كورد چۆن دەتوانێت قەیوم رابگرێت؟
2024-06-20 13:50:27
راپۆرتی: هێمن خۆشناو
به هه‌میشه كردنی سیاسه‌تی (ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی شاره‌وانیه كوردیه‌كان) له‌ژێر ناوی یاسای (قه‌یووم)، به واتای لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ردوو مافی سه‌ره‌كی (خۆ كاندید كردن و ده‌نگدان) دێت له هاوڵاتی كورد له باكووری كوردستان و توركیادا. له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێویسته كورد به عه‌قڵێكی ستراتیژی و مه‌دوادرێژ له‌م سیاسه‌ته بڕوانێت و تێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گونجاوی بۆ دابڕێژێت.
له دوای هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كانی (31 ئاداری 2024)، به‌هۆی ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی تووشی هات بوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرا ده‌سه‌ڵاتی (ئاكپارتی) ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی شاره‌وانیه كوردیه‌كان بێته‌وه. به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌كان له رۆژی (3 حوزه‌یرانی 2024) دوای ده‌ستگیركردنی (محه‌مه‌د سادق ئاكش) سه‌رۆكی شاره‌وانی (جۆله‌مێرگ) له باكووری كوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له‌ژێر ناوی (قه‌یووم) بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی ئه‌م شاره‌وانیه كوردیه‌ی ده‌ركرد.
پێناچێت ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی شاره‌وانی (جۆله‌مێرگ) ته‌نیا په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی تاوانباركردنی سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كه‌وه هه‌بێت، كه به تاوانی هاوكاری كردنی تیرۆر به‌ر له 10 ساڵ (له ساڵی 2014) له‌لایه‌ن دادوه‌رێكی داواكاری گشتی، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه. له ئه‌مڕۆشدا خودی دادوه‌ری سكاڵاكار، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له (جه‌ماعه‌تی فه‌تحولڵا گولـله‌ن) له توركیا هه‌ڵاتووه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیا داوایان له پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌نته‌رپۆل) كردووه تا هاوكاریان بكه‌ن له ده‌ستگیركردنی ناوبراودا.
ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی شاره‌وانی (جۆله‌مێرگ) له‌ژێر ناوی (قه‌یووم) له دوای ساڵی 2016 ﻩوه، بۆ جاری سێیه‌مینیه دووباره ده‌بێت. به گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی (ئاكپارتی) ئاماده‌كاری كردووه، تا له ماوه‌ی داهاتوودا ده‌ستبه‌سه‌ر (27) شاره‌وانی دیكه‌ی كوردی دابگرێت، كه له نێویاندا هه‌رسێ شاره‌وانی گه‌وره‌ی (ئامه‌د – وان – ماردین) یش هه‌یه. به‌م شێوه‌یه (قه‌یووم) ده‌بێته پڕۆسه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ رێگرتن له سیاسه‌تی كوردی و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی.
هۆكاری پڕۆسه‌ی سێیه‌مینی ده‌ستبه‌سه‌رگرتن جیاوازه له پڕۆسه‌كانی پێشتر!
پڕۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی شاره‌وانیه كوردیه‌كان كه له دوای ساڵی (2016) بۆ سێیه‌مین جاره دووباره ده‌بێته‌وه، به‌رده‌وام له‌ژێر ناوی (هاوكاری كردنی تیرۆر) به‌ڕێوه‌چووه. تیایدا دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی توركیا هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كان به پشتیوانیكردنی تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه پێشتر له‌سه‌ر لێدوانێك یان به‌شداریكردنی خۆپیاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌ك سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی زیاتر كار ئاسانی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌كات، كاندیدكردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سكاڵایان له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیا كه‌سانی به‌رچاون. ئه‌وه‌ی دیاره بزوتنه‌وه‌ی كوردی به كاندیكردنی ئه‌م كه‌سانه هه‌ڵه‌كانی پێشتری دووباره كردۆته‌وه. بۆ نموونه كه‌سێكی وه‌كو (ئه‌حمه‌د تورك) سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی (ماردین) به تۆمه‌تی شكاندن و پابه‌ند نه‌بوون به یاساكان به (10 ساڵ) زیندانیكردن سزادراوه. هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی (2019) له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی (ماردین) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و كاندیدی (ئاكپارتی) تووشی شكست كرد، به تۆمه‌تی پشتگیریكردنی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ر شاره‌وانیه‌كه‌یدا گیرا. بۆیه دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی (تورك) بۆ هه‌ڵبژاردنی (31 ئاداری 2024) هه‌ڵوێستێكی له لۆژیك به‌ده‌ره، ئه‌گه‌ر خودی (ئه‌حمه‌د تورك) مكوڕیشی كردبێت له‌سه‌ر خۆ كاندید كردنه‌وه. به‌هه‌مان شێوه‌ی (ئه‌حمه‌د تورك) (عبدالـله زێدان) سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی (وان) ی له ساڵی 2016 له‌و كاته‌ی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌پ (پارتی دیموكراتی گه‌لان) بوو، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی ئه‌م پارته و چه‌ندین په‌رله‌مانتاری كورد به تۆمه‌تی یاخیبوون له یاساكانی ده‌وڵه‌ت و هاوكاركردنی تیرۆر راپێچی زیندانكرا، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ زیاتر له زیندان مایه‌وه. كه‌واته كاندیدكردنی ئه‌م كه‌سانه هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه كه ده‌مپارتی (پارتی یه‌كسانی و دیموكراتی گه‌لان) دووباره‌ی كردۆته‌وه و زه‌مینه‌ی بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی (ئاكپارتی) خۆش كردووه.
