د. به‌هرۆز جه‌عفه‌ر* پوخته‌ى جێبه‌جێكار له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانـى قه‌یرانـى ئابوریی جیهانى به هۆى پرسى وزه‌و ئاسایشـى خۆراكه‌وه، پرۆسه نه‌وتییه‌كانـى هه‌رێمى كوردستانیش كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منـى و سیاسی و یاسایی و ئابوریی و جیۆلۆجـى جۆراوجۆره‌وه. له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تــى گه‌وره-گه‌وره‌ش بۆ په‌ره‌پێدانى توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانـى كوردستان و زیادكردنى داهات هاتۆته پێشه‌وه. له سه‌ره‌تاى ساڵى (2022) ه‌وه، كۆمپانیاى داناگاز زیادبونـى ئاستـى به‌رهه‌مهێنانـى غازى له كێڵگه‌ى كۆرمۆر به ڕێژه‌ى (50%) ڕاگه‌یاند. كێڵگه‌ى كۆرمۆر له ناو ناحیه‌ى قادركه‌ره‌مـى كۆندا شانــى داداوه، له ڕووى ئیدارییه‌وه ده‌كه‌وێته سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه‌وه. له‌م ناوچه‌یه‌و سنورى گه‌رمیان به گشتى، چه‌ند كێڵگهیهكى دیكه‌ى سه‌ره‌كى و لاوه‌كى نه‌وت و گاز هه‌ن، كه به‌رهه‌مهێنانیان تیادا ده‌كرێت، ئه‌وانیش هەڕەشەی جۆراوجۆریان له‌سه‌ره، وه‌كو: كێڵگه‌ى تازه، چیا سورخ، كورده‌میر، پوڵكانه، بلۆكى گه‌رمیان، چه‌مچه‌ماڵ، باشورى سه‌نگاو، قه‌ره‌هه‌نجیر، هه‌روه‌ها شاكه‌ل و تۆپخانه. ئه‌م بابه‌ته، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له پرۆسه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و بلۆكى كۆرمۆر به‌تایبه‌تى دا، ده‌رفه‌ت و مه‌ترسیه‌كانى به‌رده‌م ئاسایشى وزه له هه‌رێم به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمــى بخاته ڕوو؛ ئەمە ڕوانگه‌یه‌كه له "په‌یمانگه‌ى میدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى" بۆ تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و سه‌رچاوه سروشتتیه‌كان له‌لایه‌ك و، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نێوان سامانـى ئابوریی و هزری سیاسی له‌لایه‌كـى تر. یه‌كه‌م/ ناساندنێكى گشتى بۆ كۆمپانیاى داناگاز و كێڵگه‌ى كۆرمۆر پێرل پیترۆلیۆم، یه‌كگرتنـى پێنج كۆمپانیا (كۆنسیرتیوم-Consortium) ه، كه دوانیان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن (داناگاز و كرێسنیت پیترۆلیۆم- هه‌ردوكیشیان خاوه‌ندارێتیه‌كه‌یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌ك خێزانـى به بنچینه عێراقى و دانیشتوى ئیماراتـى عه‌ره‌بـى) پێكه‌وه له هه‌رێمـى كوردستان وه‌به‌رهێنان له بوارى گاز‌و نه‌وت دا ئه‌كه‌ن، هاوبه‌شییان هه‌یه له‌گه‌ڵ سێ كۆمپانیاى ئه‌وروپـى دا هه‌یه : (OMV) ى نه‌مساوی و (MOL)ى هه‌نگارى و (RWE)ى ئه‌ڵمانى. پشكه‌كانیش وا دابه‌شكراون كه: داناگاز (35%) و كریسنت پیترۆلیۆم (نه‌فت هیلال) (35%) و سێ كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كه‌ش، كه هه‌مان ئه‌و كۆمپانیانه‌ن كاریان له هێڵى بۆڕى نابۆكۆ –Nabucco Pipeline ئه‌كرد, بۆ گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى له ناوه‌ڕاستى ئاسیاوه بۆ ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه‌یان پشكى (10%) ى هه‌یه له گرێبه‌سته‌كه‌دا(1). له بنچینه‌دا، جیهان ده‌مێكه ئاگادارى توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانى كوردستانه، بۆ نمونه بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كارى گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له ساڵى (1901) دا له كێڵگه‌ى چیاسورخ-Chia Surkh كراوه. هه‌ریه‌كه له كێڵگه‌ى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵیش ساڵى (1928) و (1929) له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه یه‌كه‌م كارى گه‌ڕان و هه‌ڵكه‌ندنیان تیاكراوه(2). له دواى پرۆسه‌ى ئازادییه‌وه‌و له ساڵى (2007) حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پێچه‌وانه‌ى ته‌واوى گرێبه‌سته‌كانى تر‌ى نه‌وت و گاز له هه‌رێم كه له‌سه‌ر شێوازى "به‌شدارى و به‌رهه‌مهێنانن-PSC" ن، گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ داناگازو كریسنت پیترۆلیۆم كردووه، ساڵى (2008) و دواى (15) مانگ له كاركردن توانییان له كێڵگه‌ى كۆرمۆر گاز به‌رهه‌م بهێنن. دووه‌م/ تایبه‌تمه‌نیه‌كانى كێڵگه‌ى كۆرمۆر دواى ووردبونه‌وه‌و، سه‌ردانى مه‌یدانى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى تایبه‌ت به كێڵگه‌ى كۆرمۆر و كۆمپانیاى داناگاز، ئه‌كرێت (5) تایبه‌تمه‌ندى ده‌ست نیشان بكه‌ین كه نه له ناوچه‌كانى دیكه‌و نه له كێڵگه‌كانى دیكه‌ى كوردستاندا نییه: 2. 1. له ڕووى یه‌ده‌گ و ئاستى به‌رهه‌مهێنانه‌وه به پێى (GCA) - "Gaffney, Cline & Associates" كه كۆمپانیایه‌كى ده‌ره‌كى بوارى وردبینى یه، ساڵى (1962) له باشورى ئه‌مریكا دامه‌زراوه، له بۆستن و له‌نده‌ن و سه‌نگافورا و هیندستان كارى جۆراوجۆرى له بوارى په‌ره‌پێدان و ووردبینى دا كردووه: بڕى یه‌ده‌گى په‌سه‌ندكراو و چاوه‌ڕوانكراو تیایدا ئه‌گاته (4.4) تریلیۆن ستاندار پێ سێجا گازى سروشتى. وه (136) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، هه‌روه‌ها (13.3) ملیۆن ته‌ن / مه‌تر له غازى شل (LPG)(3). به‌مجۆره، كێڵگه‌ى كۆرمۆر كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى نزیكه‌ى (250) كم2 یه: له پێشدا ڕووبه‌ره‌كه‌ى 300 كم بو، دواتر كرایه 175كم2! له ساڵى 2021 ه‌وه به چڕى خه‌ریكى گه‌وره‌كردنى وێستگه‌كانن به بڕى زیاتر له 630 ملیۆن دۆلار له‌و بڕه‌ش 250 ملیۆن دۆلارى پاڵپشتى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه بۆ داناگاز له فراوانتركردنى كێڵگه‌كه‌و وێستگه‌كاندا خه‌رجى بكات. ئێستا له كاتێكدا گروپه چه‌كداره‌كان هێرشى مووشه‌كى ئه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌م كێڵگه‌یه، سێ جۆر به‌رهه‌مى هه‌یه: له‌ساڵى (2018) هدا (305) ملیۆن پێ سێجا گازى سروشتى به‌رهه‌مهێناوه، له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا و له ساڵى (2022) دا ڕۆژانه (452) ملیۆن پێ سێجا گاز به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به‌پێى داناگاز و كریسنت پیترۆلیۆم ئاستى به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه‌دا بۆ (50%) به‌رزبۆته‌وه و، ساڵى (2023) ش ئه‌و ئاسته ده‌گه‌یه‌نن به (600 بۆ 625) ملیۆن پێ سێجا گاز له ڕۆژێكدا(4). ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش ڕۆژانه به بۆڕییه‌كى (24) ئینجى له كۆرمۆره‌وه به درێژایی (172) كم ئه‌گاته شارى غاز له چه‌مچه‌ماڵ كه وێستگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كاره‌باییه، به بڕى زیاتر له (1.2) ملیارێك و دووسه‌ت ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن "ئه‌حمه‌د ئیسماعیل" خاوه‌نى ماس گروپه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با بیناكراوه، ئینجا له‌وێشه‌وه به نزیكه‌ى (120كم) هه‌ر گازى كۆرمۆر ئه‌گاته ناوچه‌ى پیرداود بۆ وێستگه‌ى كاره‌باى هه‌ولێر. جگه‌له‌وه‌ى وێستگه‌یه‌كى دیكه‌ى كاره‌باش له بازیان به‌هه‌مان ئه‌و گازه سروشتییه كار ئه‌كات. به درێژایی ئه‌و ماوه جوگرافییه له‌ناو خه‌ڵكى لادێكاندا كه‌سێك یان دووان وه‌ك پاسه‌وانى بۆڕییه‌كه دانراون و، مانگانه‌ش سودمه‌ند ده‌بن له به‌رمیلێك-دووان و سیان گاز بۆ ئیش پێكردنى مۆلیده‌ى لادێكانیان؛ بەڵام ئەمە هەموو شتێک نییە بۆ پاراستنی ئاسایشی وزە لەناوچەکەدا، بەڵکو لە ئایندەدا میلیشیا عێراقییەکان دەبنە هەڕەشەیەکی هەنووکەیی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر و کیڵگەکانی دی لە هەرێمی کوردستان و ئەوەش مەترسی گەورە بۆ ئاستی بەرهەمهێنان و کارەبا لە لایەک، هەناردەکردن (چ بۆ ناوخۆی عێراق یان دەرەوە) لەلایەکی دی درووست دەکات. به‌رهه‌مێكى دیكه‌ی بلۆکی کۆرمۆر، نه‌وته، كه له ئه‌نجامى ده‌رهێنانى گازهكهوه، وه‌ك چڕى لێى جیا ده‌بێته‌وه‌و، ئه‌مبار ئه‌كرێت. له نێوان ساڵى (2018 بۆ 2022) دا به‌رده‌وام (16000 بۆ 22000) هەزار به‌رمیل نه‌وتى له ڕۆژێكدا به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌وه‌ش به ته‌نده‌ر دراوه به‌چه‌ندین كۆمپانیا‌و خاوه‌ن ته‌نكه‌ر و ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ خه‌زانه‌كانى كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌و، له‌وێشه‌وه تێكه‌ڵ به هێڵى بۆڕى كوردستان- جه‌یهان ئه‌كرێت، له پێشوتردا ئه‌م نه‌وته بۆ پاڵێوگه‌كان یان هه‌نارده‌كراوه بۆ ئێران و به‌نده‌ر عه‌باس ڕه‌وانه كراوه‌و فرۆشراوه!. سه‌ربارى ئه‌مه‌ش، ڕۆژانه (1050) تۆن گازى شل-LPG به‌رهه‌م ئه‌هێنێت، ئه‌مه‌ش به ته‌نده‌ر له‌لایه‌ن داناگازه‌وه دراوه به كۆمپانیاى لۆكاڵى و ته‌نى به (315$) دۆلار، له سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى چه‌مچه‌ماڵ- ناحیه‌ى ته‌كیه‌ى كاكه‌مه‌ند خه‌زانێكى گه‌وره‌یان دروستكردوه‌و، هه‌ڵى ئه‌گرن، پاشان له‌وێوه بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر و، ئه‌وانیش ئه‌یكه‌ن به بوتڵى غازه‌وه‌و، بۆ پێداویستى ماڵان له هه‌رێمى كوردستاندا به‌كارى ئه‌به‌ن. 2.2. له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئێستا ناوى گوندى "كۆرمۆر-Khor Mor" به توندى گرێدراوه به ناوى "داناگاز-Dana Gas" ه‌وه‌و وه‌ك براندێكى بازرگانى لێهاتووه. هه‌ر له‌ناو ناحیه‌ى قادركه‌ره‌مى كۆن و له باشورى قەزای چه‌مچه‌ماڵ، به‌دیار چه‌م و كلكه درێژبوه‌وه‌كه‌ى ڕووباره ووشك هه‌ڵهاتوه‌كه‌ى ڕۆخانه‌وه، ده‌شتێكى دوور‌و درێژ‌و ناو- به‌ناو هه‌رده‌ى گه‌رم و زه‌رد هه‌ڵهاتو شانیان به‌یه‌كه‌وه داوه، ئه‌مه‌یه "كۆرمۆر". سه‌ت ساڵى پێشوو ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده‌یان چه‌شتوه به ده‌ست قاتوقڕى و به‌رخودان و تۆماركردنى ده‌یان ئه‌فسانه‌ى سه‌یر-سه‌یر به‌ده‌ست حكومه‌ته یه‌كله‌دواى یه‌كه‌كانى عێراقه‌وه، نه‌ك له كوردوستاندا له ئاستى جیهانیشدا وێنه‌ى ئه‌م تاڵاوه ده‌گمه‌نه. هێڵى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ ئێره بوه، ئه‌نفالستان و شه‌هیدستان ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، ئه‌گه‌ر لادێكانى ئه‌م سنوره ئه‌گه‌ڕێیت، هێشتا زۆربه‌یان ڕێگه‌وبان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كراوه. سه‌ره‌كیترین گونده‌كانى ئه‌م سنوره: "چه‌مسورخاو، گۆله‌مه‌و، ئالیاوه، عه‌لى مسته‌فا، پاریاوێڵه، قه‌ره‌چێوار، قه‌شقه، وێڵه، قه‌ڵامكایل، قایته‌وه‌ن، تازه شار، كانى قادر، له‌ك هیدایه‌ت، قیرچه، گۆلباخ، مشكیبان، كۆرمۆرى گه‌وره‌و بچوك، ئاوایی جه‌لال، عه‌زیز به‌گ، بنه‌كه، هه‌ڕێنه، برایم غوڵام. شاوك، گه‌ڕاوى(5) و...و...چه‌ند گوندێكى دیكه‌ى تر". 2. 3. له ڕووى هه‌ڵكه‌وته‌و مێژووییه‌وه ساڵى (1976) بێ ئه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه تاكه یه‌ك خێزانى له ڕه‌گه‌زى عه‌ره‌ب تیادا بوبێت، ڕ‌ژێمى سه‌دام بۆ ئه‌وه‌ى ناحیه‌ى قادركه‌ره‌م له لیواى سلێمانى و كه‌ركوك داببڕێت، ناحیه‌كه‌ى خسته سه‌ر قه‌زاى دووز خورماتو، دووز خورماتوشى خسته سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین. له هه‌شتاكاندا هیچ لادێیه‌ك نه‌ما له‌م سنوره‌ى كه له به‌ر لووتى ڕ‌ژێمى عێراقدا هه‌ڵكه‌وتوه خاپور نه‌كرێت، كه‌م ماڵ هه‌یه قوربانییه‌ك،، دووان،، چوار و زیاترى نه‌بوبێت. بۆیه له كۆتایی (حوزه‌یرانـى 2022 ) دا هاویشتنى مووشه‌كێك، ئینجا دووان و سیان بۆ كێڵگه‌ى كۆرمۆر و سنوره‌كه، بابه‌تێكى ته‌واو چاوه‌ڕوان كرا‌و بو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێكى خه‌ڵكى سنوره‌كه له ئاستى جیا-جیادا سودمه‌ندن له بونـى كۆمپانیاكه. 2 . 4. له ڕووى جۆرى گرێبه‌سته‌وه له كۆى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامى داوه، ته‌نها ئه‌وه‌ى داناگاز "كۆرمۆر" له‌سه‌ر شێوازى گرێبه‌ستى خزمه‌ت/ خزمه‌تگوزارییه. له گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزاری (عقود خدمة) دا ده‌وڵه‌تى خانه‌خوێ له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌كات (واته وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان مافى ده‌ستوه‌ردانى زیاترى له كێڵگه‌ى كۆرمۆردا هه‌یه به‌به‌راورد به‌وانى دیكه)، كۆمپانیاى دیاریكراو ته‌نها بۆ كارى گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنان به‌كاردێت، كۆمپانیاكه‌ش به‌رپرسیارێتى هیچ مه‌ترسییه‌كى دارایی یاخود خراپبونى كێڵگه‌یه‌ك یان نه‌گونجانى بۆ وه‌به‌رهێنان له ئه‌ستۆ ناگرێت (به پێى گرێبه‌سته‌كه له شوێنێك بۆ شوێنێكى دیكه). ئینجا له‌م گرێبه‌سته‌دا كۆمپانیا جیهانییه‌كه "باجى هاتنه ناوه‌وه" نادات، باشییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی كێڵگه‌و بیره نه‌وتییه‌كانى خۆى ناداته ده‌ست كۆمپانیایه‌كى بیانى و موڵكدارێتى له ئه‌ستۆى خۆیدا نه‌هێڵێت، به‌ڵكو به پێى پشكێك یان پێدانى شایسته‌ى دارایی حكومه‌ت له‌گه‌ڵیان ڕێك ئه‌كه‌وێت (چونكه له هه‌ندێ شوێن كۆمپانیا هه‌یه وه‌ك بارمته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێڵگه نه‌وتییه‌كان ئه‌كات). سێهه‌م / تێگه‌یشتن له كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گرنگه بۆ سیسته‌مه‌كان، ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمه‌كان بزانن كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ "ئێستا" یه‌كدا ئه‌كه‌ن، پڕه له ئاڵۆزیی جۆراوجۆر. ئه‌وه‌ش به بونى ڕووئیایه‌كى قووڵ و ڕه‌نگگرتوو به زانستى سه‌رده‌م ئه‌بێت. ئێمه هه‌رگیز ناتوانین گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى فره‌ڕه‌گه‌زدا ئیمزا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنمان بۆ بنه‌ماو ڕۆڵى كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان نه‌بێت؟ هه‌ركاتێك پسپۆڕێك له زانستى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گوێى له ووشه‌ى "كۆمپانیا-Corporation" بێت، ئیتر یه‌كسه‌ر مێشكى بۆ كۆمه‌ڵێك ڕاستیی سه‌لمێنراو ئه‌چێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه فره‌ڕه‌گه‌ز –MNCs (Multi-National Corporations)بن و جگه له باره‌گاى سه‌ره‌كییان له دوو بۆ سێ وڵاتى دیكه‌دا سه‌رمایه‌گوزارى بكه‌ن: له ڕووى تیۆرییه‌وه، یه‌كسه‌ر لیبراڵیزم وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كى فیكرى- ئابوریی- سیاسیی – كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رگرى له ئه‌كته‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌كات (وه‌كو كۆمپانیا جیهانیه‌كان، زانكۆ گه‌وره‌كان، ڕێكخراوه جیهانییه ناحكومـى و حكومییه‌كان، ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌و كۆڕ‌و كۆڕبه‌نده‌كان و...تادوایی). چونكه لیبراڵیسته‌كان هه‌میشه جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌بێت (هێز-Power) له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا قه‌تیس نه‌كرێت، به‌ڵكو ئه‌كته‌ره نا ده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئه‌توانن خزمه‌ت و ئاسانكاریی له ڕه‌وتى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكه‌ن، لیبراڵیزم تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كاراكتهرى ده‌وڵه‌تـى و هه‌رێم و یه‌كه حكومییه‌كان پشتگوێ ناخات، به‌ڵام بڕواى ئه‌وتۆى به سنورى جوگرافـى نییه، ته‌نها ئابوریی بازاڕ و بازاڕى ئازاد هه‌یه، تۆ نه‌وتـى خۆت ئه‌فرۆشیت و دۆلارى خۆت وه‌رئه‌گریت، ئیتر چ سنورێكى جوگرافــى یان مه‌زهه‌ب و ڕه‌گه‌زێكیت ئه‌وه گرنگ نییه. ئه‌وان ئارگیۆمێنته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه: - به‌شدارى ئه‌كه‌ن له گه‌شه‌پێدانـى سه‌رمایه‌دا له چه‌ندین ده‌وڵه‌تدا. - كاریگه‌رى پۆزه‌تیڤیان هه‌یه له‌سه‌ر ئابورى هه‌رده‌وڵه‌تێك كه سه‌رمایه‌گوزارى تیا ئه‌كه‌ن. - لایانوایه له سه‌رده‌مى جیهانگیریی و كرانه‌وه‌ى بازاڕدا ده‌رفه‌تى كار ئه‌ڕه‌خسێت. - گه‌شه‌و ئاڵوگۆڕى بانكیی بره‌و ئه‌سێنێت، هه‌روه‌ها هه‌مه‌چه‌شنه‌كردنى سه‌رمایه‌گوزارى له بوارى جیاجیادا دروست ئه‌بێت. چه‌ند پێیه‌ك ئه‌ولاتر له لیبیراڵیسته‌كان، لیبراڵییه نوێیه‌كان (Neo-liberalism) هه‌ن. كه به‌یه‌ك ووشهش باسى ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت و تواناى ده‌وڵه‌ت ناكه‌ن، ئه‌مانه له كۆتایی سه‌ده‌ى نۆزده به‌هۆى زیادبونى ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌نجامى گه‌شه‌كردنى سه‌رمایه‌دارى خۆیان ڕاگه‌یاند. ئیتر له‌دواى دووه‌مین جه‌نگى جیهانى و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كرانه‌وه‌ى دونیا‌و، پرۆژه‌ى مارشاڵ بۆ سه‌رپێخستنه‌وه‌ى ئه‌وروپا، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌مانیش ڕه‌خسا كه له ئاستى ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌كانى بیریدا یه‌كپارچه ده‌ستیان دایه ئه‌وه‌ى كه "بازاڕ" و "بازرگانى" ئه‌بێت ئازاد بێت، هه‌یمه‌نه ئه‌بێت هه‌یمه‌نه‌ى بازاڕ بێت، ده‌وڵه‌ت ئه‌بێت خه‌رجى خۆى كه‌م بكاته‌وه‌و كه‌رتى تایبه‌ت قه‌به‌تر بكات(6). له‌سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی ئه‌بێت كارگه‌و كارخانه‌و بانك و كۆمپانیا ڕۆڵ ببینن به بێ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه‌كان هیچ ده‌ستوه‌ردانێك بكه‌ن. ڕۆژگار هاتو چوو، ئه‌مانه بوون به نوخبه‌یه‌ك كه هه‌ر به كۆمپانیا‌و بانكه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو ده‌ستگه میدیاییه‌كانیشیان كڕى و، ناوه‌ندى گه‌وره- گه‌وره‌یان بۆ كۆڵینه‌وه‌و كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر كاروبارى جیهانى خسته گه‌ڕ. پیاوانى ده‌وڵه‌تیشیان كرد به هاوبه‌شى خۆیان! له زۆر شوێنى جیهان ئه‌مانه سه‌رۆك و وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستى وابه‌سته به‌خۆیان هه‌یه، له تاوه‌ره به‌رزه‌كانه‌وه پلان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسى هه‌ر شوێنێك ئه‌ده‌ن. ئیتر ته‌نها گرنگ ئه‌وه‌یه "به‌رهه‌م" ئاسته‌كه‌ى به‌رز بێت، ناسنامه‌و نه‌ته‌وه‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌هى و نه‌فى ئه‌كه‌ن. به یه‌ك ووشهش باسى ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌ییانه ناكه‌ن كه به‌هۆى لیبراڵیزمى ئابوریی و به‌تایبه‌ت لیبراڵیزمه نوێیه‌كانه‌وه تووشى ئه‌م هه‌ساره‌یه بووه: به پێى ستاتیسكا- Statisca كه مانگانه به ده‌یان ملیۆن كه‌س سوود له داتاكانیان وه‌رئه‌گرن، له ساڵى (2019- واته ساڵێك پێش ڤایرۆسى كۆرۆنا) نزیكه‌ى (213.56) دووسه‌ت و سیانزه ملیۆن و په‌نجاو شه‌ش هه‌زار كۆمپانیا له‌جیهاندا تۆماركراوه. نزیكه‌ى (60000) شه‌ست هه‌زار كۆمپانیاى فره‌ڕه‌گه‌ز هه‌بوه كه كۆنترۆڵى زیاتر له (500000) پێنج سه‌ت هه‌زار كۆمپانیا‌و لقى دیكه‌ى خۆیان كردووه له‌م گۆى زه‌وییه‌دا(7). به پێى وته‌كانى ئه‌مینداریی گشتى ڕێكخراوى بازرگانى جیهانى "نغوزى ئوكنجى ئیولا Ngozi Okonjo-Iweala" له مونته‌داى ئابوریی جیهان (داڤۆس- 2022) دا ئه‌ڵێت: له پێش بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤید-19 له جیهاندا (135) ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست برسێتیه‌وه ئه‌یانناڵاند، ئه‌مڕۆكه له (2022) دا ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته (276) ملیۆن كه‌س(8)! چواره‌م: ئاسایشى وزه‌ى كوردستان: ئاسته‌نگ و پێداچونه‌وه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قوتابخانه‌و تێزه فه‌لسه‌فییانه‌ى سه‌ره‌وه، تیۆرێكى هه‌ره سه‌ره‌كى له‌ناو بابه‌تى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌یه پێى ئه‌گوترێت (قوتابخانه‌ى واقیعییه‌ت- ڕیالیزم-Realism Theory). كه له سه‌ره‌تاى یه‌كه‌مین جه‌نگى جیهانییه‌وه تا ئیمڕۆكه به ته‌واوى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا. باوكـى دامه‌زرێنه‌رى ڕیالیزمـى كلاسیك هانس مۆرگێنتاو (1904- 1980) ه له نیۆرك (له ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوه). مۆرگینتاو ساڵى (1948) چاپـى یه‌كه‌مـى كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ى " سیاسه‌ت له نێوان گه‌لان دا: تێكۆشان له پێناو هێز و ئاشتى دا" بڵاوكرده‌وه. پاشانیش " به‌رگریی له ئاسایشى نیشتیمانى- In Defense of the National Interest" ئینجا كتێبـى " پیاوى زانستى له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تى هێز دا – Scientific Man versus Power Politics". له‌مانه‌دا و له كۆى تێزى ئه‌ندامانى دیكه‌ى ئه‌م قوتابخانه‌یه‌دا، ته‌نهاو ته‌نها چه‌مكى (هێز-Power) گرنگه، هێز بۆ كێ؟ بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌ك كۆمپانیا‌و تاك و فڵان و فیسار... بۆچى پێویسته له هه‌موو مه‌یدانێكى ئابوریی و سه‌ربازیی و سیاسی و كه‌لتورى و دیبلۆماسی دا، جا به شێوه‌ى نه‌رم یان به به‌كارهێنانى هێزى ڕه‌ق –Hard Power و به هەر هه‌مومان خه‌ریكى به‌هێزكردنى تواناكانى ده‌وڵه‌ت یان هه‌رێمه‌كه‌مان یان كیانه‌كه‌مان بین؟ ئه‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى مسۆگه‌ر بكه‌ین. ئه‌مان پێیانوایه ئه‌گه‌ر (هێز) مسۆگه‌ر نه‌كه‌ین، ئەوا ناگه‌ین به ئاشتى، ئه‌گه‌ر خاوه‌نى تانك و تۆپ و كیانى نیشتیمانى و سه‌روه‌رى نه‌بین، ئه‌بینه خۆره‌ى ده‌ستى ئه‌وانى تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر (هێز) مان به‌ده‌ستخست ئه‌وا دانوستان و ئاشتیش مسۆگه‌ر ئه‌كه‌ین. بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌وڵه‌ت هێزى خۆى په‌رت بكات و بیدات به‌م كۆمپانیا‌و به‌و نوخبه‌و به كاراكتهرى دیكه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و...و...ئه‌وانیش خه‌ریكى خۆیان و ڕازاندنه‌وه‌ى قسه‌و ووشه‌كانیان بن. به‌ڵكو ئێمه ته‌نهاو ته‌نها به‌دواى به‌هێزكردنى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ین بۆ به‌هێزكردنى ئاسایشى نیشتیمانى. ئه‌كسۆن مۆبیل-Exxon Mobile ه بۆ خۆى ئه‌كسۆن مۆبیله‌و با سه‌رمایه كه‌ڵه‌گه بكات و ده‌رفه‌تى كار دروست بكات، به‌ڵام له‌وسه‌ره‌وه و له كۆتاییدا تۆ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكیت، ئه‌وه "ئه‌مریكا" یه بڕیار ئه‌دات و ئه‌وه تۆیت پێویسته به دواى به‌رزڕاگرتنى هێزى ئه‌مریكاوه بیت. ئه‌لێره‌وه‌یه "ئاسایش" ى " وزه" ى "كوردستان"ئه‌خوێندرێته‌وه: ئاسایش: واته دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى یاخود له نه‌بونى هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسى دا بیگوزه‌رێنیت. "وزه" واته هێز (له فیزیادا هه‌ر ته‌نێك بۆ ئه‌وه‌ى لەم گەردونەدا بجوڵێت پێویستى به هێزێك یان ووزه‌یه‌ك هه‌یه بیجوڵێنێت). كه‌واته "ووزه-Energy" به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه سه‌رچاوه‌ى جووڵه‌ن له‌م گه‌ردوونه‌دا، ئه‌گه‌ر وزه نه‌بێت هه‌ساره‌ى زه‌وى جووڵه‌ى تێدا نابێت یان زۆركه‌م ئه‌بێته‌وه. "كوردستان" واته چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كوردان، واته كیانى نیشتیمانى. ئایا تۆ ئاماده‌یت هێز و ووزه‌ى خۆت پێشكه‌ش به حكومه‌تى به‌غداو میلیشیاكان بكه‌یت؟ 4. 1. ئه‌و فاكته‌رانه‌ى ئه‌بنه هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى یه‌ده‌گى سروشتى ئێمه له په‌یمانگه‌ى میدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى (MIRS) بۆ سه‌رانسه‌رى جیهان و، هه‌رێمى كوردستانیش (6) شه‌ش فاكته‌رى سه‌ره‌كییمان دیاریكردووه(9). كه هه‌ریه‌ك له‌وانه یان ئه‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى یه‌ده‌گى سروشتى (نه‌وت و گاز) كه‌م ببنه‌وه‌و له ده‌ست بچێت، وەیان ئەبێتە هۆی ئەوەی خستنە ڕوو-Suply بۆ بازاڕ کەم بێتەوە. لێره‌دا پتر جه‌خت له فاكته‌رى ئه‌منى ده‌كه‌ینه‌وه: یه‌كه‌م/ فاكته‌رى جیۆلۆجــى ئه‌مه به‌هۆى خراپبونى بیره‌كان، یاخود داخورمان، یان تێكهڵبونى ئاو به چڕى و مادده نه‌وتییه‌كان له‌كاتى ده‌رهێنانى دا. یاخود خراپ مامه‌ڵه‌كردنى كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ بیره‌كاندا، یان كه‌م ئه‌زمونى كۆمپانیاكان و هه‌ژارییان له ڕووى ئاستى ته‌كنیكییه‌وه. نمونه زۆرن، له‌وانه: كێڵگه‌ى ته‌ق-ته‌ق كه گه‌نه‌ل ئینرجى وه‌ك كۆمپانیایه‌كى توركى- به‌ریتانى له ساڵى (2006) ه‌وه كارى تیا ئه‌كات. تا ساڵى (2015) ڕۆژانه (140) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌م ئه‌هێنا، ئیمڕۆكه له (2022) دا (6 بۆ 7) هه‌زار تێپه‌ڕ ناكات. دووه‌م/ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى نرخ –Price volatility نرخى نه‌وت متمانه‌ى له‌سه‌ر ناكرێت، به‌و جۆره‌ى ئێستاش نامێنێته‌وه. هه‌میشه هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى نرخ له دواى هه‌ر گرێبهستیًك ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه. جگه له‌مانه به ده‌یان به‌ڵگه هه‌ن كه جیهان له ئاینده‌دا نه‌وت به‌كار ناهێنێت ، پشت به‌ستن به ووزه‌ى پاك و به ووزه نوێبوه‌وه‌كان له ڕێگه‌ى خۆر، با، پیترۆكیمیاوییه‌كانى تره‌وه زیاتر ئه‌بێت، ئۆتۆمبیله‌كان ئه‌بن به كاره‌بایی و پاتری. ئه‌وروپا، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، ئیسرائیل، كه‌نداو به هه‌زاران ملیار دۆلاریان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه... سێهه‌م/ فاكته‌رى ئه‌منـى ئه‌مه ترسناكتر فاكته‌ریانه، زۆرجار ده‌وڵه‌تێك مینایه‌كى به‌هۆى شه‌ڕه‌وه له ده‌ستداوه، هه‌م بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى نه‌وت و گاز له ده‌ست بدات، هه‌م له ئاستى ئابوریی جیهاندا كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رزى و نزمى نرخ داناوه. له دواى ساڵى (2011) ه‌وه به‌رده‌وام حووسییه‌كان مه‌ترسی بون له‌سه‌ر نه‌وتى سعودییه‌و مووشه‌كبارانى خه‌زانه نه‌وتییه‌كانیان كردووه. ماوه‌یه‌كى كه‌م نییه كه: ئێران و توركیا‌و عێراق، چ پێكه‌وه چ به جیاجیا به گوێره‌ى سیاسه‌تى سه‌رده‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كورد له پرسى وزه دوور بخه‌نه‌وه (له باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستان): - ئیمڕۆكه كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تى ئێرانـى له‌سه‌ر ئاستى ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تى داڕماوه. به‌هۆى جموجوڵه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئیسرائیل له‌ناو ئێران‌دا، ئیسرائیل ده‌ستى گه‌یشتوه به هه‌موو شوێنه هه‌ستیاره‌كان، له‌ناو تاران‌دا ئاڵاى ئیسرائیل به‌رزكرایه‌وه! بۆیه به‌توندى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستى كردووه به گۆڕینى به‌رپرسانى سه‌ربازیی و زیندانى كردنى زۆرێكى دیكه‌ش كه گومانى لێیانه. سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل "نه‌فتالى بینت" ده‌ڵێت" له‌ناوخودى ئێران‌دا له ئێران ئه‌ده‌ین نه‌ك یه‌مه‌ن و سوریا‌و لوبنان"، هەر سەرۆکوەزیرانێکی دیکەش بێ، هەمان هەڕەشە لە ئێران دەکا، كه‌واته چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئێران جموجوڵه سه‌ربازییه‌كانى به‌ته‌واوى توندتر بكات و ده‌ست له هیچ نه‌پارێزێت. به‌تایبه‌ت له عێراق دا كه شاده‌مارى هێزى ئێرانه. - ناسه‌قامگیریی دۆخى عێراق و بونى (72) گروپى میلیشیاى چه‌كدار كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاتى هێزى ده‌وڵه‌تن، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و جموجوڵه‌كانى داعش، نه‌بونى ناوه‌ندێكى بڕیارى یه‌كگرتوو له عێراقدا و له‌ده‌ستدانى سه‌روه‌رى عێراق له ئاسمان و زه‌ویدا، گرفتى سیاسى و مه‌زهه‌بى له نێوان سووننه‌و شیعه، هه‌روه‌ها دابه‌شبون له‌ناوخۆى سووننه‌كان و ترازانى بێ چه‌ندوچونى ناوخۆى ماڵى شیعى له عێراقدا ئه‌و گرفته سه‌ره‌كییانه‌ن كه عێراقى وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌هێشتۆته‌وه‌و، ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م كاره‌ساتى گه‌وره‌ى ژینگه‌یی و مرۆیی و ئابوریی و ئه‌منى سه‌خت، كه ئه‌م گرفتانه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر به‌شه ئارامه‌كه‌ى عێراق " هه‌رێمى كوردستان" ده‌بێت. - كێڵگه‌ى كۆرمۆر ڕووبه‌ره‌كه‌ى له نێوان (170 بۆ 250) كیلۆمه‌تردایه، له سێكوچكه‌ى دیاله‌و حه‌مرین و كه‌ركوك دا داعش به ئاشكرا له چالاكیدایه، له ڕۆژئاوا‌و باشور‌و ڕۆژهه‌ڵاتى كێڵگه‌كه‌وه حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق (10 بۆ 15) كیلۆمه‌تر دوورن له كێڵگه‌ى كۆرمۆره‌وه. حكومه‌تى عێراق ناتوانێت به زیاتر له (16) هه‌زار پاسه‌وان ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا بپارێزێت كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى ته‌نها (10) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، یه‌ك فیرقه له سوپا‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و دژه تیرۆر ناوچه‌ى سه‌وز ئه‌پارێزن، كه نوێنه‌رایه‌تى و باڵوێزخانه‌ى (38) وڵاتى لێیه، گه‌وره‌ترین باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكاى لێیه كه خۆیان به‌رگرى له خۆیان ئه‌كه‌ن، بیناى په‌رله‌مان و ماڵى په‌رله‌مانتاران و سه‌ركرده‌كانى عێراق و ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ماڵى زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى عێراق له‌ناوچه‌ى سه‌وزه. سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق "مسته‌فا كازمـى" له (13ى شوباتى 2021) ئه‌ڵێت " له‌وه‌ته‌ى بومه‌ته سه‌رۆكوه‌زیران ده‌مه‌وێت بیناى ده‌وڵه‌ت له عێراقدا بكه‌م"(10). له دواى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى ئۆكتۆبه‌رى 2021 ى عێراق له (7ى تشرینى دووه‌مى 2021) دا دوو درۆن ماڵى سه‌رۆكوه‌زیران له ناوچه‌ى سه‌وزدا ده‌كه‌نه ئامانج و به ڕێكه‌وت له هێرشه‌كه‌دا ڕزگارى بو". - له دواى ڕووداوه‌كانــى ساڵى (2017) و به‌كارهێنانى هێز دژى كورد له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان، هه‌رێمى كوردستان (350) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتـى ڕۆژانه‌ى له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستدانــى ئه‌و یه‌ده‌گه سروشتییه بو كه ئه‌یویست خۆى له‌سه‌ر بینا بكات. به‌مجۆره، به پێى جوگرافیاى كێڵگه‌و بیره نه‌وتییه‌كانى سنورى ده‌سته‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رئه‌كه‌وێت شه‌ش كێڵگه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێم مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، كه دوانیان كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كانن: كۆرمۆر و خورمه‌ڵه، هه‌روه‌ها له سنورى پارێزگاى دیاله‌وه چیاسورخ، له گه‌رمیانه‌وه كێڵگه‌ى پوڵكانه، له باكورى كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌وه بیره‌كانى ده‌میرداخ، له سنورى موسڵه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر جه‌به‌ل كه‌ند-Jabal Kand هه‌یه. ته‌ماشاى ئه‌م وێنه‌یه‌ى لاى خواره‌وه بكه‌ن: چواره‌م: كێشه له جۆرێتى مادده‌ى خاو و نا-چونیه‌كى نه‌وته‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش گرفت له سه‌ر ئاستى به‌رهه‌مهێنان دروست ئه‌كات. پێنجه‌م: دابه‌زینـى ئاستـى به‌رهه‌م هێنان به هۆى هه‌ڵه‌ى كۆمپانیاكان یان پێشبینـى هه‌ڵه‌وه ئه‌م گرفته هه‌میشه چاوه‌ڕوانكراوه‌و، به به‌راورد به‌وانى دیكه تا ڕاده‌یه‌ك ئاساییه ڕووبدات. كۆمپانیایه‌ك گه‌ڕان و پشكنین ئه‌كات، دواتر یان خه‌مڵاندنه‌كه وه‌ها ده‌رناچێت كه بیره نه‌وته‌كان بۆ بازرگانى گونجاو بێت، یاخود ڕووداوێكـى وه‌كو سه‌رهه‌ڵدانى داعش له (2014) کە بەهۆیەوە نرخى نه‌وت تا ئاستى (سفر بۆ 20) دۆلار دائه‌به‌زێت، یان له وڵاتانى دیكه‌شدا ڕووئه‌دات كۆمپانیایه‌ك ڕائه‌كێشنه ناو گرێبه‌ستێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى پێشوه‌خت بدات، دواتر كۆمپانیاكه گرێبه‌سته‌كه‌ى كردوه‌و، به‌رده‌وامیش له زیاندایه، بۆیه به چه‌ند ملیۆن دۆلارێك گرێبه‌سته‌كه ئه‌فرۆشێته‌وه حكومه‌ت. شه‌شه‌م: گرفتـى هه‌نارده‌كردن له ڕووى جیۆپۆله‌تیكیه‌وه، هه‌رێمـى كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناوخوانى كوتله ووزه‌كه‌ى ده‌ریاى سپـى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه-Mediterranean) دایه، كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى هه‌ریه‌كه له قوبرس و ئیسرائیل و میسر گازى سروشتى له‌كه‌نارى ده‌ریا به‌رهه‌م ئه‌هێنن، له‌گه‌ڵ یۆنانیش هاوپه‌یمانێتى ستراتیجی و لوتكه‌ى گازى سروشتیان هه‌یه. به (1900) كم به ژێر ئاودا هێڵى بۆڕى گه‌یشتۆته دوورگه‌ى كریت ى یۆنان. به‌ڵام ڕووسیاو ئێران ئه‌بنه مه‌ترسى گه‌وره له به‌رده‌م ئه‌وه‌ى گازى كوردستان بچێته سه‌ر نه‌خشه‌ى ووزه‌ى ده‌ریاى سپى. توركیاش له ڕۆژئاواى كوردستان داگیركارى ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و یه‌ده‌گه‌ى له‌وێ هه‌یه كه ته‌نها (180)كم ى ئاویی له قوبرسه‌وه دووره به‌و ئاڕاسته‌ى خۆرئاوا نه‌چێت. 4. 2. ژینگه‌ى عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان خراپــى دۆخـى ژینگه‌یی یه‌كێكى تره له هۆكاره‌كانى به فیڕۆدان و مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ئاسایشى ووزه‌و مرۆیی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك: مادده‌ى 111 له ده‌ستورى عێراق ئه‌ڵێت: نه‌وت و غاز له عێراقدا موڵكى هه‌موو عێراقییه‌كانه له هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكان. هه‌روه‌ها مادده‌ى 112 ش ئه‌ڵێت: حكومه‌تى فیدراڵــى هه‌ڵئه‌سێت به ئیداره‌دانـى كه‌رتـى نه‌وت و غاز به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پارێزگاكان، وه دابه‌شكردنى داهات به پێى ژماره‌ى دانیشتوان و...تادوایی. لێره‌دا، حكومه‌تى عێراق زۆربه‌خراپـى ئیداره‌ى كه‌رتـى نه‌وت و غازى داوه، داهاتێكى زۆرى به فیڕۆداوه‌و، ژینگه‌و ژیانى عێراقى خستۆته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه هه‌رێم و پارێزگاكانیش مافــى خۆیانه لێ پێچینه‌وه له حكومه‌تى فیدراڵى بكه‌ن له زۆر بابه‌تى مه‌ترسیداردا كه "هه‌رێمى كوردستان" به‌شێك نه‌بوه لێـى : " هه‌موو سه‌رى كاتژمێرێك له عێراقدا به به‌هاى (290) هه‌زار دۆلار گاز ئه‌سوتێت و به فیڕۆ ئه‌چێت، واته ڕۆژانه (6.9) ملیۆن دۆلار و ساڵانه‌ش ئه‌گاته زیاتر له (2.5) دوو ملیار‌و نیو دۆلار! ئه‌مه دۆخى ووڵاتێكه كه یه‌ده‌گى گازه سروشتییه‌كه‌ى به (126.7) تریلیۆن پێ سێجا ئه‌خه‌مڵێنرێت و ساڵانه (700) ملیۆن پێ سێجا گاز ئه‌سوتێنێت و به فیرۆى ئه‌دات. به ملیۆنه‌ها مۆلیده‌ى كاره‌بایی مانگانه دێته ناو عێراقه‌وه(11)، له‌كاتێكدا هه‌ندێكجار به‌یه‌كه‌وه له (14) پارێزگاى عێراق هیچ جۆره كاره‌بایه‌كیان له گه‌رماى هاویندا نییه! له دواى ساڵى (2003) ه‌وه (80) ملیار دۆلار بۆ كاره‌با خه‌رج كراوه! كه‌چى هێشتا له ساڵى (2022) دا عێراق بۆ خۆى (19000- 21000) هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ئه‌هێنێت، به‌ڵام پێویستى به (30000) سى هه‌زار مێگاواته(12) (واته نزیكه‌ى 40%ى كاره‌با ئه‌بێت له‌ده‌ره‌وه هاورده بكات). به سێ هێنده‌ى نرخى ئاسایی بازاڕ گرانتر گاز له ئێرانه‌وه هاورده ئه‌كات، به‌ڵام ڕێگه به‌خۆى نادات له‌ناو وڵاته‌كه‌ى خۆیدا "كێڵگه‌ى كۆرمۆر" بپارێزێت و گاز له سنورى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ دابین كردنى كاره‌باى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ببات! به پێى ڕاپۆرتى بانكى جیهانى له (2021) دا، ماوه‌ى چوارساڵه یه‌كله‌دواى یه‌ك عێراق له ڕیزبه‌ندى دووه‌مى ئه‌و وڵاتانه دێت كه گاز به فێرۆ ئه‌ده‌ن و ئه‌یسوتێنن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ڕووسیاو ئهمریكاو وڵاتانى گه‌وره‌ى پیشه‌سازیی دیاره كه بۆچى ئه‌و گازه ئه‌سوتێنن، ئه‌ى عێراق له پێناو چى دا؟. 4. 2. 2. ته‌قاندنه‌وه‌ى بیر نه‌وته‌كانى گه‌یاره: نمونه‌یه‌كى مه‌ترسیدار له (تشرینى دووه‌مى 2016) داعش بیره نه‌وته‌كانى گه‌یاره‌ى له موسلً ته‌قانده‌وه، له ئه‌نجامدا زیان به‌ر (97) بیرى نه‌وت كه‌وتن، كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان زیاتر له (200) ملیۆن دۆلار تێچووى هه‌بو، (21) بیرى ته‌واوه‌تى له كێڵگه‌كه‌دا له كه‌ڵك و بایه‌خ خران. ئاگر و گڕه ژه‌هراوییه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى (8) مانگ به‌رده‌وام بو(13)، عێراق كه نزیكه‌ى (100) ساڵه نه‌وتى خۆماڵی كردووه، له‌توانایدا نه‌بو بیكوژێنێته‌وه، تواناى ته‌كنیكی له كوه‌یت و چه‌ند شوێنێكى ده‌ره‌وه بۆ په‌یداكرد. له ئه‌نجامدا چه‌ندین جۆرى مادده‌ى وه‌ها پیس خرایه ژینگه‌وه كه ووڵاتێكى گه‌وره‌ى پیشه‌سازیی له ساڵێكدا ئه‌وه‌نده زیان به ژینگه و پیسبونـى هه‌وا ناگه‌یه‌نێت، جگه له‌وه‌ى له ده‌وروبه‌رى گه‌یاره زیاتر له (100) خێزان ماڵبه‌ده‌ر بون و ناوچه‌كه به‌كه‌ڵكى ژیان نه‌ما!. دیمه‌نــى گڕگرتوى بیره نه‌وته‌كانـى گه‌یاره به‌هۆى ته‌قاندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه (2016) وێنه: شه‌رقلئه‌وسه‌ت پێنجه‌م/ گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان: گرفته‌كان له كوێوه دێن؟ هه‌ر به ساده‌یی، بۆ نمونه: له یه‌كێك له كێڵگه‌كانماندا (10000) ده هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یه‌كلابۆته‌وه‌و پروڤ كراوه، نرخى نه‌وت به (100$)ه، كه‌واته لێره‌دا(1) یه‌ك ملیۆن دۆلار هه‌یه. چۆن ئه‌مه بكه‌ین به پاره‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش له نێوان وڵاتى خانه‌خوێ و كۆمپانیاكه‌دا دابه‌ش بكه‌ین؟ بێگومان هه‌موو شت له "گرێبه‌ست-Contract" ێكه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات. كه‌واته گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ئه‌و پرۆسه‌ى چۆنیه‌تى دابه‌شبونى داهات و سه‌رمایه‌یه له نێوان لایه‌نه سودمه‌ندبوه‌كاندا، هه‌ر ئه‌مه نییه، به‌ڵكو به پێى گرێبه‌سته‌كه دیارى ئه‌كرێت كه كێ ئیداره‌ى پرۆسه‌كه بدات؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسى دیاریكراو وه‌كو: ژینگه، گه‌شه‌پێدانى ئابوریی ناوخۆیی و، ماف و پرۆگرامه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناوخۆییه‌كاندا بكرێت(14). له واقیعدا، چوار جۆر گرێبه‌ستى نه‌وتى ستاندارد هه‌یه له جیهاندا (ئه‌گه‌رچى جۆرى دیكه‌ش هه‌یه). هه‌ر حكومه‌تێك مافى خۆیه‌تـى كام شێوازى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بارودۆخى جیۆلۆجى و سیاسی و ئابوریی و یاسایی و ده‌ستورى ئه‌ودا گونجاوه‌و، هه‌ڵی ئه‌بژێرێت. گرێبه‌سته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان هه‌ر هه‌مویان (جگه له كۆرمۆر كه هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى عێراقه) جۆرى "به‌شدارى به‌رهه‌مهێنانه". به‌ڵام ئه‌وانه‌ى حكومه‌تى عێراق هه‌مویان له‌سه‌ر شێوازى گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزاریی-Service Contractن. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چوار كارى گه‌وره‌ى له پرۆسه‌ى نه‌وت و گازدا ئه‌نجام داوه: یه‌كه‌میان، دامه‌زراندنى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و ده‌رچواندنى یاساى ژماره (22) ى ساڵى (2007) ى تایبه‌ت به نه‌وت و گاز. دووه‌میان، ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌سه‌ر شێوازى "به‌شدارى به‌رهه‌مهێنان" له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا. چونكه له‌م جۆره گرێبه‌سته‌دا حكومه‌ت به‌رپرسیارێتى ڕیسكى كۆمپانیاكان و لایه‌نى ته‌كنیكى و نه‌گونجانى بیر‌و كێڵگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته بابه‌تى بازرگانى –Non Commercial هه‌ڵناگرێت. به‌تایبه‌تى له‌و سه‌رده‌مه‌دا تواناى ئابوریی و مرۆیی و ته‌كنیكى كوردستان زۆر له‌وه لاوازتربوه كه خۆى به‌شێك له‌و ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ بگرێت. سێهه‌م، بونیادنانى ژێرخانى هێڵـى بۆڕى كوردستان، له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا خێراترین بونیادنانه. كه زۆربه‌ى كێڵگه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها غازى سروشتى زۆربه‌ى كێڵگه‌كان به بۆڕى كۆنێكت كراوه به وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باوه. چواره‌م، سه‌ره‌ڕاى تەنگژەکان تا ئه‌ندازه‌یه‌كى باشیش توانیویه‌تـى به‌رگه‌ى فشاره نێوخۆیی و عێراقى و ده‌ره‌كییه‌كان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بگرێت. 5. 1 . گرفته‌كان له كوێوه دێن؟ هه‌ر یه‌كێك له‌و چوار شێوازه جیهانییه‌ى گرێبه‌ستى نه‌وت لایه‌نى باش و خراپى خۆى هه‌یه. گرفته هه‌ره ئازاربه‌خشه‌كانى بوارى نه‌وت و گازى كوردستان له‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه دێن: یه‌كه‌م/ فریدریچ لیست-Friedrich List ، یه‌كێكى تره له پێشه‌نگه‌كانى قوتابخانه‌ى ڕیالیزم، ساڵى (1840) له ئه‌ڵمانیا كتێبى (سیسته‌مى نیشتیمانى ئابوریی سیاسی- The National System of Political Economy) ئه‌نوسێت. لیست، په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هزرى سیاسی و سامانى ئابوریی دا دیارى ئه‌كات. ناسیۆنالیزمى ئابوریی گرێ ئه‌دات به وه‌رشه‌ى بچوك "مانیفاكتۆر"، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر خودى ده‌وڵه‌ت خۆى یان كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانى بوون به خاوه‌نى وه‌رشه‌و پیشه‌سازیى بچوك، ئیتر ئه‌توانن خۆیان به‌هێز بكه‌ن و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا بكه‌ن. هه‌ربۆیه له چوارچێوه‌ى ئه‌وروپادا به‌ریتانیا وه‌ك لانكه‌ى شۆڕشى پیشه‌سازیی وه‌رشه‌و پیشه‌سازیی ئاڕاسته‌ى ئهڵمانیاكرد، ئهڵمانیهكانیش خۆیان بههێزكردو ململانێى ئه‌وانى تر‌ى پێ ئه‌كه‌ن! له‌دواى دووه‌مین جه‌نگى جیهانى جیهان "واقعییه‌ت- ڕیالیزم" كه‌وته خۆى و، یابان وه‌ك حكومه‌ت پاڵپشتى پیشه‌سازیی بچوكى كرد، ئینجا بوون به وڵاتێكى پیشه‌سازیی. لێره‌دا، هه‌رێمى كوردستان، یه‌كه‌یه‌كى نا- ده‌وڵه‌تییه‌و، یاریكه‌رێكى گرنگیشه له سیاسه‌تى ناوچه‌یی دا. به‌ڵام پێگه‌یه‌ك نییه بۆ پیشه‌سازیی و، هه‌موو كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانى له‌ده‌ره‌وه هاورده ئه‌كات، كرێى هه‌موو وه‌به‌رهێنانێكیش خۆى ئه‌یدات. دووه‌م/ هه‌ر له ساڵى (2006) ه‌وه، پێویست بو له برى ده‌ستبردن بۆ گرێبه‌ستى نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا، كۆمپانیایه‌ك یان چه‌ند كۆمپانیایه‌كى كوردیی- خۆماڵـى- نیشتیمانـى- بوارى خزمه‌تگوزارییه‌كانـى نه‌وتیی- دیجتاڵیزه‌كراو بخرایه‌ته سه‌ر پێ، ئێستا‌و له‌ماوه‌ى ئه‌و شانزه ساڵه‌ى ڕابردودا، حكومه‌تى هه‌رێم تووشى به‌ڵاى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و قه‌ره‌بودانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یان ملیار دۆلاره بۆ كۆمپانیا جیهانییه‌كان نه ئه‌بون له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. سێهه‌م/ تێچووى كۆمپانیاكان (Cost) زۆره، هه‌ر کۆمپانیاکانی بواری لۆجیستی و گواستنەوەو سه‌كیورتییه‌وه تا ئه‌گاته ده‌رچونى چه‌ند ئه‌ندازیارێك، تا ئه‌گاته ئه‌وانه‌ى خزمه‌تگوزاریی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان دابین ئه‌كه‌ن تێچووه‌كه‌یان زۆره. جگه له‌وه‌ى تێچووى به‌رهه‌مهێنانى به‌رمیلێك نه‌وت له هه‌رێم هه‌ر زۆرتره له‌وه‌ى له عێراق هه‌یه (زۆربه‌ى كات له هه‌رێم 17 دۆلار كه‌وتوه‌و له عێراق 11 دۆلار). ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كى خۆماڵى بوارى نه‌وت له هه‌رێم دابمه‌زرایه، ئاسانتر لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌كرا. چواره‌م/ ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كى خۆماڵـى – كوردیی هه‌بوایه، له‌ماوه‌ى ئه‌و (16) ساڵه‌دا به هه‌زاران كادرى ته‌كنیكى و كارامه‌ى بوارى نه‌وت و گازى خۆماڵى كوردیی به‌رده‌ست ئه‌بون، له‌توانادا هه‌بو له وڵاتانى پێشكه‌وتووى بوارى نه‌وتدا وه‌كو: نه‌روبج، هیندستان، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، چین، زۆرترین خول له بوارى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كاندا له‌ناو كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا ببینن. ئیمڕۆكه له ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌رى به جێهێشتنى كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا ئه‌م توانا مرۆییه- خۆماڵییه جێگه‌یان ئه‌گرتنه‌وه. ئه‌ى به‌ڵام! كۆمپانیا بیانییەکان هاتونەتە کوردستان: كرێكارى و شۆفێرى و پاسه‌وانى و ناونوسین به كورده‌كان و ده‌رچوانى زانكۆكانـى كوردستان ئه‌كات، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رو هێدو ئه‌ندازیارو ته‌كنیككاره و هێَچ ئاڕه‌كانى-HR داوه‌ته ده‌ست كه‌سانى بیانى و له‌گه‌ڵ خۆى هێناویه‌تى. كه‌واته پێش سه‌رچاوه سروشتییه‌كان دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له‌ناوخۆى كوردستاندا بیرى لێ نه‌كراوه‌ته‌وه، یان به دوو هێڵى ته‌ریب نه‌هاتون. پێنجه‌م/ گرفتێكى دیكه‌ى بنچینه‌یی ئه‌وه‌یه، پرۆسه‌ى نه‌وت ته‌نها گرێبه‌ست و گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنان و پاڵاوتن نییه. به‌ڵكو هه‌نارده‌كردن و به بازاڕكردنى نه‌وت و گاز پێویستى به لۆبى بۆ كردنه له جیهانى پێشكه‌وتوودا. ئه‌مه‌ش لانى كه‌م به ئاماده‌گى كورد ئه‌بێت له باسوخواسته جیهانییه‌كاندا، له كۆڕوكۆڕبه‌نده گه‌وره‌كاندا به‌رگریی له‌پرسه‌كه‌ى خۆى بكات. یان هه‌رخودى خۆى ئه‌و جۆره كۆنفڕانس و پانێڵ و توێژینه‌وانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌نجام بدات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م فاكت و سه‌رچاوه‌ى زانستى به‌رده‌ست بن، هه‌م پاڵپشتى جۆراوجۆر به‌دواى خۆیدا بهێنێت. سه‌رئه‌نجام پێش هه‌موو شتێك، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به پێداچونه‌وه‌یه له‌و ڕوانگه تیۆرییه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد. ڕۆشنتر له‌مه: به ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه، كه‌سانى باڵا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و له ماوه‌ى كابینه‌كانى پێشوتردا ده‌ست تێكه‌ڵاوییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا (ڕاسته‌وخۆ بێت یان له ڕێگاى ئه‌ملاولاى دیكه‌وه). بۆ نمونه: هه‌ر به‌پێى ڕاپۆرته‌كانى ساڵى (2012 و 2013) وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، حكومه‌تى هه‌رێم له باشترین دۆخى دارایی خۆیدا بووه له ماوه‌ى ساڵانى (2009 بۆ 2013). چى ئه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى به ئه‌نقه‌ست ده‌ستهه‌ق و شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكه نه‌درێت و، ئه‌ویش بچێته دادگاى نێوبژیوانى له‌نده‌ن سكاڵا تۆمار بكات و، دواتر (2 ملیار و 200) ملیۆن دۆلار له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه وه‌ك قه‌ره‌بو بدرێته كۆمپانیاى داناگاز؟. ئینجا نرخى پشكى داناگاز و هاوبه‌شه‌كانى له هه‌ردوو كێڵگه‌ى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ زیاتر كراوه، له‌سه‌روو ئه‌مه‌شه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ى داناگاز له (2037) كۆتایی دێت، دوانزه ساڵى دیكه‌ى بۆ درێژ ئه‌كه‌نه‌وه تا (نیسانى 2049). له‌به‌رئه‌وه‌ى جیهان ده‌مێكه ئاگادارى توانا هایدرۆكارنییه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه، پێویسته پرۆسه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش هاوته‌ریبى پرسى وزه له جیهاندا بڕوات، باشترین كه‌ره‌سته‌ش بۆ ئه‌مه، ته‌نهاو ته‌نها به دامه‌زراوه‌یی كردنى پتر وپترى پرسى نه‌وت و گازه له هه‌رێمى كوردستاندا، تا له‌ناوه‌وه زیاتر بیر له پاراستنى ئاسایشى ووزه نه‌كرێته‌وه، له‌ده‌ره‌وه دانپیانان به ئاسانى مسۆگه‌ر ناكرێت. ئەگەر فەزاکە بە کۆمەڵێک دامەزراوەی نیشتیمانی و ئەمنی و ئابوریی و زانستی نەتەنرێت، ئەوا هەر خودی کۆمپانیاکان چەندین بۆسەو فێڵی یاسایی و دارایی و ژینگەیی ئەکەن، هەروەها جیاکاریی کۆمەڵایەتیش دروست ئەکەن. لەو سەرەوە ئەو کۆمپانیایە (هەیانە دوو سەت بۆ سێ سەت ساڵ ئەزمونی هەیە) دەیان ملیار سەرمایەگوزاری هەیە، ئامادەترە بۆ هەر پێشهاتێک، هەرێمی کوردستانیش دەیان سەرئێشيی ناوخۆیی هەیە، بۆیە ڕەنگە لە بۆسەیەکدا چەندین ملیار بدۆڕێنێت. هەریەکە لە کەنداو، تورکیا‌و ئیدارەی ئەمریکاو هێزێکی سەرەکیی لە هەرێمی کوردستان دەیانەوێ عێراق لە چنگی ئێران دەربهێنن لە ڕێگەی پرۆژە ستراتیجییە ناوچەییەکانەوە. لە هەموو حاڵەتێکدا ئێران و ڕووسیا هەموو هەڕەشەو مەترسییەک بۆ سەر گاز و نەوتی کوردستان درووست دەکەن ئەگەر بەرەو دەریای ناوەڕاست بچێ (چوونکە کارئاسانی بۆ بازاڕی وزەی خۆرئاوا دەکا)، وە هەموو هێرش و مەترسییەکیش درووست دەکەن ئەگەر بەغداو شارەکانی باشوور کارەبا لەهەرێمەوە هاوردە بکەن، چوونکە ئەمەش یەکسانە بە وەستاندنی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق، یەکسانە بەو ئامانجەی ئەمریکا دەیەوێ بە هیچ ڕێگەیەک دۆلار نەگاتە دەست ئێران. بۆیە هەرکاتێك دەنگۆی فراوانترکردنی کێڵگەی کۆرمۆر هەبو، هەرکاتێک ئیدارەی ئەمریکاو ئیمارات یان تورکیا‌و هەرێم باسێکی کێڵگەی کۆرمۆریان کرد، یاخود لێدوانێک لە هەرێم و بەغداوە بۆ هەناردەکردنی گازی سرووشتی هەبوو، ئەوا لە لای دووز و لادێکانی دەوروبەرییەوە، هێزە دەمامکدارە- چەکدارە- شیعییەکان بە درۆن بێ یان بە چەکی دیکە پەلاماری کۆرمۆر دەدەن. باشترین چارەسەریش بۆ ئەمە پاراستنی ئاسمانی ناوچەکەیە. ڕاسپـــــارده‌كـــان یه‌كه‌م/ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و گاز له چوارچێوه‌ى قه‌یرانى ئابوریی جیهانى له‌مه‌ڕ پرسى وزه له ده‌ست نه‌دات، پێویسته له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و په‌رله‌مانى عێراق له ڕێگه‌ى تیمى پسپۆڕه‌وه، بگه‌نه ڕشته‌یه‌ك بۆ ده‌رچواندنى یاساى نه‌وت و گازى عێراقى. ئه‌مه تا ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر هه‌رێم و حكومه‌تى مه‌ركه‌زی له‌گرفته‌كان دوور ده‌خاته‌وه. دووه‌م/ خۆ- دوورگرتن له درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى گرێبه‌ست بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌كى ده‌ره‌كى و لۆكاڵى، هه‌روه‌ها سه‌رپێخستنى كۆمپانیاى خزمه‌تگوزاریی بوارى نه‌وت و گاز، پاشان كۆمپانیاى خزمه‌تگوزاریی بوارى ووزه نوێبوه‌وه‌كان به پێى پلانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ ساڵى (2030) و (2040). تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌یه‌وه گاز‌و نه‌وتێكى كه‌م له‌ناوه‌وه به‌كار ببرێت، ژینگه پاكتر بێته‌وه‌و، سه‌رنجى وڵاتانى پێشكه‌وتوو و پیشه‌سازیی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ڕابكێشرێت. سێهه‌م/ مه‌ترسییه ژینگه‌یی و ئه‌منییه‌كانى كه له عێراقه‌وه دێن به هه‌ند وه‌ربگیرێت. بۆ به‌رگرتن به‌م كاره‌ساته، پێویسته پێشوه‌خت له كوردستان كادیرى كارامه‌و ئه‌ندازیارى خۆماڵى پێشوه‌خت كه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى پراكتیكى و تیۆرى بن له بوارى " ده‌سته‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتیمانى له سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى پیشه‌یی به "NEBOSH" ناسراوه. یاخود بڕوانامه‌ى "دامه‌زراوه‌ى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى پیشه‌یی كه به "IOSH" ناسراوه. چواره‌م/ هه‌رێمى كوردستان پێویسته وه‌ك وڵاتانى قه‌ته‌رو ئیمارات له ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كانى جیهاندا بۆ خۆى لۆبى بكات. لایەنی کەم پێش ئەوەی ئێران و هێزە نیزیکەکانی لەناوچەکەدا بێنە دەست و گرفت درووست بکەن، ئاسمانی هەرێمی کوردستان و کێڵگەی کۆرمۆر بەهاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکادا بپارێزن، کێڵگەیەک کە نیزیکەی سێ لەسەر چواری کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات و، لەمەولا هەناردەی بۆ کەرکوکیش دەبێ! بۆیە پێویستە ساڵانه به ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و بواره خه‌رج بكات له هاندانى ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌و، كۆنفڕانسه جیهانییه‌كاندا گوتارى خۆى نیشان بدات. پێنجه‌م/ شه‌فافیه‌ت! بابه‌تێكى ئه‌وه‌نده قورس نییه كه ده‌سته‌ڵاتى سیاسیی به‌ده‌ستییه‌وه گیرى خواردووه‌و، به‌هۆى ئه‌م هه‌ڵانه‌شه‌وه كه‌سانى به‌تاڵ و ده‌نگه-ده‌نگ كه‌ر چونه‌ته په‌رله‌مانه‌كانه‌وه‌و، به‌ڕاست و چه‌پدا كه‌سێتى كیانى كوردیی له‌كه‌دار ئه‌كه‌ن. هیچ پێویست به ووردبینى ڕێكخراوه بیانییه‌كانیش ناكات. له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌كانى تر شاشه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى گه‌وره هه‌ڵبواسێت و، ڕۆژانه‌و شه‌وانه داتا‌و وێنه‌و چالاكییه‌كانى تیا بڵاوبكرێته‌وه (ئه‌وه‌نده‌ى پێویست بێت). ئه‌مه ئه‌بێته مۆدێلێكى نوێ بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دا. شه‌شه‌م/ گوتاره‌كه بۆ جیهان و نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌كان ئاوهایه " ئێمه دوێنێ له‌سه‌ر زه‌وى تاكه هێزبوین شه‌ڕى داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانمان كرد، ئیمڕۆكه‌ش كه جیهان كه‌وتۆته قه‌یرانى ئابورییه‌وه به هۆى پرسى ووزه‌و ئاسایشى خۆراكه‌وه، ئاماده‌ییمان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ى گاز‌و نه‌وتى كوردستان بخه‌ینه ڕوو. فه‌رموون له چوارچێوه‌ى ئه‌م ناتۆ نوێیه‌ى ئێوه بۆ وێناكردنه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستتان داوه‌تێ ئێمه چى بكه‌ین؟." حه‌وته‌م/ ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه) تاكه حه‌وزه‌ى ووزه‌و جیۆپۆڵه‌تیكى گرنگه به‌ده‌ست خۆرئاواوه مابێت له‌ناوچه‌كه‌دا. ناوچه‌ى قه‌زوین له ژێر كۆنترۆڵى ڕووسیاو ئێراندایه، كه‌نداویش خۆى له ڕێگه‌ى ئیماراته‌وه هه‌وڵ ئه‌دات خۆیان بگه‌یه‌ننه حه‌وزه‌و هێڵى بۆڕى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى. ئه‌م ناوچه‌یه ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناوخوانى كوردستاندایه. هه‌رێمى كوردستان به نهێنى یان به ئاشكرا پێویسته به‌رده‌وام وه‌فدو لۆبیست و دامه‌زراوه‌ى زانستى له‌م ناوچانه‌و له ئهمریكاو له‌نده‌ن ئاماده بێت. به‌لاى كه‌مه‌وه، ئه‌و وڵاتانه ئه‌توانن هاوكارى ته‌كنیكى و ئه‌منى و دیبلۆماسی پرسى ووزه‌ى كوردستان بن. هه‌شته‌م/ دیاریكردنى قووڵایی ستراتیجى هه‌رێمى كوردستان، قووڵایی ستراتیجیی هه‌میشه به‌و ناوچه‌و پێگانه ئه‌وترێت كه ئه‌كه‌ونه نێوان خۆت و دوژمنانه‌وه. به‌مجۆره هه‌ر له جه‌له‌ولاوه تا ئه‌گاته خانسۆر و سنونێ قووڵایی ستراتیجى كوردستانه. پێویسته چ كورد خۆى هێزى هه‌واڵگریی و سه‌ربازیی له‌وناوچانه بێت، چ بتوانێت كار له‌سه‌ر ڕاگرتنى ئاگر (Fire Break) بكات، ئه‌مه به‌و حاڵه‌ته ئه‌وترێت كاتێك خه‌رمانێك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى پێ نه‌گات، له دوورى چه‌ند سه‌ت مه‌ترێكه‌وه چاڵێك هه‌ڵئه‌كه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئاگرێك هات نه‌گاته خهرمانهكه. نۆیه‌م/ هه‌رێمى كوردستان به هۆى پاڵپشتییه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه بێت، یاخود دۆزینه‌وه‌ى ڕێگا چاره‌یه‌كى ده‌ستوریی و یاسایی له لایه‌ن عێراقه‌وه، دامه‌زراندنى چوارچێوه‌یه‌كى به‌رگریی ئاسمانى پێشكه‌وتوو بخاته گفتوگۆوه. ده‌یه‌م/ كه‌رتى بانكیی له هه‌رێمى كوردستاندا لاوازه، له پشت هه‌موو سیسته‌مێكى ئابوریی ڕاوه‌ستاوه‌وه، سیسته‌مێكى بانكى پێشكه‌وتوو هه‌یه. له‌كاتێكدا له كوردستان بانكه بازرگانییه‌كان هیچ قازانجێكى ئه‌وتۆ ناگه‌یه‌نن و، بانكه‌كانى دیكه‌ش ته‌نها كاریان بووه‌ته بابه‌تى دابه‌شكردنى مووچه. یانزه‌هه‌م/ به پێى به دواداچونه‌كانمان كۆمپانیاى نه‌وت پێویسته (5) جۆر باج بدات، پێویسته هه‌رێمى كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ جۆره باجێك خۆش نه بێت له پێناو ڕێكخستنه‌وه‌و زیادكردنى داهات دا. ----------------------------------------------------------------------------------------------------------- به‌هرۆز جه‌عفه‌ر/ دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكى په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى، دكتۆرای هەیە له په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
(دره‌و): راپۆرتی: بی بی سی فارسی دوای دوو ده‌یه له روخانی سه‌ددام، حكومه‌تی عێراق هێشتا نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی سه‌قامگیری و ئاسایش له وڵات‌دا بچه‌سپێنێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له دوو ساڵی رابردوودا عێراق زیاتر له (200 ملیار) دۆلاری له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا پرۆژه‌كانی ژێرخان له‌م وڵاته له بواری گه‌یاندن و وزه روبه‌ڕووی ئاڵنگاری زۆر ده‌بنه‌وه. ده‌روازه‌كانی ترانزێت یه‌كێكه له ئامرازه گرنگه‌كانی دروستكردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌یین، له‌م رووه‌وه حكومه‌تی عێراق له‌دوای ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا، له هه‌وڵدایه سود له پرۆژه‌كانی ترانزێت ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداد له شوێنی ململانێ و گرژییه‌وه ببێت به خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتن له ناوچه‌كه‌دا. ئاڕاسته‌ی ترانزێتی "رێگای گه‌شه" به‌غداد به‌نیازه له‌ڕێگه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری زۆر بۆ په‌ره‌پێدانی باشوری وڵات، كه به‌ڕێژه‌ی 90% له به‌رهه‌می ناوخۆییدا به‌شداره، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌نده‌ری فاو بكات به جه‌مسه‌رێكی ئابوری- ترانزێت له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. سه‌رمایه‌گوزاری عێراق بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌نده‌ری فاو، به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنی عێراق- توركیا‌و كه‌ناڵی وشك، به‌شێكن له پرۆژه‌ی 17 ملیار دۆلاری رێگه‌ی گه‌شه؛ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" ده‌توانێت عێراق بكات به هاوبه‌شێكی وشكانی و ده‌ریایی چین له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی "یه‌ك رێگا‌و یه‌ك پشتێن"دا. پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" دوو رێگای وشكانی ئۆتۆمبیل و رێگای ئاسن به درێژیی 1200 كیلۆمه‌تر له‌خۆده‌گرێت، كه باشوری توركیا له خاڵی مه‌رزی فیشخاپوری كوردستانی عێراقه‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌سره- به‌نده‌ری فاو، به باشوری ئه‌و وڵاته‌و كه‌نداوی فارس (عه‌ره‌به‌كان پێی ده‌ڵێن كه‌نداوی عه‌ره‌بی) ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌مه نزیكترین و خێراترین رێگایه كه ئه‌وروپا به كه‌نداوی فارسه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و به‌ناو خاكی توركیا‌و عێراقدا تێده‌په‌ڕێت. ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی چوار وڵات بۆ پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" له سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیادا بۆ به‌غداد، به‌رپرسانی هه‌ر چوار وڵاتی عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد بۆ دروستكردنی رێگای په‌ڕینه‌وه‌ی "رێگای گه‌شه". به‌وته‌ی عه‌بدولقادر ئۆرالئۆغلۆ وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ژێرخانی توركیا، ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ ماوه‌ی 25 رۆژ كه‌مده‌كاته‌وه. ئێستا تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵی سوێسه‌وه 35 رۆژ ده‌خایه‌نێت، له باشوری ئه‌فریقاشه‌وه زیاتر له 45 رۆژ درێژه ئه‌كێشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" ته‌واو ببێت، ئه‌م ماوه زه‌مه‌نییه بۆ 25 رۆژ كه‌مده‌بێته‌وه. تێڕوانینی ئێران بۆ "رێگای گه‌شه" به‌ڕواڵه‌ت كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و ژێرخانی گه‌یاندنی ئێران له پرۆژه‌كانی گواستنه‌وه له ناوچه‌كه، یه‌كێك له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه له چوار ده‌یه‌ی رابردوودا. هه‌رچه‌نده به‌كرده‌وه تاران له پرۆژه‌كانی ترانزێتی ناوچه‌كه‌دا ئاستێكی به‌رچاوی نه‌بووه. ئێران له رێڕه‌وی باكورو باشوردا ئاماده‌یی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واو نه‌بووه. ئاڕاسته‌ی ترانزێتی "رێگای گه‌شه" وه‌كو یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی كه ده‌توانێت ركابه‌ری رێڕه‌وی باكورو باشور بێت، بووه‌ته جێگای باس و خواس، پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه كه هۆكاره‌كه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له عێراق و یارمه‌تیدانی ئابوری عێراقه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له گومان و دوودڵییه‌وه ته‌ماشای ئه‌م پرۆژه‌ی ترانزێته بكات و له كه‌ره‌سته‌ی به‌رده‌ست كه‌ڵك وه‌ربگرێت بۆ دروستكردنی كه‌لێن له ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌دا. له‌ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه، جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" به به‌شداری حكومه‌ت و كۆمپانیا توركییه‌كان، ده‌رفه‌تێكی گونجاوه بۆ به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندی ئابوری و سیاسی عێراق و توركیا‌و هه‌رجۆره زیادبوونێكی هه‌ژموونی ئه‌نكه‌ره له عێراقدا، به‌واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له سیاسه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی عێراق ده‌بێت. له‌ڕوانگه‌ی ئابوریشه‌وه، پرۆژه‌ی ترانزێتی "رێگای گه‌شه" ده‌توانێت هۆكاری لادانی بازرگانی و گواستنه‌وه بێت له‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه‌ی كه له خزمه‌تی بهرژههوهندییهكانی ئێراندان و، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابوری ئێران ده‌بێت. درێژی رێگای پرۆژه‌كه 1200 كیلۆمه‌تره‌و به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناسكی ئه‌منی عێراق، ئه‌گه‌ری هێرشی گروپه‌كانی هاوشێوه‌ی داعش بۆسه‌ر رێگای ئه‌م پرۆژه‌یه زۆره. ئاڵنگاری و ده‌رفه‌ته‌كان بۆ ئێران سه‌رباری بوونی چه‌ندین ئاڵنگاری بۆ ئێران به‌ر له ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه"، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران بتوانێت له‌گه‌ڵ عێراق و توركیادا له‌م پرۆژه‌یه‌دا هاوكاری هه‌بێت، ئه‌وا له ئه‌گه‌ری به‌ستنه‌وه‌ی ئێران به‌م ده‌روازه ئابورییه نوێیه‌وه، كه‌ڵكێكی زۆری ئابوری بۆ تاران به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. هه‌روه‌ك جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌توانێت په‌یوه‌ندی ناوچه‌یی و یه‌كگرتوویی ئابوری به‌هێز بكات. به‌هێزكردنی هاوكاری ناوچه‌یی له‌توانایدایه ده‌رفه‌تی نوێ بۆ مامه‌ڵه‌ی ئابوری ئێران له‌گه‌ڵ هاوسێكانیدا بدۆزێته‌وه. ئێران فشار ده‌كات بۆ په‌له‌كردن له دروستكردنی هێڵی ئاسنی شه‌له‌مچه- به‌سره، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق و باشكردنی پێگه‌ی خۆی وه‌كو ناوه‌ندێكی بازرگانی ترانزێت و ده‌روازه‌كانی گهشتیارو گواستنه‌وه‌ی كاڵا له به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌وه، به‌وهۆیه‌وه بۆچونێكی گشتیی هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێران نایه‌وێت پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی فاو سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران. جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌مدواییه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر خێراكردنی هێڵی ئاسنی شه‌لامچه- به‌سره‌و ژماره‌یه‌ك رێنمایی ده‌ركرد بۆ لابردنی هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه ره‌نگه پرۆژه‌كه دوابخه‌ن. گرنگه ئاماژه به‌و خاڵه بدرێت كه، له‌كاتێكدا به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق لایه‌نگری ئێرانن، به‌ڵام هه‌ندێكیان پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن له‌باره‌ی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه"و، هه‌ندێكی تر له‌و حزبه سیاسییانه دژی ئه‌م پرۆژه‌یه قسه ده‌كه‌ن و وه‌كو رێگرییه‌ك ناوی ده‌به‌ن له‌به‌رده‌م به‌ستنه‌وه‌ی عێراق به پرۆژه‌ی پشتێنه‌و رێگای چینه‌وه. رێڕه‌وی باكور- باشور رێڕه‌وی باكور- باشور، سه‌ره‌تا به‌هۆی ئیراده‌و بڕیاری روسیا‌و ئێران و هینده‌وه له ساڵی 2000دا دامه‌زرا، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی باركردن و گواستنه‌وه، له ساڵانی دواتردا وڵاتانی تریش هاتنه ناو ئه‌م رێگای ترانزێته‌وه. پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ په‌یوه‌ستبوونی وڵاتانی تر به ئه‌م رێڕه‌وه ئه‌وه‌بوو كه، رێگا به‌كارهاتووه‌كانی تر بۆ ناردنی كاڵا له هینده‌وه بۆ سان پترۆبۆرگی روسیا كه له كه‌ناڵی سوێسه‌وه تێده‌په‌ڕێت، زۆر دورو درێژه‌و نزیكه‌ی 14 هه‌زارو 500 كیلۆمه‌تره. به‌ڵام به به‌كارهێنانی رێڕه‌وی باكور- باشور، رێگایه‌كی كورتتر بۆ ناردنی كاڵا دروست ده‌بێت. سودوه‌رگرتن له رێگا نوێیه‌كه به درێژیی 7 هه‌زارو 200 كیلۆمه‌تر، هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتی ترانزێت به‌رێژه‌ی 40%و كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌رجی گواستنه‌وه به‌رێژه‌ی 30%. پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت كه ئێران نه‌یتوانیوه پرۆژه‌ی رێگای ئاسنی ئاستارا- ره‌شت بخاته‌كار تاوه‌كو دواین به‌سته‌ری رێڕه‌وی باكور- باشور ته‌واو ببێت. به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی تاران و مۆسكۆ، ئه‌م هێڵی ئاسنه به سه‌رمایه‌گوزاری روسه‌كان ده‌خرێته‌كار، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرۆژه‌یه تائێستا هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاوی به‌خۆوه نه‌بینیوه‌و هه‌واڵی جۆراوجۆریش له‌باره‌ی دوودڵی روسیا سه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌گوزاری له‌م پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنه‌دا، بڵاوبوه‌ته‌وه. جیاوازی وه‌به‌رهێنانی چین له ئێران و عێراقدا ئاژانسی هه‌واڵی (ته‌سنیم)ی ئێران ده‌ڵێ، ئاماری وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌ریده‌خات، چین تاوه‌كو شوباتی 2023 نزیكه‌ی 220 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی له ئێران‌دا كردووه‌و له شوباتی 2024دا گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی ملیارێك و 990 ملیۆن دۆلار. ئه‌مه له‌كاتێكدایه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كابینه‌ی سیانزه‌یه‌می حكومه‌ت له ئێران چوه‌ته ناو قۆناغی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی 25 ساڵه‌ی نێوان ئێران و چینه‌وه، به‌ڵام وه‌به‌رهێنانی چین له‌شێوه‌ی ئه‌م هاوكارییه‌دا هێشتا له‌ئاستی خواستی ئێران‌دا نییه. تا ساڵی 2023، چین زیاتر له 2.34 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی له پرۆژه جیاوازه‌كانی عێراقدا كردووه، ئه‌م وه‌به‌رهێنانه 41 پرۆژه‌ی له كه‌رتی وزه‌ی عێراقدا گرتوه‌ته‌وه كه 31 پرۆژه‌یان ته‌نیا له كه‌رتی پیشه‌سازی نه‌وتی عێراقدا بووه. پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه"ی عێراق بۆ ته‌واوكردنی پێویستی به هاوكاری هاوبه‌شه ناوچه‌ییه‌كان و زلهێزه‌كانی جیهان هه‌یه. له‌دۆخی ئێستا‌و به‌رده‌وامی گهمارۆكاندا، ئێران ناتوانێت رۆڵێكی گرنگی له‌م پرۆژه‌یه‌دا هه‌بێت. هه‌موو پرۆژه‌كانی ترانزێت روبه‌ڕووی دوو ئاڵنگاری زۆر گرنگ ده‌بنه‌وه، جوگرافیا‌و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی پێویست. عێراق توانیویه‌تی سه‌رچاوه‌ی دارایی قه‌ته‌رو ئیمارات بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه فه‌راهه‌م بكات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌م دوو وڵاته بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه به‌س نییه. وڵات و كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه داراییه‌كانی خۆرئاوا پێویستن بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی. له‌ئێستادا رێڕه‌وی باكورو باشور نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و، پشكی ئێران له پرۆژه‌ی رێگای ئاوریشمی چین رۆژ له‌دوای رۆژ كه‌مده‌بێته‌وه. هاوكات وه‌به‌رهێنانی چین له وڵانانی دراوسێی ئێران زیاتر ده‌بێت، كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌منیی له عێراق له‌پاڵ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی پێویست، ده‌توانن چانسی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" زیاتر بكه‌ن. به‌ڵام عێراق رێگایه‌كی دورو درێژی له‌به‌رمدایه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه. له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌هۆی كێشه جۆراوجۆره‌كانی عێراقه له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا، رۆڵی ئێران له پرۆژه‌كانی تری ترانزێتدا له ناوچه‌كه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت و ئه‌مه‌ش به‌واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی پێگه‌و به‌شداری ئێران له هاوكێشه ناوچه‌ییه‌كان و له‌ده‌ستچوونی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ ئه‌و وڵاته دێت.
درەو: نێچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغداد، لەگەڵ ئیدارەی دەوڵەت گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات، دوای گەڕانەوەی لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوەو پێش دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن چارەنووسی هەڵبژاردن یەكلا دەكاتەوە، پارتی سوورە لەسەر ئەوەی "بەم دیزاینە پێشەوەختەوە هەڵبژاردن نەكرێت"، بارزانی دەڵێت: دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێك زۆر گرنگترە، یەكێتی لە بازنەكان دەستی بە ئامادەكاری هەڵبژاردن كردووە، بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: هەڵبژاردن دەكرێت و یەك دەقەش دواناخرێت. لەنێوان پێداگری پارتی و یەكێتی بۆ ئەنجامدان و دواخستنی هەڵبژاردن، چارەنووسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەكوێ دەگات؟ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە پێی بڕگەی دووەمی مادەی دەیەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكات، واتا بڕیاری دیاریكردن و دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە دەستی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندایە. نێچیرڤان بارزانی رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵی وەكو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردووە، بەڵام (پارتی دیموكراتی كوردستان) تێبینی هەیەو داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكات، بەتایبەت تێبینییەكانی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكان و پێكهاتەی كۆمسیۆن و چۆنیەتی دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمان بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن و هەندێك تێبینی تر لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەكەی عێراقەوە، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندیدارە بە تەماشاكردنی تانەكانی هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریی عێراقەوە. لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا نێچیرڤان بارزانی (4) جار مەرسوومی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركردووە، ئەگەر ئەم وادەیەش دوابخات ئەوا دەبێتە پێنجەم مەرسووم بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن. • رۆژی 24/2/2022 مەرسومی دەركرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 1/10/2022 • رۆژی 26/3/2023 مەرسومی دەركرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 18/11/2023 • رۆژی 3/8/2023 مەرسومی دەركرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 25/2/2024 • رۆژی 3/3/2024 مەرسومی دەركرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10/6/2024 مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەنیا ناوی لیستەكەی تۆماركردووە، وادەی وەرگرتنی ناوی كاندیدەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە مانگی رابردوو كۆتاییهات و پارتی ناوەكانی رادەست نەكرد، لە تیروپشكی ژمارەی لیستەكانیش ژمارەی لیستی پارتی دیارینەكرا، ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان لەدەرەوەی ئامادەكارییەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنەو كۆمسیۆنیش لە نوێترین لێدوانی‌دا لە رێگەی وتەبێژەكەیەوە دەڵێت: لەسەر ئامادەكارییەكان بەردەوامن و هیچ بڕیارێك نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن. مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردە دیبلۆماسیەكاندا هەڵوێستی حزبەكەی روون دەكاتەوە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و لە دیداریدا لەگەڵ نوێنەری یەكێتی ئەوروپاو باڵیۆزی فەرەنسا بەڕوونی وتوویەتی: • ئەو سەرنج و بابەتە تەكنیكیانەی كە ڕێگرن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی تەندروست چارەسەر بكرێن • سیغەیەكی گونجاو بۆ بەشداریی پێكهاتەكان و پێشێلنەبوونی مافەكانیان بدۆزرێتەوە • كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان گەرەنتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی شەفاف و بێگەرد بكەن. • ناكرێ لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردن دیاری كراوە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت. • چارەسەركردنی ئەو گرفتانە پێویستی بە دەرفەتی زیاتر هەیە، بۆیە دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێك زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێك بەڕێوە بچێت كە تێیدا مافی دەنگدەران و پێكهاتەكان پێشێل كرابێت. • دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە و گیروگرفتی یاسایی و تەكنیكی. (درەو) لەگەڵ چەند بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان قسەی كرد ئەوان باسیان لەوەكرد، كۆمسیۆنی ئێستا پێكهاتەكەی و هەنگاوەكانی پلانێكی دیزایینكراوە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی نایەوێت بەم ستافەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، هەڵبژاردن بكرێت، چونكە ئەگەر تەواوی داواكارییەكانی پارتی جێبەجێبكرێت هێشتا هەڵبژاردن ئاستەمە بكرێت، پارتی پێی وایە ئەو پێكهاتەو ستافەی كۆمسیۆن موعەدەلەیەكی عێراقی نیە، پارتی پشك و بڕیارێكی لەم كۆمسیۆنەدا نیە، بۆیە پارتی گومانی لەم كۆمسیۆنە هەیەو نایەوێت بەم كۆمسیۆنە هەڵبژاردن بكرێت. ئەو سەرچاوانەی پارتی ئەوەشیان بۆ (درەو) باسكرد، پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت هەرچۆنێك بێت هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریكراوەو بەم كۆمسیۆنە بەرێوەنەچێت، نەك لەبەر پرۆسەكە بەڵكو لەبەر كۆمسیۆنەكە چونكە یەك هەنگاو دوابخرێت ئیتر كۆمسیۆنی عێراق وادەكەی بەسەر دەچێت لە (7/7) ئیتر ناتوانێت هەڵبژاردن بكات و بە ئەستەم دەتوانێت لەناو پەرلەمانی عێراقیش جارێكی تر كۆمسیۆن بەو دیزاین و پێكهاتەیەی ئێستایەوە هەڵبژێردرێتەوە، پارتی دەیەوێت پێكهێنەرە سەرەكییەكانی عێراق دەستیان هەبێت لە دیاریكردنی ئەندامانی كۆمسیۆن نەك كۆمسیۆنی عێراق بەناوی بێلایەنەوە ئەندامەكانی دیاریبكرێن و دواتریش لەبەرژەوەندی لایەنێك یان پێكهاتەیەكی دیاریكراو بڕیاربدات و دوو پێكهاتەكەی تر (كورد و سونە) وەڵا بنرێن. واتا بیانووی پارتی بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بە پلەی یەكەم كۆمسیۆنە نەك بیانووەكانی دیكە. بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە رێگەی سەرۆكەكەیەوە (بافڵ تاڵەبانی) جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكاتەوە لەوادەی خۆیدا. یەكێتیی كە لەدوای بردنەوەی سكاڵاكەی دادگای فیدراڵییەو (21ی شوباتی 2024)، یاسای هەڵبژاردنی بەو جۆرە لێكردووە كە دڵخوازی خۆیەتی (چوار بازنە، سەرۆكی كۆمسیۆن نزیكی خۆیەتی، پێكهاتە نەماوە...) بۆیە دژی دواخستنی هەڵبژاردنە. لە دیداری سلێمانی بافڵ تاڵەبانی میدیاكانی بانگ‌كرد بۆ وتنی یەك دێڕ "هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت" ( درەو) لەگەڵ چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتی قسەیكرد، ئەوان باسیان لەوەكرد، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی پێی وتوون یەكێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆی (10ی حوزەیران) بەهیچ شێوەیەك هەڵبژاردن دواناخرێت، تەنانەت لە كۆبوونەوەی لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی" بڕۆن بەردەوام بن لەسەر كار‌و بەرنامەكانتان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كەس ناتوانێت هەڵبژاردن دوابخات و دەبێت لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت و بۆ یەك دەقەش دواناخرێت" بافڵ تاڵەبانی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی وتووە" بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین هەڵبژاردن دوابخرێت، هەڵبژاردن دەبێت لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت" بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە ئێستادا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی كە دابەشكراون بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا رۆژانە كاری خۆیان دەكەن و پلانەكانی هەڵبژاردن جێبەجێ دەكەن. بەڵام سەرەڕای سوربوونی یەكێتی لەسەر هەڵبژاردن، دەسەڵاتی دواخستن و نەكردنی هەڵبژاردن لە دەستی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندایە، چەند سەرچاوەیەكی ناو یەكێتی ئەوەیان بە (درەو) وت كە نێچیرڤان بارزانی سسەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی نیگەران و نایەوێت جارێكی تر هەڵبژاردن دوابخات یان وادەیەكی تر دیاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن چونكە كە لە 3/3/2024 وادەی (10/6/2024)ی دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی هەڵًبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رای سەرجەم حزبەكانی هەرێمی كوردستانی وەرگرت و سەرجەم حزبەكان بە پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە رازی بوون بەو وادەیە. چارەنووسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان؟ ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندایە، بۆ ئەوەی بڕیار بدات هەڵبژاردن دوابخرێت یاخود لەكاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت؟ سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند: لە سەردانەكەی هەفتەی داهاتووی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغداد و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی چەند سیناریۆیەك بۆ ئەنجامدان یاخود دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان كۆدەبێـتەوەو بڕیاری كۆتایی لەسەر هەڵبژاردن دەدات. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) نێچیرڤان بارزانی پێش دەستپێكردنی وادەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیار لەسەر دواخستن یان دیاریكردنی وادەیەكی تر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات. زانیارییەكانی (درەو) ئاماژە بە چەند سیناریۆ دەكەن: • دواخستن یان دیاریكردنی وادەیەكی تر بۆ هەڵبژاردنی پەرەلەمانی كوردستان لە مانگی (10 یان 11)ی ئەمساڵ 2024. • دواخستنی هەڵبژاردن بۆ مانگی (10)ی ساڵی داهاتوو 2025 و ئەنجامدانی لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. • دواخستنی تا چارەسەركردنی كێشەكان و هەڵبژاردنی كۆمسیۆنێكی نوێی هەڵبژاردن. • ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیداو جێبەجێكردنی بەشێك لە داواكارییەكانی پارتی. كێ یارییەكە دەباتەوە؟ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەبەردەم دوو ئەگەردایە ئەنجامدان یان دواخستن، لەهەر حاڵەتێكیاندا پارتی یان یەكێتی زیان دەكات. • ئەگەر هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بكرێت بەبێ پارتی، ئەوا بۆ یەكێتی و بۆ سوربوونی بافڵ تاڵەبانی دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە، هەرچەندە كاریگەرییەكانی زۆر دەبن چونكە ئەستەكە پرۆسەی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەت بە بێ پارتی لە هەرێمی كوردستان. • دواخستنی هەڵبژاردن، بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی مەسعود بارزانی دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە، بەو پێەی سەرجەم حزبەكان لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردن بكرێت، بەڵام بە دواخستنی واتا هیچ پرسێكی گرنگ و چارەنووسساز بەبێ پارتی ناكرێت و پارتیش بەدواخستنی بەشێك لە كارتەكانی دەستی یەكێتی دەسوتێنێت و ئەوەی دەیەوێت بەدەستی دێنێت.
