Draw Media

‎جه‌نگی سارد و دابه‌شكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

‎جه‌نگی سارد و دابه‌شكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

2020-07-12 07:24:34


‎دانا نه‌قی

‎جه‌نگی ساردی نوێ سه‌ره‌تایه‌كی نوێیە بۆ دابه‌شكردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و داهاتووی ناوچه‌كه‌، یٔه‌م شه‌ڕه‌ی یٔێستا ته‌نها شه‌ڕی دوو جه‌مسه‌ر و خاوه‌نهێزەکان نیه‌ به‌ڵكو له‌ نێوخۆی یٔه‌م ململانێیه‌دا شه‌ڕی ساردی نێوان سعودیه‌ و یٔێرانه‌، له‌لایه‌ك شه‌ڕی یه‌كلابوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌به‌ به‌سه‌ر به‌ره‌ی شیعه‌ و سوننه‌دا. 

‎وه‌ك ده‌بینین شه‌ڕ و یٔاڵۆزییه‌كان رۆژ به‌رۆژ  وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ لێواری مه‌رگ و قات و قڕی نزیك ده‌كاته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ناتوانرێت به‌ چه‌ندین ده‌یه‌ی تر بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می پێش به‌هاری عه‌ره‌بی.

‎یٔه‌وه‌ی جێگه‌ی قسه‌ له‌سه‌ر كردنه‌، هیلالی سوننه‌ و هیلالی شیعه‌یه‌، به‌ سه‌ركردایه‌تی سعودیه‌ و یٔێران.هیلالی شیعی له‌ باشوری عیراقه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ سوریا و یٔێران، لوبنان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌نداوی عه‌ره‌ب.

‎په‌یوه‌ندی نێوان یٔێران و سوریا هۆكاره‌كه‌ی ته‌نها مه‌زهه‌بی شیعه‌ نیه‌، به‌ڵكو یٔه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌ش رۆڵ ده‌بینن تیایدا :

‎- كاتی جه‌نگی عیراق-یٔێران، باوكی به‌شار یٔه‌سه‌د په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا باش نه‌بوو له‌هه‌مان كاتدا یٔه‌سه‌د هاوكاری یٔێرانی ده‌كرد.
‎- هه‌ردوو وڵات (یٔێران-سوریا) به‌ یٔێستاشه‌وه‌ رێگا ناده‌ن به‌ ته‌واوه‌تی بكه‌ونه‌ ژێر ره‌حمه‌تی یٔاسایشی یٔه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی. وه‌ هیلالی سوننی له‌ دوای دروستبوونی داعشه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی جوگرافیای دیاره‌ كه‌ له‌ سعودیه‌وه‌ بۆ توركیا، باشوری رۆژاوای عیراق، یٔه‌رده‌ن، میسر و به‌شێك له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی. به‌مه‌ش رۆژ به‌ رۆژ چالاك ده‌بن بۆ رێگاگرتن له‌ قه‌ڵه‌مڕه‌وی شیعه‌ له‌لایه‌ك و هه‌روه‌ها له‌ دوژمنی له‌مێژینه‌یان كه‌ یٔیسرایٔیله‌.

‎وه‌كو بینیمان له‌ دوو ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ندی رێككه‌وتنی سیاسی و بازرگانی نێوان سعودیه‌ و میسر به‌ ته‌واوی رۆیشته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

‎یٔه‌وه‌ی گرنگه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین كورده‌، به‌تایبه‌تی كوردی عیراق كه‌ بۆ ماوه‌ی یست و نۆساڵه‌ نیمچه‌ ده‌وڵه‌ته‌ و خاوه‌نی جوگرافیایه‌كی باشو سه‌رچاوه‌یه‌كی سرووشتی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌كو نه‌وت و غازە یٔه‌وه‌ش بووه‌ته‌ جێگای تێڕامانی رووسیا و یٔه‌مریكا.

‎گرنگه‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌ دوای ئەم قەیرانی ئابوری و کرۆنایە بیر له‌ یٔاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و خاك و یه‌كتر قبوڵكردن و باشكردنی بارودۆخی میلله‌ت بكه‌نه‌وه‌ نه‌وه‌ك یٔاڵۆزكردنی دۆخه‌كه‌ كه‌ دۆخێكی یٔارامه‌ له‌ چاو زۆرینه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand