شەش پرۆژەی تایبەت كە پێویستیان بە سەرمایەی زۆر نییە
2018-06-02 11:44:22
(درەو میدیا):
بونیادنانی پرۆژەیەكی تایبەت ئێستا بووە خەونی زۆر لەو كەسانەی كە دەیانەوێت دۆخی ژیانیان باشتر بكەن و بژێوی خۆیان و خێزانەكانیان بە شێوەیەكی باشتر دابین بكەن، بەڵام گەورەترین بەربەست لە بەردەم دەستكردن بەو پرۆژە تایبەتانە نەبوونی سەرمایەتی پێویستە بۆ پرۆژەكانیان، لەم سۆنگەیەوە سایتی " business insider" شەش پرۆژەی بۆ ئەو كەسانە خستوەتەڕوو كە پێویستیان بە سەرمایەیەكی زۆر نیە كە ئەمانەن:
1- داهێنانی كەسی:
داهێنانە كەسییەكانی وەك هونەر و كاری دەستی دەتوانرێت بكرێت بە سەرچاوەیەكی باشی پەیداكردنی بژێویی و باشتركردنی ژیان، هەروەها پێویستیشی بە سەرمایەیەكی زۆر نیە، هەموو ئەوەی پێویستە ئەو ئامێرانەیە كە كاریان پێدەكەیت و دەشتوانیت لە رێگەی دانانی پەیجێكەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان یان لە رێگەی سایتەكانی تایبەت بە فرۆشتنی وەك " ئەمازۆن " و " ئیبای" بە ئاسانی شمەكاكان بفرۆشیت و ساغیان بكەیتەوە.
2- چاككردنەوەی ئامێرە ئەلكیترۆنییەكان:
ئەگەر تۆ زۆر خولیای چاككردنەوەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانت هەیە، ئەوا دەتوانیت ئەو بەهرەیەت بەكاربهێنێت و پرۆژەی تایبەت بە خۆت بۆ چاككردنەوەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دەستپێبكەیت و زۆریش پێویست ناكات، دوكان بكڕیت یان بەكرێیی بگریت بۆ ئەو كارە، بەڵكو دەتوانیت لە ماڵەوە پرۆژەكەت دەستپێبكەین و بەوەش پێویستت بە سەرمایەیەكی زۆر نابێت.
3- راوێژكاری:
هەندێك كەس دوای بەدەستهێنانی شارەزاییەكی باش لە كاردا یان لە بوارێكدا، لە بواری راوێژكاریدا كاردەدەن و لەبەرامبەر راوێژپێكردنیان لە بابەتێكی دیاریكراودا پارە وەردەگرن.
4- فرۆشتن وەك لایەنی سێیەم:
ئەوەش لە رێگەی كڕینی كەلوپەل و شمەك لە بەرهەمهێنەرەكان و گەیاندنی بە كڕیارەكان، دوای وەرگرتنی بڕێك قازانج، ئەو كەسەی ئەم كارە دەكات جگە لە ئامێرێكی كۆمپیوتەر و هێڵی ئینتەرنێت هیچ سەرمایەیەكی تری ناوێت و دەتوانێت بە ئاسانی ئەو كەلوپەل و بەرهەمانە بفرۆشێت كە لە رێگەی هەردوو سایتی " ئەمازۆن " و " ئیبای" دەیانكڕێت.
5- بە كرێدانی خانووەكەت:
یەكێك لەو رێگایانەی كە لە خۆرئاوای بۆ بەدەستهێنانی پارە زۆر بەربلاوە بریتیە لە بەكرێدانی خانوو یان بەشێكی، ئەوەش لە رێگەی سایتێكەوە بەناوی " Airbnb " ، ئەم سایتە خانوەكەت یان بەشێكی بەرامبەر بە بڕێك پارە بۆ دەدات بەكرێ، هاوشێوەی ئەوەی لە هۆتێلەكاندا روودەدات، سایتەكەش بڕێك پارەی دەستكەوێت لەبەرامبەر ریكلامكردن بۆ خانوەكەت لە سایتەكەدا.
6- پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە كەسانی تر
دەتوانیت لە رێگەی پێشكەشكردنی چەند خزمەتگوزاریی بە هاوڕێ و دراوسێ و ناسیاوەكانت بڕێك پارە بەدەستبهێنێت، ئەویش لە رێگەی كڕینی پێداویستیی و گەیاندنی بۆیان، یان گواستنەوەی منداڵەكانیان بۆ خوێندنگە، یان سەعیكردن بە خوێندكار و چەنین خزمەتگوزاری تر.
سەرچاوە: business insider