درەو: لەكۆی (3ملیۆن و 789 هەزارو 405) كەس كە مافی #دەنگدانیان هەیە، (2 ملیۆن و 784 هەزارو 303) كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە بەرێژەی (73%)، زیاتر لە (ملیۆنێك و 5 هەزارو 102) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە بەرێژەی (27%) واتا هەر لەسەرەتاوە (27%)ی هاوڵاتیان بایكۆتی #هەڵبژاردن دەكەن و بەشداری ناكەن، لە نێوان خولی پێنجەم بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (704) هەزار كەس زیادی كردووەو مافی دەنگدانیان دەبێت. #سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند: • ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە: (3ملیۆن و 789 هەزارو 405) كەس • ئەوانەی كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە: (2 ملیۆن و 784 هەزارو 303)كەس بەرێژەی (73%) • ئەوانەی كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە (بەشداریناكەن): (ملیۆنێك و 5 هەزارو 102) كەس (27%) •لەماوەی (15) رۆژ رابردوو تا ئێستا (434) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەركرتووەتەوە، واتا لە 2/2/2024دا (2 ملیۆن و 350) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتبووەوە، بەڵام لە 5/3/2024 دا (2 ملیۆن و 784) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە. • لە دایكبوانی 2006 مافی دەنگدانیان هەیە: 150 هەزار كەس • بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەم 2018 مافی دەنگدانیان هەبوو: 3 ملیۆن و 85 هەزار كەس
(دره‌و): "پێده‌چێت یاسای نوێی نه‌وت كۆتایی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت" ئه‌مه ناونیشانی راپۆرتێكه كه نوسه‌ری ناودار (سیمۆن واتكینز) بۆ سایتی (ئۆیل پرایس)ی ئه‌مریكی نوسیوه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، تێیدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌و یاسا نوێیه‌ی نه‌وت و غاز كه حكومه‌تی عێراق كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له‌بواری وزه‌دا كه‌مبكاته‌وه، هه‌روه‌ها ره‌نگه لێكه‌وتی توندیشی له‌سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كانه هه‌بێت كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن. ده‌قی وتاره‌كه به زمانی كوردی: زنجیره‌یه‌ك بڕیاری یاسایی كه رۆژی 21ی شوبات له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی عێراقه‌وه ده‌رچوو، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاسای نوێی نه‌وت كه بڕیاره له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت به دواین پاڵنه‌ر بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه كۆتایی به هه‌ر رواڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق ده‌هێنێت. بۆ كۆمپانیا خۆرئاواییه‌كانیش كه له‌و ناوچه‌یه كارده‌كه‌ن، وادیاره ئیتر ئاینده‌یان نه‌ماوه. بۆ ده‌ستپێكردنیش، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی به‌غداد بكات، ئه‌مه كۆتایی هه‌ر مشتومڕێكه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی سهربهخۆو دوور له كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"، نه‌خێر ناتوانێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌ناڵه‌كانیش بۆ ئه‌و كاره ئاماده بكات، ده‌بێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیت سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی كه له فرۆشی نه‌وته‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، راده‌ستی به‌غدادی بكات، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی دارایی كوردستانی عێراقه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندیی له عێراق، دادگای فیدراڵیش حكومه‌تی فیدراڵی كردووه به به‌رپرس له پێدانی موچه‌ی موچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌ی كه له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه ده‌درێت به موچه، له پشكی هه‌رێم ببڕدرێت و له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمیش پێویست كراوه حساباتی مانگانه پێشكه‌ش بكات. ئه‌مه رێكخستنه‌وه‌یه‌كی زۆر توندتره له رێككه‌وتنه ئه‌سڵییه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ كه له تشرینی دووه‌می 2014دا كرا "پاره‌داركردنی بودجه به داهاته‌كانی نه‌وت"، رێككه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌وه بوو حكومه‌تی هه‌رێم (550 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له كێڵگه‌كانی خۆی و كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه له‌رێگه‌ی سۆمۆ هه‌نارده بكات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا به‌غداد مانگانه 17%ی بودجه‌ی فیدراڵی به كورد بدات دوای لێده‌ركردنی خه‌رجییه سیادییه‌كان (كه له‌وكاته‌دا نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار بوو). هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كی دروست كار به‌م رێككه‌وتنه نه‌كرا، حكومه‌تی هه‌رێم زۆرجار حكومه‌تی فیدراڵی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه پاره‌یه‌كی كه‌متری له بودجه‌ی خۆی پێداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی فیدراڵ به‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی تۆمه‌تبار ده‌كرد كه به‌ته‌واوه‌تی داهاتی نه‌وتی راده‌ست نه‌كردووه. دواتر ریككه‌وتنه‌كه گۆڕدرا بۆ ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه نوێیه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و حكومه‌ته‌دا كرا كه له ئۆكتۆبه‌ری 2018دا له عێراق پێكهێنرا، لێكتێگه‌یشتنه‌كه پرۆژه یاسای بودجه‌ی بۆ ساڵی 2019 كردبوو به سه‌نته‌ر، ئه‌مه وایكرد حكومه‌تی فیدراڵ له بودجه‌دا پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و قه‌ره‌بووه داراییه‌كانی تر دابین بكات، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه لانی كه‌م 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی "سۆمۆ" بكات، جارێكی تر ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش به باشی كاری نه‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له كۆتاییه‌كانی 2017دا له‌به‌ر دوو هۆكار بارودۆخه‌كه زۆر خراپتر بوو، هۆكاری یه‌كه‌م له 25ی ئه‌یلولی 2017دا ده‌نگدان كرا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق "ریفراندۆم"، ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی به‌بێده‌نگی به‌ڵینی سه‌ربه‌خۆییان به كوردستان دابوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ببێت به شوێنگره‌وه‌ی خۆرئاوا له مه‌یدانی جه‌نگدا دژ به رێكخراوی داعش له‌وكاته‌دا. زیاتر له 92%ی ده‌نگده‌ران له ریفراندۆمه‌كه‌ی 2017دا له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگیان دا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، هێزی عێراق و ئێران (به پاڵپشتی توركیا) به‌ره‌و ناوچه كوردییه‌كان جوڵه‌یان كرد‌و هه‌ر جموجوڵێكی تریان بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆییه‌كی راسته‌قینه، دامركانده‌وه.. عێراق و ئێران و توركیا (كه هه‌موویان ژماره‌یه‌كی زۆر كوردیان تێدایه) نه‌یانتوانی به‌رگه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی به‌رفراوانتری بزوتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد بگرن له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه. هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه بوو روسیا دوای ماوه‌یه‌كی كورت له‌وه، توانی كۆنترۆڵی كه‌رتی نه‌وتی كوردستان بكات له‌رێگای سێ میكانیزمی سه‌ره‌كییه‌وه، كه له كتێبه‌كه‌مدا له‌باره‌ی سیسته‌می نوێی بازاڕی نه‌وتی جیهانییه‌وه شكاریم بۆ كردووه. ئامانجی مۆسكۆ ته‌نیا دابینكردنی یه‌ده‌گی گه‌وره‌ی نه‌وت و غازی كوردستانی عێراق نه‌بوو، به‌ڵكو له‌وه گرنگ تر‌و له‌سه‌ر ئاستی درێژخایه‌ن ئه‌وه بوو تۆوی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌خۆیی كورد بچێنێت و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو عێراق. كه‌واته ئه‌وه روسیا بوو كه بێ متمانه‌یی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا چاند له‌باره‌ی رێككه‌وتنه ره‌سه‌نه‌كه‌ی "پاره‌داركردنی بودجه به داهاتی نه‌وت" له ساڵی 2014دا، تاڕاده‌یه‌كی زۆریش ئه‌وه هۆكاره‌كه بوو كه رێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش كاری نه‌كرد. ئه‌و درزه‌ی كه مۆسكۆ به‌كاریهێنا بۆ دروستكردنی پشێوی له‌نێوان هه‌ردوولادا، به‌هۆی ناڕوونی بوو سه‌باره‌ت به داهاته‌كانی نه‌وت له ده‌ستوری عێراقدا، به‌گوێره‌ی قسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌پێی مادده‌كانی 112و 115ی ده‌ستور، هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و غازی هه‌یه له‌و كێڵگانه‌ی كه له ساڵی 2015دا به‌رهه‌مهێنانیان تێدا نه‌كراوه (2005 ئه‌و ساڵه‌یه له راپرسیدا ده‌ستوری عێراق په‌سه‌ندكرا)، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا حكه‌مه‌تی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه مادده‌ی 115ی ده‌ستور ده‌ڵی:" هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی تاقانه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند ناویان نه‌هێنراوه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێم و پارێزگا رێكنه‌خراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا)، له‌م رووه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه‌ده‌كات ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ده‌ستوری عێراقدا نه‌هاتوون، بۆیه هه‌رێم مافی فرۆشتن و وه‌رگرتنی داهاته‌كانی نه‌وت و غازی هه‌یه. حكومه‌تی هه‌رێم تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستوردا هاتووه له‌حاڵه‌تی دروستبوونی ناكۆكیدا، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ یاسای هه‌رێم و پارێزگاكانه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و كۆمپانیای "سۆمۆ" جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌گوێره‌ی مادده‌ی (111)ی ده‌ستور، نه‌وت و غاز موڵكی سه‌رجه‌م گه‌لی عێراقن له هه‌موو ناوچه‌و پارێزگاكان. له كۆتایی 2021دا وه‌رچه‌رخانێكی خراپتر بۆ كوردستانی عێراق روویدا، ئه‌وه‌ش كاتێك كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی به ئه‌ركی جه‌نگیی خۆی له عێراق هێنا، ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ده‌رگای له‌به‌رده‌م هه‌ژموونی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی گه‌وره‌تری ئێران و روسیا‌و چین له عێراقدا كرده‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ یه‌كێك له‌و سێ وڵاته‌دا نییه كوردستانی عێراق بوونی هه‌بێت كه هێشتا لایه‌نگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه. مۆسكۆش به‌وه دڵخۆشه له‌ژێر چاودێری ئیداره‌یه‌كی ناوه‌ندی سه‌ربه روسیا له به‌غداد به‌رده‌وامی به كاركردنی خۆی بدات له كێڵگه‌كانی باكورو باشوری عێراق، هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌مه، چین كار بۆ به‌هێزكردنی هه‌ژموونی خۆی ده‌كات له باشوری عێراق، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی گرێبه‌ستی جۆراوجۆره‌وه كه له كه‌رتی نه‌وت و غازدا ئیمزا كراون و دواتر به‌كارهێنراون بۆ گرێبه‌ستی گه‌وره‌تر له بواری ژێرخاندا له‌سه‌رتاسه‌ری باشوری عێراق. دواین دیدگای په‌كین "رێككه‌وتنی گشتگیری چوارچیوه‌ی نێوان عێراق و چین"ه له ساڵی 2021دا، كه درێژكراوه‌ی قه‌باره‌و بازنه‌ی رێككه‌وتنی "نه‌وت به‌رامبه‌ر به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و سه‌رمایه‌گوزاری"یه، كه به‌غدادو په‌كین له سێپتێمبه‌ری 2019دا ئیمزایان كرد‌و، رێگا به كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌دات وه‌به‌رهێنان له پرۆژه‌كانی ژێرخانی عێراقدا بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر نه‌وتدا، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له كتێبه‌كه‌مدا له‌باره‌ی سیسته‌می نوێی بازاڕی نه‌وتی جیهانییه‌وه شیكاریم بۆ كردووه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌مانه، نابێ كه‌س توشی سه‌رسوڕمان ببێت به لێدوانه‌كه‌ی رۆژی 3ی ئابی ساڵی رابردووی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه به‌روونی وتی یاسای نوێی یه‌كگرتووی نه‌وت و غاز- كه له هه‌موو بوارێكدا له ده‌ره‌وه‌ی به‌غداد جێبه‌جێ ده‌كرێت- كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌كات و، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز له سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه خاوه‌نی نیمچه خۆبهڕێوهبهرێتییهكه ده‌بێت به " پاڵنه‌رێكی به‌هێز بۆ یه‌كێتیی عێراق". هه‌روه‌ك نابێت كه‌س توشی سه‌رسامی ببێت كه به‌رپرسێكی باڵای كرملن به‌مدواییه له كۆبونهوهیهمدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی دیاری ئێران وتی:" هێشتنه‌وه‌ی خۆرئاوا له ده‌ره‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی وزه له عێراق- هه‌روه‌ها نزیككردنه‌وه‌ی به‌غداد له میحوه‌ری نوێی ئێران و سعودیه، ده‌بێت به بابه‌تێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ كۆتایهێنان به هه‌ژمووی خۆرئاوا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست". ئه‌مه‌ش ئه‌و شته بوو كه به‌رپرسێكی باڵا، به‌تایبه‌تی به سایتی (OilPrice.com) وت، كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی وزه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا كارده‌كات.
