درەو: گفتوگۆی رۆژنامەوانی: هێمن خۆشناو: كاتێك له ساڵانی 2016 – 2017 بۆ پێگه‌ی (ئه‌حواڵ نیوزی) توركی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا بوو كارم ده‌كرد، به پسپۆر و ئه‌كادیمی تورك (گۆكهان باجك) ئاشنابووم. گۆكهان ئه‌و كاته له ئه‌حواڵ ده‌رباره‌ی قه‌یران و كێشه ناوخۆیه‌كانی توركیا و ناوچه‌كه ده‌ینووسی. ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد روئیایه‌كی لیبڕالانه‌ی هه‌بوو، له روانگه‌ی مافی مرۆڤ و په‌یمانه گه‌ردوونیه‌كان سه‌یری كێشه‌ی كوردی ده‌كرد. له‌م كاته‌شدا كه جارێكی دیكه ده‌رگای گفتوگۆی (ئیمڕالی – ده‌وڵه‌ت) كراوه‌ته‌وه، به پێویستم زانی ئه‌م دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ سازبكه‌م، ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا و په‌یوه‌ندی به رۆژئاوای كوردستان و سوریاوه. پ: ئایا شتێك هه‌یه ترسی خستبێته ناو دڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت؟ تا ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (عه‌بدولڵا ئۆجالان) بكه‌نه‌وه؟ وه‌ڵام: زه‌حمه‌ته ئه‌وه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و بڵێین به‌رپرسانی توركیا له سۆنگه‌ی ترسێكه‌وه په‌نایان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئۆجالان بردووه. به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین، ئه‌م پڕۆسه‌یه نوێیه‌ی له سوریا ده‌ستی پێكردووه، بۆ توركیا چه‌ندین ریسك و مه‌ترسی دروست ده‌كات. به‌هۆی ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد چه‌ند هه‌نگاوێكی ناوه بۆ ئه‌وه‌ی رێشوێنی پێویست له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌گه‌رانه بگرێته‌به‌ر. پ: وه‌كو چاو‌دێر، نووسه‌ر و ئهكادیمیێك، پێتوایه ده‌سه‌ڵات بۆچی ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئۆجالان كردۆته‌وه؟ وه‌ڵام: په‌یوه‌ست به‌م پرسیاره له لێدوانه‌كانی سه‌رانی توركیاوه تێده‌گه‌ین كه ده‌خوازن به ده‌ستی ئۆجالان كۆتایی به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بێنن، له‌وانه‌یه ئه‌م كاره یه‌كسه‌ر نێتهدی، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تادا ده‌خوازێ له مه‌سه‌له‌ی وازهێنان له چه‌ك بگاته ئامانجه‌كانی، دواتریش له رێگای ئۆجالان ده‌خوازێ په‌كه‌كه له‌ناو ببات. پ: پێتوایه دیداره‌كان له دوورگه‌ی (ئیمڕالی) درێژه‌یان هه‌بێت؟ رێگای درێژه‌دان به‌م دیدارانه به‌كوێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت؟ وه‌ڵام: پێموایه له ئێستادا دیداره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، رێگای به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دیدارانه به وردی و هه‌ستیاری هه‌ردوولاوه به‌نده، واته ده‌بێت له‌لایه‌ك ده‌وڵه‌ت وریا بێ، له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌شه‌وه ده‌بێت كورد به‌تایبه‌تی پارته كوردیه‌كان زیاتر وریابن. هه‌روه‌ها ده‌بێت لایه‌نی سێیه‌مینیش هه‌نگاوی نابه‌رپرسانه نه‌نێت كه پڕۆسه‌كه بخاته مه‌ترسیه‌وه. مه‌به‌ستمان له لایه‌نی سێیه‌م پارته سیاسیه‌كانی دیكه، یان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌كه‌كه‌ن كه كۆنتڕۆل نه‌كراون. پ: ئه‌گه‌ر ئۆجالان داواكاری ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات به هه‌ند وه‌رنه‌گرێت چی رووده‌دات؟ وه‌ڵام: له ئه‌زموونه‌كانی جیهان و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی به‌ر له 10 ساڵی توركیا تێده‌گه‌ین كه ئه‌گه‌ر دانوستان شكست بێنێت، پڕۆسه‌یه‌كی پڕ له توندوتیژی ده‌ست پێده‌كات، لێره‌شدا زۆرترین زیان به‌ر پارته كوردیه‌كانی ناو توركیا ده‌كه‌وێت. پ: به گوێره‌ی به‌شێكی زۆر له چاودێرانی سیاسی ئه‌مجاره پڕۆسه‌ی گفتوگۆی ئیمڕالی په‌یوه‌سته به دۆخی سوریاوه. پێتوایه به‌ره‌وپێشچوونی دانوستان به گۆڕانكاری و پێشوه‌چوونه‌كانی سوریا كاریگه‌ر ده‌بێت؟ وه‌ڵام: به‌ڵێ هه‌مان بۆچوونم هه‌یه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بی، كێشه‌ی كورد له توركیا له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی سوریا بووه مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی. چونكه كورد له‌وێ (له سوریا) جۆرێك له ناسنامه‌ی سیاسی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له سوریا چی رووده‌دات، ئیداره‌ی ئه‌مریكا له سوریا چی ده‌كات، رژێمی سوریا ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی كورد چ رێگایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌موو ئه‌مانه راسته‌وخۆ بوونه بزوێنه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد له توركیادا. پ: ده‌وڵه‌تی توركیا چ له كوردانی سوریا ده‌خوازێت؟ ده‌خوازێت كوردانی سوریا خۆیان راده‌ستی داواكاریه‌كانی توركیا بكه‌ن؟ وه‌ڵام: له‌مباره‌یه‌وه زانیاری وردمان له‌به‌رده‌ستدا نیه، چونكه له‌وێ گرووپێكی كوردی هه‌یه، جوگرافیایه‌كی دیاری كۆنتڕۆڵ كردووه و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیان دروست كردووه. ئایا توركیا ده‌خوازێت ئه‌مانه به ته‌واوه‌تی له‌ناو ببات، یان ده‌خوازێت ئه‌وانه بگه‌ینێته ئاستێك تا بتوانێت له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆ بكات. به راشكاوانه ئه‌مه تا ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێـه كاری له پێشینه‌ی سیاسه‌تی كورد له توركیا. واته توركیا ده‌خوازێت به شێوه‌یه‌كی كلاسیكیانه و نه‌ریتخوازانه به‌ره‌نگاری كوردانی سوریا ببێته‌وه، یان ده‌خوازێت ئه‌وان بگۆڕێت تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌توانێ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و به‌گوێره‌ی خۆی دیزاینیان بكاته‌وه. پ: پێتوایه رووداوه‌كانی سوریا كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆجالاندا؟ وه‌ڵام: به‌ڵێ، ئه‌م رووداوانه كاریگه‌ریان هه‌بووه. پ: ئه‌مڕۆ له رۆژئاوادا، دوو پڕۆژه هه‌یه، كه یه‌كێكیان ئه‌مریكا سه‌ركێشی ده‌كات و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان توركیا. له‌م دوو پڕۆژه‌یه‌دا كامه‌یان زیاتر خزمه‌ت به كورد ده‌كات؟ وه‌ڵام: له ئێستادا پێویسته به راشكاوانه بڵێین، كه ئه‌مریكا وڵاتێكی دووره ده‌سته، له‌م ناوچه‌یه‌دا ماوه‌یه‌كی درێژه كورد و تورك به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای رووداوه مێژوویه‌كان، كورد ده‌توانێ له‌گه‌ڵ تورك قسه بكات، به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ هه‌ردوولا ئه‌مه زۆر به‌سووده، به‌ڵام لێره‌دا فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه پێویسته توركیا چۆن له ناو سنووری فه‌رمی خۆیدا كوردی ناسیووه به‌هه‌مان شێوه له سوریاشدا ئه‌م هه‌نگاوه بنێت. پ: ئه‌گه‌ر له شوێنی كورد ده‌بوویت كامه پڕۆژه‌ت هه‌ڵده‌بژارد؟ وه‌ڵام: ئێستا سەبارەت بە کورد پرسی شوناس، ئاسایش {مانەوە-ژیان لە ماوەی دوورودرێژدا بەواتا سیاسیەکەی} لە ئارادایە، بەڵام بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسانە، بەتەنیا فاکتهرێكمان لەبەردەستدا نیە. بەواتایەکی دیکە مه‌به‌ستمان له شوناسی کورد، ئەو شوناسەیه کە گەره‌نتی هەبوونی کورد و مانەوەی دەکات. لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ستراتیژی مافی سیاسه‌تكردنی كورد به شێوازی ئاشتیانه له مهودادرێژدا چۆن ده‌بێت؟ من پێموایە سەرەتا دەبێ کورد به‌خۆی بەدوای وەڵامی ئەو پرسیاره‌دا بگەڕێت. لە هەرێمەکەمان و عێراقدا قه‌واره‌یه‌كی سیاسی کوردی هەیە، بەڵام لە نێوان ئەم قه‌واره سیاسیە و تورکیادا دوژمندارییەکی ئۆنتۆلۆژی { علم تجريد الوجود} هه‌یه. کەواتە ئەگەر لە سوریا کیانێکی کوردی بێتە ئاراوە و ئەو کیانە نەتوانێ لەگەڵ تورکیا لەیەکتێگەیشتن سازبکات، ئەوا ئەگەری سەرهەڵدانی دوژمنایەتیەکی ئۆنتۆلۆژی لە نێوان کوردانی سوریا و تورکیادا دێتە ئاراوە. بە کورتی بەبێ ڕەچاوکردنی پێگه‌ی تورکیا کیانێکی به‌م شێوه‌یه سازدەکرێ، کیانێکی سیاسی بۆ کورد چۆن سازدەکرێ، توانای خۆ له‌سه‌رپێ راگرتنی دەبێ یان نا؟ ده‌بێت كورد لەسەر ئەم خاڵه قووڵبێته‌وه. هەروەکو لەسەرەتادا باسمکرد لێرەدا چارەسەری ئەوەیە، تورك له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵبكات و رێكبكه‌وێت. ئەگەر رێككه‌وتنێك ئه‌نجام نه‌درێت، دۆخی شەڕو پێكدادان دێتە ئاراوە كه دەرفەت بۆ هێزە دەرەکیەکان ده‌ڕه‌خسێنێت تا بەردەوام پەنجەی خۆیان بخەنە ناو ئەو کێشەیە. پ: ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌كانی ئۆجالان ده‌رباره‌ی رۆژئاوا ره‌زامه‌ندی قه‌ندیل و قامیشلی به‌ده‌ست نه‌هێنێت چی رووده‌دات؟ وه‌ڵام: له بنه‌مادا ئه‌مه پرسیاری زۆربه‌مانه و وه‌ڵامه‌كه‌شی نازانین. ئایا ئۆجالان كه 25 ساڵه له زیندان دایه، هێشتا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو كورد هه‌یه، به ته‌واوه‌تی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نازانین. له‌هه‌مان كاتدا ده‌كرێت بڵێین ئه‌م پڕۆسه‌یه وه‌كو تاقیكردنه‌وه وایه، تا بزانین هێشتا ئۆجالان سه‌نگی رابردووی ماوه یان نا. ئه‌گه‌ر به‌بیرتان مابێ له هه‌ڵبژاردنی پێشووی شاره‌وانیه‌كاندا، په‌یامی ئۆجالان له كه‌ناڵه‌كانی تیڤی خوێندرایه‌وه، به‌ڵام ده‌نگده‌ری كورد زۆر بایه‌خی پێنه‌دا، هه‌رچه‌نده شێوه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی جیاواز بوو. ئه‌گه‌ر له ئێستادا ئۆجالان به شێوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو و به ئیراده‌یه‌كی ئازادانه له زیندان بێته ده‌ره‌وه و له به‌رده‌م رای گشتی توركیا، داوای وازهێنان له چه‌ك بكات، ئه‌و كاته ده‌زانین هێز و سه‌نگی ئۆجالان چه‌نده. پ: له ئێستادا كورد پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. پێتوایه قه‌ندیل گوێ بۆ پێشنیار و داواكاریه‌كانی ئۆجالان شل بكات؟ وه‌ڵام: وه‌كو له پرسیاری سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌م پێكرد، ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌توانین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه كه ئۆجالان لێدوانێك یان پێشنیارێك له‌مباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو. په‌یوه‌ست به قه‌ندیلیش كێشه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه له ئارادایه: به تێپه‌ڕبوونی كات جیهان بۆ هێزێكی وه‌كو په‌كه‌كه زه‌حمه‌تر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێزێكی سه‌ڵتی سه‌ربازی، به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداری له‌سه‌ر زه‌وی و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بێت. چونكه ئیتر فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به ژماره‌یه‌كی هێجگار زۆر له ئارادایه، جوڵه‌ی ئه‌ندام و سه‌ركرده‌كانی ئاسان نیه، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی چه‌كیش وه‌كو رابردوو ئاسان نابێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه له‌سه‌ر په‌كه‌كه پێویسته خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی یاسایی و ره‌وا له‌مه‌ودا درێژدا. پ: ئه‌گه‌ر قه‌ندیل بیرۆكه و پێشنیاره‌كانی ئۆجالان قه‌بوڵ نه‌كات چی رووده‌دات؟ ئایا ده‌وڵه‌تی توركیا رێگای دیكه‌ی هه‌یه بیگرێته‌به‌ر؟ وه‌ڵام: لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به قه‌ندیل و ئۆجالان، قه‌ندیل هه‌یه، ئۆجالان هه‌یه، سوریا هه‌یه، كوردی توركیا هه‌یه، سیاسه‌تمه‌داری كوردی توركیاش هه‌یه، بۆیه هه‌موو مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ست نیه به قه‌ندیل. با وای دابنێین قه‌ندیل گووتی: نا بۆ پێشنیار و بیرۆكه‌كانی ئۆجالان، به‌ڵام پارتیه كوردیه‌كانی توركیا پشتگیریان له پڕۆسه‌كه كرد، كوردانی سوریا گووتیان به‌ڵى. بۆیه به ته‌نیا قه‌ندیل ئاراسته و چاره‌نووسی ئه‌م پرۆسه‌یه دیاری ناكات.
چاوپێكەوتنی: ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە چاوپێكەوتنێكی ئاژانسی فۆرات رایگەیاند ئاپۆو ئەو چوارچێوەی چارەسەرەی کە دەستنیشانی کردووە، گرنگییەکی مەزنی هەیە، گوتی کە هەرێمەکە سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە و بژاردەیەکی مەزن پێشکەش بە هەمووان دەکات، ئەمە بۆ گەلانی تورکیا و گەلانی هەرێمەکە چارەسەرێکی ڕاستە و بە قازانجی گەلان دەشکێتەوە. قەرەیلان دووپاتی کردەوە، تا ئێستە لە ئاستی دەوڵەت و دەسەڵاتدا ئاماژەی پرۆسەی نوێ بەدی ناکرێت، بەپێچەوانەوە ڕۆژانە باس لە هەڕەشە و ڕووخاندن و توندوتیژی دەکرێت، گوتی: "لەوە تێدەگەین کە بەرپرسانی دەوڵەت لە ئیمراڵی چەند دیدارێکیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامداوە، بەڵام هێشتا دەسەڵات بە فەرمی خاوەنداری لەمە نەکردووە. پێویستە بزانرێت لەم قۆناغە مێژووییە گرنگەدا، هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی هەڵوێستی خوشک و برایەتی تورک_کورد ئاسایی نین، بەڵکو مێژوویین. ئەمە بۆ بەرژەوەندی و ئایندە تەواوی کۆمەڵگەی تورکیا گرنگییەکی مەزنی هەیە. پێویستە ئەم هەوڵە گرنگانە بەدرووستی وەربگیرێن. لەبری ئەوەی وەڵامێکی ئەرێنی بدەنەوە، جووڵە و قسەگەلێک دەکەن کە دەبنە مایەی نیگەرانیی قووڵ". ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەک موراد قەرەیلان، بەم جۆرە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ـی دایەوە. لە مانگی کانوونی دووەمداین. ئەم مانگە لەڕووی تێکۆشانەوە، مانگی شەهیدانە. بەبۆنەی ئەم مانگەوە دەتانەوێت چ بڵێن؟ موراد قەرەیلان: سەرەتا لە کەسێتی هاوڕێ ساکینە جانسز و لەیلا سورخوێن و ڕووبار دیجلەدا هەموو شەهیدانی مانگی کانوونی دووەم بیردەهێنمەوە. هەڵبەت وەک مانگەکانی تر، لە مانگی کانوونی دووەمیشدا شەهیدی گرنگ و هێژامان هەن. لە پرۆسەی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرییدا لە ٤ ی کانوونی دووەم هاوڕێیانمان سێڤێ دەمیر و فاتمە ئویار و پاکیزە نایەر و ئیسلام ئاتاک بەشێوەیەکی دڕندانە شەهیدکران. لە ٦ ی کانوونی دووەم، لە ئەنجامی هێرشێکی دڕندانە هاوڕێیانمان خەلیل (نیهاد ئایاز) و موراد (ئەحمەد کلیچ) لەگەڵ فەرماندەی هێژا و هاوڕێی پێشەنگمان ڕووبار دیجلە (حوسەین پۆیراز) لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون. هەروەها شەهیدبوونی هەرە گرنگ لەم مانگەدا، لە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس ڕوویدا، لە دامەزرێنەرانی پارتەکەمان و پێشەنگی تەڤگەری ژنانی ئازاد، هاوڕێ ساکینە جانسز و هەڤاڵانمان فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس لە هێرشێکی تیرۆریستانەی میت بە خیانەت و دڕندانە، شەهیدکران. هێرشێکی وەها دڕندانە لەمیانی پرۆسەی چارەسەردا ڕوویدا. پاش چەند ساڵ ئەندامی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەڤین گۆیی هاوڕێیانی عەبدولڕەحمان کزل و میر پەروەر شەهیدکران. ئەوە جێی سەرنجە ئەم هێرشە لە پاریس ڕوویدا، ئەگەر دەوڵەتی فەرەنسا ئەم کۆمەڵکوژییانە ڕوون نەکاتەوە، بە ئاشکرا دەبێتە هاوبەشی ئەم کۆمەڵکوژییانە. لە ساڵی ٢٠٢٣ لە گابار و بەستا شەهیدمان هەبوو. لە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ هاوڕێیانم ئەبریم و هۆگر و شەڕڤان و ڕێناس بە بەرخۆدانێکی قارەمانانە شەهیدبوون. لە ٢٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتەکەمان و ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە، هاوڕێ لەیلا سورخوێن (هامیەت یاڵچین کایا) و ڕۆژبین دێرسیم (ڕایفعە کوتلاک) و ٤ هاوڕێی دیکەی ژن پاش ٣ ڕۆژ بەرخۆدان لە بەستا شەهیدبوون. هەروەها لە ١٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ هاوڕێ سەبری باگۆک شەهیدبوو، هەر لە پرۆسەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی ساڵی ڕابردوو، لە ١٢ ی کانوونی دووەم هاوڕێیانمان سەرخۆبوون سەرحەد و ڕزگار چاڤڕەش شەهیدبوون. هەڵبەت بێجگە لەمانەش، لەم مانگەدا چەندین شەهیدی گرنگ هەن. هەموو شەهیدانی مانگی کانوونی دووەم بە ڕێز و سوپاسەوە بیردەهێنمەوە و بەڵێن دەدەین لە ڕێپێوانی ڕێبەر ئازاد و کوردستانی ئازاد‌دا یادەوەرییان زیندوو ڕابگرین. پاش سەردانەکەی عومەر ئۆجالان، شاندی دەم پارتیش دیداریان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. ئێستە لە ڕۆژەڤی سیاسیی‌دا، گفتوگۆی جیاواز لەم بارەیەوە دەکرێت. هەرچەند دەگوترێت، پرۆسەی نوێ دەستی پێ کردووە، بەڵام هەندێکیش لە ئاستی گفتوگۆکان دەڕوانن و پێیان وایە هیچ گۆڕانکارییەک نییە. لەم بارەیەوە چ دەڵێن؟ موراد قەرەیلان: بەڵێ، پاش ماوەیەکی درێژ لە گۆشەگیری، پاش سەردانەکەی عومەر ئۆجالان، شاندی دەم پارتی سەردانی ڕێبەرمانیان کرد. ئەمە لەڕووی ئاگاداربوونمان لە تەندروستی ڕێبەرێتی و وەرگرتنی سڵاو و بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی سەبارەت بە پرۆسەکە لە ڕاگەیاندندا، بۆ پارتەکەمان و گەلەکەمان جێی خۆشحاڵی بوو. ئەمە ڕەوشێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە. بە تایبەتی دیداری بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە، بەو پێیەی پێشتر لە ڕابردوودا چەندین جار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر. هەروەها بە وردی چاودێری ئەم پرۆسەیە دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ لە ماوەی ٣٢ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام هەوڵی داوە چارەسەری سیاسی-دیموکراتیک بۆ پرسی کورد بدۆزێتەوە، هەوڵیداوە هەموو دەرفەتەکان بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنێت. تا ئێستا ئەم ئامانجە هەوڵی زۆری داوە. ڕێبەر ئاپۆ، لە دوایین جاردا لەسەر بانگەوازی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، جارێکی دیکە دەیەوێت هەنگاو بنێت بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد. ئێمە دەبینین کە رێبەرمان هەوڵێکی گرنگ لەم ڕووەوە دەدات. ئێستا دەم پارتی زنجیرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ چەند پارتێک ئەنجام دەدات. ئەمە کارێکی زۆر بەنرخ و گرنگە. ئێمە وەک تەڤگەرەکەمان بە فەرمی ڕامانگەیاندووە کە پشتیوانی ئەو پرۆسەیە دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ پێشی دەخات. تەڤگەرەکەمان و پارتەکەمان بۆ هەمیشە گرێدراوی ڕێبەر ئاپۆیە و باوەڕێکی پتەوی هەیە. لەم ڕووەوە هیچ کێشەیەک نییە. دەسەڵات هەمان هەستیاری نیشان نادات... موراد قەرەیلان: کاتێک مرۆڤ لە گرنگی پرسەکە و تایبەتمەندییە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی دەڕوانێت، دەردەکەوێت کە ناکرێت بە نزیکایەتی یەکلایەنە چارەسەر بکرێت. لەم بارەیەوە، تا ئێستە لەلایەن دەوڵەت و دەسەڵاتەوە ئاماژەیەک نییە بۆ پرۆسەی نوێ. بەپێچەوانەوە ڕۆژانە هەڕەشەی لەناوبردن و توندوتیژیمان لێ دەکەن. ئەمە ناکۆکییە. ئێمە لەم پێشهاتانە تێدەگەین کە بەرپرسانی دەوڵەت هەندێک دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی ئەنجام دەدەن، بەڵام دەوڵەت هێشتا خاوەندارییەکی ڕوونی لێ نەکردووە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ خوشک و برایەتی تورک-کورد لەم پڕۆسە مێژووییەدا هەوڵی ئاسایی نین، بەڵکو هەوڵی مێژوویین. ئەمە بۆ ئایندە و بەرژەوەندیی هەموو کۆمەڵگەی تورکیا گرنگە. نابێت ئەم هەوڵە گرنگانە بێ وەڵام بمێننەوە. تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی نەدراوەتەوە. لەبری ئەوەی وەڵامێکی ئەرێنی بدەنەوە، جووڵە و قسەگەلێک دەکەن کە دەبنە مایەی نیگەرانیی و مەترسیی قووڵ. لەم بابەتەدا، ئەو زمانەی ڕاگەیاندن بەکاری دەهێنێت کاریگەرە. لەم ڕووەوە، چۆن دەڕواننە زمان و ئسلوبی دەسەڵات و ڕاگەیاندنی سەر بە دەسەڵات؟ موراد قەرەیلان: لە ڕاگەیاندنی ئازاد‌دا، هەندێک نووسەر ئسلوبی ڕاگەیاندنی تورک بە "زمانی ژەهراوی" پێناسە دەکەن. زمانی ئەم ڕاگەیاندنانە، بەتایبەت ئەوانەی سەر بە ئاکەپە، نەوەک هەر ژەهراوی، بەڵکو ئاژاوەسازە. هەڵوێست و مەیلێکی وەهایە، کە هەوڵەکان بۆ چارەسەر بێ‌مانا دەکات و لەناوی دەبات و لەبری چارەسەر بەدوای شەڕدا دەگەڕێت. وەک زۆر جار وتراوە ئەم زمانە زمانی توندوتیژیی و دوژمنایەتیییە، خوشک و برایەتی لەگەڵ کورد و ئاشتی ناوخۆیی بەهێز ناکات. زاراوەی وەک "سەرکردەی تیرۆریست، بکوژی منداڵ" کە تا ئێستاش بۆ وەسفکردنی ڕێبەرمان بەکاریدەهێنن، تەنها زمانی ئاژاوەگێڕی نین؛ لە ڕاستییدا بێڕێزییە بەرامبەر ئیرادەی گەلەکەمان. پێناسەی وەها دژی مرۆڤێک کە گەلی کورد وەک ڕێبەری خۆی قبوڵی دەکات و باوەڕی پێیەتی، بێڕێزیی و سوکایەتیکردنە بە ئیرادەی گەلی کورد. مادام ڕێبەر ئاپۆ کەسێکی ئاسایی نییە، بەڵکو ڕێبەرێکە کە نوێنەرایەتی گەلێکی دێرین دەکات، بۆیە هەر نزیکایەتییەک بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ، نزیکایەتییە بەرامبەر تەواوی گەلەکەمان. بۆیە هەڵوێستی دوورخستنەوەی ڕێبەرێتی و تەڤگەر و گەلی کورد لە یەکتر، سیاسەتی شەڕی تایبەتە، زمانی شەڕی تایبەتە. هەمووان دەزانن ئەمە ڕاست نییە و زۆرینەی کورد لەپشتی ڕێبەر ئاپۆن. چونکە ڕاستی دەزانن، بۆیە ڕوو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. لەلایەک ئەم تێکۆشانەی دەکرێت، ئەو بەرخۆدانەی پێش دەخرێت، ئەو پێشهاتانەی لەگەڵ جەنگی جیهانیی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکەوتن، ئەوانی ناچارکرد لە دەرگای ڕێبەر ئاپۆ بدەن. گوتیان ناچارن کە بچنە بەر پێی ڕێبەر ئاپۆ، کەچی لەولاوە هێشتا زمانی ڕق و سوکایەتی بەکاردەهێنن. ڕاگەیاندنی ئۆپۆزیسیۆنیش ڕۆڵی هەیە و لەم ڕووەوە هەڵوێستی جیاواز نیشان دەدات. بەردەوام دەڵێن تەڤگەری ئازادیی کوردستان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بۆیە ناچارە چەک دابنێت. ئەم قسانە تا چەندێک ڕاستن؟ موراد قەرەیلان: ئەگەر وەک ئەوان دەڵێن تەڤگەری ئازادیی کوردستان بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، یان وەک خۆیان دەڵێن تەڤگەرەکەمان بێکاریگەر کراوە، ئەوا پێویستیان بە شتێکی لەم جۆرە نەدەبوو. لە ڕەوشێکی وەهادا نەدەچوونە بەر دەرگای ڕێبەر ئاپۆ. ئاشکرایە کە تێکۆشانی ئێمە خاوەن هێز و ئیرادەیە و ئەکتەرێکی سەرەکییە لەو پرسەدا کە داهاتووی تورکیا دیاری دەکات. گوایە مەبەست لەمە ڕێکخۆشکردنە بۆ چەند پێشکەوتنێک، بەڵام ئسلوب و زمان و نزیکایەتییەکەیان پێچەوانەی ئەمەیە. هیچ پرۆسەیەک بەم زمان و نزیکایەتییە پێش ناکەوێت. بۆیە دەبێت ئەم ئسلوبە بگۆڕدرێت. ئەگەر لەم ڕووەوە، هەڵوێست و نزیکایەتییەکەیان بەرامبەر گەلی کورد جدی بێت و خواستی خوشک و برایەتی و ئاشتی ناوخۆییان هەبێت، هەر بە قسە نابێت، لانی کەم با سەرەتا زمانی شەڕی خۆیان و هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن. لەکوێی دنیا بینراوە، ئاشتی بە شەڕ و هەڕەشە بێتەدی؟ ئەگەر لە ڕەوشی ئەمڕۆ بڕوانین، پێشبینی چ گۆڕانکارییەک دەکرێت؟ موراد قەرەیلان: پێش هەموو شتێک، پێویستە بەرپرسانی تورک ئەمە بزانن: گەلی کورد کێشەی متمانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەیە. سەرەتا ڕێوشوێنی دروستکردنی متمانە پێویستە. دەوڵەت دەبێ سەرەتا بە هەڵوێست و زمانی خۆی متمانە پەیدا بکات و دواتر هەنگاوی پراکتیکی بنێت. تا ئێستا گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ هەڵنەگیراوە، هێرش لە گۆڕەپانی سەربازی بەردەوامە، هێرشی ئاسمانی ڕۆژانە بەردەوامە، فشار و گرتن لە دژی گەلەکەمان بەردەوامە. بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی ڕاگەیاندنەکان، ٦٥ کەس دەستبەسەر کراون و سیاسەتی فشاری فاشیستی بەردەوامە. لە ڕۆژئاوا ڕەوشی شەڕ هەیە و پێداگرن لەسەر هەڵوێستی شەڕ، بە واتایەکی تر بچوکترین گۆڕانکاری لە سیاسەتی توندوتیژی و لەناوبردن نییە. بۆ نموونە؛ جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە چەندین جار پرسی ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و بەساڵاچووی وروژاندووە. ئەمە شتێکە کە دەکرێت لە هەر وڵاتێک و بە شێوەیەکی ئاسایی ڕووبدات، بەڵام دەنگێک لە بەرەی ئاکەپەوە هیچ هەڵوێستێک نییە، گوێیان لێی داخستووە. ئایا نیاز و نزیکایەتی چارەسەر، بەم جۆرەیە؟ ڕوونە کە هیچ شتێکی لەو جۆرە لە بەرەی ئاکەپەوە نییە. واتە ئیرادەی چارەسەر لای مەهەپە لە هی ئاکەپە بەهێزترە؟ موراد قەرەیلان: لە ئێستەوە، لە چەپەوە بۆ ڕاست، زۆربەی سیاسەتی تورکیا، چارەسەری پرسی کورد لەو چارەسەرەدا دەبینن کە ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کردووە. بەگوێرەی چاودێرییەکانی ئێمە، سەرەڕای نزیکایەتیی نابوێرانە و هەڵوێستی لاواز، لێدوانی پشتیوانی بۆ پرۆسەکە سەری هەڵداوە. بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا، ئەو لایەنەی بە ئاشکرا هەڵوێست نیشان نادات و دەست لە زمانی شەڕ و توندوتیژی هەڵناگرێت و بەردەوامە لە شەڕخوازی، تەیب ئەردۆغان و ئاکەپەن. ڕەوشی ئێستە وا دێتە بەرچاو. ئێستەش لەبری ڕاستی، پەنا بۆ تاکتیک و زمانی شەڕی تایبەت دەبات. بۆ ڕەوشی چارەسەر دەبێت ڕاستییەکان ببینن. دەست لە زمان و هەڵوێست و پراکتیکی پێشوویان هەڵبگرن. مەبەستتان چییە؟ موراد قەرەیلان: مەبەستم تێگەیاندنی کۆمەڵگەیە، لەم کاتەدا، نەوەک هەر لەنێو کۆمەڵگەی تورکیا، بەڵکو لە ئاستی نێونەتەوەییشدا، زمانی چەواشەکاری بەکاردێت. بە قسەی ناڕاست، هەوڵی پێچەوانەکردنەوەی پرۆسەکە دەدرێت. بۆ نمونە دەڵێن؛ "ئیتر پرسی کورد لەناو تورکیادا نەماوە، بەڵکو دەبێت پرسی کورد لە دەرەوە کە ئامانجی دابەشکردنی تورکیایە چارەسەر بکرێت". ئەم زمانە هەوڵدانە بۆ ئافراندنی تێگەیشتنێک کە بەپێی سیاسەتەکانیان. دەڵێن؛ "پرسی کورد هەبوو، بەڵام ئێمە چارەسەرمان کرد". چۆن چارەسەرتان کرد؟ لە ئێستادا نزیکەی ١٠ هەزار سیاسەتمەدار لە زینداندان. ڕۆژانە بۆردومان هەیە، فڕۆکە جەنگییەکان ڕۆژانە هێرش دەکەن و هەموو ڕۆژێک شەڕ ڕوودەدات. ئەمە چ جۆرە چارەسەرێکە؟ ئایا دەکرێت پرسێکی کۆمەڵایەتی بە قڕکردن و توندوتیژی و کوشتن چارەسەر بکرێت؟ ئەمە چارەسەر نییە، خۆ ئاشکرایە. لە لایەکی تریشەوە دەڵێن تەڤگەرەکەمان لاواز بووە و هێزی سەربازیمان خەریکە تەواو دەبێت. تەنانەت تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورک داەیانگوت؛ "ڕێکخستن کاتی زۆری نەماوە، بەم زووانە کۆتایی دێت و نامێنێت" بەڵام ڕاستییەکان بەو شێوەیە نییە و تەواو پێچەوانەکەیەتی. ئێمە لە باشترین و سەرکەوتووترین قۆناغی مێژووی تێکۆشانمانداین. لە سەرەتای قسەکانم شەهیدبوونەکانی گابار و بەستام بیر هێنایەوە. شەڕی بەستا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، لەوێ ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیمان شەهید بوو، هاوکات لەگەڵ ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیمان، ئەندامانی کۆنسەی فەرماندەییمان تا ئێستاش لە ناوچەکانی سنووری تورکیان، و هێزەکانی گەریلامان لە سەرانسەر سنوور جێگیربوون. لەم بارەیەوە، ناتوانن بڵێن کۆتاییمان بە تەڤگەرەکە هێناوە. هەروەها ساڵانە چەندین چالاکی و پێکدادان ڕوودەدەن. بۆیە لە باکوری کوردستان، واتە لەناو سنوورەکانی تورکیادا شەڕ هەیە. ساڵانە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدرێن و ژمارەی سەربازەکانیان لە دە هەزار سەرباز تێدەپەڕێت. بابەتی هەرە سەیر ئەوەیە، ئەمە چوار ساڵە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، واتە لەسەر خاکی باشووری کوردستان، بە پشتیوانی ناتۆ و پەدەکە و دەوڵەتی عێراق، پرۆژەی داگیرکاری هەیە. ئامانجی ئەم پرۆژەیە ئەوە بوو، لەماوەی ٢ بۆ ٣ مانگدا، کۆتایی بە ئێمە بهێنن و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا نەهێڵن. بەڵام ئەوە چوار ساڵە نەیانتوانیوە بگەنە زاپ. بە هەموو هێزی خۆیان و بە بەکارهێنانی تەکنیک و چەکی قەدەغەکراو و چەتەکانی سوریا و هێزەکانی پەدەکە و دەوڵەتی عێراق، ویستیان لە زاپ و مەتینا ئەنجامێک بەرامبەر گەریلا بەدەست بهێنن. بەڵام کامە ئەنجام، چیان بەدەست هێنا؟ مانگی تشرینی دووەم، یاشار گولەر ڕایگەیاند قوفڵەکەیان داخستووە... ئەمە شێواندنی ڕاستییەکانە. ڕەنگە ئەم کەسانە ئەو جۆرە ڕاپۆرتانە پێشکەش بە سەرووی خۆیان بکەن و دواتر بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە لێدوان بۆ کۆمەڵگا بدەن. بەڵام ئەمانە ڕاست نین و هەموویان درۆن. پێویستە لەو کەسانە بپرسن کە دەڵێن قفڵەکە داخراوە، چۆن ئەمەیان کردووە؟ ئەوان دەیانویست بە پشتیوانی پەدەکە و دەوڵەتی عێراق لەنێوان ئامێدی و دێرەلووک لە گردی بەهار ڕێگەیەک بکەنەوە، بەڵام نەیانتوانی. بە بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلا و سەرەرای هەموو هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان، نەیانتوانی ئەنجامی دڵخوازی خۆیان بەدەست بهێنن. * هەموو ڕۆژێک باسی ئەمە دەکەن، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە هەندێک دیمەن بڵاو دەکەنەوە... دەبێت هەموو کۆمەڵگە و گەلی کورد ئەمە بزانن؛ وێڕای بەکارهێنانی هەموو دەرفەتەکانی وا بۆ ماوەی چوار ساڵە سوپای دەوڵەتی تورک هێشتا نەیتوانییوە بکەوێتە ناو زاپ و کۆنترۆڵی بکات. هیچ هێزێکی گرێدراوی دەوڵەتی تورکیش هیشتا نەهاتووەتە سەر ئاوی زاپ. ئەشکەوتی پەڕلەمان کە کامپە سەرەکییەکانمانی لێیە و گردی جودییش هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی گەریلاکاندایە. ڕاستە؛ لە ڕۆژئاوای زاپ هەندێک گردی بەرز لە دەستی دەوڵەتی تورکدایە بەڵام گەلێکی دیکەش لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە و هێزەکانمان لەو هەرێمەیە. سوپای تورک ئەمە چوار ساڵە نەیتوانییوە هێزەکانمان لەو دەڤەرە تێکبشكێنێت و بێتە دۆڵەکە. لە دۆخی ئێستادا دەوڵەتی تورک لە سەرانسەری ئاوی زاپ توانیوێتی لە دوو جێگە تەماس دروست بکات. یەکێکیان لەسەر هێڵی باکوورە ئەویش دەکەوێتە باشووری چەلێ؛ ئەوی دیکە خاڵێکە لە کەناری بەنداو لە پشتی دێرەلۆکەوە کە ئەویش لە سایەیی پشتیوانی پەدەکەوە پێکهات. بەڵام لە هێڵی ناوەندی هیچ تەماس و کۆنترۆڵێکی ئەوان بوونی نییە. هیچ کەسێک ناتوانێت خۆی بگەیەنێت بەوێ. ئەو دەڤەرە لەژێر کۆنترۆڵی گەریلادایە. مادام ئەوان پرپاگەندەی شتانێکی پێچەوانەی ئەمە دەکەن؛ ئەو کاتە کەسایەتییەکانی شەڕی تایبەت کە ئێوە رۆژنامەوانان لەهەر جێگەیەک دەیبینن، بیهێننە ئاوی زاپ. ناتوانن بیهێنن. لەبەرئەوەی ئەو جێگەیە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادا نییە. لە دیوی باشوور بە هاوکاری پەدەکە، گوایە ویستییان لەسەر ڕێگە کلیل تەواو بکەن؛ نەیانتوانی ئەوەش بکەن، لە لێدوانەکانی خۆیاندا گوتیان 'کلیلەکە داخرا' ئەمەش ڕاست نییە. ئەمە هەوڵی فریودانی کۆمەڵگەیە. لە ئێستادا هێزەکانی گەریلا لە مەتینا، زاپ، ئاڤاشین و خواکوڕک لەبەرخۆداندان و لەو هەرێمانەدا شەڕ بەردەوامە. گوایە سوپای دووەمی ناتۆیە؛ تەکنیکی هەرە پێشکەوتوو بەکاردەهێنن، بەڵام ئەمە ماوەی چوار ساڵە نەیانتوانیوە گەریلاکانی پەکەکە لەوێ تێکبشکێنن. پەیوەست بەمەوە چۆن دەتوانن بڵێن پەکەکە لە بواری سەربازییەوە لاواز بووە؟ ئەمە ڕاستییەکەیە: گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بڕیارداری، فیداکارییەکی مەزن، بە تاکتیک و پێرفۆرمانسی سەربازی خاوەن سەرکەوتنی مەزنی خۆیەوە ئەمە چوار ساڵە ڕێگەی لە دووەم گەورەترین سوپانی ناو ناتۆ گرتووە. پەیوەست بەم مەسەلەوە گوتنی، 'پەکەکە لاواز بووە' نا ڕاستە. ئەنجامەکانی شەڕی ئێستا ئاشکرایە و لە بەرچاوە. پەیوەست بەم بابەتەوە هەموو کات فاکتەری تەکنیکی شەر لە ڕۆژەڤدایە. بەڵام لەبەرانبەر ئەم تەکنیکە، دەبینین گەریلا چ وەڵامێکی سەرکەوتووانەی داوەتەوە. ئەم دۆخە لە ئامارەکانیشدا ڕوونبووەتەوە. بە کورتییەکەی گەریلا لەبەرانبەر ئەم شەڕەدا زیانی کەمی بەرەکەوێت و لە لایەکی دیکەوە ئێستا خۆی تەکینک بەکاردەهێنێت. ئێوە دەتوانن ئەم بابەتە چۆن هەڵسەنگێنن؟ موراد قەرەیلان: بەڵێ؛ بەرپرسانی دەوڵەتی تورک دوای ئەوەی فڕۆکەی بێفڕکەوانی چاودێری و هێرشبەریان بەدەستهێنا پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد ئیدی بەم چەکانە کۆتایی بە گەریلا دێنن. هەتا وەزیری ناوخۆ کە مرۆ پێویست ناکات ناوی بهێنێن لە ساڵی ٢٠١٦دا گوتبووی، "لە ساڵێ ٢٠١٧دا ئیدی کەس ناوی پەکەکە ناهێنێت." بەم شێوەیە کاتییان نیشاندا و بە جەختکردنەوە قسەیان کرد. ئێستا چی هەیە؟ شەڕ بەردەوام بوو و تا ڕۆژی ئەمڕۆش درێژەی هەیە. لە ئێستادا پەکەکە لە دژی ئەو چەکانە کە ئەوەندە جێگەی شانازییانە چارەسەری دۆزیوەتەوە. لە دژی ئەوە گەیشتووەتە ئاستێک کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەدەست بهێنێت. تا ئێستا چەندین فڕۆکەی ئاکسنگور، ئاکنجی، بەیراقدار تی بی-٢ و ئانکایی خستووەتەوە خوارەوە. بۆچی وەزیری بەرگری باسی یەک لەمانە ناکات؟ بۆ ڕای گشتی بڵێن، "ئەوەندە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری و هێرشبەرمان خراونەتەخوارەوە!" گەر بوێرییان هەبێت ئەم حەقیقەتە دەدەنە ڕای گشتی، بۆ مەگەر ئەمانە درۆن؟ دیمەن هەیە. شاردەنەوەیان ڕاستییەکان ناگۆڕێت. هێزێکی بە ئەزموونی سەرکەوتووی پەکەکە هەیە کە هەمووی لە گۆڕەپانەکانی شەڕەوە بەدەستی خستووە، لەمڕۆدا خاوەنی تەکنەلۆژیایەکە کە دەتوانێت تەکنیکەکانی دەوڵەتی تورک تێکبشكێنێت و لەم بابەتەدا پێشکەوێت. لە ئێستادا خاوەنی ئەو هێزەین لە لایەنی تەکنەلۆژییەوە گورز بدەین لە هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەتی تورک لە تەواوی باکووری کوردستان و هەتا هەندێک بەشی ئەنادۆڵی ناوەڕاست و دەریای ناوەڕاستیشی لەگەڵدابێت. گەر تا ئێستا ئەمەمان نەکردووە هۆکاری خۆی هەیە، بەڵام گەر پێویست بکات ئەوا ئەوە دەکەین. خاوەنی ئەو ئاستە تەکنەلۆژییەین کە گورزە لە چەندین ناوەندی گرنگ و کاریگەری ئابووری و سەربازی بدەین. ئەو دەرفەتە تەکنیکییەمان لە دەستدایە. جا بۆیە نابێت بە هیچ شێوەیەک باسی دۆخێکی لاوازبوون بکرێت. بەگوێرەی داتاکانی ئێستا قسەدەکەین. پڕوپاگەندەی زیادە ناکەین. بە گوێرەی داتا‌کان بە ڕوونی باسی ئەمان دەکەین. گەر وەک ئەوەی پڕوپاگەندەی دەکرێت هێزەکانمان لاواز بووە، ئەوا هەرخۆی تا ئێستا ئیمکانی مانەوەمان نەمابوو. ویستیان لە ماوەی سێ مانگەدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کۆتاییمان پێ بهێنن. بۆ ئەمەش بۆ ئەوەی پشتیوانی و هاوکاری لە ناتۆ، پەدەکە و عێراقەوە بەدەستبهێنن، هەوڵدانی بەفراوانیان دەستپێکرد. وێڕای ئەوەی هەموو فایلاتی دیبلۆماسی و هەوڵدانی سەربازی دژواریان پێکهێنا، بەڵام ئەوەتا دەرنجامەکان دیارە!. ئاشکرایە هەموو دەرفەتەکانی ئابووری، دیبلۆماسی... وە پێگەی جیۆستراتیژی تورکیاشی لەگەڵدا بێت، هەموویان بەکارهێنا، بەڵام دیسانەوە سەرنەکووتن. هیچ دۆخێکی سەرکەوتنیان لە ئارادا نییە، بەڵام نزیکایەتیک گیراوەتە بەر و نیشانی ڕای گشتی دەدرێت وەک بڵێی ڕێکخستن لە بەرانبەرایاندا شکستی هێناوە و لەبەرئەوە ناچارە ملکەچ بێت. ئەم نزیکایەتییە مەترسییە و ڕێگە بۆ دەرنجام گەلێکی زۆر قورس دەکاتەوە. تەیب ئەردۆغان دەڵێت. 'یان چەکەکانتان دانێن، یان لەگەڵ چەکەکانتاندا دەنێژرێن.' باشە ئەو کاتە ئەم پرسیارە ناکرێت 'ئەگەر هێزی ئەوەتان هەیە کە لەگەڵ چەکانیاندا بیان نێژن، خێرە تا ئێستا نەتان کردووە'. پێش هەموو کەسێک ئەردۆغان پێویستە زۆر باوەڕنەکات بەو ڕاپۆرتە فشەڵانە کە ڕادەگەینرێن و دەبێت بزانێت، ئێمە کۆمەڵێک مرۆڤی بە شەرەف و شکۆیین کە بۆ ئەو دۆزەی باوەڕمان پێیەتی، دەتوانین بە بێ دوودڵێ هەموو فیداکارییەک بکەین. ئێمە وەک ئاپۆییەکان هیچ کاتێک لە بەرانبەر هیچ هەڕەشەیەکدا ملکەچ نەبووین و ناشبین. بەڵام گەر هەوڵدانە بەهادارە مێژوویەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی دروست پێشوازی لێ بکرێت، ئێمەش ئامادەین بە گوێرەی ڕوحی پرۆسەکە بجوڵێینەوە. سەیرکەن، چاو دەبڕێتە چاوی هەمووان دەڵێت، 'وەک چۆن ئەوەی لە خەندەقەکاندا ئێوەمان ناشت، ئێساش ئاوا دەتان نێژین.' لێرەدا بەشێوەیەکی ڕوون هەڵوێستی لە ئامێزگرتنی دڕندایەتی جزیرە و گەورەترین ستەمی مێژوو هەیە. لە جزیرە چی ڕوویدا؟ هیچ کەسێک لە خەندەق یان لە جێگەیەکی دیکەدا نەنێژرا. لەو ژێر زەمینانەدا بەنزینیان ڕژاند بەسەر مرۆڤی برینداردا و بە زیندووی سوتاندیانن. یەکێک لە دڕندایەتییەکانی سەدەی ٢١ ئەنجامدرا. بەڵێ، لە ئێستادا کۆمەڵکوژی لە غەززەدا دەکرێت، بەڵام نەمان بیست لە هیچ یەک لەوانەدا بەنزین بکرێت بەسەر مرۆڤدا و بە زیندووی بسوتێنرێت. بەڵام ئەمان ئەمەیان کرد. مرۆڤی بێ‌تاوان و بێ بەرپرسیارمی سڤیلمانیان کوشت. تەنها دۆخی ئەوان خاوەنداریکردن لە زمان، ناسنامە و حورمەتی خۆیان بوو. لە ژێر زەمینێکدا بە بێ ئەوەی بڵێن ئەمانە ژن، منداڵن، گەورەن... هەموویان بە زیندوی سووتاند. وە ئێستاش خاوەنداری لەمانە دەکەین. کاتێک دەوڵەت دڕندایەتییەکی لەم شێوەیە دەکات، هەموو جۆرە ئەنجامدانێکی کوشتن و کۆمەڵکوژی دەکات کێشەیەک نییە، بەڵام کاتێک ئێمە وەک گەل لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا بەرخۆدان دەکەین، وەک تیرۆرست حسابمان بۆ دەکەن. بە کورتییەکەی گەر دڵسۆزی هەبێت، ئەوا کەس بەم شێوە میتۆدەی شەری تایبەت ناگاتە ئەنجامێک. وێڕای ئەوەی بە گوتنی وەک 'کۆتایمان پێهێنان'، 'ئیدی گەیشتووین بە کۆتایی ڕێگەکە و کۆتایی بە هەبوونی ڕێکخستن دێنین'...هتد نەگەیشتوون بە هیچ ئامانجێکی خۆیان. شێوازی شەڕی تایبەتە و دوورە لە ڕاستییەوە. بەم شێوازە هیچ ئەنجامێک بەدەستناهێنن. لەسەر بنەمای ئەم زانیارییە ناڕاستە، هەندێک نوسەری شەڕی تایبەت دەڵێن، 'با بەڕووی تورکیادا هەڵدەکات.' بەڵام پێشکەوتنەکانی هەرێمەکە پێچەوانەی ئەو قسانە دەخاتە بەرچاو. بە هەڵوەشاندەنەوەی ڕژێمی بەعسی ٦١ ساڵە، لە سووریادا پرۆسەیەکی نوێ دەستیپێکرد. لە ڕاستییدا پرۆسە نوێکە تەنها سووریا نەگرتووەتەوە. لە ڕاستییدا لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس نەک تەنها لە سووریا بەڵکو لەتەواوی هەرێمەکەدا پرۆسەیەکی نوێ پێشکەوت. لە پێش هەموویەوە لە فەلەستین، دواترلە لوبنان و لە کۆتاییشدا لە سووریا، پرۆسەی سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی هەرێمەکە بە شێوەیەکی ڕوون دەرکەوت.
درەو: دیداری رۆژنامه‌وانی: هێمن خۆشناو كه‌سكین بایندر، هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه دیموكراتیه‌كان (DBP) و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراسی و یه‌كسانی گه‌لان (DEM) له‌م دیمانه‌یه‌دا كه به رێگای ته‌له‌فۆن ئه‌نجامدراوه، هه‌ڵوێستی پارته‌كه‌ی و بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی توركیا و سوریا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد ده‌خاته‌ڕوو. پ: رووداو و گۆڕانكاریه خێراكانی ناو توركیا چۆن ده‌خوێنه‌وه، به تایبه‌تی دوای ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) له‌مه‌ڕ (عه‌بدولڵا ئۆجالان)؟ كه‌سكین بایندر: ئه‌و په‌یامانه‌ی له 1 تشرینی یه‌كه‌می 2024 تا ئه‌مڕۆ ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد بڵاوكرانه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (ئۆجالان) له ئیمڕالی ئه‌نجامدراوه، به گرنگ و به بایه‌خ ده‌بینین. ئێمه باس له مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كه‌ین هه‌ر چه‌ند مێژوویی بێت به‌و راده‌یه‌ش پێویستی به چاره‌سه‌ریه. هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ده‌بێت ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له پرسێك بكرێت كه نه‌وه‌كو ته‌نیا په‌یوه‌سته به گه‌لی كورد به‌ڵكو له نزیكیشه‌وه په‌یوه‌سته به گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له‌به‌ر ئه‌مه پێویسته كێشه‌ی كورد به شێوازی دیموكراتی و ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌ڵام نابێت چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه ته‌نیا به په‌یام و شێوازی چاره‌سه‌ری نه‌ریتیانه تاوتوێ بكرێت. ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری په‌یامێك هه‌یه، ده‌بێت ئه‌م په‌یامه به هه‌نگاوی كرده‌یی بسه‌لمێندرێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵوێستێكی راشكاو و ئه‌نجامگیر، گفتوگۆكانی چاره‌سه‌ری ده‌باته قۆناخێكی باڵاتر. به راده‌ی قوڵی و مێژوویی كىشهی كورد، پێویسته ئه‌و ئیراده‌یه توندبێت كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ده‌دات و ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌نده راشكاوانه و ئه‌نجامگیرانه بن. به پێچه‌وانه‌شه‌وه په‌یام و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنه‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زه‌حمه‌تر و ئاڵۆزتر ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌مه گه‌لی كورد ئیتر ده‌خوازێت هه‌نگاوی دیار و راشكاوانه ببینێت. به‌بێ ناولێنان و هه‌نگاوی كرده‌یی، ته‌نیا به‌قسه‌ی باقوبریق و ئه‌جندای بێ پراكتیك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر نابێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێداویستی سه‌ره‌كی هه‌بوونی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ریه. به‌ڕێز ئۆجالان تا ئێستا له‌ژێر ناوی چاره‌سه‌ری به ئیراده و به بڕیاره. به‌ڵام هه‌مان ئیراده و بڕیاربوون له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت نیشان نه‌دراوه. له‌به‌ر ئه‌مه گفتوگۆكانی پێشتری چاره‌سه‌ری بێ ئه‌نجام بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌ری له‌م دواییانه ده‌رفه‌تێكی نوى ده‌ڕه‌خسێنن. قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ت ده‌بێته ئه‌ركی هه‌موو هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به تایبه‌تی ده‌سه‌ڵات. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ده‌بێت هه‌نگاوی كرده‌یی بنرێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه و ئاشتیانه. پ: ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی باخچه‌لی ده‌ره‌نجامی ئه‌و گۆڕانكاریه‌یه كه به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركدا هاتووه، یان ده‌ره‌نجامی پێویستی ده‌وڵه‌ته؟ كه‌سكین بایندر: به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد ته‌نیا به بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره. چونكه كێشه‌ی كورد له رووی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌و ناونیشانه نیه تاوه‌كو به گۆڕانكاری و وه‌چه‌رخانی ناو پارتێكی سیاسی یان گرووپێك پێناسه بكرێت. به‌و پێیه‌ی ئه‌م كێشه‌یه كه ریشهییترین مه‌سه‌له‌ی جوگرافیاییه، سنووری سیاسی تێده‌په‌ڕێنێت. له‌به‌ر ئه‌مه، سه‌له‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گفتوگۆی چاره‌سه‌ری په‌یوه‌ست نیه به گۆڕانكاری توێژێكی نه‌ته‌وه‌په‌رست كه له‌سه‌ر بنه‌مای دوژمنایه‌تی كورد درێژه به هه‌بوونی خۆی ده‌دات. له پشت به رۆژهڤبوونهوهی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و په‌یامه‌كانی ئه‌م دوایه لێكه‌وته‌كانی بێ چاره‌سه‌ریی و خۆڕاگری و باوه‌ڕی گه‌لی كورد خۆی حه‌شارداوه. مكوڕبوونی عه‌قڵی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، تا ئه‌مڕۆ ستراتیژی نزیكبوون له مه‌سه‌له‌ی كورد به شه‌ڕ و سیاسه‌تی نكۆڵی‌كردن هیچ ئه‌نجامی نه‌گرتووه. بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورد له رابردوو تا ئه‌مڕۆ هه‌موو رێگایه‌ك تاقیكرایه‌وه. له ناو ئه‌م رێگایانه‌دا نكۆڵی‌كردن له كێشه‌ی كورد له سه‌رووی ئه‌م رێگایانه بووه. به‌ڵام وه‌كو چۆن چاره‌سه‌ریان نه‌كرد، نه‌یانتوانی كێشه‌كه‌ش ریشه‌كێش بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه كێشه‌ی كورد قوڵتر بووه. له‌گه‌ڵ قوڵبوونهوهشی لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر كوردستان و توركیا قوڕستر بووه. له پشت هه‌موو كوده‌تا سیاسیه‌كان، ئۆپاراسیۆنه سیاسیه‌كان و كرده‌وه نادیموكراتیهكان كه له‌گه‌ڵ كوده‌تای 12 ئه‌یلول ده‌ست پێده‌كات و ده‌گاته ئه‌مڕۆ، چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورد خۆی حه‌شار داوه. بێگومان لێكه‌وته‌كانی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورد یان نزیكبوونه‌وه له‌م كێشه‌یه به سیاسه‌تی شه‌ڕ ته‌نیا سنووردار نه‌بووه به سیاسه‌تی ناوخۆیی توركیا، به‌ڵكو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شدا كێشه‌ی كورد چه‌قی ستراتیژی بووه. ئه‌گه‌ر چاوێك به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا بخشێنینه‌وه له 10 ساڵی رابردوودا ده‌بینین كورد له چه‌قی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا بوو. هه‌موو ستراتیژی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌مه بونیادناوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ باسی هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی توركیا له عێراق و سوریا بكه‌ین، ئه‌وه له پشت ئه‌م هه‌بوونه سیاسه‌تی په‌یوه‌ست به كورد جێده‌گرێت. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بریتیه له پشتگوێخستنی كورد، به ئامانجگرتنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد و رێگرتن له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر. باشه ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌نجامگیر بووه؟ نه‌خێر، به پێچه‌وانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا توركیا خسته ناو گێژهڵۆكێكهوه. ئه‌م گێژهڵۆكهش چه‌ندین قه‌یرانی له توركیا به‌دوای خۆیدا هێنا. خۆڕاگری گه‌لی كورد له‌دژی چه‌مكی شه‌ڕ هه‌موو حسابه‌كانی سه‌راوبن كرد. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م خۆڕاگریهشدا حسابی ئه‌نقه‌ره له رۆژئاوا و سوریا مایه‌پووچ بوو. بێگومان ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی پێیگه‌یشتووین له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ندێك راستی خسته‌ڕوو. كێشه‌ی كورد له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌م راستیانه‌وه دێت. ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیزاینكردنهوهیهك هه‌یه كه چهقهكهی سوریایه. له‌ناو ئه‌م دیزاینكردنهوهیهدا كێشه‌ی كورد زیاتر خۆی ده‌سه‌پێنێت. له توركیادا ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات زیاتر دركیان به‌مه كردووه. به‌بێ ناولێنان و هه‌نگاوی كرده‌یی، به‌قسه‌ی باقوبریق و ئه‌جندای بێ پراكتیك مه‌سه‌له‌ی كورد چاره‌سه‌ر نابێت! پ: ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی باخچه‌لی په‌یوه‌ندی به رووداوه‌كانی سوریاوه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه چۆن به‌یه‌كه‌وه‌یان ده‌به‌ستنه‌وه؟ كه‌سكین بایندر: رووداوه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كورد ئاوێته‌ی یه‌كتر بووه. به‌و پێیه‌ی كاریگه‌ری كێشه‌ی كورد سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندووه و بۆته كێشه‌یه‌كی جیهانی. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رووداوه‌كانی سوریا له كێشه‌ی كورد جیابكه‌ینه‌وه. وه‌كو ئێوه‌ش چاودێری ده‌كه‌ن جه‌نگێكی نوێ جیهانه له‌سه‌ر مه‌حه‌كه. له شه‌ڕی ئۆكرانیا – روسیا له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته‌وه بگره تا رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌موویان وه‌كو به‌شێك له‌م پڕۆسه‌یه سه‌ره‌نج راده‌كێشن. ئه‌م پڕۆسه‌یه كه وه‌كو سیسته‌می نوێی جیهان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت له‌گه‌ڵ خۆیدا دیزاینێكی نوێ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێنێت. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سوریادا رووده‌دات یه‌كێكه له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه. به‌و واتایه‌ی رووخانی رژێمی به‌عس كه ته‌مه‌نی 61 ساڵ بوو له 12 رۆژدا ئه‌نجامێكی سه‌ره‌نجڕاكێشه. له هه‌مان كاتدا ئه‌م رووداوه، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دروستكردنی هاوسه‌نگی تازه. كه‌واته وه‌كو ده‌یبینن، وه‌چه‌رخانێكی مێژووی له ئارادایه تیایدا هاوسه‌نگیه جیهانیه‌كان به‌خێرایی ده‌گۆڕدرێن. بێگومان له‌ناو دۆخێكی به‌م شێوه‌یه‌دا كێشه‌ی كورد زیاتر خۆی ده‌سه‌پێنێت. كێشه‌ی كورد كه به ساڵانه به سیاسه‌تی شه‌ڕ و نكۆڵی‌كردن رێگای چاره‌سه‌رنه‌كردنی به‌سه‌ر ده‌سه‌پێندرێت، به‌هۆی سیاسه‌تی توركیاوه ئه‌م چارهسهرنهكردنه ئاڵۆزتر بووه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له سایه‌ی ئه‌م رووداوانه‌ی رووده‌ده‌ن، وه‌كو چه‌ندین كێشه‌ی دیكه ئیتر نزیكبوونه‌وه له كێشه‌ی كورد به دونیابینیه‌كی نوێوه خۆی ده‌سه‌پێنێت. پێویستیشه ئه‌م دونیابینیه نوێیه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردن بێت. چونكه سیاسه‌تی شه‌ڕ نه‌وه‌كو ئه‌م كێشه‌یه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كرد، به‌ڵكو ئاڵۆزتر و قوڵتری كرده‌وه. چۆن سوریا بۆته كلیلی ئاشتی و شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وه كێشه‌ی كوردیش بۆته پاسۆردی ئه‌م كلیله. به‌م هۆیه‌وه ئیتر كێشه‌ی كورد گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی خۆی سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بسه‌پێنێت. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌تمی، ئێمه‌ش به‌ناو پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی‌دا تێپه‌ڕده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه. ئه‌م واقیعه نوێیه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌باره‌ی كێشه‌ی كورد ئاشكرا ده‌كات. سوریا بۆته كلیلی ئاشتی و شه‌ڕ، كێشه‌ی كوردیش بۆته پاسۆردی ئه‌م كلیله. پ: توركیا چی له كوردانی سوریا ده‌خوازێت؟ كه‌سكین بایندر: ئه‌گه‌ر به كوورتی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، توركیا دوێنێ چی كردووه ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه‌ك هه‌وڵده‌دات تا دان نه‌نێت به هه‌بوونی قه‌واره‌ی كوردانی سوریا. ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت توركیا له كورد بیخوازێت، ئه‌وه وازهێنانی كورده له داواكاریه‌كانی له‌مه‌ڕ ماف و ئازادیه‌كان، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی رێنمایه‌كانی توركیا وه‌كو خۆی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پڕۆفیلی كورد. وه‌كو هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان توركیا ناخوازێت گه‌لی كورد له رۆژئاوا بگاته ده‌ستكه‌وته‌كانی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵده‌دات تا رێگا له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد بگرێت. عه‌قڵی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌خوازێ كورد به‌ره‌و ئه‌و شوێنه ئاراسته بكات كه ده‌یخوازێت و له چوارچێوه‌یه‌كدا قه‌تیسیان بكات تا وابه‌سته‌یان بكات. چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا توركیا خسته ناو گێژهڵۆكێكهوه پ: به گوێره‌ی ئه‌زموونی سیاسیتان، (ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع) سه‌رۆكی هه‌ته‌شه (هه‌یئه‌ی ته‌حریر شام) ده‌توانێ هاوسه‌نگیه‌كان بپارێزێت و لایه‌نه‌كان ئیداره بكات؟ كه‌سكین بایندر: مه‌سه‌له‌ی ئیداره‌دانی هاوسه‌نگیه‌كان یان ئاراسته‌كردنیان به‌ره‌و زه‌مینه‌ی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌یه‌ك نیه په‌یوه‌ست بێت به ناوه‌كان. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی جیهانی و سیسته‌مه. (ئه‌لشه‌رع) كه‌سێكه تا دوێنێ له‌ناو داعش له موسڵ به‌رپرسیاریه‌تی هه‌بووه له‌ژێر ناوی (جۆلانی). ئه‌مڕۆ وه‌كو سه‌رۆكی هه‌ته‌شه له سوریا هێنراوه‌ته گۆڕه‌پانه‌كه و له‌سه‌ر كوورسیهكهی ئه‌سه‌د دانراوه. رووخاندنی رژێمێكی 61 ساڵه به 12 رۆژ ستراتیژ و سه‌ركه‌وتنی ئه‌لشه‌رع نیه، به‌ڵكو پڵانێكی هێزه جیهانیه‌كانه. له‌به‌ر ئه‌مه هه‌ڵه ده‌بێت ئه‌گه‌ر له كاتی گفتوگۆی چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی له سوریادا گرنگی به‌ناوه‌كان بدرێت. پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای مۆدێلی حوكمڕانی چاره‌سه‌ری گفتوگۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی سوریا بكرێت. ئه‌وه‌ی سوریا پێویستی پێی هه‌یه مۆدێلێكی نوێی هه‌میشه‌یی حوكمڕانی و رێنوێی چاره‌سه‌ریه. فۆڕم و مۆدێلێكی حوكمڕانی فره‌ڕه‌نگ، یه‌كسانیخواز، فرهكلتوور، فره‌ناسنامه و له رووی ئایینیه‌وه هه‌موو سوریه‌كان له‌خۆ بگرێت، ده‌توانێ چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته بدۆزێته‌وه. ئه‌م مۆدێله بۆ سوریا نه خه‌یاڵه و نه مه‌حاڵیشه. له‌م وێستگه‌یه‌وه بایه‌خی ئه‌و مۆدێله حوكمڕانیه ده‌رده‌كه‌وێت كه له رۆژئاوادا دروستكراوه. ده‌بێت ئه‌و مۆدێله حوكمڕانیه نوێیه‌ی له رۆژئاوا بونیادنراوه به وردی له‌به‌رچاو بگیرێت و بكرێته مۆدێلی ته‌واوی سوریا. مۆدێلی ژیانی ئازاد و دیموكراتیانه كه له رۆژئاوا بونیادنراوه، سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی شه‌ڕ و خاپوور كردن بۆ خه‌ڵكی رۆژئاوا بۆته مایه‌ی هیوا و هێزی پێ به‌خشیووه. ئه‌م مۆدێله بۆ خه‌ڵكی سوریا ده‌رفه‌تێكه. كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به رێبه‌رایه‌تی (ئه‌لشه‌رع) دروست ده‌كرێت ناتوانێ خۆی له‌سه‌ر پێ بگرێت و سه‌قامگیری به‌رقه‌رار بكات ئه‌گه‌ر مۆدێلی حوكمڕانی رۆژئاوا به بنه‌ما نه‌گرێت. بێگومان ئه‌م پڕۆسه‌یه ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر (ئه‌لشه‌رع) و (هه‌ته‌شه) به‌جێناهێڵێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر دواڕۆژی سوریاش به‌جێدێڵێت. ئه‌گه‌ر مۆدێلی پێویستی حوكمڕانی و سیاسه‌تی ئاراسته‌كراو به‌ره‌و چاره‌سه‌ری په‌یڕه‌و نه‌كرێت، ئه‌وه قه‌یرانه‌كانی سوریا دوای رۆیشتنی ئه‌سه‌دیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن، بگره زه‌مینه‌ی قوڵبوونه‌وه و به‌رفراوانبوونی زیاتریشی هه‌یه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوریا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت ئه‌م واقیعه له‌به‌رچاو بگیرێت. كێشه‌ی كورد سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندووه و بۆته كێشه‌یه‌كی جیهانی پ: پێشڕه‌ویه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ ناو سوریا چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه، ئیسرائیل له سوریادا به‌دوای چی ده‌گه‌ڕێت؟ كه‌سكین بایندر: به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان بده‌مه‌وه، ده‌مه‌وێت ره‌هه‌ندێكی ئه‌م پرسیاره روون بكه‌مه‌وه. هیچ سیاسه‌تێك و ستراتیژێك له‌مه‌ڕ داگیركاری به راست و ره‌وا نابینین. مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ست نیه به‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یه‌وێت چی بكات. بۆ ئه‌وه‌ی پڵانه‌كانی سه‌ر سوریا هه‌ڵسه‌نگێنین، ده‌بێت سه‌یری ئه‌و سیاسه‌تانه بكه‌ین كه ئه‌كته‌ره‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن. ره‌نگه پێویست بكات به‌ر له ئیسرائیل یان هه‌ر هێزێكی دیكه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ نموونه‌ی توركیا بكه‌ین. ڕەنگە پێویست بێت ئەو گریمانەیە لە ڕێگەی نموونەی تورکیە پێش ئیسرائیل یان هەر زلهێزێکی دیکە هەڵسەنگێندرێت. چونكه توركیا له ئێستا و له داهاتووشدا، له هه‌موویان زیاتر ئاره‌زووی سه‌پاندنی به‌رفراوانترین كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر سوریا، له رووی سه‌ربازی و سیاسیه‌وه. توركیا له رۆژی یه‌كه‌مینه‌وه تا ئه‌مڕۆ ویستی سیاسه‌تی فراوانخوازی له‌سه‌ر بنه‌مای نیو – عوسمانی له‌ناوچه‌كه‌دا په‌یڕه‌و بكات. ئه‌مڕۆ هه‌بوونی سوپای توركیا و هێزه پارهمهتریهكانی سه‌ر به توركیا له‌سه‌ر خاكی سوریا، ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی فراوانخوازی ئه‌م وڵاته كه له‌سه‌ر بنه‌مای نیو – عوسمانی په‌یڕه‌و ده‌كرێت. به‌داخه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دهوڵهمهندیهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌ركوتكردنی داواكاری ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م جوگرافیایه ده‌ژین له پێناو دیموكراسی و ئازادی تا رۆژی ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌م دیفاكتۆیه‌ی له نێوان بلۆكی رۆژهه‌ڵات – رۆژئاوا گیری خواردووه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا هاوسه‌نگی نوێ دێنێته‌ئاراوه. ده‌شكرێت قوڵبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و قه‌یران له سوریا دوای غه‌زه و لوبنان وه‌كو به‌شێك له هاوسه‌نگیه‌كان ببینین. تا ئه‌مڕۆ خاكی سوریا میوانداری بۆ شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت كردووه. به تایبه‌تی دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆ له سوریادا له ساڵی 2011، له‌لایه‌كی به‌ره‌ی شه‌ڕ هێزه‌كانی ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكا، ئینگلته‌ڕا و ناتۆ هه‌بوو، له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌شه‌وه هێزه‌كانی بلۆكی رۆژهه‌لات به سه‌رۆكایه‌تی روسیا و ئێران سه‌نگه‌ریان گرتبوو. هه‌رچه‌نده هێزه هه‌ژموونگه‌ره‌كان به‌خۆیان به‌شداریان نه‌بوون، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپ و بانده چه‌ته‌گه‌ریانه به‌رده‌وام بوو كه وه‌كو بریكاری ئه‌وان شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تیان به‌ڕێوه ده‌برد. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت، سوریا بووه باخچه‌ی پشته‌وه‌ی هێزه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان. به‌ڵام له دوای 8 كانوونی یه‌كه‌م له سوریادا قۆناخێكی نوێ ده‌ستی پێكردووه. رووخانی رژێمی به‌عس بووه سه‌ره‌تای قۆناخی وه‌چه‌رخان. بێگومان له‌ناو ئه‌م هاوسه‌نگیه‌دا ئه‌م پرسیاره گرنگی خۆی هه‌یه:" هه‌ڵوێست له‌مه‌ڕ داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی رۆژئاوا و سوریا سه‌رباره‌ت به دیموكراسی و ئازادی چی به‌سه‌ر دێت؟". ئه‌و سیاسه‌ته‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره په‌ره ده‌سێنێت، دواڕۆژی سوریا و ناوچه‌كه دیاری ده‌كات. له‌م قۆناخه نوێیه‌ی كه له سوریا ده‌ستی پێكردووه، توركیا و ئه‌كته‌ره‌كانی دیكه هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ تا پێگه‌ی خۆیان به‌هێز بكه‌ن. له داڕشتنی هه‌ر پڵانێك، له دروستكردنی هه‌ر هاوسهنگیهكدا، ئه‌وه‌ی گرنگه ئایا چاره‌سه‌ریه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ سوریا دێنێت یان نا. ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوسه‌نگیانه نه‌بنه مایه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ قه‌یرانی سوریا و مه‌سه‌له‌ی كورد، ئه‌وه شه‌ڕی سوریا زیاتر قوڵ ده‌بێت و به ناوچه‌كه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه.
درەو: گفتوگۆی رۆنامەوانی: هێمن خۆشناو ئۆرهان میرئۆغڵو، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارێكی كورده، سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی (ئاكپارتی) ده‌سه‌ڵاتداری توركیایه. بۆ ماوه‌ی سێ خول له‌سه‌ر یه‌كتر په‌له‌مانتاری ئه‌م پارته بووه. له ساڵانی ده‌یه‌ی هه‌شته‌می سه‌ده‌ی رابردووش یه‌كێك بووه له قوربانیه‌كانی ده‌ستی سیسته‌می فاشیزمی سه‌ربازی توركیا، بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ زیندانیكراوه و ئه‌شكه‌نجه‌ی بینیووه. میرئۆغڵو له باره‌ی رووداوه‌كان و مێژووی كوردیش خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتووكه. له پشت په‌رده به عه‌قڵی كوردی ئاكپارتی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. خوێندنه‌وه‌ی گۆڕانكاری و رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه له‌لایه‌ن (میرئۆغڵو) پێچه‌وانه و دژه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد له باكوور و رۆژئاوای كوردستان. راستیه‌كه‌ی بڵێم من وه‌كو (هێمن خۆشناو) یش له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م سیاسیه كورده نیم، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر و سیاسی كورد له هه‌رێمی كوردستان بزانێ به‌شێك له سیاسه‌تمه‌دارانی كوردی توركیا به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نزیكن له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته له‌مه‌ڕ رووداوه‌كان چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه به پێویستم زانی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌م. دەقی گفتوگۆ رۆنامەوانییەكە پ: په‌یامی (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست، سه‌باره‌ت به (عه‌بدولڵا ئۆجالان) له (22 تشرینی یه‌كه‌می 2024) چۆن لێكده‌ده‌نه‌وه؟ وه‌ڵام: له‌گه‌ڵ گوێبیستبوونی، بانگهوازیهكهم به ئه‌رێنی بینی و پشتیگیریم لێ‌كرد. ئه‌گه‌ر باس له چاره‌سه‌ریه‌ك بكه‌ین كه له‌سه‌ر رێچكه‌ی سیاسه‌تی دیموكراسی مه‌ده‌نیانه هه‌ڵقوڵابێت، تا كۆتایی به ئازار و مه‌ینه‌تی خه‌ڵك بێنێت، ئه‌م بانگه‌وازیه زۆر گرنگ و به بایه‌خه. رۆڵی كه‌سیه‌تی (عه‌بدولڵا ئۆجالان) له‌م 50 ساڵه‌ی دواییدا چ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد بێت یان له‌سه‌ر ئاستی مێژووی سیاسه‌تی توركیا رۆڵێكی هێجگار دیاره. پشتگیری لێبكه‌ین یان نه‌كه‌ین، له ئه‌نجامدا (عه‌بدولڵا ئۆجالان) هه‌ر عه‌بدولڵا ئۆجالانه و له بایه‌خی كه‌م ناكرێته‌وه. هه‌روه‌ها كاتێك سه‌ركرده‌ی هه‌ر به‌هێزی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك جه‌خت له چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كاته‌وه، له‌باره‌ی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یام ده‌دات، بۆ بارودۆخی توركیا بۆ كه‌سانی وه‌كو ئێمه هه‌موو كاتێك چاوه‌ڕوانكراو بووه. ئه‌م په‌یامه رێگایه‌كه هه‌ردوولا رازی ده‌كات و زه‌مینه‌ی چاره‌سه‌ری ئاماده ده‌كات. چونكه دوای ئه‌م په‌یامه زه‌مینه‌یه خۆش بوو، ئیتر نهمومكینه هیچی دیكه نه‌ته‌وه‌په‌رستێك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ره‌تبكاته‌وه. (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) به‌م بانگه‌وازه‌ی رێگا خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا دونیابینی و هزری خۆی بگۆڕێت و له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به ئه‌رێنی بیربكاته‌وه. (هاوپه‌یمانی كۆمار) دوو سه‌ركرده‌ی به‌هێزی هه‌یه كه سهركۆمار و باخچه‌لیه، ئه‌گه‌ر هێزی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ردووكیشیان بخه‌ینه سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی باخچه‌لی ئه‌وه چاره‌سه‌ری ئاسانتر ده‌كات، به لێكدانه‌وه‌ی من ئه‌م په‌یامه بۆ بارودۆخی توركیا و بارودۆخی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها پرسیاری كورد به گشتی له عێراق و سوریا و ئێران گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. ده‌بێت ئه‌م بانگه‌وازیه به فیڕۆ نه‌درێت. دوای ئه‌م په‌یامه‌ش كاردانه‌وه‌كانی ناو (ده‌مپارتی) كه‌م تا زۆر ئه‌رێنی بوو، جگه له هه‌ندێك كه‌سی ناو باڵی چه‌پی ئه‌م پارته له ترسی ئه‌وه‌ی ئۆجالان و په‌كه‌كه له ده‌ست ده‌رده‌چن، بانگه‌شه ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌ت له رێگای ئۆجالان خه‌ریكی دهسیسهیهكی نوێیه دژ به كورد. پ: په‌یامی باخچه‌لی چ په‌یوه‌ندیه‌كی به دۆخی سوریاوه هه‌یه؟ وه‌ڵام: له كاتی په‌یامه‌كه‌ی باخچه‌لی، هێشتا له سوریا گۆڕانكاری رووینه‌دابوو. پێكدادان و شه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵام دۆخێكی هێجگار نادیار له ئارادابوو. دوای كه‌وتنی یه‌ك به‌دوای یه‌كی حه‌له‌ب و دواتر حه‌ما و تا دیمه‌شق به‌بێ به‌رگری، كاردانه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه ده‌بێته ته‌واوكه‌ری رووداوه‌كانی ناو سوریا. واته ئه‌وه‌ی (عه‌بدولڵا ئۆجالان) ده‌یڵێت كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر سوریا. بێگومان پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌م جیاوازیه ببینێت. واته چاره‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌ر شێوازی عێراق بۆ بارودۆخی سوریا ده‌ست نادات، باسی چاره‌سه‌ری فیدڕالیانه ده‌كه‌م. ئه‌و مۆدێله‌ی ئه‌مریكا له عێراقدا دایهێنا، بێ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوی هیچ ئاسته‌نگێك بێته‌وه به‌رده‌وام بوو. به‌تایبه‌تی له باكووری عێراق (باشووری كوردستان) كه هه‌موومان ده‌زانین توركیا بونیادی ناوه. نزیكه‌ی 2000 هه‌زار كۆمپانیای توركی له‌وێوه، له‌ژێرخان بگره تا سه‌رخان دروستیان كرد. به‌ڵام له رووی سیاسیه‌وه بێ، یان له پڕۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقدا بێت، یان په‌یوه‌ست به سوود وه‌رگرتن بێت له مۆدێلی دیموكراسی توركیا رۆڵێكی لاواز و بێ كاریگه‌ری هه‌بوو. به پێچه‌وانه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ له سوریادا به دۆخێكی جیاواز تێپه‌ڕ ده‌بین. واته له مه‌سه‌له‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سوریا و شته‌كانی دیكه‌دا. ئه‌گه‌ر شتێكی پێچه‌وانه روونه‌دات، سوریه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر داده‌نیشن و ده‌ستوور ئاماده ده‌كه‌ن. واته ئه‌مریكیه‌كان ده‌ستوورێكی نووسراوی ئاماده ناهێنن و تا پێشنیار بكه‌ن (تۆ كوردی سه‌ركۆماری بۆ تۆ، تۆ عه‌ره‌بی سه‌رۆك وه‌زیری بۆ تۆ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بۆ تۆ) ده‌ستوورێك داناڕێژرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌تنیكی. ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شقدا گرتووه و له ئێستادا رۆڵی مێژوویی خۆیان ده‌بینن نیازیان هه‌یه له سوریایه‌كی ناوه‌ندی مافی گرووپه جیاوازیه‌كان بپارێزن. له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك سوپا و یه‌ك ده‌ستوور سوریا به‌رێوه ببه‌ن. ئایا له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن؟ هیوادارین بگه‌نه سه‌ركه‌وتن. دێمه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان. ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی وه‌كو من مێشكی خۆیان به مه‌سه‌له‌ی كورد ماندوو ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: سوریا بووه هۆكاری شكستهێنانی پڕۆسه‌ری چاره‌سه‌ری، كه له ساڵی 2012 ده‌ستی پێكرد و له ساڵی 2015 به ئاشكرا له‌بارچوو. چونكه په‌كه‌كه رووی خۆی به‌ره‌و سوریا وه‌رگێڕا، ئه‌گه‌ر بۆ دواڕۆژی سوریا وێڵی ده‌ستكه‌وت نه‌بووایه، پێموایه دۆخی توركیا به شێوه‌یه‌ك بوو كه په‌كه‌كه له مێژووی خۆیدا ده‌رفه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێنابوو. بایه‌خدار بوو هه‌ڵومه‌رجه‌كه. (عه‌بدولڵا ئۆجالان) له‌سه‌رخه‌ت بوو، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هاداپ) له‌سه‌رخه‌ت بوو، رۆڵی سیاسی خۆیان ده‌بینی و رای گشتیش له قه‌ره‌ده‌نیز تا ئامه‌د پشتگیریه‌كی گه‌وره‌ی ده‌كرد. به‌ڵێ پڕۆسه‌یه‌كی باش بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی په‌كه‌كه نه‌بووایه پڕۆسه‌یه‌ك كه 80 – 90٪ خه‌ڵك پشتگیری لێده‌كرد شكستی نه‌ده‌هێنا. ئه‌وه له سه‌رده‌می به‌هاری عه‌ره‌بی بوو كه راپه‌ڕین دژی ئه‌سه‌د ئه‌م وڵاته‌ی ته‌نیبووه‌وه. به وردی نازانم ئه‌و كاته بارودۆخی سوریا چۆن بوو، به‌ڵام لایه‌نگرانی پارتی دیموكراسی كوردستان دیارتر و به‌هێزتر بوون. بێگومان دواتر دۆخه‌كه گۆڕا، په‌كه‌كه بۆ خۆی سوریای كرده ناوه‌ندی كار و چاڵاكیه‌كانی. لێره‌دا یه‌كسه‌ر هیواكانی چاره‌سه‌ری له‌باربرد. ئه‌مڕۆش له وێستگه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه وه‌ستاوین، ئه‌و كاره‌ی له سوریا تێكچوو، وه‌كو ئه‌وه‌ی دیاره كه له سوریا چاك ده‌كرێته‌وه، بێگومان لێره چاك ده‌كرێته‌وه. پێویسته ببینین مه‌سه‌له‌كه چی لێده‌كرێت و چی پێده‌كرێت. بۆ نموونه به‌ستنی بۆینباغ گرنگه، به‌ڵام گۆڕینی هزر گرنگتره. ئێمه لێره‌دا باس له سێ له‌سه‌ر یه‌كی خاكی سوریا ده‌كه‌ین، واته باسی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌ین كه پێی ده‌ڵێن رۆژئاوا یان رۆژئاوای فوڕات. گه‌ره‌نتیكردنی مافی ره‌وای خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه داواكاری هه‌ره سه‌ره‌تایی و سروشتی كوردانی سوریایه. تا چه‌ند ئه‌م داواكاریه قه‌بوڵ ده‌كرێت یان نا ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین. نهمومكینه دوای په‌یامی (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) هیچ نه‌ته‌وه‌په‌رستێكی تورك هه‌بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ره‌تبكاته‌وه! په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه توركیا هیچ نیگه‌رانیه‌كی نیه و ئاسته‌نگی بۆ دروست ناكات، ده‌بێت به ئاشكرا ئاماژه‌ی پێبكه‌ین. له شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نه‌وه‌كو له سوریادا به ته‌نیا، به‌ڵكو له‌و كاته‌ی داعش هه‌ولێری گه‌ماڕۆ دابوو، چه‌ند (كم) مابوو بگاته هه‌ولێر، توركیا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریان له كورد كرد. پ: نه‌مزانیووه له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی داعش له هه‌ولێر توركیا پشتگیری له كورد كردبێت؟ میرئۆغڵو: به‌رپرسانی پارتی به ئاشكرا ئه‌مه‌یان به ئێمه گووت:" به‌هۆی بارودۆخی ئه‌و كاته باسمان له هاوكاری توركیا نه‌كرد. به‌ڵام ئه‌و كاته توركیا له مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بێده‌نگ نه‌بوو، پشتگیری له ئێمه كرد". سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هه‌موو كات ناحه‌قی له توركیا ده‌كرێت. له به‌ره‌به‌یانی رۆژانێكدا سهركۆمار ده‌رباره‌ی كۆبانێ گووتی:" ئه‌ى جیهانی رۆژئاوا، ده‌تانگووت له‌دژی داعش ده‌جه‌نگین؟ كۆبانێ كه‌وت و ده‌كه‌وێت، هێشتا ئێوه بهدهرنهكهوتوون". چوون به موكێش قسه‌كانی سهركۆماریان راكێشا و گووتیان:" ئه‌ردۆغان ده‌خوازێت كۆبانێ بكه‌وێ". هه‌ڵبه‌ته به سه‌دان برینداری كۆبانێ، له‌وانه‌یه ژماره‌كه زۆر زیاتریش بێت له نهخۆخشانهكانی روها و عه‌نتاب چاره‌سه‌ركران. هه‌روه‌ها له كاتی شه‌ڕی كۆبانێ 180 هه‌زار كه‌س له كۆبانێ و ده‌وروبه‌ری روویان كرده توركیا، ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت زیاتر له 80 – 90 هه‌زار كوردی كۆبانێ له توركیا ماون. واته ده‌بێت حه‌قی چاكه‌ی توركیا بده‌ینه‌وه. یه‌ك شت هه‌یه كه توركیا قه‌بوڵی ناكات، ئه‌ویش توندوتیژی و تیرۆری په‌كه‌كه‌یه. ئه‌مه شتێكه توركیا نه له سوریا و نه له توركیا قه‌بوڵی ناكات. كه‌واته ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هێشتا هه‌وڵده‌ده‌ن تا توركیا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دا‌نیشێت، پێموایه ئه‌وانه به‌خۆڕایی خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن. هیچ كاتێك ئه‌مه روونادات. ئه‌وه‌ی به‌ڕێز (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) به تایبه‌تی په‌یوه‌ست به په‌كه‌كه ده‌یڵێت چیه؟ (فه‌رموو وه‌رن)، به سه‌رۆكه‌كه‌شیان ده‌ڵێت:"وه‌ره په‌رله‌مان". ئه‌مه له روانگه‌ی سهمبۆلیانه زۆر به بایه‌خه. ئه‌مه گوزارشت له هزرێك ده‌كات، به‌و واتایه‌ی هزری نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه (ئێوه‌مان) قه‌بوڵه. فه‌رموون وه‌رنه په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌تان (مه‌به‌ستی دهمپارتیه) ئه‌م كاره بكه‌ن. كه‌چی به‌ر له دوو ساڵ بۆ هه‌مان پارتی چی ده‌گووت:" ده‌بێت قه‌ده‌خه بكرێت و هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه". ئه‌مه گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌یه، ئایا په‌كه‌كه قه‌دری ئه‌م گۆڕانكاریه ده‌گرێت یان ناگرێت؟ پێموایه (عه‌بدولڵا ئۆجالان) بایه‌خی ئه‌م گۆڕانكاریه ده‌زانێت. چونكه (عه‌بدولڵا ئۆجالان) یش، (عه‌بدولڵا ئۆجالان) ی ده‌شتی بیقاع نیه. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر من بێت، ده‌بێت ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر دونیابینی (عه‌بدولڵا ئۆجالان) دا هاتووه له‌و رۆژه‌ی هاتۆته ئیمڕالی بكرێته بابه‌تی تێز نووسین و توێژینه‌وه. واته ده‌بێت خوێندكاران له زانكۆكان توێژینه‌وه و تێز له‌باره‌یه‌وه بنووسن. له‌وانه‌یه هێشتا نه‌گه‌یشتبێته ئه‌م قۆناخه به‌ڵام پێموایه كه‌سانێك هه‌یه خه‌ریكی ئه‌مه‌ن، ئه‌گه‌ر لێره‌ش نه‌كرێت، له زانكۆیه‌كی سلێمانی یان له زانكۆیه‌كی هه‌ولێر ده‌كرێت. پ: كه‌واته ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد سوودی له‌و گۆڕانكاریانه بینیووه كه به‌سه‌ر دونیابینی ئۆجالاندا هاتووه؟ وه‌ڵام: بێگومان سوودی لێ بینیووه. ئایا ده‌كرێت سوودی لێ وه‌رنه‌گرێت؟ كۆماری توركیا له‌مباره‌یه‌وه سوود له هه‌موو كه‌س وه‌رده‌گرێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سوود له (ئۆجالان) وه‌رده‌گرێت. ئایا ده‌كرێت سوود له كه‌سێك وه‌رنه‌گیرێت كه له‌ناو گرووپێكدا ململانێی كردووه و دواتر گۆڕانكاری هزری به‌سه‌ردا هاتووه؟ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بایه‌خی ئه‌م گۆڕانكاریه نه‌زانێت، چۆن له ساڵی 2012 له ده‌رگاری (ئۆجالان) ی ده‌دات و ده‌ڵێت:" ده‌ی وه‌ره با ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین". له ئێستاشدا سه‌رله‌نوێ ئه‌م قسه‌یه ده‌كاته‌وه. ئه‌ی بۆ كه‌س له ده‌رگای (په‌كه‌كه) نادات؟ چونكه له‌و كاته‌ی له سوریادا هه‌موو شت سه‌راوبن بووه، (خامه‌نه‌یی) له ئێران داوا له گه‌نجانی سوریا ده‌كات بچنه به‌ره‌كانی شه‌ڕ، ئه‌وانه‌ی له قه‌ندیلیش (په‌كه‌كه) به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن هه‌مان شت ده‌كه‌ن. یه‌كێكیان گوایه خۆی به ماركسی ده‌زانێت و نه‌ریتی سۆسیالیستیانه په‌یڕه‌و ده‌كات، باوه‌ڕی به دیموكراسی هه‌یه. ئه‌وه‌ی دیكه‌ش كۆماری ئیسلامی دامه‌زراندووه و هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كیشه بۆ دروستبوونی ئه‌م دۆخه ناله‌باره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به رۆحی فروانخوازی شیعه‌یی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، هه‌ردوولا له‌ناو یه‌ك به‌ره جێده‌گرن كه هێشتا پێیانوایه ده‌رفه‌تی شه‌ڕ و پێكدادان له سوریادا ماوه، ئێمه (مه‌به‌ستی توركیایه) هیچ كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره مرۆڤانه ناكه‌ین. ئه‌وه‌ی (عه‌بدولڵا ئۆجالان) ده‌یڵێت كاریگه‌ری ده‌بێت له سوریادا پ: پێتوایه ده‌بێت هه‌ڵوێستی قه‌ندیل سه‌باره‌ت به سوریا چۆن بێت و چ گووتارێك په‌یڕه‌و بكات؟ وه‌ڵام: ده‌بێت جه‌خت له زمانی دیالۆگ بكاته‌وه، باسی رۆڵی توركیا بكات كه تره‌مپیش ئه‌م رۆڵه قه‌بوڵ ده‌كات. له ئه‌نجامدا ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكی توركیان، مه‌به‌ستم جه‌میل بایك و دوڕان كاڵكانه. ته‌واو 40 ساڵه به‌رامبه‌ر توركیا چه‌ك و تیرۆر به‌كاردێنن، به‌ڵام ئه‌نجامتان نه‌گرتووه. باشه ئێستا پێگه‌ی سه‌ربازی په‌كه‌كه له توركیادا چیه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره له پسپۆرێكی بێلایه‌نی سه‌ربازی بكرێت به (سفر) وه‌ڵامده‌داته‌وه. كه‌واته له‌م رێگایه‌وه ئه‌نجام گرتن نهمومكینه. كاتێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی به شه‌ڕ و پێكدادان دێت، كوردانی توركیا له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری و كلتووری سوودمه‌ند ده‌بن. كاتێك له‌باره‌ی ئه‌ندامیه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا قسهدهكرا، نووسینێكم به‌م شێوه‌یه‌م نووسی:" له 10 ساڵی داهاتوودا كه توركیا ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه، ده‌بێته خاوه‌ن به نرخترین جۆری ره‌گه‌زنامه". ده‌زانن ئه‌مڕۆ له جیهاندا ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی، یه‌كێتی ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا قهبوڵكراوترین ره‌گه‌زنامه‌یه، جه‌ختی لێده‌كه‌مه‌وه كه توركیا ده‌بێته چواره‌مین. ئه‌گه‌ر توركیا ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئێمه كوردانی هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ت ده‌بینه دراوسێی یه‌كێتی ئه‌وروپا. ئه‌مڕۆ رووی كوردی هه‌ولێر و كوردی قامیشلۆ له كوێیه؟ هه‌ره زۆر رووی له ته‌هرانه، یان به‌غدایه، یان دیمه‌شقه؟ پێموایه رووی هه‌ره زۆریان به‌ره‌و توركیایه. كاتێك دۆخی ئابووریان باش ده‌بێت له توركیادا ده‌بنه خاوه‌ن ماڵ و موڵك. توركیا رۆڵێكی مێژووی به‌م شێوه‌یه‌ی هه‌یه. ئه‌مه له ئه‌نجامی بڕیارێك رووینه‌داوه، به‌ڵكو رێڕه‌وی مێژوویه. مێژوو ئه‌مه‌ی ئافراندووه. پ: تۆ باسی میساقی میللی عوسمانی ده‌كه‌یت؟ وه‌ڵام: نه‌خێر به پێچه‌وانه‌ی میساقی میللی قسه ده‌كه‌م. شتێك نیه به‌ناوی میساقی میللی. میساقی میللی بریتیه له سنووره‌كانی توركیا كه دیاریكراون. مسته‌فا كه‌مال گووتوویه‌تی:" له ئێستادا هێزمان به‌شی ئه‌م سنوورانه ده‌كات، ئه‌وانه بپارێزین به‌سمانه". ئه‌وه‌ی له میساقی میللی تێكهیشتبم ئه‌مه‌یه. به‌ڵام گرووپی (ئیتیحاد و ته‌ره‌قی) گرووپێكی رێچكه شكێن بووه ده‌یانگووت:" سوریا هی خۆمانه، ئه‌و شوێنه هی خۆمانه". ئه‌مه راست نیه، ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م ئه‌مه نیه. ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات، باش ده‌زانم دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی لێ ده‌كه‌وێته‌وه! پ: توركیا و په‌رله‌مانی هه‌رێمی!؟ وه‌ڵام: له‌سه‌ر سنووره‌كان، له نوسه‌یبین، یان سلۆپی یان زاخۆ، په‌رله‌مانی هه‌رێمی كلتووری دروست ده‌كرێت. تێگه‌یشتی؟ ئه‌گه‌ر له توركیا هه‌موو شته‌كان له‌سه‌ر رێگایه‌كی ئاسایی ده‌بوون، له‌وانه‌یه له ئێستادا قسه له‌سه‌ر ئه‌مانه ده‌كرا. چاوه‌ڕێ ناكه‌م قه‌ندیل ئه‌م راستیه ببینێت. شتێكی به‌م شێوه‌یه له ئارادانیه. هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی سوریادا جارێكی دیكه خه‌باتی چه‌كداری خرایه سه‌ر مێزێكی هه‌ڵه له‌ژێر ناوی پاراستنی مافی كورد. چی بووه؟ واته ئه‌گه‌ر له سوریادا سوپایه‌ك دروست بكرێت، ئێوه‌ش ده‌بنه به‌شێك له‌م سوپایه. نه له سوریا نه لێره (مه‌به‌ستی توركیایه) ده‌رفه‌تی خه‌باتی چه‌كداری بۆ قه‌ندیل نه‌ماوه. واته ئه‌گه‌ر نكۆڵی له مێژوو بكه‌ن، هه‌ر له‌وێ ده‌مێنه‌وه. ده‌بینن ئێران چی به‌سه‌رهات كه به چاوی شه‌ڕ سه‌یری رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی ده‌كرد. به‌م زووانه هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌ڕێی حزبولڵا و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات. (عه‌بدولڵا ئۆجالان) ی ئیمڕالی (عه‌بدولڵا ئۆجالان) ی ده‌شتی بیقاع نیه پ: مومكینه هزر و دونیابینی سه‌ركرادیه‌تی هه‌ته‌شه (هه‌یئه‌ت ته‌حریر ئه‌لشام) دان به مافی كورد بنێت؟ وه‌ڵام: هه‌موو كه‌س هزر و دونیابینی ده‌گۆڕێت. ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ئه‌مڕۆ، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ساڵانی پێشتر نیه. ئایا (هه‌یئه‌ت ته‌حریر ئه‌لشام) ئه‌مڕۆ هه‌مان هه‌ته‌شه‌ی به‌ر له 10 ساڵه؟ نه‌خێر. ئه‌گه‌ر بڵێین هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌دیناكه‌ین ئه‌مه وه‌سوه‌سه‌یه و هیچی دیكه نیه. مرۆڤ ده‌گۆڕێت، پارته سیاسیه‌كان ده‌گۆڕێن. به‌م گۆڕانكاریانه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێ بمێنه‌وه. بزوتنه‌وه‌یه‌كی دیموكراتخوازی موحافه‌زه‌كار ویستی توركیا بخاته ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه له توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان روویدا. كهڵهگیایی سوپا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان كۆتایی پێهێنرا. پێشتر كه به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستاین، سه‌یرمان ده‌كرد تا بزانین ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا چی ده‌ڵێت، هه‌موومان به گوێره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌ركان هه‌ڵوێستمان دیاری ده‌كرد، سیاسه‌ت به گوێره‌ی ئه‌و دیزاین ده‌كرا. له ئێستادا ئه‌مه نه‌ماوه. هه‌موو ئه‌مانه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ئیسلامی ئه‌نجامدراوه. (هه‌ته‌شه) ش كه باسی ده‌كه‌یت، له شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا زۆر شه‌كه‌ت بووه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێن:" ئیتر ئێمه شه‌كه‌تی شه‌ڕین، هیچی دیكه ویستی شه‌ڕ كردنمان نیه". ئه‌گه‌ر به‌م دونیابینیه ملی رێگا بگرن، ئه‌مه دیاره گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه و پێویسته پشتگیریان لێ بكرێت. ئه‌گه‌ر كوردی، یان ئێزیدی یان كریستیان، تۆش پشتگیریان بكه. بۆچی پشتگیریان ناكه‌یت؟ مه‌سه‌له‌كه زۆر ئاسانه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێی "ئه‌مه ناگۆڕێت" راست نیه. له ئێستادا ئێمه هه‌موومان وه‌كو كورد چاومان بڕیووه‌ته (ده‌مپارتی) تا بزانین له‌م بارودۆخه‌دا چه‌ند خۆی گۆڕیووه یان نه‌گۆڕاوه. چونكه پێمانوایه ده‌بێت خۆی بگۆڕێت، خۆ گۆڕین پێویسته به‌بێ گۆڕانكاری نابێت. سه‌رۆكی شاندی (ده‌مپارتی) كه سه‌ردانی سلێمانی كرد كوردی نازانێ، كه‌چی ره‌وانه‌ی سلێمانی كراوه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد. ئایا ئه‌مه ده‌بێت؟ چۆن ده‌كرێت؟ له‌وێ له رێگای وه‌رگێڕه‌وه قسه ده‌كه‌ن. ئێوه و خودا ده‌كرێت ئێمه‌ی كورد له رێگای وه‌رگێڕ قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین. شوره‌ییه ئێمه به رێگای وه‌رگێڕ قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین. بۆیه گۆڕانكاری چاره‌نووسسازه، نابێت خۆی لێ بدزینه‌وه. (د. مورشید خه‌زنه‌وی) كوڕی خوا لێخۆش‌بوو (مه‌عشوق خه‌زنه‌وی) له نه‌رویج گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه باوكی له ساڵی 2015 كوژراوه. وه‌كو پیاوێكی ئاینی هاتووه و هه‌وڵده‌دات سازش له نێوان كورد به‌رقه‌رار بكات. (د. مورشید خه‌زنه‌وی) داوا ده‌كات زیندانیه‌كان له زیندانی (په‌یه‌ده) ئازاد بكرێن. له دیمه‌شق ده‌رگای زیندانی (سه‌دنایا) كرایه‌وه. ئه‌مه به‌هارێكه، وه‌كو به‌هاری عه‌ره‌بی رووداوێكی دڵخۆشكه‌ره، به‌ڵام هێشتا كورد له زیندانه‌كانی (په‌یه‌ده) زیندانیكراون. له ئێستادا ناكۆكی گه‌وره‌ی نێوان دیمه‌شق و قامیشلۆ مه‌سه‌له‌ی هێزی سه‌ربازیه پ: چۆن هه‌بوونی زیندانی سیاسی له‌لای (په‌یه‌ده) ده‌سه‌لمێنی؟ وه‌ڵام: كاتێك كه‌سێك كه باوكی له‌لایه‌ن رژێمی سوریا كوژرابێت و داوایه‌كی به‌م شێوه‌یه ئاراسته‌ی (په‌یه‌ده) بكات به راستی ده‌یخوێنمه‌وه. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بكه‌ین یان نا، به‌ڵام له یه‌كه‌م رۆژ كه ئه‌و كه‌سه هاته رۆژئاوا گووتی:" من هیچ شتێك ناخوازم. داوای قایمقام، والی و په‌رله‌مانتاری ناكه‌م. بۆ خاتری خودا ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره ده‌ستتان بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌كتر و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و دیمه‌شق بڕۆن. ئه‌مه به‌سی منه". ئه‌م پیاوه ده‌ڵێت:" كوردێك، چۆن كوردێكی دیكه ده‌خاته زیندانه‌وه". من ناچارم متمانه به قسه‌ی ئه‌و كه‌سه بكه‌م. پ: له‌لای ئێمه‌ش زیندانی به‌م شێوه‌یه له هه‌ولێر و سلێمانی هه‌بوون. بۆچی هیچ كاتێك باسی ناكه‌ن؟ وه‌ڵام: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت زیندانی له‌م شێوه‌یه هه‌بێت. چۆن ده‌بێت كورد له دژی كورد تاوان ئه‌نجام بدات. چ واتایه‌كی هه‌یه؟ له هیچ شوێنێك شتێكی له‌م جۆره رووینه‌داوه، چۆن ده‌كرێت هه‌ر كه‌سێك ناڕازی بێت له سیسته‌می (په‌یه‌ده) په‌لكێشی زیندان بكرێت؟ كه باسی گۆڕانكاریم كرد مه‌به‌ستم ئه‌مانه بوو. مه‌به‌ستم ره‌خنه‌گرتن له‌م لایه‌نه یان ئه‌و لایه‌نه نه‌بوو. پ: له ئێستادا دورزیهكانی سوریا داوای فیدڕالی ده‌كه‌ن. ئێوه‌ش (توركیا) پێشنیاری سیسته‌مێكی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن؟ وه‌ڵام: هه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه داوای فیدڕالی بكات، كوردیش بۆی هه‌یه داوای فیدڕالی بكات. ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تادا له عێراق گه‌یشتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكه‌كان كه‌وتنه گفتوگۆ. ئه‌مریكا له عێراق ده‌سه‌ڵاتی راده‌ستی كێ كرد؟ ئایا راده‌ستی شیعه‌كانی نه‌كرد؟ له دوای سه‌دام كێ بووه ده‌سه‌ڵاتداری عێراق؟ شیعه‌كان بوون. ئه‌مریكا تا راده‌یه‌ك چاوی خۆی له ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له عێراقدا گرت. كێ له پشت شیعه‌كان هه‌بوو له به‌غدا؟ ته‌هران هه‌بوو. ئه‌مریكاش هه‌بوو وانیه؟ ئه‌م سیسته‌مه فیدڕالیه ویستی ئه‌وان بوو. تایبه‌تمه‌ندی و دۆخی بزوتنه‌وه‌ی كوردی له باكووری عێراق ته‌واو جیاواز بوو، ئێمه باسی ململانێیه‌ك ده‌كه‌ین كه 100 ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو. به واتایه‌كی دیكه، بۆچی بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه به‌ر له 100 ساڵ به دروشمی (دیموكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان) ده‌ستیپێكردووه، رای خۆی ده‌گۆڕێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا؟ ئه‌مریكا و ئێران دركیان به‌م راستیه كرد و فیدڕالیزمیان پێشكه‌ش به‌و هه‌رێمه كرد كه وه‌كو شیری دایك حه‌ڵاڵه. دیمۆگرافیای كۆمه‌ڵگای كوردی له‌وێ به ته‌واوه‌تی ههمۆژهنه. به‌ڵام له سوریادا دۆخه‌كه كه‌مێك جیاوازه. بێگومان وه‌كو قامیشلۆ و ئامودا چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی ههمۆژهن هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م شوێنانه‌ی (په‌یه‌ده) و (هه‌سه‌ده) به‌یه‌كه‌وه ئیداره‌ی ده‌كه‌ن و له ئێستادا گۆڕه‌پانی پێكدادانهكانه، ناتوانین بڵێین ههمۆژهنی ئهنتیكی تێدایه. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌م ده‌وێت یان ئه‌وه نه‌ریت و پێویستیه‌كی دیموكراتیانه‌یه. كوردیش بۆی هه‌یه داوا بكات، ده‌كرێت داوای ئۆتۆنۆمی و خۆسه‌ری بكات. به‌ڵام رێگای ئه‌م داواكاریانه به‌چه‌ك نابێت. ده‌بێت خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا رازی بكه‌یت. به‌ر گو‌ێشمان نه‌كه‌وتووه ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا بڵێت ئه‌مه ناده‌م و ئه‌وه ده‌ده‌م. ئه‌وان جه‌خت له ده‌ستوورێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، كه تیایدا ماف و ئه‌ركی هه‌مووان دیاری ده‌كرێت. ئه‌وان داوای یه‌ك سوپا ده‌كه‌ن، كه له ئێستادا گه‌وره‌ترین خاڵی ناكۆكیه. راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سانه له‌گه‌ڵ یه‌ك گفتوگۆ بكه‌ن، تا ناكۆكیه‌كانیان بڕه‌وێنه‌وه. ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و سوریا دایه. گرفتی دووه‌م هه‌بوونی په‌كه‌كه‌یه. ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ به هه‌بوونی په‌كه‌كه رازینین. به راستی هه‌بوونی 11 – 12 هه‌زار ئه‌ندامی په‌كه‌كه له رۆژئاوا توركیا نیگه‌ران ده‌كات. پ: پێتوایه توركیا (په‌یه‌ده) یه‌كی بێ (په‌كه‌كه) قه‌بوڵ بكات؟ وه‌ڵام: ئه‌گه‌رێكی زۆره قه‌بوڵ بكات، ئه‌وه تێڕوانینی تایبه‌تی خۆمه. به‌و لێدوانه فه‌رمیانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه تێده‌گه‌ین كه توركیا هیچ ناڕهزایهتیهكی نیه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی كوردانی سوریا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده بڵێت له‌گه‌ڵ (په‌كه‌كه) به‌یه‌كه‌وه ئیداره‌ی كوردانی سوریا ده‌كه‌ین، ئه‌و كاته توركیا ناڕازی ده‌بێت. به‌ڵام ئیتر مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتداری نیه. به‌ڵكو له‌م قۆناخه‌دا مه‌سه‌له‌كه چه‌كدانان و بێچه‌ككردنی په‌كه‌كه‌یه. په‌كه‌كه چی ده‌كات؟ عێراق به‌كاردێنێت؟ له‌دژی كێ عێراق به‌كاردێنێت؟ له توركیادا دژی كێ به‌كاری دێنىت؟ په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌كه‌ی نێوان هه‌وڵێر – ئه‌نقه‌ره به نیوه‌چڵی ماوه. ره‌نگه ببینه شاهێدی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی نێوان ئامودا – حهسكێ – ئه‌نقه‌ره. ئه‌م قۆناخه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت. ته‌نیا دوژمنایه‌تی توركیا نه‌كه‌ن به‌سه. جا كوردێكی نه‌ته‌وه‌په‌رست بێ، یان كوردێكی چه‌پ، یان كوردێكی دیموكراتخواز جیاوازی نیه. كرده‌یی چه‌كداری دژ به توركیا زیانی گه‌وره به كورد ده‌گه‌ینێت كه ده‌بێت هه‌موو كه‌س بیزانێت. پ: له‌گه‌ڵ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سوریا، ئیسڕائیل هاته ناو خاكی سوریا و له چه‌ندین شوێن سه‌ربازه‌كانی جێگیر كرد. به‌ڵام نه ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا و نه توركیا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نیه. ئه‌نقه‌ره زیاتر ده‌نگی له به‌رامبه‌ر كوردانی سوریا به‌رز ده‌كاته‌وه. پێویسته ئه‌مه چۆن بخوێندرێته‌وه؟ وه‌ڵام: پێموایه به‌ر له كاردانه‌وه‌ی توركیا پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق قسه بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت ده‌بێت كاردانه‌وه‌ی ئه‌وان بێت. له ئێستادا رۆڵی توركیا له سوریادا هاوكاریكردنه، تا سوود له ئه‌زموونی دیموكراسی توركیا وه‌ربگرن، ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌مانه دابین بكات، بێگومان له‌م پڕۆسه‌یه‌شدا ره‌نجێكی زۆری داوه. هه‌ڵوێستی ئیسڕائیل هه‌ڵوێستێكی ته‌واو جیاوازه. ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل له‌باره‌ی گۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی سوریا به راشكاوانه‌ش هه‌ڵوێست نیشان بدات، ئه‌وه سووره له‌سه‌ر له‌ناوبردنی پاشماوه‌ی هێزی سه‌ربازی سوریا، له‌مباره‌یه‌شه‌وه هێرشی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه. هه‌وڵده‌دات ئه‌م هێزه‌ی ماوه بشكێنێت. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ی سوریا و توركیا نیه، به‌ڵكو كێشه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشه. به واتایه‌كی دیكه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئیسرائیل له سوریادا هه‌مان ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی له غه‌زه ئه‌نجامی داوه دووباره بكاته‌وه، ده‌بێته پێشێڵكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، نابێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لێی بێده‌نگ بێت. ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه و ده‌بێت سوریا یه‌كێتی نیشتیمانی خۆی و یه‌كێتی ده‌وڵه‌تی خۆی به‌هێز بكات، جگه له‌مه‌ش هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نیه. له‌وانه‌یه شتێكی به‌م جۆره له مێشكی هه‌ندێك كه‌س ده‌قی گرتبێت: "هه‌ر چۆنێك بێت ئیسرائیل به‌ڕێوه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش (مه‌به‌ستی توركیایه) رێكنه‌كه‌وین ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێكده‌كه‌وین". ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه رێگایه‌كی داخراوه. ئایا ئیسرائیل په‌یوه‌ندیه‌كی به‌م شێوه‌یه دروست ده‌كات؟ باوه‌ڕ ناكه‌م، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه رووبدات. زۆر له‌مباره‌یه‌وه قسه ده‌كرێت، به تایبه‌تی له‌لایه‌ن كوردپهروهرانهوه، باس له بیرۆكه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كرێت. بۆ تێگه‌یشتن له‌م راستیه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مێژوو. له‌ناو مێژوودا، مێژووی پارتی، یه‌كێتی بگره مێژووی په‌كه‌كه‌ش دیاره. به‌دیاریكراوی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ستراتیژی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ كورد نابینم. واته كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌رچیه‌كی كردبێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، روسیا و ئێرانیه‌كان كردوویه‌تی. به‌ڵام له‌ناو رێڕه‌وی مێژوودا ئه‌ڵقه‌ی هه‌ره لاواز په‌یوه‌ندی كورد – ئیسرائیل بووه. بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه: (ناتانیاهۆ) دوای ئه‌وه‌ی دێته سوریا ده‌گاته قامیشلۆ كاره‌ساته. شووره‌ییه كه‌سێك به‌م بیركردنه‌وه‌یه دڵخۆش بێت، ئه‌و په‌ڕی ناشیرینیه.
