Draw Media

حكومەتی عێراق بەنیازە لە هەردوو وڵاتی ژاپۆن و كۆریای باشوور عەمبار بۆ كۆكردنەوەی نەوت بونیاتدەنێت. عەلا یاسری بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق " سۆمۆ" لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز وتی " لە چوارچێوەی پلانێكدا بۆ زیاتر فرۆشتنی نەوت بە كڕیارە ئاسیاییەكاندا  تاوتێی ئەوە دەكەین كە عەمبار بۆ كۆكردنەوەی نەوتی خاو لە ژاپۆن و كۆریای باشوور بونیادبنێین". یاسری ئاشكراشیكرد عێراق بەنیازە  سەرەتای نیسانی داهاتوو بۆ ماوەی سێ‌ بۆ چوار رۆژ هەناردەكردنی نەوتی خاو لە بەندەری بەسرەوە رابگرێت بەهۆی كاری چاكسازییەوە و لەو ماوەیەشدا  بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەوە هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی تانكەرەوە زیاتر دەكرێت. بەڕێوەبەری سۆمۆ پێشبینشیكرد بەهۆی پابەندبوونیان بە رێككەوتنی وڵاتانەی بەرهەمهێنەری نەوتەوە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو زیاتر نەبێت لە 4.360 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، وتیشی هەناردەی نەوت لە مانگی ئازاردا لە 3.426 ملیۆن بەرمیل رۆژانە تێپەڕناكات.  


ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف  لەسەرەتای مانگی یەكی 2016 ەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمی پاشەكەوتی موچەی بەسەر موچەخۆرانی هەرێمدا سەپاندووە، كە بەرزترین موچە 75% و نزمترینیش 10%ی لە موچەی موچەخۆران بڕیوە  كە پێشتر موچەی مانگانەی موچەخۆران 850 ملیار دیناربوو بەڵام بەهۆی پاشەكەوتووە بوو بە 495 ملیار دینار، كە حكومەتی هەرێم پاشەكەوتەكەشی بۆ دابین نەدەكرا و بەردەوامیش نەوتی فرۆشتووە، ئێستاش وەك سولفە بڕی 317 ملیار دیناری لە بەغداوە پێگەیشتووە، سەرەرای بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش هێشتا ئامادە نیە پاشەكەوت هەڵوەشێنێتەوە. ئێستا هەرێمی كوردستان بەداهاتی نەوت و ناوخۆ و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە بۆی دێت (1 ترلیۆن و 53 ملیار) دیناری دەستدەكەوێت كە ئەو پارەیە بەشی موچەی تەواوەتی موچەخۆران دەكات و بڕی ( 63 ملیار ) دیناریشی زیادە لە موچەی تەواوەتی موچەخۆران. بەپێی زانیارییەكانی  كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق  " سۆمۆ"، لە مانگی یەكی  2018 حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی ( 9631845 ) نەوتی فرۆشتووە رۆژانە دەكاتە( 344584 ) بەرمیل نەوت، نرخی بەرمیلێك نەوت ئێستا لە بازاڕەكانی جیهان 65 دۆلارە و ئەگەر  لە بەرمیلێك  55 دۆلاریشی بمێنێتەوە ئەوا دەكاتە (529751475 ) دۆلار واتا نزیكەی ( 530 ملیۆن دۆلار) كە دەكاتە ( 636 ملیار ) دیناری عێراقی. هەروەها بەگوێرەی راپۆرتی سۆمۆ لە مانگی دوو، شوباتی 2018 حكومەتی هەرێم (  8479095 ) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە رۆژانە دەكاتە (  302369 ) بەرمیل نەوت نرخی بەرمیل بە  55 دۆلار دابنرێت ئەوا دەكاتە 466350225 دۆلار،  واتا ( 466 ملیۆن دۆلار) كە