د. ئاکام شوان زانکۆی لێستەر، بەریتانیا لە زانستی پزیشکییدا هەر ئامرازێك ببێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە یاخود ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد بکات پێی دەگوترێت كارسینۆجین (Carcinogen). بە سەدان و هەزاران کارسینۆجین هەن و رەنگە زۆربەمان لە ژیانی رۆژانەماندا تا ئاستێکی زۆر بەرکەوتنمان هەبێت بە چەندەها کارسینۆجین، بە نموونە مادەی تار (قەتران) لە نێو دوکەڵی جگەرە. ئامرازەکانی پەیوەندی شەپۆلی رادیۆیی بەکاردەهێنن بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان وەك تەلەفۆنی دەنگی و کورتەنامەو ئینتەرنێت، هتد. شەپۆلی رادیۆی بەشیکە لە شەبەنگی کارۆمگناتیسی (Electromagnetic Spectrum). کە چەندەها شەپۆل لەخۆی ئەگرێت وەك تیشکی ژێرسور، تیشکی سەروو وەنەوشەیی، هتد. ئەوەی گرنگ بێت بۆ ئەم بابەتە ئەوەیە ئایا ئەو تیشکە یاخود شەپۆلە ئەلیکترۆن لە خولگەی خۆی دەردەکات یان نا. بە زمانی زانستی ئایۆن دروستکەرن یاخود نا (Ionising Radiation vs Non-ionising Radiation). تیشکی گاما، تیشکی سینی (X-ray)، تیشکی سەروو وەنەوشەیی، هتد ئایۆن دروستکەرن و بەڵگەی تەواو زانستی هەیە کە بە رێژەی دیاریکراو دەبنە هۆی شێرپەنجە. شەپۆلی رادیۆیی ئایۆن دروستکەر نین و هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە بیسەلمێنیت کە شەپۆلە رادیۆییەکان دەبنە هۆی شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن. ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی زانستی لەسەر شێرپەنجە (International Agency for Research on Cancer) پۆلێنێکی تایبەتیان هەیە بۆ دیاریکردنی ئەو ئامرازانەی دەبنە هۆی شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن (Carcinogen). پۆلێنەکە سەرجەم ئامرازەکان دابەشدەکات بەسەر چوار گروپی دیاریکراو: گروپی (1): بەڵگەی تەواو هەیە کە دەبنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن. گروپی (2A): بەڵگەی یەکلاکەرەوە بوونی نییە یاخود بەڵگەکان لاوازن دەربارەی کاریگەری ئەم ئامرازانە کە ببنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیادبکەن. گروپی (2B): هیچ بەڵگەیەکی زانستیی بوونی نییە کە بیسەلمێنیت ئەم ئامرازانە دەبنە هۆی شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڵگەی تەواو نییە بیسەلمێنێت کە ئەم ئامرازانە بە هیچ جۆرێك نابنە هۆی شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شیرپەنجە زیاد ناکەن، ئەم ئامرازانە نەخراونەتە گروپی ٣. گروپی (3): بەڵگەی تەواو هەیە کە بە هیچ جۆرێك ئەم ئامزازانە نابنە هۆی توشبون بە شیرپەنجە یاخود ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد ناکەن. شەپۆلە رادیۆییەکان کە لە تۆرەکانی مۆبایل، ئینتەرنێت، هتد بەکاردێن وەك ئامرازەکانی گروپی (2B) پۆلێندەکرێن، بۆیە هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە بیسەلمێنیت ئەم ئامرازانە دەبنە هۆی شێرپەنجە یاخود ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن. جێی باسە زۆر خۆراك و چارەسەر هەیە کە لەهەمان گروپدا پۆلێنکراون وەك حەبی مێترۆنایدازۆڵ کە لە وڵاتی خۆمان بە فلاجیل بەناوبانگە یاخود تەنانەت ئەو میوەو سەوزانەی لە سرکەدا خۆش دەکرێن لە هەمان گروپدا دانراون. رەنگە کە گەشتی دەروەی وڵاتت کردبێت یاخود ناسیاوێکت کە لە دەرەوەی وڵات بژین بڵین لە وڵاتانی پێشکەوتوو ئەم تاوەرانە بە دی ناکرێن و بوونیان نییە. لەراستیدا لە سەرانسەری جیهان بوونیان هەیە بەڵام لە زۆر وڵات، بە تایبەت وڵاتە پێشکەوتووەکان بە هۆکاری بوونی رێکاری توند دەرباری دیساینی شارەوانی (Urban Design)، زۆربەی ئەو تاوەرانە بە شێوەیەکی ئەندازیاری لە شیوەی دار‌و درەخت یاخود تەلاری ئەندازیاری دەشارێننەوە بۆ ئەوەی نەبنە هۆی تێکچوونی سیمای چواردەوریان. لە هەندێك وڵات ئەو تاوەرانە بە هۆی ئەوەی مێژوویەکی گرنگیان هەیە یاخود زۆر بەرزن تەنانەت بوونەتە جێی گەشتیاران و ساڵانە چەندەها گەشتیار روویان تێدەکەن. یەكێك لە گرنگترین ئەو تاوەرانە تاوەری (BT)یە لە ناوجەرگەی شاری لەندەنی پایتەختی وڵاتی بەریتانیا. جێی ئامەژەیە ئەو تاوەرە نەك تەنها لە ناوجەرگەی شاردایە بەڵکو تەنها کەمتر لە ٥٠٠ مەتر لە نەخۆشخانەی زانکۆی کۆلێژیی لەندەن (University College London, UCL) دوورە کە سەنتەری ماکمیلان بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شیرپەنجە (Macmillan Cancer Centre) لەخۆی دەگرێت کە یەکێکە لە گەورەترین سەنتەرەکانی چارەسەری شێرپەنجە لە ئەوروپا. ئەم بابەتە تەنها بۆ دڵنیایکردنەوەی دانیشوانی خۆشەویشتی کوردستانە دەربارەی بوونی ئەو تاوەرانە لە نێو شار‌و شارۆچکەکاندا. بە داخەوە زۆر هۆکاری دیکە هەیە کە راستەوخۆ کاریگەریان هەیە لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان بەڵام پشتگوێخراون وەك جگەرەو نێرگەلەو پیسبوونی ژینگەو زۆری ئۆتۆمبێل و خراپی جۆی سوتەمەنی، هتد. بە هیوای ئەوەی لایەنی پەیدوەندیدار ئاوڕێکی جدی لەو هۆکارانە بداتەوە.
(دره‌و): كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌سه‌ر بازنه‌كاندا یه‌كلاكرده‌وه، مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون و پێشكه‌شكردنی لیستی كاندیدهكانیشی دیاریكرد. كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سیسته‌می تۆماركردنی لیستی كاندید‌و په‌سه‌ندكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه. به‌گوێره‌ی سیسته‌مه‌كه‌و له مادده‌ی (2)دا: • هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چوار ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا (هه‌ولێر-دهۆك- سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه). • په‌رله‌مانی كوردستان پێكدێت له (100) كورسی و دابه‌شكراوه به‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، به‌مشێوه‌یه: - پارێزگای هه‌ولێر: 34 كورسی - پارێزگای سلێمانی: 38 كورسی - پاریزگای دهۆك: 25 كورسی - پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: 3 كورسی پێشكه‌شكردنی كاندید به‌گوێره‌ی مادده‌ی (3)ی سیسته‌مه‌كه: • ئه‌و حزبه سیاسییانه‌ی كه مۆڵه‌تیان هه‌یه، ده‌توانن لیستی كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش بكه‌ن. • دوو حزبی سیاسی یان زیاتر مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هاوپه‌یمانێتیی له‌نێوان خۆیاندا پێكبهێنن و لیستی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن. • ده‌بێت هاوپه‌یمانێتیی و حزبه سیاسییه‌كان یه‌ك لیستی كاندید پێشكه‌ش بكه‌ن له هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا، نابێت له یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا له زیاتر له هاوپه‌یمانێتییه‌كدا به‌شداربن. • ده‌بێت ریزبه‌ندی كاندیده‌كان له لیستی كراوه‌دا، كه هاوپه‌یمانی یان حزبه سیاسییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بێت. • نابێت ژماره‌ی كاندید له لیستی كراوه‌دا زیاتر بێت له دوو هێنده‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا، به‌و مه‌رجه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنان تێیدا له 30%ی كاندیده‌كانی لیسته‌كه كه‌متر نه‌بێت. • ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی تاكه كه‌سی (فه‌ردی) خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، له‌و مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه ده‌به‌خشرێن و لیستێكی تاكه‌كه‌سی به‌ناوی خۆیانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن. • دوای كۆتایهاتنی واده‌ی دیاریكراو بۆ په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌كان، هاوپه‌یمانی و حزبه سیاسییه‌كان بۆیان نییه لیستی كاندیده‌كانیان بكێشنه‌وه یاخود گۆڕانكاری تێدا بكه‌ن یان لیستێكی جیاواز پێشكه‌ش بكه‌ن، مه‌گه‌ر له‌حاڵێكدا كۆمسیۆن خۆی داوای بكات. • لیستی كاندیده‌كان پێشكه‌شی ئۆفێسه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان یاخود ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. • هاوپه‌یمانی سیاسی پابه‌نده به‌وه‌ی ئاشكرای بكات كه هه‌ریه‌كه له كاندیده‌كانی سه‌ربه كام حزبی پێكهێنه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ن. مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان: • ده‌بێت مه‌رجی ده‌نگده‌ری تێدا بێت بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و له تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌راندا تۆماركرابێت. • هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت و دانیشتووی ئه‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه بێت كه خۆی تێدا كاندید كردووه. • ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی هه‌بێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 25 ساڵ. • خوێندنه‌وه‌و نوسین بزانێت. • له‌سه‌ر تاوانی دژ بە ئه‌خلاق و ئادابی گشتی و ده‌ستپاكی سزا نه‌درابێت. • له‌سه‌ر تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و دزیكردن سزا نه‌درابێت. • به‌شداری له‌و تاوانانه‌دا نه‌كردبێت كه ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ر پلانی بۆ داناوه یاخود له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داوه. • لیستی كاندیده‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێن له‌وانه وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌سته‌ی نه‌زاهه له هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی زانینی ئه‌هلیه‌تی هه‌ریه‌كێك له كاندیده‌كان، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا له رۆژی راده‌ستكردنی لیسته‌كانه‌وه وه‌ڵامبدرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه لیسته‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن.
درەو: لە كۆی (14) زانكۆی حكومی تەنیا زانكۆی سەڵاحەدین خولی فیربوونی زمانی لەسەنتەری زمانی ئینگلیزی نەكردووەتەوەو دەڵێن" تێبینیمان لەسەر رێنماییەكانی وەزارەت هەیەو هەركات تێبینیەكانمان وەڵامدرایەوە ئەوكات خولەكان دەكەینەوە"، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر ئەو پرسە لیژنەی درووستكردووەو تا ئێستا كێشەكە لە نێوان زانكۆی سەڵاحەدین و وەزارەتی خوێندنی باڵادا بەردەوامە. لە رۆژی 29/1/2024 ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەك رێنمایی دەركرد سەبارەت بە خولەكانی فێركردنی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان، لەدوای دەرچوونی رێنماییەكانەوە لە كۆی (14) زانكۆی حكومی لە (13) زانكۆی حكومی دەستكرا بە خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی ئێنگلیزی تەنیا لە زانكۆی سەڵاحەدین خولەكان راگیران و دەستبە خوێندن نەكرا. د. كامەران یونس سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین بە (درەو)ی راگەیاند:ئێمە هەندێك تێبینمان هەیە لەسەر رێنماییەكانی وەزارەت و داومانەبە وەزارەتی خوێندنی باڵا چاوەڕوانین دیراسەبكرێت و تێبینیەكانمان وەڵام بدرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە، ئێمە ئەو خاڵانەی تێبینیمان هەیە، دەستنیشانمانكردووەو بە نوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەت كراوەو چاوەڕێین وەزارەت وەڵامبداتەوەو دڵنیاییمان بداتێ، ئەگەر تێبینییەكانمان جێبەجێبكرێت ئەوكات دەستدەكەین بە خوێندن لەسەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدین. تا ئێستا كێشەكە بەردەوامە لە نێوان زانكۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و (درەو) زانیویەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا سوورە لەسەر ئەوەی دەبێت رێنماییەكان جێبەجێبكرێت و دەستبەكردنەوەی خولی زمان بكرێت لە زانكۆی سەڵاحەدین. (درەو) بۆ ئەم پرسە قسەی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد ئەوان پێیان وایە رێنماییەكانی وەزارەت بە كۆدەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری لەسەر دراوەو سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدینیش ئامادەبووەو دەنگی پێداوە بۆیە دەبێت رێنماییەكان وەك خۆی جێبەجێبكرێت، بەسەرجەم زانكۆ حكومییەكانەوە، تێبینییەكانی زانكۆی سەڵاحەدینیش لەناو رێنماییەكاندا بەهەند وەرگیراوە، نەكردنەوەی خولی زمان لە سەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدین تەنیا بیانووە، ئەو بەرپرسانەی وەزارەت تەركیز لەسەر بەڕێوەبەری سەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدین دەكەن كە ئەو نایەوێت خولەكە لەسەنتەری زمان دەستپێبكات چونكە خۆی سەنتەری ئەهلی زمانی ئینگلیزی هەیە. (درەو) پەیوەندی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین و سەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدینەوە كرد، ئەوان پێیان وایە رێنماییەكان كێشەو كەموكوڕی زۆری هەیەو پێویستی بە گۆڕانكاری هەیەو تێبینیەكانیش بە فەرمی ئاراستەی وەزارەت كراوە. ئەوان پێیان وایە ئەوەی وەزارەت باسی دەكات سەبارەت بەوەی بەرپرسی سەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدین سەنتەری ئەهلی هەیەو بەرژەوەندی لە رێنماییەكانی وەزارەتدا نیە، دەڵێن: ئەوە تەنیا بیانووە، چونكە ئەو سەنتەرانە ئاسایین تەنیا بۆ فێربوونی زمانەو بڕوانامەكەی ناخوات، تەنیا بڕوانامەی سەنتەرە حكومیەكان دەخوات هیچ سەنتەرێكی تر بڕوانامەكەی ناخوات و ئیعترافی پێناكرێت لە زانكۆكان، بۆیە ئەو سەنتەرە ئەهلیە هیچ پەیوەندییەكی بە سەنتەرەكانی زانكۆوە نیەو جیاوازە. ئەوان دەڵێن تێبینی و مولاحەزاتی زانستیمان لەسەر رێنماییەكانی وەزارەت هەیەو گرفتی گەورەن زۆربەی سەنتەرەكانی تر لە زانكۆ حكومییەكان تێبینییان هەیە بەڵام جێبەجێشیان كردووە. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) سەنتەری زمانی زانكۆی سەڵاحەدین كۆمەڵێك تێبینی لەسەر رێنماییەكانی وەزارەت ئاراستەی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین كردووەو سەرۆكایەتی زانكۆش تێبینییەكانی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاكردووە. (درەو) زانیویەتی بەشێك لە تێبینییەكانی زانكۆی سەڵاحەدین لەسەر رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بریتین لە: • تێبینییان لەسەر ئەو كۆمپانیایە هەیە كە بەشدارە لە پرۆسەكەدا بەتایبەت لە خولی ئۆنلایندا (73%)ی پارەی بەشداربووان بۆ ئەو كۆمپانیایە دەچێت. • ئەگەر خولەكە لەرێگەی ئۆنلاینەوە بێت و بە زووم بێت پارەی تێناچێت بۆچی لەكۆی (150) هەزار دینار (110) هەزار دیناری بۆ كۆمپانیاكان دەچێت. • بەشداربوویەك دەچێت (150) هەزار دینار دەدات بۆ بەشداری لە خولەكە بەڵام وەسڵێكی (40) هەزاری دەدەنێ چۆن شتی وا دەبێت؟. • رێنماییەكان لەكاتێ جێبەجێكردندا رووبەرووی چەندین گرفت و كێشە دەبنەوە. • چەندین تێبینی تر لە رۆژی 29/1/2024 ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەك رێنمایی دەركرد سەبارەت بە خولەكانی فێركردنی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان، بە شێوەی (ئۆن لاین و ناو پۆل)، ساڵانە ژمارەیەكی زۆری خوێندكاری خوێندنی باڵا لەو سەنتەرانە بەشداری دەكەن و تاقیكردنەوەی زمانی ئینگلیزی دەكەن، ماوەی بەشداری (100) كاتژمێرە واتا (هەشت هەفتەو لە هەفتەیەكدا (3) رۆژو لە رۆژێكدا (4) كاتژمێر دەبێت. بەپێی رێنماییەكەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا: • كرێی بەشداریكردنی كۆرسەكانی زمان لەناو پۆل و ئۆنلاین بڕی (150) هەزار دینارە بۆ هەر كۆرسێك. • بەشداربوانی خولەكانی ئۆنلاین لە (150) هەزار دینارەكە بڕی (110) هەزار دیناری بۆ دامەزراوەی (Imperial English UK) دەبێت دەكاتە رێژەی (73%)ی پارەكەو بڕی (40) هەزار دینار بەرێژەی (27%)ی بۆ سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ دەبێت. • بۆ خولەكانی ناو پۆل بڕی (20) هەزار دینار بۆ دامەزراوەی (Imperial English UK) دەبێت، بەرێژەی (13%) و بڕی (130) هەزار دیناری بۆ سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ كان دەبێت بەرێژەی (87%). بەشداربوویەكی خولەكانی زمان لە یەكێك لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند: من بەشداریم كردووە لە خولەكانی زمان (150) هەزار دینارییان لێسەندووم بەڵام وەسڵێكی (40) هەزار دیناریان پێداوم. ئەمە لەكاتێكدایە لە مانگی ئابی 2023ەوە تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاست ئەنجامدراوەو خوێندكاران تا ئێستا چاوەڕێی دەستپێكردنی خولەكان بوون.
(درەو): ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی ساڵی 2023ی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكە: • زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە كە (20 هەزارو 427) حاڵەت بووە بەرێژەی (39%) • رێگەدان بە ژنهێنانی دووەم زۆرترین حاڵەت لە پارێزگای هەولێر بووە كە (34) حاڵەت بووە. • زۆرترین حاڵەتی لێكجیابوونەوەی هاوسەران "تەڵاق" لە پارێزگای هەولێر بووە كە (5 هەزارو 857) حاڵەت بووە بەرێژەی (33%) هاوسەرگیری هەولێر: (17,543) سلێمانی: (20,427) دهۆك: (12.499) گەرمیان: (2.618) كۆی گشتی: (53,087) جیابوونەوە: هەولێر: (5,857) رێژەی جیابوونەوە (33%) سلێمانی: (5,438) رێژەی جیابوونەوە (37%) دهۆك: (2,164) رێژەی جیابوونەوە (17%) گەرمیان: (853) رێژەی جیابوونەوە (33%) كۆی گشتی: (14,312)
درەو: هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان مانگێك دەخایەنێت، هەرێمی كوردستان دەكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن (سلێمانی 38 كورسی، هەولێر 34 كورسی، دهۆك 25 كورسی، هەڵەبجە 3 كورسی) 🔹هێمان تەحسین, بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێكخراو و لایەنە سیاسییەكان, لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند: لە(١٢)ی ئەم مانگەوە, دەستدەكرێت بە تۆماركردنی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان, بانگەشەی هەڵبژاردنیش مانگێك دەخایەنێت. 🔹 بەوتەی ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن, كە بۆ كوردسات نیوز قسەیكردووە, ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستپێكردووە، هەڵبژاردنیش بەپێی تۆماری دەنگدەرانی عێراق دەبێت. 🔹هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەدا دابەش دەكرێت, بازنەكانیش بەپێی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاكان دیاری دەكرێن, جیاكردنەوەی دەنگەكانیش هاوشێوەی عێراق دەبێت بەم شێوەیە: • هەولێر: 34 كورسی • سلێمانی: 38 كورسی • دهۆك: 25 كورسی • هەڵەبجە: 3 كورسی 🔹 (٦٠٠)هەزار كارتی دەنگدان رەوانەی بنكەكانی دەنگدان, لە شارەكانی هەرێم كراوە. سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزەیرانی دیاریكردووە بۆ رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
(دره‌و): سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشنیازی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له كه‌ركوك سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی وه‌رگرت، ماوه‌ی (دوو هه‌فته)ی بۆ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان دیاریكردووه، له یه‌كه‌م هه‌نگاودا وه‌فدێكی پارتی له كه‌ركوك سه‌ردانی یه‌كێتیی ده‌كات، تا ئه‌وكاته‌ی پۆسته‌كان دابه‌شده‌كرێت، سودانی خۆی سه‌رۆكایه‌تی ئیئتیلافی سیاسی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك ده‌كات. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی كرد. بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم وه‌كو نوێنه‌ری پارتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد، له پێكهاته‌ی توركمان (حه‌سه‌ن تۆران) سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی و له‌پێكهاته‌ی عه‌ره‌بیش خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌و محه‌مه‌د ته‌میم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی قیاده به‌شداربوون. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به دیالۆگی دووقۆڵی له‌نێوان هێزه سیاسییه براوه‌كان له‌پێناو گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كارنامانه‌ی كه لایه‌نه‌كان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌شیان كردووه، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی (دوو هه‌فته‌دا) له‌سه‌ر یه‌ك كارنامه رێككه‌وتن بكرێت. مه‌به‌ست له كارنامه، ئه‌و پێشنیارانه‌یه كه لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی له كه‌ركوك پێشكه‌شیان كردووه، پێشنیازه‌كانیش تائێستا به‌مشێوه‌یه‌ن: • پێكهاته‌ی توركمان، كه (به‌ره‌ی توركمانی)ی به (2) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه داوا ده‌كات پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ چوار ساڵی داهاتوو (به‌نۆره) به‌ده‌ست سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌وه بێت، واتا (16) مانگ لای كورد‌و (16) مانگ بۆ توركمان و (16) مانگ لای عه‌ره‌ب. • پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به (6) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه هه‌مان پێشنیازی به‌ره‌ی توركمانی هه‌یه، به‌ڵام به هه‌ندێك گۆڕانكارییه‌وه، عه‌ره‌ب داوا ده‌كه‌ن پۆستی پارێزگا به (نۆره) بێت، دوو ساڵ لای كورد به‌دیاریكراوی لای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بێت كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه له كه‌ركوك، دوو ساڵه‌كه‌ی تر پۆسته‌كه به‌ده‌ست پێكهاته‌ی عه‌ره‌به‌وه بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش له‌نێوان توركمان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌ش بكرێت. • پێشنیازی كورد (به‌دیاریكراوی یه‌كێتیی) ئه‌وه‌یه پۆستی پارێزگار بۆ یه‌كێتیی بێت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بدرێت به پارتی و پێكهاته‌ی توركمان، پارتی و یه‌كێتیی وه‌كو دوو لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن، پارتی به فه‌رمی له كۆبونه‌وه‌دا به یه‌كێتیی راگه‌یاندووه، ده‌بێت پارێزگار له پشكی كورد بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كاندیدی پۆسته‌كه كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت. هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023دا به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له دوو مانگ و نیو دوای هه‌ڵبژاردن هێشتا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دانیشتنی یه‌كه‌می خۆی نه‌كردووه، ئه‌مه به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆجێیی، له‌سه‌ر ئاستی عێراق ته‌نیا سێ پارێزگا پۆستی پارێزگاریان تێدا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه كه بریتین له (كه‌ركوك و دیاله‌و سه‌لاحه‌دین). به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانه‌وه، رۆژی 21ی مانگی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خۆی ده‌ستوه‌ردانی كرد‌و لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركوكی كۆكرده‌وه، ماوه‌ی (7) رۆژ مۆڵه‌تی پێدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان پێشنیازی خۆی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان گه‌ڵاڵه بكات، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی 21ی مانگدا رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیئتیلافێكی سیاسی بۆ به‌رێوه‌بردنی كه‌ركوك له سه‌رجه‌م هێزه براوه‌كان دروستبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئیئتیلافه ببێت به چه‌تری سیاسی ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئیئتیلافه‌كه بكات تا ئه‌وكاته‌ی رێككه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. له یه‌كه‌م هه‌نگاودا دوای كۆبونهكهی دوێنێ به‌غداد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌فدێكی لقی پارتی له كه‌ركوك ئه‌مڕۆ گه‌یشته مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له (16) كورسی پێكدێت، یه‌كێك له كورسییه‌كان "كۆتا"یه تایبه‌ت كراوه به پێكهاته‌ی مه‌سیحی. ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 18ی كانونی یه‌كه‌م، كۆرسییهكانی ئه‌نجومه‌نی به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی كه‌ركوكدا دابه‌شكرد: • یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان: 5 كورسی (براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه) • هاوپەیمانی عەرەبی: 3 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه (راكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، هەریەكە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەرو كەرامە‌و یەكێتی هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت) • بەرەی توركمانی: 2 كورسی • پارتی دیموكراتی كوردستان: 2 كورسی • هاوپه‌یمانی قیادە: 2 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه محەمەد تەمیم سەرۆكایەتی دەكات‌و هەریەكە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆدەگرێت) • هاوپه‌یمانی عروبە: 1 كورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه وه‌سفی عاسی سه‌رۆك هۆزی عوبێد سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆده‌گرێت) • بابلیۆن: 1 كوسی "كۆتا"ی مه‌سیحی (ره‌یان كلدانی له‌چوارچێوه‌ی ریككهوتنێكداو به پشتیوانی یه‌كێتیی ئه‌م كورسییه‌ی برده‌وه)
(دره‌و): كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌م ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌و هه‌م رێنمایی تۆماركردنیشی په‌سه‌ندكرد، به‌پێی رێنماییه‌كه له بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا حزبێك ناتوانێت له یه‌ككاتدا له‌ناو دوو هاوپه‌یمانێتیدا بێت. ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 10ی حوزه‌یران، رێنماییه‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێوان حزبه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان په‌سه‌ند كرد. كۆمسیۆنی عێراق رۆژی 5ی ئه‌م مانگه تاوه‌كو 14ی مانگی وه‌كو واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه‌و ده‌ڵێ ئه‌م واده‌یه درێژ ناكرێته‌وه. به‌پێی رێنمایی په‌سه‌ندكراوی كۆمسیۆن، هاوپه‌یمانێتیی سیاسیی بریتییه له "رێككه‌وتنی نێوان دوو حزبی سیاسی یان زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیی، به‌جۆرێك تێیدا هه‌ر حزبێك پارێزگاری له كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی خۆی بكات"، مه‌به‌ست له حزبی سیاسی له رێنماییه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و حزبانه‌یه كه تۆماركراون و مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه. به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كه: • له بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا، هیچ حزبێك بۆی نییه به‌شداری له زیاتر له هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسی بكات و لیستی كاندید پێشكه‌ش بكات. • داواكاری بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتیی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ یاخود له‌رێگه‌ی نوسینگه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له هه‌رێم پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌رێگه‌ی نوێنه‌ری رێگه‌پێدراوی حزبه‌كانه‌وه. • ناوی ته‌واوی هاوپه‌یمانێتییه سیاسییه‌كه له‌گه‌ڵ كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی، به‌و مه‌رجه‌ی ناوه‌كه جیاواز بێت له ناوی هه‌ر حزب و رێكخراو و هاوپه‌یمانێتییه‌كی تر كه تۆماركرابێت یاخود له‌سه‌روبه‌ندی تۆماركردندا بێت. • ناوی چواری سه‌رۆكی هاوپهیمانێتییهكهو ئیمزاكه‌ی. • ناوی ئه‌و حزب و رێكخراوه سیاسییانه‌ی كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان دروستكردووه، له‌گه‌ڵ ژماره‌و رێكه‌وتی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان. • ناوی چواری سه‌رۆكی حزب و رێكخراوه هاوپه‌یمانه‌كان و ئیمزاكانیان. • دیاریكردنی ناونیشانی باره‌گای سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه. • ناوی چواری نوێنه‌ری رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه. • ئامرازی په‌یوه‌ندیكردنی تایبه‌ت به نوێنه‌ری رێگه‌پێدراوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه (ته‌له‌فۆن- ئیمێڵ- شوێنی نیشته‌جێبوون). له‌گه‌ڵ داواكاری بۆ تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتیی، ده‌بێت ئه‌م بابه‌تانه‌ش هاوپێچ بكرێن: • به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوپه‌یمانێتیی و په‌یڕه‌وی ناوخۆ. • كۆپییه‌ك له بنه‌ماكانی مامه‌ڵه‌كردن كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حزب و رێكخراوه هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه ئیمزا كرابێت. • ئامانجه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه. • ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوپهیمانێتییهكهو میكانیزمی هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان. • میكانیزمی به‌شداربوون له هاوپهیمانێتییهكهو كشانه‌وه‌ی لێی. • میكانیزمی گۆڕینی ناو و دروشمی هاوپه‌یمانێتییه‌كه. • نیسابی یاسایی بۆ بڕیاردان له‌ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا. • میكانیزمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپهیمانێتییهكهو دیاریكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه موڵك و ماڵی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی بۆ ده‌ڕوات دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه. • نابێت هاوپه‌یمانێتیی به‌ناوی یه‌كێك له حزبه بهشداربووهكانییهوه ناوبنرێت. • نابێت ناو و دروشمی هاوپه‌یمانێتییه‌كه پێچه‌وانه‌ی سیسته‌م و ئادابی گشتی بێت و گوزارشت له رق و توندوتیژی بكات و وێنه‌ی كه‌سیی یان سیمبوله ئاینی و سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر بێت. • هاوپه‌یمانێتیی سیاسی ده‌بێت بڕی (5 ملیۆن) دیناری عێراقی بدات و ئه‌م پاره‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه. رینماییه‌كانی ورده‌كاری زیاتریان تێدایه، هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كان له رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌وه تاوه‌كو 14ی مانگ، ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، گفتوگۆی خۆیان و پێداویستییه‌كان بۆ تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ته‌واو بكه‌ن. تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ هه‌ڵبژاردن نییه‌و، هیچ جۆره رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌ن و گروپه سیاسییه‌كاندا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی (دره‌و)، له چه‌ند مانگی رابردوودا هه‌ندێك هه‌وڵ هه‌بووه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌نێوان ئه‌و گروپه سیاسییه نوێیانه‌ی كه یه‌كه‌مجاره به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان شكستیان هێناوه. هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتیی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵام شێوازی فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن ره‌نگه دواجار هه‌ندێك له حزبه بچوكه‌كان (له‌ڕووی ده‌نگده‌ره‌وه) ناچار بكات به هاوپه‌یمانێتیی به‌شداری بكه‌ن و به‌پێی قورسایی خۆیان بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ كاندیدی یه‌كتر بهجێبهێڵن، به‌تایبه‌تیش له‌م شێوازه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگه‌كان له‌چوارچێوه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ده‌فه‌وتێن و ناتوانن كاندیدی له بازنه‌كانی تر سه‌ربخه‌ن. بۆخوێندنه‌وه‌ی ده‌قی رێنماییه‌كه كلیك له‌سه‌ر (PDF) بكه
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) ئەو ناونیشانەی سەرەوە دروشمی ئەو خۆپیشاندانە بوو کە لەم چەند رۆژەی دواییدا لە شاری سلێمانی خۆپیشاندەرەکان بەرزیانکردبووە و بە کۆمەڵ دەیانگوتەوە. لە رێگای ئەو دروشمەوە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە لاینەگریی بێچەندوچونی خۆیان، بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەربارەت بە موچەی موچەخۆرانی ھەرێم، رادەگەیاند. خاڵی سەرەکیی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا ناچارکردنی حکومەتی فیدراڵی عێراقە بەوەی لە ھەموو دۆخێک‌دا موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رەوانەبکات، تەنانەت ئەگەر ھەرێمی کوردستان پابەندیش نەبێت بە یاسای بودجە، یان بە ھەر خواستێکی تری حکومەتی فیدراڵییەوە. دادگای فیدراڵیی مەسەلەی دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی ھەرێم لە سیاسەتەکانی حکومەتی ھەرێم و لە جۆری پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا، جیادەکاتەوە و مەسەلەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم وەک مافێکی مەدەنیی موچەخۆرانی ھەرێم سەیردەکات. لەم چەند ساڵەی دواییدا دەزگاکانی حکومەتی فیدراڵیی ھۆکارەکانی نەناردنی موچەی ھەرێمیان، لەسەرێکەوە، بە ئاشکرانەکردن وردەکارییەکانی سیاسەتی نەوتی ھەرێم و پابەندنەبوون بە رێکەوتنەکانی ھەرێم لەم بوارەدا لەگەڵ بەغداوە، گرێداوە. لەسەرێکی دیکەوە نە ناردنی موچەیان بە ناڕوونیی لە ژمارەی موچەخۆران و ڕادەستنەکردنی داھاتی نانەوتی ناوخۆی ھەرێمەوە. ڕاستیی ئەوەی کە گەندەڵیی و دزیی و جەردەییەکی گەورە و سیستماتیک لە ورد و درشتی سیستمی حوکمڕانیی ھەرێمی کوردستاندا ھەیە و ئامادەیە، یان ئەوەی کە سیاسییە گەورەکانی ھەرێم بازرگان و بزنسمانی گەندەڵ و بێ‌ویژدان و داشۆراون لە ھەموو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقیی و یاسایی، یاخود راستیی ئەوەی ھەرێمەکەیان کردوە بەژێر قەرزێکی گەورە و نابەرپرسەوە، کە ژیانی ژمارەیەکی گەورەی دانیشتوانی ھەرێمەکەی خستۆتە ژێر فشارێکی ئابوریی گەورەوە، مەسەلەیەک نییە قابیلی گومانلێکردن و بەرگریلێکردن بێت. ئەوەیش کە سەدان ھەزار موچەخۆری ھەرێم لە دۆخی ھەژارییەکی گەورە، یان نزیک لە ھەژارییەکی گەورەوە، دەژین بەھۆی دابیننەکردنی موچەکانیانەوە، دیسانەوە راستییەکی سادەی ناو ژیانی ڕۆژانەی بەشێکی گەورەی کۆمەڵگای ئێمەیە و فشارێکی گەورەیشی لەسەر ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان دروستکردوە. ھاوکات نوخبە حوکمڕانە سوڵتانییەکە و ماڵ و منداڵ و بنەماڵە و دۆستەکانیان، ژیانی شێخە ملیاردلێرە نەوتاوییەکانی خەلیج دەژین و ھەر ڕۆژە و بەشێکی ئەم ژیانە نھێنیی و شاردراوەیەیان بۆ خەڵکی ھەرێمەکە ئاشکرادەبێت. ھەموو ئەم شتانە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی وێرانبوونی ھەرێمەکە و نزیکبوونەوەیەتی لە لەناوچون. بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەم ئاستەدا بڕیارێکی یاسایی و ئینسانیی گرنگە، بەدەمەوەچوونی خواستی سەدان ھەزار مرۆڤی غەدرلێکراو و ئیھانەکراوە و پاراستنی ژیانی ژمارەیەکی گەورەی خەڵکی ھەرێمە. بەم مانایەش ھەنگاوێکە لەسەر رێگای دروستکردنی ھاوڵاتییەکی خاوەن ماف، کە نەکرێت دەست بۆ مافە ھەرە بنەرەتیی و سەرەکییەکەی ببرێت: مافی ھەبوونی بژێوێک کە بتوانێت ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵەکەی دابینبکات و بپارێزێت. بەڵام ئەمە ھەموو دیوەکانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی نییە، دۆخ و رەوتی مێژوویی و سیاسیی بڕیارەکە، ئەگەری کردنەوەی دەرگای ناشیرین و ترسناکی ھەڵگرتوە، ھەم بۆ ھەرێم و ھەم بۆ خودی عێراق خۆیشی. بەر لە ھەمووشتێک ئەم بڕیارە لە ڕەوتی دەرکردنی کۆمەڵێک بڕیاری تردا ھاتۆتەکایەوە کە دەسەڵاتێکی گەورە بە سێنتەر، مەرکەز، واتە بەغدا، دەبەخشێت و ھەرێم رووتدەکاتەوە لە توانای بڕیاردانی سەربەخۆ. ھەبوونی ئەم دەسەڵاتە مەرکەزیەش ھەڕەشەیەکی ئایندەیی گەورەدەبەێت، ھەم لەسەر ھەرێم و ھەم لەسەر ئەزموونی فیدراڵیەت لە عێراق خۆیشیدا. بەر لەم بڕیارە، دادگای فیدراڵیی، بڕیاری سەندنەوەی ماف و توانای فرۆشتنی نەوتی لە ھەرێم سەندەوە، بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرکرد، یاسای ھەڵبژاردنی لە ھەرێمدا گۆڕی و ئەنجومەنی پارێزگاکانیشی ھەڵوەشاندنەوە. بێگومان کۆی ئەو بڕیارانەی دادگای فیدراڵیی پاساوی خۆیان ھەیە و داوەشاویی و نابەرپرسیارێتی و نابەرپرسیارێتی حوکمڕانانی ھەرێم ھۆکارە بەھێز و سەرەکییەکەی ئەم بەدەنگھاتنەی دادگای فیدراڵین، بەڵام ھاوکات ئەم بەمەرکەزیکردنەی بڕیارە گەورەکان، ھەڕەشەیەکی گەورەیە لە مەسەلەی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بەسەر ھەرێم و ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەدا و ڕێگرتن لەوەی ھەموویان لە پایتەختی وەڵاتەکە و لە دەستی دەزگایەک، یان چەند دەزگایەکی کەمدا، کۆببێتەوە. ئەم جۆرە بڕیارانە دەتوانن کۆتایی بەو سەربەخۆییە ڕێژەییە بھێنن کە ھەرێم و ناوچە و شوێنە جیاوازەکانی وڵاتەکە، پێویستیان پێیەتیی بۆئەوەی ھەست بە ھاوڵاتیبوونی خۆیان بکەن و نرخی تایبەتی خۆیان وەک بەشێکی یەکسانی وڵاتەکە، ئەزموون بکەن. یەکێک لە کێشە گەورە و سەرەکییەکانی وڵاتانی ئەم ناوچەیە، بە تایبەتی لە قۆناغی دوای کۆلۆنیالیزم لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی بیستەمەوە، بریتیی بووە لە دروستبوونی دەسەڵاتێکی مەرکەزیی قۆرخکار لەناو پایتەختی وڵاتەکان و پەراوێزخستنی بەش و پارچەکانی تری ئەو وڵاتانە. بە مانایەک لە ماناکان ”پایتەختپەرستیی“، روویەکی تری ئەو ”دەسەڵاتپەرستییە“ ترسناک و وێرانکەرە بووە، کە مێژووی دوای قۆناغی کۆلۆنیالیزم، لەم ناوچەیەدا بەخۆیەوە بینیویەتی. بە زۆر مانا میسر مانای قاھیرە و سوریا مانای دیمەشق و تونس مانای شاری تونس و عێراق مانای بەغداد بووە، ھتد.. لەناو ئەو پایتەختانەشدا حیزبێک و گروپێک و سوڵتانێک، ژەنەراڵێک یان ئایەتوڵایەک، وەک دیکتاتۆر، حوکمی سەرجەمی وڵاتەکەیان کردوە. ئەوەی لەو دۆخانەدا ئیشی کردوە لۆژیکی باوڕبوون بووە بە بوونی حکومەتێکی ناوندیی بەھێز و دەسەڵاتگەر، کە کۆی ناوچە و ھەرێمە جیاوازەکانی وڵاتەکە و سەرجەمی چالاکیی و خواست و مەسەلە سەرەکییەکانی ناویان، لە ناوەند و مەرکەزی وڵاتەکەوە، کە زۆربەیجار یەکسانبووە بە پایتەختی وڵاتەکە، ئاراستەبکرێت. شتێک بەناوی دابەشکردنێکی یاسایی و ئیداریی و دەستوریی دەسەڵات، یان بوونی ھاوکێشەیەکی ھاوسەنگ لەنێوان پایتەخت و ناوچەکانی تری وڵاتەکەدا، بوونی نەبووە. ئەمەش وایکردوە گرنگیدان بە ناوچە جیاوازەکان وەک ناوچەی تایبەت و خاوەن سەربەخۆییەکی رێژەیی، لە چوارچێوەی سیستمێکی ناناوەندیی کراوەدا، بوونی نەبێت. زۆربەی وڵاتانی جیھان وڵاتانی پڕ جیاوازیی ھەمەرەنگ و گەورەن. زۆرجار لەناو وڵاتێک‌دا چەندان دیدگای سیاسیی ھەرێمی و شوناسی ئەتنیی و دینیی و کولتوریی جیاواز ھەیە، کە ھەریەکێکیان پێویستیان بەوەیە بە کۆمەڵێک مافی تایبەتەوە گرێبدرێن و رێز بۆ بوون و ئەگەری گەشەکردنیان دابینبکرێت. دەشێت ھەر ھەرێمێکیش خاوەنی پێداویستیی و خواست و قازانجی ھەرێمایەتی جیاواز و تایبەت بەخۆی بێت. ھاوکات دەشێت ئینتیما بۆ ھەرێمەکەش بەھێزتربێت لە ئینتیما بۆ خودی وڵاتەکە خۆی. بۆ نموونە دەشێت ھاوڵاتییەکی ئیسپانیی زیاتر فەخر بەوەوەبکات کە کاتالۆنییە تا ئیسپانی، بەرشلۆنە بە شاری خۆی بزانێت نەک مەدرید، خواستی سەربەخۆبوونی ڕێژەیی کاتا‌لۆنیا بەشێک لە دیدگا سیاسییەکەی بێت، نەک بوونی حکومەتێکی مەرکەزی بەھێز لە مەدریدی پایتەختی وەڵاتەکەدا. بە کورتییەکەی، لە ھەندێک وڵات‌دا دەشێت شوناسی ھەرێمی لە شوناسی نیشتیمانی وڵاتەکە بەھێزتربێت. بەھەرێمبوونیش تا ئەو شوێنە بروات ھەرێمەکان شوناسی تایبەتی خۆیان ھەبێت، پلانی سەربەخۆیان ھەبێت و خاوەنی برێکی گەورەش لەسەربەخۆیی سیاسیی و ئیداریی بن. ئیسپانیا نموونەی یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لە چەندان ھەرێمی گەورە و جیاواز و تەواو سەربەخۆ پێکھاتوە. ھەرێمی کوردستانیش لە دوای ڕاپەڕینەوە خاوەنی سەربەخۆییەکی سیاسیی و ئیداریی گەورەبوو. زۆرجار شێوازی دەوڵەتێکی سەربەخۆی لەناو دەوڵەتی عێراقدا ھەبووە. یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستان باڵادەستی ئەو عەقڵیەتە سیاسیی حوکمڕانە بوو، کە ھەمان مۆدێلی مەرکەزیبونی دەسەڵاتیان لە کوردستاندا پیادەکرد. کۆی دەسەڵاتە سەرەکیی و ناسەرەکییەکانیان بردە ھەولێری پایتەخت و ھەولێری پایتەختیش کەوتە ژێر چنگی پارتێکی سیاسیی و بنەماڵە حوکمڕانەکەی ناو ئەو پارتە. ئەمەش بە کردەوە ئەزموونی حوکمڕانیی لە ھەرێمدا گۆڕی بۆ حوکمڕانییەکی سوڵتانی تیایدا کۆمەڵێک بنەماڵەی سیاسیی بوونە خاوەنی ھەمووشتێکی ھەرێمەکە. ئەوەی لە ئێستادا بەغداد ڕووئەدات، لەزۆر ڕووەوە، بۆنی گەڕانەوەیەکی ترسناکی بۆ ئەو مۆدێلە مەرکەزییەی لێدێت کە بەرپرسی ژمارە یەکی بەشێکی گەورەی کارەساتەکانی مێژووی زیاد لە پەنجا ساڵی ئەم ناوچەیەیە. ئەوەی لە ھەرێمی کوردستانیشدا ڕووئەدات بەھێزبوون و دەوڵەمەندبوونی زیاتر و زیاتری بنەماڵە سیاسییە حوکمڕانەکان و لاوازبوونی ھەرێمەکەیە وەک ھەرێمێکی فیدراڵیی خاوەن ماف و خاوەن سەربەخۆییەکی رێژەیی. لە بەغدا بەرگری لە دروستبوونی حکومەتێکی ناوەندی بەھێز و لە لاوازبوونێکی ھەمەلایەنەی ھەرێم، دەکرێت. حوکمڕانانی ھەرێم خۆیشیان تا بینەقاقایان لەناو ئەم ستراتیژە ترسناکە تازیەدا نوقمن و ھەلومەرجی پیادەبوونی تەواوەتی بۆ مەیسەردەکەن. ھەمووان دەزانن بەغدا نە بێرنی پایتەختی سویسرایە، نە ئەمستردامی پایتەختی ھۆڵەندا، نە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و نە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا. بەغدا پایتەختی کۆمەڵێک ھێزی سیاسیی تائیفیی دینیی داخراو و ترسناک و شاری ئامادەگیی چەندان میلیشای بەھێزە. یەکێک لە مەترسییە نەبینراوەکانی پشتی ئەو دروشمەی خۆپیشاندەرانی ناڕازیی لە سلێمانی ھەڵیناگرتوە، نەبینینی ئەم ئەگەرە ترسناکانەیە کە باسمکردن. ھەڵاتن لە ئامێزی پارتی و یەکێتییەوە بۆ ئامێزی ھێزە میلیشیاییەکانی بەغدا، ھەڵەیەکی ستراتیژیی گەورەیە.
