گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگیان بۆ دوو پرۆسه‌ی دژ به یه‌ك دا، یه‌كێكیان بۆ جیابوونه‌وه له عێراق و ئه‌وه‌ی تر بۆ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیدا. به‌ڵام له هه‌ردوو پرۆسه‌كه تۆمه‌تباركردن به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری بۆ پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌بوو، ئێستاش دوو هێزه‌كه كار بۆ دانووستان له پێناو به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن. بۆیه (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی كرد له دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له 29ی ئۆكتۆبه‌ر. دره‌و میدیا: به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن له ریفراندۆمی25ی ئه‌یلول بۆ جیابوونه‌وه له عێراق و له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار بۆ به‌شداریكردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ساخته‌كاری ئه‌نجامدراوه، بۆچی له هه‌ردوو پرۆسه‌كه پارتی و یه‌كێتی تۆمه‌تبارن به په‌نابردنه به‌ر ساخته‌كاری؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: ئێمه له 27 ساڵی رابردوو دا ئه‌وه‌ی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان بینی جگه له ساخته و تاڵان و دزی و فڕ و فێڵ شتی راستمان لێیان نه‌بینی، هه‌ر چه‌نده ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها نییه، به‌ڵام ده‌توانین له‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه ده‌ست بخه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ش خه‌ڵك هیچ جۆره ئومێد و متمانه‌یه‌كی به‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌ماوه، ده‌كرا ئه‌وه‌ی به ساخته‌كاری كرا به‌ڕاستیش بكرایه به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رز فێڵ له‌و میلله‌ته بكرێت و ماڵ و سامانی بدزرێت، بۆ مانه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵات ته‌زویر بكه‌ن ئه‌ی چی رێگایه‌ك ده‌مینێته‌وه؟ خه‌ڵك چۆن ئومێد و متمانه به داموده‌زگاكان بكات؟ له راستیدا خه‌ڵك گه‌یشتتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه مانایه‌ك ده‌دات بۆ سیاسه‌ت نه مانایه‌ك ده‌دات بۆ دیموكراسییه‌ت و یاسا، بۆیه خه‌ڵك به‌ره به‌ره موقاته‌عه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و به‌پێی بانگه‌وازه‌كان ناچێت. به‌تایبه‌ت له پرسی ریفراندۆم، ئه‌گه‌ر له هه‌موو پرسه‌كانی تریش ته‌زویریان بكردایه نه ده‌بوو له ریفراندۆم ته‌زویر بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تا دا كه چوونه ناو ریفراندۆم به‌بێ بنه‌مای یاسایی چوون و ساخته‌كاری پێوه دیاربوو، ئه‌نجامه‌كه‌ش هه‌موومان ده‌مانزانی چی به‌سه‌ر دێت. بۆیه هه‌فته‌ی یه‌كه‌می تێنه‌په‌ڕاند سڕیان كرد و دواتر راده‌ستی دادگای فیدڕاڵی عێراق كرا و هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ریفراندۆم جگه له سلبیات و دۆڕاندن هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو. ده‌روه میدیا: پارتی و یه‌كێتی ویستیان رابه‌رایه‌تی هه‌ردوو قۆناغه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئیستا هه‌نگاوه‌كانیان بۆ دانووستان و به‌شداری له حكومه‌ت ده‌ست پێكردووه، پێتوایه ئه‌و دوو هێزه له دانووستانه‌كان به‌چی ده‌گه‌ن؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: له گووتاره‌كانی قۆناغی ریفراندۆمیان ده‌یانوت "ئێمه هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق ناكه‌ین، ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه چۆن دوو دراوسێی باش بین". باسیان له ده‌ستوور ده‌كرد ده‌یانوت "59 خروقاتی تیایه و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌ستووره گفتوگۆ ناكه‌ین". به‌ڵام سیاسه‌تی خه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو هێزه كه سیاسه‌تی خه‌تی میكیاڤیللییه، هیچ شه‌رمیان به‌وه نییه به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن بكه‌ن و دان به‌و قۆناغه بنێن كه شكستیان هێناوه یه‌كسه‌ر دێنه‌وه سه‌رئه‌وه‌ی ئێستا زۆر مه‌منوونن به ده‌ستوور و زۆر مه‌منوونن به دادگا. دوای ئه‌وه‌ی دادگا وتی، پرۆسه‌ی ریفراندۆم ناده‌ستوورییه و دانیپێدا نانرێت و ده‌بێت هه‌رێم پێوه‌ی پابه‌ند بێت به ده‌ستووری عێراق، ئه‌وان 400 هه‌زار دیناری دادگاییكردنه‌كه‌شیان دا كه نه‌یانبرده‌وه له دادگای فیدڕاڵی. ئێستاش پارتی و یه‌كێتی جارێكی تر به ته‌زویره‌وه به‌ره‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌چن كه كه له سایه‌یدا سوێند بۆ پارێزگاریكردن له یه‌ك پارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌خۆن. ئه‌م جۆره سیاسه‌ته زۆر قێزه‌وه‌ن و ناشرینه، چۆن ویژدانیان قبوڵ ده‌كات بیكه‌ن! چۆن به ته‌زویر دژی ده‌وه‌ستن به ته‌زویر هانای بۆ ده‌به‌نه‌وه؟ ئه‌وه هه‌مووی ناشرین بوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه و نه‌مانی جه‌ماوه‌ری ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌یه، بۆیه وا له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ناشرین بوون. دره‌و میدیا: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆن درێژه به ناكۆكی سیاسی نێوان حیزبه‌كانی كوردستان ده‌دات؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای بۆش و ساخته و دزی یه‌كده‌گرن، رێككه‌وتنی ستراتیجیش به‌رهه‌می ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه بۆیه به‌هانای یه‌كتره‌وه چوون. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار پارتی و یه‌كێتی یه‌كتری به خائین تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له كاتی پێویستیش دژ به میلله‌ت و به‌ره‌ی گه‌ل یه‌كده‌گرنه‌وه و پشتوانی یه‌كتر ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه كه یه‌كناگرێت، ئه‌و به‌ره‌یه له‌سه‌ر حه‌قی میلله‌ت ناتوانن یه‌كبگرن، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌سه‌ر به‌شی خۆیان تا رادده‌یه‌ك تێگه‌یشتن له نێون شه‌ش هێز دروست بوو ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌و رووداوه و ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خاڵی ته‌قلیدی پێشووتر، نابێت ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بین له‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌سكه‌وتی هه‌بێت و بچێت له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانپه‌روه‌ری دانووستان بكات یان له‌گه‌ڵ وڵاتان رێكبكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه. ده‌سه‌ڵاتی كوردی گه‌نده‌ڵ ده‌توانێت دانووستان له‌سه‌ر هه‌ر جموجۆڵێكی دبلۆماسی بۆ ئه‌وه بكات كه ماڵ و سامانه‌كه‌ی بپارێزێت و تووشی دادگاییش نه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانێت بیر له‌وه بكاته‌وه چۆن نیشتیمان بپارێزێت یان سه‌ربازانی وڵاتانی تر كه هاتنه ناو كوردستان ده‌ریانبكات و كوردستان بپارێزێت، ئه‌وانه جۆره چاوه‌ڕوانییه‌كن زۆر دووره له‌م ده‌سه‌ڵاته. دره‌و میدیا: بارزانی له 29ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای ریفراندۆم بووه سه‌رۆكێكی ون، ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی بارزانی بۆ دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق چ جۆره ده‌ركه‌وتن و واتایه‌كی سیاسی هه‌یه؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: له دوای ریفراندۆم پێنج سه‌ركرده‌ی كورد ناویان چووه ناو دۆسییه‌ی داخراو و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌كراو، مه‌سعود بازانی یه‌كێكه له‌وان. وه‌ك چۆن سه‌دام حوسێن كاتی خۆی شكستی هێنا و مه‌له‌فی داخرابوو و وڵاتانی جیهان هێشتیانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بۆئه‌وه‌ی مه‌رجه قورسه‌كانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، ئیستا داگیركه‌رانی ده‌وروبه‌ریشمان زۆر پێیان خۆشه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شكستخواردوو و دۆسییه داخراوه له رووی نێوده‌وڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه بمینێته‌وه تاوه‌كو مه‌رجه‌كانیان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنن، وه ده‌یسه‌پێنن و له داهاتوو زۆر زیاتریشی ده‌كه‌ن. وه‌كو یارمه‌تیش له‌وانه‌یه یارمه‌تی ئه‌و لایه‌نه بده‌ن، گومانێكی زۆریش هه‌یه له‌و ته‌زویره‌ی ریفراندۆم هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی به‌شدارییان كردبێت و به تایبه‌تی په‌نجه بۆ ئێران درێژ ده‌كرێت. ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی ئێستای ئه‌و پێنج سه‌ركرده‌یه‌ی كه مه‌له‌فیان داخراوه، هه‌ر جۆره جموجۆڵێكی دبلۆماسی بكه‌ن ته‌نیا له زه‌ره‌ری كورده. حه‌ز ده‌كه‌م نموونه‌یه‌ك باس بكه‌م، كاتی خۆی ئه‌گه‌ر سه‌دام حوسێن له ساڵی 1991ه‌وه ده‌ستی له‌كار بكێشایه‌ته‌وه و به یه‌كجاری دوور بكه‌وتایه‌ته‌وه، نه حیزبی به‌عس نه عێراق وای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هات. به هه‌مان شێوه له كوردستانیش ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له دوای ریفراندۆمه‌وه دۆسییه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان داخراوه له ژێر سزادان، چه‌نده دوور بكه‌ونه‌وه له سیاسه‌ت هه‌رێمی كوردستان قازانج ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ش چه‌نده نزیكتربن و بێنه‌وه مه‌یدان به‌شكسته‌وه دێنه‌وه و سزاكانی سه‌ر هه‌رێم زیاتر ده‌بێت كه ئیستاش هه‌رێم به‌هۆی ئه‌وانه‌وه له‌ژێر سزادایه. مەسعود عەبدولخالق: ئێمه له 27 ساڵی رابردوو دا ئه‌وه‌ی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان بینی جگه له ساخته و تاڵان و دزی و فڕ و فێڵ شتی راستمان لێیان نه‌بینی دره‌و میدیا: ئه‌و پێنج سه‌ركرده سیاسییه كێن كه له ژێر سزای نێوده‌وڵه‌تیدان و وه‌ك تۆ ده‌ڵێی دۆسیه‌یان داخراوه؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: ئه‌وه‌ی كه مسۆگه‌ره و دیاره له‌نێو دۆسییه‌ی پێنج سه‌ركرده دوورخراوه‌كه‌ی هه‌رێم له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشووتر كاك مه‌سعود بارزانییه، كاتی ئستیقاله‌كه‌شی باشترین به‌ڵگه‌یه كه هه‌ر یه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به به‌یاننامه‌ی فه‌رمی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به دووركه‌وتنه‌وه‌ی. به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌ی زانیاری جیهانی، ئه‌وانه‌ی له ریفراندۆم به‌شداربوون جارێكی تر مامه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان له‌گه‌ڵ ناكرێت. به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كانیش، ئه‌و كات كه ماكگۆرك چووبووه لای جه‌نابی كاك مه‌سعود دوو شایه‌دی كوردی بردبوو و له‌وێ به راشكاوی به بارزانی وتبوو ئه‌گه‌ر ئه‌و ریفراندۆمه بكرێت و به‌گوێی ئه‌مریكا و ئه‌و وڵاتانه نه‌كه‌ی، ئێمه جارێكی تر مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ناكه‌ین. چوار كه‌سه‌كه‌ی تر مه‌رج نییه كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه‌كان بن، به‌ڵام له‌ناو یه‌كێتی و له‌ناو پارتی كه‌سی تریش هه‌ن، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامیش وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌بێت له‌و لیسته‌دان، به‌ڵام زیاتر ته‌ركیز خراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی پێشوو. دره‌و میدیا: به‌پێی پێشبینییه‌كانت مه‌رجه‌كانی پارتی و یه‌كێتی چی ده‌بێت له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در یان هێزه‌كانی تر بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی داهاتووی عێراق؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: به گشتی ئاگاداری ئه‌وه‌ین كاتی خۆی ئه‌و دوو هێزه‌ی ده‌سه‌ڵات كورسی و ئیمكانییه‌تیان زۆر بوو، پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان به‌هێز بوو له‌ناو عێراق به‌ڵام كارێكی وایان پی نه‌كرا، ئێستاش به‌و دۆخه شكستخواردووه‌یان به ته‌زویر و ملخوارییه‌وه ده‌چنه به‌غداد ناتوانن شتێك بكه‌ن، ته‌نیا ده‌توانن شوێنكه‌وته‌بن و به دوای ئه‌و هێزانه‌وه بن. پێشتر به‌غداد و هه‌ولێر وه‌ك دوو پایته‌خت وابوون ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان دڵ بوایه ئه‌وه‌ی تر مێشك بوو، جارێ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر نه‌ما به‌هۆی ئه‌و ریفراندۆمه و ئیستا به‌غداد بۆته شوێنه گرنگه‌كه، بۆیه لێره‌وه به رجا و تكا ده‌چن و پێموانییه شتێكی وایان پێبكرێت ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه بشدارده‌بن. سیناریۆی پارتی ئه‌وه‌یه هوشیار زێباری بكات به سه‌رۆك كۆمار، پێموانییه عێراق رێگا بدات كه‌سێك ببێته سه‌رۆك كۆمار كه پێشتر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ری كردبێت. داوا و خواسته‌كانی حیزبی گه‌نده‌ڵ زۆر لاواز و كه‌سییه له ئاستی رووداوه‌كان نییه نابێ خه‌ڵك ئومێدی زۆری به‌وه هه‌بێت. مەسعود عەبدولخالق: ئه‌گه‌ر له هه‌موو پرسه‌كانی تریش ته‌زویریان بكردایه نه ده‌بوو له ریفراندۆم ته‌زویر بكه‌ن دره‌و میدیا: لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له هه‌وڵه یاسایی و سیاسیه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌هۆی ساخته‌كاری، پێتوایه بتوانن گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كاندا بهێنن؟ مه‌سعود عه‌بدولخالق: ناڵێم عێراق ده‌ستی له‌و ته‌زویره هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر عێراق بیكردایه عه‌بادی بۆخۆی ده‌یكرد، پێده‌چێت ده‌ستی وڵاتانی هه‌رێمی و هه‌ندێك لایه‌ن بێت له عێراق و مه‌رج نییه هه‌موو حیزبه‌كان كردبێتییان، هه‌تا ئه‌و حیزبانه‌ی ته‌زویریشیان كردووه هه‌موویان ئاگایان لێ نییه چونكه ئه‌و باڵ باڵێن و په‌یوه‌ندییه هه‌رێمیانه ئه‌وان راسته‌وخۆ ئاگایان لێیه، كه من كه‌ركوكی لێ ده‌به‌مه ده‌ره‌وه. به‌ڵام گرنگه ئه‌و شه‌ش لایه‌نه به‌ره‌یه‌كی به‌هێز و سه‌ركردایه‌تییه‌كی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن و غورفه‌ی عه‌مه‌لیاتیان هه‌بێت و ستراتیجییه‌تی نوێ دابڕێژن، به‌م رێگایه كاری گه‌وره‌یان پێده‌كرێت.
■ وەرگێرانی : نامیق رەسوڵ بە ئەندازیاری دامەزرێنەری یەكینەكانی پاراستی گەل " پەیەگە" دادەنرێت لە رۆژئاوای كوردستان، بەڵام خۆی ئەوە رەتدەكاتەوە جەختدەكاتەوە كە پارتی كرێكارانی كوردستان " پەكەكە" بە شارەزا و چەك و تەقەمەنی هاوكاری یەپەگەی كردووە. باهۆز ئەرداڵ لە دایكبووی شاری دێركی رۆژئاوای كوردستان، یەكێكە لە دیارترین سەركردەكانی ریزی یەكەمی پارتی كرێكارانی كوردستان، لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە خراوەتە لیستی ئەو كەسایەتییانەی بە تۆمەتی تیرۆر داواكران و خەڵاتی یەك ملیۆن دۆلاریشیان تەرخانكردووە بۆ هەر كەسێك بیكوژێت. ئەرداڵ نزیكەی 30 لە ناو پارتی كرێكارانی كوردستاندایە و هەموو قۆناغەكانی گۆڕانی سەربازیی و ئایدیۆلۆژیی ئەو حزبەی بینیوە، هەروەها یەكێكە لە كەسایەتیە نزیكەكانی عەبدولا ئۆجەڵان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان كە ئێستا لە زیندانی ئیمراڵییە. رۆژنامەی عوكازی سعودیە لە قەندیل چاوپێكەوتنێكی دوورودرێژی لەگەڵ ئەرداڵدا ئەنجامداوە كە لە ریزەكانی گەریلادا نازناوی "دكتۆر"ی لێنراوە. لە چاوپێكەوتنەكەیدا كە " درەو میدیا" لەبەر گرنگی وەریگێڕاوەتەسەر زمانی كوردی ئەرداڵ بە دوورودرێژی باس لە پەیوەندی پەكەكە و رۆژئاوای كوردستان و یەپەگە و پەیەدەوە دەكات و رەتیشیدەكاتەوە كە بۆ سەركردایەتی شەڕ سەردانی رۆژئاوای كوردستانی كردبێت و رایدەگەیەنێت كە تەنها هاوینی 2014 بۆ بەسەركردنەوەی خێزان و كەسوكارەكەی چووەتە رۆژئاوای كوردستان. دەقی چاوپێكەوتنەكە: عوكاز: ناوچەكە لە دۆخێكی زۆر بەرزی ئاڵۆزیدایە و ئێوەش لەناوی دڵی ئەو ئاڵۆزییەدان... ستراتیژی حزبەكەتان چییە؟ باهۆز ئەرداڵ: خوێندنەوەی حزب بۆ دۆخی ناوچەكە پشت بەوە دەبەستێك كە هەموو هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە جەنگ و خوێنڕشتن و پرۆژەكانی تر كە لە ناوچەكەدا تاقیكرایەوە سەلمێنرا كە شكستیهێناوە، لەبەرئەوە ئێمە وایدەبینین كە چارەسەری ریشەیی هەموو كێشەكانی ناوچەكە خۆی لە سیستمێكدت دەبینێتەوە كە گەرەنتی بەیەكەوەژیانی هەموو گەل و كۆمەڵگەكان بكات و ئەم چارەسەرەش پشت لە بنچینەدا پشت بە ئیرادەی گەلان و پێكەوەژیان دەبەستێت. عوكاز: دەڵێیت كە چارەسەر لە رێگەی خوێن و جەنگ و ململانێكانەوە نایاتەدی، بەڵام پارتی كرێكارانی كوردستان تائێستاش چەكی دژی توركیا هەڵگرتووە، بۆچی ناچنە نێو ژیانی سیاسییەوە؟ باهۆز ئەرداڵ: جا لەوێ لە توركیا بوار بۆ كاری سیاسی حزبەكەمان هەیە؟! لە چەند ساڵی رابردوودا پارتی كرێكاران هەوڵیدا بەرەو چارەسەری سیاسی و دانوستان بچێت و دوا هەوڵیش ساڵی 2013 بوو كاتێك ئۆجەلان ئاگربەستی راگەیاند و هێزەكانمان لە پێناوی قۆناغێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە سنورەكانی توركیا كشانەوە، بەڵام حكومەتی توركیا داننانێت بە مافەكانی كورددا، ئێستا دەیان پەرلەمانتاری كورد كە لەژێر سایەی یاسای توركیادا كاریان دەكرد لە زیندانەكاندا لە نێویاندا سەلاحەدین دەمیرتاش.. ئێمە وایدەبینین كە پرسی كورد پرسێكی سیاسییەوە ناكرێت جگە لە چارەسەری سیاسی هیچ چارەسەرێكی تری هەبێت. عوكاز: هەندێك ئێوە بە هۆكاری تراژیدیای كورد دەبینن؟ باهۆز ئەرداڵ: بە تەواوەتی بە پێچەوانەوە، وێنای بكە ئەگەر پارتی كرێكارانی كوردستان لەوێ نەبوایە، ئەگەر لەوێ خەباتێكی چەكداری نەبوایە، دۆخی كورد چۆن دەبوو؟ ئەگەر پارتی كرێكاران نەبوایە لەوێ باس لە پرسی كورد نەدەكرا، پەكەكە پرسی كوردی كرد بە كاری لەپێشینەی دەوڵەتی توركیا.. پەكەكە گەلی كوردی یەكخست. عوكاز: تەنها پارتی كرێكارانی كوردستان بەرپرسی گەلی كوردە.. كوردێكی زۆر هەن لەگەڵ پەكەكەدا نین؟ باهۆز ئەرداڵ: راستە هەموو كورد لەگەڵ پارتی كرێكاراندا نین، بەڵام پەكەكە دەربڕی هیوا و خواستی زۆرینەی گەلی كوردە، چەندین كەس لە نێو گەلاندا هەن كە بەكرێگیراوی وڵاتانی دەرەوەن، گەورەترین بەڵگەش لە جەزائیر ژمارەیەكی زۆر بەكرێگیراو هەبوون لەگەڵ فەرەنسای داگیركەردا بوون. عوكاز: دەوترێت باهۆز ئەرداڵ ئەندازیاری یەكینەكانی پاراستنی گەل " یەپەگە" یە لە سوریا؟ تا چ ئاستێك رۆڵت هەبوو لە دۆخی سوریادا؟ باهۆز ئەرداڵ: خستنەڕوووی پرسیارەكە بەمشێوەیەیە تەعبیر لە واقیع ناكات، یەپەگە لە ئەنجامی دۆخی سوریا دەركەوت، و گەنجانی كورد هاوشێوەی هەموو ناوچەكانی تر خۆیان رێكخست و یەكینەكانی پاراستنی گەلیان دامەزراندن بەڵام ئێمە وەك پەكەكە یەپەگەمان دانەمەزراند، بەڵام پێش پێكهێنانی و دواتریش بە چەك و شتی تر هاوكاریمان كردن... بەڵام دوای پێكهێنانی و دەستپێكردنی هێرشەكانی داعش بۆسەر ناوچەكە و كۆبانێ پاڵپشتیمان كردن، ئەوەش كارێكە نكوڵی لێ ناكەین. عوكاز: چۆن ئەو هاوكارییە كرا؟ باهۆز ئەرداڵ: یارمەتی یەكینەكانی پاراستی گەلمان داوە لە سوریا بە شێوەیەكی روون و ئاشكرا و چڕ لەكاتی هێرشەكانی داعشدا، و چەك و تەقەمەنی و هەروەها راوێژی سەربازیمان پێشكەشكردن بۆ پەرەپێدانی شێوازەكانی پارێزگاریكردن لە ناوچەكانیان. عوكاز: بەڵام رۆڵی تۆ وەك كەسێك دەوترێت زۆر كایگەر و كارا بووە لە سوریا؟ باهۆز ئەرداڵ: من نكوڵی لە رۆڵی پەكەكە لە رۆژئاوا ناكەم، بەتایبەت كە ئۆجەلان 20 ساڵی لە سوریا بەسەربردووە و هێشتا كاریگەری لەسەر ئەوی هەیە، و چەندین گەنج و لاو لە ریزەكانی گەریلادا بوون و گەڕانەوە بۆ سوریا و ویستیان بەشداری بكەن لەو یەپەگەدا و بە فیعلی چوونە ئەوێ و بەشداریان كرد لە پێكهێنانی یەكینەكاندا.. هەروەها ئەو شارەزاییەی كە لەگەڵ پەكەكەدا بەدەستیانهێنابوو رۆڵی هەبوو لە پەرەپێدانی تواناكانی شەڕی گەنجان لە سوریا.. ئەمە چیرۆكی پەكەكەیە لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل، بەڵام یەكینەكان لقێك نین لە پارتی كرێكاران. عوكاز: پرسیارەكەت بۆ دووبارەدەكەمەوە.. رۆڵت چی بوو لە دامەزراندنی یەكینەكانی پاراستی گەلدا؟ باهۆز ئەرداڵ: من گەریلایەكم لە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بەڵام ناكرێت رۆڵم وەك كەسێك هەڵبسەنگێنرێت، بەوەش رۆڵی من لە چوارچێوەی حزبدایە كە پێشتر بۆ باسكردیتن لەو چوارچێوەیەدا راوێژ و ئامۆژگاریمان پێشكەشی شەڕڤانان لە سوریا كردووە. عوكاز: لە سوریا ئەكادیمیایەكی سەربازی هەیە بەناوی باهۆز ئەرداڵەوە؟ باهۆز ئەرداڵ: هیچ ئاگاداری نیم. عوكاز: ئێستا زیاتر بە چ كارێكەوە سەرقاڵیت؟ باهۆز ئەرداڵ: شەڕكردن لە چیاكانی كوردستان دژی سوپای توركیا، ئێستا شەڕی قورس هەیە لە نێوانماندا، ئەو شەڕانە لەلای ئێمەوە بنەڕەتییە و بەوەش ناكرێت ئەم گۆڕەپانی شەڕە بەجێبهێڵین و سەرقاڵ بین بە گۆڕەپانی سوریاوە، شەڕی بنەڕەتیمان دژی سوپای توركیایە ئەوەش كارێكی ئاشكرایە و راگەیەنراوە. عوكاز: دوای رووداوەكانی 2011 چەندجار سەردانی سوریات كردووە؟ باهۆز ئەرداڵ: هاوینی 2014 سەردانم كردن تەنها سەردانێكی كۆمەڵایەتی بوو، سێ مانگ لەوێ مامەوە، هیچ سروشتێكی سیاسی یان سەربازی نەبوو، بەڵاك رێككەوت بوو لەگەڵ هێرشەكانی ئەو كاتەی داعش، چاومان بە شەڕڤانان كەوت و راوێژ و ئامۆژگاریمان پێشكەشكردن. عوكاز: بەڵام لەوێ فەرماندەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان هەن لە سوریا شەڕ دەكەن و سوریی نین؟ باهۆز ئەرداڵ: ئەوە كارێكی سروشتییە، كەسانێكی زۆر لە ناو یەكینەكانی پاراستی گەلدا بووون، عەرەب هەبوو، هەبوون لە كەنەدا و ئورسترالیاوە هاتبوون، چونگە یەپەگە بوو كە بەرپەرچی داعشی دایەوە و بووە ناوەندێكی جێی بایەخ، بەوەش نامۆ نییە كە كەسانێك لە عێراق و توركیا‌و ئێرانەوە بۆ شەڕكردن بچنە ئەوێ، دەكرێت ئەوە بە كاردانەوە وەسفبكرێت نەك وەك چەتری پارتی كرێكاران. عوكاز: عەفرین زۆر بەخێرایی و چاوەڕواننەكراو كەوت.. كەسانێكی زۆر وتیان دەبێتە كۆبانێی دووەم.. چی روویدا لەوێ ئەو داڕمانە خێرایە بۆ؟ باهۆز ئەرداڵ: بەپێی بەدواداچوونمان بۆ دۆخەكە، لەوێ بەرگرییەكی زۆر كرا دژی نوێترین چەك و دووەم گەورەهێز لە ناتۆن راستە سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان چوونە ناو عەفرینەوە، بەڵام شەڕی عەفرین كۆتایی نەهاتووە، و جۆری دووەم لە بەرگریكردن لە عەفرین دەبێت. عوكاز: تۆ پێشبینی كەوتنی عەفرینت دەكرد؟ باهۆز ئەرداڵ: توركیا سوپایەكی گەورە و چەكی نوێی هەیە، لەبەرئەوە چوونە ناوەوەی سوپای توركیا بۆ عەفرین لە ژێر سایەی گەمارۆدا لە هەموو ئاراستەكانەوە كارێكی سروشتییە. عوكاز: لە شەڕی داعشدا راوێژت پێكرا؟ باهۆز ئەرداڵ: نەخێر، ئەوە نەكرا. عوكاز: هەڵگەڕانەوەی روسیات دژی كورد لە عەفرین چۆن خوێندەوە؟ باهۆز ئەرداڵ: دۆستایەتی و دوژمنایەتی لە سوریا رۆژانە گۆڕانكاریی بەسەردا دێت، بەرەچاوكردنی ئەوەی كورد لە سوریا هێزێكی بنەڕەتییە، سروشتییە كە پەیوەندییان لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەدا هەبێت كە بایەخ بە دۆخی سوریا دەدەن، بەڵام لە كۆتاییدا پەیوەندییەكە نابێت راستەوخۆ پشت بەو هێزانە ببەستێت. عوكاز: سروشتی چارەسەری گونجاو بۆ سوریا چۆن دەبینیت؟ باهۆز ئەرداڵ: پێویستە چارەسەرێكی سیاسی هەبێت سیستمی شمولی و پەراوێزخستن تێپەڕێنێت، نامانەوێت كە سوربا ببێتە گۆڕەپانی پاكتاوكردنی حساباتی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی، سیاستە شمولییەكانی بەعس سوریای بەو ئاستە گەیاند، بەوەش پێویستە بیری سیستمی بەعس تێبپەڕێنرێت. عوكاز: بوارم بدە راستەوخۆ پرسیارێكت ئاراستە بكەم.. دەوترێت خۆرهەڵاتی فورات راستەوخۆ لەلایەن پارتی كرێكارانەوە بەڕێوەدەبرێت و بە دیاریكراوی بە قەندیلەوە... چی دەڵێیت؟ باهۆز ئەرداڵ: بەو دەنگۆیە بەربڵاوەی هەیە ئەوەیە كە یەكینەكانی پاراستی گەل و قەسەدە لە خۆرهەڵاتی فورات رێنمایی لە پەكەكە وەردەگرتن و لقێكی ئەو حزبەن، ئەمە تۆمەتی توركیا بۆ ئەوەی پاساو بە دەستوەردان لە سوریا بهێنێتەوە، بەڵام پەیوەندییەكانی كورد لە لە توركیا و عێراق و سوریا و ئێران بەردەوامە و ئەم پەیوەندییەش نزیكبوونەوەیەكی سۆزدارانەی كورد دروستدەكات، ئەمە جفرەیە بەلای كوردەوە، پەیوەندییەكی سروشتی و عاتیفی لە نێوانیاندا هەیە، لەبەرئەوە ژمارەیەكی زۆر شەڕڤان لە كۆبانێ ئامادەبوون، بەڵام پارتی كرێكاران هیچ ئەجێندایەكی لە سوریا نییە، ئەگەر بمانویستایە ناوچە كوردییەكانی سوریا بەڕێوەببەین دەچوینە ئەوێ و لێرە نەدەماینەوە، بۆچونمان وایە كە گەلانی ناوچەكە كاروباری خۆیان بەڕێوەبەن نەك ئێمە یان كەسانی تر بەڕێوەیبەرن. عوكاز: كۆچی گەریلاكانی پەكەكە بۆ سوریا كەی دەستیپێكرد؟ باهۆز ئەرداڵ: ئەوە سەرەتای رووداوەكانی 2011 روویدان ئەوان خۆیان شەڕڤانی سوریین و گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان بۆ ئەوەی پاڵپشتی خەڵكی خۆیان بن كە رووبەڕووی هێرشی داعش و نوسرە دەبونەوە و ژمارەیان دەیان كەس بوون. عوكاز: شاری مەنبەج لە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیدایە.. بایەخی مەنبەج بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات چییە؟ باهۆز ئەرداڵ: ناكرێت دۆخی مەنبەج لە ناوچەكانی تر جیابكرێتەوە، هۆكارەكەی ئەوەیە كە هەموو هێزە نێودەوڵەتییەكان لە سەر خاكی سوریا هەن و هەموو بەرژەوەندییەكان تێك ئاڵاون، لەبەرئەوە هاتنە ناوەی توركیا بۆ مەنبەج پەیوەندی بە دۆخی گشتی سوریاوە هەیە.. گرنگ لە مەنبەج ئەوەیە كە پێكهاتەكانی خۆی رێبكخرێن، ئەوە چارەسەرە بۆ مەنبەج و شوێنەكانی تریش. عوكاز: هەسەدە لەگەڵ یەپەگە گەیشتونەتە دێرزوور.. ئایا ئەوە بە سود دەبینیت بۆ كورد؟ باهۆز ئەرداڵ: قەسەدە تەنها بریتی نییە لە شەڕڤانانی كورد، بەڵكو تێكەڵەیەكە لە پێكهاتەكانی ناوچەكە، و سەبارەت بە شەڕیش لە دێرزور، هیچ كێشەیەك لە شەڕی داعشدا نییە لە هەر شوێنێك بێت.. كورد هاوڵاتی سوریایەوە مافی هەیە لە هەموو شوێنێك شەڕ دژی داعش بكات. عوكاز: بەڵام شەڕڤانانی كورد تەنها لە ناوچەكانی هاوپەیمانان شەڕدەكەن؟ باهۆز ئەرداڵ: ئەمە پەیوەندی لە هاوسەنگییە نێودەوڵەتییەكانەوە هەیە لە سوریا و ناوچەكانی هەژموون، سروشتییە كە كورد بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەركردایەتی ئەمریكا شەڕبكەن. عوكاز: باوەڕت وانیە كە زێدەڕۆیی لە پەیوەندی نێوان پەیەدە و ئەمریكا هەیە و گەیشتوەتە حاڵەتی پاشكۆیەتی؟ باهۆز ئەرداڵ: راستە هەن كە پارتی یەكێتی دیموكراتی " پەیەدە" بەوە تۆمەتباردەكان، بەڵام پەیەكە كە هێزێكی سەرەكییە لە ناوچەكەدان پێویستە كە ئەمریكا و وڵاتانی تری پەیوەندیدار پەیوەندییان لەگەڵ هێزی كارای سەر زەوی هەبێت، سەبارەت بە كورد بە دیاریكراوی و گەلانی ناوچەكە پێویستە كە بەرژەوەندی خۆیان لەسەر ئەرزی واقیع بزانن بەبێ پاشكۆیەتی بۆ هیچ لایەنێك، پەیوەندییەكان لەسەر بنەمای دۆستایەتی كارێكی سروشتییە، هەموو وڵاتان پەیوەندییان لەسەر وڵاتانی خۆرئاوا هەیە، كاتێك دێتە سەر كورد تۆمەتباردەكرێت بە بەكرێگیراوی و پاشكۆیەتی. عوكاز: كەواتە دەكرێت پەیوەندیتان لەگەڵ ئەمریكا هەبێت؟ باهۆز ئەرداڵ: پەكەكە لەرووی هەموو پەیوەندییەكدا لەگەڵ هەموو وڵاتاندا كراوەیەن بە مەرجێك رێز لە مافەكانی گەلی كورد بگرن. عوكاز: پەیوەندیتان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەیە؟ باهۆز ئەرداڵ: بە پێی زانیارییەكانمان ئەمریكا لە نزیكەوە چاودێری پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات، كێشی ئەم حزبە لەسەر ئاستی ئیقلیمی دەزانێت، بەڵام بەرەچاوكردنی ئەوەی توركیا هاوبەشی ئەمریكا لە ناتۆ، لەبەر ئەم هۆكارە وادەردەكەوێت كە ئەمریكا ناخوازێت لە رێگەی پەیوەندییەوە لەگەڵ ئێمەدا بەرەیەكی رووبەڕووبونەوە لەگەڵ توركیا بكاتەوە. عوكاز: ئەمریكا هەوڵیداوە نێوەندگیری ئێوە و توركیا بكات؟ باهۆز ئەرداڵ: نەخێر، بەو شێوەیە نەبووە، بەڵام ئێمە داوامان لە ئەمریكا كرد رۆڵ بگێرێت لە پرسی كوردا، بەرەچاوكردنی ئەوەی رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە دەستگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، بەڵام ئەوە لەسەر ئەرزی واقیع رووی نەدا. عوكاز: چەكدارەكانتان بە خێرایی لە شەنگال كشانەوە.. بۆچی؟ باهۆز ئەرداڵ: ئێمە بۆ پاراستنی ئێزدییەكان لەدەستی داعش چوینە شەنگال، لە كاتێكدا هەموو هێزەكان بێ پارێزگارییكردن ناوچەكەیان بەجێهێشت، و كاتێك هەڕەشە لەسەر ئەو ناوچەیە نەما و خەڵكی ناوچەكە هێزی خۆیان بۆ پارێزگاریكردن لە ناوچەكانیان پێكهێنا پێویست بوو ئێمە بكشێینەوە، جگە لەوەش نامانەوێت توركیا بە بەهانەی پەكەكەوە دەستوەربداتە ناوچەكە. عوكاز: باس لە پێكهێنانی هێزێكی هاوپەیمانی عەرەبی دەكرێت بۆ سوریا، چۆن دەڕواننە بوونی ئەم هێزە لەسەر خاكی سوریا؟ باهۆز ئەرداڵ: هەر هێزێك بەشداربێت لە سەقامگیربوونی ناوچەكە و لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتنی نێوخۆی‌دا بێت، هێزێكی پێشوازی لێكراوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەكمان لەسەر بوونی هیچ هێزێك نییە. عوكاز: تێڕوانینتان بۆ رۆڵی ئێران چییە و بۆچی زیاتر هەستیارن بەرامبەر توركیا؟ باهۆز ئەرداڵ: رۆڵی ئێرانیش لە سوریا هەروەها رۆڵێكی نەرێنییە و هێزی داگیركەرە، بەڵام مەترسییەكە بە شێوەیەكی گەورەتر لە رۆڵی توركیادایە، بەو پێیەی كە زۆرترین ژمارەی كورد دەكەوێتە چوارچێوەی خاكی توركیاوە، بەڵام ئێران لەسەر پڕكردنەوەی بۆشاییەكە یاری دەكات، بەڵام بەبێ رووبەڕووبونەوەی لەگەڵ هیچ لایەنێكدا ئەوەش سیاسەتی تایبەتی ئێرانە. عوكاز: چاودێری لێكەوتەكانی ئەم هەڵبژاردنەی توركیا دەكەن؟ باهۆز ئەرداڵ: ئەم هەڵبژاردانانە پێشوەختن، ئێمە چاودێری پەرەسەندنەكانی توركیا دەكەین لەسەر ئاستی سیاسی بەو پێیەی پارتی كرێكارانی كوردستان لایەنێكی كاریگەرە لە دۆخی سیاسی توركیا .. بڕیاری پارتی دیموكراتی گەلان لە هەڵبژاردنەكاندا بڕیارێكە رێزی لێدەگرین و پشتیوانی لێ دەكەین. عوكاز: شەڕ توندكردنەوە دژی توركیا لە ئارادایە؟ باهۆز ئەرداڵ: ئاساییەن ئێمە لە حاڵەتی شەڕداین دژی سوپای توركیا و لە چەند رۆژی داهاتووشدا توندتردەبێت، دەتوانم بڵێم بەرەو پیری هاوینێكی گەرم دەچین لەگەڵ توركیا.
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا رۆژی 1ی حوزه‌یران یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به یاوه‌ری سوپای عێراق له لوتكه‌ی چل مێرای چیای شنگال جێگیر بوو، هاتنی هێزه ئه‌مریكییه‌كه به دوای خۆیدا لێكدانه‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازی جیاوازی بۆ كرا. بۆیه (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ جه‌میل خدر عه‌بدال به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شنگال، زانیارییه‌كان و پاڵنه‌ره‌كانی بوونی ئه‌و هێزه له‌و ناوچه‌یه تاوتوێ ده‌كات. دره‌و میدیا: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێوه هۆكاری جێگیربوونی سوپای ئه‌مریكا له لوتكه چل مێرای چیای شنگال چییه؟ جه‌میل خدر عه‌بدال: هێزێكی ئه‌مریكی له ستراتیجیترین شوێنی ناوچه‌ی شنگال جێگیربوون، تائێستا دڵنیانین له مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی هێزه‌كه. به‌ڵام داعش له ناوچه‌كه ماوه به تایبه‌ت له به‌عاج و جزیره، زانیارییه‌كانیش ئه‌وه‌ن كه هه‌ڵمه‌ت ده‌ست پێكراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فڕۆكه بۆردوومانی پاشماوه‌كانی ده‌كات له رۆژئاوای كوردستان و له دیوی عێراق. هه‌ماهه‌نگیش له نێوان سوپای سوریای دیموكرات-هه‌ده‌سه و سوپای عێراق به هاوكاری ئه‌مریكییه‌كانه و تا ئوم زێدان ناوچه‌ی به‌عاج له سنووری نێوان رۆژئاوا و عێراق بچنه خواره‌وه و هه‌موو ناوچه‌كه پاكده‌كه‌نه‌وه. پلانه‌كه وایه دواتر سوپای عێراق تۆكمه بكه‌ن و جێگیری بكه‌ن و رێگا به تیرۆریسته‌كان نه‌ده‌ن له نێوان هه‌ردوو سنوور هاتوچۆ بكه‌ن و دۆخی ئه‌منی بشێوێنن. دره‌و میدیا: سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی پارتی دیموكرات ده‌ڵێن هاتنی هێزه ئه‌مریكییه‌كه بۆ دروسكردنی هه‌ماهه‌نگییه له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟ جه‌میل خدر عه‌بدال: هێزی پێشمه‌رگه له‌وێ نییه و له‌سه‌ر ئاوه‌كه جێگیربوون. هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی پێشمه‌رگه كشایه‌وه و ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق، تائێستاش هه‌ر وا ماوه‌ته‌وه. بۆیه پێشمه‌رگه دووره له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه، بڕواناكه‌م له‌وێ ده‌رفه‌تی هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت، دوای ئه‌وه ئه‌م شوێنه سه‌ر به عێراقه و خوارووی چیای شنگاله، بۆیه له‌و بڕوایه نیم پێشمه‌رگه بچێته ئه‌ولاو ببێته به‌شێك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و سوپای سوریای دیموكرات و هاوپه‌یمانان له ئێستا. دره‌و میدیا: بوونی ئه‌مریكا چ په‌یامێكی سیاسی و سه‌ربازییه بۆ توركیا كه ئێستا له برادۆست جێگیربوون؟ جه‌میل خدر عه‌بدال: چۆن له مه‌نبه‌ج بوونی ئه‌مریكی و فه‌ره‌نسییه‌كان وه‌ڵامێكه بۆ هێرشه‌كانی توركیا و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، لێره‌ش بوونی ئه‌مریكییه‌كان و سوپای عێراق هه‌مان په‌یامه. پاشان هێزی نیزامی عێراق ئێستا له‌و سنووره جێگیر بووه و بوونی ئه‌مریكییه‌كانیش هه‌یه، بۆیه پێموانییه توركیا كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات و به‌ره‌و شنگال بێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه بچێت ئه‌وه قوڵایی عێراقه، دوای ئه‌وه‌ش كیشه‌كه له‌گه‌ڵ رۆژئاواش دروست ده‌بێت له‌و لاوه به تایبه‌ت كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش له‌وێن كه دووربینییه‌كی تری سیاسی و سه‌ربازی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه له‌و بڕوایه نیم ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی تیابێت توركیا له‌م كاته بتوانێت ئه‌و هه‌نگاوه بنێت به‌ره‌و شنگال. چۆن له مه‌نبه‌ج بوونی ئه‌مریكی و فه‌ره‌نسییه‌كان وه‌ڵامێكه بۆ هێرشه‌كانی توركیا و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، لێره‌ش بوونی ئه‌مریكییه‌كان و سوپای عێراق هه‌مان په‌یامه دره‌و میدیا: بوونی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند له نه‌خشه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ناوچه‌كه ده‌گۆڕیت به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر؟ جه‌میل خدر عه‌بدال: ئه‌مریكا ستراتیجی درێژخایه‌نی خۆی هه‌یه له ناوچه‌كه به‌ڵام ئامانجی ئیستاشی به‌شێكه له‌و ستراتیجییه‌ته، ئیستا ئامانجه‌كه‌ی ده‌ركردنی داعش و لێدانه له تیرۆر، بۆیه ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. له پشته‌وه‌ی ئه‌وه‌ش چی هه‌بێت جارێ دیار نییه، چونكه ئیستا ته‌نسیقه‌كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه له داعش. سنووری نێوان عێراق و سوریا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ی تێكه‌ڵكێشه وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و توركیا و دووربینییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی هه‌یه. بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە شەنگال: خه‌ڵكی شنگال و ئێزیدییه‌كان زۆر خۆشحاڵن كه ئه‌مریكییه‌كان هاتوونه‌ته شنگال و له‌وێ جێگیربن دره‌و میدیا: جێگیربوونی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له شوێنی پارتی كرێكاران له لوتكه‌ی چل مێرا، چ په‌یامێكه بۆ عێراق و توركیا؟ جه‌میل خدر عه‌بدال: من پێشتر چل مێرام بینیوه، هێزێك له‌وێ نه‌بوو به ناوی پارتی كرێكاران ئه‌و هێزه‌ی له‌وێ بوو به‌ناوی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال- یه‌په‌ژه بوو، كه ئه‌و كاردانه‌وه‌یه دروست بوو له لایه‌ن توركیاوه پارتی كرێكاران له چیا بوون به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌م بوون و ئه‌وانه‌ی تر خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه بوون، پاشان ئه‌وه بوو پاشه‌كشه‌یان كرد به‌ره‌و قه‌ندیل و له‌وێ نه‌مان. دواتر سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هاتن و پارتی كرێكاران به‌شێوه‌ی ره‌سمی له‌وێ نه‌مان، به‌ڵام ده‌سته‌ی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال كه خه‌ڵكی شنگالن ماون و ته‌نسیقیان كردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و پۆلیسی ئیتیحاددی و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانانی سنوور تا كاره‌كانیان رێكبخه‌ن و بكه‌ونه ژێر ركێفی دامه‌زراوه‌كانی عێراق. به‌ڵام له شوێنه ستراتیجییه‌كه‌یان ئه‌مریكییه‌كان جێگیر بوون. پیش ماوه‌یه‌كیش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌تی ئه‌مریكییه‌كان و بریتانییه‌كان له ناو ئیزیدییه‌كان دیراسه‌ی سێ شوێنیان كردووه و هاتو‌ون چیای شنگال و چیای به‌عشیق و چیای زاب كه له دهۆكه پشكندراون، به‌ڵام تائێستا بۆ شوێنه‌كانی تر نه‌چوون و هاتو‌ون بۆ شنگال. هاتنی ئه‌مریكییه‌كان بۆ ئێزیدییه‌كان هه‌ست كردنه به ئارامی و پێیان خۆشه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش نازانین ئه‌و جێگیربوونه‌ی ئه‌مریكییه‌كان كاتییه یان درێژخایه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی شنگال و ئێزیدییه‌كان زۆر خۆشحاڵن كه ئه‌مریكییه‌كان هاتوونه‌ته شنگال و له‌وێ جێگیربن.
