عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا شه‌راكه‌ت و تاكڕه‌وی له فه‌رمانڕه‌واییدا، دووانه‌یه‌كی دژ به‌یه‌ك و پێچه‌وانه‌ن. ده‌بێ كۆمه‌كی به‌رپرسانی هه‌رێم بكه‌ین كه خۆیان نه‌خه‌نه داوی دووانه‌یه‌كی وه‌هاوه، یان به سیاسه‌تی، عه‌ره‌ب وته‌نی(الكیل بالمكیالین) هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرن!. به‌ڵێ هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه، ئه‌گه‌رچی كورد، به به‌راورد، به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له عێراق و هه‌ردوو پێكهاته‌ی شیعه‌و سوننه، كه‌مینه‌یه، ئه‌گه‌رچی له په‌رله‌مانیشدا به رێژه بێت ناگاته 19%ی كورسییه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام به‌رده‌وام داوای وابووه كه ده‌بێ، وه‌ك دووه‌م نه‌ته‌وه، ره‌چاو بكرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما سیاسییه‌ش له فه‌رمانڕه‌واییدا هاوبه‌ش بێت. واته، خۆمان، وه‌ك كورد، ده‌زانین كه ئه‌و شه‌راكه‌ته‌ی له به‌غدای داوای ده‌كه‌ین بنه‌مای یاسایی و دیموكراتیی نییه، به‌ڵكو بنه‌ماكه‌ی ته‌نها سیاسییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداگری ده‌كه‌ین، له‌مه‌شدا كارێكی خراپمان نه‌كردووه، ئه‌مه، هیچ نه‌بێ، گره‌نتی ئه‌وه ده‌كات كه به‌ناوی زۆرینه‌وه، سته‌م له كورد نه‌كرێت. ئه‌وه‌ی كه خراپه، ئه‌وه‌یه كه، ئێمه له به‌غدا داوای شه‌راكه‌ت بكه‌ین له كاتێكدا كه كه‌مینه‌ین، به‌ڵام له هه‌رێمدا ئه‌م پره‌نسیپه به ناوی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه‌وه پێشێل بكه‌ین و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه كوردییه‌كاندا ره‌ت بكه‌ینه‌وه!. لێره‌شدا مه‌به‌ستمان روون و راشكاوه. پارتی دیموكرات، ئیمزای رێككه‌وتنامه‌ی شه‌راكه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا كردووه، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و باڵاده‌ستیی خۆیه‌وه له ناو حكومه‌تدا، ئه‌م شه‌راكه‌ته ره‌چاو ناكات!. هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه كه وا ته‌قدیر بكرێ، ئه‌و زۆرینه‌یه، مافی ئه‌وه‌ت پێده‌دا رێككهوتنامهكان پشتگوێ بخه‌یت و به ئاره‌زوو هه‌ڵوێست وه‌ربگریت و لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ریش بێده‌نگ و ملكه‌چ!. لهدواههڵبژاردنی(2018)ی هه‌رێمدا، پارتی دیموكرات ته‌نها له دهۆك و هه‌ولێردا براوه بوو، له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌ك وه‌ك ركابه‌ره‌كانی له هه‌ولێر و دهۆك نه‌بوه هێزی دووه‌م و سێیه‌م، به‌ڵكو دوای دروستبوونی نه‌وه‌ی نوێ، هێزی چواره‌م و پێنجه‌میشی پێك نه‌هێنا!، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵده‌دات كه، به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانه‌وه، هه‌م هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ركابه‌ره‌كه‌یدا بسه‌پێنێ و هێزی ركابه‌ریان تێدا بێ ده‌سه‌ڵات بكا، هه‌م به ناوی زۆرینه‌شه‌وه، شهراكهتهكهی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا‌و رێككه‌وتنه‌كانی، له‌كاری په‌رله‌مانی و حكومه‌تیشدا، پشتگوێ بخات!. ئاماژه‌كانی پشت ئه‌م هه‌ڵوێسته مه‌ترسیدارانه، چین؟: - یه‌كه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌ت له‌ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانداو بێدهسهڵاتكردنی ته‌واوه‌تی جێگره‌كه‌ی ته‌نانه‌ت له‌وه‌ی كه وه‌ك رابردوو له‌سنوری نفوزی حزبه‌كه‌شیدا(سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه) ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت كه تیایاندا یه‌كێتی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه!. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره، دوای 27 ساڵ، شتی وا رووبدات!. دووه‌م: دانانی كۆمه‌ڵێك یاریده‌ده‌ر بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كه زۆربه‌یان به ئینتیما سه‌ربه پارتی دیموكراتن، ئه‌وه‌ش له‌و بوارانه‌دا كه وه‌زاره‌تی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و پێویستییان به‌وه نییه یاریده‌ده‌ریان بۆ دابنرێت!. سێیه‌م: رێگری زۆرێك له بریكاره وه‌زیره‌كانی پارتی دیموكرات له‌كاری وهزیرهكانیاندا كه سه‌ربه یه‌كێتی و گۆڕاندا بن(له‌م باره‌یه‌وه، به‌ڵگه هه‌یه كه بریكاری وه‌زیری ئه‌وتۆ هه‌یه ته‌نانه‌ت بڕیاری جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیشی راگرتووه!). چواره‌م: هه‌ڕه‌شه‌ی ئیستفزازییانه‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكرات بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ر بڕیار‌و یاسایه‌ك به لۆژیكی زۆرینه به‌بێ حسابكردن بۆ تێزی هێزه سیاسییه‌كانی تر. پێنج: ره‌چاونه‌كردنی سیاسه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان و هێزه ئیسلامییه‌كان له حكومه‌تدا سه‌باره‌ت به ئاشكراكردن و رێكخستنه‌وه‌و چاكسازی له سه‌رچاوه‌كانی داهات و سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم. له‌مه‌دا، پارتی دیموكرات نایه‌وێت (250) هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ0-ی عێراقی بكرێت و موماته‌ڵه له‌م پرسه‌دا ده‌كات، ئه‌و هێزانه‌ی تریش پییانوایه ئه‌مه دواجار ده‌نگی به‌رهه‌ڵستكارانی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌ناوه‌نده ره‌سمی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی عێراقدا زاڵ ده‌كات و ئاكام ده‌بێته هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له موازه‌نه‌ی 2020دا و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووریی هه‌رێم. به مانایه‌كی تر، خاڵی زۆر مه‌ترسیدار له رێگه‌ی كابینه‌ی نوێ‌دا ئه‌وه‌یه كه، رێككه‌وتنامه‌كانی شه‌راكه‌تی نێوان هێزه سیاسییه‌كان، مردار بكرێنه‌وه‌و حساب بۆ هێزه سیاسییه‌كانی تر نه‌كرێت و سبه‌ی رۆژیش مه‌زه‌نده بكرێت كه كابینه‌كه هیچ كێشه‌یه‌ك روی تێ ناكات!. له شوێنێكی تریشدا وتومانه كه تا ئێستا روون نییه ئه‌مه‌ی رووده‌دات سیاسه‌تی پارتی دیموكرات خۆیه‌تی، یان هی خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت!، چونكه هه‌موو ئاگادارین كه ئه‌مه سیاسه‌تی پارتی نه‌بووه له قۆناغی نێچیرڤان بارزانیدا. له‌ده‌ورانی ئه‌ودا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی نفوزی حزبه‌كه‌یدا هه‌بوو، بۆیه هێشتا، ئه‌م پرسه روون نییه، ئه‌وه‌ی كه زۆر به زه‌قی روونه ئه‌وه‌یه، ئه‌م سیاسه‌ته تازه‌یه، هی هه‌ر كێ بێت، مینێكی چێنراوه‌و دره‌نگ یان زوو به پایه‌كانی كابینه‌كه‌و به دیاریكراویش به په‌یوه‌ندیی هه‌ردوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه‌و ته‌نها له‌سه‌ر بڕیاری یه‌كێتی وه‌ستاوه. ئه‌وه‌ی له سنوری زانیاریی ئێمه‌دا بێت، یه‌كێتیی نیشتمانی قبوڵ ناكات كه له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا كه هێزی یه‌كه‌مه، بێ ده‌سه‌ڵات بێت، رێگه نادات زوو زوو وه‌زیره‌كانیشی سكاڵای بێ ده‌سه‌ڵاتیی له ناو حكومه‌تدا بۆ به‌رز بكه‌نه‌وه‌و له دیاریكردنی سیاسه‌تی حكومه‌تدا وه‌زیری كارتۆنی بن، چونكه هه‌موو ئه‌وانه پێشێلكردنی رێككه‌وتنامه‌كانی شهراكهتن له نێوان هه‌ردوو هێزه‌كه‌دا كه به‌بێ ئه‌و رێككهوتنامانه نه په‌رله‌مان ده‌یتوانی له‌فۆرمێكی نیشتمانیدا كۆبێته‌وه، نه حكومه‌تیش پێك ده‌هێنرا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیشیان هه‌بان، ئه‌وا ته‌نها وه‌ك په‌رله‌مانی حزبێك و چه‌ند هاوپه‌یمانێكی و ئیداره‌ی زۆنێكی دیاریكراو ده‌مایه‌وه. ئێستا، دیسانه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان ئاڵۆزن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به زه‌قیش گوزارشتیان لێ نه‌كرێ. یه‌كێتی داوای دانیشتنی له پارتی كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌و پارتی ره‌تی كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش گومانی زۆری لای سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی دروستكردووه، بۆیه له ئێستادا دیراسه‌ی چه‌ند سیناریۆیه‌ك ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌و پابه‌ندكردنی پارتی دیموكرات به رێككه‌وتنامه‌كانی شهراكهتهوه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان سه‌ربگرن ئه‌وا ره‌نگه كابینه‌ی حكومه‌تیش، قۆناغ به قۆناغ، كارنامه‌كه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا بچێت بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌ریش نه‌گرن و له جێی شه‌راكه‌ت هه‌وڵی تاكڕه‌وی و پشتگوێخستنی تێزی هێزه سیاسییه‌كانی تر بدرێت، به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی كه خاوه‌نی ناوچه‌ی نفوزی خۆیه‌تی و هێزی براوه‌ی یه‌كه‌مه تیایدا، ئه‌وا چاوه‌ڕوانكراوه كه تاوتوێكردنی پلان(B)ی یه‌كێتی، سه‌رله‌نوێ، بێته ئاراوه، ئه‌وه‌ش به پشت به‌ستن به مادده‌ی(119)ی ده‌ستوری عێراقی!، پێش ئه‌و پلانه‌ش، چڕبوونه‌وه‌ی گفتوگۆش له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه له حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
عه‌بدولستار مه‌جید ئەگەرچی چاکسازیی هەرکەس ئەنجامی بدات جێگەی دەستخۆشیی و مایەی پشتیوانیکردنە چونکە سودی گشتیی تێدایە، بەڵام ئێمە لە هەرێمی کوردستان دەژین کە هێزە دەسەڵاتخوازەکانی هەرچی بێحورمەتییە بە یاسا کردوویانە و سڵیشیان لێ نەکردۆتەوە و چاوەڕێی ئەوەشیان لێ ناکرێت بەو یاسای چاکسازییەی باسی دەکەن دەست لە گەندەڵیی هەڵبگرن!خۆی هەندێک شت تاوانە و تاوانیش یاسای هەیە و یاساش سزای بۆ داتاوە، بۆ نمونە ئێمە بە (دزی) دەڵێین (گەندەڵیی) و بە (دز)ـیش دەڵێن (گەندەڵ)!ئێ شوێنی "دز" زیندانە نەک کورسی دەسەڵات و ئیدارەدانی کاروباری خەڵک، دزی تاوانە و دەستگیرکردنی جێبەجێکردنی یاسای دەوێ کە یاساکە خۆی هەیە و جێبەجێکردنی یاساش ئیرادەی دەوێت!باشە کەسانێک کە چەندین ساڵە پیسخۆری دەکەن و لە دزینی هیچ شتێکی موڵکی گشتیی سڵ ناکەنەوە و پشتی قایمیشیان هەیە، گرەنتی چیە بە دەرکردنی یاسایەک دەستی ئەمانە لە گیرفانی خەڵک و خەزێنەی گشتیی بهێنرێتە دەرەوە!چاکسازیی بەرلەوەی پێویستی بە یاسا هەبێت، لەسەر سێ پایەی گرنگ وەستاوە کە ئەوانیش (کەس و دەسەڵاتی چاک و نیەتی جدی و ئیرادەی بەهێز)ە ، دەسەڵاتێک خاوەنی ئەم سێ پایەیە نەبێت، هەزار یاساشی بۆ دەربکرێت، ٢٨ ساڵە چی کردووە و چۆنی هێناوە، دڵنیابە باشتر ناکات و چاوەڕێی باشتریشی لێ ناکرێت !بە هەرحاڵ ئێستا کە باس لە یاسای چاکسازیی دەکرێت، ئێمە هەموو توانای خۆمان لە فراکسیۆن لە چەسپاندنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی زوڵم و دزی و گەندەڵیدا خەرجدەکەین . هەر هێز و فراکسیۆنێکیش دژ بە چاکسازیی و نەهێشتنی گەندەڵیی بێت، ئەوا دەبێ وەڵامی جدی خەڵک بداتەوە و خەڵکیش چیتر ئەم دۆخە قبوڵ ناکات !
د،كامه‌ران مه‌نتك توركیا ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماردانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی هێرشه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌گوێره‌ی ریككه‌وتنی ئهمریكاو توركیا ده‌رباره‌ی ناوچه‌ی ئارام هیزه‌كانی خۆیان له هه‌ندێك ناوچه كشانده‌وه. ئه‌مشه‌و سه‌رۆكی توركیا په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مركیا ئه‌نجامداوه، ئێستا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبۆته‌وه ئه‌مریكا له چه‌ند خاڵێكدا هێزه‌كانی خۆی له سه‌رسنووره‌كانی توركیا له رۆژئاوای كوردستان كشاندۆته‌وه، ئه‌مه‌ش رێگا كردنه‌وه‌یه بۆ سوپای توركیا بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری رۆژئاوا بدات، واته دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆی عه‌فرین، كاتیك به‌ر له رۆژێك له هێرشی سوپای توركیا رووسه‌كان هیزه‌كانی خۆیان كشانده‌وه! ئه‌م دۆخه له دوو ئه‌گه‌ر زیاتر هه‌ڵناگرێت، یاخود رێككه‌وتنیك له‌نێوان توركیا‌و ئه‌مریكا كراوه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر حیسایی كورد یه‌كخستووه، یاخود ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت توركیا بكه‌وێته ناو گێژه‌نی رۆژئاوای كوردستانه‌وه، به داخه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، وه‌ك له جۆرجیا‌و چه‌چان و ئۆكرانیا بینیمان، ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م زیاتر به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه له‌سه‌ر خاكی سوریا گۆڕانكاری جدی له هاوسه‌نگی هیز بهدیدهكریت. دوای ئه‌وه‌ی رووسیا یارمه‌تی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی دا بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترا ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی بگه‌ڕێنیته‌وه ژێر ده‌سه‌لاتی خۆی، له ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب له‌سه‌ر داوای روسیا و بۆ له‌یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ توركیا ماوه‌یه‌ك هێرشه‌كانیان راگرت، له دونێوه هێزه ئاسمانیه‌كانی روسیا ناوچه‌ی ئه‌لب بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جۆره سازشكردنیك نیشان ده‌دات له نێوان توركیا‌و روسیا، ئه‌دلب به‌رامبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات، كه ده‌كاته رۆژئاوای كوردستان. كه‌واته له‌و هاوكێشه‌یه‌دا ئاڵوگۆڕیك به‌دیده‌كرێت ( ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌رامبه‌ر كورد)، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ كورد و واتای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێزه بۆ دۆخی به‌ر له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆكی رۆژهه‌ڵات، واته گۆڕانی هاوسه‌نگی هێزی جیهانی دهستپێكردنهوهو جێگیربوونه‌وه‌ی قۆناغێكی تر له شه‌ڕی سارد!. كه ئه‌مه‌ش واتای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌شكراوه، كه به‌داخه‌وه وا پێده‌چێت دیسان په‌رده‌یه‌كی ره‌ش به‌سه‌ر قۆناغێكی تر له‌مێژووی كورددا دابدرێته‌وه!.
سەلام عەبدوڵا تێزێكی بەربڵاو لە عێراق و وڵاتە عەرەبییەكان هەیە كە هەرچی روودەدات، بەتایبەتیش ناڕەزایی خەڵك دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی كە ئەوە پیلانی دەرەكییە، بەتایبەتیش وڵاتانی رۆژئاوا‌و لەمەودواش ئیسرائیلی پێ تاوانبار دەكرێ، كە ئەمەش ئاسانترین ڕێگەیە بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشی هۆكارە بنەڕەتییەكان و چەواشەكردنی جەماوەر. ئێستا ئەم تێزە گواستراوەتەوە بۆ وڵاتانی دەوروبەر و هەرچی لەناوخۆی خۆیاندا روودەدات ئەوا بە فیت و پیلانی دراوسێكانی لە قەڵەم دەدەن، چونكە تێزی پیلانی رۆژئاوا خەریكە ئەو بایەخەی نامێنێ و ناتوانرێ وەك پێشوو جەماوەری پێ فریو بدرێت، فەرموون ئەوەتا سەركردەی حزبێكی مەزهەبی لە عێراق زۆر بە ڕاشكاوانە دەڵێت: »ئەم خۆپیشاندانانە خەڵكی خاوەن بڕوانامەن و بە فیتی عیزەت دووری دێنە سەر شەقام و دژایەتی حكوومەت دەكەن!«. جا ئەم عوزرە لە قەباحەت خراپترە، چونكە هەموومان دەزانین كە رژێمی پێشووی عێراق چ دڕندەیەك بوو بەرامبەر گەلانی عێراق و بەتایبەتیش گەلی كورد، كەوابێت هۆكار چییە دوای شانزە ساڵ لە حوكمڕانی لە عێراق، خەڵكی بەفیت و فەرمانی سەرانی رژێمی پێشوو بڕژێنە سەر جادەو كۆڵانەكانی بەغداو بەگژ دەسەڵات و حكوومەتدا بچنەوە. بەوپێیە بێت دەبێ لای خۆپیشاندەران و خەڵكی تووڕەی سەرشەقامەكان هێندە ئەم دەسەڵاتەیان لا قێزەون بووە كە خوازیاری رژێمی پێشوون بە هەموو تاوان و نادادی و هەمەجییەتییەوە و ئەوانیان لە حوكمڕانانی ئەمڕۆی بەغدا لاپەسەندترە. لە ڕاستیدا گەر پاساوی ئەو سەركردە مەزهەبییە ئەوە بێت، ئەوا دیارە بەشێوەیەكی زۆر بێ مانا پەردەپۆشی ناڕەزایی خەڵك دەكات. بەڵام ئەمانە بۆ ڕاستی ناڵێن؟ ئەمە، نە، زادەی تیۆری پیلانگێڕانەو نە فەرمانی كۆنە بەعسییەكانیشە. ئەمە زادەی گەندەڵییەكی لە ڕادەبەدەرەو حوكمڕانی بێسەروبەری بەرپرسانی پلە باڵای عێراقییە، فەرموون بزانن بە داتا‌و دۆكۆمێنت ڕادەی گەندەڵی لەم عێراقەدا گەیشتۆتە كوێ: - عێراق دوانزەهەمین وڵاتی گەندەڵە لە جیهانداو شەشەمیشە لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا- شەفافیەتی نێودەوڵەتی. - قەبارەی پارەی بەفیڕۆدراو لە عێراقدا لە كەوتنی سەددامەوە تاكو ئێستا (450) ملیار دۆلارە. - رێژەی بێكاری گەنجان لە %40ی دانیشتوانی عێراقە- (عێراق 37 ملیۆنە) واتا 14.8 ملیۆن بێكارە- سندوقی دراوی نێودەوڵەتی. - %80ی ژنانی عێراق بێكارن، رێكخراوی النماو - بڕی قەرزی كەڵەكەبووی سەر عێراق (125) ملیار دۆلارە – سندوقی دراوی نێودەوڵەتی-. ئەمانە چەند ڕاستییەكن كە لە خەڵكی عێراق دەشاردرێنەوەو لە بڕی تێزی پیلانگێڕی دەكەنە پۆشاكی ئەو هەموو گەندەڵییە، ئیدی ئەم خۆپیشاندانانەی بەغداو خوارووی عێراق بۆچی بەهۆی ناڕەزایی خەڵكەوە نەبێت و بخرێتە سەر هۆكاری دیكە.
