Draw Media

نامەیەکی کراوە بۆ زۆنی سەوز

نامەیەکی کراوە بۆ زۆنی سەوز

2020-07-15 22:00:18


سەهین موفتی

ئێستێ کە دەست بە نووسینی ئەم نامەیەم دەکەم بۆ هاونیشتیمانیانی زۆنی سەوز، دەمەوێت وەبیرتان بهێنمەوە، کە بەهیچ شێوەیەک چی لە رابردوو یا داهاتوو شەرعیەت بە هەر کارێکی هەڵەی پارتی و حکومەتەکانی نادەین، لەبۆیێ کەم و کوڕی، تا ئاستی جاشێتیش ئەگەر پارتی بە ئەنجامی بگەیەنێت، ئەوا لێی بێ دەنگ نابین و نەبووین.
ئەگەر بپرسن، لەبۆ بۆ لەشکرکێشی تورکیا بێدەنگین، ئەوا هەڵەن، چوونکێ تێکڕای زۆنی زەرد لە چەند ساڵی رابرد رژانە سەر شەقامەکان و دژی هاتنی سوپای مەغۆلییەکان وەستاونەتەوەو هەرواش دەبێت، لێ چار چییە، کە پارتێکی وەک پەکەکە، لەبری هەوڵدان بۆ شۆڕشێکی جەماوەری لە باکوری  کوردستان، داروبەردو سەوزایی و شاخ و ئاوی باشوور دەخاتە مەترسی و بەهانە بەهەر دوو حکومەتە دژە کوردەکانی ئانکەڕەو بەغداد دەدات، تا سەروەری ئەم نیشتیمانە پێشێل بکرێت...!

هاونیشتیمانیانی زۆنی سەوز، راپەڕینی نەوەدو یەک، دژی دڕەندەترین سوپای ئەودەم و دیکتاتۆرترین سەرۆکی رۆژهەڵاتی ناوین،  سەرچۆپی زەماوەندەکەی هەر لە دەڤەری بیتوێن و پشدەرەوە دەستی پێکرد..! 

گەرمیان، بە سەدان هەزار قوربانی لە پێناوی کورد بوونیدا دا، هەزارانی هەتا ئێستێ لە پڕۆسە بەدناوەکانی ئەنفال بێ سەروشوێنن، کەچی هەر لەسەر پێوە وەستان...!

سلێمانی،  پشت و پەنای هەموو بەرخودان وبزووتنەوەو خەباتێک بووون لە بۆ کوردو کوردستان، بە هەزاران شۆڕە سواری کوردایەتی کردۆتە دیاری بۆ ئەم نیشتیمانە.

هەموو، ئەم قوربانیدان و هەوڵ و نەهامەتییانەی بەسەر ئەم زۆنەدا هاتگە، جێی خۆیەتی بپرسین، لەبۆچی لە ئاست ئەم هەموو خۆفرۆشی و جاشێتییەی ئێستای دەستەڵاتدارانی زۆنەکەتان بێدەنگن؟ 

لەشازدەی ئۆکتۆبەری سێ ساڵ لەوەو پێش، بە ئاشکرا شەرعیەتیاندا بە هێزەکانی حەسەن پلایسەکان، عەمامە بەسەرو هەمەجی و شڕوگییەکانی شیعە،و کەرکووکی پیرۆزو دوزو حەمڕینیان خستنەوە ژێردەست،  کەچی لە ئاست ئەم جاشێتییەدا بێدەنگ بوون؟ 

ئێستێ جارێکی دی، دژە تیرۆری دەستەڵاتداری زۆنەکەتان، بەبێ گەڕانەوە لەبۆ شکۆی پێگەو پایەی کوردستان، بەبێ هیچ گوێدانە ئەم هەموو قوربانیدانە، دەستی خستۆتەوە ناو دەستی هەمان ئەم شڕوگییە خورماخۆرو وشترەوانانە، خەریکن، هێدی هێدی بنکەو بارەگاو ئاڵای عڕوبەیان دەهێننەوە زۆنەکەتان، ئەرێ بێدەنگی بەس نییە؟ 

ناڵێین، بڕژێنە سەرشەقام و دارو بەردیان خابوورکەن، ناڵێین فیشەک بارانییان بکەن، ناشڵێیین شەڕە بۆکسییان لەگەڵ بکەن، بەڵام خۆ دەکرێ فشار بخەنە سەر دەستەڵاتداری زۆنەکەتان و ئەم جاشێتییەیان لێ قبووڵ نەکەن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand