سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

پڕۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 حوزەیران 2025

پڕۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
نەوزادی موهەندیس
   دوای ڕاگرتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 25/3/2023 لە ئەنجامی بڕیارێكی دادگای بازرگانی پاریس لە فەڕەنسا بە بەرژەوەندی عێراق،ئیدی ئەم مەسەلەیە بۆتە مەسەلەیەكی جێگە ناكۆك و درێژخایەن و ئاڵۆز و جێگەی مشتومڕێكی بێزەنتی كە ماوەی 2 ساڵ زیاترە بە ئاشكرا و نهێنی دانوسانی لەسەر دەكرێت و هێشتاش ئەنجامێكی ڕوون و دڵخۆشكەرەی نەبوە.
   ئەم پڕۆسەیە و هەناردەكردنەوەی چەندە مەسەلەیەكی ئابوری و یاساییە ئەوەندەش بۆتە مەسەلەیەكی سیاسی لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد و ئەمەش لە ئەنجامی بێ‌ متمانەییەكی گەورەوە دروستبوە لە نێوان هەردوولادا.بەهۆی ڕێكنەكەوتن یان پابەندنەبوون بە دەستوور و ڕێكەوتنە دووقۆڵیەكانی نێوانیانەوە و ئیدی هەردوولا وەك كارتی فشار دژ بەیەكتری بەكاریدێنن.
   ئاشكرایە كە لەم پڕۆسەیەدا 4 لایەنی سەرەكی بەشدارن و پێویستە هەموانیان ڕێكبكەون لەسەر وردەكاری هەر پڕۆسەیەك كە لەو مەسەلەیەدا بێتەگۆڕێ‌ و هەریەكەیان ڕۆڵ و كاریگەری خۆی هەیە و هەركات لایەنێكیان بوە ڕێگر و مەرجی پێشوەختەی دانا ئەوا تەواوی پڕۆسەكە ڕادەوەستێت و پەكی دەخرێت ،هەروەكو لەماوەی ئەو 2 ساڵەی ڕابووردودا ڕوویداوە.
•    عێراق ،وەكو وڵاتی خاوەن سیادە و سەروەری و بەپێی دەستور خاوەنی ئەو كێڵگە و بیرە نەوتانەیە كە لەسەر تاسەری وڵاتدا بونیان هەیە و لەبەرهەمهێنان و كاردان و ئەوانەشی كە نەكەوتونەتە كار و دۆزینەوە و بەرهەمهێنان,هەربۆیە لایەنی سەرەكی و یەكەمە و خاوەن بڕیاری یاسایی و دەستوریە لەو بابەتەدا.
•    هەرێمی كوردستانیش، بەو پێیەی كێڵگە نەوتیەكان دەكەوێتە سنوری جوگرافیاكەیەوە،خاوەنی كێڵگە نەوتیەكانە و بەپێی دەستوریش مافی هاوبەشی ئیدارەدانیانی هەیە لەگەڵ عێراقدا ولە ڕابووردوشدا لایەنی سەرەكی واژۆكردنی گرێبەستە نەوتیەكان بوە لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكاندا و بەرپرسیارێتی یاسایی و دەستوری لە ئەستۆدایە و لایەنی دووەمی كاریگەرە لە مەسەلەكەدا.
•    كۆمپانیا نەوتیە بیانیەكان،وەك لایەنی سێهەم و بەرهەمهێنەری نەوتەكە،كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ڕاگرتن  یان دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتەكە و تا ئێستا هەر ئەم كۆمپانیایانە كە خۆیان ڕێكخستوە لە گروپی پیشەسازی نەوتی كوردستان((ئەپیگور))دا ترس و بێ متمانەییەكی گەورەیان لاگەڵاڵە بوە بۆ ئایندەی كار و شایستە داراییەكانیان.
•    دەوڵەتی توركیا،وەك لایەنی چوارەمی پڕۆسەكە تائێستا نەبۆتە ڕێگرێكی گەورە لەبەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمدا و هەمووپابەندیە یاسایی و تەكنیكیەكانی لە دیوی توركیاوە ئەنجامداوە و چاوەڕوانی ڕێكەوتنی سێ‌ لایەنی یەكەمی عێراق و هەرێم و كۆمپانیا نەوتیەكان دەكات.
