وڵاتەكەت چەندە زێڕی هەیە؟
2018-05-27 13:27:06
بە گوێرەی داتاكانی ئەنجومەنی زێڕی جیهانیی وڵاتە عەرەبییەكان خاوەنی 1006 تۆن زێڕی یەدەگن.
بە گوێرەی داتاكانی ئەو ئەنجومەنە سعودیە پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتووە و خاوەنی 323 تۆن زێڕە و دوای ئەویش جەزائیر دێت كە 174 تۆن زێڕی هەیە و لیبیاش لە پلەی سێیەمدایە و خاوەنی 117 تۆن زێڕە و وڵاتەكانی تریش بەمشێوەیە یە:
عێراق: 90 تۆن زێڕی یەدەگی هەیە
كوەیت: 79 تۆن
میسر: 77 تۆن
ئوردن: 44 تۆن
قەتەر: 27 تۆن
سوریا: 26 تۆن
مەغریب: 22 تۆن
ئیمارات: 8 تۆن
تونس و بەحرەین و عومان: 14 تۆن
لەسەر ئاستی جیهانیش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پلەی یەكەمی گرتووە و خاوەنی 8133 تۆن زێڕی یەدەگە.
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی رێكخراوێكە كاردەكات بۆ پەرەپێدانی بازاڕی پیشەسازی زێڕ لە جیهاندا و داتا و زانیاری و گۆڕانكارییەكانی بازاڕی زێڕ دەخاتەڕوو بارەگاكەی لە بەریتانیایە.
وەرگێڕانی: نامیق رەسول
سەرچاوە: سایتی " ئەلحوڕە"