سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لە سێ ساڵدا عێراق (12.5) ملیار دۆلاری بۆ هەرێم ناردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 حوزەیران 2025

لە سێ ساڵدا عێراق (12.5) ملیار دۆلاری بۆ هەرێم ناردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
بە گوێرەی كۆمەڵێك بەڵگەنامەی حكومەتی عێراق، كە (پوختەی حساباتەكانی هەرێمی كوردستانی لە نێوان ساڵانی 2023-2025) تیادا تۆماركراوەو، لەلایەن  دارا سێكانیانی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان، لە پەرلەمانی عێراق بڵاوكراوەتەوە:
-لە ساڵی 2025 (كانوونی دووەم بۆ نیسان)، هەرێمی كوردستان لەسەرو پشكی بڕیارلێدراویيەوە، (2) ملیارو (264) ملیۆن دۆلارى بۆ رەوانەكراوە.
-رێژەی ئەو داهاتە نانەوتیانەی كە رادەستی خەزێنەی گشتی كردووە كەمتر لە(15%)  ە.
-هەرێمی كوردستان هیچ بڕە پارەیەكی لە داهاتە نەوتیەكان رادەستی خەزێنەی گشتی نەكردووە.
-لە ساڵی 2024 هەرێمی كوردستان (6) ملیارو (50) ملیۆن دۆلاری لە سەرو پشكی خۆی وەرگرتووە.
-رێژەی داهاتە نەوتیە رادەستكراوەكان بە خەزێنەی گشتی كەمتر بووە لە (10%) . 
-هیچ داهاتێكی نەوتی رادەستی خەزێنەی گشتی نەكردووە.
-لە ساڵی 2023، هەرێمی كوردستان (4) ملیارو (100) ملیۆن دۆلاری لە پشكی بڕیارلێدراوی خۆی زیاتر وەرگرتووە.
-لەبەرامبەردا هیچ داهاتێكی نەوتيی و نانەوتيی رادەستی خەزێنەی گشتی نەركردووە.
كۆی ئەو بڕە پاەرەیەی لەماوەی ئەو سێ‌ ساڵەدا، رادەستی هەرێمی كوردستان كراوە لەسەرو پشكی خۆیەوە:
(12)  ملیارو (508) ملیۆن و (266) دۆلار بووە.
كە دەكاتە: (16) تریلیۆن و (510) ملیارو (911) ملیۆن و (677) دینار بووە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

لە هیوستنەوە بۆ بانیاس..

null
پێش 16 کاتژمێر

هه‌ڵه‌ كوشنده‌كان له‌ جه‌نگی ئێران و عێراقدا: سه‌دام و خومه‌ینی له‌ رووانگه‌ی ستراتیژیی كلاسیكییه‌وه‌

null
٢٥ ئەیلوول ٢٠٢٦

داهاتی سنوری سلێمانی (17%) كەمیكردووە