درەو: 🔹نەبیل مەرسومی, مامۆستای زانكۆ و شارەزایی ئابوری عێراقی, لە نوسینێكدا, گرنگی نەدان بە پرسی نەوت, لە سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق, بۆ شەش هۆكار دەگێڕێتەوە. یەكەم: كوردستان لە ئێستادا, رۆژانە (295) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت, كە (65%) تێكڕای بەرهەمهێنانی پێش بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتیە, (220) هەزار بەرمیلی بە قاچاغدەبرێت بۆ توركیا‌و ئێران, بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشرێت, كە نزیكەی (30) دۆلارە, بەوەش توركیا زۆر سودمەندە لەو دۆخەی ئێستا. دووەم:ئەو نەوتەی لەئێستادا لە كوردستانەوە بە قاچاغدەبرێت داهاتەكەی رادەستی حكومەتی فیدراڵی ناكرێتەوە, بەڵكو هەردوو حزبەكە دەسەڵاتدارەكەی هەرێم دەستی بەسەردا دەگرن, ئەو دۆخەی ئێستاش لەبەرژەوەندی حكومەتی هەرێمە, بە تایبەت كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە دەدرێت, لەكاتێكدا بەغداد هیچ داهاتێكی نەوتێكی بەدەست نەگەیشتووە. سێیەم:بەغداد لەئێستادا گوێ بەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان نادات, لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیەوە, بەتایبەت كە عێراق خەریكە چاككردنەوەی بۆری شكاوی نێوان عێراق توركیا تەواودەكات, كە لە كەركوكەوە دەستپێدەكات و دەچێتە باشور بۆ بێچی لەسەڵاحەدین دواتر بەرەو باكورو سنوری توركیا, دەكرێت نەوتی كەركوكی لێوە هەناردەبكرێت بۆ توركیا, بەبێ بەكارهێنانی هێڵی بۆری كوردستان. چوارەم: نەوتی بە قاچاغبراوی هەرێمی كوردستان, ناچێتە چوارچێوەی پشكی بەرهەمهێنانی عێراقەوە, سەرەڕای ئەوەی بە پێشێلكاریەكی ئاماژە بۆ دراو دانراوە, لەلایەن سەرچاوە لاوەكیەكانی ئۆپێكەوە. پێنجەم: سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی, مانای بەكرداری كەمكردنەوەی پشكی بەرهەمهێنانی عێراق بەرێژەی (400)هەزار بەرمیلی رۆژانە, ئەوەش مانای كەمكردنەوەی پشكی نەوتی عێراق, بۆ كەمتر لە (3) ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە, كە كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر داهاتی نەوتی عێراق و, بەرزكردنەوەی زیاتر ئاستی كورتهێنان لە بودجە, كە لە بنەمادا كورتهێنانێكی زۆری هەیە. شەشەم: سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان پێویستی بە زیادكردنی تەرخانكراوە دراییەكانە بۆ هەرێمی كوردستان بە رێژەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری ساڵانە, بۆ پێدانی تێچووی بەرهەمهێنان و رسوماتی تێپەڕین, كە ئەوەش جارێكی تر كورتهێنانی بودجە زیاتر دەكات.
(دره‌و): سه‌ردانی سودانی بۆ ئهمریكاو هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق هیچ كه‌ڵكێكی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم له كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌وتی غازی هه‌رێم ده‌كات، یاسایه‌ك كه ناوه‌ڕاستی شوباتی 2022 دادگای باڵای فیدراڵی عێراق هه‌ڵیوه‌شانده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات حكومه‌تی فیدراڵ مافی ئه‌وه‌ی نییه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم په‌سه‌ند بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌مدواییه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌رله‌نوی داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی راده‌ست بكات. دەقی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو لێدوانە فەرمییانەیە کە لەم دواییانەدا لەلایەن وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵیی عێراقەوە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان خراوەتەڕوو. ئەو لێدوانانە هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان. بە تایبەتی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ئاماژە بەوە دەکات کە "بەردەوامە لە پێداگری لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەڕێگەی بۆری عێراق- تورکیا بەزووترین کات، لەهەمان کاتدا پابەندە بە بڕگەکانی دەستورو یاساکە"، بەڵام گرێبەستە پەیوەندیدارەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک لەلایەن حکومەتی فیدراڵی یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە پەسەند نەکراون، چونکە بنەمای دەستوری و یاسایی دروستیان نییە". وەک وەزارەتی نەوتی عێراق باش دەزانێت، هیچ بڕگەیەک لە دەستوری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقدا نییە کە دەسەڵات بە حکومەتی فیدراڵی عێراق بدات بۆ "پەسەندکردنی" ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەرکراون. بنەمای یاسایی ئەو گرێبەستە نەوتییانە یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستانە لە ساڵی ٢٠٠٧، بە کۆی دەنگ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە. ئەم یاسایەی ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن پارێزەرانی باڵای دەستوری و نێودەوڵەتیی جیهانەوە دانیان پێ دانراوە کە بنەمایەکی تۆکمەی لە دەستوری ٢٠٠٥ی عێراقدا هەیە. ئەو پارێزەرانەش بریتین لە پڕۆفیسۆری کۆچکردوو جەیمس کراوفۆرد، دادوەری دادگای نێودەوڵەتی، و لەم دوایانەدا دادوەر ستیڤن شوبێل، سەرۆکی پێشووی دادگای نێودەوڵەتی. هەر دوو پارێزەرەکە بۆچوونی خۆیان بڵاو کردووەتەوە. ئەم بۆچوونانە بە شێوەیەکی دروست بوونەتە بنەمای تەواوی وەبەرهێنانەکان کە کۆی گشتیی سەدان ملیار دۆلارە، کە بەشێکی بەرچاوی لە وەبەرهێنە ڕۆژئاواییەکانەوە هاتووەتە کوردستانی عێراق. لە بەرامبەردا، وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا پشت بە بڕیارێک دەبەستێت کە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ لەلایەن لیژنەیەک یاخود کۆمەڵێک لە ڕاسپێردراوی سیاسی لە بەغدا دەرچووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یاسای ٢٠٠٧ی حکومەتی هەرێم نادەستوورییە. لەکاتێکدا کە وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی ئەو لیژنەیە بە "دادگای باڵای فیدراڵی" ناو دەبات، هەمووان دەزانن کە شتێکی لەو جۆرە نییە. ئەو بەناو "دادگایە" بەپێی بڕگە پەیوەندیدارەکانی دەستوری ساڵی ٢٠٠٥ دانەمەزراوە. ئاشکرایە کە وەزارەتی نەوتی عێراق تەنانەت قسە لەسەر شەرعیەتی ئەو لیژنەیە ناکات. هەر وەک چاوەڕوان دەکرا ئەو "بڕیارە"ی شوباتی ٢٠٢٢ی ئەو لیژنە سیاسییە وەک بڕیارەکانی سەردەمی سەددامە کە لەسەری دیزاین کراوە، تەنانەت هیچ تێگەیشتنێکی یاسایی بنەڕەتی نییە. بۆتە جێی شەرمەزاری بۆ خەڵکی عێراق. سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر زوو لەگەڵ دەرچوونی ئەو "بڕیارە" ئەم ڕاستییە ڕوونەی ئاشکرا کرد و دواتر دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریی حکومەتی هەرێمیش بەدوایدا هەمان ڕاستییان ئاشکرا کرد. دەسەڵاتی دادوەریی حکومەتی هەرێم بە شێوەیەکی دروست پێکهێنراوە، بڕیاری ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ وەک بڕیاری دادگایەک ناناسێتهەروەها ئاشکرایە کە پەرلەمانی عێراق بە پێچەوانەی پەرلەمانی کوردستانەوە تا ئێستا یاسایەکی نەوت و غازی دەرنەکردووە کە لەگەڵ دەستووری ساڵی ٢٠٠٥دا بگونجێت. لە ڕاستیدا، حکومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک نەیتوانیوە، یان ئامادە نییە هیچ یاسایەکی نەوت و غاز دەربکات. کەرتی نەوتی حکومەتی عێراق پڕە لە گەندەڵی و زیادەڕەوی لە مەرکەزییەت و نەبوونی شەرعیەت، لە ئێستادا پشت بە فەرمانە بەسەرچووەکانی ڕژێمی سەددام حوسێن دەبەستێت. ڕاستییەکە ئەوەیە کە هیچ دامەزراوەیەکی فیدراڵیی عێراق بە هیچ "دادگا"یەکەوە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ یان یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نییە. لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، هەر دوو شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کۆبوونەوە، بەبێ ئەوەی زیان بە مافە دەستورییەکانی خۆمان بگەیەنین، و لەسەر مەرجەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی ڕێککەوتن کە باس لە بابەتی تەکنیکی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات لە هەرێمی کوردستان. لێکتێگەیشتنی هاوبەشمان بوو کە یاساکە جێبەجێ دەکرێت و هەناردەکردن بەبێ دواکەوتنی زیاتر دەست پێ دەکاتەوە. ئێمە هانی حکومەتی عێراق دەدەین پابەند بێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی مانگی یەک و ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن. هیچ پاساوێک نییە، نە لە دەستوری ساڵی ٢٠٠٥ یان لە هەر شوێنێکی تر، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنی نەوت. ئەو هەناردەکردنانە بۆ خۆشگوزەرانیی هەموو گەلانی عێراق گرنگن. هەروەها بۆ ئاشتی و ئاسایشی وزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگن. لە هەمان کاتدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردن و هاندانی جێبەجێکردنی یاسا. حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکپارچەیی و سەربەخۆیی و دەسەڵاتی دەستوریی دادگاکانی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت. یاسای نەوت و غازی ٢٠٠٧ی هەرێم و هەموو یاساکانی حکومەتی هەرێم بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن. حکومەتی هەرێم وەک هەمیشە دەستوری ٢٠٠٥ دەپارێزێت و یاسای ساڵی ٢٠٠٧ بەرز ڕادەگرێت و پابەند دەبێت بە مەرجەکانی ئەو گرێبەستانەی کە بەپێی ئەو یاسایە کراوە. 23 نیسان 2024
درەو: وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنەوەی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ڕاشیدەگەیەنێت، ئێمە هانی حکوومەتی عێراق دەدەین پابەند بێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی مانگی یەکی ئەم ساڵ و ئاسانکاری بکات بۆ دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوت. بەیاننامەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو لێدوانە فەرمییانەیە کە لەم دواییانەدا لەلایەن وەزارەتی نەوتی حکوومەتی فیدراڵیی عێراقەوە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو. ئەو لێدوانانە هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان. بە تایبەتی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ئاماژە بەوە دەکات کە "بەردەوامە لە پێداگری لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا بە زووترین کات، لە هەمان کاتدا پابەندە بە بڕگەکانی دەستوور و یاساکە"، بەڵام گرێبەستە پەیوەندیدارەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی حکوومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک لەلایەن حکوومەتی فیدراڵی یان وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە پەسەند نەکراون، چونکە بنەمای دەستووری و یاسایی دروستیان نییە". وەک وەزارەتی نەوتی عێراق باش دەزانێت، هیچ بڕگەیەک لە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقدا نییە کە دەسەڵات بە حکوومەتی فیدراڵی عێراق بدات بۆ "پەسەندکردنی" ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە دەرکراون. بنەمای یاسایی ئەو گرێبەستە نەوتییانە یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستانە لە ساڵی ٢٠٠٧، بە کۆی دەنگ لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە. ئەم یاسایەی ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن پارێزەرانی باڵای دەستووری و نێودەوڵەتیی جیهانەوە دانیان پێ دانراوە کە بنەمایەکی تۆکمەی لە دەستووری ٢٠٠٥ی عێراقدا هەیە. ئەو پارێزەرانەش بریتین لە پڕۆفیسۆری کۆچکردوو جەیمس کراوفۆرد، دادوەری دادگای نێودەوڵەتی، و لەم دوایانەدا دادوەر ستیڤن شوبێل، سەرۆکی پێشووی دادگای نێودەوڵەتی. هەر دوو پارێزەرەکە بۆچوونی خۆیان بڵاو کردووەتەوە. ئەم بۆچوونانە بە شێوەیەکی دروست بوونەتە بنەمای تەواوی وەبەرهێنانەکان کە کۆی گشتیی سەدان ملیار دۆلارە، کە بەشێکی بەرچاوی لە وەبەرهێنە ڕۆژئاواییەکانەوە هاتووەتە کوردستانی عێراق. لە بەرامبەردا، وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا پشت بە بڕیارێک دەبەستێت کە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ لەلایەن لیژنەیەک یاخود کۆمەڵێک لە ڕاسپێردراوی سیاسی لە بەغدا دەرچووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە یاسای ٢٠٠٧ی حکوومەتی هەرێم نادەستوورییە. لە کاتێکدا کە وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی ئەو لیژنەیە بە "دادگای باڵای فیدراڵی" ناو دەبات، هەمووان دەزانن کە شتێکی لەو جۆرە نییە. ئەو بەناو "دادگایە" بەپێی بڕگە پەیوەندیدارەکانی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ دانەمەزراوە. ئاشکرایە کە وەزارەتی نەوتی عێراق تەنانەت قسە لەسەر شەرعیەتی ئەو لیژنەیە ناکات. هەر وەک چاوەڕوان دەکرا ئەو "بڕیارە"ی شوباتی ٢٠٢٢ی ئەو لیژنە سیاسییە وەک بڕیارەکانی سەردەمی سەددامە کە لەسەری دیزاین کراوە، تەنانەت هیچ تێگەیشتنێکی یاسایی بنەڕەتی نییە. بۆتە جێی شەرمەزاری بۆ خەڵکی عێراق. سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر زوو لەگەڵ دەرچوونی ئەو "بڕیارە" ئەم ڕاستییە ڕوونەی ئاشکرا کرد و دواتر دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریی حکوومەتی هەرێمیش بەدوایدا هەمان ڕاستییان ئاشکرا کرد. دەسەڵاتی دادوەریی حکوومەتی هەرێم بە شێوەیەکی دروست پێکهێنراوە، بڕیاری ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ وەک بڕیاری دادگایەک ناناسێتهەروەها ئاشکرایە کە پەرلەمانی عێراق بە پێچەوانەی پەرلەمانی کوردستانەوە تا ئێستا یاسایەکی نەوت و غازی دەرنەکردووە کە لەگەڵ دەستووری ساڵی ٢٠٠٥دا بگونجێت. لە ڕاستیدا، حکوومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک نەیتوانیوە، یان ئامادە نییە هیچ یاسایەکی نەوت و غاز دەربکات. کەرتی نەوتی حکوومەتی عێراق پڕە لە گەندەڵی و زیادەڕەوی لە مەرکەزییەت و نەبوونی شەرعیەت، لە ئێستادا پشت بە فەرمانە بەسەرچووەکانی ڕژێمی سەددام حوسێن دەبەستێت. ڕاستییەکە ئەوەیە کە هیچ دامەزراوەیەکی فیدراڵیی عێراق بە هیچ "دادگا"یەکەوە دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ یان یاساکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی نییە. لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، هەر دوو شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کۆبوونەوە، بەبێ ئەوەی زیان بە مافە دەستوورییەکانی خۆمان بگەیەنین، و لەسەر مەرجەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی ڕێککەوتن کە باس لە بابەتی تەکنیکی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات لە هەرێمی کوردستان. لێکتێگەیشتنی هاوبەشمان بوو کە یاساکە جێبەجێ دەکرێت و هەناردەکردن بەبێ دواکەوتنی زیاتر دەست پێ دەکاتەوە. ئێمە هانی حکوومەتی عێراق دەدەین پابەند بێت بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی مانگی یەک و ئاسانکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن. هیچ پاساوێک نییە، نە لە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ یان لە هەر شوێنێکی تر، بۆ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەربەست بخاتە بەردەم هەناردەکردنی نەوت. ئەو هەناردەکردنانە بۆ خۆشگوزەرانیی هەموو گەلانی عێراق گرنگن. هەروەها بۆ ئاشتی و ئاسایشی وزەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر گرنگن. لە هەمان کاتدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردن و هاندانی جێبەجێکردنی یاسا. حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکپارچەیی و سەربەخۆیی و دەسەڵاتی دەستووریی دادگاکانی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت. یاسای نەوت و غازی ٢٠٠٧ی هەرێم و هەموو یاساکانی حکوومەتی هەرێم بە تەواوی جێبەجێ دەکرێن. حکوومەتی هەرێم وەک هەمیشە دەستووری ٢٠٠٥ دەپارێزێت و یاسای ساڵی ٢٠٠٧ بەرز ڕادەگرێت و پابەند دەبێت بە مەرجەکانی ئەو گرێبەستانەی کە بەپێی ئەو یاسایە کراوە.