(دره‌و): عه‌ره‌ب و توركمان داوا ده‌كه‌ن پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به نۆره بێت، یه‌كێتیی و پارتیش نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی كوردێكی "بێلایه‌ن". ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی كه‌ركوك جارێكی تر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بنه‌وه، له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا سودانی (7) رۆژ مۆڵه‌تی به لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن دا، بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیازی خۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك گه‌ڵاڵه بكه‌ن، مۆڵه‌ته حه‌وت رۆژییه‌كه ته‌واو بووه‌و ده‌بێت ئه‌مڕۆ هه‌ر لایه‌نێك پێشنیازی خۆی بخاته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی گشتگیر بكرێت. ئه‌وه‌ی تائێستا هه‌یه، پێشنیازی لایه‌نه‌كان به‌مشێوه‌یه: • پێكهاته‌ی توركمان، كه (به‌ره‌ی توركمانی)ی به (2) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه داوا ده‌كات پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ چوار ساڵی داهاتوو (به‌نۆره) به‌ده‌ست سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌وه بێت، واتا (16) مانگ لای كورد‌و (16) مانگ بۆ توركمان و (16) مانگ لای عه‌ره‌ب. • پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به (6) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه هه‌مان پێشنیازی به‌ره‌ی توركمانی هه‌یه، به‌ڵام به هه‌ندێك گۆڕانكارییه‌وه، عه‌ره‌ب داوا ده‌كه‌ن پۆستی پارێزگا به (نۆره) بێت" دوو ساڵ لای كورد به‌دیاریكراوی لای یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بێت كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه له كه‌ركوك، دوو ساڵه‌كه‌ی تر پۆسته‌كه به‌ده‌ست پێكهاته‌ی عه‌ره‌به‌وه بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش له‌نێوان توركمان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌ش بكرێت. • پێشنیازی كورد (به‌دیاریكراوی یه‌كێتیی) ئه‌وه‌یه پۆستی پارێزگار بۆ یه‌كێتیی بێت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بێت، پۆستی جێگرانی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بدرێت به پارتی و پێكهاته‌ی توركمان، پارتی و یه‌كێتیی وه‌كو دوو لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن، پارتی به فه‌رمی له كۆبونه‌وه‌یدا به یه‌كێتیی راگه‌یاندووه، ده‌بێت پارێزگار له پشكی كورد بێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كاندیدی پۆسته‌كه كه‌سێكی بێلایه‌ن بێت.
راپۆرتی: درەو 🔹 كێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قوڕنە یەک لەگەورەترین كێڵگە نەوتیەكانی عێراقە، بەرهەمهێنان تیایدا لەساڵی 1973دا دەستیپێكردوە، بڕی (550 هەزار) بەرمیل ڕۆژانە بەرهەم دەهێنێت، دەتوانرێت بگاتە نزیكەی (700 هەزار) بەرمیل نەوت ڕۆژانە لەكاتی پێشخستنیدا. 🔹 کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قوڕنە یەک کشایەوەو کۆمپانیای (پترۆ چاینا) دەبێتە خاوەنی گەورەترین پشک لەو کێڵگەیەدا. 🔹 ئێستا کۆمپانیا چینییەکان ڕاستەوخۆ کۆنترۆڵی زیاتر لە (24 ملیار) بەرمیل یەدەگی نەوت لە عێراق دەکەن و بەشدارن لە بەرهەمهێنانی تێکڕای (3 ملیۆن) بەرمیل نەوتی رۆژانە. كێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قوڕنە یەک کێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قوڕنە یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی نەوتە لەسەر ئاستی جیهاندا، قەبارەی یەدەگەکەی بە نزیکەی (20) ملیار بەرمیل نەوت دەخەمڵێندرێت. لەگەورەترین كێڵگە نەوتیەكانی عێراقە لە پارێزگای بەسرەدا، ئەم كێڵگەیە دادەنرێت بەدرێژكراوەی بەشی باكوری كێڵگەی ڕومێلەی باكور، بەرهەمهێنان تیایدا لەساڵی 1973دا دەستیپێكردوە، كە بڕی (550 هەزار) بەرمیل ڕۆژانە بەرهەم دەهێنێت، دەتوانرێت بگاتە نزیكەی (700 هەزار) بەرمیل نەوت ڕۆژانە لەكاتی پێشخستنیدا. چین لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراقدا بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی نەوت گازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Oil and Gas Middle East) کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل کێڵگەی نەوتی (ڕۆژئاوای قوڕنە یەک)ی لە عێراق جێهێشت و کۆمپانیای (پترۆ چاینا) دەستبەکار دەبێت، ئەمەش بە گۆڕانکاری بەرەو وەبەرهێنانی چینی لە کەرتی وزەی عێراق وەسف دەکرێت و گۆڕان لە داینامیکی وزەی جیهانیدا دروست دەکات. کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل نیازی خۆی بۆ کشانەوەی لە کێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قورنە یەک لە عێراق ڕاگەیاند، بڕیارێک نائومێدی و نیگەرانی لەناو حکومەتی عێراقی بەدوای خۆیدا هێناوە. پێشتریش (وەزیری نەوتی عێراق حەیان عەبدولغەنی) بە ئاشکرا ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بە پلانی کۆمپانیای زەبەلاحی نەوت (ئیکسۆن مۆبیل) بۆ جێهێشتنی یەکێک لە بەرهەمدارترین کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتەکەیە. سەرەڕای خواستەکانی بەغدا بۆ کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل کە بەردەوام بێت لە کارەکانی لە کێڵگەی نەوتی ڕۆژئاوای قورنە یەک کە دەکەوێتە باشووری عێراق، بەڵام پێدەچێت کۆمپانیاکە بە ئاراستەیەکی جیاوازدا هەنگاو بنێت. ئەم پێشهاتەش لەلایەن (عەبدول غەنی) لە میانی وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا تیشکی بە ئاشکرا ئاماژەی پێداو، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە (پترۆ چایانا) هەنگاوی ناوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە ئێکسۆ‌ن مۆبیل بەجێی هێشتووە. گواستنەوەی پشکدارێتی کارکردن لەو کێڵگەیە بۆ (پترۆ چاینا) دووپاتکرندوەی ڕەوتێکی فراوانترە لە زیادکردنی وەبەرهێنانی چین لە کەرتی وزەی عێراق. بە پێچەوانەی هاوتا ئەمریکییەکانیان، کۆمپانیا چینییەکان لەوانەش کۆمپانیای چینی نەوت و کیمیایی سینۆپێک (Sinopec) چالاکانە شوێن پێی خۆیان لە عێراقدا فراوانتر کردووە. بە تایبەتی کۆمپانیای سینۆپێک بەرژەوەندی لە چەند بوارێکی کێڵگەیەکی گەورەدا هەیە، وەکو؛ کێڵگەکانی ئەلئەحدەب، حەلفایە، ڕومەیلە و ئێستاش قورنا 1ی ڕۆژئاوا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ وەرچەرخانێکی ستراتیژی بەرەو بەشداریکردنی چین لە بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق. بەپێی خەمڵاندنەکانی کۆمپانیای S&P Global Commodity Insights، ئێستا کۆمپانیا چینییەکان ڕاستەوخۆ کۆنترۆڵی زیاتر لە (24 ملیار) بەرمیل یەدەگی نەوت لە عێراق دەکەن و بەشدارن لە بەرهەمهێنانی تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن) بەرمیل نەوت. ئەم ئامادەبوونە بەرچاوە نەک تەنها جەخت لەسەر گەشەسەندنی کاریگەری چین دەکاتەوە لە کەرتی وزەی جیهانیدا بەڵکو ڕەنگدانەوەی گۆڕانی داینامیکی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان. کاریگەرییەکانی کشانەوەی کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل و زیادبوونی بەشداریکردنی چین لە کەرتی نەوتی عێراقدا چەندین لایەنە. بۆ عێراق، ئەو گۆڕانکارییە نوێنەرایەتی گۆڕانکارییە لە هاوبەشییە ستراتیژییەکانیدا و تەحەددا و دەرفەت لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە نەوتییە بەرفراوانەکانیدا دروست دەکات. بۆ بازاڕی جیهانی وزە، تیشک دەخاتە سەر شێوازە پەرەسەندووەکانی وەبەرهێنان و بەرژەوەندی لە نێوان بەرهەمهێنەرانی پێشەنگی نەوت لە جیهاندا، لەگەڵ کاریگەری و ئەگەرکان لەسەر دابینکردنی نەوت و نرخ و هاوپەیمانییە جیۆپۆلەتیکییەکان. ڕۆیشتنی کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل لە قورنە یەکی ڕۆژئاوا نەک تەنها گۆڕانکارییەکی بەرچاوە بۆ کەرتی نەوتی عێراق بەڵکو گۆڕانکارییە بەرفراوانەکانیش دەردەخات کە لە سەرانسەری دیمەنی وزەی نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن. بەو کشانەوەیەی ئیکسۆن مۆبێل، کۆمپانیا چینییەکە دەبێتە خاوەنی گەورەترین پشک لەو کێڵگەیەدا، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو گرێبەستێکیان بۆ ئەو مەبەستە واژۆکردبوو، هەروەها کۆمپانیای نەوتی بەسرەش (22.7%)ی پشکی کۆمپانیا ئەمریکییەکەی لەو کێڵگەیە وەرگرتەوە. جگە لەوە کۆمپانیای (پیرتامینا)ی ئیندۆنیزی رێژەی (10%)ی پشکی ئێکسۆ‌ن مۆبیلی لەو کێڵگەیە کڕییەوە، بەو پێیە رێژەی پشکەکانی بۆ (20%) لەو کێڵگەیە کە نزیکەی (550 هەزار) بەرمیلی رۆژانە دەبێت، زیادی کرد. سەرچاوەکان - Dean Mikkelsen, ExxonMobil’s departure from Iraq’s West Qurna 1: A shift in global energy dynamics, Oil and Gas Middle East, February 27, 2024; https://bitly.ws/3eMgT - نەوزادی موهەندیس، دینگە گرنگەكانی ژێرخانی كەرتی وزە لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا...، ماڵپەڕی درەو میدیا، 19/11/2022؛ https://bitly.ws/3eMgU - هێمن بابان رەحیم، ئێکسۆ‌ن مۆبیل یەکێک لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی عێراق رادەستی کۆمپانیایەکی چینی دەکات، ماڵپەڕی روداو‌و، 1/1/2024؛ https://bitly.ws/3eMgV
درەو: لەو خشتەیەی كە ئێستا ئامادەدەكرێت بۆ لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغداد،دەرماڵە (150) هەزار دینارییەكەی مامۆستایان جێگەی نیە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە (درەو)ی راگەیاند: خشتەكە بەسەرپەرشتی چاودێری دارایی عێراق، ئامادەكراوەو شوێنێك بۆ ئەو دەرماڵە (150) هەزاریەی مامۆستایان نیە بۆیە بە دەرماڵەی تایبەت نوسراوەو لە بەغداد ئەو دەرماڵەیە نیە، لە داهاتوودا ئەگەری بڕینی هەیە. لە ئێستادا وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەو بڕیارە رەوانەی بەغدادی بكات، وەزارەتی دارایی خشتەیەكی ئامادەكردووەو ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كردووە بۆ ئەوەی بەپێی ئەو خشتەیە لیستی موچەخۆران ئامادەبكەن و رەوانەی بەغدادی بكەن. (درەو) بەدواداچونی بۆ ئەو خشتەیەكرد كە ئایا هیچ گۆڕانكارییەك روو دەدات، لە خشتەكەدا لە كاتێكدا خشتەكە بۆ بەغدادەو هەندێك پلەو دەرماڵە لە هەرێم جیاوازە وەك لە بەغداد؟ سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئامادەكردنی ئەو خشتەیە لە وەزارەتی دارایی بە (درەو)ی راگەیاند: خشتەكە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی چاودێری دارایی عێراقدا ئامادەكراوە بۆ ئەوەی هاوتای خشتەی موچەی بەغداد بێت بەم شێوەیە: • حكومەتی هەرێمی كوردستان لە (32) وەزارەت و دەستە پێكهاتووەو بۆیە (32) لیست ئامادەكراوەو دواتر یەكدەخرێت و دەبێتە یەك لیست و دەنێردرێت بۆ بەغداد. • ئەو خشتەیەی درووستكراوە و ئامادەكراوە بە چاودێری چاودێری دارایی عێراقەو دەبێت هاوتا بێت لەگەڵ ئەوان، لەو خشتەیەی ئەوان شوێنێكی تیا نیە بەناوی دەرماڵەی (150) هەزار دیناری مامۆستایان، لەبەر ئەوەی ئەو دەرماڵەیە لە عێراقدا نیە لە خشتەی ئامادەكراودا وەك (دەرماڵەی تایبەت) نوسیومانەو جێگەمان كردووەتەوە، بۆیە زەمانەتی نیە ئەو دەرماڵەیە بمێنێت ئەگەر لیستەكە بچێتە سەر بەغداد، ئەو (150) هەزارەی مامۆستایان بۆ نزیكەی (160) هەزار مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردەیەو نزیكەی (24) ملیار دینارە، ئەو دەرماڵەیە لە هەرێمی كوردستان بە بڕیارێك كراوە. • مەرتەبەی فەرمانبەران لە عێراق (11) مەرتەبەیە، لە هەرێمی كوردستان تا (18) رۆیشتووە، بۆیە نزیكەی (7) مەرتەبە وەردەگیرێتەوە لەو فەرمانبەرانەی هەرێم كە لە (11) مەرتەبەیە تێپەڕێون . لە هەرێمی كوردستان بە یاسای ژمارە (5) پلەبەندی موچە رێكخراوە، بەڵام لە عێراق بە یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2008 رێكخراوە.
