هێرشانە ئامانجی ئەوەیە توانای ئەو میلیشیایانە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەربخات لە پێكانی ئامانجەكانی, تەنانەت لەناو سنوری هەرێمی كوردستانیش, كە بەشێوەیەكی رێژەیی ناوچەیەكی ئارامە, ئەوەش هێزەكانی ئەمریكا روبەڕوی مەترسی راستەوخۆ دەكاتەوە. 🔹بەپێچەوانەی گەڕەكەكانی دەوروبەری ناوچەی سەوز لە بەغدادی پایتەخت, گەڕەكەكانی دەوروبەری فرۆكەخانەی هەولێر, چەندین باڵەخانەی بەرز لەخۆ دەگرێت, زۆرێكیشیان لە سەروبەندی دروستكردندان. 🔹سەربازە ئەمریكیەكان پێشتر خۆیان لاداوە لە بەركارهێنانی سیستمی"سی رام" دژە موشەك و گولە هاوەن و تۆپ لەمیانی هێرشی (15) شوباتی (2021) بۆ سەر فرۆكەخانەی هەولێر, بەهۆی ئەوەی ترسیان هەبووە باڵەخانە بەرزە نزیكەكانی شارەكە بەهەڵە بەربكەون. 🔹 هێرشەكانی ئێران و ئەوانی تریش, بەروونی خاڵە لاوازەكانی لە هەرێمی كوردستان دەرخست. 🔹هێزەكانی ئەمریكا لە فرۆكەخانەی هەولێر بەردەوام دەبن لە پاراستنی بنكەكەیان بە بەكارهێنانی سیستمی "سی رام", كوردەكانیش پێویستیان بە بەرگری ئاسمانی گەورەتر هەیە. 🔹هەر سیستمێكی بەرگری ئاسمانی كە ویلایەتە یەكگرتووەكان رەزامەندی لەسەر پیشانبدات بە دابینكردنی بۆ هەرێمی كوردستان, پێناچێت وەك سیستمی "ئێم ئەی ئێم-104 پاتریۆت"ی بەناوبانگ و دورمەودا پێشكەوتووبێت. 🔹پێشكەوتوترین سیستمی بەرگری ئاسمانی لەئێستادا لای سوپای عێراق سیستمی "بانتسیر-ئێس1" روسی كورت مەودایە, بەڵام ئەگەری زۆرە بەغداد دژی ئەوەبێت هەرێمی كوردستان هەر سیستمێك بەدەستبهێنێت لەوەی خۆی پێشكەوتوتربێت. 🔹پێدەچێت ویلایەتە یەكگرتووەكان سیستمی كورت مەوداو مامناوەند بدات بەهەرێمی كوردستان, توانای دژە هێرشی موشەكی میلیشیاكان و فرۆكەی بێفرۆكەوانی هەبێت, كە بێگومان كوردستان تەنها بە ئامانجی بەرگری بەكاریدەهێنێت. 🔹بەدڵنیایی ئێران ناڕەزایی دەردەبڕێت, بەكرداریش دوای رونكردنەوەی كردووە لەبارەی ئەو پرسە, كاتێك ئەو بڕگەیە دەركەوت كە پەیوەست بەچەكداركردن, بەڵام بەدور دەزانرێت ئێران وا تەماشای ئەوە بكات, ئەگەر كوردستان ئەو چەكە بەدەستبهێنێت, وەك هەڕەشەیەكی ستراتیجی دەبێت لەسەری. 🔹پێشمەرگە ئەو سیستمە بەدەستبهێنێت, لەگەڵ هەندێك موشەكی زەوی بە ئاسمانی, كە لەسەر شان دەتەقێنرێت دژی فرۆكەی بێفرۆكەوان, بێگومان زۆر لە نەبوونی باشترە.
(دره‌و): كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، به‌به‌راورد به یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دوای روخانی رژێمی سه‌ددام كه ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌چوو، له‌دواین هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا كه رۆژی 18ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، كورد به رێژه‌و ژماره‌ی كورسیش له كه‌ركوك كه‌میكردووه. له‌به‌رامبه‌ردا پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب ژماره‌ی كورسییه‌كانی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌و رێژه‌ی له‌ناو كه‌ركودا زیادی كردووه، توركمانیش هاوشێوه‌ی كورد هه‌م كورسی و هه‌م رێژه‌شی كه‌میكردووه.
(دره‌و): به‌پێی شێوازی (سانت لیگۆ)ی هه‌مواركراوی (1،7) كه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پشتی پێبه‌ستراوه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌مشێوه‌یه كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كاندا دابه‌شكردووه (بۆ ئه‌م دابه‌شكارییه ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌ژمارنه‌كراوه): • یه‌كێتیی: 5 كورسی • پارتی: 2 كورسی • نه‌وه‌ی نوێ: كورسی نه‌بردووه
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی ناو فیکری سیایسی و کۆمەڵایەتی دونیای مۆدێرن بریتییە لە شیکردنەوە و ڕاڤەکردنی دەوڵەت، دەوڵەت وەک دامەزاروەیەکی سەرەکیی و گرنگیی ناو جیھان، لانیکەم، لە سەدەی ھەژدەھەمەوە، تا ئەمرۆ. دەکرێت بە کورتی پێ لەسەر ئەوە دابگرین کە دەوڵەت لە دیدگای مۆدێرندا وەک دەزگایەکی سیاسیی خاوەن دەسەڵات وێنادەکرێت، کە لەناو سەرزەمینێکی دیاریکراودا خاوەنی سەروەرییە. لەم پێناسە سادەیەدا پێ لەسەر سێ رەگەزی سەرەکیی دادەگیرێت کە پێویستە دەوڵەت ھەڵگریانبێت. یەکەمیان، دەوڵەت دەزگایەکی سیاسییە، نەک دەزگایەکی کولتوریی یان دینیی یان ھەرشتێکی دیکەی لەوبابەتە. بەڵام ئەم دەزگا سیاسییە، بەر لە ھەمووشتێک، خاوەنی دەسەڵاتە. ئاکاری ئەو دەسەڵاتەش ئەوەیە کە سەروەرە، خاوەنی شەرعیەتە، کەسێک یان ھێزێک نەھاتوە و بە زۆر و بە شەق بەسەر کۆمەڵگادا سەپاندبێتی. ئەو دەزگا و دەسەڵات و سەروەرییەش لە سەرزەمینێکی دیاریکراودا ئامادەیە و حوکمدەکات وەک بەشێک لە شوناسی کۆیی و مەیدانێک بۆ پێکەوەژیان و سیاسەتکردن، قبووڵکراوە. کە دەگوترێت دەوڵەت دەزگایە، بەر لە ھەمووشتێک پێ لەسەر ئاکارە دەزگاییەکانی دەوڵەت دادەگیرێت، وا وێنادەکرێت خاوەنی ئاکارێکی دەزگایی سەربەخۆیە، سەربەخۆ لەو کەس و لایەن و ھێزانەی لە ساتێکدا ئەو دەزگایانە بەرێوەدەبەن، یان لەو شێوازانەی تری ھەڵسوکەوتی سیاسیی نافەرمیی کە دەشێت لە کۆمەڵگادا، بوونیان ھەبێت. دەسەڵاتی دەوڵەت وەک دەزگا دەسەڵاتێکی رێکخراوە، یاسا و نۆرمی تایبەت، میکانیزمی دەستنیشانکراو، ئەو ڕێکخستن و بەڕێوەبردنە، ئاراستەدەکات. دەزگاکانی دەوڵەت، لەوانە بۆ نموونە سوپا، دادگا، دەزگاکانی باج کۆکردنەوە، ھتد، ھەم بوونێکی مادییان ھەیە، ھەم بوونێکی سیمبۆلی و رەمزیش. بۆ نموونە سوپا، کە لە سەرجەمی ئەو سەرباز و ئەفسەر و ژەنەراڵ و چەک و ئامێر پێکدێن کە سوپاکە دروستدەکەن، واتە رووکارە مادییەکەی سوپا دەستنیشاندەکەن، ھاوکات مانایەکی رەمزیشی ھەیە کە بەشێکی گەورەی دانیشتوانەکە باوەریان پێیەتی. لە مانا رەمزیانەش بۆ نموونە، وێناکردنی سوپا وەک پارێزەری نیشتیمان و دەوڵەت و میلەتەکە، خۆی. ئەم بوونە دووجەمسەرییە مادیی و رەمزییەیە وادەکات دەوڵەت ببێتە ھەڵگری شوناسێکی ھاوبەش کە بەشێکی زۆری کۆمەڵگاکە قبووڵیبێت و لەسەر بنەمای ئەو شوناسەش مامەڵەی لەگەڵدابکات. دەوڵەت وەک دەزگا دەزگایەکی گشتییە نەک تایبەت، دەزگای ئەم یان ئەو کەس، ئەم یان ئەو کۆمپانیا و ئەم یان ئەو ھێزی سیاسیی دیاریکراو نییە، دەزگای ئەو کەسانەش نیە کە لەناویدا وەک فەرمانبەر کاردەکەن. دەوڵەت دەزگایەکی گشتییە و ئەوەی خاوەندارێتی دەکات خودی کۆمەڵگا خۆیەتی. بەڵام بە حوکمی ئەوەی شتێک لە رووکارە مادییەکەیەدا زەحمەتە ھی ھەموو کۆمەڵگا بێت، بۆیە مانا رەمزییەکانی ئەم ئەگەری دروستبوونی بۆشاییە پڕدەکەنەوە. ئەمە وادەکات مانا رەمزییەکانی دەوڵەت بە ئەندازەی مانا مادییەکانی گرنگبن، ئەگەر زۆرجار گرنگتریش نەبن. مانا رەمزییەکانی دەوڵەتە وادەکەن، زۆرجار، دەوڵەت بتوانێت ببێت بەو چوارچێوە گشتییە قبووڵکراوە، کە ھەموو دەزگا و ئۆرگانەکانی تر لەناویدا بتوانن ئامادەبن و لەناویدا کاربکەن و دەسەڵاتی دەوڵەتیش بەسەریانەوە، وەک دەسەڵاتێکی گشتیی و سەروەرییەکەی وەک سەروەریەکی قبووڵکراو، وەربگرن و پەیڕەویبکەن. ھەردوو رەھەندەکەی دەوڵەت، رەھەندە مادیی و رەھەندە رەمزییەکەی، وادەکەن دەوڵەت لە دونیای مۆدێرندا گرنگترین دەزگای ھاوبەشی ناو کۆمەڵگابێت، ھی ھەموو کۆمەڵگاکە بێت، نەک تەنھا ھی ئەم یان ئەو گروپی تایبەت، ئەم یان ئەو دین و ئایدیۆلۆژیای سیاسیی بە تەنھا. ئەو دەسەڵاتانەیش لە چوارچێوەی دەوڵەتدا پیادەکدەکرێن