پارتی بڕیاری كشانەوەی نەداو نامەیەك بۆ سودانی دەنێرن
.jpg)
2025-06-02 14:40:03
درەو:
ئەمڕۆ كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانس سەرۆكی پارتی و مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی كۆبووەوەو نێچیرڤان بارزانی بەداری كۆبوونەوەكەی نەكرد.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار نەدراوە بە كشانەوە لە بەغداد، بەڵكو نامەیەك دەنێردرێت بۆ سودانی و داوای رای رەسمی دەكەن لەسەر پرسی موەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی بەشداری كۆبوونەوەكەی نەكردووە، زانیارییەكان باس لەوە دەكەن نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ كۆبوونەوەكەی پیرمام نەبووەو پێی باش بووە ئەگەر كۆبوونەوە بكرێت لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بێت و ەوكات بەشێكی سەركردەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانیش بەشدار دەبن، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ توندبوونەوەی گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد نەبووەو داوای كردووە گفتوگۆبكرێت بۆ ئەوەی دۆخەكە هێوربكرێتەوەو سەرجەم نەخرێتە سەبەتەی یەك لایەن و ئاراستەوە.
رۆژی پێنجشەمەی رابردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەندروێكی لەسەر بڕیاری راگرتنی موەی موەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو دەڵێت، ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین.