(دره‌و): خولی دوانزه‌یه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران "شورای ئیسلامی"و خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان دوێنێ له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌ی ریفۆرمخوازه‌كان باسیان له‌وه‌ده‌كرد (محه‌مه‌د خاته‌می) سه‌رۆك كۆماری پێشووی وڵات به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی نه‌كردووه‌و ده‌نگی نه‌داوه. هاوكات، ئاژانسی هه‌واڵی (ئیرنا) رایگه‌یاند، (سادقی لاریجانی) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایاندا له (مازینده‌ران) شكستی هێناوه‌و سهرنهكهوتووهتهوه. ئیرنا، پشتبه‌ست به ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئاستی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێران‌دا 41%ی ئه‌وانه بووه كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌و، (25 ملیۆن) ده‌نگده‌ر به‌شداری ده‌نگدانیان كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه زیاتر له (61 ملیۆن) كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه. له‌دوای خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی (ژینا ئه‌مینی- ژن- ژیان- ئازادی) ساڵی 2022 روویداو، زیاتر له (500) كه‌سی تێدا كوژراو و هه‌زارانی تر بریندار‌و ده‌ستگیركران، ئه‌مه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن بوو له ئێران به‌ڕێوه‌چوو. به‌شێك له كه‌سوكاری كوژراوانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه رایانگه‌یاند، وه‌كو نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی دژ به "كۆماری ئیسلامی" به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكه‌ن. له‌پاڵ ئه‌ماندا، نه‌یارانی سیاسی كۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه داوایان له خه‌ڵك كرد هه‌ڵبژاردنه‌كه بایكۆت بكه‌ن. نه‌یارانی سیاسی كۆماری ئیسلامی له رۆژی هه‌ڵبژارندا (واتا دوێنێ) ژماره‌یه‌كی زۆر ڤیدیۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵاییه‌كان بڵاوكرده‌وه كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه بوون خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كردووه‌و بنكه‌كانی جه‌نگدان چۆڵن، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران بوو كه به‌شداری به‌رفراوانی خه‌ڵكیان له پرۆسه‌كه‌دا ده‌رده‌خست. هه‌ڵوێستی فه‌رمی حكومه‌ت له‌باره‌ی "قه‌ره‌باڵغی بنكه‌كانی ده‌نگدان" تا ئه‌و ئاسته رۆیشت كه ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ته‌وابوونی كاتی ده‌نگدان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی له هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌نگدان، پرۆسه‌ی ده‌نگدان تا نیوه‌ی شه‌و درێژده‌كرێته‌وه. به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێران، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگداندان راوه‌ستاون، ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش كۆتایی هاتبێت ده‌بێت كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌نگیان وه‌ربگرن. سه‌رۆكه‌كانی پێشوو چی‌یان كرد؟ • میر حسێن موسه‌وی، دواین سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران كه له 2009وه له‌گه‌ڵ (زه‌هرا ره‌هنه‌وه‌رد)ی هاوسه‌ری ماڵبه‌ند كراوه، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد، ئاغای موسه‌وی ساڵی رابردوو پێشنیاری پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراندنی كرد بۆ گۆڕینی ده‌ستوری كۆماری ئیسلامی ئێران و گواستنه‌وه به‌ره‌و حكومه‌تێكی جێگره‌وه. • محه‌مه‌د خاته‌می كه له‌ماوه‌ی ساڵانی 1997 بۆ 2005 سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه، به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كانی سه‌ربه ریفۆرمخوازان، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌كردووه، ئاغای خاته‌می له خوله‌كانی پێشوودا سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كێك بوو له هێزه سیاسییه وهدهرنراوهكان ناو ده‌سه‌ڵاتی ئێران، به‌ڵام هه‌ر بانگه‌وازی بۆ خه‌ڵك ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، پشتیوانیشی بۆ هه‌ندێك له كاندیده‌كان نیشان ده‌دات له نمونه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می په‌رله‌مان و پشتیوانییه‌كانی بۆ كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ساڵی 2013، كه رۆڵی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یدا. • مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ماوه‌ی ساڵانی 2005 بۆ 2013 سه‌رۆك كۆمار بوو، به‌پێی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه لێیه‌وه نزیكن، له بنكه‌ی (نارمه‌ك) له تارانی پایته‌خت له نزیك شوینی نیشته‌جێبوونی خۆی به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كردووه، ئاغای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمه، به‌ڵام ره‌خنه‌ی توندی هه‌یه له‌سه‌ر حكومه‌ت و شێوازی حوكمڕانی ئێستای ئێران. • حه‌سه‌ن رۆحانی كه له‌ماوه‌ی ساڵانی 2013 بۆ 2021 سه‌رۆك كۆماری ئێران بووه، له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له باكوری تاران به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد‌و ده‌نگی دا، رۆحانی كه ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانه، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستور كاندیدبوونی بۆ خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان ره‌تكرایه‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن بوو دوای كۆتایهاتنی خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی رۆحانی. هه‌ڵوێستی ریفۆرمخوازان محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران به فه‌رمی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كرد، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك كه‌سی سه‌ربه باڵه سیاسییه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره كاندید بوون، خه‌ڵكانێكی وه‌كو محه‌مه‌دره‌زا عارف و غوڵام‌حسێن كهرباسچی به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد‌و ده‌نگیان دا. به‌ڵام به‌درێژایی رۆژی ده‌نگدان هیچ ڤیدیۆیه‌كی خاته‌می بڵاونه‌كرایه‌وه كه به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكات، دواجار ئازه‌ر مه‌نسوری ئه‌مینداری گشتی به‌ره‌ی ریفۆرمخوازان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئیكس) نوسی: سه‌رۆك كۆماری پێشوو به‌شداری له هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه خاته‌می هه‌رگیز به‌شێوه‌ی فه‌رمی باسی له‌وه نه‌كردبوو كه هه‌ڵبژاردنه‌كه بایكۆت ده‌كات. له‌باره‌ی گروپه جیاوازه ریفۆرمخوازه‌كانی تری ئێرانه‌وه له‌وانه (به‌ره‌ی ئیسڵاح) راپۆرتی دژبه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه.دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌شداری نه‌كردنی محه‌مه‌د خاته‌می له هه‌ڵبژاردندا، خانم مه‌نسوری له پۆستێكدا نوسی "ئه‌و پێشتر له هه‌ڵبژاردندا پشتیوانی له ستراتیژی به‌ره‌ی ئیسلاح كردبوو"، له‌سه‌ر بنه‌مایه ئه‌م نوسینه وا دێته به‌رچاو به‌شداری نه‌كردنی خاته‌می له هه‌ڵبژاردن به‌شێك بووه له "ستراتیژیه‌تی به‌ره‌ی ئیسلاح". له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌ر له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بڵاویكرده‌وه، ئه‌م گروپه رایگه‌یاند، ناتوانێت لیست بۆ هه‌ڵبژاردنی ئێستا پێشكه‌ش بكات. محه‌مه‌دره‌زا عارف كه به یه‌كێك له گرنگترین روخساره‌كانی ره‌وتی ریفۆرمخوازان له ئێران داده‌نرێت كه به‌شداری ده‌نگدانی كردووه، له‌كاتێكدا كه ده‌نگه‌كه‌ی ده‌خسته ناو سندوقه‌كه‌وه، وتی: ریفۆرمخوازان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان بایكۆت نه‌كردووه. ئه‌و وتی:" كۆمه‌ڵگه هان مه‌ده‌ن به‌وه‌ی به‌ره‌ی ریفۆرمخوازان دژی ده‌نگدانن، ئه‌گه‌ر ببینین بۆچوونی پێچه‌وانه‌ی له‌ناو وڵات‌دا هه‌یه ده‌بێت پێیان بڵێین ئێوه دژایه‌تی ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆچونی جیاوازتان هه‌یه. ئێمه له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌دا ناكۆك نین". محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌بته‌حی یه‌كێكی تر له روخساره دیاره‌كانی ریفۆرمخوازان به‌هه‌مان شێوه له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی خاته‌می له هه‌ڵبژاردن نوسی:" خاته‌می له هه‌ڵبژاردنی دوێنێ توڕه نه‌بوو، پێی وابوو ره‌نگه تاكه رێگا بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی دڵسۆزانه‌ی ببیسترێت ئه‌وه‌یه ده‌نگ نه‌دات. هه‌ر كه‌سێك به شێوازێك به‌دوای ئه‌م ئامانجه‌وه بوو". هه‌ندێك ده‌ره‌نجامی گرنگ ئه‌مڕۆ له‌درێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی و نافه‌رمی هه‌ڵبژاردندا، راپۆرته‌كان باس له "شكست"ی هه‌ندێك له روخساره دیاره‌كان ده‌كه‌ن. یه‌كێك له گرنگترین روخساره‌كان، محه‌مه‌د سادقی لاریجانییه كه به‌قسه‌ی میدیاكانی ئێران له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای (مازینده‌ران) نه‌یتوانیوه جارێكی تر وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان هه‌ڵبژێردرێته‌وه. ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان پابه‌ندن به چاودێریكردنی ئه‌دای كاركردنی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی و هاوكات ئه‌ركیان هه‌ڵبژاردنی رابه‌رێكی نوێیه له‌دوای رابه‌ری ئێستا له‌ئه‌ستۆدایه. له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیشدا تائێستا محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت (كاندیدی شاری ره‌شت)و محه‌مه‌دره‌زا باهونه‌ر (كاندیدی شاری كرمان) دیارترین ئه‌و روخسارانه‌ن كه وه‌كو شكستخواردوو ناویان ده‌هێنرێت، كه به دوو كه‌سی به‌ر به باڵی پارێزگاران "ئوسوڵگه‌راكان" ناویان ده‌هێنرێت. له‌هه‌مان كاتدا، به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، مه‌سعودی پزیشكیان كه یه‌كێك له روخساره دیاره‌كانی ریفۆرمخوازانه جارێكی تر له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ته‌ورێز سهركهوتووهتهوه بۆ په‌رله‌مان. ئاغای پزیشكیان له ساڵی 1999وه تائێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌و له حكومه‌تی محه‌مه‌د خاته‌میشدا وه‌زیری ته‌ندروستی بووه. محه‌مه‌دره‌زا پورئیبراهیمی سه‌رۆكی ئێستای لیژنه‌ی ئابوری په‌رله‌مان كه یه‌كێك له نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی شتنه‌وه‌و پاره‌و دابینكردنی دارایی تیرۆر، یه‌كێك له‌و روخسارانه‌ی تره كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا شكستی هێناوه، ئه‌و دوای شكسته‌كه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌لامه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی خسته ژێر پرسیار‌و كاندیده ركابه‌ره‌كانی به "كڕین و فرۆشتنی ده‌نگ" تۆمه‌تبار كرد. هاوكات هه‌ندێك له میدیاكان باسیان له‌وه‌كرد، كه عه‌لی ئه‌سغه‌ر عهنابستانی نوێنه‌ری شاری (سه‌وزه‌وار)یش شكستی هێناوه، ئه‌مه ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یه كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت وه‌كو سه‌ربازێك ئیشه‌كه‌ی بووه به زلـله وه‌شاندن.