رەوایەتی خۆیان لەم تێگەیشتنە تایبەتەوە بۆ دەوڵەت وەردەگرن و ھەر دەوڵەتیش بەو مانایە دەتوانێت بیانپارێزێت. شەرعیەتی دەوڵەت جیاوازە لە شەرعیەتی ئەم یان ئەو گروپ و ھێزی سیاسیی، ھەر ھێزێک بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتە خاوەنی دەسەڵاتی سیاسیی و ئەو دەسەڵاتە بەکاربھێنێت بۆ پیادەکردنی بەرنامە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکەی، لە سەرەتای سەرەتاکاندا پێویستی بە داننان بە دەوڵەت وەک دەزگایەکی گشتیی ھاوبەش و خاوەن سەروەریی سەربەخۆدا ھەیە. واتە داننان بەوەدا کە دەوڵەت موڵکی کۆمەڵگاکەیە وەک گشتێک، شەرعیەتی سیاسیی ھەر گروپ و ھێزێکی سیاسییش تەنھا ئەو کاتە دەبێت بە شەرعیەتێکی قبووڵکراو، کە دەوڵەت ئەو شەرعیبوونەی قبووڵکردبێت. واتە دەوڵەت بەوە رازیبووبێت بڕێک لە دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ ماوەیکی دیایرکراو بە شێوەیەکی شەرعی بەو ھێزە ببەخشێت بۆئەوەی بەرنامەکەی پیادەبکات. ئەوەی لەم دیدگایەدا بۆ دەوڵەت وەک دەزگایەکی سەربەخۆ و گشتیی گرنگ و بنەرەتییە، ئەوەیە کە ھیچ پارت و ھێز و گروپێکی سیاسیی و دینیی و ئەتنی ناتوانن ببن بە خاوەنی دەوڵەت وەک دەزگا، دەوڵەت موڵکی ئەوان نەبێت، بەڵکو ئەوان یەکێک لە بکەرە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی ناو ئەو چوارچێوە سەرەکییەبن کە دەوڵەت دروستیدەکات و دەیپارێزێت. لەم دیدگایەدا دەوڵەت خاوەنی ھەموو ئۆرگان و گروپ و پارت و رێکخراوانەیە کە لە ھەناویدا ئامادەن و کاردەکەن، نەک بە پێچەوانەوە. لەم دیدگایەدا پارتی سیاسیی بەشێک نییە لە دەوڵەت، بەڵکو ئۆرگانێکی تایبەتە ھەوڵی ئەوەئەدات برێک لە دەسەڵاتەکانی دەوڵەتی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەدەستدابێت، بۆ پیادەکردنی بەرنامەیەکی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی دیاریکراو، تا ئەو شوێنەی ئەو بەرنامە سیاسیی و کۆمەڵایەتییە بوونی دەوڵەت خۆی وەک دەوڵەت، وەک دەزگا و چوارچێوەیەکی گشتیی سەربەخۆ و سەروەر، ناخاتە ژێر مەترسیی و ھەڕەشەوە. بە کورتییەکەی، ھێز و پارتە سیاسییەکان لە باشترین دۆخدا دەتوانن ”حکومەت“ دروستبکەن و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو وڵاتەکە بەرێوەببەن، نەک ببن بە خاوەنی دەوڵەتەکە وەک دەزگایەکی گشتیی و سەربەخۆ. دەوڵەت و ئەو رژێمەی لە ساتێکدا حوکمدەکات یەک شت نین، لە کوێدا ئەو دووانە بەیەکتری تێکەڵبوون، ئیتر دەوڵەت لەوەدەکەوێت دەوڵەت بێت. لە عێراقدا، بۆ نموونە، رژێمەکەی سەدام حوسەین و دەوڵەتی عێراقیی کرابوون بە یەکشت. لە میسردا دەوڵەتی میسریی و رژێمەکەی ناسر کرابوون بەیەکشت. دەوڵەتی سوریا دەسەڵاتەکەی حافز ئەسەد و کورەکەی یەکشت بوون. لە ھەموو ئەو دۆخانەدا دەوڵەت لەوە کەوتبوو دەوڵەت بێت. لە عێرقدا دەوڵەت بە کردەوە گۆرابوو بۆ دەوڵەتی بەعس و خێزان و بنەماڵەکەی سەدام حوسەین، لە دەرەوەی ئەوانەدا شتێک بەناوی دەوڵەت وەک دەوڵەتەوە نەمابووەوە. ئەوەی ئێستا لە عێراق و ھەرێمدا دەیبینین درێژەدانە بە ھەمان لۆژیکی لە دەوڵەتخستنی دەوڵەت و کورتکردنەوەی ئەم دەزگا سەرەکیی و گشتییە گرنگەیە بۆ موڵکی ئەم یان ئەو گروپ و ھێزی سیاسیی و ئەتنیی و دینیی و ئایدیۆلۆژیی تایبەت. ھەر ھەڵبژادنێک جوڵەیەک نەبێت بە ئاراستەی دەسکاریکردن و گۆرینی ئەم شێوازی وێناکردن و مامەڵەکردنەی دەوڵەت، درێژەدانە بەو دۆخەی کە ئەو ھەموو کێشانەی ئەمرۆکەیان دروستکردوە.
(دره‌و): دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، یه‌كێتیی كێشه‌ی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات، كێشه‌یه‌ك كه چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وامه‌و بوو به به‌شێك له ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتیی. قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی ماڵی (چه‌تۆ ساڵح) بریكاری وه‌زیری ناوخۆی كردووه. له‌باره‌ی ئه‌م سه‌ردانه قوباد تاڵه‌بانی نوسیویه‌تی:" ئەمڕۆ وەك وەفایەك بۆ بنەماڵەیەكی تێكۆشەری گەلەكەمان و خاوەنی پۆلێك شەهید، لە ماڵی هەڤاڵ و هاوڕێی ئەزیزم كاك چەتۆ ساڵح بووم". چه‌تۆ ساڵح له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی پۆستی بریكاری وه‌زیری ناوخۆی وه‌رگرت، له لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه نزیك بوو، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی تری سه‌ركردایه‌تیی پیشووی یه‌كێتیدا چووه به‌غدادو له فه‌رمانگه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندی لاهور شیخ جه‌نگیی شایه‌تی دا، سه‌باره‌ت به هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی پێشووی یه‌كێتیی و دورخستنه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگیی له پۆستی هاوسه‌رۆك. چه‌تۆ ساڵح هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیلی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌دا له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه بڕیاری لادانی له پۆسته‌كه‌ی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه چه‌تۆ ساڵح ئاماده نه‌بوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی بنوسێت، شۆڕش ئیسماعیلیش سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی نوسی بوو، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانی متمانه به كاندیدی شوینگره‌وه‌ی ببه‌خشیت و به‌مشێوه‌یه گۆڕانكارییه وزارییه‌كه‌ی یه‌كێتیی په‌كیكه‌وت، دوای چه‌ند مانگێك به‌تاڵبوونی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه، به‌مدواییه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پارتی، یه‌كێتیی قایل بوو به گه‌ڕانه‌وه شۆڕش ئیسماعیل بۆ پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه. سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قوباد تاڵه‌بانی بۆ ماڵی چه‌تۆ ساڵح، پێده‌چێت كۆتایی به كێشه‌ی پۆستی بریكاری وه‌زیری ناوخۆش بهێنێت، به‌تایبه‌تیش كه به‌مدواییه چه‌تۆ ساڵح بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌ولێره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی.
درەو: یەكێتی دەڵێت (5) كورسیمان مسۆگەرە، پارتی دەڵێت (4) كورسی دێنین، نەوەی نوێ دەڵێت ئێمە (3) كورسی و یەكێتی (3) كورسی و پارتی (1) كورسی دەهێنین، یەكگرتوو كۆمەڵ دەڵێن (2) كورسی بەدەست دەهێنین، بەبێ تەوافوق و رێككەوتن هیچ لیست و هاوپەیمانێتیەك ناتوانێت بە تەنیا كورسی پارێزگار‌و جێگرەكانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگار بباتەوە. ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پارێزگای كەركوك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا، (15) كورسی گشتی و كورسیەكی كۆتای مەسیحییەكانی بۆ دیاریكراوەو كۆی كورسیەكانی (16) كورسیە لە پارێزگای كەركوك: • (870 هەزار و 920) كەس مافی دەنگدانیان هەیە • دەنگدانی گشتی (813 هەزارو 590) دەنگدەر • دەنگدانی تایبەت (57 هەزارو 330) دەنگدەر لە پارێزگای كەركوك كێبەركێ لە نێوان هاوپەیمانی و لیستەكاندا جیاواز لە پارێزگاكانی دیكە گەرمە، هەریەك لە پێكهاتەكانی (كورد، توركمان، عەرەب) كێبەركێیانە لەسەر بەدەستهێنانی (15) كورسی لەو پارێزگایە، لەكەركوك پێكهاتەی كوردی بەچەند