پێشەوا هەورامانی بۆ درەو: • موچەخۆران لە بانكی (TBI)یش هەژمار بكەنەوە هەر لە رێگای وەزارەتی دارایی هەرێمەوە پارە دەخرێتە سەر هەژمارەكەیان نەك راستەوخۆ لە بەغدادەوە. • پارەی بەغداد بۆ موچەخۆران هەر لە رێگای وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەبێت • هەژماری من ئەو ناوەیە كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان لە "تەوتین"مان ناوە درەو: "ئێستا TBI بەشدارە لە پرۆژەی هەژماری من، بەشداری TBI لە هەژماری من بژاردەی زیاتر دەدات بە هاوڵاتیان، ئەگەر موچەخۆران لە بانكی TBIیش هەژمار بكەنەوەو خۆیان تۆمار بكەن، هەر لە رێگای وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانەوە پارە دەخرێتە سەر هەژمارەكەیان، نەك راستەوخۆ لە رێگای بەغدادەوە" ئەمە لێدوانی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانە تایبەت بە (درەو) سەبارەت بە پرسی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لە پرۆسەی "تەوتین"كردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و شێوازی بەشداریكردنی (TBI) لە پرۆسەكە (درەو) پرسیاری ئاراستەی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانكرد: تایبەت بە (TBI) سەبارەت بە پرسیاری (درەو) تایبەت بە (TBI) كە ئایا لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من كار دەكات وەك بانكەكانی دیكە یاخود راستەوخۆ (TBI) بەستراوەتەوە بە بەغدادەوەو لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە پارە دەخرێتە سەر هەژماری ئەو موچەخۆرانەی هەرێم كە لەو بانگە هەژمار دەكەنەوە. پێشەوا هەورامانی بە (درەو)ی راگەیاند: خۆشحاڵین بە بەشداریكردنی (TBI) لە پرۆژەی "هەژماری من"، بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) یەكێكە لە باشترین و گەورەترین بانكەكانی عێراق و لە هەرێمی كوردستان كار دەكات، بەشداری (TBI) بژاردەی زیاتر دەدات بە هاووڵاتیان، چونكە ئێستا هاوڵاتیان بژاردەی (7) بانكی پێشەنگیان هەیە تاكو بەدڵی خۆیان هەژمار لە یەكێكیان بكەنەوە. پارەی بەغداد بۆ موچەی موچەخۆران وەك خۆی دێت لە رێگای وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانەوە، ئەوەی پێویست بێت لەسەر شانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەشی (TBI) دەكات لە زانیاری فەرمانبەران، واتا هاتنی پارە بۆ موچەخۆران وەك رابردوو دەبێت لە رێگای لقی بانكی ناوەندییەوە لە هەولێر، روونتر بڵێم هەروەكو بانكەكانی دیكەی ناو پرۆژەی "هەژماری من" ئەو موچەخۆرانەی هەرێمی كوردستان كە لە (TBI) هەژمار دەكەنەوە موچەكانیان لە رێگای وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەخرێتە سەر هەژمارەكەیان نەك راستەوخۆ لە رێگای بەغدادەوە، واتا (TBI) دەبێتە بەشێك لە پرۆژەی بە بانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و موچەی موچەخۆرانی هەرێمیش لە چوارچێوەو دەسەڵاتی راستەوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستاندا دەبێت و وەك رابردوو هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایات. هەژماری من بەردەوام دەبێت؟ سەبارەت بە پرسیاری بەردەوامی "هەژماری من" یان وەستانی، لەدوای كاركردنی (TBI) وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: لە گەڵ (TBI) بانكەكانی دیكەی ناو پرۆژەی هەژماری من بەردەوام دەبن موچەخۆران ئازادن لە كام بانك خۆیان تۆمار دەكەن، هەروەك هەر پرۆژەیەكی لەو جۆرە لە عێراق و وڵاتانی دیكە، فەرمانبەران خۆیان بژاردەی ئەوەیان دەبێت كە بانكی دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن، هەروەك تامەزرۆی بەشداریكردنی بانكی زیاترین لە پرۆژەكەدا. دوێنێ كە (TBI) دەستی بەكاركردن كرد لەگەڵ ئێمە (16) كەس لە رێگای (TBI) یەوە هەژماری كردبووەوە، ئەمڕۆ (2500) پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان لە رێگای هەژماری منەوە موچەیان وەرگرتووەو (ATM) بۆ هەموویان دانراوە مانگی داهاتوو ئەو ژمارەیە دەبێتە (25) هەزار موچەخۆران كە لە رێگای هەژماری منەوە موچە وەردەگرن، پلانی ئێمە ئەوەیە تاوەكو مانگی (9) سەرجەم فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەولێر، كە نزیكەی (180) هەزار كەس لە رێگای هەژماری منەوە موچە وەربگرن، لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان (ATM) دادەنرێت بۆ ئەوەی موچەخۆران دەستیان بگاتە پارە. موچەخۆر چۆن دڵنیا بێت لە موچەكە؟ پێشەوا هەورامانی دەڵێت: هەژماری من ئەو ناوەیە كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان لە "تەوتین"مان ناوە، ئێمە براندینگمان بۆ پڕۆژەكە كرد تاكو بتوانین تیمی پشتگیری و تەكنەلۆژیا دروست بكەین بۆ دڵنیابوون لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری، بۆ ئەوەی بە تەواوی پابەندی ئەو ڕێنماییانە بین كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دانراون، هەژماری من و تەوتین هیچ جیاوازییەكیان نییە. دەمەوێت بە روونی بە فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم بڵێم: * فەرمانبەر دەتوانێت 100%ی مووچەكەی لە ئامێری ATM دەربهێنێت، هەر هەواڵێكی پێچەوانەوەی ئەمە زانیاریی ناڕاستە. * هەژمارەكان هی فەرمانبەرانن و حكومەت ناتوانێت بە هیچ شێوەیەك پارە لە هیچ هەژمارێك دەربهێنێت. * پارەكەت لە هەموو بانكە مۆڵەتپێدراوەكان لە لایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە بیمە كراوە. لە ئێستادا (7) بانك بەشداری لە پرۆژەی هەژماری من: • بانكی RT • بانكی جیهان • بانكی TBI • بانكی BBAC • بانكی بەغداد • بانكی ئیسلامی عێراقی • بانكی ئەهلی عێراقی
درەو: ئایدن مەعروف لێدوانێكدا بە (درەو)ی راگەیاند: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتاییە، ئێمە بەبێ كۆتاش بەشداری هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی كوردستان دەكەین و ژمارەی توركمانەكان لە ناوەندی شاری هەولێر (400) هەزار كەسە. ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە نادەستوری بوونی كۆتاكانی لە پەرلەمانی كوردستان و ژمارەی كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستانی بە (100) كورسی گشتی دیاریكرد. ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، لە لێدوانێكدا بە (درەو)ی راگەیاند: دەبوایە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بەراوێژ لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكان بكرایە ئەمە بڕیارێكی باش نەبوو، بابەتەكە تایبەت بوو بە هەرێمی كوردستان، تایبەت بوو بە مافەكانی كۆتا و پێكهاتەكان، كە بەو رێگایە بەشدار دەبن لە پرۆسەی هەڵبژاردن، بڕیارێكی باش نەبوو دادپەروەر نەبوو، دیاربوو پێشوەختە ئامادەكرابوو، توركمان نەتەوەیەكی ئەسیلە لە عێراق و لە هەرێمی كوردستان، پێگەی سیاسی و قورسایی خۆی هەیە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، چونكە هەڵبژاردن رەهەندێكی نیشتمانی هەیە، ئێمە وەك توركمان بە كۆتا بەشداربووین و لەدەرەوەی كۆتاش بەشدار دەبین لە هەڵبژاردن كۆتاكان لەدەرەوەی سیستەمی كۆتاش بەشدار دەبن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی ژمارەی توركمان لە ناوەندی هەولێر ژمارەی توركمانەكان (400) هەزار كەس دەبن، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی كۆتاییەو تانەی لێ‌نادرێت، بڕیارەو دراوەو كۆتاییە، بەڵام بڕیارەكە لەدەرەوەی ئیرادەی ئێمە كراوە، لەوانەیە قبوڵكراو نەبێت و كاریگەری باش نابێت.
گفتوگۆی رۆژنامەوانی (محەمەد كامەران) لەگەڵ (مایكڵ رۆس) نوسەری كتێبی (نەفەرتی نەوت) نوسەری ئەمریكی (مایكڵ رۆس) نوسەری كتێبی (نەفەرتی نەوت) پێی وایە نەوت و دیموكراسی پەیوەندییەكی پێچەوانەیان هەیە و دەڵێت: زۆرێک لەو وڵاتانەی نەوتیان زۆرە ڕەنگە بە دەست کۆمپانیا نەوتییەکان یان حکومەتەکانی خۆیانەوە بناڵێنن. نەوت خەزێنەی حکوومەتی ناوەندیی پڕ دەکات، ئەگەر میکانیزمێکی تۆکمەی بەرزەفتکاری نەبێت ئەوا بە دڵی خۆی ئەو پارەیە تەخشان و پەخشان دەکات، لەوانەیە دەرامەتەکە بخاتە خزمەتی شەڕەوە یان لە هیچ و خۆڕا لە گەندەڵیدا بفەوتێت. بەشێك لە چاوپێكەوتنەكە: محەمەد کامەران: دەزانین کە نەوت گرێدراوە بە چەند بابەتێکی ئابووری و سیاسی، لەوانە شەڕی ناوەخۆیی و ناودەوڵەتی، یەکسانیی جێندەری، بەرپرسیارەتی حکوومی. چۆن ئەم پەیوەندییانە لە کتێبەکەت – نەفرەتی نەوت – هەڵدەسەنگێنیت؟ مایکڵ ڕۆس: بە گشتی توێژینەوەکەم بۆ شەن و کەو کردنی دەرئەنجامەکانی پشتبەستن بە نەوت تەرخان کردووە. بێگومان، کە لە دوورە لێی دەڕوانیت نەوت وەک سەرچاوەیەکی دەرامەتی لەبننەهاتوو خۆی دەنوێنێت؛ خۆی ئەمەش لە چەند ڕووێکەوە ڕاستە، بەڵام دیوێکی تاریکیشی هەیە کە دەبێت پەردەی لەسەر لا بدەین. زۆرێک لەو وڵاتانەی نەوتیان زۆرە ڕەنگە بە دەست کۆمپانیا نەوتییەکان یان حکوومەتەکەی خۆیانەوە بناڵێنن. من ویستوومە لە کتێبەکە چەند ڕێگە چارەیەک بخەمە ڕوو بۆ دەربازبوون لەم دیوە تاریکە. نەوت خەزێنەی حکوومەتی ناوەندی پڕ دەکات، ئەگەر میکانیزمێکی تۆکمەی بەرزەفتکاری نەبێت ئەوا بە دڵی خۆی ئەو پارەیە تەخشان و پەخشان دەکات، لەوانەیە دەرامەتەکە بخاتە خزمەتی شەڕەوە یان لە هیچ و خۆڕا لە گەندەڵیدا بفەوتێت. لە زۆر باردا، کاتێک کەسێک یان کۆمپانیایەک دەست بە کار دەکات وردە وردە پارە کۆ دەکاتەوە، ئەمەش وا دەکات دانایانە پارەکە بەکار بهێنرێت و زیانی بۆ کۆمەڵگە نەبێت و بگرە سوودیشی پێ بگەیەنێت. نەوت وا نییە، لەگەڵ دۆزینەوەی بێ ئەندازە دەرامەتی زۆر دەخاتەوە و سەر لە خاوەنەکەی دەشێوێنێت، ڕەنگە لێکەوتەکانی ئەم تێڕژانە زۆرەی دەرامەت لە زۆر لە دەوڵەتە نەوتییەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینرێن. ئەم دۆزینەوەیە کۆڵەکەیەکی سەرەکیی تێزەکەمە، وای بۆ دەچم ئەو دەوڵەتانەی نەوتییان هەیە و ئێستا دیموکراتین، پێش دۆزینەوەی نەوت حکوومەت بە جۆرێک لە جۆرەکان دەمی بە شیلەی دیموکراسی چەور کردووە – نەرویژ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو نموونەی زیندوون. دەزانم کە تۆ وردەکاریی ئەم باسە شارەزای. محەمەد کامەران: لە کۆتایی مانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی (بە ئۆپیک+ ناسراوە) کۆ بوونەوە، بڕیاریان دا درێژە بە هەناردەی سنوورداریی نەوت بدەن کە دوو ساڵە بەردەوامە. بێگومان ئەم بڕیارە حکوومەتی ئەمریکی هەراسان دەکات، لەوانەیە وای لێ بکات نەوتی زیاتر لە خاکی خۆی دەربهێنێت تا نرخی نەوت و بەرهەمە پاڵاوتووەکانی لە بازاڕی ناوەخۆیی و جیهانیدا دابەزێت. قسەیەک هەیە دەڵێت سعوودییە و ڕووسیا ڕێک کەوتوون پاڵپشتی لە ترەمپ بکەن بۆیە دەیانەوێت بەم هەنگاوە وێنەی بایدن لە ناوەخۆ بشێوێنن تا لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ دەرنەچێتەوە. مایکڵ ڕۆس: بە وردی نازانم مەرامیان چییە، بەڵام ئەگەر ئەوەی تۆ دەیڵێیت وا بێت – واتە بیانەوێت نرخی نەوت و بەنزین لە ناوەخۆی ئەمریکا بەرز بکەنەوە – ئەوا دەکات هەنگاوێکی ژیرانەیان ناوە. بینیومانە لە وڵاتە دیموکراتییەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین خەڵک مەیلی بۆ دەنگدان بە حیزبی دەسەڵاتدار کەمتر بووە. خەڵک بە گشتی سەریان بۆ پەی بردن بە هۆیە بنجییەکانی نرخی بەرزیی بەنزین نایەشێنن. ئەگەر مەبەستەکەی سعوودییە و ڕووسیا ئەمە بووبێت، ئەوا لەم ڕووەوە زیرەکانە بووە. بە هەر حاڵ، دەتوانین بڵێین ئەم جووڵەیە کەموکوڕیشی زۆرە. ئۆپیک+ پێشتریش هەوڵیداوە، بەڵام خۆت دەزانیت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێستا لە پێشەوەی ڕیزی بەرهەمهێنەرانی نەوتە. بەدەر لەمەش، هەڵبژاردن لە ئەمریکا ئاڵۆزە و بە چەند پرسێکی تری ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی گرێدراوە، بۆیە زەحمەت دەبێت بڵێین سەرکەوتنی بایدن بە نرخی نەوت و بەنزینەوە بەندە، مەگەر نرخەکان بە ئەندازەیەکی زۆر بەرز ببنەوە. محەمەد کامەران: دەزانین کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت دڵی هاوپەیمانەکانی ڕابگرێت و لە خوولگەی خۆی بیانهێڵێتەوە، بە تایبەتی کە ئێستا باس‌وخواس لەسەر زیندووبوونەوەی فرەجەمسەری لە سیاسەتی نێودەوڵەتی هەیە و چەمکی (بەربەرەکانێی زلهێزەکان) پەیدا بووەتەوە. لەم بارەیەوە، دەبینین کە سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە برەودان بە سەقامگیری و گەشەکردن چڕ بووەتەوە و تا ڕادەیەک پاڵپشتیکردن لە حکوومەتە دیموکراتییەکان بووەتە باسێکی لاوەکی. نەوت چ ڕۆڵێکی لەم ئاوەژووبوونە بینیوە؟ مایکڵ ڕۆس: پرسی پاڵپشتیکردن لە حکوومەتە دیموکراتییەکان – بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – لە کابینەی بایدن قورسایی جارانی نەماوە. لە بایدن چاوەڕێ نەدەکرا ئەم بادانەوەیە بکات. وای بۆ دەچم بێئومێدییەک سەبارەت بە فراژیبوونی دیموکراسی لە ناوچەکە لە دوای بەهاری عەرەبی پەیدابووبێت. برەودان بە دیموکراسی کۆڵەکەیەکی گرینگیی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە، جاروبار پێش باسەکانی تر دێت و بە گوێرەی حاڵوباریش ون دەبێت. بڕوام وایە ئێستا پەنا دراوە و لە مەیدانەکە دیار نییە. بابەتی وەک هەڕەشەکانی ئێران و شەڕی غەززە و پێکدادانەکانی دەریای سوور تەوەری دیموکراسییان لە هەرێمەکە بۆ جارێ سڕ کردووە. ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆڵی لەمێژینەی خۆی بۆ پاراستنی ڕاڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت و نرخەکانی نەوت دەگێڕێت، بۆیە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی و هەروەها پاراستنی ئیسرائیل زەقتر بە سیاسەتی دەرەوەی دەبینرێت. سیاسەتی ترەمپ جیاوازتر بوو. ئەو سەرسەختانەتر پشتگیری لە ئیسرائیل دەکرد، هاوکات لە لایەکەوە قووڵتر تێکەڵی سعوودییە و وڵاتانی سووننە بووبوو و لە لایەکەی دیکەشەوە مکوڕ بوو لەسەر کێشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. محەمەد کامەران: هەر وەک خۆشت ئاماژەت پێ دا، نەوت و دیموکراستی پەیوەندییەکی پێچەوانەیان هەیە: تا نەوتت زیاتر هەبێت ئەگەرەکانی پەڕینەوەت بۆ دیموکراسی تەسکتر دەبنەوە. لەم ڕووەوە، ئەگەر بڵێین نەوت شوێنی دیکتاتۆرەکان لەسەر کورسی خۆشتر دەکات و بەمەش ڕژێمی خۆسەپێن لەو وڵاتانەی نەوتیان هەیە تەمەنی درێژتر دەبێت، چۆن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان لەم وێنەیە شوێنیان دەبێتەوە؟ دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وردە بنجیشی نییە، ناوچەکە بەرهەمی کۆلۆنیالیزمێکی خۆسەپێنە و خۆمان و بەشێک لە وڵاتانی دەوروبەرمان بینیان بە کانیاوی دیموکراسی تەڕ نەبووە. زۆربەی وڵاتەکانی ئەم هەرێمە یان سیستەمی دیکتاتۆرییان پەیڕەو کردووە یان شانشین بوونە، هەندێکیشیان نەرمە هەنگاوی شەرمنانەیان بەرەو دیموکراسی بڕیوە. بۆ خەتایەکە بخەینە ملی نەوت؟ لەوانەیە کەلتوور و تێگەیشتنی ڕەگداکوتیو گەورەترین بەربەست بووبن. مایکڵ ڕۆس: نەوت هۆکارێکی گرینگە بەڵام تاکە هۆکار نییە. وای دەبینم تا ڕادەیەک حکوومەتەکانی مەغریب و ئوردن – لوبنانیش بەر لەوەی ببێتە دەوڵەتێکی شکستخواردوو – بەرانبەر خەڵکەکانیان بەرپرسیارەتییان پیشان داوە؛ دەکرێت بڵێین چونکە نەوتیان نەبووە بۆیە ئەم بەرەوپێشچوونە دەبینرێت. بە هەر حاڵ، بەرەوپێشچوونەکە سنووردارە. ڕاست دەکەیت، وڵات هەیە ئەگەر نەوتەکەشی لێ بستێنیت ناتوانێت تەقلەیەکی بەرەو ژوور بەرەو دیموکراسی لێ بدات. دیموکراسی وا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پەرە دەستێنێت – هەرێمێک کە ٤٠-٥٠ ساڵە ڕووەو دیموکراسی خل بووەتەوە و پێش ئەوە هیچ ئەزموونێکی لەگەڵدا نەبووە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیاوازە. لێکەوتەکانی کۆڵۆنیالیزم هێشتا بەرۆکی هەرێمەکەیان بەر نەداوە. لەوانەیە چارەسەرێکی ئەم دۆخە دروستبوونی کۆمپانیای سەربەخۆ بێت، چونکە کۆمپانیا دەبێتە چاو‌دێر بەسەر حکوومەتەوە و هەروەها کۆمەکی ڕسکاندنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی چالاک دەکات. ئەمە ڕێگە چارەیەکە و دەیانی دیکەش هەن. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حکوومەتەکان باڵیان بەسەر هەموو کایەکی ژیان کێشاوە لە کاتێکدا هێزە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخراوەکان خنکێندراون. محەمەد کامەران: هەر وەک لە کتێبەکەشت باست کردووە، نموونەیەکی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵایەتی لە کۆریای شەستەکان دەبینرێت: ئەو کات کۆمەڵگەکەیان پیاوسالار بوو، بەڵام ژنان بڕیاریان دا خۆیان کۆمەڵە و ڕێکخراو و یەکێتی بازرگانی دروست بکەن و سەرئەنجام کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی چاپووکانەیان ڕسکاند. زۆر سوپاس بۆ تۆ. من پرسیارێکی وەهام نەماوە، بەڵام حەز دەکەم سەرنجی تۆ بزانم لەسەر عێراق. ئایا لە وڵاتەکە سوود لە دەرامەتی نەوت دەبینرێت؟ بەرچاوڕوونیمان هەیە بۆ پەڕینەوە بۆ کەنارەکانی دیموکراسی؟ مایکڵ ڕۆس: من لە کاروباری ناوەخۆیی عێراق پسپۆڕ نیم، بۆیە ئەم پرسیارە بە دوودڵییەوە وەڵام دەدەمەوە. سەردەمێکی زۆر نەوتی عێراق بۆ گەلەکەی نەبووە و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەستیان بەسەردا گرتبووە. لە ساڵانی ڕابردوو هەندێک ئاماژەی بەرەوپێشچوون بەدی کراوە، لەوانە هەڵبژاردن و سنووردارکردنی پێکدادانە چەکدارییەکان. سەبارەت بە نەوت، دوای سەددام ویستێک هەبووە لەناو حکوومەتی عێراقی بۆ ئەوەی پشکی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کەم بکرێتەوە، ئەم ویستەشیان هێناوەتە دی. ئەمە هەنگاوێکی باش بوو. هاووڵاتی عێراقی مافی خۆیەتی سوود لە سەرچاوە نەوتییەکانی وڵاتەکەی خۆی وەربگرێت و کۆمپانیاکان نەبن بە مشەخۆر لەسەر ئەو نەوتە.
گفتوگۆی رۆژنامەوانی: هێمن خۆشناو سیاسه‌تمه‌داری به ره‌چه‌ڵه‌ك كورد (محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌كمه‌ن)، له شاری باتمان له باكووری كوردستان له دایك بووه. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دیكتۆرایه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا. له‌ناو رێزه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) ده‌ست به‌كاری سیاسی ده‌كات. له خولی بیست و سێیه‌مینی په‌رله‌مانی توركیا ده‌بێته په‌رله‌مانتاری ئه‌م پارته. دوای ئه‌وه‌ی رێزه‌كانی (AKP) به‌جێدێڵێت، له‌گه‌ڵ (عه‌لی باباجان) ده‌بێته یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ران و دواتریش جێگری سه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی و پێشكه‌وتن (DEVA)، له هه‌ڵبژاردنی ئایاری 2023 به په‌رله‌مانتاری شاری مێرسین هه‌ڵده‌بژێدرێت. له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی شاره‌وانیه‌كانی (خۆجێی) كه بڕیاره له 31 ئاداری 2024 ئه‌نجام بدرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ی ناو توركیادا ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵ كرد. پ: له توركیادا چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له نێوان هه‌ڵبژاردنی خۆجێی و هه‌ڵبژاردنی گشتی؟ وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر له رووی ته‌كنیكیه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، یه‌كه‌مینیان بۆ دیاركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لۆكاڵیه له ئاستی پارێزگا و ناوچه‌كاندا. دووه‌مینیشیان بۆ دیاركردنی ئۆرگانه‌كانی یاسادان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندیه. په‌یوه‌ست به‌مه‌وه له یه‌كێكیاندا سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی خۆجێیانه به بنه‌ما ده‌گیرێت، له‌وه‌ی دیكه‌شیاندا سیسه‌تی گشتی و به‌رنامه‌ی پارته سیاسیه‌كان رۆڵ ده‌بینێت. له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیدا ئه‌و پارته سیاسیانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی رۆڵ و پێگه‌یان هه‌یه، شه‌نسی سه‌ركه‌وتنیان زیاتره. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیدا كاندید و پڕۆفیلی كاندیده‌كان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له دوورخستنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر له‌و لایه‌نه‌ی له هه‌ڵبژاردنی گشتیدا ده‌نگی بۆ داوه. پ: له هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له ساڵی 2019 پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا له ئیستانبۆڵ، ئه‌نقه‌ره و چه‌ندین شاری دیكه‌ی گرنگ تووشی شكست هات. له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا (31 ئاداری 2024) چاوه‌ڕێی چ ئه‌نجامێك ده‌كه‌ن؟ وه‌ڵام: ده‌سه‌ڵات ته‌نیا هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له ده‌ستنه‌دا، به‌ڵكو له هه‌ڵبژاردنی گشتی و سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشدا به جیاوازیه‌كی زۆر كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. هه‌رچه‌ند ئۆپۆزسیۆن تووشی جۆرێك له بێ باوه‌ڕیش هاتبێت و مشت‌ومڕ و كێشه هه‌بێت له نێوان لایه‌نه‌كاندا، به‌ڵام جارێكی دیكه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن له ئارادایه به‌و مه‌رجه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ یه‌كتر راوێژ بكه‌ن و به لۆژیكێكی بیركاریانه هه‌ڵبژاردنی خۆجێی تاوتوێ بكه‌ن. پ: له هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و هه‌ڵبژاردنی گشتیدا دۆخه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات. جارێكی دیكه (هاوپه‌یمانی كۆمار) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیدا هه‌مان ئه‌نجام دووباره بێته‌وه، واته دۆخێك له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات بێته ئاراوه، ئێوه وه‌كو پارتێكی سیاسی چی ده‌كه‌ن؟ وه‌ڵام: له بنه‌مادا ده‌سه‌ڵات و هاوبه‌شه‌كانی رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگیان ( 9٪) له‌ده‌ستدا. له هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار كه‌وته گه‌ڕی دووه‌مین و به جیاوازیه‌كی كه‌م یه‌كلایی كرایه‌وه. ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراسی و ێشكهوتن (DEVA) متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌یه. بیرمان له‌وه كردۆته‌وه كه به كاندیده‌كانمان به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و متمانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ست بێنین. ئه‌نجامه‌كان هه‌رچیه‌ك بن سیاسه‌ت پڕۆسه‌یه‌ی دوور و درێژ و ململانێی به‌رده‌وامه. نیازی پاشهشكهكردن و وازهێنانمان نیه. پ: پێشتر سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبۆڵ به‌ده‌ست بێنێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر خۆی ئاماده ده‌كات. له‌مباره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێـت:"بێگومان له ئیستانبۆڵ سه‌رده‌كه‌وین". بۆ سه‌ركه‌وتن له ئیستانبۆڵ ده‌سه‌ڵات چ رێگا و شێوازێك ده‌گرێته‌به‌ر؟ بۆ ئاستهنگكردنی ده‌سه‌ڵات ئاماده‌كاریتان كردووه؟ وه‌ڵام: له هه‌ڵبژاردنی خۆجێی رابردوودا ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌كو جارێك به‌ڵكو دوو جار له ئیستانبۆڵ تووشی شكه‌ست بوو، هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی گشتیشدا ئۆپۆزسیۆن له ئیستانبۆڵ و ئه‌نقه‌ره به (4٪) ده‌نگه‌كان له پێش بوو. ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به هێزێكی زۆر هێڕش ده‌كات. پارته سیاسیه‌كان جگه له كه‌مپینێكی باش و خاوه‌نداریه‌تی كردن له سندوقه‌كانی ده‌نگدان شتێكی دیكه نیه تا بیكه‌ن. هه‌ماهه‌نگی، كه‌مپینێكی باش و خاوه‌نداریه‌تی كردن له سندوقه‌كان به‌شی سه‌ركه‌وتن ده‌كات. پ: وه‌كو ده‌زانرێت ده‌سه‌ڵات له ته‌واوی توركیا و به تایبه‌تی له ئیستانبۆڵ له چه‌ندین كاتی جیاوازدا به شێوازی جۆراوجۆر راپرسی ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كان و سه‌نگی خۆی بزانێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌گووترێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بزانێ ریسكی شكستهێنانی له ئاستێكی به‌رز دایه، ئه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی كورد له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراسی و یه‌كسانی گه‌لان (DEM) به‌دوای زه‌مینه گفتوگۆ كردن ده‌گه‌ڕێـت. ئێوه ئه‌مه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه روونه‌دات چ رێگا و رێبازێك ده‌گرنه‌به‌ر؟ وه‌ڵام: ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، ناچاربوو له‌گه‌ڵ شه‌ش پارتی سیاسی له هوداپاره‌وه بگره تا مه‌هه‌په، له پارتی ره‌فای نوێ بگره تا پارتی چه‌پی دیموكرات رێككه‌وتن واژو بكات. له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌موو كه‌س زۆر شه‌كه‌ت بووه. كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی دیار تووشی بێ متمانه‌یی بووه، به‌دوای ده‌موچاوی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت. یه‌كه‌مین ئاماژه‌ی ئه‌م راستیه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌دیاركه‌وت. بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێی هێشتا كاندیده‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه. بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێی داوا هیچ كۆمێنتێكم نیه، به‌ڵام به پێویستی ده‌زانم پارتی دیموكراسی و یه‌كسانی گه‌لان (DEM) و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و كێشه‌كانی دیكه له توركیادا رووبه‌ڕوو گفتوگۆ بكه‌ن. (AKP) بۆ پێنج ساڵ ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، ئه‌م پارته موخاته‌بی ره‌خنه و داواكاریهكانمانه، بۆیه پێویسته خۆی له گفتوگۆ نه‌دزێته‌وه. به ره‌هایی گفتوگۆ به واتای گه‌یشتنه رێككه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی نایێت. هه‌ستیاری سیاسی جه‌ماوه‌ری (DEM) له‌به‌ر چاوانه. ناكرێت چاوه‌ڕێ بین له‌م گفتوگۆیانه‌دا هه‌موو شتێك بگاته كۆتایی. پ: هه‌ردوو پارتی سه‌عاده‌ت و دواڕۆژ له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا یه‌كیان گرت و فڕاكسیۆنیان دروست كرد. نه‌چوونه ناو فراكسیۆنی ئه‌م دوو پارتیه كه نزیكن له ئێوه. ده‌رباره‌ی كار و چاڵاكیه‌كانتان له په‌رله‌مانی توركیا له داهاتوودا چ شێوازێك ده‌گرنه‌به‌ر؟ وه‌ڵام: به راستی نازاین پارتیه‌كی سیاسی كه تازه دروست كرابێ، بچێت له ژێر ناو و ئالای پارتێكی دیكه‌دا كار بكات. له‌به‌ر ئه‌مه نه‌چووینه پاڵ ئه‌م دوو پارته. ئه‌گه‌ر هه‌ڵومه‌رج له‌بار بوو هه‌ڵبه‌ته وه‌كو پارتی (DEVA) ده‌خوازین فڕاكسیۆن دروست بكه‌ین. هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌مه ده‌چین. سیاسه‌تی توركیا هه‌موو كاتێك ده‌رفه‌تی نوێ ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ پڕه‌نسیپ و به‌رنامه‌كه‌مان بگونجێت ده‌رگامان بۆ هه‌موو كه‌س كراوه‌یه. پ: ئایا پارتی (DEVA) به‌ناوی خۆی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كان ده‌كات؟ له كام پارێزگاكان ده‌چنه ناو پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردن؟ ئایا له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی گفتوگۆتان هه‌یه؟ وه‌ڵام: هه‌ڵبه‌ته به‌ناو و لۆگۆی خۆمان به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین. تا ئێستا 51 كاندیدمان دیاری كردووه. هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌ڕاسیمی ناساندنی كاندیده‌كانمان ساز ده‌كه‌ین. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناچینه ناو هیچ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك، به‌ڵام له ئاستی ویلایه‌ته‌كاندا له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ناوی كاندیدێكی هاوبه‌ش سازش بكه‌ین. پ: ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت، له جوگرافیای كوردنشیندا (باكووری كوردستان) به ساڵانه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیفێك بۆ پارتی (DEM) بكه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه هوداپار (HÜDAPAR) كاندیده تا ببێته ئه‌لته‌رناتیفی (DEM)، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتدار پشتگیری له هوداپار ده‌كرێت و هانده‌درێت. پشتگیری كردنی هوداپار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه چۆن ده‌خوێنه‌وه؟ وه‌ڵام: ناوبه‌ناو گوێمان له‌م بانگه‌شانه ده‌بێت، به‌ڵام تۆمه‌تباركردنی پارتێكی سیاسی له‌لایه‌ن به‌رپرسی پارتێكی دیكه‌ی سیاسی به راست نازانم. هوداپار به گوێره‌ی یاساكانی توركیا دامه‌زراوه، پارتێكی سیاسیه شتێكی پێچه‌وانه و مه‌ترسیداری له‌گه‌ڵ ده‌ستووری توركیا نه‌كردووه. ئه‌ندامانی ئه‌م پارته سیاسیه له رابردوودا هه‌ر چۆنێك ناسرابن، بۆ ئه‌مڕۆ موكڕن له زه‌مینه‌یه‌كی ره‌وادا سیاسه‌ت بكه‌ن كه ئه‌مه‌شیان زۆر گرنگه. پ: له داهاتوودا هوداپار ده‌بێته ئه‌لته‌رناتیفی پارتی (DEM)؟ په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كرێت هه‌ندێك زانیار و بۆچوونی خۆت بخه‌یته‌ڕوو؟ وه‌ڵام: بیر له ئه‌گه‌رێكی به‌م شێوه‌یه ناكه‌مه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو پارته چه‌قی كاری سیاسیان له یه‌ك ناوچه‌ی جوگرافیه، به‌ڵام دونیای بینی جیاوازیان هه‌یه. له رووی هه‌بوون و واقیعدا له‌یه‌كتر جیاوازن. پ: بانگه‌شه ده‌كرێت به تایبه‌تی له‌ناوچه كوردیه‌كاندا هوداپار ده‌خزێندرێته ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش سازشی له‌گه‌ڵ ده‌كات. له‌مباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟ وه‌ڵام: زانیاری تایبه‌تیم نیه، به‌ڵام به گوێره‌ی بارودۆخی توركیا شاگه‌شكه نابم به‌م بانگه‌شه‌یه. چونكه پارتیه سیاسیه‌كانی ناو هاوپه‌یمانیه‌تی كۆمار له‌ناو دامه‌زراوه بیرۆكراتیهكانی ده‌وڵه‌تدا ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خساوه و به‌دوای ده‌ستكه‌وت ده‌گه‌ڕێن. لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رووبه‌ڕووی گوشار لێ‌كردن ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و هاوپه‌یمانانی یان ئه‌وانه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا كراوه، به شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. پ: په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له نێوان ده‌سه‌ڵات و هوداپار گفتوگۆ به‌رده‌وامه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌گووترێت بۆ ئه‌وه‌ی هوداپار چه‌ند شاره‌وانیه‌ك له‌ناوچه كوردیه‌كان به‌ده‌ست بخات پشتگیری له پارتی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌رده‌گرێت. راستی ئه‌م بانگه‌شانه هه‌یه؟ وه‌ڵام: به دڵنیایی له نێوانیاندا رێككه‌وتن یان هه‌ماهه‌نگیه‌ك له ئارادایه. له‌باره‌ی له چه‌ند ویلایه‌ت، شارۆچكه و شاره‌دێ رێككه‌وتوون ده‌نگۆی به‌هێز هه‌یه. چۆن له هه‌ڵبژاردنی گشتی چوار كوورسی په‌رله‌مانیان بۆ مسۆگه‌ر كردن له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیش هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه. پ: وه‌كو پارتی (DEVA) له‌ناوچه كوردیه‌كاندا چۆن به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. له چه‌ند شاره‌وانی له خۆتان راده‌بینن و ئامانجتان سه‌ركه‌وتنه؟ وه‌ڵام: ئێمه نه‌وه‌كو ته‌نیا له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵكو له‌و ساته‌ی ده‌ستم به‌كاری سیاسی كردووه، وه‌كو هاووڵاتیه‌كی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بێت بۆ هاوشاری و هاوناوچهیهكانم ده‌كه‌م. له‌و كاته‌ی هه‌موو كاندیدانمان دیاری ده‌كه‌ین ده‌كرێت له‌باره‌ی ئامانجه‌كانمان و ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی چاومان له‌سه‌ریانه قسه ده‌كه‌م.
