گۆكهان باجك، پسپۆر و ئه‌كادیمی تورك
2025-01-13 16:48:09
درەو:
گفتوگۆی رۆژنامەوانی: هێمن خۆشناو:
كاتێك له ساڵانی 2016 – 2017 بۆ پێگه‌ی (ئه‌حواڵ نیوزی) توركی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا بوو كارم ده‌كرد، به پسپۆر و ئه‌كادیمی تورك (گۆكهان باجك) ئاشنابووم. گۆكهان ئه‌و كاته له ئه‌حواڵ ده‌رباره‌ی قه‌یران و كێشه ناوخۆیه‌كانی توركیا و ناوچه‌كه ده‌ینووسی. ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد روئیایه‌كی لیبڕالانه‌ی هه‌بوو، له روانگه‌ی مافی مرۆڤ و په‌یمانه گه‌ردوونیه‌كان سه‌یری كێشه‌ی كوردی ده‌كرد. له‌م كاته‌شدا كه جارێكی دیكه ده‌رگای گفتوگۆی (ئیمڕالی – ده‌وڵه‌ت) كراوه‌ته‌وه، به پێویستم زانی ئه‌م دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ سازبكه‌م، ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا و په‌یوه‌ندی به رۆژئاوای كوردستان و سوریاوه.
پ: ئایا شتێك هه‌یه ترسی خستبێته ناو دڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت؟ تا ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (عه‌بدولڵا ئۆجالان) بكه‌نه‌وه؟
وه‌ڵام: زه‌حمه‌ته ئه‌وه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و بڵێین به‌رپرسانی توركیا له سۆنگه‌ی ترسێكه‌وه په‌نایان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئۆجالان بردووه. به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین، ئه‌م پڕۆسه‌یه نوێیه‌ی له سوریا ده‌ستی پێكردووه، بۆ توركیا چه‌ندین ریسك و مه‌ترسی دروست ده‌كات. به‌هۆی ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد چه‌ند هه‌نگاوێكی ناوه بۆ ئه‌وه‌ی رێشوێنی پێویست له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌گه‌رانه بگرێته‌به‌ر.
پ: وه‌كو چاو‌دێر، نووسه‌ر و ئهكادیمیێك، پێتوایه ده‌سه‌ڵات بۆچی ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئۆجالان كردۆته‌وه؟
وه‌ڵام: په‌یوه‌ست به‌م پرسیاره له لێدوانه‌كانی سه‌رانی توركیاوه تێده‌گه‌ین كه ده‌خوازن به ده‌ستی ئۆجالان كۆتایی به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بێنن، له‌وانه‌یه ئه‌م كاره یه‌كسه‌ر نێتهدی، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تادا ده‌خوازێ له مه‌سه‌له‌ی وازهێنان له چه‌ك بگاته ئامانجه‌كانی، دواتریش له رێگای ئۆجالان ده‌خوازێ په‌كه‌كه له‌ناو ببات.
پ: پێتوایه دیداره‌كان له دوورگه‌ی (ئیمڕالی) درێژه‌یان هه‌بێت؟ رێگای درێژه‌دان به‌م دیدارانه به‌كوێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت؟
وه‌ڵام: پێموایه له ئێستادا دیداره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، رێگای به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دیدارانه به وردی و هه‌ستیاری هه‌ردوولاوه به‌نده، واته ده‌بێت له‌لایه‌ك ده‌وڵه‌ت وریا بێ، له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌شه‌وه ده‌بێت كورد به‌تایبه‌تی پارته كوردیه‌كان زیاتر وریابن. هه‌روه‌ها ده‌بێت لایه‌نی سێیه‌مینیش هه‌نگاوی نابه‌رپرسانه نه‌نێت كه پڕۆسه‌كه بخاته مه‌ترسیه‌وه. مه‌به‌ستمان له لایه‌نی سێیه‌م پارته سیاسیه‌كانی دیكه، یان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌كه‌كه‌ن كه كۆنتڕۆل نه‌كراون.
پ: ئه‌گه‌ر ئۆجالان داواكاری ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات به هه‌ند وه‌رنه‌گرێت چی رووده‌دات؟
وه‌ڵام: له ئه‌زموونه‌كانی جیهان و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی به‌ر له 10 ساڵی توركیا تێده‌گه‌ین كه ئه‌گه‌ر دانوستان شكست بێنێت، پڕۆسه‌یه‌كی پڕ له توندوتیژی ده‌ست پێده‌كات، لێره‌شدا زۆرترین زیان به‌ر پارته كوردیه‌كانی ناو توركیا ده‌كه‌وێت.
پ: به گوێره‌ی به‌شێكی زۆر له چاودێرانی سیاسی ئه‌مجاره پڕۆسه‌ی گفتوگۆی ئیمڕالی په‌یوه‌سته به دۆخی سوریاوه. پێتوایه به‌ره‌وپێشچوونی دانوستان به گۆڕانكاری و پێشوه‌چوونه‌كانی سوریا كاریگه‌ر ده‌بێت؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ هه‌مان بۆچوونم هه‌یه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بی، كێشه‌ی كورد له توركیا له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی سوریا بووه مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی. چونكه كورد له‌وێ (له سوریا) جۆرێك له ناسنامه‌ی سیاسی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له سوریا چی رووده‌دات، ئیداره‌ی ئه‌مریكا له سوریا چی ده‌كات، رژێمی سوریا ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی كورد چ رێگایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌موو ئه‌مانه راسته‌وخۆ بوونه بزوێنه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد له توركیادا.
پ: ده‌وڵه‌تی توركیا چ له كوردانی سوریا ده‌خوازێت؟ ده‌خوازێت كوردانی سوریا خۆیان راده‌ستی داواكاریه‌كانی توركیا بكه‌ن؟
وه‌ڵام: له‌مباره‌یه‌وه زانیاری وردمان له‌به‌رده‌ستدا نیه، چونكه له‌وێ گرووپێكی كوردی هه‌یه، جوگرافیایه‌كی دیاری كۆنتڕۆڵ كردووه و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیان دروست كردووه. ئایا توركیا ده‌خوازێت ئه‌مانه به ته‌واوه‌تی له‌ناو ببات، یان ده‌خوازێت ئه‌وانه بگه‌ینێته ئاستێك تا بتوانێت له‌گه‌ڵیاندا گفتوگۆ بكات. به راشكاوانه ئه‌مه تا ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێـه كاری له پێشینه‌ی سیاسه‌تی كورد له توركیا. واته توركیا ده‌خوازێت به شێوه‌یه‌كی كلاسیكیانه و نه‌ریتخوازانه به‌ره‌نگاری كوردانی سوریا ببێته‌وه، یان ده‌خوازێت ئه‌وان بگۆڕێت تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌توانێ قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و به‌گوێره‌ی خۆی دیزاینیان بكاته‌وه.
پ: پێتوایه رووداوه‌كانی سوریا كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆجالاندا؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ، ئه‌م رووداوانه كاریگه‌ریان هه‌بووه.
پ: ئه‌مڕۆ له رۆژئاوادا، دوو پڕۆژه هه‌یه، كه یه‌كێكیان ئه‌مریكا سه‌ركێشی ده‌كات و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان توركیا. له‌م دوو پڕۆژه‌یه‌دا كامه‌یان زیاتر خزمه‌ت به كورد ده‌كات؟
وه‌ڵام: له ئێستادا پێویسته به راشكاوانه بڵێین، كه ئه‌مریكا وڵاتێكی دووره ده‌سته، له‌م ناوچه‌یه‌دا ماوه‌یه‌كی درێژه كورد و تورك به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای رووداوه مێژوویه‌كان، كورد ده‌توانێ له‌گه‌ڵ تورك قسه بكات، به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ هه‌ردوولا ئه‌مه زۆر به‌سووده، به‌ڵام لێره‌دا فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه پێویسته توركیا چۆن له ناو سنووری فه‌رمی خۆیدا كوردی ناسیووه به‌هه‌مان شێوه له سوریاشدا ئه‌م هه‌نگاوه بنێت.
پ: ئه‌گه‌ر له شوێنی كورد ده‌بوویت كامه پڕۆژه‌ت هه‌ڵده‌بژارد؟
وه‌ڵام: ئێستا سەبارەت بە کورد پرسی شوناس، ئاسایش {مانەوە-ژیان لە ماوەی دوورودرێژدا بەواتا سیاسیەکەی} لە ئارادایە، بەڵام بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسانە، بەتەنیا فاکتهرێكمان لەبەردەستدا نیە. بەواتایەکی دیکە مه‌به‌ستمان له شوناسی کورد، ئەو شوناسەیه کە گەره‌نتی هەبوونی کورد و مانەوەی دەکات. لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ستراتیژی مافی سیاسه‌تكردنی كورد به شێوازی ئاشتیانه له مهودادرێژدا چۆن ده‌بێت؟ من پێموایە سەرەتا دەبێ کورد به‌خۆی بەدوای وەڵامی ئەو پرسیاره‌دا بگەڕێت. لە هەرێمەکەمان و عێراقدا قه‌واره‌یه‌كی سیاسی کوردی هەیە، بەڵام لە نێوان ئەم قه‌واره سیاسیە و تورکیادا دوژمندارییەکی ئۆنتۆلۆژی { علم تجريد الوجود} هه‌یه. کەواتە ئەگەر لە سوریا کیانێکی کوردی بێتە ئاراوە و ئەو کیانە نەتوانێ لەگەڵ تورکیا لەیەکتێگەیشتن سازبکات، ئەوا ئەگەری سەرهەڵدانی دوژمنایەتیەکی ئۆنتۆلۆژی لە نێوان کوردانی سوریا و تورکیادا دێتە ئاراوە. بە کورتی بەبێ ڕەچاوکردنی پێگه‌ی تورکیا کیانێکی به‌م شێوه‌یه سازدەکرێ، کیانێکی سیاسی بۆ کورد چۆن سازدەکرێ، توانای خۆ له‌سه‌رپێ راگرتنی دەبێ یان نا؟ ده‌بێت كورد لەسەر ئەم خاڵه قووڵبێته‌وه. هەروەکو لەسەرەتادا باسمکرد لێرەدا چارەسەری ئەوەیە، تورك له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵبكات و رێكبكه‌وێت. ئەگەر رێككه‌وتنێك ئه‌نجام نه‌درێت، دۆخی شەڕو پێكدادان دێتە ئاراوە كه دەرفەت بۆ هێزە دەرەکیەکان ده‌ڕه‌خسێنێت تا بەردەوام پەنجەی خۆیان بخەنە ناو ئەو کێشەیە.