کامەران مەنتک ئەو خۆنیشاندانانەی چەند رۆژێكە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك لە شاری تری لە ناوەڕاست و باشووری ئێراق گرتۆتەوە، بەر لەهەموو شتێك دەرئەنجامی ئەو گەندەڵی و پاشاگەردانی و نا دادپەروەرییە، كە لەو ناوچانە دەگوزەرێت، سەرباری ئەو هەڵبژاردنە ساختەو بێهیوایانەی ئەنجام دەدرێت، دەسەڵاتی سیاسی لە بەغدا هیچ رەوایەتیەكی نەماوە، بۆیە هەموو مرۆڤێكی ئازادیخواز پێویستە پاڵپشتی و لایەنگری ئەو خۆنیشاندانانە بكات. بەڵام ئەمە تەنیا دیوێكی مەسەلەكەیە، دیوەكەی تری پەیوەندی بە رەهەندە هەرێمی و جیهانییەكەوە هەیە، كە چۆن ئەو مافە رەوایانانەی خەڵك دەخەنە دوو توێی بەرژەوەندە سیاسی و هاوسەنگیە هەرێمایەتیە ئاڵۆزەكان!. بێگومان ئەمەش شتێكی ئاساییە، لەبەرئەوەی ئێستا ئێراق وەكو دەسەڵاتی سیاسی و جوگرافی كەوتۆتە ژێر كاریگەری راستەوخۆ و نا راستەوخۆی هێزە هەرێمی و جیهانیەكان، كە هەر لایەنەی دەیەوێت بەرژەوەندیه ستراتیژیەكانی خۆی بپارێزێت. دەرئەنجامی ئەو خۆنیشاندانانە هەرچیەك بێت هیچ لە بایەخی ئەوە ناگۆڕێت، كە سەرەتای قۆناغێكی نوێیە لە ئێراق بە ڕێوەیە، ئەو سەرەتایە بەرەو دوو ئاڕاستەی پێچەوانەی یەكتر كاردەكات، لە لایەك بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دامەزراندنی دەسەڵاتێكی دادپەروەرانەتر، لە لایەكی تر بۆ قووڵكردنەوەی نا سەقامگیریەكان و بە سوریا كردنی ئێراق هەنگاو دەنێت. بەهۆی بوونی میلیشیاو هێزی چەكداری زۆر‌و جیاواز، بۆ ماوەیەكی رەنگ بێت زۆر دوور نا، ئەگەری دووەم بەهێزترە، كە بە داخەوە ئەمە دۆخەكە زۆر ئاڵۆزتر دەكات و دواتر دەگاتە ئەو ئامانجانەی خەڵك كاری بۆ دەكات، ئەمەش ماوەیەكی دەوێت و دەوەستێتە ئەو مامەڵە سیاسی و جیۆپۆلەتیكانەی لە پشت پەردەكانەوە لە نێوان هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكان ئەنجام دەدرێت. بڵێسەی سەركەوتنی ئەو خۆنیشاندانانە گومانی تیا نیە بۆ زۆر شوێن دەپەڕێتەوە چوارچێوە جوگرافیەكەی خۆی دەبەزێنێت و رەنگه بێت لە كۆتایدا سیستەمی سیاسی هەموو ناوچەكە بخاتە مەترسیەوەو گۆڕانكاریەكی بنەڕەتی لە فەزای سیاسەتی هەرێمی دروست بكات. بەڵام ئەوەی گومانی تیانیە ئەو بڵێسەیە بەر لە هەموو شوێنێك دەپەڕێتەوە هەرێمی كوردستان!. ئەگەر لەبەغدا دەستكەوتی باش بە دەست بێت!. راستە دۆخی هەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ پارچەكانی تری ئێراق جۆرە جیاوازیەكی هەیە، بەڵام لە رووی سیاسەوە دەسەڵاتدارانی ئەو هەرێمەش دووچاری هەمان ئەو نەخۆشیانە هاتوون، كە دەسەڵاتدارانی ئێراق تووشی بوون، تووڕەیی و بێزاری خەڵكی كوردستان هەرگیز لە تووڕەیی و بێزاری ناوچەكانی تری ئێراق كەمتر نیە، وەكو ئەوان متمانە بە دەسەڵاتداران و پڕۆژەی هەڵبژاردن نەماوە، دوا هەڵبژاردن رێژەی بەشدارینەكردنی خەڵك، كە زۆرینەیەكی رەها بوو ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەوەی خەڵك لە كوردستانیش باوەڕی بە خەباتی سیاسی و پەرلەمانی نەماوە، ئەمە ئەگەری توند‌و تیژی و رووبەرووبوونەوەی چەكداری زیاتر دەكات لە هەر گۆڕانكاریەك لە هەرێم بێتە ئارا. بە داخەوە زۆر لە خوێندەواران و چاودێرانی كورد پێیان وایە بەهۆی بێهیوابوونی خەڵكی كوردستان، ئەگەری پەڕینەوەی خۆنیشاندانەكان بۆ هەرێم زۆر نیە، بەڵام بە پێچەوانەوە، بێهیوابوونی خەڵك بەهۆی ملكەچ بوونەوە نیە بۆ ئەو دۆخە سیاسی و ئابوورییەی سەپێنراوەتە سەری، بەڵكو تەنیا بێ متمانەییە بەو هێزانەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی‌دا وەك گەڕۆكێك (مه‌رج) ێك نواندن دەكەن، نەك بێ متمانە بوون بە زەرورەتی گۆڕانكاری و دامەزراندنی دەسەڵاتێكی تر، كە رەنگدانەوەی ویست و خەونەكانی خەڵك بێت. ئەو هێزانەی لە گۆڕەپانەكەدان، هیچ كامێكیان ناتوانێت سەركردایەتی و پیشەنگی گۆڕانكاریەكی لەو شێوەیە بكات، بەڵام گۆڕانكاریە پۆزەتیڤەكانی ئێراق، ئەگەر لەبەرژەوەندی خەڵك بشكێتەوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی خەڵك و دروست بوونی سەركردایەتی مەیدانی نوێ، ئەو كاتە ئەو هێزانەی لە ئارادان، بە هەموو رەنگەكانیانەوە دەخرێنە بەردەم دادگای خەڵك و بەرپرسیاریەتی ئەو هەموو تاوان و گەندەڵی و نادادپەروەریەیان دەخرێتە ئەستۆ. دەسەڵاتدارانی كوردی بە تەواوی دركیان بەمە كردووە بۆیە هەر لە ئێستاوە سیناریۆ بۆ كەمكردنەوەو بڕینی هێڵەكانی ئەنتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دادەنێن.بەڵام لە كۆتایدا، كە زەنگی حەشرەكە لێیدا هیچ شتێك فریایان ناكەوێت!.
مەریوان وریا قانع ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ژمارەیەک لە شارەکانی عێراقدا تادێت خوێنی زیاتر دەڕژێت و خەڵکی زیاتر دەکوژرێت. عێراق بەرەو ئەوە دەڕوات ببێتە گۆمێکی تری خوێن. کێشەکانی ئەم وڵاتە تا دێت گەورەتر و قووڵتر دەبێتەوە، تا دێت دەرەنجامە وێرانکەرەکانی ساڵانێکی درێژی خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و داھات و ھێز لە وڵاتەکەدا بەرجەستەتر دەبێت. تا دێت وڵاتەکە زیاتر و زیاتر باجی دروستبوونی نوخبەیەکی سیاسیی و ئابووریی تەواو گەندەڵ و دز و مافیایی ئەدات، نوخبەیەک لە دەرەوەی لانی ھەرەکەمی بەرپرسیارێتی سیاسیی و ئەخلاقیی و مێژوویی‌دا، نوخبەیەک وڵاتەکە وەک قاسەیەکی گەورە ئەبینن بۆ دزین. ئەوانەی ئەمڕۆکە حوکمی ئەو وڵاتە دەکەن ھەموو ماناکانی وڵاتبوون و دەوڵەتبوون و نەتەوەبوونیان لەو وڵاتە و لە خەڵکەکەی سەندۆتەوە. عێراقی ئەمڕۆکە ھەرچییەک بێت ”دەوڵەتی نەتەوە“ نییە، دەوڵەتێک نییە حوکمی نەتەوە یان میلەتێک بکات بەناوی ”نەتەوە“ یان ”میلەتی عێراق“ەوە، یان نەتەوە و میلەتێک بێت دەوڵەتێکی ھەبێت بەناوی ”دەوڵەتی عێراق“ەوە. ئەوەی ھەیە و لە عێراقدا ئامادەیە نە دەوڵەتە و نە نەتەوە. لە عێراقدا دەوڵەت بوونی نییە چونکە یەکێک لە مەرجە ھەرە سەرەتاییەکانی بوونی دەوڵەت ”مۆنۆپۆڵکردنی بەکارھێنانی توندوتیژیی“ە. ئەمڕۆ لە عێراقدا تەنھا دەوڵەت خاوەنی ھێزی سەربازیی نییە کە ماف و توانای بەکارھێنانی توندوتیژیی شەرعی ھەبێت، بەڵکو چەندان ھێزی میلیشیایی گەورەو بچووک، بە ئینتیمای دینیی و تائیفیی و ئەتنیی و ئیقلیمی جیاوازەوە ھەن و کاردەکەن. خاوەن چەک و جبەخانەی گەورەن و لەم سەری وڵاتەکەوە بۆ ئەو سەری وڵاتەکە، بە ھەرێمی کوردستانەوە، تەڕاتێن دەکەن. ھەم زۆرێک لە پارتە سیاسییەکان میلیشیای خۆیان ھەیە، ھەم ھێزە دینییەکان و ھەم ھەندێک کەسایەتی تایبەتی نوخبە حوکمڕانەکە. ئەمەش وادەکات ئەو مەرجە سادەیەی کە دەوڵەتێک دەکات بە دەوڵەت لە عێراقدا بوونی نییە. لەمەش بترازێت دەوڵەتی عێراقیی دەسەڵاتی بەسەر ئەو زەمینە جوگرافییەدا ناشکێت کە زەمینی ئەوە و بە ھیچ شێوەیەک توانای پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکەی نییە. نەک ھەر ئەمە، بەڵکو ناوچە سەوزەکەی بەغداد، کە سێنتەری حکومەت و حوکمڕانانی وڵاتەکەیە، تەواو لە سەرجەمی وڵاتەکە دابڕاوە و ھێزی تایبەت و سوپای تایبەت لە خەڵکی وڵاتەکە دەیپارێزن. عێراق نەتەوەش نییە چونکە ھاوبەشێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی، ھاوبەشێکی فەرھەنگیی و ڕەمزیی، لانی ھەرە کەمی ھەستی ھاوڵاتیبوون و ھاونیشتیمانبوون بەو خەڵکە نابەخشێت کە لەو وڵاتەدا بەیەکەوە دەژین. فۆرمە سەرەکیی و بنەڕەتییەکنی شوناس لە وڵاتەکەدا فۆرمی تائیفیی و دینیی، ئەتنیی و ناوچەیین، ئینجا فۆرمی خێڵەکیی و عەشایەریی و خێزانین. دانیشتوانی وڵاتەکە ھاوبەشێکی واقیعیی و ڕەمزیی بەیەکەوە کۆیان ناکاتەوە و بەشێکی بەرچاویان بەسەر شوناسیی ناکۆک و ناحەزانەدا دابەشبوون. تەنانەت توڕەبوون و بەرگریکردن و بەگژاچوونەوەشیان بۆ دۆخە ناھەموارەکەی ناو عێراق بەیەکەوە کۆیانناکاتەوە و لەمەشدا ھەم پارچەپارچە و دابەشن. کاتێک خەڵکی کوردستان لە ١٧ شوباتدا ناڕەزاییان دەردەبڕیی، خەڵکی شارەکانی تری عێراق تەماشاکەرێکی سلبی بوون، ئێستاش کە لە شارە شیعییەکانی عێراقدا خۆپیشاندان ڕووئەدات، خەڵکی کوردستان و خەڵکی بەشێکی زۆری شارە سوونییەکان تەماشاکەرن. کە چەند ساڵێک بەر لە ئێستاش سونەکانی عێراق لەسەر شەقامەکان بوون نە خەڵکی کوردستان و نە شارە شیعییەکان بێکردە و پەرچەکردار بوون. لەڕاستیدا دابەشبوونەکان زۆر فراوانتر و قووڵترن لەوەی تەنھا دابەشبوونبێت لەنێوان کورد و سونە و شیعەدا، بەڵکو لەناو ھە یەکێک لەو سێ لایەنەشدا چەندەھا دابەشبوونی دوژمنانەی ناوەکی تر ھەیە، کە ڕێ لە لانی ھەرە کەمی کۆگیریی و کاری پێکەوەیی دەگرێت. تاقە کۆگیریی و ھاوچارەنووسیەک ئەمڕۆکە لە عێراقدا بوونی ھەبێت و ئامادەبێت، کۆگیریی و ھاوچەنووسی نوخبە سیاسیی و ئابوورییە حوکمڕان و گەندەڵەکەی ئەو وڵاتەیە، بە ھەرێمی کوردستانەوە. ئەوەی ئەم نوخبە حوکمڕانە کۆدەکاتەوە، ئەوەی دەیانکات بە پشت و پەنای یەکتری، ئەوەی وەک برای یەکتریان لێدەکات، بوونی پرۆژەیەکی سیاسیی ھاوبەش بۆ وڵاتەکە نییە، بوونی خەونێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی نییە بۆ ھەموو وڵاتەکە، بەڵکو ھاوبەشییە لە گەندەڵیی و دزیی و تاوانکارییدا. نوخبەی حوکمڕان لە وڵاتەکەدا، لە بەسرەوە بۆ زاخۆ و لە فاوەوە بۆ ھەڵبەجە، گەندەڵیی وەک برا لەسەر خوانی نەوت و غازی دزراوی وڵاتەکە کۆیاندەکاتەوە. ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدا و شارە شیعییەکاندا ڕووئەدات، بەشێک نییە لە بزوتنەوەیەکی سەرتاسەریی، تا ئەم ساتەش سنووری ناکۆکیی و جەنگی ناوەکیی شیعەکانی لەگەڵ یەکدا تێنەپەڕندوە. لەھەموو عێراقدا یەک پارتی سیاسیی بوونی نییە کە عێراقیی بێت و لە ھەموو ناوچەکانی ئەو وڵاتەد ئامادەبێت، بزوتنەوەیەک نییە بەشە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بەیەکەوە گرێبدات. ئەوەی ڕووئەدات توڕەبوونی خەڵکێکی ھەژارکراو و نائومێدکراوە کە ئاسۆیەکی بۆ کاری پێکەوەیی لەگەڵ بەشەکانی تری عێراقدا پێ نییە. ئەوەی ڕووئەدات ئەوەیە ھەندێک دەکوژرێن و ھەندێکی تریش، ھەمووان نا، خەمبارانە تەماشا دەکەن.