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێشووی ئه‌و حیزبه وه‌ك كه‌سێكی نزیك له خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی و نزیك له نەوشیروان مسته‌فا ناسراوه، له ناكۆكی سیاسی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌شدا زۆرجار له لایه‌ن خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانییه‌وه نێوەندگیری ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی پێسپێردراوه. (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ناوبراودا هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌خاته به‌ر باس و رووداوی "هێرش بۆسه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان" تاوتوێ ده‌كاته‌وه. دره‌و میدیا: له شه‌وی هێرشه‌كه‌ی شیخ جه‌عفه‌ر بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له 12ی ئایار، تۆ بۆچی به چه‌ك و پاسه‌وانه‌كانته‌وه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان بووی؟ عه‌تا سه‌راوی: سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ویت ئه‌وه راست بكه‌مه‌وه شیخ جه‌عفه‌ر هێرشی نه‌كرده سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. من به رێككه‌وت كاتژمێر 9:25 ی شه‌و له‌گه‌ڵ نما ته‌له‌فۆنم كرد له كاتی قسه‌كردنمان له‌گه‌ڵی گوێم له ته‌قه‌یه‌كی زۆر بوو. ئه‌و كات له ماڵی هاوڕێیه‌كم بووم له نزیك گرده‌كه، پرسیارم لێ‌كرد، وتم ئه‌وه چییه؟ وتی هاتنه سه‌رمان. ئاخیر رۆژی هه‌ڵبژاردن بوو، پێشمه‌رگه‌كانم له شاره‌زووره‌وه هاتبوونه‌وه، یه‌كسه‌ر به پێشمه‌رگه‌كان و چه‌كه‌وه چوومه ئه‌وێ بۆ به‌رگری له مه‌زاری كاك نه‌وشێروان و كوڕه‌كانی كاك نەوشیروان. من له رابردووش نه‌مشاردۆته‌وه ئيلتیزاماتێكی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك نه‌وشێروان هه‌بووه. به ئێستاشه‌وه من له 2006وه له وازهێنانی كاك نه‌وشیروانه‌وه تاوه‌كو 2009 و جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كیتی، یه‌ك رێچكه و یه‌ك رێباز و یه‌ك مه‌بده‌ئم هه‌بووه، باوه‌ڕم به‌وه هه‌بووه ئه‌بێ هه‌ر یەكبگرینەوە له‌گه‌ڵ گۆڕان و سووربووم له‌سه‌ر ئه‌وه. ئێستاش له‌سه‌ر باوكیان و مه‌زاری كاك نه‌وشێروان، وه‌ك چۆن له‌سه‌ر مه‌زاری مام جه‌لال و یه‌كیتی نیشتیمانی خۆم به‌كوشت ئه‌ده‌م ئاواش له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی كاك نه‌وشیروان و كاك نه‌وشێروان خۆم به كوشت ئه‌ده‌م. به‌داخه‌وه كاك جه‌عفه‌ر ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كاك قادری حاجی عه‌لی كردبوو له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه تێگه‌یشتن له‌نێوانیان هه‌ردووكیان دروستبوو، زۆر كه‌س لێدوان ئه‌ده‌ن له لای گۆڕان و یه‌كێتی كه له ئه‌لفه‌وه تا یای ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان تا 1:30 شه‌و هه‌ر ئاگایان له هیچ نه‌بووه و هه‌ر خۆیان ئه‌كەن به پاڵه‌وان. كاتێك من له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان و كاك حه‌سه‌نی مام ساڵح بووم و چوومه ماڵی كاك نه‌وشێروان، كاك قادری حاجی عه‌لی له ژووره‌كه‌ی بوو ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی هێشتا به گوێچكه‌یه‌وه بوو و له گه‌رمه‌ی ته‌قه‌كان ئێمه له‌وێ بووین، تا نیو سه‌عات دوای ئه‌وه‌ش جگه له چه‌ند كارمه‌ندێك و هه‌وڵسوڕاوی گۆڕان له‌و ناوه‌بوون یه‌ك به‌رپرسی حیزبی له‌وێ نه‌بوو. له ده‌ره‌نجامی موناقه‌شه و شه‌ڕه قسه‌ی كاك جه‌عفه‌ر و كاك قادر، كاك قادر به منی وت ته‌قه‌كان به‌ر وێنه‌كه‌ی كاك نه‌وشێروان و مه‌كۆی سه‌ره‌كی كه‌وتوون، وتی له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر ده‌نگه ده‌نگمان بووه و ئه‌و جنێوی داوه و منیش جنێوم داوه و وتوومه ئه‌گه‌ر پیاوی وه‌ره بۆ ئێره له گرده‌كه‌م و ئه‌ویش هاتووه. ئه‌مه ده‌قی قسه‌ی كاك قادر بوو و شێخ جه‌عفه‌ریش هه‌ر وای وت، ده‌ره‌نجام ئه‌مه شتێكی به‌رنامه بۆداڕێژراوی یه‌كێتی و گۆڕان نه‌بوو، دوو هاوڕێ به‌شه‌ڕ هاتو‌ون ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێكه‌وته‌وه. وه‌ك چۆن له‌سه‌ر مه‌زاری مام جه‌لال خۆم به كوشت ئه‌ده‌م، ئاواش له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی كاك نه‌وشیروان خۆم به كوشت ئه‌ده‌م دره‌و میدیا: تۆ سه‌ره‌تا وتت شێخ جه‌عفه‌ر هێرشی نه‌كرده سه‌ر مه‌كۆی گۆڕان، ئه‌گه‌ر شێخ جه‌عفه‌ر هێرشه‌كه‌ی نه‌كردووه كێ له یه‌كیتی كردوویه‌تی؟ عه‌تا سه‌راوی: به‌ڵی شێخ جه‌عفه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌مه به به‌رنامه نه‌بووه نه له لای كاك قادر و نه له لای كاك جه‌عفه‌ر. له قسه كردن له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌شه‌ڕ هاتو‌ون ئه‌و پێیوتووه من له گرده‌كه‌م ئه‌گه‌ر پیاوی وه‌ر ئێره، ئه‌ویش وتوویه‌تی واهاتم. ئه‌وانیش ته‌قه‌یان له پاسه‌وانه‌كانی كاك جه‌عفه‌ر كرد له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی گۆڕان، به‌داخه‌وه نه‌ئه‌بوو ئه‌وه روویبدایه. تا دوای نیو سه‌عات ئێمه له‌وێ ماینه‌وه و كاك قادر و چیا و نما ئاگادارن، نه‌شمان ئه‌زانی ته‌ره‌ف كێیه. دوای ئه‌وه كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود و ئارامی شێخ محه‌مه‌د و هوشیار عه‌بدوڵڵا و، زۆرێك له‌و براده‌رانه مامۆستا جه‌مالی حاجی محه‌مه‌د دوای دوو سه‌عات بۆ 45 ده‌قه هاتوونه‌ته ئه‌وێ. كه‌متر له سه‌عاتێك دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ حاكم قادر و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی براده‌ره‌كانی خۆمان قسه‌م كردووه، ده‌ره‌نجام گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه دۆخه‌كه ئارام بكه‌ینه‌وه و راگه‌یاندنیان واز له‌وه بهینێت كه بانگه‌واز بكات خه‌ڵك بێنێت بۆ گرده‌كه و توانیمان هه‌ڤاڵانی خۆمان كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود و مامۆستا جه‌مال له‌گه‌ڵ هێرۆ خان و كاك حاكم قادر و كاك عیماد بگه‌یه‌نینه یه‌ك و شته‌كه كۆتایی بێ و كۆتایی پێهات. دره‌و میدیا: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌تۆمه‌تی ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی به‌یاننامه‌ی راگه‌یاند، بۆچی تۆ ئه‌مه به شه‌ڕی نێوان دوو كه‌س ئه‌خه‌یته روو؟ عه‌تا سه‌راوی: من ئێستاش ئه‌ڵێم به‌داخه‌وه ئه‌مه‌یان كرد به وه‌زعی ئه‌لبیسه‌كه. به‌داخه‌وه گۆڕان و ئه‌و پێنج حیزبه‌ی تریش دۆخه‌كه‌یان والێكرد شه‌ڕه‌كه‌یان كرد به شه‌ڕی یه‌كێتی و ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنانه، وه‌كو ئه‌وه‌ی له دهۆك و هه‌ولێر و موسڵ شامی شه‌ریف بێت و هیچ رووینه‌دابێت. به‌شێكیان چوونه پاڵ توركمان و عه‌ره‌به‌كان له كه‌ركوك دژ به یه‌كێتی، ئه‌مه كاره‌ساته ئێمه تێی كه‌وتووین، من به‌ش به حاڵی خۆم وه‌كو یه‌كێتییه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌كێتییه‌كان و گۆڕانه‌كان به كاك به‌رهه‌میشه‌وه، ئه‌گه‌ر مام جه‌لال ناس یان كاك نه‌وشێروان ناس و گۆڕان ناس بن ئه‌بێ یه‌كێتی و گۆڕان و كاك به‌رهه‌م یه‌ك بگرینه‌وه ئه‌مه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ئه‌كات، له‌م وڵاته ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له عێراق هه‌ڵبووه‌شێته‌وه شه‌ڕێكی خوێناوی له زۆنی سه‌وز له نێوان ئه‌م هێزانه دروست ئه‌بێ و باجه‌كه‌شی زۆر زۆر قورسه. دره‌و میدیا: ئه‌م ناكۆكییه‌ی نێوان هێزه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێوه و پارتی، چه‌نده ئێوه هانده‌دات بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ به‌ئامانجی كاركردن له به‌غداد؟ عه‌تا سه‌راوی: كورد ئه‌بێ هه‌موومان بتوانین هاوپه‌یمانییه‌كمان هه‌بێت و یه‌ك به‌ره‌مان هه‌بێت له عێراق، به‌ڵام من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێمباشه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه لێره‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وان پێكبێت كه یانزه كورسییان هه‌یه، مه‌رجی پێكهاتنمان له‌گه‌ڵ پارتیش پێكهاتن بێ له‌گه‌ڵ گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و هێزه‌كانی تر له لایه‌نه ئیسلامییه‌كان. ئه‌مه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بۆ دەستكەوتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بچینه به‌غداد، ئه‌گه‌ر بۆ ده‌سكه‌وتی حیزبیش بێت به‌داخه‌وه پێموایه ئێمه و پارتی رێككه‌وتنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌وان و سه‌رۆكی عێراق بۆ ئێمه دووباره‌بكه‌ینه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. دره‌و میدیا: ئایا هه‌وڵی كرده‌یی هه‌یه بۆ به‌ستنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له‌نێوان ئێوه و پارتی؟ ئاماژه‌كانی گه‌یشتنه رێككه‌وتن ده‌ركه‌وتوون؟ عه‌تا سه‌راوی: به‌ڵی له هه‌ردوولا هه‌یه. پارتی ئه‌و بڕوایه‌یان هه‌یه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و كاك به‌رهه‌م دوور بكه‌وێته‌وه، بۆیه من به‌ش به‌حاڵی خۆم به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق خۆشحاڵ نیم، ئه‌وه‌ی من ئه‌یبینم ئه‌و حكومه‌ته‌ی له ئاینده‌ی عێراق دروست ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له عێراق هه‌ڵبووه‌شێته‌وه ئه‌وا عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ئه‌ڕوات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش پێكبێت به‌ڕاستی حكومه‌تێك نابێت له ئاستی پێویست و خواستی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له عێراق هه‌ڵبووه‌شێته‌وه شه‌ڕێكی خوێناوی له زۆنی سه‌وز دروست ئه‌بێ دره‌و میدیا: له‌سه‌ره‌تاوه پارتی دیموكرات له رێگای وته‌بێژی حیزبه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری ئه‌لیكترۆنی له پارێزگای سلێمانی، ئێوه چۆن هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزێك ده‌به‌ستن كه وه‌ك ساخته‌كار ده‌تانبینێت؟ عه‌تا سه‌راوی: بریا یه‌كێتی ئه‌وه‌نده ئیمكانییه‌تمان هه‌بوایه كه بمانتوانیایه كۆنتڕۆڵی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكه‌ین، ئه‌مه بوختانێكی گه‌وره‌یه. ئێمه سێ كورسی ده‌نگمان كه‌می كردووه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ته‌زویری بكردایه ئه‌بوو ئێمه 25 بۆ 30 كورسیمان بهێنایه نه‌ك سێ كورسی دابه‌زین. ئه‌مه جگه له بوختانێك و جگه له‌وه‌ی به‌هاوكاری و پشتیوانی حیزبی و ئیعلامی و مه‌عنه‌وی پارتی و هه‌ندێ هێزی لایه‌نی ئیسلامی و هه‌ندێ لایه‌نی سلێمانی ویستیان گه‌له‌كۆمه‌یه‌ك له یه‌كێتی بكه‌ن، پێیان وابوو یه‌كێتی له ئه‌رزئه‌ده‌ن. به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان نه‌ئه‌كرد یه‌كێتی به‌و هه‌موو فشار و گه‌له‌كۆمه‌یه‌ی له‌سه‌رییه‌تی و له سه‌رۆكی پارتییه‌وه تا دێته خوار بۆ داپۆشینی 25ی ئه‌یلول كه سه‌رو بنی زمانی شكستی خوارد له ریفراندۆم، یه‌كێتی تۆمه‌تبار ئه‌كات به‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تی كردووه، به هه‌موویان ئه‌یانویست یه‌كێتی به‌چۆكدا بهێنن به‌ڵام یه‌كێتی خۆی گرت و قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ی توانی وا بكات كه‌مترین زه‌ره‌ر بكات به سێ كورسی. ئێمه به سێ كورسی پاشه‌كشه‌مان كردووه نه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنابێت. من هیچ خۆشحاڵ نیم به‌و ئه‌نجامه و ئومێدمان وابوو كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خه‌ونیان وابوو كه‌وتنی یه‌كێتی ببینن نه‌یانتوانی.
درەو میدیا " تا ئێستا بەشداریكردنی لیستی نەسری عەبادی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەنها بیرۆكەیە، بەڵام دەكرێت بە هەمان ئامانجی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو بەشداری بكەین ئەویش ئەوەیە كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەست بكەن كە بەشێكن لە عێراق" ئەمە وتەی جەرجیس گولیزادەیە كە سەرۆكی لیستی نەسری حەیدەر عەبادی بوو لە پارێزگای هەولێر، گولیزادە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ "درەو میدیا " پێی وایە كە ساختەكاریان بەرامبەر كراوەو دەڵێت: ئەو ساختەكاریە بەرامبەر بە لیستە گەورەكان كراوە ئیتر چۆن بەرامبەر بە حزب و لیستە بچوكەكان نەكراوە؟، سەبارەت بە بیرۆكەی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گولیزادە دەڵێت: دەكرێت لیستێكی كوردی بە ئەندامی كوردی و بەناوێكی كوردستانی بەشداری بكەین و كە حەیدەر عەبادی رابەرایەتی نەكات بەڵكو هاوپەیمانی نەسر پاڵپشتی بكات. دەقی چاوپێكەوتنەكە لەگەڵ جەرجیس گولیزادە، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی نەسر لە پارێزگای هەولێر درەو میدیا: ئێوە لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەشداربوون، لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستانیشدا بەشداری دەكەن؟ جەرجیس گولیزادە: لە راستیدا بەشداریكردنی هێزەكانی عێراق لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەشداریكردنێكی رەمزی بوو، بەو شێوەیە نەبوو كە وەك حزبە گەورەكانی هەرێمی كوردستان، بە حوكمی ئەوەی ئەو بەشداریكردنە تەنها تەجروبەیەك بوو ، ئەمە یەكەمجاربوو كە لیستی نەسر بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی بەشداری بكات، پێشتریش ئەیاد عەلاوی لیستی هەبوو لە هەڵبژاردنەكانی خولی یەكەم و دووەمی پەرلەمانی عێراق، بەڵام ئەو كاتیش هەر رەمزی بوو نەتوانرا كورسی بەدەستبهێنن، ئەمەش لەو روانگەیەوە، ئەمەش لە پێناو ئەوەیە كە هاوڵاتیانی هەرێمیس كوردستان هەست بكەن كە هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق، عێراقش ئەو هەستەی هەبێت كە وەكو دەسەڵاتێكی فیدراڵی كە هەرێمی كوردستانیش بەشێكە لە عێراق، لەو روانگەیەوە ئەو بەشداریكردنە هاتە گۆڕێ، هەرچەندە بە قەبارەیەكی گەورە نەبوو چونكە ژمارەی كاندیدەكان كەم بوو، هەر كەمی ژمارەی كاندیدەكان بەڵگەی ئەوەیە كە بەشداریكردنە كە رەمزی بووە. درەو میدیا/ پێتان وایە هۆكاری ئەوەی ئێوە نەتان توانی دەنگی پێویست بهێنن پەیوەندی بە هەڕەشەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هەبوو كە پێشتر دوو بۆ سێ كاندیدتان لە دهۆك رفێنران دواتر ئازادكران یان ئەوەتە هەڕەشەتان لەسەر بوو؟ یان پەیوەندی بە ساختەكاریەوە هەیەو ساختەكاری بەرامبەر ئێوەش كراوە؟ جەرجیس گولیزادە: هۆكارەكان بەتایبەت لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، راستە ئەو ئازادیە نەبوو، لیستەكەمان بە ئازادی بانگەشەی خۆی نەكرد، بەبەڵگەی ئەوەی پۆستەرەكانی خۆم دوو جار هەڵمان دەواسی بەڵام نەدەمان و لێدەكرانەوە، حەزیشمان نەكرد بیكەینە كێشەو بەدواداچوونی بۆ بكەین، ئەویش لە پێناو ئەوەی ئەو پرسە كاریگەری لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغداد نەكات ، هۆكارێكی دیكە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكان شەش حزب لە كوردستان نارەزاییان دەربری كە هەڵبژاردنەكە ساختەكاری تیایە، ئەوەیش هۆیەكی دیكەیە لە هۆكارەكان. درەو میدیا: كەواتا پێتان وایە ساختەكاری كراوەو ئەو ساختەكاریەش كاریگەری لەسەر ئەنجامی دەنگەكانی ئێوە هەبووە؟كە نەتانتوانیوە كورسی بهێنن؟ جەرجیس گولیزادە: ئێمە ناڵێن هۆكاری سەرەكیە بەڵام مەسەلەی ساختەكاری هەموو لایەكە زۆرینەی لایەنەكان سكاڵایان كردووە لەسەر كۆمسیۆن، ئەو ساختەكاریە بەرامبەر بە حزبە گەورەكان كراوە ئیتر چۆن بەرامبەر بە حزب و لیستە بچوكەكان نەكراوە؟ بە گشتی لەو روانگەیەوە ئێستا بیرۆكەیەك هەیە لەسەر هەمان بیرۆكەی هەڵبژاردنی 12ی ئایار كە لیستی نەسر بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات، ئەویش وەك هەڵبژاردنی پێشوو ئامانج لێی ئاماژەیەكی عێراقیانەیە كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەست بە عێراقی بوونی خۆیان بكەن، بۆیە دەكرێت لیستێكی كوردی بە ئەندامی كوردی لەسەر ئاستی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەشداری بكەین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە وەكو قەوارەكی سیاسی نەك وەكو حزب بە مەرجەكانی كۆمسیۆن تۆمار دەكرێت. بەڵام ئەمە تەنها بیرۆكەیەو هێشتا نەبووە بە بڕیار و ئەنجامدان . درەو میدیا: ئەم بیرۆكەیەی كە هەیە لە هەمان بیرۆكە دەبێت كە د. حەیدەر عەبادی رابەرایەتی بكات؟ جەرجیس گولیزادە: نەخیڕ بەڵام هاوپەیمانی نەسر دەبێتە پاڵپشت بۆ ئەو لیستە، واتا دەكرێت بەناوی تر بە كەسێكی تر، بەپێی مەرجەكانی تۆماركردنی كیانی سیاسی، دەكرێت دەسەیەك بێت و سەرۆكی هەبێت، بەپێی یاساكە لیستی خۆی لەو شارانە هەبێت، دەكرێت بەناوێكی كوردستانیش بێت، بەڵام لە چوارچێوەی عێراقی و دەستوری عێراقیدا بێت، بەو پێیەی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق. درەو میدیا: كاك جەرجیس گولیزادە ئێوە ئامادەن سەرۆكایەتی ئەو قەوارە سیاسیە بكەن لە هەرێمی كوردستان؟ جەرجیس گولیزادە: ئەگەر ئەو هاورێ و برادەرانەی نیازیانە لەناو ئەو قەوارەیەدا بن ئەگەر ئەوان رایان لەسەری بێت، هەرچەندە بەروحێكی دیموكراسی دەبێت سەرۆكەكە هەڵبژێردرێت، بەڵام ئەگەر بەرای ئەوان بوو بۆ من ئاساییە سەرۆكایەتی بكەم یان هاورێیەكی دیكە سەرۆكایەتی بكات، گرنگە ئا‌ما‌نجە لە پێناو خزمەتكردنی میللەتی كورد بێت، لە پێناو خزمەتی عێراق بێت، لە پێناو خزمەتی ئەو بۆچوون و روانگە عێراقیە بێت، بۆ ئەوەی توشی كێشەی دەرەكی نەبین، بتوانین چارەسەری كێشەكانی ناوخۆی خۆمان بكەین .