راپۆرتی: درەو 🔻 هه‌رێمی کوردستان له چه‌ندین روانگه‌وه پێگه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و تاقانه‌ی هه‌یه بۆ تورکیا؛ 🔹 هەرێمی کوردستان جگە لەوەی ڕێڕەوی بازرگانی تورکیایە لەگەڵ عێراقدا. کۆمپانیا نەوتییەکانی تورکیا لە (8) کێڵگەی نەوتی هەرێمدا کاردەکەن، بە جۆرێک کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لە بلۆکەکانی (تاوکێ (25%)، بیر بەهر (40%)، دهۆک (40%)، بنەباوێ (44%)، تەق تەق (44%)، میران (75%)، چیا سورخ (60%)) پشکی هەیە، هاوکات کۆمپانیای (پیت ئۆیڵ)یش لە کێڵگەکانی (چیا سورخ و پەڵکانە) بە ڕێژەی (20%) پشکی هەیە. ئەمە سەرەڕای ئەوەی (75%) بۆری نەوتی کوردستان بەخاکی تورکیادا تێپەڕ دەبێت و کۆمپانیای وزەی تورکی خاوەندارێتی دەکات، لە ڕابردوودا بەشێکی کرێی گواستنەوەی نەوتیشی بۆ دەمایەوە. زیاتر لەوانەش پارەی فرۆشی نەوتی کوردستان بە فلتەری بانکە تورکیەکاندا تێپەڕ دەبوو دواتر دەگەڕایەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. 🔹 لە روی سەربازییشەوە بەردەوام لە هەرێمی کوردستان بنکە و بارەگا سەربازیەکانی تورکیا لەزیادبوون و پەرەسەندان، بەپێی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکیا زیاتر (٣٠) بنکە و بارەگای سەربازی و هەوڵگری لە عێراقدا هەیە بۆ بەڕیوەبردن و ئەنجامدانی بەشێکی زۆر لە هێرش و دەستدرێژییە سەربازییەکانی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، ئەمە جگە لە ھەبوونی چەند بنکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ھەرێمی کوردستان و پارت و لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەتیش پارتی کریکارانی کوردستان. 🔹 لەگەڵ ئەمانەشدا لە ماوەی سێ ساڵدا (2020 - 2022)، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان گەیشتووە بە (3 هەزارو 561) هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی درۆنەوە، لە ساڵی (2020)ەوە بۆ کۆتایی (2022) هێرشەکان بە ڕێژەی (124%) زیادیان کردووە. 🔹 سەرباری تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، کە بەو هۆیەوە تەنها لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی (17%) گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە کەمی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار. بەشی یەکەم؛ پەیوەندییە ئابوری بازرگانییەکانی تورکیا و هەرێم یەکەم؛ بایەخی نەوت و وزەی هەرێم بۆ تورکیا هه‌رێمی کوردستان له چه‌ندین روانگه‌وه پێگه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و تاقانه‌ی هه‌یه بۆ دۆخی ئێستای تورکیا. به‌بێ سامانی سروشتی کوردستان، تورکیا ناتوانێت له گه‌شەکردن به‌رده‌وامبێت، به‌بێ بازاڕی کۆنترۆڵکراوی کوردستان، ئابووری تورکیا له قه‌یراندا ده‌بێت. به‌بێ په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ هه‌رێمدا، کێشه‌ی بێ‌کاری له ناوچه کوردییەكان زیاتر ده‌بێت، په‌که‌که چه‌کداری زیاتر ده‌بێت، به‌بێ په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ هه‌رێمدا، تورکیا له نه‌وتی عێراق بێبه‌ش ده‌بێت و داهاتووی پڕ قهیرانتر ده‌بێت، کاتێک که ده‌ستی نه‌گاته کانه نەوت و غازه‌کانی هه‌رێم. که‌واته هه‌رێم بۆ تورکیا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه، که تورکیا له هه‌موو روویه‌که‌وه به‌هێز ده‌کات. ئه‌گەرجاران مه‌ترسی تورکیا له‌وه‌بوو، که په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ هه‌رێمدا ره‌نگه ببێته هۆی دابه‌شبوونی تورکیا، ئه‌وا ئەمڕۆ ترسه‌که جودایه. ئه‌وه‌ی مایه‌ی ترسه، دەستەبەسەرداگرتنی نەوت پرۆسە نەوتییەکانی هەرێمە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە. بۆ ئەوەی لەم پەیوەندییە تێبگەین دەبێت ئاماژە بە چەند هۆارێک بدەین، لەوانە؛ 1. تورکیا خۆی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەوتۆی وزه‌ی نیه، هه‌موو وزه‌ی پێویستی له ده‌ره‌وه ده‌هێنێت. 2. وزه یه‌كێکه له هه‌ره بواره گرنگه‌کانی سیاسه‌تی ئابووری، ناوخۆ، ده‌ره‌وه‌ی تورکیا. به‌بێ وزه تورکیا ناتوانێت ببێته خاوه‌ن ئابووری گه‌شاوه. 3. تورکیا له پێگه‌یه‌كی سه‌یردایه له‌م باره‌وه، له کاتێکدا زۆر نزیکه له سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و غازه‌وه، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا سه‌رباری نزیکیهكهی هێنده سودمهندنیه لێی. چونکە تورکیا زۆر نزیکه له سه‌رچاوه‌ی زیاتر له (70%)ی غازی دونیا، وه نزیکه‌ی (73%)ی نه‌وتی یه‌ده‌گ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای قهزوینن. ئه‌م هۆکارانه راسته‌وخۆ کاریگه‌ریان هه‌یه لەسەر داڕشتنی شێوازی په‌یوه‌ندی تورکیا به هه‌رێمه‌وه. تورکیا له رێگای په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه ده‌خوازێت جۆرێک له په‌یوه‌ندی بهێنێته ئاراوه، که به‌به‌راورد به په‌یوه‌ندییه‌کانی تر، زیاتر له قازانجی تورکیابێت، بۆ ئەوەی تورکیا وه‌ك کارتێکی فشار به‌کاریبهێنێت لەسەر ئه‌وان. ئەمە سەرەڕای گرنگی ووزه‌ی هه‌رێم بۆ تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ بڕی ووزه‌ی هه‌رێم و نزیکی ووزه‌ی هه‌رێم بۆی و ئاسانکاری فشارکردن لەسەر هه‌رێم، ئاماده‌بوونی مه‌رجه‌کانی تورکیا وه‌ک به‌رده‌وامی هه‌رزانی و ئاسانی فشاری سیاسی و، بوونی توانا بۆ دارشتنی، جۆرێک له په‌یوه‌ندی، که بڕی زۆری پاره‌ی ووزه بگەڕێته‌وه بۆ تورکیا. هەر بۆیە لە ماوەی ڕابردوودا لە چەندین ڕووەوە چنگی لە نەوت و وزەی هەرێم گیر کردبوو. بەجۆرێک؛ 1. بۆری نەوتی هەرێم لە خاکی تورکیادا تا ڕاوەستان هەناردەی نەوت لە (25/3/2023) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی (450) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتی دەرەوە دەکرد، سەرجەم ئەو بڕەش لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوەیە کە بە خاکی تورکیادا تێپەڕدەبوو. بۆری نەوت لە سنوری هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2010)ەوە دەست بە دروستکردنی کراوە، کۆتایی ساڵی (2013) بۆ یەکەمجار لە ڕێگەیەوە نەوتی هەرێمی کوردستانی گواستەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی. درێژی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان (896) کیلۆ مەترە، لە سنوری هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی خورمەڵەوە دەستپێدەکات و بەنێو بلۆکەکانزاییەکانی (هەولێر، بەردەڕەش، عەین سەفنی، جەبەل کەند، ئەلقوش، دهۆک و سلیڤانی)ی‌دا تێدەپەرێت و دەگات بە (فیشخابور)، (221) کیلۆ مەترە، بەم پێیەش (%24.6) بۆری نەوت لە سنوری هەرێمی کوردستاندایە، خاوەندارێتییەکەی بۆ هەردوو کۆمپانیای (کار و رۆسنەفتی ڕوسی) دەگەڕێتەوە. ئەو بەشەی لە سنوری تورکیایە، خاوەندارێتییەکەی بۆ کۆمپانیای وزەی تورکی دەگەڕێتەوە کۆمپامیای "بۆتاش" سەرپەرشتی دەکات. لە فیشخابوورەوە تا دەگات بە بەندەری جەیهانی تورکی (675) کیلۆ مەترەو (74.6%)ی درێژی بۆرییەکە پێکدەهێنێت. هەر بەپێی زانیارییەکان لەماوەی (18) مانگی (2020 - 2021) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (476) ملیۆن دۆلاری تەنها بۆ کۆمپانیای وزەی تورکی خەرج کردووە لە بری خەرجی گواستنەوەی نەوت کە سنوری تورکیا تا بەندەری جەیهانی تورکی. راکێشانی بۆری نه‌وت لە کوردستانه‌وه بۆ تورکیا، به سه‌ربه‌خۆ له تورکیا، کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هەیە لەسەر دۆخی وزه، دۆخی ئابووری، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و تورکیا، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا‌و عێراق. 2. کۆمپانیا تورکییەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دوو گەورە کۆمپانیای بواری وزەی تورکی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، هەردوو کۆمپانیای ناوبراو لە سەرەتاکانی دەستکردن بە پرۆسەی نەوت و پێش نوسینەوەی دەستوری عێراق لە ساڵی (2005) لە هەرێمی کوردستان دەستیان بەکارکردن کردووە بە جۆرێک، لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ دا حکوومەتی هەرێم/ئیدارەی سلێمانی گرێبەستی نەوتی بۆ کارکردن لە بلۆکەکانی شاکەل و پوولخانە لەگەڵ کۆمپانیای پیت ئۆیڵ ئیمزا کرد، ئەمە لە کاتێکدا بوو پێش ئەو ڕێککەوتە ئیدارەی سلێمانی گرێبەستی پێشتری هەبوو لەگەڵ کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی و لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤دا هەمواری گرێبەستەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم/ ئیدارەی سلێمانی کردەوە. لە ئێستادا هەردوو کۆمپانیاکە لە چەند کێگەیەکی کانزایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی هەرێم گرێبەست و پشکیان هەیە، بە جۆرێک؛ ا. کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی، گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە لە کێڵگەکانی؛ - بلۆكی تاوكێ: لە پارێزگای دهۆک، کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی پشکی (25%)ی لە کێڵگەی ناوبراو هەیە. - بلۆكی بیر بههر: لە پارێزگای دهۆک، پشكی (40%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی دهۆك: پشكه‌كانی (40%) دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی). - بلۆكی بنه باوێ: لە پارێزگای هەولێر، پشكی (44%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی ته‌ق ته‌ق )كێوه چه‌رمه‌ڵه(:پشكی (44%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی میران: لەپارێزگای سلێمانی، پشكی (75%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. - بلۆكی چیا سورخ: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی (60%)ی دراوه‌ته (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی. ب. کۆمپانیای پیت ئۆیڵ، گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە لە کێڵگەکانی؛ - بلۆكی په‌ڵكانه: لە ناوچەی گەرمیان، پشكی (20%)ی دراوه‌ته (پیت ئۆیڵ)ی توركی. - بلۆكی چیا سورخ: جگە لەوەی کۆمپانیای (گه‌نه‌ڵ ئێنێرجی) توركی لەم بلۆکەدا پشکی هەیە بەهەمان شێوە، پشكی (20%)ی دراوه‌ته (پیت ئۆیڵ)ی توركی. (بڕوانە چارتی ژمارە (1)) چارتی ژمارە (1) 3. پارەی نەوت و هالک بانک تا پار ساڵ و بەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێم پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی کوردستان دەخرایە سەر هەژمارەی تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکەکانی تورکیا. دووەم؛ هەناردەی کاڵا وشمەکی تورکی بۆ عێراق تورکیا سێیەم هاوبەشی بازرگانی عێراقە لە دوای چین و شانشینی ئیماراتی، ئەم ریزبەندییەش بەندە بە قەبارەی هەناردەکردنی شمەک و کەل و پەلی ئەو وڵاتانە بۆ عێراق و شمەکی هاوردەکراوی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە. تورکیا لەگەڵ ئەوەی و هاوبەشێکی گەورەی بازرگانییە لەگەڵ عێراقدا، بەڵام تاکە ڕێگەی وشکانیانیان دەروازەی (ئیبراهیم خەلیل)ە لە هەرێمی کوردستان و دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆکەوەو بەشی زۆری ئەو کەل و پەلانەی هەناردەی عێراقی دەکات بە دەروازەی ناوبراودا تێپەڕ دەبێت. لێرەدا ئاماژە بە قەبارەو بەهای هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) و بەروارد بە ساڵی (2022) دەدەین. پاڵپشت بە داتاکانی دامەزراوەی ئایندەیی عێراق (مٶسسە عراق المستقبل -Iraq Future Foundation) هەناردەی شمەکی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023) لەسەر بنەمای وەرزی بەڕێژەی 17% و لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی 32% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. بەمەش بەهای هەناردەی شمەکی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی (2023)دا گەیشتووەتە نزیکەی (2.2 ملیار) دۆلاری ئەمریکی، دوای ئەوەی لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022)دا قەبارەی هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ عێراق نزیکەی (2.7 ملیار) دۆلاری ئەمریکی و لە دواین چارەکی ساڵی (2022)دا (3.3 ملیار) دۆلاری ئەمریکی بووە. پێداویستییە خۆراکییەکان گەورەترین ڕێژەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق پێکدەهێنێت کە دەگاتە ڕێژەی (30%)ی نێو کۆی هەناردەی ئەو شمەک و کەل و پەلانەی هەناردەی عێراقی دەکات، بەڵام لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی (22%) لەسەر بنەمای وەرز بەڕێژەی (27%) کەمیکردووە. تایبەت بە هەناردەکردنی کەرەستەی دروستکراوی جۆراوجۆری تورکیا کە بریتین لە زێڕ و جلوبەرگ و مۆبیلیات، کە (23%)ی کۆی هەناردەکردن پێکدەهێنن، لەسەر بنەمانی ساڵانە (26%) و لە چارەکی یەکەمی (2023)دا (43%) کەمیکردووە. هەناردەی تورکیا بۆ بەرهەمە سەرەتاییەکانی وەک کاغەز و ئاسن و کانزا جۆراوجۆرەکان کە بە ڕێژەی (22%)ی کۆی هەناردەکردن پێکدەهێنن، بەشێوەی ساڵانە بە ڕێژەی (13%) و لەسەر بنەمای چارەکە ساڵ بە ڕێژەی (32%) کەمیکردووە. لەدوای کەرەستەو پێداویستییەکانی گواستنەوە، خواردنەوە کحولییەکان و جگەرە، کە 1.7%ی کۆی هەناردەکردنیان پێکهێناوە، لەو بەرهەمە تورکیانەن لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەیەکی کەم گەشەیان کردووە و گەیشتووە بە سەر و ڕێژەی (5%)، بەڵام لەسەر بنەمای چارەکە ساڵ بە ڕێژەی (14%) گەشەکەیان دابەزیوە. تایبەت بە وردەکاری ڕێژەی گەشەی شمەک و کەل و پەلی هەناردەکراوی تورکیا بۆ عێراق بڕوانە (چارتی ژمارە (2)) چارتی ژمارە (2) هۆکاری دابەزینی ئاستی هەنادەی تورکیا بۆ عێراق بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، ئەوانیش؛ 1. ئاستی دابەزینی هەناردەی کەل و پەلی تورکی پەیوەندیداربووە بەو مەلەرزەیەی کە لە سەرەتاکانی مانگی شوباتی ساڵی (2023) تورکیای گرتەوە، کە بووە هۆی ڕاگرتنی زۆرێک لە پڕۆژەکانی ئەو وڵاتە. 2. سەختی گواستنەوەی نەختینەی دارایی لە ئەنجامی ڕێکارەکان لە ڕێکخستنی گواستنەوەی دارایی لە تورکیا‌و ئاستی بەرزی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی، کە بەشداربووە لە دابەزینی بەهای کاڵا هەناردەکراوەکانی ئەو وڵاتە بۆ عێراق. بەشی دووەم؛ دەستتێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمدا یەکەم؛ بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەرێمی کوردستان بنکە و بارەگا سەربازیەکانی تورکیا لەزیادبوون و پەرەسەندان، گەورەترین بارەگای نهێنی میتی تورکی لەعێراق لەباشووری کوردستانە، حکومەت و پارت و دەسەڵاتدارانی هەرێم نەک داخستنی ئەو بنکە سەربازیانە بووە بە بابەت لایان، بەڵکو تورکیا بووە بە خاوەن ماڵ‌و بەئاشکرا هەژموونی تورکیا بەسەر سیاسەتی حیزبی‌و حکومی هەرێمی کوردستانەوە دیارە. تورکیا لە سەرەتای دروستبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستاندا چەندین جار دەستی هەبووە لە نانەوەی ئاژاوەو تەنانەت بەشداری کردن لە شەڕی ناوخۆ جا لە نێوان پارتی و یەکێتی بێت یان ئەوان لەگەڵ پەکەکە، ئێستاش سیاسەتی تورکیان بەرامبەر کورد بە گشتی و هەمان سیاسەتی جارانە و (هەوڵەکانی داخستن و گرتنی کادرانی پارتەکانی باکور لە تورکیا، هەوڵدان بۆ شکستهێنان بە ئەزمونی ڕۆژئاوا، هەڵوێستە توندەکانی بەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی باشوری کوردستان) دەرخەری ئەو ڕاستییەن، کە تورک بە هەمان سیاسەتی ڕابردووی خۆی بەرامبەر کورد بەردەوامە. بەر (4)ساڵ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا نەخشەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس (تویتەر) بڵاو کردبوویەوە بەڵام لە رۆژی ٦/٧/٢٠٢٠ نەخشەکەی سڕییەو بڕوانە نەخشەی ژمارە (١)، بە پێی نەخشەکە خاڵە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری سۆرانەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە تاوەکو سنووری زاخۆ لە باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت، هاوکات سێ خاڵی سەربازیشی لە نزیک هەولێر و باشیک و دهۆک دەستنیشان کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کردنەوەی ئەو بنکە سەربازییانە لەدەرەوەی ڕەزامەندی حکومەتی عێراقدایە و بەشێک لەو بنکانە مێژووی بونیادنیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتی لە ساڵی (١٩٩٤) بەدواوە بۆ بەلاداخستنی شەڕی ناوخۆ هاتنە سنورەکەو هەرگیز نەگەڕانەوە. بەپێی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکیا زیاتر (٣٠) بنکە و بارەگای سەربازی و هەوڵگری لە عێراقدا هەیە بۆ بەڕیوەبردن و ئەنجامدانی بەشێکی زۆر لە هێرش و دەستدرێژییە سەربازییەکانی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، زۆرینەی بنکە و بارەگاکانی تورکیا بەقوڵایی زیاتر لە ٣٥ کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان جێگیرکراون. بەشێکیان نزیکتریش لە ناوەندی ئاوایی و شارەکانی وەک دهۆک و زاخۆ و سۆراندا جێگیرکراون. ١٤ لەو بنکە سەربازییانە دەکەونە سنوری پارێزگای دهۆکەوە. بەتەنیا لە سنوری ناحیەی باتیفا و قەزای زاخۆ٣ بنکەی سەربازی دەوڵەتی تورکیا هەیە هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی باسی ژمارەیەکی زیاتر لەوەش دەکەن، بەتایبەت لەدوای ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان شاری عەفرین چەند بنکەیەکی سەربازی دیکەی بونیادنا، سەرجەم ئەو بنکە سەربازییانەی تورکیاش دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە، لە هەرێمی کوردستانیش لە سنوری ناوچەی زەرددان، ئەو بنەکە سەربازییانەش کە تا ئێستا ئاشکران بریتین لە؛ 1. بنکەی سەربازی باتوفە 2. بنکەی سەربازی کانی ماسی (گرێ باروخی). 3. بنکەی سەربازی و لۆجیستی لە بامەرنێ ھەروەھا ھەبوونی فڕۆکەخانەیەکی سەربازی. 4. بنکەی سەربازی سنکێ. 5. بنکەی سەربازی بێکۆفا (گریێ پی). 6. بنکەی سەربازی لە دۆڵی زاخۆ. 7. بنکەی سەربازی سیری. 8. بنکەی سەربازی شیلادزێ. 9. بنکەی سەربازی کویکێ. 10. بنکەی سەربازی قومریی بەرواری. 11. بنکەی سەربازی کوخێ سپی. 12. بنکەی سەربازی دریێ دواتیا. 13. بنکەی سەربازی سەرزیرێ. 14. بنکەی سەربازی شیرتی 15. دوو بنکەی سەربازی لە زیلخام 16. بنکەی سەربازی بیلیچیان ئەمە جگە لە ھەبوونی چەند بنکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورکیا کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ھەرێمی کوردستان و پارت و لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەتیش پارتی کریکارانی کوردستان. وەکو؛ 1. پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ئامێدی، پارێزگای دھۆک 2. پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ناوچەی باتۆفە، زاخۆ، پارێزگای دھۆک 3. پێگەی پاراستن و زانیاریی تورکیا لە ناوی شاری دھۆک نەخشەی ژمارە (١) بنکەو پێگە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دووەم؛ هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان وەک لە نەخشەو چارتی ژمارە (3)دا رونکراوەتەوە، لە ماوەی سێ ساڵدا (2020 - 2022)، ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان گەیشتووە بە (3 هەزارو 561) هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی درۆنەوە، لە ساڵی (2020)ەوە بۆ کۆتایی (2022) هێرشەکان بە ڕێژەی (124%) زیادیان کردووە، جۆرێک؛ - لە ساڵی (2020)دا (755) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. - لە ساڵی (2021)دا (هەزار و 115) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. واتە بەراورد بە ساڵێک پێشتر (360) هێرش بە ڕێژەی (48%) زیادیان کردووە. - لە ساڵی (2022)دا (هەزار و 691) هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. واتە بەراورد بە ساڵی (2021) (576) هێرش بە ڕێژەی (52%) و بەراورد بە ساڵی (2020) (936) هێرش بە ڕێژەی (124%) هێرشەکان زیادیان کردووە. نەخشەو چارتی ژمارە (3) هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کورستان (2020 - 2022) بەشی سێیەم؛ گەمارۆ بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2023 لە دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیاوە، ئیمێڵێک ئاراستەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێت، بە بیانووی "پرسێکی ئەمنی"یەوە، گەشتەکانی نێوان تورکیا‌و فرۆکەخانەی سلێمانی رادەگیرێن، وەک ئەوەی لە ئیمێڵەکەدا هاتووە، تەنها گەشتەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی نییە، بەڵکو ئاسمانی تورکیا بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەشدا دادەخرێت کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بە ئاسمانی تورکیادا دەفڕن بۆ ئەورپاو وڵاتانی تر، یان لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە تورکیادا ترانزێتیان هەیە. بەو هۆیەوە سەرجەم ئەو گەشتانەشی پلان وابوو لە مانگی نیساندا ئەنجام بدرێن هەڵوەشێندرانەوە. لە سەرەتادا وا بڕیار بوو راگرتنی گەشتەکان تاوەکو (3ی تەمموزی 2023) بخایەنێت، رۆژی (18ی حوزەیرانی 2023) )هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی( رایگەیاند، ئەگەر هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە مانگی تەمموز، کێشەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر دەبێت. بەڵام تا ئێستا پرسەکە چارەسەر نەبووە لەم ڕاپۆرتەدا پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە هەردوو چارەکی یەکەمی ساڵی (2023 و 2024)، تیشک دەخەینە سەر ژمارەی ئەو گەشتانەی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دراون، پاشان بەراوردی دەکەین بە ژمارەی ئەو گەشتانەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئەنجام دراون، پاشان قەبارەی دابەزینی ژمارەی گەشتەکان روندەکەینەوە. پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2024– 31/3/2024)، (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (972) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (487) گەشتی (هاتن) و (458) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. ئەمە لە کاتێکدایە پاڵپشت بە خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2023 – 31/3/2023)، (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد و کۆندۆر ئێر) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 170) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. کەواتە؛ بەپێی ئەو داتایانەی رونمان کردەوە، لە چارەکی یەکەمی (2024)، (487) گەشتی هاتن و (485) گەشتی رۆشتن لە لەلایەن (6) کۆمپانیای فرۆکەوانییەوە ئەنجامدراوە. ئەمە لە کاتێکدایە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن) لە لایەن (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانییەوە ئەنجام دراوە. بەو مانایەی لە کاتی گەمارۆکانی تورکیا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (198) و بە رێژەی (17%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کەمی کردووە، کە (101) گەشتی (هاتن) و (97) گەشتی (رۆشتن) بووە. بۆ وردەکاری بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە (1/1/2024 – 31/3/2024) بەراورد بە (1/1/2023 – 31/3/2023) بڕوانە چارتی (4). چارتی (4) بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەی میدیایی درەو؛ • چنگی تورکیا لە نێو پرۆسەی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/KOY26 • هەناردەی تورکیا بۆ عێراق، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/uJS14 • توركیا دەیەوێت شەڕی پەكەكە بە كورد بكات، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/cmrzV • تورکیا لە ساڵی (2018)ەوە زیاتر لە (6 هەزار) هێرشی ئەنجامداوە، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://shorturl.at/dosV4 • بەهۆی گەمارۆکانی تورکیاوە گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی بە رێژەی (17%) دابەزیوە، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://tinyurl.com/yvcabw69 • تورکیا کۆنتۆڵی (3.5%)ی هەرێمی کوردستانی کردووە، ڕاپۆرتی درەو میدیا؛ https://tinyurl.com/2n4rjs6d
(دره‌و): سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ به‌غداد پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی به‌ره‌و پێش نه‌برد، حكومه‌تی فیدراڵ سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌بری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا بكه‌ن، تا یه‌كلابونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه به‌غداد ئاماده نییه هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم دیاری بكات. باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا بۆ به‌غدادو كرۆكی كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد. له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند" ماوه‌یه‌كی كه‌مه كه كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و توركیا سه‌باره‌ت به بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ توركیا چاره‌سه‌ر بووه". "لایه‌نی توركی باسی له‌وه ده‌كرد پێویستی به ماوه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ بۆرییه‌كان بكات و دڵنیا ببێت له‌وه‌ی هیچ شكانێك له دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌وه له بۆرییه‌كه‌دا نییه كه ببێته هۆی به‌هه‌ده‌رچوونی سوته‌مه‌نی، ماوه‌یه‌كیان وه‌رگرت و چه‌ندین دیدار ئه‌نجامدرا له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و سۆمۆو دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، له كۆتایدا رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ئاماده‌یه‌و بۆری نه‌وته‌كه‌ش ئاماده‌یه" عه‌وادی وای وت. توركیا له 25ی ئازاری 2023دا به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راگرت، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 80%ی داهاتی خۆی له‌ده‌ستدا، بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجییه‌كانی تری، حكومه‌تی مه‌سرور بارزانی له یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عیراقدا (2023-2024-2025) قایل بوو به‌وه‌ی فرۆشی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غداد بكات ته‌نیا له‌پێناو ئه‌وه‌ی پپشكی خۆی له بودجه‌ی گشتی عێراق وه‌ربگرێت، سه‌رباری ئه‌مه‌ش تائێستا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه به‌پێی یاسای بودجه رۆژانه (400 هه‌زار) به‌رمیله، ده‌ستی پێ نه‌كردوه‌ته‌وه. به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق" ئه‌وه‌ی ئێستا ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه چۆن په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كانی نه‌وته‌وه هه‌یه رێكده‌خرێته‌وه". عه‌واده ده‌ڵێ: وه‌كو ده‌زانن ئه‌و كۆمپانیایانه پێشتر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هه‌یه‌و ئێستا ده‌بێت مامه‌ڵه‌یان بگۆڕن بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و كۆمپانیای سۆمۆ، ئێمه له كۆمپانیای سۆمۆ ده‌وڵه‌تین و نرخی دیاریكراومان هه‌یه به‌گوێره‌ی بازاڕی جیهانی و رێككه‌وتنی جیهانیمان هه‌یه‌و ناتوانین پێشێلی بكه‌ین و ئه‌و ستایلێكی یه‌كگرتووه، بۆیه پێویستی به دانوستانی زۆر قوڵ هه‌یه سه‌باره‌ت به مافی كۆمپانیاكان و بڕی هه‌نارده‌كراو و نرخی به‌رمیل و پشكی ئه‌وان و پشكی ئێمه‌و ئه‌مه پێویستی به كاته. له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا بۆ واشنتۆن، جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌ئكیدی لێ كرده‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه، بۆ ئه‌مه وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌ر له ئه‌مریكاوه داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ل كۆمپانیا بیانییه‌كان راده‌ست بكات به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌گه‌ڵ یاساكانی عێراق، ئه‌مه داواكارییه‌ك بوو كه پێشتر چه‌ندیجار حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیكردوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه پێناچێت به‌مزوانه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا دهستپیبكاتهوه، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا دوێنێ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دواین پشكینینی بۆ هێڵی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهان كردووه‌و ده‌یه‌وێت ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بكات له‌رێگه‌ی ئه‌م هێڵه‌وه، به‌مه‌ش چاره‌نوسی نه‌وت و بۆری نه‌وتی هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌كی تر به نادیاری ده‌مێنێته‌وه‌و ره‌نگه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق نه‌وتی كێڵگه‌ی (خورمه‌ڵه) كه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه تێكه‌ڵ به نه‌وتی كه‌ركوك بكات و له‌رێگه‌ی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی بكات.