فارس نەورۆڵی خۆپیشاندانەکانی عێراق بابەتێکی نوێ نییە، بە درێژایی مێژووی عێراق، وڵاتێکی نا سەقامگیرو ناھاوسەنگ بووە، بەڵام لە دوای ٢٠٠٣ ڕوخانی بەعسیەکان، کە عێراق گەڕایەوە بۆ کێشە قوڵە مەزھەبیەکان، لێرەوە بەریەککەوتنەکان لەنێوان دوئاگای دوو مەزھەبدا، بەردەوام توندتر دەبوو، بۆیە ھیچ نەپەرژانە سەر خزمەتی خەڵک، عێراق غەرقی گەندەڵی بوو، تا کارگەیشتووەتە ئەوەی ئاوی خواردنەوەلە زۆربەی شارەکان ئەستەم دەست بکەوێت . لەلایەکی دیکەوە بێ‌کاری و ھەژاری وای کردووە، لاوانی عێراق توشی خزان ببێت. بە شێوەیەکی گشتی عێراق لە خراپترین دۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاسایشدایە، بۆیە ناوەناوە خۆپیشاندان لە شارە جیاجیاکان دروست دەبێت، لەم کاتانەشدا حزبێک سواری شەپۆلەکە دەبێت و، بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی بەکاری دەھێنێت ، بۆیە ھیچ کات داواکاری خەڵک جێبەجێ نابێت و، وەڵامی پرسیارەکانی خەڵک بێ ئەنجام دەبێت، بەڵام پێ دەچێت خۆپیشاندانەکانی ئەم جارە جیاوازتربێت، لە خۆپیشاندانەکانی پێشوو، ئێستا خۆپیشاندانەکان دژی گەندەڵی و نادادی و بێ کارییە، بەڵام ڕەھەندێکی سیاسی بە پلەی ئیمتیاز ھەیە، ئەویش بەریەککەوتنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی جیھان و ناوچەکەیە، وەک ئەمەریکا و بریتانیا‌و ئێران و ڕوسیا‌و ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودیە، لە ناوچەکەدا واتە دەرەنجامی ئەم خۆپیشاندانانە ھەموو ئەگەرێکی لێ چاوەڕوان دەکرێت، بەتایبەتی گۆڕانکاری لە عێراقدا، سروشتی گۆڕانکارییەکانی بەرژەوەندی ھێزە گەورەکان نەخشەی دەکات، واتە وەڵامی پرسیارەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە. کورد چی بکات ؟ ھەنگاوی یەکەم یاخود بیرکردنەوە لە ھەر بژاردەیەک لە ھەرێمی کوردستان، پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانە، ئەمەش بەوە دەست پێدەکات، ھێزە سیاسیەکان قوڵ بیر لە ڕووداوەکان بکەنەوە، بۆ ئەم قۆناغە جیاوازییەکانیان سڕبکەن، تەنھا لەبەرژەوەندی باڵای ھەرێم ھەرکردارێک بیانەوێت، بینوێنن، دۆخی ئێستا تاڕادەیەک لەبەرژەوەندی کوردە، ئەگەر یەکێتییەکی ئاگای سیاسی ھەبێت، بۆ جوڵاندنی کارتەکانی. ئێستا ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاریی دەڕوات، ھەر ھێز‌و لایەن و دەوڵەتێک بەڕێگای بەرژەوەندی خۆیدا دەڕوات ، ئەگەرچی خاڵی ھاوبەشیش لەنێوانیاندا ھەبێت، کەواتە کورد دەبێت ھاوسەنگی بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ دەوروبەر ڕابگرێت، بەڵام شاڕێگا، ڕێگای بەرژەوەندی ھەرێمە، کە دەبێت بە ئاگاییەوە پێیدا بڕۆین، ئەمەش دەبێت تێگەیشتنی دروستمان بۆ کۆی ڕووداوەکان ھەبێت. چۆن تێگەیشتنی دروست بەدەستدێت؟ لە ڕێگای ڕەگوڕیشەی تێگەیشتنی پێشتر بە پێدا چونەوەی ھەڵە و ڕاستییەوە، لەگەڵ بەراوردی ڕووداوەکانی ئێستا، بە بیرکردنەوەیەکی قوڵ و ئەرێنی، چونکە ھەموو شتێک بەبێ بیرکردنەوە ناکامڵە، توشی یەقینی موزەیەفمان دەکات، بۆیە تێگەیشتنی ئێمە بۆ ئەم ڕووداوانە، بە پلەی ئیمتیاز ئەوەیە، ھیچ لایەنێک بۆ بەرژەوەندی خۆی، کورت بینانە خۆی نەداتە دەست شەپۆلەکە، بەڵکو دەبێت، کورد لە ئاڕاستەی شەپۆلەکەش تێبگات و، خۆی لێ لابدات، بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕێگایەی کەبەرەو بەرژەوەندی باڵای ھەرێمی
كەمال چۆمانی کێشەکانی قوباد تاڵەبانیی و مەسڕوڕ بارزانیی لەسەر چین؟ - لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی رابردوەوە کە یەکێتیی و پارتیی و هێزەکانی دی بەرەی کوردستانییان پێکهێنا، ئەو دو هێزە رێککەوتن ئیمزا دەکەن، یان رێککەوتنەکان نیوە کەمتر جێبەجێکراون، یان زۆر جار رێککەوتنەکان شەڕیان بەدوای خۆیاندا هێناوە. - یەکێک لە پێویستترین و کاریگەرترین رێککەوتننامەکان، رێککەوتننامەی واشنتن بو لە ١٩٩٨ کە راگرتنی شەڕی ناوخۆی لەگەڵ بو. سەرەڕای ئەوەی لەسەر دەستی زلهێزێکی وەک ئەمریکا رێککەوتن، کەچی ئەو رێککەوتنەش جێبەجێنەکرا. رێککەوتننامەی ستراتیژییش، رێککەوتننامەی دابەشکردنی سامان و دەستەڵاتدارێتیی بو. - لەدوای ٢٠٠٥ەوە هێزەکان رێککەوتن دەکەن. تەنانەت رێککەوتنی گۆڕان و پارتی‌یش لە ٢٠١٣ کە چاوەڕێدەکرا رێککەوتنێکی جیاواز بێت، بە دەرکردنی وەزیرەکان و سەرۆکی پارلەمان کۆتایی هات. رێککەوتننامەی دەباشانی یەکێتیی و گۆڕانیش، بە هەڵکوتانە سەر بارەگای بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات. بەشداریی یەکگرتوی ئیسلامی‌یش لەدوای ٢٠٠٣ لەگەڵ سەرکردایەتیی کورد -سەرەڕای ئەوەی ئیخوان موسلیمین رەخنەی لێی هەبو- بە هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی یەکگرتو کۆتایی هات. - پارتیی لە رێککەوتندا بەدوای ئەوەدا ناگەڕێت خاڵە هاوبەشەکان پێشبخەن و حوکمڕانییەکی دیموکراتیک و تەندروست گەشەپێبدەن و جێبەجێیبکەن، بەڵکو بەدوای ئیحتیواکردندا دەگەڕێت. هەروەک چۆن یەکێتییش لە رێککەوتنەکانیدا، بە نمونە لە رێککەوتنی لەگەڵ گۆڕان، رێککەوتن بو بۆ ئیحتیواکردنی گۆڕان. - ئێستا جارێکی تر کێشە کەوتۆتە نێوان یەکێتیی و پارتیی لەلایەک، تا رادەیەکیش گۆڕان و پارتیی، بەڵام گۆڕان زۆر ئاماژەی پێناکات چونکە گۆڕان لە رابردودا توشی رەخنەیەکی زۆر گەورە بوە لەسەر بەشداریکردنی لە حکومەت و لای کەم لە ئێستادا کێشەکانی لەگەڵ پارتیی باسناکا. - کێشەکانی پارتیی و یەکێتیی کێشەی قوڵ نین، بەڵکو کێشەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەرن، کێشەی هەژمون و کۆنترۆڵکردن وئیحتیواکردن و پەراوێزخستنن. پارتیی لەدوای ١٩٧٥ەوە و دروستکردنی قیادە موەقەتە دژی یەکێتیی، یەکێتیی بە لەمپەرێکی گەورە دەزانێت لەبەردەم ماڵی بارزانیی بۆ خۆسەپاندن بەسەر هەرێمی کوردستاندا، بەتەواوەتیی. پارتیی هەرگیز رێ بە هیچ هێزێک نادات لە کوردستان لەو بەهێزتر بێت، هەروەک چۆن مەلا مەستەفا بارزانیی لە ١٩٦٤ یەکەم هێرشی بۆ سەر باڵی مەکتەبی سیاسیی بو. پارتی بە هۆی شکستی شۆڕشی ئەیلولەوە، ئەو دەرفەتەی لەدەستدا کە خۆی بسەپێنێت. بەهێزبونی یەکێتیی لەو ماوەیەدا بە هۆی ئەو فەڕاغەوە بو کە پارتیی و بنەماڵەی بارزانیی تێیدا ئاوارەی ئێران بون، خۆ ئەگەر یەکێتییش دەستی بە شۆڕش نەکردبایەوە، پارتیی لەوانە نەبو قیادە موەقەتەی دروستبکردبوایە. لەدوای ١٩٩١ەوە، پارتیی تا رادەیەک هەمو نەیارە عەشائیرییەکانی خۆی لاواز و بێکاریگەر کردون، ئەگەر بە کوشتنیشیان بێت وەک حوسێن ئاغای سورچیی و زۆری تریش. ململانێشی لەگەڵ یەکێتیی، ململانێی دەستەڵاتدارێتیی و کۆنترۆل و هەژمون بوە. لە راستییشدا، بە هەر هۆکارێکی شەرعیی و ناشەرعیی بوبێت، سەرکەوتو بوە. هەروەک چۆن یەکێتییش لەو ململانێیەدا هۆکاری شەرعیی بەکارنەهێناون تا هۆکارەکانی پارتیی جێی شەرم بن لای ئەو حیزبە، هەربۆیەشە ٣١ی ئاب لای پارتیی سەرکەوتنە نەک خیانەت. بێگومانیش، خەڵکی دەرەوەی یەکێتیی دەتوانێت بە پارتیی بڵێت ٣١ی ئاب خیانەتە، بەڵام یەکێتیی ناتوانێت بە پارتیی بڵێت ٣١ی ئاب خیانەتە چونکە خودی شەڕی ناوخۆ گەورەترین خیانەت بو لە کوردستان و کورد و خەڵک. ئێستا جارێکی تر کێشەکان لەنێوان قوباد تاڵەبانیی و مەسڕوڕ بارزانیی دروستبونە بە هۆی ئەوەی مەسڕوڕ بارزانیی نایەوێت دەستەڵاتەکانی لەگەڵ تاڵەبانیی بەش بکا، یان دەستەڵاتی پێبدات. ئەو کێشەیە نوێ نییە. ریشەی مێژویی هەیە. پارتیی زیاتر لە چل ساڵە دەیەوێت ئەوەی یەکێتیی لە ١٩٧٥ەوە کۆنترۆڵی کردوە، لێی بسەنێتەوە چونکە پارتیی تەنها خۆیی و بنەماڵەی بارزانیی بە میراتگری شەرعیی بزوتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان دەزانن، هەر خۆشیان بە خاوەنی حوکمڕانیی کوردستان دەزانن. ئێستا دۆخێکی سیاسیی، ئابوریی و عەسکەریی نوێ دروستبوە کە پارتیی نایەوێت بە قۆناغی فیفتی-بە-فیفتی مامەڵە لەگەڵ یەکێتیی و هێزەکانی دی بکات. بۆ پارتیی قۆناغی فیفتی-بە-فیفتی قۆناغی راگوزەر بو، قۆناغی تێپەڕاندنی دۆخێک بو کە پارتیی توانی زۆر بەباشی بیقۆزێتەوە بۆ خۆقایمکردن و خۆبەهێزکردن و خۆبەسێنترالکردن. ئێستا پارتی نایەوێت دەستەڵاتەکان بە تاڵەبانیی بدات کە لە کابینەی رابردو هەیبون. لەڕوی قانونییەوە، هیچ کێشەیەک لەوەدا نییە. سەرۆک وەزیران دەبێت سەرۆک وەزیران بێت و جێگریش جێگر. بۆ چەسپاندنی حوکمڕانیی تەندروست، پێویستە ئەو فیفتی-بە-فیفتییە کۆتایی بێت. پارتیی بەرچاوی رونە و دەزانێت چی دەکات، بەڵام ئەوە هێزەکانی دین نازانن چی دەکەن و لە پارتیی و بنەماڵەی بارزانیی تێناگەن. لەگەڵ ئەوەشدا، پارتیی ئەوەی لەبیریچوە کە ئەو حکومەتەی پێکهاتوە، حکومەتی هاوپەیمانێتییە نەک حکومەتی زۆرینە. پارتیی بەغداد دەیەوێت هاوبەش بێت، بەڵام لە هەولێر دەیەوێت تاکڕەو بێت. مەسڕوڕ بارزانیی خۆی جێگری بۆ خۆی دیارینەکردوە تا خۆیشی بە ویستی خۆی دەستەڵاتەکانی بداتێ، هەرچەندە لە رێککەوتنەکەدا باسی دەستەڵاتەکان نەکراوە و لەڕوی قانونییشەوە، بارزانیی ئەو دۆکیومێنتە قانونییانەی لەبەر دەستن، یان دەتوانێت بیانشەرعێنێت، کە دەستەڵاتەکان لەگەڵ جێگرەکەی هاوبەشیی پێ نەکات. بناغەی ئەو کێشەیە لە خودی رێککەوتنەکە دایە. بۆ ئەوەش، خودی یەکێتیی و گۆڕان خۆیان رەخنەبکەن. ئەوەی ئەوان لەگەڵ پارتیی لەسەری رێککەوتون، دابەشکاریی پۆستەکانە نەک ئاژێندای کابینەی حکومەت. ئایا کێشەکانی یەکێتیی و پارتیی، تا رادەیەکیش پارتیی و گۆڕان، لەسەر ئاژێندای کابینەکەیە یان لەسەر چەند دەستەڵاتێکە کە پێویستە بدرێتە فڵان وەزیر یان جێگری سەرۆک وەزیران؟ بۆچی شەڕەکە ناکەنە شەڕی ئاژێندا و زیاتر شەڕەکەتان بۆ دەستەڵاتی پۆستەکانە؟ ئەوەی گرنگە، قوباد تاڵەبانی دەبێت لەوە تێبگات ئەو لەگەڵ مەسڕوڕ بارزانیی سیاسەت دەکات. بارزانی پێیوایە میراتگری مەلا مستەفای بارزانییە، تەنها خۆی، نەک نێچیرڤان بارزانیی و مەکتەبی سیاسیی و ئەوانیدی. مەسڕوڕ و قوباد دو کاراکتەری تەواو لەیەک جیاوازن. ئەو دو کاراکتەرە ناتوانن بەیەکەوە کاربکەن. تاڵەبانی لەناو یەکێتییشدا لاوازە، ئەو لاوازییەی وای لێ کردوە پارتی‌یش و بەتایبەتییش مەسڕوڕ بارزانیی، وەک کاراکتەرێکی بەهێز تەماشای نەکات. ئەو دەستەڵاتانەی کە قوباد داوایدەکات، مەسڕوڕ لای خۆی دەیانپارێزێت بۆ ئەوەی بتوانێت وەلائی زۆر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی پێ بباتەوە. مەسڕوڕ بارزانی پیاوی ناو ململانێ سیاسییەکان و کۆنترۆڵکردن و کڕین و فرۆشتن و ترساندن و تۆقاندان و هەواڵگریییە، ئەو دەزانێت چۆن خۆی بسەپێنێت. بە قسەی خۆش و نەرمونیانیی لەگەڵ ئەو پیاوە ناکرێت. ئەو بە رادەیەک خۆی پێ گەورەیە، پێیوایە جێگرەکەی و تەواوی وەزیرەکان فەرمانبەری بن-دەستی ئەون، وەک تەواوی ستافەکەی کە فەرمانبەری بارزانیین و بێ ئەو، نە کاردەکەن، نە قسەدەکەن، نە روئیایان هەیە، نە لە قسەشی لادەدەن. مەسڕوڕ بارزانی کوڕە گەورەی مەسعود بارزانییە، ئەو هێندەی وەک سوڵتان مامەڵەدەکات، وەک حکومڕانێکی مۆدێرن مامەڵەناکات. ئەو تا ئێستا کەس نازانێت حەزی لە میوزیکە، تەماشای تۆپیی پێ دەکا، کام یاریی حەز لێیە، چ کتێبێکی خوێندۆتەوە، بە کام نوسەر سەرسامە، ئایا هیچ رۆمانێک هەیە سەرنجی راکێشابێت، تەماشای فیلم دەکات یان کام ئەکتەری سینەمایی خۆشدەوێت. مەسڕوڕ بارزانی پێی وایە بەر لە خۆی هەمو حکومڕانەکان، بە نێچیرڤان بارزانیی زاوا و ئامۆزاشیەوە، گروپێک گەندەڵی وێرانکەر بون. ئەو پێیوایە خۆی رزگارکەرە، وەک محەمەد بن سەلمان، بۆیە پێویستیشە هەموان بێ-سێ-و-دو پشتیوانیی بن بۆ رزگارکردنی کوردستان لە نەهامەتییەکان و سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگاریی و گەندەڵەکان. ئەوەی ئەوە نەزانێت، خۆی گێل دەکات. هەرکەسێکیش لەناو حکومەتی مەسڕوڕ بارزانیی پۆستی هەیە، ئەگەر ئەوەی قبوڵنەبێت، ئەمڕۆش نەبێت دەبێت سبەی حکومەت جێبهێڵێت. هەر بۆیە بەجێهێشتنی ئەمڕۆ شەڕافەتمەندانەیە، بەجێهێشتنی سبەینێ بەرژەوەنخوازانەیە.
هونەر تۆفیق تراکسود لەبەرەکان ، ئەو گەنجە توڕە و پەڕاویزخراوانەن لە عێراقدا ، لەگەڵ هەر هەڵچونێکی سیاسی‌دا ، ئەوانیش لە توڕەیی خۆیاندا بەگەرمی هەڵدەچن . لە بوئسی بێ‌کاری و ناڕۆشنی داهاتوویاندا هەر جارەی بەر شەپۆلێک دەکەون . شەپۆلێک تراکسود لەبەر پەیوەندیان بەهێزە سەربازی و ئەمنیەکانی عێراقەوە کرد و تێکەڵاوی کەرتی عەسکەری بوون . بەدوایدا شەپۆلێکی دیکەی تراکسود لەبەر لە موسڵەوە لەگەڵ هاتنی داعشدا بوونە چەکداری دەوڵەتە ئیسلامیەکەی خەلیفە بەغدادی و تراکسود لەبەرەکانی سپایکەریان کۆمەڵگوژ کرد . دواتر شەپۆلێکی تریان چوونە ناو حەشدی شەعبیەوە و شەڕێکی قورسیان لەگەڵ داعشداکرد . بەکارهێنانی تراکسود لەبەرەکان لەهەڵچونە سیاسیەکانی عێراقدا ، هەمیشە لەو شوێنانەدایە کە توندوتیژی تیادایە و کوشتاری لێدەکەوێتەوە . لەپاش شەڕی داعش ، تراکسود لەبەرەکان کە بە توڕەیی ڕاهێنراون و گۆشکراون ، بەشوێن چارەنووسی خۆیاندا دەگەڕێن . بۆ پاڵەوانێک دەگەڕێن نوێنەریان بێت و سەرکردایەتیان بکات . پرسی گواستنەوەی جێگری سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ( عەبدولوەهاب ساعدی ) بووە مایەی خرۆشاندنی ئەو توڕەییە داخراوەی لەناو تراکسود لەبەرەکانی عێراقدا هەیە . هەڵچونی ئەمجارەیان لە دوور خستنەوەی ساعدیەوە دەستپێدەکات و نازانرێت لە کوێدا کۆتایی پێدێت ؟! توڕەیی ئەمجارەی ئەو تراکسود لەبەرانە نێوەندی سیاسی و حوکمڕانی عێراقی توشی شڵەژان کردووە . مەرجەعیەت بێدەنگە و دوو ڕۆژە هیچ لێدوانێکی ڕاستەوخۆی نیە . مالیکی بێ بەری بوونی خۆی لە تراکسود لەبەرەکان ڕاگەیاند . سەدر و حەکیم دەڵێن ئێمە ئاگاداریان نین . حەشدی شەعبیش ڕایانگەیاند ئەوان لەپشتی ئەو تراکسود لەبەرانەوە نین . ئەمریکا زۆر بەسادەیی لەو هەڵچون و خۆپیشاندانانەی تراکسود لەبەرەکان دەڕوانێت . وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ هۆشداریەکی نەداوە بەو ئەمریکاییانەی لە عێراقدان و ئاژێری ئالەرمی بۆ هەڵنەکردوون . ئێرانیش بە تەواوی بێدەنگە . ئایا ئەو تراکسود لەبەرانە ، لەناو بێدەنگی و بێ پشتوپەنایی هەموو ئەو لایەنە کاریگەرانەدا دەتوانن بەردەوامی بەو فشارانەبدەن کەلە خۆپیشاندانەکانەوە خستویانەتە سەر حکومەت ؟ ئەگەر بتوانن ، دڵنیا داهاتووی سیاسی عێراق بۆ تراکسود لەبەرەکان دەبێت ، گۆڕانکاریەکان لەسەر دەستی تراکسود لەبەرەکانەوە لەعێراقدا دەست پێدەکات .
لەتیف فاتیح فەرەج عیراقیەكان توڕەن ، لەوەشدا هەقیانە ، ناكرێت لە وڵاتێكا مانگی بای پێنج شەش ملیار دۆلار نەوت بفرۆشرێت و ئەوەش حاڵی شار‌و خزمەتگوزاری و ئاو‌و كارەباو تەندروستی و پەروەردە بێت كە هەیە ، هەندێك لە بەرپرسەكان پێیانوایە ، باش بوون واتە جوانكردن و رازاندنەوەی ئۆفیس و ژوورەكەی خۆی ، ئەوانەی لە كۆشك و تەلارە قەشەنگەكانەوە سەیری وڵات دەكەن ، نەهامەتی و كوێرەوەری خەڵك نابینن ، عیراقیەكان لەو نەبینینە توڕەن ، لەوە گەڕێ وڵات لیپە لەگەندەڵی و مافیا هەیەو كێ لە پشت خۆپیشاندەرانەوە یە ، ئەوە جاری یەكەم نیە عیراقیەكان بەو جۆرە توڕەبن، بەڵام جاری یەكەمە موقتەداو هەندێ كارەكتەری ئاشكرا‌و دیاری لە پشتەوە نیە ، خۆ پیشاندانەكان بە كوێ دەگەن گرنگ نیە گرنگ ئەوەیە داواكاریە رەواكان بەردەوام دەبن . توڕەیی ئێستای لاوان و خۆپیشاندەرانی عیراق ، هەمانتوڕەیی خۆپیشاندانەكانی هەرێكی كوردستان بوو لە ستەم و نادادی و مافیای نەوت ، بەڵام جیاوازیەكە ئەوەیە لە عیراق بەغدا سەنتەری توڕەبونەكەیەولە هەرێم هەرگیز رێگەی هەناسە دان بە هەولێریەكان نەدرا ، دەنا هەرێمی كوردستانیش لیپە لەنادادی ، سەیر نەكردنی دۆخی خەڵك ، لەوەڕاندنی كەمینەیەك بۆ جوانكردنی سیستمەكە و لە پەل و پۆ خستنی زۆرینە ، ئەوە جگەلەوەی ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان ،بە دەر لەوەی خۆیانباسی نزیكەی 25 ملیاردۆلار قەرزاری دەكەن ، كە كەس نازانێ لە پای چی ئەو هەموو قەرزە ،چارەیەكی خەیاڵی هاووڵاتیانیش كەوتوەتە لایانەوە كە زۆر ئەستەمە بدرێتەوە ، ئەوانیش لە كۆشك و ڤێللاو شەوە سورەكانی خۆیاندا هیچ ئاگایانلە دۆخی هاونیشتمانیەكانیان نیە . ئەگەر بە زەبرو زەنگ خۆپیشاندانەكان كپنەكرێنەوە ، ئەمجارە بەرگرتن بە توڕەیی خەڵكقورس دەبێت وئەوان گەرەكیان سەر لەبەری سیستەمەكە بگۆڕن ، خۆ ئەگەر لە ئاكامی توڕەیی خۆپیشاندەراندا كاردانەوەی سوپا‌و هێزە چەكدارەكان توند و تیژی لێبكەوێتەوە زۆر دوور نیە جۆرێك لە كودەتا درووست بێت ، ئێستا لە عیراقدا هەموو ئەگەرەكانبە كراوەیی ماونەتەوە ، ئەوەمانبیر بێت كەتوركیاوئێران و ئەمەریكاوسعودیە هەریەكەو لە دیدی خۆیانەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان رۆڵیان لە هەموو روداوێكی گەورەو بچوكی ئەم وڵاتەدا هەیە ، خۆ پیشاندانەكان پەندو عیبرەتێكی نوێن بۆ دەسەڵاتدارانی عیراق بە گشتی ، ئەگەر بواری ئەوەیانهەبێت پەند و عیبرەت وەربگرن .