گفتوگۆی: درەو میدیا “ ئێمە گەورەترین قوربانی ساختەكاری بووین، لە هەڵبژاردنەكاندا تەنانەت لەو سندوقەی من دەنگم تێدا داوە، هیچ دەنگێكی حزبی شیوعی كوردستانی تێدا نییە، ئەمە ئەگەر گەورەترین فەزاحەت نەبێ، چییە؟" ئەمە وتەی ئەبو كاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ( درەو میدیا) ئاماژەی پێكردووە. ئەبو كاروان دەشڵێت " ئێمە نەك هەر نیگەران و ناڕازین لەهەڵبژاردنی ١٢ی ئایار، بەڵكو سەرلەبەری پرۆسەكە ڕەتدەكەینەوە، درەو میدیا چەندین پرسیاری روبەرووی ئەبوكاروانكردۆتەوە بەتایبەتیش بوونی كاندیدی لەچك لەسەر لە لیستەكەیاندا ئەو دەڵێت" لەڕێڕەوی تێكۆشانی ئێمەدا لەچك شتێك نییە ببێتە لەمپەر پێش مرۆڤبوونی- مێینە، بوونی یا نەبوونی پەیوەستە بەخودی هاوڕێیانی ئافرەتمانەوە، ئێمە تەداخول لە چییەتی و چۆنێتی پۆشیندا ناكەین، ئەوە ئازادییە، ویستی تاكەكەسیەو مافی هیچ كەسێك نییە شێوازی پۆشین بەسەر ئەویتردا بسەپێنێت" سەبارەت بە هاوپەیمانی حزبی شیوعی عێراقی لەگەل موقتەدا سەدردا كەر زۆر گفتوگۆی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەبو كاروان دەڵێت" هەڵبەت شوناسی فیكری هەر هێزێكی سیاسی نابێتە رێگر لە كاری سیاسی هاوبەشدا، بەلاكەی تریا كاری هاوبەش بەمانای سازشكردن نایەت لەسەر فیكر،لەنێو بەرنامەی ئەو كارە هاوبەشەدا زۆرینەی دروشم و ئەو مەبدەئانەی حزبی شیوعی عێراق تێكۆشانی لەپێناو دەكات چەسپێنرابێ، ئەگەر سەرنجتان دابێ بەرنامەی هاوپەیمانی سائیرونی ( موقتەدا سەدر) بەدیدێكی شیوعیانە داڕێژراوە" دەقی چاوپێكەوتنەكە درەو میدیا: با سەرەتا لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە دەستپێبكەین، حزبی شیوعی لەگەڵ پێنج لایەنی تر لە ئەنجامی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار نیگەرانن، بەدیاریكراوی ئێوە لە چی نیگەرانن ؟ ئەبوكاروان: بەڵێ ئێمە نیگەرانی و ناڕازین لەبارەی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار، بەڵكو سەرلەبەری پرۆسەكە ڕەتدەكەینەوە، چونكە ئەگەر هەڵبژاردن یەكێك بێت لەئامرازە هەرە گرنگەكانی دیموكراسیەت و گەڕانەوە بێت بۆ دید و ئیرادەی خەڵك ئەوا ئەم هەڵبژاردنە هەموو ئەومانایەی لە ناوەڕۆكی خۆی بەتاڵكردەوە، نێگەرانی وناڕەزایی ئێمە لەبارەی ساختەكاری و تەزویرە، ساختەكاری سیستەماتیك و هەمەلایەنە بووە، بەجۆرێك چەندین ئەندامی سەركردایەتی ئێمە لە وێستگەو سندوقێكی دەنگدان، بەخۆیان و خێزانەكانیانەوە دەنگیانداوە كەچی تاكە یەك دەنگی ئێمەی تێدا نەبووە، هەر بۆیە ئێمە وەكو حزبی شیوعی كوردستان وێڕای ڕەتكردنەوە وتوماركردنی چەندین پێشلكاری و تانە لێدان لەهەڵبژاردن و لە دادگاش داوای یاساییمان لەسەر كۆمسیۆن تۆماركردووە. ئەمە جگە لەوەی هەر بۆ هەمان مەبەست و ڕەتكردنەوەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار لەگەڵ پێنج لایەنی تری كوردستانی هەوڵەكانمان خستە گڕ بەمەبەستی فشاری هەمەلایەن و هەژماری دەستی دەنگەكان، ئێستا ئێمە ئامادە و كراوەین بۆ هەموو كارێكی هاوبەشی بەمەبەستی ڕێزگرتن لەئیرادە و دەنگی خەڵك. درەو میدیا: ئەوە راستە دەڵێن تەنانەت دەنگەكەی ئەبو كاروانیش دیارنییە ؟ ئەبو كاروان: بەڵێ لەو سندوقەی من دەنگم تێدا داوە، هیچ دەنگێكی حزبی شیوعی كوردستانی تێدا نییە، ئەمە ئەگەر گەورەترین فەزاحەت نەبێ، چییە؟ ئێمە نەك هەر نیگەران و ناڕازین لەهەڵبژاردنی ١٢ی ئایار، بەڵكو سەرلەبەری پرۆسەكە ڕەتدەكەینەوە درەو میدیا: ئێوە كێ بە بەرپرس دەزانن لە پرۆسەی ساختەكاری ؟ ئەبو كاروان: كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەردوو لایەنی دەسەڵاتدار. درەو میدیا: جیاوازی دەنگەكانی حزبی شیوعی لەگەڵ هەڵبژاردنی رابردوو چۆنە ؟ ئەبو كاروان: هیچ پێوەرێك نەماوە بۆ بەراورد كردن، من ئەڵێم دەنگی خۆم لەو وێستگەیەی دەنگم تێدا داوە بوونی نییە، ئیدی چۆن بەوراوری نێوان دەنگی ئێستا وداهاتوومان بكەین، هەڵسەنگاندن و بەراورد كاتێك دروستە، كەدەنگی ڕاستەقینە ی خەڵك هەژمار بكرێت، ئەمە جگە لەوەی هەڵبژاردنی ڕابردووش بێبەش نەبوو لەساختەكاری و یاریكردن بەئاكامەكانی دەنگدانەوە. درەو میدیا: حزبی شیوعی عێراق لەم هەڵبژاردنەدا لەگەڵ موقتەدا سەدر هاوپەیمانێتی كرد، ئێوە وەكو حزبی شیوعی كوردستان بۆچونتان لەسەر ئەو هاوپەیمانێتییە چییە، كە لەڕوی فیكرییەوە جیاوازییەكی زۆر هەیە لەنێوان پێكهێنەرەكانیدا ؟ ئەبو كاروان: پێكەوە دابەزینی حزبی شیوعی عێراق و ڕەوتی سەدر كارێكی ئیرتیجالی نەبوو، بەڵكو بەماوەی زور پێش هەڵبژاردنەكان هەردوولا لەگۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان لەبەغدا و باشووری عێراق كاریان پێكەوە دەكرد و فشاری گەورەیان خستە سەر حكومەت ودام ودەزگاكانی دەوڵەت دژ بەگەندەڵی و گەندەكاران و بەهەدەردانی سامانی گشتی ودابین كردنی خزمەتگوزاری و چاكسازی هەمەلایەن و تێپەڕاندنی موحاسەسەی تایفی، ئەوان نزیكەی لە سێ ساڵە پێكەوە كاریگەورەیان هەبووەو ڕۆڵی گەورەیان بووە لە هێنانە ژێرباری حكومەت بۆ چەندین چاكسازی وەكو لابردنی ژماریەك وەزیری گەندەڵ و كەمكردنەوەی وەزارەتەكان و دانانی ژماریەكی بەرچاو لە وەزیری تەكنۆكرات و لێهاتوو، لەجێگای ئەو وەزیرانەی كە بەفشاری خۆپیشاندانەكانی ئەو دوو لایەنە دەستیان لەكاردەكێشایەوە، بۆیە كاركردنی لایەنگرانی هەردوولا لە بزاوتی خۆپیشاندانەكان زەمینەی هاوپەیمانی "سائیرون"ی خۆش كرد، یانی ئەو پرۆسەیە شتێك نەبووە لە پڕدا بڕیاری لێوەبدرێت، بەڵكو پرۆسەیەك بووە زەمینەكەی لەنێو جەماوەری هەردوولا ساز بوو، نەوەك لەسەرە بۆ خوارەوە. بەڵێ چ لەلای ئێمە وەكو حزبی شیوعی كوردستان و چ لەنێو حزبی شیوعی عێراقیدا تێبینی وتەنانەت ناڕەزایی دروست بوو لەبارەی ئەوهاوپەیمانێتیە و ئەوەش لە ژیانی سیاسی حزبێكی چەپی زیندوو و خاوەن كەلەپورێكی دێرین و گەورە لەتێكۆشان شتێكی ئاساییە. بۆ وەڵامی بەشێكی تری پرسیارەكەتان، هەڵبەت شوناسی فیكری هەر هێزێكی سیاسی نابێتە رێگر لە كاری سیاسی هاوبەشدا، بەلاكەی تریا كاری هاوبەش بەمانای سازشكردن نایەت لەسەر فیكر، ئەمە چجای ئەوەی كەلەنێو بەرنامەی ئەو كارە هاوبەشەدا زۆرینەی دروشم و ئەو مەبدەئانەی حزبی شیوعی عێراق تێكۆشانی لەپێناو دەكات چەسپێنرابێ. ئەگەر سەرنجتان دابێ بەرنامەی هاوپەیمانی "سائیرون" لەسەر پێنج تەوەور داڕێژراوە كە هەر پێنجیان حزبی شیوعی عێراق پێش دروستبوونی ئەوهاوپەیمانێتیە خەباتی لەپێناودا كردووە، یەكەمیان جەخت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتێكی مەدەنی لەسەر بنەمای دادی كۆمەڵایەتی و هاووڵاتیی بوون دەكاتەوە و دوومین جەخت لەسەر باشتركردنی گوزەرانی خەڵك وكەمكردنەوە موچەی پلەباڵاكان و كەمكردنەوەی پاسەوانەكانیان دەكا، سێیەمیان: جەخت لەسەر دژایەتیكردنی گەندەلی و دانانی چەندان ڕێوشوێن دەكات لەو پێناوەدا، چوارمیان: جەخت لەسەر دابینكردنی خزمەتگوزارییە گشتیەكان دەكات، پێنجەمیان: جەخت لەسەر گەشەپێدان دەكات، گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئابووری. ئەم بەرنامەیە ئەگەر سەرنجی بدەیت بەدیدێكی شیوعیانە داڕێژراوە. لەڕێڕەوی تێكۆشانی ئێمەدا لەچك شتێك نییە ببێتە لەمپەر درەو میدیا: ئێوە لە كوردستان بۆچی هاوپەیمانێتیتان لەگەڵ هیچ لایەنێك نەكرد بۆ هەڵبژاردن ؟ ئەبو كاروان: ئێمە لە ٢٨ی دیسمبەری 2017، وەكو یەكەمین هێزی سیاسی كوردستانیی دوای یەك هاوپەیمانی لایەنە كوردستانییەكانمان كرد، حیزب و لایەنە كوردستانییەكان بەیەك لیستی بەشداری هەڵبژاردنی عێراق بكەن، ئەوەمان ڕاگەیاند، هەر بەڕاگەیاندن نەوەستاین، بەڵكو زنجیرەیەك كۆبوونەوەمان لەگەڵ حیزبەكانی كوردستان ئەنجامدا، لەو كۆبوونەوانەدا بەڕوونی پێمانوتن: "بەڕێزان هەلومەرجی وڵاتەكەمان، مەترسیەكانی سەر میللەتەكەمان دەرهاویشتەكانی پاش ١٦ی ئوكتۆبەر وادەخوازێت ناكۆكییەكانمان بەلاوە بنێین و یەك لیستی كوردستانی پێكبهێنین كە بێگومانین بەوشێوەیە بەهێزتر دەبین، یا خود ئەوەش نا، بالە ناوچە دابڕاوەكان یەك لیستی كوردستانیمان هەبێ" بەداخەوە ئەوە بوو وەڵامێكی ئەرێنیمان وەرنەگرت. هەر بۆیە بینتان ئەو پارچە پارچە بوونە نەبووایە، ئێستا سەنگی كورد لەبەغدا چەند هێندەی ئێستا قورس‌تر دەبوو، ئەمە جگە لەوەی هەزاران دەنگ و چەند كورسیمان لەدەست چوو. هەر بۆیە بەهاوپەیمانیمان لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسی نەبەست و بەلیستێكی سەربەخۆ چووینە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە. درەو میدیا: لە لیستی ئێوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوو ژن هەبوون كە لەچك بەسەر بوون، ئەمە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆر قسەوباسی لەسەر كرا، بۆچونی ئێوە لەوبارەیەوە چۆنە ؟ بۆچی هەموو كاندیدەكانتان لە پارێزگای سلێمانی ژن بوون ؟ ئەبو كاروان: لەڕێڕەوی تێكۆشانی ئێمەدا لەچك شتێك نییە ببێتە لەمپەر پێش مرۆڤبوونی- مێینە، بوونی یا نەبوونی پەیوەستە بەخودی هاوڕێیانی ئافرەتمانەوە، ئێمە تەداخول لە چییەتی و چۆنێتی پۆشیندا ناكەین، ئەوە ئازادییە، ویستی تاكەكەسیەو مافی هیچ كەسێك نییە شێوازی پۆشین بەسەر بەسەر ئەویتردا بسەپێنێت، دواتر ئێمە حزبی سیاسین، ئێمە ئایین نیین، لەڕێڕەو بەرنامەی تێكۆشانماندا ڕێز لە هەموو باوەڕێك دەگرین جا موسڵمان بێت یا كریستیان، ئومێد دەكەم هیچ كەسێكیش كاتی بەنرخی خۆی بۆ ئەو شتە لاوەكیانە تەرخان نەكات. سەبارەت بەبەشی دووەمی پرسیارەكەتان، ئەم هەنگاوەی حزبمان، حزبی شیوعی كوردستان لەبازنەی سلێمانی مانۆڕێكی تەكتیكی و كاتی نەبوو، تاوەكو لەڕێگەیەوە سەرنجی دەنگدەران بەلایخۆیدا ڕابكێشت بەمەبەستی بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەران، نا، بەڵكو ئەوە ڕەگێكی ستراتیژی قوڵی هەیە لەدونیابینیی ئێمەدا، ڕەگێك كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاكانی سەدەی بیستەم و بەدیاریكراوی ساڵانی سەرەتای دروستبوونی حزبی شیوعی عێراق. كەباسی مێژوو دەكەم مەبەستمە ئەوە ڕوونبكەمەوە حزبی شیوعی، حزبێكی نەبووە خەبات بكات بە جیاوازی ڕەگەزییەوە، بەلای ئێمەوە تەنانەت خەبات بۆ پرسی ئافرەتان و بەدیهێنانی مافە ڕەواكانیان و نەهێشتنی جیاكاری ڕەگەزی و ڕووبەڕبوونەوەی توندوتیژی دژیان و نەهێشتنی دیاردە ناشیرینەكانی وەك خەتەنەكردنی مێینە و زوو بەشوودان و بەزۆر بەشوودان و ژن بەژن و بەكارهێنانی ئافرەتان لەبری خوێن لە سوڵحی عەشایەریدا و فرەژەنی و رێگەگرتن لێیان لەكاركردن و دوورخستنەوەی كچان لەخوێندن، بەتەنها بەكاری ئافرەتان نییە، بەڵكو ئەو دیارانە و خەباتی ئافرەتان بەهاوكاری و هەرەوەزی پیاوانی پێشكەتووخواز بەڕێگایەكی دروست دەزانین، كێشەی ئافرەتان بەلای ئێمەوە كێشەی مرۆڤە و هەر دەبێ مرۆڤیش بەهەردوو ڕەگەزەوە خەبات بۆ چاككردنی بكەن. بۆیە هەر لەو ڕوئیاو و دیدە ئینسانییەوە كۆمەڵێك ئافرەتی سەنگین و تێكۆشەر و لێهاتوو كاندیدمان بوون لە بازنەی سلێمانی. بەرنامەی هاوپەیمانی سائیرون بەدیدێكی شیوعیانە داڕێژراوە درەو میدیا: چ ئامادەكارییەكتان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە ؟ پێتانوایە جارێكی تر پرۆسەی ساختەكاری دووبارە ببێتەوە ؟ ئەبو كاروان: بەڵێ حزبمان خەریكی خۆسازدانە بۆ هەڵبژاردنی ئایندەو لەوبارەیەوە بیرۆكەو بووچونی جیا هەیە، بۆ شێوازیكاری داهاتوومان، چەند كۆبوونەوەیەكمان كردووە، بەردەوامیش دەبین. سەبارەت بەساختەكاری، ئێمە نامەنەوێت بڕیاری پێشوەختە بدەین، دەنگدەران سارد بكەینەوە، ویستی خەڵكی بۆ چاكسازی هەمە لایەنەوە و گۆڕانكاری لە ژیان و گوزەرانی پڕ لە میحنەتیان، بەڵام ناشیشارینەوە ترسی جدیمان هەیە بەرامبەر ساختەكاری، بەنیستەبەت حیزبەكانی دەسەڵات ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا هەمیشە ئەگەرێكی كراوەیە، لەیەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1992 تاكو ئەم هەڵبژاردنەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، هیچیان بەبێ ساختەكاری تێپەڕنەبوون، ئەگەر كۆمەڵێك حیزب لەم ساڵانەی دوایدا دروست بوون و بەجۆرێك لەجۆرەكان زەرەرمەندبوون لەهەڵبژاردن،ئەوا ئێمە گەورەترین قوربانی ساختەكاری بووین. ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەڵوێستی ئێمە لەبارەی كۆمسیۆنی باڵای بەناو سەربەخۆی پێنج حیزبەكە ئاشكرایە، ناڕەزایمان لەبارەی پێكهاتە حیزبیەكەی كۆمسیۆن بۆ رای گشتی ڕوونە. درەو میدیا: حزبی شیوعی حزبێكی دێرینە، بەڵام بەردەوام لەڕووی جەماوەرییەوە لە پاشەكشێدایە، ئێوە رەخنە لە نەیارەكانتان دەگرن، ئەی پێتانوا نییە ئەو پاشەكشێیە هەندێك لە هۆكارەكانیشی بۆ سیاسەتەكانی خۆتان دەگەڕێتەوە ؟ ئەبو كاروان: بەڕێزتان لەبەشێكی زۆری پرسیارەكانتاندا باسی ساختەكاری دەكەن، هیچ هەڵبژاردنێك تێپەڕ نەبێ بەبێ ساختەكاری و تەزویر ئیدی بەچ پێوەرێك جەماوەریبوونی حیزبەكان دەستنیشان دەكرێ، چ مەنتقێكی تێدایە كۆمسیۆنێك دروست بكەی بۆ هەڵبژاردن كە پێویستە بێلایەن بێت و ناوی بێنێیت "سەربەخۆ" كەچی دواتر پێكهاتەكەی بریتیبێت لەكادری پێنج حیزبەكە!! ئەمە واتای چ دەگەیەنێت؟ هەڵبەت ساختەكاری بەلای ئێمەوە تەنها تەزویری ڕۆژی هەڵبژاردن نییە، بەڵكو هەموو ئەو هەنگاوانەی كە برتیین: لەبەكارهێنانی تواناكانی حكومەت بۆ بەرژەوەندی حیزب و تەسكیەی حزبی و چاوسوركردنەوە و فشار خستنە سەر هێزە ئەمنیەكان و پێشمەرگە و فەرمانبەران بەمەبەستی دەنگدان بەلایەنێكی تایبەت و دەنگكڕین و دامەزراندن بۆ دەنگ و زەوی دابەشكردن و گۆڕینی ئاكامەكانی دەنگدان لەپاش هەڵبژاردن، هەمووی ساختەكارین، ئایا لە ژینگەو هەلومەرجێكی لەمشێوەیەدا دەنگی ڕاستەقینە بەدەردەكەوێت؟ هەڵبەتە ئێمە ئیدیعای بێكەموكوڕێتی ناكەین، حیزبی ئێمە لەپێداچوونەوەیەكی بەردەوامی خۆیدایە، بەڵێ دەبێ بەجورئەتەوە كەلینەكانی خۆمان دەستنیشان بكەین و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە، هەرواش دەكەین، بەڵام پێمبڵێ لەم واقیعەی ئێستای كوردستاندا حزبی شیوعی كوردستان بەرپرسیارێتی كاملەو نەهامەتیانەی بەردەكەوێ كەبەسەر گەلەكەماندا هاتووە؟ ئێمە بووین لەسەر دەسەڵات وسامان و داهاتی گومرگ شەڕی ناخۆمان كرد؟ ئێمە بووین كوردستان‌مان پارچە پارچەكرد؟ ئێمە دوو ئیداریمان داهێنا؟ یەك سەرۆك جاش و موستەشارمان گرتە خۆمان؟ رێگربووینە لەدادگاییكردنیان؟ بۆیەك چركەش بیستووتە حزبی شیوعی سەر بەوڵاتێكی ئیقلمی بێت و ئەجنداكانی ئەو وڵاتانە جێبەجێ بكات؟ ئێمەین دەستمان سوورە بە خوێنی پێشمەرگەو گەریلای پارچەكانی تر كوردستان؟ ئێمە بەرپرسیاری ١٦ی ئوكتۆبەرین؟ قەت بیستووتە حزبی شیوعی كۆمپانیای دەرمانی هەبووبێ؟ یاخود پشكمان هەبووە لە نەوت؟ یا شیرینی نەوت؟ یا كارگەی چیمەنتۆ و ئاسن؟ كام حزب یەكەمین حیزب بوو داوای موحارەبەكردنی گەندەڵی كرد بەیاسا ودامەزراوە؟ ئێمە بەرپرسیارین لەپاشەكەوتكردنی موچەی فەرمانبەران؟ یەك ناڕەزاییم پێبڵی لەبادینانەوە تاوەكو گەرمیان هاوڕێیانی ئێمە ڕۆڵكی كارایان تێدا نەبووبێ؟ كام حیزب یەكەمین حیزب بوو لەهەولێر خۆپیشاندانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچە كرد؟ كام حیزب بوو لەپەرلەمانی كوردستان وتی: كابینەی هەشتەم كابینەی پشكپشكێنەیە، دەرئەنجامەكەی فەشەلە؟ كام حیزب بوو لە ساڵی ٢٠١٥ داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی كرد؟ پێم بڵی ئەم سیاسەتانە چ نەگیەكیان تێدایە، هەمووی هەنگاوی مێژوویی و شەرەفمەندانە نین؟
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی: نیاز عه‌بدوڵڵا به‌هۆی نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به به رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن له هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی 2014ه‌وه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له رێگای بڕیاری فریكوێنسی سپه‌یس-ه‌وه پێدانی مۆڵه‌تی بۆ رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان و چاودێری كردنیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه. به‌ڵام هیشتا ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان له‌ماوه‌ی داواكردنی مۆڵه‌ت و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رووبه‌ڕووی گرفت ده‌بنه‌وه. بۆیه (دره‌و میدیا) له گفتۆگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د گه‌ردی به‌ڕێوبه‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه تاوتوێی دوایین ئامار و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ده‌كات. دره‌و میدیا: ژماره‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندن؟ محه‌مه‌د گه‌ردی: ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵی بیندراو و بیستراو له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان وه‌ك ئیران و توركیا، ژماره‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان له پێوانه‌ی جوگرافیا و ژماره‌ی دانیشتوان زۆرتره. بۆ نموونه 160 رادیۆ له‌لای ئێمه تۆماركراون، 97 كه‌ناڵی ته‌له‌فزۆنی ناوخۆیی و 39 كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانیمان هه‌یه، كه تیكڕایان ده‌كه‌نه 296 كه‌ناڵ. دره‌و میدیا: ئایا كۆی ئه‌م كه‌ناڵانه مۆڵه‌تیان له حكومه‌ت وه‌رگرتووه؟ محه‌مه‌د گه‌ردی: كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان مۆڵه‌تیان هه‌یه، ناوخۆییه‌كانیش چه‌ند كه‌ناڵێكیان نه‌بێت هه‌مووی مۆڵه‌تیان هه‌یه. له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانیش دوو كه‌ناڵ مۆڵه‌تیان ده‌رنه‌كردووه هه‌رچه‌نده ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان هه‌یه، به‌ڵام كه‌ناڵی ناوخۆییمان هه‌یه مۆڵه‌تیان ده‌رهێناوه و نه‌هاتوون پاره‌ی باجی مۆڵه‌ت بده‌ن، چونكه كه ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هات ده‌بێت بێن پاره بده‌ن و ئه‌وه‌شیه‌كێكه له مه‌رجه ساڵانه‌كان. دره‌و میدیا: پێویسته ئه‌و كه‌ناڵانه بڕی چه‌ند پاره بده‌نه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان؟ محه‌مه‌د گه‌ردی: پێویسته هه‌ر كه‌ناڵێكی ئاسمانی 40 ملیۆن دینار بدات. كه‌ناڵی ناوخۆیی ئه‌گه‌ر له ئاستی هه‌ر چوار پارێزگاكه په‌خش بكات ده‌بێت 20 ملیۆن دینار بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له یه‌ك پارێزگا په‌خش بكات ده‌بێت 10 ملیۆن دینار بدات. بۆ رادیۆكانیش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی چوار پارێزگا په‌خش بكه‌ن ده‌بێت 10 ملیۆن بده‌ن و ساڵانه دوو ملیۆن و نیو دینار بده‌ن بۆ نویكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی یه‌ك پارێزگا په‌خش بكه‌ن ده‌بێت 5 ملیۆن دینار بده‌ن و ساڵانه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت یه‌ك ملیۆن و 150 هه‌زار دینار بده‌ن. بۆیه هه‌ندێكییان بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه نه‌ده‌ن نایه‌ن مۆڵه‌ته‌كه‌ی ده‌ربهێنێت. دره‌و میدیا: بۆ بره‌ودان به میدیا، ئێوه ده‌توانن ئه‌و پاره‌یه به‌كاربخه‌نه‌وه كه له‌ده‌زگاكانی وه‌رده‌گرن یان ده‌چێته خه‌زینه‌ی حكومه‌ت و ته‌واو؟ محه‌مه‌د گه‌ردی: ئێمه ئه‌وه‌نده‌مان له‌سه‌ره رێكاره‌كان جیبه‌جی بكه‌ین بۆیه پاره‌كه ده‌نێرینه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و ئه‌وان خۆیان بریارده‌ده‌ن له بودجه‌ی گشتی چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن. بۆیه ئێمه مافی به‌كارهێنانی ئه‌و پاره‌یه‌مان نییه كه له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی وه‌رده‌گرین. بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌یه‌كه‌وه ده‌كاته رێژه‌یه‌كی زۆر. دره‌و میدیا: ئایا له نێو كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كاندا هه‌یه سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بن و مۆڵه‌تیان نه‌بێت تائێستا؟ محه‌مه‌د گه‌ردی: ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن كه‌ناڵێك هه‌یه، یه‌كێكیشیان له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاته ئه‌وان تائیستا مۆڵه‌تیان ده‌رنه‌هێناوه، به‌ڵام ئیمه له‌م كۆتاییانه فشاری زۆرمان كرد ره‌نگه له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست بكه‌ن به رێكاره‌كانی ده‌ركردنی مۆڵه‌ت. دره‌و میدیا: ئه‌م كه‌ناڵانه كێن؟ محه‌مه‌د گه‌ردی: یه‌كیك له‌وانه كه‌ناڵی په‌لیستانه كه تائێستا ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بۆ هاتووه‌ته‌وه به‌ڵام نه‌هاتووه وه‌ریبگرێت و رێكاره‌كان ته‌واو بكات. كوردستان تی ڤی ره‌زامه‌ندی ئه‌منییان هه‌یه به‌ڵام وه‌كو كۆمپانیا هه‌یانه نه‌ك وه‌كو سه‌ته‌لایت، ئه‌مان قه‌رزارنین و كاتێك ئه‌وانمان ئاگادار كرده‌وه وتمان وه‌رن مۆڵه‌ت ده‌ركه‌ن وتیان ئیمه باجمان داوه، راسته باجی ساڵانه‌یان داوه به‌ڵام نه‌بوونی مۆڵه‌ته‌كه كیشه‌یه. دره‌و میدیا: چه‌ند كه‌ناڵی ئیسلامی و بانگخوازی له هه‌رێمی كوردستان په‌خش ده‌كه‌ن؟ محه‌مه‌د گه‌ردی: تا ئێستا 39 كه‌ناڵی ئیسلامی و بانگخوازی هه‌ن كه پێكدێن له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن، 3 كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی و13 كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی و 23 رادیۆیان هه‌یه. دره‌و میدیا: ئایا سكاڵا بۆ داخستنی ئه‌م كه‌ناڵانه هه‌بووه؟ محه‌مه‌د گه‌ردی: ئێمه بڕوامان به ئازادی راده‌بڕین هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان و هیچ سانسۆرێكمان نییه له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كان. به‌ڵام تائێستا چه‌ند پێشێلكارییه‌ك هه‌بوو له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و پاره‌ی خێرخوازی ئه‌و كه‌ناڵانه كه به‌شێوه‌ی ناڕێك و ناڕه‌وا كاره‌كه ئه‌نجامدراوه، بۆیه رامانگرتووه، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا چه‌ند كه‌ناڵێك مۆڵه‌تیان پێدرا كه ئه‌و پاره‌یه بۆ مه‌به‌ستی خێرخوازی كۆبكه‌نه‌وه. دره‌و میدیا: ئێوه هیچ تێبینیتان تۆمار كردووه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ به مه‌به‌ست ره‌زامه‌ندی ئه‌منی نه‌دات به كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كان؟ محه‌مه‌د گه‌ردی: ئێمه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه دێت داوای مۆڵه‌تی كه‌ناڵێك بكات، راسته‌وخۆ به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌رووی خۆمان له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، له‌ویشوه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رزده‌كرێته‌وه و پاشان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌وان ده‌بین. بابه‌تی ئه‌منی به ته‌واوی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌یه، ئه‌وان بڕیارده‌ده‌ن ئایا له رووی ئه‌منی و سه‌لامه‌تییه‌وه ئه‌و كه‌ناڵه تاچه‌ند شایسته‌یه و تاچه‌ند كاریگه‌ری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ناكات، ئه‌وان لیكۆلینه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن. دره‌و میدیا: به‌ڵام ئێوه تێبینیتان كردووه ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی هه‌بووبێت بۆ پێنه‌دانی مۆڵه‌ت؟ محه‌مه‌د گه‌ردی: له راستیدا ئه‌وه‌ی تێبینیمان كردبێت، بۆ نموونه كه‌ناڵی خه‌ندان كه‌متر له مانگێك یان باشتر وایه بڵیم به چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌ته‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه ره‌زامه‌ندییان بۆ هاته‌وه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام كه‌ناڵ هه‌یه دوو ساڵه مامه‌ڵه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه به‌ڵام تائێستا ره‌زامه‌ندی بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه. له رێنماییه‌كانی ئیمه‌شدا هاتووه له ماوه 60 رۆژدا ده‌بێ به به‌ڵێ یان به نه‌خێر وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ڵامبده‌نه‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌ته‌كه پیشكه‌ش ده‌كات زۆر ناسراو نه‌بێت یان ناونیشانه‌كه‌ی به‌هه‌ڵه دابێت، نازانم ره‌نگه هه‌ندێكیشیان هه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێت مۆڵه‌تیان پێبده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیان باش نه‌بێت. به‌ڵام ناتوانم تۆمه‌تباریان بكه‌م به ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی.
نیاز عه‌بدوڵڵا دوای داگیركردنی قه‌زای شه‌نگال له 3ی ئابی ساڵی 2014 له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعش و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی له ناحییه و گونده‌گانی قه‌زاكه، جگه له ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌سی ناوچه‌كه راگه‌یه‌ندرا 3500 ژن و منداڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و منداڵه‌كان ئاینیان پێگۆڕدراوه و له راهێنانی سه‌ربازی به‌كارخراون، ژن و كچه‌كانیش به كه‌نیزه‌ك و سه‌بی كراون و هاوسه‌رگیری نیكاحیان پێكراوه و له بازاڕی كۆیلایه‌تی كڕین و فرۆشتنیان پێكراوه. به‌ڵام پاش نزیكه‌ی ساڵێك له راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی سه‌ربازی داعش هێشتا نه‌تواندراوه تێكڕای ئه‌و ژن و منداڵانه رزگاربكرێن. بۆیه (دره‌و میدیا) له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ خدر دۆمڵی تایبه‌تمه‌ند له بواری ململانێ و ئاشتی و یه‌كێك له‌و چالاكوانه ئێزیدییانه‌ی كاری بۆ به به‌ڵگه‌نامه‌یی كردنی تاوانه‌كانی داعش له دژی ئێزیدیه‌كان كردووه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی كردۆته كتێبێك به ناوی (الموت الاسود) باس له چاره‌نووس و دوایین زانیارییه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كات. دره‌و میدیا: دوای رزگاركردنی ره‌ققه و موسڵ له رووی سه‌ربازییه‌وه، ئه‌و 3500 كه‌سه ئێزدییه شوێنبزه له كوێن؟ خدر دۆمڵی: ئه‌و بابه‌ته تائیستا زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ به‌ڵام كاری له‌سه‌ر ناكرێت. ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و ره‌ققه ته‌واو، به‌ڵام مانه‌وه‌ی زیاتر له 3500 ژن و منداڵی ئێزیدی به ده‌ستی پاشماوه‌كانی داعش و تیرۆریسته‌كانیان مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر پڕ له شه‌رمه‌زارییه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته‌كانی عێراق و سوریا. بۆیه سوریا-ش چونكه تا ئێستا ژن و منداڵ و كچی ئێزیدی له چه‌ند ده‌ڤه‌رێكی جیاجیای ئه‌و وڵاته رزگار ده‌كرێن كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسڕه و ئه‌حرار ئه‌لشام-ن و له‌وێ به فه‌رمی داعش نه‌ماون. هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی نییه بۆ رزگاركردنی ئه‌و ده‌ستبه‌ركراوه ئێزیدیانه. ئه‌وانه‌ی ئێستا بانگه‌شه‌ی ئازادی سوریا ده‌كه‌ن هه‌مان عه‌قڵییه‌ت و سیاسه‌تی داعشیان هه‌یه و سه‌بی كردنی ئێزیدییه‌كان به حه‌ڵاڵ ده‌زانن. خۆم ئیستا له هه‌ندێك كه‌یس ده‌كۆڵمه‌وه و ده‌زانم ئێزیدییه‌كان له سوریاش هه‌ن و به‌شێكیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشن و به‌شێكی تریان له ده‌ڤه‌ره جیاوازه‌كانی دیكه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه زانیاری به‌رده‌واممان بۆ دێت . دره‌و میدیا: زانیاریتان هه‌یه ئێزیدییه‌كان له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و میلیشیا ئیسلامیانه هه‌بن كه به فه‌رمانی توركیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن له سوریا؟ خدر دۆمڵی: هیچ جیاوازی نییه له نێوان ئه‌و هێزانه و رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ته‌نیا ناوه‌كانیان جیاوازه. دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ژنێك له‌و سنووره‌وه رزگاربوو له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر كۆنتڕۆڵی جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسڕه‌یه و كه‌سی دیكه ده‌سه‌ڵاتی نییه له‌وێ. بۆیه جیاوازی له نێوان ئه‌و گرووپه ئیسلامیانه نییه كه پشتیوانی له توركیا یان وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی وه‌رده‌گرن. وه‌كو كۆمه‌ڵگای ئێزیدی و چالاكوانی مافی مرۆڤ پێمان سه‌یره تائێستا به‌رده‌وام هه‌ر به ده‌ستپێشخه‌ری كه‌سایه‌تییه‌كان كچ و منداڵ ده‌دۆزینه‌وه یان له‌ژێر خێمه‌كان و له‌ناو خێزانه‌كان ئه‌مه‌ش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراق. مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئیزیدی و ئێمه چونكه ئه‌و عه‌قڵ و فیكر‌و كه‌لتووره‌ی داعش هاتۆته ناو خه‌ڵك و خه‌ڵك جێبه‌جێی ده‌كات، ئه‌گه‌رنا كاتێك ئه‌و شوێنانه رزگاربوو ده‌بوو به ئێزیدییه‌كانیان بووتایه ئه‌مه منداڵی ئیوه و كچی ئێوه وه‌رن بیانبه‌نه‌وه و ئێمه بێبه‌رین له داعش، به‌ڵام كه هه‌ڵیان ده‌گرن و ناهێڵن رزگاریان ببێت كه‌واته هێشتا جێبه‌جێكردنی ئه‌و كه‌لتوره‌ی داعش ماوه. دره‌و میدیا: حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم و عێراق چه‌ند هه‌ماهه‌نگن به‌ئامانجی كاركردن بۆ دۆسیه‌ی ئێزیدییه‌كان تا هه‌ست بكه‌ن ئێوه هاووڵاتی ئه‌م نیشتیمانه‌ن؟ خدر دۆمڵی: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌نگاوی هه‌ردوو لا هه‌یه، من هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی نابینم بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه. حكومه‌تی هه‌رێم له رێگای نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی درێغی نه‌كردووه، تائێستاش ئه‌و نووسینه‌گه‌یه كه‌ڤه‌ری هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه ده‌كات كه رزگاریان ده‌بێت و پشتیوانی داراییان ده‌كات. له هه‌رێم زۆر رێكخراو یارمه‌تی ئه‌و ژن و كچانه‌ی ده‌ستی داعش ده‌ده‌ن به تایبه‌تی سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی دهۆك به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی به پشتیوانی رێكخراوی (یوئێن. ئێف. پی. ئه‌ی) كارده‌كه‌ن چونكه ئه‌مه سه‌نته‌رێكی سه‌ره‌كی كاركردنه بۆ ئه‌و دۆسیانه. له لایه‌كی دیكه حكومه‌تی عێراق چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی پاره بۆ ئه‌و دۆسیانه بنێرێت كه رزگاریان بووه وه‌كو پشتیوانی، به‌ڵام به دیتنی من پاره چاره‌سه‌رنییه. ئێزیدییه‌كان چاوه‌ڕوانی سێ هه‌نگاوی گرنگن كه پێویسته حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامی بدات تا هه‌ست بكه‌ن هاووڵاتی عێراقن. یه‌كه‌م: ده‌بێت پێگه‌ی مه‌عنه‌وی بۆ ئێزیدییه‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه و حكومه‌تی عێراق داوای لێبوردن له‌و ژنانه بكات كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و وڵاتێك كه ناوی عێراقه سه‌بییه بوون و ئێستاش له‌ناو خاكی عێراق تیایاندا ماوه سه‌بییه‌ن. دووه‌م: ده‌بێت قه‌ره‌بووی ماددی بكرێنه‌وه له رێگای مووچه و دابینكردنی ژیان بۆیان. ده‌بێت راهێنانیان پێبكرێت به مه‌به‌ستی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان به كۆمه‌ڵگا كه زۆر پێویسته، ئه‌مه نابێت چیتر دوابخرێت. سییه‌م: له رووی یاساكان و هه‌مواركردنه‌وه‌یان هه‌نگاوی نوێ پێویسته. ئه‌و دۆسیانه‌ی ئێزیدییه‌كان به‌سه‌ریانداهات جینۆسایده، بۆیه بۆ چۆنییه‌تی مامه‌مه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانانه و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی پێویست به گرتنه‌به‌ری یاسایی هه‌یه. له‌باره‌ی خاڵی سێیه‌م نه له عێراق نه له هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو نه‌نراوه. دره‌و میدیا: بڕی ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه ماددییه‌ی تائێستا به ئێزیدییه‌كان دراوه له ئاست ئه‌و قه‌باره‌ی تاوانه دایه كه له‌به‌رامبه‌ریان كراوه؟ خدر دۆمڵی: به‌پێی زانیارییه‌كانم بڕی 8سه‌د بۆ ملیۆنێك دینار دراوه‌ته هه‌ر كه‌سێك كه هیچ نییه بۆ ژنێك، به‌تایبه‌ت ژنێك كه له ده‌ستی داعش رزگاربوو بێت و هیچ كه‌سێكی نه‌مابێت یان كه‌سوكاریان له‌ژێر ده‌ستی داعش بن و خۆی له‌ناو خێمه‌یه‌ك بێت له كه‌مپێك. بۆیه ئه‌و جۆره هاوكارییه بۆ ژیانیان بابه‌تێكی پڕوپاگه‌نده‌یی ئیعتیبارییه. به‌ڵام شتێكی زۆر گرنگ هه‌یه و حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت بیكات، ئه‌ویش خێراكردنی رێوشوێنی جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌رییه له رێگای یاساوه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن به تاوانی سه‌بیكردن و بازرگانیكردن به ژنانی ئێزیدی، پێویسته به شه‌فافی تاوانه‌كانیان رابگه‌یه‌نن و بۆ رای گشتی ئاشكرایان بكه‌ن و بڵین ئه‌مانه ژنانی ئێزیدیان رفاندووه و تاوانی سه‌بییان كردووه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕوای بگه‌ڕێته‌وه و بچن سكاڵا تۆمار بكه‌ن و ئه‌و دۆسیه‌یه به‌هێزتر بكرێت. چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت دۆسییه‌ی دادپه‌روه‌ری یاسا به‌ڕێوه نه‌بات باوه‌ڕی خه‌ڵكی ئێزیدی كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه و ئه‌و نه‌مانی باوه‌ڕه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ژن و كچانه‌ی له ژێرده‌ستی داعش رزگاریان بووه هه‌یه، هه‌موویان وا بیرده‌كه‌نه‌وه له وڵات بچنه ده‌ره‌وه و لێره نه‌مێنن. دره‌و میدیا: بردنی ژنانی ئێزیدی بۆ وڵاتی توركیا و به سه‌بی كردنیان گه‌یشتۆته چ ئاستێكی به‌ڵگه‌دار؟ خدر دۆمڵی: ئه‌م رۆژانه زۆر قسه و باس له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه ژن و منداڵی ئێزیدی بردارونه‌ته چه‌ند وڵاتێك. ئه‌وه‌ی ژنانی ئێزیدی بردراونه‌ته توركیا راستییه و زیاتر له دۆسیه‌یه‌كی ژنی رفێندرا‌و كه به سه‌بی كراون له لامان هه‌یه و‌له توركیاوه هێندراونه‌ته‌وه كوردستان له كچ و منداڵ، كه‌س ناتوانێت بڵێت ئه‌وه درۆیه. هێنانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه به ته‌نسیق له‌گه‌ل نووسینگه‌ی رزگاركردنی كاروباری رفێندراوان كه سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمه كراوه و له رێگای هه‌ندێك چالاكوانی ئیزیدی و كه‌سی تایبه‌ت و هه‌ندێك جاریش به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان كراوه و دۆزراونه‌ته‌وه و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه له توركیاوه هێندراونه‌ته‌وه كه‌واته دۆسیه‌ی تریش له‌وێ ماون و ده‌شزانن كه‌ماون، به‌ڵام نازاندرێ چۆن ده‌ست به‌وانیش بگات. دره‌و میدیا: سه‌باره‌ت به بردنی ئێزیدییه‌كان بۆ وڵاتی سعودییه چه‌ند به‌ڵگه له‌به‌رده‌ست هه‌ن؟ خدر دۆمڵی: له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه ده‌ڵێن ژنان و منداڵانی ئێزیدی براون بۆ سعودییه یان هه‌ندێك وڵاتی دیكه، هێشتا پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه. به‌ڵام پێموایه ئه‌و منداڵانه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو له‌لای خێزانه‌كانی داعش هێڵدرابێتنه‌وه و مێشك و ناویان گۆڕدرابێت و به‌ڵگه‌ی تازه‌یان بۆ ده‌رهێندرابێت، بۆیه چاوه‌ڕوانكراوه له هه‌رشوێنێك داعش هه‌بێت ئه‌وانه له‌وێ هه‌بن. دره‌و میدیا: به‌پێی به‌ڵگه‌كان ژماره‌ی ئه‌و ژنانه چه‌ندن كه له ژیاندا ماون و پێویستیان به رزگاربوونه؟ خدر دۆمڵی: 3500 ژن و منداڵ بێسه‌روشوێنن به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان نزیكه‌ی 2500 ژن و منداڵ له‌وانه له ژیاندا ماون و پێویسته بدۆزرێنه‌وه و رزگار بكرێن، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌كاری دڵسۆزانه و راسته‌قینه ده‌كرێت.
گفتوگۆی درەو میدیا پرسی لاواز بوونی پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان لە ئاستی جیهاندا بەتایبەت لەدوای ریفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی 2017 و ئاستی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و ئەمریكاو پێگەی كورد لە ئەجێندای كۆشكی سپی و چارەنووسی كورد لە عێراقدا، كۆمەڵە پرسیارێكن كە درەو میدیا ئاراستەی خاتو مەیگن كانەڵی خوێندكاری دكتۆرا لە نیویۆرك و چاودێی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، كە مەیگن كانەڵی كە هاوڵاتیەكی ئەمریكیە بەڵام چاودێرێكی بە ئاگای بارودۆخی كوردستانەو سەرەرای ئەوەش خوێنەرێكی باشی كتێبە كوردیەكانەو كوردیەكان زۆر باش دەزانێت بەتایبەتیش لە خوێندنەوەو نوسین، دەقی ئەم چاوپێكەوتنە خۆی بە كوردی وەڵامی داوەتەوەو نوسیویەتی، پێی وایە ئەمریكا لە ئێستادا بەرژەوەندی زۆری هەیە لە گەڕاندنەوەی ئارامی و پاراستنی یەكپارچەیی عێراق، سەبارەت بە چارەنوسی ناوچە جێناكۆكەكان و توندوبنەوەی ناكیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر ئەو ناوچانە مەیگن كانەڵی پێی وایە حكومەتی فیدراڵ و سوپای عێراق ناتوانن بەبێ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم ئارامی لەو ناوچانەدا بچەسپێنن. دەشڵێت لە ناوخۆی كوردستاندا، چەند مەترسیەك قوڵپدەدەن، كە گرنگترنیان ململانێ سیاسیی و سەربازیی پارتە سیاسیەكانە، و نەمانی متمانەی خەڵك بە حكومەت و لاوازبوونی دامودەزگاكانی حكومەت و گەندەڵی ، مەیگن كانەڵی دەشڵێت پارتی و یەكێتی كە پێشتر بێ ركابەر بوون بەڵام ئێستا هاوسەنگی گۆڕاوەو لاواز بوون. دەقی چاوپێكەوتنەكە درەو میدیا: لەدوای پرۆسەی ریفراندۆم و روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، كورد پێگەی لاواز بوو، لە ئاستی نێودەوڵەتی و بەتایبەتیش لای ئەمریكا، چۆن ئەتوانێت ئەو پێگەیەی جارانی بەدەست بێنێتەوە و سەرنجی ئەمریكا بەلای خۆیدا رابكێشێتەوە؟ مەیگن كانەڵی: هەرچەندە رێفراندۆم دژی خواستەكانی كۆمەڵی نێو نەتەوەیی بوو، یەكێك بوو لە هۆكارەكانی لاوازبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان لە ئاستی جیهاندا، بەڵام تەنها هۆكار نەبوو. لە دوای روخانی رژێمی بەعس، بەرژەوەندی ئەمریكا ئەوەیە كە یەكێتی و سەقامگیری خاكی عیراق پارێزراوبێت وە عێراقێكی بەهێز بتوانێت رێگری لە دەستێوەردانی ئێران بكات یان لانی كەم حساب بۆ بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بكات. بەڵام بە هۆی تێكچوونی كاریگەری ئەمریكا لە ئیدارەی مالیكی و تێكچونی بارودۆخی سیاسی لە عێراق، ئەمریكا زیاتر پشتی بە هەرێمی كوردستان بەست. ئێستا، ئەوەی كە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە ئەوەیە كە ئەمریكا هیوای هەیە عێراق بە سەركردایەتی حەیدەر عەبادی، بە بەراورد بە سەردەمی مالیكی، بەرەو رووی بارودۆخێكی سەقامگیرتر بڕوات . لە لایەكی ترەوە، ئەمریكا نیگەرانی زیاتربوو لە پاشەكشێی كورد لە سیستمی فیدراڵی عێراق و دەرئەنجامەكانی ئەو ئەگەرە لە سەر بوژاندنەوەی عێراق لە دوای شەڕی دژی داعش. بۆ ئەوەی ئەو نیگارانییە هێور بكرێتەوە، ئەمریكا چاوەڕێی یەكلاكردنەوەی مەسەلەكانی ناوچە كێشەلەسەرەكان و نەوت و بودجە...هتد لە نێوان هەولێر و بەغداد لە ئاكامی دانوستان و گفتوگۆوە. كە ئێستا ئەو پرۆسەیە دەستیپێكردەوە. لە هەمانكاتدا، ئەمریكا چاوەڕێی رێكخستنەوە و جێگیركردنەوەی دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، كە لە حەقیقەتدا بەواتای دووپاتكردنەوەی بەڵێنی پارتی و یەكێتی بۆ پا‌بەندبوونی پەیڕەوەی هاوسەنگی هێز كە لە رێككەوتنی ستراتیژیی ٢٠٠٥ لە سەری رێككەوتبوون. وە هەروەها ئەو پرۆسەیەش دەستی پێ كردەوە بە پەسەندكردنی یاسایی دابەشكردنی دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم كە ئەركەكانی پۆستی مەسعود بارزانی بۆ سەرۆكی وەزیران نێچیرڤان بارزانی و جێگرەكەی قوباد تاڵابانی شۆڕبكرێتەوە. بەڵام كەشوهەوای سیاسی ئێستا وەك ئەوەی ٢٠٠٥ نەماوە. یەكێتی پا‌رچەپارچە بووە و لە ئەنجامی حوكمڕانی ٤ ساڵی قەیرانی دارایی ، بە گشتی خەڵك متمانەی بە حكومەت نەماوە. ئێستا توانای پێكهێنانەوەی هاوسەنگی هێز لەچاو ١٣ ساڵ لەمەوپێش كە باڵادەستانی پارتی و یەكێتی بێ ركابەر بوون، زۆر لاوازتر بووە. درەو میدیا: لە ململانێی زلهێزەكانی جیهاندا لە ناوچەكەدا بەتایبەت ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی و روسیا و ئێران و هاوپەیمانەكانی. كورد لە كوێی ئەو ململانێیانەدایە و ئایا سودمەند دەبێت یاخود زەرەرمەند.؟ مەیگن كانەڵی: هەمیشە، كوردی هەر چوار پارچەی كوردستان هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی دەستكەوتەكانیان زیاتر بكەن لە رێگای بەكارهێنانی پەیوەندییە سیاسیی و ئابوریی و ئاسایشییەكانەوە لەگەڵ هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان. بۆ نمونە، پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستاندا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا و روسیا و رێژیمی سوریا بە كار دەهێنێت بۆ ئەوەی ئا‌ما‌نجە سەربازییەكانی بەدی بهێنیت. هەرێمی كوردستان، بە هەمان شێوە، نەك هەر نیازی هەیە پەیوەندییەكان لەگەل ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا بەهێزتر بكاتەوە، بەڵكو دەیەوێت لەڕێی پەیوەندییەكانیەوە لەگەڵ روسیا و توركیا و ئێرانیش سود وەربگرێت بۆئەوەی هەڵبژاردە و بەدیلی سیاسی زیاتری هەبێت و هەر یەك هاوپەیمانی بەستراوی نەبێت. بەداخەوە، هەرچەندە پارتە كوردییەكان توانییان قا‌زانجی كورتخەیان لە رێی ئەو پەیوەندیانەوە وەربگرن، بەڵام نەیانتوانی پەیوەندی بەهێز و بەردەوام دروستبەكەن لەگەڵ ئەو هاوپەیمانانەی كە جیاواز لەوەی سودوەرگرن لە هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش. ئەوەش بە هۆی بێ دەوڵەتی و نەبوونی پەیوەندی یاسایی حكومەتی هەرێم بۆئەوەی لە سەرهەمان ئاست پەیوەندییەكان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەكان ببەستێت. درەو میدیا: ناوماڵی كورد پەرتەوازەیی زۆری پێوەدیارە.. بەم پەرتەوازەییەوە ئەتوانێت دەستكەوتی هەبێت لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا؟ مەیگن كانەڵی: بەداخەوە، كوردستان نەك هەر هێزی سەربازی نییە بەڵكو هێزی سیاسیشی نییە بۆئەوەی هێرشە دەرەكییەكان بۆ ئاسایشی هەرێم بە گرنگییەوە كەمبكاتەوە یان داواكاریەكانی لە سەر هاوپەیمانەكان فەرز بكات. لە لایەكی ترەوە، لە ناوخۆی كوردستاندا، چەند مەترسیەكی تر قوڵپدەدەن. گرنگترنیان ململانێ سیاسیی و سەربازیی پارتە سیاسیەكانە، و نەمانی متمانەی خەڵك بە حكومەتە. لاوازبوونی دامودەزگاكانی حكومەت و گەندەڵی هانی ململانێیەكانی نێوان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی لە ناوخۆی حیزبەكان و لە نێوان حیزبەكاندا دەدا و دەرگای بۆ هێزە دەرەكییەكان و بەغداش واڵاكردەوە كە بتوانن لەو ململانێیەیانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان سود وەربگرن. هەربۆیە پارتە سیاسییەكان دەبێت حكومداری ناتەندروست وەك گەورەترین مەترسیداری ئاسایشی هەرێم سەیربكەن. بەم پێیە، دەبێت پارتە سیاسییەكان هەوڵێكی جددی بۆ بەهێزكردنی دامودەزگاكانی سیاسیی و سەروەریی یاسایی هەرێم بخەنەگەڕ. لە هەمووی گرنگتر، پارتەكان دەبێت هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە لەسەر یەكخستنی پێشمەرگە و هەموو هێزە ئەمنییەكانی هەرێم. ئەگەر لێكەوتەكانی ریفراندۆم وەك دەرفەتێك ببینرێت بۆ رێكخستنەوەی ماڵی كورد و جێبەجێكردنی چاكسازی حوكمڕانی، ئاوا پارتە كوردییەكان و خەڵكی كوردستان قازانج لەم ئەزمونە نەخوازراوە وەردەگرن. درەو میدیا: كورد چی دەستكەوت لە ریفراندۆمدا؟ پێتانوایە ریفراندۆم بۆ كورد لە كاتێكی گونجاو‌دا نەبوو لەبری دەستكەوت، شكستی تۆماركرد؟ مەیگن كانەڵی: پێدەچێت بەبێ ئەنجامدانی ریفراندۆمیش، حكومەتی فیدراڵ هەوڵیدەدا سەروەری خۆی بسەپاندایە لە سەر ناوچە دابڕێنراوەكان و فڕۆكەخانە و كێڵگە نەوتییەكان. ریفراندۆم لەوانەیەكە ئەو پرۆسەیەی خێراتر كردبێت، ئەو چەسپاندنەوەیەی دەسەڵاتی فیدراڵ لە دوای شەڕی دژی داعش هەر دەبوو ڕووی بدایە. لە راستیدا، خراپترین دەرئەنجامی ریفراندۆم قووڵتربوون و زیادبوونی گرژییەكانی ناوخۆن. سیاسەتی ئەمنیكردن ((securitization یان یەكتر تۆمەتبا‌ركردن بە دوژمنكردنی گەلی كورد، كە بەشێوەیەكی پراكتیكی بەرچاوبوو لە هەڵمەتی روفراندۆمدا، ئەمەش ئاكامی خراپی هەبوو لە سەر عەقڵی دیموكراسی كە سەركردەكان دەبوو پشتگیری ئەو پرۆسە دیموكراسیە بكەن. هەروەها، لە درێژەی بانگەشەی ریفراندۆمدا، پشتگوێخستن و تەنانەت گاڵتەپێكردنی نیگەرانی خەڵك لە لایەن بەرپرسەكانی هەرێمەوە لە سەر مەسەلەی ئابوریی و بژێوی ژیانیان تارادەیەكی زۆر بووە هۆی كەمبوونەوەی باوەڕی خەڵك بەم پارتانە. وە گومانی زۆری دروستكرد كە پارتە سیاسییەكان توانای یان نیازیان نییە ئەو قەیرانانە چارەسەربكەن. دەرئەنجامەكانی ئەو سیاسەتە زیادكردنی تووڕەی و بێ هیوای خەڵك بوو ، وە گواستنەوەی ئاژاوە و نائارامی بوو بۆ شەقام كە لە مانگی دیسەمبەری پار و مانگی مارسی ئەم ساڵ بینیمان. درەو میدیا: كورد لە كوێی ئەجێندای كۆشكی سپیدایە؟ ئایا كورد هاوپەیمانی ئەمریكایە یان تەنها خۆی پیا هەڵواسیوە و تێكەڵ بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بووە؟ مەیگن كانەڵی: پێدەچێت كە ئەمریكا، سەرەڕای ناڕەزایەتی بۆ ریفراندۆم، بەردەوامبێت لە دابینكردنی موچە و پرۆگرامی مەشقكردنی پێشمەرگە. هەروەها ئومێدێكی گەورەیە كە ئەمریكا نیازی هەیە ئەنجامێكی باش لە پرۆژەكانی حكومرانی تەندروست و شەفافیەت لە هەرێمی كورستان بەرهەمبهێنێت و تۆكمەكردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لە نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و هەرێمدا. بۆ نمونە، ئەمریكا پلانی بونیادنانی كۆنسوڵخانەیەكی گەورەی هەیە لە هەولێردا و ١٦٠ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆگرامی گەشەكردنی حكومڕانی باش تەرخانكردووە. ئەو پرۆژانە ئاماژەیەكن بۆئەوەی كە ئەمریكا ئامادەیە ئیلتیزامێكی دیپلۆماسی لە هەرێمی كوردستاندا ببەستێت كە فراوانتربێت لە هاریكاری سەربازی لە شەڕی دژی داعش. درەو میدیا: ئەمریكا چۆن لە كورد دەڕوانێت؟ وەك كارتێك بۆ دەستخستنی بەرژەوەندییەكانی یاخود وەك هاوپەیمان؟ مەیگن كانەڵی: بە دڵنیاییەوە، ئەمریكا بەرژەوەندیی هەیە لە پەرەپێدانی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە قوڵترە لە پەیوەندییە سەربازییەكان كە هەیە. ئەمریكا بەرژەوەندی هەیە لە گەڕانەوەی ئارامی و سەروەری یاسا و یەكپارچەیی عێراق لە دوای شكاندنی داعش. هەرێمی كوردستان رۆڵێكی گرینگی هەیە لەم پرۆسەیە، بە تایبەتی لە ناوچە دابڕێنراوەكاندا. لەمكاتەدا، دروستبوونی بزووتنەوەكان وەك ئاڵا سپییەكان و خۆبەخشەكان و سەرهەڵدانەوەی داعش لەو ناوچانە مەترسیێكی گەورەیە لەبەردەم چەسپاندنەوەی سەقامگیری و كۆنترۆڵكردنی بۆشاییە ئەمنییەكان. لە هەمانكاتەدا، ئەمریكا دەبێت نیگەرانی هەبێت لە كۆكردنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچە كێشەلەسەرەكاندا كە تاراددەیەكی زۆر لە دەرەوەی فەرماندەكانی سەرۆك وەزیران كار دەكەن و توانایان هەیە بۆ ئەوەی گرفت و ئاژاوەگێڕی لە نێوان كورد و عەرەب و توركمان خراپتر بكەن و دەرفەتێك بۆ دەستێوەردانی هێزە دەرەكییەكانی وەك ئێران دروست بكەن. حكومەتی فیدراڵ و سوپای عێراق ناتوانن بەبێ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێم ئارامی لەم ناوچانەدا بچەسپێنن. بەڵام پێویستە ئەم كێشانە نەك هەر لە رووی سەربازییەوە چارەسەربكرێن، بەڵكو دەبێت ئاشتی درێژخایەن لە سەر بنچینەی یەكلاكردنەوەی ئیدیعاكانی خاك و حوكمرانی واتا یەكلاكردنەوەی مادەی ١٤٠. بەم پێیە، هێوركردنەوەی ئەم بارودۆخە هەستیارە پێویستی بە بەشداركردنی هەرێمی كوردستان هەیە لە رووی ئیداریشەوە بە هەمەهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و نوێنەری پێكهاتەكانی تر كە لەو ناوچە فرە نەتەوە و فرە مەزهەبیە‌كاندا هەن. لە هەمانكاتدا، سەركەوتنی رۆڵی كورد و یەكلابوونەوەی ئەو كێشانە پشت بە حوكمڕانی تەندروست و شەفافی لە خودی هەرێمی كوردستان دەبەستێت. وەك پێشتر باسم كرد، ئەمریكا سەقامگیری لە كوردستان دەخوازێت كە بەبێ تێچوونێكی زۆر (لە رووی سیاسییەوە یان لە رووی سەربازییشەوە) بچەسپێنێت. و بەم پێیە، ئەمریكا بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ پشتگیری لە رێكخستنەوەی حكومەتی هەرێم دەكات لە چوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژی كە لانی كەم بۆ ماوەی ١٢ ساڵ سەقامگیری بۆ هەرێم لە رێی هاوسەنگی هێزەوە هێناوە. لەم كاتەدا پشتگیریكردنی ئیدارەی پەنجا بە پەنجای هەرمی كوردستان بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخی دوای ریفراندۆم پێویستە، بەڵام ئەوە چارەسەرێكی درێژخەیان نییە بۆ چەسپاندنی دیموكراسی و سەقامگیری لە هەرێمدا. بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری درێژخەیان بە دی بهێنرێت، ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی دەبێت هاریكاری زیاتری حكومەتی هەرێم بكەن لە كێشەكانیان بۆ بردنە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراقدا. پلانێكی تۆكمە بۆ گەڕانەوەی ئاوارە كوردەكان و هێزەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ناوچە دابڕاوەكان دابڕێژرێت و هەنگاو بەرەو بەدیهێنانی ئەمانجەكانی ماددەی ١٤٠ بنرێت لە ژێر چاردێری نەتەوە یەكگرتووەكاندا. لە لایەكی تریشەوە، ئەمەریكا و هاوپەیمانەكان دەبێت فشار بخاتە سەر هەرێم بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێم ئەنجام بدرێت وجێبەجێكردنی پرۆژەی نێودەولەتی بۆ دوورخستنەوەی میلیشیا حیزبیەكان لە دامودەزگە ئەمنیەكان، كە تا ئێستا رێگر بووە لە بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنێكی ئازاد و عا‌د‌ل و شەفاف.. درەو میدیا: كورد چۆن مامەڵە بكات لەگەڵ بەغداد بەتایبەتی بەغداد خۆی بەسەركەوتوو دەزانێت.. كوردیش شكستخواردوو؟ مەیگن كانەڵی: بە درێژایی مێژوو شكستەكانی كورد لە ئەنجامی پەرتەوازەیی نەتەوەی كورد بووە، سەركەوتنەكانیشی لە ئەنجامی یەكریزیاندا بووە. بۆ نوونە یەكگرتنی بەرەی كوردستانی ساڵی ١٩٨٧ وە رێككەوتنی ستراتیژی ساڵی ٢٠٠٥ دەستكەوتێكی زۆری بۆ نەتەوەی كورد هێناوەتە دی. لەم كاتەدا، عەبادی دەزانێت كە كورد ئێستا كارتێكی فشار ناماوە چونكە ململانێكانی ناوخۆی كورد ریزەكانی پێشمەرگەی بە تەواوەتی شكاندوە، سوپای عێراق، بە بێ هیچ بەرگریەكی كورد، توانیی دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵا بە سەر حكومەتی هەرێمدا بسەپێنێت. هەربۆیە، كارتی فشاری سەر بەغداد لە یەكریزی ماڵی كوردایە و بە تایبەتی یەكخستنی هێزی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێم. هەروەها، داوا لە حكومەتی ئەمریكا و نەتەوەیە یەكگرتووەكان بكرێت بۆئەوەی فشار لە سەر حكومەتی عێراق دروست بكەن بۆ جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ و مافەكانی تری كورد كە لە دەستوری عێراقدا هاتو‌ون.