پ: ئه‌گه‌ر پێشنیاره‌كانی ئۆجالان ده‌رباره‌ی رۆژئاوا ره‌زامه‌ندی قه‌ندیل و قامیشلی به‌ده‌ست نه‌هێنێت چی رووده‌دات؟
وه‌ڵام: له بنه‌مادا ئه‌مه پرسیاری زۆربه‌مانه و وه‌ڵامه‌كه‌شی نازانین. ئایا ئۆجالان كه 25 ساڵه له زیندان دایه، هێشتا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو كورد هه‌یه، به ته‌واوه‌تی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نازانین. له‌هه‌مان كاتدا ده‌كرێت بڵێین ئه‌م پڕۆسه‌یه وه‌كو تاقیكردنه‌وه وایه، تا بزانین هێشتا ئۆجالان سه‌نگی رابردووی ماوه یان نا. ئه‌گه‌ر به‌بیرتان مابێ له هه‌ڵبژاردنی پێشووی شاره‌وانیه‌كاندا، په‌یامی ئۆجالان له كه‌ناڵه‌كانی تیڤی خوێندرایه‌وه، به‌ڵام ده‌نگده‌ری كورد زۆر بایه‌خی پێنه‌دا، هه‌رچه‌نده شێوه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی جیاواز بوو. ئه‌گه‌ر له ئێستادا ئۆجالان به شێوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو و به ئیراده‌یه‌كی ئازادانه له زیندان بێته ده‌ره‌وه و له به‌رده‌م رای گشتی توركیا، داوای وازهێنان له چه‌ك بكات، ئه‌و كاته ده‌زانین هێز و سه‌نگی ئۆجالان چه‌نده.
پ: له ئێستادا كورد پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. پێتوایه قه‌ندیل گوێ بۆ پێشنیار و داواكاریه‌كانی ئۆجالان شل بكات؟
وه‌ڵام: وه‌كو له پرسیاری سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌م پێكرد، ته‌نیا ئه‌و كاته ده‌توانین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه كه ئۆجالان لێدوانێك یان پێشنیارێك له‌مباره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو. په‌یوه‌ست به قه‌ندیلیش كێشه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه له ئارادایه: به تێپه‌ڕبوونی كات جیهان بۆ هێزێكی وه‌كو په‌كه‌كه زه‌حمه‌تر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێزێكی سه‌ڵتی سه‌ربازی، به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداری له‌سه‌ر زه‌وی و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بێت. چونكه ئیتر فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به ژماره‌یه‌كی هێجگار زۆر له ئارادایه، جوڵه‌ی ئه‌ندام و سه‌ركرده‌كانی ئاسان نیه، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی چه‌كیش وه‌كو رابردوو ئاسان نابێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه له‌سه‌ر په‌كه‌كه پێویسته خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی یاسایی و ره‌وا له‌مه‌ودا درێژدا.
پ: ئه‌گه‌ر قه‌ندیل بیرۆكه و پێشنیاره‌كانی ئۆجالان قه‌بوڵ نه‌كات چی رووده‌دات؟ ئایا ده‌وڵه‌تی توركیا رێگای دیكه‌ی هه‌یه بیگرێته‌به‌ر؟
وه‌ڵام: لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به قه‌ندیل و ئۆجالان، قه‌ندیل هه‌یه، ئۆجالان هه‌یه، سوریا هه‌یه، كوردی توركیا هه‌یه، سیاسه‌تمه‌داری كوردی توركیاش هه‌یه، بۆیه هه‌موو مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ست نیه به قه‌ندیل. با وای دابنێین قه‌ندیل گووتی: نا بۆ پێشنیار و بیرۆكه‌كانی ئۆجالان، به‌ڵام پارتیه كوردیه‌كانی توركیا پشتگیریان له پڕۆسه‌كه كرد، كوردانی سوریا گووتیان به‌ڵى. بۆیه به ته‌نیا قه‌ندیل ئاراسته و چاره‌نووسی ئه‌م پرۆسه‌یه دیاری ناكات.