(5 هەزار 316) پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران دادەنرێت
2026-01-02 10:56:01
درەو:
لە رۆژی سوێند خواردنیانەوە هەر هەر پەرلەمانتارێكی عێراق مانگانە (8 ملیۆن و 200 هەزار) دیناری موچە، (16) ملیۆن دیناری (16) پاسەوان، (3) ملیۆن دیناری كرێی خانو یان شوقە، كۆی گشتی بڕی (27 ملیۆن و 200) هەزار دینار مانگانە دەخرێتە سەر ئەژماری بانكیان، لە رۆژی سوێندخواردنیانەوە ( 5 هەزارو 316) پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران دادەنرێن، كۆی موچەكەیان مانگانە دەكاتە (5 ملیارو 316 ملیۆن) دینارە.
رۆژی 29ی 12/2025 پەرلەمانتارانی عێراق سوێندیان خوارد، لەو رۆژەوە بۆ ماوەی (4) ساڵ، سەرجەم ئیمتیازاتەكانیان بۆ خەرج دەكرێت و شمولیان دەكات.
پەرلەمانی عێراق پێكهاتووە لە (329) پەرلەمانتار، سەرۆك و دوو جێگر و (326) پەرلەمانتار و ژمارەیەكی زۆر راوێژكار و فەرمانبەرو كۆی خەرجی ساڵی رابردووی ( 2025)ی پەرلەمانی عێراق بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە (600) ملیار دینار بووە.
هەر پەرلەمانتارێك (16) پاسەوان، سەرۆكی پەرلەمان (40) پاسەوان و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان هەریەكەیان (30) پاسەوانی بۆ دادەنرێت.
- 326 پەرلەمانتار دەكاتە (5 هەزار و216) پاسەوان.
- سەرۆكی پەرلەمان (40) پاسەوان.
- دوو جێگری سەرۆكی پەرلەمان (60) پاسەوان.
كۆی گشتی ( 5 هەزار 316) پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران دادەنێرێێت.
- هەر پاسەوانێك مانگانە بە تێكڕا (ملیۆنێك) دینار وەردەگرێت
- كۆی گشتی پارەی پاسەوانان دەكاتە ( 5 ملیار و 316 ملیۆن) دینار .
موچەی پەرلەمانتارێكی عێراق، لەگەڵ دەرماڵەو خەرجییەكانی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتار:
🔹 (5 ملیۆن و 200 هەزار) دیناری موچەی بنەڕەتی
🔹 (3 ملیۆن) دینار) دەرماڵەی میوانداری خەرجی
🔹 واتا كۆی موچەی پەرلەمانتارێك دەرماڵەو بنەڕەتی (8 ملیۆن و 200 هەزار) دینار).
🔹 (16 ملیۆن) دیناری (16) پاسەوان دەچێتە سەر ژمارە بانكی پەرلەمانتاران، بەشێكیان چەند پاسەوانێك بە پارەیەكی رەمزی دادەنێن.
🔹(3 ملیۆن) دینار كرێی خانو یان شوقە
كۆی گشتی ئەو پارەیەی مانگانە دەچێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتارێك دەكاتە (27 ملیۆن و 200 هەزار) دینار.
كۆی گشتی ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتارانی عێراق:
- كۆی (326) پەرلەمانتار دەكاتە ( 8 ملیار و 867 ملیۆن و 200 هەزار) دینار و ساڵانە دەكاتە ( 106 ملیار و 406 ملیۆن و 400 هەزار) دینار.
- سەرۆكی پەرلەمان مانگانە بە خەرجی و دەرماڵەو پاسەوان و نەسریە نزیكەی (150) ملیۆن دیناری لەبەردەستدایە.
- جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە پاسەوان و موچەو خەرجیەوە نزیكەی (100) ملیۆن دیناری لەبەردەستدایە.
ژمارەی پەرلەمانتارانی كورد (58) پەرلەمانتارە، كۆی ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكیان ( ملیارێك و 577 ملیۆن و 600 هەزار) دینار .
پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە كوردیەكان:
- فراكسیۆنی پارتی: 27 پەرلەمانتار
- فراكسیۆنی یەكێتی: 18 پەرلەمانتار
- فراكسیۆنی هەڵوێست: 5 پەرلەمانتار
- فراكسیۆنی یەكگرتوو: 4 پەرلەمانتار
- فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 3 پەرلەمانتار
- فراكسیۆنی كۆمەڵ: 1 پەرلەمانتار
هەموو پەرلەمانتارێك پاسپۆرتی دیپلۆماسی پێدەدرێت
بەشێك لەو پەرلەمانتارانەی خانەنشین دەبن:
- پەرلەمانتاری عێراق كە خانەنشین دەبێت، دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ زیاتر و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەگەر ئەو مەرجەی نەبێت
- 6 پاسەوانی بۆ دادەنرێت تا كۆتایی ژیانی یان تەمەنی دەگاتە خانەنشینی
- ئەگەر مەرجی خانەنشینی تیا بێت (100) ملیۆن دینار ئیكرامیە وەر دەگرێت، وەك هەر فەرمانبەرێكی عێراق بە پلەو بڕوانامە خانەنشین دەكرێت.