(دره‌و): عێراق و توركیا‌و ئیمارات و قه‌ته‌ر له به‌غداد یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌باره‌ی پرۆژه‌ی "رێگای گه‌شه" ئیمزا كرد، به‌پێی یاداشته‌كه ده‌بێت هه‌رچوار وڵات چوارچێوه‌ی پێویست دابنێن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كه. محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا له به‌غداد سه‌رپه‌ره‌شتی ئیمزاكردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی چوارقاڵییان كرد له‌نێوان (عێراق و توركیا‌و قه‌ته‌رو ئیمارات) بۆ هاریكاری له پرۆژه‌ی ستراتیژی "رێگای گه‌شه". له‌لایه‌نی عێراقه‌وه (ره‌زاق محێبس) وه‌زیری گواستنه‌وه‌و له لایه‌نی توركی (عه‌بدولقادر ئۆرال ئۆغلۆ) وه‌زیری گواستنه‌وه‌و ژێرخانی توركیا ئیمزایان له‌سه‌ر یاداشته‌كه كرد، له‌لایه‌نی قه‌ته‌ری (جاسم بن سه‌یف سلێتی) وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندنی قه‌ته‌رو و له ئیماراتی عه‌ره‌بیش (سوهێل محه‌مه‌د مه‌زروعی) وه‌زیری وزه‌و ژێرخانی ئیمارات ئیمازایان كرد. به‌گوێره‌ی ئه‌و یاداشته‌ی كه هه‌رچوار وڵات ئیمزایان كردووه، ده‌بێت عێراق و توركیا‌و قه‌ته‌رو ئیمارات چوارچێوه‌ی پێویست دابنێن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی "هێڵی گه‌شه"، ئه‌مه‌ش به‌واتای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی رێگاكه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی. هێڵی گه‌شه پرۆژه‌ی هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ره كه توركیا به كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه‌و ده‌به‌ستێته‌وه‌و كه‌نداوی عه‌ره‌بیش به وڵاتانی ئه‌وروپاوه، ئه‌م پرۆژه‌یه به‌پێی دیزاینی به‌رایی به‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا تێناپه‌ڕێت و مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی (ئیبراهیم خه‌لیل) دروست ده‌كات كه به‌ر له دۆزینه‌وه‌و هه‌نارده‌ی نه‌وت شاده‌ماری گه‌وره‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان بوو.
راپۆرتی: درەو 🔻 پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024)؛ 🔹 (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە. 🔹 ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (972) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (487) گەشتی (هاتن) و (485) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. 🔻 بەڵام لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2023)؛ 🔹 (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد و کۆندۆر ئێر) گەشتەکانیان ئەنجامداوە. 🔹 ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 170) گەشتیان تۆمار کردووە، بە جۆرێک (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. 🔻 کەواتە بەهۆی گەمارۆکانی تورکیا تەنها لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (198) و بە رێژەی (17%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی کەمی کردووە، کە (101) گەشتی (هاتن) و (97) گەشتی (رۆشتن) بووە. سەرەتا لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 2023 لە دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیاوە، ئیمێڵێک ئاراستەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێت، بە بیانووی "پرسێکی ئەمنی"یەوە، گەشتەکانی نێوان تورکیا‌و فرۆکەخانەی سلێمانی رادەگیرێن، وەک ئەوەی لە ئیمێڵەکەدا هاتووە، تەنها گەشتەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی نییە، بەڵکو ئاسمانی تورکیا بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەشدا دادەخرێت کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بە ئاسمانی تورکیادا دەفڕن بۆ ئەورپاو وڵاتانی تر، یان لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە تورکیادا ترانزێتیان هەیە. بەو هۆیەوە سەرجەم ئەو گەشتانەشی پلان وابوو لە مانگی نیساندا ئەنجام بدرێن هەڵوەشێندرانەوە. زیاتر لەوەش لە ئیمێڵەکەی دەسەڵاتی فرۆکەوانی تورکیا ئاماژە دراوە بەوەی، ئەو گەشتانەی کت‌وپڕ و پزیشکین پێویستیان بە مۆڵەتی فەرمی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا دەبێت. لە سەرەتادا وا بڕیار بوو راگرتنی گەشتەکان تاوەکو (3ی تەمموزی 2023) بخایەنێت، رۆژی (18ی حوزەیرانی 2023) )هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی( رایگەیاند، ئەگەر هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە مانگی تەمموز، کێشەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بە رووی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر دەبێت. بەڵام دواتر )هەندرێن موفتی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی( ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە فەرمی ئاگادار کراونەتەوە کە تا سەرەتای ساڵی 2024 راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا بەردەوام دەبێت. رۆژی (29ی ئەیلولی 2023) )سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم( لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە میانی سەردانەکەی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان، داوایان لێکردووە گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەو وڵاتە ھۆکاری خۆی ھەیە بۆ راگرتنی گەشتەکان تا ئێستا داخستی ئاسمانی تورکیان بەڕووی گەشتەکانی هەرێمی کوردستاندا داخراوە. لەم ڕاپۆرتەدا پاڵپشت بە چاودێری کردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە هەردوو چارەکی یەکەمی ساڵی (2023 و 2024)، تیشک دەخەینە سەر ژمارەی ئەو گەشتانەی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دراون، پاشان بەراوردی دەکەین بە ژمارەی ئەو گەشتانەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئەنجام دراون، پاشان قەبارەی دابەزینی ژمارەی گەشتەکان روندەکەینەوە. یەکەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024) پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2024– 31/3/2024)، (6) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، فلای دوبەی، ماهان ئێر و فلای بەغداد) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (972) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (487) گەشتی (هاتن) و (458) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. بە جۆرێک؛ - کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەلەکی ئوردنی (52) گەشتی هاتن و (53) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق ئێروەیس (278) گەشتی هاتن و (276) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەر ئێروەیس (85) گەشتی هاتن و (84) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای دوبەی (39) گەشتی هاتن و (39) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێر (25) گەشتی هاتن و (25) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغداد (8) گەشتی هاتن و (8) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - هەریەک لە کۆمپانیا فرۆکەوانییەکانی (تورکش ئێرلاینس، کۆنۆدۆر ئێر، فلای ئەربیل) هیچ گەشتێکیان تۆمار نەکردووە، بەهۆی گەمارۆکانی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی. بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە (1/1/2024 – 31/3/2024) بڕوانە خشتەکانی (1 و 2). خشتەکانی ژمارە (1 و 2) دووەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024) پاڵپشت بە چاودێریکردن (رصد)ی خشتەی رۆژانەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە (1/1/2023 – 31/3/2023)، (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانی (مەلەکی ئوردنی، عێراق ئێروەیس، قەتەر ئێروەیس، تورکش ئێرلاین، فلای دوبەی، ماهان ئێر، فلای بەغداد و کۆندۆر ئێر) گەشتەکانیان ئەنجامداوە، ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە (هەزار و 170) گەشتیان تۆمار کردووە، کە (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن)یان ئەنجام داوە. بە جۆرێک؛ - کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەلەکی ئوردنی (41) گەشتی هاتن و (41) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق ئێروەیس (261) گەشتی هاتن و (261) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەر ئێروەیس (57) گەشتی هاتن و (57) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکش ئێرلاینس (81) گەشتی هاتن و (77) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای دوبەی (40) گەشتی هاتن و (38) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێر (39) گەشتی هاتن و (38) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای بەغداد (54) گەشتی هاتن و (55) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. - کۆمپانیای فڕۆکەوانی کۆنۆدۆر ئێر (15) گەشتی هاتن و (15) گەشتی رۆشتنی تۆمار کردووە. بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە چارەکی یەکەمی (2023) بڕوانە خشتەکانی (3 و 4). خشتەکانی ژمارە (3 و 4) سێیەم؛ گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە چارەکی یەکەمی (2024) بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەپێی ئەو داتایانەی لە بەشەکانی (یەکەم و دووەم) رونمان کردەوە، لە چارەکی یەکەمی (2024)، (487) گەشتی هاتن و (485) گەشتی رۆشتن لە لەلایەن (6) کۆمپانیای فرۆکەوانییەوە ئەنجامدراوە. ئەمە لە کاتێکدایە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، (588) گەشتی (هاتن) و (582) گەشتی (رۆشتن) لە لایەن (8) کۆمپانیای فڕۆکەوانییەوە ئەنجام دراوە. بەو مانایەی لە کاتی گەمارۆکانی تورکیا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (198) و بە رێژەی (17%) گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کەمی کردووە، کە (101) گەشتی (هاتن) و (97) گەشتی (رۆشتن) بووە. بۆ وردەکاری بۆ وردەکاری گەشتەکانی (هاتن و رۆشتن) لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێی کۆمپانیا و لە (1/1/2024 – 31/3/2024) بەراورد بە (1/1/2023 – 31/3/2023) بڕوانە (خشتە (5) و چارتەکانی (1 و 2 و 3).
مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) لە کۆتاییەکانی چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەکەمدا، کۆمەڵگای ئێمە، بە کۆمەڵێک دیواری قەبە و ئەستور گرێدراوە، کە ھەرە بەھێزەکانیان دوو دیوارن: دیواری سیاسیەت و دیواری دین. ئەم دوو دیوارە فشار و گەمارۆیەکی قورس و ھەمەلایەنیان خستۆتە سەر کۆمەڵگاکە و دەرگاکانی گۆڕانکاریی و تازەبوونەیان بەڕووی کۆمەڵگاکەدا داخستوە. بۆشیانبکرێت ناھێڵن ھیچ گۆڕانکاریی و تازەبوونەوەیەکی مانادار و پێویست، لەناویدا دروستببێت، گەر مۆڵەت لەو چاوساغە سیاسیی و دینییانە وەرنەگرن. ئەو چاوساغانەی کە کایەی سیاسەت و کایەی دینیان کۆنترۆڵ و دیسپلین، کردوە. دیوارە دینییەکە، کە بەرەو ئەوە دەچێت ببێت بە دیوارێکی تەواو سەلەفیی، خەریکی ئەوەیە کۆی مۆڵەت و رەوایەتی ھەر ھەوڵێک بۆ گۆڕانکاریی و تازەبوونەوە بباتەوە ناو ئەمر و نەھییەکانی دین، بە تایبەتی ناو ئەو کەلەپورە دینییە سەلەفییە کە لە سی ساڵی ڕابردوودا بۆ سەر زمانی کوردیی وەرگێڕدراوە و بڵاوکراوەتەوە و چەندان دەزگاش بۆ پەرەپێدانی چالاکانە کاردەکەن. کە لەپورێک کۆمەڵێک بکەری دینیی بەڕێوەیدەبەن، کە زۆرجار خۆیشیان، ناکۆک و دژبەیەک و توڕە و جنێوفرۆشن. ھەرچی دیوارە سیاسییەکەیە، لە راستیدا ئەمەیان دیوار نییە و شورایە. شورایەکی گەورەیە هەموو کۆمەڵگاکەی، بە دینیی و نادینیی و خوێندەوار و نەخوێندەوارەوە، گەمارۆداوە و دەستی لەناو ورد و درشتی ژیانی رۆژانەی ملیۆنەھا مرۆڤدایە. ئەم دیوارە سیاسیەش لەسەر کۆمەڵێک خێزان و بنەماڵەی سیاسیی تاپۆکراوە و ویستی ئەوان بەرز و نزمی دەکاتەوە. کۆمەڵێک خێزان و بنەماڵەی سیاسیی کە کاری ھەرەسەرەکیی و بنەرەتییان، سەرقاڵبوون و کارکردنە بۆ بەئەبەدیکردنی تاپۆکردنی ئەم دیوارە لەدەستی خۆیاندا. ھەردوو دیوارەکە لە هەوڵێکی رۆژانەدان بۆ دەسکاریکردنی زمان و زەوق و خواست و بیرکردنەوە و هەلّوێستی بەشێکی گەورەی کۆمەڵگاکە. دەیانەوێت دەستنیشانی ئەوەبکەن ئەم کۆمەڵگایە چۆن بیربکاتەوە و چۆن بجوڵێت و چۆن بدوێت و لەناو کام سیستمی حەڵاڵ و حەرامی دینیی و کام سیستمی سیاسەتی ھەقیقەتدا، بژیی و بمرێت. ھەردوو دیوارەکە پێگەی خۆیان لەسەر جۆری تایبەت لە موقەدەسبوون بونیادناوە، ئەمیان موقەدەسێکی دینیی کە بەناوی نوێنەرایەتی خوداوە قسەدەکات. ئەویتریان موقەدەسێکی سیاسیی کە بەناوی نوێنەرایەتی گەل و نەتەوە و نیشتیمانەوە، دەدوێت و خۆی نمایشدەکات. ئەوەی لە ھەردووکیاندا غائیبە ئەو عەقڵیەتەیە کە لەو دیو موقەدەسەوە دەدوێت و پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت داخۆ دەتوانێت بەناوی خودا یان نەتەوە و نیشتیمانەوە، چ خزمەت و دەستکەوتێکی مێژوویی گرنگ بۆ کۆمەڵگاکە دەستەبەربکەن . واتە مامەڵەکردنی خودا و نیشتیمان وەک دوو ھێز بۆ ئازادیی و ماف و بەختەوەریی زیاتر، نەک بۆ دروستکردنی دیوار لەبەردەم ھەریەکێک لەو شتانەدا. ئەو وێنەیەی ئەم بکەرە دینیانە لەسەر دین ھەیانە، وێنەی دینە لە دونیایەکی کۆن و تێپەریودا. وێنەیەکە ئیبن حەنبەل و ئیبن تەیمیە و ئیبن جەوزی و شافیعی و بوخاری و ئەوانیتری وەک ئەوان، کێشاویانە. کە بەسەریەکەوە لە دونیای ئەمرۆدا وەک زینداندێک کاردەکەن. زیندانێک کە بکەرە دینییەکان ھەم خۆیان و ھەمو ئەو کەسانەی قسەیان بۆدەکەن، تیایدا بەنددەکەن. تێگەیشتنی زیندانیانە بۆ دین، تێگەیشتنێک کە ئازادیی و ئیرادە و بیرکردنەوە لە مرۆڤ دەسێنێتەوە، تێگەیشتنی بەر لەدایکبوونی دونیای مۆدێرنە. ئەو وێنەیەش کە بکەرە سیاسییەکان بۆ سیاسەت و لە ڕێگای سیاسەتەوە بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگای دروستدەکەن، بە ھەمانشێوە، وێنەیەکە سەر بە دونیای بەر لە دونیای ئەمڕۆ. بکەرە سیاسییەکان، بە تایبەتی بکەرە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان، سیاسەت وەک چالاکی بەرگریکردن لە خۆیان وەک دەسەڵاتدارێکی ئەبەدیی و مامەڵەکردنی کۆمەڵگاش وەک رەعیەتێکی بێئیرادە و بێڕا، دەبینن و مامەڵەدەکەن. ھەم دیدگا دینییەکە و ھەم دیدگا سیاسییەکە دوو دیدگای بەر لە مۆدێرنەن، بەڵام کێشە سەرەکییەکە لەوەدایە ھەر دوو دیدگاکە لەناو کۆمەڵگایەکی ھاوچەرخ و لەناو سەرجەمی رەگەزە سەرەکییەکانی مۆدێرنە خۆیدا، ئامادەن. ئیتر ھەر لە بوونی حیزبی سیاسیی و دەزگای پۆلیس و ئاسایش و سوپا و میدیا و ئابورییەکی مۆدێرنەوە بیگرە، بۆ ئامادەگیی میکرۆفۆن و کامیێرای تۆمارکردن و تۆری گەورەی ناو دونیای دیگیتالی، کە بەسەر یەکەوە دەتوانن دەنگ و رەنگ و سەدای ھەر مرۆڤێک بە ھەموو دونیادا بڵاوبکەنەوە. ئەمە جگە لە بوونی زیاد لە کەرت و بەشێکی کۆمەڵایەتیی ناو کۆمەڵگاکە کە نە ئەو تێگەیشتنەی بۆ دین و نە ئەو وێناکردنەی بۆ سیاسەت قبووڵە. بەڵام ئەم دۆخە چۆن چارەسەر دەکرێت؟ چۆن دەکرێت ئینتیما بۆ سەردەمەکە و بۆ ئەو زەمەنە جیهانییەی مرۆڤایەتی تیایدا سەرقاڵی داهێنان و تازەکردنەوە و گەشەدانە بە ژیان، بەرجەستەبکرێت؟ بەر لە ھەمووشتێک ئەم جۆرە ئینتیمایە پێویستی بە کرانەوەیەکی تەواو هەیە بەسەر کۆی ئەو پێشکەوتن و داهێنان و تازەکردنەوانەدا کە بوون بە بەشێک لە مێژووی مرۆڤایەتی وەک گشتێک لە دونیای ئەمڕۆدا، ئەو پێشکەوتن و داهێنان و تازەکردنەوانەی ژیانی مرۆڤیان لەسەر ئەم هەسارەیە باشتر و ئاسانتر و ئینسانی‌تر و پێشکەوتوتر، کردوە و دەکەن. بە بۆچونی من ھەنگاوی ھەرەسەرەکیی و ھەرەبنەرەتیی لە ھەر گۆڕانکارییەکی بەسەمەردا، بە ڕوخاندنی دیوارە سیاسییەکە، دەستپێدەکات. واتە بە دروستکردن و جێگیرکردنی مۆدێلێک لە حوکمڕانیی دەستپێدەکات کە سەر بەم سەردەمە بێت. مرۆڤەکان وەک ھاوڵاتی خاوەن ماف و خاوەن ڕێز کۆمەڵگاکەش وەک دەرەنجامی گرێبەستێکی ئازادی مرۆڤەکان، ببینێت و مامەڵەبکات. یەکێک لە کێشە گەورەکانی دونیای ئێمە لەوەدایە کە بەبێ بوونی دەوڵەت، یان حوکمڕانییەکی مۆدێرن، ناتوانین بیر لە بوونی کۆمەڵگایەکی مۆدێرن بکەینەوە. هاوکێشەکە هەر لە بنەرەتەوە بەم جۆرەیە: ”دەوڵەت و حوکمرانییەکی مۆدێرن کۆمەڵگایەکی مۆدێرن دروستدەکەن“، یان ”دەوڵەت و حوکمڕانییەکی تەقلیدیی و گەندەڵ و نابەرپرس، ڕێ لە هەر تازەبوونەوە و گۆڕانکاییەکی سودبەخش دەگرن“. لەم خاڵەدا من هیگڵییەکی تەواوم کە پێموایە ھێز و توانای دەوڵەت دەکەوێتە پێش ھێز و توانای کۆمەڵگاوە. لە ئاستە کردەییەکەیدا بۆئەوەی کۆمەڵگایەکی تازە و پێگەیشتوت هەبێت پێویستە دەزگای تازە و پێگەیشتوت هەبێت. هەموو تازەبوونەوەیەک بەبێ ئامرازیی تازەبوونەوەی گونجاو، نە ڕووئەدات و نە جێبەجێدەبێت. ئامرازی تازەبوونەوەش لە دونیای ئەمڕۆدا دەزگایە، دەزگای مۆدێرن و چالاک و یاسایی کە سێ بەها هەرە گرنگ و سەرەکییەکەی ناو دونیای مۆدێرن ئاراستەی بکات، واتە بەھاکانی ئازادیی و دادپەروەریی و پێشکەوتن. لای ئێمە یەکێک لە کارە هەرەسەرەکیی و بنەرتییەکانی دەسەڵاتی سیاسیی و دەسەڵاتی دینیی، بووە بە ڕێگری‌کردن و پەکخستنی دروستبوونی دەزگا لەسەر بنەمای بەھاکانی ئازادیی و دادپەروەریی و پێشکەوتن. واتە بووە بە رێگرتن لە گۆڕینی مرۆڤی ئێمە لە ڕەعیەت و دیندارێکی ترسا‌و و تۆقێنراوەوە، بۆ ھاوڵاتییەکی ئازادیی خاوەن ماف و خاوەن ئیرادە و خاوەن خەونی گۆڕانکاریی. بەشی ھەرەزۆری دەزگاکانی دونیای ئێمە گۆڕاون بۆ دەزگای ئازاردان و شکاندن و ترسناندنی مرۆڤ و سنووردارکردنی ماف و خەون و چاوەڕوانییەکانی. بێگومان بەرامبەر بەم دوو دیوارە گەورەیە، دیواری سیاسەت و دیواری دین، بەرگرییەکی رۆژانەیش لای زیاد لە بەشێکی کۆمەڵگاکە لە ئاردایە، بەرگرییەک وایکردوە چەندان کەرتی کۆمەڵایەتیی نە تەسلیمی هێزە دینییەکان و نە تەسلیمی هێزە سیاسییەکان، ببن. مێژووی ڕاستەقینەی کۆمەڵگای ئێمەش، مێژوویەکە ئەو بەشانەی کۆمەڵگاکە دروستیدەکەن کە تەسلیمی ئەم دوو دیوارە نابن و لەناو ئەو تاریکییە گەورەیەدا ھەندێک ئاسۆی دوور دەبینن و دروستدەکەن
(دره‌و): تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌می هێڵی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- موسڵ- توركیا سه‌ركه‌وتوو بوو، هێڵه‌كه له‌سه‌ره‌تای مانگه‌وه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌م بۆرییه چاره‌نوسی بۆری نه‌وتی كوردستان ده‌خاته تونێلێكی نادیاره‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به (دره‌و)ی رایگه‌یاند، تیمه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌مڕۆ جارێكی تر هێڵی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- جه‌یهان تێست كردووه‌و له سه‌ره‌تای مانگی پێنجه‌وه هێڵه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت. سه‌رچاوه‌كه وتی: ئه‌مه دووه‌م تاقیكردنه‌وه بووه بۆ زانینی سه‌لامه‌تی بۆرییه‌كه، له كه‌ركوكه‌وه تا زاخۆ نه‌وت به بۆرییه‌كه‌دا ره‌وانه كراوه‌و هێڵه‌كه كێشه‌ی تێدا نییه. به كه‌وتنه‌وه گه‌ڕی ئه‌م هێڵه، چیتر نه‌وتی كه‌ركوك پێویستی به‌وه نامێنێت له‌رێگه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه تا سنوری توركیا بگوازرێته‌وه‌و له‌وێوه بچێته سه‌ر هێڵی بۆری نه‌وتی عێراق- توركیا تاوه‌كو به‌نده‌ری جه‌یهان، به‌پێی به‌دواداچونێكی پێشتری (دره‌و)، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش له‌رێگه‌ی كه‌ركوكه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی له‌م جۆره هه‌بێت، بۆری نه‌وتی كوردستان كۆتایی پێ دێت كه رێژه‌ی 60%ی بۆرییه‌كه پشكی كۆمپانیای (رۆسنه‌فتی) روسی و 40%ی پشكی كۆمپانیای (كار)ه. له‌باره‌ی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهانه‌وه بۆری نەوتی (كەركوك - موسڵ - توركیا ) دوو بۆریە، بۆری یەكەم (40) ئینجەو بۆری دووەم (46) ئینجە، بەرهەدووكیان توانای رەوانەكردنی (ملیۆنێك و 600) هەزار بەرمیل نەوتیان هەیە. ئەو بۆریە لەناو كێلگەی نەوتی كەركوك (K1)ەوە دەردەچێت، لە (تەلوەرد)ەوە بۆ ناحیەی ریازی سەربە حەویجەو لەوێشەوە بۆ بێجی، پاشان بۆ فەتحە لە موسڵ تا وێستگەی (MS) لە رۆژئاوای زاخۆ، لەوێ فەرمانبەری كۆمپانیای نەوتی باكور هه‌یه‌و رۆژانە دووجار پێوانەی نەوتی رەوانەكراو دەكەن. بۆری كه‌ركوك- موسڵ- توركیا لە سەردەمی حوكمی پاشایەتیەوە، كاربەدەستانی حكومەتی عێراق هەوڵدەدەن جگە لە هێڵی سوریا، ڕێڕەوێكی تر بۆ فرۆشتنی نەوتی كەركوك بدۆزنەوە، بەڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا هۆكارە سیاسییەكان ڕێگرده‌بن لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، تا ئەو كاتەی بەعسییەكان دەسەڵات ده‌گرتە دەست. به‌عسییه‌كان سەرەتا لە ساڵی 1972 نەوتی كەركوك لە دەست ئینگلیزەكان دەرهێنن و خۆماڵیی ده‌كه‌ن، دواتر لە 26/12/1974دا رێككەوتنامەی دامەزراندنی هێڵی عێراق – توركیا لەنێوان هەردوو حكومەتدا ئیمزاكرا، لە 7ی نیسانی 1975 دەستكرا بە كاركردن لەم هێڵە لەلایەن كۆمپانیای (مانسمان)ی ئەڵمانییەوە، پرۆژەكە بریتی بوو لەراكێشانی لولەیەكی 40 ئینجی بەتوانای 750 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا، ئەمە جگە لەدانانی چەند ویستگەیەكی پاڵنان لەهەردوو بەری عێراق و توركیا، لەگەڵ دانانی ویستگەیەكی (ژماردن) لە نزیك زاخۆ، درێژی هێڵەكە 985.3 كم لە ویستگەی IT1 كە دەكەوێتە دووری 26كم لە رۆژئاوای كەركوكەوە دەست پێ دەكات، ماوەی 345كم پرۆژەكە دەكەوێتە ناو خاكی عێراقەوە واتە لە كەركوكەوە تا زاخۆ، 640.3 كیلۆمەتریشی دەكەوێتە خاكی توركیاوە، هێڵەكە بە تەریبی لەگەڵ هێڵی عێراقی سوری دەروات لە رووباری دجلەو زێی خاپوور دەپەڕێتەوە دەچێتە خاكی توركیاوە. لە كانونی دووەمی 1977 (محێدین مه‌عروف) جێگری سەرۆك كۆماری ئەوكاتی عێراق، پرۆژەی بۆری نەوتی عێراق توركیای كردەوە، لەكاتی كردنەوەكە دا ئاهەنگێكی گەورە سازكرا كە سلێمان دیمریل سەرۆك وەزیرانی ئەوسای توركیا‌و ژمارەیەك وەزیری تری لەگەڵدا بوو. لە ساڵی 1986 هێڵەكە فراوانییەكی تری بەخۆوە بنیوه‌و لولەیەكی تری 46 ئینجی بۆ راكێشراوه، كە توانای هەناردنی هەردوو لولەكە گەیشتە 1.600.000 بەرمیل لە رۆژێكدا. لەبەری عێراقه‌وه هێڵەكە سێ ویستگەی پاڵنان هەیە، لەبەری توركیاش سێ ویستگەی پاڵنانی سەرەكی هەیە ps3 جەزیره- ps4 ماردین- ps-5 (غازی عەنتەب)، دواجار دەگاتە بەندەری (جەیهان)ی توركی لە ناوچەی (ئەدەنە). ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو سەردەمی زێرینی ئەم هێڵە بوو، لە توانایدا بوو (ملیۆنێك و 600 هه‌زار) بەرمیل لە رۆژێكدا هەناردە بكات. عێراق بەرانبەر هەر بەرمیلێك نەوتی هەناردەكراو بڕێك پارە باجی بە توركیا دەدات، لە سەرەتادا ڕێككەوتن بە (42) سەنت بەرانبەر هەر بەرمیلێك ئەگەر بڕی هەناردەكردن لە سەرووی (1,5) ملیۆن بەرمیل بێت، (75) سەنت ئەگەر بڕی هەناردەكردن لەخوار (750) هەزار بەرمیلەوە بێت. لە دوای ساڵی 2003 ئەم رێكەوتنە دەستكاری كرا‌و بەم چەشنەی لێهاتووه: (70) سەنت ئەگەر بڕی هەناردەكراو لە 400 هەزار بەرمیل زیاتر بێت، (112) سەنت ئەگەر بڕەكە لە 200 هەزار كەمتر بێت. له 25ی ئازاری 2023وه توركیا به‌هۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریسه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی راگرت، له‌وكاته‌وه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق چه‌ند هه‌وڵێكی داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌ستپێبكاته‌وه به‌بێ پشتبه‌ستن به بۆری نه‌وتی هه‌رێم، هه‌وڵی یه‌كه‌م بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هێڵی بانیاس بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و زیانه گه‌وره‌ی به‌ر هێڵه‌كه كه‌وتووه له‌ناو خاكی عێراق و سوریا، هه‌وڵه‌كه شكستی هێنا، دواجار وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق په‌نای برد بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هێڵی بۆری كه‌ركوك- جه‌یهان.
د.شوان كریم - ستۆكهۆڵم، سوید بەپێی ئامارێكی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لەسەر ئاستی جیهاندا بڕێكی زۆر برنج هاوردە دەكات، هەر تاكێكی عێراق ساڵانە زیاتر لە 37 كیلۆ برنج دەخوات. ئامارەكان دەریدەخەن كە ساڵی رابردوودانیشتوانی عێراق لە زۆر برنج خواردندا لە پلەی شەشەمی جیهاندا بوون. خۆم لە نزیكەوە ئاگادارم كە لەم دواییانەدا زیاتر و زیاتر برنج (برنجی بەسمەتی) لە هیندستان و پاكستانەوە ڕەتدەكرایەوە هاوردە بكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لەنێویاندا فینلاند و سوید. ئەمەش بەهۆی بوونی ئاستی بەرزی قڕكەرەكان(pesticides) و ماددە كیمیاییە نایاساییەكان كە بە تایبەتمەندی ژەهراویكردنی دەمار و ئەگەری شێرپەنجەیی ناسراون، كە كاریگەرییان لەسەر سیستەمی دەماری ناوەندی و جگەر و گورچیلە هەیە. دەركەوتنی زیانەتەندروستیەكان ماوەیەك كاتی ئەوێت كە پەیوەستە بە ڕێژەی بەكارهێنانی ئەوبرنجە كە ئاستی زۆری مادە قڕكەران (pesticides) و ماددە كیمیاییە زیانبەخشەكان تێدایە. بەپێی سەرچاوەكان، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو بڕە برنجە ڕەتكراوەی ووڵاتانی ئەروپا، كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە بگاتە هەزاران تۆن، بەبێ كۆنترۆڵی ورد لە بازاڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بفرۆشرێت، بە كوردستان/عێراقیشەوە. هەرچەندە بەرهەمهێنەرانی برنج لە هیندستان و پاكستان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە هەموو برنجێك كە هەناردە دەكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕێكاری توندی بەرهەمهێنان پەیڕەو دەكات، لە هەڵبژاردنی زەوی و كوالیتی ئاوەوە تا شێوازی چاندن و پرۆسەی پاكەتكردن، بەڵام هێشتا قڕكەرەكان و ماددە كیمیاییەكان هەن كە لە سنوورە ڕێگەپێدراوەكان تێپەڕێنن بەپێی یاساكانی یەكێتی ئەوروپا ( ڕێسای EC 396/2005 بەها سنووردارەكان بۆ پاشماوەی قڕكەر لە خۆراكدا..) پرسیارەكە ئەوەیە كە ڕەنگە چەندها مادەی قڕكەر(pesticides) و مادەی كیمیایی لە برنجی بەرهەم هێنراودا هەبێت بە مەبەستی هەناردەكردن و بەم شێوەیە بگاتە ئەو بازاڕانەی كە ڕەنگە كۆنتڕۆڵكردنیان بەپێی پێویست نەبێت یان هەرنەبێت، وەك بازاڕەكانی عێراق/كوردستان..
درەو: ئەمڕۆ دامەزراوەی میدیایی درەو، سەنتەری بەیان بۆ لێكۆڵینەوەو پلاندانان گفتوگۆكرا لەسەر (پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد، شاییستە داواكراوەكان، بڕیارە یەكلاكەرەوەكان) گفتوگۆكە لەلایەن د. عەلی تاهیر حەمود بەرێوەبەری جێبەجێكاری سەنتەری بەیان بۆ لێكۆڵینەوەو پلاندانان د. مستەفا سەڕای بەرێوەبەری توێژینەوەكان لە سەنتەری بەیان بۆ لێكۆڵینەوەو پلاندانان لە گفتوگۆكەدا كرا لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و كاریگەریی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەوبارەیەوە.
(دره‌و): "سۆمۆ" گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كردووه بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ر له دوو رۆژ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌رله‌نوێ داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی راده‌ست بكات و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی به‌ستوه‌ته‌وه به‌چاره‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌ستانه‌وه، له‌پاڵ ئه‌مه‌دا وه‌زیری نه‌وتی فیدراڵ ئاشكرای ده‌كات سورن له‌سه‌ر هێنانی غازی كێڵگه‌ی كۆرمۆر. حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه هاوسه‌فه‌ری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانه له گه‌یشته‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، له‌چاوپێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (الحره)ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق (مه‌به‌ستی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه) بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، به‌بڕیارێكی توركی راگیراوه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، ئه‌و دادگایه سزای دارایی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆرییه‌كان و به‌نده‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنابوو كه دوور بوو له رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا. "به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگانه راوه‌ستا كه ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مریكی و نا ئه‌مریكییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن" وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیشه بۆ كاروباری وزه وای وت. حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ده‌ڵێ:" چه‌ندین دانوستانی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ برایان له هه‌رێمی كوردستان كراوه به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، سه‌ره‌تا لایه‌نی توركی ئاگاداریكردین زیان به‌ر بۆرییه‌كه كه‌وتووه به‌هۆی ئه‌و بومهرلهزهی كه هاوكات له‌گه‌ڵ راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت روویدا، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی به‌رده‌وام بوو، هه‌وڵماندا پشكنین بۆ بۆرییه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام برایانی توركیا ره‌تیانكرده‌وه، دوای چه‌ند مانگێك ره‌زامه‌ندییان نیشاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پشكنین بۆ شوێنی زیانه‌كه بكات، وه‌فده‌كه‌ی عێراق بۆیان ده‌ركه‌وت شوێنی زیانی بۆرییه‌كه دیار نییه، دوای سێ بۆ چوار مانگ برایانی توركیا ئاگاداریان كردین له‌وه‌ی بۆرییه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردن و لایه‌نی عێراقی ده‌توانێت نه‌وتی خاو له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده بكات". ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" لایه‌نی توركیمان ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی له‌لایه‌نی سێیه‌مه‌وه پشكنینمان بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له سه‌لامه‌تی بۆرییه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی پێوه‌ره جیهانییه‌كان بێت، به‌ڵام تائێستا بڕوانامه‌یه‌كی پشكنینمان بۆ بۆرییه‌كه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌و لایه‌نی توركیش داوای لێنه‌كردووین به‌شداربین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه‌دا". "ئێمه داوامان له برایان له هه‌رێمی كوردستان كردووه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌به‌رهێنان ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا بێت، كۆمپانیا بیانییه‌كان نه‌وت به‌رهه‌م بهێنن و راده‌ستی كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق سۆمۆ بكه‌ن و له به‌نده‌ری جه‌یهان سۆمۆ گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته بكات، ئه‌م بابه‌تانه له‌گه‌ڵ برایان له هه‌رێم رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی كه تائێستا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه بریتییه له خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم، ئه‌و خه‌رجییه‌ی كه به‌پێی گرێبه‌سته‌كان داوا ده‌كرێت و له‌لایه‌ن برایانی هه‌رێمه‌وه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه له ده‌وروبه‌ری 26 دۆلاردایه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له یاسای بودجه‌ی فیدراڵیدا ئه‌و خه‌رجییه‌ی دیاریكراوه 7 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك تێپه‌ڕ ناكات، بۆیه ده‌بێت رێككه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر میكانیزمی ئه‌ژماركردنی خه‌رجی، داوامان له برایانی هه‌رێم كردووه گرێبه‌سته‌كانمان بۆ بنێرێت بۆ دیراسه‌كردنی ئه‌و خه‌رجیانه‌و مه‌رجی گرێبه‌سته‌كان، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاسای عێراقیدا بگونجێنرێن، به‌ڵام تائێستا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌یان راده‌ست نه‌كردووین". سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له 25ی ئازاری 2023وه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێیوایه" راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ناكرێت وه‌كو زیان ئه‌ژمار بكرێت، چونكه وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ توانیویه‌تی له كێڵگه‌كانی باشور قه‌ره‌بووی ئه‌و بڕه نه‌وته بكاته‌وه كه له هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هات، كێڵگه‌كانی باشور گه‌وره‌ن و به‌وپه‌ڕی توانای خۆیان به‌رهه‌مهێنان ناكه‌ن، بۆیه به‌رهه‌مهێنان له‌و كێڵگانه زیادكراوه هه‌روه‌ها نه‌وتی هه‌نارده‌كراو زیادكراوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه عێراق له هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستیداوه". سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتی: ته‌نانه‌ت له‌لایه‌نی ئه‌مریكیشه‌وه ده‌ستوه‌ردان هه‌یه بۆ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، به‌ر له دوو رۆژ نامه‌یه‌كمان بۆ برایانی هه‌رێم نارد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌مان بۆ بنێرن بۆ دانیشتن به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی میكانیزمی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ئه‌ژماركردنی خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت. به‌پێی قسه‌ی وه‌زیر، كۆمپانیای به‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراق ته‌نانه‌ت بۆ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم گرێبه‌ستی كردووه‌و گرێبه‌سته‌كان ماوه‌یان ته‌واو بووه، چونكه بۆ شه‌ش مانگ بوون، بۆیه گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان نوێكراونه‌ته‌وه‌و ئه‌وان ئاماده‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه. سه‌باره‌ت به پشتبه‌ستن به غازی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ده‌ڵێ: ئه‌و غازه‌ی كه له هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێنرێت له كێڵگه‌ی نه‌وتی (كۆرمۆر)ه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كاركه‌ر له‌و كێڵگه‌یه كراوه كه كۆمپانیای (كریسێنت)ه بۆ هێنانی (100 ملیۆن) پێ سێجا غاز، به‌ڵام ناكۆكی هه‌یه له‌نێوان كۆمپانیاكه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌سه‌ر راده‌ستكردنی ئه‌و بڕه له غاز، خاڵه‌كانی به‌ستنه‌وه‌ی بۆری جێبه‌جێ كراوه‌و ته‌نیا چاوه‌ڕێی هێنانی ئه‌و غازهین، ته‌نانه‌ت رێككه‌وتن له‌سه‌ر تێچووی غازه‌كه‌ش كراوه، تێچووه‌كه‌ی به‌رێژه‌ی 30% كه‌متره له غازی ئێران. راكێشانی غازی كێڵگه‌ی كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای كه‌ركوك، ناكۆكی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیی لێكهوتهوه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم بێ ئاگایی خۆی له گرێبه‌ستێكی له‌وشێوه‌یه راگه‌یاند، یه‌كێتیشی نیشتمانیش كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر كێڵگه‌كه‌دا هه‌یه ره‌تیكرده‌وه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌و جۆره له‌گه‌ڵ عێراق كردبێت.