هاوپەیمانی و لیستێك بەشدارە: • هاوپەیمانی (كەركوك هێزو ئیرادەمانە), هاوپەیمانێتی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستانی. • هاوپەیمانی (مەشخەڵی كەركوك), هاوپەیمانێتی نێوان یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كوردستانە. • پارتی دیموكراتی كوردستان بە لیست بەشدارە لەگەڵ چەند هێزێكی دیكە • جوڵانەوەی نەوەی نوێ, بە لیستی سەربەخۆ بەشدارە. • پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان, بە لیستی سەربەخۆ بەشدار. • بزووتنەوەی گۆڕان ، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردووە بەڵام داوا لە هاوڵاتیان دەكەن بەشداری هەڵبژاردن بكەن. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) كە لەگەڵ كاندید و نوێنەری لیستەكاندا قسەی كردووە، هەریەكەیان چاویان لەبەدەستهێنانی چەند كورسیەكە: • هاوپەیمانی (كەركوك هێزو ئیرادەمانە) یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ حزبی شیوعی لەناو ئەو هاوپەیمانێتییەدان، (درەو) قسەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی لە كەركوك كرد، ئەوان پێیان وایە (5) كورسیان مسۆگەرەو چاویان لەوەیە (6) كورسی بەدەستبهێنن، یەكێتی لە هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 2021دا (3) كورسی بردەوە (82 هەزارو 286) دەنگی بەدەستهێناوە، ئەوان دەڵێن دەنگەكانمان زیاد دەكات بۆ زیاتر لە (100) هەزار دەنگ. لەناو هاوپەیمانێتیەكەدا كاندیدێكی ژنی (حزبی شیوعی) هەیەو ئەوان چاویان لەوەیە كورسیەكی ژن بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن. • هاوپەیمانی (مەشخەڵی كەركوك), هاوپەیمانێتی نێوان یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كوردستانە. یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری كوردستان بەیەكەوە بەشدارن، لە هەڵبژاردنی پێشوو 2021 بەشدار نەبوون، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 یەكگرتوو لە كەركوك (4784) دەنگی بەدەستهێنابوو كۆمەڵی دادگەریش (1500) دەنگی بەدەستهێنابوو، (درەو) قسەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكگرتوو كۆمەڵ كرد لە پارێزگای كەركوك ئەوان چاویان لە (2) كورسی پارێزگای كەركوكە، یەكێكیان بۆ یەكگرتوو ئەوەی تریان بۆ كۆمەڵ. • پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی پێشوو 2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای كەركوك (2) كورسی بردەوەو (49 هەزارو 538) دەنگی بەدەستهێنابوو، (درەو) قسەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی كرد لەو پارێزگایە ئەوان دەڵێن چاومان لە (4) كورسی ئەو پارێزگایەیەو پێیان وایە لە (3) كورسی كەمتر ناهێنن. • جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پارێزگای كەركوك بە لیستی سەربەخۆ بەشدارە، لە هەڵبژاردنی پێشوو (25 هەزارو 391) دەنگی بەدەستهێنابوو (1) كورسی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بردەوە، (درەو) قسەی لەگەڵ بەرپرسانی نەوەی نوێ كرد ئەوان دەڵێن بەپێی ئەو راپرسیانەی لەبەردەستماندایەو پێشبینی خۆمان كورد (8 -9) كورسی بەدەستدەهێنێت، ئەگەر (8) كورسی بەدەستبهێنێت ئەوا (نەوەی نوێ 3 كورسی، یەكێتی 3 كورسی، پارتی 1 كورسی) بەدەستدەهێنێـت، خۆ ئەگەر كورد (9) كورسی بەدەستبهێنێت ئەوا ( نەوەی نوێ و یەكێتی 3-4 یان 4-3 كورسی بەدەستدەهێنن و پارتی 2 كورسی) بەدەستدەهێنن، لیستەكانی تر كورسی ناهێنن. • پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان, بە لیستی سەربەخۆ بەشدارە، بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) سۆسیالیست پێشبینی ئەوە ناكەن كورسی بەدەستبهێنن، بەڵام دەیەوێت سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت لە هەڵبژاردنەكاندا و خەڵكی كەركوك هانبدات بۆ دەنگدان. پارێزگاری داهاتوو كەركوك كێ دەبێت؟ زیاتر لە (18) ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە كەركوك ئەنجام نەدراوە و لەدوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017شەوە پارێزگار بەوەكالەت لە كەركوك بەڕێوە دەچێت، رۆژی 27ی ئازاری 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد و بڕیاریدا لە 18/12/2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاكان بكرێت بە پارێزگای كەركوكیشەوە، بەڵام لە هەموارەكەدا مادەی (13) تەرخانكراوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، كە سەرەڕای ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام لە بڕگەی دووەمی مادەی (13)ی هەمواری یاساكەدا هاتووە" "ئەنجامی هەڵبژاردنەكان نابنە بنەمای یاسایی و ئیداری پەیوەست بە دیاریكردنی داهاتووی كەركوك". لە بڕگەی چوارەم و كۆتایی مادەی (13)دا ئاماژە بەوەكراوە" "دەسەڵات بەپێی نوێنەرایەتیكردنێكی دادپەروەرانە دابەشدەكرێت، كە زامنی بەشداریكردنی پێكهاتەكانی پارێزگاكە بكات بەدەر لەئەنجامی هەڵبژاردنەكان". بەو پێیەش تەنیا ئەنجامی هەڵبژاردن نابێتە پێوەری دیاری كردنی پارێزگار و پۆستەكانی دیكە لەو پارێزگایە، تەوافوق و سازان دەكرێت لە نێوان پێكهاتەكان بۆ دیاریكردنی پارێزگاری كەركوك و پۆستەكانی دیكە لەو پارێزگایە، واتا دەنگی یەكەمی هەڵبژاردن بۆ هەر لیستێك نابێتە بنەمای سەرەكی وەرگرتنی پۆستی پارێزگای كەركوك، بەڵكو دیاریكردنی پارێزگار بە رێككەوتن و تەوافوقی نێوان پێكهاتەكان دەبێت، چونكە هیچ لیستێك بە تەنیا ناتوانێت (9) كورسی لە (16) كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەدەستبهێنێت، بەو پێیەش پێویستی بە گفتوگۆ‌و سازانی ناو پێكهاتەكان بە جیا و دواتریش نێوان پێكهاتەكان پێكەوە هەیە، چونكە ئەگەر كورد بەتەواوی لیستەكانیەوە (8) كورسی بەدەستبهێنێت ئەوا پێویستی بە گفتوگۆ و سازانی نێوان پێكهاتەكان دەبێت و هەڵبژاردنی پارێزگار قورس دەبێت، ئەوكات پێویستی بە رێككەوتنە لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان (پارێزگاری كەركوك و دوو جێگرەكەی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و جێگرەكانی). پارێزگار چۆن هەڵدەبژێردرێت ؟ بەپێی یاسای پارێزگا نارێكخراوەكانی لەچوارچێوەی هەرێمدا، پارێزگار‌و دوو جێگرەكەی بە دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵدەبژێردرێن، ئەمە لە ماوەیەكدا كە (30) رۆژ تێپەڕ نەبووبێت بەسەر رێكەوتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەندا. ئەگەر هیچ یەكێك لە كاندیدەكان بۆ پۆستی پارێزگار دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەنی بەدەست نەهێنا، لەهەمان دانیشتنی ئەنجومەندا دەنگدانێكی تر رێكدەخرێت، لە دەنگدانی دووەمدا هەر كاندیدێك زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا، دەبێت بە پارێزگار. ئەوەی لە یاسای (پارێزگا نارێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم) تێبینی دەكرێت ئەوەیە مەرجی دیاری نەكردووە بۆ ئەوەی ئەو كەسەی خۆی بۆ پۆستی پارێزگار یان جێگرانی پارێزگار كاندید دەكات دەبێت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا بێت، یاساكە لەم بوارەدا ناڕوونی تێدایە، هەندێك لەو شارەزا یاساییانەی كە (درەو) لەمبارەیەوە قسەی لەگەڵ كردوون، پێشبینی دەكەن دوای هەڵبژاردنە خۆجێییەكان، ئەم یاسایە روبەڕووی شەپۆلێك تانەی یاسایی ببێتەوە لە دادگای باڵای فیدراڵی. سەرۆكی ئەنجومەن چۆن هەڵدەبژێردرێت ؟ یاسای ژمارەی (10)ی ساڵی 2018ی هەمواری سێیەمی یاسای پارێزگا نارێكخراوەكان لەچوارچێوەی هەرێم، لە ماددەی (7)دا، رێوشوێنی هەڵبژاردنی سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەمشێوەیە دیاریكردووە: • لە رێكەوتی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە، پارێزگار لەماوەی 15 رۆژدا بانگەواز دەكات بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەگەر پارێزگار بانگەوازی نەكرد بۆ سازدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێ، بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە رۆژی شانزەیەمدا ئەنجومەنی پارێزگا خۆی كۆدەبێتەوە. • یەكەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە بەڕێوەدەچێت، لەم كۆبونەوەیەدا سەرۆك‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەن بە دەنگی (زۆرینەی رەها)ی ئەندامانی ئەنجومەن هەڵدەبژێردرێت، مەبەست لە زۆرینەی رەها دەنگی (50+1)ی تێكڕای ئەندامانی ئەنجومەنەكەیە. راپۆرتی پەیوەندیدار پارێزگار چۆن هەڵدەبژێردرێت ؟ كورد لە هاوكێشەی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراقدا حزبە كوردیەكان بەجیا دەچنە هەڵبژاردنی كەركوكەوە بەشداری کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
درەو: راپۆرتی نوسەرو لێكۆڵەر (هیشان مولحم), كە لەپێگەی (پەیمانگای وڵاتانی كەنداوی عەرەبی لە واشنتۆن) بڵاوبووەتەوە, بە ناونیشانی (زەنگی مەترسی لێدەدەن لەبارەی ئەگەری گەڕانەوە ترمپ): 🔹كەمتر لە (40) رۆژی ماوە بۆ ئەنجامدانی یەكەم هەڵبژاردنی حزبی لە ویلایەتی (ئەیەوا), بۆ دیاریكردنی كاندیدی كۆماریەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا. 🔹سەرجەم راپرسیەكان جەختدەكەن, دۆناڵد ترەمپ, سەرۆكی پێش‌و ویلایەتە یەكگرتووەكان بە جیاوازییەكی زۆر لەپێش ركابەرەكانیەوەتی. 🔹ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەمریكیەكان لە باكگراوەندی سیاسی و ئایدۆلۆجی جیاواز, زەنگی مەترسیان لێداوە لەبارەی ئەگەری هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بۆ ویلایەتەتێكی نوێ, كە بەرای ئەوان مەترسی لەسەر ئایندەی سیستمی دیموكراسی ئەمریكی و ئاشتی كۆمەڵایەتی و پێگەی ئەمریكا لە جیهان دروستدەكات. 🔹ئەوەی زیاتر نیگەرانی كردوون, سەركەوتنی ترەمپە لەوەی توانیویەتی لەچەند ساڵی رابردوو حزبی كۆماری بگۆڕێت بۆ شێوازێك لە تائیفەی دینی, كە وەلائی یەكلاكەرەوەیان بۆی هەبێت, وێڕای بوونی زۆرێك لە ئاماژەكان بەوەی, ئەو كاندیدی چاوەڕوانكراوی حزبەكە دەبێت. 🔹هاوكات ئەوەی زۆرێك لە دیموكراتەكانی دووچاری دڵەڕاوكێ كردووە, بەرتەسكبونەوەی بەردەوامی جەماوەری سەرۆك بایدنە لەناو چین و توێژە جیاوازەكانی دیموكراتەكان, كە بەبێ پشتیوانی ئەوان بایدن ناتوانێت لە كۆشكی سپی بمێنێتەوە. 🔹بەگوێرەی راپرسیەكان, رێژەی ئەو ئەمریكیانەی رازین لە ئەدائی سەرۆك بایدن بۆ خوار لە (40%) دابەزیوە, ئەوەش رێژەیەكە, زۆرێك لەو سەرۆكانەی پێشتر تۆماریان كردووە, شكستیانهێناوە لەوەی لەویلایەتی دووەمدا سەكەوتن بەدەستبهێنن. 🔹هۆشداریدان لە مەترسیەكانی گەڕانەوەی ترەمپ تەنها لە شرۆڤەكارانی ئەمریكادا كورت نەبووەتەوە, بەڵكو دەنگی گرنگی دەرەوەشی گرتووەتەوە, لە نمونەی گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی بەریتانی, كە خاوەن هەژمونێكی فراوانە و مانگی رابردوو هۆشداریدا لەوەی, سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی ترەمپ مانای وایە دەبێتە "گەورەترین مەترسی" لەسەر جیهان لە (2024)دا. 🔹لەڕۆژان و هەفتەكانی رابردودا, ترمپ لە ئاهەنگەكانی هەڵبژاردندا و كۆمێنتەكانی لە سەكۆی "تروس سۆشال" كە تۆڕی كۆمەڵایەتی تایبەت بەخۆیەتی, بە راشكاوییەكی زۆرەوە قسەی لەبارەی ئەوە كردووە, ئەگەر ویلایەتی دووەم بەدەستبهێنێتەوە, هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی سكاڵا فیدراڵیەكان دەدات كە لە دژی بەرزكراوەتەوە, تۆڵە لە دوژمنە زۆر‌و زەوەندەكانی دەكاتەوە, كۆتایی بەوە دەهێنێت كە ناوی ناوە"دەوڵەتی قوڵ" لەڕێی دەركردنی فەرمانبەران و گۆڕینیان بەو فەرمانبەرانی كە وەلائیان بۆ شەخسی ئەو هەیە. 🔹هەروەك چۆن سەرۆك ریچارد نیكسۆن لە حەفتاكانی سەدەی رابردودا" لیستێكی هەبوو بەناوی دوژمنەكانی" لە سیاسی و رۆژنامەنوسەكان, ترمپیش لیستێكی هاوشێوەی هەیە. 🔹لە یەكێك لەوتارە زبرەكانیدا, ترەمپ بەڵێیداوە بە تێكشاندنی دوژمنەكانی لە "دەوڵەتی قوڵ" و ئەوانەی هانی جەنگ دەدەن و بانگخوازانی جیهانیگری و شیوعی و ماركسی و فاشیەكان, لەگەڵ ئەوەی ناویبردووە بە توێژی سیاسی نەخۆش و رۆژنامەنوسان و شرۆڤەكاران و میدیاكاران بەشێوەیەكی گشتی. 🔹بەرای زۆرێك لە یاسا ناسان, سەركەوتنی ترەمپ بۆ ویلایەتێكی نوێ, دەبێتە هۆی دروستبونی قەیرانێكی دەستوریی مەترسیدار, كە وڵات تەنانەت لەكاتی جەنگیشدا بەخۆیەوە نەبینیوە لە جەنگی ناوخۆشدا, چونكە سەرۆك یان حكوم دراوە بە سزای فیدراڵی, یان هێشتا لەبەردەم دادگادایە. 🔹لەسەر ئاستی ناوخۆش, ترمەپ لەویلاتی دووەهەمیدا هەوڵی بەجێگەیاندنی ئەو كارانە دەدات كە لەویلایەتی یەكەمدا بۆی نەكراوە, بەتایبەت كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە هاوپەیمانی ناتۆ. 🔹 دەستوری ئەمریكی دەسەڵاتی واژوكردنی پەیماننامە نێودەوڵەتیەكانی داوە بە ئەنجومەنی پیران, بەڵام لەبارەی كشانەوە لێی, روون نیە. 🔹تەنانەت ئەگەر لە ساڵی (2024) ئەنجومەنێكی پیران بە زۆرینەی دیموكراتەكانیش هەڵبژێدرێت و هەوڵی پەكخستنی بڕیاڕەكەی ترەمپیش بدات, ئەوا تەنها راگەیاندنی ترەمپ لە خواستی بۆ كشانەوە لە هاوپەیمانێتیەكەو هەڵپەساردنی بەشداری لەكۆبونەوەو گفتوگۆكانی, دەبێت هۆی لەناوبردنی هاوپەیمانێتەكە, چونكە ئەندامەكانی متمانەیان بە ئەمریكا نامێنێت. 🔹بڕیاڕەكەی ترەمپ دەبێتە پاڵنەر بۆ ئەوەی ئەندامانی هاوپەیمانێتیەكە كێشەكانیان لەگەڵ روسیا چارەسەربكەن لە غیابی ویلایەتە یەكگرتوەكاندا, كە ماوەی زیاتر لە (75) ساڵە بڕبڕەی پشتی هاوپەیمانێتیەكەیە. 🔹ترەمپ لە ویلایەتی دووهەمیدا, پەیوەندییە دۆستانەكانی لەگەڵ دیكتاتۆری كۆریای باكور دەستپێدەكاتەوە, هێزەكانی لەكۆریای باشور و ژاپۆن كەمدەكاتەوە یان بە تەواوەتی دەیانكشێنێتەوە, كە لەكۆتایی جەنگی جیهانی دووەمەوە جێگیركراون. 🔹ترەمپ هێزەكانی لە باكوری خۆهەڵاتی سوریا دەكشێنێتەوە, كە لەویلایەتی یەكەمدا هەوڵی بۆدەداو بەوهۆیەوەلەگەڵ وەزیری بەرگرییەكەی بەریەككەوتن. 🔹ترەمپ پێیوایە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق هیچ سودێكی نیشتمانی و هەرێمایەتی نیە, هەوڵی كەمكردنەوەی هێزەكانیشی دەدات لەوڵاتانی كەنداوی عەرەبی. 🔹جێبەجێكردنی دروشمی"سەرەتا ئەمریكا" ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكاتە قەڵایەكی دابڕاو لەپشتی دوو زەریای گەورەوە. 🔹سیاسەتی "سەرەتا ئەمریكا" بەبۆچۆنی ترەمپ, مانای سەرەوژوركردنی پەیوەندیەكانی ئەمریكایە, هاوپەیمانە نەریتیەكانی لە خۆرئاوا‌و كۆریای باشور‌و ئوسترالیا دەچنە دواوەو پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتە ئۆتۆكراسیەكان لەجیهان بەهێزەدەكات, لەنمونەی ڤلادیمێر پۆتن لە روسیا‌و كیم جونگ ئون لە كۆریای باكورو ڤیكتۆر ئۆربان لە هەنگاریا و سەركردە نادیموكراتیەكانی تر لە جیهان.