چاوپێكەوتنی: درەو "ژمارەیەكی زۆری خێزانی كورد لە غەزە دەژین، وەك هاوڵاتیانی دیكەی غەزە لە دۆخێكی سەختداین، دۆخی ژیانمان لەسەرو هێزو توانای مرۆڤەوەیە، هیچ مرۆڤێكی سەر زەوی ناتوانێت بەرگەی ئەم نەهامەتیانە بگرێت، ئاو و كارەباو سوتەمەنیمان نییە، خۆراكمان نەماوە، تەنها لە چاخی سەرەتاییدا مرۆڤ بەم جۆرە ژیاوە، ئەمڕۆ بە منداڵەكانم وت ئیتر بە ئاو‌و خورما خۆتان تێر بكەن، بۆردومانی غەزە ژیانی وەستاندووە، ناتوانین لە ماڵەكانمان بێینە دەرەوە، بە تۆن موشەك بەسەرماندا دەبارێت، خەڵكی فەلەستین كوردیان خۆش دەوێت، بە برای خۆیانی دەزانن" ئەمە وتەی (ئیبراهیم كوردییە)، هاوڵاتیەكی كوردی دانیشتووی غەزەیە، زیاتر لە سەدەیەكە باو‌و باپیرانی لە عێراقەوە چوونەتە فەلەستین. (درەو) پێشتر دیداری كوردێكی دانیشتووی ئیسرائیلی بڵاوكردەوە، دوای چەندین هەوڵ توانی كوردێكی دانیشتووی غەزە بدوێنێت و باس لە دۆخ و ژیانی ئێستایان بكات. (ئیبراهیم كوردی) هاوڵاتییەكی كوردی خانەنشینی دانیشتووی غەزەیە وەك خۆی دەڵێت "زیاتر لە سەدەیەكە باو‌و باپیرانی لە عێراقەوە هاتوونەتە فەلەستین و ئێستا وەك هاوڵاتیەكی فەلەستینی لەگەڵ چەندین خێزانی تری كوردی لەوێ دەژین. ئیبراهیم كوردی كە لەغەزە كارمەندی وەزارەتی وزە بووە لە فەلەستین تا ئە كاتەی خانەنشینبووە، دەڵێت" ژمارەیەكی زۆر لە خێزانی كورد لە غەزە نیشتەجێن، ئێمە كوردین بەڵام ئێستا دانیشتویی فەلەستینین، لێرە لە دایك بوین و لەگەڵ خەڵكی ئێرەدا لە رێگەی هاوسەرگیری و منداڵەوە تێكەڵبوین و زیاتر لە سەدەیەكە لەسەر ئەم خاكە دەژین" ئیبراهیم كوردی كە لە ئێستادا لەگەڵ خانەوادەكەی (كوڕ‌و كچ و براو كەسە نزیكەكانی) لە شوقەیەكدا كۆبوونەوەتەوەو پێكەوە دەژین دەڵێت" بەردەوام بۆمب بەسەرماندا دەبارێت، لە چاوەڕوانی مەرگداین، ئەمە قەدەرێكەو فەرمانی خوایەو تاقی دەكرێینەوە، بەڵام دڵنیاین خۆشی و سەركەوتن لە دوای هەموو ئەم تەنگانەو ناخۆشییە دێت، ئێمە لە غەزە نیشتەجێین ئامادەنین چۆڵی بكەین، لە ساڵی (1948)ەوە ئاوارە كراین جارێكی تر نامانەوێت ئاوارەببینەوەو غەزە جێناهێڵین". (درەو) ئەو دیدارە كورتەی بە ماوەیەكی دوورودرێژ تۆماركرد، بەهۆی خراپی هێڵی ئینتەرنێت و پچڕانی بەردەوامی پەیوەندییەكە، ئەو سەبارەت بە تەلەفۆن و پەیوەندییان بە لەگەڵ دەوروبەرو كەسە نزیكەكانیان دەڵێت" بەهۆی نەبوونی كارەباوە گرفتێكی گەورە روبەڕوومان دەبێتەوە ئەویش شەحن كردنەوەی تەلەفۆنەكانمانە، بەهۆی نەبوونی كارەباوە ناچارین جێگەیەك پەیدا بكەین بە سود بینین لە وزەی خۆر توانیومانە كارەبا دابین بكەین، خەڵك بۆ شەحن كردنەوەی ئامێری تەلەفۆنەكانیان سەرەڕای ترسی زۆر لە بۆردومان و موشەك ئەو رێگە پڕ ترسە دەبڕن تا ئامێری تەلەفۆنەكانیان پڕ شەحن بێت" نەبوونی ئاوی خواردنەوە یەكێكی دیكەیە لە كێشەو نەهامەتییەكان كە بۆ هاوڵاتیانی غەزە درووست وبوە (ئیبراهیم كوردی) دەڵێت" تەنانەت بۆ پەیداكردنی ئاوی خواردنەوە زەحمەت و ماندوبوونی زۆری دەوێت، چونكە بۆری ئاوی خواردنەوە نەماوە، خەڵكی پشت بە ئاوی بیرەكان دەبەستن، بەشێك لەو بیرانەش كە هەیە تەنها رێگایە بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە ئەمەش بە ئاسانی پەیدا نابێت". بۆردوومان و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس ژیانی لە غەزە سەختكردووە "ئیبراهیم كوردی" وتی، بۆردومانی غەزە ژیانی وەستاندووە، ناتوانین لە ماڵەكانمان بێینە دەرەوە، بە تۆن موشەك بەسەر غەزەدا دەبارێت، زۆرینەی خزم و كەس و خێزانەكان لە شوێنێكدا كۆدەبنەوە كە زیاتر پارێزراو بێت، ئێستا من لە شوقەیەكدا دەژیم لە نهۆمەكانی خوارەوەی باڵەخانەكەم، بۆیە خێزان و منداڵەكانی خۆم، ماڵی براكەم، خێزان و منداڵی كوڕەكانم و كچەكانم هەمو لەو شوقەیەدا دەژین، نە ئاو نە كارەبا نە هیچ خزمەتگوزارییەك نییە، ئەگەركەمێك دار‌و تەختەمان دەستبكەوێت بۆ پێداویستی خۆمان دەیسوتێنین، ئێمە لە قۆناغێكی زۆر سەختداین، بەڵام دڵنیاین لەوەی ئەمە ویستی خوایە چۆن كۆتایی پێبێت ئێمە سەردەكەوین، مادام خوامان لەگەڵە ئیتر هیچ شتێك چەندە قورس و گرانیش بێت بێهیوامان ناكات" (درەو) سەبارەت بە هەڵوێستی خەڵكی غەزە بەرامبەر كردەوە سەربازییەكەی حەماس پرسیاری كرد كە ئایا خەڵك لە كردەوە سەربازییەكانی حەماس نیگەران نین كە بووە هۆی ئەم دۆخە سەختەی سەر هاوڵاتیانی غەزە، ئایا خەڵك نیگەران نین لە گروچەكانی غەزە (ئیبراهیم كوردی) وتی، خەڵكی غەزە خۆیان فیدای هێزەكانی بەرگری دەكەن، ئێمە زەویمان داگیركراوە، ئەوان ستەمكارن خۆ ناكرێت دابنیشین و چاوەڕێ بكەین دەبێت هەنگاو بۆ رزگاری بنێین" (درەو) سەبارەت بە كورد و هەرێمی كوردستان پرسیاری لە ئیبراهیم كوردی كرد، ئەو زۆر بەخێرایی و بێ ئەوەی چاوەڕوانی ئەوە بكات پرسیارەكەمان تەواو بكەین وتی، "خەڵكی فەلەستین كوردیان خۆش دەوێت، هەموو مییلەتێكی ستەملێكراو دەبێت یەكترمان خۆشبوێت، ئەوەی لە میدیاكان دەوترێت بەشێكی راست نییە، من هیچ كات جگە لە خۆشەویستییان بۆ كورد لە خەڵكی فەلەستین هیچی ترم نەبیستووە، فەلەستینییەكان كوردەكان بە برای خۆیان دەزانن، حكومەتەكان هەرچۆن بن كاریگەری لەسەر رای خەڵك دروستناكات، خەڵكی ئێرە كوردیان خۆشدەوێت. (درەو) پرسیاری زۆری مابوو لە ئیبراهیم كوردی بكات، بەڵام خراپی و پچڕانی بەردەوامی هێڵی پەیوەندیكردن، كۆتایی بە دیدارەكە هێنا.
درەو: "تا ئێستاش هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بەدوای ئەو پرسیارەدا دەگەڕێن، ئەوە چی بوو روویدا؟ ئایا سوپا و هەواڵگری ئیسرائیل خەرق كرابوون یان شەڕەكە خۆی سیناریۆیە، بەرپرسانیش دەڵێن وەڵامەكەی هەڵگرن بۆ دوای شەڕەكە، ئەم جەنگە درێژخایەن دەبێت و تەنیا لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا ناوەستێت و دەچێتە وڵاتانی تر، ئەمە جەنگی ئیسرائیل و ئەمریكایە لەگەڵ ئێران، بۆ ئەوەی بە پروشكی شەڕەكە نەسوتێت پێویستە كورد خۆی بێلایەن بگرێت و نەچێتە ناو ئەجێندای دراوسێكانی، جەنگەكە زۆر لەوە گەورەترەو كۆتاییەكەشی گۆڕانكارییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تا ئێستاش موچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی غەزە لە ئیسرائیلەوە دەدرێت، ئاو‌و كارەبای غەزە تا سێ رۆژ پێش ئیستا لە ئیسرائیلەوە دابین دەكرا" ئەمانە بۆچوونی (ئیلان ئیسرائیل)ی رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی كوردێكی نیشتەجێی ئیسرائیلە، لە تەلئەبیبەوە تایبەت بۆ (درەو) دوا: دەقی چاوپێكەوتنەی (درەو) لەگەڵ (ئیلان ئیسرائیل) كە یەكێكە لە جووەكانی باشوری كوردستان و دانیشتووی ئیسرائیلە، وەك رۆژنامەنووس و چاودێری بارودۆخەكە بۆ (درەو) دوا: درەو: هەمیشە دەوترێت هێزی سەربازی و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی (مۆساد) د‌رك بەهەموو جوڵەو چالاكیەك دەكەن لە جیهاندا بۆچی دركیان بەو جوڵە و پلانە گەورەیەی حەماس نەكرد؟ ئایا دەزگای هەواڵگری و سەربازی ئیسرائیل خەرق كراون یاخود سیناریۆیە؟ وەڵام / ئەوە ڕاستیە كە سوپای ئیسڕائیل و هەواڵگری بەهێزە ئاگاداری بچووكترین جموجۆڵە لە سنورەكانی ئیسڕائیل ، بەڵام ئەوەی ئەمجارە روویدا لە 7/10 بووەتە پرسیار بۆ هەموو تاكێكی وڵاتەكە واتا ئیسڕائیل، تەنانەت لە ڕاگەیاندنەكان ئەو پرسیارە دەیان جار لە بەرپرسی سەربازی و سیاسی ئیسڕائیل دەكرێت، بەڵام هیچ كامێكیان وەڵامیان پێ نیە، هەموویان دەڵێن، ئەو پرسیارە هەڵگرن بۆدوای جەنگەكە، ئەگەر سەرنج بدەینە ڕاگەیاندنەكانی ئەمریكا 7/10 بە 11ی سێپتێمبەر ئیسڕائیل ناوی دەبەن. درەو: ئەی تۆ خۆت بۆچونتچیە لەو بارەیەوە بە لێكدانەوەی ئێوە چیە مەسەلەكە؟ وەڵام/ من ناتوانم هیچ لێكدانەوەیەكم هەبێ بۆ ئەو ڕووداوە ، بەڵام لای منیش بووەتە جێگای پرسیار ، حەزم ئەكرد وەڵامەكە وەرگرم درەو: ئەی نوسەران و شرۆڤەكارانی ئیسرائیلی چی دەڵێن لەو بارەیەوە؟ وەڵام/ وەكو ئاماژەم پێكرد ئەوە بووەتە پرسیار بۆ هەموو تاكێكی وڵاتەكە، بەڵام هیچ كەسێ لە هیچ بوارێك تاكو ئێستا بۆچوونی خۆی دەرنەبڕیوە، پرسیارێكی بێ وەڵامە تاكو كۆتای جەنگەكە... درەو: ئێستا رەوشی خەڵكی و ژیانی خەڵكی چۆنە لە ئیسرائیل.. پێتان وایە جەنگەكە درێژە دەكێشێت یاخود زوو كۆتایی دێت ؟؟ وەڵام/ جەنگ هەمیشە كاریگەری زۆری هەیە بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان، ژیان لێرە وەستاوە لەیەكەم ڕۆژی شەڕەكەوە لەسەرتاسەری وڵات خوێندن و كار هەمووی وەستاوە، هاوڵاتیان بەگشتی بوونەتە خۆبەخش بۆ خزمەت بە وڵاتەكە هەركەسەو بەپێی توانای خۆی ، بەبۆچوونی من جەنگەكە درێژخایەن دەبێت ، كاتی زۆر ئەوێت لەبەر ئەوەی ئەوجەنگە تەنها بەرامبەر حەماس نیە ، بەڵكو ئەوە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ئیسڕائیل، ئەمریكایە دژ بە ئێران، ئەگەر سەیربكەن لەهیچ كامێك لە جەنگەكانی ئیسڕائیل ئەمریكا سوپای نەناردوە بۆ پشتیوانی ئیسڕائیل ، بەڵام ئەمجارە هەر لەسەرەتاوە ئەمریكا 3 كەشتی سەربازی ئەمریكای بەڕێكرد بۆ دەریای سپی ناوەڕاست، بۆ پشتگیری و هاوكاریكردنی سوپای ئیسڕائیل، كەئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ كەشتیەكان گەیشتنە كەنار دەریاكانی ئیسڕائیل ، كە هەڵگری ژمارەیەكی زۆر لە فڕۆكە و سوپای ئەمریكایە، واتا جەنگەكە تەنها حەماس نیە .... درەو: ئەم جەنگە كەی و لە كوێدا كۆتایی دێت و لەبەرژەوەندی كام لایەن تەواو دەبێت؟ وەڵام/ جەنگ لە سودی هیچ لایەك نیەو سەركەوتن نیە لە جەنگدا، راستە رەنگە لایەنێك بەهێزتر بێت یان لاوازتر بێت لەوەی تر، بەڵام پێم وایە ئەم جەنگە لە بەرژەوەندی ئەمریكا و ئیسرائیل تەواو دەبێت، وەك سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش وتی ئەمە قۆناغێكە بۆ درووست بوونی گۆڕانكاری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، واتا درووست بوونی خۆرهەڵاتێكی ناوەڕاستی نوێ، درەو: رای كوردەكانی ئیسرائیل چۆنەو بەزۆری لە كوێ دەژین ئایا هیچ كوردێك بەركەوتووە لەو هێرشانەدا؟ وەڵام/ كوردەكانی ئیسرائیل هاوڵاتی ئیسرائیلن و لە خزمەتی وڵاتەكەدان و لە هەموو ئیسرائیل‌دا دەژین، هەریەكەو لە بوارێكدا كار دەكات، لە رۆژی شەڕەكەوە من بەدواداچوون دەكەم نەم بیستووە كوردێكی ئیسرائیلی لە شەڕەكەدا كوژرابێت، بێ جیاوازی هەموو لە خزمەتی ئیسرائیلدایە. درەو: پێتان وایە ئەم جەنگە تەنیا لە چوارچێوەی ئیسرائیل - حەماسدا دەمێنێتەوە یاخود سەردەكێشێت بۆ وڵاتانی دیكەش؟ وەڵام/ بە دڵنیاییەوە ئەم جەنگە تەنیا جەنگی ئیسرائیل و حەماس نیەو زۆر لەوە گەورەترە ئێمە بیرمان لێكردووەتەوە لەوە گەورەترە كە جەنگی ئیسرائیل و حەماس بێت، بە بۆچوونی من شەڕەكە دەچێتە وڵاتانی تریش. درەو: بەبۆچوونی ئێوە كورد و هەرێمی كوردستان دەكەونە بەر پریشكی ئەو جەنگەوە كە ئەگەر درێژە بكێشێت و وڵاتانی تریش بگرێتەوە؟ كورد چۆن مامەڵە بكات؟ وەڵام/ لەم جەنگە درێژخایەنەدا كورد خۆی بێلایەن بگرێت، نەچێتە ناو ئەجێندای هیچ لایەنێكەوەو خۆی نەخاتە ناو ئاگری دراوسێكان، ئەم جەنگە جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیلە لەگەڵ ئێران، هیچ شتێكی تر نیەو مەسەلە نە حەماسەو نە حزبوڵا، بۆیە جەنگەكە زۆر لەوە گەورەترەو كۆتاییەكەشی گۆڕانكارییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوەندەی من زانیاریم هەیە لەسەر هەرێمی كوردستان بەشێك لە كەسایەتییە سیاسیەكان پشتیان داوەتە ئێران ساڵانێكی زۆرە سەربە ئێرانن، هەموومان باش دەزانین، ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت پریشكی ئاگرەكەیان بەردەكەوێت و لەو جەنگەدا زەرەر مەند دەبن، باشترین شت بۆ كورد ئەوەیە بێلایەن بێت، نە پشتی ئەم و ئەو بگرێت و نەببێتە سوتەمەنی لە بەینی شەڕی وڵاتاندا لە جەنگێك كە هیچ پەیوەندی بەوەوە نیە، پێویست ناكات ماڵەكەی خۆت وێران بكەیت بۆ دراوسێكان، كورد بێلایەن بێت زۆر باشترە. درەو: تا چەند پێتان وایە ئەم جەنگە پەیوەندی بە دوو بەرەی دژ بەیەكی جیهانی (ئەمریكا - روسیا) و شەڕی ئۆكرانیاوە هەیە، بۆ دوورخستنەوەی چاوی دونیایە لەسەر شەڕی ئۆكرانیا؟ وەڵام/ ئەو شەڕەی ئێستا هیچ پەیوەندی بە شەڕی ئۆكرانیاوە نیەو پەیوەندی نیە بە ئەو دوو هێزە گەورەیەی لە دنیادا هەیە (روسیا - ئەمریكا) ئەوە تەنیا كێشەیەكە كە ئیسرائیل دەیان ساڵە دونیا ئاگادار دەكاتەوە كە ئێران مەترسیە بۆسەر هەموو دونیا، لە هەرشوێنێكی دونیا گروپێكی تیرۆریستی هەبێت، ئێران سەرپەرشتیان دەكات، لە عێراقەوە تا فەلەستین و لیبیا و وڵاتانی تر ئێران دەستی هەیە لە پاڵپشتی گروپە تیرۆریستیەكان، ئەو شەڕە دەمێك بوو دەبوایە رویدایە، زۆر جار دەڵێن روسیا پشتیوانی فەلەستین دەكات، نا شتی وانیە ئێمە ئەگەر سەیر بكەین هەفتەی رابردوو، فڕۆكەی ئیسرائیل لە سوریا لە بنكە سەربازییەكانی ئێرانی داوە، ئێ روسیا هێزی یەكەمە لە سوریا بۆ پشتگیری ئێرانی نەكرد، بۆ رێگری ناكات، بۆیە جەنگی ئۆكراینا و ئەوەی ئیسرائیل - حەماس زۆر لەیەكەوە دوورن، ئەوەی ئێسرائیل تەنیا بەرەی ئیسرائیلە كە دژ بە ئێرانە، لە رۆژی شەممەوە ئەگەر سەیر بكەین (82) وڵات لەسەرتا سەری جیهان پشتگیری ئیسرائیل دەكەن، ئەگەر شەڕێكی بچوك بێت بۆنمونە چەندین جار ئەو شەڕانە روویداوە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس هیچ وڵاتێك پشتگیری ئیسرائیلی نەكردووەو داوایان دەكر لە ئیسرائیل كردووە شەڕەكە رابگرێت، بۆیە ئەم شەڕە پەیوەندی بە ململانێی جەمسەرە سەرەكییەكانی جیهانەوە نیە. درەو: پێتان وایە دەستی وڵاتان لە پشتی حەماسەوە بێت یان هەر ئەجێندای خۆیەتی ؟؟ وەڵام/ بەڵێ حەماس دەستی ئێرانی لەپشتە، ئەگەر سەیر بكەین مانگی رابردوو ئیسماعیل هەنیە لەگەڵ حەسەن نەسروڵاو ئەوەی جیهادی ئیسلامی لە لوبنان هەرسێ لایەن كۆبوونەوە بەسەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆیە ئەو شەڕە پلانداڕێژراوی ئێرانە، ئێران پلانەكەی داڕشتووەو بە هاوكاری ئێران ئەوە روویداوە، گەر سەیر بكەین ئاڵۆزیەكان هەردووكی بەیەكەوەیە لە سنوری لوبنان لە غەزەش. درەو: دەوترێت توڕەیی چەكدارانی حەماس لەكاتی سەرەتای شەڕٍەكەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەوان بەردەوام لەلایەن ئیسرائیلەوە چەوسێندراونەتەوەو دەستدرێژیان كراوەتەسەر، بۆیە ئەوانیش دڵڕەقانە بەرامبەر بە ئیسرائیلیەكان شەڕ دەكەن؟ وەڵام/ ئەوەی ئیسرائیل بۆ فەلەستینیەكانی دەكات لە خزمەتگوزارییەوە تا دەگاتە، هاتنیان بۆ كاركردن بۆناو ئیسرائیل، حەماس ئەوەی بۆ نەكردوون، بۆ نمونە تاكو سێیەم رۆژی شەڕەكە ئیسرائیل ئاو‌و كارەبای غەزەی دابینكردووە، واتا ئیسرائیل ئاو‌و كارەبای غەزە دابین دەكات، ئەیانداتێ بێ هیچ بەرامبەرێكیش، بەڵام لە دوێنێ ئێوارەوە كارەبا و ئاوی لێبڕیون، موچەی وەزارەتەكانی پەروەدەو تەندروستی لە غەزە، ئیسرائیل دەیدات، ئەوەی ئیسرائیل بۆ ئەوانی كردووەو حەماس بۆ خزمەتی هاوڵاتییەكانی خۆی نەكردووە، رۆژانە زیاتر لە (120) هەزار كرێكار لە دێنە ئیسرائیل بۆ كاركردن بەڵام لە شەڕەكاندا سنورەكانیان بەروودا دادەخرێت، ئیسرائیل رێگەی بەو كرێكارانە داوە دێن ئیش دەكەن و دەڕۆنەوە، ئەگەر حەماس 10%ی بۆ هاوڵاتیەكانی و بۆ خەڵكی غەزەو فەلەستین بكردایە، وابزانم ئەو كێشەیە دەمێك بوو كۆتایی هاتبوو، بۆیە پێم وانیە ئیسرائیل فەلەستینیەكانی چەوساندبێتەوە، پێشتر لەدوای شەڕەكانی بەتایبەت شەڕی نێوان ئیسرائیل و گروپەكانی حەماس، ئیسرائیل قەرەبووی هاولاتیانی غەزەی كردووەتەوە لەو شوێنانەی وێران بووە لە ئەشیای بینا سازی لە هەموو شتێك بۆیانی ناردووە، بەڵام ئەوان لە گروپەكەی خۆیاندا خەرجیان كردووە. ئیسرائیل دژی تیرۆرە شەڕی لەگەڵ هاوڵاتیانی فەلەستین نیە بەڵكو شەڕی لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەكانە، بە نمونەی ئەوەی لە ئێستادا ئەو شەڕە هەیە بەڵام بەشەكەی تری فەلەستین و باڵی مەحمود عەباس هیچ كێشەیەكیان نیەو ژیانی خۆیان دەكەن، بۆیە كێشەكە حەماسە نەك ئەوەی ئیسرائیل بیان چەوسێنێتەوە درەو: ناڕەزایی بەرامبەر بە حكومەت و دەسەڵاتداران لە ناوخۆی ئیسرائیل درووست نەبووە بەهۆی شەڕەكەوەو ئەو زیانەی كردوویەتی؟ وەڵام/ لێرە هیچ ناڕەزاییەك درووست نەبووە لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە دژی حكومەت بەهۆی شەڕەكەوە، تەنانەت ئۆپۆزسیۆن و حكومەت بونەتە یەك حكومەت لە رۆژی شەممەوە ئۆپۆزسیۆن نەماوە، خەڵكی لە ئێستادا رەخنەو گلەییان لە حكومەت هەیەو هەموویان پشتیوانی لە حكومەت و سوپا دەكەن، تەنانەت ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییانەی لە رابردوو هەبوو لەگەڵ سەرهەڵدانی شەرەكە هەر باسی ناكرێت و نەما، ئەوكات زۆر پلە داری سەربازی هەبوون، بڕیاریان دبوو بكشێنەوە بەڵام لەدوای جەنگەكەوە هەموویان گەڕاونەتەوە بەرەی شەڕ.
درەو: چاوپێكەوتنی: رۆژنامەی هاوڵاتی - سیروان حەمەرەشید بەختیار عەلی، نوسەر و روناکبیری کورد، لە چاوێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی لەسەر ئەزمونی حکومرانی کوردی و پرسی کورد لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمایەتی و ناوخۆی، دەڵێت، "ئەزمونی حکومداریی کوردی لە کارەساتدا دەژی" و یەکێتی و پارتی وەک دوو حیزبی دەسەڵات دۆخێکیان خوڵقاندووە کە "خەڵک وابیربکاتەوە شکستیان هێناوە و ئیدی بەو نزیکانە لەکۆڵ خەڵک دەبنەوە، ئەوەش وەک جۆرە تلیاک و بەنج و ئەفیونێکە" تا لە دەسەڵاتدا بمێننەوە. بەختیار عەلی سەبارەت بە جێگرەوە و بەدیلی یەکێتی و پارتی بۆ حوکمرانی بە رەشبیننەوە قسە دەكات و دەڵێت، هیچ جێگرەوەیەک نییە چونکە تەنانەت "ئۆپۆزسیۆنیش لە هەرێمی کوردستان گۆراوە بۆ قەرەقۆزێک، شایەنی گاڵتەو پێکەنین بێت" لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە. نوسەرە دیارەکەی کوردستان سەبارەت بەوەی بۆچی خەڵکی کوردستان بۆ موچە پەنا دەبەن بۆ بەغدا، دەڵێت: هاووڵاتییەکی سادە کە دەبینێت سەرکردەکان هێزی خۆیان لەشەراکەتی ئابووری لەگەڵ مافیاکانی ئەنقەرەو تاران و بەغداوە وەردەگرن، پێی ڕەوا دەبێت بۆ موچە دزراوەکەی خۆی بیر لەبەغداد بکاتەوە، تۆ نا‌توانیت بەهاووڵاتییەک بڵێیت خائین کە منداڵەکانیت برسیکردوە، سامانی وڵاتەكه‌یت بەتاڵان بردووە. سەبارەت بەوەی کە دوای 100 ساڵ لە پەیماننامەی لۆزان چۆن دەڕوانێتە گوتار‌و هەڵوێستی سەرکردایەتی کورد، بەختیار عەلی ئاماژە بەوە دەکات، "لەدۆخی ئێستادا هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش رەزامەند بێت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی، واقعی سیاسی کوردی هێندە پارچە پارچەیە، سیاسەتمەدارانی کورد هێندە ستەمکارن، ئەگەریان بۆ دروستکردنی دەسەڵاتێکی لۆکا‌ڵی کوردیش بچوککردووەتەوە." دەقی چاوپێکەوتنەکەی هاوڵاتی لەگەڵ بەختیار عەلی: هاوڵاتی: لەپاش ئەوەی کورد وەکو نەتەوە لەناو دەوڵەت-نەتەوەکانی خورهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگر نەکرا بەردەوام هەوڵی بەدەستهێنانی لانیکەمی سەربەخۆی داوەو هەر کاتێکیش بۆی هەڵکەوتبێت وەک کۆماری مهاباد ئەوا بەهۆی هێزی دەرەکییەوە رووخاوەو کۆتایی پێهاتووە؛ لەو ئەزموونانەی رابردووەوە ناتوانین دەرەنجامگیری ئەوە بکەین کورد دەتوانێت خۆی بەڕێوەببات، بەڵام لەئێستادا لەباشوری کوردستان ماوەی سێ دەیە کورد خۆی حوکمڕانی خۆی دەکات؛ لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە روونە کەئەم ئەزموونە بەگوێرەی رای رۆشنبیران و پسپۆڕان لەهەموو روویەکەوە شکستی خواردووە، بەبڕوای ئێوە ئەم شکستە وەک ئەوە دەگوترێت پەیوەندی بەنەخوێندەواری و مەعریفەی نوخبەی سیاسی باشوور هەیە یان پەیوەندە بەهۆکارگەلی ترەوە؟ بەختیار عەلی: لەڕاستیدا نەخوێندەواری و جەهل لەکۆی کارەساتەکاندا رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن، بەڵام دەبێت تەواو ورد‌و وریابین و چەند خاڵێک رەچاوبکەین. یەکەم: ئایا کاتێک باس لەجەهل دەکەین، باس لەکێ دەکەین، باس لەجەهلی دەستەیەک لەسیاسی و سەرکردە، یاخود جەهلی کۆی سیستمەکە، یان جەهلی کۆمەڵگا بەگشتی؟ راستی ئەمانە هەموویان پێکەوە کاریگەرییەکی زۆریان هەیە، جەهل بەجۆرێکی فراوان لەهەرسێ ئاستەکەدا دەبینرێت. بەڵام نالەباریی دۆخی سیاسیمان بەتەنیا ناگەڕێتەوە بۆ ئەو فاکتەرە. سیاسەت بەگشتی لەزۆر سەردەم و لە هەموو دونیادا سیاسەتمەدارانی زۆر نەفام و جاهیلی بەرهەمهێناوە، ئەم دیاردەیە بەزەقی لەئەوروپاو ئەمریکاو زۆر جێگای دونیاش دەبینرێت. سیاسەت بەدرێژایی مێژوو بوارێک بووە، گەمژەکان و جاهیلەکان توانیویانە خێرا لەنێویدا جێگای خۆیان بکەنەوە. لەمێژوودا سەدان نموونەمان هەیە، ستالین تەنیا یەکێکە لەنموونە زۆر زەقەکان. ستالین لەنێوان چەندین رۆشنبیر‌و زانا‌و بیریاری گەورەو بلیمەتی حزبی بەلشەفیدا، ئاسان گەیشتە ترۆپک و تەواوی ئەزموونی کۆمۆنیزمی بەلاڕێدا برد. جەهل و سیاسەت دوو شتن بەئاسان لەیەکدی جیاناکرێنەوە. من دەپرسم: لەسەرتاسەری عێراقدا ئێستا سیاسییەکی عاقڵ و خوێندەوارو خاوەن دیدو تێڕوانینی ورد‌و روون دەبینیت؟ راستییەکەی سیاسی وا لەناوچەکەدا زۆر کەمە. واتێدەگەم ئەم قەیرانەی ئەمڕۆ ئێمە پیا دەڕۆین، بونیادیی و قووڵترە. پرسیارەکەی من ئەوەیە: ئەم ئەزموونە لەچ دیدگایەکەوە شکستی خواردووە؟ یان بەچ پێوەرێک شکستی خواردووە، بەپێوەری ئێمەی خەڵک یان بەپێوەری دەسەڵاتداران؟ بۆ نموونە خەڵکانێک کە باس لەشکست دەکەن، پێوەرەکانیان ئەم چەمک و بەهایانەیە: بەختەوەری هاوڵاتییان لەناو سیستمەکەدا بەهێزبوونی ژێرخانی ئابووری کۆمەڵگا، سەرهەڵدانی کۆمەڵێکی زانستپەروەرو فراوانبوونی رووبەری ئازادییەکان، سەربەخۆبوونی دادگا‌و دەزگا قانونییەکان ... لەگەڵ چەندان یەکەی پێوانەیی دیکەش کەدەشێت فەرمانڕەواییەکی دیموکراس و سەرکەوتووی پێ بپێوین، بەپێی ئەم پێوەرانە ئەم ئەزموونە نەوەک هەر شکستی خواردوە، بەڵکو لەدۆخێکی کارەساتاویدا دەژی. بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی کوردی بەم پێوەرانە سەرکەوتن و شکستی خۆی ناپێوێت. ئەوان کۆمەڵێک پێوەری دیکەیان هەیە کەدەشێت ئەمانە هەندێکیان بن: گەشەدان بەپرۆسەی کەڵەکەبوونی سەرمایەو گونجاندنی ژینگەی گونجاو بۆ جوڵاندن و گەشەی کەپیتال و بەهێزکردنی هاوپەیمانی نێوان بنەماڵە فەرمانڕەواکان لەگەڵ زلهێزەکانی ناوچەکەو جیهانداو لاوازکردنی ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی هەموو جۆرە ئۆپۆزسیۆنێکی راستەقینە کەتوانای بیرکردنەوەی نوێی هەبێت، هێشتنەوەی کۆمەڵگای کوردی لەدۆخێکی نەزانی و دواکەوتوویدا، سەرقاڵکردنی خەڵک بەگفتوگۆو ململانێی ناوەکییەوەو دوورخستنەوەی لەهەر پرۆسێسێکی گەشەی راستەقینە. بەکورتی پێوەرەکانی کۆمەڵگاو پێوەرەکانی دەسەڵات بۆ چەمکی شکست یەک شت نین. دەسەڵات لەباشوور پڕۆژەیەکی نەتەوەیی گەورەی نەبووە تاشکست بهێنێت، حوکمداریی سەرکەوتووش لەتێڕوانینی ئەواندا پەیوەندی بەبەختەوەری خەڵک و گەشەو پەرەسەندنی کۆمەڵگاوە نییە. حوکمداریی ئەوەیە دەزگایەکی سەربازی و ئەمنی بەهێزت هەبێت، پێگەی ئەو چەند بنەماڵە فەرمانڕەوایەو هاوکارو هاوبەشەکانیان بەهێزو پارێزراو بێت. واتە پڕۆژەکە لەبنەڕەتدا دامەزراندنی دەسەڵاتێکی بچووک و لۆکاڵ بووە کەکۆمەڵێک هاوسەنگیی سیاسی لەنێوان زلهێزەکان و هێزە ئیقلیمییەکاندا رابگرێت. لەهەندێک ساتی مێژوویی‌دا، بەهۆی دروستبوونی هەندێک بۆشایی سیاسییەوە، وەک قۆناغی دوای رووخانی سەدام حوسەین، دەسەڵاتی هەرێم شتێک زیاتر لەوەی لای زلهێزەکانەوە رێپێدراوە گەشەیکردووە، بەڵام بەهۆی سیاسەتی نابەرپرسانەوە ئەو سوودە زیادانە تێکڕا لەدەستچوون. بەکورتی و بەگشتی حوکمڕانانی کورد جگە لەمانەوە ستراتیژ‌و پڕۆژەیەکی تریان نییە تا قسە لەسەرکەوتن و شکست بکەین، تا ئەو جێگایەی ئەوان لەدەسەڵاتدان و بازاڕ‌و سەرچاوەکانی سەرمایە لەبندەستی بنەماڵەکان و دەزگاکانی ئەواندایە، هەست بەدڵنیایی و سەرکەوتن دەکەن. ئەوەی مەترسی لەسەرە و لەدەستچووە، خەونەکانی مرۆڤی کوردە، ئاواتەکانی هاووڵاتیانی باشوورە، مافەکانی خەڵکە... بەڵام دەسەڵات پڕۆژەیەکی نەبووە ئەم خەون و ئاوات و مافانە بچەسپێنێت، لێرەوە قسەکردن لەسەر شکستخواردنی دەسەڵات لەناواخندا، هەڵگری وێنەیەکی هەڵەیە بۆ دەسەڵات. لەساڵانی رابوردوودا دەسەڵات هەمووانی بەوە فریوداوە گوایە خەونەکان و ئاوات و ئومێدەکانی کورد هەموو یەکە، ئێستا دەبێت روون بزانین ئەوەی شکستی هێناوە مرۆڤی کورد‌و خەونی هاووڵاتیانە، نەوەک حوکمی ئەو دەستە ئەرستۆکراتەی فەرمانڕەوایی دەکەن. بگرە لەساڵانی رابوردوودا ئەم دەستەیە سیاسەتە ترسناکەکانی خۆیان بەسەرکەوتوویی پیادەکردوە. 1- ئۆپۆزسیۆنیان لەکوردستان گۆڕی بۆ قەرەقۆزێک، شایەنی گاڵتەو پێکەنین بێت. 2-بۆ هێزە ئیقلیمییەکانی وەک تورکیا و عێراق و ئێرانیان سەلماند، ئەمان هێزێکی وەها کوردپەروەر نین هەڕەشەیەک لەسەر ئەوان دروستبکەن. 3-لەڕێگای میدیاکان و سۆشیال میدیاوە نەفامی و دواکەوتوویی و گەمژەییەکی بەرنامەڕێژکراوو پلان بۆ دانراویان بڵاوکردەوە، لەو رێگایەشەوە بنەماکانی کۆمەڵگایەکی دواکەوتوویان چەسپاند. 4- دەسەڵاتی کۆمپانیاکانی خۆیان لەهەموو کەرتە ئابوورییەکاندا قایمکردو جۆرە ئابوورییەکی کۆنتڕۆڵکراو و مۆنۆپۆڵکراویان خوڵقاند. 5- هەموو شوناسە سیاسییە بچوکەکانیان لەناو خۆیاندا تواندەوە. 6- شتێکیان نەهێشت ناوی کۆمەڵگای مەدەنی بێت، بواری گشتییان تەسلیم بەهەندێک هێزی بچووک و کۆنزەرڤاتیڤ کرد، کۆمەڵگایەکی لێکدابڕاویان دروستکرد کەتێکڕا خەریکی لێدان و سوکایەتیکردنە بەیەک، لەزۆر جێگادا مینبەرەکانیان دایەدەست دواکەوتووترین و ترسناکترین و شەڕانگێزترین جەشنە بیرکردنەوەی سەلەفی، کەپرۆسەیەکی پەلامارو تۆقاندنی بەرنامەڕێژکراو و ئاڕاستەکراو دەبەنبەڕێوە. 7- کارێکیان کرد توانا راستەقینەکان هەموو کۆچ بکەن و هیچ گەنجێکی هوشیار نەتوانێت لەو فەزا داخراو‌و ترسناکەدا بژی. بەبڕوای من دەسەڵاتی کوردی خۆی حەزدەکات ئەو هەستە دروستبکات، گوایە شکستیان هێناوە و زۆریان نەماوە و ئیدی بەو نزیکانە لەکۆڵ خەڵک دەبنەوە، ئەوەش جۆرە تلیاک و بەنج و ئەفیونێکە پەیوەندی بەواقعەوە نییە. دەسەڵات نەیویستووە بەهەشت دروستبکات تابڵێین شکستی هێناوە، ویستویەتی دۆزەخ دروستبکات و لەوەشدا سەرکەوتوو بووە. هاوڵاتی: لەڕاستیدا هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان رەنگە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان جێگەی نیگەرانی و مەترسیدار نەبێت و بەپێچەوانەوە، وادیارە پێیانخۆشە مووچەیان لەبەغدادەوە بۆ بێت؛ واتە حوكمڕانی خراپی هێزەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەندە خەڵکی بێزار کردووە کەچیدی مانەوە یان نەمانەوە بەلایەنەو جێگەی بایەخ و گرنگی نییە؛ ئەوەش دەزانین حکومەتی ناوەندی دەخوازێت هەرێمی کوردستان نەمێنێت؛ پێمان باشە دیدی بەڕێزتان لەو بارەوە بزانین؟ بەختیار عەلی: هاووڵاتییەکی سادە کەدەبینێت سەرکردەکان هێزی خۆیان لەشەراکەتی ئابووری لەگەڵ مافیاکانی ئەنقەرەو تاران و بەغداوە وەردەگرن، پێی ڕەوا دەبێت بۆ موچە دزراوەکەی خۆی بیر لەبەغداد بکاتەوە. تۆ نا‌توانیت بەهاووڵاتییەک بڵێیت خائین کەمنداڵەکانیت برسیکردوە، سامانی وڵاتەكه‌یت بەتاڵان بردووە، مافەکانیت لەگەمەی نەفامانەدا بەهەدەرداوە. تا ئەو شوێنەی هاوکێشەکە بەوجۆرە بوو «نان یاخود ئازادی»، مێژوو شاهیدە خەڵکی ئێمە ئازادییان هەڵدەبژارد، بەڵام دەسەڵاتی کوردی ئەم هاوکێشەیەی تێکشکاند، بەدەستی خۆی سیستمێکی کۆیلایەتی نوێی بەرقەرارکرد. زۆرینەی خەڵک ئێستا وادەبینن ململانێکە لەنێوان دوو مۆدێلدایە «کۆیلەیەتییەک تەنیا ناتکاتە کۆیلە، بەڵکو برسیشت دەکات» ئەمە مۆدێلی حوکمڕانانی کوردە، لەگەڵ مۆدێلێکی دیکەدا «تۆ هەر کۆیلەیت، بەڵام نان و موچەت دەبێت» ئەمە مۆدێلی کۆیلایەتییە بۆ داگیرکەر. ئەگەر تەماشای وێنەکە بکەیت ئێجگار تراژیدییە، مرۆڤی کورد وەک ئاژەڵێک مامەڵە دەکرێت کە خزێنراوەتە نێو قەفەسێکەوە، مافەکانی لەوەدا بۆ کورتکراوەتەوە ئاخۆ نانی بدرێتی یاخود نا، دەبێت هەڵبژێرێت لەنێوان کۆیلایەتییەکدا تێیدا زۆر برسی نەبێت لەگەڵ کۆیلایەتییەکدا هاوڕێ بێت بە نادڵنیایی و برسێتی. دابەزاندنی مرۆڤی کورد بۆ ئەم ئاستە، بۆ ئەم دوو هەڵبژاردەیە ترۆپکی دڕندەیی و وەحشیگەرییە، گەیاندنی ئاستی ژیان و خواستی مانەوەیە بەپلەیەکی ئێجگار نزم ونامرۆڤانە. سەدەی بیست بۆ ئێمە یەکێک بوو لەسەدە هەرە تاریکەکان، چونکە پڕۆژەی لەنێوبردنی کورد لەسەر هەموو ئاستەکان ئیشیدەکرد، بەڵام لەنێو ئەو هەموو ئازار‌و تاریکییەدا چەمکی ئازادی هەمیشە ئامادەبوو. دەشێت مرۆڤ لەهەلومەرجی نالەباردا کۆیلایەتی بەسەردا بسەپێنرێت، بەڵام ئەگەر توانای لەسەر ئازادی هەبوو، ویستی هەبوو بۆ ئازادی خۆی بجەنگێت، ئەوا مرۆڤبوونی خۆی لەدەست نەداوە. بەڵام لەئێستادا شێوازێک لەکۆیلەیەتیمان هەیە تێیدا مرۆڤەکان بەئەندازەیەک گەمارۆ دەدرێن، چیتر وشەگەلی وەک ئازادی یان هەلومەرجی مرۆڤانە مانایەکی روون نابەخشن، نابن بەئاوات و خواستی مرۆڤەکان. مرۆڤی کورد جارێکی دی براوەتە جوغزێکەوە لە لەنێوچوونی راستەقینە دەترسێت، لەدۆخێکدایە بەهۆی برسیکردن و لێڵکردنی بەردەوامی ئاسۆکانی پاشەڕۆژەوە، لەسبەینێی خۆی و منداڵەکانی دڵنیا نییە. ئەمە بۆتە مایەی خوڵقاندنی مرۆڤێکی ترسا‌و، نادڵنیا، دوودڵ کەهەر هێزێک سۆزی ئەمان و دڵنیایی بداتێ دوای دەکەوێت، ئەوەش زەمینەیەکی ترسناکە بۆ گەشەکردنی هەموو فۆرمەکانی توندڕەویی و کۆیلەیی. سەدەی بیست سەدەی خەباتی ئێمە بوو بۆ دروستکردنی مرۆڤێکی کوردی خاوەن ماف، بەڵام سی و دوو ساڵ لەحوکمڕانی بنەماڵە سیاسییەکان، مرۆڤێکیان دروستکرد نازانێت ماف چییەو تەنیا بەپەرچەکرداری سایکۆلۆژی و توڕەیی و خۆبەتاڵکردنەوەی توندڕەوانە گوزارشت لەدۆخی خۆی دەکات، واتە جۆرە مرۆڤێکیان بەرهەمهێناوە هەتا هێزی بەکارهێنانی زمانیشی لەدەستداوە. ترس لەنەمان وا لەم مرۆڤە دەکات، هەر ئەگەرێکی سەبووریی و دڵنیایی ببینێت هانای بۆ ببات و هەڵپەی بۆ بکا، هەر شتێک، هەر خورافەتێک لەو ترس و دوودڵییەی کەم بکاتەوە، وەک سایەی خودا سەیریدەکات و دەچێتە ژێر باڵی. ئەو ترسە، ئەو لێڵییە لەبینیندا دەیکات بەکۆیلەی دوژمنەکانمان، دەیکات بە یاریی دەستی خورافات و غەیبیات. دەسەڵاتی کوردی سی و دوو ساڵە مانای ئازادی و مافداری لەویژدانی خەڵکدا دەسڕێتەوە، ئێستا ناتوانێت بەناوی ئازادی و مافەوە بیانباتە هیچ شەڕێکەوە. لەم دۆخەدا دوو جۆرە بێباکی ترسناک دروستبووە... بە لایەک بێباکی دەسەڵاتمان هەیە بەرامبەر خەڵک، لەجەمسەرەکەی دیکەشدا بێباکی خەڵکمان هەیە بەرامبەر دەسەڵات. ئەم دوو جۆر بێباکییە پێوەری گەیشتنی کۆمەڵگایە بەپلەیەکی ترسناک لەدڕندەیی. بێباکی دەسەڵات بەرامبەر بەخەڵک لەوەوە دێت، خەڵکی وەک شتێکی زیادو بێسوود لای دەسەڵات سەیردەکرێن. ئەم جۆرە حاکمانە لەسەر دزینی نەوت یان ئابوری ریعی دەژین، واتە لەسەر ئیشی خەڵکی و لەڕێگای زێدەبایی کاری مرۆڤەکانەوە سەرمایە کۆناکەنەوە، لێرەوە زیادەیەکی زۆر لەخەڵکیان هەیە تەنیا مەسرەفکەرن و دەسەڵاتداران وەک باری گران و زێدەیەکی بێسوود تەماشایان دەکەن، دەسەڵات دەرهەق بەبوون و نەبوونی ئەمانە بێباکە. خۆت دەبینیت، لەساڵانی رابوردووداو تا ئێستاش بەردەوام دەسەڵات یاری بەموچە دەکات، نایدات یاخود کەمیدەکاتەوە، ئەوە دەلیلێکی روونە لەسەر ئەم بێباکییە، لەسەر ئەوەی برسیبوون یان بەدبەختبوونی ئەمانە لای فەرمانڕەوایان جێگای بایەخ نییە. گرنگترین شت لای هێزە سەردەستەکە نەوەستانی پرۆسەی کەڵەکەبوونی سەرمایەیە لەچنگی خۆیان و کۆمپانیاکانیاندا، لەوە بگوزەرێت ژیان و مانەوەی خەڵک جێگایەکی لەستراتیژ و بیرکردنەوەیاندا نییە. لەوەوبەر لەهەندێک جێگای تردا باسم لەم فۆرمە نەخۆشەی کەپیتالیزمی خۆماڵی کردووە کەبەشی زۆری کۆمەڵگا دەگۆڕێت بۆ زۆرینەیەکی بێکەڵک، ئەم پرۆسێسە دەرەنجامی ترسناکی لەسەر بونیادی کۆمەڵگا هەیە، لەسایەی ئەم مۆدێلەدا نوخبەیەکی خۆسەپێنی ئەرستۆکراتی دروستدەبێت کە لەبورجێکی عاسی و دووردا دەژین، بەسوپاو هێزی ئەمنی شورایەک لەدەوری خۆیان دەکێشن، باکیشیان بەوە نییە لەبەری ئەوبەر، واتە لەبنکی کۆمەڵگادا مرۆڤەکان چۆن دەژین و چۆن بیردەکەنەوە. جۆری دووەم لەبێباکی، بێباکی زۆرینەی خەڵکە بەرامبەر دەسەڵات. ئەم بێباکییە کاتێک سەرهەڵدەدات خەڵکی بزانن هێزێکی گەورەترو بەهێزتر هەیە و دەتوانن ئینتیمای خۆیانی بۆ بگوێزنەوە، واتە وەلائی خۆیانی پێببەخشن. ئەم جۆرە لەبێباکی بەهەمان پلەی جۆری یەکەم ترسناکە، چونکە لەم ئاستەدا خەڵکی لەبری هەوڵدان بۆ گۆڕینی دەسەڵات دەکەونە گەڕان بۆ ئاغایەکی بەهێزتر، بۆ جۆرێک لەکۆیلەیەتی دیکە کەهێشتا ئەزموونیان نەکردووە، ئەمە هەر بەرەو حاشاکردنیان نابات لەزمان و شوناس و نەتەوەی خۆیان، بەڵکو کاراکتەرێکی لاواز‌و سوژدەبەر دروستدەکات کەبەردەوام چاوەڕوانی رزگارکەرێکی غەیبییە، لێرەوە جەلادو داگیرکەرانی خۆشیان لەپێش چاو دەبێتە فریادڕەس. ئێمە ئێستا لەترۆپکی ئەو دوو جۆرە بێباکییەدا دەژین... هاوڵاتی: بەڕێزتان وەک نووسەر و رۆشنبیرێکی کاریگەرو دیاری کورد، لەشوێنێکدا ئاماژە بەوە دەدەن کەنائومێدی لەوەی چیدی یەکێتی و پارتی چاکسازی بکەن و دیدو تێڕوانینی ئێوە لەسەر ئایندەی پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان چییە؟ ئایا هیج رێگاچارەو دەرچەیەک هەیە بۆ ئەوەی بگەین بەدۆخێکی دڵنیایی و حوکمڕانییەکی باش؟ بەختیار عەلی: لەڕاستیدا وەک لەزۆر شوێنی دی‌دا زۆر فراوانتر و قووڵتر باسمکردووە، نەوەک باوەڕم بەوە نییە پارتی و یەکێتی مۆدێلێکی فەرمانڕەوای باش دروستبکەن، بەڵکو باوەڕم بەوە نییە، خودی کایەی سیاسی لەئێستادا بتوانێت هێزگەلێک دروستبکات فۆرمێکی تر لەحوکمڕانی دابڕێژن زۆر لەحوکمڕانی یەکێتی و پارتی جیاواز بێت. بەمە نائومێدییەک بڵاوناکەمەوە، خەڵکی دژ بەم هێزانە نەچنە خەباتەوە، بەڵکو راستییەک دیاریدەکەم گرنگە بۆ هەموو خەباتێکی راستەقینە، ئەگەر لەسەر بنەمای چەواشەکاریی و فریودان دروست نەبووبێت. مێژووی ئێمە پڕە لەو هێزە شۆڕشگێرانەی بۆ چەند ساڵێک شۆڕشگێڕیی و حەماسەت بەرهەمدەهێنن و دوایی وەردەگەڕێن و دەبنەوە بەکۆمەککاری ستەم، بەوەش نەوەیەک نائومێددەکەن و هێزی یاخیبوونی راستەقینە ئیفلیج دەکەن. لێرەدا زۆر ناچمە قووڵاییەوە، چونکە بۆ ئەو کارە کاتێکی زۆر و رووبەرێکی فراوانم دەوێت، لێرەدا تەنیا هەندێک خاڵی گشتی و سەرەتایی بەیادا دەهێنمەوە: 1- حوکمڕانی باش کاتێک دەبێتە واقع، دەمێک هێزگەلێکی سیاسی هەبن بەهۆی هێزی میلیشایی و چەکدارەوە کۆمەڵگایان نەخستبێتە بندەستی خۆیان، واتە کایەی سیاسی خاڵی بێت لەچەک و گروپی میلیشیایی. هەر هێزێکی سیاسی بەچەکەوە سیاسەتی کرد، دەشێت بەخێرایی ببێتە هێزێکی تۆقێنەرو ماشێنێکی تیرۆر. زۆربەی حزبە سیاسییەکان لەکوردستان و ناوچەکە هێزی چەکدارن، یاخود بەجۆرێک لەجۆرەکان هێزی چەکداریان لەپشتە. لەئێستادا پاککردنەوەی کایەی سیاسی لەچەک وەک ئەفسانە وایە، رۆژ بەڕۆژ ئەو قەوارەیەی پێی دەگووترێت حزب، پتر کورتدەبێتەوە بۆ فەسیلێکی چەکدار کەچەک بۆ مۆنۆپۆڵکردنی دەسەڵات و تۆقاندنی کۆمەڵگا بەکاردەهێنێت، نەوەک بۆ بەرگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی دوژمن. بۆ نموونە دەوڵەتی بەعس لەعێراق و سوریا دوو باشترین نمونەن کە چەکی دەوڵەت لەم ناوچەیەدا بۆ ڕێگریی نییە لەداگیرکەران، بەڵکو بۆ سەرکوتی خەڵکە، لەکوردستانیش شەنگال و کەرکوک شاهیدن، چەکی پارتە کوردییەکان بۆ تۆقاندنی کۆمەڵگایە، نەوەک بۆ بەرگریی لەکوردستان. 2- هەر کاتێک ئەو دەستەبژێرەی سیاسەت دەکات هەمان ئەو دەستەبژێرە بێت کایەی ئابووریشی لەچنگە، یاخود لەوە خراپتریش ئەو دەستەبژێرەی ئابووری کۆنترۆڵکردوە بەحوکمی بەکارهێنانی بۆ پێگەی سیاسی خۆی بەو هێزە گەیشتبێت، ئەستەمە دەستەبژێری وا بتوانێت حوکمڕانی باش بەڕێوەببات. ئێستا ئێمە لەخۆرهەڵات لەپێشدەم مۆدێلێکداین، ئەو هێزەی بازاڕی قۆرغکردوە هەمان ئەو هێزەیە دەزگا سیاسی و قانونییەکانیشی قۆرغکردووە. هەر کەس دەسەڵاتی ئابووریی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی بگات بەجۆرێک لەدەسەڵاتی سیاسی یاخود بەپێچەوانەوە، ناتوانێت حوکمڕانێکی باش پیادەبکات. بەوەدا ئێستا تەواوی ئەو کەپیتالەی حزبەکان و سیاسییەکان هەیانە پارەی سیاسییە، پارەیەکی دزراوە لەکۆمەڵگاو دیسانەوە خراوەتەوە خزمەت سیاسەت، ئەم پرۆسەیە تەنیا هێزی پۆپۆلیستی و تۆقێنەر دروستدەکات. 3- بۆ ئەوەی حوکمڕانییەکی باش دروست بێت، دەبێت چەمکی ئازادی، بەختەوەریی، ئاسایشی مرۆڤەکان، دادپەروەری لەسەروو هەموو بەهایەکەوە بن. حکومەتی باش لەفەزایەک و کولتوورێکدا سەرهەڵنادات دیدێکی روونی بۆ مانای ئازادی، خۆشبەختی، دادپەروەری نەبێت. مانای ئەم چەمکانە لەکایەی سیاسی‌دا دیاری ناکرێن، سیاسەت لە خۆرهەڵاتدا هێشتا لەوە گەمژەترە بتوانێت لەسەر مانای راستەقینەی ئەو وشانە ئیشبکات و فۆرمی یاساییان بداتێ. کۆی کایەی سیاسی لەخۆرهەڵات لەسەر قووڵكردنەوەی جیاوازییەکان لەنێوان نەتەوە و دین و هەرێمەکان دامەزراوە، لەسەر خوڵقاندنی ترس لەیەکدی دروستبووە. لەهیچ یەک لەم جۆرە سیاسەتانەوە حوکمڕانی نیمچە دادپەروەریش دروست نابێت. 4- حزبە کوردییەکان و پارتە سیاسییەکان لەخۆرهەڵات بەگشتی لەبونیادە کۆنزەرڤاتیڤ و نەگۆڕەکانی کۆمەڵگادا ریشەیان داکووتاوە، پێکهاتی خێڵەکی و بنەماڵەییان هەیە، خێزانێک یان چەند خێزانێک بەحوکمی پێگەی خێڵەکی یان سیاسی، دینی، ئابوورییان دەست بەسەر حزبدا دەگرن و لەقەوارەیەکی سیاسییەوە کە گوزارشت لەبەشێکی کۆمەڵگا بکات، دەیگۆڕن بۆ موڵکییەتی تایبەتی نوخبەیەکی بچووکی ئەرستۆکراتی کە «ئابووری، سیاسەت، سوپا، دەزگا ئەمنییەکان، دەزگاکانی راگەیاندن» دەخەنە بندەستی خۆیان و دەیانسپێرن بەکەسانی نزیک لەبنەماڵەکانیان... ریشەی ئەم جۆرە لەحوکمڕانی لەناو بونیادی باوکسالارانەو خێزانپەرستی خۆرهەڵاتیدایە. گۆڕینی حزب بۆ موڵکییەتی تایبەتی وای لێدەکات وەک کارخانەیەک، گردێک، موڵکێکی بەبەهای لێ بێت کەخێزانێک وەک موڵکی خۆی و سەرچاوەی ژیان و زەمانەت بۆ نەوەکانی داهاتوو سەیریدەکات. ئەحزابی خۆرهەڵاتی بەگشتی وەک ئەو کارخانەیە وان دەوڵەمەندێک بۆ منداڵەکانی خۆی بەجێدەهێڵێت تاپاشەڕۆژیان زامنبکات. دەسەڵات بەجەوهەر تائێستا لەفۆرمی فیوداڵی دانەبڕاوە، گۆڕینی مەرجەعی خێڵەکی یان دینی بۆ مەرجەعی سیاسی یان لەبنەڕەتدا هەبوونی شتێک ناوی مەرجەع بێت، دژی پرەنسیپە هەرە سادەو سەرەتاییەکانی حوکمڕانی باش و دیموکراتە. هاوڵاتی: لەدوای راپەڕینەوە دەستەبژێری رۆشنبیر‌و نووسەرو رۆژنامەونوسان و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان رەخنەی بونیادی لەئەدای حوکمڕانی دەگرن و پاکێج و پڕۆژەی جۆراجۆری چاکسازییان داوەتە دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی، بەڵام هەردوو هێزەکەی دەسەڵات بێباکەو گوێیان بەهیچ نەداوە، لەم کاتەشدا دۆخی هەرێم لەهەموو ئان و ساتێکدا زیاتر بەرەو ناهەموارترو خراپتر دەڕوات، بەڕای بەڕێزت ئەڵتەرناتیڤ و چارەسەر چییە؟ بەختیار عەلی: گەورەترین هەڵە ئەوەیە وابزانین دەسەڵات بەهەڵە ئەم فۆرمەی لەحوکمڕانی دامەزراندووە. ئەم دۆخەی ئێستا تیا دەژین تەنیا بەرەنجامی بێویژدانی و بێباکی چەند سیاسییەک نییە، بەڵکو زادەی کۆمەڵگایەکە لەهەموو ئاستەکاندا لەقەیراندا دەژی، ئەوەی ئەم حوکمڕانانە رادەگرێت یان وادەکات دۆزینەوەی ئەلتەرناتیڤ بۆیان سەخت بێت، قەیرانێکی قووڵە کەژێرخانێکی فیکری و کولتووری و پەروەردەیی سەرسەختی هەیە. کۆمەڵگاگەلێک ئامادەنەبێت گۆڕانکاریی لەفۆرمی بیرکردنەوە و روانین و کو‌لتووردا بکات، ئامادەنەبێت زانست و دەستکەوتەکانی زانست لەجیهانبینی خۆیدا جێبکاتەوە، تا سەر ئێسقان لەخورافەتدا نوقمبێت، ئامادەنەبێت لەهیچ بوارێکی راستەقینەی ژیاندا پڕۆسەی گۆڕانکاریی راستەقینە پیادەبکات، فیکر‌و عەقڵانییەت جێگایەکیان نەبێت، تێگەیشتنێک بۆ مەزهەب هەڵببژێرت پڕبێت لەشەڕانگێزی و دژایەتی زانست و ئازادی، پڕبێت لەدژایەتی نوێگەریی، دەرگای کۆمەڵگای خۆی لەڕووی دونیادا دابخات، دەرگای کۆمەڵگای خۆی لەبەردەم هەموو هەوڵێکی جوڵاندن و نوێکردنەوەیەکی ناوەکیدا دابخات. کۆمەڵگایەک نەیەوێت جێگای راستەقینە ببەخشێتە زانست، فەلسەفە، ئەدەب، هونەر، عەقڵییەتێک پەروەردەبکات ترسی لەهەموو بەرهەمێکی ئینسانی ناوخۆ‌و دەرەکی هەبێت، دژی کتێب بێت، دژی رۆشنبیر بێت. مرۆڤگەلێک بخوڵقێنێت جەهلی خۆیان لێ ببێت بەئیمان. دابەشکردنی دەسەڵات لەخێزاندا، لەنێو ژن و پیاودا، لەنێوان چینەکاندا سەدان ساڵ بێت یەک شێوەبن و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتبێت. ئەمانەو سەدان خاڵی تری گرنگ... دوای ئەوە یەکێک بێت داوای گۆڕانکاریی سیاسی بکات! ئەمە ئەو کۆمیدیایەیە تێیدا چەقیوین. ئەستەمە لەدونیایەکدا لەهەموو کونج و کەلەبەرێکییەوە هاڵاوی ترس لەگۆڕانکاری هەڵدەستێت، قسە لەگۆڕانکاریی بکەین. کەی وێرامان راشکاوانە لەجومگەو ژێرخان و بنەما کولتووری و ئەخلاقی و فیکرییەکاندا باس لەگۆڕانکاریی بکەین، دواتر دەتوانین قسە لەسەر ئەلتەرناتیڤی سیاسی بهێنینە پێشێ. هەر قسەیەک لەسەر گۆڕانکاریی سیاسی قووڵ بەهەموو بوار و کایەکانی تردا نەڕوات، هیچ نییە جگە لەبەشێک لەململانێیەکی حزبی و سیاسی کە دەمانباتەوە سەر هەمان دەرگای داخراوی ئێستا. ئەوەشی بەوە خۆی دەخەڵەتێنێت گوایە ئەم رێگایە قورس و نەکردەیە، دەبێت بزانێت ئەم رێگایە تەنیا رێگایە و ئاسانترین رێگاشە بەراورد بەوەی هەموو جارێک بەجەهەنەمی شۆڕش و جەنگ و کاولکارییەکی مێژوویی‌دا بڕۆین، بۆ ئەوەی بگەینەوە بەردەمی هەمان دەرگای داخراو. ئەوەی پەروەردەمان بگۆڕین، فیکرمان بگۆڕین، دەستکاریی جیهانبینیمان بکەین، مۆراڵمان راستبکەینەوە، کینە و رق کەمبکەینەوە، بەسەر دونیادا بکرێینەوە، گەشە بەزانست بدەین، دەسەڵات لەجەهل بستێنینەوە، سەدان جار لەوە ئاسانترە دەیان و سەدان ساڵ قسە لەگۆڕانکارییەکی مەحاڵ بکەین کەهەمیشە دوای سوڕێکی مێژوو دەمانهێنێتەوە بەردەمی هەمان دۆخی ئێستامان. هاوڵاتی: دوای سەد ساڵ لەپەیماننامەی لۆزان و زیاد لەسی ساڵ لەبوونی قەوارەو حوکمڕانی خۆماڵی لەباشوری کوردستان. لەم کاتەدا گوتار‌و هەڵوێستی سەرکردایەتی و کارنامەی نوخبەی سیاسی کورد چۆن دەبینیتەوە؟ بەختیار عەلی: قسەکردن لەسەر پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان وەک جۆرێک لەگوشاری رەمزی بۆ سەر کۆمەڵگای نیودەوڵەتی رەنگە شتێکی خراپ نەبێت، بەڵام لەڕاستیدا دوای سەدەیەک لەدابەشبوون، دوای سەدەیەک زیاتر لەسەرهەڵدانی ناسیونالیزمی کوردی وەک ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی، ئێستا لەهەر کات روونتر دەبینین ریشەی کۆیلەیەتی و ئازادنەبوونی مرۆڤی کورد، پتر پەیوەندی بەناوەوەی کۆمەڵگای کورد خۆیەوە هەیە تا بەلۆزان و سیفەرو سایکس پیکۆ وە. لەدۆخی ئێستادا هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش رەزامەند بێت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی، واقعی سیاسی کوردی هێندە پارچە پارچەیە، سیاسەتمەدارانی کورد هێندە ستەمکارن، ئەگەریان بۆ دروستکردنی دەسەڵاتێکی لۆکا‌ڵی کوردیش بچوککردووەتەوە. گەورەترین کارەساتێک حزبە کوردییەکانی باشوور دروستیانکردوە ئەوەیە، ئەو هەستەیان لەمرۆڤی کورددا کوشت، لەنێوان دۆخی «داگیرکراوی» و دۆخی «ئازادی» دا جیاوازی بکات. وەک چۆن لەئاسیاو ئەفریقا دەوڵەتانی پۆست کۆلۆنیال، نمونەیەکی ناشیرین و ترسناکی وەهایان پێشکەشکرد، خەڵکێکی زۆر نۆستالیژیایان بۆ سەردەمی ئیمپریالیزم هەبێت، دەسەڵاتی کوردیش فۆرمێکی وەها خراپی پێشکەشکرد، مرۆڤی کورد نەتوانێت جیاوازییەکی بەرجەستە لەنێوان ژێردەستەیی و ئازادی‌دا بکات. کێشەکە ئێستا ئەوە نییە، لە لۆزان یان لە سایکس پیکۆدا چی هەیە، بەڵکو ئەوەیە مرۆڤی کورد لەڕووی رۆحییەوە خواستی ئازادبوونی تێدا کوژراوە. ترسناکترین دۆخێک مرۆڤی ژێردەستە تێی بکەوێت ئەوەیە، هەستبکات ژێردەستەبوون و ژێردەستەنەبوون یەک شتە. کاتێک مرۆڤ شەهییەتی ئازادی لەنێودا دەمرێت، چیتر هەست ناکات دۆخی ژێردەستەیی، دۆخی داگیرکراویی، دۆخێکی ناسروشتییە. تاکە ئەجندایەک بکرێت لەئێستادا سوودی هەبێت ئەوەیە، مرۆڤی ئێمە دووبارە هەستبکاتەوە کەدۆخی ژێردەستەیی دۆخێکی ناسروشتی و نامرۆڤانەیە، ئەوەش تەنیا بەوە دەبێت خواست و شەهییەتی بۆ ئازادی تیا زیندووبکرێتەوە، ئەرکێک لەتوانای ئەم هێزە سیاسیانەدا نییە پێی هەستن، چونکە ئەم هێزانە تەنیا بەوە دەژین و دەتواننبمێننەوە، ئارەزووی ئازادی لەمرۆڤدا بکوژن. هاوڵاتی: بەبڕوای ئێوە کاتی ئەوە نەهاتووە چیتر خۆمان بەپارتی و یەکێتی و هێزه ئۆپۆزسێۆنەکانی هەرێمەوە سەرقاڵ نەکەین و بیر لەبەدیلێکی نوێ بکەینەوە؟ ئەگەر شتێکی وا شیاوە بەڕای ئێوە سیما دیارەکانی ئەو بەدیلە نوێیە دەبێت چۆن بێت؟ بەختیار عەلی: لەڕاستیدا سەردەمی هیوا بەیەکێتی و پارتی و ئەو پاشکۆیانەی دیکە لەمێژە بەسەرچووە، بۆیە کێشەکە لەبوونی دوودڵییەکدا نییە دەرهەق بەوان، کێشەکە لەوەڵامی پرسیاری دووەمدایە: بۆ ئەلتەرناتیڤ نییە؟ دەتوانم بڵێم بەشێکی هەرە زۆری کاری من وەک نووسەر گەڕانێکی دوورودرێژە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا. لەڕاستیدا وەڵامی سیاسی رووت لەم بەستێنەدا، وەک یەکێک بڵێت جوڵاندنەوەیەکی نوێی سیاسی دروستبکەین، حزبێکی تازە، سەرۆکێکی نوێ، ئەمە وەڵامێکی سەتحی و میکانیکی و بێدەرەنجامە... دەشێت ئەمە رێگایەک بێت هەندێک خەڵک هەڵیببژێرن و بەدروستی بزانن، بەڵام وەک دەبینن هەتا ئەو رێگایەش، کە خۆی لەبنەڕەتدا رێگایەکی داخراوەو نامانگەێنێتە هیچ، ئەویش گەیشتووەتە بەردەمی دیوارێکی بەرزو گەیشتووە بەکۆڵانێکی داخراو. لەم ساتەدا ئەگەرچی کەسانێکی زۆر هەن کاتێک دەم دەکەنەوە دەڵێن تەنیا بزوتنەوەیەکی سیاسی نوێ چارەسەرە، بەڵام خواستی کۆمەڵگا بۆ بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە هێزانەش، بێئەندازە لاواز بووە. بۆ ئەلتەرناتیڤ نییە؟ لەچەندەها وێندا و بەچەندەها جۆری جیاواز وەڵامی ئەو پرسیارەم داوەتەوە، چونکە وەڵامی ئەم پرسیارە رستەیەک نییە، کورت نابێتەوە بۆ دەستنیشانکردنی کێشەیەک، بەڵکو وەڵامێکە لەهەر گۆشە نیگایەکەوە تەماشای کۆمەڵگای خۆمان و مرۆڤەکان بکەین، بەشێکی و هۆیەک و گۆشەیەکی دەبینین. نەبوونی ئەلتەرناتیڤ قووڵ پەیوەندی بەستراکتوری کۆمەڵگا، سایکۆلۆژیای مرۆڤی کۆلۆنیالیزەکراوو سروشتی بیرکردنەوەی خورافییەوە هەیە. هەریەک لەم تەوەرانەش چەندین تەوەری گرنگی دیکەیان لێ دەبێتەوە. ئەگەر بۆ ئەلتەرناتیڤ دەگەڕێین، سەرەتا دەبێت دەست بۆ شیکاری خودی پرسیارەکە ببەین، ناتوانین کێشەیەک لەڕووی تیورییەوە شیکاری دروستمان بۆ نەکردبێت، لەڕووی پراکتیکەوە میتۆدی سەرکەوتووی کاری بۆ بدۆزینەوە. گەر لەهۆکانی نەبوونی ئەلتەرناتیڤ تێنەگەین، نابێت چاوەڕوان بین لەهەناوی تێنەگەیشتنمانەوە هیچ هێزێکی سیاسیی نوێ و رزگارکەر سەرهەڵبدات. بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە جگە لەوەی قووڵ دەست بۆ هەناوی کۆمەڵگا، بۆ مێژووەکەی، بۆ گرێ ناوەکییە سەختەکانی ببەین، هیچ ڕێگایەکی ترمان نییە. لەئێستادا هیچ ئەلتەرناتیڤێک لەسەر بنەمای ئەم بۆچوون و ئایدۆلۆژییانە دروست نابێت کەئەمڕۆ باڵادەستن. سەرەتای سەرهەڵدانی ئەلتەرناتیڤ بەڕەخنەیەکی قووڵی تەواوی ئەو سیستمە ئایدۆلۆژییانەدا دەڕوات کەئێستا بەری تێڕوانینی مرۆڤی ئێمەیان گرتووە، ناشێت تۆ لەبواری زانست‌دا لەسەردەمی پێش کۆپەرنیکۆسدا بژیت، بەڵام بتەوێت سیستمێکی سیاسی دیموکرات و دادپەروەر و مۆدێرنت هەبێت. هێزی پارتی و یەکێتی و حزبە دینییەکان و هێزەکانی دی، لەوەوە نەهاتووە هیچ هەنگاوێکی سیاسی راستیان ناوەو سۆز‌و خۆشەویستی خەڵکیان بردۆتەوە، تەنیا هۆکاری بەهێزی و مانەوەیان ئەوەیە، کۆمەڵگا ئەو زەمینە فیکری و ئەخلاقی و دەرونییەی تێنەپەڕاندوە كه‌ئەم هێزانە لەسەری دامەزراون، بگرە لەزۆر جێگادا بەجۆرێکی ترسناک کۆمەڵگا گەڕاوەتەوە بۆ دواوە. خەڵکی لەڕووی عاتیفییەوە پارتی و یەکێتییان تەڵاقداوە، بەڵام لەڕووی بیرکردنەوە و جیهانبینی و ئایدۆلۆژییەوە ئەو زەمینەیان بەجێنەهێشتووە كه‌ئەم جۆرە هێزانەی دروستکردووە، ئێستا هەموو دەخوازن لەسەر هەمان بونیادی عەقڵییەت و تێڕوانین هێزی رزگارکەر دروستبکەن... ئەوەش کارێکی مەحاڵە. هاوڵاتی: زۆرێک لە رۆشنبیر‌و ئەکادیمیستە کوردەکان باس لەوە دەکەن گوایە کورد لەدەرەوەی مێژوودایە، ئایا ئەم روانین و تێگەیشتنە لەجێی خۆیدایە؟ بەختیار عەلی: شتێک نییە ناوی دەرەوەی مێژوو بێت، ئێمە لەناو مێژووداین، بەڵام بەجۆرێک لەناو مێژووداین، جڵەوی جووڵەی ئەو مێژووە لەدەست ئێمەدا نییە. مێژوو ناوەستێت، ئەوەشی لەناو مێژوودایە هەر ناوەستێت، هەیە وەک هەڵۆیەک لەناو مێژوودایە و خۆی بڕیاری ئاڕاستە و خێرایی فڕینی خۆی دەدات، هەشە وەک پوشێک، وەک بوونەوەرێکی بێ کێش لەمێژوودایە و بادەیبات. ئێمە لەجۆری دووەمین، واتە لەشێوەی بوونەوەرێکی بێکێشی وەک جهمشیدخانین، بادەمان بات و با بڕیاردەدات بەرەو کوێ بمانبات. مێژوو لەگەڵ سەرهەڵدانی رۆژگارێ مۆدێرنەوە بەپلەی یەک گەشەی زانست و رەنگدانەوە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو گەشەیە دەیجوڵێنێت، ئێمە وەک کۆمەڵگاو وەک نەتەوە بەر هەموو گورزە ترسناکەکانی مێژوو کەوتوین، بەڵام تێگەیشتنمان بۆ بزوێنە گەورەکانی مێژوو هێشتا لەسەرەتادایە. مێژوو ئامێرێک نییە شیرینی ببەخشێتەوە، ئەگەر لەڕیزی ئەوانەدا نەبوویت مێژوو دروستدەکەن و گەشەی پێدەدەن و ئاڕاستەی پێدەبەخشن، لەڕیزی ئەوانەدا دەبیت مێژوو دەیانپلیشێنێتەوە. کارەساتە یەکێک بڵێت ئێمە لەدەرەوەی مێژووین، لەکاتێکدا مێژوو رۆژانە وەک بەرداشێکی گەورە بەسەر جەستەماندا دەڕوات.
(درەو): "لەدوای جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراق، گرفتی دواكەوتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نامێنێت و فاكتەرێك دەبێت بۆ سەقامگیری بەهای دینار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، ئاماژەكان بۆ دروستبوونی سەقامگیری سیاسییی دەچن لە عێراقدا و لە ئەنجامدا سەقامگیری ئابووری لێدەكەوێتەوە" ئەمە وتەی د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی داراییە لە پەرلەمانی عێراقە. د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق كە پسپۆڕی دارایی و ئابوری لە لێداونێكی تایبەتدا بۆ (درەو) باس لە كاریگەرییەكانی جێبەجێكردنی یاسای بودجە دەكات لەسەر بازاڕ‌و موچەو دۆخی ژیانی هاوڵاتیان. سەبارەت بە كاتی جێبەجێكردنی بودجە رایگەیاند د. نەرمین مەعروف دەڵیت: دوای پەسەندكردنی بودجە لە لایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە لە رۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە و دواتر وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی دەردەكات و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. بە پێی وتەی د. نەرمین مەعروف جێبەجێكردنی یاسای بودجە گرفتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەكات " لەگەڵ جێبەجێكردنی بودجەدا گرفتی دواكەوتنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم نامێنێت، سەرەڕای مووچە پێویستە شایستە داراییەكانی تری هەرێم پاكتاو بكرێت بدرێت بە هەرێم،لە سەرەتای ساڵی 2023 تا 25 ی ئازاری ئەمساڵ دەبێت حكومەتی هەرێم (50٪) داهاتی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ حكومەتی ناوەندا پاكتاو بكات، لە دوای 25ی ئازار هەموو بەرپرسیارێتییەكی نەوتی هەرێم لە ئەستۆی عێراقە، واتە لەو بەروارە بە دواوە نەوتی هەرێم بفرۆشرێت یان نەفرۆشرێت بەرپرسیارێتی حكومەتی عێراقە و پێویستە پابەندییەكانی بەرامبەر هەرێم جێبەجێبكات، بڕی (400) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە ئەگەر هەناردەش نەكرێت دەبێت رادەستی حكومەتی ناوەند بكرێت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی و لە بەرامبەر ئەوەدا مووچەو شایستە داراییەكانی تری هەرێم بنێردرێت. جێبەجێكردنی یاسای بودجەو خستنە بازاڕی پارەیەكی زۆر، سەرەڕای بوژانەوەی بازاڕ سەقامگیری لە بازاڕیش درووست دەكات، بە وتەی د. نەرمین مەعروف، ئەو لە لێدوانەكەیدا بۆ (درەو) ئەوەی خستەڕوو" بودجە هۆكاری بووژانەوەی بازاڕ دەبێت، ساڵی پار عێراق بودجەی نەبووە، یاسای ئاسایشی خۆراك سنورداربووە، هەرێمی كوردستان لە ساڵی (2014) وە یاسای بودجەی نەبووە، لە ماوەی ئەم دە ساڵەی رابردوشدا هەمیشە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد گرژی و ئاڵۆزی تێدا بووە، ئەمانەش هۆكار بوون بۆ ناسەقامگیری ئابووری، حكومەتی نوێی عێراق حكومەتێكی بنكە فراوانەو زۆربەی هێزە سیاسییەكانی عێراق و كوردستان تێیدا بەشدارن، پێش ناردنی بودجە رێككەوتنی سیاسی هەبووە، لەسەر ئەو رێككەوتنەش ئەم حكومەتە پێكهاتووە، لە بواری گەندەڵیشدا ئەم حكومەتە لە هەوڵی سنورداركردنی گەندەڵیدایە و بەگژا چوونەوەی گەندەڵی بەشێكە لە كارنامەی ئەم حكومەتە، بە یەكێك لە ئەولەویاتەكانی خۆ دەزانێت، هەموو ئەمانە ئاماژەی باشن و هۆكاری دروستبوونی سەقامگیری سیاسییە و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی سەقامگیری ئابووری، بودجە عێراق بودجەیەكی گەورەیە، گەورەترینە لە مێژووی عێراق، ساڵانە (200) ترلیۆن دینار دەخرێتە بازاڕەوە، هەلی كار دروستدەكات، چەندین پرۆژەی تێدایە كە دەرفەت بە گەشەی كەرتی تایبەت دەدات". ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كە خۆی پسپۆڕی بواری داراییە پێی وایە"دوای جێبەجێكردنی فاكتەرێك دەبێت بۆ سەقامگیری بەهای دینار، پاشان ئەو گوژمە پارانەی عێراق لە ئەنجامی فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەكەوێت كە بە دۆلارەو دەبێت وەزارەتی دارایی لە رێگەی بانكی ناوەندییەوە دەیكاتەوە بە دینار كاریگەری دەبێت، هەروەها بڕی (200) ترلیۆن دیناری بودجە ئەگەر دابەشی بكەیتەوە بەسەر سێكتەرە ئابورییەكاندا، دەبێت بانكی ناوەندی مانگانە زیاتر لە (10) ترلیۆن دینار بداتە حكومەت بۆ خەرجی ئەمەش پێویستە دۆلاری بەدەستهاتوو كە لای وەزارەتی داراییە لە لایەن بانكی ناوەندییەوە بكرێتەوە بە دینار، گرنگە بازرگانەكان لە رێگەی پۆرتاڵە ئەلەكترۆنییەكانەوە كاربكەن تا دینار بچێتەوە دەستی بانكی ناوەندی، هەرچەندە بانكی ناوەندی دڵنیایی دەدات كە كێشەی نەبوونی دینار دروستنابێت، ئەگەر بانكی ناوەندی بتوانێت خواستی بازاڕ تێر بكات و سنورێك بۆ بازاڕی رەش دابنرێت بەهای دینار جێگیر دەبێت، بەڵام ئەمە بە یەك رۆژ ناكرێت و چەند مانگێكی دەوێت".
درەو: بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ (IRAQ OIL REPORT) دەڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم پلانی هه‌بوو كه بۆرییه‌كی نوێی غازی سروشتی رابكێشێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی وزه‌ی زیاتر بۆ وێستگه‌كانی وزه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌شكرا ئه‌م بۆرییه له داهاتوودا به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌نارده‌كردنی غازی سروشتی بۆ وڵاتی توركیا. ئه‌م پرۆژیه ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنی و ته‌نده‌ره‌كه‌ی درا به گروپی كۆمپانیاكانی (كار) كه نزیكه له پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه یه‌كێیتی نیشتمانیی كوردستان رێگربوون له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه و به‌و هۆیه‌وه پرۆژه‌كه بووه هه‌ڵمی سه‌رئاو. بافڵ تاڵه‌بانی، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا دووپاتیده‌كاته‌وه، "ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌خسی رێگر بووه له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژیه، چونكه ئه‌و پێیوایه گرێبه‌سته‌كه پێشكه‌شكراوه به كار گروپ و نه ته‌نده‌رێك له ئارادا بووه نه پرۆسه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و ته‌نده‌ره". دەقی چاوپێكەوتنەكە: بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى باس له تێكچوونى هاوكێشه سیاسییه‌كان له‌ناو كوردستان و كاریگه‌رییه‌كه‌یان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنى كه‌رتى غاز و دانوستانه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر سێكته‌رى نه‌وت. به‌غدا - كه‌من ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هاوشێوه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى گرنگن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى سێكته‌رى غاز، چونكه ئه‌و سه‌رۆكه له پارێزگاى سلێمانى ده‌سه‌ڵاتداره كه زۆرینه‌ى كێڵگه غازییه‌كانى تێدا هه‌ڵكه‌وتوون. هاوكات بافڵ تاڵه‌بانى له ئێستادا چه‌قى ململانێ سیاسییه‌كانى نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه حزبه‌كه‌ى ماوه‌یه‌كى دورودرێژه هاوبه‌شى حكومه‌تى هه‌رێمه. تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیشان له‌كاتێكدایه كه گرژییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مه‌ترسییه‌كى هه‌میشه‌یی دروستكردووه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كۆنترۆڵكردنى كه‌رتى نه‌وت و غازه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه. له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له ماڵى جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆككۆمارى پێشووترى عێراق له به‌غدا ئه‌نجامدراوه بافڵ تاڵه‌بانى كوڕه گه‌وره‌ى ئه‌و سه‌رۆكه و سه‌رۆكى ئێستاى یه‌كێتى ره‌خنه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌گرێت كه به‌شه بودجه‌ى پارێزگاى سلێمانى گلداوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى ناكات، ده‌ڵێت: "حكومه‌تى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان زۆر به سیاسى كراوه" و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "دوو ئیداره‌ییه‌كى زه‌ق هه‌یه، چونكه پێیانوایه ده‌بێت سلێمانى خۆى خۆى به‌ڕێوه‌ببات". له‌درێژه‌ى كاره‌كانیدا حكومه‌تى هه‌رێم پلانى هه‌بوو كه بۆرییه‌كى نوێى غازى سروشتى رابكێشێت به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى وزه‌ى زیاتر بۆ وێستگه‌كانى وزه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و پارتى و ئه‌شكرا ئه‌م بۆرییه له داهاتوودا به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى بۆ وڵاتى توركیا. ئه‌م پرۆژیه ده‌ستكرا به جێبه‌جێكردنى و ته‌نده‌ره‌كه‌ى درا به گروپى كۆمپانیاكانى (كار) كه نزیكه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانى سه‌ربه یه‌كێیتى نیشتمانیى كوردستان رێگربوون له جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه و به‌و هۆیه‌وه پرۆژه‌كه بووه هه‌ڵمى سه‌رئاو. بافڵ تاڵه‌بانى، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا دووپاتیده‌كاته‌وه، "ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كى شه‌خسى رێگر بووه له جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژیه، چونكه ئه‌و پێیوایه گرێبه‌سته‌كه پێشكه‌شكراوه به كار گروپ و نه ته‌نده‌رێك له ئارادا بووه نه پرۆسه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنى ئه‌و ته‌نده‌ره". به وته‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، "كار گروپ ئه‌م گرێبه‌سته‌ى نه‌بردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو پێیبه‌خشراوه. ئه‌مه‌ش بێڕێزییه به خه‌ڵكى كوردستان و عێراقیش". سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌باره‌ى كه‌رتى نه‌وت و غازه‌وه ده‌ڵێت: "ویستى ئه‌وه‌ى هه‌یه ببێت به به‌شێك له‌و بڕیاره ستراتیجیانه‌ى كه له‌سه‌ر كه‌رتى وزه ده‌درێن، به‌ڵام پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى كردووه‌ته‌وه پرۆسه‌یه‌كى چه‌قبه‌ستوو. نه‌بوون به هاوبه‌ش له‌م پرۆسه‌یه‌دا وایكردووه كه هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا رۆژبه‌رۆژ سه‌رنجڕاكێشتر بێت". بافڵ تاڵه‌بانى ده‌شڵێت: "من تێناگه‌م نه‌بوونى ویستى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟! ته‌نیا به‌سره هه‌زار جار له هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند تره! ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بێت بۆ لاى من و بڵێت: سڵاو، بافڵ تاڵه‌بانى، ده‌ورییه بچووكه‌كه‌ى خۆت بخه سه‌ر ئه‌م مێزه و ببه به به‌شێك له‌م مێزه گه‌وره‌یه و له‌نێویشیدا پشكت ده‌بێت له به‌سره، وه‌ك هه‌لێكى زێڕین سه‌یرى ده‌كه‌م"! لیزێ پۆرته‌ر: پێش هه‌مووشتێك ئه‌مه‌وێت ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى پرسیارت لێبكه‌م كه به‌م دواییه تۆزێك گرژییان پێوه‌دیاره؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ.... لیزێ پۆرته‌ر: چۆن په‌یوه‌ندییه‌كانتان گه‌یشتنه ئه‌م قۆناغه؟ چۆن گه‌یشتن به‌و شوێنه‌ى كه ئێستا تێیدان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: تۆ ده‌زانیت، ئێمه و پارتى له‌ڕووى مێژووییه‌وه دوو حزبى جیاوازین، كه‌واته دوو ئامانجى جیاوازمان هه‌یه، دیدگامان جیاوازه، ئایدۆلۆژیامان جیاوازه و ته‌نانه‌ت پێكهاته‌ى حزبه‌كانیشمان زۆر لێكچوو نین! ئه‌وه‌شى كه ده‌یبینین ئێستا بریتیه له تێكچونى په‌یوه‌ندییه‌كان و چه‌ند شێوازێكى جیاوازى كاردانه‌وه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت راستگۆشبم له‌گه‌ڵت نازانم سه‌رچاوه ئه‌م جۆره ره‌فتاركردنه چییه؟! به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه، من وابیرده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه لاى خۆمانه‌وه وه‌ك یه‌كێتى هه‌وڵى ته‌واوه‌تیماندا له‌گه‌ڵ پارتى. دواى ئه‌و كێشانه‌ى كه له یه‌كێتى تووشمانبوو، به‌رنامه‌یه‌كى باشمان هه‌بوو بۆ په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان، بۆ نمونه، ته‌نیا ساڵى رابردوو، چه‌ندین جار مه‌كته‌بى سیاسییه‌كه‌مانم ناردووه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سیاسیه‌كه‌یان، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وان ته‌نیا جارێك یان دوو جار مه‌كته‌بى سیاسیه‌كه‌یان ناردووه بۆ سلێمانى. ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندیی به خۆمه‌وه هه‌یه، ته‌نیا ساڵى رابردوو 15 بۆ 16 جار كاك مه‌سعودم بینیوه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك دیاره سه‌ردانكردنه‌وه له كاك مه‌سعود نابینین! چه‌ند جارێك سه‌ردانى كاك نێچیرڤانم كردووه! چه‌ند جارێك سه‌ردانى كاك مه‌سرورم كردووه! به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كى ئه‌وتۆم نه‌بینی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا. من پێموایه كێشه‌كه له گۆڕ‌انى حكومه‌ته‌وه ده‌ستیپێكرد، لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته مه‌سرور.... بافڵ تاڵه‌بانى: حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، نه‌وه‌ك مه‌سرور خۆى. با ئه‌مه روونبكه‌مه‌وه، من به دیاریكراوى مه‌به‌ستم مه‌سرور بارزانى نییه. ئه‌م حكومه‌ته زۆر جیاوازه له‌و حكومه‌تانه‌ى كه پێشتر بینیومانن و هه‌بوون. ئه‌م حكومه‌ته به سیاسى كراوه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كه‌ى باش نییه. دوێنێ به رێكه‌وت چاوم به یه‌كێك له وه‌زیره‌كانم كه‌وت، پێى وتم: "كاتێك كه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بووم زۆر خۆزگه‌ى ئه‌وه‌م ده‌خواست ببمه وه‌زیر. ئێستا له‌م كابینه‌یه‌دا وه‌زیرم، به‌ڵام خۆزگه ئه‌خوازم نه‌بوومایه"! ئه‌مه هه‌مووى به‌هۆى زیاد له‌پێویست به سیاسیكردنى ئه‌م حكومه‌ته و به ناوهندیكردنى هه‌موو شتێكه‌وه‌یه له‌نێو ئه‌م حكومه‌ته‌دا. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ساڵه‌كانى پێشووتر ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تى پێچه‌وانه بوو. سیستمێكى نا ناوه‌ندى هه‌بوو، پارێزگاكان كێبڕكێیان ده‌كرد له جێبه‌جێكردنى پرۆژه و گه‌شه‌سه‌ندندا و چێژیان ده‌بینى له گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى. ئه‌و ساڵانه ساڵى زێڕین بوون. ئێستاش پێچه‌وانه‌كه‌ى رووده‌دات! له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه، حكومه‌ت به سیاسى كراوه. ئێستاش واده‌رده‌كه‌وێت كه كاتى نه‌مابێت بۆ ئه‌نجامدانى هیچ شتێك! به‌ته‌واوه‌تى هیچ شتێك! بۆ ئه‌نجامدانى خزمه‌تگوزارى! بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه چوار ساڵى ته‌مه‌نى خۆى ته‌واو كردووه ئه‌م كابینه‌یه. حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره ئێستا. ئێمه وه‌ك یه‌كێتى ئێستاش پۆستمان هه‌یه كه پڕنه‌كراوه‌ته‌وه! ئه‌م پۆستانه ده‌بوو له سه‌ره‌تاى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه پڕبكرێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش نه‌مانتوانیوه پڕیبكه‌ینه‌وه! هه‌مانشت بۆ گۆڕانیش دروسته، نامه‌وێت له‌برى ئه‌وان قسه بكه‌م، به‌ڵام پێموایه كه دۆخه‌كه بۆ ئه‌وانیش هه‌مانشته. له راستیدا، وه‌ك ئه‌وه وایه دیوارێك له‌نێوان ئێمه و سه‌رۆكوه‌زیراندا هه‌بێت. ده‌مانه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى بگۆڕین ناتوانین! ده‌مانه‌وێت جێگرێكى وه‌زیر بگۆڕێن ناتوانین! وه‌زیرێك ده‌یه‌وێت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه ناتوانێت! ئه‌مه هه‌مووى زۆر زۆر قورسه! جیاوازییه‌كى گه‌وره له‌نێوان ئه‌و دۆخه‌ى له سلێمانى هه‌یه و ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر هه‌یه!چه‌ندان پرۆژه له هه‌ولێر هه‌یه، به‌ڵام سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان له سلێمانى وه‌ستاون! چه‌ندین كۆمپانیا سلێمانیان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام له هه‌ولێر وانییه! جیاوازى گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوو شاره‌دا له دابه‌شكارى بودجه، ناردنى ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، پاره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران، پاره‌ى مووچه‌خۆران، خزمه‌تگوزارى پێشمه‌رگه، نه‌سریه‌ى پێشمه‌رگه و شایسته‌كانى تریش. له‌راستیدا ئه‌مه دوو ئیداره‌ییه‌كى واقیعیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سلێمانى خۆى پاره‌ى خۆى دابینده‌كات و ناوچه‌كانى تریش وادانراوه كه پاره‌ى ناوچه‌كانى تر دابینبكه‌ن. من كه‌سێكى شاره‌زایی دارایی نیم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵام حه‌زم له‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى لۆژیكى بیربكه‌مه‌وه. واچاوه‌ڕوانده‌كرێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نه ركابه‌رى بكه‌ین، به‌ڵام هیچ رێگه‌یه‌ك نییه كه ئێمه بتوانین ئه‌مه بكه‌ین. ئێمه سنوورمان ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه. چه‌ند خاڵێكى سنووریمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌یه، به‌ڵام له كۆتایدا ئه‌مه واتاى ئه‌وه‌یه ئێمه سنوورمان ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك وڵات هه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: په‌روێزخان یان باشماخ؟ بافڵ تاڵه‌بانى: هه‌ردووكیان، به‌ڵام ئه‌مه یه‌ك سنووره. په‌روێزخان و باشماخ زیانى زۆریان لێدراوه، به‌هۆى مه‌رزى مونزیرییه‌وه، چه‌ندین قاچاخى له مونزیرییه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو بازرگانییه‌ى كه لێوه‌ى ده‌كرێت. له‌لایه‌كى تریشه‌وه، حاجى ئۆمه‌ران هه‌یه له سنوورى پارتییه‌وه و رێككه‌وتنێكى نوێشیان هه‌یه بۆ هه‌نارده‌ى كه‌لوپه‌ل (رێككه‌وتنێكى نوێى ترانزێت) له‌و ده‌روازه‌یه‌وه. به‌م هۆیه‌وه، هه‌رچى بازرگانى هه‌یه ده‌ڕوات بۆ ئه‌وێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن له‌نێو حكومه‌ت كه له‌كاتى خۆیدا رێگه‌ناده‌ن كه له سنووره‌كانى ئێمه‌وه بازرگانى بكرێت. له‌ولاشه‌وه هه‌روا له‌خۆوه كه‌سێك هه‌ڵده‌تۆقێت و به‌و كه‌سانه ده‌ڵێت كه له‌كاتى خۆیدا كاریان بۆ نه‌كراوه: "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بازرگانى بكه‌ن ده‌توانن بێن له حاجى ئۆمه‌رانه‌وه بكه‌ن"! له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خاڵه سنوورییانه له ئێستادا زیانى گه‌وره‌یان لێدراوه. با واده‌بنێن كه وانییه، زۆر به‌باشى كاره‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌م سنوورانه و هه‌موو شتێكیش باشه! به‌ڵام هێشتاش ناتوانن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ى سنووریی عێراق ركابه‌رى بكه‌ن كه سنووره له‌گه‌ڵ توركیا كه ته‌نیا خاڵى سنوورى نێوان توركیا و هه‌رێم نییه، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین خاڵى سنووریی نێوان توركیا و عێراقیشه! ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سنووریان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران. با له‌بیریشمان نه‌چێت كه خاڵى سنوورییان هه‌یه كه كه‌س له بوونى ئاگادار نییه! لیزى پۆرته‌ر: سنوورى سووریا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: له سنوورى سووریا كه‌س نازانێت چى هاورده ده‌كرێت و چى هه‌نارده ده‌كرێت. له‌راستیدا، ئێمه ده‌زانین چى له‌وێوه دێته هه‌رێم و چ شتێكیش لێره‌وه ده‌ڕوات به‌ره‌و ئه‌وه‌ێ، به‌ڵام قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له هیچ تۆمارێكى حكومه‌تدا تۆمار ناكرێت كه چى لێره‌وه ده‌ڕوات و چ شتێكیش له‌وێوه دێت. هیچ شتێك له‌م شتانه له‌ژێر چاودێریدا نییه! ئه‌مه هه‌مووى له لایه‌ك له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئێمه، كێڵگه‌ى نه‌وتى خه‌یاڵیمان هه‌یه. لیزى پۆرته‌ر: عه‌ین زاله بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى، عه‌ین زاله. كێڵگهیهكى نه‌وتى خه‌یاڵییه، ئامێره‌كانى ناوى به‌خێرایی و له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌ریه‌ك كارده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌وته‌كه‌ى بۆ كوێ ده‌ڕوات؟! لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵى، ئێمه هه‌میشه تێبینى ئه‌وه‌مان كردووه كه لایه‌نێكى تاریك و نادیار هه‌یه له‌ڕووى ئه‌وه‌ى چى له كه‌رتى نه‌وتى ئه‌وێدا ده‌گوزه‌رێت. بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه ده‌زانین كه چى ده‌گوزه‌رێت له‌وێ، به‌ڵام زۆر له‌و خۆگرتر و به‌ڕێزترین له‌وه‌ى كه باسیبكهین چى له‌وێ ده‌گوزه‌رێت. من وایبرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه راستگۆبین له‌گه‌ڵ یه‌كترى، هه‌موومان ده‌زانین كه چى له‌وێ ده‌گوزه‌رێت. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌قڵانى بیر له‌وه بكه‌ره‌وه، ئێمه چۆن ده‌توانین ركابه‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌وه بكه‌ین؟! ئینجا ئه‌وان باسى باج ده‌كه‌ن، وابزانم، 30 بۆ 31 هه‌زار كۆمپانیا هه‌یه كه ده‌بێت باج بده‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زاریان له سلێمانین كه 4 هه‌زاریان له ئێستادا كارناكه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: بۆچى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: چونكه یان پرۆژه‌كانیان وه‌ستاون یانیش وه‌رشكست بوون (ئیفلاسیان كردووه). ئه‌مه‌ش واته، ئێستا ته‌نیا 3 هه‌زار كۆمپانیا له سلێمانى هه‌ن. ژماره‌كان شاراوه نین. له‌راستیدا ئه‌مه كێشه‌كه‌یه، بۆ لێكدانه‌وه‌ى ئه‌م كێشه‌یه پێویستناكات زۆر زیره‌ك بیت، چونكه ئه‌مه لێكدانه‌وه‌یه‌كى بیركارییانهى زۆر ساده‌یه"! لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه، داهاته‌كات به یه‌كسانى هاوبه‌شى پێنه‌كراون له‌گه‌ڵ سلێمانى؟ بۆچى به‌یه‌كسانى دابه‌شنه‌كراون؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكى سه‌یره‌وه! له‌برى ئه‌وه‌ى وه‌ك هه‌موو وڵاتانى دونیا هه‌موو داهاته‌كان له داهاتى سنووره‌كان و باج بچنه ناو یه‌ك سندوقه‌وه و دواتر به یه‌كسانى دابه‌شبكرێنه‌وه داهاته‌كان دابه‌شناكرێنه‌وه! ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه لێره رووده‌دات! له راستیدا، سندووقهكهى ئه‌وێ و سندوقه‌كه‌ى ئێره جیاوازن، ته‌نیا سیستمێكى نا لۆجیكییه! شتێكى وا له به‌ریتانیا روونادات! بۆ نمونه بێرمینگهام خۆى پاره‌ى خۆى په‌یداناكات و هه‌موو شاره‌كانى تریش پاره‌كه‌یان كۆبكه‌نه‌وه به‌یه‌كه‌وه و كار بكه‌ن. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات، به‌روونى وه‌ك سزا ده‌رده‌كه‌وێت و ئێمه‌ش وابیرمانده‌كرده‌وه كه ئه‌مه سزادانى دارایی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناكۆكى هه‌بوو له‌نێوان ئێمه‌دا له‌سه‌ر بابه‌تى دانانى سه‌رۆككۆمارى عێراق. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، وا دابنێ پۆستێك هه‌یه و دوو حزبیش كاندیدیان هه‌یه بۆ ئه‌و پۆسته، ئیتر من تێناگه‌م ئه‌مه ئه‌بێت بۆچى ئه‌وه‌نده بكرێته كێشه‌یه‌كى گه‌وره؟! ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئاساییه! ئه‌گه‌ر له به‌ریتانیا گه‌وره بووبیت ئه‌وه شتێكى ئاساییه؟! بۆ نمونه، پارتى پارێزگاران و پارتى كار هه‌یه، له‌ولاشه‌وه پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه كه هه‌ردووكیان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ده‌ده‌ن. به‌ڵام تۆش ده‌زانیت كه پارتى كار ده‌بێت دابنیشێت، چونكه ناتوانن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌وه نا لۆجیكییه. من وابیرمه‌كرده‌وه كه له‌دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار شته‌كان باشتر ده‌بن، به‌ڵام ئێستا وابیرده‌كه‌مه‌وه كه شته‌كه كۆسپى زۆرترى كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م و ته‌نانه‌ت به شتێكى كه‌سى وه‌رگیراوه. من خۆزگه‌م ده‌خواست له‌دواى ئه‌م بابه‌ته شته‌كان ئارام ببنه‌وه، به‌ڵام من ئه‌مه نابینیم ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك! ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا زیاتربوونى به‌ربه‌سته‌كان و خراپبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانه و كارنه‌كردنه به‌یه‌كه‌وه. له‌راستیدا، حكومه‌ته‌كانى پێشتر هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه نه‌بوون. له‌بیرمه قوباد تاڵه‌بانى برام، له‌كاتى شه‌ڕى داعشدا و له لوتكه‌ى قه‌یرانى داراییدا كارى ده‌كرد، هێشتاش هه‌ست و ژینگه‌ى ئیشكردن به‌شێوه‌ى گروپ و هاوبه‌ش هه‌بوو له‌نێو حكومه‌ته‌كه‌یدا. له‌نێو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌دا كه‌س نه‌یده‌زانى كێ گۆڕانه، كێ پارتییه و كێ یه‌كێتییه، ته‌نیا مه‌گه‌ر خودى كه‌سه‌كانت بناسیایه، به‌ڵام ئێستا منداڵێكى ته‌مه‌ن پێنج ساڵان به‌ره نێو كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌توانێت ده‌ستنیشانى بكات كه ئه‌م كه‌سه به‌شێك نییه له‌و لایه‌نه یان ئه‌م لایه‌نه هاوشێوه‌ى ئه‌و لایه‌نه‌ى تر نیه! ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندى به یه‌كێتییه‌وه نییه! ئه‌گه‌ر سه‌یرێكى په‌رله‌مان بكه‌یت بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوودا كه ئه‌م هه‌موو لایه‌نه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان بهجێبهێڵن. سه‌یرى ئه‌و هه‌موو په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیه بكه كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان بهجێبهێڵن، یان گروپه ئیسلامییه‌كان كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان بهجێبهێڵن! ئێمه وه‌ك یه‌كێتى زۆر بێزاربووین له‌مه. ئایا ئه‌مه به‌ڕاستى رێككه‌وته؟ یان شتێك روویداوه؟ ئایا پاڵنه‌رێك له‌پشتى ئه‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه؟ من پێموایه ده‌بێت ئه‌م پرسیارانه له‌خۆمان بكه‌ین. وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر به لۆجیكیانه بیر له‌م بابه‌ته بكه‌ینه‌وه تێده‌گه‌ین، ئه‌م هه‌موو گرژى و نائاسودهییهى كه هه‌یه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه شتێك بوونى هه‌یه و رووده‌دات. خۆ من نیم! لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ده‌توانین بڵێین رێككه‌وتنى ستراتیجى ساڵى 2007 له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كوردستان كۆتایی هاتووه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆتایی هاتووه. لاى پارتى له‌دواى كۆچى دوایی مام جه‌لاله‌وه ئه‌م رێككه‌وتنه كۆتایی هاتووه، كه ئه‌مه‌ش كه‌مێك مایه‌ى سه‌رسامییه! نه‌ئه‌بوو به‌مشێوه‌یه بیڵێم، به‌ڵام ده‌زانیت، ئه‌وه بۆچوونى ئه‌وانه و ئه‌وانیش ئازادن كه بۆچوونى خۆیان هه‌بێت و پێوه‌ى په‌یوه‌ست بن. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ وتت چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسى جیاواز له پارتى هه‌بووه، گه‌یشتن به هیچ لێكتێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌ى ناردنى پاره بۆ سلێمانى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌هیچ شێوه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك. به‌ڵێن له‌دواى به‌ڵێن، به‌ڵێن بۆ پێكهێنانى لیژنه، به‌ڵێن بۆ چاوخشاندنه‌وه به سیستمه‌كه، به‌ڵێن بۆ سه‌یركردنى كێشه‌كان...هتد، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع هیچ شتێك! ئێمه زۆر هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بگونجێنین. بیرمه له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور من و براكه‌م (قوباد تاڵه‌بانى) به‌ڵێنماندا وه‌ك نیازپاكییه‌ك چه‌ند هه‌نگاوێك بچینه پێشه‌وه و كۆمه‌ڵێك شت بكه‌ین. كۆمه‌ڵێك شت هه‌بوون كه پێموایه بۆ كاك مه‌سرور گرنگ بوون و ئێمه پێمان‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى نیازپاكیمان نیشان بده‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌و شتانه چى بوون؟ بافڵ تاڵه‌بانى: یه‌كێك له‌وشتانه ئه‌وبوو كه ئه‌و ده‌یویست گۆڕانكارى له ئه‌نجوومه‌نى نه‌وت و غازدا بكات. ئێمه‌ش به‌ته‌واوه‌تى رازیبووین به‌وه به‌بێ هیچ دانوستانێك. ئه‌مه به‌زانینى ئه‌وه‌ى سێ ساڵ بوو ڤیتۆمان ده‌كرد. به‌ڕاستى پێموابوو كه ئه‌مه واده‌كات ئه‌و هه‌ستبكات كه ئێمه چه‌ند جدین له هاتنه‌پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و یارمه‌تیدانى ئه‌وان. دانه‌یه‌كى تریان بریتی‌بوو له رێككه‌وتنێك بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ى یاساى كانزاكان. له‌به‌ر ئه‌وه با دانبه‌وه‌دا بنێین و به‌ڕێزه‌وه بڵێین، به‌داخه‌وه ئه‌م حكومه‌ته به‌سیاسى كراوه به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى. له‌نێو حكومه‌تێكى هاوبه‌شیدا بۆ من یان بۆ كاك قوباد یان هه‌ر كه‌سێكى تر گۆڕینى به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه بابه‌تێكى گرنگه، بۆچى رێگه‌ى پێ‌نادرێت؟ جێگرى وه‌زیر هه‌یه كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه، بۆچى رێگه نادرێت بگۆڕێت. خۆ من كه‌یسى گه‌نده‌ڵیم له‌دژى ئه‌و نه‌جوڵاندووه، حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى جوڵاندوویه‌تى، ئێستا كه ئێمه ده‌مانه‌وێت بیگۆڕین، بۆچى نایگۆڕن! ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ فشار خستنه‌سه‌ره و ئه‌م جۆره فشارخستنه‌سه‌ره‌ش رێگه‌یه‌كى باش نیه به‌تایبه‌تى كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكى كورد به‌كارى بهێنیت، چونكه وه‌ك چۆن پارتى ناچه‌مێت بۆ فشار یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى تریش ناچه‌من له‌ژێر فشاردا! پێموایه، پێویستناكات هه‌موو شته‌كان به‌مشێوه‌یه خراپ بكه‌ین و بیانگه‌یه‌نینه ئه‌م ئاسته! بابه‌تێكى تر كه به‌ڕاستى منى بێ‌ئومێد كردووه بریتییه له وه‌ستانى هه‌موو شتێك له یه‌ككاتدا! ئه‌مه‌ش ئه‌و شته بوو كه من به‌ڕاستى ویستم له كاك مه‌سعودى تێبگه‌یه‌نم و له‌گه‌ڵى بیبه‌مه پێشه‌وه، وتم: سه‌یركه كاك مه‌سعود، ئێمه ئه‌گه‌ر 20 كێشه‌مان هه‌بێت و له‌و 20ه دوو دانه‌یان چاره‌سه‌رنه‌كراو بن له‌ئێستادا با ده‌ستبه چاره‌سه‌ركردنى 18 كێشه‌كه‌ى تر بكه‌ین، ئه‌وكات ئاسانتر ده‌بێت بۆ كێشه‌كانى تر كه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، به‌ڵام له‌ئێستادا پارتى به‌مشێوه‌یه بیرناكاته‌وه! به‌گوێره‌ى بیركردنه‌وه‌ى ئه‌وان ئه‌گه‌ر شتێك به‌شێوه‌ى خۆى نه‌ڕوات هه‌موو شته‌كانى تریش تێكده‌چن له‌گه‌ڵى، هه‌موو ئامێره‌كه له‌ئیش ده‌كه‌وێت. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ كه‌مێك باسى دوو ئیداره‌یت كرد له رابردوودا بافڵ تاڵه‌بانى: من باسى چاره‌سه‌ری و شێوازێك له ته‌ڵاقدانم كرد. وابیرناكه‌مه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌تكردنى هه‌رێمم كردبێت یان دوو ئیداره‌یى، سیستمه‌كه فیدراڵییه، چه‌ندین سیستمى فیدراڵى هه‌یه ئیمه ده‌توانین چاویان لێبكه‌ین. ئێمه باوه‌ڕمان به یه‌كگرتووى كوردستان هه‌یه، چونكه ئێمه شه‌ڕمان كردووه بۆ یه‌كگرتووى كوردستان و من وابیرده‌كه‌مه‌وه، ئێمه ئه‌ندازیارى یه‌كگرتووى كوردستانین. به‌ڵام كۆتایشدا، ئیشى حكومه‌ت چییه؟ ئامانج له هه‌بوونى حكومه‌ت چییه؟ ئه‌ى نابێت خزمه‌تى خه‌ڵك بكات؟ چاودێرى كۆمه‌ڵگه بكات؟ خزمه‌تى كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن بدات؟ یارمه‌تى خێزانى شه‌هیده‌كانى بدات؟ یارمه‌تى خوێندكاران بدات؟ یارمه‌تى كه‌سان و ره‌مزه ئاینییه‌كان و مزگه‌وته‌كان بدات؟!ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌مانه نه‌كات، ئیتر پێویسته مرۆڤ پرسیارى جددى له‌خۆى بكات، بۆچى حكومه‌ت ئه‌مانه ناكات؟ سوودى ئه‌م جۆره حكومه‌ته چییه؟ لیزێ پۆرته‌ر: ئایا باسى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى جیاوازت كردووه له‌گه‌ڵ به‌غدا؟ چونكه ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه هه‌ندێك كه‌س خوێندنه‌وه‌یان بۆ كردووه له قسه‌كانى كۆتا چاوپێكه‌وتنت له‌گه‌ڵ رووداو، كاتێك كه باسى چه‌ند چاره‌سه‌رییه‌كى جیاوازت كرد. بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه باسى چاره‌سه‌ره‌كانمان كرد بۆ هه‌مووان، پێشموابێت دوو بۆ سێ رێگاى جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌وه. رێگاى كلاسیكى بۆ جیابوونه‌وه‌یه‌كى دۆستانه بریتیه له وتنى ده‌سته‌واژه‌كانى، "ته‌ڵاقم دایت، ته‌ڵاقم دایت، ته‌ڵاقم دایت" سێ جار رووبه‌ڕووى ئاوێنه یان هه‌رشتێكى تر. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ كه‌مێك باسى خوێندكارانت كرد، له ئێستادا خۆپیشاندانى خوێندكاران هه‌یه له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى و ده‌رماڵه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه ئه‌مساڵ. بافڵ تاڵه‌بانى: وه‌ریشیناگرن. لیزێ پۆرته‌ر: بۆچى؟ به‌هۆى تێچووه‌كه‌یه‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وان پاره‌كه ناده‌ن به خوێندكاران ده‌نا ته‌نیا چه‌ند ملیۆنه دۆلارێكه و ئاماده‌نین پێیانبده‌ن، به‌مه‌به‌ست ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكار خۆپیشاندان بكات. خۆشبه‌ختانه ئێمه به‌ته‌واوه‌تى و به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ له ماوه‌ى رابردوودا توانیمان له‌و پاره زیاده‌یه‌ى كه له‌به‌رده‌ستماندابوو به‌شه ناوخۆییه‌كانیان و شوێنى وانه خوێندنه‌كه‌یان بۆ نۆژه‌نبكه‌ینه‌وه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ دابینبكه‌ین كه ساڵانێك بوو به‌ته‌واوه‌تى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه فه‌رامۆشكرابوون. له ئێستادا توانیومانه قسه له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كان بكه‌ین و رازیان بكه‌ین كه له شوێنێكى دیاریكراو و له‌كاتێكى دیاریكراودا خۆپیشاندان بكه‌ن، جیاواز له چه‌ند گروپێكى خوێندكار كه زۆر بچووكن و له‌ڕووى سیاسیه‌وه ئاراسته‌كراون. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر پارتى بڵێت: ئه‌وه ئیشى سلێمانییه كه ده‌رماڵه‌كانیان بدات! بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵام من روونمكرده‌وه كه ئه‌وه بۆچى مه‌حاڵه. لیزێ پۆرته‌ر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاره‌تان بۆ ره‌وانه‌ناكرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى به‌وشێوه‌یه. بۆ نمونه، به‌یانیه‌ك هه‌ڵده‌ستیت له‌خه‌و و ده‌بینیت، باشترین، پرۆفێشناڵترین و راهێنراوترین هێزى عێراق كه تا ئێستاش ئۆپراسیۆن دژى داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن بودجه‌كه‌ى بڕدراوه. ئه‌م بابه‌ته‌ش هیچ هۆكارێكى یاسایی نییه. به‌یانیه‌ك كه‌سێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڵێت: "ئۆه، ئه‌زانم چۆ فشار بخه‌مه سه‌ر یه‌كێتى، ئه‌مه ئه‌نجام ده‌ده‌م"! ئه‌مه زۆر ناڕاستگۆیانه‌یه و ئامانجى خۆشى ناپێكێت. من ئه‌گه‌ر بمویستایه له هه‌ولێر له‌ڕووى سیاسییه‌وه به‌هێزتر بم، هه‌ولێرم تووشى برسیه‌تى نه‌ده‌كرد، پێچه‌وانه‌كه‌یم ئه‌نجام ده‌دات. بیرمه رێك له‌م خانووه (ماڵى مام جه‌لال له به‌غدا) له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و كام مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت دانیشتبووم، مام جه‌لال وتى: پێویسته كارێك بكه‌ین كه هه‌ولێریش وه‌ك سلێمانى جوان بێت. به‌ڵام سه‌یركه ئێستا گێچه‌كه له‌كوێدایه. زۆرجار من له‌گه‌ڵ كاك قوباد گاڵته به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ین و من ده‌ڵێم: ئێمه هێشتا چاوه‌ڕێى جادهیهكین، هه‌ولێریش خه‌ریكه خه‌ڵك ئه‌نێرێت بۆ مه‌ریخ. منیش كه‌یشتوانى ئاسمانى كوردم ده‌وێت! به‌ڵام ئایا ئه‌توانین ئێمه جاده‌یه‌كمان هه‌بێت؟ ئایا خوێندكاره‌كانى من ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت؟ لیزێ پۆرته‌ر: زۆر به‌ڕوونى ئێستا چه‌قبه‌ستوویه‌تییه‌ك هه‌یه له حكومه‌تدا و قوباد تاڵه‌بانى ناڕواته كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر ناڕوات. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ى وه‌زیره‌كانى تر‌ى یه‌كێتى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر. شته‌كه‌ى قوباد دوو قاته، سێ قاته، له‌راستیدا چه‌ند قاته. ئه‌م بابه‌ته پێش هه‌مووشتێك بڕیارى قوباده و منیش به‌ته‌واوه‌تى پشتیوانى ده‌كه‌م. ئێمه خه‌ڵك ده‌نێرینه كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى بكه‌ن و دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ى كه هیچ بڕیارێكى شێتانه نادرێت، لانیكه‌م ده‌توانین زانیاریمان هه‌بێت كه چى ده‌گوزه‌رێت. ئه‌م كه‌سانه هه‌فتانه له‌لایه‌ن كاك قوباده‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵام خۆى ناچێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دادپه‌روه‌رى به‌رقه‌رار ده‌بێت. پاشان بابه‌تێكى تر هه‌یه، یه‌كێتى زۆر بێزاره له‌و دۆخه ئه‌منییه‌ى كه له هه‌ولێر هه‌یه، چونكه ده‌ركراوێك له خاكى یه‌كێتى رێگه‌ى به‌خۆیداوه كه 200 مه‌تر له‌دوورى ماڵى براكه‌م (قوباد تاڵه‌بانییه‌وه) هێز كۆبكاته‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ژى ئه‌مین؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌وه زۆر شتێكى چاوه‌ڕواننه‌كراوه و به‌ته‌واوه‌تیش قبوڵنه‌كراوه. ئه‌مه ئه‌وه نیشانده‌دات كه یه‌كێتى چه‌ند دانبه‌خۆداگره، چه‌ند خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه نه‌كه‌وێته ناو ئه‌م كێشه خراپه‌وه. ئایا ده‌توانین خه‌یاڵى ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌م شته له به‌ریتانیا رووبدات؟! ئێمه حكومه‌تێكى هاوبه‌شمان هه‌یه، له‌م نێوه‌نده‌شدا خزمه‌تكاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران هێز كۆده‌كاته‌وه و ده‌ینێریته سه‌ر ماڵى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌م شته زۆر دووره له هه‌موو ئه‌وه‌ى من ئه‌زموونم كردووه. من هه‌ندێك ئه‌زموونى سه‌یرم كردووه له‌م ماوه‌یه‌دا، كه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ نییه. لیزێ پۆرته‌ر: هه‌ندێك ده‌ڵێن، دواى كوشتنى هاوكار جاف تۆ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یت بردووه بۆ هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه له‌كاتێكدا كه ئه‌و فه‌رمانى گرتنى هه‌یه له هه‌ولێر، ئه‌وه بۆ ئیستفزازكردنه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وه به‌راورد ناكرێت به كۆكردنه‌وه‌ى هێز و هێرشكردنه سه‌ر ماڵى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران. سه‌باره‌ت به كێشه‌كه‌ى هاوكار جافیش، ئێمه نكۆڵیمان لێ‌كرد و داواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شمان كرد و ئێستاش داواى ده‌كه‌ین، به‌ڵام پارتى نایه‌وێت ئه‌و كاره بكات. له‌برى ئه‌وه، خۆیان سه‌رقاڵكردووه به به‌رهه‌مهێنانى فلمى بێماناى بۆڵیوده‌وه كه ئێمه به‌ته‌واوه‌تى به‌هۆى هه‌ڵه‌كانى ناوییه‌وه پێكه‌نین. له‌باره‌ى وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یشه‌وه، ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵم هات بۆ هه‌ولێر بۆ سه‌ردانیكردنى خێزانى یه‌كێك له پێشمه‌رگه برینداره‌كانمان كه له هه‌ولێره، ئه‌مه‌ش چه‌ندین جارى تر روویداوه. بابه‌تى فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ش ئێمه هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كى جددى وه‌رمان نه‌گرتووه. وه‌هاب به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌گه‌ڵ من هات بۆ فڕۆكه‌خانه، به‌قاچاخ نهمانبرده هه‌ولێر. ئه‌متوانى به یه‌كێك له هێلیكۆپته‌ره‌كانم بیبه‌م له ناوه‌ڕاستى هه‌ولێر دایبنێم و كه‌سیش هه‌ستى پێنه‌كات. ئه‌گه‌ر باس له فه‌رمانى گرتنهكهش بكه‌ین، خۆ منیش فه‌رمانى گرتنم هه‌یه، قوبادیش به‌هه‌مانشێوه. كه‌واته، ئایا یاسا هه‌یه؟ یان یاسا نییه؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌یه نه ئه‌بوو منیش بچم بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له هه‌ولێر، نه ئه‌بوو قوبادیش له هه‌ولێر ئیش بكات، ئه‌وكاته وه‌هابیش نه‌ئه‌بوو بچێت بۆ هه‌ولێر. من له‌گه‌ڵ ئه‌و شته سه‌یرانه راهاتووم، من حه‌ز ئه‌كه‌م خه‌ڵك له دادگا دادگایی بكرێت نه‌وه‌ك له ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵام پێموانییه له ئێستادا ئێمه ئه‌و كاره بكه‌ین. ئه‌م بابه‌ته كۆتاییه‌كه‌ى هه‌ڵدێرانه، چونكه وامان لێدێت كه خه‌ڵكى له تیك تۆك دادگایی ده‌كه‌ین. نامه‌وێت بێڕزى بكه‌م به‌رامبه‌ر پارتى، به‌ڵام من حساب بۆ شتى بێ‌مانا ناكه‌م و ئه‌و شته‌ش به بێ‌مانا ده‌بینیم. لیزێ پۆرته‌ر: وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌رپرسى هێزى دژه‌تیرۆره له سلێمانى، پێتوایه ده‌توانیت ئه‌و درزه چاكبكه‌یته‌وه كه له‌نێوانتاندایه له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌و پۆسته گرنگه‌دا بمێنێته‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: هه‌ندێك كه‌س له پارتى ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامى كورت و پوختى من ئه‌وه‌یه، به‌ڵى ده‌توانین. له‌راستیدا ئه‌مه‌ش بێمانایه، چونكه هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه، با لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش بكه‌ین، ته‌نانه‌ت با وڵاتانى بیانیشى تێدابێت، بۆچى شتێكى وا ناكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر زۆر دڵنیان له‌و شتانه‌ى كه ده‌یڵێن بۆچى ئاماده‌نین لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن. من بێوه‌فانیم به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. من هیچ بێوه‌فاییه‌ك نیشان ناده‌م له‌به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانه‌كانى كوردستان وه‌ك وه‌هاب، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌سێك له پارتى به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستاوه و بڕیاریداوه چه‌ند تۆمه‌تێكى سه‌یرى ئاراسته‌بكات كه ئێمه به‌ته‌واوه‌تى نكۆڵیمان لێكردووه. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا تۆ نكۆڵى ده‌كه‌یت له‌وه‌ى كه وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی هاوبه‌شبووبێت له كوشتنى هاوكار جاف؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌دڵنیاییه‌وه. ئه‌زانى چ شتێك دژبه‌یه‌ك و سه‌یره؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردون، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى كه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن نه‌یاتوانیوه هۆكارێكم پێبده‌ن، كه ئێمه بۆچى ئه‌بێت شتێكى وا ئه‌نجام بده‌ین؟ ئه‌نجامدانى شتێكى وا سوودى چییه بۆ ئێمه؟! سودى بۆ پارتى چییه؟ سوودى چییه بۆ دژه تیرۆر یان هه‌ر رێكخراوێكى تر له كوردستان. ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له‌وانه‌ى كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون نه‌یاتوانى هۆكارێكم پێبڵێن! من ساڵێكه رائه‌كه‌م و ئه‌مڕۆ و دێم بۆ لاى كاك مه‌سعود بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانمان چاك بكه‌مه‌وه، كه‌واته سوودى ئه‌نجامدانى ئه‌مه چییه! من چى بكه‌م كه‌سێك به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستاوه و بیرى كردووه‌ته‌وه و وتویهتى: ئۆه ئه‌مه ئیشى خۆى ده‌كات! له كۆتا چاوپێكه‌وتنتدا له‌گه‌ڵ رووداو باسى ئه‌وه‌ت كردووه كه هه‌رێمى كوردستان پشت به غازى سلێمانى ئه‌به‌ستێت كه له كۆرمۆره‌وه دێت و سه‌رچاوه‌كانى غاز له سلێمانین كه له‌ژێر كۆنترۆڵه یه‌كێتیدایه؟ له راستیدا له‌ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتیدا نین، به‌ڵكو ده‌كه‌ونه ناوچه‌ى جوگرافیاى ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتى. ده‌نا، یه‌كێتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندى به هیچ یه‌ك له گرێبه‌سته‌كانى غازى سروشتییه‌وه نییه. لیزێ پۆرته‌ر: تا چ راده‌یه‌ك كێشه‌كانى تایبه‌ت به وزه هۆكارن له گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: تا ئه‌و راده‌یه‌ش نیه كه تۆ بیرى لێده‌كه‌یته‌وه. من زۆر نائومێدم له سیاسه‌تى نه‌وت و غاز و لام په‌سه‌ند نییه. پێموایه سیاسه‌تێكى كاریگه‌ر نییه تێناگه‌م بۆچى خواستى ئه‌وه نییه كه ئیش له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین. من كه‌سێكم كه شاره‌زایی دارایی نیم، به‌ڵام ده‌زانم كه به‌سره هه‌زار نێدهى سلێمانى ده‌وڵه‌مه‌نده، ته‌نیا به‌سره، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیران بێت بۆ لاى من و پێم بڵێت: سڵاو، بافڵ تاڵه‌بانى، ده‌ورییه بچووكه‌كه‌ى خۆت بخه سه‌ر مێزه گه‌وره و ئیتر تۆ ده‌بیته به‌شێك له مێزه گه‌وره‌كه كه بهسرهشى تێدایه، وه‌ك هه‌لێكى زێڕین سه‌یرى ده‌كه‌م". ئیتر ئه‌مه‌ش واملێده‌كات كه بپرسم، ئه‌گه‌ر ناته‌وێت ئه‌و شته بكه‌یت؟ بۆچى ناته‌وێت ئه‌و شته بكه‌یت؟ ئه‌بێت دهورییهكهى خۆت چى لێبێت؟ خواردنه‌كه‌ى سه‌رى بۆ كوێ ده‌ڕوات؟ چونكه له‌ڕووى لۆجیكییه‌وه ناكرێت كه‌سێك هه‌بێت كه نه‌یه‌وێت ئه‌و شته‌بكات. شته‌كه ئه‌وه‌یه بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست بۆ چه‌ند ساڵێك واژووكراون. سه‌رى ئه‌و ژمارانه بكه كه چه‌ن ساڵێك ئاشتى هه‌ورامى به ئێمه‌ى وتن. ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه پێیداین كه كوردستان چى لێدێت، سه‌یرى واقیعه‌كه‌ش بكه كه چۆنه؟! تاكه كێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ غازى سروشتى ئه‌وه‌یه، نامانه‌وێت به‌خراپى به‌ڕێوه‌ببرێت وه‌ك نه‌وت. ئه‌وه تاكه كێشه‌ى ئێمه‌یه، چونكه ئه‌وه تاكه سه‌رچاوه‌یه كه له‌ده‌ستى ئێمه‌دا ماوه، له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كانزایانه‌ى كه هه‌مانن. ئه‌گه‌ر غازیش به‌شێوه‌یه‌كى خراپ به‌ڕێوه‌به‌رین هه‌رێمى كوردستان تووشى كاره‌سات ده‌بێت. ئێستا شتێكت پێده‌ڵێم كه پێشتر به هیچ كه‌سم نه‌وتووه، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر لێدوانێكى تاراده‌یه‌ك تووندمدا، بۆ ئه‌وه‌ى كاردانه‌وه‌كان بزانم؟ لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵێ بافڵ تاڵه‌بانى: مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ى مندا غاز ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: خه‌ریك بوو پرسیارى ئه‌وه‌ت لێبكه‌م. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وه‌بوو ئه‌و ئه‌نجامه روویدا كه چاوه‌ڕێم ده‌كرد، وهفدێكى بچووك له هه‌ولێره‌وه هات. وتیان، با گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر غازى سروشتى. زۆر دڵخۆشبوو. من وابیرم ده‌كرده‌وه ئێستا داده‌نیشین و سه‌یرى دۆخه‌كه ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌قڵانى، چه‌ند غازمان هه‌یه؟ ئه‌مانه‌وێت چه‌ند به‌رهه‌م بهێنین؟ چى لێده‌كه‌ین كه به‌رهه‌ممانهێنا؟ وابیرم ئه‌كرده‌وه كه له‌وانه‌یه یه‌كه‌مجار بازرگانییه بچووكه‌كانى پێ پڕبكه‌ینه‌وه، كاره‌باى 24 كاتژمێرى پێ به‌رهه‌م بهێنینن دواتر هه‌رچه‌ندى مایه‌وه هه‌نارده‌ى بكه‌ین، بۆ نمونه به‌غدا پێویستى به غاز و كاره‌با هه‌یه، ئه‌وروپا پێویستى پێیه‌تى، توركیا پێویستى پێیه‌تى. من ورده‌كارییه‌كى نازانم، به‌ڵام پێویستى به بیركردنه‌وه‌ى ورد نییه كه له هاویندا غاز ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ین كه پێویستیا پێیه‌تى، له زستانیشدا هه‌نارده‌ى ئه‌وروپاى بكه‌ین. ئه‌وه ئه‌و شته‌بوو كه من له مێشكى خۆم دامنابوو و بیرم لێده‌كرده‌وه كه گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین. دواى كه هاتن ئه‌زانى باسى چیمان كرد؟ له‌سه‌دا چه‌ند بۆ یه‌كێتى و له‌سه‌دا چه‌ند بۆ پارتى؟ راستگۆبم، وتم: بچنه‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه من ده‌مه‌وێت گفتوگۆى له‌باره‌وه بكه‌م. هه‌مان ئه‌و شتانه‌ى پێشوو بوو. غاز موڵكى یه‌كێتى نییه، موڵكى پارتى نییه، موڵكى خه‌ڵكى كوردستان و عێراقه. هى من نیه و منیش ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریدا نییه. ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌بێت بگۆڕێت. ناتوانین به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستین و بڵێین: چه‌ند كێڵگهیهكى غاز لێره‌یه و چه‌ند كێڵگهیهكى نه‌وتیش له‌وێیه، ئۆو ئه‌مه عه‌ین زاله‌یه و من ده‌یبه‌م بۆ خۆم. بۆچى؟ چۆن ده‌وێریت شتێكى له‌و شێوه‌یه بكه‌یت؟ به چ مافێك ئه‌و نه‌وته ده‌به‌یت؟ ئه‌مه نه‌بوونى دامه‌زراوه‌یه كه رێگه‌ده‌درێت شتى له‌م شێوه‌یه رووبدات، نه‌بوونى دامه‌زراوه‌ى راسته‌قینه‌یه. كاتێكیش كه یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت بێگومان دامه‌زراوه‌ى راسته‌قینه‌ش نابن. با چیرۆكێكى ترت بۆ باس بكه‌م كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه دیكیۆمێنت كراوه (به‌ڵگه كراوه) كه ڤیدیۆیه. كه‌سێك هه‌یه ناوى عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌كه له چه‌مچه‌ماڵ. كه‌سێكى نزیكى، نازانم به‌دروستى چیه‌تى، به‌ڵام كه‌سێكى نزیكه لێوه، نامه‌وێت به هه‌ڵه بیڵێم له‌به‌ر هۆكارى یاسایی، به‌لام با بڵێین كه‌سێك كه په‌یوه‌ندى به ئه‌وه‌وه هه‌یه، تێوه‌گلاوه له كوشتنى كارمه‌ندێكى ئاسایش، به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیی هه‌یه و فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنیشى هه‌یه. بیرى لێبكه‌یه‌وه چى له فه‌رماندى ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ى هات؟ بۆچى ده‌ستگیر نه‌كرا؟ من پێتئه‌ڵێم چى روویدا. كهیسهكهى گوازرایه‌وه بۆ یه‌كێك له دادگاكانى هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌كى سحرى سوڵحى عه‌شایه‌رى بۆ كرا و چاره‌سه‌ر كرا. چیرۆكه‌كه لێره كۆتایی نایه‌ت، به‌یانیه‌ك هه‌ڵده‌ستێته‌وه و بووه به لیوا. له شه‌وروژێكدا له كه‌سێكى هه‌ڵاتووى داواكراوه بوو به فه‌رمانده‌ى هێز و هێزه‌كه‌شى به فه‌رمى بووه به‌شێك له حكومه‌تى هه‌رێم. ئه‌مه شتێكى سه‌یره، هه‌ر زۆر سه‌یره. پێش هه‌موو شتێك ئه‌مه بێڕێزییه به پێكهاته‌ى سه‌ربازى ئێمه. ئه‌وان باسى چاكسازیده‌كه‌ن له هێزى پێشمه‌رگه‌دا ئه‌مه چاكسازییه‌كه‌یه؟ كه‌سێكى راكردووى تۆمه‌تبار بكه‌ن به فه‌رمانده له شه‌ورۆژێكدا. لیزێ پۆرته‌ر: پێتوایه ئه‌مه پارتییه كه ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى هێز دروستبكات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێویستیان به‌وه نیه هێز له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتیدا دروست بكه‌ن، به جددى پێویستیان به‌وه نییه. له خراپترین كاتى په‌یوه‌ندى نێوان من و كاك مه‌سعود كه به ددان و نینۆك شه‌ڕمانده‌كرد له به‌غدا، كێشه‌یه‌كى ئه‌منى له ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر دروستبوو. من ته‌له‌فۆنم بۆ كاك مه‌سعود كرد و پێم وت: ئه‌گه‌ر شتێك روویدا من و هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر دێین و چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نامه‌وێت خه‌ڵك وابیربكه‌نه‌وه كه كورد یه‌كگرتوو نییه. ئه‌مه هه‌مووى هه‌له بۆ خه‌ڵكى خراپ كه شتى خراپ بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه بخه‌یته سه‌ر ئاگر ته‌نیا یه‌ك ته‌قه‌كردن پێویسته، كه‌سێك له‌ولا گولله‌یه‌ك ده‌ته‌قێنێت و كه‌سێكى تریش له‌ملا وه‌ڵامیده‌داته‌وه، شته‌كان هه‌مووى تێده‌چێت به‌سه‌ر یه‌كدا و پێش ئه‌وه‌ى تۆ هه‌ستى پێبكه‌یت هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاگر. له‌به‌ر ئه‌وه من هه‌رگیز تۆڵه‌ى ئه‌م شتانه ناكه‌مه‌وه، ده‌نا زۆر ئاسانه. هۆزه‌كانى لاكه‌ى تر ده‌ستم ماچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێزیان بۆ دروستبكه‌م و ئه‌شتوانم بۆ به كاریگه‌رانه ئه‌و كاره بكه‌م. ته‌نانه‌ت ئێستا ناوى سێ له‌وانه له مێشكمدایه كه ده‌توانم هێزیان بۆ دروست بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: له دهۆك و هه‌ولێر بافڵ تاڵه‌بانى: به دڵنیاییه‌وه، به‌ڵام ناكرێت خراپه به خراپه وه‌ڵام بدرێته‌وه. ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان كه یه‌كێتى ئه‌و یارییه ناكات. من ئاماده نیم ئه‌و یارییه بكه‌م چونكه یارییه‌كى خراپه، باوه‌ڕیشم وایه به‌مزووانه پارتى له‌وه تێده‌گات كه ئه‌و جۆره یارییانه ئه‌نجامیان نابێت. لیزێ پۆرته‌ر: خه‌ڵكى خه‌میانه كه ئایا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانى 1990كان كه یه‌كێتى و پارتى شه‌ڕیان له‌دژى یه‌كترى ده‌كرد. بافڵ تاڵه‌بانى:هه‌رگیز، به‌سه‌ر جه‌سته‌ى مندا. لیزێ پۆرته‌ر: با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تى بۆرى غاز، كار گروپ گرێبه‌ستى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى وه‌رگرت. بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، كار گروپ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو ئه‌و پرۆژه‌یى پێدرا، هیچ پرۆسه‌یه‌كى ته‌نده‌رین نه‌بوو، نه‌شچوو بۆ ئه‌نجوومه‌نى نه‌وت و غاز. هیچ ته‌نده‌رێك له ئارادا نه‌بوو. كه‌سێك به‌یانى له‌خه‌و هه‌ستا و وتى: با ئه‌مه بۆ كار گروپ بێت. كێ خاوه‌نى كار گروپه؟ ئه‌وه گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر روونه چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ن هه‌مووان دانبیشن به‌بێ ده‌نگى و بڵێن، نه‌خێر نه‌خێر، ئاساییه ئه‌و شته له‌پێناو سه‌قامگیرى هه‌رێمه‌كه‌مان، له‌پێناو حكومه‌تى هه‌رێم با هیچ شتێك نه‌ڵێین. ئه‌مه بێڕێزییه به خه‌ڵكى كوردستان كه ئه‌م شتانه رووده‌ده‌ن. گه‌یشتووه‌ته لوتكه، راهاتوون كه ساخته‌كارى ئه‌نجام بده‌ن. جارانسێ بۆ چوار كۆمپانیا ئاماده‌یی خۆیان ده‌رببڕیایه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه وایلێهاتووه، كه گوێ به‌وه‌ش ناده‌ن، كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگاكه و راهاتوون كه پاره بخه‌نه گیرفانیانه‌وه. وایان لێهاتووه به‌یانیه‌ك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن و ده‌ڵێن: ئۆو كارگروپ، ئه‌مه‌ى بۆ ده‌رچوو، ئه‌مه بۆ كار گروپ. لیزێ پۆرته‌ر: كار گروپ گرێبه‌ستى بۆرى پێدراوه، له‌و كاته‌وه چى روویداوه؟ تۆ دژایه‌تى ئه‌و گرێبه‌سته‌ت ده‌كرد. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى من ئه‌و كاره‌م كرد. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ى ئه‌وه ئێستا چى لێدێت؟ چى رووده‌دات. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى هیچ شتێك. من هه‌وڵمدا دانوستانیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام وه‌ك بینیمان دانووستانه‌كه گه‌یشتن به‌ش و به‌ش كارى كه ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجى من نیه. من ده‌مویست گفتوگۆ له‌سه‌ر ستراتج بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆ بیرۆكه‌یه‌كى جیاوازت هه‌یه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه كه‌رتى نه‌وت و غاز چۆن كار ده‌كات و چۆن ده‌بێت كارى تێدا بكرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر تۆ كه‌رتى غازى هه‌رێمى كوردستانت گه‌شه‌پێبدایه كه زۆرینه‌ى له ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستاندایه ئه‌و پرۆسه‌یه چۆن ده‌بوو؟ به چ تیۆرییه‌ك ئه‌وه‌ت ئه‌نجام ده‌دات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نامه‌وێت هه‌رگیز كارێكى وا بكه‌م. ئه‌مه تووشى سه‌رسوڕمانت ده‌كات، به‌ڵام ده‌مه‌وێت حكومه‌ت ئه‌و كاره بكات. به‌ڵام خه‌زیش ده‌كه‌م ئه‌و حكومه‌ته حكومه‌تى منیش بێت. ته‌نیا حكومه‌ت چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت كه به په‌نجه‌كانى ده‌ست ده‌ژمێردرێن. هه‌موو ئه‌وه‌ى كه پێویسته شه‌فافیه‌ت، پلانێكى یاسایی و دادپه‌روه‌رانه‌یه. نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه ئه‌م بابه‌ته زۆر ئاڵۆز بووه به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌ى كه دادگاى فیدراڵى عێراق داویه‌تى. ده‌بێت زۆر وریابین له‌باره‌ى ئه‌م شتانه، چونكه هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته به یاساوه، چونكه ئه‌وه نیشانمان ده‌دات كه ئێمه له‌كوێى هاوكێشه‌كه‌داین، هه‌ركاتێكیش كه ئه‌وه‌مان زانى له‌وانه‌یه بزانین بڕیاره دروسته‌كه بده‌ین. تاكه شت كه من لێى دڵنیام ئه‌وه‌یه، سه‌رى خۆمان بكه‌ین به‌ژێر خۆڵدا و بڵێین: له به‌غدا شتێك رووینه‌داوه و هه‌موو شتێك باشه و با به‌رده‌وام بین هیچ شتێك باشنابێت و چاره‌سه‌رێكى باش نابێت. له‌به‌ر ئه‌وه من هانى ئه‌وه ده‌ده‌م حكومه‌تى هه‌رێم له دۆخه‌كه تێبگات، با سه‌ره‌تا حكومه‌تى هه‌رێم رزگار بكه‌ین. ئه‌م دواییانه من تۆمه‌تبار ده‌كرێم به‌وه‌ى كه ده‌مه‌وێت حكومه‌تى هه‌رێم بڕوخێنم، من ئه‌گه‌ر بنمویستایه له‌ماوه‌ى پێنج خوله‌كدا ئه‌و كاره‌م ده‌كرد ته‌نیا به وتنى ئه‌وه‌ى كه، "با یه‌كێتى بێته‌ده‌ره‌وه له حكومه‌ت"، به‌ڵام ئه‌وه ویستى من نییه. شانازى ده‌كه‌م به‌و هه‌موو دانبهخۆداگرتنهى یه‌كێتیش كه له ماوه‌ى رابردوودا نیشانیداوه. له‌نێو حكومه‌تى هه‌رێمیشدا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه زۆر به‌باشى كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه له‌ناوبه‌رن، پێویستیان به هاوكار ئێمه نیه، چونكه به‌بێ ئێمه‌ش خۆیان خه‌ریكه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: هیچ پلانێكت هه‌یه بۆ گه‌شه‌دان بۆ بۆرى غاز له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى له‌م ستاته‌دا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، من هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه ناكه‌م كه ئه‌وانى تر ئه‌نجامیاندا. هه‌رچى بكه‌ین پێویسته یاسایی بێت، شه‌فاف و متمانه پێكراو بێت. ئه‌گه‌ر بمویستایه شتێكى وابكه‌م چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر زۆر به‌ئاسانى ده‌متوانى بیكه‌م، رازیده‌بووم به‌و به‌شى كه بۆم دانراوه و گیرفانى خۆم پڕده‌كرد وه‌ك هه‌موو ئه‌وانى تر، به‌ڵام پێموایه زۆر نابه‌رپرسیارانه‌یه ئێستا ئه‌و كار بكه‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: وابزام دوێنێ فایه‌ق زێدانت بینى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌و هاوڕێیه‌كى ئازیزى منه. لیزێ پۆرته‌ر: باسى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵیتان كرد له‌باره‌ى كه‌رتى نه‌وت و غازى هه‌رێم. بافڵ تاڵه‌بانى: راستگۆبم نه‌خێر، لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم پێش پێكهێنانى حكومه‌ت رێككه‌وتنێك كراوه بۆ كه حزبه كوردییه‌كان پشتیوانى پێكهێنانى حكومه‌ت بكه‌ن و له به‌رامبه‌ردا فشاره یاساییه‌كانى سه‌ر كه‌رتى نه‌وت و غازى بوه‌ستێنرێن كه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ى دادگه‌ى فیدراڵى ده‌ستیانپێكردووه، ئایا ئه‌م فشارانه به‌راستى كه‌م بوونه‌ته‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، ئه‌مه بڕیارێكى یاساییه و په‌یوه‌سته به حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم پێیوابێت، ئه‌م بڕیاره نایاساییه و دانى پێدا نه‌نێت ناگه‌ین به هیچ شوێنێك. له راستیدا ئه‌مه یه‌كێكى تره له‌و شتانى ئه‌م حكومه‌ته كه من زۆر بێزار ده‌كات، له بنه‌ماكانى دانووستاندن تێناگه‌ن، وادابنێ ئۆتۆمبێلێمان هه‌یه كه وادانراوه به 10 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت، من ده‌مه‌وێت به 5 هه‌زار دۆلار بیكڕم. نرخى راسته‌قینه‌ى خۆشى 7 هه‌زار دۆلاره، هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌وه ده‌زانێت كه نرخه راسته‌قینه‌كه‌ى 7 هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كه‌یت ده‌ڵێت 12 هه‌زار و 500 دۆلار. لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌ویت كه بیركردنه‌وه‌كانت زۆرتر له قازانجى ناوه‌نده له‌باره‌ى نه‌وت و غازه‌وه و ده‌ته‌وێت پردى زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست بكه‌یت. بافڵ تاڵه‌بانى: من شه‌فافیه‌تم ده‌وێت، شه‌فافیه‌ت له‌كوێ بێت منیش به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌ڕۆم. قوباد ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى زۆر باشى هه‌یه و پێموایه ئه‌م مانگه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت دینار به دینارى داهاتى باج و سنووره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئۆنڵاین ببینن ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ند به ئێمه‌وه هه‌یه. بۆچى؟ چونكه ئێمه شه‌فافیه‌تمان ده‌وێت، به‌هیوام كه ئێمه ئه‌مان كرد ئه‌وانیش له لاكه‌ى تره‌وه هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن؟ بۆ عه‌ین زاله‌ش هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن، بۆ سه‌ر سنوورى سووریاش هه‌مان شت ئه‌نجام بده‌ن. راستگۆ بم، ئێمه ناوه‌ستین له چاكسازیی. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م هاوینه چه‌ندین هێرشمان بینى كه كرانه سه‌ر كۆرمۆر، بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له‌وێ كارده‌كه‌ن گه‌ره‌نتى ئه‌وه‌یان ده‌ویست كه جارێكى تر ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌مه من تووشى سه‌رسوڕمان ناكات. لیزێ پۆرته‌ر: چ گه‌ره‌نتیه‌ك؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه هیچ كه‌س ناتوانێت هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بدات له‌م كاته‌دا كه ئه‌م هێرشانه دووباره نابنه‌وه. هه‌ركات حكومه‌ت توانى باشتر كاره‌كانى بكات و تێگهیشتێكى باشترى هه‌بێت بۆ دۆخه‌كه ئه‌وكات پێوایه ده‌توانین هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و ئه‌وه‌ى كه گه‌ره‌نتى بده‌ین ئه‌م كۆمپانیایانه. به‌ڵام ناتوانین گه‌ره‌نتى بده‌ین هه‌تاوه‌كو زانیارى ته‌واومان نه‌بێت له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان كه ئه‌م شتانه چۆ روویانداوه و بۆچى رووده‌ده‌ن؟ لیزێ پۆرته‌ر: چ شتێك تۆ ئه‌هێنێت بۆ به‌غدا؟ وه‌ك دیاره ئه‌م ماوه‌یه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ت هه‌بووه و شاندى حكومه‌تى هه‌رێمیش لێره‌یه له به‌غدا له‌م ساته‌دا. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌م ئێواره‌یه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵا هه‌یه له به‌غدا كه من نێوه‌ندگیره‌كه‌یم و رێكمخستووه. ئه‌وه هۆكارى سه‌ردانى منه بۆ به‌غدا، كه هه‌موو حزبه به‌شداره‌كانى حكومه‌ت قه‌ناعه‌ت بكه‌ن و ده‌ستبه ئه‌جێنداى ئیشكردن بكه‌ن. ئه‌مڕۆ بابه‌تى گرنگ باس ده‌كه‌ین و پێشموایه ئه‌بێت شتى له‌م شێوه‌یه‌ش له كوردستان بكه‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستت هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ته؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه وایكردووه من لێره بم، ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت لێره له ماڵى مام جه‌لال. من حه‌زم له سه‌ردانیكردنى به‌غدا هه‌یه و هاوڕێكانیشم ده‌بینم، حه‌زم له بینینى فایه‌ق زێدان و هه‌موو هاوڕێكانى ترم هه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا یه‌كێتى هیچ دانووستاندنێكى له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى شیاع سوودانى كردووه به‌جیا له پارتى له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت و غازى هه‌رێم؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌مان به حكومه‌تى عێراقى وتووه كه یه‌كێتى بۆچوونى جیاوازى ده‌رباره‌ى زۆر شت هه‌یه و بۆ ئێمه زۆر گرنگه كه هه‌موومان یه‌كگرتوو بین. دیسانه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێمه‌وه، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێم پێویستبوو ئه‌نجامى بده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم خواستى ئه‌نجامدانى شتێكى له‌م شێوه‌یه‌ى نییه، پێیباشه ئه‌و شتانه بكات كه پێشتر من بۆم باسكردیت. لیزێ پۆرته‌ر: باسى ئه‌وه‌ت كرد كه هاتوویت بۆ ئێره بۆ بینینى هاوڕێكانت، پێموابێت، موسه‌نا سامه‌رایی و قه‌یز خه‌ز عه‌لی-شت بینیووه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ ره‌یان كلدانى (سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى بابلیون)م بینیوه. چه‌ند وه‌زیرێكم بینیون، به‌ڵام هێشتاش پیرۆزبایم له زۆرێكیان نه‌كردووه، ئه‌مه‌وێت هه‌موویان ببینم و پێیان بڵێم: یه‌كێتى ده‌یه‌وێت پشتیوانتان بێت، یه‌كێتى حكومه‌تێكى سه‌ركه‌وتووى ده‌وێت، یه‌كێتى هانتان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئیشى باش بكه‌ن له‌دژى گه‌نده‌ڵى، یه‌كێتى هانتان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریی ئه‌نجام بده‌ن و ناشبێته سه‌رئێشه بۆتان، چونكه خۆى له بنه‌ڕه‌تدا به‌شى پێویست سه‌رئێشه هه‌یه. ده‌مه‌وێت پێیان بڵێم: ئێمه وه‌ك یه‌كێتى چه‌ندین قوربانیمان داوه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م قوربانیدانه. ئه‌مه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگات كه من نامه‌وێت كێشه‌ى زیاتر دروستببێت، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت هۆكار بم بۆ ئه‌وه‌ى شته‌كان ئاسانتر بن. لیزێ پۆرته‌ر: ئێستا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ڕه‌شید چۆنه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: زۆر باشه، شه‌وى رابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵى بووم. لیزێ پۆرته‌ر: باسى چیتان كرد؟ بافڵ تاڵه‌بانى: هه‌موو شتێك. لیزێ پۆرته‌ر: له كۆتایدا ئه‌و كاندیدى ئێوه نه‌بوو بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه نابێت مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه زیره‌كه و دوو بیرۆكه‌ى هه‌یه سزا بدرێت، له‌كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ى هه‌موو گره‌وه‌كه‌ى له‌سه‌ر یه‌ك شته. پێموانییه دانانى پلانى زیره‌كانه هه‌رگیز سزاى به‌دواوه‌بێت. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته تۆ ئێستا ئیشى له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌یت و وه‌ك ئه‌وه سه‌یرى ناكه‌یت كه "كاندیدى ئێوه نه‌بووبێت"؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئایا تۆ ده‌زانیت كه من له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه گه‌وره‌بووم؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه من پێموایه سه‌یره كه تۆ كردنى پرسیارێكى له‌م شێوه‌یه به پێویست ده‌زانیت! لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ویش و به‌رهه‌م ساڵحیش له به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ تۆ بوون. بافڵ تاڵه‌بانى: پێم سه‌یره خه‌ڵك پرسیارى له‌م شێوه‌یه ده‌كات! من چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ كاك له‌تیف و ژیاوم و خاتوو شانازى پوورم ئێمه‌ى گه‌وره كردووه. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاندیدى ئێوه نه‌بوو. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌ى كاندیدى كێ بوو؟! لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه راسته ئه‌و یه‌كێتییه، به‌ڵام كاندیدى پارتیش بوو. بافڵ تاڵه‌بانى: ئایا ئه‌و كاندیدى پارتى بوو؟ ئایا كاندیدى پارتى نه‌بوو؟ ئایا هه‌ر به‌راست كاندیدى پارتى بوو؟! لیزێ پۆرته‌ر: واده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له نێوه‌نددا بووبێت. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌جدى؟! پێویسته ئاوا سه‌یرى بكه‌ین؟ یان به‌و شێوه‌یه‌ى كه پارتى هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كى تر‌ى له‌به‌ده‌مدا نه‌مابوو جگه له‌وه‌ى كه پشت به د. له‌تیف ببه‌ستن و له راستیشدا بیرۆكه‌یه‌كى باش بوو كه كارێكى وایان كرد. لیزێ پۆرته‌ر: به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وازیان له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د هێنا له كۆتایدا. بافڵ تاڵه‌بانى: بێگومان وایان كرد. لیزێ پۆرته‌ر: به‌راى تۆ ئه‌كرا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له به‌غدا ئیش بكات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نا پێموانییه و پێموایه كه ئه‌و ته‌نیا مه‌ڕێكى قوربانى بوو كه ناوه‌كه‌شى هێنرایه پێشه‌وه هه‌ر وابیرمه‌كرده‌وه كه ئه‌و مه‌ڕى قوربانیه. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د چیرۆكێكى باشى هه‌یه و كه‌سێكى خاوه‌ن توانایه، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى باش نین له به‌غدا و ئه‌زموونى سیاسه‌تكردنى نییه له به‌غدا، كه هه‌ڵیشبژێردرا من به‌لامه‌وه سه‌یر بوو و یه‌كسه‌ر وتم: ته‌واو، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كى باشه بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ، به‌ڵام به‌داخه‌وه وانه‌بوو و ته‌ینا بڕیارێكى سه‌یر بوو. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه‌وێت ده‌رباره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئێران و توركیا گفتوگۆ بكه‌ین. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ لیزێ پۆرته‌ر: سوپاى پاسدارانى ئێران چه‌ند جارێك هێرشى كرده سه‌ر باره‌گاى حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له سلێمانى و كۆیه. بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه زیاتر له 900 هێرشى فڕۆكه‌كانى توركیامان هه‌بوو هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه‌ى ئێران. ئێمه سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر خاكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌شمانه‌وێت چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام قورسه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزرێته‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: با یه‌كه‌مجار باسى توركیا بكه‌ین، ئێمه ئه‌زانین كه له چه‌ند ساڵى رابردوودا چه‌ندین هێرشى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هه‌بووه له كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ، چیت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه سه‌ركۆنه‌ى سه‌رجه‌م هێرشه‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت كوشتنى هاووڵاتییانى بێ‌تاوان. ئێمه تێده‌گه‌ین كه توركیا كێشه‌ى هه‌یه، به‌ڵام ئێمه هانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ده‌ین به گفتوگۆ، چونكه مرۆڤ نابێت رێگه‌ى ده‌رچوونى خۆى له كێشه خاپوور بكات و دواتر نه‌توانێت لێى بچێته ده‌ره‌وه. پێویسته هه‌مووان له‌سه‌ر رێگاى ده‌رچوونیان له كێشه گفتوگۆ بكه‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه هانى ده‌ده‌ین و لایه‌نگرى ئه‌نجامدانى گفتوگۆ ده‌كه‌ین. لیزێ پۆرته‌ر: وه‌ك ئه‌وه‌ى له ساڵى 2013 له توركیا هه‌بوو (پرۆسه‌ى ئاشتى)؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ته‌واوه‌تى. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ باسى دایه‌لۆگ ده‌كه‌یت، به‌راى تۆ ئه‌م شته چۆن رووده‌دات كه دایه‌لۆگ دروست ببێت، ئایا هاكان فیدان قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردون له‌م باره‌یه‌وه؟ ئایا ئێوه چوون بۆ ئه‌نكه‌ره؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌راستى ناتوانم وه‌ڵامى ئه‌وه بده‌مه‌وه، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندى به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه و ئه‌بێت توركیا قسه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكات. لیزێ پۆرته‌ر: قسه‌كه‌ت دروسته، به‌ڵام ئایا هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه رۆژێك یه‌كێتى ببێته نێوه‌ندگیرى بابه‌تێكى له‌م شێوه‌یه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بتوانین هاوكارى ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه پێمانخۆش نییه هیچ كوردێك یان هیچ كه‌سێك بكوژرێت. به‌راى من كاتێك كه‌سێك بۆ چه‌ندین ساڵ رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌میشه هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى نابێت پێویسته ستراتیژێكى نوێ بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر من بوومایه وامده‌كرد! لیزێ پۆرته‌ر: تا ئێستا توركیا داواى هاوكارى لێكردون له‌كاتى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كانیان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه هه‌رگیز رێگه‌خۆشناكه‌ین یان هاوكارى كه‌س ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته سه‌ر كورد، ئه‌مه‌ش شتێك نییه كه ته‌نیا په‌یوه‌ندى به توركیاوه هه‌بێت و بڵێن: ته‌نیا هاوكارى توركیا ناكه‌ین. ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌س وایه و ئیشى ئێمه نیه یارمه‌تى كه‌س بده‌ین له هێرشكردندا. لیزێ پۆرته‌ر: توركیا له ئێستادا پلانى ئۆپراسیۆنێكى تر هه‌یه له سووریا و ده‌شڵێن: هێرشى زیاتر له سلێمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چاوه‌ڕێى چى ده‌كه‌یت له‌مه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: چاوه‌ڕێى پێكدادان ده‌كه‌م و پێشموایه ئه‌مه باش نییه. لێره له به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم قسه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش زۆر بێزارن له‌م دۆخه و منیش گله‌ییان لێناكه‌م و هه‌ر ئه‌بێت وابن. من پێموایه نابێت ئیتر هێرشى تر ببینین، پێشموایه تاكه رێگه‌ى ده‌ربازبوون له‌مه بریتیه له، گفتوگۆ. ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ندى به براكانمه‌وه هه‌یه له سووریا دڵم له‌لایانه، چونكه ئه‌وان پاڵه‌وانى شه‌ڕى داعشن و ئه‌وه‌شى كه له سووریا رووده‌دات پێویست نییه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌رۆدۆغان بوویتانه چیت ئه‌كرد؟ چۆن گفتوگۆت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كرد؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نامه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه. نامه‌وێت ببمه ئه‌ردۆغان، ئه‌مه‌وێت بافڵ بم. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م دواییه چه‌ندین هێرشى مووشه‌كى و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانمان بینى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هه‌فته‌ى پێشووش شیاع سودانى وتى: پاسه‌وانى سنوورى فیدراڵى ده‌نێرنه سه‌ر سنووره‌كانى ئێران - عێراق. بافڵ تاڵه‌بانى: زۆر باشه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه ویستى ئێران بوو و ئه‌وه‌نده‌شى من بزانم له ئێستادا سنووره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پاسه‌وانه كورده فیدراڵییه‌كاندان. بافڵ تاڵه‌بانى: وانیه، كێشه‌ى كه‌مى ستافمان هه‌یه. ئێمه 600 بۆ 700 كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و له به‌رامبه‌ردا ته‌نیا یه‌ك لیوامان هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن لێى. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى ناوخۆ باسمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ستافى زیاترى بۆ دابنێت و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌وانیش به‌ڵێنیانداوه كه وه‌ك هه‌نگاوى سه‌ره‌تا لیوایه‌كى تر‌ى بۆ دروستبكه‌ن و كۆنترۆڵى سنووره‌كان بكه‌ن. پێشموایه كه گرنگه بۆ كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كان شتێكى له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌بێت. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا كورد ده‌بن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌گه‌ر به ئه‌قڵانى بیربكه‌ینه‌وه، به‌ڵێ كورد ده‌بن، خۆ ناچین له به‌سره‌وه خه‌ڵك بهێنین بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌ر سنورى عێراق و ئێران له كوردستان پاسه‌وانیه‌تى بكه‌ن. پێشموایه ئه‌مه شتێكى باشه و یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى بێكارى ده‌دات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى باشه بۆ هه‌رێمى كوردستان. لیزێ پۆرته‌ر: ئێران له‌وانه نییه ئه‌م شته قبوڵ بكات، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هێزى ناوه‌ند كۆنترۆڵى سنووره‌كان بكات. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌ى خۆ ئه‌وانیش پۆلیسى سنوورى فێدراڵین. لیزێ پۆرته‌ر: له‌وانه‌یه كوردبوونى ئه‌م لیوایانه كێشه بێت بافڵ تاڵه‌بانى: نا پێموانییه ره‌چه‌ڵه‌ك و ئاینى ئه‌م كه‌سانه ببێته كێشه. پێموایه، كێشه‌ى ئه‌وان له كه‌مى پاسه‌وانى سنووره. لیزێ پۆرته‌ر: شتێكى تر كه ئێران ده‌یه‌وێت بریتیه له چه‌كداماڵینى گروپه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كان. بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌مه پێشتر روویداوه چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كراوه. لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵام ئه‌وان ئێستا چه‌كدارن بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى وایه، ئه‌وان هه‌میشه چه‌كیان هه‌بووه، هه‌موو حزبه‌كانیش چه‌كیان هه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: ئێران ده‌ڵێت: نامانه‌وێت چه‌كداربن، چونكه له سنووره‌كانه‌وه چه‌ك به قاچاخ هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمان. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى ئێران، هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڵێت. لیزێ پۆرته‌ر: هه‌رگیز رازى ئه‌بیت به‌وه‌ى ئه‌و گروپانه‌ى له سلێمانى هه‌ن چه‌كه‌كانیان دابماڵرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وه بڕیارى من نییه، بڕیارى حكومه‌ته. لیزێ پۆرته‌ر: راسته، به‌ڵام واپێده‌چێت له ئێستادا حكومه‌ت پێویستى به ره‌زامه‌ندى ئێوه بێت. بافڵ تاڵه‌بانى: تا ئێستا هیچ شتێك پێویستى به ره‌زامه‌ندى من نه‌بووه، وابزانم باش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر شتێكى وا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده دیسانه‌وه من ئه‌مه دووپاتده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه بڕیارى حكومه‌ته‌وه، پێویستیشه حكومه‌ت بڕیار بدات كه ئایا ده‌یانه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌ن یان نایانه‌وێت. یان حكومه‌تى هه‌رێم یان حكومه‌تى ناوه‌ندیى یه‌كێكیان پێویسته بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدات كه ئایا ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامده‌بێت! ئه‌م هێرشانه زۆر جیاوازن. تۆش ئه‌وه ئه‌زانیت، وانیه؟ ئێرانییه‌كان كاتێك كه هێرش ده‌كه‌ن هۆشدارى ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: سبه‌ى له‌م كاته‌دا هێرش ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت به پارێزگاره‌كانیش ده‌ڵێن. پێموابێت ته‌نانه‌ت به پارێزگاره‌كانیش ده‌ڵێن: كه له‌م سه‌عات و خوله‌كه‌دا هاووڵاتى هاتووچۆ ده‌كات. من ئه‌م بابه‌ته‌م له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان باسكردووه، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و شتانه‌ى كه من دوێنێ له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئێران له عێراق باسم كرد. لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵێ بینیم، كه سه‌ردانت كردبوو. بافڵ تاڵه‌بانى: واده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر جددى بن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م بابه‌ته كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان، كه‌واته ئه‌م كێشه‌یه به كوێده‌گات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وان ئێستا كۆمیته‌یه‌كى ئاسایشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم و ئێستا سه‌رقاڵى پلاندانانن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م بابه‌ته. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا له حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا و تاران پێكهاتووه ئه‌و كۆمیته‌یه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ بهغدادیشى تێدایه و قسه‌كه‌ت دروسته. لیزێ پۆرته‌ر: پێتوایه ئه‌و كۆمیته‌یه هێرشه‌كان ده‌وه‌ستێنێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه زۆر زووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره، با چاوه‌ڕێكه‌ین و بزانین چى رووده‌دات له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا و پێموایه زۆر شت روونده‌بێته‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه‌وێت باسى به‌سیاسیكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌م، له كۆتا چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كوردسات شێخ جه‌عفه‌ر وتى: یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى 70 و 80 به‌باشى به‌ڕێوه‌ناچێت. بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر به‌باشى به‌ڕێوه‌ناچێت. لیزێ پۆرته‌ر: بۆچى وایه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نازانم بۆچى وایه، ئێمه زۆر كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. پێشتریش ئه‌م بابه‌ته‌م باسكرد، كه پێویسته دامه‌زراوه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین. پێموایه لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ئه‌مه وه‌ك هه‌لێك به‌كاربهێنێت بۆ به‌هێزكردنى سوپاكه‌ى به‌سه‌ر لایه‌نێكى تردا و ئه‌مه‌ش باش نییه. سه‌رچاوه‌ى هه‌موو ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌سیاسیكردنى هه‌موو شتێك. هه‌موو شتێك به سیاسى كراوه. یه‌كخستنى هێزه‌كان ئه‌و شته‌بوو كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مام جه‌لال بیرى لێكردبووهوه. لیزێ پۆرته‌ر: یه‌كخستنى هێزه‌كان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه زۆر سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان و هاوپه‌یمانه‌كانى ترمان به‌ره‌وپێشچوونى باشمان به‌خۆوه بینووه له‌م بابه‌ته‌دا. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته پێویسته چى بكرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: له‌بیرته پێموتى، هه‌موو شتێك به‌یه‌كه‌وه ده‌وه‌ستێت؟ ئه‌مه یه‌كێكه له نمونه‌كانى ئه‌وه كه به‌ربه‌ستى خراوه‌ته‌به‌رده‌م. لیزێ پۆرته‌ر: ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانانیش خه‌ریكه ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت هاوكاریی و پشتیوانییه‌كان به‌رده‌وام بن هێزه‌كانتان یه‌ك بخه‌ن" بافڵ تاڵه‌بانى: پێویستبوو زیاتر پێگه‌ى خۆیان به‌كاربهێنن، ته‌نانه‌ت پێویستبوو نقورچێكمان لێ‌بگرن. لیزێ پۆرته‌ر: بێمتمانه‌یی له‌نێوان یه‌كێتى و پارتیشدا هه‌یه بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وه وێناكردنى دۆخه‌كه‌یه له‌باشترین حاڵه‌تى خۆیدا (تۆ زۆر به‌ڕێزه‌وه وێناى ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌یت)، به‌ڵام ئێمه كوردین و زۆر ئاسانه كه چاكى بكه‌ینه‌وه، ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو.... یه‌ك هه‌نگاو پێویسته. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م دواییانه كه‌یسى كوڕێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵان هه‌بوو به‌ناوى سه‌هه‌ند ئه‌حمه‌د، كه له زیندانى پۆلیسدا كۆچى دوایی كرد. خێزانه‌كه‌ى ده‌ڵێن: لێیدراوه، پۆلیسیش ده‌ڵێت: رایكردووه و كه‌وتووه و مردووه. بافڵ تاڵه‌بانى: من قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناكه‌م تاوه‌كو ئه‌نجامى كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان رانه‌گه‌یه‌نرێت و پێموابێت كارێكى ژیرانه نییه له‌ڕووى یاساییه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: باشه. با باس له بابه‌تێكى جیاواز بكه‌ین، به‌م دواییه ده‌بینین ژماره‌یه‌كى زۆر تۆمه‌تبارى داعش له سلێمانى ده‌ستگیر ده‌كرێن. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌م شته به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت دوێنێ شه‌و یه‌كه‌كانى دژه‌تیرۆر تاوه‌كو دره‌نگانى شه‌و سه‌رقاڵى ئۆپراسیۆن بوون. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌توانیت هه‌ندێك زانیاریم پێبده‌یت كه ئه‌وان چۆن كارده‌كه‌ن؟ ئایا ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى زانیاریتان پێده‌دات؟ ئه‌م بابه‌ته چۆنه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێمباشه نه‌چمه نێو ورده‌كاریی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر له هه‌موو شوێنێك ئۆپراسیۆنى خۆیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان. له هه‌ر شوێنێك هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر یان هاوپه‌یمانه‌كانیان پێیانوابێت ئامانجێك هه‌یه كه مه‌ترسییه خواستى خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن، له رابردووش‌دا وایان كردووه، بۆ نمونه چه‌ندین تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه و ناردوونیانه‌ته‌وه بۆ باشوورى عێراق. كه‌واته، وه‌ڵامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌ڵێیه، له هه‌رشوێنێكه‌وه زانیارى هه‌بێت، ئه‌وان ئیشى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌دژى تێرۆریزم، له هه‌رشوێنێك. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ژماره‌ى ئه‌و كوردانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ڵكشاندایه؟ یان ژماره‌ى ئه‌و داعشانه له هه‌ڵكشاندایه كه ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمى كوردستان خۆیان حه‌شار بده‌ن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموابێت به‌شێكى به‌هۆى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌وه‌یه كه له‌نێوان هێزه‌كانى عێراق و هێزه‌كانى ئێمه‌دا هه‌یه و ههردوولاكهى سنووریش فشه‌ڵن. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریی عێراق باسى بكه‌م، چۆن ده‌توانین پێگه‌ى خۆمان له‌و ناوچانه به‌هێزتر بكه‌ین و پێشموایه نه‌هێشتنى ئه‌و بۆشاییانه هاوكارییه‌كى باش ده‌بێت. پێشموایه نابێت داعش به كه‌م بگرین. نابێت وا بیربكه‌ینه‌وه كه داعش كۆتایی هاتووه و مه‌ترسییه‌كه‌شیان نه‌ماوه، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه وانییه. هیواخوازم له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته نوێیه بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌و مه‌ترسییه كه‌م بكه‌ینه‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: چه‌ندین ساڵه باسى ژوورى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ده‌كرێت له ناوچه جێناكۆكه‌كان. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه زۆر به‌خێرایی بهرهوپێشوچوونى به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئێمه هاوكار و پشتیوانى هه‌موو شتێكین كه ئارامى هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزێت و ببێته هۆكارى خستنه‌سه‌ركارى خه‌ڵكه‌كه‌مان. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا لیوا هاوبه‌شه‌كان به‌یه‌كه‌وه ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێم: له داهاتوودا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڕاى من ئه‌وه خاڵه گرنگه‌كه‌یه، چۆن پاره‌دار ده‌كرێن و كێ پاره‌یان پێده‌دات؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته، ناتوانن ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن و كارى هاوبه‌ش بكه‌ن. بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وانه شتگه‌لێكى ئاسانن و به ئاسانى چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا كه بودجه‌ى 2023ى عێراق په‌سه‌ندكرا له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێویسته هیوابخوازم كه وابێت، چونكه پێموانییه حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و كاره بكات. لیزێ پۆرته‌ر: تۆ ده‌ڵێیت داعش كۆتایی نه‌هاتووه، پێتوایه ئاستى مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێم و عێراق چه‌نده؟ بافڵ تاڵه‌بانى: زۆر مه‌ترسین، چونكه ئه‌وان هه‌موو هه‌لێك و بۆشاییه‌ك ده‌قۆزنه‌وه. كه‌واته ئه‌بێت بۆشاییه‌كان نه‌هێڵین. ئه‌م كێشه‌ى نه‌بوونى متمانه‌یه نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى به‌ڵكو له‌نێوان هێزه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و هێزه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندیش هه‌یه. ئێمه ئێستا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه باشتربێت و ئیشى باشده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. دوێنێ گروپێكى تۆكمه له‌م هێزانه لێره‌بوون، چاویان به هاوبه‌شه‌كانیان كه‌وت و گفتوگۆكانیان زۆر به‌رهه‌مدار بوون. ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌یه كه ئه‌م هێزانه، به‌تایبه‌تى دژه‌تیرۆرى یه‌كێتى و سوات زۆر له‌نزیكه‌وه ئیش له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن و تیرۆریستان ده‌كه‌نه ئامانج. ئه‌گه‌ر سه‌یرى ژماره‌ى ئه‌و تۆمه‌تبارانه بكه‌یت كه له ماوه‌ى رابردوودا ده‌ستگیر كراون و راده‌ستى به‌غدا كراونه‌ته‌وه بۆتده‌رده‌ده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ هیچ ناوچه‌یه‌كى تر به‌راورد ناكرێن له كوردستان. لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ئه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌وه كه ئامانجه‌كان له ناوچه‌كانى تر كه‌مترن، ژماره‌ى داعشه‌كان كه‌متره؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نه‌خێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه ئه‌منییانه به‌باشى ئیشى خۆیاندهكهن. لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته پێتوایه داعش به‌شێوه‌یه‌كى فراوان له هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌بێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵێ. ئێمه ئۆپراسیۆنى زۆرمان هه‌یه و من زۆر شانازى ده‌كه‌م به هێزه ئه‌منییه‌كانمانه‌وه، چونكه كه‌سانى ئازا و ژیرن. لیزێ پۆرته‌ر: له ئێستاشدا ئه‌م هێزانه به‌ده‌ست كێشه‌ى داراییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئایا مووچه‌یان پێده‌درێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به دڵنیاییه‌وه وایه، به به‌رده‌وامى بودجه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت، مووچه‌ى ده‌زگاى زانیارى بڕاوه چه‌ندین ساڵه، به‌شێكى زۆرى پاره‌ى دژه‌تیرۆر بڕاوه. با رووداوێكت بۆ بگێڕمه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كم هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌شێكیان، ویستم هه‌ندێك قسه‌یان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ بكه‌م و وره‌یان پێببه‌خشم، ده‌زانى چى روویدا؟! سه‌یرى ناوچاویان كردم و وتیان:، تۆ پێتوایه ئێمه ئه‌م كاره بۆ پاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین؟ لیزێ پۆرته‌ر: راسته، به‌ڵام له كۆتایدا پێویسته پاره به‌رنه‌وه بۆ خێزانه‌كانیان. بافڵ تاڵه‌بانى: پێویسته زیندوو بمێننه‌وه، پێویسته بژێوى خێزانه‌كانیان دابینبكه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ى پێمانبكرێت بۆ هاوكارى كردنیان درێغى ناكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌میشه كردوومانه. ئه‌وان بڕبڕه‌ى پشتى یه‌كێتین. ئه‌مه زۆر خه‌مبارمه‌كات كه ئه‌م خه‌ڵكانه له‌برى ئه‌وه‌ى مه‌دالیایان پێبدرێت و خه‌ڵات بكرێن به‌شێوه‌یه‌كى سیاسى به‌ئامانج ده‌گیرێن. ئه‌گه‌ر له شوێنێكى تر‌ى ئه‌م دونیایه بوایه ئه‌م خه‌ڵكانه وه‌ك پاڵه‌وان سه‌یر ده‌كران كه بێگومان ئێستاش پاڵه‌وانن لاى هه‌مووان ته‌نیا لاى هه‌ندێك كه‌سى پارتى نه‌بێت كه ئه‌م شته پێچه‌وانه‌یه. ئه‌مه‌ش شكستى ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت نه‌وه‌ك هى من. زۆر ئاسانه ئه‌م حكومه‌ته ببێته خاوه‌نى سه‌ركه‌وتنه‌كانیان، ئه‌وان به‌شێكن له حكومه‌ته‌كه كه‌واته ئه‌بێت حكومه‌ت شانازى بكات به‌وه‌ى كه ئه‌وان ئه‌نجامیده‌ده‌ن. وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌دواى گۆڕانكارییه‌كانى نێو یه‌كێتى زۆر به قورسى كارى كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆن و راهێنانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆرى عێراق بكات. جه‌لال شێخ ناجى، سه‌رۆكى ئێستاى ده‌زگاى زانیاریش به‌هه‌مانشێوه زۆر به قورسى كارى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى پاراستن به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن. زۆر نامۆبوو كه ئێمه بینیمان ئه‌توانین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه بیانیه‌كانمان ئیش بكه‌ین، به‌ڵام ناتوانین له‌گه‌ڵ یه‌كترى كاربكه‌ین، ده‌بوو له‌ڕێگه‌ى هاوبه‌شه بیانییه‌كانمانه‌وه زانیارى له‌گه‌ڵ یه‌كترى ئاڵوگۆڕبكه‌ین. بۆ من ئه‌مه جۆرێك بوو له بێڕێزى، زۆر شه‌رمه‌زارییه‌كه ئه‌م شته، به‌ڵام پارتى هیچ خواستێكى نییه كه ئه‌م شته بگۆڕێت و هه‌نگاوبێت به‌ره‌و ئێمه، حه‌زیان له ئه‌نجامدانى كارێكى وا نییه. ئه‌مه‌ش هه‌مووى ده‌بێته بۆشایی و دووژمنه‌كان ده‌توانن وه‌ك هه‌ل بقۆزنه‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه سه‌رنجڕاكێشه، چونكه له رابردوودا پارتى هه‌میشه ده‌یوت، قورسه بتوانرێت له‌گه‌ڵ لاهور ئیش بكرێت. ئێستاش شته‌كان واده‌رده‌كه‌ون كه له ئاستێكى نزمدابن. بافڵ تاڵه‌بانى: ئۆ نا، ئێستا ئه‌و كوڕه چاكه‌كه‌یه. لیزێ پۆرته‌ر: ئێستا ئه‌و كوڕه چاكه‌كه‌یه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ ئێستا ئه‌و هاوڕێیانه و پارتیش ئه‌وى خۆشده‌وێت. زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌یان هه‌یه، پێشموایه بۆ سه‌قامگیریی له دوورمه‌ودادا ئه‌مه باشتره. من خۆم به كوڕ خراپه‌كه نابینم، به‌پێچه‌وانه‌وه پێموایه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ من زۆر ئاسانه، به‌ڵام من به‌رپرسیارییه‌تییه‌كم هه‌یه و به‌رپرسیارییه‌تیه‌كه‌شم بریتیه له‌وه‌ى كه خزمه‌تى خه‌ڵكه‌كه‌م بكه‌م، دڵنیاببمه‌وه كه نانیان هه‌یه بخۆن و جلیان هه‌یه له‌به‌رى بكه‌ن. خۆشتده‌زانیت، ئێستا ساڵانى 1991 و 1992 نییه، خه‌ڵكى به‌وشته رازى نین كه جاران پێڕازیبوون. گه‌نجه‌كانى ئێمه هه‌مان ئه‌و شته‌یان ده‌وێت كه گه‌نجێكى به‌ریتانى ده‌یه‌وێت. ئیشیان ئه‌وێت، ئاسایشیان ئه‌وێت، ئه‌یانه‌وێت گه‌رم و داپۆشراوبن، خزمه‌تگوزاریی و وڵاتێكى پێشكه‌وتوویان ئه‌وێت. منیش هه‌مان ئه‌و شته‌م ده‌وێت بۆ خه‌ڵكه‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ویستنى ئه‌وه واتاى ئه‌وه بێت كه من كه‌سێكى نه‌گونجاوم، ئه‌وه من ده‌ڵێم: من حه‌زناكه‌م نه‌گونجاو بم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستبكات زۆر به‌باشى ئه‌زانم چۆن نه‌گونجاو بم. لیزێ پۆرته‌ر: بیستوومه پارتییه‌كان پێتده‌ڵن تۆ خۆسه‌پێنیت. بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وه هه‌ڵه‌ترین گوزارشته كه له كه‌سایه‌تى من كرابێت و له‌باره‌ى منه‌وه بوترێت، چونكه من حه‌زم له خۆسه‌پێنى نییه، حه‌زم له دیسپلینه و خۆشم زۆر پابه‌ندى دیسپلینم، باوه‌ڕم به پله‌به‌ندى و ئه‌قڵانیبوون هه‌یه، بڕوام به‌و شتانه هه‌یه كه سیتماتیكین و به‌پێى میتۆد ئه‌نجام ده‌درێن. پێموایه ده‌بێت شته‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌نجام بدرێن و له هه‌نگاوى یه‌كه‌وه بۆ دوو و له دووه‌وه بۆ سێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه خۆسه‌پێنییه به‌راى ئه‌وان ئه‌وه هه‌ڵه‌ى من نییه. پێموایه من خۆسه‌پێن نیم و به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر كۆمه‌ڵایه‌تیم، كینه له دڵ نیم، رقم له كه‌س نییه، ئه‌مه‌ش شتێكى بۆ ماوه‌ییه و له باوكمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌سێك ده‌سته‌واژه‌ى: رقم له‌م كه‌سه‌یه به‌كارده‌هێنێت، من هه‌رگیز لێى تێناگه‌م، چونكه یه‌ك كه‌سیش نییه له‌م سه‌رزه‌مینه كه من رقم لێی بێت. لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌وه له‌ده‌ستدانى وزه‌یه. بافڵ تاڵه‌بانى: خه‌ڵك هه‌یه كه من لێى نائومێدم، خه‌ڵكیش هه‌یه كه پێموایه: نه‌ئه‌بوو ئه‌و شته‌ى بكردایه كه كردى، یان ئه‌و رێگایه‌ى بگرتایه‌ته‌به‌ر بۆ كردنى ئه‌و شته‌ى كه كردى، به‌ڵام رقلێبوونه‌وه، هه‌رگیز. وابزانم ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه به‌هۆى پێشینه‌سه‌ربازییه‌كه‌مه‌وه‌یه و رووخساریشم وا ده‌رده‌كه‌وێت. خه‌ڵكى سه‌یرى رووخسارم ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: سه‌یركه زۆر توڕه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌وه من زۆرینه‌ى كات قسه‌ى خۆش ده‌كه‌م و پێده‌كه‌نم. ته‌نیا رووخسارم واده‌رده‌كه‌وێت و وابزانم ناتوانم ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌م. لیزێ پۆرته‌ر: حه‌زده‌كه‌یت بۆ كاتێكى دورودرێژ له كوردستان بمێنێته‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵى به‌دڵنیاییه‌وه. ئێستا واملێهاتووه ناتوانم كوردستان به‌جێبهێڵم، كاتێك ئه‌چم بۆ ئه‌وه‌ى پشوویه‌ك وه‌ربگرم دواى دوو بۆ سێ رۆژ راسته‌وخۆ ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه چیتر ناچم بۆ وه‌رگرتنى پشوو. لیزێ پۆرته‌ر: ناچیت بۆ به‌ریتانیا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: دوو ساڵه سه‌ردانى به‌ریتانیام نه‌كردووه، له‌وانه‌یه زیاتریش. لیزێ پۆرته‌ر: له‌به‌ر كۆرۆنا؟ بافڵ تاڵه‌بانى: نا نه‌خێر به‌هۆى كۆرۆناوه نه‌بووه. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌وێش كاره‌سات هه‌یه. بافڵ تاڵه‌بانى: بۆچى؟ لیزێ پۆرته‌ر: ئاگادارى حكومه‌ت هه‌یت، سێ سه‌رۆكوه‌زیران! بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه له‌دۆخێكدا نیم ره‌خنه له حكومه‌تى كه‌س بگرم. وه‌ڵامى من بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه، تۆ حكومه‌ته‌كه‌ى ئێمه‌ت بینیووه؟! به‌ڵام ئه‌وه راسته كه من خۆشه‌ویستییه‌كى تایبه‌تم بۆ بۆ به‌ریتانیا و خاوه‌نشكۆ (پاشاى به‌ریتانیا هه‌یه). . لیزێ پۆرته‌ر: زۆر باشبوو كه وتت خاونشكۆ، چونكه من تا ئێستاش شاژن به‌كارده‌هێنم. بافڵ تاڵه‌بانى: منیش وه‌ك تێبینى ئه‌وه‌م نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ى لێم تێكنه‌چێت، چونكه منیش له‌نێوان شاژن و خاوه‌نشكۆ لێمتێكده‌چێت، به‌ڵام زۆر شانازى ئه‌كه‌م به‌و هه‌موو یارمه‌تییه‌ى ئه‌وان بۆ ئێمه و ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ى كه له‌گه‌ڵیان كردین. ئایا ئه‌زانیت كه به‌ریتانیا چاكه‌ى زۆرى له‌گه‌ڵ كردین. لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستت چییه له‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: ئێمه كرابووینه ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى خۆمان، نه‌مانئه‌توانى به زمانى خۆمان قسه بكه‌ین، قوتابخانه‌كانمان و ماڵه‌كانمان سووتێنرابوون، شاژن ماڵى به ئێمه‌دا، خستینییه قوتابخانه، نانى پێداین، پێموایه مرۆڤ نابێت ئه‌م شتانه له‌بیر بكات، وه‌فا! بۆیه پێموایه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه سوپاسگوزاربین بۆ ئه‌و شته. هیچ كه‌س قه‌رزارى تۆ نییه كه هه‌موو شتێك پێببه‌خشێت. من له عێراق كرامه‌ده‌ره‌وه له چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى دراوسێ خۆم بینییه‌وه، هیچ یه‌ك له وڵاتانه نه‌یانتوانى بمانگرنه‌خۆیان تا له كۆتاییدا له به‌ریتانیا گیرساینه‌وه. پێویستبوو ئێمه خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه رابهێنین و پێشموایه ئه‌و فره كلتورییهى له‌وێ هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه پێویسته، هه‌رچه‌نده هه‌موو وڵاتێك كه‌لتورى خۆى ئه‌بێت هه‌بێت. ئێمه هه‌موومان فێرى ئینگلیزى بووین. ته‌نانه‌ت داپیره‌شم له‌و ته‌مه‌نه‌دا فێرى شۆفێرى بوو و شۆفێرى ده‌كرد بۆ كۆمپانیاى سه‌ینز بۆرى. له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه مرۆڤ پێویسته زۆر سوپاسگوزار بێت، ئێستا هه‌ندێك شتى سه‌یر ئه‌بیستم، به‌ڵام تازه من پیربووم و له‌وانه‌یه بیركردنه‌وه‌م جیاواز بێت. لیزێ پۆرته‌ر: پرسیارێكى تر‌ى جددیم هه‌یه. بافڵ تاڵه‌بانى: ته‌نیا یه‌ك دانه؟ لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵى یه‌ك دانه، له‌وانه‌یه ئه‌مه په‌یوه‌ندى به شاره‌زایی تۆشه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام پێمخۆشه كه بیركردنه‌وه‌ى تۆ له‌باره‌وه بزانم. سكاڵایه‌كى یاسایی هه‌یه له پاریس كه عێراق له‌دژى توركیا جوڵاندوویه‌تى، به‌هۆى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات. پێده‌چێت بڕیاردانیش له‌سه‌رى نزیك بووبێته‌وه، پێتوایه ئه‌م بابه‌ته چۆن كارده‌كاته سه‌ر تواناى هه‌رێمى كوردستان له هه‌نارده‌كردنى نه‌وتدا. بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئه‌وه كار له هه‌موو شتێك ده‌كات، قسه‌كه‌ى تۆ دروسته، ئه‌م بابه‌ته شاره‌زایی من نییه، زیاتر په‌یوه‌ندى به قوباده‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ڵێ، پێموایه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌موو شتێك. لیزێ پۆرته‌ر: هیچ لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیاردان له‌سه‌رى دوابخرێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: راستگۆبم له‌گه‌ڵت، هیچى ئه‌وتۆم له‌باره‌یه‌وه نه‌بیستووه. لیزێ پۆرته‌ر: كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى دوو لایه‌نه‌یه و بیستوومانه كه به‌غدا بانگه‌شه‌ى ده‌یان ملیار دۆلار ده‌كات له‌باره‌یه‌وه. بافڵ تاڵه‌بانى: پاره‌یه‌كى زۆره. لیزێ پۆرته‌ر: توركیا له ئێستادا ئه‌و بڕپاره‌یه‌ى نییه. بافڵ تاڵه‌بانى: پاره‌یه‌كى زۆره، نه‌مئه‌زانى به‌و رێژه‌یه پاره‌كه زۆره. لیزێ پۆرته‌ر: له چه‌ند كه‌سێكم بیستووه بڕى یاره‌كه له‌نێوان 26 بۆ 30 ملیار دۆلاره، بهلهبهرچاوگرتنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كه. پێتوایه هیچ رێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ى دادگا. بافڵ تاڵه‌بانى: به‌داخه‌وه‌م، به‌ڵام ئه‌وه شتێك نییه كه من بتوانم وه‌ڵامه‌كه‌ى بده‌مه‌وه، چونكه زانیارى ته‌واوه‌تیم نیه و قوباد ئه‌و كه‌سه كه ده‌بێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه. لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌وێت تۆ و یه‌كێتى زۆر نزیكترن له به‌غدا به به‌راورد به پارتى. بۆیه حه‌زئه‌كه‌م بزانم، باسى چاره‌سه‌ر و سیناریۆكانى چاره‌سه‌ركردن ده‌كه‌ن؟ كه چۆن ده‌بن؟ بافڵ تاڵه‌بانى: پێموایه ئێمه له‌به‌ر ئه‌م شته نزیك نین له به‌غداوه، ئێمه له به‌غداوه نزیكین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته نزیك بین له به‌غداوه. چ پێمانخۆش بێت یان نا ئێمه به‌شێكى عێراقین. پێموایه یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانى یه‌كێتى به‌هۆى په‌یوه‌ندییه نێوخۆى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیه‌وه بوو. له‌دواى كۆچى دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، نه‌خۆشكه‌وتنى كاك كۆسره‌ت و دایكم، هه‌موو ئه‌و كێشه بێمانایانهى تر كه روویاندا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه پشتگوێخران. ئێستاش ئێمه توانیومانه شتێك له‌سه‌ر مێزى به‌غدا دابنێینه‌وه و هاوڕێكانیشمان ده‌یانه‌وێت ئێمه زیاتر چالاك بین له به‌غدا، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه یه‌كێتى راسته‌قینه ده‌یكات و من به شتێكى جیاوازى نابینم، چونكه ئه‌مه ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ریشه‌ى خۆى و دووباره بونیادنانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌مووان. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه بڕوامان پێى هه‌یه و من ئه‌نجامى ده‌ده‌م. من كاتێكى زۆر له به‌غدا به‌سه‌رده‌به‌م و له ئێستاشدا سه‌قاڵى بونیادنانى مه‌كته‌بى سیاسین له له‌غدا و دوو هه‌فته جارێك من لێره ده‌بم دوو بۆ سێ رۆژ. دوێنێ به‌ڵێنم به فایه‌ق زێدان و به‌شێكى تر له هاوڕێكانمدا دا كه له به‌غدا چالاكییه‌كانم زیاتر بكه‌م. ئه‌مه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌م. پێموایه له‌وانه‌یه بتوانین له به‌غداده‌وه یارمه‌تى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بده‌ین و یه‌كێتیش زۆر شتى هه‌یه كه بیخاته سه‌ر مێزه‌كه. په‌یوه‌ندیی گه‌لێكى باشمان هه‌یه. یارییه‌كه‌ش لێره له به‌غدا جیاوازه، چونكه بۆردى شه‌تره‌نجه‌كه زۆر گه‌وره‌یه لێره. زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌شه كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كوردستان و هه‌ولێر له به‌غدا بێت. لیزێ پۆرته‌ر: قسه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى سلێمانى وه‌ك ئیداره‌یه‌كى جیاواز ببینن؟ بۆ ئه‌وه‌ى له به‌غداوه پاره‌ى بۆبێت نه‌وه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه؟ بافڵ تاڵه‌بانى: مه‌رج نییه، ئێمه سه‌یرى هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان، رێگاچاره‌كان و ته‌نانه‌ت رێگا یاساییه‌كانیش ده‌كه‌ین. ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌شێكى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه و هه‌ندێك كێشه‌ى ئه‌منیش هه‌یه، به‌ڵام چه‌ندین رێگه‌چاره هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه. ئێمه بۆچى به‌یه‌كه‌وه دانیشتووین؟ چونكه تۆ ویستت له‌گه‌ڵ من دابنیشیت و منیش ویستم له‌گه‌ڵ تۆ دابنیشیم. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌تویستایه له‌گه‌ڵ من دابنیشیت، نه‌مانده‌توانى ئه‌و كاره بكه‌ین هه‌رچه‌نده من سووربوومایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵت دابنیشیم! شته‌كه له‌گه‌ڵ پارتى رێك وه‌ك ئه‌وه وایه كه بۆم باسكردیت. ئێمه ئه‌و رۆژه‌ى كه 26 بۆ 27 حزبمان كۆكرده‌وه باسى ئه‌م بابه‌ته‌مان كرد. لیزێ پۆرته‌ر: له دوكان؟ بافڵ تاڵه‌بانى: به‌ڵێ، پارتى نه‌هات، به‌دڵنیاییشه‌وه نایه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه گفتوگۆى تایبه‌ت به یه‌كگرتووى كورده! ئێستاش تێناگه‌م كه بۆچى نه‌هاتن، هه‌رچه‌نده بانگهێشتیش كرابوون، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى كه هه‌مووان وا بیریان ده‌كرده‌وه كه بانگهێشت نه‌كرابوون. من خۆم چاودێرى ناردنى بانگهێشتنامه‌م ده‌كرد بۆیان و دڵنیابوومه‌وه له‌وه‌ى كه بانگهێشتكراون. ئه‌م سیاسه‌تى سه‌ركردنه ژێر خۆڵ هیچ شتێك چاره‌سه‌ر ناكات. مامۆستاى بیركارییه‌كه‌م هه‌میشه پێى ده‌وتین، "گوێره‌وییه‌كانتان هه‌ڵبكێشن" به واتاى ئه‌وه‌ى، "گورجوگۆڵبن و باشتربن"، به‌ڵام پێموایه حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به‌وه‌یه. كێشه هه‌روا چاره‌سه‌ر نابێت، به پشتگوێخستنیشیان كێشه‌كان ناڕۆن، به‌ڵكو یه‌كده‌گرن و كاره‌كه قورس ده‌كه‌ن. لیزێ پۆرته‌ر: ده‌رباره‌ى رێگه‌چاره یاساییه‌كان، ئایا هیچ رێگه‌چاره‌سه‌رییه‌ك یان داوایه‌كى یاسایی هه‌یه له‌دژى پاترى؟ بافڵ تاڵه‌بانى: چه‌ندین رێگه‌چاره هه‌یه. راستگۆبم، نامه‌وێت ئاشكرایان بكه‌من، ده‌ستبردن بۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه چى رووده‌دات. ده‌نگێكى ئه‌رێنى و گه‌شبین ده‌بیستم له پارتییه‌وه، پێشموایه كه پارتى ئێستا هه‌لى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه په‌یوه‌ندى به هه‌موو حزبه‌كانى كوردستانه‌وه بكات. ئه‌وان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌یان هه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ئاسان و ئاساییه كه ئه‌جێندایه‌كى جیاوازیشیان هه‌بێت ئێستا، رێگاى جیاواز به‌كاربهێنن بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و خه‌ڵك. ئه‌شمه‌وێت ئه‌وه‌یان به‌بیربهێنمه‌وه، كه ئێمه هه‌میشه ئاماده‌ین و هه‌میشه ئاماده‌بووین، به‌ڵام تۆپه‌كه ئێستا له ساحه‌ى ئه‌واندایه، هه‌موو شتێكمان وت كه پێویستبوو بیڵێین، هه‌موو شتێكمان كرد كه ده‌بوو بیرى لێبكه‌ینه‌وه و ئه‌نجام بده‌ین، وه‌ك چۆن له رابردوودا وامان كردووه. هه‌میشه وازمان له مافى خۆمان هێناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى چاكه‌ى گشتى و ئامانجه گه‌وره‌كان. ئێستاش كه یه‌كێتى زۆر یه‌كگرتووه، پێموایه بۆ پارتى زۆر ئاسانتره كه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه پێویسته خۆیان ئه‌و شته‌یان بوێت. لیزێ پۆرته‌ر: واته تۆ دڵنیانیت كه ئه‌وان ئه‌و شته‌یان بوێت؟ بافڵ تاڵه‌بانى: له‌راستیدا، نه‌خێر.