دەكاتە ( 559 ملیار دینار) . ئەمە تەنها داهاتی نەوت جگە لە داهاتی بەرهەمی نەوتی ناخۆ، هاوكات داهاتی ناوخۆش مانگانە زیاتر لە  ( 100 ملیار ) دینارە. بەو پێیەش ئەگەر داهاتی نەوت  و ناوخۆی هەرێم ئەژمار بكەین بۆ نمونە ئەگەر داهاتی مانگی یەكی 2018 ئەژمار بكەین  دەكاتە ( 636 ملیار ) دیناری داهاتی فرۆشی نەوت  لەگەڵ ( 100 ملیار) دینار داهاتی ناوخۆ  كۆی گشتی دەكاتە ( 736 ملیار) دینار. واتا هەرێمی كوردستان ئێستا مانگانە ( 736 ملیار) دینار داهاتی دەست دەكەوێت كە نزیكە لە موچەی تەواوەتی موچەخۆرانی هەرێم، لەگەڵ  بڕی ئەو ( 317 ملیار) دینارەی كە لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەرێم كراوە كە دەكاتە (1 ترلیۆن و 53 ملیار) دینار كە وەك ئەوەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ دەكەن مانگانە موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەبێ پاشەكەوت ( 900 ملیار) دیناری پێویستە ئەوا ئەو داهاتە بەشی موچەی تەواوەتی موچەخۆران دەكات و بڕی ( 63 ملیار ) دیناریشی زیادە لە موچەی تەواوەتی موچەخۆران. فرۆشی نەوتی هەرێم بەپێی ئەو خشتەیەی لای سۆمۆیە   


سایتی گەڵف نیوز بڵاویكردوەتەوە كۆمپانیای DNO ی نەرویجی بڕی( 62 ملیۆن  و 460 هەزار ) دۆلاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە كە پارەی مانگی دیسەمبەری 2017ی ناردنەدەرەوە و فرۆشتنی نەوتی كیڵگەی تاوكێیە. سایتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كۆمپانیای DNO پشكی 75%ی لە كیڵگەی نەوتی تاوكێی هەرێمی كوردستاندا هەیە و لەهەردوو كیڵگەی ( تاوكێ و پەشكەبیر ) رۆژانە بە تێكڕا ( 109 هەزارو 903 ) بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. كۆمپانیای DNO ی نەرویجی كۆمپانیایەكە لە بواری نەوت و گازدا كاردەكات و بارەگاكەی لە وڵاتی نەرویجە و كارەكانیشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقایە، DNO لە ساڵی 1971 دامەزراوە و پشكنین و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی لە كیڵگە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان و یەمەن و عومان و ئیمارات و تونس و سوماڵدا دەكات.   ئامادەكردن و وەرگێڕانی: سەفین ئازاد  http://m.gulfnews.com/business/sectors/energy/dno-reports-payment-for-tawke-deliveries-1.2193406


لە فرۆشتنی شقارتەوە بووە خاوەنی 60 ملیار دۆلار هەندێك جار خاك و خۆڵ لەبەردەستی هەندێك كەسی  خۆشبەختدا دەبێتە زێڕ، ئەوەش بەسەر ملیاردێری سویدی " ئەنگفار كامبراد " دا هات كە توانی كێڵگەیەكی بچوك لە یەكێك لە ساردترین وڵاتانی دنیاوە بكاتە ئیمپراتۆریەتێكی دارایی لە 49 وڵاتی جیهاندا  و لە 28ی شووباتی رابردوودا لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. كامبرادی ملیاردێر لە تەمەنی 17 ساڵیدا و پێش ئەوەی بڕوانامەی ئامادەیی بەدەستبهێنێت كۆمپانیای "ئیكیا" ی  دامەزراند كە ئەمڕۆ بووەتە یەكێك لە براندە جیهانییەكانی بازاری كەلوپەلی ناوماڵ لە جیهاندا و لێرەوە چیرۆكی سەركەوتنی 70 ساڵەی ئەم پیاوە دەستیپێكرد.. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە سایتی " عەرەبییە نێت" لە چەندین سەرچاوەوە كۆیكردوەتەوە بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەوانی سایتی ( sweden.se ) كامبراد لە كێڵگەیەكی بچوكی زێدی خۆی لە گوندی " ئاگوانیاردی" سوید   لەدایكبووە و گەورە بووە و ژیانی منداڵی زۆر سەخت بووە و كاتێك تەمەنی گەیشتوەتە پێنج ساڵ دەستی بە كار كردووە و شقارتە و كەلوپەلی ئاسایی و هەرزانی بە دراوسێكانی فرۆشتووە و بەڵام دوای ئەوەی چانسی ئەوەی هەبوو لە تەمەنی 10 ساڵیدا بووە خاوەنی پایسكیلێك بە خێرایی پەرەی بە كارەكەیدا و بوووە فرۆشیارێكی گەڕۆك و قەڵەم و دەفتەر و پێداویستی تری بەسەر خوێندكاراندا دابەشدەكرد و بەوەش قازانجێكی بەرچاوی بەدەستهێنا. لە ساڵی 1943 و 1944 كامبرادی لاو لە فراوانترین دەروازەوە چووە جیهانی بازرگانییە و توانیی كۆمپانیای " ئیكیا" بۆ فرۆشتنی كەلوپەلی ناوماڵ و راخەر دابمەزرێنێت و لە ساڵی دواتردا دەستیكرد بە داهێنان لە بواری دابینكردنی كەلوپەلی ناوماڵ بۆ هەژاران و ئەوانەی خاوەن داراییەكی مامناوەندیی و خاوەنی خانووی بچوكن و لەو بوارەشدا سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا. لە ساڵی 1944 كامبراد بە سەرمایەیەكی زۆر كەم كۆمپانیای " ئیكیا"ی دامەزراند كە بریتیی بوو لە بەخشینێكی دارایی باوكی و ئەویش بەكاریهێنا و كردیە سەركایەی پرۆژە بازرگانییەكەی " ئیكیا" كە دوای چەند دەیەیەك بووە ئیمپراتۆریەتییكی دارایی و بازرگانی. لە ساڵی 1947 كۆمپانیای " ئیكیا" داواكاری هاوڵاتیانی دەگەیاندە ماڵەكان و هاوڵاتیانی سوید دەیانتوانی لە كۆمپانیاەكی كەلوپەل بكڕن و بۆیان ببرێتە ماڵەوە، بۆ ئەوەش كامبراد سودی لە ئۆتۆمبیلی دابەشكردنی شیر بینی كە لە كێڵگەكەیدا بۆ دابەشكردی شیر بەكاردەهێنرا. لە ساڵی 1955دا كۆمپانیای " ئیكیا" رووبەڕووی گەورەترین هەڕەشە بوەوە، كامبراد تووشی چۆك بوو كاتێك كارگەكانی سوید بڕیاریاندا بایكۆتی بكەن بەهۆی ئەوەی كەلوپەل و راخەر بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشێت، ئەویش هیچی بەرامبەر ئەوە جگە لە دیزاینكردن و بەرهەمهێنانی چەند بەرهەمێك لە ناو ماڵەكەی خۆی و كارگەكەیدا هیچ وەڵامێكی تری نەبوو، ناچار بوو پشت بە خودی خۆی ببەستێك لە ترسی هەرەسهێنانی پرۆژە بازرگانییەكەی. پاشان كامبراد توانی بیرۆكەی " بەستنی خودی كەلوپەلەكان"دابهێنێت و كڕیارەكان بتوانن خۆیان كەلوپەلەكانی ناوماڵ ببەستن و لەوەشدا سەركەوتوو بوو وەك راپۆرتەكەی سایتە سویدییەكە باسی لێوەكردووە ئەو بیرۆكەیە لەوانەیە لەو بایكۆتكردنەوە هەڵقوڵابێت و دواتر " ئیكیا" بووە براندی ژمارە یەك لە سوید و لەسەر ئاستی جیهانیش بووە براندێكی جیهانی لە بازاڕی كەلوپەلی ناوماڵ و  " ئەنگفار كامبراد "لە رۆژی 28ی شوباتی 2018  كۆچی دواییكرد و " ئیكیای" لە كاتێكدا بەجێهێشت كە بووەتە ئیمپراتۆریەتێكی دارایی و بازرگانی زەبەلاح لە 49 وڵاتی جیهاندا و كەم ماڵ و خانووش هەیە ئێستا بەرهەمێكی ئیكیای تێدانەبێت. ئامادەکردنی: نامیق رەسول