له ئێستادا پڕۆسه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی شاره‌وانیه‌كان، زیاتر په‌یوه‌سته به هه‌وڵ و ویستی (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌ركۆماری توركیا بۆ سه‌رله‌نوێ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافی خۆ كاندید كردنه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له ساڵی (2028) دا. ئه‌مڕۆ له هه‌موو لایه‌نێك زیاتر ره‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و فاشیستی توركیا هه‌وڵی ئاسته‌نگكردنی كورد و دانانه‌وه‌ی (قه‌یووم) ده‌دات له‌سه‌ر شاره‌وانیه كوردیه‌كاندا. ئه‌وه ئاشكرایه به‌بێ سازشكردن له‌گه‌ڵ ره‌وتی نه‌ته‌وه‌په‌رست مه‌حاڵه (ئه‌ردۆغان) بتوانێ ده‌ست به پڕۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بكات و له راپرسی گشتیدا ده‌نگی پێویستی بۆ كۆبكاته‌وه. بۆیه سه‌ركۆماری توركیا ملكه‌چی فۆبیای دژه كوردی نه‌ته‌وه‌په‌رستان ده‌بێت و بۆ ده‌ستبه‌رگرتنی شاره‌وانیه كوردیه‌كان فه‌رمان به وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا پڕۆسه‌ی سێیه‌مینی ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی شاره‌وانیه كوردیه‌كان ره‌هه‌ندی ئابووری هه‌یه، كه له پڕۆسه‌كانی پێشتر نه‌بووه. شاره‌وانیه‌كان له توركیا و باكووری كوردستاندا بۆ پارته سیاسیه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهاتن، به شێوه‌یه‌ك پارته‌كان به داهاتی ئه‌م شاره‌وانیانه به‌شێكی زۆری خه‌رجیه‌كانیان فینانسه ده‌كه‌ن. له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كه‌ی (31 ئاداری 2024) ئاكپارتی له مێژووی خۆیدا تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو، به‌شێكی زۆری له شاره‌وانیه پڕ داهاته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆن (پارتی گه‌لی كۆمار/جه‌هه‌په) له‌ده‌ستدا. له ده‌ستدانی ئه‌م هه‌موو شاره‌وانیانه به واتای له‌ده‌ستدانی داهات و كوورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌م پارته دێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی شاره‌وانیه كوردیه‌كان، به واتای پڕ كردنه‌وه‌ی كوورتهێنانی بودجه دێت بۆ پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا. به داهاتی شاره‌وانیه كوردیه‌كان پارته‌كه‌ی (ئه‌ردۆغان) ده‌توانێ به‌شێكی خه‌رجیه‌كانی فینانسه بكات. به‌ڵام پێناچێت شاره‌وانیه كوردیه‌كان به ته‌نیا بڕی برسیه‌تی و كه‌م خه‌رجی (ئاكپارتی) بشكێنێت، بۆیه دوورنیه پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا به هه‌مان نه‌فه‌سی ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی سه‌رمایه‌ی (جه‌ماعه‌تی گولـله‌ن) له دوای ساڵی (2016) هێڕش بكاته سه‌ر سه‌رچاوه‌ی داهات و سه‌رمایه‌ی كوردی. له دوای (15 ته‌مموزی 2016) له‌ژێر ناوی هه‌وڵدان بۆ كوده‌تای سه‌ربازی، ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان و گشتگیری ئه‌نجامدا دژ به لایه‌نگر و به‌ڕێوه‌به‌رانی (جه‌ماعه‌تی فه‌تحولڵا گولـله‌ن)، هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌نیا به ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی ئه‌مانه سنووردار نه‌بوو، به‌ڵكو كۆمپانیا، قوتابخانه، نه‌خۆشخانه و بانكه‌كانی ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌شی گرته‌وه. هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی داهات كه‌وته ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی (ئاكپارتی). له ئێستادا كه (ئاكپارتی) تووشی شكست و كوورتهێنانی داهات بۆته‌وه، به‌دوور نازانرێـت به‌ده‌ر له شاره‌وانیه‌كان هه‌وڵی ده‌ستگرتن بۆ سه‌ر كۆمپانیا و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی ئابووری كوردی بدات. ئه‌م هه‌وڵه‌ش به‌نده به سه‌ركه‌وتنی (ئاكپارتی) له پڕۆسه‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شاره‌وانیه كوردیه‌كاندا.
كورد چۆن ده‌توانێ ئه‌م پڕۆسه‌یه رابگرێت؟
له رووی یاسایی و مافه‌وه، به هه‌میشه‌كردنی ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی شاره‌وانیه‌كان قه‌بوڵكراو نیه. به گوێره‌ی یاسا و ده‌ستووری مافی مرۆڤ (هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان) دوو مافی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوی سروشتی مرۆڤه. له سۆنگه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌كرێت كورد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه رێگرتن له سیاسه‌تی دانانه‌وه‌ی (قه‌یووم) په‌نا بۆ شێوازی ناڕه‌زایی دیموكراتیانه ببات. ئه‌مڕۆ له توركیادا ده‌سه‌ڵات ئازادی رێكخراویی و كه‌سی تا ئاستی نه‌هێشتن قه‌تیس كردووه. له روانگه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستیه، ئه‌گه‌ر هات و ده‌سه‌ڵات بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رگرتن و دانانه‌وه‌ی (قه‌یووم) دا، ده‌بێت كورد له ته‌واوی پڕۆسه‌ی سیاسی توركیا به په‌رله‌مانیشه‌وه بكشێته‌وه. ده‌ستله‌كار نه‌كێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی (ده‌مپارتی) راستگۆیی بزوتنه‌وه‌ی كورد ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ناو په‌رله‌ماندا، خوێندنه‌وه و ئه‌رگومێنتی جیاواز ده‌رباره‌ی بزوتنه‌وه‌ی كورد له باكووری كوردستان دێته گۆڕێ. له‌هه‌مان كاتدا كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد، بوێری ده‌به‌خشێت به پارتی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆن (جه‌هه‌په) تا به‌ده‌نگێكی زوڵاڵتر داوای هه‌ڵبژدارنی پێشوه‌خت بكات. كشانه‌وه‌ی كورد له په‌رله‌مانی توركیا (جه‌هه‌په) ده‌خاته ژێر به‌رپرسیاریه‌تی و گوشاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و ناچاری ده‌كات تا هه‌نگاوی پراكتیكی بگرێته‌به‌ر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئاوارته‌ی ناو توركیا كه چه‌ندین ساڵه ده‌سه‌ڵاتی (ئاكپارتی) بۆ بره‌ودان به ده‌سه‌ڵات په‌نای بۆ بردووه. جگه له هه‌نگاوی كشانه‌وه له په‌رله‌مانی توركیا، پێویسته بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد له ناو توركیا و ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له رێگای راسته‌وخۆی سه‌مبۆله‌كانی و كه‌سه كاریزماكانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، له به‌رده‌م دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ده‌زگا و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌كو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و هتد ... په‌نا بۆ مانگرتن و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری مه‌ده‌نیانه ببات. ئه‌م هه‌نگاوه كێشه‌ی كورد ده‌خاته رۆژه‌ڤی رای گشتی جیهانی و توركیا ده‌خاته ژێر گوشارێكی گه‌وره. تێكشكاندنی پڵانی به هه‌میشه زه‌وتكردنی شاره‌وانیه كوردیه‌كانیش ته‌نیا به‌م شێوازه مه‌یسه‌ر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ئایا كورد بای ئه‌وه‌نده وزه و ئیراده‌ی هه‌یه په‌نا بۆ ئه‌م رێگایه ببات، چونكه جگه له‌م رێگایه هیچ رێگای دیكه نامێنێت له‌به‌رده‌م پێشووه‌چوونی دۆزی كورد!