زانا عەبدولڕەحمان لەوانەیە لەم باردۆخە باشترین وەسف بۆ یەكێتی ئەوەبێت كە حیزبی كوڕوزانەوە و خولانەوەیە لە ناو یادەوەری سەردەمی زێرینی خۆی كە سەرۆك مام جەلال رابەرایەتی تێدا كردوە . هەركاتێك كە ئەكەونە ناو هەر گرفتێكی ناوخۆی و دەركی هاوار بۆ مام جەلال ئەبەن و باسی حیكمەتی ئەو ئەكەن بۆ چارەسەر و تێپەراندن تەنگانەكان ،بەڵام كەس ئەو پرسیارە ناكات ئێوە لەگەڵ ( مام )چیتان كردوە بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە چی فێربوون لێ ئەی بۆ كار بە حیكمەت و پرنسیپەكانی ناكەن. بەتەمان تاكەی بە فرمێسكی تیمساحی و ووشەی عاتفی هەڵمانخەڵەتێن، ئێوە كە خوێندكاری "قۆپی چی قوتابخانەی مامن و هیچ فێرنەبوون بۆ خۆتان كردۆتە میراتگری هەر خەریكی شین رۆڕۆن ” من بەم تەمەنە كەمەی خۆم شەرم ئەكەم بچمە سەرگۆری مام چونكە ئەزانم لە جێبەجێكردنی پرەنسیپەكانی كەمتەرخەم بووم ،ئێوە چۆن رووتان دێت بە هەموو هەڵە و كەم كورتی راو رووتەی رۆژانە ئەیكەن ئەچنە سەرگۆڕەكەی و قسەی زل ئەكەن بە خەڵك ئەڵێن لەسەر رێبازی مام بەردەوامین ئەرێ پێم ناڵێن: رێبازی مام بەچی تێگەیشتوون؟ ئێوە كە ئیرادەی هەموو كادری یەكێتی تان تەسلیمی پارتی كردوە لە پێناو و پارە و پۆستی بێدەسەڵات، ئێوە كە لەترسی ئەوەی دڵی پارتی عاجز نەبێت چاوتان لە قودسەكەی (مام جەلال )پۆشیوە بەدێڕێك باسی دانانی پارێزگاری كەركوك ناكەن . ئێوە كە هیچ رێزێكتان لەناو حیزبەكەی نەهێشتوە هەزار تۆمەت و قسە بە ئاشكرا بە یەكتری ئەڵێن. ئێوە تەنها خەیاڵتان لای ڤێلا و شوقە و مۆڵە بە خەوی شەویش لە بیری خانووە قورەكان نین و بیر لەوێ هەر ناكەنەوە. چۆن لە رووتان دێت بچنە سەرگڵكۆی مام ؟ ئێوە كە هەر لە خەمی دۆزینەوەی پۆست و بازرگانین بۆ كچ و كوڕەكانتان پاسەوانیش بە كوڕی خەڵكی تر رەوا نابینن و كۆمپانیاتان بۆ داناوە چۆن لە رووتاندێت بچنە سەرگۆڕی مام ؟ رێككەوتن یان تەسلیم بوونی یەكجاری.... هەركاتێك گرژی دروست ئەبێت و رەخنە لە جۆری رێككەوتن ئەگرین یەكسەر باسی ئەو سەردانەی (مام جەلال )ئەكەن بۆ لای بارزانی لەسەری رەش دوایی شەڕی ناخۆ وەكو حیكەمەت بۆ تەبایی باسی لێوەدەكەن. بەڵام كەس باسی لێكەوتەكانی ناكات ،باسی ئەو دابەشكاریە و هاوسەنگی ناكات كە مام كردبووی لە نیوان پارە وپۆستەكانی یەكێتی و پارتی . لە كوێی مام جەلال ووتویەتی بەس بۆ ئەوەی دڵی پارتی زیز نەبێت هەمووشتێك قبوڵ بكەن بۆ رێككەوتن ؟ ئێمە هەموومان لەگەل رێككەوتنین بەڵام دژی تەسلیم بوون و خۆبەدەستەوەدانین. دژی ئەوەین داوی ئەوهەموو قوربانیەیی یەكێتی بۆ كوردستان دای. چاوەڕێی پارتی بن و پۆست و دەسەڵاتمان پێبدات و هەموو پۆستێك لیستێك ناو بنێرن بۆ سەری رەش تا بەدڵی خۆیان كەسێك هەڵبژێن ئەمە لە كوێی رێبازی مام جێگەی بۆتەوە؟ لاهور تاڵەبانی وەك بەربەست بەرپرسێكی باڵای پارتی بە پێكەنینەوە پێووتم ئەگەر لاهور نە ئەبوو ئێستا سلێمانیش هی ئێمەبوو بە تەجروبەی ئەو چەند ساڵەی لە هەولێربووم ئەو قسەیە تەواو راستە هەركاتێك ئەكەوتینە ژێر فشار‌و هەرەشەیی پارتی تەنها لاهور تاڵەبانی فریمان ئەكەوت هێزی لە سلێمانیەوە ئەناردین بۆ پاراستنمان. تەنانەت بۆ پاراستنی پەلەرمانتارەكانی گۆران و لایەنەكانی تریش هەر لاهور تاڵەبانی پارێزەربوو، بەڵام بەرپرسەكانی یەكێتی لە هەولێر موبایلەكانیان لەسەر دائەخستین ئێمە بە تەنها لە ژێر هەڕەشەی پارتی جێئەهێشت. راگەیاندكارێكی پارتی پێووتم : لاهور تاڵەبانی ماڵی پارتی وێران كردوە هەموو مانگێك سێ بۆ چوار ملیون دۆلار لە خەڵك و سۆسیال میدیا سەرف ئەكەن بۆ شكاندنی و تۆمەت دروستكردن بۆ لاهور كەچی ئەو هەر گەورە ئەبێت و هەژموونی زیاتر دەبێت . بۆیە تاكە كەس كە رێگرە لەبەردەم هەژموونی پارتی، تەنها شێخ لاهورە كە بۆتە مۆتەكە بۆیان و سلێمانی تەسلیم ناكات و لەسەر پرنسیپەكەی مام جەلالە لەگەڵ رێككەوتنە و دژی تەسلیم بوونە. ئەو ئێستا تاقانەكەی رێگەی مامە و ئەوانەی كە ئەیانەوێت رێ یان لێ وون نەكرێت بەجێپێ لاهور بڕۆن ئەوە رێگە راستەكەی رێبازی مامە. سلاو لە روحی مام جەلال رابەری بزووتنەوەی كوردایەتی ئەوانەی ئەیانەوێت لەسەر رێبازەكەی مام بن پێوست ناكات بچنە سەرگۆرەكەی بەڵكو پێوستە لەسەر رێگەكە راستە كەبن
دڵشاد ئەنوەر هیچ گومانی تێدا نیە، خۆپیشاندانی ناوچە جیاجیاكانی عێراق، دەرئەنجامی توڕەیی خەڵكە، دەرئەنجامی ناعەدالەتی و گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتە، بەڵام ئەوەی لە پشتەوە دەگوزەرێت شتێكی ترە. ئەو گەنجەی كراسەكەی لەناو قەدی ئاڵاندووە و بەرد دەوەشێنێت مەزڵومە، ئەو پیاوەی سنگی بەرامبەر دەزگا ئەمنیەكان دەرپەڕاندووە و باكی بە فیشەك نیە، ژیان ماندووی كردووە و ناعەدالەتی هێناویەتیە سەر شەقام، ئەو ژنەی خۆپیشاندەران هاندەدات، نەبوونی و دەست نەرۆیی پاڵنەریەتی و دەیەوێ لە نائومێدی، ئومێد دروست بكات. ئەوەی لێرەدا مەبەستمە، بیڵێم: دیوی پشت ڕووداوەكانە، ئەو دیوەی كە گەنجە دڵ گەرمە بەرد وەشێنەكانی بەغدا و ناسریە لێی بێ ئاگان، ئەوەی كە سەركردەكانی شیعەی تۆقاندووە. پێشتر سەدریەكان تەنها هێز بوون كە جڵەوی شەقامیان لابوو، بەڵام ئێستا شەقام خرۆشاوە و جڵەو لای ئەوان نەماوە، هێزە عێراقیەكانی تر لە دۆخی ترس و مت بووندان و سەركردەكانیان لەناوچەی سەوزەوە، چاوەروانی دەرئەنجامی ئەم مناوەرە سیاسیە گەورەیەن كە ڕوو دەدات . دواجار شەقام لە مناوەرەی سیاسی تێ ناگات، ئاو و كارەبای دەوێ، خزمەتگوزاری و بژێوی دەوێ، بۆیە شیعەكان دەترسن هەینی دۆخەكە قەرەباڵغتر بێت و لە دەست دەربچێت، یاخود هەندێك مەلا و زانا، بەپیری داوای چالاكوانانەوە بچن، كە داوایانكردووە رۆژی چلە، جەماوەر ڕوو لە بەغدا بكات بۆ ڕووخانی حكومەت نەك لە كەربەلا. واتە شەقام بێ ئاگا لە موناوەرە سیاسی و مشت و مڕی پشتەوە خرۆشاوە، بەرەی سعودیە و توركیا و هەندێ لایەنی تر دەیانەوێ دۆخەكە بقڵیشێتەوە، ئێرانیش بەهەموو هێزێكی لە خەتە بۆ تێكشاندنی پلانە گەورەكە. دۆخی ئێستا لەهەندێك ڕووەوە لە سەردەمی داعش دەچێت، چۆن هەوڵدرا، لە رێگەی داعشەوە عێراق لەت بكرێت و لە بن دەستی شیعە دەربهێنرێ، ئێرانیش لەخەت بوو بۆ شكاندنی پلانەكە و دواجاریش شكاندنی، ڕەنگە ئەنجامی ئەم ڕووداوانەش هەر وابێ. هەفتەیەك لەمەوبەر سونەكان بە ئاگاداری كورد كۆبوونەتەوە و ئامادەكاریان بۆ ئەم دۆخە كردووە، سونەكان دەیانەوێ ریزەكانیان یەكبخەن و خۆیان لە ژێر دەستەیی شیعە قوتار بكەن. كورد و بەدیاریكراوی پارتی، دڵخۆشن بۆ ئەوەی پارچە پارچە بوونی عێراق ببێتە ئەمری واقیع و چیتر زومی ناوەند لەسەر هەرێم نەبێت. توركیاش دەیەوێ ئەو توڕەییەی كە بەهۆی پشتیوانیكردنی ئەمەریكاوە لە یەپەگە لەسوریا هەیەتی، لە عێراق بیرژێنێت ، بەوەی ئەم ڕووداوانە ببنە هۆی پارچە بونی عێراق و ویلایەتی موسڵ زیندوو و بكاتەوە، بەهاوكاری نجێفیەكان. سەركردەكانی شیعە ئاگاداری وردەكاری هەموو شتێكن، بۆیە بە وریاییەوە لە دۆخەكە دەروانن و بەچڕی لەخەتن، بۆ شكستپێهێنانی، بەڵام دەر ئەنجامی ڕوداوەكان، ئایندەی عێراق دیاری دەكەن.
د. سەنگەر سەید قادر خۆپیشاندانەكانی عێراق ماوەی دوو ڕۆژە دەستی پێكردوە و لە كۆی ١٤ پارێزگاێ عێراق لە ٩ پارێزگا خۆپیشاندەران هاتوونەتە سەر شەقام و توندوو تویژی زۆری لێكەوتووەتەوە بە جۆرێك لە دوو ڕۆژدا ٨ كوژراو زیاتر لە ٤٠٠ برینداری لێكەوتووەتەوە. -خۆپیشاندانەكان چۆن دەستی پێكرد: ڕەنگە هۆكاری ڕووكەشی خۆپیشاندانەكان گەندەڵی و دانەمەزراندن و بێكاری و خراپی دۆخی ئابوری و خزمەتگوزاریەكان بێت بەڵام ئەم هۆكارانە تەنها ڕووكەشن و چەندین ساڵە بوونی هەیە و تازە نیە، بۆیە هۆكاری ڕاستەقینەی خۆپیشاندانەكان ململانێی ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێرانەوە هەیە چونكە وابڕیاربوو هەفتەی داهاتوو پەرلەمان لەسەر پرسی هێرشەكانی ئیسرائیل و دەركردنی هیزە بیانیەكان لە ڕێگای پرۆژەیاسایەكەوە كۆببێتەوە كەئەوەش شەرعیەتی هێزەكانی ئەمەریكا لەعێراق دەخاتە ژێر پرسیارەوە هۆكارێكی تر پەیوەستە بە ململانێ ئەمەریكا و ئێران لەسەر گۆرینی حكومەتی عێراق، سەرەتای تەقینەوەی ململانێكان لەدوای ئەوەهات عادل عبدلمەهدی ڕۆژی ٢٣ مانگی ڕابردوو لەسەر داوای تاڵب شغاتی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڕیاری لە كار دوورخستنەوەی عبدالوهاب ساعدی فەرماندەی هێزی دژەتیرۆری دەركرد و ڕۆژی شەمەی ڕابردوو بڕیارەكە ئاشكرا و ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە لەبەر چەند هۆكارێك: ١- عبدالوهاب ساعدی خاوەن هێزێكی جەماوەری زۆرە بەتایبەت پارێزگا سونەكان و وەك پاڵەوانی شەڕی داعش ناسراوە ٢- عبدالوهاب ساعدی كەسێكی نزیكی حیزبی دەعوەیە و ئەوەش مالیكی و حیزبی دەعوەی نیگەران كرد ٣- هێزی دژە تیرۆری عێراق و هێزە ئاڵتوونیەكانی عێراق ئەوو دوو هێزەن كە تاڕادەیەك لە ژێر كۆنترۆڵی ئەمەریكادان و ئێران دەیویەوێت لە لاوازی حكومەت و سوپای عێراقدا دەست بەسەر ئەو هێزەدا بگرێت و تاكە ڕێگریش لەبەردەم ئێران‌دا عبدالوهاب ساعدی بوو لەلایەكی ترەوە ئەمەریكا نیگەرانە لە دۆخی لاوازی حكومەت و سوپا و دەزگای هەواڵگری عێراق كەلەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و بۆیە دەیویست لە ڕێگای هێزی دژەتیرۆرەوە سنورێك بۆ حەشدی شەعبی دابنێت و لە جێگای تاڵب شغاتی عبدالوهاب ساعدی بكات بە فەرماندەیدوزگای دژەتیرۆر و ئێران و عبدالمەهدیش ئەوەیان بەكودەتا ناوبرد و ڕێگریان لێ‌كرد ٣- دۆخی حكومەتی ئێستای عێراق بۆ ئەمەریكیەكان جێگای مەترسیە و پلانی گێڕانەوەی حیزبی دەعوەیان هەیە بۆ دەسەڵات چونكە حكومەتێكی بەهێزی عێراق ڕێگری لە دەسەڵات و نفوزی ئێران دەكات - كێ لەپشت خۆپیشاندانەكانەوەیە: ئەوەی ڕوونە كە جوڵێنەری ڕاستەوخۆی خۆپیشاندانەكان ئەمەریكایە بەڵام لە ڕێگەی هێزە عێراقیە كاریگەرەكانەوە كە بەرژەوەندیان هاوتەریبی ئەمەریكایە لە ڕووخاندنی حكومەتەكەی عبدالمەهدیدا ئەو هێزانەش بریتین لە: ١- حیزبی دەعوە و خودی مالیكی كە كۆنترۆڵی هێزی دەوڵەتی قوڵی عێراقی كردوە و خەونی گەڕانەوەی هەیە بۆ دەسەڵات وی ئەمەریكاش پشتیوانی ئەم هەنگاوە دەكات هەربۆی مالیكی و دەعوە وەك یەكەم هێزی سیاسی پشتیوانی خۆی بۆخۆپیشاندانەكان دەربڕی ٢- موقتەدا سەدر: موقتەدا سەدر لەبەردەم ئیحراجیەكی گەورەی لایەنگرانی دایە بەتایبەت كە ئێستا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نزیك بووەتەوە چونكە سەدر مانگی ١٠(تشرینی یەكەم)ی ساڵی ڕابردوو كاتێك متمانەی بە عبدالمەهدی دا ڕایگەیاند تەنها ساڵێك مۆڵەت دەدات بە عبدالمەهدی ئەگەر دۆی عێراق نەگۆڕێت متمانەی لێدەسەنرێتەوە بۆیە ئێستا ساڵەكە تەواو بوو و هەوڵیكی جدیش هەبوو بۆ لەكاردانی عبدالمەهدی حكومەتەكەی بەڵام لە كۆتا ساتدا و هەفتەی ڕابردوو علی خامەنەئی لە ڕێگەی نامەیەكەوە بە سیاسیە عێراقیەكانی ڕاگەیاند كە عبدلمەهدی دەبێت لەجێگای خۆی بمێنێتەوە ئەوەش سەدری توشی بێ ئومێدی كرد بۆ یە بەناڕاستەوخۆ پشتیوانی خۆپیشاندەران دەكات چونكە نایەوێت پەیوەندی لەگەڵ ئێران‌دا تێكبچێت. ٣- هێزە سونەكان: بەشێكی زۆری هێزە سونەكان لەبەردەم مەترسی گەورەدان بە هۆی ئەو دەسەڵاتە فراوانەی ئێران بەسەر عێراقدا كە بووە تە هۆی گۆڕینی دیموگرافیای شارەكان و هێزە سونەكان كەنارگیرخراوان ٤- لە نێوان بەرەی سونە و شیعەدا ئەیاد عەلاوی یەكێكی ترە لەوانەی پشتیوانی خۆپیشاندەران. دەكات بە ئاشكرا و جگە لە عەلاوی هەموو ئەو هێزە بچوكانەی میلیشای چەكداریان نیە پشتیوانی خۆپیشاندەران دەكەن چونكە هێزیان نەماوە وبەرژەوەندیە ئابوریەكانیان كەوتووەتە مەترسیەوە - ئایندەی خۆپیشاندانەكان بە كوێ دەگات : هەرچەندە پێشبینی كردنی گۆڕانكاریەكان بۆ عێراق قورسە چونكە شیكاری سیاسی پشت بە بنەما زانستی و عەقڵیەكانی سیاسەت كردن دەبەستێت و ئەو عەقڵیەتە لە عێراق بوونی نیە بۆیە زۆر جار شیكاریەكان پێچەوانە دەبێتەوە بەڵام بەكورتی ئەوەی چاوەڕێ دەكرێت خۆپیشاندانەكان بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوامی دەبێت و دواتر بە هەندێك بڕیار و گۆڕانكاری سەرپێی خۆپیشاندەران سارد دەكرێنەوە و ئێرانیش لە ڕێگای بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەكان بۆ توندوتیژی و ئاژەوەگێری خۆپیشاندانەكان لە ئامانجەكەی دوردەخاتەوە و بەلاڕێیدا دەبات چونكە فەسەڵات نفوزی ئێران لە عێراق زۆر لە ئەمەریكا بەهێزترە و ڕێگەنادات پیلانەكەی ئەمەریكا سەربكەوێت - كورد ڕۆڵی چی دەبێت لە جۆپیشاندانەكاندا: بۆ كورد ڕەنگە باشترین بژاردە بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكان بێت تا كۆتای ئەمساڵ بەشێوەیەكی ئاشتیانە كە ئەمە قورس و مەحاڵە ڕووبدات، بۆیە بژاردەی دووەم هەمان خواستی ئێرانی لە بەرژەوەندی كوردە بە كۆتایهاتن بە خۆپیشاندان و مانەی عادل عبدلمەهدی لە جێگای خۆیدا چونكە بوونی حكومەتێكی لاواز و پركێشە و ململانێ لە بەغداد لە بەرژەوەندی كوردە و دەتوانێت كارتە سیاسیەكانی باشتر بەكار بهێنت بەتایبەت لە پرسی بودجە و هەڵبژاردنی ناوچە جێناكۆكەكاندا، بەڵام بەهۆی لاواز و دابەش بوون و نەبوونی پلانەوە كورد ناتوانێت ڕۆڵی گرنگی هەبێت لە چنینەوەی دەستكەوتەكاندا و تەنها چاوەڕی لێكەوت و بەركەوتەكان دەكات و هیچی تر.