یاسین تەها- دکتۆرا لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق لەئێستادا چ بەكردەیی و چ بەپێی دەستور، هیچ دەسەڵاتێك لەسەروو دەسەڵاتی دادگای فیدراڵییەوە نییە. ئەم دادگایە لەپاش 2005 هەمان ئەم دەسەڵاتانەی ئێستای هەبووە، بەڵام هیچ كات وەك بارودۆخی پاش هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری 2021، نەچووەتە نێو وردەكاریی دۆسیە یاسایییەكان و نەبووەتە لایەنێكی هەرە كارا لە قەیران و پێشهاتە سیاسی و كارگێڕییەكان. ئەم شرۆڤەیە لەبارەی باكگراوندو پێكهاتەو دەسەڵاتەكانی دادگاكە هەڵوێستە دەكات و هەوڵدەدات رەهەندەكانی بڕیارەكەی دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخوێنێتەوە. شەرعییەت و پێكهاتەی دادگای فیدراڵی دادگای فیدراڵی لە عێراق لە بنەڕەتدا بیرۆكەو پرۆژەیەكی ئەمریكییەو دامەزرێنەرەكەی "پۆڵ بریمەر"ی حاكمی مەدەنیی ئەمریكایە[1]، بەڵام شەرعییەتی یاسایی دادگاكە بەستراوەتەوە بە فەرمانی ژمارە 30ی 2005ی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی سەرۆكایەتیی ئەوكاتی كۆماری عێراق. ئەم دوو لایەنەش لەوكاتەدا شەرعییەتیان لە یاسای كاتیی ئیدارەی دەوڵەت وەرگرتبوو، كە بریمەر ئەندازیاری تێپەڕاندنی بوو. سەرباری ئەم بنەما یاساییەش هێشتا ئەم دادگایە هەمان ئەو دادگا فیدراڵییە نییە كە دەستوری هەمیشەیی (2005) لە بەندەكانی ماددەی 92دا چەسپاندویەتی؛ هەروەها ئەو دادگایەیش نییە كە مەرجە پێكهاتەكەی لە چەند دادوەرو پسپۆڕێكی شەریعەو یاسا پێكەوە پێكبێت و پەیكەرو پێكهاتەكانی بە 2/3ی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند بكرێت[2]. هۆكاری پێكنەهێنانی دادگا دەستورییەكەش دەگەڕێتەوە بۆ لەمپەرەكانی بەردەم كۆكردنەوەی دەنگی 2/3ی پەرلەمانتاران لە ئەنجومەنێكی فرەچەشنی فرەجەمسەردا، هەروەها ناكۆكیی زۆری هێزە پەرلەمانییەكان لەسەر دەسەڵاتی پسپۆڕەكانی شەریعە. بەم هۆیەشەوە تەنیا 18 ماددە لەكۆی 24 ماددەی یاسای دادگاكە لە ساڵی 2021 بە دەنگی 2/3 پەسەند كرا؛ دواتر كە گەیشتنە بنبەست، لەپێناو ڕێگەخۆشكردن بۆ هەڵبژاردن، لە 18ی ئاداری 2021 گیان بەبەری دادگەكەدا كرایەوەو بۆشایییەكانی پڕكرایەوە[3]. لەم هەموارەدا پێكهاتەی دادگاكە بەم جۆرە چەسپێنرایەوە: سەرۆك و جێگرێك لەگەڵ حەوت ئەندام لە دادوەرانی پلە یەك و، چوار ئەندامی یەدەگ؛ بەجۆرێك لە دەزگا دادوەرییەكانی فیدراڵی و هەرێمەكانەوە كاندید بكرێن. هەر لە هەموارە یاساییەكەی 2021دا (ژمارە 25) دەسەڵاتەكانی دادگاكە بەمجۆرە چەسپێنرانەوە: - چاودێریی دەستوری بەسەر یاسا‌و پەیڕەوە بەركارەكان و تەفسیركردنی دەقەكانی دەستور. - یەكلایكردنەوەی ئەو كێشانەی لە جێبەجێكردنی یاسا‌و بڕیارە فیدراڵییەكانەوە سەر هەڵدەدەن. - یەكلاییكردنەوەی كێشمەكێشەكانی حكومەتی فیدراڵی و دەسەڵاتە خۆجێییەكان. - یەكلاییكردنەوەی كێشمەكێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمەكان و پارێزگاكان. - پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن. - یەكلاییكردنەوەی كێشەی دەزگا دادوەرییەكانی فیدراڵی و هەرێم و پارێزگاكان. - دادبینی لەو تانانەی لە بڕیارەكانی پەرلەمان دەدرێن. - دادبینی لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار‌و سەرۆك وەزیران دەكرێن[4]. بەگوێرەی ڕێوشوێنەكانی دادگەكەیش، دەرگەی داواتۆمارکردن بۆ هەموو كەس كراوەیە، بە مەرجی ئەوەی داواکار لایەنێكی كێشە (خصم)، یان زەرەرمەند بێت لە بڕیار و جێبەجێكردنەكانی یاسا و ڕێنمایییەكان[5]. بەم پێیەیش دەرگەی بۆ هەموو هاووڵاتیانی عێراق واڵایە داوا بەرز بكەنەوە؛ لەو بڕیارانەیشی لەم دوو ساڵەی دواییدا دژی یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان دەرچوون، جاری وا هەیە خاوەنی داوا هاووڵاتیی ئاسایی، یان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایەكی عێراق بووە (بەسرە). بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی موچە پاش چەندان مانگ دادبینی لە داواكانی ژمارە 224 و 269ی ساڵی 2023 كە لەلایەن دوو گروپی موچەخۆری هەرێمەوە بەرزكرابووەوە، دادگای فیدراڵی لە 21ی شوباتی 2024 بڕیاری كۆتایی خۆی لە دۆسیەی موچەو بودجەی هەرێمدا راگەیاند. بڕیارەكە 20 لاپەڕەیەو وردەكاریی یاسایی و تەنانەت سیاسیی زۆریشی تێدایەو لەپەنا بڕگەو ماددەكانی دەستوردا هەندێ پاساوی لە شەریعەتی ئیسلامیشی بۆ هێناوەتەوە. زەقترین و دیارترین تەوەرەكانی بڕیارەكەش بریتییە لە پابەندکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە "بەبانکیکردن"ی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەرێم لەگەڵ گواستنەوەی بۆسەر بەغداد لەڕێگەی بانکە حکومییە فیدراڵییەکانی دەرەوەی هەرێمەوە. ئەم موچەیەش لەپشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی دەبڕدرێت. بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە جێبەجێكردنی بڕیاری "بەبانكیكردن"ی موچەی فەرمانبەران، دادگاكە رۆڵی "نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان"ی لە بەغداد لەكارخستووە. میكانیزمی دابەشكردنی موچەشی فرەچەشن كردووە بۆ دەروازەکانی پارەدارکردن لە هەرێمی کوردستان، یان ئەو بانکانەی لە كوردستانن و لەلایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتیان هەیە [6]. لایەنە ئەرێنییەكانی بڕیارەكە بڕیارەكەی دادگا بەشێوەیەكی گشتی پشتی بە چەند بنەمایەكی دەستوری بەستووە كە دەشێت بەئەرێنی لێكبدرێنەوە، لەوانەش: - جەختكردنەوە لە ماددەی 14ی دەستور كە تایبەتە بە یەكسانیی عێراقییەكان بەرامبەر یاسا بەبێ جیاكاری. هەر لەم سۆنگەیەشەوە موچەخۆرانی مەدەنی و سەربازیی هەرێمی كوردستانی، هاوتا كردووە لەگەڵ موچەخۆرانی تری فیدراڵی. - ستایشی گەلی كوردی كردووە كە "خاوەن بەهای مرۆیی و مۆڕاڵی نیشتمانیی بەرزە"، هەروەها "قوربانیی داوەو خەباتی دوورودرێژی كردووە دژی ڕژێمی پێشوو". - جەختكردنەوە لەوەی بێبەشكردنی فەرمانبەرانی هەرێم لە مافەكانی، دژی ماددەكانی (22_36)ی دەستورە و، بێبەشكردنیان جیاكارییەكی بێبنەمایە. - ناچاركردنی هەردوو دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەكان بۆ گێڕانەوەی ماف بۆ هاوڵاتیانی هەرێم؛ ئەمەش لە بنەڕەتدا داواكاریی هەردوو گروپی خاوەن داوا بووە. - پشتڕاستكردنەوەی ئەوەی كە موچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا موچەیان وەرنەگرتووە وەك هاوتا فیدراڵییەكانیان (2023)؛ ئەمەشی بەپێچەوانەی ماددەكانی 14 و 16 و 22 و 36ی دەستور لە قەڵەمداوە. بۆ ئەمەش دەسەڵاتی فیدراڵیی ڕاسپاردووە كە لەمپەرەكان لا ببات. - جیاكردنەوەی دۆسیەی شایستەیی و موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە سیاسەت و بڕیارەكانی حكومەت[7]. بەپێی ئەمەش چیتر نابێت پاساوەكانی پابەندنەبوونی هەرێم ببنە لەمپەر لەبەردەم هەناردەكردنی موچە، بەتایبەت كە دیوانی چاودێریی دارایی بەغدا لە ڕاپۆرتی خۆیدا جەختی كردووەتەوە كە هەرێم بڕی نەوتی هەناردەكراوی بۆ توركیا ئاشكرا نەكردووە، هەروەها داهاتی نانەوتیی راده‌ستی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی وردبینیی تێدا بكات [8]. - لەدوای بەبانکیکردنی موچە، ئەو موچانە دەدرێن و نابێت بەقەرز بدرێت. ئەمەش حكومەتی هەرێم ڕزگار دەكات لە مۆتەكەی دووبارەكردنەوەی قەرزكردن كە ڕەزامەندیی زۆری پێویستەو كێشەی "سو‌و هاتنەسەر"شی هەیە. - جەختكردنەوەی دادگا لەوەی "هەرێمی كوردستان" هەرێمێکی دەستورییە، مافی لەسەر حکومەتی فیدراڵ هەیەو داهاتەكان دەبێت بەشێوەیەکی دادپەروارانە دابەش بکرێت. لایەنە نەرێنییەكان بۆ حكومەتی هەرێم لە بڕیارەكانی دادگادا چەند بنەماو لایەنێك هەن لە بەرژەوەندیی قەوارەی دەستوریی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمیش نین، كە دەشێت ئەمانەی خوارەوە دیارترینیان بن: - سەركۆنەكردنی حكومەتی هەرێم بەوەی ئەو قەرزانەی كردوونی، بەكاری نەهێناوە بۆ موچەی فەرمانبەران، بەبێ خستنەڕووی بەرچاوڕونیی زیاتر لەمبارەیەوە. ئەمەش وەك ئیدانە وایە بۆ حكومەتی هەرێم. - پەلهاویشتن بۆ باسكردنی دەسەڵاتە فیدراڵی و هەرێمییەكان و باسكردنی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی كە دەسەڵاتی تایبەتی فیدراڵییەو بیرخستنەوەی ئەوەی، نابێت دەسەڵاتە دەستورییەكان پێشێل بكرێن. ئەم سەرنجەش هەرچەندە هاوتایە لەگەڵ دەستور (ماددەی 110)، بەڵام تێكەڵكردنی لەگەڵ بابەتی موچەو بیرهێنانەوەی، دەشێت ببێتە دەرفەت بۆ بەرزكردنەوەی داوای نوێ لەوبارەیەوە. - بڕیارەكە لە زۆر جومگەدا بازی داوە بەسەر وەزارەتی دارایی هەرێم. بۆ ڕێكخستنی لیستی موچەیش ڕێوشوێنێكی پەسەند كردووە كە بەمجۆرەیە: بەرپرسی باڵای فەرمانگەو دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتیی دروستیی زانیارییەكانی فەرمانبەران دەگرنە ئەستۆ، لە پرۆسەی بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران و گواستنەوەی بۆ سەر بەغدا لەڕووی ژمارەو پلەو بڕی موچەکانیان. هەروەها دەبێت ئەو لیستی موچانە لەلایەن سەرۆکی باڵای دامەزراوەکەو بەڕێوەبەرانی وردبینیی دارایی، بەشی دارایی، سەرچاوە مرۆیییەكان واژۆ کرابێت. لەم میكانیزمەشدا خۆلادان و خۆبواردن لە ناوهێنانی "وەزارەتی دارایی" هەیە؛ لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی فیدراڵی، كراوە بە سەنتەرو مەرجەعی وردە فەرمانگەكانی هەرێم. لێكەوتەكانی بڕیارەكە لەسەر حكومەتی فیدراڵ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەربارەی موچە، چەند جۆرە لێكەوتەیەكیان هەیە، لە مەودای نزیك و مەودای دووردا: ١- لە مەودای نزیكدا خەرجی و بارگرانیی زۆری كارگێڕی و دارایی بۆ حكومەتی فیدراڵی دروستدەكات، لە كاتێكدا قسەوباسی زۆر هەیە كە كێشەی سیولەی نەختینەییی هەیە، چونكە بڕیارەكە حكومەتی پابەند كردووە بە ڕەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە هەموو بارودۆخێكدا؛ تەنانەت ئەگەر هەرێمیش پابەند نەبێت بە یاسای بودجە. بەم هۆیەوەو لەم سەروبەندەدا پارێزەرەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، لە 11ی شوباتی 2021دا جەختیان لەوە كردووەتەوە "حکومەتی فیدراڵی تایبەتمەند نییە بە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆو دوور لە پشکی هەرێمی کوردستان. بۆچوونی پارێزەرەكان ئەوە بووە بەگوێرەی ماددەی 121 لە دەستور، حکومەتی فیدراڵی پابەندە بە تەرخانکردنی پشکێکی دادپەروەرانە لە داهاتە فیدراڵییەکان بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان". هەروەها پارێزەرەکانی سودانی وتویانە، حکومەتی فیدراڵی بەگوێرەی یاسای بودجەی فیدراڵیی (2023، 2024 و 2025) پابەند نییە بەوەی راستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات، چونکە ماددەی 13ی بودجە (2023) پشکەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکەیەک دادەنێت و، ئەویش لەچوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵی یەکدەخرێت. لە نوسراوێكی دادگاکەدا هاتووە، "پارێزەرەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەیان بە چەندان بڕگەی یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق کردووە بۆ بەرگریکردن لە بۆچوونەکەیان، لەوانەش: بەشێك لە ماددەی 12 کە دەڵێت، "وەزارەتی دارایی فیدراڵی شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەدات بەشێوەیەکی مانگانە دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕگەکانی (ا.ب.ج.د) لەو بەندە جێبەجێ دەکات"، ئەو بڕگانەش تایبەتن بە ڕادەستكردنی داهاتی نەوتی بەڕێژەی 400 بەرمیلی ڕۆژانە، لەگەڵ پاكتاوكردنی بودجەی ساڵانی ڕابردوو. ئەو پارێزەرانە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵییەوە؛ بۆیە سەرۆک وەزیرانی عێراق پابەندکراوە بە گوێرەی دەقە یاسایییەکان و بەتایبەتی بڕگەی یەکەم لە ماددەی 13 لە یاسای بودجەی فیدراڵی، شایستەکانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت؛ لەنێویدا شایستەی فەرمانبەران.