گفتوگۆی: درەو میدیا "ئەگەر باسی بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكەم تیرێكی جەرگبڕ لە دڵی هەندێك لایەنی كوردستانی دەدەم" ئەمە قسەی شێخ عیسا بەرزنجی دامەزرێنەری رەوتی حیكمەیە لە پارێزگای سلێمانی كە عەممار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات. لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (درەو میدا)، شێخ عیسا بەرزنجی كە كاندیدی ژمارە (2)ی لیستی حیكمەیە لە سلێمانی رایگەیاند، ئەگەر بەڵێنی باشیان پێنەدرابێت ناتوانن لە سلێمانی بارەگا بكەنەوە. دەقی چاوپێكەوتنەكە درەو میدیا: بۆچی لەسەر لیستێكی عەرەبی خۆتان كاندید كردووە؟ بۆ لەسەر لیستی كوردی خۆتان كاندید نەكرد؟ شێخ عیسا بەرزنجی: خۆی هەموو لیستەكان عێراقین، جیاوازییەك نیە بەناوی عەرەبی و كوردی، چونكە سەرئەنجام هەموومان كار بۆ یەك پارچەیی دەكەین و لەناو عێراقێكی یەكگرتووداین، بۆیە خزمەتكردن لەكوێ بێت ئێمە لەوێ خزمەت دەكەین، كەواتە گرفتمان لەسەر ئەوە نیە كە ئێمە لەسەر چ لیستێك خزمەت دەكەین، گرنگ ئەوەیە ئێمە چی دەكەین و توانا‌مان بەیەكگرتووی چەندە. درەو میدیا: چ پرۆژەیەكتان هەیە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغداد؟ شێخ عیسا بەرزنجی: ئێستا هەرچی بڵێین دەبێتە بانگەشەی هەڵبژاردن، دوای دەرچونمان دەبینرێت چیمان پێیە و چیمان پێدەكرێت، چونكە لەماوەی ڕابردوودا كاندیدەكانی هەرێممان بینیوە چیان كردووەو چیان بۆ هەرێم كوردستان هێناوەتەوە، ئێمە یەكگرتووی خاكی عێراق لە بەسرەوە تا زاخۆ دەخەینە ئەستۆی حكومەتی عێراق، بۆیە دەبێت لەگەڵ حكومەتی هەرێـم دوای هەڵبژاردنەكان گرفتەكان چارەسەر بكرێن، ئەویش بەهەوڵی دەنگدەران ئەنجامی دەبێت ئەمجارە كێ دەكەنە نوێنەری خۆیان، نوێنەرەكەیان چی دەكات لە پەرلەمانی عێراق بۆ كوردستان، ئێمە پرۆژەی چارەسەری قەیرانەكانی هەرێم و بەغدامان پێیە.. چەند ساڵە نوێنەرمان هەبووە لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام ئەمان نوێنەری حیزبی بوون نەك نوێنەری خەڵك.. خەڵك نان و موچەی نیە كام بەرپرس وایە ؟ ئەمانە تەنها كاریان بۆ گیرفانی خۆیان و حیزب بووە لە بەغداد، تەنها (نعم) یان توانیوە بڵێن. درەو میدیا: كەواتە ئێوە (نعم) ناڵێن ؟ یان ئێوە حیزبی نین؟ شێخ عیسا بەرزنجی: بەڵی ئێمە حیزبین، بەڵام حیزب زۆر جیاوازە لای ئێمە، عەبدی حیزب نین، بەكردار كار ئەكەین، ئەو نەریتەی تەنها حیزب بڕیار دەدات لە پەرلەمانەوە تەنها (نعم) یان لەسەرە، بۆیە پرۆژەی ئێمە زۆرجار جیاواز دەبێت، خزمەت دەكەین بۆ ئەوەی ببینە بەدیل بۆ دۆڕانی ئەو پارتانەی تر كە متمانەیان لای خەڵك و تاك نەماوە. درەو میدیا: تائێستا ڕوبەڕوی هیچ كێشەیەك بونەتەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانییەوە؟ شێخ عیسا بەرزنجی: دەزگا ئەمنییەكان كێن؟ غەیری براو خوشكی ئێمە. ئێمە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان هاوتەباین، بنەماڵەی سید عمار حەكیم لەگەڵ شەعبی عێراق و كوردستان پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە، نمونەی ئەوەی كە مەرجەعیەت خوێنڕشتنی كورد و عەرەبی بەدەستی یەكتر حەرام كرد. ئێمە تاكێكی شاری سلێمانی و كوردستانین پاراستنی ئێمە ئەركی سەرشانیانە و خزمەتكردنیان لای ئێمە ئەرك و واجبە، بۆیە شتێك نابینین لەوەی كە ناكۆكییەك هەبێ لەنێوانمان. ئێمە خزمەت دەكەین تا ئەو كاتەی بتوانین خزمەتی هەموو هەرێمی كوردستان بكەین نەك تەنها سلێمانی، بەڵكو هەموو هەرێمی كوردستان‌مان مەبەستە. درەو میدیا: تائێستا لەلایەن سەركردایەتی ڕەوتی حیكمەوە بەڵێنتان پێدراوە بەوەی كار بۆ پارێزگای سلێمانی بكەن؟ شێخ عیسا بەرزنجی: بەڵێ ئەگەر بەڵێنی باشمان پێنەدرابێت ناتوانین بارەگا بكەینەوە و كاندیدمان هەبێت، بەڵام ئەوە دوای 12/5 روندەكەینەوەو نامانەوێت ببێت بە بانگەشەی هەڵبژاردن. درەو میدیا: ئێوە ئەگەر دەرچن لە بەغداد ئەجێندای كورد‌و نوێنەری هاوڵاتیانی كوردتان پێیە، یان رەوتی حیكمە؟ شێخ عیسا بەرزنجی: ئێمە نوێنەرو خزمەتكاری تەواوی هەرێمی كوردستانین لە زاخۆوە تا بەسرە و عێراق بەگشتی، چونكە ئەگەر ئێمە نەتوانین خۆمان وەك كورد‌و عێراقی بناسێنین چۆن دەتوانین دەنگی پەرلەمانتارێكی شیعەی بەسرە و سونەیەكی موسل بۆ خۆمان رابكێشین و دەنگ بدات لەسەر پرۆژەیەك كە خزمەتی كورد دەكات، ئیمە كورد‌و عێراقچیەتی دەكەین، نەك وەك خەڵك لێرە بەسپی و لە بە غداد بە رەشی ئیمزا دەكات لەسەر مافەكانی كورد. درەو میدیا: ئەگەر لایەنە كوردییەكان تر بچێتە لایەك و رەوتی حیكمە بچێتە لایەكی تر، تۆ چی دەكەیت؟ شێخ عیسا بەرزنجی: ئەی ئەگەر من هەموو لیستەكانم بەوەی خۆشمەوە هێنامە بەرەی كوردستانییەوە ئێوە چێ دەڵێن، خەڵكی چی دەڵێن؟! ئەوەش ئا‌ما‌نجە، بۆیە شەڕی لەسەر دەكەین. ئێمە هەرشتێك لەژێر دەستورو قانون دابێت شەری لەسەر دەكەین. درەو میدیا: سەركردەكانی ڕەوتی حیكمە بەدۆستی كورد ناسراون، بەڵام فشارەكانی سەر كوردستان و موچەی فەرمانبەراندا هەڵوێستی ڕونیان نەبوو؟ شێخ عیسا بەرزنجی: ئەگەر باسی مووچە بكەم تیرێكی جەرگبڕ دەدەمە هەندێك حیزبی كوردی، چونكە ئەوەی من دەیزانم لەسەر ئەو مەسەلەیە خەڵكی كوردستان نایزانن، بۆیە جوابی ئەو پرسیارەت دوای 12/5 دەدەمەوە، ئەگەر ئێستا باسی بكەم رەنگە هەندێك لایەن پێی قەڵس ببن، بەڕێز سەید عمار حكیم ڕێگەنادا بەكرژی و وەڵام و وەڵامدانەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڕێوەببەین، چونكە ئەوە ئەتەكێتێكی سیاسی نیە. درەو میدیا: دەوترێت ئێوە ئایدۆلۆژی زاڵە بەسەرتاندا كە لەبری حیزبی كوردی حیزبی عەرەبی هەڵدەبژێرن؟ شێخ عیسا بەرزنجی: ئەوە قسەی كۆمەڵێك كەسە خۆیان زۆر بە واقعی ئەو كار‌و بەرنامەیان هەیە، ئەوە ئێمەین بنەماڵەمان خەبات و خوێنی ڕشتووە بۆ كوردستان، ئێمە خاوەنی روبارێك خوێنین لەگەڵ پیاوانی گەورە، كەواتە پێویست ناكات كات بۆ ئەو قسانە تەرخان بكەین، چونكە ئەوانەی ئەو قسەیە دەكەن خۆیان بە كردار وەهان . درەو میدیا: ئەگەر سەرپشك بكرێن لەنێوان كوردبون و شیعەبون كامیان هەڵدەبژێرن؟ شێخ عیسا بەرزنجی: ئێمە كوردین، دواتر عێراقین، بەشێك خەڵكی كوردستانیش شیعە مەزهەبن. درەو میدیا: ئێوە باسی ژمارەی گەورە دەكەن 44 كورسی واتە چی ؟ شێخ عیسا بەرزنجی: لە 12/5 وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەمەوە یانی چی وە بۆچی وا دەڵێم كە تەنیا خۆم بەرامبەر 44 كورسیم.
وەرگێڕانی: نامیق رەسوڵ ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكراتی " پەیەدە" دەڵێ" لە چیك هەوڵی رفاندنی دراوە و ئێستاش لەلایەن پۆلیسەوە لە وڵاتانی ئەوروپا پارێزگاری لێدەكرێت". لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ بەشی عەرەبی "DW" موسلیم رایدەگەیەنێت، دۆخی ئێستای كانتۆنی عەفرین كە لەلایەن توركیاوە داگیركراوە وەك خۆی نامێنێتەوە و ئێستا گوشاری زۆر خراوەتە سەر توركیا. دەقی چاوپێكەوتنەكە: DW: بەڕێز موسلیم مانگی شوباتی رابردوو لە چیك دەستگیركران دوای ئەوەی توركیا لە رێگەی پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە یاداشتێكی بۆ دەستگیركردنت دەركرد، بەڵام دوای دوو رۆژ دەسەڵاتدارانی چیك ئازادیان كردیت بۆچی؟ ساڵح موسلیم: پێش دەستگیركردن بە رۆژێك میدیاكانی توركیا وێنەی منیان لە پراگ بڵاوكردەوە و پۆلیسی چیكیش بەوەی دەزانی و لەگەڵمدا بوون لەو هەمان ئەو هۆتێلەی لێی بووم بۆ ئەوەی پارێزگاریم لێبكەن، لە رۆژی دەستگیركردنەكەمدا كاتژمێر 11 لە دەرگاكەم درا، و پێنج بۆ شەش پۆلیس و وەرگێڕێك بوون، بە زمانی ئینگلیزی ئاگاداریان كردم كە هاتو‌ون بۆ دەستگیركردنم، پرسیارم لێ‌كردن چی روودەدات؟ بەڵام وەڵامیاندایەوە كە تەنها فەرمانی دەستگیردنمیان پێیە و هەروەها وتیشیان ئەم فەرمانە بە ئارەزووی توركیا دەركراوە؟ DW: كاردانەوەی تۆ چی بوو؟ ساڵح موسلیم: وتم باشە كەلوپەلەكانم كۆكردەوە و لەو كاتەشدا بە تەلەفۆن پەیوەندیم كرد بە هاوڕێكانم و ئاگادارم كردنەوە تەنها كاتی ئەوەم نەبوو بڵێم لەسەر داوای توركیا ئێستا پۆلیس دەمبەن پاشان مۆبایلەكەیان لێی سەندم. DW: لە بنكەی پۆلیس وتەیان لێوەرگرتیت؟ ساڵح موسلیم: نا، نەخێر لێپرسینەوەیان لەگەڵمدا نەكرد، تەنها دەستگیریانكردن و تۆماریانكردم و پشكنینی پزیشكیان بۆ كردم، پاشان ئەو كەلوپەلانەیان پشكنی كە پێم بوون و لە جانتاكەمدا بوون، هەموو ئەمە لە رۆژی دواتردا روویاندا و تەنها خۆم بووم لە گرتوخانەكەمدا، لەوێ هیچ وتەیەكم لێ وەرنەگیرا، پاشان وتیان دەبمەن بۆ دادگا، و دواتر چووینە دادگا و لەوێ وەڵامی پرسیارەكانم دایە و دەمتوانی بڕۆم، و نەمدەزانی لەو ساتەدا چی لە دەرەوە روودەدات، بەڵام وادەركەوت كە پەیوەندیكردنم بە هاوڕێكانمەوە رۆڵی هەبووە. DW: توركیا داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات تۆی رادەست بكەن، دەكرێت ئەمە رووبدات وڵاتێكی ئەوروپی وەڵامی ئەو داوایەی توركیا بداتەوە؟ ساڵح موسلیم: لە راستیدا بنەما یاساییەكان رێگە بەو كارە نادەن، بەڵام دەكرێت ئەوە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسایی رووبدات، هەروەك چۆن پێشتر لە كۆسۆڤۆ و شوێنی تر روویدا، لەبەر ئەوە پێویستە بە ئاگا بین. DW: داوای پارێزگاریتان لە پۆلیسی ئەوروپا كردووە؟ ساڵح موسلیم: كاتێك دەگەمە هەر وڵاتێك، پۆلیسی بەرپرسی ئەوێ ئاگاداردەكەمەوە و ئەوان دەمپارێزن، لە دانیمارك و سویسرا یان لێرە لە فەرەنسا كە پۆلیس ئاگادارن لێرەم. DW: كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا دژی كورد لە عەفرین راگەیەنرا و ناوچكە ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی توركیادایە، داهاتووی ناوچەكە چۆن دەبینن؟ ساڵح موسلیم: هیچ كەس ناتوانێت پێشبینی ئەوە بكات كە توركیا لە داهاتوودا چۆن رەفتاردەكات، من دڵنیام كە گوشاری نێودەوڵەتی لەدژی توركیا دەخرێتە سەر توركیا، 137 هەزار كەس لەسەر سنوری عەفرین چاوەڕوانن، ئەوان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمانەكەیان، ئەوەش دەكەن، ئەوان ئەوە قبوڵ ناكەن كە لە عەفرین روویدا، ئێمە دەمانەوێت ئەو خەڵكانە بگەڕێنەوە بۆ نیشتمانەكەیان، هەر كاتێكیش گەڕانەوە پێویستە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پارێزگاری‌یان لێبكرێت، ئێستا خەڵكی تر دەبرێتە عەفرین كە خەڵكی شارەكە نین، ئەوەش سیاسەتێكی زۆر مەترسیدارە و پێویستە كۆتایی پێبێت و پێویستە لەسەر توركیا بكشێتەوە، ئەگەرنا شوێنكە دەبێتە خاڵێكی گەرمی نوێ. DW: بڕوات وایە كە دەكرێت هێزەكانی توركیا پێش كۆتاییهاتنی قەیرانی سوریا بكشێنەوە؟ ساڵح موسلیم: ماوەی پێنج بۆ شەش ساڵە چەندین كۆنگرە لە جنێڤ یان ئەستانە لە كازاخستان دەبەسترێن، ئەمانە هەوڵن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، بەڵام توركیا بە تایبەتی تەگەرە دەخاتە بەردەمیان، ئەو چارەسەری سیاسیی ناوێت و دەڵێت :" ئەگەر كارتەكە لەدەستی ئێمەدا نەبێت، ئەوا چارەسەری سیاسی نابێت" ، جیهانیش نایەوێت ملكەچی ئەوە بێت و لە رێگادا بەرەو چارەسەر، دەكرێت عەفرین ببێتە هەنگاوی یەكەم و گەلی سوریا پێویستە لەسەری خۆی چارەسەر بۆخۆی بدۆزێتەوە و جێبەجێی بكات. DW: توركیا بەردەوام باس لە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی خۆی دەكات بەوەی سەروەری خاكەكەی لەلایەن حزبە كوردییەكانەوە رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، دەكرێت ئێوە لەو نیگەرانییە تێبگەن؟ ساڵح موسلیم: ئەو مەترسیانە نین، ئێمە لەسەرتاوە رامانگەیاندووە ، هەتا ئەو هێزانەشی هاوكاری و هەماهەنگیان لەگەڵدا دەكەین گەرەنتیان لە پێناوی ئەوەدا داوەن ئەمریكییەكان ئەوەیان وتووە ئێمەش گەرەنتی ئەوە دەدەین، یەكەم دەمەوێت بڵێم ئێمە لێرەین بۆئەوەی دۆخەكەیان بە شێوەیەكی دروست بۆ باس بكەین و پێشنیازیشمان هەیە، بۆ نمونە بۆچی نێردەی ئەوروپا نییە بۆئەوەی لە خودی شوێنەكە چاودێری هەموو شتێك بكات و تۆماریان بكات؟ بۆچی كەس سەردانی ناوچەكە ناكات؟ بۆچی لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی راستییەكان و تۆماركردنیان پێكناهێنرێت؟ ئەمانە پێشنیازی ئێمەن.
چاوپێكەوتنی/ نیاز عەبدوڵا - هەولێر دكتۆر جه‌رجیس گولیزاده سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی " النصر" سه‌ركه‌وتن له هه‌ولێر، كه هاوكات یه‌كێكه له‌و نووسه‌ره كوردانه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی چه‌ندین ساڵه ده‌نووسێت و له سایت و رۆژنامه ناسراوه‌كانی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی بابه‌ته‌كانی بڵاوكردوەته‌وه، له 28ی ئایاری 2010 له دژی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان شیعرێكی به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكرده‌وه به ناونیشانی "سه‌رده‌شت بۆ قه‌ڵه‌م چیایه". ئه‌و یه‌كێك بووه له‌و نووسه‌رانه‌ی ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه له چۆنییه‌تی ئیداره‌دانی سیاسه‌تی ئابووری و مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ. ئێستا ئه‌و له‌گه‌ڵ 7كاندیدی دیكه له هه‌ولێر كه 5 له‌و كاندیدانه توركمانن و دوو له‌وانیش خوشك و بران، كیبڕكێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ لیسته كوردی و عه‌ره‌بییه‌كانی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق. بۆیه " دره‌و میدیا " له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ جه‌رجیس گولیزاده پاڵنه‌ره‌كانی بوونی ئه‌و لیسته له كوردستان ده‌خاته به‌رباس. دره‌و میدیا: هاوپه‌یمانێتی " النصر" بۆچی بڕیاریدا له هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و له پارێزگاكانی لیستی هه‌بێت؟ جه‌رجیس گولیزاد: خودی دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاش ئه‌و دۆخه ئه‌منیی و سیاسییه‌ی له دوای هاتنی داعش دروست بوو، به تایبه‌ت پاش زاڵبوون به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش بۆچوونێكی تایبه‌تی بۆ دروست بوو به‌وه‌ی ده‌بێ دیدگایه‌كی نوێ به‌سه‌ر دۆخی پڕ كێشه‌ی عێراق زاڵ بێت. بۆیه توانی دیدگایه‌كی عێراقی بخاته روو، كه‌وا ته‌ركیز ده‌كاته سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌وانه. یه‌كه‌م: سیستم و پرۆسه‌ی سیاسی عه‌یبداره و دیدگای نوێی پێویسته كه له ژێر سایه‌ی حكومه‌تێكی ره‌شید و دوور له مه‌زهه‌بگه‌رایی و موحاسه‌سه و كێشه‌كانی نێوان كورد و عه‌ره‌ب به‌ڕێوه ببرێت. دووه‌م: ده‌خوازێت سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی له عێراق هه‌بێت و عێراق جارێكی تر دووچاری بوومه‌له‌رزه‌ی تیرۆر نه‌بێته‌وه. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی زۆر لا گرنگه كه ده‌یه‌وێت ئابووری ببووژێته‌وه. له روانگه‌ی ئه‌و كێشه‌ی زۆربه‌ی كێشه سیاسییه‌كان هۆكاره‌كه‌ی ئابوورییه‌و و ده‌یه‌وێت ئه‌و بوژانه‌وه‌یه له رێگای بازرگانی و كشتوكاڵ و سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان به‌رجه‌سته بكات. بۆیه ده‌یه‌وێت په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته هه‌موو پارێزگاكان و ته‌واوی عێراق، له‌و روانگه‌یه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له نێو پلانه‌كه‌ی ئه‌و. دره‌و میدیا: ئه‌نجامدانی ریفراندۆم چه‌ند پاڵنه‌ر بوو تا ئێوه روو له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ؟ جه‌رجیس گولیزاده: به هۆی ریفراندۆم به‌غداد هه‌ستیكرد خه‌ڵكانێك هه‌ن له كوردستان بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق هه‌وڵده‌ده‌ن. به حیساباتی ستراتیژی و جیۆپۆلۆتیكی ئه‌مه له لایه‌ن به‌غداد به حاڵه‌تێكی ترسناك زاندرا. تائێستا ئه‌و دیدگایه له‌ناو عێراقییه‌كان دروست نه‌بووه كه تیگه‌یشتنیان بۆ بابه‌تی مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورد هه‌بێت یان تێگه‌یشتنیان بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان هه‌بێت. ئیتر له‌به‌رئه‌وه دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌ستی كرد پیویسته خۆی بێته‌وه ناو كورد و هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له په‌یامی یه‌كتری بگه‌ن، بۆیه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پاڵنه‌ر بوو بۆ به‌شداریمان له كێبڕكێی راسته‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان . بۆ نموونه به‌غداد به كورد ده‌ڵێت من دوژمنی تۆ نیم و شه‌ریكی ده‌ستووری تۆم، له هه‌مان كات كوردیش ده‌بێت له‌و په‌یامه تێبگات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر ئاستی خاڵی هاوبه‌ش بێت بۆ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی كه بتوانن ئیداره‌یه‌كی مۆدێرنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكه‌ن به‌بێ كێشه‌و به‌بێ قه‌یران. سەرۆكی لیستەكەی عەبادی لە هەولێر: - بەشداریكردنی لیستەكەی عەبادی لە هەرێم رەمزیە وەك لەوەی بۆ دەنگ كۆكردنەوە بێت. - تا ئێستاش ئەرزیەت دروست نەبووە كە بەئاسایی تەماشای عەبادی بكرێت لە هەرێمی كوردستان دره‌و میدیا: به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق ده‌كرد ئێستا كاندیدن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پێتوایه ده‌توانن كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد چاره‌سه‌ربكه‌ن؟ جه‌رجیس گولیزاده: به‌ڕاستی من وای بۆ ناچم ئه‌وانه بتوانن ئه‌و رۆڵه ببینن له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر به هه‌مان رێچكه‌ی پێش ریفراندۆم یان هه‌مان بیروبۆچوونی ریفراندۆم-یان هه‌بێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌یه له بیری ئه‌و كه‌سانه. ئه‌وه واده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و كه‌سانه خوێندنه‌وه‌یان به‌گشتی بۆ دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نییه، خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌ستووری عێراق و دۆخی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی نییه. ده‌بێ تێبگه‌ین ئێمه 1974 زه‌ربه‌مان پێكهو‌ت و شۆڕشی كورد تووشی شكست بوو. ئه‌م جاره‌ش به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه تووشی شكستێكی تر بووین. له ده‌رگا‌ی واشنتنمان دا ئه‌نجامی نه‌بوو، قیاده‌ی سیاسی كوردی له ده‌رگا‌ی ئه‌نقه‌ره تاران-ی دا هه‌ر ئه‌نجامی نه‌بوو، كه‌واته ته‌نیا ده‌رگا و رێگا كه بۆ كورد هه‌یه له‌و مێژووه‌ی ئێستا به‌غدایه. بۆیه ده‌بێ زۆر به ئاقڵی و زیره‌كانه به‌غداد بخوێنینه‌وه. ئه‌وه‌ش ئینكاری ناكرێ له ماوه‌ی رابردوو له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن باشترین ده‌ستوور چه‌سپابێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان كه مافی كوردی تێدا چه‌سپابێت ده‌ستووری نوێی عێراقه. به به‌راورد به مافه‌كانی كورد له ئاستی توركیا و ئێران ئه‌م مافه ده‌ستووریانه زۆر گه‌وره‌یه، ته‌نانه‌ت به 500 ساڵیش له توركیا و ئێران كورد ناگه‌نه ئه‌م مافانه. وه‌ك مافی دروست كردنی كیانی فیدڕاڵی، مافی ده‌رهێنانی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان، مافی دانانی حكومه‌ت و مافی هه‌ڵبژاردن و مافی دانانی په‌رله‌مان، ئه‌وانه مافی گه‌وره‌ن بۆ كورد هاتوونه‌ته جێ. هه‌رچه‌نده خۆشمان به‌شدارین له نووسینی ده‌ستووری عێراق، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه ئه‌و مافانه‌ی خۆمان بكه‌ینه یاسا و یاسای بۆ ده‌ربینین تا تووشی ئه‌و كیشانه نه‌بین كه ئێستا تووشی بووین. دره‌و میدیا: تۆ وه‌ك كوردێك كه سه‌رۆكایه‌تی لیستی هاوپه‌یمانی " النصر" ده‌كه‌یت له هه‌ولێر، رووبه‌ڕووی چ ره‌خنه‌یه‌ك بوویته‌وه؟ چی پاڵنه‌ڕبوو ئه‌و كاره بكه‌ی؟ جه‌رجیس گولیزاده: مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ته‌كلیفه. ئیتر ئه‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی من ئه‌و ژماره‌یه‌ی داوه‌ته من. من له بنه‌ماوه كه‌وتوومه‌ته ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌كه و خۆم چه‌ند په‌یامێكم هه‌یه ده‌مه‌وێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بگه‌یه‌نم، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌ربچم یان ده‌رنه‌چم بۆ من كێشه نییه، خه‌ڵك ده‌نگم پێ بدا و ده‌نگم پێ نه‌دا بۆ من كێشه نییه. به‌ڵام ئه‌م سێ په‌یامه‌م هه‌یه: یه‌كه‌م: ئێمه‌ی كورد نابێ به‌چاوی دووژمن سه‌یری عێراق بكه‌ین. نابێ به‌چاوی دووژمنه‌وه سه‌یری عێراقییه‌كان بكه‌ین. به‌دژی ئه‌وه ده‌بێ به‌چاوی دۆستایه‌تی سه‌یری عێراق بكه‌ین. نه‌ك هه‌ر دۆستایه‌تی به‌ڵكو وه‌ك دۆستایه‌تی هاوبه‌ش سه‌یری به‌غداد بكه‌ین. دووه‌م: ئیمه ئه‌و چه‌تره‌ی له‌ژێری كۆببینه‌وه ده‌بێت ده‌ستوور بێت و به قوڵی ده‌ستی پێوه بگرین، چونكه به‌ڕێژه‌ی 60بۆ70%ی مافه‌كانی كورد به كاملی له‌و رێگایه‌وه ده‌توانین به‌دیبهێنین. به‌ڵام تائێستا ئه‌و بۆچوونه‌مان نییه بۆ ده‌ستوور، سه‌ركردایه‌تی كوردی هۆكارن له تووشبوونی كورد به‌و كێشه و قه‌یرانانه. ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئاقڵانه و زیره‌كانه‌یان هه‌بووایه بۆ ده‌ستوور خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بووایه كه ئێمه هاوبه‌شین ئێستا تووشی ئه‌و كێشانه نه‌ده‌بووین. سێیه‌م: به‌غداد ده‌بێت به دیدگای ستراتیجی سه‌یری كوردستان بكات، چونكه هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێك ره‌گه‌زی ئابووری زۆر گرنگی هه‌یه. سه‌رچاوی ئاوی عێراق له كوردستانه. سه‌رچاوه‌ی خاكی باش و پته‌و بۆ كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵ هه‌ر له كوردستانه. كه‌واته ده‌بێ ئه‌و دیدگا ستراتیجییه له به‌غداد دروست بێت، زۆر به بایه‌خه‌وه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكرێت. كوردستان سه‌رچاوه‌ی ئابوورییه بۆ گشت عێراقییه‌كان. له هه‌مان كات ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پێویسته سوود له‌و 30 ملیۆن كه‌سه عێراقییه وه‌ربگرین وه‌ك بازاڕی ئابووری بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆمان، تاوه‌كو سه‌رچاوه‌ی ئابووری و دارایی زیاتر بدۆزینه‌وه و زیاتر بچینه ناو ژیانی ئابووری خۆمان و هه‌نگاوبنێین بۆ زرگاربوون له‌م كێشه داراییانه‌ی له‌م سێ بۆ چوار ساڵه‌ی رابردوو تووشی بووینه. دره‌و میدیا: گه‌وره به‌رپرسانی نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌تان له رۆژانی داهاتوو به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان دینه هه‌رێم؟ جه‌رجیس گولیزاده: ئه‌رزییه‌ت دروست نه‌بووه هاووڵاتی به ئاسایی ته‌ماشای عه‌بادی بكات له هه‌رێم. زۆرینه‌ی خه‌ڵك لێره وا تێده‌گه‌ن عه‌بادی بۆته هۆی ئه‌و ناتێگه‌یشتنه‌ی له مه‌سه‌له‌ی مووچه روویدا. سه‌باره‌ت به به‌رپرسه‌كانی تریش ئێستا زیاتر له شاره‌كانی تری باشوور و به‌غداد خه‌ریكن، چونكه ئه‌وان به حیساباتی هه‌ڵبژاردنی خۆیان ده‌نگه‌كانیان له‌وێ مسۆگه‌ره. به‌شداربوونه‌كه‌ی ئه‌وان لێره له هه‌رێمی كوردستان وه‌كو به‌شدارییه‌كی ره‌مزییه له‌وه‌ی سه‌نگی خۆی هه‌بێ له پێناو هێنانی ده‌نگ، چونكه ئه‌وانیش واقعین و خۆشم واقعیم وا ئاسان نییه بتوانین له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ بهێنین و ده‌نگه‌كه‌ش به قه‌د كوردسییه‌ك یان دوو كورسی یان سێ كورسی بینین. دره‌و میدیا: ده‌نگدره‌كانی ئێوه له كوردستان كێ ده‌بن؟ جه‌رجیس گولیزاده: ئه‌وعه‌ره‌بانه‌ی لێره ده‌ژین ناتوانن ده‌نگ به كاندیده‌كانی ئێمه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، ته‌نیا ده‌نگ به كاندیده‌كانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ده‌ن به‌پێی پارێزگاكانیان. ئه‌گه‌رچی ئه‌وان چه‌ندین ساڵه لێره‌ن به‌ڵام نفوسیان نه‌گواستۆته‌وه بۆ هه‌رێم، نفوس گواستنه‌وه‌ش نییه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئاسان هاووڵاتییانی هه‌رێم نفوسه‌كانیان بگوازنه‌وه چونكه كێشه‌كه یاسایی و ده‌ستوورییه. سه‌باره‌ت به هاووڵاتیانی هه‌رێم له ماوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ریفراندۆم دا جووڵه به سۆزی خه‌ڵك زۆر كرا، ئه‌وه‌ش زۆر ناواقعیانه بوو. سۆزه‌كه هه‌ر به‌رزده‌بۆوه، له ناكاو تووشی شۆك بووین نه‌ده‌بووایه به‌و ئاسته سۆزی هاووڵاتییان له په‌نای ریفراندۆم به‌و پله‌یه به‌رز بكرێته‌وه، بۆئه‌مه‌ش ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوون زۆر تاوانبارن. نابێ سۆزی خه‌ڵك ئه‌وها گه‌مه‌ی پێ بكرێ و دوایی 99% خه‌ڵك دابڕووخێنن. دره‌و میدیا: چاوه‌ڕوانده‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار هێزه كوردییه‌كان بتوانن هه‌مان رێژه‌ی پێشووی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێننه‌وه؟ جه‌رجیس گولیزاده: زه‌حمه‌ته بتوانن. ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بتوانن 4كورسی به‌ده‌ستبهێنن به پێی ئه‌م دۆخه باشه. له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانیش 40 بۆ 45كورسی بهێنن له‌گه‌ڵ كورسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌وه ده‌بێته 50 كورسی، بۆیه زه‌حمه‌ته كورد هه‌مان رێژه به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
چاوپێكەوتنی: درەومیدیا ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی ئێستای پەرلەمانی عێراق لە لیستی یەكێتی كاندیدی ژمارە 5 ی لیستی 149 ی هاوپەیمانی بەغدایە لە پارێزگای بەغداد و دوای خۆكاندیدكردنی لە لیستێكی عێراقی ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەلایەن سەركردایەتی یەكێتیەوە بڕیاری سڕكردنی بۆ دەرچووە، ئاڵا تاڵەبانی ئەو بڕیارە رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت بە پرسكردن خۆی كاندید كردووە، بۆیە بڕیارەكە پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتییە و پەیوەست نابێت پێیەوە،. ئاڵا تاڵەبانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ " درەو میدیا" دەشپرسێت بۆچی یەكێتی كاندیدی هەیە لە لیستە عێراقییەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆچی كاندیدی حزبە عێراقی و عەرەبییەكانی هەیە لە لیستی خۆیدا لە پارێزگای كەركوك، دەشڵێت : " من نەچومەتە هیچ حزبێكەوە بەڵكو چومەتە لیستەوە". دەقی چاوپێكەوتنەكە: درەو : هەڵوێستی ئێوە چیە لەسەر بڕیاری سڕكردنتان، ئێوەش دەڵێن بە ئاگاداری و پرسكردن خۆتان كاندید كردووە؟ ئاڵا تاڵەبانی : من دوو خاڵ بەلامەوە گرنگە: یەكەم، من لە لیستێكی عێراقی خۆم كاندید كردووە و بەڵگەشم هەیە كە پرسم كردووە، بۆیە من داوا ئەكەم ئەنجومەنی ناوەند لێكۆڵینەوە بكات و لیژنەیەك پێكبهێنێت بەڵگەكان پێشكەشی لیژنەكە ئەكەم، چونكە من بەڵگەم هەیە كە بەپرس ئەو كارەم كردووە و هێرۆخان ئاگاداربووە، ئەگەر لیژنەكە پێی باش بوو بەڵگەكان بڵاوبكاتەوە با بڵاوی بكاتەوە. خاڵی دووەم: مەسەلەی سڕكردنەكە ئەوان سەرەتا باسی دەركردنی منیان كردووە كە لە دەرەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیە، لە ئەنجامدا لە كۆی 38 كەس تەنیا (7) كەس دەنگیان پێداوە، كە هەوڵی دەركردن شكستیهێناوە دواتر باس لە هەوڵی سكڕدنم كراوە، دیارە سڕكردن لە دەسەڵاتی سەركردایەتیدایە، بەڵام دەبێت بە لیژنەی لێكۆڵینەوە بێت، دوای سەڵماندنی ئەوەی كە ئەم هەڤاڵەی سەركردایەتی لە پەیڕەوی یەكێتی لایداوە، حەقی خۆیەتی باس لە سڕكردن بكرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ لیژنەیەك دروستبكرێت و بەڵگە هەبێت پرسی سڕكردنیان خستوەتە دەنگدانەوە، ئەمجارەش لە كۆی 38 ئەندام كە ئامادەبوون تەنیا (11) ئەندام دەنگیانداوە بە سڕكردنم، بەڵام ئەوان دیسان بەدەر لە پەیڕەو و بە نایاسایی بە بڕیاری مەلا بەختیار بڕیاری سڕكردنی من دراوە. درەو: ئێوە پەیوەست دەبن بەو بڕیارەوە؟ ئاڵا تاڵەبانی : ئەو بڕیارە دەنگی پێویستی نەهێناوە و لەدەرەوەی پەیڕەوی ناخۆیە ئەو نوسراوەی مەلا بەختیار من بەهیچ شێوەیەك پابەند نابم پێیەوە و قبوڵیشی ناكەم. درەو: رێكەوتنێك هەیە لە نێوان تۆ‌و ئەو لیستەی خۆت تیایدا هەڵبژاردووە؟ ئاڵا تاڵەبانی: بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ هەركەس بچێت بۆ حیزبێكی تر نابێت لەو حزبە بمێنێت، هەڤاڵان خۆیان باش دەزانن كە من نەچومەتە حزبی تر، من چومەتە ئیئتیلافێكەوە بۆ هەڵبژاردن بۆ نمونە ئێستا لیستی نیشتمان هەیە لە كەركوك كە گۆڕان و هاوپەیمانی و كۆمەڵی تیایە و هیچ حزبێك نەتواوەتەوە تیایدا، منیش چومەتە هاوپەیمانێتیەك كە شەش حەوت حزبە كە خەڵكی سەربەخۆشی تیایە و هاوپەیمانێتییەكە بۆ هەڵبژاردن، لە حزبی دەعوەی ئیسلامی مالیكی ئەمینداری حزبەكەیە و حەیدەر عەبادی ئەندامی مەكتەبی سیاسیە، بە دوو لیستی جیا دابەزیون، مالیكی عەبادی دەركردووە لە حزبی دەعوە؟ د. سەلیم جبوری جێگری ئەمینداری گشتی حیزبی ئیسلامی عێراقیە، سەلیم جبوری لە لیستی ئەیاد عەلاوی خۆی هەڵبژاردووە، نمونەیەكی تر دوور نەڕۆین یەكێتی لە خورماتوو لە سەڵاحەدین ، شەلال عەبدولی لە لیستێكی عێراقی عەرەبی هەڵبژاردووە، لە كەركوك كەسێك ناوی میقداد فەیزوڵا ئەحمەد بەرپرسی لقی كەركوكی حزبی ئیسلامی عێراقیە، لەناو لیستی یەكێتی بە ژمارە 18 خۆی هەڵبژاردووە. درەو: ئەی بۆچی سەركردایەتی یەكێتی ئەو هەنگاوەی بەرامبەر بەتۆ ناوە و بەرامبەر بەوانیش ئاساییە؟ ئاڵا تاڵەبانی: ئەو بڕیارەی یەكێتی تەنها لەگەڵ من و بەرامبەر بە منە، ئەمە ئەو شەڕەیە كە بەتایبەتی لەگەڵ ماڵی مام و بەتایبەت لەگەڵ ئاڵا دەیكەن، پەیوەستە بە قسەكانی من بەرامبەر بە كاك هوشیار زێباری، بەرامبەر د. نەجمەدین بەرامبەر بەو دزی و گەندەڵییەی نەوت لە كەركوك دەكرێت ئەزانن من مەلەفەكانم لایە. ئاڵا تاڵەبانی: بۆ خۆكاندیدكردنم پرسم بە هێرۆخان كردووە، بڕیاری سڕكردنم دەنگی زۆرینەی نەهێناوە و مەلا بەختیار داویەتی درەو: پێشبینی دەرچونتان دەكەن لەو لیستە لە بەغداد؟ ئاڵا تاڵەبانی: جگە لەوانەی كە سەرۆكی لیستن هیچ كاندیدێك گرەنتی دەرچوونی نیە، من كاری خۆمم كردووە لەناو بەغداد كارم كردووە، پێشتریش كارمكردووە، چاوەڕوانم دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەیامی خۆمم دەبێت. درەو: دەنگەدەری تۆ لە كەركوك بووە، بۆچی لە بەغدا خۆت هەڵبژاردووە، بۆچی لە كەركوك خۆت هەڵنەبژارد؟ ئاڵا تاڵەبانی: من دوای هەڵبژاردن زۆر شتی دیكە هەیە باسی دەكەم و روونی دەكەمەوە كە بۆ لە كەركوك نەبوو لە شوێنی دیكە بوو.
چاوپێكەوتنی/ فازل حەمە رەفعەت رزگار حەمە محێدین، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت راستەوخۆ لە بەغداوە بە كامێر چاودێری سندوقەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن كە رۆژی 12ی ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت. لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ " درەو میدیا" رزگار حەمە محێدین راشیگەیاند 40 كاندید و قەوارەیان بەهۆی پێشێلكارییەوە سزاداوە و ئاشكراشیكرد كاردەكەن بۆ رێگریكردن لە ساختەكاری بە رێژەی 100% و هەوڵیشدەدەن 15 بۆ 16 كاتژمێر دوای هەڵبژاردن، ئەنجامی بەرایی رابگەیەنن. ئەمەش دەقی چاوپێكەوتنەكەیە: درەو: باس لەوە دەكرێت كۆمسیۆن یاسایەكی هەیە و بەپێی ئەو یاسایە هەر كاندید و لیستێك ناچار دەكات بڕێكی دیاریكراوی پارە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن خەرج بكەن، ئەمە راستە ؟ رزگار حەمە: بەپێی یاسای حزبەكان ژمارە 36ی 2015 هەموو ئەو یاسای بڕیارانەی كە پێشتر دەرچوون هەڵوەشێندراونەتەوە، هەروەها لە یاسای 45ی هەڵبژاردنەكانیش هەموو ئەو بابەتانە هەڵوەشێندراونەتەوە، ئەو بابەتە لەلای ئێمە نییە و شتێكی بێ بنەمایە. درەو: تائێستا سزای چەند لیست دراوە لەسەر پێشێلكردنی رێوشوێنەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن ؟ رزگار حەمە: تائێستا نزیكەی 40 لیست و كاندید لەسەر پێشێلكاری سزادراون. درەو: ئەوانەی سزادراون لیست و كاندیدی كوردیان تێدایە ؟ رزگار حەمە: لە راستیدا من چاودێری ئەو بابەتەم نەكردووە كە سزادراوەكان كێن، بەڵام ئێمە جیاوازی ناكەین هەر كەسێك پێشێلكاری بكات سزای دەدەین. درەو: لەم هەڵبژاردنەدا ئێوە وەكو كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تا چەند گرەنتی رێگرتنتان كردووە لە رودانی ساختەكاری ؟ رزگار حەمە: ئێمە ئەمانەوێت بە رێژەی 100% رێگری لە ساختەكاری بكەین، خۆتان ئەزانن ئێمە لە رێگەی ئەو رێوشوێنانەی كە گرتومانەتە بەر لە هێنانی ئامێر و هەڵگرتنی ئامێرەكان لە كۆگاكان، با نمونەیەكت بۆ بهێنمەوە، من خۆم یاداشتێكم نوسی و ترسمان هەبوو كێشە لە بیناكاندا هەبێت، داواماكردووە لە هەموو مەخزەنەكان لە هەموو پارێزگاكانی عێراق كامێرا دابنرێت، لە بەغدا راستەوخۆ ژووری چاودێریمان دروستكردووە و هەموو مەخزەكانەكان دەكەونە ژێر چاودێری خۆمانەوە. درەو: لەم پرۆسەی هەڵبژاردنەدا كۆمسیۆن هیچ تایبەتمەندییەكی بە هەرێمی كوردستان داوە ؟ رزگار حەمە: نەخێر، ئێمە هەر یاسا‌و رێسایەك دەربكەین چۆن لە بەسرە جێبەجێی دەكەین بەهەمان شێوە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆكیش جێبەجێی دەكەین. درەو: پێشتر باس لەوەدەكرا فشاری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و سەركردە سیاسییەكانی عێراق لەسەر كۆمسیۆن هەیە ؟ رزگار حەمە: من بڕوام بەم بابەتە نییە، چونكە ئێمە ئەنجومەنی كۆمسیاران لە (9) كەس پێكهاتوین و هەموومان عێراقین و لە هەموو پێكهاتەكانین، هیچ وڵاتێكی هەرێمایەتی و ناوچەیی فشاریان لەسەر ئێمە نییە، رەنگە هەندێك شوێن هەبن هاوكاریمان بكەن بەتایبەتی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەویش تەنیا راوێژكردن و رێنماییكردنە بۆ باشكردنی ئەو پرۆسەیە بۆ ئەوەی پرۆسەیەكی مەدەنی و شەفاف و پاك بێت، ئەگەرنا لە دەرەوەی ئەوە هیچ وڵات و هێزێك ناتوانێت دەستكاری ئەنجامی هەڵبژاردن بكات. درەو: جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە و هەڵبژاردنەكانی رابردوو سەبارەت بە راگەیاندنی ئەنجامەكان چۆنە. ئایا ئێوە كارێكتان كردووە لەم هەڵبژاردنەدا لە خێراترین كاتدا ئەنجامەكان رابگەیەندرێن ؟ رزگار حەمە: بەدڵنیاییەوە، ئێمە لەم هەڵبژاردنەدا بۆ یەكەمجارە ئەو ئامێرە نوێیانە بەكاردەهێنین، سندوقە ئەلیكترۆنییەكە خۆی ناوی (خێراكردنی ئەنجامەكانە). درەو: بە نزیكەیی بەماوەی چەنێك دوای تەواوبونی پرۆسەی دەنگدان ئەنجامەكان رادەگەیەنن ؟ رزگار حەمە: ئەگەر تێبینی بكەن پێشتر جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان دەهاتە مەڵبەندی پارێزگاكان و دواتر دەهاتە بەغداد و جارێكی تر جیاكردنەوە و ئەژماركردنی بۆ دەكرا و دوو مانگی دەخایاند تاوەكو ئەنجامی كۆتایی رابگەیەندرێت، بەڵام ئێمە رەنگە دوای داخستنی سندوقەكان لە ماوەی (15 بۆ 16) كاتژمێر ئەنجامە بەراییەكان رابگەیەنین و لەماوەی (48 بۆ 50) كاتژمێر ئەنجامی دەنگەكان لە هەموو عێراق ئاشكرابكەین.