سەركۆ یونس حكومەتی هەرێم لەڕێگای وەزارەتی داراییەوە هەوڵ دەدات بۆ ساڵی دارایی (2020) بودجەی هەرێم ڕێكبخات و دوای شەش ساڵ حكومەتی هەرێم ببێتەوە بەخاوەنی بودجەی ساڵانە و هەوڵدەدرێت ببرێتە پەرلەمان و كوتلە پەڕلەمانیەكان گفتۆگۆی لەسەر بكەن و خەرجی و داهاتەكانی بودجە دیاری بكرێت و دەسەڵاتی جێبەجێكردن پابەندی یاساكە بكەن، پرسیارەكە ئەوەیە ئایا حكومەتی هەرێم دەتوانێت بودجەی هەرێم دابنێت؟! لەئێستادا حكومەتی هەرێم نزیكەی (24) ملیار دۆلار قەرزدارە، كە(8)ملیار و (900) ملیۆن دۆلاری قەرزی مووچەخۆرانی خۆیەتی كەبەهۆی قەیرانی دارایی و پێنەدانی بەشەبودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە دروست بووە و حكومەتی هەرێم بە سیستەمی پاشەكەوت ڕێژەیەكی بەرچاوی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی خۆی كەمكردەوە كە زیاتر لە چوار ساڵی خایاند و هەرێمی كوردستان بەبارودۆخێكی نائاسایی گوزەری كرد و بەشەكەی تری قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكان و هەندێ قەرزی ترە بۆ دابینكردنی خەرجییەكانیان. بەغداو قەرزەكانی سەر هەرێم: تائێستا حكومەتی عیراق ئامادە نییە قەرزەكانی سەرهەرێم بداتەوە و پاكتاوی بكات، هەرچەندە لەڕێككەوتنی ساڵی ڕابردوودا بەغدا ڕێگەی داوە بە هەرێم نەوتەكەی بفرۆشێت تاكو قەرزەكانی دەداتەوە، بەڵام وادیارە تا ئێستا هەرێم نەیتوانیوە پاكتاویان بكات، پێمانوایە حكومەتی هەرێم هەوڵ بدات تاكو بەڕێز دكتۆر عادل عبدالمهدی سەرۆك وەزیرانە، بگەن بە ڕێككەوتن و ڕێككەوتنەكەش بۆ ساڵێك نەبێت و تەنانەت هەوڵ بدرێت تا كۆتایی كابینەكەی دكتۆر عبدالمهدی بێت، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت تا هەڵبژاردنی داهاتوی پەڕلەمانی عیراق بخایەنێت و هەوڵ بدرێت لەپەرلەمانی عێراقەوە بە یاسا ڕێككەوتنەكە بكرێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی بەغدا ناچار بكرێن جێبەجێی بكەن، بەڵام تا ئێستا حكومەتی عیراقی لەم بارەوە هیچ بڕیاریكی نەداوە و حكومەتی هەرێمیش چارەسەركردنی قەرزەكانی كردووە بەمەرج بۆ ڕادەستكردنی نەوت بەبەغدا و لەئێستادا ئەم بابەتە بەربەست و گرفتی سەرەكی بەردەم گفتوگۆكانی هەولێرو بەغدایە. بۆیە پێویستە تیمی دانوستانكاری كورد تەنها گفتوگۆ لەَگەڵ بەرێز عبدالمهدی نەكات، بەڵكو پێویستە گفتوگۆكان فراوان بكەن لەگەڵ سەرجەم كوتلەكانی ناو پەرلەمان و تەنانەت مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانیش تا بتوانن پشگیرییەكی باش بۆ خواستەكانی كورد لەناو بودجەدا جێبكەنەوە، لەبەرئەوە ئێمە دەزانین كە بەڕێز سەرۆك وەزیران خاوەنی كوتلەی پەڕلەمانی بەهێز نییە. گرفت و كێشەكان: یەكێك لە گرنگترین كێشەكانی هەرێم و ناوەند پێنەدانی پشكی هەرێمە لەو قەرزانەی كە حكومەتی عیراقی لە وڵاتان و ناوەندە داراییەكانی كردووە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابورییەكان، ئەم گلەییانە لەحكومەتی هەرێمەوە چەندین جار ئاڕاستەی حكومەتی ناوەند كراوەو هەندێجار نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەمەریكا و وڵاتانی كۆمەكبەخش و قەرزدەری لێ ئاگادار كراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هەرێم بێ وەڵام ماوەتەوە. یەكێكی تر لە كێشە ستراتیژییەكان لەحاڵەتی پێدانی بەشە بودجەی هەرێم كەمكردنەوەی ڕێژەی (%17) ساڵانی دوای پڕۆسەی ئازادی بووە بۆ كەمتر لە (12.67%) ی كۆی گشتی بودجەی گشتی عیراق ئەمەش لەدوای بڕینی بودجەی هەرێم لە (2014) لەلایەن حكومەتی ئەوكاتی عێراق بەسەرۆكایەتی نوری مالكی و نەدانی بودجە بە هەرێم . یەكێكی تر لە كێشەكانی حكومەتی هەرێم ئەوەیە هەرێم ناتوانێت نەوت بە نرخی جیهانی بفرۆشێت و ڕەنگە حكومەتی عیراقیش هەندێ كێشەی یاسایی و سیاسی بۆ دروست بكات بەتایبەت كێشەی ئەو سكاڵایەی كە كابینەی نوری مالیكی لە توركیای كردووە بەوەی حكومەتی ئەنكەرە ڕاستەوخۆ مامەڵەی لەگەڵ هەولێر كردووە و بەغداش پێیوایە ئەمە پێشێلكردنی سەروەری دەوڵەت و حكومەتی عیراق دەزانێت و دوور نییە ئەمەش ببَیتە كێشەیەك لە داهاتوودا . حكومەتی هەرێم هەر زوو ئامادەیی خۆی پیشان داوە بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند و ئامادەی خۆیان پیشان داوە بۆ ئەم ڕێككەوتنە و بەپێی دەستوری عیراق، تاكە ئومێد و هیوایەك هەبێت بە سەرۆك وەزیرانە كە پیاوێكی میانڕەوە و بەوە ناسراوە لەگەڵ ڕێككەوتندایە لەگەڵ هەرێم، كوردیش دكتۆر عبدالمهدی بە دۆست و خەمخۆر دەزانێ، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئایا كابینەكەی عبدالمهدی دەتوانێت كوتلە سیاسی و لایەنە عیراقییەكان ڕازی بكات بەڕێككەوتن و پێدانی بەشە بودجە و چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەرێمدا، ئەوەی تێبینی دەكەین بەشێكی زۆری كوتلە سیاسی و لایەنە عیراقییەكان هەر لە ئێستاوە هەڕەشەی ئەوە دەكەن كە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی دارایی (2020) بەئاسانی تێپەڕ نابێت لەپەرلەمان و بەشێكیان پێیانوایە ئەو بڕە پارەیەی عبدالمهدی وەك نیازپاكی لە (2019 ) ناردویەتی نابێت بەبێ بەرامبەر ببێت و داوای بڕینی دەكەن. بەڵام ئەگەر هاتوو بەغداو هەولێر ڕێكنەكەوتن ئەمەش ئەگەرێكی لاواز نییە لەم حاڵەتەدا كورد هیچ ڕێگایەكی تری نامێنێت جگەلە فرۆشتنی نەوتەكەی بەسەربەخۆیی ئەوكاتەش بودجەی هەرێم پێك دێت لە فرشتنی نەوت و داهاتەكانی ناوخۆ هەندێ هاوكاری كە لەلایەن هاوپەیمانیانەوە دەدرێت بەبەشێك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، گومانی تێدا نییە لەم حاڵەتەدا ناتوانرێت هەرێم هەموو پێداویستیەكانی دابین بكات لەبەر زۆری خەرجییەكان و كەمی داهاتەكان. هیوادارین حوكمەتی هەرێم بتوانێت پڕۆژەیاسای بودجەی خۆی دوای شەش ساڵ ڕێكبخات و بڕواتە پەڕلەمانەوە و لایەنەكانی ناو پەڕلەمان گفتۆگۆیەكی زانستی و واقیعی لێ بكەن، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت زۆر ئەستەمە لە ئێستادا بەبێ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بتوانرێت بودجەی هەرێم دابنرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بودجەی گشتی عێراق و هەرێم زیاتر لە (%90) ی پشت بە داهاتی نەوتی فرۆشراو دەبەستێت كەهەمیشە و بەردەوام مەترسی لەسەرە و لەئێستادا بودجەی گشتی عیراق ساڵانە بە كورتهێنانێكی زۆرەوە تێدەپەڕێنرێت، كە ڕێژەكەی بە (22) ملیار دۆلار ساڵانە دەخەملێنرێت. ئەوەشمان لەبیر نەچێت ئابووری عیراق پڕمەترسییە و بڕی قەرزەكانی (124) ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و تەنها لە ساڵی (2019) بڕی (7) ترلیۆن دیناری لە سندوقی خانەنیشینی قەرزكردوە. *ئابوریناس
سەرتیپ وەیسی كەریم مامه‌ڵه‌كردنه‌ی پارتی و سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌ت یه‌كێتیی و گۆڕان، به خۆدزینه‌وه له رێككه‌وتنی سیاسی نێوانیان له‌باره‌ی حكومه‌ت و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ خواره، دروستكردنی مه‌ركه‌زیه‌تی ته‌واو له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه كه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م جۆره سیاسه‌ته داهاتووی كابینه‌ی نوێ باش نابێت و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌ریكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ڕووده‌دات، چونكه هێشتا سێ مانگ تێنه‌په‌ڕیووه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌شداری كابینه‌ی نوێیان كردوه، به بارودۆخه‌كه ڕازی نین و پێیانوایه به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی جێبه‌جێكراوه. یه‌كێتیی جگه له‌وه‌ی كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوكی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه، له هه‌مانكاتدا جێگره‌كه‌ی له حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌دراوه‌و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاخه‌زی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی نوسراوه هیچی جێبه‌جێنه‌كراوه. هه‌روه‌ك چۆن گۆڕان پاڵپشتێكی باش بوو تاوه‌كو پارتی بتوانێت كابینه‌ی نوێ به ئاسانی كۆنتڕۆڵ بكات، له هه‌مانكاتیشدا زۆربه‌ی یه‌كێتییه‌كان له نێوشیان قوباد تاڵه‌بانی و پارتییه‌كانی نێو یه‌كێتیی په‌له په‌لیان بوو له‌سه‌ر رێككه‌وتن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن چی ده‌كه‌ن، هه‌مووجار قوباد تاڵه‌بانی ده‌یوت : مه‌كته‌بی سیاسی ده‌یه‌وێ سواری سه‌ر ملی خۆیان بن نه‌چنه حكومه‌ت و ببنه ئۆپۆزسیۆن. مام جه‌لال هیچ كات باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوو كوڕه‌كانی سیاسه‌ت بكه‌ن و بێنه پێشه‌وه وهیچ گرینگی به په‌روه‌رده‌كردنی سیاسی دوو كوڕه‌كه‌ی نه‌ده‌دا، هه‌ربۆیه‌ش ئێستا ئه‌وان له‌به‌رده‌م ماڵی بارزانی زۆر زه‌لیل و بچووك ده‌رده‌كه‌ون ( گرته ڤیدیۆیه‌كی دوێنێ شه‌ویش باشترین ئاماژه‌یه بۆ ئه‌مه). بزوتنه‌وه‌ی گوڕان ئه‌و كاته‌ی هاته پاڵ پارتی و باڵانسی هێزی گۆڕی و شه‌وانه خه‌ونی خۆشیان به‌چوونه حكومه‌ت ده‌بینی، له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا بۆیان ڕوونبۆته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كانیان له فه‌رمانبه‌رێك زیاتر نییه، هێشتا هیچ نه‌بوو سه‌رۆكی حكومه‌ت به دانانی یاریده‌ده‌ر كابینه له ناو كابینه دروست ده‌كات و ئیستفزازیان ده‌كات به دانانی رێباز حه‌ملان و محه‌مه‌د حاجی. تاوه‌كو مامه‌ڵه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی سلێمانی به‌و شێوه‌یه بێت له‌گه‌ڵ پارتی، هه‌ر به پاشكۆیی ده‌مێننه‌وه، چونكه له ساڵی شه‌سته‌كانه‌وه ئه‌و باشووره به‌سه‌ر دوو زۆن و باڵ دابه‌شبووه، به‌ره‌ی پارتی و به‌ره‌كه‌ی دیكه كه یه‌كێتی و لایه‌نه نه‌یاره‌كانی پارتی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، تاوه‌كو به‌ره‌ی ئه‌ولا له‌گه‌ڵ یه‌كدا نه‌بن پارتی كه‌متر دێته ژێر بار. هه‌میشه‌ش ئه‌و حزبه گره‌و له‌سه‌ر په‌رته‌وازه‌یی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و تاوه‌كو ئێستاش سه‌ركه‌وتوو بووه، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆئه‌مه له‌وكاته‌ی نه‌وشێروان موسته‌فاو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له ساڵی 2016 رێككه‌وتنێكی سیاسیان كرد، پارتی ئامانی لێ هه‌ڵساو هه‌موو شتی كرد تاوه‌كو ئه‌و دوو هێزه لێك بكات. یه‌كێتیی و گۆڕان هه‌موو كات له‌یه‌ك به فێل بوون، هه‌ركات پارتی ناكۆكی له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌بێت یه‌كێتیی خۆی له پارتی نزیك ده‌كاته‌وه، به پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته، به‌ڵام هه‌رگیز له‌و مل شكاندنه‌ی یه‌كتر قازانجیان نه‌كردووه!!!