[9] ٢- بڕیارەكە لە مەودای دووردا زەبری گەورە لە فیدراڵیزمی دارایی دەدات ئەگەر كۆتایی پێ نەهێنێت، چونكە حكومەتی فیدراڵ دەكاتە سەرچاوەی موچەی خەڵكی كوردستان. هەندێك بۆچوونیش پێیانوایە ئەم بڕیارە بەکردار کۆتایی بەو سەربەخۆیییە داراییە دەهێنێت كە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم كەڵكی لێ بینیوەو لەسەری وەستاوە؛ بەر لەوەی ئەو سەربەخۆییە داراییە تووشی ئیفلیجی ببێت لە پاش 25ی ئاداری 2023 كە تێیدا فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەكی سەربەخۆ لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس وەستا[10]. ئەم پێشهاتەش خزمەت بە ناوەندگەرایی و بیرۆكەی "عێراقی بەهێزی یەكگرتوو" دەكات كە ئەجێندای زۆر لە هێزە سیاسییە حوكمڕانەكانی شیعەیە. لێكەوتەكان لەسەر حكومەتی هەرێم بڕیاری دادگا لەبارەی موچە، بەشێكە لە زنجیرەیەك بڕیاری تری جومگەیی دەربارەی هەرێم (دۆسیەی نەوت، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەمواری یاسای هەڵبژاردن و…) كە بەدەرە لە سازان و ڕێكکەوتنە سیاسییەكانی جاران لەگەڵ بەغدا. بڕیارەكانیش بەشێكن لە هاتنەسەرهێڵی بەردەوامی دادگاكە بۆ نێو وردەكارییەكانی ژیانی سیاسی و ئابوری و كارگێڕیی هەرێم، هاوشێوەی ناوچەكانی تری بندەستی حكومەتی فیدراڵ. بەپێی ئاماژەكانی ئەم دوو ساڵەی دوایی، لە قۆناغی داهاتوودا دادگا دەبێتە بكەرێكی سیاسیی كارا لە سیستەمی سیاسیی كوردستان و عێراق، بەم هۆیەشەوە لەسەرجەم یاسا‌و ڕێنمایییەكاندا لەبەرچاوگرتنی بڕیار‌و بۆچوونەكانی، دەكاتە پێویستی، بەتایبەت لە پەرلەمانی داهاتووی هەرێمدا. ئەمەش گۆڕاو و پێشهاتێكی نوێیە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەم دادگایە لە پاش 2005 هەمان ئەم دەسەڵاتانەی ئێستای هەبووە، بەڵام لە قۆناغ و ستافی پێشوویدا دەرگای نەكردووەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ناویژیوان و لایەن لە كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان یان كێشەكانی هەولێرو بەغدا؛ لە كاتێكدا پێشهاتی زۆر هەستیار هەبوون لە چەشنی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێم (حوزەیرانی 2013)و قەیرانی سەرۆكایەتیی هەرێم (2015)و زۆر پێشهاتی تری سیاسی و یاسایی. بەلایەنبوونی دادگای فیدراڵی لە پرسە ناوخۆییەكانیش پێشهاتێكی ناسازە بۆ حكومەت و لایەنی جێبەجێكردن لە كوردستان، چونكە سروشتی بڕیاری دادگایی وەهایە کە، بنجبڕە، تیژە، گوێ بە سازان و ڕێككەوتن نادات، نەرمكێشیی تێدا نییەو بەپێی دەستوریش میكانیزمێك نییە بۆ تانەدان لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و، دوا قسە لەلای ئەوە (ماددەی 94). سیستەمی سیاسی و حیزبیی کوردستان هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق زۆرتر پشت بە بەرخۆری (الریعیە)و بەخشینەوە (الزبائنیە) دەبەستێت، لەم سۆنگەیەشەوە سەرچاوەی موچەو بودجە لە هەر کوێوە بێت، پشتیوانی و سۆزی خەڵکیش بۆ خۆی ڕادەکێشێت. گەڕانەوەی موچە لە هەرێمەوە بۆ ناوەند بەتەنیاو لەكارخستنی كردەییانەی وەزارەتی دارایی هەرێم، دەشێت كاریگەری و لێكەوتەش لەسەر نەخشەی سیاسیی هەرێمی كوردستان دروستبكات لە بەرژەوەندیی هێزی تری نوێ. خوێندنەوە یاساییەكانی كۆی بڕیارەكانی دادگا بۆچوونێكی یاسایی هەیە پێیوایە، بڕیارەكانی دادگا دەربارەی هەرێمی كوردستان لە دوو ساڵی دواییدا، لەنێویشیاندا دەربارەی موچەی فەرمانبەران و یاسای هەڵبژاردن، قۆناغێكی نوێیە لە ڕێكخستنەوەی پەیوەندیی هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەقە دەستورییە پەتییەكان دوور لە ڕێككەوتنە سیاسییەكان و "پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی" كە جاران بنەما بوون لە دیموكراسییەتی تەوافوقیدا. بەپێی ئەم بۆچوونە پێشتر سازان و پێكهاتنی سیاسی لەسەروو دەستورەوە دادەنرا، بەڵام دادگاكە ئێستا دەیەوێت ئەم بنەمایە هەڵوەشێنێتەوەو پەیوەندییەكە بگێڕێتەوە بۆ چوارچێوەی دەقەكان[11]. ئەم هاوكێشە نوێیەش لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان نییە، چونكە دەسەڵات و پێگەكەی، لە دەستورو هەرێمێكی فیدراڵ زیاتر‌و بەرینترە؛ ئەگەریش بگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی دەستور، ئەوە زۆر لە دەسەڵاتە دیفاكتۆكانی لەدەستدەدات، لە چەشنی: نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی لە وڵاتان و زۆر ئیمتیازی تری لەو چەشنە. بۆچونێكی تر پێیوایە دادگا ئێستا بەكردەیی دەستور هەموار دەكاتەوەو لەڕێگەی شرۆڤەكانییەوە، مانای نوێ بە دەقەكانی دەستور دەبەخشێت، بەتایبەت پاش ئەوەی دەركەوتووە هەمواری دەستور بەڕێگە باوە نەریتییەكەی، كە ڕاپرسییە (ماددەی 142)، لە ئێستادا ئەستەمەو هەندێك لەمپەری جددیشی لەپێشە[12]. ئەم هەموارە ڕانەگەیەنراوەی دەستوریش ئەگەر گریمانەیەكی ورد‌و دروست بێت، ئەوە لە كاتێكدایە كە بكەری سیاسیی كورد لە دۆخی لاوازی و قەیرانی دارایی و پەرتەوازەییدایەو بەشێكی زۆر لە هێزی پاش 2005ی لەدەستداوە؛ جگە لەمەش ئەمریكییەكان كە خاوەنی دەستورەكەو باوكی دامەزرێنەری ڕژێمەكەن، وەك جاران ناچنە نێو وردەكاریی پرسە سیاسییەكانی عێراق و لە هەمبەر زۆر بڕیاری دادگای فیدراڵیدا كە پێگەو دەسەڵاتی هەرێمی كەمكردووەتەوە، بێدەنگیان هەڵبژاردووە (هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گاز بە نمونە). لە ناوەندی سیاسیی كوردیشدا داننان هەیە بەوەی بڕیارەكانی دادگا دوو دیویان هەیە: لە ڕواڵەتدا پاڵنەری سیاسیییان پێوە دیار نییەو یاسایی و وردن، بەڵام لە سێبەردا لێكەوتەی سیاسی‌یان هەیە[13]. ئەمەیش بە مانای ئەوە دێت شارەزایانە دادەڕێژرێن و كۆكن لەگەڵ گیانی پابەندیی دەستوری، كە لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان نییە. تۆمەتە سیاسییەكانی سەر دادگاكه ئامانجی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی ئەمریكا لە پێكهێنانی دادگای باڵای فیدراڵی، دروستكردنی هێڵێكی بەرگری بوو لە سەروەریی یاسا لە عێراقی پاش سەددام (2003). ئەم دادگەیەش لە سەرەوەی هەڕەمی دەسەڵاتی دادوەری دانراوە كە ئەویش لە چەند جومگەیەكی تری سەرەكی پێكدێت[14]. بەڵام زۆرجار دادگاكە تۆمەتبار كراوە بەوەی بەرگری لە تائیفەگەری دەكات، بەو پێیەی ئەندامەكانی بەپێی نەخشەی تائیفی پێكدێن (شیعە، سوننە، كورد)؛ هەروەها دادگاكە دەرچەی یاسایی كردەوە بۆ ئەوەی نوری مالیكی بۆ جاری دووەم بە سەرۆك وەزیران ڕابسپێردرێت[15]، لەكاتێكدا ئەیاد عەلاوی و لیستەكەی (العراقیە) براوە بوون (2010). لەئێستاشدا دادگاكە بەوە تۆمەتبارە كە فەرمان لە "فایەق زەیدان" وەردەگرێت كە سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەرییەو هاوپەیمانی بەرەی ئێرانییە لە عێراق. ئەوەش دەوترێت، ناوبراو بەهۆی هەموارە یاسایییەكان و دەسەڵاتە زۆرەكانییەوە كۆنترۆڵی دادگای باڵای فیدراڵیی كردووە، بەتایبەت هی سەرۆكەكەی (جاسم محەمەد عەبود). هەر لەم ڕێگەیشەوە زنجیرەیەك بڕیاری لە بەرژەوەندیی "چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعی"و دژی ڕكابەرەكانی (ڕەوتی سەدر، حەلبوسی، پارتی) دەرکردووە[16]. ئەوەشی نیگەرانییەكان لە دادگاكە زیاتر دەكات ئەوەیە، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی، فایەق زەیدان لە چەند لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، بۆچوونی سیاسیی خۆی ئاشكرا كردووەو، نەیشاردووەتەوە کە دژی پێكهێنانی هەرێمە لە عێراق و ئاماژەی كردووە كە ڕێگەی پێ نادات؛ لە كاتێكدا ئەمە مافێكی ڕێگەپێدراوی یەكلاییکراوەی پارێزگاكانە لە دەستوردا (ماددەی 119). زەیدان بەوە پاساوی هێناوەتەوە بۆ ئەم قسەیەی، كە بارودۆخی ئێستا لەچاو "دۆخی داڕشتنی دەستور گۆڕاوە". هەروەها پاساوێكی تری ئەوەیە زۆربەی ئەوانەی لەگەڵ پێكهێنانی هەرێمەكان بوون؛ "ئێستا بۆچوونیان گۆڕاوە"، بەبێ ئەوەی ناوبراو ئاماژە بە هیچ داتا‌و ڕاپرسییەك بكات. بە لای فایەق زەیدانەوە هەرێمی كوردستان "دۆخێكی تایبەتی دانپێدانراوی هەیە" چونكە "واقعێكی جوگرافی و نەتەوەیی بەر لە بەركاربوونی دەستوورە"؛ هەروەها "لە 1991 لە دەرەنجامی گرتنی كوێت و لێكەوتە خراپەكانی سیاسەتی شكستخواردووی ڕژێمی پێشوو دروستبووە" [17]. بەم پێیەش سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری، یان خۆی لا داوە یان بێئاگایە لە پێشینەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد‌و شۆڕش و بزوتنەوەكانی؛ شەرعییەتی هەرێمی كوردستانیشی كورتكردووەتەوە بۆ یەكێك لە دەرەنجامەكانی داگیركردنی كوێت و "سیاسەتە شكستخواردووەكانی ڕژێمی پێشوو". ئەم لێدوان و خوێندنەوەی "زەیدان"یش ڕەخنەو كاردانەوەی سیاسی و دادوەریی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەوپێیەی ڕادەربڕینی سیاسیی سەرۆكی دەزگای دادوەری و ڕەتكردنەوەی مافە دەستورییەكان، جگە لە نەگونجانی، "ڕووداوێكی بێپێشینە"شە، لانی كەم لە عێراقی پاش 2003[18]. بۆچوونێكی تر هەیە پێیوایە لە ئێستادا دادگا لایەنێكی سیاسییەو ئەركی پاراستن و چەسپاندنی "سیستەمی ئۆلیگارشی"ی حوكمڕانە لە عێراق لەبەر ڕۆشنایی هاوكێشەی هێز؛ ئەم ئەركەش هاوشێوەی ئەركی هێزەكانی "حەشدی شەعبی"یە كە ئەركی "پاراستنی سیستەمی سیاسی"ی خراوەتەئەستۆ[19]. نزیك لەمەش هەندێ چاودێری تری بڕیارەكانی دادگاكە، سورن لەسەر ئەوەی بڵێن دادگای فیدراڵی لەئێستادا "لەسەر خواستی كارەكتەری بەهێزی شیعی بڕیاری دیلیڤەری دەردەكات!"[20] لەسەر ئەم تۆمەتەش دادگاكە هاتە سەر هێڵ و تۆمەتەكەی بە "نائەخلاقی" دایە قەڵەم و نوسراوی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كە بەرەنگاری خاوەنەكەی و ئەو مینبەرانەش ببنەوە كە لێوەی بڵاودەكرێتەوە[21]. بژاردە بەردەستەكان لەو دۆخی بەدگومانی و ڕەخنانەی هاتونەتە پێشەوە لە دادگاكەو بڕیارەكانی، بژاردەی دەستوری و بەردەست، هەوڵدانە بۆ دەركردنی یاسای دادگای فیدراڵی بەدەنگی 2/3ی پەرلەمانتاران و دروستكردنی دادگایەكی دەستوری كە زیاتر جێگەی متمانە بێت و میكانیزمەكانی پێكهێنانی، زیاتر جێگەی ڕەزامەندی بێت؛ هەروەها دادوەرەكانیشی زیاتر پسپۆڕی یاسای دەستوری بن وەك لەوانەی ئێستا. لەسەر ئاستی بڕیاری موچەش دادگا چەند دەرگایەكی بۆ چارەسەركردن كردووەتەوە؛ بۆ وردەكارییەكەشی جگە لە دانوستانی ورد‌و هەوڵدان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەبارەی میكانیزمەكان، چارەیەكی تر بەردەست نییە، چونكە لە كوردستان ژیانی سیاسی و یاسایی كێشەی زۆری هەیە؛ لەلایەك پەرلەمانی نییە، لە لاكەی تر دابەشبوونی سیاسی هەیە. بۆ گێڕانەوەی سەنگ و هێزیش بۆ بژاردەی فیدراڵیزم، جگە لە هەوڵدان لەگەڵ وڵاتانی ئەمریكاو ئەو ئەوروپییانەی پەیوەندیدارن بە هەرێم، ڕێكخستنەوەی ناوخۆی كوردستان و دروستكردنی كۆدەنگی لەسەر خاڵە نەگۆڕە گشتگیرەكان یەكێكە لەو ڕێگەیانەی دەشێت هێز بداتەوە بە قەوارەی دەستوریی هەرێم، ئەگەرنا نزیكترین سیناریۆ لە هەرێمی كوردستانەوە دۆخی پارێزگا سوننەنشینەكانە كە جگە لە بزربوونی پرسی ناوەندیی پێكهاتەكەیان، وردە وردە خەریكە پێگەو پۆستەكانیشیان لەدەستدەچێت و مانەوەی ماوەدرێژی "كورسیی سەرۆكایەتیی پەرلەمان"یش بەچۆڵی، نموونەیەكی زەقە. سه‌رچاوه‌كان: [1] https://www.iraqfsc.iq/news.1518/ [2] https://bit.ly/3Po6Grt [3] https://www.iraqfsc.iq/news.4663/ [4] https://bit.ly/49Tijy8 [5] https://bit.ly/430v4VE [6] https://bit.ly/3UYiK6m [7] https://bit.ly/48yxAU6 [8] https://bit.ly/435QBft [9] https://bit.ly/4bVHdyV [10] https://bit.ly/3wBIvPH [11] https://bit.ly/3ThqqPO [12] https://bit.ly/3V0rskw [13] https://bit.ly/3URAgci [14] https://bit.ly/3P2fF10 [15] https://www.ina.iq/99360–.html [16] https://bit.ly/4c63qL0 [17] https://www.ina.iq/203350–.html [18] https://bit.ly/3TefcLU ؛ https://bit.ly/3TfMtpO https://bit.ly/49S2WpP [19] https://bit.ly/3V0apPk [20] https://bit.ly/3P66Tz9 [21] https://bit.ly/3uNWGk5 ئه‌م بابه‌ته بۆ خانه‌ی هزریی كوردستان نوسراوه