چاوپێكەوتنی: نیاز عەبدوڵڵا بە درێژایی ماوەی حوكمڕانییەكەی لە پۆستی سەرۆك وەزیران، ئێستاش وەك سەرۆك كۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی رووبەڕوو بوونەوەی سەربازی لە پارتی كرێكارانی كوردستان لە قەندیل و لەناو خاكی هەرێمی كوردستان دەكات. بەڵام له دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان و داگیركردنی كانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان، توركیا سوپای زیاتری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و بە قوڵایی 25 كیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاكی هەرێم. بۆیە درەو میدیا لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ حەسەن جودی رۆژنامەنووس و نووسەری كتێبی مێژوویەك لە ئاگر، تاوتوێی زەمینە ناوخۆییەكانی لێكتێگەیشتن لەگەڵ سیاسەتەكانی ئیستای توركیا و ستراتیجییەتی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان كردووە. درەو میدیا: پێگەی هەرێمی كوردستان لە كوێی ستراتیجییەتی سیاسی و ئابووری و سەربازی دەوڵەتی توركیا دایە؟ حەسەن جودی: له راستیدا نەك هەر تەنیا ئەو هەرێمەی كەوا پێیدەگوترێت "هەرێمی كوردستان" بەڵكو كۆی باشووری كوردستان و كۆی رۆژئاوای كوردستانیش لەنێو ستراتیژییەتی داگیركاری توركیا دایە. توركیا ئێستا ئەوەندەی هەژموونی سیاسی و ئابووری و سەربازی لە باشووری كوردستان هەیە ئەوەندە هەژموونی بەسەر سیاسەت و ئابووری و سەربازی خودی توركیا نییە. چونكە دەسەڵاتدارێتی پارتی داد و گەشەپێدان-ئاكەپە بەگوێرەی یاسا فاشیستییەكانی وڵاتەكەی خۆی ئەو جموجۆڵانە له توركیا دەكات، بۆ ئەمەش لەوانەیە لە‌هەندێك شت‌دا بەربەستی یاسایی یان جەماوەریی لەبەردەمدا هەبێت. بەڵام لە باشووردا؛ هیچ بەربەست و یاسایەك نییە لەبەردەم هەژموونگەرایی توركیا، لە هەر كوێ دەیەوێ سەربازگە دروست دەكات، چ فشار و جموجۆڵێكی سیاسی بوێت دەیكات، چۆنی دەیەوێت وەها بازرگانی بە كەلوپەل و كەرەستەی خواردەمەنی و داودەرمانی بەسەرچوو و بێكوالێتی دەكات. بەشێكی زۆری باشوور له رووی سیاسی و ئابووری و سەربازی و تەنانەت فەرهەنگی كولتووری-یەوە لەلایەن توركیاوە داگیركراوە. ئەوەی ماوەتەوە رژێمی فاشیستی ئێران داگیریكردووە. مسۆگەر وڵاتی داگیركراو لە دۆخێكی بێئیرادەتر دایە. هەر ئێستا بڕوانە؛ جموجۆڵە سەربازیی و ئابووری و سیاسییەكانی توركیا لە باشووری كوردستان زیاترە تا لە باكووری كوردستان. رەنگبێ لە زۆنێك تا زۆنێكی دیكە ئەو هەژموون و باڵادەستییە كەموزیادی هەبێت، ئەو كەموزیادییەش رەنگبێ بەهۆی هەژموونی رژێمی ئێران یان عێراقەوە بێت. لەبنەڕەتدا توركیا لە ساڵی 1991وە ساڵ بەساڵ زیاتر هەژموون و باڵادەستیی خۆی بەسەر باشووردا سەپاندووە. بۆنموونە، زۆربەی شەڕە ناوخۆییەكانی باشوور بە بەرنامەڕێژی توركیا بووە، چەندین كۆمەڵكوژیی مەزن لە باشووردا لەچوارچێوەی پیلانەكانی توركیا بەڕێوەچووە، زۆربەی دەر‌فەتە زێڕینەكانی بەردەم خەڵكی باشوور بەهۆی هەژموون و باڵادەستێتی توركیا لەدەستدراون و بە زیان بەسەر گەلەكەماندا شكاوەتەوە. ئەو قەیرانە ئابووری و داراییەی ئێستا لە باشووری كوردستاندا هەیە هۆكارەكەی هەژموونی بێسنووری ئابووری و سیاسی و بازرگانیی توركیایە بەسەر باشووری كوردستانەوە. ئیدی توركیا هەر لە باشووری كوردستانەوە گەورەترین زەبری لە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی باكوور و رۆژئاوا و خودی باشووریش وەشاندووە، هەموو ئەمانەشی له رێگەی هێزە دەسەڵاتدارەكانی باشوور ئەنجامداوە و بەڕێوەبردووە. كەواتە توركیا ئەوەی لە باشوور بۆی چۆتەسەر نە لە نێو توركیا و نە لە قوبرسیش بۆی نەچۆتەسەر، ئەمە ئەو راستییەیە كە دەسەڵاتدارانی باشوور دەیشارنەوە. توركیا هەر لە باشوورەوە گەورەترین زەبری لە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی باكوور و رۆژئاوا و خودی باشووریش وەشاندووە دەرەو میدیا: توركیا چۆن دەیویست بەرژەوەندییەكانی خۆی لە تەنیشت "ریفراندۆمی سەربەخۆیی" بەرجەستە بكات؟ حەسەن جودی: پێم وایە ریفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی 2017 پرۆژەی هەندێ دەوڵەتی دیكە بوو و توركیاش قۆستیەوە و سەوداومامەڵەی پێكرد. رژێمی ئاكەپە پرۆسەی ریفراندۆمەكەی بە چوار مەرج فرۆشتە عێراق و ئێران: مەرجی یەكەم: عێراق ئەو رێككەوتنە 50 ساڵییەی نەوت و 25 ساڵییەكەی گاز لەگەڵ دەسەڵاتدارانی باشوور بكاتە رێككەوتنێكی فەرمی نێوان توركیا و عێراق. مەرجی دووەم: ئەو گەمارۆ بازرگانییەی عێراق لەبەرامبەر بازرگانی توركیا لە عێراق، جگە لە هەرێم، چەند ساڵێكە سەپاندوویەتی لایببات و ئاستی بازرگانی و وەبەرهێنانی توركیا لە عێراق زیاتر بكات. مەرجی سێیەم: وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە سوننی نشینەكانی وەك، موسڵ و ئەنبار و سەڵاحەددین... بە كۆمپانیاكانی توركیا بسپێردرێت. مەرجی چوارەم: كە له هەمووی مەترسیدارترە، عێراق دژ بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی پەكەكە و رۆژئاوای كوردستان هەڵوێستی دژبەری بنوێنێت و بكەوێتە نێو بازنەی سیاسەتی فاشیستانەی توركیاوە. توركیا بەو مەرجانە ریفراندۆمەكە و ئەو هێز و كەسانەش كە خەریكی ریفراندۆمەكە بوون فرۆشتەوە بە عێراق. بەڵام حكومەتی عێراق توانی بە پشتیوانی ئەمریكا و ئێران مەرجی جێبەجێكردنی ئەو پێشمەرجانەی توركیا، بەمەرجی كۆتاهاتنی هەڕەشەی ریفراندۆم و دەستبەرداری توركیا لە پشتیوانیكردنی هێزە چەتەكان و هەندێ لە هێزە عەرەبییە سووننییەكانەوە ببەستێتەوە. لە ئاكامدا ریفراندۆمەكە لەبارچوو و نە توركیا مەرجەكانی عێراقی تەواو جێبەجێكرد و نە عێراقیش مەرجەكانی توركیای تەواو جێبەجێكرد. ئەوەی لەو نێوانەدا بەهۆی ریفراندۆمە نەزۆكەكەوە زیانی بەركەوت خەڵكی باشووری كوردستان بوو. حەسەن جودی: دەسەڵاتدارانی باشوور هەرگیز ناتوانن پەتی نێوان خۆیان و داگیركاران بپسێنن درەو میدیا: پاش داگیركردنی كانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان، توركیا چۆن پێگەی سەربازی خۆی لە هەرێمی كوردستان بەهێزكردووە؟ حەسەن جودی: توركیا سوودێكی زۆری لە بێدەنگییەكەی دەسەڵاتدارانی باشوور لە بەرامبەر داگیركردنی عەفرین وەرگرت. وەكو دیارە توركیا ئەگەر تەواو بۆی بچێتە سەر، ئەوا قۆناخ بە قۆناخ تەواوی باشووری كوردستان داگیردەكات و سەربازگە لە هەموو شوێنێك دروست دەكات، رۆژ به رۆژ بنكە سەربازییەكانی زیاتر و قایمتر دەكات. توركیا دەیەوێ دەستبەسەر هەموو سەرچاوەكانی وزەدا بگرێت، هەموو بزاوت و هەست و رۆحێكی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕی بكوژێت، ئێستاش خەریكی خۆشكردنی ئاگری شەڕێكی ناوخۆیی نێوان هێزەكانی باشوورە. توركیا هێزە ئیخوانچییە وابەستەكانی خۆی لەباشوور هاندەدات ئاژاوەگێڕی گەورە بنێنەوە. دوای ئەوەی تۆڕە سیخوڕییەكانی لە باشوور ئاشكرابوون، توركیا ئێستا خەریكی دروستكردنی تۆڕی دیكەی سیخوڕییە و هێزە توركمانییە وابەستەكانی خۆی چەكدار دەكات و دەیەوێت بەگژ كورد و گەلانی دیكەی وەبنێت. كونسوڵخانەكانی له باشوور كردۆتە ناوەندی ئیستخباراتی و دروستكردنی گروپی تیرۆریستی مەترسیدار. ئەمە جگە لە تاڵانكارییە ئابوورییەكانی تری، كە بێ‌سنوور خەریكی هەڵلوشینی سامانی ئەم وڵاتەیە. هەروەها كار بۆ ئەوە دەكات هەڵبژاردن لە كەركوك و موسڵ و تەنانەت شارەكانی تری باشووریش ئەنجامنەدرێت. لەلایەكی دیكەوە پشتیوانییەكی نهێنی هەندێك لە لیستەكانیش دەكات. ئەوەی جێی تێڕامانە ئێستا ئیخوانچییەكان لەدەرەوەی لیستە ئیسلامییەكان لە هەندێ لیستی دیكەشدا هەن و خۆیان كاندید كردووە. درەو میدیا: كەواتە لە ئێستادا ژمارەی بنكە سەربازییەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان چەندن؟ حەسەن جودی: لەراستیدا رۆژانە ژمارەی ئەو بنكە سەربازییانەی سوپای توركیا زیاتر دەبن. بۆیە بەتەواوی نازانرێت چەندن، بەڵام بەگشتی ئێستا لەسەرووی 35 بنكەی سەربازیی توركیا بە ئاشكرا لە باشووردا هەن. لەمانگی ساڵی 2016دا لە كۆنفرانسێكدا زانیاری گرنگمان لەسەر زۆربەیان بڵاوكردەوە. ئەو بنكانەی لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا دروستكراون زۆرن و پێویستییان بە دواداچوونی جددی هەیە، بەتایبەتی ئەوەی لەماوەی ئەم یەك دوو مانگەشدا دروستكران یان خەریكی دروستكردنیانن. پێویستبوو ئەو بنكە سەربازییانە ببووایە رۆژەڤی یەكەمی راگەیاندنەكان و حكومەت و پەرلەمان و دامودەزگا و رێكخراوە مەدەنییەكان و لایەنە سیاسییەكان. كەچی هەر مێش میوانیان نییە و وەك ئەوەی هیچ رووینەدابێت هیچ هەڵوێستێكی جددییان نییە. درەو میدیا: لە رێگای بوونی بنكە سەربازییەكانی لە هەرێمی كوردستان توركیا دەیەوێت بە تەنیا لەگەڵ قەندیل و شەنگال شەڕ بكات یان دەخوازێت ئامانجی سەربازی و ئابووری تر بپێكێت؟ حەسەن جودی: لە بنچینەدا هەبوونی پارتی كرێكارانی كوردستان-پەكەكە لە قەندیل و شوێنانی دیكەی باشوور بۆ داگیركاریی توركیا تەنیا بیانووە، ئەگەرنا یەك پەكەكەش لە باشووردا نەمێنێت ئەو هەر دەیەوێت باشوور داگیربكات. چونكە ستراتیژەكەی ئەوەیە كە دەیەوێت كۆی باشوور داگیر بكات، داگیركارییەكی سەرتاپاگیری لە رووی ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و راگەیاندنی و پەروەردەیی و كۆمەڵایەتیی... توركیا دەیەوێت كوردستان بە كوردان چۆل بكات، كوردێكی بێناسنامە و بێ‌وڵات و زەلیل و تەسلیمبووی پێویستە. تەنانەت پێشتر باشترین كورد لەلای رژێمی توركیا ئەو كوردەبووە كە مردووە، كەچی ئێستا لەمردووەكانمان و لە گۆڕەكانیشیان دەترسێت. وەك دەبینن هێرشی بەربڵاو دەكاتە سەر گۆڕستانەكانی شەهیدانی كوردستان لە باكوور و باشوور و رۆژئاوای كوردستان، ئەمەش بەو واتایە دێت كە ئەو رژێمە فاشیستەی ئاكەپە لە رژێمە فاشیستەكانی پێشخۆی فۆبیای كوردی زیاترە. ئیدی ئاكەپە لە گۆڕی گیانبەختكردووانیش دەترسێت، چ جای ئەوەی لە كوردی ئازادی خاوەن هەڵوێستی وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕ. درەو میدیا: تێكڕای ناڕەزایەتی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان و بەرەنگار بوونەوەی هێزە سیاسییەكانی چۆن دەبینی لە بەرامبەر بوونی سوپای توركیا لە هەرێم؟ حەسەن جودی: سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دەركردنی هێزەكانی سوپای توركیا و نەهێشتنی ئەو بنكە سەربازییانەی داوە، كەچی ئێستا نەخودی پەرلەمان و نەحكومەتی هەرێم خاوەندارێتی لەو بڕیارە ناكەن. تەنانەت زیاتر لە دوو ملیۆن واژۆ بۆ دەركردنی ئەو سوپایە لەلایەن گەنجانی وڵاتپارێز و چالاكوانانی مەدەنی كۆكرایەوە، كەچی بێباكانە ئەمەش بەهەند وەرنەگیرا. پێم وایە دەسەڵاتدارانی هەرێم بچووكترین ئیرادەیان لەبەرامبەر بە دووژمنانی گەلەكەمان نییە و ناتوانن بچووكترین و لاوازترین هەڵوێستیش دەرببڕن. لەلایەكی دیكەشەوه، بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری خۆیان بە رژێمی ئاكەپەوە بەستۆتەوە و هەبوون و نەبوونی خۆیان لەو بێهەڵوێستییەدا دەبیننەوه. بۆیە ناكرێ چاوەڕێی هەڵوێستێكی بەمشێوەیە لەدەسەڵاتدارانی باشوور بكرێت. درەو میدیا: بڕیاری كشانەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان- كەجەكە بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق لە شەنگال، مەترسی هێرشەكانی ئەردۆغان بۆسەر ئەو ناوچەیە كۆتایی پێدەهێنێت؟ حەسەن جودی: مەترسی هێرش و پەلامارەكانی سوپای توركیا بۆ هەموو شوێنێكی باشوور هەیە، لەو باوەڕه دام خەڵكی شەنگال بەو هێزەی ئێستا هەیانە دەتوانن بەرگری لەخۆیان بكەن. لەدۆخی هێرش و پەلاماری بەو شێوەیەدا ئەوا گەریلا دەستەوەستان نامێنێتەوه و ئەگەری زۆرە دیسان بەهانای خەڵكی شەنگالەوە بێت. بەڵام ئەگەر دۆخەكە بەو ئاستە بگات كە سوپای توركیا شەنگال داگیر بكات، ئەوا دیارە هێزەكانی باشوور و حكومەتی عێراق و ئێران و ئەمریكاش لەگەڵ توركیا رێككەوتوون و پیلانگێڕییەكی هەرێمی و نێودەوڵەتی لەئارادایە. درەو میدیا: رێككەوتنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتی توركیا، چەندە كاریگەری لەسەر هەڵوێستە فەرمییەكانی حكومەت و پارتی و یەكێتی هەیە؟ حەسەن جودی: بێگومان رێككەوتنە 50 ساڵییەكەی نەوت و 25 ساڵییەكەی گاز كاریگەرییەكی زۆری بەسەر هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە. ئەو رێككەوتنە قا‌زانجی یەك دۆلاری بۆ خەڵكی ستەمدیدەی باشوور نەبووە و نییە، چونكە ئەمە رێككەوتن نییە، بەڵكو ئەمە رێگەدان و هاوكاریكردنی داگیركارانە بۆ بەتاڵانبردنی سامانی گەلەكەمان، چاوپۆشینە لە دزین و دەستەبەسەرداگرتنی سەرچاوەكانی وزەی كوردستان. ئەمە كەی پێیدەگووترێت رێككەوتن؟ لە بنەڕەتدا ئەو تێكەولێكەیە لە رێككەوتنی نێوان دوو لایەنی سەربەخۆ ناچێت، له تێكەولێكەی نێوان (خودان- خولام– سید-عبد) دەچێت، چونكە زاڵبوونی ئیرادەی یەكیان بەسەر ئەوەیتریان لەئارادایە. ئەمەش پێی ناگووترێت رێككەوتن، بەڵكو پێیدەگوترێت جێبەجێكردنی ئەمر و فەرمانی گەورە لەلایەن خولامەكەیەوە. بۆیە ئەم هەموو هێرش و پەلامار و پیلانگێڕییانە لەلایەن توركیاوە دژ بە خەڵكی باشوور و رۆژئاوا و باكووری كوردستان بەڕێوە دەچێت دەسەڵاتدارانی باشوور نققەیان لێوە نایەت. هۆكارە سەرەكییەكەی لەدەستدانی ئیرادەی سیاسییە. ئەم دەست تێكەڵكردنەی دەسەڵاتدارانی باشوور لەگەڵ داگیركاران خیانەتێكی نیشتمانیی و نەتەوەیی زۆر گەورەیە دەر‌هەق بە گەل و وڵاتەكەمان دەكرێت، نەك هەر تەنیا دەر‌هەق بە ئەمڕۆ، بەڵكو دەر‌هەق بە یەك ملیۆن شەهید و قوربانیی خەڵكی باشوور لەنێوان ساڵانی 1961 تا ئەمڕۆ، هەروەها دەر‌هەق بە نەوەكانی داهاتوو خیانەتێكی گەورەیان كردووە. چونكە كە چاوهەڵدێنن دەبینن دەسەڵاتدارانی تاڵانكاری گەلەكەی خۆیان هەموو سەرچاوەكانی وزەی وڵاتەكەیان هەرزانفرۆش كردووە، كە تەنیا نرخی ئەو هەموو تاڵانبردن و دزیكردنە تەنیا و تەنیا مانەوەی ئەو دەسەڵاتدارانە بووە لە دەسەڵاتێكی ستەمكاردا. درەو میدیا: چاوەڕوانی ئەوەت هەیە پارتی دیموكرات بە بەكارهێنانی دەسەڵاتە گشتییەكانی حكومەت هاوكاری توركیا بكات لە شەڕی توركیا دژ بە پەكەكە؟ حەسەن جودی: هەموو ئەگەرەكان لەئارادان، دەسەڵاتداران ئەگەر لەبەرژەوەندی خۆیاندا ببینین ئەوا وەكو جاران بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەكاندا دەكەن. خۆی ئەو بێدەنگییەی ئێستای دەسەڵاتداران باشترین هاوكارییە بۆ توركیا. دەسەڵاتداران بێدەنگن لە دروستكردنی سەربازگەی نوێ، بێدەنگن لەو دووبەرەكییەی لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا دروستیدەكات. بێدەنگن لەو هەموو بۆردومان و پەلاماردانانەی هەیە، نەك هەر بێدەنگن بەڵكو لەهەندێ لێدواندا پەكەكەش تاوانبار دەكەن بەوەی ئەوان هۆكاری ئەو تۆپباران و بۆردومانكردنانەن. لەو باوەڕە دام كە دەسەڵاتدارانی باشوور هەرگیز ناتوانن پەتی نێوان خۆیان و داگیركاران بپسێنن. دەبێت لەو راستییە تێبگەین كە "تا نۆكەرێتی لە وڵات هەبێت و باڵادەست بێت هەرگیز داگیركاران لە وڵات وەدەر نانرێن و دەرناكرێن، ئەگەر لە دەرگاشەوە دەربكرێن لەپەنجەرەوە بۆت دێنەوە. بۆیە ئەگەر دەتەوێت داگیركاران وەدەرنێیت پێویستە سەرەتا بەكرێگیراوان بنبڕ بكرێن". درەو میدیا: لە چەند مانگی داهاتوو بە تایبەت لە دوای هەڵبژاردنەكانی 12ی ایاری عیراق، ئایا چ چاوەڕوانییەكی سیاسی و سەربازی لە توركیا بكەین؟ حەسەن جودی: خۆرهەڵاتی ناوین لەبەردەم گۆڕانكاریی ریشەیی دایە، كوردستانیش لەنێو جەرگەی ئەو گۆڕانكارییانە دایە و لەو باوەڕە دام كە توركیاش بەر رەشەبای ئەو گۆڕانكارییە دەكەوێت. رەنگبێ توركیا لەهەموویان زیاتر رووبەڕووی تەنگژەیە ببێتەوە و تەنانەت ئەگەری ئەوە هەیە دۆخی توركیا لە سوریا و عێراق خراپتر ببێت و بەرەو پارچەبوون بچێت. تەنیا یەك رێگە لەبەردەم توركیا ماوه تا نەگاتە دۆخی عێراق و سوریا و وەك یۆگسلاڤیا پارچە پارچە نەبێت، ئەویش چارەسەركردنی به پەلەی یەك كێشەی گەلی كوردستان بە داننانی بەهەموو ماف و ئازادییەكانی لە باكوور و رۆژئاوا و باشووری كوردستان. ئەگەر ئەم هەنگاوە نەنێت ئەوا ئێستا فاشیزمی ئیسلامی ئیخوانچی تێكەڵ بە فاشیزمی نەتەوەپەرستی توركی سەری ئەردۆغان و ئاكەپە و هاوكارە نۆكەرەكانی و تەنانەت خودی توركیاش دەخوات. ئێستا توركیا نایەوێت لە عێراقدا پرۆسەی هەڵبژاردن بكرێت. هەوڵی زۆریشی داوە و دەدات تا هەڵبژاردن نەكرێت، هەر هیچ نەبێت لە موسڵ و كەركوك و هەرێمی كوردستان نەكرێت و ئاژاوەی تێدا رووبدات تا زەمینەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان نەمێنێت و دوابكەوێت. چونكە ترسی ئەوەی هەیە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی داهاتوو تا راددەیەك هەژموونی لەسەر باشوور كەمبكاتەوە. بۆیە هەوڵدەدات هەرچۆنێك بێت دۆخەكەی له باشوور و عێراق لێتێكنەچێت، بەشێكی ئەو لەشكركێشییەی ئەم دواییەیشی پەیوەندی بەو ترسەوە هەیە.