   ئەوەی لە ئێستادا و دوای زیاتر لە 2 ساڵ چاوەڕوانیكردن بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەكە بۆتە خاڵی لێكتێگەیشتن و وەك دەرچە و كرانەوەیەك لە پڕۆسەكەدا هاتۆتە پێش ،دوای ئەوەی كە مەترسی درێژەدان یان هەڵایسانەوەی لە ئایندەدا جەنگی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دروستبوە بۆ ئایندەی هەناردەكردنی نەوتی عێراقی لەڕێگەی كەنداوی عەرەبیەوە و بە ئەگەری داخستنی تەنگەی هوروموز لەلایەن ئێرانەوە،ئەوا عێراق تاكە دەروازەی سەرەكی هەناردەكردنی نەوتەكەی لەدەستدەدات و بەوەش كاریگەری گەورەی نەرێنی دروست دەبێت لەسەر بەبازاڕكردن و فرۆشتنی نەوتەكەی و لەدەستدانی 90% داهاتی هەموو عێراق و بەوەش عێراق ڕووبەڕووی تەنگژەیەكی ئابوری و دارایی توند دەبێتەوە و كاریگەریە خراپەكانی دەكاتە سەر مووچە و قوت و ژیان و ئاوەدانی لە عێراقدا بەهەرێمی كوردستانیشەوە.
   بۆیە لە ئێستادا و سەردانیكردنی وەفدی هەردوولا بۆ هەولێر و بەغداد (( خۆ ویستانە بێت یان لە ژێر گوشار و فشاری دەرەكیدا بێت)) بۆ دانوسانكردنی شێلگیرانە و دانانی سنورێكی یاساییانە و گەیشتن بە ڕێكەوتن و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوو بابەتی سەرەكی دانوسانەكان بوون ،بەو پێیەش بێت چ عێراق و چ هەرێم لەم ئانوساتەدا پێویستیەكی گەورەیان بەداهات و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەكە هەیە و دوای ئەوانیش كۆمپانیا نەوتیەكانیش تامەزرۆی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەكەن.
   ئەوەی كە جێگەی ناكۆكی و مشتومڕە لە پڕۆسەكەدا لە ئێستادا نە عێراق و نە هەرێمە ،بەڵكو كۆمپانیا نەوتیەكانن،ئەوانیش تەنها بێ‌ متمانەیی و ترس و دڵەڕاوكێیان لە هەڵوێست و بڕیارەكانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕیكردنی نەوتی عێراقیە و دەترسن لە:
•    وەزارەتی نەوتی عێراقی پابەند نەبێت بە پێدان و خەرجكردنی شایستە داراییەكانیان لەكات و ساتی خۆیدا و دواخستیان بێت.
•    ئەنجامنەدانی ڕێكەوتنێكی نوسراوە لە نێوانیاندا بۆ دیاریكردنی ئەرك و مافەكانی هەردوولایان.
بەم شێوەیە،تەنها بێ متمانییە كە وایكردوە  دانوسانەكان بە هێواشی بچنە پێشەوە،هەربۆیە گەر هەرێم و بەغداد گرەنتی زیاتر و كۆنكرێتی بدەنە كۆمپانیا نەوتیەكان و ئەو ترس و دڵەڕاوكێیەیان بڕەوێننەوە، ئیدی بەپێی ئەو هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2025 لەسەر نرخی یەك بەرمیل نەوت و دیاریكردنی بە 16 دۆلار و هەنگاوەكانی دواتریش,هیچ بەربەستێك نەماوە لەبەردەم هەناردەكردنەوەی پڕۆسەكەدا و تەنانەت كۆمپانیاكان وەك ڕاگەیەنراوە لایەنی توركیاشیان ئاگاداركردۆتەوە بۆ ئامادەسازی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتەكە لە ڕێگەی بەندەری جیهانی توركیەوە.
   هەربۆیە دوای 2ساڵ و 3مانگ ڕەنگە ئەمە باشترین هەل و قۆناغ بێت بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی هەناردەكردنەوەوی نەوتی هەرێم بەبڕی 300-400هەزار بەرمیلی ڕۆژانە  كە گەر بەنرخی بازاڕی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بفرۆشرێت لە ئێستادا كە  هەر بەرمیلێك نەوت بە 65 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەدەكرێت،ئەوا داهاتی مانگانەی دەگاتە 585 ملیۆن دۆلار- 780 ملیۆن دۆلار كە دەبێتە سەرچاوەی داهاتێكی باش بۆ خەزێنەی دەوڵەتی عێراق و بۆ نەمان و كۆتایپێهاتنی كێشەی مووچەی هەرێمی كوردستان و و بەهێزبوونی هەڵوێست و گوتاری هەرێم لە بەرامبەر بەغداد و تێپەڕاندنی قۆناغی ترس و دڵەڕاوكێ و بێ متمانەیی لەنێوان هەموو لایەنەكاندا.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 14 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)