گفتوگۆی درەو: "ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە كە جەماوەری خەڵك بۆ خۆی راپەڕین بكات، پێشمەرگەو گەریلا رۆڵی لاوەكی هەبێت" ئەمە قسەی ئیبراهیم عەلیزاده، سكرتێری كۆمەڵە (ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)ە لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ (درەو) سەبارەت بە دواین پەرەسەندنەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و ئێران، ئەو پێیوایە " ئەمریكا و رۆژئاوا لەگەڵ ئەوەی زاهیرەن خۆیان بە دۆستی بزوتنەوەكە نیشان دەدەن، بەڵام بەجۆرێك لە جۆرەكان خوازیاری ئەوە نین ئەو رژێمە بگۆڕدرێت، تا بەرچاویان روون نەبێت" لەبارەی ئەگەری دروستكردنی فشار لەسەریان بۆ چۆڵكردنی بارەگاكانیان لەناو هەرێمی كوردستان دەڵێ" "تا ئێستا هیچ پەیامێكمان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پێنەگەیشتووە بۆ چوڵكردنی بارەگاكانمان، ئێمە ئەو كارەی كە دەبێت بیكەین كردوومانە""، عەلیزادە دوو سیناریۆ بۆ ناڕەزاییەتییەكان دەخاتەروو كە ئەگەری یەكەمیان زۆرترەو پێی وایە" ناڕەزاییەكان دەگاتە ئاستێك كە خەڵكی دام‌و دەزگاكانی رژێم كۆنترۆڵ دەكەن، وەكو ئەوەی لە ساڵی 1979 روویدا" دەقی گفتوگۆكە: درەو: روانینتان بۆ ناڕەزایەتییەكانی ئێران چیە؟ جیاوازییان لەگەڵ ناڕەزاییەتیەكانی پێشوو لە چیدایە؟ ئیبراهیم عەلیزاد: چەند جیاوازییەكی بەرچاو هەیە، یەكه‌م، لەرووی درووشم و ئامانجەوە ، دروشمی پێشكەوتنخوازانە، ئینسانی، عەدالەتخوازانەی (ژن، ژیان، ئازادی) بوه‌ته پێناسه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه و ئامانجییشی رووخانی رژیم، دوهه‌م له رووی بهریناییهوه كه زۆربه‌ی شوینه‌كانی گڕتۆتهوه، سێهه‌م له رووی بەردەوام بوونهوهە، ئەوە (40) رۆژە ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه بەردەوامە، ناڕەزایەتییەكانی دیكە بە گشتی دوای هەفتەیەك یان دوو هەفتە سەركوتدەكران، دادەمركانەوە، چواره‌م ئه‌م جاڕه لە كوردستانەوە سەری هەڵداوە، چەخماخەی ئەو شۆڕشە لە كوردستانەوە لێدراوە ئەوە به نیسبه‌ت خه‌باتی دواڕۆژی خه‌ڵكی كورڕدستان زۆر گرنگە، پێنجه‌م ئاستی پشتیوانی نێونهتهوییه ، ئەو خۆپشاندانانەی لە دەرەوەی وڵات دەكرێت بۆ پاڵپشتی لە شۆڕش ئەوە نیشان دەدات كە ئێمە لەگەڵ دیاردەیەكی تازە بەرەوڕووین، لە (43) ساڵی رابردوودا نمونەی وامان نەدیوە. درەو: بەردەوامی خۆپیشاندانەكەو مەسەلەی ژن وەك رەگەزی سەرەكی لە خۆپیشاندانەكان، گرنتی سەركەوتنی ناڕەزاییەتیەكانن؟ ئیبراهیم عەلیزادە: بە بڕوای من هێشتا زووه باسی گه‌ره‌نتی بكه‌ین. هەردوولا لایەنی دوژمن و جەماوەریش هێشتا هه‌موو ئیستیعدادهكانی خۆیان بەكار نەهێناوە، لایەنی جەماوەر هێشتا بە راده‌ی پێویست خەڵكی هەژاری گەڕەكە هەژارنشینەكان، چینی كرێكار، بەشێكی زۆری كۆمەڵگە لەگەڵ ئەوەشدا دڵیان، لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیە لێ دەداو لایەنگرین، بەڵام هێشتا بەشێوەیەكی چالاك تیایدا بەشدار نین، هێشتا دەتوانرێت زۆر لەوە جەماوەریتر بێت لەوەی ئێستا هەیە. ئەوەی تایبەتیشە بە دوژمن، ئەو زەبروزەنگی خۆی نواندووە، بەڵام ئەمانە هەزار فێڵی دیكەیان لەدەستدایە بۆ ئەوەی كە بتوانن ئەو بزوتنەوەیە لە ناوەڕاستدا بقرتێنن، ئەمریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەوەی زاهیرەن خۆیان بە دۆستی بزوتنەوەكە نیشان دەدەن، بەڵام بەجۆرێك لە جۆرەكان خوازیاری ئەوە نین ئەو رژێمە بگۆڕدرێت به جۆڕیك كه بۆیان قابیلی پێشبینی نەبێت، ئێرانی دوای رژیمی ئیسلامی چی به سه‌ر دێت پێویستە لایەنی جەماوەر و خەباتی جەماوەری ئەوەندە بەهێز بێت، بتوانێت ئەو پلانانەش كە لەرێدایە لەلایەن كۆماری ئیسلامی كە رەنگە دەموچاو بگۆڕێ بۆ ئەوەی تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە . دەبێت بەرچاو رونیمان هەبێت، بۆ ئەوەی بەردەوام ئەو بزوتنەوەیە زه‌مانه‌ت بكه‌ین. درەو: پێتان وایە ئەو ناڕەزاییە كاریگەری لەسەر دەسەڵاتی ئێران درووستكردووە، یان ئەوەی دەوترێت تا ئێستا ئێران هێزی سەربازی گەورەی بۆ روبەرووبونەوەی بەكار نەهێناوە؟ ئیبراهیم عەلیزادە: ئێستا بارودۆخەكە گۆڕاوە، ئەو ترسەی پێشتر لە دڵی خەڵك دابوو ئێستا چووەتە دڵی خودی رژێمەوە، ئێستا ئه‌وه رژیمە لە خەڵكی دەترسێت، لەگەڵ ئەو هەموو هێزو توانا‌و قودرەتەش كە هەیەتی. درەو: پێتان وایە ئەمە پلانی ئێران خۆیەتی یان لاواز بووە.؟ ئیبراهیم عەلیزادە: ده‌سه‌ڵات به ئاشكرا لاواز بونی پێوه دیاره، تەنانەت كۆنترۆڵیان بەسەر سایتەكانی خۆشیاندا نەماوە، سایتی وەزارەتی ئیتڵاعات هاك دەكرێت، دەچنە ناوی تەواوی ناوەڕۆكەكەی دەردێنن، دەچنە ناو سایتەكانی ئەتۆمی ئێران ناوەڕۆكەكەی دەردێنن، ئەمنیەتی خۆشیان بەباشی پێناپارێزرێت، تەواو شپرزەییان پێوە دیارە، هەرچی زەرفیەتیان هەبوو بۆ مانەوە ووردە ووردە هەموویان سوتاند بۆ نمونە، هەموو ریفۆرمخوازەكانیان لە دەسەڵات دوورخستەوە، لەبری ئەوانە كۆمەڵێك مرۆڤی بێتواناو گەندەڵیان لە شوینیان دانا، هەموو ئەو كارتانەیان سوتاند كە دەیان توانی سیمایانی پێ جوان بكەن، راستە رژێم ئەرتەش و پۆلیس و هێزی هەیەو ئەتوانێت زۆرتر كوشتار بكات، به‌ڵام خەڵك گەیشتونەتە ئاستێك بەوە پاشەكشە ناكات و تورهتریان ده‌كات. درەو: سیناریۆكان چۆن دەبن، ئەم ناڕەزایی و خۆپیشاندانانە لە كوێدا و چۆن كۆتایی دێت؟ ئەنجامەكە چۆن دەبێت؟ ئیبراهیم عەلیزادە: لە راستیدا دوو حاڵه‌ت هه‌یه ، یەكێكیان ئەوەیە كە ئەم سەرهەڵدانە بەردەوام بێت، ئەوەندە بەردەوام بێت كە ریزەكانی كۆماری ئیسلامی دەستبكەن بە هەڵوەرین، توانای حكومەتكردنیان نەمێنێت، سه‌رهه‌ڵدان بگاتە ئاستێك كە جهماوهڕی راپه‌ریو دام‌و دەزگاكانی رژێم كۆنترۆڵ بكه‌ن و ڕژیم هه‌ره‌س بێنێت. من پێم وایە دڕه‌نگ یا زوو ئه‌وه روو دەدات و دەبێت بۆ ئەوە هەوڵ بدەین. حاله‌تی دووەم ئەوەیە ئەم بزوتنەوە جەماوەرییە به پیلان یان به زۆر پێش ئه‌وه‌ی به ئامانجی نیهایی خۆی بگات دای بمێركێننهوه.، بەڵام هەرچی بكەن ، به دڵنیایه‌وه تا ئێرە ئەم بزووتنەوەیە كۆمەڵێك دەستكەوتی بەدەستهێناوە، قابیلی هەڵگەڕانەوە نیە. بۆ نمونه له‌مه‌دوا ههڕگیزناتوانن باڵاپۆشی زۆڕهملی بەسەر ژناندا بسەپێنن. ئێستا زۆڕ ڕازین بەوەی جەماوەر به‌م ده‌سكه‌وته له كۆڵیان بێتەوە. درەو: بەڵام لەرووی بڕیار و یاساوە هیچ سازشێكیان كردووە؟ ئیبراهیم عەلیزادە: بەرەسمی هیچ سازشێكیان نەكردووە، بەڵام بیرمەندانیان، رۆژنامەكانیان، سایتەكان، هەموو ئەوانە پێمان نیشان دەدەن كە بەجۆرێك پاشەكشە رازین بەڵام جەماوەر بەوە رازی نیە، جەماوەرە درووشمی روخاندیان خهڵگڕتۆه لەوە كەمتریان ناوێت، هاوسەنگی گۆڕاوە، ئەو ترس و وەحشیەتەی رژێم نەماوە، ئێستا منداڵی مەدرەسە دروشمی دژی رژێم و خامنەیی دەڵێنەوە، گۆڕینی ئەو هاوسەنگیە وەك خۆی لێنایاتەوە، پاشەكشەی رژێم مومكینە بەڵام خەڵكی ئێستا لە ئاستێكدایە بە پاشەكشەی ووردە ووردە رازی نابێت. بۆخۆی رژێمیش ئەوە دەزانێت، ئەگەر پاشەكشەیەك بكات، ئیمتیازێك بدات خەڵكی لەوە زۆرتری دەوێت، بۆیە لەم قۆناغەدا چەند شتێك بە عەمەلی قبوڵ ده‌كه‌ن بەڵام بەرەسمی قبوڵی نەكەن، درەو: بەڕێزت باس لە رووخان دەكەیت، پێت وایە بارودۆخی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی رێگە بەرووخانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەدەن؟ ئیبراهیم عەلیزادە: بارودۆخەكە تا ئەو شوێنە ی پەیوەندی بە بەرژەوەندی وڵاتانی رۆژئاواوە هەبێت، ئەوان پێیان خۆش نیە ئەو رژیمە بڕوخێت، چونكە نازانن كێ دێتە جێگای. ئێران له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه وڵاتێكی گرنگە نایانەوێن ئینسجامی تێكبچێت، بەڵام زۆر ئه‌مری واقیع هەیە بەسەر ئەوانیشدا دادەسەپێت، چارەنووسی سیاسەتی هەموو دنیا ده‌وڵه‌تان ئەوان دیاری ناكەن، كە جەماوەر راپەڕی ئەوانیش بەرامبەر به ئەمری واقیع به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بڕیار دەدەن. درەو: روخانی كۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا پەیوەندی نیە بە روخانی تارانەوە، كۆمەڵێك وڵاتی تر لەگەڵیان دەڕوخێت، ئەمە پەیەوەندی بە وڵاتانی هەرێمیەوە هەیە؟ ئیبراهیم عەلیزادە: كاتێك رژێمی ئیسلامی له ئێران هاته سه‌ركار سیمای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕی، ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی توندڕەو دوای هاتنە سەر كاری كۆماری ئیسلامی سەریان هەڵدا، ئێستاش پێچەوانەكەیەتی بەڵێ ئەگەر ئەو رژێمە بڕوخێ، كاردانەوەیەكی گەورەی ناوچەیی دەبێت، بەڵام ئەوكاتیش لەسەرەتاوە پێیان خۆش بوو رژێمی شا بمێنێت، بەڵام كاتێك روخانی رژێمی شا بووبە ئەمری واقیع، هەوڵیاندا خۆیان لەگەڵ ئەو بارودۆخە تازەیەدا بگونجێنن، بۆ ئەوەی پێشی نفوزی یەكێتی سۆڤیەت بگرن، رەزامەندیاندا بە هاتنە سەركاری خومەینی، مەسەلە ئەوەنیە هەموو پلانەكانی زلهێزەكان دەتوانێت جێبەجێ ببێت، پلانەكانی زلهێزەكان دەتوانرێت هەڵبوەشێتەوەو جێبەجێنەبێت، هێشتا ئەو جۆرە هێزە گەورە جەماوەریە نەهاتووەتە مەیدان، كە بتوانێت ئەو پلانانە هەڵبوەشێنێتەوە. درەو: خواستی گۆڕینی كۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا لەناو پێكهاتەی كوردیدایە یاخود پێكهاتەكانی تریش ئەو خواستەیان هەیە؟ ئیبراهیم عەلیزادە: گرنگیەكە ئەوەیە ئەو بزوتنەوەیە زۆر یەكگرتوو و سەرتاسەرییە، لە تەورێزەوە تا كوردستان یەك درووشم پهرز ده‌كه‌نه‌وه.، ئەوەی ئێستا دەیبیینین شتێكی زۆر نایابە، ئەوەی لە بەلوجستان دەگوزەرێ و ئەو دروشمەی دەگوترێتەوە هەر ئەوەیە كە لە كوردستان دەگوزەرێ و ئەو درووشمەیە دەوترێتەوە، ئەوە تایبەتمەندییەكی گرنگی ئەو قۆناغەیە. درەو: رۆڵی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران رۆڵێكی تەماشاكەرە یان بە پراكتیكی لەناو دۆخەكەدان؟ ئیبراهیم عەلیزادە: جیاوازی هەیە لە نێوان هێزە كوردیەكان و ئێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران، هێزە كوردیەكان لە مێژساڵە پێگەیەكی جەماوەرییان هەیە، هەروەها ڕێكخستنێان له كوڕدستان هه‌یه. به گشتی هێزه‌كان له‌كوردستان بارودۆخێكی جیاوازیان هەیە، بەڵام لە ئێران‌دا ، ئۆپۆزسیۆنێ ناسراو ئەو رۆڵەی نیە، له نه‌بونی ئه‌وه‌دا جۆرێك لە رێكخستنی ناوخۆیی هەیە كە لەناخی ئەو خەڵكە ناڕازیه وه سه‌ریان هه‌ڵداوه. بۆ نمونە رێكخستنی گەنجانی گەڕەكەكان، رێكخستنی، رێكخستنی مامۆستایان،.ئەوە ووردە ووردە خەریكە سەر هەڵدەدات، دروشمەكانیان دووپات دەكرێتەوە، میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیان بەدەستە، ناكرێت بڵێن كاریگەرییان نیە، بەڵام كاریگەری رێكخستن و رێكخراوەیی نیە، رێبەرایەتیەكی ناسراویان نیە، بەیاننامە دەربكەن خەڵكی بەقسەیان بكات، ئەوە نیە، لەرووی میدیا و تەلەفزیۆین و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە كاریگەرییان هه‌یه. درەو: یەك دەنگی و یەكهەڵویستی نێوان هێزە كوردیەكانیش نیە، هەرچەندە هەوڵ و لێكتێگەیشتنێك هەیە لە نێوان كۆمەڵەو پژاك؟ ئیبراهیم عەلیزادە: ئێمه له سه‌ر ئه‌وه پێداده‌گرین كه پێویسته لایەنە كوردییەكان ئەو یەكدەنگیە پێكبهێنن. ئێمه داوامان ئه‌وه‌یه هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی چالاك له كوردستان به پژاكیشهوه له كونفڕانسێكێ هاوبه‌شدا ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و باڕودۆخه لێك بده‌نەوه و خۆیانی بۆ ئاماده بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و تا گه‌یشتن به رێكه‌وتن له‌وه‌ها كونفرانسێكدا دوو ئه‌ركی ههنوهكهی پێویستن: یه‌كه‌م به هیچ شیوه‌یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌و گریلا ته‌داخولی بارودخی ناوه‌وه‌ی وڵات نه‌كات. ڕژیم بۆ ئه‌وه هه‌وڵ ده‌دات و نابێ ڕێگابدهین ئه‌و پیلانه سه‌ربگرێ. دووهه‌م دیالوگی نیوان هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ست پێبكات. ئێمە له ماوه‌ی ئه‌و چل رۆژه پردی پێوه‌ندی بووین له نێوان پژاك و ئه‌وانی دیكه‌وه. مه‌سه‌له‌ی ته‌داخول نه‌كردنی هێزی پێشمه‌ڕگه و گڕیلا، هاوئاهه‌نگی له بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی و بهڕههمی دهوڕی ئێمه‌یه له نیوان هیزه سیاسیه‌كانی چالاك له كوڕدستان. درەو: ئێوە هیچ ئامادەكارییەكتان بۆ دوای روخانی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە؟ ئیبراهیم عەلیزادە: ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە كە جەماوەری خەڵك بۆ خۆی راپەڕین بكات و ئەو دەستكەوتانە بەدەستبهێنێت، ، ئێمە دەبێت كارێكی وا بكەین، ئەزموونی هەرێمی كوردستان دوپات نەبێتەوە، بەو مانایەی خەڵكی راپەڕیو خۆیان دامەزراوەكانی خۆیان جێگیر بكەن، هێزی چەكدار بهێننە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان، ئێمە لە ساڵی 1979 كاتێك شارەكانی كوردستان له رێگه‌ی راپه‌رینی جه‌ماوه‌ریه‌وه ئازادكران، پێش ئەوەی هێزی پێشمەرگە تەداخول بكات، شورای گەڕەك و شارەكان پێكهێندراو دەسەڵاتی جەماوەری دامەزرا، ئەو كات هێزی چەكدار رۆڵێكی زۆر كاریگەری نەبوو، ئێمە ئێستا دەمانەوێت هەر ئەوە رووبدات، بۆ ئەوە هەوڵ ئەدەین شارەكان بە هێزی جەماوەر رزگار بن، هێزی چەكدار دەورێكی لاوەكی ببینێت، هێزی چەكدار دواجار دەتوانێت لەژێر چاودێری دامەزراوە رەسمیەكاندا هەوڵ بدات دەستكەوتەكانی ئەو راپەڕینە بپارێزێت. درەو: واتا ناتانەوێت ئەزمونی هەرێم دووبارە بكەنەوە لە رۆژهەلات، لە براكوژی و دوو ئیدارەیی؟ ئیبراهیم عەلیزادە: ئەوەی هەرێم له دوو ئێدارهیی و شه‌ری ناوخۆ ئەزمونێكە نابێت دووبارە ببێتەوە، ، دەبێت لە ئێستاوە هەوڵبدەین له‌م بابه‌ته‌وه بە رێككەوتنێك بگەین. راستە جیاوازی و ناكۆكی هەیە لە نێوان لایەنەكان، بەڵام دەبێت ئێمە كارێك بكەین هیچ لایەك پەراوێز نەخرێت. درەو: لەماوەی رابردوودا بارەگاكانی هێزەكانی رۆژهەڵات موشەك باران كران، توانی ئەو پەیامە بگەیەنێت كە سەركوتی خۆپیشاندەرانی پێبكات؟ ئیبراهیم عەلیزادە: ئەوە یەكەمجار نیە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومان دەكات، بەڵام ئەمجارە ئامانجەكەی ئەوەبوو كە سەرنجی خەڵكی بەرەو دەرەوە سنورەكان رابكێشێت، هاوكات لەگەڵ ئەوەی بارەگاكانی ئێمەی موشەك باران كرد هێزێكی گەورەی بردووەتە سنوری ئازربایجان و ئەرمەنستان لەوێ مانۆری سەربازی دەكات، كۆماری ئیسلامی كەوتووەتە ئەزمەیەكەوە كە پێویستی بەوە هەیە ماجەرایەك بخوڵقێنێت، ئاژاوەگێڕیەك بكات بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵكی لەناوخۆوە بۆ دەرەوە رابكێشێت، ئێمە لە هەرێمی كوردستان هیچ كارێكمان نەكردووە كە له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم نەگونجاو بێت، حكومەتی هەرێمیش هیچ بڕیارێكی نەداوە كە به نیسبه‌ت ئێمه‌وه نەگونجاو بێت. رێككەوتنێكی كرداری هەیە لەو بارەوە كە نە ئێمە سهرئێشهێك بۆ حكومەتی هەرێم بخوڵقێنین، نە حكومەتی هەرێمیش ئەو ئەركانەی كە هەیەتی بەرامبەر بە ئێمە ئەوانە فەرامۆش بكات. درەو: بەڵام لەچەند رۆژی رابردوودا ئەوە باسكرا كە كۆماری ئیسلامی ئێران پەیامی بە حكومەتی هەرێم داوە، هێزەكانی رۆژهەڵات بارەگاكانیان دابخەن؟ هیچ پەیامێك بە ئێوە گەیشتووە؟ ئیبراهیم عەلیزادە: پەیامێك بە ئێمە نەگەیشتووە، هەر ئەوەیە كە لە میدیاكاندا باسكراوە، هیچ پەیامێكی فهڕمیمان پێنەگەیشتووە، ئێمە ئەو كارەی كە دەبێت بیكەین كردوومانە، ئێمە هێزی چەكدارمان لە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران بەكار نەهێناوە، بەڵام ئێمە چەكدارین لەو ناوچەیە، بەڵام كێ هەیە چەكدار نەبێت ئێوە تەماشا بكەن، هەموو عەشایەر چەكدارن، حەشدی چه‌ندین گڕوپن چەكدارن، داعش چەكدارە، ئەحزابی سیاسی چەكدارن، لەم ناوچەیە چەكداربوون بۆ بەرگری لە خۆ دیاڕدهیهكی سەرەتاییە، چهكداربونی ئێمه‌ش له‌و چوارچێوه دایه. درەو: لەدوای ئەو هێرشانەوە حكومەتی هەرێم هیچ جۆرە هەنگاوێكی بەرامبەر بە ئێوە ناوە؟ ئیبراهیم عەلیزادە: تا ئەو كاتەی بەیەكەوە قسە دەكەین نەخێر، هیچ هەنگاوێك بەرامبەرمان نەنراوە، ئەوەی ئەوەی ئەوان دەیانەوێت تەحسیلی حاسڵە، ئەوەی ئێران دەیكات بەهانەیە، هەم بۆ شكاندنی سەروەری هەرێم هەم بۆ لادانی چاوی خەڵكی لەسەر ناڕەزاییەكانی ئێران، بۆ نەزەری خۆی كێشەكان لەناوەوەی وڵات دووربخەنەوە. درەو: ئێوە گەشبینن بەوەی ناڕەزاییەكان بە ئەنجامێكی باش بگات، یاخود بە دۆخێكی نا‌ئومێد كەر كۆتایی دێت؟ ئیبراهیم عەلیزادە: پێم وایە دۆخەكە زۆر باشتر دەبێت، كۆماری ئیسلامی ناگەڕێتەوە سەر دۆخی جاران، ئەگەر دەست بداتە كوشتار و سەركوتی زیاتر، كە ئێستا كەمی نەكردووە، زۆر تر زیانی تێدا دەكات، ئەو دەستكەوتانەی ئەو بزوتنەوە جەماوەرییە بەدەستیهێناوە قابیلی هەڵگەڕانەوە نیە، هاوسەنگی هێزەكە چووەتە جێگەیەكی دیكە، جا تا سەركەوتن چ قۆناغ گەلێكی دیكەمان پێوێسته ئه‌وه باسێكی دێكهیه، خه‌تا دێت لەرووی رێكخستنەوە جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو رێكخراوتر دەبێت ، ئەو دەستكەوتانەی تا ئێستا بەدەستهاتوون چارەنووسساز بوون، تەوەقوعی ئەوە نەدەكرا لەو ئاستەدا، هەم پشتیوانی نێونەتەوەیی خەڵكی دونیا و ئێرانیانی دەرەوەی لە پشت بێت، هەم لەناوخۆدا ئاوا بە جورئەت و جەسارەتەوە، پەلبكێشێت بۆ قوڵایی كۆمەڵگە بۆ ناو كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان.
گفتوگۆی درەو: "ناهێڵین تەجروبەی شكستخواردوی هەرێمی كوردستان دووبارە ببێتەوە" ئەمە قسەی سیامەند موعینی هاوسەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پژاك"ە لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ (درەو) سەبارەت بە دواین پەرەسەندنەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و ئێران، ئەو پێیوایە "ئێران‌و دەسەڵاتەكەی ناگەڕێتەوە پێش سەردەمی خۆپیشاندانەكان"و لەبارەی ئەگەری دروستكردنی فشار لەسەریان بۆ چۆڵكردنی بارەگاكانیان لەناو هەرێمی كوردستان دەڵێ" هیچ پەیوەندییەكی فەرمیمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم نییەو لەسەر داوای هیچ هێزێك لەم ناوچانە جێگیر نەبوین‌و لەسەر داوای هیچ هێزێكیش چۆڵی ناكەین"، موعینی ئەو دەنگۆیانە بە كۆمیدی ناو دەبات كە باس لەوە دەكەن "پژاك ئامادەیی دەربڕیوە هاوكاری ئێران بكات بۆ سەركوتكردنی ناڕەزاییەتییەكان". دەقی گفتوگۆكە: درەو: خۆپیشاندانەكانی ئێستا فۆرم‌و شێوازی جیاوازترە لە خۆپیشاندانەكانی پیشووی ئێران، ئایا ئامانج‌و ستراتیژی جیاوازتر دەبێت؟ سیامەند موعینی: پێویستە ئەو راستییە دەستنیشان بكەین ئێران بەو سیستەمە تۆتالیتارییەی كە هەیەتی، هەمیشە كێشەیە بۆ دیموكراتیزەكردنی وڵات، هەمیشە بە زێهنیەتی شووێنیستیەوە كە پەیڕەوی دەكات كێشەی ناو پێكهاتەكان‌و گەلان قووڵتر دەكاتەوە، قەت چارەسەری پێ نەبووە، بۆیە بەردەوام خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتی لە بوارەكانی كۆمەڵایەتیو سیاسییەوە لە ئێران هەبووە. بەڵام ئەمجارە سەرهەڵدانەكان لەگەڵ سەرهەڵدانەكانی پێشوو جیاوازە، كە دەتوانین وای پێناسە بكەین دەستپێكی رێنیسانسێكی زێهنیەتیو فكریە لە كۆمەڵگەی ئێران بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەروەها گۆڕانكاری فكری لە شێوازی خۆپیشاندانەكان دەتوانین ببینین. پێشتر لە سەردەمی رێفۆڕمخوازەكان گروپێكی تایبەت لە تاران‌و دەوروبەری كە بە گروپی سەوز پێناسە دەكران‌و خاتەمی سەركردایەتی دەكردن، لەچوارچێوەی ناوەندی ئێرانەوە بە فكری ناوەندگەرایی ئێرانی ناڕەزایەتیان رێكخستبوو، هیچ شتێكییان بۆ گەلان‌و پێكهاتە جیاوازەكانی ئێران پێ نەبوو، بۆیە نە كوردستان نە بەشەكانی تری ئێران جوابی داخوازی ئەو ناڕەزایەتیەیان كە لە ناوەندی ئێرانەوە دەكرا نەدایەو. ئەمجارە بە پێشەنگایەتی كوردستان، بەتایبەت بە پێشەنگی ژنی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە شاری قارەمانی سەقزەوە دەستیپێكردو گەل لە تاران بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" كە دروشمێكی شۆڕشگێڕی، پێشكەوتنخوازیو یەكسانی نێوان ژن‌و پیاوە پشتیوانی لێ كرد‌و لەهەموو كۆمەڵگەی ئێران‌دا بڵاوبووەوە. هێدی هێدی لە دەرەوەی سنورەكانی ئێرانیش ئەو دروشمە وتراوە، ئەو دروشمە بوەتە ناوەندێك بۆ كۆكردنەوەی هەموو هێزو تواناكانی لایەنە دژبەرەكانی رژێمی ئێران. ئەو دروشمەش كە لە هەموو ئێران گوترایەوە لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە دەستیپێكرد، واتای ئەوەیە كە كوردستان دەتوانێت ببێتە پێشەنگی شۆڕشێكی دیموكراتیك‌و ئازادیخوازی نەك تەنها بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان بەڵكو بۆ هەموو ئێران‌و ناوچەكە. درەو: خۆپیشاندانەكان سنوری كوردستانی تێپەڕاندووە بۆ هەموو ناوچەكانی تر ئایا ئەمە لە قازانجی رۆژهەڵاتی كوردستانە؟ سیامەند موعینی: بەڵی ئەمە لە قازانجی كوردستانە. كوردستان لە بەرخۆدانو شۆڕشكردن لەبەرانبەر حكومەتو دەزگا سەركوتكەرەكانی رژێمی ئێران بە تەنیا نابێت. لە كاتی هاتنە سەر حوكی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا لە ساڵی 1979، كوردستان بە تەنیا لەبەرانبەر داخوازی حكومەتی ناوەندیدا (نا)یەكیان وت بە كۆماری ئیسلامی، بەڵام ئەوكات كوردستان بە تەنیا بوو، هێزی سەركوتگەری كۆماری ئیسلامی ئێران، كوردستانی سەركوتكرد. ئەمە ئەزمونێكی مێژووییە بۆ گەلی كورد كە كوردستان پێویستی بە پشتیوانی هەموو بەشەكانی دیكەی ئێران وەكو بەلوچستان، خوزستان، توركمەن سەحراو تەورێز هەیە. ئەمە لە حاڵێكدا بوو كە لە ناوچە توركنشینەكان توركیا‌و حكومەتی ناوەندی ئێرانیش دەیانویست بە زێهنییەتی پانتوركیستی ناكۆكی ناوبەینی ئازەرییەكانو كوردەكان ساز بكەن. بەڵام ئەو پیلانەی دوژمن داینابوو كە ئازەری‌و كورد بەشەڕ بدات لە ناوەڕاستی تەورێزەوە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی"و " ئازەربایجان هوشیارە، پشتیوانی كوردانە" پووچەڵ كرایەوە. ئەمە یەكگرتوویی گەلانە، دەمێكە ئێمە كار بۆ ئەوە دەكەین بەتایبەت بۆ ئەوەی هێزی پشتیوان بۆ كوردستان دەستەبەر بكەین، ئەمڕۆ ئەوە وەڵام دەداتەوەو ئەو شۆرشە كە لە هەموو ئێران دەستیپێكردووە نیشانی دەدات كوردستان هێزی ئەوەی هەیە وەك ئاكتەرێكی سەرەكی رۆڵ ببینێت. درەو: دروشمی "ژن ژیان ئازادی"، چەمكێكە عەبدوڵا ئۆجەلان یەكەمجار بەكاری هێناوە، چۆن ئەمە بووەتە چەمكو دروشمێكی گشتی لەناو هەموو نەتەوەكانی ئێران‌و تەنانەت جیهانیش، دروشمەكە بووەتە دروشمی خۆپیشاندانەكانی ئێران ؟ سیامەند موعین: ئەم دروشمە بنەماكەی پارادایمیكە، رێكخستنەكانو هەڤاڵانی ئێمە دەمێكە ئەم دروشمە دەڵێنەوە، تەنانەت لە كۆبوونەوە فەرمییەكانیشمان دروشمـی "ژن ژیان ئازادی" گوتراوەتەوە، ئەم دروشمە چەمكێكە سنوری حزبی تێپەڕاندووە، حزب لە بنەمادا خزمەتكاری كۆمەڵگەیە، بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵگا تێكۆشان دەكات. لەچوارچێوەی مێتۆدی جیاوازەوە هەوڵدەدات كۆمەڵگاكەی بەرەو پێش بچێت، ئەو دروشمە لەو چوارچێوەیەدا توانیوێتی یەكگرتوویی گەلان‌و هەموو كۆمەڵگە بە ژن، گەنج، كرێكار، مامۆستا، كورد‌و ئازەری‌و بەلوچ‌و فارس‌و هەموو پێكهاتەكان دیكە پێك بێنێت. ئەمە هزرێكی ئازادیخوازییە لە چوارچێوەی بەرابەری‌و یەكسانی لە بواری رەگەزییو لە بواری ژیانییەوە لە كۆمەڵگەدا تێكۆشانی بۆ دەكەین. درەو: خۆپیشاندانەكانی ئێستا بەرەو كوێ دەڕوات؟ ئایا هەمان چارەنوسی خۆپیشاندانەكانی تری دەبێت؟ ماندو دەبن‌و كۆتایی دێت‌و لە شوێنێكدا دەوستێت؟ یان پێتان وایە ئەمجارە جیاوازتر دەبێت‌و بە ئامانجێك دەگات؟ سیامەند موعینی: پێشبینیكردن هەروا ئاسان نییە، بەڵام دەتوانم بڵێم ئێران‌و دەسەڵاتەكەی ناگەڕێتەوە پێش سەردەمی خۆپیشاندانەكان، لەوكاتەوە "ژینا ئەمینی" ناجوامێرانە كەوتە بەر هێرشی دڕندانەی هێزە داپڵۆسێنەرەكانی سەركوتگەری كۆماری ئیسلامی ئێران، لێیانداو شەهیدیان كرد، ئەو دژایەتییە پەنگخواردوەی كۆمەڵگەی ئێران نەك تەنها لە كوردستان كە لە شاری سەقزەوە دەستیپێكرد، بەڵكو دژبەرێكی پەنگخواردوو لە ناخی دڵی كۆمەڵگەدا مابووەوە دەربڕدرا، بەهانەو بابەتێك هاتە پێش كە ئەو خەڵكە توانی بە دژی ئەو دوژمنكاریو زوڵم‌و بێدادییەی كە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرانبەریان دەیكات، بێنە مەیدانەكانو هێدی هێدی قۆناغی جیاوازی تێپەڕاند، دۆخەكە بەرەو قۆناغی پاراستنی ڕەوا لەناو كۆمەڵگادا دەڕواتو ئێستاش لەچوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا كۆمەڵگا بە دژی ئەو رژێمە تێكۆشان‌و بەرخۆدان دەكات. درەو: رۆڵی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پژاك" لە خۆپیشاندانەكان چییە، ئێوە لە كوێی خۆپیشاندانەكاندان؟ سیامەند موعینی: پژاك نایەوێت مۆركی حزبی لە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتییەكانی كۆمەڵگە بدات، چونكە هەموو توێژەكانی كۆمەڵگەی تێدایە، دەكرێت بڵێین لایەنگرانی پژاكیش هەنو كەسانێكیش هەن كە پژاك ناناسن، ئەوانە هەموو لە یەكڕیزدانو بە دژی رژێمی ئێران وەستاونەوە. ئێستا بوەتە شەڕی كۆمەڵگەو شەڕی دەسەڵات، پژاك وەك فكر‌و پارادایم لەنێو گەلدایەو بەربەرەكانێو شەڕ دەكات لە دژی ئەو سیستەمەی كە دەخوازێت كۆمەڵگە بە چۆكدا بدات‌و تەسلیمی بكات. ئەو شەڕە، شەڕی گەلو دەسەڵاتەو ئێمە لەگەڵ ئەو دۆخەینو بەشێكین لەو دۆخە، ئێمە رێكخستنێكی گەلینو بەشێكین لەو گەلە، ئێمە خۆمان وا پێناسە دەكەین. بە هاوكاری گەلەكەمان بۆ پێشكەوتنو دەستەبەركردنی ئازادی‌و دەركردنی داگیركەرانی كوردستان بەتایبەت‌و ئازادی بۆ هەموو ئێران ئێمە تێكۆشانی خۆمان بەردەوام دەكەین. درەو: ئێوە هیچ ئامادەكارییەكتان كردووە بۆ هەر رووداوێكی گەورەتر لە ناڕەزایەتییەكان؟ سیامەند موعینی: من نامەوێت بكەومە ناو ئەم مژارەوە، چونكە بە قۆناغی جیاوازدا تێپەڕ دەبێت، ئەو سەرهەڵدانانەو ئەو شۆڕشە وەك لە سەرەتادا باسم كرد بە رێنیسانسێكی زێهنییەتی لە كۆمەڵگەدا دەستیپێكردووە، ئەوە پرۆسەیەكە، لەو پڕۆسەیەدا دەبێت بە شێوازی جیاواز هەنگاوبنێین، كۆمەڵگا لەهەر قۆناغێكدا لەبواری سۆسیۆلۆژییەوە پێویستە شیكاری بۆ بكرێت، بەپێی مێتۆدی گونجاو و زانستیانە سەبارەت بەو دۆخە كار بكرێت، چونكە ئەگەر مێتۆدی جیاواز بەكارنەهێنرێت لەوانەیە بابەتەكە پێچەوانە ببێتەوە، ئێمە ناخوازین ئەمجارە كۆمەڵگە، كە كەوتوەتە شەڕ لەگەڵ سیستەمێكی تۆتالیتار‌و دیكتاتۆر، لاواز بێت یان بشكێت. ئێمە دەخوازین كە ئەو سەرهەڵدانە تا كۆتایی پێكهێنانی ئەم سیستەمە دەسەڵاتخوازو سەركوتكەرەو گەیشتن بە ئازادی‌و دیموكراسی بەردەوام بێت. درەو: لە هەندێك لە میدیاكاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە "پژاك" ئامادەیی دەربڕیوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كە سەركوتی خۆپیشاندەران بكات، ئێوە چۆن لەم دەنگۆیانە دەڕوانن؟ سیامەند موعینی: بەڕاستی ئەو چەواشەكارییەی كە بە زانابوون دژی ئێمە دەكرێت بابەتێكی كۆمیدییە. پژاك لە 10-15 ساڵی رابردوو زۆرترین شەهیدی لە تێكۆشان‌و خەبات بە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران داوە. بەردەوام لەبەرامبەر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا لە بوارەكانی سیاسی، كۆمەڵایەتیو ژینگەپارێزی‌و تەنانەت چەكداریشدا پژاك تێكۆشانی كردووەو بەرهەڵستكارێكی سەرسەختی ئەو رژێمە بووە. ئێستا شەڕێكی تایبەت لە دژی پژاك لەلایەن ئیتڵاعاتی ئێران، میتی توركیا‌و پاراستنی پارتی دیموكراتی ماڵی بارزانی لە ئارادایە. خۆفرۆشانو جاسوسانی پاراستنی پارتی لە زەوییەوە هێزەكانی ئێمە شوناسایی دەكەن، ئێران زانیاری دەدات بە توركیا‌و ئەوانیش بە تەیارەو درۆن هێزەكانمان دەكەنە ئامانج. لە ئەنجامی هاوكاری هاوبەشی هەر سێ لایەنەكە (میت، پاراستن‌و ئیتلاعاتی ئێران) بە دەیان هەڤاڵی ئێمە بە تەیارەو درۆنی توركیا شەهید بوون. ئەوە لەچوارچێوەی شەڕێكی تایبەتو چەواشەكاریەكدایە كە دەزگای هەواڵگری (پاراستن)ی بارزانی لە كوردستان پەیڕەوی دەكات، ئیدیعای زۆر ناجوامێرانەو زۆر درۆیە كە جار جار هێندەی دووپات دەكەنەوە بۆ خۆیان باوەڕ بە درۆكەی خۆیان دەكەن، شتی وا چۆن دەبێت؟ ئەوە هیچ لۆژیكێكی سیاسی تێدا نییە كە پژاك وێڕای ئەو هەموو خەباتو تێكۆشان‌و قوربانیدانە بێت‌و لەولاوە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی هاودەست بێت. چۆن شتی وا دەبێت؟! ئەو ئینسانەی بڕوا بە شتی وا دەكات دەبێت چەند جار لە بواری سیاسییەوە بە خۆیدا بچێتەوەو فكربكاتەوە كە چۆن شتی وا دەبێت؟ فكری سیاسی‌و عەقڵی سیاسی ئیجازە بەوە نادات، هێزی پژاك لەبەرانبەر كۆنەپەرەستیو داگیركاری كوردستاندا چۆك دابداتو سەر دابنەوێنێ، بەڵكو پێشەنگەو لە ریزی پێشەوەی گەل شەڕ دەكات‌و دژ بە داگیركاری‌و كۆنەپەرستی لە شەڕدایە. ئەو كەسانەی كە ئەو ئیدعا چەواشەكارییانە بڵاودەكەنەوە راستەوخۆ خزمەت بە دوژمنان‌و داگیركەرانی كوردستان دەكەن. درەو: ئێران هەڕەشەی لە هێنانی هێزی سەربازی دەكات بۆ حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵات (پژاك، كۆمەڵە ، دیموكرات)، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران داوای چۆڵكردنی سنورەكان دەكات ئێوە هیچ ئاگادارییەكتان پێگەیشتووە؟ سیامەند موعینی: ئێمە هیچ پەیوەندییەكی فەرمیمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم نییە، ئێمە لە چیاكانی كوردستان كە هەمیشە لانكەی شۆڕشگێڕان بووە پارێزگاری لە كەرامەتی گەلی خۆمان دەكەین، ئەوڕۆكەش ئەو لانكەیە بۆ شۆڕگێران هەیەو ئێمەش شەڕو تێكۆشان دەكەین. لە هەموو بوارەكانی سیاسی، رێكخستنیو سەربازییەوە لە نێوخۆی رۆژهەڵاتدا هەین‌و خەباتو تێكۆشان دەكەین. رژێمی ئێران بەردەوام چ لە ناوخۆی رۆژهەڵاتو چ لە دەرەوەی سنورەكان هێرشی كردووین بەڵام بە هیچ شێوازێك نەیتوانیوە هێزەكانی پژاك لە رەوتی ئەو خەباتو تێكۆشانە لابدات. ئێمە لەسەر داوای هیچ هێزێك لەم ناوچانە جێگیر نەبوین‌و لەسەر داوای هیچ هێزێكیش ئەم ناوچانە چۆل ناكەین. ئێمە بۆ ئازادی تێكۆشان دەكەین‌و تەنیا داخوازی گەلەكەمان بە ئەساس دەگرینو بۆ ئازادی گەلەكەمان تێكۆشان دەكەین. ئەو نوێنەرەی حكومەتی هەرێم كە بۆ خۆی قسە دەكات هیچ بەهایەكی لای ئێمە نیەو قسەو داوخوازییەكانی خزمەتە بۆ داگیركاری كوردستان. درەو: ئێوە هیچ ئامادەكاریتان كردووە ئەگەر حكومەتی ئێران هێز رەوانە بكات یاخود ئەگەر لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە داواتان لێكرا ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن ئێوە ئامادەن چۆڵی بكەن؟ سیامەند موعینی: كوردستان خاكی ئێمەیە، پژاك بۆ ئازادی گەلو نیشتمان بەدژی كۆماری ئیسلامی ئێران شەڕو تێكۆشان دەكات. پژاك ئەو هێزە نیە كە ئەگەر پێیان وت تەسلیم بەو بچۆ ئۆردوگایەك دابنیشە، بچێت دابنیشێت. پژاك بە رۆحی شۆڕشگێڕی‌و ئازادیخوازییەوە تێكۆشان دەكات، ئامادەیە بە "نانە رەقە" لە چیاكان بمێنێتەوەو بەربەرەكانێ بكات لەگەڵ هەر داگیركەرو كۆنەپەرستێك. لەكاتی گونجاو‌دا دەكەوینەوە قوڵایی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و ئێران، ئەو دەرفەت‌و ئیمكانەمان هەیە، دەتوانین هێزی كۆماری ئیسلامی توشی قەیرانێكی جددی بكەین، بەڵام ئێستا ئێمە پێمان وایە، قۆناغەكە رەنگە ئەوە نەبێت‌و لەبواری ستراتیژییەوە بە گونجاوی نەزانین، بەڵام گەر مەجبور بین دەتوانین ئەو هەنگاوە بنێین. درەو: ئایا لەگەڵ حزبەكانی رۆژهەڵات هیچ هەماهەنگی‌و بەرەیەكتان هەیە، بەتایبەت لەسەر ئەم رووداوانە؟ سیامەند موعینی: ئێمە نرخاندنێكی سیاسیمان هەبووە لەسەر ئاڵوگۆڕیەكانی ناوچەكەو نەخشە رێگامان لە ساڵی 2018 پێشكەش بە هەموو لایەك كردووە. لە ساڵی 2016وە من بە بەشی خۆم هەوڵمدا حزبەكانی رۆژهەڵات تێبگەیەنم كە رەوشی ناوچەكەو رەوشی ئێران بەرەو ئاڵۆزی دەچێت، ئەو قەیرانەی كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە بەرۆكی ئیرانیش دەگرێتەوە، بۆیە ئێمە وەك كورد پێویستە ئامادە بین كە بتوانین لە چوارچێوەی پاراستنی دەستكەوتەكانی ئازادی بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان یەكگرتوو كار بكەین. ئێمە هەوڵ بدەین هەماهەنگی هەبێت لە نێوانماندا، كە لە بوارەكانی دیپلۆماسی، سیاسی، كۆمەڵایەتی، بەشی چالاكی‌و تەنانەت سازكردنی هێزێكی لەشكری هاوبەش پێكەوە هاوكار بین. رەنگە هێزەكانی تر بەربەستیان هەبێت، ئەوان لە باشوری كوردستانن، ئەوان كیشەیان هەیە ئەوان دەرفەت‌و ئیمكانی ئەوەیان نییە، ئەو ئازادییەی پژاك هەیەتی كە موحتاجی نە حكومەتی هەرێم نە هیچ حكومەتێكە ئەوان نییانە، پژاك لەسەر هێزو توانای گەلی خۆی ژیان‌و شۆڕش دەكات، بۆیە بێ منەتە لەهەر دەوڵەتو لە هەر هێزێك كە بیەوێت ئەجێندای خۆی بەسەردا بسەپینێت، ئێمە تەنهاو تەنها گوێڕایەڵی گەلی خۆمانین. درەو: خاڵی هاوبەشتان لەگەڵ حزبەكانی تری رۆژهەڵاتدا چییە، ئایا خاڵی هاوبەشتان لەگەڵیاندا نییە بۆ دۆزی رۆژهەڵات؟ سیامەند موعینی: دەیان خاڵی هاوبەشمان هەیە، تێكۆشان بە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران خاڵی هاوبەشی هەموو حزبەكانە، ئەگەر جددی بن لە بەربەرەكانێو دژایەتیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەوە دەكرێت هەنگاوی باش بنرێت. ئێمە هەمیشە ئامادەبووینو باوەشمان كراوەتەوە، دەستمان ئاوەڵایە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو ئۆپۆزیسیۆنی كورد كە بۆ ئازادی تێكۆشان دەكات، تەنانەت ئامادەیە هاوكاری لەگەڵ هەموو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بكات بە غەیری ئەوانەی كە ناوەندگەرانو بەچاوی ناوەندگەرایی لە پرسی كورد دەڕوانن، ئێمە ئەوە تەحەمول ناكەین‌و قبوڵی ناكەین كە هیچ هێزێك بەنزمی چاو لە پرسی كورد بكات. درەو: ئایا ئێوە لەڕووی پراكتیكییەوە هیچ فیدراسیۆنێك یان كۆمسیۆن‌و هەماهەنگییەكو پێكەوە كاركردنێكتان نییە ؟ سیامەند موعینی: هەماهەنگی رەنگە هەبێت بەڵام هیچ بەرەیەكی یەكگرتوو نیە، ئەوەش كەمایەسیەكە نەك لەلای ئێمەوە بەڵكو لە لایەن حزبەكانی دیكەوەیە. درەو: سێ حزبەكەی تر هەردوو كۆمەڵەو دیموكرات هاوپەیمانێتییەكیان هەیە، بەڵام ئایا ئێوە جگە لە حزبە كوردییەكان هیچ هەماهەنگییەكتان لەگەڵ حزبە ئۆپزسیۆنەكانی تری ئێران نییە؟ سیامەند موعینی: ئێمە پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ هێندێك لە حزبە ئێرانیەكانو لەگەڵ حزبەكانی رۆژهەڵاتیش ئەو پەیوەندییانە هەیە. پلاتفۆڕمی گەلانی ئێران لە ساڵی 2018 كە یەكەم كۆنفڕانسی لە پاڕڵمانی ئوروپا لە بلژیك بەست، ئێمە كاری بۆ دەكەین كە هەموو نەتەوەكانی ئێران چالاكانە لەژێر ناوی ئەو پلاتفۆرمەدا كار بكەن بە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران. ئەوەی كە هێزو توانای هەیە لە نێو كۆمەڵگادا لە بوارەكانی سیاسی‌و سەربازی، بەڕاستی پژاك هێزێكی بەرچاوەو هێزێكە كە دەتوانێت چارەنوسی زۆر شت دیاری بكات، بەڵام ئەو حزبانەی تر كە دوو حزبن بونە چوار‌و دوانیان یەكیان گرتووەتەوە كە زۆرمان پێخۆش بوو، یان هەر چواریشیان بن، ئێمە بۆ كەس دیاری ناكەین چۆن شێوازی تێكۆشان‌و رێكخستنی خۆیان بكەن، بەڵام گرنگە ئێمە وەك كورد دیالۆگمان هەبێت چونكە تەنها جمهوری ئیسلامی نیە كە دوژمنایەتی پرسی كورد دەكات، بەڵكو دوای جمهوری ئیسلامیش شۆڤێنیزمێكی ناوەندگەرا هەیە كە پێشینەی تاریخی هەیەو زۆر درەنگ بۆی هەزم دەكرێت، كە كورد بە مافە ئازادیخوازەكانی خۆی بگات، بۆیە كورد پێویستە ئامادەی ئەو رۆژەش بێت. درەو: ئەگەر ئێستا لەم دۆخەدا، كە دۆخێكی شۆڕشگێرییە نەتوانن بەرەیەكی یەكگرتوو پێكبهێنن، ئایا ئەگەر رۆژهەڵاتی كوردستان رزگار ببێت، دەتوانن لەوێ بە ئاسانی پێكەوە هەماهەنگ بن؟ ئایا ئەزمونی هەرێمی كوردستان دووبارە نابێتەوە لە شەڕی ناوخۆ و لەو دۆخەی كە پیش‌تر هەبوو؟ سیامەند موعینی: بە تەكید ئێمە ناهێڵین تەجروبەی شكستخواردوی هەرێمی كوردستان دووبارە ببێتەوە، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە كە ئەو حزب‌و رێكخستنانە پێگەیان نییە، هەر حزب‌و رێكخستنێك پێگەی خۆی هەیە، بۆیە دەبێت لە ئێستاوە ئەو زەمینەیە كاری بۆ بكردرێت. حزبەكان بەگشتی چارەسەری ئەو وەزعییەتە بكەن‌و پێویستە لێكتێبگەن كە چی‌یان دەوێت، ئێمە لە قۆناخی یەكەمدا جگە لە دەركردنی داگیركەر لە كوردستان، تێكۆشانی ئازادی بۆ كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین. درەو: ئایا لەم قۆناغەدا هیچ هەنگاوێكی گفتوگۆ لەگەڵ كۆماری ئێران‌دا نییە، بیرتان لە دانوستان نەكردووەتەوە یان ئێران هەنگاوی نەناوە لەم نێوەندەدا؟ سیامەند موعینی: رەنگە رێكخستنەكانی دیكە ئەم پرۆسەیەیان تێپەڕ كردبێت بەڵام ئێمە نە فەرمی‌و نە نافەرمی هیچ دانیشتن‌و دیالۆگێكمان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران نەبووە. چونكە پێمان وایە كۆماری ئیسلامی ئێران زەرفییەتی ئەوەی نیە كە دیموكراسی لە ئێران دەستەبەر بكات‌و ئازادی گەلەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان گەرەنتی بكات، بۆیە ئێمە لەو چوارچێوەدا هەنگاو هەڵناهێنین، ئەگەر رۆژێك دوای كۆماری ئیسلامی ئێران بارودۆخەكە گۆڕانكاری بەسەر داهات ئێمە هەمیشە بۆ دیالۆگ كراوەینو لەو چوارچێوەدا ئێمە هەوڵ دەدەین. بۆ رێكخستنەكانی دیكەش هەمیشە دەستی دۆستی‌و هاوكاری درێژ دەكەین، لەم قۆناغەدا كە ئێستا قۆناغێكی هەستیاری مێژووییە، زۆر زۆر گرنگە كە حزبەكانی دیكە تێبگەن، بەرژەوەندی حزبی‌و بەرژەوەندی خۆیان ئەساس نەگرن، بەرژەوەندی گەل ئەساس بگرن، لەو چوارچێوەدا ئەگەر بێنە پێشێ ئێمە هەنگاوی یەكەم دەهاوینو باوەشمان ئاوەڵایە بۆ هەموو حزبەكان كە بتوانین ئێمە بەرەیەكی هاوبەش بكەینەوە بۆ بەربەرەكانی لە دژی كۆماری ئیسلامی لەهەموو بوارەكانی سیاسی، دیپلۆماسی‌و تەنانەت لەشكریشەوە. درەو: سەرنجتان لەسەر پشتیوانی خەڵكی باشور لەم دۆخەدا چییە؟ سیامەند موعینی: وەك پژاك لە پشتیوانیەكانی گەلی خۆمان لە رۆژاو لە باكور لە ئوروپا‌و تەنانەت لە باشوری كوردستانیش سوپاس دەكەین، ئێمە یەك گەلین وە سبەینێ ئەو دەسەڵاتانە نامێنن هەر چۆن دەستەڵاتی سەددامی دیكتاتۆر نەما، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش نامێنێ، سبەینێ پێمخۆشە ئەو مێژووە بە پاراوی‌و جوانی بنوسرێتەوە كە گەلو حزبەكانی باشوری كوردستان پشتیوانی خەباتی رەوای رۆژهەڵاتی كوردستان بوون‌و بۆ گەیشتن بە ئازادی هاوكارییان كردون. من ملاحەزاتی دیپلۆماسی‌و هاوسنوری تێدەگەم بەڵام خۆفرۆشی لەگەڵ پێوەندی دیپڵۆماتیك جیاوازە. دەسخۆشی لە تێكۆشانی سەرهەڵدیڕانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەم. سوپاسی گەلی شۆڕشگێری سنە بەتایبەت‌و هەموو ئەو شارانەی لە خەباتو تێكۆشاندان دەكەم‌و ئێمە وەك پژاك تێكۆشان‌و بەرخۆدانی گەلەكەمان بەرز دەنرخێنین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیانبەختكردوان دەكەم‌و ئارەزوی چاكبوونەوە بۆ برینداران دەكەم.