لەسەرەتای مانگی یەكی 2016 ەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمی پاشەكەوتی موچەی بەسەر موچەخۆرانی هەرێمدا سەپاندووە، كە بەرزترین موچە 75% و نزمترینیش 10%ی لە موچەی موچەخۆران بڕیوە  كە پێشتر موچەی مانگانەی موچەخۆران 850 ملیار دیناربوو بەڵام بەهۆی پاشەكەوتووە بوو بە 495 ملیار دینار، كە حكومەتی هەرێم پاشەكەوتەكەشی بۆ دابین نەدەكرا و بەردەوامیش نەوتی فرۆشتووە، ئێستاش وەك سولفە بڕی 317 ملیار دیناری لە بەغداوە پێگەیشتووە، سەرەرای بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش هێشتا ئامادە نیە پاشەكەوت هەڵوەشێنێتەوە. ئێستا هەرێمی كوردستان بەداهاتی نەوت و ناوخۆ و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە بۆی دێت (1 ترلیۆن و 53 ملیار) دیناری دەستدەكەوێت كە ئەو پارەیە بەشی موچەی تەواوەتی موچەخۆران دەكات و بڕی ( 63 ملیار ) دیناریشی زیادە لە موچەی تەواوەتی موچەخۆران. بەپێی زانیارییەكانی  كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق  " سۆمۆ"، لە مانگی یەكی  2018 حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی ( 9631845 ) نەوتی فرۆشتووە رۆژانە دەكاتە( 344584 ) بەرمیل نەوت، نرخی بەرمیلێك نەوت ئێستا لە بازاڕەكانی جیهان 65 دۆلارە و ئەگەر  لە بەرمیلێك  55 دۆلاریشی بمێنێتەوە ئەوا دەكاتە (529751475 ) دۆلار واتا نزیكەی ( 530 ملیۆن دۆلار) كە دەكاتە ( 636 ملیار ) دیناری عێراقی. هەروەها بەگوێرەی راپۆرتی سۆمۆ لە مانگی دوو، شوباتی 2018 حكومەتی هەرێم (  8479095 ) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە رۆژانە دەكاتە (  302369 ) بەرمیل نەوت نرخی بەرمیل بە  55 دۆلار دابنرێت ئەوا دەكاتە 466350225 دۆلار،  واتا ( 466 ملیۆن دۆلار) كە دەكاتە ( 559 ملیار دینار) . ئەمە تەنها داهاتی نەوت جگە لە داهاتی بەرهەمی نەوتی ناخۆ، هاوكات داهاتی ناوخۆش مانگانە زیاتر لە  ( 100 ملیار ) دینارە. بەو پێیەش ئەگەر داهاتی نەوت  و ناوخۆی هەرێم ئەژمار بكەین بۆ نمونە ئەگەر داهاتی مانگی یەكی 2018 ئەژمار بكەین  دەكاتە ( 636 ملیار ) دیناری داهاتی فرۆشی نەوت  لەگەڵ ( 100 ملیار) دینار داهاتی ناوخۆ  كۆی گشتی دەكاتە ( 736 ملیار) دینار. واتا هەرێمی كوردستان ئێستا مانگانە ( 736 ملیار) دینار داهاتی دەست دەكەوێت كە نزیكە لە موچەی تەواوەتی موچەخۆرانی هەرێم، لەگەڵ  بڕی ئەو ( 317 ملیار) دینارەی كە لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەرێم كراوە كە دەكاتە (1 ترلیۆن و 53 ملیار) دینار كە وەك ئەوەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ دەكەن مانگانە موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەبێ پاشەكەوت ( 900 ملیار) دیناری پێویستە ئەوا ئەو داهاتە بەشی موچەی تەواوەتی موچەخۆران دەكات و بڕی ( 63 ملیار ) دیناریشی زیادە لە موچەی تەواوەتی موچەخۆران. فرۆشی نەوتی هەرێم بەپێی ئەو خشتەیەی لای سۆمۆیە    ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف 



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand